چاوپێكه‌وتن

٩ ئاب ٢٠٢٣

کاڵکان: گەریلایەتی ساڵی ١٩٨٤ هێشتاش لە لوتکەدا بەردەوامە

 

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند کە وەک چۆن لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە ئازایەتی و گیانبازیی گەورەوە چوونە سەر فاشیزم، ئێستاش گیانبازی لە ئاستی لوتکەدا بەردەوامە.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە میانی بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تی ڤی سەبارەت بە گۆشەگیری، هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ)، بەرخودانی شەنگال و تێکۆشانی ئایدۆلۆژیک هەڵسەنگاندنی کرد.

بەشی دووەمی هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:

لە تورکیا دژایەتیکردنی شەڕ نییە

سەبارەت بە هێرشکردنە سەر سرووشت دەمەوێت بەتایبەت ئەم شتانە بە ژنان و گەنجان و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدار و سۆسیالیستەکان و شۆڕشگێڕەکانی تورکیا بڵێم. دەوڵەتی تورک لە حاڵەتی شەڕدایە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە شەڕێک لە کوردستان و باکوری کوردستان بەڕێوە دەبەن، هێرش دەکەن بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان و ڕۆژئاوا. لەوێدا ئەو شەڕڤانانەی یەپەگە شەهید دەبن کە دوێنێ داعشیان شکاند. بێگومان دەیەوێت داعش بپارێزێت. لە بنەڕەتەدا، ئەم شەڕە دەکرێت. با هەمووان ئەوە ببینن.

لەو جێگەیەی شەڕ هەیە، مەگەر ژیانێکی تر دەبێت؟ بۆ نموونە، حکومەت_دەوڵەت کۆنترۆڵی ئەم شەڕە دەکات و هەموو شتێک لەم پێناوەدا دەکات. ئەردۆگان ستایشی خۆی دەکات و لە هەموو جێگەیەک دەڵێت “پیشەسازی شەڕمان پەرەپێداوە” و لە هەموو جێگەیەک داوای پشتیوانی دەکات. تەنانەت ئەندامبوونی سویدی لە ناتۆ کردۆتە کەرەستەی بازرگانی چەک. چەک دەفرۆشێت. بە گوتنی “دەزانن نرخی فیشەک چەندە؟” هەڕەشە لە هەمووان دەکات. با لە حکومەتەوە فێربن. حکومەت دەڵێت ئەمە دەکەم. با قبووڵی بکەن. لە تورکیا دژایەتیکردنی شەڕ نییە. ئارەزووی ئاشتی نییە. کەس لە تورکیا دژی شەڕی خوێناوی نییە، دژی کوردان چەک هەڵبگرێت و پێیان بڵێت “برا”. ئەمە دەگمەنە. دەبوو ئەمە زۆر بێت. پاش ئەم هەموو شەڕە، پاش ٤٠ ساڵ لە شەڕ، دەبوو زۆر شت بکرایە. لە بنەڕەتدا شەڕێک هەیە. دەبێت هەمووان بیبینن. برایەتی چۆن دەبێت؟ چۆن لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەپارێزرێت؟ ئاخۆ چۆن ڕێگە دەگیرێت لە قەیرانی ئابووری و سستی ئابووری و سەرکوت و تیرۆر لە تورکیا؟ بەم ڕێگەیە ناتوانن ڕێگەی لێ بگرن.

ئێمە دەڕوانینە ڕۆشنبیرەکانیش. بە جیا لەو شەڕەی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت، شرۆڤەی تورکیا دەکەن. شرۆڤەی قەیرانی ئابووری، نازانم، شرۆڤەی جڤاکی و شرۆڤەی حکومی دەکەن… ناتوانن چاو لە ڕاستییەکان بپۆشن. بۆ نموونە، جەهەپە بەم هۆیەوە نەیتوانی لە هەڵبژاردنەکان سەربکەوێت. نەیتوانی کراسی ئاکەپە لەخۆی دابماڵێت. ناتوانێت دژی شەڕ بوەستێتەوە. چونکە ناتوانێت بەشێوەیەکی ڕوون ئاشتی و دیموکراسی و پرسی کورد و مافی کورد و برایەتی کورد پێشبینی بکات و بیپارێزێت و پێناسەی بکات. هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئاکەپە و مەهەپە نییە، دەبێت هەمووان ئەمە ببینن.

