٢٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
کاڵکان: پەکەکە بووەتە مێژوو، ناسنامە و شێوازی ژیانی گەلێک
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند، پەکەکە لەسەر ئەو بڕوایەیە کە مرۆڤی زانا، کە خۆی پەروەردە دەکات و خۆی رێکدەخات گەورەترین هێزە، هەربۆیە شکست ناهێنێت.
کاڵکان وتی: “ئەگەر پەکەکە نەبوایە ناوی کوردیش نەدەمایەوە و قۆناغی ئێستای بە کورتی بەم جۆرە هەڵسەنگاند، “لە بەحزببوون زیاتر پەرەی پێدرا. لە بزوتنەوەی ئازادی، بزوتنەوەیەکی بەرخودان گەورەتر بوو. بووەتە کولتوری گەل، زمان، مێژوو، شێوەیەک لە ژیان و بووەتە ناسنامە. بونیادێکی مسۆگەر کردووە کە وێنای رابردوو و داهاتووی خۆی دەکات. پەکەکە راستیەکی هەیە کە بووەتە گەل و بەکۆمەڵایەتی بووە”.
دوران کاڵکان باسی لەوەکرد کە پەکەکە بووە کە لە رۆژی دامەزراندنیەوە لە ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەم؛ بە پارتی بوونی ژنان و شۆڕشی ئازادی ژنی هێناوەتە ئاراوە، گۆڕدراوە بۆ شۆڕشی ژن و لە دژی توندوتیژی سەر ژنان تێکۆشاوە و دەستنیشانی کرد کە شۆڕشی ئازادیی ژن لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی پەرەی سەند، سەرجەم ماسک و دەمامکەکانی لیبڕاڵیزمی داماڵیوە.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان بە بۆنەی ساڵیادی ٤٧ەمینی دامەزراندنی پەکەکە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.
بەشی یەکەم چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە:
پەکەکە ساڵی ٤٦ەمینی تێکۆشانی تێپەڕدەکات و پێدەنێتە ساڵی ٤٧ ەمینەوە. وەک بزوتنەوەیەکی رزگاری نەتەوەیی هاتە سەر شانۆی مێژوو. بەڵام لە چەند قۆناگێکی گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا بووە بزوتنەوەیەک کە ئەو پێناسەیەی تێپەڕاندووە. ئەگەر لەمڕۆدا پەکەکە وەک هێزێکی فەلسەفی، پاڕادیگماتیک، ئایدۆلۆژیک، کۆمەڵایەتی و سیاسی سەرلەنوێ پێناسە بکەین، ئێوە چۆن پێناسەی دەکەن؟
ئێمە لە ساڵیادی ٤٦ەمین پێشەنگی ئازادیمان پەکەکەدا دەژین وەک بزوتنەوە و گەل ئێمە پێدەنێینە ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشانی ئازادی. لەسەرەتادا بە تایبەتی ئەم رۆژە لە دامەزرێنەری پارتیمان رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێیان، ژنان و گەنجان، لە هێزەکانی گەریلامان، لە گەل و دۆستانمان، پیرۆز دەکەم، لە ساڵی ٤٧ەمیندا بۆ هەموو ئەوانەی لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن جارێکی دیکە سەرکەوتن دەخوازم. هەموو شەهیدانی قارەمانمان، شەهیدانی پارتەکامان و تێکۆشان، لە هاوڕێ حەقی کارەرەوە کە یەکەم شەهیدی گەورەی پارتەکەمانە تا شەهیدانی فیدایی ئەم دواییەمان ئاسیا و رۆژگەر بە خۆشەویستی، پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە ئامانجەکانیان بەدیبهێنین و یادی ئەوان بە زیندوویی راگرین. بەڵێ، لە ماوەی ٤٦ ساڵی رابردوودا پرسێک کە لە تورکیا و کوردستان زیاتر کەوتووەتە بەر باس پەکەکە بووە. ئەمە راستیەکە. ئەوە تەنیا بە کوردستان و تورکیا سنوردار نەبووە. لە راستیدا بووەتە یەک لەو بابەتانەی کە زیاتر لە هەمووان لە هەرێمەکە و تەنانەت لە جیهان گفتوگۆی لەسەر کراوە. ئەمرۆ لە سەروبەندی ساڵیادی ٤٦ەمینداین و پێدەنێینە ساڵیادی ٤٧ەمینەوە، هەمان ئەو شتە بۆ ئێستاش راستە. ئەوەش گرنگی پەکەکە بۆ کوردان، بۆ تورکیا، بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ جیهانیش نیشان دەدات. دەریدەخات کە خاوەن واتایەکی گەورەی بەنرخ و گرنگە. ئەگینا بەو رادەیە گفتوگۆی لەسەر نەدەکرا.. ئەگەر مرۆڤ نەشیهەوێت یادی بکاتەوە، یەک لە سیاسەتمەدارانی تورکیا سولەیمان دەمیرەل قسەیەکی بەناوبانگی هەبوو، دەیگوت ‘ بەرد دەگیرێتە داری بەردار”، بەو پێیەی ئەو هەموو باسی لەسەر دەکرێت، دیارە میوە و بەری زۆری داوە. لەبەر ئەوەی گفتوگۆی فرەلایەن سازبوون، هەم ئەرێنی و هەم نەرێنی هاتنە ئاراوە. جوانترین وتەکان، باشترین هۆنراوەکان، خۆشترین گۆرانییەکان لەسەر پەکەکە وتران، لەلایەکی دیکەوە توندترین وشەکان، سوکایەتی و گوایە رەخنەش دیسان ئاراستەی پەکەکە کران. هەر کەس بە گوێرەی خۆی هەڵیسەنگاند و هەڵبەت بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی. بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵیدەسەنگێنێت. باشترین هەڵسەنگاندن، راست و واتادار بێگومان لەلایەن رێبەر ئاپۆوە کراوە. هەروەها شەهیدە گەورەکانیشمان ئەو هەڵسەنگاندنە باشەیان کردووە. مەزڵومەکان، خەیرییەکان، ساراکان بە باشترین شێوە پەکەکەیان پێناسە کردووە. وەک جوانترین پەکەکەیی ژیان، پەکەکەیان پێناسەکرد و رۆڵیان گێڕا. ئێستاش شەهیدانی قارەمانمان، راستی رێبەرایەتیمان، هەمان شت دەکەن.
لە کاتی دامەزراندنی پەکەکەدا دۆخی جیهان جیاواز بوو. تێکۆشانی ئازادییش جیاواز بوو. یەکێتی سۆڤیەت هەبوو. بزوتنەوەکانی رزگاری نەتەوەتت پەرەیان پێدەدرا. بزوتنەوەی ئازادی سەربەخۆیی خوازی گەل لە دژی کۆلۆنیالیزم… ئەندێشەی مرۆڤایەتی لەو ئاستەدابوو. شۆڕشگێڕانەترین ئەندێشە، رادیکاڵترین و ئازادیخوازانەترین ئەندێشەی ئەو سەردەمە بەم جۆرە بوو. لەبەر ئەوە پەکەکە ئەو ئەندێشە هەرە شۆڕشگێڕانەی بە بنەما گرت. وەک بزوتنەوەیەکی رزگاری نەتەوەیی بە پێشەنگایەتی سۆسیالیستەکان بەرەوپێشچوو و بەهێزبوو. بەم جۆرە پێناسەی کرد. ئەوەش سروشتی بوو. بەڵام دیسانیش بە تەواوەتی وەک بزتنەوە رزگارییە نەتەوەییەکانی دیکە نەبوو. بۆ وێنە، دەبێت پەیوەندییەکی بەو جۆرەی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت هەبێت. یەکێتی سۆڤیەت هەموو کات خۆی وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژیک پێناسە دەکرد، بەڵام بۆ نمونە ئایدۆلۆژیا و تێکۆشانی پەکەکەی قەبوڵ نەدەکرد. پێشتریش قەبوڵی نەبوو. پێشتریش لە زۆر سەردەمدا دژی تێکۆشانی کوردان وەستانبووەوە. جیاوازیەکەی لەوەوە سەرچاوەی دەگرت؛ کورد وەک کۆمەڵگەیەکی لە ژێر کۆلۆنیالیزم و قڕکردن پێناسە دەکرد، بەڵام گەلانی دیکەی بندەست و بەکۆلۆنیکراوی لە بن کۆلۆنیالیزمی دەوڵەتێک یاخود چەند دەوڵەتێکدابوون. کوردستان لە ژێر کۆلۆنیالیزمی سیسمی هەژمونگەرای جیهانیی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و پێکهاتەی هەژمونگەراری جیهانی سیستمی دەوڵەتپارێزبوو. بەم جۆرە، هەرچەندە نەتەوە- دەوڵەتێکی بە بنەما دەگرت، بەڵام لەگەڵ یەکێتی نەتەوە دەوڵەتێک کە لە ناو نەتەوەیەکگرتووەکاندا سازبووە، بەردەوام خۆی لە ناکۆکی و ململانێدا دەبینی. لەبەر ئەوە جیاواز بوو. هەروەها گەشەسەندنیشی جیاواز بوو. بۆ نمونە کوردستان زیاتر لە هەمووان لەلایەن مارکسیستەکانەوە هەڵسەنگێندراوە. بەڵام زۆر لایەن ئەوەیان بە بنەما گرتووە، کە سەرمایەداری نەتەوەپەرستی دەکات. دەوترا کە سەرمایەداری وشیاری و رێکخستنبوونی نەتەوەیی پێشدەخات. بەڵام رێبەر ئاپۆ نیشانیدا کە سەرمایەداری لە کوردستان رۆڵێکی بەو جۆرە ناگێڕێت. بەم جۆرە بابەتەکەی هەڵسەنگاندنبوو، “بەڵێ سەرمایەداری لێرەش نەتەوەپەرستی پێش دەخات، بەڵام ئەو نەتەوەبوونە نەتەوەبوونی کوردان نییە. ئەو دەوڵەتانەی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کورداندا سەپاندووە، نەتەوەبوونی ئەو دەوڵەتانە هەیە. دەبێتە نەتەوەبوونی ئەو نەتەوانەی ناسنامە دەدەن. نەتەوەبوونی تورک هەیە، نەتەوەبوونی عەرەب و فارسەکان هەیە. بۆ کوردان ئەوە بە واتای لەناوچوونی نەتەوەییە… لەو رووەشەوە ناکۆک بوو. ئەو جیاوازیانە گرنگ بوون. ئەو جیاوازیانە زۆر بوون، واتایان قازانج کرد و قووڵبوونەوە لەگەڵ بەردەوامی تێکۆشان، درێژەی پێدرا، پێشخرا و هەر کە تێکۆشانی رزگاری سۆسیالیست، نەتەوەپەرست لە جیهان پێشخرا، رێبەر ئاپۆ لە هەموو قۆناغێکی پێشکەوتندا ئەوەی هەڵسەنگاند. لە ئەنجامدا ئەو سیستمە بە لایەنە راست و چەپەکانیەوە یەکیگرت. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان بە ئامانجی لەناوبردنی رێبەر دەستپێکرد. واتە هیچ رێگە و جێگەیەکیان بە رێبەر ئاپۆ، ئازادی و سەربەخۆیی کورد نەدا. بوونە دژبەری کوردان و بوونە دوژمنیان. بە ئامانجی لەناوبردنی هەبوون و ئازادیی کوردان دەستیان بە هێرش کرد. لەبەر ئەوە، ئێوە چەندەش خەباتی ئایدۆلۆژی و سیاسیش بکەن، ئێوە چەندە تێکۆشانی سەربازیش ئەنجام بدەن، ئەستەم بوو کە چارەسەری نەتەوە-دەوڵەت لە کوردستان بەدیبهێنرێت. ئەوە رووبەڕووی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بووەوە. رێبەر ئاپۆ کاتێک پیلانگێڕییەکەی شرۆڤەکرد، کاتێک تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕییەکەی هەڵسەنگاند، بە قووڵیی راوەستەی لەسەر ئەو دۆخەکرد و لەسەر ئەو راستیە دەستی بەو قۆناغەکرد کە ئێمە پێی دەڵێین گۆرینی پاڕادایم. لە ئایدۆلۆژیای نەتەوە-دەوڵەتی دابڕاند و پەکەکەی گۆری بۆ پارتێکی نەتەوەیی دیموکراتیک. لە پارتێک کە ئامانجەکەی دەسەڵات و دەوڵەت بوو، دەریهێنا. واتە هۆشمەندی، هێڵی ئایدۆلۆژیکی خۆی، سیاسەتی خۆی، لەسەر ئەو بنەمایەش بەرنامە، ستراتیژ، تاکتیک، شێوازی خۆی گۆری. پەکەکەیەکی نوێی پێناسەکرد. بەڵام ئەو پەکەکە نوێیە چۆن دەکرێت پێناسە بکرێت؟ ئێستا پەکەکەی نوێ شۆڕشێکی نوێ پێناسە دەکات. رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا بە شێوەیەکی روون ئەوەی خستەڕوو و دەستنیشانی کرد کە شۆڕشی حەقیقەت شۆڕشێکی هۆشمەندی و شێوەیەکی ژیانە. شۆڕشی هۆشمەندی و ویژدانی بنچینەیی چالاکی شۆڕشگێری پەکەکە، پەکەی نوێیە. ئەوەی دیکەشیان شێوەی ژیانە، شۆڕشە، واتە شۆڕشی ئایدۆلۆژیکە. لە رووی پارادیگماییەوە پەکەکە چیتر نە دەسەڵاتداری دەوڵەتپارێز و نە چارەسەری نەتەوە-دەوڵەت بە بنەما ناگرێت. چی بە بنەما دەگرێت؟ رزگاری ژنان بە بنەما دەگرێت. پارتییەکی ئازادیخوازی ژنانە، پارتێک کە ژنی ئازاد بە بنەما دەگرێت. لە سەرەتاوە گرنگی بە ئازادی ژن داوە، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو خۆی گۆری بۆ پارتێکی ئازادی ژن کە شۆڕشی ئازادی ژنی هێنایە ئاراوە. هەروەها پارتێکی ئیکۆلۆژیستە. ئەو هێرشانەی ئیمپریالیزم، سەرمایەداری کە وێرانکاری لە ژینگەدا هاوشێوەی کۆمەڵگە ئەنجام دەدات. رەتدەکاتەوە. لە دژی وێرانکردن و لەناوبردنی ژینگەیە. خۆی لەسەر ژینگە بەڕێوەدەبات. بە دڵنیاییەوە پارتێکی ئیکۆلۆژیکی بەم جۆرەیە. کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی پەرەپێدەدات. واتە پارتیەکی سۆسیالیستی دیموکراتکە. لە رووی ئایدۆلۆژیاوە هێڵی کەسایەتی ئازاد و کۆمۆنە دیموکراتیکەکان بە بنەما دەگرێت. تاکی ئازاد بە کۆمۆنی دیموکراتیکەوە دەبەستێتەوە و ئەوە دەخاتەڕوو کە کۆمۆنی دیموکراتیک لە رێگەی کەسایەتی ئازادەوە دەستەبەر دەبێت. یەک لە تایبەتمەندییە سەرەکیەکانی پەکەکە کە دەمەوێت بە بیری بهێنمەوە، ئەوەیە کە پراتیکی خۆی باس دەکات، ئەوەی کردوویەتی دەیخاتەڕوو. وەک فکر و بیرکردنەوەکانی پێش خۆی، کردارەکانی بۆ دوایی هەڵناگرێت. واتە بۆ جیهانێکی دیکەی جێناهێڵێت. واتە لەم جیهانەدا جێبەجێی دەکات، بۆ داهاتووی ناهێڵێت و ئەمڕۆ جێبەجێی دەکات. لە ئاستی کۆمەڵایەتیشدا نەبێت لە ئاستی کەسایەتی و رێکخستندا ئەوە ئەنجامدراوە. لەناو پارتەکە و گەریلادا جێبەجێکراوە. لە تێکۆشانی ژنان و گەنجاندا بەرکارە. ئایدۆلۆژیا و هۆشمەندی خۆی لە کایەکانی ژیاندا جێبەجێ دەکات. لەو رووەوە پارتێکە کە یەکدەستبوونی هزر، ئەندێشە و چالاکی بە بنەما دەگرێت. لە رێگەی پاڕادایمی نوێوە ئەو تایبەتمەندییەی باشتر پێشخستووە و جێگیری کردووە. ئێمە چۆن پەکەکەی نوێ پێناسەبکەین؟ پارتێک کە لە پێوەری کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسیدا ئازادیخوازی ژن بە بنەما دەگرێت، کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژیکە، پارتێکی سۆسیالیستی دیموکراتیکە.
