چاوپێكه‌وتن

٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

بەسێ هۆزات: وەک رێکخستن ئێمە لە پشت ئیرادەی رێبەر ئاپۆوە وەستاوین

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە دەتوانێت پرسی کورد چارەسەر بکات و وتی، “رێبەر ئاپۆ ئامادەیە. ئێمە وەک بزوتنەوە لە پشت ئیرادەی رێبەر ئاپۆین.”

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەر پرسە گەرم و رۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند. هەڵسەنگاندنەکەی بەسێ هۆزات بەم جۆرەیە:

“لە ئەنجامی تێکۆشانێکی گەورەدا رێبەر ئاپۆ لەگەڵ عومەر ئۆجالان دیداری ئەنجامدا. بێگومان ئەوە دیدارێکی خێزانی بوو. بەر لەوە، پەیوەست بە دۆخی تەندروستیی رێبەر ئاپۆ هەندێک زانیاری بۆ رای گشتیی بڵاوکرانەوە.

با سەرنج بدەین، لە قۆناغەکانی پێشووشدا بەردەوام ئەوانە هەبوون. لە ماوەی ٢٦ ساڵی رابردوودا لەبارەی دۆخی تەندروستی و سەلامەتی رێبەر ئاپۆوە سەرەتا دەوڵەت، حکومەتی شەڕی تایبەت هەندێک زانیاری لەو جۆرەیان بڵاودەکردەوە، بە رێگەی هەندێک ئەندامی شەڕی تایبەتی خۆیان، لە ناو گەلی کورد ترس و نیگەرانی زۆریان ساز دەکرد، دواتریش هەندێک دیدار بۆ چەند جار یاخود دیدارێک بۆ یەکجار ئەنجام دەدرا. لە ناو رای گشتیدا تێگەیشتنێکی بەو جۆرە ساز دەکەن، کە گوایە گۆشەگیری هەڵگیراوە. بەو جۆرە هەوڵ دەدەن بەرخۆدان لاواز بکەن و کاریگەرییەکانی کەم بکەنەوە.

لەناو رای گشتیی دیموکراتیکدا، رای گشتیی تورکیادا، ناوچەکە و جیهاندا وەک ئەوەی گۆشەگیری هەڵگیراوە تێگەیشتنێک ساز دەکەن. دواتریش شەڕی تایبەت بە شێوەی دژوار، وەک پێشوو درێژە پێدەدەن.

ئێستاش ئێمە لە هەمان قۆناغداین. هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی کە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، ئاستێکی زۆر گرنگ و کاریگەری خوڵقاند. لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەرخودانی بەهێز، ئاستی خاەنداری ئافراند. لەسەر ئاستی ئەکادیمیەوە تا زۆر رێکخراوی مەدەنی و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان چەندین لایەن سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵییان هێنایە بەرباس. ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر ئەوە نیشاندا. بەرخودانی کۆمەڵایەتی لە هەموو شوێنێک پەرەی سەند. هەربۆیە لەگەڵ ئەوەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی گەیشتە ئەو ئاستە، لەلای خۆیەوە دەوڵەتی تورکیش ئەم گەمەیەی هێنایە بەرباسەوە. چونگە تەنگی پێهەڵچنرابوو، زۆر کەوتبووە بن گوشار. لەهەمان کاتدا ئەو رووداوانەی لە هەرێمەکە روودەدەن دەوڵەتی تورکیان تەنگەزار کردووە. لە سیاسەتی ناوخۆ، سیاسەتی دەرەوەدا بە بنبەست گەیشتن هەیە. کاتێک کە هەموو ئەوانە کۆدەکەینەوە، لەوەها دۆخێکدا دیدارەکە ئەنجام درا.

هەر دۆخێکی شاراوە لە ئیمراڵی ئاسایی نییە

بێگومان ئەوە بە هیچ جۆرێک بە واتای ئەوە نایات کە گۆشەگیری هەڵگیراوە. واتە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات وانیشانی بدات کە گۆشەگیری تەواو بووە. ئەو هیچ فڕێکی بە راستیەوە نییە. ئەو دۆخە هەر خۆی شەڕێکی تایبەتە.

