٤ تشرين اﻷول ٢٠٢٤
خەبات ئاندۆك: پیلانگێڕان نەیانتوانی ببن بە ئاستەنگی پێش ڕێبەرتی لە گەیشتنی بە ملیۆنان مرۆڤ
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی هەڵسەنگاند و وتی، “هێزە پیلانگێڕەکان خواستیان بوو ڕێبەرتی بێ-کاریگەر بکەن، بەڵام لەمڕۆدا ڕێبەرتی لە جیهاندا بووە بە ڕێبەری ملیۆنان مرۆڤ.”
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک پیلانگێڕی نێونەتەوەی ٩ی تشرینی یەکەمی ی١٩٩٨ هەڵسەنگاند، کە بە دەرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریادا دەستیپێکرد.
-ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەرفراوانی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی پێناسەکرد و ئامانجی پیلانگێڕانی دیاریکرد. بۆ ئەمەش خەباتێکی زۆریکرد. ئێوە چۆن پیلانگێڕی نێونەتەوەی هەڵدەسەنگێنن؟
لە سەرەتادا بەڕێز و پێزانینێکی مەزنەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. هاوکات لە کەسێتی شەهیدانی ‘ئێوە ناتوانن ڕۆژگارمان تاریک بکەن’ هەموو شەهیدانی شۆڕشی ڕزگاری بە پێزانین و ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنمانیان بۆ دووبارە دەکەینەوە. دەڵێین بە دڵنیاییەوە ئامانجی شەهیدان سەرکەوتننە. بێگومان ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندی بەرفراوانی بۆ پیلانگێڕی کردووە. پێویستە لە ئاستی زۆر باشدا پیلانگێڕی شیبکرێتەوە. بۆ ئەمەش هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبە ئاپۆ هەیە. هەم لە پارێزنامەکانیدا، هەمیش لە یاداشتەکانیدا لە کاتی چاوپێکەوتنەکانی ئیمراڵیدا هەڵسەنگاندی پیلانگێڕی هەیە. بە کورتی دەمەوێت بڵێم ئەوانەی دەیانەوێت وردەکارییەکانی پیلانگێڕییەکە بزان و تێیبگەن دەوانن لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆوە بەشێ پێویست فێر ببن.
بێگومان ٢٦ ساڵ بەسەر پیلانگێڕییەکەدا تێپەڕی. دەکەوینە نێوساڵی ٢٧هەمینییەوە. لەو کاتەوە هەڵسەنگاندی پیلانگێڕییەکە دەکەین. بۆچی ئەم پیلانگێڕییە ئەنجام درا، وەک ئەوەی باسمکرد ڕێبەرمان بەشێوەیەکی بەرفراوان باسی لێ کردووە. بۆ ئەوەی مرۆڤ تێبگات ئەم پیلانگێڕییە بۆچی ڕوویدا، واتا پلانەکە لە دژی کێ کراوە، گریمانەکە چیە، چی ڕوویداوە و مەبەست و ئامانج چیبوو؟ هەموو ئەم پرسانە پەیوەندیداری یەکترن. وەک ڕوونە پیلانەکە لە دژی ڕێبەرمان بوو، لەو کاتەی ئەنجامدار سەرۆکی پەکەکە بوو. بۆیە ئاشکرایە لە دژی پەکەکەیش کراوە، گەلی کوردیش ڕێبەر ئاپۆی بەسەرۆکی خۆی دەبینی. ئەو کاتە لە کەسێتی سەرۆکدا پیلانگێڕییەکە لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا، کە ئێمە وەک کوردی ئازاد پێناسەی دەکەین، دۆزی ئازادی هەیە و دەیەوێت لەسەر خاکی خۆی بە ئازادی بژێت. لەسەر ئەم بنەمایە لە هەمانکاتدا پیلانگێڕی لەسەر گەلی کوردیش ئەنجامدرا. بەشێوەیەکی گشتی ڕێبەرێتیمان نوێنەرایەتی گەلانی بندەستی دەکرد. بە ئایدۆلۆژیای سۆسیۆلیازمەوە لەسەر بەهاکانی دیموکراتیک و کۆمیناڵ تێکۆشانی دەستپێکرد. بێگومان ئەم تێکۆشانە لە دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤێتیش بەردەوام بوو. وەک هیوایەک بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی بینرا، بۆیە ئەم پیلانگێڕییە لە کەسێتی ڕێبەرێتماندا لەدژی بەهاکانی ژیانی کۆمیناڵ و دیموکراتیک بوو، لە دژی سۆسیالیزم بوو، بەگشتی لەدژی هەموو هێزەکانی دژ بە سیستەمی سەرمایەداری بوو. ئەمەش بە گشتی دەرێخات کە پیلانگێڕی لە دژی کێ ئەنجامدراوە. ئەوانەی ئەم پیلانگێڕییان ئەنجامدا کێ بوون؟ ئەم پیلانگێڕییە لەلایەن هێزەکانی سیستەمی سەرمایەدارییەوە ئەنجامدرا. هەرخۆی ڕێبەرێتیمان ئەم پیلانگێڕییەی وەک پیلانگێڕی گەورەی گلادیۆی ناوهێنا. گلادیۆ چیە؟ گلادیۆ هێزی ناوەکەی و ناوکی ناتۆیە. هێزێکە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی خۆیدا، دەیەوێت سەروەری خۆی لەسەر کۆمەڵگە دروستکات. هەرخۆی ئەمەیشی کردووە. ناتۆ کێیە؟ ناتۆ هێزی گورزی سەربازییە، هاوکات هێزی سیاسی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییە. ئەو کاتە پیلانگێڕی لە لایەن ئەم هێزەوە ئەنجامدرا. لەسەر ئەم بنەمایە؛ ئەوکاتە سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی دەوڵەتی تورک بولەنت ئەجویت لەکاتی پیلانگێڕیەکەدا لە هەڵسەنگاندێکدا وتبووی، “لە ڕاستیدا لەوە تێناگەم کە بۆچی عەبدوڵا ئۆجالانیان پێدواین؟” یانی ئەوانەی پیلانگێڕییان ئەنجامدا، بەڕێوەبەر و سەرۆکایەتیمانیان تەسلیمی تورکیا کرد بێگومان هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بوو، گەرنا پشتاوپشتی تورک نەیدەتوانی لە پیلانگێڕیەکی لەم شێوەیەدا سەرۆکایەتیمان بەم شێوەیە بە دیل بگرن. ئایە بۆچی هێزی مۆدێنێتەی سەرمایەداری ئەم کارەی کرد؟ ئەم پیلانگێڕییە لە کام گریمانەدا کرا؟ کاتێک مرۆڤ هەڵسەنگاندی بۆ دەکات، وەک ئەوەی باسمکرد سەرۆکایەتی کێیە، سەرۆکی پارتێکە، پارتێکی چۆنە؟ پێشەنگی گەلی کوردە. گەلی کورد لە کوێ دەژی؟ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژی. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە چی شێوەیەک دەژی؟ بێ ناسنامە دەژی و لەسەر چوار وڵاتدا دابەشکراوە و لە ژێر داگیرکاریی و چەپۆکی قڕکردندایە. ئەم بێ پێگەیەیی کوردانیش لە لایەن هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەوە هێنراوەتە ئاراوە. هەرخۆی لە داوی جەنگی یەکەمی جیهانیەوە کێشەکانی کوردییان دروستکرد، کاتێک کە کاتی هات ئەوا لەو ڕێگەیەوە دەستورەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن. لە دوای ڕوخانی سۆسیالیزمی بونیاندنراوەوە هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بە پێشەنگایەتی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل دەیانویست دەستوەردانی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. بێگومان بۆ ئەمەش لە ڕێگەی پرسی کوردەوە دەستوەردان دەکەن. هەربۆیە سەرنجبدەین لەوکاتەوە تا ئێستا شەڕی سێهەمی جیهانی لە ڕۆژەڤدایە. دەگوترێت دەستی پێکردوە یان دەڵێن دەستی پێنەکردووە، بە گوێرەی خۆیان شرۆڤەی دەکەن. لە ڕاستییدا لە دوای ڕوخانی سۆڤێتەوە ماوەی ٣٥ ساڵە جەنگی سێهەمی جیهانی بەم شێوەیە لە ناوەندی کوردستاندا بەردەوامە. چیان کرد ئەم هێزانە، بێگومان چیرۆکەکەی درێژە بەڵام بە کورتی دەمەوێت بڵێم. کاتێک سەرنج دەدەن سەرۆکایەتیمان لە نێو ئەم سیستەمەدا نیە، پێویستە لەناوبرێت. دەیانەوێت بەم پاساوە دەستوەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن. دەیانەوێت سود وەرگرن لەو هێزەی کە لەسەرناوی کۆمەڵگە، لەسەناوی کوردانە. بۆیە سەرۆکایەتیمان زۆر باش گریمانە و ئەنجامەکان هەڵدەسنگێنی و وەردەگرێت. بۆ نمونە ئەو هێزانە چییان کرد لە کاتی دەستوەردانیان لە ڕۆژهەڵاتی لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێهەمدا. هەوڵی بەرەپێشچوونیان دا و ناچاربوون پێشی خۆیان پاککەنەوە. لە کوردستاندا پێویستە چی بکەن؟ لە کوردستاندا کوردی خۆیان هەیە. پێی دەوترێت کوردی بارزانی. لەسەر ئەم بنەمایە بارزانی لە چوارچێوەی ستراتیژی سەبارەت بە کورد و کوردستاندا هێزی ناتۆیە، هێزی گلادیۆیە، هێزی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییە. بە مانەیەکی دیکە هێڵی بارزانی ئەوەیە کە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دەیەوێت لە کوردستاندا بیبنێت. هێزی بارزانی لەسەر ناوی کورد بەمانای چی دێت؟ بەمانای هاوکاری، سیخوڕی و سەوداکاریی دێت. چونکە لە بیرکردنەوەیاندا کۆمەڵگە سەرچاوەی هێز نیە، هەربۆیە ئەوەندە پەیوەندی لەگەڵ هێزی دەوڵەت خواز داناوە. ئەمە بۆ ئەوان بنمەمایە. هەربۆیە کاتێک ویستییان دەستورەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بکەن، وەک بابەتی ناوەندیش ئەم دەستوەردانە لە کوردستاندا هەبێ و لە کوردستاندا هێزێک هەیە لە پێش سیاستەتی ئەواندا ئاستەنگییە. ئەو هێزە کێیە؟ بێگومان سەرۆکایەتی و پارتی ئێمەیە. لەسەر ئەم بنەمایە ویستییان لە کوردستاندا هێزێک بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانیان بجوڵێتەوە و پێشیان بکاتەوە. هەر بۆیە پەرلەمانی باشوری کوردستان لەسەر ئەم بنەمایە دروستبوو. یەکگرتووی هێزەکانی باشووری کوردستان لەسەر ئەم بنەمایە پێکهێنرا. لە دەرنجامی ڕێککەوتننامەی واشنتۆنی ١٩٩٨دا کوردانی دەرەوەی پەکەکەیان کرد بە یەک و بۆ ئەوەی بتوانن تێکۆشان لە دژی پەکەکە سەربخەن لێکترکۆبوونەوە. دامەزراندنی پەرلەمانیش هەر بەم شێوەیە بوو. تەماشاکەین لەسەر ئەم بنەمایە دیسانەوە ویستییان کوردستان داڕێژنەوە. پێش ئەوەی دەستوەردانی دووەمی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. گوایە ئێمە بە تایبەت لە دژی دەوڵەتی تورک تێدەکۆشین. دەیانویست لە ناو دەوڵەتی تورکیشدا دیزانێک دروستکەن. بۆیە ئەو کاتەی دەستوەردان دەکەن گەر پەکەکە و سەرۆکایەتیمان بەهێزبێت ئەوا دەتوانێت گۆڕین و گۆڕانکاری لە چوارچێوەی بەهاکانی دیموکراتیکبوونی تورکیا و ئازادی کوردستاندا هەڵسەنگێنیت. بۆ ئەوەی ئەمە نەیەتە ئاراوە دەستوەردانی تورکیایان کرد. دەستورەردانی دژی سەرۆکایەتی لەهەمانکاتدا دەستورەردان بوو لە تورکیادا. لە هەمانکاتدا دیزانینی تورکیایان کردەوە. چیان کرد، سەرنجی مەسەلەی فەتوحوڵا گولەن بدەین لە دوای دیلکردنی سەرۆکایەتی لە ١٩٩٩ گولەنیان بردە ئەمریکا. دوای ئەوەی چیان کرد؟ لە پێناو ئامانجی بەرژوەندییەکانی خۆیاندا ئاکەپە و تەیب ئەردۆغانیان هێنایە پێشەوە و کردیان بە دەسەڵاتدار. بەم شێوەیە بە گوێرەی بەرژوەندییەکانیان دەستەوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لە هەمان کاتدا بەم دەستوەردانی کوردستان دەکەن، بۆئەوەی هەموو شتێک لە کوردستاندا بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانیان بڕواتە پێشەوە بارزانی دەکەن بە هێزێک کە گوایە کورد و کوردستانە. ئەو هێزەی بە گوێرەی بەرژەوەندی ئەوان نەجوڵێتەوە دەیانەوێت وەک سەرۆکایەتی لەناوی بەرن. لە هەمانکاتدا بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە تورکیادا دروستنەبێ دەستەوەردانی تورکییان کرد فەتوحوڵا گولەن لا دەبەن و ئەردۆغان دەکەنە دەسەڵاتدار. بۆیە دەستوەردانیان لەسەر ئەم بنەمایە دەستوەردانێکی گشتی بوو. لە دوای ڕوخانی سۆڤێتەوە لە چوارچێوەی جەنگی سێهەمی جیهانیدا بۆ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاککردنەوەی بەربەستی ئامانجەکانینان پێویستی بوو. بۆیە هێزێکی وەک هێزی سەرۆکایەتی بە گوێرەی ئەوان نەبوو. پلانسازییەکانیان گشتگیر بوو لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوەی ئاستەنگی لە پێشییان دروستەکرد سەرۆکایەتی بوو. لەسەر ئەو بنەمایە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەی سەرۆکایەتییان کرد بە ئامانج. بێگومان ئامانجەکەش لە ناوبردنی جەستەیی سەرۆکایەتی بوو.
-ئەم دۆخە بەشێک بوو لە زەمینەسازی بۆ ئەو پرۆژە گەورەیەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەو دۆخەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا دەگوزەرێت لە کام چوارچێوەیەدا دروستبوو؟
هەمووی لەو چوارچێوەیەدا دروستبوون. وەک وتم شەڕی سێهەمی جیهانی لەو کاتەوە دەستیپێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە. ئەو شتەی دەیانەوێت سەریخەن پرۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. خاوەنی ئەم پرۆژەیەش هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداریین. زلهێزەکانن. لە ئێستاماندا شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چۆن دەگوزەرێت، لە کوردستاندا چۆن بەڕێوەدەبرێت، هەموو ئەمانەی دروستبوون لە چوارچێوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیدایە کە باسمانکرد هەموویان پێکەوە پێشدەخرێن.