پەکەکە لەو کاتەدا چی بەدەستهێنا؟ لەسەر بنەمای زیندووبوونەوە، کۆمەڵایەتیبوون و گەلبوونی پەکەکە دۆخی کوردان لە چ ئاستێکدایە؟ پەکەکە لە کۆمەڵگەی کوردستاندا چی گۆڕی، چی وێران کرد، چی ئافراند؟ بە تایبەتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا چ کاریگەرییەکی لەسەر گەلانی هەرێمەکە کرد و دەیکات؟
لە ڕابردوودا کاتێک ساڵوەگەڕی پارتەکەمان یان ساڵڕۆژی ڕۆژانی ئاوا گرنگمان هەڵدەسەنگاند دەمانگوت دەکرێت ئەو پرسیارانە بە پێچەوانەشەوە بکرێت. یانی دەتوانین بپرسین لە ناو ٤٦ ساڵی ڕابردووەدا بەبێ پەکەکە چی ڕوویدەدا؟ لە کوردستاندا دۆخی کورد و کوردستان لە ئێستادا چۆن دەبوو؟ دەتوانین پرسیارێکی لەم شێوەیە بکەین و لەسەر بنەمای نمونە دەتوانین هەوڵێ چارەسەری، پێناسەیەک ببینینەوە. بەڕاستی ئەو کاتە چۆن دەبوو؟ ناوی کورد نەدەما، کوردستان و کوردایەتی بەتەواوەتی ئاسیمیلە دەکرا و لەناودەبرا. ناویان لە مێژوودا نەدەما. کوردایەتی وەک ناسنامەی نەتەوەیی، کۆمەڵگەی کورد وەک ئاوابوونێکی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگەیەکی هەرە دێرینی میژوو بوونی نەدەما. ئەمانە قسەیەکەی زێدەرۆیی نیە بۆ وەسفی پەکەکە بکرێن. ئەمانە ڕاستییەکی زیندوون. دۆخی کوردستان و کوردایەتی لە کاتی دەرکەوتنی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆدا دەزانین. بگەڕێیینەوە بۆ ئەو سەردەمە و بیری خۆمانی بهێنینەوە. بەڕاستی چەندە بەڕێکخستن بوو؟ ئایە ڕێکخستنبوونێکی کۆمەڵگەی کوردی هەبوو؟
کوردبوون بەهایەک بوون خاوەنداری دەکرا، یان بەهایەک بوو دەشاردرایەوە، لە ناودەبرا، نکۆڵی و ڕەتدەکرایەوە؟ بێگومان ئەوەی دووەمە و لەلایەن خاوەنەکانییەوە دەکرا. هەرخۆی سەردەست لە لایەن دەسەڵاتداری و کۆلۆنیالییەوە لێپرسینەوەی ئەم نەبوونەی دەکرد، ڕق لە بەرانبەر هەڵدەگیرا و بۆ ئەوەی لەناوی بەرێت هەموو شتێکی دەکرد. خاوەنەکانی خۆی هێنابووە ئەو ئاستە. پەکەکە هەموو ئەم حەقیقەتانەی سەروخوار کردەوە. تایبەتمەندی مێژووی گەلی کوردی ئاشکرا کردەوە، زیندووی کردەوە و گۆڕی. بەهاکانی ئازادیخوازی و دیموکراسی لەگەڵ بەهاکانی کۆمیناڵدا بە بەهێزی پێکەوەی بەستن و بەراستی کۆمەڵگەیەکی نوێی کوردی ئافراند. ژن و گەنجێکی نوێی کوردی خوڵقاند، مرۆڤێکی کوردیی داهێنا. کۆمەڵگەیەکی کوردی ئازاد، ژیان و سیستەمێکی دیموکراتیکی بونیات نا. لەسەر بنەمای تاکێکی ئازاد و کۆمونەی دیموکراتیک، یانی کۆمەڵگەیەک کە هەموو شتێکی خۆی بڵاودەکاتەوە، خوڵقاند. دوور لە هەموو جۆرە کۆلۆنیالی و زۆردارییەک سیاسەتێکی دیموکراتیکی بە پێش خست. خوڵقاندنێکی لەم جۆرەی کۆمەڵایەتی و بەهای کۆمەڵایەتی ئافراند. لە نێو کورداندا یەکێتی دروستکرد. وایکرد کورد خۆی خۆشبووێت و خاوەنداری لە ناسنامەی خۆی بکات. وایکرد کورد بە جۆش و خرۆشەوە لە ڕاستینەی خۆیدا بژییت. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دووژمنایەتی کەسی نەکرد. لایەنی گرنگی ئەوەش ئەمەیە. لە ناو کورداندا یەکێتی دروستکرد و گەیاندییە ئەو ئاستەی کە کورد خۆی بناسێت. کوردانی هۆشیار کرد، بە شێوەیەک بتوانن لەگەڵ گەلانی دیکەدا بە هاوبەشی بژیین، شان بە شان، لە ژێر چەتری نەتەوەی دیموکراتدا، لە ناو سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا، بەبێ ئەوەی ئەوان بکات بە دووژمنی خۆی هەمووی لێکتر کۆکردەوە.
پەکەکە مۆری خۆی لە هەموو پێشەکەوتنەکانی کوردستان داوە. بێگومان کورایەتی بە پەکەکەوە دروستنەبووە. کۆمەڵگەیەکی هەرە دێرینی میژووییە. ناسنامەیەک کە لە ناو مێژدوودا دروستبووە، ناسنامەی کۆمەڵگەی گەلی کوردە. کورد تەنها بە پەکەکەوە خەباتی نەکردووە. ژیانی کورد هەمووی بە بەرخۆدانەوە دەرباز بووە، بەتایبەت ژیان لە کوردستان و میزۆپۆتامییا لە سەرەتاوە تا کۆتایی کۆمەڵگەی بەرخۆدانییە. لەبەر ئەمە کوردان هەموو کاتێک لەبەرخۆداندا بوون، نوێنەرایەتی بەرخۆدانی کرد و بەم شێوەیە هەموو بەهاکانی بە بەرخۆدانەوە هاتنەتە ئاراوە و ئاشکرای کردوون. پرۆسەیەکی بەم شێوەیەی بەرێوەبرد. لە سەرەتادا پەکەکە لە مرۆڤێکدا شێوەگیر بوو. هەست، ڕامان و ڕوحی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو بە هەنگاو سیستەماتیک بوو و گۆڕا بۆ ژیان. لەوێوە گۆڕا کۆمەڵێک و دواتر وەرچەرخایە سەر پارتێک. بووە گەریلا، بووە گەل. ساڵانێکە کۆمەڵگەی کورد لە هەموو جێگەیەک دەنگ هەڵدەبڕێ، دەڵێت پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە. لە ڕاستییدا لە پارتیبوونێک زیاتر پێشکەوت. لە تەڤگەرێکی ئازادی، تەڤگەرێکی بەرخۆدان گەورەتر بوو. بووە کلتووری گەل، زمان، مێژوو، ستایلێکی ژیانی و بووە ناسنامە. خۆی گەیاند بە ئاوابوونێک کە ڕابردوو و داهاتووی خۆی دەنوێنێتەوە. حەقیقەتی پەکەکە لە بوون بە گەل و کۆمەڵایەتییدا بوونی هەیە. پارتێکی لەو جۆرەیە کە بە دەڕبڕینی ئاوا پێناسە دەکرێت، کۆمەڵگە دەکێشێتە ناو ژیانەوە، زیندووی دەکات و تێکۆشانی بەهێز دەکات. کۆمەڵگە بەها بەنرخەکانی لە پەکەکەدا دەبینێتەوە. لە ڕێبەر ئاپۆدا دەیبینێتەوە. بە پەکەکەوە شێوەگیردەبێت. کاتێک مرۆڤ هەموو ئەمانە لەبەرچاو دەگرێت، گەر پەکەکە نەبوایە، هەڵبەتە شتێک بەناوی کوردبوون و کوردستانەوە نەدەبوو. کوردبوون و کوردستان بە پەکەکەوە هەبوونی خۆی زیندوکردەوە و گەیشت بەم ڕۆژە. بەڵام ئەو کوردبوون و کوردستانەی لە لایەن پەکەکەوە خوڵقێندراوە لە شێوەی هیچ وڵات و کۆمەڵگەیەکی دیکە نیە. بەتەواوی کۆمەڵگەیەکی جیاوازە، بە تەواوەتی وڵاتێکی جیاوازە. لەمڕۆدا بە ڕاستی جێگەی سەرنجی هەمووانە. بەتایبەت ڕۆژئاوا…ڕۆژهەڵاتی ناوین بە یەکێک لەو هەرێمانە دادەنرێت کە زۆرترین توندوتیژی دژ بە ژنی تێدایە و لە ژێر سیستەمی کۆیلایەتییدا ڕادەگیرا. شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژن بوو. شۆڕشی ئازادی ژن پێكهات. ژن پێشەنگایەتییەکی گەورەی کرد، ئیرادەی بەدەستهێنا. ڕۆژئاوا، حەوزی فرات لەو هەرێمە چەندین ناسنامەی لە ناو یەکتردا تێیدا دەژین، گۆڕەپانێکە کە تێیدا دەسەڵاتداری، دەوڵەت پەرە بە سیاسەتی شەڕ و ناکۆکی دەدات. لە ئێستادا هەموو ناسنامەکان لە ژێر چەتر و بنمیچی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا پێکەوە دەژین و بە هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیک لەگەڵ یەکتردا دەژین. هیچ کێشەیەکی وەک گوایە شەڕ و ناکۆکی لە نێواندا هەیە بوونی نیە. ئەوانە چارەسەر کران. لە ماوەیەکی کورتدا ئەو ڕەوشە پێکهات. بووە جێگەیەک، نمونەی مۆدێلێک. کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دروست دەبێت. ١٢ ساڵە ژیانێکی بێ دەسەڵاتداری و بێ دەوڵەتی لە ئارادایە. لە ئێستادا لەوێ ژیانێک خوڵقێندراوە کە نموونەی لە جیهاندا نیە، بۆیە بۆ هەرکەسێک کە لێگەڕینی ژیانێکی نوێ دەکات ناوەندێکی سەرنجڕاکێشە. لە جیهاندا گەلێک لێگەڕێنی بەم شێوەیە هەیە و وەڵامی لێگەڕینەکانیان لە ڕۆژئاوادا دەبیننەوە. وە بێگومان لە ڕۆژئاوادا هەبوونی خۆیان لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە.
چارەسەری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک یان مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی پەکەکە پێشدەکەوێت، لە جوگرافیایەکی پڕ لە شەڕ و ئاڵۆزی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مانای چی دێت؟ گرنگی ئەم مۆدێلە بۆ گەلان، پێکهاتە ئاینییەکان و ئەو کۆمەڵگایەنی بچوک دەکرێنەوە چییە؟
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کوردستان لە ڕووی مێژووییەوە هەرێمێکی فرە زمانی، فرە کولتووری، فرە ڕەنگی، فرە ئاینی، فرە مەزهەبییە. گۆڕەپانێکە کە کۆمەڵگەی تێدا ڕوونە، گەلێک بەشی جیاوازی کۆمەڵایەتی تێدا پێشدەکەوێت و لە پرۆسەیەکی دێژی مێژوویدا شێوەگیر بووە. گۆڕەپانێکە کە هەم کۆمەڵایەتیبوون و هەمیش زۆر کۆمەڵگەی سروشتی تێدا پێشدەکەوێت و قوڵدەبێتەوە. هەروەها گۆڕەپانێکە کە دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەتی زۆر تێدا پێشکەوتووە، شێوەی گرتووە و ماوەیەکی درێژە دەسەڵاتداری خۆی تێدا بەردەوام کردووە. لە گۆڕەپانێکی لەم جۆرەدا کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیک مانای چی دەدات؟ مانایەکە کە هەموو ناسنامەیەک بە شێوەیەکی ئازاد خۆی بەرێکخستن دەکات و بەشداربوون لە ژێر چەتری یەکێتی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا بنەما دەگرێت. ئەمە بە مانای ئەوەدێت لە ناو یەکگروتییدا خۆبەڕێوەبەریدا خۆی ئازاد ژیانە. خۆبەڕێوەبەری خۆی لە هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، لە ژێر بنمێچی کۆنفیدراڵێزمی دیموکراتیکدا هەموو ناسنامە ئاینی، مەزهەبی، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی بەها و ئازادی خۆی دەبینێتەوە. هەبوونی خۆی لە هەبوونی ئەوانی دیکەدا دەبینێتەوە. هەڵبەتە خۆی لە لەناوبردنی ئەوانی تردا نابینێتەوە. بەڵام ئاینپەرستی، نەتەوەپەرستی، ڕەگەزپەرستی، زانستگەرایی، پێکهاتەی دەروونی، قاڵبی ئایدۆلۆژی، لێبراڵیزم هەموو ئەمانە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و پێچەوانەکەی دەردەبڕێت. دەبڕی چییە؟ هەبوونی خۆی لە لەنابردنی ئەوانی دیکەدا دەبینێتەوە، ئازادی خۆی لە کۆیلەکردنی ئەوانی دیکەدا دەبینێتەوە. لەبەر ئەمە هێرش دەکەن. لە ڕووی ئاینی و مەزهەبییەوە دەیکەن، بە شێوەیەکی نەتەوەپەرستی هێرش دەکەن. بۆ مافخواردن و چەوساندنەوە هێرش دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ جولەکەی هەڵسەنگاند، ئیسرائیل هێرش دەکات، بە لەناوبردنی دەوروبەرەکەی هەوڵدەدات هەبوونی خۆی بەهێز بکات. وا بیردەکاتەوە بە کۆیلەرکردنی ئەوانەی دەوروبەری یەهودییەت ئازاد دەبێت. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ وتی نەخێر وا نابێت. یانی بەڕاستی وا نابێ. بە لەناوبردنی کۆمەڵگە دیکە، جولەکە ناتوانن ئازادی و هەبوونی خۆیان بپارێزن. هیچ کەسێک ئازاد نابێت. بەڵام بەڵێ هەموو شکۆ و شەپۆلە فیکرییەکان کە باسمان لێوەکرد، هەبوون و پاشەڕۆژی خۆی دا بە لەناوبردن و بچوکییانی کردووەتەوە و ئەوانی تر لە دژی خۆیان دەبینین. بۆیە ئەم زیهنییەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕاوە بۆ گۆمی خوێن. ئەوەندە جیاوازی ئایینی و مەزهەبی، ئەوەندە جیاوازی نەتەوەیی، ئەوەندە جیاوازی کۆمەڵایەتی، ململانێ؛ ئەگەر هەموویان بە یەکدا بچن ئەوا دەبێتە گرێیەک کە ناکرێتەوە. ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرێکە قووڵتر دەکاتەوە. لە هەموو لایەکەوە ململانێ گەشە دەکات و دەگۆڕێت بۆ گۆمی خوێن. هۆکاری ئەو گۆمە خوێنەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بووە ئەم لایەنانەن. نەتەوەی دیموکراتیک، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بزووتنەوەیەکە بۆ نەهێشتنی ئەو کێشانە، بزووتنەوەیەکە بۆ چارەسەرکردنیان. هەنگاوەکە بۆ کۆتایهێنان بەم خوێنڕشتن و کۆتایی هێنان بە ململانێ و شەڕە چۆن دەبێت؟ بە گۆڕینی عەقڵیەت. شۆڕشی فیکری گرنگە، گۆڕانێکی ئایدیۆلۆژییە. واتە نەهێشتنی ئەو فۆرم و هۆشیارییەی کە دەڵێت ‘با ئەوانی تر نەمێنن و هەموو شتێک هی من بێت’. ژیانێکی دیموکراتیکی و سۆسیالیستی بەرەوپێش دەبات، ژیانێک کە لەسەر بنەمای هاوبەشی و کۆمەڵایەتی دامەزراوە. ناڵێت ‘هەموو شتێک هی منە’. هاوبەشیکردن زۆر گرنگە. ناڵێت بە تەنها من بژیم، دەڵێت دەبێت هەموو کەسێک بژی. ئەو دەیەوێت هەمووان ئازاد بن، بۆ ئەوەی ئەویش ئازاد بێت. لە چوارچێوەی سیاسەتی دیموکراتیکدا پەرە بە بەرەوپێشبردنی ئازادی دەدات. چارەسەری بە بنەما دەگرێت. لەبەرئەوەی عەقڵیەتی پەکەکە لەسەر بنەمای پارادایمی نوێی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی- نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ گەشە دەکات، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کۆمەڵگەکان، پێکهاتە نەتەوەییە جیاوازەکانی ناوچەکە و جیهان هەیە و دەبێتە ناوەندێکی سەرنجڕاکێش. دەبێتە ڕێگای دەرچوون و ڕزگاربوون بۆ هەمووان. پێکهاتە دەسەڵاتدارەکان دوژمنن، هێرش دەکەن، بەڵام کۆمەڵگە بزووتنەوەکە وەک ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون دەبینێت. دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو بیرۆکانە دەکەن، بەڵام لە هەرێمە جیاجیاکانی جیهان نموونەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە و کاریگەریی هەیە. ئەگەر ئەم دەرفەتانە هەڵسەنگێندرێن، ئەوا پێشکەوتنی زۆر خێرایان لێدەکەوێتەوە. ژیانێکی نوێ، سیستەمێکی نوێ دێنێتە ئاراوە، بوونێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی دروست دەکات. ئەوەی کە دەبێت بیڵێین ئەمەیە: لە بەرامبەر عەقڵیەتی پێنج هەزار ساڵە و زیهنییەت و سیستەمی پیاوسالاری مۆدێرنێتەی سەرمایەداری پێنج هەزار ساڵە، بەڕاستی بۆ ژیانێکی نوێ، پرۆسەیەکی مێژووی نوێ کە بە کۆمەڵگەی سروشتی هاوئاهەنگ لەگەڵ سروشتدا، بە سروشتی لە ناو یەکسانیدا بژیت و بۆ مرۆڤایەتی بە بەختەوەری، ئازاد و یەکسانی بژییت، بە بنەما دەگرێت. لەم ڕووەوە بێگومان زۆر گرنگ و مانادارە. دەبێتە ناوەندێکی سەرنجڕاکێش. پێشتر ڕێگەی بۆ پێشکەوتنەکان کردوەتەوە و زیاتریش ڕێگە خۆش دەکات.
لە کوردستاندا بە پێشەنگایەتی پەکەکە و پاژک لەسەر بنەمای فەلسەفە و ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشێکی ژن پێکدێت. ئەم پرۆسە شۆڕشگێڕییە چۆن پێشکەوت، چ ئاستێکی لە کۆمەڵگەدا ئاشکراکرد؟ لەم پرۆسەیەدا سیستەمێک کە لە دەنجامی دەستکەوتەکانی ژندا بەدەستهێنراوە، بۆچی هەموو کاتێک لە ئامانجی دەوڵەتاندایە؟
لە ڕووی مێژوویەوە ئەم بابەتە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەڵدەسەنگێنرێت. پارادایمی نوێی پەکەکە، تێکۆشان کە لە کوردستاندا بە پێشەنگایەتی پەکەکە سەرلەنوێ پشدەکەوێت، لەسەر بنەمای هێڵێ ئازادی ژن، لە چوارچێوەی پێناسەکردن و پێشخستنی ئازادی ژندا هەڵدەسەنگێنرێت و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەمە دۆخێکە لە سەردەمی ئێستاماندا ڕوودەدات. چۆن گەیشتین بەم قۆناغە؟ کۆمەڵگەی کوردی پێویستە لە ڕوانگەی مێژوویەوە بخوێندرێتەوە. لە میزۆپۆتامیا کۆمەڵگەیەک لە ناو ژینگەی شەڕ و ئاڵۆزییدا خۆی دروستەکات و بەردەوام دەبێت لەسەر چ تایبەتمەندییەک دروستبووە؟ پێویستە بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا بگەڕێین. هۆکاری مێژوویی هەیە. لایەنی کۆمەڵایەتی هەیە. ئەو شتەی لە مێژوودا لە پێکهاتەی کۆمەڵگەی کورددا دروستبووە و بەشداربوونی ژنان لە ڕووی ژیانی کۆمەڵایەتی بۆ ئەمڕۆ گرنگە. کۆمەڵگەیەک نیە کە سیستەمی دەسەڵاتداری و دەوڵەتی تێدا پێشکەوتبێت. سەرەنج بدەین. لانی کەم کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووە. کۆمەڵگەیەکە کە دەسەڵاتداری و دەوڵەتخوازی تێدا پێشنەکەوتووە، بە کۆمەڵایەتی ماوەتەوە. ئەمە بە مانای چی دێت؟ بەمانای ئەوە دێت ژنان چالاکن. بە مانای ئازادی ژن و پێشەنگایەتی ژنە. دەوڵەتداری و دەسەڵاتداری لە سودی هەژموونگەرای پیاوە، بەرهەمی ئەوە. دەرنجامی سیاسەتی زیهنییەتی سەردەستی پیاوە. لەبەر ئەمە بۆیە کۆمەڵگەی کورد بەم شێوەیە نیە، دەبێت لایەنی مێژووی ئەمە قبوڵ بکەین کە ئاوابوونی کۆمەڵگەی کوردی بە تەواوەتی وەک کۆمەڵگەکانی دیکە نیە.