دەوڵەتی تورک پرۆپاگەندە و زانیاری شەڕی تایبەت لەبارەی سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆوە بە چ ئامانجێک بڵاودەکاتەوە با بیکاتەوە، بە چ لێکدانەوەیەک دەیکات با بیکات، دواجار بە شێوەیەکی خراپ لە سەر دەوڵەتی تورک دەشکێتەوە. دەمەوێت بە تایبەتی ئەوە بخەمەڕوو.

رێبەر ئاپۆ لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام دەیوت. هەموو دۆخێک لە ئیمراڵی، هەموو دۆخێکی شاراوە بە هیچ جۆرێک لەلایەن ئەم بزوتنەوە، لەلایەن ئەم گەلەوە، لەلایەن کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بە ئاسایی دانانرێت. لە ئیمراڵی هیج شتێک بە شێوەیەکی ئاسایی روونادات. هەموو شتێک لە ئیمراڵی وەک دەرەنجامی سیاسەتی قڕکردن روودەدات. هەربۆیە ئەگەر زیان بە تاڵە موویەکی رێبەر ئاپۆ بگات، ئەم گەلە جیهان بە سەر دەوڵەتی تورکیدا دەڕوخێنن. تورکیا بوونی نامێنێت، دەووڵەتی تورک بوونی نامێنێت. تورکیا دەبێتە دۆزەخێکی گەورە. ئەمە بۆ تورکیا بە واتای شەڕێکی ناوخۆیی بێکۆتایی دێت. کۆتاییەکەی رووخانی دەوڵەتی تورک و لەناوچوونی کۆماری تورکیا دەبێت.

لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ کۆڵەکە و بناغەی هاوپەیمانی، یەکێتی و پێکەوە ژیانی گەلی کورد و گەلی تورک مسۆگەر دەکات. مسۆگەری و گەرنتی ئەوەیە. رێبەر ئاپۆ بە واتای گەلی کوردە. رێبەر ئاپۆ بە واتای یەکبوونی هاوپەیمانی کورد-تورکە. بە واتای ئیرادە و مسۆگەرییە. رێبەر ئاپۆ بە واتای دیموکراتیکبوونی تورکیایە. بە واتای ئازادیی گەلانی تورکیایە. بە واتای ژیانی هاوبەش و یەکڕیزیە. هەربۆیە هەر کردەوە و مامەڵەیەک کە هەڕەشە لە تەندروستی رێبەر ئاپۆ و سەلامەتی رێبەر ئاپۆ بکات، ئەوە کۆتایی بە تورکیا دەهێنێت. کۆتایی بە دوڵەتی تورک دەهێنێت. دەبێت باش ئەوە بزانن.

شتێکی بەو جۆرە بەراستیش یاریکردنە بە ئاگر. ٢٦ ساڵە لە کاتی جیاجیادا ئەوە تاقیدەکەنەوە. شەڕێکی تایبەتی دژوار هەیە. بە تایبەتی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ زانیاری جیاجیای پەیوەست بە سەلامەتی و تەندروستی رێبەر ئاپۆ بە ئامانجی شەڕی تایبەت بڵاودەکرێتەوە. ئەوە لەسەر دەستی دەوڵەت دەکرێت. لەسەر دەستی ئەندامانی شەڕی تایبەت دەکرێت. لە رێگەی ئەنجامدانی دیدارێکەوە هەوڵ دەدەن هەندێک تێگەیشتن کە خزمەت بە شەڕی تایبەت دەکەن لەناو کۆمەڵگەدا بخوڵقێنن. هەوڵ دەدەن کۆمەڵگە سست و بێکاریگەر بکەن و لە جوڵەی بخەن. هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ئازادی، هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لاواز بکەن. دواتریش سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بە شێوەیەکی دژوار درێژە پێبدەن. لەسەر گەلی کورد هێرشی قڕکردن بەردەوامە. کۆنسێپتی قڕکردن بەڕێوەدەچێت. ئەوەی لەم قۆناغەدا روودەدات ئەوەیە.

