١٩ کانونی دووەم ٢٠٢٤

جەمیل بایک: کورد لە تێکۆشانی خۆی بۆ دیموکراسی و ئازادی بەردەوام دەبێت

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: “گەریلا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەهێزی دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەیان هەژاند. دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە سیاسەتی ئینکار و لەناوبردن ئەنجام بەدەست بهێنێت.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفیدراڵیسمی کۆمەڵگاکانی کوردستان (کەجەکە) لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کە لە کەناڵی ستێرک تیڤی بڵاو کرایەوە، سەبارەت بە پێشهاتەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەڵسەنگاندنی کرد.

بایک بە ئاماژە بەوەی کە ئەشکەنجە و گۆشەگیری ڕەها دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، بایک وتی: “هەرچەندە ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر، بەڵام حکوومەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک پێداگری لەسەر سیاسەتەکانی دەکات. چونکە شەڕی ئێمە لە دژی گۆشەگیری کەمێک لاوازە و ئەمەش بۆ حکوومەتی تورکیاش دەرفەتێکە. لە لایەکی تریشەوە هەندێک حکوومەت هەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیا دەکەن، دەوڵەتی تورکیا و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەش سوود لەم دۆخە وەردەگرن و پێداگری لەسەر ئەم سیاسەتە دەکەن. بەگوێرەی ئاکەپە-مەهەپە، نە پرسی کورد هەیە و نە کوردیش هەیە. هەرکەسێک بڵێ کێشەی کورد هەیە بە “تاوانبار” دەناسرێت. بە واتایەکی تر هیچ گۆڕانکارییەک لە عەقڵیەتی حکوومەتی تورکیادا ڕووینەداوە. بە پێی ئەم عەقڵیەتە پێویستە پرسی کورد بە توندوتیژی و شەڕ چارەسەر بکرێت. ئەم عەقڵیەتە لە بنەڕەتدا هەمان عەقڵیەتی مەهەپەیە. مەهەپە حزب نییە، دژە گەریلایە. هەر لەبەر ئەمەشە مەهەپە دەڵێت دەبێت کۆتایی بە پەکەکە دەهێنین و کۆمەڵکوژی کورد تەواو دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و دۆستەکانیان لە دژی ئەم سیاسەتە ڕاوەستان و بەرەنگاری دەبنەوە و تێکۆشانی بۆ دەکەن.

بایک لە سەر ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئازاری تورکیا و کوردستان ھەڵسەنگاندنی کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ھەڵبژاردنی سەرەتایی دەم پارتی میتۆدێکی دیموکراسییە و پێویستە ھەموو لایەک پشتیوانی لە کاندیدە هەڵبژێردراوەکانی بکەن. بایک بە ئاماژە بەوەی کە حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە ڕێگەی قەیومەکانەوە دوو خولی شارەوانیەکانی داگیرکرد و ئێستا دەیەوێت لە ڕێگای پارتی کۆنترا دەست بەسەر کوردستاندا بگرێت، بایک جەختی لەوە کردەوە کە نابێت گەلی کورد فریبی ئەو فێڵانە بخوات. بایک بە جەختی کردەوە پێویستە گەل وریابن بەتایبەت سەباەرت بە دەنگ هێنان لە شارە جیاوازەکانی تورکیاوە بۆ کوردستان و ڕایگەیاند کە گەلی کورد ئەم سیاسەتەی ئاکەپە و پەدەکە پووچەڵ دەکاتەوە.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کەجەکە لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە لە کەناڵی ستێرک تیڤی، ئەم هەڵسەنگاندنانەی خوارەوەی پێشکەش کرد:

* گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. بۆچی و چۆن حکوومەتی تورکیا بەردەوامە لە گۆشەگیری؟

بەرلەوەی وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە باسی ئەم خاڵە دەکەم. بانگەوازێک لەلایەن هونەرمەندان، نووسەران و ئەو هێزانەی کە دژی فاشیزم دەوەستنەوە لە تورکیا و لە باکوری کوردستانیش دیموکراسی و ئازادییان دەوێت کرا. گوتیان دەبێ ببینە دەنگی ئاشتی. زۆر گرنگە لەم ماوەیەدا بانگەوازێکی لەو شێوەیە پێشکەش بکرێت. بەم بۆنەیەوە سڵاو و ڕێزی خۆم بۆ ئەو هێزانە دەنێرم کە ئەم بانگەوازەیان کردووە. پێویستە ئەم هەوڵانە بەرفراوان و بەهێز بکرێن.

گۆشەگیری ڕەها و ئەشکەنجەدان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ درێژەی هەیە. هەرچەندە ڕێبازی پێویست لە دژی ئەمە سیاسەتە دەگیرێتەبەر، بەڵام حکوومەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک بەردەوامە لە سەر سیاسەتەکانی. چونکە شەڕی ئێمە لە دژی گۆشەگیری کەمێک لاوازە و حکوومەتی تورکیش ئەمە بە دەرفەت دەزانێت. لە لایەکی تریشەوە هەندێک حکوومەت هەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان پاڵپشتی حکوومەتی تورک دەکەن. دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە سوود لەم بۆشاییە وەردەگرن. بە گشتی تێکۆشانمان ئاکەپەی گەیاندۆتە لێواری لەناوچوون. بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی سیاسەتی ئینکاری بەڕێوەدەبات. بە گوتەی ئەوان نە کورد هەیە و نە پرسی کورد. هەرکەسێک بڵێ کێشەی کورد هەیە بە “تاوانبار”دەناسرێت. بە واتایەکی تر هیچ گۆڕانکارییەک لە عەقڵیەتی حکوومەتەکانی تورکدا ڕووینەداوە. بە پێی ئەم عەقڵیەتە پێویستە پرسی کورد بە توندوتیژی و شەڕ چارەسەر بکرێت. ئەم عەقڵیەتە لە بنەڕەتدا هەمان عەقڵیەتی مەهەپەیە. مەهەپە حزب نییە، بەڵکوو دژە گەریلایە. هەر لەبەر ئەمەشە مەهەپە دەڵێت دەبێت کۆتایی بە پەکەکە بهێنین و کۆمەڵکوژی کوردان تەواو بکەین. ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و دۆستەکانیان لە دژی ئەم سیاسەتە فاشیستیە بەرەنگاری دەکەن و تێکۆشان بەڕێوە دەبەن. ئەم سیاسەتە نەک هەر دژی کورد بەڵکو لە دژی سەرجەم هێزە دیموکراتیک و سۆسیالیستەکانیش بەڕێوە دەچێت. حکوومەت دەیەوێت لە تورکیە ڕژێمێک بۆ