قڕکردنی دارستانەکان شێوازی شەڕی ئەوانە

ئەوان دارستانەکان دەسوتێنن. من دەڵێم، لەپێناوی چی؟ دەڵێن دارستانەکانی کورد دەسوتێت. ئەی بەخێربێنەوە! ئەمە نوێ نییە، ساڵانێکە دەسوتێت. ساڵانێکە هەموو دارەکانی دارستانەکانی بۆتان و خەرزان و دێرسیم دەبڕنەوە. بەشێوەیەکی بەرفراوان دارستانەکان قڕدەکەن. هەرچییەک دەستیان پێ نەگات دەیسوتێنن. ساڵانێکە دەیسوتێنن. ئەمە چییە؟ بۆچی؟ لەپێناو شەڕ… شێوازێکە لە شەڕ.

ئێستەش لە ئاکبەلەن دارەکان دەبڕنەوە. لەماوەی هەفتەیەکدا، هێندە ٩ یاریگای تۆپی داریان لە هەرێمەکە بڕیوەتەوە. بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەیبڕنەوە. کەوایە بۆچی؟ دەگوترێت لەپێناو وەبەرهێنان. لە کوردستان لەپێناو شەڕدا دارەکان دەبڕێنەوە و دەسوتێنرێن، لە تورکیا لەپێناو وەبەرهێنان. بەڵێ، وەبەرهێنان. بەڵام ئەم وەبەرهێنان بۆ کوێ دەچێت؟ ؛ە چیدا بەکاردێت؟ هەندێک دز بەڕێوەی دەبەن. بەڵام ئەم پارەیە لە چیدا بەکاردێت؟ بۆ شەڕی دژی کورد. دەکرێتە فیشەک دژی کورد. مەگەر دۆزینەوەی ئەمە زەحمەتە؟ مەگەر بینین و قبووڵکردنی زەحمەتە؟ بۆیە ئەمە دەڵێم. نابێت جڤاکی تورکی و سۆسیالیست و ڕۆشنبیر و ژنان و گەنجان بە دیمەنەکان هەڵخەڵەتێن. دەبێت بڕواننە ئەنجامەکان. با بڕوانینە هۆکاری ئەم ئەنجامانە.

هۆکارە سەرەکییەکە شەڕە. بناغەی ئەم شەڕە زیهنیەت و سیاسەتێکە کە بوونی کورد قبووڵ ناکات و دەیەوێت قڕی بکات. ئەوان دوژمنی کورد و زیهنیەت و سیاسەتی دژە کوردن. ئەمە ڕوون نییە؟ کوردەکان بە بەرچاوی جیهانەوە ڕووبەڕووی قڕکردنی مادی و چاندی دەبنەوە. دیمۆگرافیا دەگۆڕێت، خەڵک دەمرن. جیاوازی لەگەڵ کارەکانی داعشدا چییە؟ هیچ جیاوازییەک نییە. لەم ڕوانگەیەوە ئەم هەڵوێستانە گرنگن. بەرخۆدانێکی مەزن لە ئاکبەلەن بەڕێوەدەچێت. سڵاویان بۆ دەنێرم. خاوەندارێتی لە ئیکۆلۆژیا بکەن. دەیانەوێت وێستگەی وزەی کارۆئاوی (HES) لە دەریای ڕەش بونیاد بنێن. جووتیاران خاوەندارێتیان لێ کرد و بەرخۆدانیان کرد. بەرخۆدانێکی مەزن لەڕێگەی پاراستنی دارستان و دارەکانەوە دەستی پێ کرد.