موخاتەبی پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە

وەک وتم دۆخێکی ئاوایان سازاند. دواتر بۆئەوەی گەل ڕانەپەڕێت و تێنەکۆشێت چاوپێکەوتنێکی لەم جۆرەیان خستە ڕۆژەڤەوە. هەرخۆی هێرشەکان هەبوون و گرانتر بوون. ئەمە هەڵدەسەنگێنین. بە شارەوانی ئەسنیۆرت دەستییان پێکرد. لە ئێستادا قەیوم بەسەر شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیح و خەلفەتی دەسەپێنن. هێرشەکەی دژ بە توساشییان کرد بە پاساو بۆ ئەوەی هێرشی سەر ژێرخانی ڕۆژئاوا بکەن. هێرشە قڕکارییەکان بەشێوەیەکی سەخت کرایە سەر ڕۆژائاوا و بەردەوامیشە.

لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش بەهەمان سەختییەوە هێرشەکان بەردەوامە. ئەم هێرشانە پێکڕا ڕووی ڕاستی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی دەرخستەوە کە حکومەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکە. ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی خۆی پیشاندا، باسی کرد گۆشەگیری بەردەوامە.

زۆر بە ڕوونی هەڵوێستی خۆی پیشاندا و وتی، “گەر بارودۆخی بڕەخسێندرێت، ئەوا هێزی تیۆری و پراکتیکم هەیە کە قۆناغەکە لە زەمینەی شەڕەوە بگوازمەوە بۆسەر زەمینەی یاسایی و سیاسی. دەتوانم لە چارەسەری دیموکراتیکیانەی پرسی کورددا رۆڵی بەهێز بگێڕم. بۆ ئاشتی و دیموکراسی تورکیا دەتوانم ڕۆڵی خۆم بگێڕم. دەمەوێت خزمەتی دیموکراسی و گەلانی تورکیا بکەم. خزمەتی کۆماری دیموکراتیک، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بکەم. لەم بابەتەدا ڕۆڵی خۆم بەجێدەگەیەنم و هێزی پراکتیکی و تیۆری ئەوەم هەیە.” و میتۆدی چارەسەری خۆی پیشاندا.

موخاتەبی پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ تەڤگەر و گەلەکەمان موخاتەبی سەرەکی چارەسەرییە و نوێنەرەوەی ئیرادەی گەلە. ڕێبەری گەل و ئازادییە. چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد بە موخاتەبەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆ ئامادەیە بۆ دانوستاندن. ئەمەی بەڕوونی پیشانی ڕای گشتی داوە.

گەر دەوڵەت لەم بابەتەدا هەنگاوێک بنێت، پرسی کورد بەشێوەیەکی دیموکراتیکی چارەسەر بکات، تورکیا لە کارەساتێکی گەورە ڕزگاربکات و نەهێڵێت بکەوێتە دۆخی دۆزەخ ئاساوە. دەتوانێت هەموو ئەم چارەسەرییانە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بکات. ڕێبەر ئاپۆ ئامادەی ئەمەیە و ئێمەیش وەک تەڤگەر لە پشت ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆیین.

وەک تەڤگەر میتۆد و چارەسەرییاکانی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما وەردەگرین. تەڤگەرێکین بەگوێرەی فەرمان و ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەجوڵێینەوە. بۆیە نزیکاتەی تەڤگەریش لەم بابەتەدا ڕوونە. هەڵوێستی خۆی نیشاندا و بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند. ڕێبەریمان ئەمەی ڕاگەیاند.