خۆی دروست بکات. لەو دەسەڵاتەدا، نە کورد و نە عەلەوی، نە دیموکرات و سۆسیالیست بوونی نییە. بەڵکوو دەیانەوێت هەمووان ملکەچییان بن. واتا دەیانەوێت سیاسەتێک دابمەزرێنن کە بە تەواوی لەسەر ئەو بنەمایانەی ئەوان بێت.

ئێمە دەبێت ئەم هەڵمەتە بە ملیۆنان کەسەوە بە ئەنجام بگەیەنین

ئێمە هەڵمەتەکەمان بەرفراوان کرد، چونکە ئەم سیاسەتەمان قبوڵ نەکرد. ئامانج لە هەڵمەتەکە مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کوردە بە ڕێگای دیموکراسیانە. سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکان، ئەم هەڵمەتە ئەنجامێکی بەهێزی هەبووە. هەڵمەتەکە بوو بە بابەتێکی گەرم و پشتیوانی نێونەتەوەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەی سەند. سیستەمی سەرمایەداری گوشارێکی زۆری خستۆتە سەر مرۆڤایەتی. وێرانکارییەکی گەورەی لە کۆمەڵگادا دروست کردووە. هەمووان ئەمە دەبینن. لە هەمان کاتدا گەڕان بەدوای بەدیلێک بۆ ئەم دۆخە لە ئارادا هەیە. ئەم هەڵمەتەی کە ئێمە پەرەمان پێدا، بەلای ئەوانەوە وەک چارەسەرێک دەبینرێت، بینیان کە بە پشت بەستن بە سیستەمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستەمی سەرمایەداری خوڵقاندوویەتی، دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن. هەر بۆیە پشتگیری لە ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: ” بەرگریەکانم بگەنە هەر شوێنێک منیش لەوێ دەبم” لەوانەیە لە ڕووی جەستەییەوە لە ئامرالی بێت، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ کەسایەتیەکی نێودەوڵەتییە و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر خۆشەویست تر دەبێت.

ڕێبەر ئاپۆ هەرچەندە لە ئیمرالی بە دیلە و ئەشکەنجە دەدرێت، بەڵام مرۆڤێکی ئازادە. بە بیر، فەلسەفە و تێکۆشانی خۆی ئەمەی خوڵقاندووە. بە پارادایمەکانی ئەمەی پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە. بەم مانایە مرۆڤایەتی چەکێکی گەورەی بەدەستهێناوە و بەم چەکەوە شەڕ و تێکۆشان دەکات. بەم مانایە دەتوانین بڵێین قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکە سەرکەوتوو بووە. خاڵی سەرەکی بریتییە لە پەرەپێدانی فەراوان کردنی هەڵمەتەکە. بۆیە پێویستە گۆڕانکاری لە چالاکییەکاندا بکرێت. ئەگەر چالاکیی نوێ نەگیرێتەبەر، ئەنجامێکی بەهێزی لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەدەست ناهێنێت. ئێستا دەبێت هەڵمەتەکە لەگەڵ کۆمەڵگا و ملیۆنان کەسدا بەڕێوە ببەین. پێویستە ئەم هەڵمەتە هەم لە باکور و هەم لە ناوچەکانی تری کوردستان و هەم لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئەنجام بدرێت. ئەگەر هەڵمەتەکە لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجام بدرێت، دەگاتە ئامانجی خۆی. چالاکییەکانی ئێستا ناتەواو و کەمن، پێویستە هەنگاوی بەهێزتر و جیاوازتر هەڵبگیرێت، دەبێت بە ملیۆنان کەس ڕێپێوان بکەن. ئەم ڕێوشوێنانە دەبێ هەم کاریگەری لە حکوومەتە نێودەوڵەتییەکان و هەم حکوومەتی تورکی قڕکەر بکات. هەروەها ئاکەپە-مەهەپە چیتر ناتوانن بەردەوام بن. پێویستە گەل و دۆستەکانمان بە باشی لەم ڕاستییە تێبگەن.

*ئۆپەراسیۆنی گەریلاکان لە ڕۆژنامەکانی تورکیادا زۆر ڕووماڵ ناکرێت، بەڵام دوایین ئۆپەراسیۆن بوو بە باسی ڕۆژەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە دەوڵەتی تورک و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی هەژاند. ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییە چ کاریگەرییەکی لەسەر کۆمەڵگە و سیاسەت لە تورکیە و کوردستان هەبووە؟

هەم ڕێبەر ئاپۆ، هەم گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەم گەلی کورد کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر سیاسەت هەیە. دەوڵەت و حکومەتی تورکیا بەردەوام بانگەشەی دەکرد کە پەکەکە لەناو دەبەن. بەڵام کاتێک گەریلاکان ئۆپەراسیۆنی بەهێزیان ئەنجامدا، ئەو ئۆپەراسیۆنانە حکومەتی تورکیا و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی هەژاند. ساڵانێک پڕوپاگەندەی بێمانایان لە تورکیا و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەو شێوە بڵاو دەکردەوە. هەمووان بینیان ئەو ڕیکلامانە لە درۆ زیاتر هیچی تر نین. ئەم ئۆپەراسیۆنە جارێکی تر ڕووی ڕاستەقینەی حکوومەتی تورکی ئاشکرا کرد. هەر بۆیە لە ترس و دڵەڕاوکێدان. ئەوان سەرنج دەخەنە سەر چۆنیەتی بێلایەنکردنی کاریگەرییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنانە. دەستیان داوەتە دەستگیر کردنی خەڵکانێک و ناوچە گەریلاکان بۆردومان دەکەن و هێرشی قورس بە تایبەت دژی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدەن. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن نیشان بدەن کە بەهێز و ڕاستگۆن. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن خاڵە لاوازەکانیان بشارنەوە.

