١٩ ژانویەی ٢٠٢٣

بایک: ئەوروپا، سی پی تی و تورکیا پێکەوە سیاسەتی گۆشەگیری بەڕێوەدەبەن

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک رەخنەی لە سی پی تی گرت بە هۆی ئەوەی سەبارەت بە دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیەندراو بڵاوناکاتەوە و وتی، “ئەمە بەو واتایەدێت کە ئەوروپا، سی پی تی و دەوڵەتی تورک پێکەوە سیاسەتی گۆشەگیری بەڕێوەدەبەن”

جەمیل بایک بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی وەک گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەردانی سی پی تی، بەرخودانی گەریلا، هەڵبژاردنەکان لە تورکیا و دیداری نێوان تورکیا و روسیا لەسەر پرسی رۆژئاوا کرد.

دیدارەکە لەگەڵ ستێرک تی ڤی بەم جۆرەیە:

گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. هەندێک واتەوات و دەنگۆ لە نێوان سی پی تی و وەزارەتی دادی دەوڵەتی تورک لەئارادان، لەبارەی تەندروستی رێبەری گەلی کورد. لەوبارەوە ئایا زانیاریتان لایە؟ هەروەها ئاشکرا کرا کە بۆ ماوەی ٣ مانگی تر سزای دیسپلین بەسەر رێبەر ئۆجالاندا سەپێندراوە. لەبەرامبەر ئەوەش وڵاتپارێزی کورد وەیسی تاش ئاگری لەجەستەی بەردا و گۆشەگیری شەرمەزار کرد. ئێوە چۆن ئەو بابەتانە هەڵدەسەنگێنن و گەل دەبێت بە چ شێوەیەک لە پەیامی وەیسی تاش تێبگات؟