پرسی ئیکۆلۆژیا لە تورکیا گرنگە. چونکە حکومەت هەموو شتێک قڕدەکات و تاڵانی دەکات و دەیفرۆشێت. دەگوترێت دەریای ڕەش فرۆشراوە. ڕێگەی دەریایی ئیستەنبوڵ فرۆشراوە. هەموو سرووشت لەپێناو دۆزینەوەی نرخی شەڕ قڕکرا. پاشان، ڕوویکردە بازرگانی لەگەڵ جیهان. دەڕواتە ئاستانە، دەڕواتە ئەوروپا. ئێستە دەڕواتە ڕۆژهەڵاتی ناوین، شتانێک لە شێخە عەرەبەکان داوا دەکات. دەگوترێت پاش چەند ڕۆژێک دەچێتە بەغدا و داوای پارە دەکات. دواتر چی دەکات؟ دژی کێ؟ ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، داوای هاوکاری دەکەن دژی پەکەکە. ئەمە ڕوونە. دەیانەوێت عێراق بەشداری پێ بکەن بۆ لەناوبردنی پەکەکە. کەواتە سازش لەسەر چی دەکەن؟ ئاوی دیجلە و فورات، باشە، ئاوی دیجلە و فورات هی کێیە؟ ئاوی کورد و کوردستانە. بڕوانە! ئاوی کوردستان دەفرۆشێت و بازرگانی پێوە دەکات. دەیەوێت لەوێوە هاوکاری دەسکەوێت بۆ کوشتنی کوردان. دەیەوێت لەڕێگەی بازرگانی بە ئاوی کوردەوە، هاوکاری دەسکەوێت بۆ قڕکردنی کورد. ئێمە بڕوا ناکەین حکومەتی عێراق ببێتە ئامرازێک بۆ ئەم ئامانجە. چونکە پرسی کورد لە عێراق وەک تورکیا نییە. بەڵێ، کێشەی زۆر لە عێراق و کوردستان هەن. پرسی دیموکراتیزەکردن و پرسی ئازادی ژن. ناڵێم عێراق بێ کێشەیە، بەڵام وەک ئاکەپە و مەهەپە و دەوڵەتی تورک، لە عێراقدا نکۆڵیکردن نییە، ئیدارەیەکی فیدراڵی کوردی پێکهاتووە. ڕەنگە بەباشی کار نەکات، بەڵام لانی کەم نکۆڵیکەر و قڕکەر نییە. بۆیە ناچێتە ژێر هێڵی دەوڵەتی تورک. ئەگەر بکەوێت، دەبێتە هێڵێکی مەترسیدارتر.

پەدەکە ڕۆڵێکی زۆر مەترسیدار دەگێڕێت

لەلایەکی ترەوە، ڕەوشی پەدەکە هەیە. دەبێت ئەوە بڵێین. هەموو ئەمە بە وێرانکردنی تورکیا، بە یەکخستنی هەموو سامانەکانی تورکیا و جڤاک و دەسەڵاتی دەوڵەت و داواکردنی پارە، لێرە و لەوێ دەکرێت. بەڵام پەدەکە ڕۆڵێکی مەترسیدار دەگێڕێت. هاوکاری و خیانەتێک هەیە لە جیهاندا وێنەی نییە. بەبێ پشتیوانی و خیانەتی پەدەکە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە نەیدەتوانی هیچ بکات. دەتوانین بە ڕوونی ئەمە بڵێین. بۆیە هێندەی ئاکەپە و مەهەپە، پەدەکەش لەمە بەرپرسیارە.

با بیر لەمەش بکەینەوە. لە یادی سەد ساڵەی لۆزاندا، بیرمەند و وڵاتپارێزانی چوار پارچەی کوردستان لە لۆزان کۆبوونەوە، بۆ دەرخستنی یەکێتی کورد و بڕیاردان سەبارەت بە پرسی کورد و گوزارشت لە ئیرادەی کورد بۆ جیهان. پەدەکە لەکوێ بوو؟ لەوێ نەبوو. پەدەکە لەکاتی کۆنفرانسەکە چی دەکرد؟ لە خواکوڕک ڕێگەی بۆ سەربازانی دەوڵەتی تورک دەکردەوە. لە مەتینا ڕێگەی بۆ سەربازانی دەوڵەتی تورک خۆش دەکرد. ئێستە دەڵێن، دەیەوێت گەمارۆی بدەن. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە هەموو هێرشە سەربازییەکاندا، پەدەکە بەکاردەهێنێت. دەبێت ئەم شتە ببینرێت.