هەروەها پێویستە گەلانی تورکیا پرسیار لە حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە بکەن. واتە دەبێ بپرسن: ئێوە ئەم سەربازانە بۆ کوێ دەنێرن؟ پێویستە لێپرسینەوە لە هۆکاری ئەم کارە بکەن. ئەگەر سەربازانی تورک بمرن، ئەوە بەهۆکاری ئەردۆغانە. پێویستە هەمووان ئەردۆغان و مەهەپە بەرپرسیار بزانن. دەبێ بڵێن؛ “بۆچی ڕۆڵەکانمان دەنێرن بۆ باشووری کوردستان، لەوێ چی دەکەن؟” ئەمەش پەیوەندی بە بەرگری سنوورەوە نییە. هیچ پەیوەندییەکی بە بەرگریکردن لە تورکیە و کۆمەڵگای تورکیاوە نییە. “ئێوە دەتانەوێت هەندێک لە ئامانجەکانتان بەدەست بهێنن، هەر بۆیە ڕۆلەکانمان بۆ شەڕ دەنێرن و دەیانکوژن”. ئەردۆغان-باغچەلی بەرپرسیارنی سەرەکین لە کوشتنی سەربازەکانیان. گەل پێویستە ئەمە ڕاستیانە ببینن. ئەگەر لە تورکیە هەموو شتێک گرانە، پێویستە بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی بکەن. بۆچی ڕۆژانە دراوی تورکیا بەهای خۆی لەدەست دەدات و ئابوورییەکەی دەڕووخێت و ژیانی گەل دەکەوێتە مەترسییەوە؟ پێویستە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بکەن. هۆکارەکەشی ئەو شەڕەیە کە ئاکەپە – مەهەپە لە دژی گەلی کورد دەستیان پێکردووە.

بەکرێگیراوان، پێشمەرگەکانی پەدەکە نابێت ببنە ئامرازی سیاسەتی کۆمەڵکوژی

*لە ئێستادا لە میدیا سەرەکییەکانی تورکیادا، بەتایبەتی لە میدیای مەجازیدا، هەندێ شتی لاوەکی وەک بارودۆخی سەربازەکان، شوێنەکەیان، و ئایا کەرەستەی سەربازەکان گونجاوە یان نا، دەخرێتە ڕۆژەڤەوە. پێت وایە ئەمانە ئەو گفتوگۆیانەن کە دەبێ لە رۆژەڤدا بن؟

ئەمانە بابەتی سەرەکی نین کە باسیان لێ بکرێت. ئەوان دەیانەوێت بەم ئارگومێنتانە شکستەکانیان بشارنەوە. بەڵام سوپای تورکیا گورزێکی گەورەی بەرکەوت. ئەوان ناتوانن درێژە بە شەڕەکە بدەن. ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ئەنجامدرا بە ڕوونی ئەم ڕاستیەی ئاشکرا کرد. بۆ پەردەپۆشکردنی شەڕەکە وادەکەن. ئەوەی لە چاپەمەنیدا بڵاودەکرێتەوە دەشێوێنن. هەر بۆیە هەموو گفتوگۆکان لەو بارەوە بەردەوامن. ئەوان نایانەوێت گەڵ لێپرسینەوەیان لێبکەن، بزانن بۆچی، یان بڵێن بەسە ئیتر. دەیانەوێت شتی تر بخەنە رۆژەڤەوە. بەم بۆنەیەوە بانگەوازێکم هەیە بۆ بەکرێگیراوان (بەناو پاسەوانی گوند). نابێت خزمەت بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی بکەن، دەبێت دژی بوەستنەوە. هەروەها نابێت پێشمەرگەکانی پەدەکە ببێتە ئامرازێک لە سیاسەتی کۆمەڵکوژیی گەلی کورد. پێویستە لە بنکەکانی حکوومەتی تورک دووربکەونەوە و پشتیوانیان نەکەن. ئەمە داوایەکە لێتان دەکرێت.

بەوبۆنەوەیە گەریلا لە شەڕەکانیدا سەرکەوتوو بێت. بەم بۆنەیەوە سەرکەوتنەکەیان پیرۆز دەکەین. لەوانەیە گەریلا بەردەوام بێت لەم شەڕەکانی. هەم دەوڵەتی تورک و هەم حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەبێ بزانن کە بەم شێوەیە ناتوانن بگەنە ئەنجام. کورد لە پێناو ئامانجە دیموکراتیکەکانی و ئازادی درێژە بە تێکۆشانی دەدات. پێویستە لەم بابەتە تێبگەن. پێویستە سیاسەتی کۆمەڵکوژی و ئینکاری، قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجە و داگیرکاری ڕابگرن. ئەگەرنا مەترسی گەورە بۆ تورکیە دروست دەبێت. ڕەنگە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتبێت، بەڵام تورکیا بەرەو لەناوچوون دەڕوات. تورکیە هیچ دۆستێکی نەماوە، بە تەنیا ماونەتەوە. پێویستە گەلانی تورکیا ئەمە ببینن و بڵێن بۆ کوێمان دەبەن، داهاتوومان دیار نییە، گورزی گەورەمان لێدەدرێت، هیچ ڕێزێکمان نەماوە. پێویستە لەم بابەتەدا لێپرسینەوە لە حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە بکەن.

