٩ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بایک: دەبێت هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ قەبوڵ بکرێت- نوێکراوەتەوە
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کجەکە جەمیل بایک: ئەگەر دەوڵەتی تورک دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات، با سەرەتا گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ هەڵبگرێت و دەبێت هەلومەرجی ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ قەبوڵ بکرێت. رێبەر ئاپۆ چ پێشنیارێکی هەبێت ئێمە پاڵپشتی دەکەین.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە میانی بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤیدا، سەرنجی بۆ سەر ئەو دیدارە راکێشا کە دوای ٤ ساڵ رێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجامیدابوو و لەو رووەوە رایگەیاند، دوای چوار ساڵ سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆ و وەرگرتنی زانیاری لەبارەیەوە گرنگە، بەڵام دوای چەند رۆژ جارێکی دیکە سزای دیسپلینی بۆ بڕایەوە.
بایک ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی درێژە پێدەدات ئامانجێکی بۆ چارەسەری نییە و رایگەیاند، کە ئەگەر ئامانجێکی لەو جۆرەیان هەبوایە، دوای دیدارەکە دەستبەجێ سزای دیسپلینی وێیان بۆ رێبەر ئاپۆ نەدەبڕییەوە.
بایک باسی لە زەوتکردنی شارەوانییەکانی ئەسەنیورت، مێردین، ئێلیح و خەلفەتیش کرد و وەک داگیرکەری هەڵسەنگاند و هێمای بۆ ئەوەکرد کە دەبێت گەلی کورد خاوەنداری لە دەستکەوت، شارەوانی، بەها، رەنج و ئایندەی خۆیان بکەن.
جەمیل بایک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی باشوریش قسەی کرد و وتی، بارزانییەکان بە مەبەستەوە حکومەتیان پێکنەهێناوە، بۆ ئەوەی کات بەدەستبهێنن. جەمیل بایک رایگەیاند، کە دەبێت حکومەت لەسەر ٣ ساڵ پێکبهێندرێت:
١-حکومەتی نوێ دەبێت سیاسەتی هاوکاری لەگەڵ دوژمن و لە دژی خیانەت بوەستێتەوە.
٢-دەبێت لە دژی داگیرکەری تورک بوەستێتەوە، رەتیبکاتەوە و لە خاکەکەیان دەریبکات.
٣- رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا لەناو گێژاوێکدایە. قەوارەکان دەگۆڕێن، بۆ کورد هەم مەترسیەکی گەورە هەمیش دەرفەتێکی گەورە دێتەئاراوە. بۆ ئەوەش دەبێت یەکێتیی نەتەوەیی پێشبخرێت؛ ئەو حکومەتە نوێیەی پێکدەهێندرێت دەبێت یەکێتی نەتەوەیی کوردان بە بنەما بگرێت.”
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ستێرک تیڤی ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:
*دەمانەوێت لەبارەی رۆژەڤی سەرەکی کە لە کوردستان و لە لایەن مرۆڤایەتیەوە گرنگی پێدەدرێت واتە لە گۆشەگیری چڕی سەر رێبەر ئاپۆ دەستپێبکەین. ٤٣ مانگ گۆشەگیرییەکی رەها لەسەر رێبەر ئاپۆ هەبوو و تائێستاش ئەو گۆشەگیرییە بەردەوامە. دوای ٤ ساڵ دیدارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی سازکرا. رێبەر ئاپۆ وتی، کە تائێستا گۆشەگیری بەردەوامە. بە دڵنیاییەوە هەڵسەنگاندنی زۆر بۆ ئامانج و هۆکارەکانی ئەو گۆشەگیرییە کراوە. لەبەرامبەر گۆشەگیریدا بە پێشەنگایەتی گەریلا، گەلی کورد و دۆستانی کورد بەرخودانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت. مرۆڤ چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەو گۆشەگیرییە بکات کە رێبەر ئاپۆ وتی، “بەردەوامە” و ئێستا لە چ دۆخێکدایە؟
لە سەرەتادا رێز و وەفاداریم بۆ رێبەر ئاپۆ دووپاتدەکەمەوە. وەک ئێوەش باستان کرد ٤ ساڵ زیاتربوو دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام نەدرابوو. دۆخی رێبەر ئاپۆ لە رووی تەندروستییەوە چۆنە، کەس نەیدەزانی. ئێستا دیدارێک ئەنجامدرا، زانیاریمان لەبارەی رێبەر ئاپۆوە وەرگرت و رێبەر ئاپۆ سڵاوی نارد. ئەوە کاریگەری زۆر باشی دانا و هەموو کەسێکی دڵخۆش کرد. دوای ئەو هەموو ساڵە زانیاری لەبارەی رێبەر ئاپۆوە وەرگیرا، بە دڵنیاییەوە هەم بۆ بزوتنەوەکەمان، هەمیش بۆ گەلەکەمان و هەمیش بۆ دۆستانمان بووە مایەی دڵخۆشی. ئەو دیدارەش ئەنجامدرا، بە شێوەی ژێربەژێ لەبارەی تەندروستی رێبەر ئاپۆوە هەندێک شت بڵاوکرایەوە. بە ئەنقەست بڵاویان کردەوە. دەوڵەتی تورکیا لە ئیمراڵی سیاسەتێک بەڕێوەدەبات. لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لەسەر گەلی کورد سیاسەتێک بەڕێوەدەبەن. لەبەر ئەوە لە ئیمراڵی هەرچی رووبدات دەوڵەتی تورک لێی بەرپرسیارە. کەس ناتوانێت جگە لەوە ئۆباڵی بەرپرسیارێتی بخاتە ئەستۆی کەس. لەبەر ئەوەی دەوڵەتلەوێ سیاسەتێک بەڕێوەدەبات. ئەوەی لەوێ رووبدات دەوڵەت لێی بەرپرسیارە. رێبەر ئاپۆش وتی، گۆشەگیری بەردەوامە. ئەو گۆشەگیرییە هاوشێوەی ئەوانە نییە کە لە ساڵانی رابردوودا پێشدەخرا، سیستمی ئیمراڵی سیستمی گۆشەگیری و قڕکردنە. ئەو سیستمە لە کەسایەتی رێبەردا بەسەر گەلی کورددا جێبەجێ دەکرێت. دەوڵەتی تورک بە تەنیا ئەو سیستمەی پەرە پێنەداوە، لە بنەڕەتدا پیلانگێڕان ئەو سیستمەیان پێشخست و دەوڵەتی تورکیش درێژەی پێدەدات. راستیەکەی ئەمەیە. واتە سیستمی ئیمراڵی، سیستمی گۆشەگیری رەها، سیستمی ئەوانەیە کە پیلانگێڕییان دژی رێبەر ئاپۆ کرد. ئەوان سیستمەکەیان دامەزراند، تورکیەش درێژەی پێدەدات. تا سیستمی ئیمراڵی هەبێت، ئەو گۆشەگیرییەش بەردەوام دەبێت. پێویستە هەمووان بەو جۆرە لەوە تێبگەن. چ کاتێک گۆشەگیری هەڵدەگیرێت؟ هەرکە سیستمی ئیمراڵی هەڵبگیرێت، گۆشەگیریش هەڵدەگیرێت. ئەوەش چۆن هەڵدەگیرێت؟ کەی گەلی کورد وەک کۆمەڵگەیەک قەبوڵ بکەن، مافە سروشتییەکانی گەلی کورد قەبوڵ بکەن، ئەو کاتە سیستمەکە لەناو دەچێت، ئەو کاتەش گۆشەگیری هەڵدەگیرێت. ئەوە راستیەکەیە.