گەر پێشەکەوتن لە ناو پەکەکەدا هەڵسەنگێنین. ڕێبەر ئاپۆ دڵداری ئازادییە. لە منداڵییەوە وایە. پێشخستنی تەڤگەریش وایە. پەیوەستبوونی ئەو بۆ هەبوون و ئازادی کورد وایکرد هەموو ئەم خەباتانە پێشخات، چەندە بەرهەمداربێت، پێشکەوتن دروستەکات و پێشەنگی دەکات. گەیاندییە ئاستێکی وا کە هەموو ئاستەنگی و سەختییەکان تێپەڕبکات. لەبەرئەمە هەمان شتی لە بابەتی پرسەکانی ژندا کە وەک ڕەگەزێکی هەرە بندەست، ڕەنجخوراو و لە مێژە کۆیلکراوە نیشاندا. لەسەرەتاوە بە جدییتەوە ئەم بابەتەی وەرگرت. لەگەڵ ناسینی ڕاستی گەلی کورددا، هەوڵی دەدا ڕاستی ژنیش بناسێت، وەک ئەوەی پرسەکانی کوردی چارەسەر کرد، یانی ژنی چواند بەوە و چارەسەری کرد و کردی بەیەک. هەڵسەنگاندن و شیکارییەکان پەیوەست بە کێشەکانی ژن بەم شێوەیە پێشکەوت. وە لە پرۆسەی ئاوابوونی پارتییدا بێگومان هێزی ژنی وەک هێزێکی هەرە بنەڕەتی پارتیبوون، هێزی ژنی وەک ڕێپێوانی ئازادی و تێکۆشانی ئازادی بینی. بە دەربڕینێکی تر، یەكێک لە دواکارییە هەر بەهێزەکانی جاڕنامەی دامەزراندنی پەکەکە لە ژنان کرا. ڕێبەر ئاپۆ ئامادەی کرد. هەرکەسێک ئێستا بخوێنێتەوە ئەوە دەبینێت کە بانگەوازییەکی چەند بەهێز لە ژنان کراوە. بە کەکەوە لە دژی هەر جۆرە کۆیلایەتی و دەسەڵاتدارییەک تێکۆشانی بە بنەما گرت و بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی ئازادی لە کوردستاندا دروستبێ، بۆ ژیانێکی نوێ بانگەوازی کرد. ئەمە داوایەکی بەهێز بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی عەقڵیەت، پێکهاتەی ئایدیۆلۆژی و سیستەمی سۆسیالیستی ڕاستەقینە لە پێشەوە بوون، بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم تێگەیشتنە، تێگەیشتنی سۆسیالیستی ڕاستەقینەی ناو پارتی بە ڕەنگی جیاواز لە بواری سیاسی و ڕێکخراوەییدا دەرکەوت. چی ڕوویدا، واتە ئەم تێگەیشتنە چی بوو؟ وەک باڵێکی بزووتنەوە سەیر دەکرا، وەک لقێکی پشتیوانی خەبات و ڕێکخستن سەیر دەکرا. وەک پێشەنگی خەبات بۆ ئازادی ژن، بناغە نەدۆزرایەوە. بەڵام ڕێکخستنی ژنانی بە جددی وەرگرت. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە پەرەی سەند. لە ئەوروپا پەرەی سەند و بۆ هەرێمەکانی تریش بڵاوبووەوە. لە ماوەی گرووپی یەکەمی پارتیدا بەشداری ژنان دەستی پێکرد. دوای چالاکییەکەی ١٥ی ئاب، بەشداربوونی ژن بە گەریلاوە درووستبوو. لەگەڵ هاتنە پێشەوەی کێشەکانی خەباتی گەریلا و گەڕان بەدوای چارەسەر بۆیان، پێگە و شوێن و گرنگی ژن لە تێکۆشاندا سەریردەکرا. ڕێبەر ئاپۆ پرسی ئازادی ژن و پرسی بنەماڵە زیاتر خستە ڕۆژڤەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. با سەرنج بدەین. دوای کۆنگرەی سێیەم، لەگەڵ دامەزراندنی ئەکادیمیای مەحسوم کۆرکمازدا، هەڵسەنگاندنە تیۆریەکانی ڕێبەر ئاپۆ قووڵتر و بەهێزتر بوون. لە زۆر لایەنەوە وەریگرت، لە زۆر ئاراستەدا پەرەی سەند. بەڵام دوو بنەمای بنەڕەتی هەبوون. یەکێک، قوڵبوونەوە لە گەریلایەتیدا و دووەم قوڵبوونەوە لە ڕزگاری ژندا. ئەم دووانە بە شێوەیەکی هاوتەریب گەشەیان کرد. قووڵ و تەواو و بەهێز بوو. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کاریگەرییەکەی لە کۆمەڵگادا زیاتر بوو. لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەشداری ژنان لە گەریلایەتییدا زیادی کرد و لەگەڵ شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی بە پێشەنگایەتی ژنان، سەرهەڵدانەکان پەرەیان سەند. ئەمە لە ڕاستیدا سەرەتای شۆڕشی ئازادی ژنان بوو. لەگەڵیدا چی پێشکەوت؟ پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) دامەزرا. جەنگاوەری ژنان پەرەی سەندووە، گەریلای ژنان پەرەی سەندووە و ئەمڕۆ وەک یەژا ستار سەریهەڵداوە. هۆشیاری و ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستن و خەبات پێکەوە لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی سەند. بە دڵنیاییەوە ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی نوێ، ئازادی ژنانی وەک پێوەرێکی بنەڕەتی پارادایم وەرگرت. کۆمەڵگای ئیکۆلۆژی، کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی و ئازادی ژنان بنەما بوون. ڕێبەر ئاپۆ پارادایمەکەی وەک سێ پێوانەی بنەڕەتی پێناسە کرد. ئازادی ژن لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی وەک زانستێکی ژن هەڵسەنگاند و لە زۆر لایەنەوە شیکاری بۆ کرد. ژنانی کورد لە سەختترین ناوچەکاندا شەڕیان دەکرد و هەموو ئەرکێکیان گرتە ئەستۆ. پێشەنگایەتییان دەکرد، خاوەندارێتییان دەکرد و بەشدارییان تێکۆشانی نەتەوەییدا کرد. بەم شێوەیه ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن، هێڵی ئازادی ژن و شۆڕشی ئازادی ژن هاته پێشه وه و بوو بە ڕۆژەڤ . بە پشتبەستن بە ڕێکخستنی پاژک، کەجەکە و یەژا-ستار. بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی نوێ بوو، کۆمەڵگەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێی خوڵقاند. سەدەی بیست و یەکەمی بە سەدەی ئازادی ژن و پەرەسەندنی دروشمەکانی پێناسە کرد. ئەم پەرەسەندنە کاریگەری لەسەر بزووتنەوەکانی تری ژنان لە جیهاندا هەبوو. نەبوونی و لاوازی بزووتنەوە فێمینیستەکان، بزووتنەوەی مافی ژنان و ئەو بزووتنەوەیانەی کە پێشەنگایەتی تێکۆشان لە دژی چەوساندنەوەی ژنان دەکەن دەرخست. لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی ژنانیشدا بەشدار بوون. ڕێبەر ئاپۆ لە ڕاستیدا فۆرمەلەی دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ دەربڕی. ئەم فۆرمولەیە بۆتە هێز و چارەسەری پێشەنگ لە بەرامبەر هەموو ئەو کێشانەی کە سیستەمی دەوڵەتی و دەسەڵاتدارانی لەناو کۆمەڵگە دروستیان کردووە. ئێستا گوتمان مرۆڤایەتی بە کوردی دەجوڵێت. بە پێشەنگایەتی ژن دەجوڵێت. لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت. لەگەڵ شۆڕشی ژیان و ئازادی ژندا دەڕوات. بۆیە خەبات و شۆڕشی ئازادی ژنان نە بەشێکە لێی و نە باڵێکە لێی، پێشەنگی خەباتی ئازادییە، پێشەنگی ژیانێکی ئازادە. بناغەی ئازادی کۆمەڵایەتییە. واتە پێشەنگایەتیکردنێتی . مەبەستی لە ناوبردن و گۆڕینی هەژموونی پیاوی دەسەڵاتدارە لە هەموو لایەکەوە. ئێستا ٢٥ی تشرینی دووەممان لە پێشە. بە ڕۆژی خەبات دژی توندوتیژی دژی ژنان ناودەبرێت. ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە ڕۆژی کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکەیە. ٢٥ی ئەم مانگە ڕۆژی خەبات دژی توندوتیژی دژ بە ژنانە… لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە پارتی بە دامەزراندنی پارتی ژنان، بە شۆڕشی ئازادی ژنان وەڵامی خەباتی دژ بە توندوتیژی دژ بە ژنانی دایەوە. دەبێت یەکیان بخەین. ٢٥ت تشرینی دووەم باشترین مانای خۆی لە واقیعی پەکەکە لە ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەمدا دەبینێتەوە. بەهێزترین و گەورەترین خەبات بۆ ئازادی ژنان، خەبات و تێکۆشان بە پێشەنگایەتی پەکەکەیە. خەباتێک کە نوێنەرایەتی خۆی لە پێکهێنانی پەکەکەدا دەدۆزێتەوە. هەندێک لایەن ئەم توندوتیژییە بە جددی وەردەگرن. توندوتیژی جەستەی وەک فشار وەردەگرێت. بەڵام وا نییە. پەکەکە نەک هەر ئەو توندوتیژییە دیارانەی هێناوەتە دەرەوە، بەڵکو ئەو توندوتیژییە نەبینراوەشی دەرخستووە کە لە ژیاندا چەسپاوە، ئەو توندوتیژییەی بەرامبەر بە ژنان لە ئەنجامی سیستەمی دەسەڵاتی پیاوانەدا بە درێژایی ژیان بڵاوبووەتەوە. ئەو پێشبینییەی شۆڕشی ئازادیی ژنان کە دژی دەجەنگن، لە ڕاستیدا ئەو بزووتنەوەیەیە کە بە هێزترین شێوە خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی ژن دەکات وەک ناسنامەی ژنێک لە دژی عەقڵیەت و سیستەمی پیاوان. ئەم ڕاستییە زۆر باشتر لەلایەن ژنانی ئەمڕۆوە دەبینرێت و تێدەگات. ژنان مانای زیاتر بە پێشەنگایەتی پاژک دەبەخشن.ژنان باشتر لە چەمکی ژنۆلۆژی تێدەگەن کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەرەی پێدراوە. لە هەموو کەس زیاتر لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی دەبن، خاوەنداری دەکەن و پێشەنگایەتی دەکەن. لەبەرئەوەی بەڕاستی بە ژیان و ئەزموونی خۆیانەوە دەیبینین و تێدەگەن لەوە کە ڕێبەر ئاپۆ هاوڕێیەکی بەهێزی ژنە.
ئەمەش دەبێتە بنەمای شۆڕشی سەدەی بیست و یەک. لە ئەنجامدا بۆچی سیستەمی دەوڵەت هێرش دەکاتە سەر ئەو بەهایانە؟ شۆڕشی ئازادی ژنان بە ئاشکرا عەقڵیەتی دەسەڵاتدار و دەوڵەت و هەروەها سیاسەتی سیستمەکە ئاشکرا و ناوزەڕ دەکات. نەک هەر دەوڵەت و دەسەڵات شیکاری دەکات، بەڵکو ڕێگای بەردەم پلەبەندیش شی دەکاتەوە. بۆیە شیکارییەک بۆ هەژموونی پیاو لە دەرەوەی دەوڵەت و دەسەڵات پەرە پێدەدات. لەبەرئەمە، لە دەوڵەت و دەسەڵاتدری ئەولاترلەسەر هەژموونی پیاو شیکای پێش دەخات. بەشێوەیەکی گەورە دەسەڵاتدرای و دەڵەت ناگرێتە دەست، بە پێچەوانەی ئەوەوە زیهنییەت و سیستەمی هەژموونی پیاو کە بە هەموو ژیاندا بڵاوبووەتەوە ئاشکرا دەکات. هەر بۆیە زۆرترین ترسیان لە ژنان هەیە. چونکە ژنان بە زانستی ئازادی و شۆڕشی ژنان دەمامکەکەیان دادەماڵن. زۆر زیاتر تێکۆشانی ئازادی ژن، زیهنییەت و سیستەمی هەژموونداری پیاو، دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەتی ناوزەڕ دەکات. دڕندایەتی سیستەم ئاشکرا دەکات.
بۆیە دەسەڵات و هێزەکانی دەوڵەت لە تێکۆشانی ئازادی ژنان دەترسن. ئەوە دەرنجامێکی سروشتییە، هەر بۆیە هێرش دەکەن. لە ڕابردوودا هەندێک خەبات بۆ مافەکانی ژنان هاوشێوە بوون، بەڵام هەرگیز ڕووخساری ڕاستەقینەیان ئاشکرا نەدەکرا. تەنانەت هەوڵیان دا کاریگەرییان لەسەر دروست بکەن. لیبرالیزم زۆر ئەم کارەی کرد. وە چێژیان لێ وەرگرت. هەر بۆیە ژنان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان نابینن. بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتییاندا بوون. بەڵام ئێستا شۆڕشی ئازادی ژن کە لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی گەشە دەکات، هەموو ئەمانە دەشکێنێت و لەناویان دەبات. بە پێچەوانەوە هەموو دەمامکەکان بە تەواوی لا دەبات. ڕاستییەکان بە هەموو قووڵاییەکانیەوە نیشان دەدات. وە بەهۆی ئەمەوە دەسەڵات و سیستمی دەوڵەت دەترسێت. بە لەناوچوونی و کۆتایهێنانی خۆی دەیبینێت. چونکە پشت بە پرەنسیپی عەقڵیەت و هەست و بیری پیاو دەبەستێت. دەزانێت بە شۆڕشی ئازادی ژن هەموو ئەمانە لەدەست دەدات. بەم مانایە لە ڕابردوودا شتەکان گۆڕاون. ئێستا زۆربەی کات ژن وەک هەڕەشە و وەک دوژمن دەبینێت. زیاتر هێرش دەکاتە سەر ژنان، ستەمیان لێدەکات، دەستگیریان دەکات. بێ گومان ژنان لە هەموو کەس باشتر لەم ڕاستییە تێدەگەن، بەو پێیە خۆیان پەروەردە دەکەن و خۆیان ڕێکدەخەن. ئەو پیاوانەی لەسەر بنەمای ئازادی ژن هۆشیار و ڕێکخراون ئەم ڕاستییە ببینن. ژنانی ئازاد لەگەڵ ئەو پیاوانەی کار بۆ ئازادی دەکەن و کاریگەرتر دژی ئەو ڕاستییە شیکاری دەکەن. هەرچی بکات گرنگ نیە، زیهنییەت و سیاسەتی هەژموونداری پیاو، هەروەها دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەتی ناتوانێت ئەم تێکۆشانە ئازادیخوازیییەی ژنان تێکبشكێنێت. بە پێچەوانەوە ئەم هۆشمەندی و ڕێکخستنبوونە پەرەدەسێنێت و زیهنییەتی هەژموونداری پیاو، سیاسەتەکانی، دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەتی تێکدەشكێنێت. لە سەر بنەمای ئازادی ژن سەدەی بیست و یەک دەکاتە سەدەی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک.