*ئێوەش ئاماژەتان پێکرد؛ حکوومەتی قڕکەر و داگیرکەری تورک، دوای ئەوەی لە لایان گەریلاکانەوە گورزی پێدەگات، هەموو جارێک ڕوو لە ڕۆژئاوا دەکات. تەنانەت هەندێک جار ئەو درۆیەیان بڵاو دەکاتەوە”لە ڕۆژئاواوە هاتوون و چالاکییان کردووە”. هۆکارەکانی ئەم پڕوپاگەندانەی شەڕی تایبەتە چین و چۆن دەبێ بزانرێت؟

وەک وتم حکوومەتی تورکیا سیاسەتی شەڕی دەروونی تایبەت پەیڕەو دەکات. حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە پێداگری لەسەر سیاسەتی کۆمەڵکوژی دەکات. هەمووان دەزانن ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ئەنجام دراوە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕۆژئاواوە نییە. بەڵام بۆ فریودانی گەل و شەرعیەتدان بە هێرشەکانی دژی ڕۆژئاوا دەڵێن ئەوانەی ئەو ئۆپەراسیۆنانە ئەنجام دەدەن لە ڕۆژئاواوە دێن و هەموو چەکەکانیان لە ڕۆژئاواوە دێت. تەنانەت دەڵێن؛ ئەمریکا ڕاهێنانی پێکردن و چەکداریکردوون و ناردوویانی بۆ ئۆپەراسیۆن. ئەگینا کورد ناتوانێت لەم وەرزەدا ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات. چونکە کورد بە کەم دەزانن. کورد وەک پێکهاتەیەک نابینن. ئەوان وەک ئەو کەسانە سەیر دەکرێن کە دەبێت لەناو ببرێن. هەر لەبەر ئەمەشە دەڵێن کورد ناتوانێت شەڕێکی لەو شێوەیە بەڕێوە ببات و گورزیان لێبدات. ئامانجی حکوومەتی تورکیا و ئاکەپە-مەهەپە لەناوبردنی ڕۆژئاوایە. ئەوان بە ڕوونی ئەمە دەڵێن. لە ئێستادا شەڕی جیهانی سێیەم بەردەوامە و دەیانەوێت قازانجی لێ وەربگرن. دەیانەوێت لەم دەرفەتەدا شۆڕشی ڕۆژئاوا لەناوببەن و گەل کۆمەڵکوژ بکەن.

پێویستە گەلەکەمان پاراستنی جەوهەری خۆی باشتر بکات

ئەوان دەیانەوێت هەموو ڕۆژئاوا وەک عەفرین، سەرێکانی، گرێسپی داگیر بکەن. چەتەکانی داعش لە عەفرین، سەرکانی، گرێسپی جێگیر دەکەن و بە هەموو شێوەیەک یارمەتی چەتەکان دەدەن. ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو چەتەکانەوە ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تەواوی داگیر بکەن. هەر بۆیە هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا. وێستگەکانی کارەبا و ئاو و وزە و نەخۆشخانە و کێڵگەی گەنم دەکەنە ئامانج. بە واتایەکی تر، بۆردومانی پێداویستییەکانی بژێوی گەلی ڕۆژئاوا دەکەن. هەمووان ئەمە دەزانن. دەڵێت هێرش دەکاتە سەر یەپەگە-قەسەدە، بەڵام ئەمە درۆیەکی زۆر ئاشکرایە. هەوڵ دەدەن هێرشەکانیان بە شەرعیەت یاسایی نیشان بدەن. پێویستە گەلەکەمان ئەمە ببینێت. حکوومەتی تورک بەم هێرشانە دەیەوێت هەلی ژیان لە ڕۆژئاوا لەناوببات و دانیشتوانەکەی کۆچبەر بکات و ئەو شوێنانە داگیربکات. ئەمە ئامانجی حکوومەتی تورکیایە. پێویستە گەلەکەمان لە بەردەم ئەمەدا خاوەن هەڵوێست و کاردانەوە بێت نابێت کەس کۆچ بکات و وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت. شار و گوند و ماڵ و ماڵی خۆیان بۆ کەس بەجێ نەهێڵن. چونکە کاتێک دەڕۆیت، ئەوەی حکوومەتی تورک دەیەوێت دەیکات. ئەگەر بڕۆن، شانسی گەڕانەوەتان نابێت. عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی دیارن و لەبەر چاون.

گەلەکەمان تەنها بە بەرخۆدان و تیکۆشان دەتوانن درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن. نابێت هیچ ڕێگایەکی تر هەڵبژێریت. پێویستە گەلەکەمان بە هەر شێوەیەک بێت دژی دڕندەیی حکومەتی تورکیا بجەنگێت. ئەمە مافی ئەوانە. پێویستە گەلەکەمان پاراستنی جەوهەری باشتر بکات. هەروەها بانگەوازێکم هەیە بۆ هەندێک لە دەوڵەتان؛ ڕووسیا و ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بێدەنگن. لە ڕۆژئاوا، ئیمکاناتی ژیانی گەل بۆردومان دەکرێت، نە ئاو هەیە، نە کارەبا، نە نەخۆشخانە، بەڵام ئێوە بێدەنگن. ئەمەش بە واتای قبوڵکردنی ئەم بەربەرییەتەیە. بە واتایەکی تر شەریک بوونە لەگەڵ حکوومەتی تورکیا. هەروەها پێویستە گەلەکەمان دژی ئەوان ببنەوە. پێویستە بڵێن “ئێوە لێرە چی دەکەن، سیاسەتی حکومەتی تورکیا جێبەجێ دەکەن یان بۆ مەبەستی خۆتان لێرەن؟” ئێوە لە ڕێگەی گەلی کوردەوە سیاسەت دەکەن، کورد دەکەنە قوربانی ئامانجەکانتان، ئێمە ئەمەش ئەمە قبوڵ ناکەین.

