١٠ تەموز ٢٠٢٤

کاڵکان: دەبێت هەموو شوێنێک بکەینە گۆڕەپانی شەڕ و بەرخودان- نوێکراوەتەوە

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، “پێویستە مرۆڤ بەرەو ئیمرالی بەڕێ بکەوێت. دەبێت لەوێ ناڕەزایەتیی زیاتر نیشان بدرێت”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، دەبێت تێکۆشان لەسەر بنەمای شۆڕشگێڕی رادیکاڵ بەڕێوەبچێت و وتی، “دەبێت هەموو گۆڕەپانەکان بکرێنە گۆڕەپانی شەڕ و بەرخودان. هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان دەبێت تێکۆشانی رادیکاڵتر بەڕێوەببەن”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان لەبارەی شەڕ و تێکۆشان لە زاپ تا دێرسیم، هەڕەشەی فاشیستەکان لە سەر گۆڕەپانەکان، هێرشەکانی پاکتاوکاری لەسەر شۆڕشی رۆژئاوا و ٤٢هەمین ساڵیادی بەرخودانی ١٤ی تەمووز قسەی بۆ مەدیا خەبەر تیڤی کرد.

رۆژەڤ پڕ و گەرم گوڕە، جموجۆڵێکی بەرچاو هەیە. با لە گۆشەگیری و تێکۆشان لە دژی گۆشەگیرییەوە دەستپێبکەین..

سەرەتا بەڕێزەوە سڵاو ئاراستەی رێبەر ئاپۆ دەکەم. هەروەها سڵاو لەسەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە لە چوارچێووەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی کە لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەستیپێکراوە، بە رێزەوە سڵاویان ئاراستە دەکەم و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

لە بنچینەی هەموو شتێکدا پرسی کورد هەیە، هەربۆیە شوێنی بەڕێوەبردنی پرسی کوردیش سیستمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵییە. رێبەر ئاپۆ لەناو سیستمێکی بەو جۆرە راگیراوە. ئەو هێزانەی کە پرسی کوردیان خوڵقاندووە دەترسن کە تەنیا یەک وشەی لەو چوارچێوەدا بێتە دەرەوە. لەبەر ئەوەش گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردن بەردەوامە. بێگومان لە بەرامبەر ئەوەش تێکۆشان هەیە. پێشتریش هەڵسەنگاندنمان بۆ کرد، هەموو شتێک بە تێکۆشانێکی ٢٤ کاتژمێری بە دڵ و بە گیان بەدەست دەهێندرێت. ئەو راستیە زیاتر بڵاودەبێتەوە. لەبەر ئەوەش تێکۆشانێکی گرنگ هەیە کە پەرەی پێدەدرێت. تێکۆشانی یاسایی هەیە، تێکۆشانی جەماوەری هەیە. بەرخودانی قارەمانانەی گەریلا هەیە. وەک بزوتنەوە، وەک گەل، وەک دۆستانی شۆڕشگێڕ، دیموکرات، چەپ و سۆسیالیست لە ئاستی نێونەتەوەییدا ئێمە تێکۆشانێک لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەبەین. لایەن و رەهەندی یاسایی ئەم تێکۆشانە زیاتر فراوان دەبێت.

ئێمە پێشتریش وتمان؛ ئەم سیستمەی ئیمراڵی لەناو یاسادا جێگەی نابێتەوە. لە هەموو لایەکەوە لاوازە، بەڵام لاوازترین لایەنی لایەنی یاساییە. ئەوە زیاتر دەردەکەوێت. هەموو لایەنەکان، بەتایبەتی لایەنە یاساییەکان گوشارێک دەکات. نوسینگەی پارێزەرانی پاریس روو لە سی پی تی هەوڵێکی خستەگەڕ. بانگەوازەکەی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان هەبوو. پارێزەران زانیاری گرنگیان بە سی پی تی دا. پێستریش ئەوەمان خستبووەڕوو؛ ئێمە دەمانەوێت تێبگەین دۆخی راستەقینەی سی پی تی جییە. بەڵام پارێزەران دۆخی راستەقینەی ئەوێیان خستەبەرچاو. بۆ نمونە لە ئازەربایجان دەستوەردان هەبوو. لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەی کە بۆ ئیمراڵی ناتوانن هیچ شتێک بڵێن، لە ئازەربایجان وتیان. دەرکەوت بەو جۆرە نییە کە دەڵێن. هەربۆیە مامەڵەی سیاسی سی پی تی، مامەڵەی ئەنجومەنی ئەوروپایە. لەبەر ئەوەش بە شێوەی یاسایی مامەڵە ناکەن، ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.

پارێزەران ئاشکرایان کرد، لە ساڵی ٢٠١٢ بەدواوە بریارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ ناکرێن. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئاماژەی بە ئەشکەنجە کردبوو بەڵام بریارەکەی جێبەجێ نەکردبوو. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و رێکخراوە بەرپرسیارەکان ناتوانن جێبەجێی بکەن. واتە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەم جۆرە لەناو سیاسەتێکی قڕکەر و بێباکانەدایە. لە راستیدا ئەو رێکخراوانەی وەک رێکخراوەی دیموکراتیکی نێونەتەوەیی، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایان پێدەوترێت، ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ ناکەن. واتە یاسایی و دیموکراتیک مامەڵە ناکەن. بە شێوەیەکی مرۆڤانە مامەڵە ناکەن. تا دواپلە لە ناو هەڵوێستێکی بەرژەوەندیپارێزانە و سیاسیدان. لەبەر ئەوەشە دەبنە هاوبەشی ئەم تاوانە.