–باشە، پیلانگێران بە چ زەمینەیەک ویستییان ئەم پیلانگێڕییە پێشخەن و چۆن بونیادنرا؟ ئامانجە دەسنیشانکراوەکانیان چی بوو. ئەوەی لێرەدا گرنگە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ڕێبەر ئاپۆ چۆن پێشوازی لێکرد؟ بە تایبەت ڕێبەر ئاپۆ ڕابەرایەتی هەڵوێستی کرد، هەستپێکردن و جیاوازی خۆی دەرخست. لە ڕاستیدا ئەوانەی دەیانویست بە پیلانگێڕی دەستوەردانی ڕێبەر ئاپۆ بکەن، لە بنەڕەتدا ڕێبەر ئاپۆ دەستوەردانی لەوانکرد و زۆر زیاتر دەیکاتە دۆخێکی جیاواز. مەبەستم ئەوەیە دەستورەردانی ڕێبەر ئاپۆ چی بوو کە دۆست و دووژمنانی چاوەڕونیان لێ نەدەکرد و ئێوە چۆن ئەو هەڵوێستە هەڵدەسەنگێنن؟
لە ئێستادا لە شتەکە دەڕوانین دەڵێین لەو کاتەدا کەس لە چاوەڕوانی ئەو هەڵوێستەدا نەبوو. ئەو کاتەش کەس لەو چاوەڕوانییەدا نەبوو، بەڵام لە ئێستادا بەم شێوەیە قسەکردن ئاسانە. بۆیە دەرنجامەکان دەرکەوتن. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی ئەو کاتە کەس نەیدەزانی چۆن دەرەنجامەکان دەردەکەوێت. ئەوەی پیلانگێڕی سەرۆکایەتی کرد بە ئامانجی خۆی، لە کەسێتی ڕێبەردا پەکەکە ئامانج بوو، پەکەکە پێشەنگی گەلی کورد بوو، بۆیە گەلی کورد ئامانجەکەبوو. ئەوانەی کە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیان بە هیوای خۆیان دەبینی و ئەوانەی دەیانگوت لەو ڕێگەیەوە دەگەینە ئازادی خۆمان. هەموو ئەوانە ئامانج بوون. کاتێک پیلانگێڕی لەسەر ڕێبەرێتی دروستبوو کەس نەیدەزانی چیبکات. بەم هۆیەوە هەر یەکەو بەشێوەیە پێشوازی لە پیلانگێڕی کرد. یەكێک لە پێشوازیکەرانی پیلانگێڕی سەرۆکایەتی بوو. وەک باسمانکرد شێوازی سەرۆکایەتی لە پیلانگێڕی زۆر جیاوازبوو. گەرنا هەمووان بە دووژمنیشەوە بە شێوەی هەڵە خویندنەوەیان بۆ پیلانگێڕی دەکرد.
–لە چاوەڕوانی دۆخێکی لەو شێوەیەدا نەبوون.
بەڵی. وەک وتمان ئامانجی پیلانگێڕی لەناوبردنی سەرۆکایەتی بوو. گوشارێکی زۆریان لە حکومەتی سوریاکرد کە سەرۆکایەتیمان لە سوریا دەرکات. دەریای سپییان پڕ لە کەشتی کردبوو. بە هەماهەنگی ئەمریکا شتەکان بەڕێوەدەبرا. بۆنمونە گەر سەرۆکایەتیمان سوریای جێنەهێشتایە ئەوکاتە هێرشی سوریای دەکرد، بۆ سەرۆکایەتیمان ئەمانەی خوێندەوە و سوریای جیهێشت. ڕێگەی نەدا پیلانگڕ و هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بەم شێوەیە شەڕی هەرێمی دەستپێکەن. گەر سەرنج بدەین سەرۆکایەتیمان بەو هەنگاوەی پلانی هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بەتاڵکردەوە و ڕێگری لە ئامانجی داگیرکاری ئەو هێزانە گرت.
دووەم؛ سەرۆکایەتی چی هەڵبژارد؟ پێ باشتربوو بڕوات. چونکە مەرامی پیلانگێڕان پەرەسەندی شەڕبوو بەوەی سەرۆکایەتی بچێتە چیا، گەر سەرۆکایەتی بهاتبایەتە چیا ئەوکاتە ئامانج لەناوبردنی سەرۆکایەتی بوو، وە هەموو هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لەسەر ئەم بنەمایە کۆدەکرانەوە شەڕەکە لە کوردستاندا گەورەتر و توندتر دەبوو. بۆیە سەرۆکایەتی ئەمەی پێ باش نەبوو. لەسەر ئەم بنەمایە چووە ئەوروپا. بۆچی ئەوروپای هەڵبژارد؟ چونکە ئەوروپا هەموو کات بانگەشەی بەها دیموکراسیەکانی دەکرد، خۆی بە بەرپرسیاری دیموکراتیکی و ماف و دادپەروەری دەزانێت. سەرۆکایەتی پێی وتن؛ ‘ئێوە ئەم کێشەیەتان دروستکردووە’ ئێوەن سیاسەتی قڕکردنتان لەسەر گەلی کورد پێکهێناوە، منیش لێرەم، ئەمە کێشەی کوردە، چارەسەری بکە. بەم هەوڵە سەرۆکایەتی هەموو دەمامکەکانی ئەوروپای هەڵدایەوە. هەنگاوێکی جیاواز بوو، لەگەڵ ئەمەشدا هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری کەوتنە نێو سەرلێشێواوەنەوە.
سێهەم؛ بۆ نمونە هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دەیانویست چی بکەن؟ دوای ٥ مانگ، واتا لە ١٥ی شوباتدا سەرۆکایەتیان دەستگیرکرد. دەیانویست سەرۆکایەتیمان لەناوبەرن. بەمەش خواستی چیان هەبوو؟ دەیانویست شەڕی هەمشەی لە نێوان کورد و تورکدا دروستبێ. تەمام دەتوانن سەرۆکایەتی لەناوبەرن، بەڵام هەڵوێست لەدژی ئەمە، وەڵامی ئەمە لە لایەن ڕێکخستن وگەلەوە چۆن دەبێ. هەموو ڕێکخستنەکەمان بوون بە زیلانی، چونکە زیلان لەساڵی ١٩٩٦دا هێڵەکەی پێناسەکردبوو. پێگەی گەریلا و ئاستی شۆڕش چۆن بێت. هەموو ئەندامانی پارت ئامادەبوون خۆیان فیدا بکەن. هەموو گەل لەسەر پێبوو. لەبەر ئەمە لەنابردنی سەرۆکایەتی دەبووە شەڕێکی هەمیشەی نێوان کورد و تورک. سەرۆکایەتی بینی ئەوەی ئەمانە دروستەکات هێزەکانی مۆدێرنەی سەرمایەدارییە، ئەم ئۆپراسیۆنە لەهەمانکاتدا لەسەر گەلانی تورکیایە. هەرچەندە بەڕێوەبەرانیان کەوتنە ناو ژینگەیەکەی جیاوازە، سەرۆکایەتی درکی بە هەموو ئەمانەکرد. بۆ ئەوەی شەڕ لە نێوان کورد و تورکدا دروستنەبێ، پلانەکانی هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری سەرکەوتوو نەبێت سەرۆکایەتی بە گۆڕینی ستراتیژ و بە هەڵوێستی پێشوازیکردنیەوە پیلانگێڕی بەتاڵ کردەوە. یانی دەیانویست شەڕی هەرێمی دروستبێت، داگیرکاری هەرێمەکە بەم شێوەیە نەهاتە ئاراوە. دەیانویست بە ڕووکردنە چیایی سەرۆکایەتی پەرە بە داگیرکارییەکانیان بدەن، بەڵام سەرۆکایەتی ئەمەی بەتاڵکردەوە. دەیانویست بە لەنابردنی جەستی ڕێبەرمان شەڕی نێوان کورد و تورک دروستبیت، ڕێبەرێتیمان ئەمەی بەتاڵکردەوە. بەتایبەت لە دوای ئەوەی سەرۆکایەتی دەکەوێتە ئیمراڵییەوە بە هەڵوێستەکانی خۆیەوە پشێوازیکردنی پیشانی بە پیلانگێڕی دایەوە، بە تایبەت لە چوارچێوەی دیموکراتیکبوونی تورکیا و ئازادی کوردستاندا گۆڕینی ستراتیژی…هتد خستە رۆژەڤەوە. لە کاتی شەڕدا ئاشتییەکی بە حورمەتی خستە رۆژەڤەوە و وێڕای هەمووی زەحمەتییەکان لەسەر ئەو هەڵوێستە بوو. ئەمەش دەرنجامێکی چۆنی دەرخست؟ ڕێگری لە هێرشی لەنابردنی جەستەی کرد. لەو کاتەی سەرۆکایەتی بە لەسێدارەدان دادگای دەکرا و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. هەڵوێستی سەرۆکایەتی بۆ کۆمەڵگە بنەمابوو، کۆمەڵگە و گەلی کوردیش هەڵوێستی سەرۆکایەتییان بە بنەماگرت و بە تێکۆشان هاوبەش لەساڵی ٢٠٠٢دا لە سێدارەدان لە یاسای دەوڵەتی تورکدا هەڵگیرا. بەم هەنگاوەش پلانسازی پیلانگێڕان کە لە چوارچێوەی لەنابردنی جەستەیی سەرۆکایەتی پلانیان بۆ کردبوو لەباربرا. سەرۆکایەتی سەرتاپاکی پیلانگێڕی و فرتوفێڵەکانی بەم شێوە بینی، بە هەڵوێستی خۆی حەقیقەتی ئەوانی بینی. بە شێوەی خۆباوەڕی و لەسەر هێڵی ئازادی تێکۆشا و هەڵوێستی وەرگرت. بۆیە هەر لەسەرەتاوە تا ٢٠٠٢ بە هەڵوێستی خۆی بە هەموو شێوەیەک پلانی لەناوبردنی جەستەی تێکشکاند. هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری شکستیان هێنا. سەرۆکایەتی بەر لە ئیمراڵی و لە ئیمراڵێشدا قۆناغی یەکەمی پیلانگێڕی تێکشکاند.
