١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

بەسێ هۆزات: بەرخودانی ٢٥ ساڵەی رێبەر ئاپۆ بە کۆمەڵایەتی و بە جیهانیبووە

بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە سیاسەتی گۆشەگیری تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە و وتی، “لە کۆتایی ساڵی ٢٥ەمیندا، گەلان و ژنان سەرکەوتن. تێکۆشانی ئازادی گەورەبوو، بووە جیهانی. دەوڵەتی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان ریسوابوون”.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە دەبێت مرۆڤ هەموو نزیکایەتی و مامەڵەیەک لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک مامەڵە و نزیکایەتی بەرامبەر گەلی کورد و پرسی کورد ببینێت و وتی، ” ئەو شەرەی لە ئیمراڵی بەڕێووەدەچێت، بەرهەمی سیاسەتێکی قووڵ و فرەلایەنە. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی پلانی قڕکردنی خۆی لە دژی کوردان بگەیەنێتە ئەنجام، یاساکانی دەوڵەتەکەی خۆیشی هەڵگرتووە. بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەی تورکیای میلیتاریزە کردووە و بە نەژادپەرستی ژەهراوی کردووە و دایڕزاندووە”.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.

ئامانجی گۆشەگیری کە گەیشتووەتە ئاستی ئەشکەنجەی سیستماتیک و لە زیندانی ئیمراڵی لە دژی رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت، چییە و چی دەکرێت؟

سیاسەتی گۆشەگیری بە شێوازی جیا درێژەدانە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و پێداگریکردنە لەسەر سیاسەتی قڕکردنی کوردان. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٢٥ ساڵە لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆشەگیریدا بەردەوامە. سەرباری ئەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک و سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی کۆمەڵایەتی لەسەر ئەو هێڵە، پوچەڵ کرایەوە، پێداگری هێزە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی تورک لەسەر بەڕێوەبردنی سیاسەتی پاکتاو بەردەوامە. ئامانج؛ چۆکدادان بە رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوەی ئازادی کورد و گەلی کوردە. ئەگەر چۆکیان پێدانەدەن ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە بە سیاسەتی هەمەلایەنەی گوشار، توندوتیژی و گۆشەگیری رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوە و گەل بێ کاریگەر بکەن و بە شەڕی هەمە لایەنەی جینۆسایدکارانە بگەنە ئەنجام. سیاسەتی جینۆسایدی کوردان کە ناوەندەکەی لە ئیمراڵی بەرێوەدەبرێت، دابڕاو نییە لە هێزە نێونەتەوەییە پیلانگێڕەکان. سیستمی هەژموونخوازی سەرمایەداری و جەندرمەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست واتە دەوڵەتی تورک لەبەر ئەوەی نەیانتوانی چۆک بە رێبەر ئاپۆ دابدەن ماوەی ٢٥ سالە بە سیاسەتی ئەشکەنجە- گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەکەن. سیستمی ئەشکەنجە- گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. سیستمی ئەشکەنجە- گۆشەگیریی ئیمراڵی سیاسەتی قڕکردنی کوردانی نۆژەنکردووەتەوە.