مانگی کانونی دووەم مانگێکی شەهیدبوونە. لەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدمان هەیە. لە کەسایەتی هەڤاڵ روبار، خەلیل و موراد سەرجەم شەهیدانی مانگی کانونی دووەم بە بیر دەهێنمەوە، رێزی خۆمیان بۆ دەردەبڕم، بەژنی خۆم بەرامبەر بەوان دادەنەوێنم. وەک ئێوەش وتتان، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی فاشیست لە دژی رێبەر ئاپۆ لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ لە دژی گەلی کورد سیاسەتێکی قڕکردن بەڕێوەدەبات، هەڤاڵ وەیسی تاش لە دژی ئەو سیاسەتە چەپەڵە وەستایەوە، قەبوڵی نەکرد، شەرمەزاری کرد و بە سەربەرزیەوە رێگەی شەهیدبوونی گرتەبەر. بەم بۆنەوە رێزی خۆم بەرامبەر بەو هەڤاڵە دەردەبڕم، بەژنی خۆم بەرامبەری دادەنەوێنم، پێزانینی خۆمی نیشان دەدەم. ئەو هەڤاڵە لە زیندانی دیاربەکریش مایەوە، لە ١٢ی ئەیلول خرایە ژێر ئەشکەنجەوە، لەم ساڵانەی دواییشدا دیسان خرایەوە زیندان. بەر لە شەش مانگ لە زیندان ئازاد کرابوو. بەڵام وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی وڵاتپارێزیەکەی مێردین لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵەدا لە ئاستێکی زۆر قووڵدا بوونی هەبوو. ئەگەر بەم جۆرە نەبوایە لە دژی دەوڵەتی تورک بەم جۆرە نەدەوەستایەوە. خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ نەدەکرد، خاوەنداری لەگەلی کوردستان و لە مرۆڤایەتی نەدەکرد. لەبەر ئەوەی تۆماری ڤیدیۆیی کە لە پاش خۆی جێیهێشتووە هەیە. لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا باس لە ئامانجی چالاکییەکەی دەکات. داوای من لە هەموو مرۆڤێکی وڵاتپارێز ئەوەیە کە گوێ لەو دیمەنە ڤیدیۆییە بگرێت. لەوەوە ئەنجامێک بۆ خۆی بەدەستبهێنێت. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ وەیسی تاش ئەگەر شەهیدبوو، لە پێناو خۆیدا شەهید نەبوو. لەپێناو گەلی کورددا شەهیدبوو. ئەو سیاسەتەی کەلەسەر رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، بینی کە سیاسەتێکی لەناوبردنە. هەربۆیە لەدژی ئەوە وەستایەوە و بانگەوازێکی ئاراستەی هەموو کەس کرد. وتی، پێوستە بە هێزەوە بەرامبەر بەم سیاسەتە بوەستنەوە. راستە لەوانەیە دەوەستنەوە، کاریگەریشی هەیە بەڵام ئەوە کەمە. دەبێت لە ئاستێکی بەرزدا لە دژی سیاسەتی گۆشەگیری، قڕکردن بوەستنەوە. بەم جۆرە نەبێت مەترسییەک لە ئارادایە. ویستی ئەو مەترسییە لەهەموو کەس تێبگەیەنێت. مرۆڤ چۆن بەرامبەر بە مەترسی دەوەستێتەوە ئەوەی نیشاندا. لەبەر ئەوە ئەو هەڤاڵە رێنمایی و فەرمانێکی بە ئێمەدا. بانگەوازێکی ئاراستەی هەموو کەس کرد. پێویستە هەموو کەس بە گوێرەی ئەو رێنمایی و بانگەوازە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. شەهیدێکی گەورەی ئێمەیە، ئەو وڵاتپارێزییەی ئەو نیشانیدا، ئەو وڵاتپارێزییەیە کە رێبەر ئاپۆ لە کوردستان بەرەو پێشی برد. لەبەر ئەوەی بە باشی لەو وڵاتپارێزییە تێگەیشت، لەبەر ئەوە خاوەنداری لێکرد. شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵە خاوەندارییە لە وڵاتپارێزی گەلی کوردستان و خاوەندارییە لە تێکۆشانی گەلی کوردستان. ئێستا سیاسەتی پاکتاوکردن بەسەر رێبەر ئاپۆدا پەیڕەو دەکرێت. سیاسەتی پاکتاوکردن بەسەر گەلی کورددا پەیڕەو دەکرێت. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکات، رێبەرایەتی ئەو گەلەی لە ئەستۆیە. تائێستاس گەلی کورد چی بەدەستهێنابێت لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە بەدەستیهێناوە. لەسەر ئەو بنەمایەش بەڕێوەدەچێت. ئەگەر دەوڵەتی تورک پێداگرە کە لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ ئەو سیاسەتی پاکتاوکردنە بگرێتەبەر، لەبەر ئەوە پەیڕەوی دەکات. تۆڵە لە رێبەر ئاپۆ دەکاتەوە. دەڵێت لە بنەڕەتدا کوردمان لەناوبردبوو، تۆ هاتیتە ناوەوە، خاوەنداریت لێکرد، تۆ ئەو گەلەت هەڵساندەوە سەر پێ، تۆ ئامانجی ئێمەت لەناوبرد. لەبەر ئەوە پێداگری لەسەر ئەو سیاسەتی پاکتاوکردنە دەکرێت. بۆچی؟ هەر وەک چۆن گەلی کورد، هەروەها مرۆڤایەتی لە رۆڵی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و بۆ مرۆڤایەتی باش تێدەگەن، دەوڵەتی تورکیاش باس ئەوە دەزانێت. لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵە دەکات. ئەو مامەڵەیەش کە دەیگرێتەبەر بەتەواوەتی لەسەر بنەمای پاکتاوکردنەوە. دیارە کە نایانەوێت چاو بەو سیاسەتەیاندا بخشێننەوە، پێداگری لەسەر ئەو سیاسەتە دەکەن. تائەو کاتەی گەلی کورد ئەقڵیەتی ئەوان پارچەپارچە دەکات و بزانن کە ناتوانن پاکتاوکردن ببەنەسەر، تا لوتی ئەوان دەشکێنرێت، ئەو کاتە رەنگە ئەقڵیەتی خۆیان بگۆڕن. هەم گەلی کورد و هەم رێبەری گەلی کورد قەبوڵ بکەن. لەسەر ئەو بنەمایە لەوانەیە هەنگاو بنێن. بەڵام لەئێستادا پێداگری لەسەر پاکتاوکردن دەکەن، ئەم سیاسەتە تورکیای بەرەو کوێ برد؟ ئەوە دیارە و بە بەرچاوە. هەموو کەس دەیبینێت. بەم سیاسەتەوە ناتوانن بگەنە ئەنجام. هەرچی دەیانەوێت زیاتر پاکتاوکردن بگەیەننە ئەنجام زیاتر شکست دەهێنن. ئەوە لەبەرچاواندایە. رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە گەلی کورد و مرۆڤایەتی جێبەجێ بکات، لەناو هەلومەرجی زۆر دژواردا کاری کرد. واتە بۆ ئەوەی بتوانێت پرسی گەلی کورد و مرۆڤایەتی لە رووی ئازادی و دیموکراسییەوە چارەسەر بکات، لەسەر ئەو بنەمایە شانی دایە بەر بەرپرسیارێتییەکی زۆر دژوار. لە هەلومەرجی زۆر قورس و ئەستەمدا کاری کرد. ویستی کە ئەقڵیەتی دەوڵت بگۆڕێت بۆ ئەوەی لە تورکیا بەدیموکراسی بوون بێتە کایەوە، کێشەکانی کورد، عەلەویەکان، گەلی تورکیا، ئیکۆلۆژی، ژنان و هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن. زەمینەیەکی زۆر پتەو و بەهێزی بۆ ئەوە لە تورکیا رەخساند. بەڵام لەبەر ئەوەی لە ئەقڵیەتی تورکیادا پاکتاوکردن هەیە ئەو تێکۆشانەی رێبەر ئاپۆ یەک لایەنە ئەنجامیدا، لەباریان برد، نەیانهێشت کە کێشەکانی تورکیا چارەسەر بکرێن و تورکیا بەرەو وڵاتێکی دیموکراتیک هەنگاو بنێت. ئەو سیاسەتەی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت، سەردەمانێک لە ئیتالیا گرامشی هەبوو، سەرۆکی پارتی کۆمۆنیست بوو. سەرمایەدارانی ئیتالی دەیانگوت، پێویستە مرۆڤ بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ سەری ئەو سڕ بکەن. واتە نەتوانێت بیر لە هیچ شتێک بکاتەوە، داهێنەری بکات، کێشەکانی ئیتالیا چارەسەر بکات. زۆر لێی دەترسان. لە بیرکردنەوەکانی. لەبەر ئەوە ئەم پێشنیارەیان دەکرد. ئێستا ئەوەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ دەیکات لەسەر ئەو بنەمایەیە. بۆ ئەوەی نەتوانێت بیر بکاتەوە، نەتوانێت داهێنەری بکات، لە پێناو گەلی کورد، مرۆڤایەتیدا رۆڵی خۆی جێبەجێ نەکات، بۆ ئەوەی دەنگی رێبەر ئاپۆ نەگاتە هیج کەس. لەبەر ئەمە ئەو سیاەتی گۆشەگیرییە دەسەپێنن. لەم سیاسەتەدا گۆڕانکاری بوونی نییە. دیارە کە زوو زوو نایانەوێت گۆڕانکاری دروست بکەن. ئەوەی گۆڕانکاری دروست دەکات گەلی کوردە، دۆستانی گەلی کوردن. ئەوان هەر کات تێکۆشانیان پەرەپێدا، کاتێک بینیان کە ئیتر ناتوانن ئەو سیاسەتە بگرنەبەر ئەو کاتە ناچار دەبن ئەو سیاسەتە بگۆڕن. مامەڵەکردنی سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا هەیە. لەبارەی رێبەر ئاپۆوە دەوڵەتی تورکیا بە مەبەست زۆر قسە بڵاودەکاتەوە. ئەو قسانەشی کە بڵاویان دەکەنەوە یەکناگرنەوە. مرۆڤ ناتوانێت لە راستییەکە تێبگات. گومانی گەورە دروست دەکەن، لەبەر ئەوە پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ لێدوانیاندا. وتیان، چەندە سی پی تی دەڵێت کە چوونە ئیمراڵی نەچوون، دیداریان ئەنجام نەداوە. دەمانەوێت سی پی تی راگەیەندراو بدات. چەندە لەسەر ئەو بنەمایە کاریان کردووە، زۆر دۆست کاریان کردووە، گەل ناڕەزایەتی خۆی نیشانداوە، رێپێوانیان کرد، شەرمەزاریان کرد بەڵام سی پی تی راگەیەندراوی نەدا. هەروەها ئەو گومانانەی کە دروستیان کرد گەورەتریان کرد، قوڵتریان کرد. پێویستە ئەنجومەنی ئەوروپا راگەیەندراو بدات. لەبر ئەوە سی پی تی سەر بەوانە، ئەرکی ئەوانیشە رێگریی لە ئەشکەنجە بکەن. بەڵام رێگریی لە ئەشکەنجە لەلایەک پێچەوانەی ئەو راگەیەندراوانەی دەدرێن بێ وەڵام دەیانهێڵنەوە. رۆڵێکی زۆر خراپ دەگێڕن. ئەمەش چی دەردەخات؟ ئەوروپا، سی پی تی، تورکیا، پێکەوە ئەو گۆشەگیری و سیاسەتە بەڕێوەدەبەن. ئەو سیاسەتەشی کە بەڕێوەدەبرێت لە سەرووی گۆشەگیرییەوەیە. لەبەر ئەوەی دەڵێن گۆشەگیری رەها. واتە بە تەواوەتی پەیوەندی رێبەر ئاپۆیان لەگەڵ جیهان پچڕاندووە. مرۆڤ نازانێت رێبەر ئاپۆ لە کوێیە، چی دەکات؟ دیار نیە. هەر بۆیە دووڕووییەکی گەورە دەکەن، یاساکانی خۆیان پێشێل دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە پێویستە لانیکەم یاساکانی خۆیان بە بنەما بگرتایە. دەبینین ئەو یاسایانەش دەخەنەژێر پێ. دیارە کە سیاسەتێکی هاوبەش بەڕێوەدەبەن. لەو سیاسەتە تەنیا تورکیا بەرپرسیار نییە، ئەنجومەنی ئەوروپا، سی پی تیش بەرپرسیارن. ئێستا گەلی کورد، دۆستانی گەلی کورد، زۆر تێدەکۆشن و بەردەوامیشن. هەم لە تورکیا، لە دەرەوەی تورکیا، لە ئەوروپا، لەناو عەرەبەکاندا، لە زۆر وڵات ژمارەیەکی زۆر پارێزەر واژۆیان کردووە، لێدوانیان داوە. وتیان ئێمە لە دژی ئەو سیاسەتەین، دەمانەوێت بچینە ئیمراڵی، رێبەر ئاپۆ ببینین. بەڵام تائێستا تورکیا هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە. ئەو کارانە پیرۆزن. لەبەر ئەوە سڵاو لە هەموو پارێەرەکان دەکەم، رێزی خۆمیان بۆ دەردەبڕم. سەندیکای پارێزەرانی تورکیا هەنگاوێکی نا. ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد. وەزارەتی دادی تورکیایان بەسەر کردەوە. بەڵام وەزارەتی داد تا ئێستا وەڵامی ئەوانیشی نەداوەتەوە. ئەمڕۆ گوێم لە هەواڵەکان بوو. سەندیکای پارێزەرانی جۆلەمێرگیش سەرلێدانی ئەنجامداوە، ئەم کارانە لە جێگەدان. بەڵام پێویستە تەنیا لە چوارچێوەی داواکاری و سەرلێداندا نەمێننەوە. دەبێت بە بەهێزی ئەو کارە بکەن. ئەو کاتە دەتوانن گوشار لە سەر دەوڵەتی تورکیا دروست بکەن. ئەوانەی لە ئەوروپان دەتوانن بچنە بەردەم سی پی تی، لەبەردەم سی پی تی، سی پی تی شەرمەزار بکەن. ئەگەر پارێزەرانی ئەوروپا ئەو کارە بکەن لەو بڕوایەدام کاریگەری دەبێت. واتە ئەوەی لە گەلەکەمان و دۆستانمان داوا دەکرێت ئەوەیە کە پێویستە چالاکییەکان لە دژی گۆشەگیری بەهێز بکەن. تائێستا ئەو هەنگاوانەی نراون، لەجێدان، پیرۆزن، بەڵام کەمن. دەبێن ئەوانیش گوشارەکان چڕ بکەنەوە. ئێوە وتتان، جارێکیتر ٣ مانگ سزایان بۆ رێبەر ئاپۆ بڕیوەتەوە. ئەو سزایانە نایاسایین، بە تەواوەتی سیاسین. دەوڵەتی تورکیا لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد سیاسەتێکی پاکتاوکردن بەڕێوەدەبات. لەبەر ئەوە ئەو بڕیارانە دەدات. رێبەر ئاپۆ چی کردووە کە سزای دیسپلین بەسەر رێبەر ئاپۆدا بسەپێنن. خۆی لە گۆشەگیریدایە، بە تەواوەتی بە شێوەی هەڕەمەکی ئەو بریارانە دەدەن. هیچ پەیوەندییەکی بە یاسا، دادپەروەرییەوە نییە، بە تەواوەتی سیاسیە. دەیانەوێت بەم جۆرە ئیرادەی رێبەر ئاپۆ بشکێنن، ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجەکانیان بۆ قڕکردن جێبەجێ بکەن. ئەوەش بۆ ئەوەیە نەک بۆ شتێکی دیکە.