ئێوە دەڵێن پەکەکە بزوتنەوەیەکی رێبەرایەتیە. ئەوەی دەبێت لەو پێناسەیە تێبگەین چییە؟ لە ناو پەکەکەدا راستی رێبەرایەتی، رۆڵی رێبەر ئاپۆ چییە؟ بەشداربوون و ئاوێتەبوون لەو راستیە دەبێت چۆن بێت؟
راستە بزوتنەوەیەکی رێبەرایەتیە، هەڵبەت گرێدراوی پێشەنگایەتی و بزوتنەوەیەکی پێشەنگە. واتە بزوتنەوەیەکی ئاسایی نییە، بزوتنەوەیەکی بەو جۆرە نییە کە هێز و پێشەنگایەتی بە هەندێک شت دەدا. بە پێچەوانەوە بزوتنەوەیەکی لەو جۆرەیە کە چارەسەری، ئانالیز، رەخنە، بە بنەماگرتنی رەهەندە ئەرێنییەکان، رەتکردنەوەی رەهەندە نەرێنییەکان و ژیانێکی نوێ بە بنەما دەگرێت. بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕییە، بزوتنەوەیەکی گۆڕانکاری گەورەیە. ئەوە بە هێزێکی گەورەی لەو جۆرە ئەنجام دەدات. لە سەر ئاستی پێشەنگایەتی دەیکات. لەبەر ئەوەش بە دڵنیاییەوە بزوتنەوەیەکی رێبەرایەتیە. بزوتنەوەیەکی لەو جۆرەیە کە لەپێشەوە هەنگاو دەنێت. بزوتنەوەیەکی رێنیشاندەرە، بزوتنەوەیەکە کە ژیانی نوێ و ژیانی ئازاد دەخوڵقێنێت و رێبازەکانی دەخاتەڕوو. واتە دەبێت ئەوە ببینین کە بزوتنەوەیەکی رێبەرایەتیە. هەروەها هەڵبەتە لە ژیانەوە، دامەزراندن، بەڕێوەبردن و لە هەموو رەهەندەکانیدا کارتێکەری رێبەر ئاپۆ دیار و لەبەرچاوە. رۆڵی رێبەر ئاپۆ لە پێگەیەکی یەکلاکەرەوەدایە. رۆڵەکانی دیکە بە گوێرەی ئەوە دەگۆڕدرێن. زیاتر بە شێوەکانی یارمەتی و تەواوکاری، یارمەتی مامناوەند و کەم نیشان دەدرێت و هەڵبەت ئاستەنگ و لەمپەریش هەیە. ئێمە ناتوانین ئەوانە وەک کەسانی کارتێکەر هەڵبسەنگێنین، بەڵام دەبێت ئەوانەش ببینین. چونکە لێرەدا لە دژی ئەوانەش تێکۆشانێک پەیڕەو دەکرێت. لە سەرەتاوە تائێستا رۆڵی رێبەر ئاپۆ لە ئاستێکی یەکلاکەرەوەدا بووە. لە یەکەم وشەکانی بزوتنەوەکەدا، لە خوڵقاندنی پێودانگەکانی ژیاندا، لە هزری ئەودا، لە تیۆری ئەو دا تا پەیڕەوەکەی، لە تاکتیکەکانەوە تا ستراتیژەکانی، لە بەڕێوەبردنی هەموو ساتەکاندا، لە پەروەردەکردنی کادرەکاندا، لە پێشەنگایەتی پارتەکەدا، لە ئافراندنی گەریلاکاندا، لە پێشەنگایەتیدا، لە هەموو شتێکدا رۆڵ و زۆرترین هەوڵدان بۆ رێبەر ئاپۆ و راستی رێبەر ئاپۆیە. پەکەکە بزوتنەوەیەکی بەو جۆرەیە کە لەبەرامبەر هێرشەکاندا تەنیا وەک کاردانەوەیەکی کۆمەڵایەتی هاتبێتە ئاراوە. پەکەکە وەک گفتوگۆ و کۆبوونەوەی ئەو هێزانەی خاوەن بیرۆکەی جیاجیان، لە رێککەوتن لەسەر بنەماکان و بە ئافراندنی بەڕێوەبەرایەتی هاوبەش وەک دامەزراندنی پارتێک پێشنەخرا. بزوتنەوە و پارتی لەو جۆرە هەن. کاتێک ئێمە لە مێژوو دەڕوانین، لە کوردستانیش هەوڵی بەو جۆرە لەئارادابوو، بەڵام پەکەکە بەم جۆرە نەبوو. پەکەکە چۆنە؟ جیاوازییەکەی کامەیە؟ بەم جۆرەیە پەکەکە لە سەرەتاوە و بە هەموو شتێکیەوە بە دەوری رێبەر ئاپۆوە شێوەی گرتووە، بزوتنەوەیەکی بەو جۆرەیە کە پەیوەست بە بنەمای بەشداربوو لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دامەزراوە. واتە هەموو پێودانگ، بنەما و بەهاکانی بزوتنەوەکە لەلایەن رێبەر ئاپۆوە دیاریکراون، لەلایەن رێبەر ئاپۆوە پێشخراون و ئافرێندراون. کەسانی دیکەش بەشدارییان لەوەدا کرد و لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بناغەیەکیان دانا. وەک پەکەکەییبوون، بەشداربوون لە ناو پارتەکە، بوون بە پەکەکەیی، بەشداربوو لەگەڵ رێبەر ئاپۆ، کۆبوونەوە بە دەوری رێبەر ئاپۆ و وەک بەرێکخستنبوون هاتە ئاراوە. ئەمەش لایەنێکی گرنگی پەکەکەیە، تایبەتمەندیەکی گرنگیەتی. رێبەرایەتی بوونی گوزارشتە لەوە. بەشداربوو لە رێبەرایەتی دەبێت چۆن بێت؟ رێبەر ئاپۆ لای خۆیەوە بەم جۆرە وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە؛ ‘دەبێت بە زانباوون و بڕواوە ساز بکرێت’. وتی، هەندێک کەس بە زانابوون و هەندێکیش بە بڕواوە بەشدار دەبن، بەڵام راستترینیان بەشداربوونەوە هەم بە انابوون و هەمیش بە بڕواوە. وتی بەم جۆرە راستی و حەقیقەتی من بەدەستدەهێندرێت و مەزڵوم و خەیری بەم جۆرە بەشداربوون و هەموو جارێک کارە راستەکەیان کرد، بوونە ئەندامی سەرکەوتووی پارتەکەمان. ئەوەی تێگەیشت، تێگەیشتن لە راستی رێبەرایەتی دەردەبڕێت. هەڵبەست باوەڕمەندبوون نیشانەی دڵسۆزییە. دەبێت مرۆڤ بە دوای راستیەکی دیکەوە نەگەڕێت. دەبێت راستی مرۆڤ بە گوێرەی ژیان، هزر، شێواز و راستی رێبەر ئاپۆ بێت. هەروەها بە تەنیا بەدروستی بینینی ئەوانەش بەس نییە، مرۆڤ دەتوانێت ببینێت بەڵام لە پراتیکدا نیشانی نەدات. ئەو کاتە مرۆڤ نابێتە وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕێکی سەرکەوتوو و مرۆڤ ناتوانێت بەشداربوونێکی باش جێبەجێ بکات. بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێتە جەنگاوەرێکی وڵاتپارێز، بەشداربوونێکی راست پێکبهێنێت و لە پراتیکدا سەرکەوتوو بێت، دەبێت تێبگات وبزانێت، ئەمانەش پێویستی بە زانابوون هەیە. بەشداربوون لە چوارچێوەی تێگەیشتن، بڕوا و دڵسۆزیدا بەشداربوونێکی راستە و لە ئەنجامدا شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزییەکی سەرکەوتوو دێتە ئاراوە. ئێمەش لێپرسینەوە لە بەشداربوونەکان دەکەین. هەموو جارێک لێپرسینەوەمان لەوەکردووە، لە داهاتووشدا و ئێستاش بە تایبەتی لە بەشداربوون لە پەکەکە و پابەندبوون لە پاڕادایمی نوێ و بەشداربوون لە راستی رێبەرایەتی زیاتر دەکۆڵینەوە. واتە زۆر شت هەیە کە بە گوێرەی خۆمان دەیخوڵقێنین و ئەوەی زیاتریش گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، بەشداربوونە لەسەر بنەمای هەست. من لە ئەنجامی هەستەکانم بەشداربووم. بەو جۆرە نابێت. بەشداربوون لە پەکەکە بەم جۆرە بوونی نییە. بەپێچەوانەوە رێبەر ئاپۆ ئەو هەستەی کە بە هزر و رێکخستنەوە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتبێت زۆر بە مەترسیدار هەڵیدەسەنگێنێت. هێزی هەست، کاتێک کە ئاوێتەی هزر و رێکخستنبوون دەبێت، دێتە ئاراوە، دەبێتە هێزێک کە لە بن نایات، بەڵام ئەگەر ئاوێتەی هزر و رێکخستن نەبێت، ئەوانە ناگۆڕێت بۆ چالاکی و رەنگە رێگەش لەبەردەم مەترسی گەورە بکاتەوە و لەوانەیە رێگە لەبەردەم دەمارگرژی و دیماگۆجی بکاتەوە. لەبەر ئەوە بەشدابوونی لە رووی هەست و بەشداربوونی بە رێکەوت دەتوانێت بۆ هەنگاونان بەرەو پەکەکە و دۆزینەوەی رێبەرایەتی بە باشی هەڵبسەنگێندرێت، بەڵام وەک سەرەتایەکە، دەبێت ئەوە دەستبەجێ بگۆڕدرێت و بکرێتەوە. دەبێت بە دروستی لە رێبەرایەتی بگات، بە دروستی لە پەکەکە تێبگات و پەیوەست بە هزر و بڕوا بەشداربوون بێتەئاراوە. دەبێت کەموکوڕی و زیانگەیاندنی بەشداربوونی لە رووی هەستەوە تێپەڕێندرێت و نەهێڵدرێت.
پەکەکە تا ئێستا لە بەرانبەر سوپای تورک شەڕی کردووە کە دووەم گەورەترین سوپای ناتۆیە، لە ڕاستیدا لە دژی گلادیۆی ناتۆ شەڕیکرد. وێڕای ئەوەی دەوڵەت نەیتوانیوە بەرانبەری بوەستێتەوە، پەکەکە چۆن ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتربووە و چۆن گەیشتووە بە ئێستا؟ یانی ئەو تایبەتمەندیانە چین کە وایکردووە پەکەکە تێکنەشكێت؟
بەڵێ پرسیارێکی باشە، پرسیارەکە دەربڕی شتێکی باشە. بەڕاستی هێزی پەکەکە نیشان دەدات. دەرخەری ئەوەیە چۆن شەڕێک بەڕێوەدەبات و لە دژی کێ شەڕ دەکات. لە بەرانبەر ئەو هێزانەدا چۆن شەڕ دەکات؟ بوێری و هێزی شەڕکردنی لە چییەوە وەردەگرێت؟ کاتێک لە دژی هێزێکی لەو شێوەیە شەڕدەکات، چۆن خۆی ڕاگرتووە و سەرکوت نەکراوە؟ بە تایبەت وا ماوەی ٢٦ ساڵە ئەم شەڕە لە ئاستی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییدا بەڕێوەدەبرێت. راستەوخۆ ڕێبەر ئاپۆییان بە ئامانج گرتووە. هەژمونگەرایی سەرمایەداری نێونەتەوەی راستەخۆ ئەمەی لە پلاندایە، بەڕێکخستنی دەکات و بەڕێوەی دەبات. لە پێشدا چۆن بووە و لە ئێستادا چۆنە. لەم بابەتەدا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە. هێرشێکی ئاسایی نیە. هەڵبەتە شەڕەکە بە تەنها لە دژی سوپای تورک نیە، سیستەمی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک، میت و هەواڵگرییە. پەکەکە حەقیقەتێکی لەو شێوەیە کە لە سەرەتاوە تا ئێستا لە بەرانبەری سیستەم و گلادیۆی ناتۆ، وە لە دژی سیستەمی دەوڵەت و دەسەڵاتداری، زیهنییەتی هەژموونگەرای پیاوان و سیستەکەمە لە خەباتدایە و تێدەکۆشێت. تێکۆشانی ڕوحی، هەستی، ئایدۆلۆژی، ویژدانی، ئەخلاقی، کولتووری و تێکۆشانی وێژەیییە. ئەمەش بە گوێرەی شەڕ، تێکۆشانی سیاسی و چالاکی کۆمەڵایەتی دەربڕی تێکۆشانێکی گەورەیە. لەوەش زیاترە. پەکەکە ئەمانە بەچی و چۆن دەکات، چۆن خۆی ڕاگرتووە؟ یانی دەتوانرێت لە زۆر ڕووەوە ئەمە هەڵسەنگێندرێت. یانی هێزی خۆسەری بە بنەما گرتووە، خۆی سپاردووە بە هێزی خۆی، خۆی سپارد بە مرۆڤایەتی، گەنجان، خەباتکار، کرێکاران و هەرخۆی ناوی پارتی کرێکارانی لە خۆی نا. بەم گوێرەیە چۆن توانی ببێتە تەڤگەرێکی هێزی خۆبەڕێوەبەری؟ ئەمە گرێدراوی نزیکایەتی و تێگەشتنی ڕێبەر ئاپۆیە سەبارەت بە ژیان. بەڵام مرۆڤ دەشتوانێت بە دۆخی کوردستانییەوە ببەستێتەوە. چۆن؟ لە کوردستاندا چارەیەکی دیکە نەبوو. یانی دۆخێک بوونی نەبوو بۆ هاوکاری وەرگرتن لە کەسێکی تر بوونی نەبوو. دۆخێکی یارمەتیدەر بوونی نەبوو. ئەو کەسانی کە ئامادەن هاوکاری بکەن لە باشترین بریکارەکان ئاڵۆزترن. هیچ دابین ناکەن. هیچ شتێکیان زیاد نەکرد. ئەوان لە دۆخێکی وادان. ئەو کۆمەڵگە و وڵاتانەی کە لە دەوری پێکهاتەی سەروەری نێونەتەوەی سیستەمی سەرمایەداری وەک نەبوویەک دادەنرێن و لەناودەبرێن. مرۆڤ لێرەدا پشتگیری لە کێ وەربگرێت؟ لەم سیستەمەدا هەموو کەسێک جێگەی خۆی هەیە و سیستەمی دەوڵەتی و حکومەت هەیە کە گەل بەڕێوە دەبات. یەکێتی سۆڤیەت کە خۆی وەک بەدیلێک پیشان دەدا. ئەوانیش خاوەنداری لێ نەکرد. یەکێتی سۆڤیەت بە هۆی پەرەسەندنی خەباتی ئازادی کوردستان و پەرەسەندنی پێکهاتەی پەکەکە کە پەیوەندی بە ململانێ ئایدۆلۆژییەکانەوە هەبوو هەڵوەشابووەوە. هیچ پاڵپشتییەک نەما. ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە ئەم ڕاستییەی بە باشی بینی. زانیاری مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەهێزە. وانەکانی مێژوو بە باشی فێربووە. بە واتایەکی تر دۆخی خەباتەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم و دەرئەنجامەکانی خەباتی سەدەی نۆزدەهەمی هەڵسەنگاند و وانەی باشی لێ وەرگرت.
بینی کە مرۆڤەکان باوەڕیان بە هێزی خۆیان هەیە، بەڵام ئەمە بەس نییە. مرۆڤەکان پێویستە هێزی خۆیان بنیات بنێن، باوەڕیان بەخۆیان هەبێت، باوەڕیان بە مرۆڤەکان هەبێت و باوەڕیان بە هێزی مرۆڤەکان هەبێت. پێویستە مرۆڤەکان باوەڕیان بەوە هەبێت کە گەورەترین دەسەڵات خودی مرۆڤە. بێگومان تەکنیک، چەک و پارە هێز و دەسەڵاتن بەڵام گەورەترین دەسەڵات مرۆڤی زیرەک و ڕێکخراوە. هێزی گەورەی تێکۆشان، جەنگاوەربوونی ئاپۆیی، جەنگاوەری فیداییە، کادیرانی پەکەکە. ڕێبەر ئاپۆ چۆن پێناسەی ئەمەی کردووە؟ گوتی کە حەقیقەتی بەڕێکخسنکاری و چالاکە. گەورەترین دەسەڵات ئەوەیە کە مرۆڤەکان بگەیەنێتە ئەم دۆخە. هیچ هێزێک نییە بتوانێت ڕێگری لەم کارە بکات. ئەمە موبالەغە نیە تەنانەت پێویست ناکات بیسەلمێنین، چالاکیەکەی توساش نمونەیەکی ڕوون و کۆنکرێتییە. ڕاستی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلینە. دەڵێن توساش خۆماڵێیە، بەڵام وانیە. بە هاریکاری ٤٠ دەوڵەت جێگەیەکە کە زۆرترین پارێزگارییان لێ دەکرد، پارچە پارچە بوو. هیچ شتێک نەیتوانی ڕێگری بکات. هیچ شتێک نەیتوانی لە پێش جەنگاوەرانی ئاپۆییدا ببێتە ئاستەنگ. هێزی پەکەکە لەمەوە دێت. باشە چۆن جەنگاوەری لەم جۆرە دەخوڵقێندرێن؟ بە چارەسەرکردنی ژیانی دەئافرێن. پێویستە لێرەدا مرۆڤ هێزی ڕێبەر ئاپۆ ببینێت، دەبێت قەناعەتی بە هێزی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردن هەبێت. پێویستە دڵسۆزی و هاوسۆزی بە ڕێبەر ئاپۆ ببینرێت. ژیانێکی نوێ پێشکەش دەکات. تایبەتمەندییەکانی ئەم ژیانە نوێیە ئاشکرا دەکات و بە ژیانی مرۆڤ ناوی دەبات. بە گوێرەی ئەمانە مرۆڤێکی ئازاد و نوێ و زیرەک و ڕێکخراو بە هەستە مرۆڤایەتییەکانی و بە پێکهاتەی بیرکردنەوەکانی و بە ڕۆحی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە و پەروەردە دەکات و دەیخاتە ڕوو. ئەمەش پشت بە توانای ڕێبەر ئاپۆ دەبەستێت بۆ پێناسەکردنی ڕاستییەکان. بۆ شیکردنەوەی ژیان پشت بە دەسەڵاتی ڕێبەر ئاپۆ دەبەستێت. تیشک دەخاتە سەر ڕاستییەکان لەم ئاستەدا. فرت و فێڵ بوونی نیە، هەڵەکردن بوونی نیە. هەڵسەنگاندن کەسی دیکە ناکات. شیکاری شتە کۆنکرێتییەکان دەکات. هەموو شتێک بە ڕوونی پیشان دەدات. قەناعەت بە کەسەکان دەکات و پەروەردەیان دەکات. دەسەڵاتێکی لەو شێوەیە لەلایەن ئەوەوە بونیات دەنرێت. هێزێک کە پەکەکە دەکاتە هێزێکی لەناونەچوو هێزی جەنگاوەری فیداییە بە فکری ئەو دامەزراوە، پارادایمە، هێڵی ئاپۆییە، هێڵی شارستانێتی دیموکراتیک و تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. بە گوێرەی ئەوەی ئەم ڕاستییە بە بنەما دەگرێت، دەبێت هەموو کەسێک بزانێت هیچ هێزێک ناتوانێت پەکەکە لەناوبەرێت و پەکەکە هەموو کاتێک زیندوو دەبێت. تا ئێستاش هەروابووە. وایش دەمێنێتەوە. نهێنی بابەتەکە ئەمەیە.