دەوڵەتی تورک خەریکی یاریکرنە

خۆی کێشەکە دەوڵەتە. دەوڵەتی تورک بەدوای یارییەکاندا دەڕوات. بە فرت و فێڵەکانی هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی گەلی کورد دەدات، لەم قۆناغە زەحمەتە بە زیانێکی کەمەوە خۆی ڕزگار بکات. حساباتی ئەم دەسەڵاتدارییە ئەمەیە. دەرد و خەمی دەسەڵاتداری چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد نیە، دەردی ئەو دیموکراتیکبوون و پێکەوەژیانی هاوبەشەی گەلانی تورکیا نیە. گوێ بەمانە نادات و خەمی نیە. دەردەکەی ئەوەیە هەرچۆنێک بێت دەسەڵاتداری خۆی بهێڵێتەوە.

لە ناوچەکەدا پێشهاتی جدی ڕوودەدات و کاریگەرییان لەسەر تورکیا دەبێت. ئەمە دەسەڵاتداری تەنگاو کردووە. قورسای لەسەر دەوڵەتی تورک دروستەکات. چیتر ناتوانێت وەک پێشو بابەتی جیۆپۆلەتیک و جیۆستراتیک بکاتە بابەتی بازاڕی مەرامەکانی. ئەم پێگەیەی لە لاوازبووندایە و کاریگەرییەکانی کەم دەبێتەوە. پێشهاتەکان لە ناوچەکەدا ڕوودەدات و رێککەوتنامەی نوێ دەبەسترێت، ئەمەش دۆخێکی زۆر جدی لەسەر تورکیا دروستەکات. لە ئێستاشدا لەم بابەتەدا بەڕاستی لە نێو گومان و دڵڕاوکێیەکی زۆردایە. ترسی لەدەستدانی دەسەڵاتدارییەتی. بۆیە لە لێگەڕینی ئەوەدایە چۆن لەم ترسانە خۆی قوتار بکات. لەم بابەتەدا دەیەوێت بە گوێرەی عەقڵ و ئەجیندانی خۆی ڕێبەر ئاپۆ پەلکێشی خاڵێک بکات. هەوڵدەدات بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی تەڤگەر پەلکێشی خاڵێک بکات. هەوڵی تەسلیم گرتنی گەلانی تورکیا و گەلی کورد دەدات، هەوڵدەدات هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا بێ-کاریگەربکات و ئۆپۆزسیۆن بەگوێرەی خۆی داڕێژێتەوە. هەوڵدەدات هەمووان بخاتە خزمەتی دەسەڵاتداری خۆیەوە. هەربۆیە پەرە بەشەڕی تابیەت دەدات.

لەم بابەتەدا گەلەکەمان و ڕای گشتی ناکەونە نێو یارییەکەوە، پێویستیشە نەکەون. دەبێت زۆر باش ئەوە بزانین دەسەڵاتداری خەریکی یاریکردن و فریودانە، بۆیە هەوڵدەدات هێزی بەرخۆدان و ئیرادە بشکێنێت و بێ کاریگەری بکات. هەموو ئامانجەکەی ئەمەیە.

جا بۆیە پێویستە هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادی لاواز نەبێت، بە پێچەوانە گەورەتر و کاریگەرترەوە بەردەوام بێت. گەر ڕێگەی داوە بە عومەر ئۆجالان ڕێبەرێتی ببینێت، گەر دەرنجامی ئەمە هەندێک سستبوون لە هەڵمەتی ئازادییدا هەبێت، ئەوا ئامانجی دەسەڵاتدارییە و هەوڵی خۆ قوتارکردنیەتی لە دۆخەکە، هەمووی رێکارێکی تاکتیکییە.

پێویستە لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بکرێت

لەم دۆخەدا بەهێزی هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی یەکلاکەرەوەیە. بێگومان بەم شێوەیە. کاریگەرییەکی گەورەی بەرخۆدانی گەلەکەمان، گەریلا، تەڤگەری ژنان هەیە. هەموو ئەم بەرخۆدانانە کاریگەری گەورەی لە ئافراندنی هەڵمەتەکە هەیە و ئافراندی. پێویستە ئەمە ببینین. بۆیە دەبێت هەڵمەتەکە بە بەهێزییەوە بەردەوام بێت. پێویستە لە هەموو جێگەیەک بەشێوەیەکی بەرفراوان بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بەردەوام بێت.

نوێدەکرێتەوە..