تێکۆشانێکی جەماوەری بەرامبەر بەمە گرنگە. لە هەموو گۆڕەپانێکدا، لە چوار لای جیهان تێکۆشان لەئارادایە. بێگومان دەبێت باشتر بەهێز بکرێت، پەرەپێبدرێت، هەمیشەیی بکرێت و بڵاوبکرێتەوە. تێکۆشانی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ناتوانرێت لاوازبکرێت. ناتوانرێت سست بکرێت. بە پێچەوانە دەبێت هەموو کات بەهێزتر بکرێت، فراوانتر بکرێت.

بێگومان زۆر کێشەی دیکە بوونیان هەیە. کێشەی کوردەکان، ژنان، گەنجان، گەلان، گەلانی تورکیا، لە جیهان پرسەکانی کرێکاران، رەنجدەران، هەمووان خاوەنی کێشەن. کێشەی ئابوری، سیاسی، دیموکراتیک، مافەکانی مرۆڤ بوونیان هەیە. لەوپێناوەدا تێکۆشان دەکرێت. بێگومان دەبێت تێکۆشان هەبێت. بەتایبەتی لە تورکیا لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەبێت تێکۆشان بکرێت. لەسەر بنەمای هەموو جۆرە کێشەیەک دەبێت تێکۆشانی ئاڵترناتیڤ بەڕێوەببرێت، بەڵام دەبێت ئەو تێکۆشانە لەگەڵ تێکۆشانی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ یەکبگرێت. واتە بە شێوەی دابڕاو لەوە ناکرێت. خاڵی هاوبەش تێکۆشان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەی ئازادی هەموان و دامەزراندنی بەڕێوەبەریەکی دیموکراتیک بۆ هەموان بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە بەتسراوەتەوە. ئازادی و دیموکراتیکبوونی گەلی کورد، ژنان، گەنان، گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی، بە شکاندنی سیستمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی، بە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەستراوەتەوە. رێبەر ئاپۆ وتبووی: “ئەگەر من ژیانی خۆم لە ئاستی سەدا سەد بە ئازادی و هەبوونی گەلی کوردەوە ئاوێتە نەکردایە، نەمدەتوانی بەو رادەیە لە پرسی کورد تێبگەم، چارەسەری بکەم و کارێکی سەرکەوتووانە بەڕێوەببەم”. وەک گەلی کورد، ژنان، گەنجان، گەل دەبێت هەبوونی خۆی و ژیانی دیموکراتیکی ئازادی خۆی بە تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ یەکانگیر بکەن. رێگەی سەرکەوتن بەم جۆرەیە. ئازادی و دیموکراسی بەم جۆرە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت. لەبەر ئەوەش دەبێت تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەبچێت. دەبێت ئێمە هەموومان لەو بابەتەدا وریابین. نابێت هێز و دەرفەتەکانمان پارچەپارچە و پرش و بڵاوبکەین.

هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە تێکۆشاندان. تێکۆشانی گەنجان لە ئارادایە. لە دەرەوەی وڵات لەم دواییەدا گەنجان لە پاریس چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا. بێگومان دەبێت بیکەن. رۆژەڤی سەرەکی گەنجان لە جیهان کەوتنە ژێرکاریگەری پاڕادایمی رێبەرایەتی، رۆژەڤی گەنجانی کورد دەبێت تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بێت. ٢٤ کاتژمێر لەناو تێکۆشانێکی بەوجۆرەدابن. لەبەر ئەوەی هیچ شتێکی دیکە نابێت. هەبوون بە شێوەیەکی دیکە، تێکۆشان ئازادی بە شێوەیەکی دیکە، سەرکەوتن بە شێوەیەکی دیکە نابێت. هەربۆیە بە تایبەتی گەنجانی کورد دەبێت پێشەنگایەتی بکەن. دەبێت گرنگی بە هەموو کێشەکانی پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات بدەن. لە بنچینەی تێکۆساندا، تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هەیە. لەبەر ئەوەی هۆکاری بەردەوامی هەموو کێشەکان، سیستمی قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵییە. رێبەر ئاپۆ لەناو سیستمێکی بەو جۆرەدا راگیراوە. واتە پرسی کوردە. لە دژی کوردان قڕکردن بەڕێوەدەبرێت. پرسی کورد چارەسەر ناکرێت. هەربۆیە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد وەک گۆشت و نینۆکە. ئەگەر گەنجانی کورد پێشەنگی تێکۆشانی بەو جۆرەن ئەو کاتە لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی ئازادیمان دەبێت باشتر چالاکی بکەن، بە هەمیشەیی بکەن. هەروەها دەبێت پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد، رەنجدەران و گەلان بکەن.

پێویستە لەسەر بنەمای شۆڕشگێڕیی ڕادیکاڵ بەرەنگاری تیرۆری فاشیستی ببینەوە