ئەو لایەن و رەهەندانەی کە پەکەکە لە بزوتنەوەکانی دیکەی رزگاری و پارتە کوردییەکان جیا دەکاتەوە چییە، یاخود بە دەربڕینێکی دیکە نهێنی پەکەکە چییە؟ چۆن تا رۆژی ئەمرۆ هات و گۆڕدرا بۆ راستیەکی ئایدۆلۆژیک، سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی کە ئەمرۆ لە لایەن هەموو کەسێکەوە قەبوڵ دەکرێت؟
لە بەشەکانی پێشووشدا هەندێک باسی ئەوەمان کرد. واتە ناونیشانەکانی ئەوە هەبوون. هەڵبەت زۆر خاڵی جیاوازی لە نێوان پەکەکە و رێکخراوەکانی دیکە و پارتە کوردییەکاندا هەیە. باسمان لە رەسەنایەتییەکەی کرد. راستی کورد، راستینەی کورد، پێناسەی راستیی کوردستان، ناسینی کوردستانی لە رێگەی شرۆڤە و ئەندێشەکانی خۆیەوە گۆڕی. هەروەها بە دڵسۆزی بۆ هەبوون و ئازادیی کوردان ئەوانەی گۆڕی. رێبەر ئاپۆ وتی، ئەگەر من یەکانگیری و یەکبوونی گەلی کورد و هەبوونی ئازادی گەلی کوردیشم لەگەڵ هەبوونی خۆم لە بەرزترین ئاستدا ئاوێتەی یەک نەکردایە، ئەو کاتە نەمدەتوانی ئەو پەرەسەندنانە بەدەستبهێنم. وڵاتپارێزی و ئازادیپارێزی کورد لە ئاستی تامەزرۆییدایە. نە بۆ سەرکەوتنی ماددی، نە بۆ کارمەندبوون یاخود نە بۆ ئەوەی ناوی بێتە ناوناوان و بە ناوبانگ ببێت.ئەوەی بۆ خۆی وەک بوارێکی ژیان هەڵنەبژارد، وەک بوارێکی ژیانی جوان و ماددی هەڵینەبژارد. لە راستیدا رێکخراوەکانی دیکە، رێکخراوە کوردییەکانیش بەو جۆرەبوون، وەک کارمەند دەژیان. هەڕەشەیان لە دەوڵەت دەکرد و دەیانویست زیاتر پشکی کارمەندییان لێوەربگرن. دەیانگوت لە داگیرکەری کوردستان وکۆمەڵگەی کورد بەشێکی بدەنە ئێمە. پابەندی ئەوەبوون و وەک کارمەندێک بوون. خۆیان لە سیستم رزگار نەدەکرد. ژیانی ناو سیستمیان هەڵبژاردبوو.لەبەر ئەوەش کوردایەتی ئەوان، وڵاتپارێزی ئەوان، گوایە شۆڕشگێری و سۆسیالیستبوونی ئەوان بەردەوام لە سەر بنەمای بەرەپێشبردنی ژیانی کەسی بوو، یاخود لاواز و بێهێز دەمایەوە. زۆر بەهێز، خاوەن ئیرادە و پێداگر نەبوون. چاوەڕوانییان لە دەرەوە زۆربوو. لەبری ئەوەی بڕوایان بە خۆیان و ئەو شتانە بێت کە خۆیان دەیخوڵقێنن و پەرەی پێدەدەن، نەتەوەپەرستی و کوردایەتییەکی پوچەڵیان بە بنەما گرت. شۆڕشگێڕییەک لە ئارادابوو کە پشتی بە مادییات دەسپارد. لەبەر ئەوەش لە گەڵ سیستمی سۆسیالیزم و لەگەڵ لیبڕالیزمدا پەیوەست بەو بنەمایەوە پەیوەندییان سازکرد. راستی کوردیان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خۆیاندا هەڵدەسەنگاند. لەبەر ئەوەش نەیانتوانی خۆیان لە سیستم رزگار بکەن. بەردەوام لەناو گەڕاندابوون بۆ رێککەوتن لەگەڵ سیستم. بوونە ریفۆرمیست. نەیانتوانی تێکۆشانێک کارتێکەر و کاریگەر لە بەرامبەر سیستم پەرەپێبدەن. کاتێکیش کەوتنە ناو ناکۆکی و دابەشبوونەوە، بە ماوەیەکی کورت لەناوچوون. چونکە لە ژێر کۆنترۆڵی سیستمدا بوون. ژێرخان و بوارێکیان نەبوو کە لە هەموو هەلومەرجێکدا لە بەرامبەر سیستم و عەقڵیەتی داگیرکەر و قڕکەر تێبکۆشێت. پەکەکە لە سەرەتاوە تائێستا بەو جۆرە نەبووە و بەردەوام رەخنەی لەوە گرتووە. لە رووی ریفۆرمیستی و خۆبەدەستەوەدانەوە رەخنەی لێگرتووە. لە رووی نەتەوەپەرستیەوە رەخنەی لێگرتووە و وەک نەتەوەپەرستی سەرەتایی پێناسەی کردووە. بە نەتەوەپەرستی ریفۆرمیستی ناودێری کردووە. وەک نەتوەپەرستی بورژوازی بچوک پێناسەی کردووە. بە زۆر چەمک و بە شێوەیەکی بەرفراوان رەخنەی لێگرتووە. پەیوەست بەو رەخنانە هەم تێگەیشتنی خۆی، هێڵی خۆی بونیادنا و هەمیش پەیوەست بەوانە خۆی پەروەردەکرد و بە گوێرەی ئەوانە خۆی دامەزراند. وەک ئەوان نەبوو. ئەوان کاتێک هەندێک هەلومەرج دەگۆڕدران و هێرشەکان زیاد دەبوون کە لە ژێر کۆنترۆڵدانەبوون، سەرباری ئەوەی بە هۆی رەفتار و شێوازەکانیان پاکتاو دەبوون، بەڵام هەوڵیان دەدا پەکەکە وەک بەرپرسیاری ئەوە نیشان بدەن. هەڵەی ئەو لەو ئاستەدابوو، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نەبوو. ناتوانن هەلومەرجی کوردستان بە شێوەیەکی راست شرۆڤە بکەن، بە شێوەیەکی راستی خۆیان بە ئازادیی کوردستانەوە پابەند نەکرد. بە شێوەیەک کە سەرباری هەموو هەلومەرجەکانی تێکۆشانی ئازادیی بەڕیوەببەن، خۆیان پەروەردە و بە رێکخستن نەکرد. نەیانتوانی لە چوارچێوەی کۆنترۆڵ و چاودێری داگیرکەر و قڕکەردا بێنەدەرەوە. ئەوانە لە ژێر چاودێریدا لەماوەیەکی کورتدا لەناوچوون و کۆتاییان پێهات.
لەلایەکی ترەوە هێز و ڕێکخراوەکانی تر تەسفیە دەبن. پەیوەست بە پێشهاتەکان، هەردەم خۆی پاراستووە. چونکە ڕێگەی بە گۆڕان و گۆڕانکاری داوە. رێبەر ئاپۆ دۆگماتیزمی هەنوکەیی ڕەخنەکرد.ڕەخنەدانی خۆیشی کرد. گوتی ئەم دۆگماتیزمە کاریگەری لە ئێمەش کردووە. بەڵام دەبێت بزانرێت کە لە سەدەی ٢٠ هەمدا، ئەوەی لە هەمووان کەمتر دۆگماتیک و لە هەمووان زیاتر بە تێگەیشتنێکی ئافرێنەرانە نزیک دەبووەوە، رێبەر ئاپۆ بوو. ئافرێنەریی خۆی زیاتر کرد. هەردەم توانای گۆڕان و گۆڕانکاری و خۆ نوێکردنەوەی هەبوو. کەسێک نەبوو هەردەم شتە هەنوکەیی و ئەزبەرکراوەکان دووبارە بکاتەوە. دوای نوێبوونەوە کەوت. هەرگیز تایبەتمەندییە گەڕیدەییەکەی لەدەست نەدا. کاتێک ڕێگەی خۆی قووڵتر کردەوە. نوێبوونەوەکەی قووڵتر بوو، لە گۆڕان و گۆڕانکاری و نوێبوونەوە نەترسا. بۆیە لە هەموو هەلومەرجێکدا بەگوێرەی شتە نوێیەکان خۆی پێشخست و گۆڕانکاری و ئامادەکاری کرد، هێزی ئافراند و پەروەردەی کرد. گرووپێکی ئایدۆلۆژی بوو، لە تورکیا و ئەنقەرە پڕوپاگەندەی زارەکی دەکرد. بۆ نموونە ئەوێی بەجێهێشت و ڕووی لە کوردستان کرد. لەکاتی ئەنجامدانی پڕوپاگەندەی زارەکیدا توانی بیگۆڕێت بۆ پڕوپاگەندەی نووسراو. لەکاتی کودەتای سەربازیی فاشیستی لە ١٢ی ئەیلولدا، توانی چەک پەیدا بکات و بچێتە شەڕەوە. هەڵمەتی ١٥ی ئابی پێشخست. ئەمەی بە جۆرێ کرد کە کەس نەیدەتوانی بیکات. کاتێک لەوێدا تووشی سەختی و کێشە بوو، بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕا بۆ چارەسەرکردنیان. شۆڕش ئازادی ژن و شۆڕشی ژیانەوەیی نەتەوەیی بەدیهێنا. ئەمەشی تا گۆڕینی پارادایم برد. گۆڕانی پارادایم یەکسەر ڕووی نەدا، گۆڕانکاری و گەشەکردن و داهێنانی ڕێبەر ئاپۆ هاوکات لەگەڵ گۆڕینی پارادایم ڕووی نەدا. لە تەواوی پرۆسەکەدا، هەموو جارێک، هەنگاو بە هەنگاو گۆڕان و پێشکەوتن هەن. گۆڕینی پارادایم دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، وەک ڕەخنەدانێکی مەزنی خۆی و نوێبوونەوە و گۆڕانی مەزن پەسەند کرد. هێز و لەشکستنەهاتوویی پەکەکە پشت بەمە دەبەستێت.لە گۆڕانخوازیی ئەودا خۆی دەبینێتەوە.ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، کارەکتەری سەرەکی من، گۆڕانخوازییەکەمە. تێکۆشەرییەکەشی هاوشێوەی کەسێتییەکەیەتی. هێزی پاراستنی شتێک، پاراستنی پێداگرانە و هێزی ئافرێنەریش، هەر کەسێتیی ئەوە. هەرگیز دەستبەرداری ئەمە نەبووە. بۆیە دەڵێت، کاتێک دەست بە شتێک دەکەم، کەس لێی تێ ناگات، بانگەشەیەکی مەزنم نییە، چونکە دەرفەتی ئەوتۆم نیە، بەڵام ئەنجامەکە شکۆدار دەبێت. گوتی شتگەلێکی بچووک دەردەهێنم، شتی مەزن دەئافرێنم و پێشکەوتنی نوێ پیشان دەدەم. ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە تێکۆشان و هێزی پێدەبەخشێت لەبەرامبەر ئەم هەموو هێرشەدا. با سەرنج بدەین، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پێکهات، ویستیان لەناوی ببەن، بەڵام نەیانتوانی. پاشان خستیانە نێو سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی، گوتیان ئیتر تەواو… گوتیان پەکەکە ئەوپەڕی ٦ مانگ دەمێنێتەوە. کەس باوەڕی نەکرد لەوێ تێکۆسان هەبێت و لێرە شتی نوێ بئافرێنرێت. ڕێبەر ئاپۆ باوەڕی بە خۆی هەبوو، باوەڕی بە هێزی خۆی هەبوو، داوای لە ڕێکخستن و گەل کرد شوێنی بکەون. تەڤگەر و گەلەکەشمان بەدەمەوەهاتنێکی باش و وەڵامێکی ئەرێنی بانگەوازەکەی رێبەرێتیان دایەوە. هەڵبەت خۆی ئەمەی تاقی کردەوە، رێبەرێتی هەرچەند سەردەکەوت، پەیوەستبوونەکەی زیاتر دەبوو. ئەگەر وا نەبووایە، نەیدەکرد. ڕێبەرێتی سەرکەوت. چۆن سەرکەوت و چۆن ئافراندی؟ لەو شوێنەی هەمووان فریویان دەخوارد، رێبەرێتی سەرکەوت. ڕەوشێکی ئاسایی نییە، ئێمە باسی سەرکەوتنی ڕێبەرێتی دەکەین. ئەو ڕێبەرێتی تێپەڕاندنی زەحمەتییەکانە، ڕێبەرێتی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانە، ڕێبەرێتی ئافراندنی شتی نوێیە، ڕێبەرێتییەک هەموو شتێکی بە هێزی خۆی ئافراندووە. بێگومان دەبێت هەموو تایبەتمەندییە ڕێبەرێتییەکانی ڕێبەر ئاپۆ لای هەمووان ببینرێت و لێی تێ بگەن.
ئەمە ئەو تایبەتمەندییەیە، کە پەکەکە بەهێز دەکات و ڕێگە نادات هیچ کات شکست بهێنێت. ڕێبەرێتی هەموو ئاستەنگەکانی وەها هەڵوەشاندەوە و تێی پەڕاند. لە کوردستان هیچ تەڤگەرێک زیاتر لە ٥٠ ساڵ ڕێبەرێتی نەکردووە. سەرەڕای پیلانگێڕیی نێونەتەوەییش، ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی نەدا، ڕێپێوانەکەی بپچڕێت. ئەمە لە جیهاندا نموونەی نییە. هێزێکی تێکۆشانی ئەوەندە درێژخایەنی پیشاندا. پەکەکە هەرچەندێک لە ڕێبەرێتی تێ بگات و بەگوێرەی ڕێبەرێتی خۆی ڕێکخستن بکات و چالاکی ئەنجام بدات، ئەوەندە سەردەکەوێت. چەندێک لە پراکتیکدا نیشانی بدات، ئەوەندە سەردەکەوێت. چەندێک تێ بگات ئەوەندە لە پراکتیکدا نیشان دەدات. لەم بابەتەدا، ڕەخنە و خۆڕەخنەکردن هەن. کەموکورتی زۆرن، دەبێت ببینرێت. لەڕاستیدا، نهێنییەکەی لەم هێزە ئافرێنەرەدایە، لەم هێزە نوێخواز و هێزە گۆڕانخوازەدایە. هەر شتێک خۆی نەگۆڕێت و ڕابردوو دووبارە بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر پەکەکەش بێت، سەرناکەوێت.
لەناو پەکەکەدا راستی شەڕ چۆن سازبوو، کە بە هەرەکە دەستیپێکرد، بە ئارگەکە بەردەوام بوو و لەم سەردەمەشدا بە گەریلایەتی مۆدێرنی پرۆفیشناڵ بەرێوەدەچێت؟ ئاستی هەنوکەیی تێکۆشانی گەریلا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ هەنسەنگاندن بۆ لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی چالاکی فیدایی، بە تایبەتی چالاکیەکەی لە دژی توساش ئەنجامدرا دەکرێت. لە رابردووەوە تائێستا هێڵی فیدایی لە ناو پەکەکەدا دەبێت چۆن لێی تێبگەین؟
گەریلا، خۆپاراستن، پاراستنی رەوا، بەرخودان، شەڕ ئەو بابەتانەن کە زیاتر لە هەمووان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و دەبێت زیاتر بخرێنەبەر باس. هەر کە هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە زیاتر بوو، لە ئەوروپا، ئەمریکا، لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، کاتێک سیاسەت و مێشکی فاشیستی و ستەمکارانە دەسەڵات دەگرێتەدەست، ئەوە پەیوەندی بە هەمووانەوە هەیە. وتەکانی پەیوەست بە سیستمی دیموکراتیک، دەرفەتی دیموکراتیک لە ئەوروپا خەریکە باویان نامێنێت. هەربۆیە دۆخی هەمووان وەک یەکی لێدێت. ئەو پێناسەیە جارێکی دیکە بۆ هەمووان واتادار و جێی بایەخ دەبێت. لەبەر ئەوە شۆڕشگێڕان و سۆسیالیستەکانی سەرلەنوێ ئەو پێناسانە تاوتوێ دەکەن. زیاتریش گفتوگۆی لەسەر دەکەن. لەماوەکانی رابردوودا زۆر لەوە دوورکەوتنەوە. دوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەت، بێهیوایی و رەشبینی هاتە ئاراوە. دابڕان زیاتر روویدا، بەڵام لەلایەکەوە هەر کە ئەندێشەی ئاپۆیی وەک رێبەرایەتی نوێ گۆڕانکاری پاڕادایم تاهات کاریگەرییەکەی دەرکەوت لەلایەکی دیکەشەوە هەر کە گوشار، تیرۆر، ستەم و هەڕەشەکانی فاشیزم زیاتر بوو، ئەو پێناسانە زیاتر بوون بە بابەتی سەرەکی لای سۆسیالیستەکان. بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بە دروستی درکیان پێبکرێت و رێگەی چارەسەر بدۆزرێتەوە، هەندێک تایبەتمەندی پێویستن. پەکەکە لەسەرەتاوە بۆ کوردستان تێبینی ئەوەی کرد و بۆ خۆی بە بنەما گرت. دەوترێت، جیاوازی لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکە چی بوو. جیاوازییەکەی ئەوەبوو، لەبارەی رێکخراوەکانی دیکەوە وتمان، دابڕان لە سیستم. ئەوەی پەکەکەی لە سیستم دابڕاند، تایبەتمەندی بنچینەیی بوو. تا بەرامبەر سیستمێکی بەو رادەیە ستەمکار هەڵوێست نیشان نەدرێت، تا لەبەرامبەر هێرشە چەکدارییەکانیدا بەرخودان نیشان نەدرێت، تۆ چۆن هەبوونی خۆت دەپارێزیت، تۆ چۆن ئازاد دەبیت، تۆ چۆن دەستکەوتەکانت دەپارێزیت؟ ئەوە ئەستەمە. لە سەرەتاوە پەکەکە تووشی هەڵە نەبوو. لەو بابەتەدا هەڵەی نەکرد. رێکخراوەکانی دیکە، ئەوانەی بانگەشەی پێشەنگایەتی بۆ کوردانیان دەکرد، زۆر شتی هاوشێوەیان دەگوت. رێبەر ئاپۆ شتێکی جیاوازی وت. تایبەتمەندییەکی بنجینەیی کە رێبەر ئاپۆ لەوان جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لەو بابەتەدا هەڵەی نەکرد. راستی کوردان، راستی کوردستانی بە شێوەیەکی راستەقینە هەڵسەنگاند. لە هەمووشی گرنگتر لە ناو ئەو راستیەدا ئازایەتی بۆ تێکۆشان، فیداکاری بۆ تێکۆشانی دەستنیشان کرد. زۆر کەسی دیکە ئەوەیان بینی، بەڵام ئەو ئازایەتی و فیداکارییە لەلای ئەوان نەبوو. هێز و ئیرادەیان نەبوو. لەسەر ئەو بنەمایە دوژمنی ناسی، تیۆری زۆرداری ئانالیز و شرۆڤە کرد، شەری راڤەکرد، دەسەڵاتداری و سیستمی دەوڵەت، شەڕکەری شرۆڤەکرد. شەڕی پاراستنی رەوا لە بەرامبەر ئەوەی شرۆڤەکرد و گەریلای لەسەر ئەو بنەمایە وەک رێبازی بنچینەیی ئەوەی کە لاوازیش دەتوانێت لە بەرامبەر کەسی بەهێز سەربکەوێت، لە رووی هزرییەوە ئەوەی بینی، بۆ خۆی کرد بە بنەما و خۆی بە هۆشمەندی گەریلا، بە رێبازی گەریلا پەروەردە و بە رێکخستن کرد. دوای ئەوەی هەلومەرجی جیاواز نەما لە دژی رژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول لەسەر بنەمای هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە رێبازی گەریلا شەڕ کرا. لە پێناسەی سەرەتایی گەریلادا سود لە تیۆری شەڕ، تیۆری گەریلا وەرگیرا. بە تەواوەتی لەوان دانەبڕا، بێگومان ئەوانەش راستەوخۆ و وەک خۆیان جێبەجێنەکرا، بە گوێرەی دۆخی خۆبەڕێوەبەری کوردستان نوێبوونەوە کرا. ئەوەی چۆن دۆزیەوە؟ بە مامەڵەی داهێنەرانەی رێبەر ئاپۆ هاتەدی. پراتیکی بە بنەما گرت. لە پراتیکی گەریلای روانی، گەریلا دەبێت بەرەوپێش بچێت، دەبێت پێشبکەوێت، سەربکەوێت، دەبێت گەریلای سەرکەوتن هەبێت، کەواتە گەریلا چۆن پێشدەکەوێت؟ ئەوەی لە وڵاتانی جیهان کرا، راستەوخۆ لە کوردستان دووبارە نەکرایەوە. لەناو هەلومەرجی کوردستاندا چۆن سەربکەوێت، ئەوەی بە بنەما گرت. تیۆری گەریلای ئافراند. گەریلا گۆری بۆ بزوتنەوەیەکی پارتیزانی. نەبووە سوپایەکی ئاسایی، راستە سوپای گەلی پێدەگوترا، بەڵام گەریلا رێبازێکی لەو جۆرەبوو کە مرۆڤی نەزان تییدا بەشدار نەدەبوون، مرۆڤی راهێندراو و پەروەردەکراو، جەنگاوەرانی تێگەیشتووی پارتەکەمان بەشدار دەبوون. گەریلای کوردستان بەم جۆرە دامەزرا. هەنگاو بە هەنگاو لەوانەی دیکە جیاواز بوو، بە بڕوابوون بە هێزی خۆی، رێکخستنی خۆی، ئاستی وشیاری خۆی، ئازایەتی و فیداکاری خۆی لەوانەی دیکە جیاواز بوو. پەکەکە گەریلایەتیەکی بەو جۆرەی ئافراند کە بە تەواوەتی بە ژیانی سۆسیالیستیەوە ژیا، کۆمۆناڵ ژیا، بەشێوەی هەرەوەزی لە بەرزترین ئاستی پێشکەوتوودا ئافراند، ژیانی پارتەکەی لە کەسایەتی خۆیدا بە شێوەیەکی بێهاوتا بەرجستەکرد، هەربۆیەش سۆسیالیزم ژیا. ئەوە لای ئەوانی دیکە بوونی نەبوو. ئەو هێڵە دەسەڵاتپەرست و دەوڵەت پەرستەیان لە رێکخستن و تێکۆشانی خۆیاندا لە فەرماندەیی و شەرڤانیدا خۆیاندا بە بنەما دەگرت. لەراستیدا پەکەکەش ویستی بەو جۆرە بکات. ویستی لەوان بچێت، بەڵام جێبەجێکردنی راستوخۆی ئەمە لە کوردستان، سەرکەوتنی بەدەست نەدەهێنا. ئەوەی لەناو هەلومەرجی کوردستان دەگاتە سەرکەوتن، چی بێت ئەوەی بە بنەما گرت و بەجێی گەیاند.