ئەردۆغان دەیەوێت داعش چالاک بکاتەوە

*رۆژاڤا لە ئێستادا ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە. چەتەکانی نوسرە و قاعیدەیان هێنایە ئەوێ. هەروەها ئاشکرابوو کە لە کاتی شەڕی فەلەستین و ئیسرائیلدا ئەندامانی حەماسیان هێناوەتە ڕۆژئاوا. گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا لە بەرامبەر ئەم مەترسیە چی بکات؟

وەک دەزانرێت داعش ئاراستەی خۆی بەرەو دیمەشق کردبوو، بەڵام ئەردۆغان ئاراستەی کۆبانی کردن. ئەردۆغان ئەو کەسەیە کە داعش بەڕێوە دەبات. داعشیش هەر ئەوەی وت. وتیان: ئێمە دەچووینە دیمەشق، بەڵام ئاراستەیان کردین بەرەو کۆبانی. داعشیان بەتەواوی دژ بە گەلی کورد بەکارهێنا. ئەوان دەیانویست لەگەڵ داعش گورزێک لە گەلی کورد بدەن. بەڵام کاتێک گەل بە ئیرادە و ئازایەتییەوە دژی داعش وەستانەوە، ئەردۆغان بینی کە ناتوانێت بەرامبەر داعش و کورد بوەستێت. هەر بەو هۆیەشەوە حکومەتی تورکیا خۆی دەستی دایە داگیرکردنی ڕۆژئاوا. هەروەها له مێژووی بزوتنەوەکەماندا هه ندێک فاشیست و عەشیرە له دژی ئێمه کۆبوونەوە. وەک چۆن تێگەیشتن کە هیچ سوودێکی نییە، ئەمجارەیان خۆیان هەنگاویان هەڵگرت. لە باشور هەمان کاری باکوریان کرد.

حکوومەتی تورکیا زۆربەی بوارەکانی ژیانی بۆردومان کرد، بەڵام پەدەکە چی دەڵێت؟ دەڵێت هۆکاری هێرشەکانی حکوومەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا پەکەکەیە. بە واتایەکی تر شەرعیەت بە هێرش و بۆردومانەکانی حکوومەتی تورکیا دەدات پەدەکە- ئەنەکەسە لە خزمەت سیاسەتی حکوومەتی تورکیا کار دەکەن. با خۆیان بە کورد بناسێنن، بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان بە کوردبوونەوە نییە. کاتێک حکوومەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر زیندانەکەی حەسکە بۆ ئەوەی ئەندامانی داعش هەڵبێن. ئەردۆغان دەیەوێت داعش چالاک بکاتەوە. دەیەوێت بە داعش بەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆتایی پێ بهێندرێت.

پێویستە هەڵبژاردن هەنگاوێکی نوێ بێت بۆ گەلی کورد

* ڕۆژی 31ی ئادار هەڵبژاردنی هەستیار لە تورکیە و کوردستان بەڕێوەدەچێت. هێزەکانی دیموکراتیک و ئازادی لەژێر هەلومەرجی فاشیزمدا بەردەوامن لە ئامادەکارییە یەکلاکەرەوەکانیان. هەڵبژاردنی سەرەتایی بە شێوەیەکی دیموکراتیک بەڕێوەدەچێت. ڕایدەگەیەنن کە کۆتایی بە دەسەڵاتی قەیۆمەکان دەهێنن. لە دەربارەی هەڵبژاردنی داهاتوو چی دەڵێن؟

دەوڵەتی تورکیا و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە ئیرادەی گەلی کوردە پێشێل دەکەن. چونکە کۆمەڵگای کوردی و ڕزگاری گەلی کورد قبوڵ ناکات. ئەوەی ئەوان کورد بە شایستە دەزانن کۆمەڵکوژی و دیلێتی و کۆیلەکردن و لەناوبردنیانە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە گەلەکەمان لە هەڵبژاردنی شارەوانیدا ئەنجامی زۆری بەدەستهێنا. حکوومەتی تورکیا بەرگەی ئەمەی نەکرد. بۆ لەناوبردنی ئیرادەی گەلی کورد، قەیومەکانی خستە ڕۆژەڤەوە. ئەو شارەوانیانەیان قۆرغ کرد کە گەلی کورد بە تێکۆشان و هەوڵ و تێکۆشانیان بەدەستی هێنابوو. هەموو ئه و دەرفەتەی له لایەن شارەوانییەکانەوه رەخساندووه ، خزمەتی ئاکەپه ـ مەهەپە. بۆ دوو خولی یەک لە دوای یەک قەیومیان دانا. ئەم سیاسەتە کارێکی نەکرد و ئاشکرا بوون. ئەوان درکیان بەوە کرد کە ئەگەر لە قۆناغی سێیەمدا قەیوم دابنێن، ئەوا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبنەوە. ئەمجارەیان بە شێوازی تر قەیومەکانیان پەروەردە کرد. دیسان دەنگدەرێکی زۆر لە شارە جیاجیاکانی کوردستانەوە جێگیر دەکرێن بۆ ئەوەی کورد بێ هێز بێت. لە ڕاستیدا ئەگەر هەندێک شوێن دوو هەزار کەسیان هەبێت دوو ئەوەندەی خەڵک بۆ ئەوێ دەبەن. یان پۆلیسن، یان سەربازن، یان موختارن یان فاشیستن و لە کوردستان نیشتەجێیان دەکەن بۆ هەڵبژاردنەکان. ئەمجارەیان دەیانەوێت بەم شێوەیە شارەوانییەکان دەستبەسەردابگرن.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​نابێت گەلەکەمان ئەمە قبوڵ نەکات و دژی بوەستێت. لە هەر شارێک یان ناوچەیەک کە دەنگدەر لە دەرەوەی وڵاتەوە دەهێنرێت، پێویستە بپرسن لە کوێوە هاتوون و کێ ناردوویانە و لە کوردستان چی دەکەن؟ دەبێ بڵێن ئێمەی گەل لێرەین و بە ئیرادەی خۆمان دەژین، ئێوە ناتوانن ئیرادەمان قۆرغ بکەن. بەم شێوەیە حکوومەت دەیەوێت ئەو پەیامە بدات کە شارەوانی “سەرکەوتووە” لە کوردستانیش پرسی کورد بوونی نییە. گەلی کوردستان دەڵێن قەیومەکان قبوڵ ناکەین و شارەوانیی خۆیان بە دەست دێنن. گەلی کورد بە یەکلاکەرەوە و ئازایانە بەرگری لە ئیرادەی خۆی دەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئێستا هەڵبژاردنی سەرەتایی بەڕێوەدەچێت. سیستەمێکی دیموکراسییان دروست کردووە. ئەم جۆرە هەڵبژاردنە سەرەتاییە بۆ دیموکراسییەت و هەرگیز لە تورکیە ئەنجام نەدراوە. ئەمەش ڕاستی گەلی کورد دەردەخات. گەلی کورد لە بواری ئازادی و دیموکراسیدا هەنگاوی گەورەی ناوە. ئەوان بەم مانایە پێشەنگایەتی گەلی تورکیا دەکەن. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی وڵاتەکەمان دەکەم. گرنگ نییە کێ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا دەربکەوێت، پێویستە هەمووان پشتگیریان لێبکەن.