لە پاریس کۆمەڵکوژی دووەم ئەنجامدرا. وەک هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەندراوتان هەبوو. بە گوێرەی کۆمەڵکوژییەکانی پێشوو دەتوانین بڵێین ئەمجارەیان گەلی کورد، دۆستانی گەلی کورد، هێزە نێونەتەوەییەکان هەڵوێستێکی بەهێزیان نیشاندا. لایەنی بزوتنەوەی ئازادییان گرت و کۆمەڵکوژییەکەیان شەرمەزار کرد. بەتایبەتیش کەسایەتیە بەناوبانگەکان و گەلی فەرەنسا هەڵوێستی بەهێزیان نیشاندا. بە رای ئێوە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆچی پەنا بۆ رێبازی بەم جۆرە دەبات؟ لە عەفرینەوە تا پاریس کۆمەڵکوژی دژی کورد ئەنجام دەدات؟

لەپاریس بەر لە ١٠ ساڵ کۆمەڵکوژیەک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدرا. هەڤاڵ سارا و ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵیدابوون شەهیدبوون. دوای ١٠ ساڵ دیسان لە پاریس، لە ناوەڕاستی پاریس دووەم کۆمەڵکوژی ئەنجامدرایەوە، هەم لە کۆمەڵکوژی یەکەم و هەم لە کۆمەڵکوژی دووەمدا ئەوانەی پێشەنگایەتی بۆ ئەم بزوتنەوەیە و بۆ ئەم گەلەدەکەن، پێشەنگایەتی بۆ بزوتنەوەی ژنان دەکەن، کرانە ئامانج. بەتەواوەتی ئەوانەی پێشەنگایەتی دەکەن دەکرێنە ئامانج. ئەمە سیاسەتێکی نوێ نییە. زۆر دەوڵەتی دەسەڵاتدا، داگیرکەر، قڕکەر بۆ ئەوەی بزوتنەوەی سۆسیالیستی، ئازادی و دیموکراسی، بزوتنەوەی گەلان، بندەستان سکست بدەن، ئەو تاکتیکە بەکاردەهێنن. ئێستا لەسەر بزوتنەوەکەمانیش ئەو تاکتیکە پەیڕەو دەکرێت. دەڵێن ئەگەر پێشەنگەکان پاکتاو بکەین، ئەو کاتە دەتوانین بە ئاسانی ئەو بزوتنەوەیە پاکتاو بکەین. ئەو کاتە دەتوانین رێگرییەکان لەبەردەم قڕکردنی کوردان لەناوببەین. دەتوانین بە ئاسانی قڕکردنی کوردان بگەیەنینە ئەنجام. ئێستا تا دێت بزوتنەوەی ژنان نەک هەر لە کوردستان لە جیهانیش کاریگەری بەهێز دروست دەکات. لە ئەقڵیەتی کەسایەتییەکاندا، لە ژیاندا، تەنانەت لە بەهاکاندا گۆڕانکاری ساز دەکەن. ئەگەر ژنان دەکەنە ئامانج ئەوە بە بێ هۆ نییە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە چەندە دوژمنی گەلان، سۆسیالیست، دیموکراتەکانە، لەوە زیاتر دوژمنی ژنانە. لە رووی ئایدۆلۆژیەوە دژی ژنان دەوەستێتەوە. لەبەر ئەوە مرۆڤ دەبینێت لە تورکیا تا دێت کۆمەڵکوژی، دەستدرێژی بۆ سەر ژنان زیاد دەکات. بۆچی؟ لە بەر ئەوەی ئایدۆلۆژیەک لە دژی ژنە، لەبەر ئەوە. ئەو ژیانەی کە زیاتر دەکرێنە ئامانج کێن؟ ئەوانەن کە لە دژی داعش تێکۆشانیان کردووە، لە دژی ئەلنوسرە تێکۆشانیان کردووە، خزمەتێکی گەورەیان بە مرۆڤایەتی کردووە، مرۆڤایەتیان لە بەڵایەکی گەورە رزگار کردووە، کەسانی بەم جۆرە دەکەنە ئامانج. بۆ نمونە داعش ٣ کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی فەرەنسا ئەنجامدا. دوای ئەوەش لە دژی بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد ئەو کۆمەڵکوژییەی کرد. بێ هۆ ئەوانە ناکات. بۆچی لە بزوتنەوەی ئازادیدا ئەوانەی کە سەرۆکایەتیان کرد بۆ گەلی کرد، بۆ ژنان دەکاتە ئامانج؟ لەبەر ئەوەی ئەوانە لە دژی داعش لە دژی ئەلنوسرە شەڕیان کردووە. ئەوانەی گەلی فەرەنسایان پاراستووە. لە دژی داعش و لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی داعش. لەبەر ئەوە تۆڵە لە ژنانی کورد و پێشەنگەکانی ژنانی کورد دەکەنەوە. ئەگەر سارا و ئەڤین کرانە ئامانج، هۆکارەکەی ئەوەیە. ئێستا دەوڵەتی تورکیا وەک دەوڵەتێکی ئاسایی نییە. دەوڵەتێکە کە لە کاتی دامەزراندنیەوە لە سەر بنەمای شەڕی تایبەت، شەڕی دەرونی دامەزراوە. بە تەواوەتی لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەچێت. ئەو دەوڵەتە رۆژێک شەڕ نەکات ناتوانێت رۆژێک لەسەر پێ خۆی رابگرێت. بە دڵنیاییەوە دوژمن بۆ خۆی ساز دەکات. بەردەوام لە مێژووی ئەواندا لە دەرەوەی گەلی تورکیا هەرچی گەل، ئایین، کولتور هەبن هەموویان دەکاتە دوژمن. لەناوبردنیان بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت. دەوڵەتێکە لە سەر نەتەوەی تورک، لە سەر ئایینی تورکیا، تەنیا دەیانەوێت گەلی تورکیا دروست بکەن. واتە دەیانەوێت نەتەوەیەکی دەوڵەت دروست بکەن. کێ لەبەردەمیاندا بێت هەموویان پاکتاو دەکەن. ئەگەر ئەمڕۆ لە عەفرینەوە تا سلێمانی، تورکیا تا ئەوروپا کۆمەڵکوژی دەکات هۆکارەکەی ئەوەیە کە کێ خزمەتی هەبووبێت، ئەوانە دەکاتە ئامانج. نەک هەر ئەوە تەنانەت لە کۆمەڵکوژییەکاندا جەنگاوەرانی پێشەنگی پەکەکە دەکاتە ئامانج، زۆر وڵاتپارێز و مرۆڤی کوردیش دەکەنە ئامانج، واتە کێ خزمەت بەوان نەکات هەر کەسێک بێت، دەیانکاتە ئامانج. ئەمە ناودەنێن چی؟ یا ئێوە وەک ئێمە بن، ئێوە لە خزمەتی ئێمەدا بن، ببنە کۆیلەی ئێمە، یاخود ئێمە دەرفەتی ژیان بۆ ئێوە ناهێڵینەوە. ئەو پەیامە دەدەن.

ئەوان دەیانەوێت بەم شێوەیە هەموو کەس بترسێنن، بۆیە ئەو کۆمەڵکوژیانە ئەنجام دەدەن. ئەگەر ئەوان له ئه وڕوپاش له ناوەندی فەرەنسا ئەو کاره بکەن، ئەمە هۆکارەکەیەتی. نەک لەبەر ئەوەی زۆر بەهێزن، ئەگەر بەهێز بوونایە ئەم کۆمەڵکوژییە لە دەرەوە نەدەکرد، بەڵکو لەناوخۆی تورکیا دەیانکرد و لە دەرەوەی تورکیا نەیاندەکرد. لە دەرەوەی تورکیا کوشتن و تیرۆرکردنی گەل ئاسان نییە، چونکە یاسای نێونەتەوەیی هەیە و لەبەر ئەوەش زیانیان پێ دەگات. ئەگەر کۆمەڵکوژی لە دەرەوەی تورکیا ئەنجام بدرێن، بە تایبەتی لە ئەوروپا، ئەمە نیشانەی چییە؟ چەند تەنگاون، چەند لاوازن، دەترسن، خۆیان لە مەترسیدا دەزانن، بۆیە ئەم کۆمەڵکوژییانە ئەنجام دەدەن. بەم شێوەیە دەیانەوێت هەمووان بترسێنن، کە هیچ کەسێک بەرامبەریان نەوەستێتەوە. بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لە لاوازی ڕزگار بکەون و لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. واتە، ئەوان بێچارە و بێدەسەڵاتن، زۆر تەنگاو بوون.

بۆیە تووڕەییەکی زۆریان تیادا دروستبووە. بۆ ئەوەیە ئەو کۆمەڵکوژیانە دەکەن. بۆچی ئەم بێدەسەڵاتی و بێچارەییە، ئەم تەنگاوییان تیادا دروست بوو؟ کێ پەرەی بەوەدا؟ پەکەکە پەرەی پێ داوە، گەلی کورد پەرەی پێداوە، تێکۆشانی گەلی کورد پەرەی پێداوە، ئەمەی لە ناویاندا دروستکردووە، کۆتاییان پێ دەهێنێت و ڕاستیەکەیان ئاشکرا دەکات. هەر کاتێک دەیانەوێت پەکەکە لەناوبەرن، پرۆسەی جینۆسایدکردنی کوردان کامڵ بکەن، بەوە زیاتر لاواز دەبن، بێدەرەتانی و بێچارەییان زیاتر دەبێت، نازانن چی بکەن. دەڵێن، ئاژەڵێک لە لێواری مرداربوونەوەدایە، نازانم چی دەکات. ئەوەی ئەمانیش وەک ئەمەیە، یان تاوەکو دێت بەرەو کۆتایی دەڕۆن. ئێستا بۆ ئەوەی گەلی کورد، ژنانی کورد، پەکەکە خاوەنداری لە مرۆڤایەتی دەکەن، لە دژی داعش، نوسرە دەجەنگن، خزمەتێکی گەورە بە مرۆڤایەتی دەکەن، بەتایبەتی فەرەنسا بەهۆی داعشەوە ئازارێکی زۆری کێشاوە، ئەو شەڕ و تێکۆشانەی کوردان خزمەت بە فەرەنسا دەکات، گەلی فەرەنسا دەپارێزێت، گەلی فەرەنساش لەو اتەوە هەڤاڵان لە پاریس کۆمەڵکوژکران خاوەنداری لەو هەڤاڵانە دەکەن. خاوەنداری لە گەلی کورد دەکەن. لە بزووتنەوەی ئازادیی کورد، لە پەکەکە کرد. کێ ئەوەی دروستکردووە؟