بەرخۆدانێکی نمونەی لە ئێمراڵیدا لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەدەبرێت و لەگەڵ خۆیدا پارادایمی نوێی پێشخست. ڕێبەر ئاپۆ وتی، ‘ئێرە بۆ من و گەل کورد وەک دامەزراوە دەبێتە لەدایکبوونەوەی سێهەم’ کاتێک هەموو ئەمانە یەکانگیربوون چۆن هەڵدەسەنگێنرێن؟
ڕاستە. وەک وتم تا ٢٠٠٢ دەتوانین بڵێین پیلانگێڕییەکە قۆناغێکی جیاواز بوو. کام قۆناغە؟ ئەو قۆناغەی کە ئەگەری لەناوبردنی جەستەیی لە لایەنی یاساییدا هەبوو و تا ساڵی ٢٠٠٢ لە ڕووی یاساییەوە لابرا و قۆناغی یەکەمی پیلانگێڕی لەباربرا. قۆناغی دووەمین گوتیان ئیدی سەرۆکایەتی لە ڕووی یاساییەوە بە جەستەیی لە ناونابرێت، ئەوا چی دەبێ.ئینجا لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە لەسەرخۆ بتوانین دایڕزێنین و لەئەنجامدا بێ کاریگەری بکەین. ئەو کێشەیەی کە سەرۆکایەتی تێدا دەژیا بە تەنها کێشەیەکی جەستی نەبوو. چوونکە ڕێبەرێک لەوێ بوو. بۆ نمونە ناتوانێ بەپێی ڕۆڵ و ئەرکی خۆی بجوڵێتەوە، ناتوانێ سەرکردایەتی بکات، ناتوانێ هیواکان بەزیندووی بهێڵێتەوە و ئازادی کۆمەڵگە بەدی بهێنێت، دواتر دەستبەرداری ئەو پێگە دەبێت. لە چاوەڕوانیدا بوون کە سەرۆکایەتی لە ئیمراڵییە، کە ئیمراڵی وەک سیستەمێکی قڕکردن لەلایەن هێڵی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەوە دامەزرێنراوە و بەڕێوەدەبرێت، ویستییان بەم شێوەیە ڕێبەرایەتی لەڕۆڵ بخەن.
وەک قۆناغی دووەمی پیلانگێڕی نێونەتەوەی دەیانویست ڕێبەرایەتی لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە بێکاریگەر و بێ هێز بکەن. لێرەدا دیسانەوە ڕۆڵی ڕێبەرایەتی دەرکەوتەوە و هەموو ئەوانەی بەتاڵکردەوە. وەک باسمکرد مەسەلەن لە ئیمراڵیدا چی دروستبوو؟
لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە وەرچەرخانێکی گەورەی دروستکرد. لەو کاتەی ڕێبەرێتیمان دەکەوێتە ئیمراڵییەو، دەڵێین وەک سەرۆکی پارتێک بوو، سەرۆکی گەلی کورد بوو. بەڵام کاتێک مرۆڤ پرۆسەی ئیمراڵی تا ئەمرۆ هەڵدەسەنگێنێ رێبەرایەتی چییە؟ ئایە تەنها ڕێبەری پەکەکە؟ یا هەر ڕێبەری گەلی کورد؟ نە. چەندین گەل کە ئاشنای ڕێبەرایەتی بوون داوای دۆزی سەربەخۆبوون دەکەن. ڕێبەرایەتی وەک ڕێبەری خۆیان دەزانن. وە چەندین هێز کە لە پێناوی دیموکراسی و ئازادییدا تێدەکۆش کاتێک ئاشنای رێبەرایەتی دەبن، ڕێبەرایەتی وەک ڕێبەری خۆیان دەبینین. ڕێبەرایەتی گەر لە پێشودا بۆ ژنانی کورد پیاوێکی ئازاد بوو، لە ئێستا بۆ هەموو ژنانی جیهان پیاوێکی ئازادە، هەڤاڵانی ژن هەموو لە دەورەی کۆدەبننەوە. بە پێی کات هەڵوێستی ڕێبەرایەتی لە ئیمراڵیدا ئەوەندە قوڵ و بەرفراوان بوو، لە سنوری پەکەکە و گەلی کورد بەڕیوەتەوە بۆ جیهان. هەموو ئەمانە بەچی دروستبوون. بە گۆڕان و وەرچەرخانی پارادایم درووستبوو. گۆڕینی پارادیم چییە؟ شتی هەرە بنەڕەتییە کە لە ئیمراڵیدا دەرکەوت. ئەویش پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادیخوازی ژنە. ئەمە بەمانای چی دێت؟ ئەمە چییە؟ گرنگی خۆی لە کوێوە وەردەگرێت، سەرچاوەکانی چییە؟ ئەوانەی کە دۆزی دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و دادپەرەوەرییان دەوێ، ئەوانەی لە دژی سیستەمی دەوڵەتی تێدەکۆشن، ئەوانەی کە لەبەرامبەر سیستەمی پیاوسالاری تێدەکۆشن و لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا لە مۆدێرنێتەی دیموکراتیکدا دەکات، هەموو کەسێک دەتوانێت بەم پاراداییمەوە تێبکۆشێت. تا پارادایمی نوێ هەموو ئەوانەی دەیانویست ڕاستبوو، بەڵام پێکهێنانەکان بە گوێرەی ئامانجیان نەبوو. هەموو ئەوانەی دەیانکرد بە کەڵکی ئامانجەکانیان نەدەهات. بۆ نمونە دیموکراتیک، ئازادیخوازی و یەکسانیان دەویست. ئەوەی بندەستان دەیانەوێت هەر ئەمانەیە. لەبەرئەوەی سەرکوتدەکرێت، نایەنوێت سەرکەوت بکرێت. مافی ستەملێکراو دەخورێت، ئەگەر دیموکراسی هەبێت مافی کەس نەخورێت. بۆ نموونە لەبەر ئەوەی کۆیلە بووە، ئازادی دەوێت. چونکە یەکسانی نییە، یەکسانی دەوێت. چونکە دادپەروەری نییە، دادپەروەری دەوێت. هەموو بنەدەستانی دونیا، لە هەر کوێیەک بن، ئەم شتانەیان دەوێت و شەڕیان بۆ دەکەن. بۆ نمونە ئەوانەی ئەم فۆرمەی خەباتیان هەبوو سەخت بوون. ئەمەش پراکتیکی سۆسیالیزمی بونیادنراو بوو. چوونە دەوڵەت. گرنگیدان بەو ئامرازانەی کە دەیانەوێت پێیان بگەنە ئامانجەکانیان، ئەو ئامانجانەی کە دیموکراسی و ئازادی و یەکسانی و دادپەروەرییان هەیە هیچ سوودێکی نابێت. کاتێک دەبیتە دەوڵەت، دژی ئەوان دەوەستیتەوە. بۆ نمونە هێزی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی هێندە بە سەختی شەڕیان کرد، گوایە بە ئامانجەکانیان گەیشتن، بەڵام بوون بە دەوڵەت. سەرنج بدەن لە دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی دوورکەوتوونەتەوە. ئەمە جیاوازی و گرنگی پارادایمی نوێیە. پارادایمی نوێ چ جۆرە پارادایمێکە؟ ئامراز و ڕێگە و شێوازەکان بەپێی ئامانجی بندەستان بەکاردەهێنرێن. بە واتایەکی تر ئامانج، ئارەزو و کردەوە کۆدەبنەوە، دەچێتە دەرەوەی دەوڵەت. لە دەرەوەی دەوڵەت، ڕێگا و ئامراز بۆ خۆت دەدۆزیتەوە. ئەو ڕێگا و میتۆدەیە کە وەک ڕێکخستنی پێکهێنانی کۆمەڵگە دابین کراوە. بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا چییە؟ ئێمە پێی دەڵێین کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک. خۆسەری دیموکراتی لەخۆدەگرێت. وەک چۆن کۆمەڵگا هەمەچەشنە، پێویستە هەموو ڕەنگەکان سەربەخۆ بن.مرۆڤ نابێت شێوازی خۆی بەسەر ئەوی تردا بسەپێنێت. وەک چۆن ئەم سروشتە ڕەنگاوڕەنگە و هاوئاهەنگی لە نێوان ئەم سروشتەدا هەیە، بوونیش هەروا. کۆمەڵگا بەم شێوەیە. پێکهاتەکە لە مێینە، نێر، تورک، کورد، عەلەوی، ئیسلامی، ئێزدی و…هتد. مادام شێوازی کۆمەڵگا ڕەنگاوڕەنگە، ئەوا ستایلی کۆمەڵایەتیش ڕەنگاوڕەنگ بێت، واتە سەربەخۆ بێت. سەرکردایەتی ئێمە تەنها بە ناوی گەلی کوردەوە نییە، نەک تەنها بەناوی پارتییەوە، بەڵکو بەناوی هەموو ستەملێکراوانەوە، خەبات بۆ دادپەروەری و یەکسانی دەکەن، و ئامرازی گەیشتن بە ئامانجەکانیان پێبەخشیون . ئێمە ئەمە بە پارادایمی نوێ ناودەبەین. ئەمە گەورەترین دەستکەوت بوو لە پڕۆسەی ئیمرالیەدا. ئەمە ئەو پارادایمەیە کە بوو بە هەوێنی ڕێبەرایەتی بۆ دەرەوەی سنووری کورد و کوردستان و دەرەوەی سنووری پارتی و موخاتەبە هەموو ستەملێکراوان، موخاتەبی هەموو ئەو هێزانەیە کە لە دژی مۆدێرنیتی سەرمایەداری خەبات دەکەن، موخاتەبە هەموو ژنانی جیهان و گەلی جیهانە. کە خۆیان لەم پارادایمەدا بینیەوە. ئامانج و ئارەزووەکانیان ڕاست بوو، گرنگییان بەو ئەنجامانە دەدا کە چاوەڕوانییان نەدەکرد. ئەو ڕێگا و میتۆدانەی کە ڕێبەرایەتی لە چوارچێوەی پارادایمی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ڕزگاریخوازی ژنان پێشنیاری کردوون، ڕێپێوان و تێکۆشان دەکەن بۆ بنیاتنانی جیهانێک بەپێی ئامانج و خواستەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ژیانیان. لەسەر ئەم بنەمایە ئەم گۆڕانکاری و وەرچەرخانە بنەڕەتییە ئەنجامێکی وای بۆ هەموو ژێردەستەکان بەرهەم هێناوە. دەستەکەوتی هەرە گەورەش ئەمەیە.
بەگشتی دەتوانرێت بوترێت کە ڕێبەر ئاپۆ ئاوا پێناسی دەکا: “گەر نەهاتمبایە ئێرە نەمدەتوانی کرانەوەیەکی گەورە بۆ پێشهاتە گەورەکان لەم ئاستەدا دروست بکەم، هەنگاو بنێن لەم ئاستەدا.” ئەمە مانای چییە؟ ئیمرالی ئاشکرای کرد کە ڕێبەر ئاپۆ چۆن دەمامکی ئەم سیستەمەی لەناوبرد. ئەمانە مانای چییە؟
ئەمانە دەبێت بە دروستی تێبگەن. چۆن؟ خەڵکێکی زۆر چوونە زیندان. بۆ نمونە لە باکوری کوردستان و تورکیا کەسانێک نییە زیندانی نەکرابن. سەرۆک دەڵێت، ئەگەر نەهاتمە ئێرە، ئەم قووڵاییەم پەرە پێ نەدەدا. زیندانە یان ڕێبەرتی؟ ئەگەر زیندان مرۆڤەکان ئەوەندە قووڵ بکردایە، مرۆڤەکان ئەوەندە ئازاد بکردایە، مرۆڤەکان ئەوەندە بەهێز بکردایە، ئەوا ئەو کەسانەی دەچوونە زیندان ئەوەندە قووڵ و ئازاد و بەهێز دەبوون. دنیایەکیان دروست دەکرد، کێشەی کۆمەڵگایان چارەسەر دەکرد. حیکمەت لە زیندان نییە، لە سەرۆکدایە. سەرۆک لە دەرەوە وا بوو، لە ناوەوەش بەو شێوەیە. جیاوازی دەرەوە و زیندان چییە؟ سەرۆک زۆر سەرقاڵی پراکتیزەکردن بوو لە دەرەوەی وڵات. هەموو پراکتیکەکانی پارتی (پەکەکە) لە لایەن ڕێبەرتی بەڕێوە دەچوو. بۆ نموونە ئاگاداری هەموو شتێک بوو. شوێن هەموو شتێک کەوت. ڕێبەرتی مامەڵەی لەگەڵ هەموو کێشەکانی کادرەکانی کرد. ڕێبەرتی هەموو کادرەکانی ڕاهێنا و ناردیان بۆ شەڕ. کاری کۆمەڵایەتی لەلایەن ڕێبەرتیەوە بەڕێوەدەبرا. چالاکییە ئایدیۆلۆژییەکان لە لایەن ڕێبەرتییەوە بەڕێوەدەبرا و هتد. هەر بەو هۆیەشەوە هیچ دەرفەتێک نەبوو لە ڕووی دەروونییەوە بەقەد ئەوەی لە زینداندا قووڵتر بێتەوە. جیاوازی لە زینداندا ئەمەیە. ئەگەر لە ماڵ و بنکەی دوژمندا بیت و بناغەیەکی بەهێزت نەبێت، ئەم دوژمنە تەنها دەوڵەتی تورک نییە، دوژمن مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە و پشت بە ٥ هەزار ساڵەی سیستەمی پیاوی دەسەڵاتدار، دەوڵەتیش دەبەستێت. بۆیە داتا و قووڵی و ئەزموونی هەیە. دەیەوێت بتڕوخێنێت. لە سەردەمێکدا پێگەیەکی هێندە بەهێزی ڕێبەرتی هەبووە کە بووە ناوەندی بڕیاردانی دوژمن، لەوێدا بتوانێت خۆی قوڵ بکات، بتوانێت خۆی ڕزگار بکات، بتوانێت خۆی بەهێز بکات، و بە هێزی خۆی دەتوانێت پەکەکە بەهێز بکات، دەتوانێت ژنان و کۆمەڵگە بەهێز بکات . دەتوانێت قسە لەسەر مرۆڤایەتی بکات. سەرنج بدە تۆ لە ماڵی دوژمندایت و دوژمن دەیەوێت لەناوت ببات. مەبەست لە پیلانەکە نەهێشتنی ئێوە بوو. مەبەست لە پیلانەکە لەناوبردنی جەستەیی تۆ بوو. تۆ بەتاڵتکرووەتەوە و دەیەوێت لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و فیکرییەوە شکستت پێبهێنیت. هەر بۆیە هەمیشە درێژە بە شەڕەکەی دەدات لە دژی ئێوە. کاتێک لە ژووری بڕیاردانی ئەودایت، هەرگیز هەڵوێستت کاریگەری لەسەرت نابێت و زانستەکەت لە زانستی دوژمن تێدەپەڕێت. وەک ئەوە مامەڵە دەکەیت کە بارەگای دوژمن دەکەیتە قوتابخانە. ئەو قوتابخانەیە کە سەرەتا خۆت پەروەردە دەکەیت و خۆت قووڵ دەکەیتەوە. ئەو ڕاستییەی کە لە خۆتدا بنیات ناوە بۆ کۆمەڵگە بڵاوی دەکەیتەوە. بەم شێوەیە خۆت دروست دەکەیت و کۆمەڵگەش دروست دەکەیت. دەمەوێت بڵێم بە هیچ شێوەیەک دەرفەتی ڕێبەرایەتی نەبوو. نە کتێب و هیچ شتێکی تر نەبوو.