بە گوێرەی یاساکانی دەوڵەتی تورک و ئەو یاسا نێونەتەوەییانەی دەوڵەتی تورک واژۆی کردوون، هەموو کەسێک هۆکاری زیندانیکردنەکەی چی دەبێت با ببێت مافی زیندانی-سزادراو هەیە کە لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەیدا دیدار ئەنجام بدات. مافی ئەوەیان هەیە کە ئامرازەکانی پەیوەندی بەکاربهێنن و لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا لەپەیوەندیدا بن. ئەو مافە بە یاسا و دەستوری هەمیشەیی چەسپێندراوە. دەوڵەتی تورک ماوەی ٢٥ ساڵە یاساکانی خۆی جێبەجێ ناکات و یاسا نێونەتەوەییەکانیش پشتگوێ دەخات. کاتێک رێبەر ئاپۆ یەکەم جار گواسترایەوە بۆ ئیمراڵی، بۆ ماوەی چەند ساڵ بە پاساوی ئەوەی بەلەم تێکچووە، کەشوهەوا لەبار نییە، رێگە نەدرا کە لگەڵ پاڕێزەرانی دیدار ئەنجام بدات. لە ساڵانی رابردوودا بە پاساوی سزای دیسپلین دیدار لەگەڵ پارێزەران لەمپەری لەبەردەم سازکراوە. سزای دیسپلینیش داهێنانێکی نوێی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیستە. هەوڵ دەدات رێبەر ئاپۆ لە مافێک کە لە یاسای نێونەتەوەییدا وەک مافی هیوا خراوەتەڕوو، بە دیماگۆژی سزای دیسپلین و لە بەرگێکی یاساییدا بێ بەش بکات. مافی هیوا لەناو دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپادا؛ تایبەتە بەو کەسانەی کە سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەیە و ماوەی ٢٥ ساڵ لەزیندان بوون و بەگوێرەی یاساکە ئازاد دەکرێن. دەوڵەتی تورک کە ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپایە، هەوڵ دەدات بە ئاراستەی سیاسەتی لەناوبردن لە ژێر ناوی سزای دیسپلین ئەو یاسا نێونەتەوەییانەی واژۆی کردوون بێ واتا بکات و ئەوە رادەستی تێپەڕبوونی کات بکات، جیهان بەوە قایل بکات و شەڕی پاکتاوکردنی کوردان بگەیەنێتە ئەنجام.

دەوڵەتی قڕکەری تورک بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت و چۆکی پێدابدات. ئامانجیەتی کە بێ بڕوایی و بێهیوایی لەناو کۆمەڵگادا بخوڵقێنێت و بڵێت ‘بە تێکۆشان و بەرخودان ئەنجام بەدەست نایات’. فاشیزمی کۆمەڵکوژکار لە هەڵوێستی ئایدۆلۆژیک و سیاسی رێبەر ئاپۆ و هێزی ئەندێشەی ئەو دەترسێت و هەوڵ دەدات کاریگەری و رەنگدانەوەی ئەو لە سەر کۆمەڵگا کەمبکاتەوە. سیاسەتی گۆشەگیری ئەنجامی شەڕی قڕکردنی کوردانە. شەڕ لە دژی رێبەر ئاپۆ، شەری قرکردنی گەلی کوردە. رێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئازادی گەلی کوردە. ناونیشانی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە. هەموو مامەڵەیەک لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ دەبێت وەک مامەڵەکردنی گەلی کورد و پرسی کورد ببینرێت.

گرینگ ترین لایەنی سیستەمی گۆشەگیری کە لەسەر رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەچێت، لایەنێک و رەهەندێکی سیاسییە. کاتێک کە لەم ڕوانگەیەوە هەلسەنگاندنی بۆ بکەین، ئەم گۆشەگیریە چۆن لە دەرەوە ڕەنگ دەداتەوە، ئەم پەیوەندییە دەبێت چۆن دامەزرێت؟

سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی ناوەندی سیاسەتی قرکاری کوردە. ڕژیمی شەڕی تایبەت لە ئیمرالیش کۆنسێپتی پاکتاوکردن و سیاسەتی قرکردنی کوردەکان کە لە دژی تەڤگەری ئازادیی کورد بەڕێوە دەچێت، سەربەخۆ نییە. لەبەر ئەوەی سیاسەتی دەوڵەتی تورک بۆ پرسی کورد لەسەر بنەمای سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن دامەزراوە، بۆیە لە ئیمراڵی سیستەمی ئەشکەنجە-گۆشەگیری ئەنجام دەدریت. دەسەڵاتداریی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بە سیاسەتە قڕکاریەکانیان، سیستەمی ئەشکەنجە-گۆشەگیری ئیمراڵیان گۆریوە بۆ ئامرازێکی سیاسی شەڕی تایبەت. سیستەمی گۆشەگیری لە دژی کورد و گەلانی تر وەک ئامرازی هەڕەشە و ڕەشبگیری بەکار دەهێنێت. ئاکەپە پڕۆسەی دیالۆگی ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ی، وەک پرۆسەیەکی زاڵبوونی تەواو بەسەر دەوڵەتدا بەکارهێنا و کردوویەتی بە ئامراز. واتا شەڕی ئیمراڵی بەرهەمی سیاسەتێکی هەمەلایەنە و قووڵە کە لەسەر بنەمای ستراتیژێکی پلان، بەرنامە و درێژخایەن دامەزراوە. سیاسەتی قڕکاری سەد ساڵەی هەرە کۆن لە ئیمراڵی بەڕێوە دەچێت. لەم ڕووەوە بەتەواوی ئایدیۆلۆژی و سیاسییە.

دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی پلانی قڕکاری کورد جێبەجێ بکات، تەنانەت یاسای دەوڵەتی خۆی بەتەواوی لەناو بردووە. دەسەڵاتی دادوەری بە ئەردۆغانەوە بەستراوەتەوە و خراونەوەتە ژێر فەرمانی ئەردۆغانەوە. ئەم دەسەڵاتە دادوەرییە بووە بە ئۆرگانێکی سیاسی کە ئامانجی قرکردنی کوردە. دەسەڵاتی دادوەری تورک گۆڕاوە بۆ ئامرازێکی وێرانکەر کە فرمانەکانی ئیدارەی فاشیستی قڕکەر جێبەجێ دەکات. ئەم دەسەڵاتە دادوەرییە بەشێکی بەرچاو لە شەڕی کورد بەرێوەدەبات. ئەم ئامرازە وێرانکەرە زمانی هەرکەسێک کە قسە بکات دەبڕێت و هەرکەسێک کە ناڕەزایەتی دەرببڕێت و بەرخۆدان بکات، دەیخاتە زیندانەوە. دیکتاتۆری فاشیست بەو چەکەی کە لە دەستی دایە، هەوڵ دەدات کە ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک بترسێنێت و گۆشەگیریان بکات. لە کاتێکدا فاشیزم لە کوردستان هێرشی قڕکاری سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری، ئابووری، ئیکۆلۆژی و سەربازیی ئەنجام دەدات، بەو تێگەیشتنەی کە شەڕی قڕکاری لاواز نەکرێت، بە هەمان شێوە فشار و توندوتیژیشی لەسەر کۆمەڵگای تورکیا زیاد کردووە. سەرچاوەی هەموو ئەو گوشارانە سیاسەتی قڕکارییە لە ناوەندی ئیمراڵی.

ئاکەپە-مەهەپە بە دیکتاتۆری و فاشیستی تورکیا بەڕێوەدەبەن. فاشیزمی بکوژ لە ترسی کورد تەنانەت بچووکترین پارچەی دیموکراسی و یاسای بەجێ نەهێشتووە. بەشێکی گرینگی کۆمەڵگای تورکیای میلیتاریزە کرد و بە ناسیۆنالیزمی نەژادپەرست، کۆمەلگای ژەهراوی کرد. پەیمانی تورک بوون کە لەسەر بنەمای دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد دامەزراوە، بووەتە تاکە یاسا و دەستووری بناغەیی تورکیا. فاشیزمی قرکەر، بە ئایدۆلۆژیای سەنتەزیزمی تورکی-ئیسلامی لە ناو کۆمەڵگادا دابەشبوونێکی قووڵی دروستکرد و ویژدان، ئەخلاقی ئازاد و هەڵوێستی سیاسی کۆمەڵگای گۆشەگیر کرد. دەوڵەتی فاشیست، شەڕی لە ناوەوە و دەرەوە، لە ناو وڵات و لە جیهاندا کردووە بە یاسای دەستەبەرکردن و پاراستنی بوونی خۆی.