 باشە، لەوانەیە گەریلا تێکۆشابێت،، ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی کرد، بەڵام بەم دواییانە تێکۆشانی ژنان کاریگەریی گەورەی دروستکرد. بۆیە گەلی فەڕەنسا و هەروەها دەوڵەتی فەرەنسا، هەندێک لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی فەرەنسا دژی ئەو کۆمەڵکوژییە وەستانەوە و وتیانە، ئەمانە لە دژی داعش وەستاونەتەوە، پارێزگارییان لە ئێمە کردووە، کوشتنی ئەوان لەلایەن میتی تورکەوە بە مانای کوشتنی ئێمەیە. واتە مانایەکیان وەهایان نیشاندا، بۆیە خاوەندارییان لە هەڤاڵانی شەهید کرد، لە بزووتنەوە و لە گەلی کورد کرد. هەروەها داوایان لە هەمووان کرد، کە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە بوەستنەوە. ژنانی کورد شایەنی ئەوە بوون، چونکە چەندین ساڵە ژنانی کورد تێدەکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەبەن، قوربانیی زۆر قورسیان داوە. بەم شێوەیە خۆیان ناساندوە و کاریگەریان دروستکردووە. بۆیە بەمشێوەیە خاوەندارییان لە ژنانی کورد کرد، لە کەسایەتی ئەوانەدا خاوەندارییان لە کورد، بزوتنەوەی ئازادیی دیموکراسی کرد و ئەوەش لە شوێنی خۆیدا بوو،ژنانی کورد لە مێژە شایانی ئەوەن.

ئەگەر فەڕەنسا خاوەنداریی کرد، ئەوە لە بنچینەدا خاوەنداریی لە خۆی کردووە، چونکە ئەوانەی کۆمەڵکوژ دەکرێن ئەوانەن، کە لە دژی داعش شەڕیان کردووە، ئەوانەن، کە فەڕەنسایان پاراستووە. گەلی فەڕەنسا زیاتر لە هەموو گەلی تر لەمە تێدەگەن، بۆیە لە ئاستێکی بەرزدا خاوەندارییان لێکرد. لەبەر ئەوەش من سوپاسی گەلی فەڕەنسا دەکەم و پێزانینی خۆمیان بۆ دەردەبڕم. گەلەکەشمان بەڕاستی ئازایانە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییانە وەستانەوە و بە یەکگرتوویییەکی بەهێزەوە وەستانەوە و ئەو بەرنامە و چالاکییانەی ئەنجامیاندان زۆر بەهێز بوون. منیش بەم بۆنەیەوە سڵاویان لێدەکەم و پیرۆزبایییان لێدەکەم. دەوڵەتی فەرەنساش و هەندێک لەدامەزراوەکانیان، هەروەها ئەوانەی لەناو ئەو دامەزراوانەدا بوون، نزیکبوونەوە و هەڵوێستیان لەجێی خۆیدا بوو. بۆ ئەوەش من سوپاسی ئەوانیش دەکەم، بەڵام لە دەوڵەتی فەرەنسادا هەندێک دەیانویست ئەو کۆمەڵکوژییە پەردەپۆش بکەن. هێشتا لەسەر ئەو بنەمایە کار دەکەن. پێویستە هەم گەلی فەڕەنسا و هەم گەلی ئێمە و هەم دۆستانی گەلەکەمان فشارێکی گەورە دروست بکەن تاوەکو ئەو دامەزراوانەی نێو دەوڵەتی فەرەنسا، کە بەو شێوەیە لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژییەدا مامەڵە دەکەن، نەتوانن پەردە پۆشی بکەن. پەردەپۆشکردن و شاردنەوە بۆ فەڕەنسا دەبێتە شەرمەزارییەکی گەورە. فەڕەنسا ناتوانێت لەو شەرمە ڕزگاری بێت. فەرەنسا دەوڵەتی یاسایە، کەواتە پێویستە پەیڕەوی لە یاساکانی خۆی بکات.

 ئاشکرایە، کۆمەڵکوژیی یەکەم لەلایەن میتەوە ئەنجام دراوە، دووەمیش هەر لەلایەن میتەوە ئەنجام دراوە. میتیش بەبێ ئەردۆغان ناتوانێت لە دەرەوەی وڵات تیرۆر ئەنجام بدات. ئەوە سەد لەسەد ڕوون و ئاشکرایە و هەموو کەسیش ئەمە دەزانێت. هەر خۆی لە کۆمەڵکوژیی یەکەمیشدا هەموو شتێک دەرکەوت و ڕوونبوویە. هی دووەمیش ڕوونە، واتە ڕێکەوت نییە کەسێک لە زیندان ئازاد ببێت و بڕوات دوای ١٢ ڕۆژ چەک وەربگرێت و بڕوات لە کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایا هەڤاڵ ئەڤین بکاتە ئامانج، تاوەکو شەهیدکردنیشی هەر فیشەک بە هەڤاڵ ئەڤینەوە بنێت، ئەوە ڕێکەوت نییە. ئەو ڕۆژەی کۆمەڵکوژییەکەی تیادا کرا، ئەو ڕۆژە بوو، کە کۆبوونەوە لە کۆمەڵەی ئەحمەد کایا هەبوو. دیارە ویستویەتی کۆمەڵکوژییەکی گەورەتر ئەنجام بدات. ڕۆیشتووە بەبێ ئەوەی پێشتر بینبێتی، ڕاستەوخۆ لە هەڤاڵ ئەڤین دەدات. تاوەکو شەهیدی دەکات گولـلەی پێوە دەنێت و لێی دوور ناکەوێتەوە. ئەمانە هەموویان ڕوون و ئاشکران. لەبەر ئەوەیە هیچ کەسێک ناتوانێت پەردەپۆشی بکات.

 داوای من ئەوەیە لە پاریس لیژنەیەک بۆ ئەو کۆمەڵکوژیانە پێکبهێنرێت و خۆی ڕابگەیەنێت. لەسەر ئەو کۆمەڵکوژیانە کار بکات و ڕێگە نەدات ئەو کۆمەڵکوژییە پەردەپۆش بکرێت، لە هەموو ڕوویەکەوە ڕاستیەکەی ئاشکرا بکات. هەر کاتێکیش ڕاستییەکەی ئاشکرا کرد لێدوان و ڕاگەیاندراو بۆ گەلان بڵاوبکاتەوە و هۆشیاریان بکاتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە بڵێین، ئێمە بەمشێوەیە کاردەکەین. ئەوە پێویستە. گەلی کوردیش و دۆستانی گەلی کورد و گەلی فەرەنسا پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە پەردەپۆش نەکرێن و ڕاستییەکە هەر چییەک هەیە ئاشکرای بکەن.

ئێوەش وتتان، ئاکەپە لەبەر ئەوەی لاواز بووە زۆر هێرشی دڕندانە ئەنجام دەدات. ٢٠ ساڵی دەسەڵاتداریی ئاکەپە کۆتایی پێهات، دەزانرێت چۆن هێنرایە سەر دەسەڵات، بەڵام ئەوەتا دەڕوخێت. ئێوە هۆکار و دەرئەنجامەکانی ئەو ڕووخانە چۆن لێکدەدەنەوە؟ وەک یەکێک لە نیشانەکانی لاوازی و لەناوچوونی، ئێستا پرۆسەی هەڵبژاردن لە تورکیا و باکوری کوردستان هەیە، بەڵام هەر لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن هێرشەکان بۆسەر هەدەپە و گەلی کورد و دۆستانیان زیاتر دەبن. بەم دواییانە مافی هەدەپەیان خەزێنەدا پووچەڵ کردەوە. ئێستا هەوڵ دەدەن دایبخەن. لەلایەکی ترەوە سیناریۆی جۆراوجۆر بۆ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت. بەتایبەتی لە دەوروبەری سەرۆکایەتی کۆمار و کاندیدەکاندا، ئێوە چۆن ئەمە هەڵدەسەنگێنن؟

ئاکەپە – مەهەپە هەر کاتێک دەم دەکەنەوە دەڵێن، ئێمە نەتەوەیین. بەم شێوەیەش درۆی گەورە دەکەن، هەموو کەسێک فریو دەدەن، بەڵام ئەوان چیتر ناتوانن ئەمە بکەن و ناتوانن هەموو کەس فریو بدەن. ڕاستیەکەیان ئاشکرا بووە، ئیدی هەموو کەس لێی تێدەگات. وەک خۆیان دەڵێن، ئەوان نەهاتونەتە سەر دەسەڵات. سیستەمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیستی، کە پێشەنگایەتیی ئەم سیستمە دەکات، ئەوانی ئامادە کرد و هێنانییە سەر دەسەڵات. چونکە سیستەمی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری ئامانجی هەبوو. تورکیا دەوڵەتێکی ئەندامی ناتۆیە، دەیانویست بەم دەوڵەتە ئامانجەکانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستبهێنێت، بۆیە بە تایبەتی ئاکەپەیان ئامادە کرد، ئەردۆغان-یان ئامادەکرد. بە یارمەتی ئەوان و بە پێی ئامانجەکانیان هاتە سەر دەسەڵات. بۆ ئەوەش زۆر یارمەتیان دا. لە تورکیاش بۆ ئەوەی هەمووان فریو بدەن چەندین درۆی گەورەیان کرد. هەموو کەسێکیش هەندێک باوەڕیان پێکرد. لە ناوەوە، زۆر یارمەتیان دا. بەیارمەتیی دەرەوە و ناوخۆ هاتنە سەر دەسەڵات. دوای گەیشتنیان بە دەسەڵاتی نوێنەرانی سیستەمی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری لە هەموو لایەکەوە هاوکارییان کرد.