عومەر ئۆجالان چاوپێکەوتنی کرد. بەڵام لە چ بارودۆخێکدا ئەو چاوپێکەوتنە دروستبوو. لێرەدا دەربارەی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆدا هەندێک شت ئاشکرا ناکرێن. لە نێو دۆخێکی لەو شێوەیەدا چاوپێکەوتنی کرد. گەر ئەم چاوپێکەوتنە دروستبووە ئەوا لە دەرنجامی تێکۆشانی تەڤگەر، گەل بووە کە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا فشاری لەسەر تورکیا دروستکرد. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەندێک پێشهات لە ئارادایە. دوای ئەوەی هەموو ئەم پێشهاتانە کۆبوونەوە ناچاربوون ڕێگە بە چاوپێکەوتن بدەن. بەڵام هەرچەندە چاوپێکەوتن کراوە، هێشتایش گۆشەگیری بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆیش ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری بەردەوامە. گوتی، ‘هەندێک شتم لێ دەخوازن. گەر دەتانەوێت ڕۆڵی خۆم بگێڕم دەبێت بارودۆخی ئەوە بڕەخسێندرێت. گەر ئەوە نەکرێت چۆن ڕۆڵی خۆم بگێڕم.” بە ئاشکرا ئەمەی دەربڕی. دوای چاوپێکەتنەکەی عومەر ئۆجالان دیسان سزای دیسپلینیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕیەوە. ئەو سزایە ڕووپۆشێکە. یانی بۆ ئەوەی سیستەمی ئیمراڵی، گۆشەگیری بەردەوام بکەن پەرەیان بەو پەردەپۆشکردنەدا. ئەم بە تەنها عەقڵی دەوڵەتی تورک نیە، ئەوانەی لە پیلانگێڕییدا بەشدارن و پەرەیان پێدا، ئەم عەقڵەیان دا بە دەوڵەتی تورکیا. لەبەرئەوەی دەوڵەتی پێشوی تورکیا پەرەیان بە هەندێک پاساو دەدا، بەو پاساوانەوە دەیگوت چاوپێکەوتن دروستنابێت. ئەمەش بۆ دەوڵەتی تورکیا کێشەی گەورەی دروستکرد. هەندێک بیرییان لێکردەوە و گوتییان وانابێت. پێویستە ئێوە لە ڕووی یاساییەوە پەرە بە هەندێک شت بدەن. دەتوانن لەڕێگەی دادگاوە سزا ببڕنەوە. ئەوکاتە دەبێتە یاسایی. ئەوکاتە ئێوە دەتوانن ئەم سیستەمە گۆشەگیرییە ڕەهایە بەڕێوەبەرن و بەو شێوەیش بەڕێوەی دەبەن. لەسەر پرسی کورد هەندێک لێدوان و ڕاگەیاندراویان دا. دوای ئەو لێدوانانە پەرەیان بە سزای دیسپلین دا. ئەمە نیشانەی چییە؟ ئاماژەیە بۆ ئەوەی چارەسەری پرسی کورد لە ئامانجی ئەواندا بوونی نیە. گەر چارەسەری لە ئامانجیاندا هەبووایە، ئەوا لە دوای چاوپێکەوتنەکەوە سزای نوێیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نەدەبڕییەوە. ئەمە ئاشکرایە. تەنها لە سزاداندا ناوەستنەوە. هێرشی سەر ڕۆژئاوا دەکەن، لە تورکیا و باکووردا دەستبەسەر شاروانیدا دەگرن. ئەوەی چارەسەریبێت لە ئامانجیاندا نیە. ئەمە هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە. بۆچی وادەکەن؟ لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک لە قەیرندایە و دەیەوێت خۆی دەربازکات. بەڵام بەکام شێوەیە دەیکەن ڕوون نیە. هەندێک لێدوانیان داو دەیانەوێت بەو شێوەیە خۆیان دەرخەن، ئەمەش ئەستەمە. پێویستە گەل و دۆستانمان ئەمە ببینن. گەر دەوڵەتی تورک ئەوەندە لە نێو قەیراندا نەبوایە ئەمەی نەدەخستە ڕۆژڤەوە. ئەوەی لەسەرمانە چییە؟ پێویستە ئەم گۆشەگیرییە بشكێنین. ڕێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد بکەین. ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ پرسی کورد چارەسەر دەکات. جگەلەوە هیچ دەرفەتێکی چارەسەری نیە. بۆ ئەمەش لە ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت. ئەو گردبوونەوەیە گرنگە. هەنگاوێکی باشماننا و رۆژەڤێکی باشی دروستکرد. لەسەر ئەمە هەڵمەتێکمان دەستپێکرد. ئەم گردبوونەوەیەش لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجام دەدرێت. هەر بۆیە دەبێت هەموو کەسێک بەشدار ببێت. پێویستە لە هەموو گردبوونەوەکانی دیکە گەورەتربێت و بە ملیۆنان بەشدار ببن. لە ڕووی جەستەییەوە رێبەر ئاپۆ ئازاد بکات. جگە لەمە شتێکی باش نییە. لە ئێستادا دەوڵەتی تورک لە ناچاریدایە. باسی کوردان دەکات، باسی برایەتی، یەکسانی و شتی تر دەکات. پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە فشاری زیاتر دروستبکەین. ئەوەی لەسەرمانە ئەمەیە. بۆئەمەش هەموو گەلەکەمان بە ژن و منداڵ و گەورە و گەنجەوە بەشداری گردبوونەوەکە ببن. بۆئەوەی ئەم گردبوونەوەیە فشارێک لەسەر دەوڵەتی تورک دروستبکات. بۆئەوەی تورکیا یاری نەکات و ناچاربێت بە شێوەیەکی دروست نزیکی پرسی کورد ببێت. گەر دروست نزیک بێتەوە ئەوا پرسەکان چارەسەر دەبن. ئیدی کاتی ئەوەیە ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بهێنینە دەرەوە. پێویستە هەمووکەس لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشێت. ئەوەی لە هەموان داوادەکرێت ئەمەیە.
