١ ڕێپێوان ٢٠٢٣
بەسێ هۆزات: کارەساتی سەدە خودی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە -٢-
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستەواژەی ‘کارەساتی سەدە’ی دەسەڵات لە تورکیا دەربڕی و وتی، “ئەگەر باس لە کارەساتی سەدە بکرێت، ئەو کاتە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە خۆی کارەساتی سەدەیە”.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستەواژەی ‘کارەساتی سەدە’ی دەسەڵات لە تورکیا دەربڕی و وتی، “ئەگەر باس لە کارەساتی سەدە بکرێت، ئەو کاتە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە خۆی کارەساتی سەدەیە”.
بەسێ هۆزات بەشداری لە ‘بەرنامەی تایبەت’ی کەناڵی مێدیا خەبەر دا کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و سیاسەتی دەسەڵات کرد.
دەبێت گەلەکەمان دەستبەرداری خاکەکەیان نەبن
ئێمە دەیان ساڵە لە دژی ئەو سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژکردن شەڕ و کۆشانێکی گەورە دەکەین، تێکۆشان و بەرخۆدان گەش دەکەین. لەم بوارەدا لە نێو گەلەکەمان دا یادەوەرییەکی زۆر باش هەیە. نابێت بەو سیاسەتانە فریو بدرێن. ئێمە لەوبارەیەوە بانگەوازی زۆرمان هەبووە. ئێمە هەم ڕاگەیاندراومان بڵاوکردەوە و هەم هەڤاڵانیشمان، کە بەشداریان لە بەرنامەکاندا کردبوو بانگەوازیان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە. نابێت گەلەکەمان جوگرافیا، شوێن، وار، وڵات و خاکی خۆیان چۆڵ بکەن. لەوانەیە مانەوەیان ببێتە هۆی سەختی و ئازار، لەوانەیە تەنگاو ببن، بەڵام نابێت هەرگیز خاکی خۆیان بەجێ بهێڵن. ئەگەر بچێت بۆ شوێنەکانی تر، دە هێندەی سەختییەکانی سەر خاکی خۆی تووشی سەختی دەبێت. تووشی زەحمەتی دەبێت، کەرامەتی خۆی و هەموو بەهاکانی لە دەست دەدات. ئەو مێژوو و بیرەوەری و یادەوەرییەکانی خۆی لەبیر دەکات. کۆچکردن دەبێتە هۆی ئەو ئەنجامە مەترسیدارانە. لەم بوارەدا دەبێت بۆ ماوەیەک گەلەکەمان لە جوگرافیاکەی خۆیدا بەرگەی سەختی بگرێت و دەستبەرداری خاکەکەی نەبێت.
دەبێت گەلەکەمان لە وڵات و دەرەوە و کۆمەڵگاکەمان بە هاتنی بەهار دەست بە بنیاتنان بکەن. پێویستە پرۆژەی جدی ئەنجام بدرێت. بۆ نموونە ئەو گوند و شارانە، کە کورد و عەلەویی تێیدا دەژین، دەتوانرێت بە ئاسانی دروست بکرێنەوە. دەتوانرێت بە هاتنی بەهار باڵەخانەی یەک بۆ دوو نهۆمی بە ئاسانی دروست بکرێت. ئەمە بە ئاسانی دەکرێت. تا ئێستا بە پشتیوانی و هاوهەڵوێستی گەلەکەمان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات هاوکاری و پشتیوانییەکی گەورە هەبووە. ئەگەر ئەو کۆبوونەوانە بگەیەنینە یەک، ئەگەر ئەم پشتیوانی و هاودەنگییە بەردەوام بێت، دەتوانین گوندەکانمان سەرلەنوێ ئاوەدان بکەینەوە. ئێمە دەتوانین شارەکانمان سەرلەنوێ ئاوەدان بکەینەوە، دەتوانین زۆر بەهێز دروستیان بکەینەوە. پێکەوە بە ڕۆحێکی هاوبەش و پشتیوانی ئابووری دەتوانین ئەم شوێنانە سەرلەنوێ بکەینە شوێنی ژیان و لەم بوارەدا من خۆم داوا لە گەلەکەمان دەکەم لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێنەوە.