بۆچی؟ چونکە دەیانویست تورکیا بکەنە مۆدێلێک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی بۆ عەرەبەکان، بۆ گۆڕەپانی ئیسلامی. ئاکەپە چی کردووە؟ هەر چۆن گەلی تورکیای فریودا، هێزەکانی دەرەوەشی هەڵخەڵەتاند. هەر ئەوەندەی ئەوان هاوکاریی ئاکەپە – مەهەپەیان کرد، ئاکەپە بەم هاوکارییە ئامانجەکانی خۆی پەرەپێدا. بۆ ئەوەی پەرە بە ئامانجەکانی بدات تاوەکو بتوانێت ئەنجام بەدەستبهێنێت، پەیوەندییان لەگەڵ نوسرە و داعش دروستکرد. هەر چەند ئەو هێزانە بەناوی ئیسلامەوە قسە دەکەن، بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیسلامەوە نییە، بەڵام ئەم چوو پەیوەندیی لەگەڵیان دروستکرد و یارمەتیی دان، ئەوانی لە هەموو لایەکەوە بەهێز کرد. بۆ ئامانجەکانی خۆی هەم لە تورکیا و هەم لە دەرەوە بەکاری هێنان. بەتایبەتیش لە ناوچەی سوریادا زۆر بەکاری هێنان، بەڵام لە عێراقیش لە وڵاتانی دیکەش بەکاری هێنان، هێشتاش بەکاریان دەهێنێت. کاتێک ئەو کارەیان پێشخست، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات یارمەتیان دابوون، کە دەیانویست بیانکەن بە مۆدێل بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیان دەرکەوت دروستکردنی مۆدێلی وەلاخستووە و کاری تێکدەرانە و وێرانکاریی گەورە ئەنجام دەدات. هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێکدەری دەکات و هەم بۆ سیستەمی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداریش وێرانکاری دروست دەکات. ئەوان ئەمەیان بینی، کاتێکیش ئەوەیان بینی، وەک پێشتر هاوکاریی ناکەن. لەبەر ئەوەش چیتر ئاکەپە لە دەرەوە ڕێزی زۆری نەما. چونکا بەڕاستی ئاکەپە لە تورکیا تاڵانیی بێسنووری ئەنجامداوە. لەبەر ئەوەش تورکیای خستە بارودۆخێکەوە، کە چیتر تورکیا لە دەرەوە بەهای نەما. ئەوانەش، کە لەناوەوە هیوایان بە ئاکەپە هەبوو، بە ڕاستی هیواکانیان شکا. بۆیان دەرکەوت، کە ئاکەپە ئەو کارانە بۆ دەسەڵاتی خۆی و بنەماڵەکەی دەکات و تاڵانییەکی گەورەشی لە تورکیا کردووە. هیچ شتێک نەهێشتەوە، کە نەیخاتە خزمەتی خۆی و بنەماڵەکەی. کێشە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا بەتەواوی خراپتر بوون. دەوڵەتی تورک و دامودەزگاکان نەماون و هەموویان شکستیان هێناوە. تاوەکو دێت گەل هەژارتر دەبن، بەڵام تاوەکو دەچێت ئەوان خۆیان دەوڵەمەندتر دەبن. جیاوازییەکی گەورەیان لەنێوان خۆیان و کۆمەڵگەدا دروستکردووە.

 ڕەنگە لە سەرەتادا ئاکەپە وەک حیزبێک بوو، بەڵام ئیتر حیزب نییە. بووە بە ڕێکخستنێکی هاوشێوەی مافیایی. مافیا چۆن زوڵم دەکات، لە دەرەوەی یاسا کار دەکات، دەکوژێت و ناعەدالەتی دەکات، ئاکەپەش لە ناو کۆمەڵگای تورکیادا ئەو کارانە دەکات. واتە دەستوور و یاساکانی وەلاوە ناوە، یاسا نێونەتەوەییەکانی وەلا ناوە، یاساکانی ناوخۆش هەمووی وەلانراون، تورکیا بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات. واتە هەر چییەکیان بوێت، دەڵێن ئەوەی ئێمە کردومانە یاسایە. بەمشێوەیە بەڕێوەی دەبەن. ترسێکی گەورە، فشارێکی گەورە، نادادپەروەرییەکی گەورەیان لە تورکیا دروست کردووە. ئیدی بەم شێوەیە کۆتاییان بە خۆیان هێنا. بە تایبەتیش لەگەڵ مەهەپە بوونە هاوپەیمان. لەگەڵ مەهەپە رێککەوتن و چوونە سەر هێڵی مەهەپە. هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەوان و مەهەپەدا نەماوە. سەرەتا ئەوان باسی دیموکراسی، ئازادییان دەکرد، هەموویان شکستیان هێنا. ئێستا ئیدی گەل ئەمە دەبینن، ئیتر گەل نایانەوێت لەسەر شانی خۆیان بیانژییەنن. بۆیە ئەوان کۆتاییان پێهات. لەبەر ئەوەی کۆتاییان پێهات، ڕێبەر ئاپۆ بە هۆکاری ئەوە دەزانن. لە چاوی پەکەکەیدا دەبینن، هۆکارەکەی بە گەریلاکانی پەکەکە و ژنانی کورد دەزانن، یەکێک لە هۆکارەکانی تریش بۆ ئەو سیاسەتە دیموکراسیانە دەگەڕێنەوە، کە هەدەپە نوینەرایەتیی دەکات. لەبەر ئەوەش بە توڕەیی و ڕقێکی زۆرەوە دەچنە سەر ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە، گەریلا، ژنانی کورد و سیاسەتی دیموکراتیکی هەدەپە. ئەگەر دەچنە سەر هەدەپە، ئەوە هۆکارەکەیەتی، چونکە هەدەپە دیموکراسیی بۆ تورکیا دەوێت، دەوڵەتێک و وڵاتێکی دیموکراتیکی دەوێت.

هەدەپە بۆ کێشەی کورد، ژنان، عەلەوی، ژینگەیی و ئابووری چارەسەریی دیموکراسیانەی دەوێت، بەڵام ئەوان نایانەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت و دژی ئەوەن، دژی دیموکراسین، دژی ئازادین، دژی ژنانن، دژی عەلەوین، دژی ئیکۆلۆژی و ژینگەن، بۆیە ئەو سیاسەتە، کە ئاکەپە – مەهەپە پەیڕەوی دەکەن لە دژی سیاسەتی هەدەپەیە و ئەو سیاسەتەش، کە هەدەپە پەیڕەوی دەکات لە دژی ئەوانە. تەنها ئەمڕۆ نییە، کە پەلاماری هەدەپە دەدەن، بەڵکو لەو ڕۆژەوە هاتنە سەر دەسەڵات تا ئێستا دەستگیر دەکەن، زیندان دەکەن، هەموو شارەوانیەکانیان زەوتکردن، هەدەپەییەکانیان زیندانی کرد، بە ئەشکەنجە و سزا قورسەکانیان ناهێڵن هەدەپە هەنگاوێک بنێت. کاتێک هەدەپە هەنگاوێک دەنێت و دەیەوێت کارێک بیکات، هەموویان پێکەوە ڕێگری لە هەدەپە دەکەن تاوەکو نەتوانێت سیاسەت بکات. لە کۆتاییدا هاوکاری خەزێنەیان لە هەدەپە زەوت کرد، تاوەکو هەدەپە نەیتوانی بانگەشەکان و چالاکییەکانی هەڵبژاردن بەڕێوەببات، چونکە هەڵبژاردن لە تورکیا نزیکبووەتەوە. ئێستاش پێگە و شوێنی هەدەپە یەکلاییکەرەوەیە، هەدەپە لە هەڵبژاردندا چ هەنگاوێک بنێت ئەوە ئەنجامی دەبێت، بۆیە کاتێک ئەوە دەبینن، دەیانەوێت ڕێگری لە هەدەپە بکەن تاوەکو هەدەپە ناتوانێت ڕۆڵێک بۆ تورکیا بگێڕێت و کێشەکان چارەسەر بکات

بەم شێوەیە دەتوانن جارێکی تر لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. ئاشکرایە، کە دەیانەوێت هەدەپە دابخەن. ئەو هەنگاوەی ئێستا بۆ زەوتکردنی یارمەتیدانی خەزێنە ناویانە، ڕەنگە هەنگاوێک بێت بۆ داخستنی هەدەپە. ئامادەکاریی بۆ دەکەن. بەم شێوەیە دەیانەوێت هەدەپە نەچێنە ناو هەڵبژاردنەوە، بۆ ئەوەی خۆیان تەشەنە لە نێو کورداندا بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن بەم شێوەیە لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتی ڕاگەیاندنیی بێسنوور بەڕێوەدەبەن، دووبارە بێسنوور دادگاکان بەکار دەهێنن، هێرش دەکەن، سووکایەتی دەکەن، هەدەپە لەگەڵ هەندێک لایەن دا هاوپەیمانییەکی بەناوی ڕەنج و ئازادی پێکهێناوە و دەیانەوێت ڕێگری لەوە بکەن. ئەوانەی دەیانەوێت لەگەڵ هەدەپە هاوپەیمانی بکەن، دەیانەوێت ڕێگرییان لێبکەن. واتە هەموو هێز و توانای خۆیان لە دژی بەکار دەهێنن و دەیانەوێت رێی بێ بگرن، بەڵام ناتوانن بەم شێوەیە دایبخەن. مێژووی تورکیا ڕوونە. چەندین پارت و حیزب داخران، دواتر بزووتنەوەی کورد لە سیاسەتی دیموکراتیکدا بەهێزتر بوو. بۆ نمونە ئەمڕۆش هەموو کەس پشتیوانی لە هەدەپە دەکات. ئەوان دەڵێن، خەزێنە یارمەتیەکانی بڕیوە، ئێمە یارمەتیی حزبەکەی خۆمان دەکەین. هەموو کوردێکی بە شەرەف باسی ئەمە دەکات، کە هاوکاریی هەدەپە دەکات.