*چەندین خاڵتان دەستیشانکرد. لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا هەندێک لێدوان درا. لە پەڕلەمانی تورکیادا هەندێک پێشکەوتن دروستبوو. یەکە بە یەکی ئەمانە بپرسین. پێش ئەوەی بچینە سەر ئەو بابەتانە، وەک نمونەیەک ئەردۆغان بەشداری کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. دوای گەڕانەوەی لەگەڵ باخچەلیدا کۆبووەوە. باخچەلیش لە کۆبوونەوەی پەڕلەماندا چووە لای پەڕلەمانتارانی دەم پارتی و تەوقەی لەگەڵ کردن. دەمەوێت لێرەدا ئەمە بپرسم. هەرچەندە هیچ هەنگاوێک نەنراوە بەڵام لێداوانیش دراوە. ئایە ئەمە قۆناغێکی نوێیە، چارەسەرییە، یان پڕۆژەیەکە، یان ئەندازیاریی کۆمەڵایەتییە. دەمانەوێت ڕاڤەی ئەمە بکەین. پەویوەست بە کام تایبەتەمەندییەوە دەوڵەتی تورکی هێنایە ئەم خاڵە؟
کەس ناتوانێ ناوی لێبنێت، بۆچی؟ لەبەرئەوەی قسە جیاوازە، پراکتیک جیاوازە. کاتێک قسە و پراکتیک تەواوکەری یەکترنەبن، کەس ناتوانێت ناوی لێنێت. لەبەر ئەمە ناتوانین ناوی لێبنێین. یانی قسەیەک هەیە و دەڵێت “حەقیقەتی مرۆڤ کردەوەیانە”. لەخۆڕایی ئەمە نەتراوە. مرۆڤ دەتوانێت بە قسەکردن هەموو کەسێک فریوبدات. لە پراکتیکدا هەرچەندە خواستی هەڵخەڵەتاندنت هەبێت، ناتوانی بیکەی. ناتوانی ڕاستی خۆت بشارییتەوە. بەدڵنییاوە دەردەکەوێت. بۆیە دەڵێن، ‘کردەوە حەقیقەتی مرۆڤ دەرەخات”. لە ئێستادا هەموو کەسێک دەیبنێت. قسەکانی ئەردۆغان و باخچەلی شتێکە و ئەوەی دەیکەن شتێکی دیکەیە و پێچەوانەی یەکترن. ئەمە بەلای هەموو کەسێکەوە ناکۆکی دروستەکات. ڕاستی ئەمە چییە؟ ئەوەی لە پراکتیکدا جێبەجێی دەکات. بۆیە ناتوانن بڵێن “ئەوەی لە پراکتیدا ڕوودەدات لە دەرەوەی ئێمەوەیە. ئێوە قسەکانمان بە بنەما بگرن.” هیچ کەسێک ئەو قسانە بە بنەما وەرناگرێت. لە پراکتیکدا چی دەرکەوتووە ئەوە بە بنەما وەردەگرن. هەربۆیەوە ئەو پراکتیکەی کە دەوڵەت دەیکات جێگەی باوەڕی کەس نیە. بۆیە ناتوانی ناوێکی لێ بنێیت. ئێستا ئەمە پلانێکە. پلانێک بەڕێوەدەبرێت. گەر ئەم قسانە دەکرێت، ئەم پراکتیکەش لە ئارادایە، لە چوارچێوەیی پلانێکدا ئەنجام دەدرێت. لە ئێستادا دەوڵەتی تورک چی لەپێش خۆی داناوە. گەر بتوانێ تەڤگەری پەکەکە لەناوبەرێ، قڕکردنی کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت و بتوانێت سایسەتی عوسمانی نوێ بەڕێوەبەرێ، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسەڵاتداری و هەژموونی خۆی بەهێز دەکات. سیاسەتێکی ئیمپرالییان گرتووەتەبەر. لەبەر ئەوە هێزی خۆیان ناردە لیبیا، دەیەوێت لە دەریای سپیش هەندێک ئەنجام بەدەست بخات، دەیویست لە قەفقاسیا هەندێک ئەنجام بەدەست بخا. لەم ڕووەوە لە عێراق و سوریادا چەندین هەنگاوی نا. هەرچی دەرفەتی تورکیا هەیە بۆ ئەمەی خەرج کردووە. بۆئەوەی بتوانن ئەم ئامانجەیان پێکبهێنن. هەرچەندی کارییان کرد بۆئەمە نەیانتوانی ئامانج بەدەست بهێنن. ئەمەش لە تورکیادا قەیرانێکی گەورەی دروستکرد. گەر لە تورکیادا لە ڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری و هەموو لایەنەکانەوە قەیران دروستبووە، دەرنجامی ئەم سیاسەتەیە. وایان دانابوو بەم سیاسەتە ئامانجی ئیمپریالییان پێکبهێنن. بۆ ئەمەش هەموو شتێکیان خەرج کرد. کاتێک کە ئامانجەکەیان پێكنەهات چی بوو؟ ئەم قەیرانە دروستبوو. ئەمەش تورکیای خستەناو گێژاوێکی سەختەوە. جگە لەمەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ناوی پڕۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەڕیوەدەبرێت. ڕوونە کێ بەڕێوەی دەبات. ئەمریکا، ئینگلتەرا و ئیسرائیل بەڕێوەی دەبەن. تابێت شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرفراوان دەبێت. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕستدا گۆڕانکاری دێتەئاراوە و وەک پێشوو نامێنێتەوە. ئەم پیشهاتە کاریگەرییەکی گەورە لەسەر تورکیا دروستدەکات. ئەوانەی کە پرۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەبەن بە ئاشکرا گوتییان نەخشە دەگۆڕرێت. دەڵەوت-نەتەوە گورز دەخوات. تورکیاش زۆر لەمە دەترسێت. دەیویست هەموو گۆڕانکارییەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەڕێگەی ئەوەوە دروستبێت. لەبەرئەوەی ئەندامی ناتۆیە و پەیوەندی بە ئەوروپاوە هەیە. تاکو ئێستا هێز لەوانەوە وەردەگرت و بەو هێزەوە لەسەر کوردان و گەلانی دیکە قڕکردنی پێش دەخست. لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژموونی خۆی پێش دەخست. لە ئێستادا ئەمانەی لەدەستدا نەماوە. پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بێ تورکیا دەگوزەرێت. ئەمەش زۆر تورکیای ترساندووە. هەم دەوڵەت دەترسێنێت، هەمیش حکومەت دەترسێنێت و هەمیش سەرمایەداریی تورکیا دەترسێنێت. سەرمایەداری تورکیا، سوپا، ئاکەپە، هەموویان بەهیوای ئەوەبوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببنە هێزێکی ئیمپریالی. باوەڕیان بەمە کردبوو. چەندی کارییان کرد نەگەشتن بە ئامانجەی خۆیان و گورزی کوشندەیان خوارد. قەیرانی گەورە دروستبوون و ترسێکی گەورەی درستکردووە. بۆ پەردەپۆشکردنی ئەمە ئەردۆغان پەرەی بە کام پڕوپاگەندە دا؟ ئەردۆغان وتی، “ئیسرائیل ترسی گەورەیە بۆ ئێمە. ئیسرائیل هێرشمان دەکاتەسەر، دابەشمان دەکات و لەناومان دەبات.” شتێکی وا بوونی نیە. هەموو کەسێک دەزانێت ئیسرائیل هێرش ناکاتەسەر تورکیا. بۆچی پەرەی بەمەدا؟ بۆئەوەی گەل فریووبدات. بۆئەوەی هەموو کەسێک پەلکێشی سەر سیاسەتی خۆی بکات. بۆئەوەی پەردەپۆشی هەموو قەیرانەکانی تورکیا بکات. کێشەکانی تورکیا زۆرە و گەلی ماندوو کردووە. دەیەوێت بەم شێوەیە پەردەپۆشی ئەمانە بکات. سەرنجی هەموو کەسێک دەداتە چی؟ دەڵێت تورکیا لە مەترسیدایە. تورکیا سەردەمانێک ئیمپراتۆرێتی عوسمانی پێکهێنا. لە کۆتاییدا هێندەی نەمابوو تورکیا نەمێنێت. بەگوێرەی بارودۆخی ئەوکاتە بەزۆر کۆماریان دامەزراند. لە ئێستادا ئەمە گوتارێتی. دەڵێت “ئێمە عوسمانی گەورە بووین، پارچەبووین و لە ئێستاشدا مەترسی ئیسرائیل لە ئارادایە و ئەوەی ئێستاش لەدەست دەدەین.” ئەو کاتە خەڵک هەموو کێشەکان لەبیربکات و دەوڵەت دەپارێزێت. ئەمە بنەمایە. ئەوکاتەش ناتوانن خۆیان لەم قەیرانە قوتاربکەن. سیاسەتێکی ئاوا بەڕێوەدەبرێت. لە ئێستادا ئەم سیاسەتە ئەنجام بدات یا نا. کاتێک کە گوتییان ئێمە براین، موسڵمانین، پێکەوە دەژین، دەبێت پێکەوەیش بیپارێزین، بۆ ئەمە بوو. بۆچی پێشتر ئەمە نەدەگوترا؟ چەند مانگ پێش ئێستا چییان دەگوت؟ دەیانگوت “پەکەکە لەناودەبەین، قڕکردن دەگەیەنین بە ئامانج.” چیبوو بە جارێک گۆڕییان. ئەو تێکۆشانەی بەڕێوەبرا و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕوودەدەن دەوڵەتی تورکی خستە ناوی قەیرانێکی گەورەوە. لەم مەترسییەدا دەژین و دەترسن. گەر لێرەدا هاوکاری کوردان وەرنەگرن ئەوا گورز دەخۆن. هەربۆیە وادەکەن. یانی دەیانەوێت جارێکی دیکە هەموو کەسێک فریووبدەن. یاری دەکەن. هەرخۆی ڕۆڵگێڕییەکانینان لە پراکتیکدا دەرکەتووە.
*لەلایەک ئەو لێدوانانە دەدەن و لەلایەکی ترەوە دەیانەوێت لایەنەکانی بەرامبەریان بێ کاریگەر بکەن و نەهێڵن. لێرەدا ڕێبەر ئاپۆ کە لە ڕستەی دووەمی خۆیدا ڕایگەیاندووە، “لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە هێزی ئەوەم هەیە، دەتوانم بناغەیەک دروست بکەم”. ئێوەیش وەک هاوسەرۆکایەتی دەست نیشانتان کرد، لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆن. مۆخاتەبی چارەسەری پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە و ئەو دەتوانێت دانوستانەکان بەڕێوە دەبات. هەموو بزووتنەوە کوردییەکانیش خاوەنداری لێدەکەن. بەڵام دەوڵەتی تورکیا وتی مۆخاتەب ئەو نییە و دەستی بە هێرشکرد. هەروەک ئیوەش ئاماژەتان پێدا، دیسانەوە ڕێبەر ئاپۆ سزای ٣ مانگ قەدەغکردنی دیداری بەسەردا سەپێندرا. لێرەدا مەبەستیان چییە و دەیانەوێت چی بکەن؟
ئێستا ئەوەی ئێمە و ڕێبەر ئاپۆ گوتمان شتێکی نوێ نین. ئێمە بەساڵانە ئەم شتانە دەڵێین. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز بوو، محەمەد عەلی بیراند هات چاوپێکەوتنێکی ساز کرد، ڕێبەر ئاپۆ لەو کاتەدا وتی: “من بەدوای مۆخاتەبێکدا دەگەڕێم.” لەو کاتەوە ڕێبەر ئاپۆ بە ئاشکرا دەیویست پرسی کورد لەڕێگەی سیاسی و دێموکراسیەوە چارەسەر بکات بزووتنەوەکەمان چەندین جار ئەمەی ڕاگەیاندووە. هەروەها زۆرجار بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان ڕایانگەیاندووه که نوێنەری ئێمه لە هەموو بوارێکەوە ڕێبەر ئاپۆیە، ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە کە مۆخاتەبی چارەسەری پرسی کوردە ئەمە زۆرجار وتراوە. دەوڵەتی تورکیاش ئەمە باش دەزانێت. نەک ئەوەی کە نەزانێت. کێ دەتوانێت پرسی کورد چارەسەر بکات، نەک هەر پرسی کورد، بەڵکوو دەتوانێت پرسەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش چارەسەر بکات ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت چارەسەری بکات ئەوان ئەمە دەزانن بەڵام بە ئەنقەست هەندێک لێدوانی جیاواز دەدەن. ئەوان دەیانەوێت ئەوە بڵێن کە ڕوون نییە کێشەکە لەگەڵ کێ چارەسەر بکرێت. واتە دەیانەوێت بڵێـن لە نێو کوردا مۆخاتەب نییە ئەمە وتنانە زیاتر بۆ دەرەوە باس دەکات. فێڵێکی گەورەیە. بە زانابوون ئەو قسانەی کە کورد نەتەوە نییە، ئێمە نازانین چۆن ئەم پرسە چارەسەر بکەین، ئەوان ئەم کارە بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان دەکەن. لەڕاستیدا هەموو شتێک لەبەرچاوە و هەمووان دەزانن کە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی گەل دەکات ئەو بە ساڵانە لە پێناو ئەم مەبەستەدا تێکۆشان دەکات و بەساڵانە لە ئیمرالی بووە بەدیل گیراوە. بەم بۆنەوە گۆشەگیریی رەها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت. بەم شێوەیە دەیانەوێت هەمووان تووشی سەرلێشێواوی بکەن. واتە دەیانەوێت کەس نازانێت دەیانەوێت چی بکەن. بەو چەواشەکارییانەوە دەیانەوێت ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن.