دەبێت کوردەکان دژی کۆڵۆنیاڵیزم یەکبگرن

دەربارەی تورکیا دەمەوێت باس لەمە بکەم. هەموو کێشەکانی تورکیا لە پرسی کوردەوە سەرچاوە دەگرن. هەرکەس ئەمە نابینێت و قبووڵی ناکات، ناتوانێت بەباشی لە تورکیا تێ بگات. ئەم پرسە ئەمڕۆ وەک شەڕ دەقەومێت. هەموو شتێک بەندە بە پێویستییەکانی شەڕەوە. بۆچی باجەکان زۆرن؟ چونکە پارە پێویستە بۆ شەڕ. دار دەبڕنەوە چونکە پێویستیان بە پارەیە بۆ شەڕ. لەپێناو پارەدا، بازاڕگێڕی بۆ گەشتوگوزار دەکات. هەموو ئەمە بۆ شەڕ بەکاردێت. بێگومان لەسەر ئەم بناغەیە جڤاکێکی بۆرژوازی گەشە دەکات. بەڵام لەژێر هەموو ئەمانەدا، لەژێر فشاری زیندان و لەسەر جڤاک شەڕی تیرۆر هەیە. دەبێت ئەمە ببینین. دەبێت مرۆڤ دژی شەڕ بێت. دژی ئەم هەموو قەیرانە، سوتاندنی دارستانەکان، کرێ‌خۆری و کۆڵۆنیاڵیزم، دەبێت تێکۆشان لەگەڵ ئازادی کورد و برایەتی و خوشکایەتی کوردان یەکبگرێت. هیچ ڕێگەی تر نییە.

تورکیا چۆن دیموکراتیک دەبێت، ئەگەر ئازادی کورد بەدی نەیەت؟ چۆن ڕێگە لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەگیرێت؟ ئەمە مومکین نییە؟ مرۆڤ ناتوانێت دارستانەکان بپارێزێت و ڕێگە لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان بگرێت. هەموو شتێک فرۆشراوە. مرۆڤ ناتوانێت ڕێگە لەمە بگرێت. بۆیە دەبێت هەمووان دژی شەڕ بن. دەبێت هەموو کەسێک بیربکاتەوە لە چارەسەری پرسی کورد وەک هۆکاری شەڕ. بۆیە دەبێت تێکۆشان بەگوڕتر بکرێت، دەبێت زیاتر هاوپشت بن. هێزە دیموکراتیکەکان و تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتوو گوتیان، سەرهەڵدان.

لەم کاتەدا، بانگەواز لە هەموو دۆستان دەکەم، بە هەموو ڕێگەیەک تێکۆشان بکەن. بەڵام ئەم تێکۆشانە ئیکۆلۆژییە زۆر گرنگە. شۆڕشی ئیکۆلۆژی زۆر گرنگە.

دەوڵەتی تورک و سیستەمی دەوڵەتی سەرمایەداری لە بوارەوە هێرش دەکات. یەکەم، هێرش دەکاتە سەر جڤاک و لە ناوەندی جڤاکیش هێرش دەکاتە سەر ژن. دووەم، بریتییە لە سرووشت. لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی و دۆزینەوەی هەرێمێک تا ئازادانە تێیدا بژین، دەبێت دژی ئەم سیستەمە تێکۆشان بکەین، سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. تێکۆشانی ئیکۆلۆژی، خەباتی ئیکۆلۆژی زۆر گرنگە لە تورکیا. چونکە وێرانکاری زۆر هەیە. ژنان پێشەنگایەتی مەزنیان کرد لە دەریای ڕەش. ئەوان گرێدراون بە خاک و ژیانی ئازادەوە. لە ئاکبەلەن هەمان شت دەکەن. دووبارە سڵاوتان بۆ دەنێرم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

گەنجان پێش هەمووان تێکەڵی ئەم تێکۆشانە دەبن

کۆنفرانسی گەنجان بڕیاری زۆر گرنگی دا و چەندین بڕیاری گرنگی ڕایگەیاند. ئەم کۆنفرانسە زۆر گرنگە. لەم بارەیەوە، سڵاو لە گەنجان دەکەم بۆ بەستی کۆنفرانسەکەیان، هەروەها هیوای سەرکەوتن بۆ تەڤگەری گەنجان دەخوازم بۆ بەستنی ئەم کۆنفرانسە بە سەرکەوتوویی. لەم کۆنفرانسەدا بڕیار درا، بەڵام دەبێت بەشێوەی کارا و چالاکانە ئەم بڕیارانە پراکتیزە بکرێت. بانگەواز لە گەنجانی چوار پارچەی کوردستان، گەنجانی کوردی دەرەوەی وڵات دەکەم، با گەنجان ئەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە لەبەرچاو بگرن، چاوبخشێننەوە بە بڕیارەکانی ئەم کۆنفرانسەدا و بەشێوەیەکی کارا و چالاک پراکتیزەی بکەن.