زۆرێک لە دەزگاکان وتیان، ئێمە یارمەتیی هەدەپە دەدەین. بێگومان ئەمە ڕاستە، هەدەپەش پێویستە لەم بوارەدا پشت بە گەل ببەستێت، بۆ ئەوەی گەلان بتوانن پلانی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی هەدەپە و لە کەسایەتیی هەدەپەدا لە دژی کوردان، لە دژی گەلانی تورکیا پووچ بکەنەوە. هەدەپە تا ئێستا لەسەر ئەو بنەمایە کاردەکات، ئەو کارەی دەیکات لەبەرچاوە، کارێکی پیرۆزە. ئەگەر لە بریی هەدەپە حیزبێکی تر بووایە، بەو ڕادەیە دەوڵەتی تورک، ئاکەپە – مەهەپە هێرشیان بکردایەتە سەر، وای بۆ دەچم، کە نەیدەتوانی بەردەوامی بە خۆی بدات و شکستی دەهێنا. بەڵام ساڵانێکە بە هەموو توانایی و دەرفەتەکانیانەوە هێرش دەکەنە سەر هەدەپە، بەڵام هەدەپە هێشتا لەسەر پێیە. وەک میدحەت هاوسەرۆکی هەدەپە وتی، هەدەپە لە مێژووی تورکیادا بۆ دیموکراسی ئەستێرەی باکوورە. ئەوە دروسته. ئەمە ئەو شتەیە، کە هەمووان دەیبینن. بەڕاستی هەڵوێستیان لە دژی زوڵم و ستەمی ئاکەپە – مەهەپە زۆر سەربەرزانە و شکۆمەندایە. من پیرۆزبایییان لێدەکەم. ئەمە هێزە دێموکراسیە، سۆسیالیستەکانی تورکیایە، ئەوانەی ئازادی و دێموکراسییان دەوێت. هەموو کوردێکی بەشەرەف ئەوە دەبینێت و دەیزانێت. خاوەنداری و پشتیوانی لە هەدەپە بکەن. پێویستە هەر چۆن هەدەپە تا ئێستا بەبێ ترس و بە بڕیار و پێداگری و ئازایانەوە سیاسەتی دیموکراسیانەی بەڕێوەبردووە، لە ئێستاش بە دواوە هەر پێویستە ئەو هاوپەیمانییەی خۆی بەهێز بکات، هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی بەهێز بکات و بەڕێوەی ببات.

ئاکەپە – مەهەپە هەموو هێز و توانا، میدیای تورکیای خستووەتە خزمەتی شەڕی دکی گەلی کورد. ئیستا شەڕێکی ناوەندی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بەرخۆدانی قاڕەمانێتی گەریلا بەردەوامە. لەگەڵ بارودۆخی زستانیش شەڕەکە بەردەوامە. لە ئەنجامی سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپەداس لە تورکیا هەموو جۆرە قەیرانێک هاتووەتە ئاراوە. لە رووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و ئەخلاقیەوە کاریگەری شەڕەکە دەرکەوتووە. بۆچوونتان لەبارەی کاریگەری شەڕەکە چییە؟

دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکە لەسەر بنەمای شەڕی دەروونی دامەزراوە. لەسەر ئەو شەڕە بەڕێوە دەچێت. ئاکەپە-مەهەپە ئاستێکی بێ ئەخلاقیدا لە ئاستێکی بەرزدا ئەنجام دەدات. ئەوە ڕاستێکەیە. لە مێژووی تورکیادا هیچ کەسێک وەک ئاکەپە – مەهەپە شەڕێکی وەها قێزەون لەم ئاستەدا ئەنجام نەداوە. بێ گومان ەو شەڕەی کە ئەنجامی دەدەن بەڕاستی ئکاریگەری زۆر خراپی لەسەر کۆمەڵگای تورکیا هەیە. کۆمەڵگا دەڕزێنێت، کەسایەتی لەناو دەبات. کۆمەڵگا و مرۆڤەکان لە راستیەکەیان دوور دەخاتەوە. بەهۆی ئەوەوە خراپیان دەکات. کاریگەرییەکی زۆر خراپ دروست دەکات. بەهۆی ئەوەوە خەڵکی تورکیا باجێکی قورس دەدەن. دەوڵەتی تورک هەم سەرچاوەی ناوخۆیی و هەم سەرچاوەی دەرەکی بۆ ئەم شەڕە قیزەونە بەکاردەهێنێت. چارەنووسیشی پەیوەستە بەم شەڕەوە. چونکە لە تورکیا یاسایەک هەیە، ئەوەی دەیەوێت بێتە سەر دەسەڵات، ئەوەی دەیەوێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، دەبێت شەڕێکی دەروونی تایبەت بەڕێوە ببات. بە تایبەتی ئەو سیاسەتە لەسەر گەلی کورد بەڕێوە دەبەن. ئێستا ئاکەپە-مەهەپەش ئەو کارە دەکات. ئەردۆغان بە ڕوونی وتی: دەزانن نرخی گولەیەک چەندە؟ بە واتایەکی تر دەڵێت ئێمە تواناکانی تورکیا دەخەینە خزمەت شەڕ، بۆ ئەوەی بتوانن قڕکردن دروست بکەین. واتە مرۆڤەکان لەدژی کۆمەڵگا لە شەڕدان. هەموو دەرفەتەکان خرایە خزمەت ئەو شەڕە. بۆ ئەوەی ئەنجام بەدەست بهێنن، پڕوپاگەندەیەکی گەورە بەڕێوەدەبەن و درۆی گەورە دەکەن. هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا چۆن دەتوانن کۆمەڵگا، خەڵک لەناوببەن؛ هێرۆین، لەشفرۆشی، سیخوڕی ئەو جۆرە شتە بێسنوورانە لە کۆمەڵگادا بەرەوپێش دەبەن. بە تایبەتی لە کۆمەڵگای کوردیدا پێشی دەخەن. بۆ ئەوەی بتوانن کۆتایی بە گەلی کورد بهێنن کە چیتر گەلی کورد خاوەنداری لە خۆی نەکات. بە واتایەکی تر لەشفرۆشی، هێرۆین، سیخوڕی بە بێ سنور بەکار دەهێنن. هەموو دەرفەتەکانیان بۆ خزمەتکردنی ئەم شتانە بەکاردەهێنن. ئەمە سیاسەتی دەوڵەتە، لەسەر گەلی کورد لە کوردستان بەڕێوەی دەبەن. چونکە ئامانجیان لەناوبردنی گەلی کوردە. چۆن دەتوانن ئەنجامی بدەن؟ درۆکردن، تەنها بەس نییە. پێویستە کاری نائەخلاقی لەنیو گەنجانی کورد برەوی پێبدرێت، هێرۆین برەوی پێبدرێت، سیخوڕی بەرەوپێش ببات. ئەوکات دەتوانن گەلی کورد لەناوببەن، کە گەل نەتوانێت خاوەنداری لەخۆی بکات و لەدژیان بوەستێتەوە. واتە بە دەردی خۆیانەوە سەرقاڵ دەبن، ئەوا دەتوانن بە ئاسانی دەسەڵاتی خۆیان بەکاربهێنن. هۆکاری ئەوەیە کە ئەم سیاسەتە بەکار دەهێنێت. ئیدی دەزانرێت کە حکومەت چ سیاسەتێک پەیڕەو دەکات. ڕەنگە تا ئێستا خەڵک زۆر شتیان نەزانیبێت، بەڵام رۆژ بە رۆژ نە تەنیا گەلی کورد، بەڵکو خەڵکی تورکیاش خەریکە درک بەوە دەکەن کە بۆچی ئەم برسێتییە ڕوودەدات، بۆچی هەژاری هەیە، بۆچی زووڵم هەیە. ڕوونە کە دەرئەنجامی شەڕە. دەیبینێت. ئه‌وه‌ ڕاستییه‌که‌یه‌. کێشە کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسییەکانی تورکیا هەمووی دەرئەنجامی ئەو شەڕەن. شەڕێکی زۆر قێزەون بەڕێوە دەبەن. زاپ، ئاڤاشین بۆردومان دەکات، چەکی کیمیایی بەکارهێنا، ئەو تانک و تۆپانەی لە ماوەی ساڵێکدا بەکاری هێنا، ڕەنگە ١٠ ساڵ لە شەڕی ئەمریکا لە ڤێتنام بەکار نەهێنرابێت. بەم شێوەیە چۆن لە تورکیا کێشەی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست نابێت؟ چۆن رزاندن و بێئەخلاقی بەرەو پێشەوە ناچێت؟ هۆکارەکەشی ئەوەیە کە باسمان کرد. پێویستە گەلی تورکیا باشتر تیشکبخاتە سەر ئەو بابەتە، ئەوکات دەزانن هۆکاری ئەم ئازارفە، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە. ئەم شەڕە چۆن لە ناوخۆدا لاوازیان دەکات، ڕاستییەکانیان بۆ خەڵکی روون دەکاتەوە، لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیشدا ڕاستییەکانیانیان زیاتر ئاشکرا دەبێت، ڕێزی دەوڵەتی تورک رۆژ بە رۆژ کەمتر دەبێتەوە. دەتوانم بڵێم دەوڵەتی تورک لە مێژووی خۆیدا ئەوەندە بێڕێز نەبووە. ئەوەی ئەم کارەی کرد ئاکەپە-مەهەپە. ئاکەپە-مەهەپە هەموو یاساکانیان خستۆتە ژێر پێیانەوە، هەرچیەک دەکەن بە وەک یاسا لەقەڵەمی دەدەن. دەڵێت ئێمە تورکیایەکی نوێ بنیات دەنێین. ئەوان دەیانەوێت لە هەموو لایەکەوە فاشیزم بڵاوبکەنەوە. زۆر باند و گروپیان دروست کردووە. ئەم گروپانە، تاڵان، کوشتن و دەستگیرکردن بەڕێوە دەبەن. هەموویان بۆ ئەوان رەوان. کەس ناڵێت بۆچی ئەمە ڕوودەدات، رەوایەتیشی پێدەدەن. بۆیە ئەم شتانە لە زیادبووندان. ڕوونە کە تورکیا ناتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت. نەک هەر کورد، بەڵکو تورکیاش ناتوانێت ئەمە قبوڵ بکات. تەنانەت ئەو دەوڵەتانەی کە یارمەتی ئاکەپە-مەهەپەیان دا، ئیتر ناتوانن بەم شێوەیە هاوکاری بکەن. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بووەتە بارگرانییەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگا و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی. باوەڕم وایە ئەم حکومەتە لەم هەڵبژاردنەدا شکست دەهێنێت.