کاتێک سەد ساڵەی کۆماریان گرت، ئاکەپە، مەهەپە، هودا پار و هتد. پێکەوە وەستان و دەستی یەکتریان بەرزکردەوە، بەو کارە وێنەیەکیان پێشکەش کرد. دوای ئەمە هوداپار دیدارێکی لەگەڵ بارزانی ئەنجامدا. ئەردۆغان چووە نەتەوە یەکگرتووەکان و دواتر خۆی و باخچەلی هاتنە بەردەم گەل و هەندێک وتاریان پێشکەش کرد و هەندێک کرداریان نواند. هەموو ئەمانە تەواوکەری یەکترن. ئەوان دەیانەوێت چی بکەن ئەو کارە دەکەن، لەسە ئەوەی چۆن پلانەکانیان جێبەجێ بکەن کار دەکەن. وتەیەکی ناسراو هەیە. کاتێک یەکێتی سۆڤیەت بەهێز بوو و لە تورکیا لایەنگرانی هەبوون، دەوڵەت چی گوت؟ وتی: “ئەگەر پێویست بکات ئێمەش کۆمۆنیزم دەهێنین”. ئەمە ڕاستی دەوڵەتی تورکیایە. تورکیا قەد پێکهاتەکان بە بنەما وەرناگرێت، خۆی بەبنەما وەردەگرێت. واتە ئەگەر شتێک هەبێت کە بکرێت دەوڵەت ئەنجامی دەدات. یانێ دەوڵەت هەیە، کۆمەڵگا و مرۆڤەکان بوونیان نییە. ئەمەش ڕاستیەکانی سیستەمی دەوڵەت دیاری دەکات. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە ڕووبەڕووی چ جۆرە دەوڵەتێک بووینەتەوە. کاتێک ئەردۆغان و باخچەلی قسەیان دەکرد و لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو بووەوە، هەندێک کەس چییان دەگوت؟ دەیانوت پرسی کورد وەک جاران نییە و چارەسەریش وەک جاران نابێت. ئەم وتووێژانە بە زانابوونەوە باسی لەسەر دەکرا. واتە ئێمە بۆخۆمان پرسەکە چارەسەر دەکەین. دەیانگوت نە پەکەکە هەیە و نە ڕێبەر ئاپۆ، واتە دەمانەوێت بی خواست و مەیلی خۆمان بەبێ ئیرادەی گەلی کورد پرسەکە چارەسەر بکەین. ئەمە چی نیشان دەدات؟ ئەوان دەیانەوێت کوردی دەستەمۆ و گرێدراوی خۆیان بنیات بنێن. دەیانویست بەم شێوەیە هەموو کەسێک فریو بدەن. بەمەش دەیانەوێت ئەو کەسانەی لەبەرامبەریاندا ڕاوەستاون بێکاریگەر بکەن. واتە هەمووان بخەنە ژێر خزمەتکاری خۆیانەوە.
بۆ خۆیان بە ڕوونی ئەمە دەڵێن. دەڵێن تەسلیم ببن و هەرچیمان پێدان قبوڵی بکەن. هەرکات شتێکمان پێدان ئەوە داومانە، هەرکاتیش نەدارا ئەوە نەدراوە، لۆژیکی ئاکەپە – مەهەپە لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. هەرکەسێک رووبەڕووی ئەمانە بوەستێتەوە دەڵێن، “ئەوان تیرۆریستن، خیانەتکارن، دەیانەوێت لەناومان ببەن.” ئەوان بەو لۆژیکە مامەڵە دەکەن و پراکتیکەکەیان لەسەر ئەم پرەنسیپە داناوە.
*ئەردۆغان دوای هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا مژدەیەکی خۆشمان هەیە. دەسەڵاتدارانی عێراق هاتنە تورکیا، تورکیا هەوڵدەدات لەگەڵ سوریا کۆببێتەوە و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە هەولێر لەگەڵ پەدەکە کۆبونەوە. هەروەها هاکان فیدان بۆ کۆبوونەوەکان دەچێتە لەندەن. کاتێک مرۆڤەکان ئەم پازڵلانە دێنێتە پاڵ یەک، ئامادەکاری چی دەکەن؟
دەوڵەتی تورکیا ئەگەر دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵ ببینێت، سەرەتا دەبێت بە ڕێگەی سیاسی و دیموکراتیکەوە پرسی کورد چارەسەر بکات. لەو کاتەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەتوانێ ڕۆڵ بگێڕێت. کاتێک مرۆڤ چاولێدەکات، ئامانج و نیازێکی وایان نییە. یاری و فێڵە. واتە دەیەوێت پەکەکە لەناو ببەن و جینۆسایدی کورد تەواو بکەن. دەیەوێت هەموو شتەکانی کۆمەڵگا نەهێڵێت و ببێتە هێزی سەرەکی تورکیا و ئارمانجەکانی خۆی بەدی بێنێت. واتە هەژموونی خۆی لە تورکیا بە گشتی بسەپێنێ. بەم شێوەیە ناتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگای ببێتەوە. لە وتارەکەمدا وتم، لە قەیرانێکی گەورەدایە. دەیەوێت بەم شێوەیە لەم قەیرانە ڕزگاری بێت و ئەم ڕێگایەی هەڵبژاردووە. ئەو دیاریەی ئەردۆغان باسی دەکات ئەوەیە. لە ئەسەنیورت و ماردین و خەلفەتی و ئیلیح دیاریەکەی ئاشکرا کرد. ئەوان ئامانج و نیازی چارەسەری پرسی کوردیان نییە. ئەوان دەیانەوێت لە ڕۆژئاوا و سوریا پەرە بە داگیرکاری نوێ بدەن. بە جۆرێک دەیانەوێت ئەوە ڕووبدات و خۆیان لە قەیرانەکە ڕزگار بکەن. مەحاڵە بەو ڕێبازە لە قەیران ڕزگاریان بێت، بەڵکوو قەیرانەکەیان زیاتر دەکات. ئەمانە هەمووی لە بەرچاو ڕوودەدەن. دەیانویست نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا بکات ئەویش چوو، لە هەولێر بەناوی ئاهەنگگێڕانی کۆمارەوە پەدەکە، میت و باڵیۆزی تورکیا و ئەوانەی بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناویان دەبەن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا مەبەستیان لەم کۆبوونەوەیە چی بوو؟ سودانی چووه تورکیا و تورکیا هێرشی کرده سەر ڕۆژئاوا و شه نگال، هاکان فیدان سەردانی لەندەن دەکات، کاتێک مرۆڤ هەموو ئەمانە لەسەر یەک کۆدەکاتەوە، دەبینێت پلانێک لە ئارادایە.
