جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی جێبەجێكارە هاوشانی بەسێ هۆزات. ئەو لەلایەن ئەنجومەنی گشتی كۆنگرەی گەلهوه هەڵبژێردراوە كە لە 30ی حوزەیران بۆ 5ی تەمموزی 2013 بەڕێوەچوو. پێشتر، موراد قەرەیەلان سەرۆكی كەجەكە بوو. جەمیل بایك یەك لە ئەندامانی دامەزرێنەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە كە لە ساڵی 1978 دامەزراوه.
ئەو لە 1955، لە گوندێكی بچووك بەناوی ئاشاگی چاكماك نزیك بە شارۆچكەی كێبان (پارێزگاری ئێلازیغ، باكووری كوردستان-باشووری رۆژهەڵاتی توركیا) لە دایكبووە. ئەو قۆناغی سەرەتایی خوێندنی لە گوندەكەی تەواو دەكات. دوای دەرچوونی لە تاقیكردنەوەی وتنەوەی وانە لە خانهی مامۆستایان له ئاكاداغ، مالاتیا. بەهۆی زیرهكی و سەركەوتنی لە وانەكانی وەك خوێندكارێك ئەوا مامۆستایەكانی بڕیاردەدەن رەوانەی پهیمانگای باڵای مامۆستایانی بكەن. دوای تەواوكردنی خوێندنی لەوێدا، دەچێتە زانكۆ. جەمیل بایك لە بەشی “زمان، مێژوو و جوگرافیا” لە زانكۆی ئەنكەرا دەخوێنێـت. پسپۆڕێتییەكەی لە “زمان و ئەدەبی توركی” بووە. پاش سێ ساڵ خوێندن، ئەو زانكۆ بەجێدەهێڵێت و بەشێوەیەكی رێكخراو دەچێتە ریزی بەرخودانی شۆڕشگێڕیی كوردستانی. ئەو یەكەمین ئەركی شۆڕشگێڕیی لە عهنتاب دەگرێتە ئەستۆ لەوێدا لەگەڵ كەمال پیر (بەڕەگەز تورك و هاودامەزرێنەری پەكەكە و یەك لە كەسایەتیە دیارەكانی، كە دواتر ژیانی خۆی لەماوەی مانگرتن لە خواردن لەنێو زیندانی ئامهد دەبەخشێت). جەمیل بایك بەشداری كۆنگرەی دامەزراندنی پەكەكە لە 1978 دەكات كە تێیدا ئەو وەك ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و جێبەجێكردن هەڵدەبژێردرێت. لە ساڵانی دواتردا، جەمیل بایك له دهشتی بیقاعی لوبناندا كار و خهباتی پهكهكه دهكات و پشتیوانی له بزوتنەوە فەلەستینیەكان دەكات. لە 1983، ئەو دەچێتە رۆژئاڤا بۆ ئەنجامدانی چالاكییە رێكخراوەییەكان. ئەو لە ساڵی 1978ەوە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەڕێوەبەری پەكەكەیە.