چالاکی گەنجانی شۆڕشگێڕ ڕێکدەخرێت، ئەوانیش گەنجانی شۆڕشگێڕی ئەوروپان، سڵاویان بۆ دەنێرم. ئەم هەڵوێستەیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە. دەرکەوت ئەم چالاکییە هەنگاو بە هەنگاو دەگاتە هەرێمەکانی تریش، پێویستە لە هەموو هەرێمەکان تێکۆشان بەگوڕتر بکرێت، پێشتر بانگەوازمان کرد، دەبێت ئەمە بزانرێت، گەنجان پێش هەمووان تێکەڵی ئەم تێکۆشانە دەبن، ئەم تێکۆشانە پێش هەموو کەسێک تێکۆشانی گەنجانە، گەنجان پێشەنگایەتی دەکەن، لەم چوارچێوەیەدا چالاکی و پەروەردەی ئەو دامەزراوانەی ئەم چالاکییانە ڕێک دەخەن پەرە دەسێنێت، جڤاک پەروەردە دەکەن و ڕێکیان دەخەن و هانیان دەدەن، چونکە گەنجان دەسپێشخەری سەرکەوتن دەکەن و بەرپرسن لە هەموو شتێک، تەنها بەرپرسیاری خۆیان نین، بەڵکو بەرپرسیارن لە هەمووان. دەبێت ئەمە پەرە بسێنێت. پەکەکە وەک پارتی گەنجانی ڕۆشنبیر دامەزرا، ئەم تەڤگەرە ئێستەش وەک پێشووە، گەنجانی شۆڕشگێڕ لە هەموو گۆڕەپانەکاندا نوێنەرایەتی ئێمە دەکەن. گەریلاکانمان لە چیا و شارەکان شەڕدەکەن. ڕێکخستن و تەڤگەرەکانی ژنان پەرەیان سەندووە. بەڵام سەرچاوەی هەموو ئەم دەسکەوتانە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و تەڤگەری گەنجانی کوردە. پەکەکە وەک تەڤگەری گەنجان بەردەوامە، ئەم پارتی گەنجانە بەردەوامە، پێویستە لە هەموو جێگەیەک چالاکییەکانی پارتەکە لەلایەن گەنجانەوە جێبەجێ بکرێت، با خۆیان بەم جۆرە ببینن، خۆیان بە بەپرسیار ببینن

تەنها بە ڕاگەیاندنی کەمپین ئەنجام بەدەست نایەت

دەگوترێت شەڕێکی تایبەت لە باکوری کوردستان بەرپایە. لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر تەشەنەی کردووە، گەنجان لە ڕاستی خۆیان دوور دەخرێنەوە، کەوایە بۆچی؟ ئەوکاتەی ڕووداوەکەی سێرت ڕوویدا، وەزیرەکەی ئەردۆگان چی گوت؟ “لەشفرۆش بیت، باشترە لەوەی بچیتە چیاکان”، دوژمنێکی لەم جۆرەمان هەیە و دەیبینین، کەوایە وڵاتپارێزی چییە؟ دژایەتی ئەم کارانەیە، تێکۆشانە دژی ئەم شتانە. بۆیە پێویستە پەیوەندی بکەن بە تێکۆشانی ئازادی کوردەوە، تێکۆشانی جەماوەری بەگوڕتر بکرێت، پێویستە شتەکە بەم جۆرە بێت، لەم ڕووەوە کەموکوڕی هەیە.

خێزانە کوردییەکان هاندەدەم و بەڕوونی پێیان دەڵێم، دەیانەوێت ڕۆڵەکانیان لە هێڵی تێکۆشان دووربخەنەوە لەبری تێکەڵبوونیان بە تێکۆشان، ئەمە دەبێت؟ پاشان دەڵێن، نازانم ئالودەبوون هەیە، وەرن ڕزگاریان بکەن، چۆن دەتوانین ڕزگاریان بکەین؟ ڕێکخستن لاوازە، خەبات لاوازە، پەروەردە و ڕێکخستن و هەستیاری و بەشداری گەنجان زۆر لاوازە. چەند گەنجێک لە باکوری کوردستان کۆبوونەوە، پاشان کەمپینێکی تایبەتیان ڕاگەیاند دژی شەڕی تایبەت، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. پێشتر چەند کەمپینی لەم جۆرە هەبوون. بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام و سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە هانتان دەدەم لەم بارەیەوە، لانی کەم ئەم جارە دەتوانین ئەنجامی سەرکەوتووانە بەدەست بهێنین. بەڵام دەمەوێت بەم هاوڕێیانە بڵێم، مرۆڤ چۆن دژی شەڕی تایبەت بەرخۆدان دەکات؟ لەڕێگەی شەڕی شۆڕشگێڕی و شەڕی ئازادییەوە، هەمووان ئەمە دەزانن، سەرەتا بەشداری تێکۆشان دەکەن لەسەر ئەم بناغەیە، یان دەفەوتێن یان دەبنە گەنجی ئاپۆیی فیداکار، بێجگە لەمە ناتوانن هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی لەم کەمپینەش بەدەست بهێنن. نابێت خۆمان فریو بدەین، دەبێت لە ڕاستی نزیک بینەوە.