–ئەشکەنجەدان، گۆشەگیری، هەموو شتێک هەبوو
ئەمە گەورەترین ئازارە. ئەشکەنجەیە منداڵێک لە کۆمەڵگا دابڕیت. ئەگەر منداڵێک لە دایکی دابڕیت ئەوە گەورەترین سزایە بۆ منداڵەکە. دایکمان کۆمەڵگامانە. مرۆڤ بوونێکی کۆمەڵایەتییە. کاتێک مرۆڤەکان لە کۆمەڵگاکەیان دادەبریت، دەبێتە ئەشکەنجە. ئەوان ئەم کارەیان کرد. جگە لەوەش، بۆ ئەوەی وایان لێبکەن تەسلیم بن وکاریگەرییان لەسەر دروست بکەن، بتوانن لە دژی تەڤگەری ئازادی بەکاریان بهێنن، بتوانن لە چوارچێوەی نەهێشتنی کوردی ئازاد و نەهێشتنی هیوا و دیموکراتیەت سەرکەوتی کەن چیان لەدەستهات کردییان. هەمووکات شەڕێکی هەمیشەیی لەسەر ڕێبەرتی هەبووە و هەمیشەش دەبێت. لەوێ شەڕێکی گەورە هەیە. هەر بۆیە دەڵێین گەورەترین شەڕ لەوێیە. گەورەترین بەرخۆدان لەوێدایە. ڕێبەر لە بەرامبەر هەموو هێرشەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئەم پارادایمە نوێیە لەم چوارچێوەیەدا لەدایک بووە. سەرۆک ئەوەندە پارێزنامەی دەرکرد. کەس دەرفەتی نەدا بۆ ڕێبەرتی بنووسێت. کاتێک ڕێبەرتی کتێبی بەرگری لە سۆسیۆلۆژیای ئازادیی نووسی، ڕێبەر خرایە ناو ژورێکەوە، فشارەکانی سەر ڕێبەر بە بوونی لە ژووەرکەدا قووڵتر بووەوە. بۆ نمونە پێنەدانی قەڵەم، پێنەدانی کتێب. ڕێبەر بەبێ قەڵەم و ڕەنگ بیری لێدەکردەوە، بە نرخی دەزانی و لە مێشکیدا تۆماری دەکرد. جگە لەوەش، ڕێبەرتی بە چ فۆرمێک ئەم هەموو پارێزنامەیەی دەرکرد؟ بە شێوەیەکی ئاسایی ڕێبەریان دادگایی کرد. ئەوان دەیانویست دادگاکانیان بکەنە بنەمای دادگاییکردن و سزادانی ڕێبەر. ڕێبەرتییش دادگاکەی گۆڕی. دادگا بوو بە شوێنی بەرگریکردن لە خۆ و ئیدانەکردنی دەوڵەتی تورک و مۆدێرنیتە سەرمایەداری بەتایبەتی. ئەم بەرگریانە بە درێژایی دادگاکان کرابوون. ڕێبەر ویستی خۆی لە دادگاکان بپارێزێت و کۆمەڵگای یەکخست. وتی؛ ‘من کەسێک نیم، کەسێک کۆمەڵگایە، کۆمەڵگاش کوردە.’ ڕێبەرتی بە شێوەیەکی سیستماتیکی مامەڵەی کرد. بەو پێیەی هێزە پیلانگێڕەکان سیستماتیکن، ڕێبەرتی بەرگریی خۆی بە سیستماتیک کرد و ئەو پارێزنامانە هاتنە دەرەوە. لە ئەنجامدا پاراستنی سیستەمەکەی لێهاتە دەرەوە. پاریزنامەی کام سیستەم؟ پارێزنامەکانی سیستەمی شارستانیەتی دیموکراتیک. پارێزنامەکانی کۆمەڵگا، پارێزنامەکانی هێزە کۆمەڵایەتیەکان، پارێزنامەکانی هێزە ژێردەستەکان. دژی کێ؟ دژی زلهێزە حاکمەکان، دژی سیستەمی پیاوی دەسەڵاتدار و سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری. با سەرنج بدەین، لە سیستەمێکی ئەشکەنجەدانی گەورەدایە، و هیچ دەرفەتێکی تێدا نییە، هەموو شتێک. تونجەر کلچ، کە وتەبێژی MGK تورکیا بوو وتی، ئێمە وای لێدەکەین هەموو ڕۆژێک بتوێتەوە، سات بە سات دایدەڕزێنین. دیارە دەیانەوێت ئەو هەناسەیەی سەرۆک دەیبات بیکەنە ئەشکەنجە. هەناسەی ڕزیو. ئەگەر توانیان ڕێبەرایەتی لە دژی تەڤگەری ئازادی، دژی گەلی کوردستان بەکاربهێنن، دەیانەوێت لە چوارچێوەی نەهێشتنی بەها دیموکراتیکی و کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن. ڕێبەر بە باشی سوودی لەو هەناسە وەرگرت کە دەیگرت. نموونەی لە لەناوبردنی جەستەییدا لە دادگا بە باشی بەکاری هێنا. ئەو دادگایانەی سزای لەسێدارەدانیان بە ڕێبەرێتیدا، ڕێبەر ئەو دادگایەی کە سزای لەسێدارەدانی دابوو، گۆڕی بۆ دادوەر و مەحکومکردنی ئەو هێزانە. کۆمەڵگای ڕۆشنگەر کرد، ژنانی ڕۆشنگەر کرد، مرۆڤایەتی ڕۆشن کرد.ئێستا ئەو پارادایمەی کە کێشە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر دەکات، ئەو پارادایمەی کە کێشە کۆمەڵایەتییەکان تێیدا سەرهەڵنادەن، ڕادەستی هەموو بندەستان کراوە. هەر بۆیە بەڕاستی تێکۆشانێکی زۆر مێژووییە، خەباتێکی بێهاوتا و سەرکەوتووە.