پێویستە بزانرێت کە ئەمە شەڕە. دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت کورد بدۆڕێت، پێویستە گەلی کورد بۆ سەرکەوتن تێکۆشان و ڕێکخستن بکات. پێویستە سەردانی لای هەمووان بکەن و بە شێوەیەکی بەرفراوان مامەڵە بکەن و سیاسەتی ئاکەپە-مەهەپە ڕوون بکەنەوە. ئەمە دەبێ هەنگاوێکی نوێ بێت بۆ گەلی کورد.

ئەوە مەهەپە بوو کە ڕێککەوتنی حزبی کۆنترای پەرەپێدا

*مەهەپە و ئەلکۆنترا بە جۆرێ هەڵسوکەوت دەکەن وەک ئەوەی دژی یەکتر بن، بەڵام لە هاوپەیمانیێەکدان. ئەمە چۆن ڕوودەدات و بنەمای ئەم یەکێتییە چییە؟

لە ئێستادا ئاکەپە-مەهەپە و پارتی ئەلکۆنترا بەرەیەکیان پێکهێناوە. وەک دەزانرێت ئاکەپە – مەهەپە دژی کوردە، چۆن کەسێک کە بڵێ کوردم بەشداری ئەم بەرەیە بکات؟ پێویستە ئەم پرسیارە بکرێت. مەهەپە دەڵێت دژی حزبی کۆنترایە، بەڵام ئەمە درۆیەکی گەورەیە. چونکە ئەوە مەهەپەیە کە پەرەی بە پارتی کۆنترا داوە. مەهەپە بۆ پێشگرتن لە بزووتنەوەی ئازادی و هێرشکردنە سەر بزووتنەوەکە، پارتی کۆنترای پێش خستووە. ئەوان دەیانەوێت بە تەواوی باکور بگرنەدەست و لەوێش دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. هەموو یاساکانیان وەلا نا. تاکە ئامانجیان داگیرکردنی باکورە. کاتێک پارتی کۆنترا سەریهەڵدا، هەزاران کەسی وڵاتپارێزی ئێمەیان کۆمەڵکوژ کرد.

بەرەی ئاکەپە-مەهەپە-کۆنترا بۆ لەناوبردنی پەکەکە و لەناوبردنی کورد دروست بووە. ئەوانەی فاشیزم و ڕەگەزپەرستی و بەناو ئایین دەکەنە بنەمای خۆیان، لەو بەرەیەدان. بۆیە هیچ کامیان لەم بەرەیەدا جیاوازییان لەگەڵ ئەویتر نییە. پێویستە گەل و هێزەکانی دیموکراسی، سۆسیالیستەکان ئەم پرسیارانە بکەن. ئەوانەی لەم بەرەیە چۆن دەتوانن بە ناوی کوردەوە قسە بکەن، چ پەیوەندییەکیان بە کوردەوە هەیە؟ ئەوانەی کوردیان قەتڵوعام کرد چۆن بە ناوی کوردەوە قسە دەکەن؟ پارتی کۆنترا پێشتر دەیویست بە کوشتنی کورد بزوتنەوەکە بوەستێنێت، بەڵام ئێستا بەهۆی ئاشکرا بوونیانەوە ڕۆڵێکی سیاسییان پێبەخشیوە. ئەمجارە دەیانەوێت بزووتنەوە و گەلی کورد لە گۆڕەپانی سیاسیدا ڕابگرن. هەر بۆیە زۆر دەرفەت پێشکەش بە پارتی کۆنترا دەکەن. بە بە کەڵک وەرگرتن لەو دەرفەتانە بەنیازن ڕای گشتی بخەڵەتێنن. ئاکەپە-مەهەپە بە بەکارهێنانی پارتی کۆنترا دەیەوێت دەست بەسەر کوردستاندا بگرێت. ئەمانە چ پەیوەندییەکیان بە کوردبوونەوە هەیە؟ نەک هەر پارتی کۆنترا، بەڵکو پارتی دیموکراتی کوردستانیش هیچ پەیوەندییەکیان بە کوردبوونەوە نییە. یارمەتی یەکتر دەدەن. پێدەچێت مەهەپە وا خۆی نیشان بدات کە دژی پارتی کۆنترایە بۆ ئەوەی لە ڕاستییەکان تێنەگات.