ئایا دەوڵەتی تورکی فاشیست و هێزە نێونەتەوەییەکان بە ئەنجامدانی پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیریی ٢٥ ساڵە، ئەو ئەنجامەی کە دەیانویست بەدەستیان هێنا یان نا، ئەگەر بەدەستیان نەھێناوە، هۆکارەکەی چییە؟

ئەو گۆشەگیرییەی ماوەی ٢٥ ساڵە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، جگە لە وێرانکارییەکی گەورە، هیچ ئەنجامێکی بۆ گەلانی تورکیا بەدەست نەهێناوە. گۆشەگیری لەسەر بنەمای سیاسەتی جینۆساید، چەقبەستووی کێشەی کوردی قووڵتر کردەوە و تورکیای بە تەواوەتی لە دیموکراسی، دادپەروەری و یاسا دوور خستەوە. سیاسەتی شەڕ کۆمەڵگای هەژار کرد، شیرازەی ئەخلاقی و سیاسیی ھەڵوەشاند، لە کۆمەڵگادا داڕووخانێکی قووڵی دروستکرد، هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی دەوڵەتی بڕاندەوە. هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی تورکیا بۆ شەڕ لە دژی کورد خەرج کرا. لە ماوەی ئەو ٢٥ ساڵە بۆردوومانی چیا، دەشت و شارەکانی کوردستان کرا. دەیان هەزار چەتە و کۆنترا بۆ ڕشتنی خوێنی کورد بەخێو دەکرێن و داڵدە دەدرێن. بە سەدان ملیۆن دۆلار پەرە بە سیخوڕیکردن دەدرێت. ملیاران دۆلار بۆ چەک و لۆبی تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی پەرە بە هەستی دژە-کورد بدرێت. تورکیا لە ڕووی بەکارهێنان و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات. هۆکارەکەشی شەڕی جینۆسایدکردنی کوردانە. لە لایەک بە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان داڕووخانی کۆمەڵایەتی بەرەوپێش دەبردرێت و لە لایەکی دیکەشەوە بۆ دابینکردنی تێچووی شەڕ بەکاردەھێندرێت. تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین چەتە و مافیایی تێدا گەشە کردووە و لە ڕیزبەندی جیهانیشدا لە پلەی یەکەمدایە. بە هەموو شێوەکانی ڕێکخستنی چەتەکان، دژی کورد شەڕ دەکات. هۆکاری سەرەکی ئەوەی میکانیزمەکانی کودەتا لە کارەکانی لەتورکیا بەردەوامن، بە بنبەستگەیاندنی سیاسەتی کوردە لەسەر نکۆڵیکردن و سڕینەوەی.

ئەو خاڵەی لە کۆتایی ٢٥ ساڵدا ئاشکرا بووە ئەوەیە کە سیاسەتی گۆشەگیری جگە لە وێرانکردنی دەوڵەتی فاشیستی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵگەی تورک هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتووەتەوە. دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی گۆشەگیری ویستی رێبەر ئاپۆ ناچار بە خۆبەدەستوەدان بکات، بەڵام سەرنەکەوت.؛ بەرخودانی رێبەر ئاپۆ بووەتە کۆمەڵایەتی و جیهانی. دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی گۆشەگیری خۆی ویستی رێبەر ئاپۆ بێ کاریگەر بکات، بەڵام سەرنەکەوت؛ ئەمڕۆ لە چوار لای جیهان ئەندێشە و تێزەکانی رێبەر ئاپۆ گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا و سیستمدا بە تاکە هێزی دیموکراتیک دادەنرێن و پێشوازییان لێدەکرێت. لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک بە کاراکتەری فاشیستی خۆی لای گەلانی جیهانی پەراوێزخراوە و گۆشەگیر کراوە. دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی گۆشەگیری ویستی ئیرادەی گەلی کورد بسکێنێت و جۆکی پێدابدات، بەڵام سەرنەکەوت؛ گەلی کورد لە رێگەی شۆڕشی رۆژئاوا کە ناوەند و چەقەکەی ژنانن بەرخودانی ئازادی خۆی گەورەتر کرد و بۆ گەلانی ناوچەکە و جیهان بوو بە هیوا. لە رێگەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییەوە ئەو هیوایەی ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی لە هەموو جیهان نزیکتر کردەوە. لە کۆتایی ٢٥ساڵەکەدا گەل و ژنان سەرکەوتن. تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێشچوو، گەورەبوو و بەجیهانیبوو. ئەو لایەنەی کە ریسوابوو و دواکەوت دەوڵەتی فاشیستی تورک و هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان بوون.