گەنجانی تێکۆشەر زۆر خۆشەویستن

دەیانەوێت بە تەنها هەنگاو بنێن و بڵێن مافەکانیان ڕەوایە، شتێک لەم بارەیەوە ناڵێم، بەڵام شەڕ و قڕکردن هەیە، هەموو ڕۆژێک شەهید دەدەین، ئەگەر ئەم ڕەوشە نەگۆڕین شوێنێک نامێنێتەوە بۆ ژیانی ئازاد، کاتمان نییە بۆ ژیان، دەرفەتێک بۆ ئەمە نییە، دەبێت ئەو گەنجانە تێبگەن، دەبێت مرۆڤ خاوەندارێتی لە ژیان بکات و بەدەستی بهێنێت، بۆیە دەبێت مرۆڤ لەسەر هێڵی فیداکاری ئاپۆچی تێکۆشان بکات، بەڵام ڕێکاریان نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمە، چونکە بایەخ بەم شەڕە نادەن، ڕێکاری پێویستیان نییە، سیخوڕیان لەسەر دەکرێت، چ هەڵوێستێکت دەبێت کاتێک داوای سیخووڕیت لێ دەکرێت؟ بە تەنها بەدوای چی دەگەڕێیت؟ دەبینی چەتە فاشیستەکان دەستدرێژی دەکەنە سەریان، ئەم ڕەوشە قبووڵ ناکرێت، ئەم گەنجانە ڕێکاری خۆیان دەگرنە بەر، خۆیان ڕێک دەخەن، خۆیان پەروەردە دەکەن، تێدەکۆشن و پشتی یەکتر دەگرن، چیتر سکاڵاکردن لەم شێوازە نەرێنییانە بەس نییە، بە هیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نییە، بەم جۆرە نابنە گەنجی ئاپۆیی، کەس بەرگریان لێ ناکات، گەنجانی تێکۆشەر زۆر خۆشەویستن، ڕێبەر ئاپۆ چی دەگوت؟ ئەوەی شەڕ دەکات، ئازاد دەبێت، ئەوەی ئازاد بێت جوان دەبێت، ئەوەی جوان بێت خۆشەویست دەبێت، ئەگەر دەیانەوێت وەک گەنجانی ئازاد خۆشەویست بن، پێویستە بەبێ پسانەوە هەوڵبدەن و تێبکۆشن تا خۆشەویستی هەموومان ببەنەوە. ئەم یاساکەیە، ئەم یاسای ئاپۆییە، بەگوێرەی پێوەرەکانی ئەم یاسایە پێکبێن، ئەوکات باشتر لە شتەکان تێدەگەن.

بێگومان بەرامبەر گەنجان بەرپرسیارین، بەرپرسیارین سەبارەت بە ئازادی پارتەکەمان، وا نازانم ئەمە نەبێت، ئەگەر ئەم شتانەی گوتم ڕەخنە بێت، ئەوا هاوکات خۆڕەخنەکردنە، کاتێک نرخاندن بۆ ئەم کەموکوڕیانە دەکەم، ئەوە باس لە کەموکوڕییەکانی خۆشمان دەکەم، ئەمە چارەسەر دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە، دووبارە سڵاو لە چالاکی گەنجان دەکەم، بانگ لە هەموو گەنجانی کورد دەکەم، ببنە ئاپۆیی و تێکۆشانی ئازادی زیاتر بگەشێننەوە. ئەم تێکۆشانە سەربخەن، منیش باوەڕم پێتانە.