دەیەوێت عێراق بەهەمان شێوەی پەدەکە خزمەت بە سیاسەتی خۆی بکات

*پێشهاتی گرنگ لە باشور و عێراقیش ڕوودەدات. هەڵبژاردنی کەرکوک بەڕێوەچوو. دوای هەڵبژاردنەکە، دانوستانێکی زۆر لە نێوان حکومەتی تورکیا و حکومەتی عێراق ئەنجامدرا. حکومەتی تورکیا دەیەوێت عێراق بۆ خزمەتی سیاسەتی خۆی بەکاربهێنێت. ڕات چییە لەسەر ئەم دۆخە؟

نەک هەر لە عێراق، بەڵکو لە هەر شوێنێک شەڕ و سەرلێشێواوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت، ڕوونە کە ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان تێوەگلاون. چونکە ئامانجیان پەرەپێدانی شەڕە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوان لە ڕێگەی شەڕ و کۆمەڵکوژییەوە خۆیان دەپارێزن. دەزانن ئەگەر ئەم کارە نەکەن تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش ناتوانن لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. تورکیە دۆخی عێراق دەزانێت. کێشەکان زۆرن؛ بە ئاسانی ناتوێتەوە، لاوازە. حکومەتی تورکیا ئەمە بە دەرفەتێک دەزانێت. لێرەشدا پەدەکە بەکاردەهێنێت. دەیەوێت لە ڕێگەی پەدەکەوە کاریگەری لەسەر سیاسەتی عێراق دروست بکات و وەک پەدەکە عێراق بەرەو خۆی ڕابکێشێت. هەر ئەمەشە وایکردووە عێراق نەکەوێتە ئەو داڵەوە و فریو بدرێت. دەبێت وریا بن. پێویستە لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکانی لەگەڵ کورد چارەسەر بکات. ئەگەر عێراق ئەمە بکات، دەبێتە زلهێزێکی پێشەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەڵام ئەگەر سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکیا و پەدەکە قبووڵ بکەن، کێشەکانی عێراق زیاتر دەبن. ناتوانن بەم شێوەیە کێشەکانیان چارەسەر بکەن. حکوومەتی تورکیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گوشارەکانی لەسەر عێراق زیاد دەکات. بانگەوازی من بۆ عێراق ئەوەیە کە ئاگاداری ئەو یارییانە بن کە حکوومەتی تورکیا لە ڕێگەی پەدەکەوە ئەنجامی دەدات. نابێ دوژمنایەتی گەلی کورد بکەن. ئەگەر ئەم کارە بکات زیانێکی زۆری پێدەگات.

پاداک بەرپرسە لە کێشەکانی کەرکوک

هه ڵبژاردن له که ڕکوک و شەنگال و عێراق به ڕێوه چوو. لە هەڵبژاردنەکاندا حکومەتی تورکیا و پەدەکە و بەرەی تورکمانی دەیانویست لە کەرکوک ئەنجام بەدەست بهێنن. بۆ ئەمەش کاریان کرد. لە لایەکی دیکەوە هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو بوو. پلانی حکوومەتی تورکیا و پەدەکە و بەرەی تورکمانی نەهاتە دی. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە وازیان لە پلانەکانیان هێناوە. حکوومەتی تورکیا دەیەوێت دەست بەسەر کەرکوکدا بگرێت. دەیەوێت شەڕ لە کەرکوک دەستپێبکات و بیخاتە ئەستۆی کورد. هاوپەیمانی یەنەکە نەیهێشت ئەم پلانە سەربکەوێت. سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان جارێکی تر نیشانیدا کە دەکرێت بە هاوپەیمانی ئەنجام بەدەست بهێنرێت.

حکوومەتی تورکیا ڕۆژی هەڵبژاردن بانگهێشتی بەرپرسانی عێراقی کرد. چونکە تورکیە دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەکاندا کرد. بینیان ئەو هاوپەیمانییەی یەنەکە دروستی کردبوو، پلانەکانیانی پووچەڵکردەوە. دەڵین “چۆن دەتوانین کەرکوک لە کورد وەربگرین و پلانەکانمان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەین؟”. دەڵێن لە ئێستادا کێشەی جددی لە کەرکوک هەیە، ئەوە بەهۆی پەدەکەوە هەیە. حکوومەتی تورکیا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەم کارانە دەکات، بەڵام ئامرازەکەی پەدەکەیە. هەر بۆیە پێویستە هەمووان بزانن کە پەدەکە بەرپرسە لە کێشەکانی کەرکوک.

*پەدەکە هەموو دەرفەتەکانی باشور خستۆتە خزمەت بنەماڵەی بارزانی. هەروەها هەڵبژاردن دوادەخات. چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەم ڕووداوانە دەکەیت؟ ئێستا دۆخی باشوور چۆن دەبینن؟

هۆکارێک هەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک و شەنگال سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا. دژی خیانەتەکەی پەدەکە لە گەلی کورد هەڵوێستیان گرت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هاوپەیمانی یەنەکە گەیشتە ئەنجام چونکە ئەو سیاسەتەی پەدەکە دەیگرێتەبەر زیانێکی زۆر بە کورد دەگەیەنێت. ئێستا خەڵکی باکوور و ڕۆژئاوا و باشوور ئەمە دەبینن. تەنانەت ئەو کەسانەی لە ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدان ئەمە دەبینن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پەدەکە نەیتوانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەدەست بهێنێت. لە ڕابردوودا ئەنجامەکان لە ژێر ناوی هەڵبژاردن لە شەنگال بەدەست دەهێنرا. تەنها کاندیدەکانی خۆی کاندید کرد، لە ڕاستیدا هیچ هەڵبژاردنێک ئەنجام نەدرا. هەڵبژاردن لە شەنگال بەڕێوەچوو، دیسان هاوپەیمانی سەرکەوتوو بوو، پەدەکە شکستی هێنا. ئەمەش دەریخست کە پەدەکە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل ناکات. لە ماوەی ڕابردوودا بینرا ئەو ئەنجامانەی لەژێر ناونیشانی هەڵبژاردن وەرگیراون ساختەن و ئەنجامەکانیش لەژێر فشار و پارەدا بەدەست هاتوون. هەروەها ویستویەتی لە کاتی هەڵبژاردندا خەڵک بکڕێت. بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە کۆتایی ئەم سیاسەتە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پەدەکە گەیشتووەتە بن بەست و بۆ دەرچوون لەم دۆخە ئەم کارانە دەکات. ئەو هێزە دیموکراسیانەی هاوپەیمانییان پێکهێناوە پێویستە زیاتر ئەم هاوپەیمانییە بەهێزتر بکەن. بەم شێوەیە دەتوانن ڕێگری لە یاری و فیتنە نوێیەکان بکەن.