باسی شەڕی تایبەت، قێزەونی دەروونی لە ەبرامبەر کۆمەڵگەی تورکیا و باکوری کوردستان کرد. بێگۆمان زیاتر لەسەر کورد بەڕێوە دەبرێت. ناوەندی شەڕەکە لەلایەن میتەوە بەڕێوە دەبرێت. لە رابردوودا میت بە شاراوەیی کاری سیخوڕی دەکرد. ئێستا وەک ئەوەی گەلی کورد بچووک دەبینێت، سووکایەتی دەکات . بە تەلەفون داوایان لێدەکات کە سیخوڕی بکەن. بە تایبەتی رووداوی بێئەخلاقی، بەکارهێنانی تریاک بە دەستی دەوڵەت زۆر زیادی کردووە. لەم دواییانەدا ئاشکرا بوو کە لە وان ٤٠ کەس کە لە مرۆڤایەتی دەرچوون، دەستدرێژیان کردووەتە سەر منداڵێکی ١٦ ساڵ. ئەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن و پێویستە هەڵوێستی گەلی کورد چۆن بێت؟

پێشتریش وتم، دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکە لەسەر شەڕی دەروونی بنیات نراوە. دەوڵەتێکی بەم شێوەیە. واتە دەوڵەتێکی ئاسایی نییە. دەزانرێت شەڕی تایبەت هیچ پێوانەیەکی نییە. بە تەواوی بێ پێوانەیە. بە هەموو تواناکانیەوە ئەم شەڕە دەکات، کۆمەڵگای تورکیا و گەلی تورکیا لە لە راستی خۆیان دوور خراونەتەوە. بەو هۆیەوە لە دۆخێکی خراپدان. هەموو شتێک ڕوودەدات، وەک شتێکی ئاسایی سەیر دەکرێت. ئەمە دۆخێکی ئاسایی نییە. ئه‌مه‌ بە واتای چی دێت؟ شەڕی تایبەتی دەروونی مرۆڤەکانی لە راستی خۆیان دوور خستووەتەوە. دەرئەنجامی ئەوەیە. چونکە پەرە بە نائەخلاقی بێ سنوور، هێرۆین، سیخوڕی دەدات. واتە دەیەوێت کۆمەڵگا بەتەواوی لەناو ببات، بۆ ئەوەی ئیدی بیر نەکاتەوە. بۆئەوەی بتوانن درێژە بە حوکمڕانی خۆیان بدەن. ئەو سیاسەتەی لەسەر کۆمەڵگا، لەسەر مرۆڤەکان بەڕێوە دەبرێت، لەسەر ئەم بناغەیە دامەزراوە. بە تایبەت لە کوردستان ئەم کردەوانە بە شێوەیەکی بێ سنوور بەڕێوە دەبەن. دەیانەوێت گەلی کورد، ژنی کورد، گەنجی کورد لە شوناسی خۆیان، لە کەسایەتی خۆیان دوور بخەنەوە. بۆ ئەوەی بیر لە ناسنامە، کوردایەتی و مرۆڤبوونی خۆیان نەکەنەوە. لەبەرامبەریان نەوەستنەوە و بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی دەسەڵاتی خۆیان بەکاربهێنن. بەم هۆیەوە کە لە کوردستان لەنێو کۆمەڵگای کوردت، لەنێو گەنجان و ژنانی کورددا ئەم کردەوانە بەڕێوە دەبەن. پێویستە گەلەکەمان باش لەم بابەتە تێبگات. بە تایبەتی خانەوادەکان پێویاتە بە باشی لەم بابەتە تێدەگەن. گەنجان، ژنان دەبێ باش لەم بابەتە تێبگەن. پێویستە لە دژی ئەم سیاسەتە بوەستنەوە و تێکۆشان بکەن. خانەوادەکان پێویستە ئاگاداری منداڵەکانیان بن، ئاگاداری کەلتوور و ژیانی خۆیان بن. ئاگاداری ناسنامەکەیان بن. ئەگەر خاوەنداری نەکەن، ئەو دەوڵەتە بە شێوەیەکی بێسنوور درێژە بەو سیاسەتە دەدات لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا. دەبێتە هۆی خراپبوونی کۆمەڵگا. کۆمەڵگای کوردی راستی خۆی لەدەست دەدات، ئەو خەباتەی کە بەڕێوەبراوە، ئەو ئازارەی کە چەشتوویەتی هەمووی بەفیڕۆ دەچێت. پێویستە ئەم شتە باش ببینین و باش لێی تێبگەین و دژی بوەستنەوە. مەترسن، ئەگەر بترسن خراپتریان بەسەردا دێت. ئەمە مردنی راستەقینەیە. بەم شێوەیە کۆمەڵگا دەمرێت، کوردایەتی دەمرێت، هەموو بەهاکانیان، هەموو کەلتوورەکەیان دەمرن. بۆ ئەوەی نەمرێت، دەبێت بە بوێری ڕووبەڕووی ئەم شتە ببێتەوە. ئێستا لە ئەنجامی ئەو شەڕەی کە باست کرد ٤٠ کەس لە دەوڵەتی تورک و ئەفسەر و پۆلیس و دەوڵەت دەستدرێژییان کردە سەر منداڵێکی ١٦ ساڵان. ئەمە نیشانەکەیەتی، دەبینین کەس کاردانەوەی نییە. پێویستە قیامەت دروست ببێت. بە تایبەت کورد ناتوانێت ئەمە قبوڵ بکات. بەرگە ناگرن، ئاسایی نییە. دەبینین نە لایەنە سیاسییەکان، نە کۆمەڵگا، نە گەنجان، نە ژنان دژی ئەمە نەوەستانەوە. بەڵام پێویستە هەمووان هەستنە سەرپێ، نەک هەر خۆیان، بەڵکو شوێنەکانی دیکەش. ئەمە سوکایەتییەکی گەورەیە، بێ ئەخلاقییەکی گەورەیە. دەوڵەت دەیکات، ئەمە سیاسەتی دەوڵەتی تورکە بەرامبەر بە گەلی کورد. کورد ناتوانێت ئەمە قبوڵ بکات. پێویستە خاوەنداری لە خۆیان بکەن. وەک چۆن لە ساڵانی نەوەدەکاندا، گەنجانمان، ژنان، کۆمەڵگاکەمان بە گشتی، منداڵان خاوەنداریان لە خۆیان کرد، بەرگریان لە خۆیان دەکرد، دژی دوژمن وەستانەوە. لەو کاتەدا دوژمن نەیدەتوانی سوکایەتی بێڕێزی و ئەشکەنجە بکات. پێویستە جارێکی تر ئەمە بکرێتە بنەما. ئەمەیان لێ داوا دەکرێت. لە ڕاستیدا ئەوەی ڕوودەدات شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ ئێمە، پێویستە ڕزگارمان بێت لەو شەرمەزارییە. وایان کردووە کە کاردانەوەیان نەهێشتووە. هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە، ئەو شتەی کە پێویستە قیانەتی لەسەر دروست بکرێت ئاسایی بووە. ئەمەش دەرئەنجامی شەڕێکی تایبەتە. پێویستە ڕێگری لێ بکەین. هەموومان ئەمەمان دەوێت. ئێستا کار لەسەر سیخوڕی دەکەن زیاتر. تەەلەفون دەکەن. هەرەشە دەکەن، دەڵێن ئەگەر سیخوڕیمان بۆ نەکەیت دەتکوژین، دەتگرین، دەتخەینە زیندان، سزای قورست بەسەردا دەسەپێنین، ژیانت لێ حەڕام دەکەین. پارەیان پێدەدەن، ئەگەر سیخوڕیکردن قبوڵ بکەیت، واتە ئەگەر دژی خۆت بیت، ئەگەر خۆت لەناوببەیت، ئێمە پارەت پێدەدەین. ئەمە دەڵێن. واتە گەلی کورد پێویستە برسی بمێنێتەوە، تینوو بمێنێتەوە، خاک بخوات، گیا بخوات، چیمەن بخوات، سیخوڕی قبوڵ نەکات. قبوڵکردنی سیخوڕی خۆکوشتنە. چۆنکە گەلی کورد ساڵانێک خەباتی بۆ ئازادی خۆی کرد، باجی قورسی دا، ئاستێکی زۆر بەرزی لە جیهاندا خوڵقاند، ئایا دەبێت ئەمڕۆ هەستێت و ئەمە قبوڵ بکات. ئەمە شتێکی ئاسایی نییە. پێشتر ئەگەر سیخوڕێک لە کۆمەڵگادا هەبوایە کەس سڵاوی لێ نەدەکرد، نەیدەتوانی لەوێ بژی. ئێستا ئاسایی بووەتەوە. وەک چۆن دەستدرێژی، لەشفرۆشی، هێرۆین بووەتە شتێکی ئاسایی، بە هەمان شێوە سیخوڕێ ئاسایی بووە. گەلی کورد ناتوانێ ئەمە قبوڵ بکات. با هەڕەشە بکەن، با بکوژن. بەڵام نابێت گەلی کورد بێشەرەفی قبوڵ بکات. ئەوە کارێکی دروستە بۆ گەلی کورد. بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەم دژی سیاسەتی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە. دەوڵەتی تورک هەرچی بڵێت، بزانە پێچەوانەکەی راستە. درۆیە، فێڵە. چۆن کورد لەناو دەبات، درۆیان لەگەڵ دەکات. بۆ ئەوەش پەرە بە لەشفرۆشی، هێرۆین، سیخوڕی دەدات. بۆیە پێویستە دژی ئەمە بوەستنەوە، خاوەنداری لە خۆیان بکەن، خۆپاراستن لەسەر ئەم بنەمایە پەرە پێبدرێت. ئەگەر ئەم کارانەیان کرد دوژمن ناتوانێت ئامانجەکەی جێبەجێ بکات.