پلانی ئەم دەوڵەتە، ڕژێم و حکومەتی فاشیست، داگیرکەران و بکوژ و پاکتاوکار ئەوەیە، کە کورد و عەلەوییەکان لەم ناوچانەدا نەمێننەوە، ئەمە پلانێکی پاکتاوکردن و سڕینەوەیە. ئەمەش بەشێکە لەپلانی جینۆساید. نابێت هەرگیز ئەمە قبوڵ بکرێت. کۆچ و کۆچپێکردن جینۆسایدە. بۆ ئەوەی ئەوە پووچ بکەینەوە، نابێت خاکەکەی خۆمان چۆڵ بکەین، لە هەمان کاتدا خاک، شوێن و موڵکەکانی خۆیان بە دەوڵەت نەفرۆشن. ئەوان نابێت بکەوینە نێو ئەو جۆرە فێڵبازی و تەڵەکەیەوە. ئێستا ئەمە زۆر گرنگە. چونکە خەڵکەکە زۆر قوربانییان داوە و زیانی زۆریان پێگەیشتووە، بێچارە بوون. تووشی کێشە و زەحمەتیی گەورە بوون. هێزی پاکتاوکار و بکوژ ئەم بێچارەیە دەقۆزێتەوە و بەرامبەر بە گەل یاری و حسابات، ساختەکاری و پلانی و فێڵی جۆراوجۆر بەرێوەدەبات. لەم بوارەدا پێویستە هەموو کەسێک زۆر وریا و ئاگای لە خۆی بێت. نابێت فریو بدرێن. خاکەکەت و وارەکەت مەفرۆشە. دەبێت لە شوێنی خۆتان بمێننەوە.
ئەمە زستانە کۆتایی پێدێت، دەچینە بەهار، بارودۆخی کەش و هەوا باشتر دەبێت. ئێمە دەبێت ئەم شوێنانە سەرلەنوێ ئاوەدان بکەینەوە و ژیانمان لەسەر خاکەکەمان بنیاتبنێنەو. ئەمە گرنگە. بەمەش پلانەکانی پاکتاوکاری و سڕینەوە پووچەڵ دەکرێنەوە. ئەمە تێکۆشانە، ئەمەش بەرخۆدانێکە. دەبێت مرۆڤ بەمشێوەیە هەڵی بسەنگێنێت.
ئایین بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەیان بەکاردەهێنن
با سەرنج بدەینە لێدوانەکانی سەرۆکایەتیی دەزگای کاروباری دیانەت. دوای ئەو هەموو کۆمەڵکوژی و کوشتارە، کە لە کوردستان ڕوویانداوە، منداڵانی کورد ڕفێندراون، ئەوانیان لە قوتابخانە تایبەتەکان، لە ماڵی سەربازەکان و سەربازخانەکان، شوێنی سەربازان، لە ماڵی ئەوانەی بەشدارن لە شەڕی تایبەتدا، بە پەروەردەیەکی تایبەتدا تێپەڕێنراون، لەو منداڵان بکوژیان دروستکردووە و دژ بە گەلەکەیان لە پاکتاوکردن و سڕینەوە و هێرشدا بەکاریان هێناون. لەسەر ئەم بنەمایە بەکارهاتوون و ئەو خزمەتانەیان بەوان کردووە، هەموو کارە قورس و پیسەکانیان بەوان ئەنجامداوە. لەسەر ئەم بنەمایە بەم شێوەیە بەکاردەهێنران. لەو شوێنانەی تەریقەتەکاندا هەموو جۆرە مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵ کراوە و منداڵەکانیان تواندووەتەوە و لە ڕاستیی خۆیان دووریانخستونەتەوە. لەلایەن ئەم دەوڵەتە بکوژ، داگیرکەر و ئاسیمیلیستەوە و لەو تەریقەتانەدا ئەم منداڵانە ئاسیمیلە کراون و لە ڕاستیی خۆیان داماڵدران. هەر خۆی ئەو تەریقەتانە، دەوڵەت و ڕژیمی ئاکەپە هیچ پەیوەندیەکیان بە ئیسلامەوە نییە. ئەوەی کردوویانە دوژمنایەتیی ئیسلامە، خراپ بەکارهێنانی ئایینە. هەموو شتێک بۆ دەسەڵاتەکەیانە. ئەوان هەموو کارێک دەکەن بۆ پاراستنی کورسی و دەسەڵاتی خۆیان. ئایینیش لەسەر ئەم بنەمایە بەکاردەهێنرێت. کاتێک ئەم منداڵانە بەم شێوەیە وەردەگیرێن، مێشکیان دەشۆردرێنەوە و ئەم منداڵانە ئاسیمیلە دەکرێن. لەم منداڵانە کەسانی بکوژ دروست دەکەن.