هەمووان دەزانن کە بەریتانیا هێزی سەرەکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان و سیاسەتی سەرەکی پەیڕەوی دەکات. بەرلەوەش دۆغان گورەش چوو بۆە بەریتانیا و دەوترا گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکردووە، دواتر گوندەکانی کوردستان سوتێنران، گەل کۆمەڵکوژ، ئەشکەنجە و دەستگیرکران و زۆر شتی جیاواز سەریهەڵدا، لە ئێستادا بە پێشەنگایەتی ئەمەریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل پڕۆژەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت، بەو بۆنەوە دەچنە بەریتانیا. دەیەوێت بوارە نێونەتەوەییەکان لە گەڵ خۆی هاوڕا بکات. چۆن ئەمە دەکەن؟ ئه گه ر کێشه ی کورد چارەسەر بکرێت ئەوا ئەو ئامانجەیان هەڵدەوەشێتەوە؟ لەبەر ئەوە دەیانەوێت بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا ڕەزامەندی وەربگرن هەتا بتوانن لە ڕۆژئاوا و سوریا دەستوەردان بکەن. ئێستا ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی بەردەوامدایە. ئێران گورزێکی قورسی بەر کەوتووە، واتە وەک پێشتر کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژئاوا نەماوە. لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەردۆغان پێشتر نەخشەیەکی بەرز کردەوە و لەم دواییانەشدا نەتانیاهۆ پلانێکی دیاری کرد. یەکێک لە سیاسەتە دەسەڵاتدارییەکانی ناوچەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەوی تریان لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت. ئەمە دیارە و هەموو کەس دەتوانێ بیبینێ. بەتایبەت گەلی ئێمەی ڕۆژئاوا و شەنگال دەبێ ئەم ڕاستیانە ببینن. مەترسی هەیە. دەبێت یەکڕیزیان پتەوتر بکەن. پاراستنی ڕەوای خۆت بەهێز بکەن و پەرەی پێبدەن. هاوکات لە بواری پەروەردەییەوە خۆیان بەهێز بکەن و بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن. ئەوەی لە ڕۆژئاوا و شەنگال داوا دەکرێت ئەمەیە. ئەگەر ئامادەکارییەکانتان بەم ئاڕاستەیەدا نەبێت گورزیان بەردەکەوێت. چونکە ئەم کۆبوونەوانە کە ئەنجام دەدرێن، پلانێک لە ئارادایە. واتە پلانەکان زیاتر بۆ سەر ڕۆژئاوا و شەنگالە. بەو بۆنەوە دەبێت هۆشیار بن و پاراستنی ڕەوای خۆیان بەهێز بکەن. دەوڵەتی تورکیا کەوتووتە ناو گێژاوێکەوە و ناتوانێت خۆی لە قەیرانەکان ڕزگار بکات، تا دێت قەیرانەکان گەورەتر دەبێت و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەکەپە- مەهەپە دێنێت، ئەمە ڕاستییەکەیە.
*ئێمە دەمانەوێت دوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێینەوە بۆ تورکیا. لە ئەسەنیورت قەیومیان داناوە. دوای ئەمە شارەوانییەکانی خەلفەتی، ئێلح و مێردین دەستی بەسەردا گیرا. ئێستاش چیرۆکی برایەتی و یەکسانی باس دەکەن. ئەم سیاسەتە مانای چییە و چۆن لێکدانەوەی بۆ دەکەیت؟
ئێستا ئەوەی ئەوان پەیڕەوی لێدەکەن یاسایی نییە، بەڵکو داگیرکارییە. دەوڵەتی تورکیا ڕوو دەکاتە هەرکوێ سەرەتا ئاڵای خۆی هەڵدەکات. دەوڵەتێک کە دەچێتە شوێنێک و ئاڵای خۆی هەڵواسێت واتە داگیرکەرە. مانای ئەوەیە کە ئەوان لەوێ لە دوژمن ڕزگار بوونە. واتە دەوڵەتی تورک کورد بە دوژمن دەزانێت و بەکارهێنانی وشەی برای ئێمەن هەموومان موسڵمانین مێژوومان یەکێکە، ئەمانە هەمووی قسەن بەس لە وتارەکاندا دەردەبڕێن. گرنگ چەندە بەو قسانە دەیانەوێ ڕاستیەکان بشارنەوە، گرنگ ئەوەیە چی دەکەن لەبەر چاوانن. بۆچی دەوڵەتی تورک کاتێک چوونە عەفرین و سەرێکانی و گرێسپی لەوێ ئاڵای خۆیان هەڵکرد، چونکە ئەو شوێنانە خاکی ئەوان نییە. ئێستا بە هەمان شێوە لەسەر شارەوانییەکان ئاڵای خۆیان هەڵدەکەن. واتە ئەوان داگیریان کردووە، ئەوان بەو شێوە بەردەوامن لە سیاسەتە داگیرکارییەکانیان. پێویستە خەڵکەکەمان لەو ڕۆانگەوە ڕاستیەکان ببینن، نەک بڵێن قەیوم هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە. ئێستا گەلەکەمان دەڵێن زۆر جار داگیریان کردوون و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا شارەوانییەکانمان دیسان بردووەتەوە واتە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دیسان شارەوانییەکانمان بەدەست دەهێنینەوە. ئەمە ڕێگایەکی زۆر هەڵەیە کە چاوەڕوانی هەڵبژاردنی داهاتوو بن. شارەوانیەکان هی ئێوەن. ئێوە بە ڕەنج و تێکۆشانی خۆتان بەدەستتان هێناوە. بۆیە پێویستە شارەوانییەکانتان بپارێزن و خاوەنداریان لێبکەن. ئامانجیان ئەوەیە کورد ملکەچی قەبوڵکردنی هەموو شتێک بکەن و دەیانەوێت کوردستان له دەستی کورد دەربێنن وەکوو موڵکی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ بکەن. بۆیە بەو عەقڵیەتەوە کۆمەڵگای کورد و مافەکانی قبوڵ ناکرێت بۆیە دەبینین ئەو هەنگاوانەی دەنرێت بە گوێرەی قسەکانیان نایتەوە. لە ئەسەنیورت، مێردین، ئێلح و خەلفەتی ئیرادەی گەل پێشێل کراوە ئەمە بەو مانایەیە ناسنامەی ئەو گەلە ناناسن و هەرچییەکیان بوێت دەرەوەی یاسا پێکی دێنن و چاوەڕێ ئەوەن گەڵ قبوڵی بکات. گەلەکەمان نابێت بەهیچ شێوەیەک یەمە قبوڵ بکات.