ئەمە ماوەیەکە لەنێوان تورکیا، سوریا و روسیادا کۆبونەوەی شاراوە و ئاشکرا ئەنجام دەدرێن و دەگوترێت، جارێکی دیکە کۆدەبنەوە، لە ئاستی وەزارەتەکاندا کۆدەبنەوە. هەروەها دەڵێن ئەگەری هەیە ئەردۆغان و ئەسەدیش کۆببنەوە. ئێوە ئەم کۆبونەوانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

لە راگەیاندنەکاندا بڵاوبووەوە کە روسیا، تورکیا و سوریا کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن. دەوترێت لە ئاستێکی بەرزدا کۆدەبنەوە. بەڵام ئەمە بەو شێوەیە نییە کە دەڵێن، بەو شێوەیە نییە کە بانگەشەی بۆدەکەن. ئەمە ئاسان نییە، کێشەکانی نێوان تورکیا و سوریا زۆر گەورەترن. وەک هەموومان دەزانن ئەمە بە ئاسانی چارەسەر نابێت. پێویستە سوریا دوژمنایەتی کورد نەکات. ئەگەر دوژمنایەتی کورد بکات، ئەمە دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی سوریا. ئەگەر تا ئێستا سوریا لەسەر پێی خۆی مابێتەوە، ئەوە بەهۆی خەباتی کوردەوەیە. ئەمە ڕاستییەکە. ئەگەر کورد تێکۆشان و شەڕی نەکردایە لە دژی نوسرە، داعش، ئەمڕۆ سوریا نەدەبوو. ئەگەر ماوەتەوەو دابەش نەبووە، رژێم ماوە، دەرئەنجامی تێکۆشان کوردە. پێویستە سوریا ئەمە ببینێت. پێچەوانە کار نەکات. چەتەکان هەموو سوریایان وێران کرد. نەک تەنها سوریا، مرۆڤایەتی لە دەرەوەی سوریاش بە باشی ئاگاداری ئەمەیە. کێ ئەم چەتانەی بەخێو کرد، کێ هاوکاریی کردوون، کێ مەشقی پێکردن، کێ چەکی پێداون، کێ بەڕێوەی دەبات، دەوڵەتی تورکە. هەمووان ئەمە دەزانن. دەوڵەتی تورک هەرگیز دەستبەرداری ئەو چەتانە نابێت. درۆ دەکات کاتێک دەڵێت ئێمە کێشەکانمان لەگەڵ سوریا چارەسەر دەکەین. دەیەوێت بەم شێوەیە سوریا فریو بدات. تەواوی ئامانجی دەوڵەتی تورک چییە؟ دەیەوێت کورد قڕ بکات. ئەوە ئامانجی ئەوانە. چۆن بەم ئامانجە دەگات؟ دەیەوێت سوریای بهێنێتە نێو سیاسەتی خۆی. تورکیا بە ئاشکرا دوژمنی کوردە، دەیەوێت کورد قڕ بکات. نابێت سوریا بەشداری لەم سیاسەتەدا بکات. ئەگەر بەشذار ببێت، هیچ جیاوازییەک لە نێوان سوریا و ئەردۆغاندا نابێت. بۆچی تورکیا بەپەلە دەیەوێت کۆبوونە ئەنجام بدرێن؟ چونکە لە تورکیا هەڵبژاردن هەیە. ئەردۆغان دەیەوێت هەندێک هەنگاو لە پرسی سوریا بنێت و بەکاری بهێنێت بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا. روسیا بۆ بەرژەوەندی خۆی کاردەکات. بە واتایەکی تر بە رێککەوتنی روسیا، سوریا و تورکیا بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت. مرۆڤ لێی تێدەگات. هەروەها تورکیا بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت. ئامانجەکەی ڕوونە، دەڵێت: نابێت کورد پێگەی لە سوریا هەبێت، ئەوەی بە ناوی کوردەوە هەیە لەناو ببرێت. ئەمەیە ئامانجەکەی. بەرژەوەندی سوریا لە نەهێشتن و قڕکردنی کورددا نییە. بەرژەوەندی سوریا ئەوەیە هاوپەیمانی لەگەڵ کورد بکات، کێشەکانی لەگەڵ کورد چارەسەر بکات. سوریا نابێت ببێتە یاری دەستی دەوڵەت تورک. ئەردۆغان یاری بە کەرامەتی سوریا کرد. لەسەرەتادا گوتی ئێمە دێین لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە مزگەوتی ئەمەویدا نوێژ دەکەین. واتە ئێمە سوریا تێکدەشکێنین، ئامانجیان ئەمە بوو و لەسەر ئەو بناغەیە کاریان کرد. بۆ ئەوەی سوریا لەناوببەن، هاوکاری چەتەکانیان کرد. ئەگەر ئەمڕۆ چەتەکان ئەوەندە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، ئەردۆغان پشتگیریان دەکات. ئەردۆغان لەپشت ئەو وێرانکارییەوەیە کە لە سوریا ڕوویداوە. ئەردۆغان سوریای وێران کرد، ئەوە ڕاستییەکەیە. بۆیەش نابێت سوریا خزمەت بە ئەردۆغان بکات، بۆ ئەوەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت. ئەگەر خزمەت بە ئەردۆغان بکات، ئەردۆغان لە هەڵبژاردندا سەربکەوێت، سوریا زیانێکی زۆری بەردەکەوێت. ڕەنگە کورد هەندێک زیانی پێ بگات، بەڵام سوریا گەورەترین زیانی پێدەگات. ئەوان نایانەوێت ئەو ڕژێمە بمێنێتەوە، سوریا وەک خۆی بمێنێتەوە. ئەوان دەیانەوێت لەگەڵ چەتەکان گۆڕانکاری لە سوریا بکەن. ئەوە ڕاستێکەیە. بۆیە کورد تا ئێستا سوریای پاراستووە. لەسەر پێ ماوەتەوە. ڕەنگە هەندێک هەڵە هەبێت، بەهۆی ئەوەوە ئەگەری ئەوە هەیە کە سوریا رەخنە لە کورد بگرێت. بەڵام ئەمە نابێت بگاتە ئاستی دوژمنایەتی. تورکیا دەتوانێت دوژمنایەتی بکات، دوژمنی کوردە، دوژمنی ژنانە، دوژمنی دیموکراسی و ئازادییە. هەروەها دەیکات. بەڵام سوریا کە هەندێک لە کورد هەیە، ناتوانێت وەک ئەردۆغان بیگەیەنێتە ئاستی دوژمنایەتی. ئەگەر ئەمە بکات کۆتایی خۆی دەهێنێت. بەڕای من بەو هۆیەوە سوریا نابێتە بەشێک لەو سیاسەتە هەڵەیە، پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد دەدات، لەنێو خۆیاندا کێشەکانیان چارەسەر دەکەن. ئەوەی یەکێتی سوریا دەپارێزێت ئەم سیاسەتەیە، پاراستنی سوریا بەم شێوەیە دەبێت. بانگەوازی من لەسەر ئەم بناغەیە بۆ سوریا هەیە.”