–هاوشێوەی پرۆمسیۆس قوربانیدانێکی سەختی پیشاندا
خۆی بە پرۆمیسۆس چواند. کاتێک مرۆڤە گەورەکان کاری گەورە دەکەن، دوژمنەکانیشیان بە شێوەیەکی گەورە دێنە سەریان. زیاتر و زیاتر دێنە هێرشییان دەکەن. چۆن هاتنە سەر پرۆمسیۆس ئاوا ئێستا دێنە ڕێبەرتی. شتی گرنگ چیە؟ ئەنجامەکەی ئەوەیە لە ئەنجامدا ڕێبەرایەتی گەلی کوردی ڕۆشنگەر کرد، پەکەکە کە سزای شەش مانگی بەسەردا سەپێندرا، دەریخست کە پەکەکە زۆر بەهێزترە لە جاران. کاتێک پیلانەکە ڕوویدا، گەلی کورد نەیزانی چی بکات. وتی، لە هەر حاڵەتێکدا هەمان شت دەبێت کە چۆن ڕێبەران و پێشەنگانمان لەناوچوون ئێستاش وا دەبێت. وا بیریان دەکردەوە. بەڵام وا ڕووی نەدا. لە کوردستان ئێستا بانگەشەی دۆزی خۆی دەکات، وەک ئەستێرە دەدرەوشێتەوە، سەر بە بەها دیموکراتیک و کۆمەڵایەتییەکانە. دەوڵەتی تورک تا ئێستاش دەڵێت کورد نییە. بەڵام ئێستا جیهان دەڵێت ‘ژن، ژیان، ئازادی’. ئەو زمانە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وەک زمانێکی نەناسراو پێناسە کراوە، ئێستا وەک دروشمێک لەلایەن هەموو جیهانەوە بەرز دەکرێتەوە. مرۆڤایەتی بە کوردی دروشم بەرزدەکاتەوە. ئەم دروشمە دەکاتە ڕێنوێنی ژیانی خۆی. ئەمە هەموو ئەو ڕاستیانەیە کە لەبەرچاودان.
لە کاتی پیلانگێڕیدا، لە دروستکردنی سیستەمی ئیمراڵیدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێناسەیەکی لەم شێوەیەی کرد: ‘وەک پێشوو ژیان نابێ، شەڕیش نابێ’. دەبێت چی بکرێت بۆئەوەی تێکۆشانێکی سەرکەوتوو لە دژی پیلانگێڕی بەڕێوەببرێت؟
کاتێک مرۆڤ لە بەرەی ڕێبەرێتییەوە لە تەماشای پیلانگێڕی دەکات، لەڕاستیدا پیلانگێڕی تەختی زەوی کراوە. پیلانگێڕی لە ئامانجی لەناوبردنی جەستەیی رێبەرێتییەوە شکستی هینا. بۆچی شکستیان هێنا؟ نەک ئەوەی نەیاویستبێت. هەرخۆی ئەوە ئامانجیان بوو. ڕێبەرێتیمان بە هەڵوێستی خۆی ئەمەی لەباربرد. ئامانجی دووەمیان بێکاریگەرکردنی لایەنی ئایدۆلۆژی ڕێبەرێتی بوو. کەچی ڕێبەرێتی بە هەڵوێستەکانی خۆیەوە لە ئیمراڵیدا هەڵوێستی ئایدۆلۆژی خۆی قوڵترکردەوە و بەم شێوەیە بووە ڕێبەرێکی جیهانی، وە ئامانجی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە. هەربۆیە لە کەسێتی ڕێبەردا پیلانگێڕی شکستی هێنا، هەر لەبەر ئەوەشە زراوییان لە ڕێبەرێتی تەقیووە. نەیانتوانی لە نێو سیستەم و ماڵەکەی خۆیاندا کاریگەری لەسەر دانێن وێڕای هەموو گوشار و هێرشەکان. هەرگیز پاشەکشەی لەهەڵوێستی خۆی نەکرد و بە پێچەوانەوە قوڵتری کردنەوە. گەر پێشی لێنەگیرابایە ئاوا مەترسی زیاتری ئەبوو بۆیان. بۆ نمونە هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بیرلەوەدەکەنەوە کاتێک ڕێبەرتی کەوتە ئیمراڵییەوە چۆن بوو، ئێستا چۆنە؟ لە ئێستادا دەبینین هەموو مرۆڤایەتی ڕێبەرتی وەک ڕێبەری خۆیان دەبینین. ٦٩مرۆڤی ئازادیخوازی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ڕێبەرایەتی داوای ئازادی دەکات. گۆشەگیرییەکی سەخت هەیە، ٤٣ مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی ئیمراڵی نیە. ئەمەش مانای ئەوەیە هەموو ئامانجەکانی پیلانگێڕی و سیستەمی ئیمراڵی شکستییان هێناوە. بێگومان لە لایەن ڕێبەرێتییەوە شکستی پێهێنان. ئەمەش دەرنجامی هەڵوێستی بەهێزی رێبەرێتییەوە سەرپێ بوو. دەیانویست لە ڕێگەی لەناوبردنی ڕێبەرێتییەوە پەکەکە و کوردی ئازاد لەناوبەرن و ڕیشەکێشی بکەن. بۆ هەمیشە هیوای ئازادی و دیموکراتیکی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بکوژێننەوە. لەوکاتەی بناغەی ئەم سیستەمە لە دژی هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدای هەر خودی رێبەرتی دایڕێژایەوە. ئەمە چی پیشانداین؟ دەتوانین چ ئەنجامێکی لێوەوەربگرین؟ ئەمەیە؛ ڕوونە لەناوبردنی کوردی ئازاد هەیە، دەستەوەردانی گەورە لەبەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و دیسانەوە بەردەوامیبوونی سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بوونی هەیە، هەر بۆیە ڕوونە لەبەرامبەر هەموو ئەوانەدا مرۆڤ دەتوانێت بە هەڵوێستەکانی ڕێبەرێتییەوە سەرکەوێت. وەک چۆن ڕێبەرێتی بە هەڵوێستەکانی خۆیەوە لەبەرامبەر پیلانگێڕی و سیستەمی سەرمایەداری سەرکەوت، ئێمەش دەبێت بۆ سەرکەوتنمان هەڵوێستەکانی ڕێبەرتی بە بنەما بگرین. لەم خاڵەی پیلانگێڕیدا چی ماوەتەوە؟ دیلکردنی ڕێبەرتی ماوەتەوە و ئازادی جەستەی ڕێبەرتی هەیە. وەکودی هەموو ئامانجەکانیان شکستی هێناوە. وەک وتم پیلانگێڕان لە فکرەکانی دەترسن و لە ئێستادا زراویان لێی چووە، هەربۆیە گۆشەگیرییان سەختترکردووە و ماوەی ٤٣ مانگە هیچ زانیارییەکەی لەبارەوە نادەن.