*دوای ئەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و دواتر ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە، پرۆسەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکرد. ئارگومێنت هەیە کە ئەم شەڕە بۆ لوبنان و سوریا و تەنانەت ئێران و هەموو ناوچەکەش درێژ دەبێتەوە. لە پرۆسەیەکی وەهادا لە ساڵیادی کۆچی دوایی قاسم سولێمانیدا کۆمەڵکوژییەک ڕوویدا. لە لێدوانەکەتاندا سەبارەت بەم کوشتنە؛ ئێوە ڕاتانگەیاند کە هەندێک زلهێز دەیانەوێت شەڕەکە پەرەپێبدەن و فراوانتری بکەن بۆ ناوچەکە. ئەم هێزانە کێن و دەیانەوێت چی بکەن؟

سەرۆک کۆمار (حکوومەتی ئێران) ویستی پێش ساڵیادی کۆچی دوایی قاسم سلێمانی بچێتە تورکیا. ئەم تەقینەوەیە پێش ئەوەی بچێتە تورکیە ڕوویداوە. هەرچەندە داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ گرت، بەڵام ئەوە دەزگای هەواڵگری حکومەتی تورکیا (مێت) بوو کە تەقینەوەکەی ئەنجامدا. ئەگەر سەرۆک کۆماری ئێران ڕەئیسی بچێتە تورکیا، دەیانەوێت لەگەڵ ڕەئیسی گفتوگۆ بکەن سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە لە دژی ئێمە و کورد داویانە. ئەوان پلانیان دانا کە لەسەر بنەمای ئەم تەقینەوەیە سیاسەتێک دابڕێژن. بەم شێوەیە دەیانویست ئێران بکێشنە ناو شەڕێکەوە لەگەڵ پەکەکە و کورد. ڕەئیسی دوای تەقینەوەکە نەچووە تورکیە. هۆکاری ئەمە نازانم. بەڵام ئەو تەقینەوەیە لەلایەن میتی تورکیەوە ئەنجامدرا کە ویستی بە ئامانجەکانی خۆی بگات.

حکوومەتی تورکیا دەیەوێت بەرەیەکی دژ بە گەلی کورد دروست بکات

حکوومەتی تورکیا دەیەوێت هاوپەیمانییەک دروست بکات دژ بە گەلی کورد. بە درێژایی مێژوو چەندین هاوپەیمانی لەم جۆرەی دروست کردووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەیەوێت ئێران و عێراق بهێنێتە ئەم بەرەیەوە بۆ ئەمەش کاردەکات. بە تایبەتی سەرنجیان لەسەر ئێران بوو. هێشتا ناتوانین بڵێین ئەم پلانانە دێنە ئاراوە یان نا. ئەردۆغان خوازیاری پەرەسەندن و تەشەنەکردنی شەڕە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەگەر شەڕەکە گەورە نەکات، ناتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. ئەردۆغان پەرەی بە شەڕی حەماس و ئیسرائیلیش دا. بەم شەڕە مەبەستی بوو ئەو هێڵی وزەیە دابخات کە لە هیندستانەوە دەست پێدەکات و بە ئیسرائیلدا تێدەپەڕێت و دەگاتە ئەوروپا. چونکە وازیان لە تورکیا هێنا. ئەردۆغان وتی: ڕێگە بەو کەسانە نادەین کە لەم کارە بەدەرمان دەکەن سەرکەوتوو بن. پاشان هێرشی حەماس ڕوویدا. حکوومەتی تورکیا دەیویست هێڵی وزە بە تورکیە تێپەڕێت. ئەو هێڵە وزەیەی هیندستان و ئیسرائیل پەرەی پێداوە، مەبەست لێی تێپەڕین بوو بە ڕۆژئاوا و بگاتە دەریای ناوەڕاست. تورکیە دەستوەردانی لەم بابەتەدا کرد. ئەمەی ڕاگرت. دەڵێن: “هێڵی تیرۆرمان گرت”. ئەوان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە نهێنی وا باسدەکەن.

ئەوەی کە هێڵی وزە بە تورکیادا تێناپەڕێت، خەسارێکی گەورەیە بۆ ئەوان. حکوومەتی تورکیا ئیتر وەک ڕابردوو ڕۆڵی ستراتیجی و سیاسیی نییە. بۆ دەربازبوون لەم دۆخە سەختە، حکوومەتی تورکیا دەیەوێت بەرەیەک دژ بە گەلی کورد دروست بکات و عێراق بکێشێتە ناو سیاسەتەکەیەوە و بەردەوامیی شەڕی غەززە بۆ ڕێگریکردن لە هێڵی وزە مسۆگەر بکات. دەیەوێت هێڵی وزە بە تورکیە و عێراقدا تێپەڕێت. هەموو ئامانجی ئەردۆغان ئەوەیە کە هێڵی وزە نەهێڵێت بە کوردستاندا تێپەڕێت و کورد سوودی لێ وەرنەگرێت. چونکە دەیەوێت کورد لەناو ببات. ئێستا بەنیازە هێڵێک لەڕێگەی ئازەربایجانەوە بکاتەوە و بۆ ئەمەش کارێکی زۆر دەکات. بەڵام ئەو هێڵەش نەکرایەوە. ئێستا هەمووان دەبینن کە تورکیا دەیەوێت شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیدا چڕتر بکاتەوە. دەیەوێت عێراق و ئێران بهێنێتە ناو شەڕی غەززە. پێشتر پەدەکەی بەرەو خۆی ڕاکێشاوە. بەم شێوەیە دەیەوێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. پێویستە گەلی تورکیا ئەمە بزانێت. ڕەنگە ئەردۆغان سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت، بەڵام لە کارەساتێکی گەورەدا تورکیای چەقاندووە. ئەگەر ئەمڕۆ تورکیا بەتەنیا بمێنێتەوە، ئەگەر داببڕێت، ئەگەر کێشه سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی تورکیا قووڵتر بووەتەوە و ئەگەر ئەم کێشانه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، هەموو بەرهەمی سیاسەتەکانی ئەردۆغانه .