ویستییان لە زینداندا ئەمە بسەپێنن. هەڤاڵ کەمال پیر، مەزڵوم دۆغان، خەیری دورموش لە دژی ئەمە وەستانەوە. بە جەستەی خۆیانەوە بەرەنگار بوونەوە و پلانی دەوڵەتی تورکییان پووچەڵکردەوە. پێگەیەک کە مرۆڤ بەدەستی دێنیت ئاوا دەپارێزرێت. دەیانەوێت کوردستان بکەنە موڵکی خۆیان، پێویستە ئێمە خاوەنداری لێ بکەین. گەرخاوەنداری لێ نەکەین ئەوا مردنە بۆمان. تا ئێستا بەچی شتمان بەدەستهێناوە، بە بەرخۆدان بەدەستمان هێناوە. کەس شتێکی پێنەداوین. بە قوربانیدانی گەورە بەهای گەورەمان دەستهێناوە و پێگەمان خوڵقاندووە. لە ئێستادا دەیانەوێت ئەوانەمان لەدەست دەرهێنن و بیخەنە خزمەتی خۆیانەوە. نابێت هیچ کەسێک ئەمە قبوڵ بکات. ڕەنگە هەندێک بڵێن هەندێک مافمان بدەنێ. پێویستە بزانین کە هیچ کەسێک مافێک ناداتە کوردان. کورد بە تێکۆشان بەها و مافی خۆی ڕەخساندووە. حەقی ئەوەیە. دەیانەوێت ئەو شتەی بە تێکۆشان بەدەستهێنراوە لێتی وەرگرنەوە، کێ شتێکت پێ دەدات. پێویستە هەموو کەسێک زۆر باش لەمە تێبگات. دەبێت خۆمان و بەهاکانمان بپارێزین. پێویست بکات شەهیدیش بدەین لەو پێناوەدا.
*چارەسەری پرسی کورد لە تورکیادا پێویستی بە چ نەخشەڕێگەیەکە؟
ڕێگەکە دیارە. ڕێبەر ئاپۆ دیاریکرد و کوردانیش دیارییان کرد. گەر دەیانەوێت پرسەکان چارەسەر بکەن، پێویستە سەرەتا گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ لابەرن. پێویستە کۆتایی بە سیستەمی ئیمراڵی بهێنن. پێویستە بارودۆخی تەندروستی، ئاسایش و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ بکەن. گەر ئەمانە پەسەند بکەن ئەو کاتە ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. ئێمە و گەلەکەشمان وتوومانە گەر ئەم مەرجانە جێبەجێ بکرێت و ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، گەر ئەو هەنگاوایانەیان گرتبەر ئەوا ڕێبەر ئاپۆ پرسی کورد چارەسەر دەکات. قبوڵی دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری چی پێشدەخات، ئێمەیش لە پشتی ڕێبەر ئاپۆین. ئێمە و هەموو کەسێکیش زۆر بە ئاشکرا ئەمەمان وتووە. هیچ کێشەیەک لە لای کوردانەوە نیە. کێشەکە لەلایەن تورکیاوەیە. گەر دەیانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت، دەبێت دەستبەرداری پروپاگەندە پیسەکانیان ببن. دەبێت واز لەقسەی ‘ئۆجالان تیرۆریستە، سەرۆکی تیرۆرستانە و شتەکانی پەکەکە ڕەشدەکەینەوە’ بهێنن. ئەمەش ناڕاستە. دەیانەووێت سەر لەهەموو کەسێک بشێوێنن و نەفرەتکردن لە ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کورد پێشبخەن. نایانەوێت پرسەکان چارەسەر ببێ. گەر چارەسەرییان دەوێت پێویستە ئەم قسانە نەکەن و زمانیان بگۆڕن. هەموو کەسێک دەزانێ دەوڵەتی تورک لەسەر تێکۆشانی کورد دامەزراوە. کورد خاوەنی دامەزراندنی تورکیایە و هێزێکی ڕەسەنە لەمەدا. دەوڵەتی تورک قەرزداری کوردانە. ئەوەی دەرگای ئەم خاکەی بۆ کردنەوە کوردە. نەک کورد ئەوان خۆیان خیانەتییان کرد. پێویستە گەلانی تورکیا ئەمە بزانێت. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە پارچەکردنیان دەوێت. کورد لە مێژووی تورکیادا بە نەبوو نیشان دەدەن. پەرە بەسیاسەتی نکۆڵیکردنی کوردان دەدەن. ئەوانەی چارەسەرییان دەوێت دەبێت دروست نزیکی مێژوو و ڕێبەر ئاپۆ ببن. ئەوانەی بەشێوەیەکی ڕاست نزیکی ڕێبەر ئاپۆ نەبنەوە ئامانجیان چارەسەری نیە. ئەمە خاڵێکی بنەڕەتییە. تا ئێستا بۆ کوردان ڕەخنەدانی خۆیان نەکردووە. نەیانگوتووە خیانەتێکی گەورەمان لە کورد کردووە. دەبێت نەخشەی چارەسەرییان هەبێت. ژەهر و دووژمنداری لە زمانیاندایە. ئەوانەی دەڵێن دیموکراتیکین، لە دژی ستەمین دەبێت لێپرسینەوە لە دەوڵەت بکەن. دەبێت هەموو کەسێک بە دروستی نزیکی مێژوو و ڕێبەر ئاپۆ ببێتەوە. لە دنیادا نەبینراوە لەسەر ناوی برایەتی قڕکردن لەسەر گەل ئەنجام بدرێت. ئەمە چۆن برایەتییەکە. برایەتی ئاوا بوونی نیە. ئەم شتە لەسەر کوردان ئەنجام دەدرێت، چی پەیوەندییەکی بە ئیسلامێتییەوە هەیە، دەبێت ئەم پرسیارانە بپرسن. مادام دەوڵەتی کورد و تورکە بۆچی قڕکردن لەسەر کوردان بەڕێوەدەبەن. ئەمە دەوڵەتی تورکانیش نیە. دەوڵەتی هەندێک لە تورکە. چارەسەری لە نەتەوەی دیموکراتیکدایە کە ڕێبەر ئاپۆ پێشیخستووە. هەموو کەسێک دەبێت بۆ ئەوە کاربکات و بە بنەمای بگرێت. ئەو هێرشەی لەسەر ڕێبەر ئاپۆیە، هێرشە لەدژی گەلان.