–چی ماوەتەوە و چی بکرێت…
لایەنی ئازادی جەستەی، بۆ نمونە دەکەوێتە ئەستۆی تەڤگەری ئازادی، گەلی کود، هەموو ژنان و هەموو کۆمەڵگە بندەستەکان. لە ئێستادا ئەوەی بەردەوامی دەدات بە گۆشەگیری هەڵویستی ڕێبەرێتی نیە، بەڵکو هەڵوێستی دەرەوەیە. لە هەڵوێستی دەرەوەدا کەموکوڕی هەیە. پێویستە تێکۆشان بەرزتر بکرێتەوە و لە ئامانجی ئازادی جەستەی سەرکەوتووبێت، بەم شێوەیە بەتەواوەتی پیلانگێڕی تێکدەشکێنرێت، بەڵام تاوکو ئێستا ئەو ئەنجامە بەدەستنەهێنراوە. چۆن بگەین بەو ئامانجە و چۆن بەدەستی بهێنین؟ ڕێبەرتی لە پارێزنامەکانیدا باسی کردووە. بنەماکەی بە دوو شت دروستکردوە. دەڵێت یەک؛ من و کۆمەلگە بووین بەیەک. هەر بۆیە هەبوونێکی کۆمەڵایەتییە. ئازادی کەسی لە خۆوە بەدەستنایەت. لەسەر ئەو بنەمایە چارەنووسی خۆم و کورد و کوردستان، چارەنوسی کەسی و کۆمەڵگەم کردووە بەیەک. ئەمە تێگەیەکی زۆر گرنگە. پێناسەکردنی مرۆڤ گرنگە. مرۆڤ بوونێکی کۆمەڵایەتییە، پێویستە کۆمەڵایەتیانە بجوڵێتەوە. ئەمە گرنگە. بەڵام لە ئێستادا مۆدێرنێتەی سەرمایەداری دەیوێت مرۆڤاکان چۆن بجوڵێنەوە؟ لە سنوری خۆویستیدایە. وایلێکردووە نەدایک، نە باوک نە میللەتی خۆی دەناسێت، بەهەرحاڵ ناسنامەی کۆمەڵایەتی لەباردەبات و کەسەکان دەهاڕێت. ڕێبەرێتی لەم تێگەیەدا نیە، رێبەرێتی بەو تێگەیەی کە کەسەکان کۆمەڵگەن و بە کۆمەڵگەوە بوونیان هەیە، ئازادی کەسی پێویستە لەگەڵ ئازادی کۆمەڵایەتییدا بجوڵێتەوە، بەم شێوەیە. لە کەسێتی خۆیدا نوێنەرەوەی کۆمەڵگەیە. ئەمە یەک، ئەوەی دووەمیش؛ مرۆڤ لەهەمانکاتدا بوونێکی دروستکراوە. شتەکانی کۆمەڵگەس دروستدەکرێن، ئەم دروستکردنەش بە هێزی بیرکردنەوە دروستەبێ. بیرکردنەوەش پێویستە ڕاست و حەقیقی بێت. یانی پێویستە زانیاری دروستبێ. ڕێبەریتیش لە ئیمراڵیدا خۆی کرد بە حەقیقەت و بووە نوێنەرەوەی ڕوانگەی ڕاست دەربارەی خۆبوون، مرۆڤ، ژیان…هتد. بە کورتییەکەی نوێنەرایەتی حەقیقەتە. لە ڕاستیدا درۆی زلهێزە دەسەڵاتدارەکان و مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و سیستەمی مرۆڤکوژی شیکردەوە. هەربۆیە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە کرد. گەر ئێمەیش بەم جۆرە بجوڵێیەنەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. مانای چییە؟ مەبەستم ئەوەیە لە بارودۆخی ئێستادا تا چەند لەژێر کاریگەری ئەو ژیانەداین کە بەدوای ژیانێکی تایبەتدا دێت؟ تاکەکانی کۆمەڵگا، بۆ نمونە، تا چەند پێی وایە ئازادیەکەی، ژیانی خۆی کۆمەڵایەتی بێت؟ ئازادی تەنها بە کۆمەڵگا مومکینە. مرۆڤ بوونێکی کۆمەڵایەتییە. پاشان بەو پێیەی من مرۆڤم، دەبێت لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە مامەڵە بکەم. کۆمەڵگە لەناو دەبرێت، بڕیاری قڕکردن هەیە بەرامبەر گەلی کورد. چۆن ئەمە قبوڵ دەکات؟ ئەگەر هەموو کورد بەم تێگەیشتنە هەڵسوکەوتی بکردایە، وەک کوردی ئازاد، خۆیان لە سنووری خویستییدا سنوردار نەدەکرد.خۆی کردە کەسێکی کۆمەڵایەتی، ئەوا دۆخی ژیانی دەگۆڕێت. لە هەمان کاتدا حەقیقەتی ئەو ژیانە درۆینەی بینی کە مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لە پێشی دایدەنێت، ئەو حەقیقەتی ژیانی بینی، لەسەر ئەم بنەمایە ژیانێکی کۆمەڵایەتی و ئازاد دەستەبەر دەکات کاتێک پێڕەوی ئەوە دەکات؛ بە دڵنیاییەوە مەعریفە بۆ ئەمە پێویستە، خۆی لە حەقیقەتی مرۆی ئاگادار کرد، کەمێک پێشکەوتنی لەسەر ژیانی ئازاد و یەکسان بەدەستهێنا، هاتە ناو ئەم ڕێگایە و هەوڵی نوێنەرایەتیکردنی دا و خۆی لە دۆخی ئێستا دوور خستەوە، خۆی ڕێکخست و خۆی کردە هێز لە کرداردا، ئەوا خەبات دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی بەهێزتر دەبێت، پشتیوانی بۆ ڕێبەر زیاد دەکات. تیکۆشان لە چوارچێوەی ئازادی جەستەی ڕێبەرایەتیدا بەهێزتر دەبێت و دەسەڵاتدار بەو شێوەیە لاوازتر دەبێت. بە گشتی دەمەوێت چی بڵێم؟ پێویستە گەل کەمێک سەرنجیان لەسەر وەڵامی ڕێبەرێتی بێت بۆ ئەو پیلانگێڕییە، کە چۆن ئەم ڕێبەرە ئەم پیلانگێڕییەی پووچەڵ کردەوە. چۆن توانی ڕۆحی خۆی، عەقڵیەتی خۆی، لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕانە لە ماڵی دوژمن بپارێزێت؟ گەر مرۆڤ هەڵدان و سوربوونی لەسەر بیرکرنەوەکانی هەبوو ئەوا خۆبەخۆ جێبەجێ دەبێت. لەسەر ئەم بنەمایە لێگەڕین لە پیلانگێڕی، شێوازی پێشوازیکردنی ڕێبەرایەتی زیادی کرد، دواتر هەڵوێستی خەڵک گۆڕا. لەو کاتەدا مرۆڤەکان دەچنە ناو هەڵوێستێکی بەهێزەوە دژ بە سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری. ئەمەیە کە ئەمڕۆ پێویستمانە. بە دڵنیاییەوە ئێمە لە پێشوو بەهێزترین. ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڕێبەرتی بە بنەما دەگرن زایادی کردووە. وەک بەشێک لە بزووتنەوەی ئازادی گەردوونی هەمووان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان داوای ئازادی ڕێبەرتی دەکەن. بەو شێوەیە ئەوانەی ڕێبەر وەک رێبەری خۆیان دەبینن زۆر زیادیان کردووە. گەلی کورد زیاتر شارەزا و چالاکتر بووە. هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری، بکوژان، خیانەتکاران لە نێو کورددا دەرکەوتوون، شەرمەزارییان زیاتر ئاشکرا بووە، زیاتر لە ڕاستییەکانیان تێگەیشتووین. بۆیە نەخشەڕێژییەکی گەورە پێویستە. دەربارەی هەوڵوێستی ڕێبەرتی وردبوونەوەی قوڵتر پێویستە. وە پەیوەست بەمەوە لە ژیاندا گۆڕانکاری و وەرچەرخان پێویستە. گەر ئەوانە دروستبن، پیلانگێڕییەکە وەک چۆن لە لایەن ڕێبەرتییەوە پوچەڵکرایەوە، ئەوە لە لایەن ئێمەیشەوە لە دەرەوە پوچەڵ دەکرێتەوە. بەم شێوە بە هەموو جۆرێک پیلانگێڕییەکە پوچەڵ دەبێتەوە. ئەو کاتە ئەو هیواییەی لە ئێستادا دەسەڵاتداری هەیەتی بەتەواوەتی ڕیشەکێش دەبێت.