ئەوەی راست و بەهێز، حەق و حەقیقەتە. بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ گەلی کورد لە مێژووی مرۆڤایەتیدا رەواترین تێکۆشان بەڕێوەدەبات. گەلی کورد یەک لە کۆنترین گەلانی مێژوو و پێکهاتەی سەرەکی مرۆڤایەتیە، وەک ئەو گەلانەی جوگرافیاکە کە کۆمەڵگەی نیۆلیتیکی ئافراندووە داوای زمان، کولتور، ناسنامە، ئازادی و خۆبەڕێوەبەری خۆیان دەکەن کە نکۆڵی لێدەکرێت و پشتگوێ دەخرێت و لەبەرامبەر ئەوەدا تێکۆشان دەکەن. ئەو تێکۆشانە رەوایە هێندەی شیری دایک حەڵاڵە، بە سیاسەتی نکۆڵی-سرینەوە- گۆشەگیری لەناو ناچێت. مێژووی مرۆڤایەتی بەردەوام نیشانمان دەدات کە راستی، لە بەرامبەر ستەم و فاشیزم سەردەکەوێت.

کاتێک لە زیندانی ئیمراڵی و ئەو سیاسەتانەی لەوێ بەرێوەدەبرێن دەڕوانین، دەبینین کە لە مێژوودا نمونەی وەک ئەوە نابینرێت. بەڵام رێبەر ئاپۆ لەبەرامبەر ئەوەدا بەرخودانێکی مێژوویی دەکات. ئەو بەرخودانە کە ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی بەڕێوەدەچێت چ کاریگەرییەکی لە سەر بزوتنەوەی ئازادی کورد و کوردەکان داناوە؟

رێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیری دژواردا راگیراوە. ئیرادە و بەرخودانی بێ هاوتای رێبەر ئاپۆ کە بە تامەزرۆیی زۆری ئەوەوە بۆ ژیانی ئازاد و بە دڵسۆزی ئەوەوە ئافرێنرا، لە ئیمراڵی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش هاتووەتە ئاراوە. ٢٥ ساڵە کە رێبەر ئاپۆ هەلومەرجی ئەشکەنجە-گۆشەگیری ئیمراڵی گۆڕیوە بە گۆڕەپانی تێکۆشانی گەورە لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی تورکی فاشیستی جینۆسایدکار. هێز ورەی بە بزوتنەوەی ئازادی کورد و گەلەکەمان بەخشی و لە بەرامبەر هەموو جۆرە دژوارییەک هێزی بەرخودان و ئیرادەی لەبننەهاتوو و نەبەزیوی هێنایە کایەوە. وشیاری، ئیرادە و تێکۆشان کە بزوتنەوەی ئازادی و گەلەکەمان لە بەرامبەر دژوارییەکانی تێکۆشانی رێکخراوەیی بەڕێوەببات و هێزی سەرکەوتن بونیادنا. بزوتنەوەی ئازادی و گەلەکەمان لە ٢٥ ساڵە لە سەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بەرخودانی گەورە پێشدەخەن و بەهای گەورەیان خوڵقاندووە. کوردەکان بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادی لە دژی دەوڵەتی فاشیستی قڕکەری تورک و داعشی هاوکاری شەڕیان کرد و شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان رووناک کردەوە. ژنی کوردی کردە هێزی پێشەنگی ئایدۆلۆژیک و پراتیکی بزوتنەوەی ژنانی جیهان. پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک لە رێگەی شۆڕشی رۆژئاواوە ژیانی بەبەردا کرا. یەکێتی دیموکراتیکی ئازادانەی گەلان، هاوپەیمانی ستراتیکی گەلانی کورد- عەرەب وەک سەرکەوتنێکی شکۆمەندانەی پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک هاتە ئاراوە.