ڕوونە، کە ئەم مەزهەبە لە کوێ کار دەکات. بۆ نمونە دەزگای هاوکاریی مرۆیی (ئیهەهە / ÎHH)… ئیهەهە ساڵانێکە پشتگیریی داعش دەکات. ساڵانێکی زۆرە پشتگیریی دەیان هەزار چەتە دەکات. لۆجستیکیان بۆ دابین دەکات. چەک و تەقەمەنیان بۆ دەبات. منداڵەکان پەروەردە دەکەن و دەیانکەن بە جەنگاوەر، لە کوردستان هێزی جەنگی تایبەت دروست دەکەن، کۆنترا و دژە گەریلا دروست دەکەن، هەمان ئەو شتانەی تەریقەتیش دەکەن. دەزگای دیانەتیش چەندین ساڵە ئەو کارانە دەکات. بەتایبەتی لە قۆناغی ئاکەپە کاری ئەوانە ئەوەیە. ئەمانەیان کردووەتە ناوەندی شەڕی تایبەت و ناوەندی پاکتاوکردن و سڕینەوە و کۆمەڵکوژی و جینۆساید.
لەو بارەیه وه هەڤاڵ بەسێ (ئەرزینجان) لەڕۆژانی ڕابردوودا هەڵسەنگاندنی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کردبوو و هۆشدارییەکی زۆری لەوبارەیەوە دابوو. ئەوە گرنگ بوو. پێویستە گەلەکەمان زۆر ئاگاداری ئەوە بابەتە بن. دەبێت ئەو منداڵانە بپارێزرێن. هەندێکیان، دایک و باوکیان گیانیان لە دەستداوە و لەو نێوانەدان. هەندێکیان بە شێوەیەک دەڕفێندرێن، هەرچەندە خێزانەکانیان زیندووشن، لەو ناوەندانەی شەڕی تایبەت دا تووشی کاری قێزەون کراون. بۆیە پێویستە گەلەکەمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوەکان و پێکهاتە سیاسییەکان و سیاسەتی دیموکراتییک ئەو منداڵانە بپارێزن. ئەم منداڵانە دەبێ ڕزگار بکرێن. پێویستە لە دژی ئەمە تێکۆشانێکی زۆر بەهێز بکرێت. ئەمە پاکتاوکاری و سڕینەوەیە، بەشێکە لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید. دەبێت ئێمە بەم شێوەیە لێکدانەوەی بۆ بکەین. بەو پێیە دەبێت تێکۆشانێکی زۆر بەهێز ئەنجام بدەین.
کۆمەڵگا بە یەکگرتوویی لەسەر پێ ماوە
لە ڕاستیدا، پێکەوە بوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر بەهێز ڕوویدا. لە هەم لە شار و گوند و شارۆچکەکانی دیکەی باکوری کوردستان و هەم لە باشووری کوردستان دا. پارتی (پەدەکە) لە باشوری کوردستان ڕێگری لە گەلەکەمان کرد، دەوڵەتی تورک ڕێگریی لێکردن، بەڵام نمونەیەکی زۆر جدی بۆ هاودەنگی دەرکەوت. سەرەڕای بومەلەرزە لە ڕۆژئاوا، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرەڕای بوومەلەرزەکە و سەرەڕای هەمان ئازارەکانیان، یەکگرتووییەکی گەورەیان بە باکور و ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا بەخشی. گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات و ئەوروپاش… بەشێکی گرنگ و بەرچاو لە گەلەکەمان لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان ساڵانێکە لە ئەوروپا دەژین. لەوێ نمونەیەکی زۆر جدیی یەکگرتووانە دەرکەوت. یەکگرتوویەکی زۆر بەهێز دروست ببوو. هاوکاریی و پشتیوانیی هەدەپە، هەدەکە، کەجەدە، دەبەپە، ڕێکخراوەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی، جەمخانەکان، بزووتنەوەی ئیسلامی دیموکراتیک و ڕێکخراوەکانی تورکیا زۆر بەهێز بوو. بەوە گەل هەندێک بەرگەی گرت و بەرەنگارییان کرد. هەر خۆی بە یارمەتی و پشتیوانیی ئەوان، هەندێک کەس ڕزگارکران. خەڵک لە ژێر داروپەردووەکاندا دەرهێنران. چادر، نان و ئاویان بەوانە دا، کە لە ژێر داروپەردووەکاندا ڕزگار کران. لەو بوارەدا نموونەیەکی گەورەی یەکگرتووی دەرکەوت. لە ناوکورداندا لە ئاستی نێونەتەوەیی و نەتەوەییدا وشیاریی و هۆشمەندییەکی گەورەی نەتەوەیی، ڕۆحی نەتەوەیی و یەکگرتوویی و سۆزی نەتەوەیی دروست بوو.