ئەوەش بە گوێرەی خۆی خاوەن تایبەتمەندی بوو. لەرووی پێناسەکردنی هێزی دوژمن، پێناسەکردنی هێڵی چالاکی، پێناسەکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ گەل زۆر جیاوازبوون. گەریلا شێوەی چالاکی و رێکخستنی بەجێگەیاندنی پارتی بوو. هێزێکی پەروەردە، رێکخستن و چالاکی بوو. گەریلاکانی کورد هەرگیز نەبوونە هێزێکی بەرتەسکی سەربازی. رێبەر ئاپۆ نە بە شێوەی تیۆریک و نە لە پراتیکیشدا هەرەکە، ئارگەکە و هەپەگەی لەسەر هێڵی سەربازی بەرتەسکدا پێناسە و بە رێکخستن نەکرد. نا، بە دڵنیاییەوە بووە هێزێکی ئایدۆلۆژیک، سیاسی و چالاکگێڕ. گەریلا بووە هێزێکی پێشەنگ کە گەلی پەروەردە و بەرێکخستن کرد، خستییە ناو چالاکی، پێشەنگایەتی بۆکرد. پێشەنگایەتی پارتی بە چالاکی و ژیانی خۆی لە کەسایەتی گەریلادا بەرجستەبوو. ئەوە بە گۆڕی پارادیگما زیاتر قووڵ بووەوە، لەو هێڵەدا بەرجستەبوو. گۆڕانکاری گرنگ لە ناو گەریلادا هاتە ئاراوە. لەبەر ئەوەی گرێدراوی هێڵی نەتەوە دەوڵەت بوو، گەریلا ئەوەی بە ئامانج گرت کە نەتەوە دەوڵەتێک بخوڵقێنێت، نەتەوە دەوڵەتی کورد و سوپاکەی دامەزراند. دوای ئەوەی لە نەتەوە دەوڵەت دابڕا و رووی کردە بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە پشت بە ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی دەبەستێت، گۆڕدرا بۆ هێزی خۆپاراستنی کۆمەڵایەتی. خۆی وەک هێزی خۆپاراستنی کۆمەڵایەتی پێناسە کرد. پەکەکە بەم جۆرە وەک هێزی خۆپاراستن دامەزرا. گەریلاش کە لەسەدا ٨٠ و لەسەدا ٩٠ یەتی، وەک چالاکترین هێزی پێشەنگی گورزوەشاندن دامەزرا. بەم جۆرە لە ئامانجی دەوڵەت و دەسەڵاتداری دابڕا. ئامانجی خۆی گۆری، رێبازی لێدانی گۆری، بواری گۆری. گەریلایەکی نوێ دامەزرا. پێشەنگایەتی گەریلا، گەریلایەتی نوێ لە سەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دامەزرا. باشە کۆمەڵگە تەنیا بە پێسەنگایەتی گەریلا دەپارێزرێت؟ نا. ناوەکەی بە خۆیەوەیەتی، گەریلا پێشەنگ، شۆڕشگێڕی پرۆفیشناڵە. پێشەنگایەتی بۆ کێ دەکات؟ پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگە، ژنان، گەنجان، کرێکاران و رەنجدەران دەکات کە خۆیان دەپارێزن. کورد پێشتر کۆمەڵگەیەکی گوندی بوو. لە گوندەکان لە ناو کۆمەڵگادا گەریلایەتی سەرەتایی دروست بوو. گەریلای سەرەتایی لە چیاکان و لە گوندەکان سەریهەڵدا،. لەگەڵ گۆرینی پاڕادیگما رێبەر ئاپۆ ئاوێتەبوونی چیا، شار و دەشتی دەستنیشان کرد. دوای ئەوەی کۆمەڵگە لە چیا دابڕێندرا، گوندەکان سوتێندران وچۆڵکران، کۆمەڵگە لە شارەکاندا کۆکرانەوە. کۆمەڵگە لە کوێ بێت، هێزی پاراستن لەوێیە. لەناو کۆمەڵگەدا دەبێت، پشت بە کۆمەڵگە دەبەستێت. هەربۆیە هەنگاو بە هەنگاو پشتی بەوە سپارد. ئێستا تێکۆشانێکی خۆپاراستن و پێشەنگایەتی گەریلا هەیە کە لە سەر ئەو بنەمایە پێکدێت. پێشەنگایەتی گەریلا زیاتر لە هەموو کات پرۆفیشناڵانەیە. جەنگاوەریی پارتەکەیە. پشت بە هێزی خۆی دەبەستێت، لە بەجێگەیاندنی هێزی خۆیدا لەو پەڕی شارەزاییدایە. بەرزترین ئاستیش چالاکی لە بەرامبەر توساش بوو. ئەو هێزەشی کە چوونە ئەو چالاکییە جەنگاوەرانی تابوری نەمران بوون. لە رووی ئایدۆلۆژیک، رێکخستنی و سەربازییەوە پڕۆفیشناڵترین و راهێنراوترین هێزە. هێزێکە کە سڵ لە هیچ بەربەست و لەمپەرێک ناکاتەوە و هەموو ئاستەنگەکان لە بەردەم خۆی رادەماڵێت و سەرکەوتن دەستەبەر دەکات. هیچ هێزێک ناتوانێت بیوەستێنێت. بە پێشەنگایەتی ناتۆ، لە رووسیا، لە کوێ و کوێ وەریگرتووە، رژێمی ئاکەپە مەهەپە و دەووڵەتی تورک نەیانتوانی ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین بوەستێنن. ئەوە دەبێتە بەرزترین ئاستی پێشەنگایەتی گەریلا. گەریلایەتی پڕۆفیشناڵ بەم جۆرەیە. بەم جۆرە خۆی رێکخستووە. ئێستا لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. لەرووی سەربازییەوە دەتوانرێت چۆن باس بکرێت؟ هەمووانی بە کۆماری تورکیاشەوە هەژاند. دەوڵەتی تورک دەیگوت ‘رێگری لە هەموو شتێک دەکەم’. دەیگوت ‘من کۆتاییم بە تیرۆر هێناوە’. ئاشکرابوو کە هیچی لەدەست نایات، ناتوانێت هیچ شوێنێک بپارێزێت. چالاکییەکەی توساش لەلایەن گەریلاوە سەلمێنەری چی بوو؟ ئەو جەنگاوەرانەی لەسەر هێڵی ئاپۆیی خۆیان پەروەردە و بەرێکخستن کردووە، خاوەن بوێری و گیانبازین. هیچ هێزێک ناتوانێت رایانبگرێت. هیچ دوژمنێک نییە کە هێزێکی لەم جۆرە نەتوانێت بیکاتە ئامانج، نەتوانێت تێکیبشکێنێت. هیچ سەرکەوتنێک نییە کە نەتوانێت بەدەستی بهێنێت. هەموو کات هێزی سەرکەوتنە. ئەوەی سەلماند. هێڵی بۆ گەریلا دەستنیشان کرد. ئەو هێڵەی رێبەر ئاپۆ لە بارەیەوە دەیگوت ‘مرۆڤ گەورەترین تەکنەلۆژیایە’ بەکردەوە کرا. نیشانیدا کە ئەوە بە چ واتایەکە. بێگومان ئەوە شەری پرۆفیشناڵی گەریلای پێشەنگە. رزگاری و ئازادی بە بێ ئەوە نابێت. سیاسەت دەتوانرێت بگۆڕدرێت، رێکخستنی نوێی سیاسی دەتوانرێت ساز بکرێت، بەڵام بەردەوام ئاسایش بۆ کۆمەڵگە پێویستە. خۆپاراستن پێویستە. رێبەر ئاپۆ دەیگوت، ‘گوڵ بە بێ دڕک و بێ پاراستن نییە’، تیۆری گوڵی ئافراند. ئەگەر دەتانەوێت ببنە گوڵ دەبێت دەبێت لە هەمان کاتدا ئەو دڕکەشتان هەبێت. بۆ ئەوەی بتوانیت وەک گوڵ بە جوانی بمێنیتەوە، دەبێت دڕکت هەبێت کە بەرامبەر ئەو دەستە بوەستێتەوە کە بەرەو تۆ درێژ دەبێت!
ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی ئازاد بژی، هەموو کات هێزی خۆپاراستنت دەبێت کە بتوانێت لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر ژیانی ئازاد خۆڕاگری بکات. پێگەیش خۆپاراستن دەبێت، هۆشمەندی دەبێت، رێکخستن دەبێت، هێزی پێویست دەبێت، چالاکی دەبێت. ئێمە باس لە خۆپاراستن دەکەین، تۆ خۆت دەپارێزیت. ئاسایشی خۆت دابین دەکەیت، ئاسایشێک کە کەسانی دیکە دابینی دەکەن، نابێتە ئاسایشی راستەقینە، ناتوانێت ئازادی بخوڵقێنێت. بەوە ناوترێت خۆپاراستن، خۆپاراستنێکی لەو جۆرە بەتایبەتی دەبێت لەلایەن ژنان و گەنجانەوە دەستەبەر بکرێت. لەم بوارەدا ئێمە هێشتا لەسەرەتاداین. کەموکورتی زۆرە. لە راستیدا گەریلا ئەوەی بۆخۆی کردبووە ئامانج کە لەسەر هێڵی نەتەوە دەوڵەت سوپایەکی رێکوپێک دابمەزرێنێت. دەبوایە پێشەنگی ئەوە، بەڵام ئێستا ئافراندنی خۆپاراستنی کۆمەڵایەتیی گەریلا بە پاڕادایمی دیموکراتیک، ئازادیپارێزی ژن و ئیکۆلۆژیکی بۆ خۆی کردووەتە ئامانج. دەیەوێت بە شێوەی راستەقینە ببێتە سوپای خۆپاراستنی گەل. لەپێناو خۆپاراستندا دەیەوێت راستی گەلی شەڕکەر بخوڵقێنێت. هێڵی خۆپاراستنی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە سەر ئەو بنەمایەیە.
‘دەبێت هەمووان لە چالاکییەکەی توساشەوە وانە وەربگرن، ببینن کە ناتوانن لە کوردان بدەن’
سەبارەت بە مشتومڕە سیاسیەکانی پەیوەست بە چالاکیەکەی توساش لە ئێستادا هیچ ناڵێین. ئێمە گفتوگۆ لە سەر ئەو بابەتە سیاسیانە ناکەین. زۆر لایەن بە گوێرەی خۆیان گفتوگۆی لەسەر دەکەن، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت ئەمە بڵێت، کێشە و پرسێک کە پێی دەوترێت پرسی کورد، واتە مێشکێک کە تورکایەتی، دەوڵەتی تورک لە رێگەی بەنەبوو دانانی کوردەوە دەیەوێت لەناویان ببات، تا ئەو مێشک، سیاسەت و هێرشە بەردەوام بن، بەرخودانی بەو جۆرەش بەردەوام دەبێت. پێویستە هەموو کەس باش بزانێت، ئەوەی نیشانیدا، سەلماندی کە کەس ناتوانێت بەری پێبگرێت. ئەمرۆ دەبێت، سبەینێ دبەێت، کاتێکی دیکە دەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر دەبێت. کورد بۆ ئەوەی بتوانێت بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بژیت ناچارە ئەوە بکات، ئیتر بووەتە خاوەن ئەو هۆشمەندییە. بۆیە پێویست ناکات کە بەم شوێن و ئەو شوینی ببەستنەوە و لێکدانەوەی جیای بۆ بکەن. رێگەی راستیان بە هەمووان نیشاندا. مەترسی نیشاندا. ئەگەر دەتانەوێت لە مەترسی رزگارتان بێت، کەواتە جددی بن، بە دروستی مامەڵە بکەن، کێشەکە چارەسەر بکەن. پەیامێکی بەو جۆرەیان دا. بە کوردان، بە کۆمەڵگەی تورکیا و بە دەوڵەتی تورکیشی نیشاندا کە جگە لە هێزی چارەسەریی رێبەر ئاپۆ هیچ هێزێکی دیکەی چارەسەری بوونی نییە. نیشانیدا کە ئەوەی جگە لەمە وەک چارەسەر نیشان بدرێت کارەساتە. ئەوە راستیەکە. دەبێت هەمووان وانەی لێوەربگرن. مرۆڤی ژیر وانە وەردەگرێت و لە زیان دەگەڕێتەوە. ئەوانەی لێکدانەوەی جیاجیای بۆ دەکەن، ئەوانەی فیشەک بە تاریکیەوە دەنێن و لێکدانەوەی هەڵەدەکەن، کاتیان بەسەر چووە. ئەگەر هەوڵ بدەن ئەوە بکەن، کارەساتێکیان بەسەردا دێت کە نازانن لە کوێوە و چۆن بەریان کەوتووە. لەبەر ئەوە لە رووی سیاسییەوە ئەوەی دەتوانین بیڵێین ئەوەیە کە هەمووان بە عەقڵێکی تەندروستەوە بجوڵێنەوە. دەتوانین بانگەوازێکی بەم جۆرە بکەین.