* بۆ ئەوی پرسی کورد چارەسەر بکرێت، بە ڕێگای یاسایی و سیاسی، چ دەکەوێتە سەر شانی گەلی کورد، دۆستانی و کۆمەڵگەی سۆسیالیستی تورکیا؟ لە پرۆسەی شەڕی تایبەتدا پێویستە چ جۆرە هەڵوێستێکت بگیرێتەبەر؟
پێویستە گەلی کورد بەو لێدوانانەی دەدرێن نەخەڵەتێن، خاوەنداری لە داهاتووی خۆیان و تێکۆشانی خۆیان بکەن. یەکێتی خۆیان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەن. بەردەوام گوێیان لە ڕێبەر ئاپۆ بێت. پێویستە ئەرکی سەر شانی ڕێبەر ئاپۆ سووک بکرێت هەتا ڕێبەر ئاپۆ بتوانێ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. گەلی کورد ئەمەی دەیەوێت. سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، شکستی هێناوە. لەبەر ئەوەی شکستی هێناوە هەنگاو دەنێت. پێویستە گەلەکەمان ئەمە ببینێت و بەو پێیە تێکۆشانی خۆی زیاتر بکات. ئەگەر تێکۆشانی زیاد بکات، سەردەکەوتنی مسۆگەرە. ئەوانەی دەیانەوێت تورکیا لەم قەیرانە ڕزگاری بێت، دەبێت دژی گۆشەگیری بوەستنەوە. پێویستە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ و کێشەی کورد بکەن، لە دژی شەڕی تایبەت بەرخۆدان بکەن. ڕاستی شەڕی تایبەت ئاشکرا و ئیدانە بکەن. دەوڵەتی تورکیا دەبێت هەوڵبدات لە ڕێبەر ئاپۆ و پرسی چارەسەری بێتەوە. ئەوەی لە تورکیا داوا دەکرێت ئەمەیە. پێویستە بۆ چارەسەری هەنگاو بگیرێتەبەر. نابێت کەس وەک جاران بترسێت. دەبێت بۆ دیمکراتیکردنی تورکیا تێکۆشان بەرز بکرێتەوە. بۆ ئەمەش دەبێت کێشەی کورد پێش هەموو شتێک چارەسەر بکرێت. ئەمە تەنیا ئەرکی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و کورد نییە. ئەمە ئەرکی هەموو کەس و لایەنەکانە. ئەگەر دەیانوێت کێشەی ئابوری، کولتووری و کۆمەڵایەتی، ژن و هتد چارەسەر بکرێت، دەبێت سەرەتا کێشەی کورد چارەسەر بکەن. تەنها بە لێدوان و گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر نابن. پێشنیاری من ئەوەیە کە لیژنەیەک لە تورکیا پێکبهێنرێت. ئەم لیژنەیە بۆ چارەسەری لێدوانەکانی خۆی پێشکەش بکات. زیاتر لە کۆمەڵگای تورکیادا کار بکەن. کۆمەڵگای کورد لە ئێستاوە ئامادەیە. هاوکات کۆمەڵگای تورکیا پێویستە لە ئامادەکاریدا بێت. نابێت هێزەکانی تورکیا لەوبارەوە دەست بە هەوڵدان نەکەن و گەلانی تورکیا بەڕێکخستن نەکەن. پێویستی بە تێکۆشان هەیە. پێویستە هەموو وڵاتان گوشار بخەنە سەر تورکیا.
* لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەسەندنەکان لە هەڵکشاندان. هەڵبژاردن لە باشووری کوردستان ئەنجامدرا، ئێوە چۆن هەڵسەنگاندن بۆ هەڵبژاردنەکان دەکەن؟
بارزانی لە باشوور دەرفەت و ئیمتیازی زۆری بە دەست هێنا. نایانەوێت ئەو دەرفەتە لەدەست بدەن. بۆیە نایانەوێت ئیرادەی گەل لە باشوور پێشبکەوێت. سەرەڕای ئەوەش گوشار دەخەنە سەر باشوور و نایانەوێت لەدەستیان دەربچێت. هەرکات زانیان دەسەڵاتی خۆیان وڵامدەر نییە، ئەوکات یارمەتی لە تورکیا وەردەگرن. بەتەواوی لەژێر خزمەتی تورکیادان. دەوڵەتی تورکیاش سیاسەتی خۆی لەسەر ئەوان بەڕێوە دەبات. بارزانی پێی وایە کە دەتوانێت تورکیا لە پێناو خۆیدا بەکاربهێنێت. بەو شێوە بیردەکەنەوە. لە ڕاستیدا دەوڵەتی تورکیا بەکاریان دەهێنێت. لە هەڵبژاردندا چی ڕوویدا؟ وەک پێشتر نەیانتوانی تەنیا وەک دەسەڵات چاو لە پرۆسەکە بکەن. گەل زۆر نیگەرانە لەدەست سیاسەتەکانیان و بە ڕوونی ئەوەیان دەربڕی. ئەگەر ناتوانن بەخواستی خۆیان حکومەت پێکبهێنن، ئەویە دەرئەنجامەکەی. ئەو سیاسەتەی کە بەڕێوەی دەبەن خزمەت بە باشوور و گەلی کورد ناکات. خزمەت بە دەوڵەتی تورکیا دەکات. ستاتۆی باشوور لە مەترسیدایە. لە هەڵبژاردندا باسی خیانەتەکانیان کرا. ڕەنگە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان نەکردبێت، بەڵام ناڕازیبوونێک بەرامبەر بە بارزانی سەریهەڵدا. هەروەک چۆن حکومەتی تورکیا پەنای بۆ فێڵ و چەواشەکاری برد، دەرکەوت بارزانی درێژە بەو سیاسەتە دەدات. ئەوانەی دەیانەوێت حکومەت پێکبهێنن، سەرەتا دەبێت دژایەتی هاوکارییەکان لەگەڵ داگیرکەران بکەن وخاوەنداری لە باشوور بکەن. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا لە ناو شەڕێکی هەرێمیدایە. سەر لەنوێ ستاتۆکان دیاری دەکرێنەوە. ئەمەش هەم دەرفەت و هەم مەترسی بۆ کورد دروست دەکات. بۆئەوەی کورد پێگەی خۆی بپارێزێت، پێویستە پێش هەموو شتێک یەکڕیزی خۆی بنیات بنێت. پێویستە حکومەتێکە لە باشوور دادەمەزرێت ئەم سێ خاڵە ڕەچاو بکات. ئەگەر لەسەر ئەم خاڵانە پێشکەوێت، نەک تەنها باشور دەتوانێت خزمەت بە هەموو گەلی کورد بکات. ئەگەر لەسەر ئەم خاڵانە پێشنەکەوێت و وەک جاران ڕووبدات، ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی، دووبارە دەىێتەوە و هیچ پێشکەوتنێک ڕوونادات. ئەو هەلومەرجەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتۆتە ئاراوە و ئەوەی لە باشوورەوە چاوەڕوان دەکرێت. وەک وتم ئەو سێ خاڵە دەبێت بۆ باشوور لەبەر چاو بگیردرێت. ئەگەر لەسەر ئەو پرەنسیپانە حکومەت پێک بێت، بەدڵنیاییەوە خزمەت بە گەلی کورد بەگشتی دەکات.