بۆ بزوتنەوەی ژنانیش دەتوانین هەمان شت بڵێین. هەم بزوتنەوەی ژنانی تورکیا و هەم بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی کوردستان خۆیان تەیارکرد و بە تەواوی دەستبەکار بوون. نمونەیەکی زۆر بەهێزیان لە هاودەنگی و یەکگرتوویی نیشان دا. لە هەموو شارەکاندا هەموو ژنان کاریان کرد و ڕەنجیان دا، هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاریان کرد و زەحمەتیان کێشا. بینا و باڵەخانەی رێکخستنە سیاسییەکان، ئۆپۆزسیۆن و دێموکراتیکەکان لە مەیدانەکاندا کاریان کرد. هەموو ئەمانە بە خێرایی خۆیان ڕێکخست. زۆر بەخێرایی دەستتێوەردانیان کرد. بەڕاستی ئەوانە نموونەیەکی گەورەی یەکگرتووی و هاوسۆزییان نیشان دا.
ئەم بوومەلەرزەیە گرنگیی خۆبەرێکخستنکردنی نیشان دا
لەم بوارەدا ئەوانەی دەستێوەردانیان لە ناوچەی بومەلەرزەکاندا کردووە بە ڕاستی گەلەکەمەان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پێکهاتە دێموکراتییەکان رێکخستنکراوبوون. دەوڵەت دەستوەردانی نەکرد بە دەمەوە نەچوو، بەپێچەوانەوە دەوڵەت دەستوەردانی لە یەکگرتووی گەلان و یەکگرتوویی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد. لە بوومەلەرزەکە دەستوەردانی نەکرد. دەوڵەت دەستوەردانی لە کاری ئەو کەسانە کرد، کە یەکگرتووانە هاوکاریی کۆمەڵگەیان دەکرد. بەو یەکگرتوویی هەندێک لە برینەکانی کۆمەڵگەیان ساڕێژ کرد. بەوەش کۆمەڵگا لەسەر پێی خۆی مایەوە. ئێستا گرینگە ئەم شتە، یەک یەکگرتوویی بپارێزرێت. دەبێت ئەمە بگۆڕدرێت بۆ زەمینەی رێکخستنکردنێکی هەمیشەیی.
لەم بوومەلەرزەیەدا ئەوەش دەرکەوت، کە خۆ ڕێکخستنکردن چەند گرنگە، خۆبەڕێوەبردن چەند پێویستە. بە مانایاک لە ماناکان ئەم بوومەلەرزەیە هەڵوەشاندنەوە و تێکشکانی سیستەمی فاشیستیی دەوڵەت- نەتەوە بوو. ئەم بوومەلەرزەیە دەریخست، کە ئەم سیستەمە فاشیستیەی نەتەوە- دەوڵەت چەندە ناپێویستە، ئەم سیستەمە چەند لە دژی گەلان و مرۆڤەکانە. سەلماندی ، کە بەڕێوبەەریی خۆبەڕێوەبەر، دامودەزگا سەربەخۆ و بەڕێوەبەرییە دیموکراتیکەکان، بناغە و پێکهاتەکانی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک و خۆبەرێکخستنکردن چەندە گرنگ و پێویستن. بە جۆرێک، ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو و وەک تاقیکردنەوەیەک بوو. لەم بارەیەوە ئەوە بووە تاقیکردنەوەی پرۆژەکانی نەتەوەیی دیموکراتیک، سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ. ئەم یەکگرتووییە کۆمەڵایەتییە دەریخست، کە ئەم پڕۆژەیە چەندە لە کۆمەڵگای تورکیادا کاریگەریی هەبووە و چەند خەڵات کراوە و ئەمەش چەند بەهێز بووە. لە ڕاستیدا بە شیوەیەک ئەو یەکگرتییە ئەوەی دەرخت، کە زۆر کۆمیناڵ و زۆر هەرەوەزیانە پێکەوە بە دەم یەکەوە چوون، بەشێوەیەک، کە لە هەموو شوێنێکدا یەکەی ئابووری و خۆ رێکخستنکردنی کۆمیناڵ دامەزران.