‘دەبێت تێکۆشان بکرێت نەک گلەیی’
دەوڵەت، بەتایبەت دەوڵەتی تورک لە هەموو کاتێک زیاتر هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان، بە بەکارهێنانی ڕێبازی، دەروونی، هەستیاری، فیکری، بە هەمووو شێوازێک شەڕ بەکار دێنێ. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ‘ئێمە لە گەنجیەوە دەستمان پێکرد، بەگەنجیەوە سەردەکەوین’. هەروەها پەکەکە وەک پارتێک پێناسە دەکات کە ئازادی ژنان بە بنەما وەردەگرێت. ڕۆڵی ژنان و گەنجان لە پەکەکەدا چییە؟ هۆکاری هێرشەکان بۆ سەر ژنان و گەنجانی کورد چییە و دەبێت لە دژی ئەو هێرشانە چ جۆرە تێکۆشانێک ئەنجام بدرێت؟
پەکەکە پارتێکی ژنانە، پەکەکە پارتێکی گەنجانە. وەک بزووتنەوەیەکی گەنجانی ڕۆشنبیر دەستی پێکرد. گەنجانی ڕۆشنبیر بەردەوام پێشەنگایەتییان بۆ بزووتنەوەی کرێکاران، رەنجدەران و گوندنشینان کردووە. ژنان وەک سەرەکیترین هێزی پێشەنگی هێڵی ئایدیۆلۆژی لەم بزووتنەوەدا تێکۆشانی کردووە. کەواتە هەرچەندە خۆی وەک بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازی نەتەوەیی و پارتی چینی کرێکار و بزووتنەوەی گەل پێناسە کردووە، بەڵام بزووتنەوەیەکە، کە پشتی بە گەنجان و ژنان بەستبوو و لەلایەن ئەوانەوە بەڕێکخستن و جێبەجێ کراوە. لەلایەکی دیکەوە لەپارادایمی نوێدا ڕۆڵ و ئەرکی پێشەنگایەتی بەشێوەیەکی ستراتیژی دراوە بە ژنان و گەنجان، پێشتر بەشداری ژنان و گەنجان کاریگەری زۆری بوو بەڵام لەگەڵ پارادایمی نوێدا ئیتر دوو هێزی پێشەنگ، هێزی پێشەنگی شۆڕش و هێزی پێشەنگی شۆڕشی حەقیقەت و هێزی پێشەنگی شۆڕش بە ڕێبازی ژیان و تێگەیشتنی ژن و گەنجە وەک باڵی بزووتنەوەکە. ئەوان ئیتر باڵی بزوتنەوەکە نین. نەک ڕێکخستنی دەرەوەن، بە پێچەوانەوە جەوهەری بزووتنەوەکەن. پێشەنگن، لە هەموو شوێنێکن، هەموو جۆرە کارێک بەریوە دەبەن. بۆچی؟ چونکە شۆڕش بە پارادایمی نوێ ئازادی ژن بە بنەمای شۆڕش دەبینن. دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ژیانێکی ئازاد لەسەر بنەمای ئازادی ژنی بە ئامانج گرتووە. هێڵی ئازادی ژن، تایبەتمەندییەکانی ئازادی، تایبەتمەندییەکانی ژیانێکی ئازاد پێناسە دەکات. هێڵی سەرەکی ئایدیۆلۆژییە، پێشەنگە، هێڵی ئایدیۆلۆژییە. ئازادی ژن تەنیا هێزێک نییە کە کاریگەری کەمێکی بێت، بەڵکو چارەنووسسازە. گەنجان سیمبولی بەرچاوی بەشی کۆمەڵایەتی تاکی ئازادن، ژیانی کۆمەڵایەتی دیموکراتیکە. گەنجان ئەو بەشەی کۆمەڵگان کە پەراوێز خراون، لەڕووی بیر، مامەڵەکردن لەگەڵێان و شێوازی ژیانەوە بە هەموو شێوازێ لەلایەن دەوڵەت و حکومەتەوە دوور خراونەتەوە. بۆیە بارودۆخی دەرونی، هەستیاری و فیکری لە هێڵی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک و تاکی ئازاد نزیکە. بۆیە ئەو هێزەیە کە بە ئاسانی لەمە تێدەگات، قبوڵی دەکات و جێبەجێی دەکات. هێڵی کۆمۆنی دیموکراتیک و کەسایەتی ئازاد لەلایەن گەنجانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت. کادیر و هێزی خۆی لە گەنجانەوە وەردەگرێت. هێزی سەرەکی جەماوەری لە گەنج و ژن وەردەگرێت. پێشەنگایەتی بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت. ڕۆح، هۆشیاری و ئاستی ژیانی گەنجان زۆر نزیکە لە پێوانەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کەسایەتی ئازاد. ژن و گەنج هێزی پێشەنگین لەم بوارەدا کەموکورتی هەیە، کەموکورتی لە تێگەیشتن، بەڵام جگە لەو پێناسەیانە، کەموکورتی و هەڵە لە پراکتیکدا هەیە. پێی دەگوترێت پێشەنگایەتی، بەڵام ئەو وەک باڵێکی جیاواز لە لایەن خۆیەوە دەبینێت. ئەو خۆی بە جیاوازی دەبینێت. نزیکایەتی لەو جۆرە ڕوودەدەن. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە وەک پێویست لێ تێنەگەیشتوون، و بە باشی جێبەجێ نەکراوە. ئەمە دەبێت بەردەوام نەبێت. ئەمە ئەرکی ئەوە و پێشەنگی خۆیەتی. دەبێت ژنان و گەنجان لەسەر ئەن بنەمایە خاوەنداری لە بزووتنەوەکە بکەن چونکە ڕەوشەکە وەهایە، هێزی دەسەڵاتداری، سیستەم و فاشیستی بکوژ و میکانیزمی شەڕی تایبەت سەرەتا هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان. ئەوان دەیانەوێت لەناویان ببەن، لێیان بدەن. بەڵام دەبێتە پێشەنگی شۆڕش و هێزی سەرەکی بزووتنەوەکە، خوڵقێنەر و بەڕێوەبەری بزووتنەوەکەیە، بەڵام فاشیست، داگیرکەر و عەقڵیەتی مرۆڤکوژ و سیستەم بەئامانجی دەگرێ و هێرش دەکاتە سەری، لەبەر ئەوەی بوێرە، دڵسۆزە، تێکۆشەرە، ئەگەری زۆرە ببێتە ئامانجی دوژمن. کەواتە شەڕی تایبەت لەسەر ئەو بنەمایە هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان. ئەگەر بتوانێت ژنان و گەنجان لاواز بکات، بێلایەنیان بکات، لە بواری تێگەیشتنەوە چەواشەیان بکات، یاری بە هەستەکانیان بکات، ڕێگری لە بەشداریکردنیان بکات، ڕێگری لە بە کادربوونیان بکات، هەروەها ڕێگری بکات لە بەشدار بوونیان لە ڕێکخستنە جەماوەرییەکان، بزووتنەوەی ژنان و گەنجان لاواز بکات، ئەوا شۆڕشی ئازادی لاواز بکات. دەتوانێت بۆ هەمیشە لەناوی ببات. کاتێک هێرشی سەر ژنان و گەنجان سەرکەوتوو بوو، هێرشەکان بۆ لەناوبردنی پەکەکە سەرکەوتوو دەبن. ئەمە فەرماندەکانی سیستەمی شەڕی تایبەت باش دەزانن. بۆیە زۆرترین هێرش دەکەنە سەر گەنجان و ژنان، هێرش دەکەنە سەر منداڵان و دەیانکوژن. دەوترێت ڕێژەی دەستدرێژی سێکسی لە 8 کەس یەکێکە و داتا دەدەن بۆ نموونە باس لە کوژرانی زیاتر لە ٨٠٠٠ منداڵ دەکەن تەنها یەک دوو لە ڕۆژنامەکاندا بڵاویان کردووتەوە. سیستەمێکی دەوڵەتە کە منداڵان دەکوژێت. وەک سەردەمی کۆنەپەرەستیە بە زیندوویی دەیاننێژن، دەیانکوژن. ئەمە کۆمەڵکوژی جەستەییە بەڵام کۆمەڵکوژی ڕۆحی، هەستیاری و فکری تێدایە. چۆن ئەو منداڵانە بەکار دەهێنن، لە کوێ دەیانڕفێنن قەد ڕوون نییە. ئەمانە هەمووی کۆمەڵکوژین، بۆیە با سەرەنج بخەینە سەر سیاسەت و عەقڵیەتی بکوژان، داگیرکەران، فاشیستان و دەسەڵات لە نێو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دوژمنی نەوەی نوێ بۆخۆیانن، لەکوێ بە وتن خاوەنداری لێبکات لە پراکتیکدا پێچەوانەکەی کردووە. ئەوە دڕندەیەکی تەواوە ، بەو شێوەی گەیشتوونەتە ئەم ئاستە. لەناو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا دژایەتیەکان لە کۆمەڵگادا گەیشتووەتە ئەم ئاستە. بە تایبەتی باڵە جینۆسایدەکەی، چەوسێنەر و فاشیستەکانی لە ئاستێکی نزمتردا کۆمەڵکوژی و هێرش ئەنجام دەدەن. ژیان بۆ خۆی وەها لێکراوە. کۆمەڵگا، سروشت چیتر بەرگەی ئەمە ناگرێت. بۆیە ئیتر کەس ناتوانێت بەو شێوەیە بژی. هەمووان بێزارن. دەڵێن، چەقۆکە گەیشتووەتە ئێسک، چەقۆ لە ڕاستیدا ئێسک و قوڕگیشی بڕیوە، بەردەوانە و گەیشتۆتە ئەم ئاستە. پێویستە گەل ئەم ڕاستییە ببینن و بە هۆشیاری زیاتر و چالاترەوە تێبکۆشن. گەل نابێت گلەیی بکەن. دوژمن وەک خۆی کە دوژمنە ببینێ، تێبگەن و دژی دوژمن دەست بە تێکۆشان بکەن. نزیکبوونەوە و زمانی گلەیی زۆر باش نییە و مەترسیدارە. هەروەها پێش لە مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵکوژییەکانی مێشک و سیستەمی مرۆڤکوژ ناگرێت، زەمینەی بۆ دابین دەکات. ڕەنگە بنەمای ئەمە بێت. بە تایبەت ژنان، گەنجان نابێ بڵێن بۆ وا ئەکەن، دیارە بۆچی ئەو کارە دەکەن. پێویستە خۆیان ببنە هێزی ئازادیی و خۆیان بەگەیەننە ئاستی ڕێکخستن و هۆشیاری هێزی ئازادیی. دەبێت نەڵێن نابێ، دەکرێت ئەنجام بدرێت. تەنها شتێک کە پێویستە ئەوەیە کە گەل بیهەوێت و تێکۆشنی بۆ بکات. مەبەستم ئەوەیە پەکەکە ئەمەی فێرکردووین. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی فێرکردووین.
بینیمان کە ئەمە مومکینە. ئەوکاتە دەبێت زیاتر خۆمان بەڕێکخستن بکەین و لەپێناویدا تێبکۆشین.
‘بەدوادا چوونەکانی لە ناو کۆمەڵگاکاندا بەردەوامە، ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ڕزگاری نیشان داوە’
دەبینین لە کوردستان لە سەدەی ٢١دا پەکەکە ناەوەندی تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیستییە. پێشتر نموونەی وەک فەلەستین و کوبا هەبوون، بەڵام تاکە ناوچە کە ئەمڕۆ ئەو تێکۆشانەی تێدا هەیە کوردستانە. ئەمە مانای چیه؟ پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ چۆن توانیان سنوورەکان ببەزێنن؟ گرنگی ئەم پێشکەوتنانە بۆ شۆڕشی کوردستان چییە؟
لە جیهاندا لێکۆڵینەوە و بەدوادا چوونەکان کەم نییە. ژیان ئاسایی نییە، بەپێچەوانەوە داهاتووی کۆمەڵگا و سروشت لە مەترسیدایە. ڕێبەر ئاپۆ وتی، شێرپەنجەیە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە شێرپەنجە بوونیەوە هەڕەشە لە سروشت، کۆمەڵگا و جیهان دەکات. بۆیە کەس لە ژیانی خۆی ڕازی نییە. هەمووان لەژێر گوشار و هەرەشەدان، ژن، گەنج، کرێکار و گەل دەچەوسێنرێنەوە. ئەفریقا، ئەمریکا، ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا؛ لە هەموو شوێنێک دۆخێکی وەها لە ئارادیە. لەم بوارەدا لێگەڕینی نوێ هەیە، گەل بەدوای ڕێگایەکدا بۆ دەربازبوون لەم دۆخەدا دەگەڕێن. گەڕان بەدوای ڕزگاریدا کۆتایی نەهاتووە، لەم پرۆسەیەدا. لەم ڕووەوە ڕاوەستانێک دروست بوو. بۆچی؟ سۆسیالیزمی ڕئال کە وەک فریادڕەسێک دەبینرا پاکتاو کرا. هیوایان نەما، ئەوانیش لەوێ دەرنەکەوتن. پرسیاری ‘سەرسوڕهێنەر’یان کرد. ئەگەر ئەمە ڕوونەدات چۆن دەبێت؟ بەڵام ٣٠ ساڵ تێپەڕی. ڕەخنەکان پەرەیان سەند، بیرۆکەی نوێ سەریان هەڵدا. تیۆری نوێ پەرەی پێدرا. زۆرێک لە فەیلەسوف، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، هونەرمەند لەسەری بیرکردنەوەیان لەسەری کرد و شیکارییان ئەنجامدا و لەسەری نووسیان. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لەسەری لێکۆڵینەوەی کرد. بە گۆڕینی پارادایمێکی زۆر قووڵ و بە هێز. تێزێکی نوێی مێژووی لەسەر هێڵی شارستانیەتی دیموکراتیک پێناسە کرد. ڕێگای ڕزگاری بۆ هەموو بندەستان خوڵقاند. دەمەوێت ئەمە بڵێم، کاتێک بیرۆکەی ئاپۆیی و ئازادی، دژی چەوساندنەوە و جینۆساید بە بوێری و فیداکاری باسی لێدەکرا، کاریگەری لەسەر هەموو لایەک هەبوو. لە کوردستان گەنجان و بەتایبەت گەنجانێک کە نوێ فێردەبن، لە قوتابخانە، زانکۆ و شەقامەکاندا کاریگەرییان لەسەر ژنان هەبوو. بە جۆرێک زیاتر کاریگەری لەسەر کرێکار و ڕەنجدەران هەبوو. پەکەکە لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی سەند و بیرۆکەی ئاپۆیی لێرەوە هێزی وەرگرت. پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٦ سەریهەڵدا و لە ساڵی ١٩٧٨ بوو بە پارتی. لە ساڵانی ١٩٧٩ و ١٩٨٠دا چی نەمابوو سەرهەڵدانێک ڕوو بدات. گەیشتە ئەو ئاستە و کۆمەڵگای ڕاپەڕاند. دژی فاشیزمی لە ١٢ ئەیلول، بەپێشەنگایەتی گەریلا شۆڕش زۆر پەرەی سەند و سەرهەڵدان دروست بوو. یەکینە بچووکەکانی گەریلا بۆ شەڕکردن لەگەڵ دوژمن ڕوویانکردە شاخەکان و دەستیان بە تێکۆشان کرد. کاتێک لە کۆمەڵگادا بڵاو بووەو قبووڵکرا. دۆخی ئێستای جیهان تا ڕادەیەک هاوشێوەی کوردستانە لە ساڵانی ١٩٧٠دا. لە گەڕان و ئەو مەترسییەی کە ڕووبەڕووی دەبووەوە، هەمووان بەدوای ڕزگاریدا دەگەڕان. بۆیە ئەم گەڕانە و هەوڵدانە کۆتایی نەهاتووە. وەک چەمکێک مانای ئینترناسیۆنالیزمی تێنەپەڕاندووە. سەبارەت بەوەو هیچ لاوازییەک نییە. ئینجا بۆچی دەوترێت وەک جاران پشتیوانی لە بزووتنەوە جیاوازەکان نییە و کەموکورتیش هەیە…
بۆیە پێویستە مرۆڤ لە ئامانجی ئەو بزووتنەوەیانەدا بەدوای هۆکارەکەیدا بگەڕێت. پێویستە لە پارادایمەکەیدا دەست بە لێگەڕین بکات. بە واتایەکی تر، پێشتر گوترا، نەتەوەپەرەستی بندەستان و نەتەوەپەرەستی دەسەڵاتداران وەک یەک نین، نەتەوەپەرەستی دەسەڵاتداران هەموو جۆرە مافێکی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانکاری لەمەدا کرد. گەلان پشتگیریان لە ڤێتنام، کوبا و فەلەستین کرد. بە شێوەیەکی زۆر بەرز. بەڵام ئەنجامەکەی چی بوو؟ لە ئێستادا ڤێتنام زۆرترین پەیوەندی لەگەڵ ئەڵمانیا هەیە، هاوشێوەی تورکیا، ڤێتنامییەکان دەنێرن بۆ ئەڵمانیا بۆ خزمەتکردن. بە واتایەکی تر فەلەستینیش پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی بەدەست نەهێنا و لەناو خۆیدا پارچە بوو. ئەوان ئەنجامێکیان بەرهەم نەهێنا کە لایەنگرانی ئینتەرناسیۆنالیستەکان ئامانجیان بوو. بەپێچەوانەوە هەڵگەڕانەوە، بە وشەی سەربەخۆیی و ئازادی و ڕزگاری جۆش و خرۆشیان خوڵقاند، بەڵام ئەو پارادایمەی کە بە بنەمایان گرتبوو، ئەو شتانەی پەیڕەویان دەکرد و ئایدۆلۆژیای دەوڵەت نەتەوە بەرەو سەربەخۆیی و ئازادیانی نەبرد. لە ئێستادا تاکە هێزێک کە بتوانێت ئەم ئەنجامە بەرهەم بهێنێت، بزووتنەوەی ئاپۆیی و پێشهاتەکانی کوردستانە. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی پراکتیکی کراوە. لە پێوەندی لەگەڵ ئەمەدا، تاکە بزووتنەوەیەک کە شتەکان بە ئامانج دەگرێت، بە کردەوە جێبەجێی دەکات، لەبەر ئەوەی بیرۆکە و پراکتیکی وەک یەکن. پەکەکە هەر شتێک بڵێت دەیکەم، بە ئەنجامی دەهێنێت. لە سەر وتنەکانی دەژی وتێکۆشان دەکات. گەلان ئەمە لە هەموو جیهاندا دەبینن. زانست هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادی قووڵ لەدایک بووە. شۆڕشی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک ڕاستی بۆ هەموان سەلماند. بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ژنان ڕێگای ڕاستی خۆیان ناسیەوە. لەسەر ئەم بنەمایە پارێزنامەکانی ڕێبەر بە هەموو زمانە جیاوازەکان وەرگێڕدرا، بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەڵمەتی جیهانی ئازادیدا لە هەر چوار گۆشەی جیهان بڵاوکرانەوە. گەلان لە بیرۆکەکانی تێگەیشتن. بۆیە ئێستا باشتر ڕێبەر ئاپۆ دەناسن. هاوکات پێشهاتەکانی کوردستانیش دەبینن. بۆیە بەرەو ئێرە بەڕێ دەکەون، هۆگری و هاندانیان بۆ دروست بووە. بێگومان دەبینین کە تینویەتیەک هەیە، بەرەو ئەوە کەوتوونەتە جووڵە.
بەو پێیە مامەڵە بکە. واتە خاوەنداریەکی وەها هەیە. پەرەسەندنێکی لەم شێوەیە پێش دەکەوێت، ئێمە بە ڕوونی دەیبینین. لە ڕاستیدا ئەو پێشکەوتنانە بە کەم دەبینین، لەو بارەوە دواکەوتووین. پێویستە زیاتر بڵاوی بکەینەوە. پارێزنامەکانی ڕێبەر بە زووترین کات وەربگێڕدرێتە سەر زمانە جیاوازەکان و بگاتە دەستی ژنان، گەنجان، کرێکاران و ڕەنجدەران زیاتر. پێویستە زیاتر هەرچی زیاتر بڵاوبکرێنەوە لە هەر چوار گۆشەی جیهان. لەسەر ئەم بنەمایە ئینترناسیۆنالیزمێکی نوێ لەدایک دەبێت. نەک وەک پێشتر بەپێی بەرژەوەندییەکان، لە ڕاستیدا لەسەر بنەمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و یەکگرتوویی دیموکراتیک و هەر کەس ئازادی خۆی بپارێزێت. تێگەیشتن و پراکتیکی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە جیهاندا لە گەشەکردندایە. جیهان بەرەو کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک دەڕوات. هەرکەسێک کە بە فاشیزم و نەتەوەپەرەستی دەوڵەت نەتەوە تووشی کێشە بووە، لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراسیدا بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت. نەتەوە یەکگرتووەکانی ئێستا، سیستەمەکانی لەسەر بنەمای یەکێتی دەوڵەتان چارەسەر نین. شەڕ و خوێنڕشتن، کۆمەڵکوژی، ستەم و برسێتی بەرهەم دەهێنن. بێگومان لە بەرامبەر ئەمەدا ڕێگای یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی جیهان زیاتر لە پەرەسەندنە. مرۆڤ ئەمە بە مانادارتر دەبینێ، پێشوازی لێدەکەن. پێشکەوتنەکان لەسەر ئەم بنەمایە ڕوودەدات. وەها دەبینرێت. ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمە بە شێوەیەکی تر ڕووبدات. ئەوان کوردێکیان نەدەناسی، کورد دوا کەس بوون کە ناسران. دیسان بەڕاستی گەلان لە کورد نزیکتر دەبنەوە. هەروەها زۆرێک لە گەلانی دیکە پشتیوانی گەلی کورد دەکەن. بەڵام کورد بە تێکۆشانی شەڕ و بیرکردنەوە، بوێری و فیدایی بوونی خۆی هاوکاری گەلانی دیکەشی کرد و ئەمەش دەبینن. ئێستا هەمووان ڕزگاری خۆیان لە پارادایمی ڕێبەرایەتی و ئەزموونی تێکۆشان لە کوردستاندا دەبینن. پەکەکەش هەروەها ئەزموونی گەلان و ئەزموونی کرێکاران و تێکۆشەرانی ژنانی هەڵسەنگاند و خۆی له کوردستاندا بنیاتنا. لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ ئەزموونەکانی تێکۆشانی لە هەرچوار گۆشەی جیهان وەرگرت و خۆی لەسەر ئەو بنەمایە بنیاتنا. ئێستا هەمووان ئەو ئاستە لە پەکەکەدا دەبینن. پەکەکە گەلانی تریش لە خۆیدا بیبیبوو. بۆیە وەهایە، گەلانیش دەبینن کە لە پەکەکەدا چی ڕوویداوە، لە کوردستان چی ڕوودەدات و خاوەنداری لێدەکەن.
بارودۆخی کوردستان و ئەگەری گەشەسەندنەکان
کوردستان لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەمدایە. دۆخی بەستاتۆبوونی سەدەی ٢٠خەریکە بڵاودەبێتەوە. لە هەوڵدانی بنیاتنانی ستاتۆی نوێدا، چ جۆرە پرۆسەیەک چاوەڕێی ئێمەی کورد دەکات؟ ئامانجەکانی پەکەکە لە ساڵی نوێی تێکۆشان چین؟ بزووتنەوەی ئازادیی کورد لەم پرۆسەیەدا چ جۆرە ڕۆڵ و ئەرکێک بۆ خۆی دەست نیشان دەکات؟
کورد لە ناوەندی تێکۆشانی ئازادی و تێکۆشانی دیموکراتیکە. ناوەندی خوشک و برایەتی لەسەر ئازادی مرۆڤ و ژنان دامەزراوە. ناوەندی شۆڕشی ئازادی ژنانە. لە چوارچێوەی ئەو هەوڵدانانەی کە بۆ دابەشکردنی جیهان بەڕێوەدەچن، زۆرێک لە هێزەکانی جیهان و ناوچەکە بۆ بەدەست هێنانی سەروەت و سامانی کوردستاندا شەڕ دەکەن و دەجەنگن. بەم شێوەیە کوردستان دەبێتە ناوەندی شەڕ، بەڵام تەنها کوردستان ناوەندی ئەم شەڕە نییە. واتە ناوەندی جیاوازی دیکەی هەیە و لە ناوەڕاستی شەڕدان. پەرەسەندنی زیاتر بەم ئاراستەیە ڕوودەدات. ٣٠ ساڵ تێپەڕی، وا لە ٣٥ ساڵ نزیک دەبێتەوە، شەڕێکی جیهانی لە نێوان دۆخی ئێستای دەوڵەت نەتەوەکان بەڕێوە دەچێت. جەنگی جیهانی سێیەم. ئەم سیستەمە پارچەخوازە دەیەوێت بەم شەڕە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەر لە نوێ دیزاین بکاتەوە. دەیانەوێت سیستمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا و دوای ئەوە ١٠٠ساڵ لەمەوبەر لەسەر بنەمای سیستەمی دەوڵەت نەتەوە بە سەرۆکایەتی تورکیا و ئێران دامەزرا، لەسەر بنەمای سەرمایە کە بتوانێت بە خێرایی و بە ئاسانی کار بکات و داگیرکاری بکات دامەزرا، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگای وزەی نوێدا پشت بە ڕێککەوتنی عەرەبی و ئیسرائیل دەبەستێت بۆ ئەوەی دووبارە ئەو دیزاینە دەست پێبکات. سیستەم هێزی گۆڕینی شەڕی هەیە. پێویستە مرۆڤ ئەم ڕاستیە ببینێت.
دۆخی ئێستا ناتوانێت بەرامبەر ئەم هێرشانە خۆی ڕابگرێت. گورزی بەردەکەوێت. تێدەپەڕێت. بەڵام ئەگەر سیستەمی سەرمایەی جیهانی و سیستەمی سەرمایەداری بە ئەڵتەرناتیڤێک ڕانەگیرێت، ئەوا سەردەکەوێت. دۆخی ئێستای دەوڵەت-نەتەوە ڕێگری لەم کارە ناکات. بەرەنگاری دەبێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ناتوانێت بەردەوام بێت. لە لایەک ئەم دۆخەی ئێستا قووڵتر دەبێتەوە، لە لایەکی ترەوە سیستەم بۆ ئەوەی زیاتر قازانج بەدەست بهێنێت، هەوڵدەدات شتە هەبووەکان بگۆڕێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چەندین ناوەندی لەو جۆرە هەن کە دەبنە ئامانجی هێرشیان. لە غەززە ڕوویدا، ئێستا لە لوبناندایە. لەوانەیە لە سوریاش ئەو دۆخە دروست بکەن و سبەی لە تورکیا. تورکیا لە ناوەندی ئەم گۆرانکاریەدایە. هەمووان دەڵێن لە ناوەڕاستی کوردستان کورد لە بەرنامەدایە وەک ئەوەی کورد بەرپرس بن لە دۆخەکە، هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە دەیان کێشە لەتورکیادا هەیە وەک مەسەلەی کورد مەسەلەی کوردیش کێشەیەکی گرنگە بەڵام دەبێت تورکیا ڕەچاوی کۆمەڵگاکانی دیکە بکات کە لەم سیستەمەدا جێگایان نییە. ئەو ئێستا لە پێگەیەکدایە کە ببێتە یاسایی ترین بەربەست لە هێرشە دابەشکارییەکانی ناوچەکە. کوردستان ناوەندی ئەلتەرناتیڤە ناوەندی تێکۆشانی ئازادی و ناوەندی شەڕی ئازادییە.
ناوەندی شەڕی جیهانی نییە، بەپێچەوانەوە، ناوەندی تێکۆشانە بۆ ڕاگرتنی شەڕی جیهانی، ناوەندی تێکۆشانە بۆ لابردن و لەناوبردنی ئەم سیستەمە. پێویستە بە دروستی پێناسەی بکەین کە کوردستان ناوەندی چییە. کوردستان ناوەندی بنیاتنانی ئەڵتەرناتیڤێکە ڕێگری لەم شەڕە بکات و کۆتایی پێ بهێنێت. بۆ ئەم ئەڵتەرناتیڤە ناوەندی تێکۆشانە. بە پەرەسەندنی ئەڵتەرناتیڤی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، ئەم شەڕ و ململانێە هەرێمیانە کە لە ئەنجامی بەرژەوەندییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سەرهەڵدەدەن، سنووردار بکات و هەڵیوەشێنێتەوە. دەبێت بەم شێوەیە لێی تێبگەین و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. لێرەدا هەندێک لایەن هەن، دەڵێن، هێزی داهێنەری بنەڕەتی ئاشتیە. لەسەر ئەم بنەمایە، ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەری ئاشتی جیهانی پێناسە دەکرێت. بۆیە پێویستە دەستبەجێ سیستمی ئیمرالی هەڵوەشێتەوە و دەستوەردان بۆ بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. لەکوردستان زیاتر ئەڵتەرناتیڤ پێشکەوێت، ئەو شەڕەی کە هەوڵ دەدرێت لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قووڵتر بکرێتەوە، رابگیردرێت. بانگەوازی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی جیهانی سێیەم و ئازادیی مرۆڤایەتی دەکرێت. بانگەوازیەکان ڕاست و ڕوونن.
چۆن شەڕ و ململانێەکان لە نێوان هێزە بەرژەوەند خوازەکان لە جەنگی جیهانی سێیەمدا سەرهەڵدەدات؟ ئێمە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین و هەوڵ دەدەین لێی تێبگەین. ئێمە دەمانەوێت سوود لە تێکۆشانی خۆمان وەربگرین. بێگومان دەرفەت و ئیمکان بۆ دەڕەخسێنێت و ئەمە بەردەوام دەبێت و بڵاو دەبێتەوە. بەم شێوەیە لێ تێدەگەن هێرشی ئیسرائیل بەهەماهەنگی ئەمریکا و ئەوروپا ڕوویداوە. واتە ئەوەی هێرش دەکات تەنها ئیسرائیل نییه بەڵکوو به ناوی سیستەمەوە هێرش دەکات و ئێران و تورکیا ئاستەنگ دەکەن. بە عێراق و سوریاوە سەرقاڵن و تا ئێستاش لەو بارەوە بەردەوامن، ئەمە دەبێت لە ڕاستیدا وەک هەوڵێک بۆ توندکردنەوەی دۆخی ئێران و تورکیا تەماشا بکرێت کە نوێنەرایەتی دەوڵەت نەتەوە دەکەن. هەڵبەت تێکۆشان بۆ بنیاتنانی تورکیایەکی دێموکراتیک و سوریا، عێراقێکی دیموکراتیک و ئێران لەسەر بنەمای ئازادی کورد وەک ئەڵتەرناتیڤ و دەرفەتێک لەئارادایە ئەمە هێزی گۆڕانکاری بنەرەتیە. بۆ بەرژەوەندی گەل، ژنان، کرێکاران و زەحمەتکێشان تێکۆشان لە نێوان کێ دایە؟ لە نێو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا شەڕ لە نێوان لایەنە دابەشکەرەکان کە بەرژەوەندیان سەرەکیان تێدا نییە بەردەوامە.
لایەنێک ستاتۆپارێزە، لایەنەکەی تر گۆڕانکاری دەوێت. هەروەها تێکۆشانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە ئێستایە. ململانێ بۆ گۆڕینی ئەم ستاتۆ-هاوکارییە هەیە و بۆ گۆڕانکاری هەوڵدان هەیە کە لەسەر بنەمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی بەرژەوەندی ژنان، کرێکاران، ڕەنجدەران و گەلان دابمەزرێت. لەم ڕووەوە سیستەمی سەرمایەداری جیهانی بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر جۆرە ئەڵتەرناتیڤ و لە پێناو لەناوبردن و تەسفیەکردنی پەکەکە هەموو جۆرە دەرفەتێکی بە هێزەکانی ستاتۆپارێز بە تایبەتی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەخشیوە. لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، بە تایبەتی لەسەر بنەمای پلانی هەڵوەشاندنەوە، بەبێ گوێدانە هەر ڕێسا، پێوەر و ئەخلاقێک، هێرش دەکەنە سەر پەکەکە. سیستەمی گۆشەگیری لە ئیمرالی هەر وەک خۆی بەردەوامە، هێرش بۆ سەر گەریلاکانی هەر وەک خۆیەتی، کۆمەڵکوژیی گەل بەهەمان
شێوە بەردەوامە. بە واتایەکی تر پێیان وابوو سەرەتا پێویستە پەکەکە لاواز و بێلایەن بکەن، پاشان دەتوانن شەڕی بەرژەوەندییەکان لە نێوان خۆیاندا بە ڕێکوپێک بەڕێوەببەن. بەڵام هەرچەندە هێرشیان ئەنجامدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. پەکەکە هێرشەکانی پووچەڵ کردەوە و تێکیشکاند. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی تەنانەت بۆ ساتێکیش لە بەرخۆدانی خۆی پاشەکشەی نەکردووە. ئێستا بەڕاستی کەوتوونە تەنگانەوە. ناتوانن ململانێی ناو خۆیان بەشێوەیەک کە ڕەزامەندی هەمووان بێت بەرەوا پێش ببەن، هەروەها ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژتر دژی پەکەکە یەکگرتنیان بپارێزن. بۆیە چڕی هێرشەکانیان بەردەوام دەکەن. بۆیە تاڕادەیەک ئەم بارودۆخە جێگای تێگەیشتنە. بەڵام درێژخایەن نابێت. وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویانە نەیانتوانیوە یەکینەکانی خۆیان بپارێزن. هەنگاو بە هەنگاو ناکۆکییە ناوخۆییەکانیش زیاتر دەبن. ئەڵتەرناتیڤی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای ئازادی کورد دەرفەتی گەشەکردن و فراوانبوونی خێراتر هەیە. بۆ نەهێشتنی ئەم ئەڵتەرناتیڤە دەستیان بە هێرش کرد. کاتێک بینییان سەرکەوتوو نابن، ناچار بوون لەگەڵیدا بژین. لە کۆتاییدا، بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن، بۆیە ناچارن. ئێستا ڕۆڵی پەکەکە لەم دۆخەدا چییە ئێمە بە هەموو جۆرە بوێری و فیداکارییەوە بەرەنگاری هەر جۆرە هێرشێک بێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانیکرد گەریلاکانی ئازادی، لە زاپ، مێتینا، خاکورک، ئاڤاشین و باکوور گەورەترین بەرخۆدانی مێژووییان نیشان دا. ژنان و گەنجان بەهەمان شێوە بەرخۆدانیان کرد، گەلەکەمان بە گشتی بەرخۆدانیکرد، هەڤاڵان و دۆستانمان بەرخۆدانیان کرد. بەرخۆدان له هەر چوار پارچه ی کوردستان و له سەرتاسەری جیهان لەسەر بنەمای هەلمەتی ئازادی جیهانی بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ساڵی ڕابردوودا دەستی پێکرد گەیشتە بەرزترین ئاست. بەرخۆدانمان بە شێوازی هەمەلایەنە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە. ئێمە گەیشتووینەتە ئاستێک کە ئەنجامی گرنگ بەدەست بهێنین. بێگومان ئارمانجی ٤٧ـەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە تێکشکاندنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەوانەی دەیانەوێت گەریلا بشکێنن بە بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا تێکدەشکێن و لەناودەبرێن. واتە ئێمە لە پرۆسەیەکداین کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەڕوخێت. لە ٤٧ـەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی پەکەکەدا پێشکەوتنێکی زۆر بە هێز و خێرا لە ئارادایە. تا ئێستا ئەمە خەبات بوو، پڕوپاگەندە بوو. ئێستا گەیشتۆتە قۆناغی جێبەجێکردن. ئێستا دروشمێکە لە پڕوپاگەندەوە گۆڕاوە بۆ بەرفراوانی کار و چالاکی. ئەمە جاران دروشمێکی پڕوپاگەندەیی بوو. ئێستا دروشمی چالاکییە. لە هەموو شوێنێک، لەسەر ئەم بنەمایە، گەلی کورد و دۆستانی لەسەر پێیانن و بەرخۆدان دەکەن، ژن و گەنج بەرخۆدان دەکەن، گەریلا بەرخۆدان دەکات. هێزی هێرشکاری دوژمن شکاوە.
پرۆسەیەکی ژیانیە، دەبێت وریا بین. پێویستە لە ڕێوشوێن و پارێزکردنەکاندا دەبێت هەڵە نەکرێت، بەڵکو پێویستە ئاستی تێکۆشان زیاد بکرێت و لە هەموو بوارەکاندا پەرەی پێبدرێت. پێویستە هەڵمەتی ئازادی لە هەموو بوارێکەوە و لە هەموو شوێنێکدا بەهێزەوە بەرز بکرێتەوە. پێویستە ٤٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە بکەینە ساڵی تێکۆشانی ئازادی و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا پەرەی پێ بدرێت و سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت. ئەمە هیوای ئێمەیە و دڵنیاین کە ئەنجام هەروا دەبێت. هەروەها داوا له سەرجەم گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەم، بە هێزەوە له هەموو بوارێکدا به شێوەیەکی کاریگەر درێژە بە تێکۆشانیان بدەن. جارێکی تر جەژنی دامەزراندنی پارتیمان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، لەو باوەڕەداین لە ساڵی نوێ تێکۆشاندا، بە جۆش و خرۆشێکی زیاترەوە بە ڕۆحی پەکەکەوە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان بکەین و تێکۆشانی ئازادی لە هەموو بوارێکدا مەزنتر بکەین. هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم.