٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

کاڵکان: سوپای تورک لەنێو سەندرۆمی زاپدایە-١

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند کە دۆخی کوردستان مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە هەرێمەکەداوە و سوپای تورک لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا کەوتووەتە نێو ‘سەندرۆمی زاپ’.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە باسی ساڵی ٢٠٢٢ کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کورد قڕ بکات، سەرەتا ویستی گەریلا لەناوببات، دواتر رۆژئاوا داگیر بکات و وتی، : ٩ مانگ تێپەڕین، نەیانتوانی گەریلا لەناوببەن، نەیانتوانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داگیر بکەن. لەوە زیاتر. گورزی گەورەیان بەرکەوت. بە هەزاران کەسیان لێکوژرا. کەوتووەتە نێو سەندرۆمی زاپ. دەوڵەت، پۆلیس، سوپای تورک لەناوچوو. کۆنتراکان و هەمووان کەوتنە ئەم رەوشەوە.”

دوران کاڵکان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ هەموو رووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٢ کرد و باسی داواکاریەکانی ساڵی ٢٠٢٣کرد.

ساڵێکی نوی دێت، لەسەر ئەم بناغەیەدا دەمانەوێت بپرسین، بۆ سیستم گرنگرتین رووداوی ٢٠٢٢ چی بوو؟ ساڵی ٢٠٢٢ بە تایبەتی بۆ کورد و کوردستان، بۆ هەرێم و جیهان ساڵێکی چۆن بوو؟ بەم پێیە ساڵی ٢٠٢٣ چۆن دەبێت؟

لەگەڵ کۆتایی ساڵی زایینی، ڕووداوە گرنگەکان باس دەکرێن، پێکهاتە جۆراوجۆرەکان بەگوێرەی خۆیان ساڵەکە هەڵدەسەنگێنن، هەوڵ دەدەن وانە لە ساڵەکە وەربگرن. ئێمە هەڵسەنگاندنەکانمان، پلانەکانی خەباتمان زیاتر لەم چوارچێوەیەدا دەکەین. بۆ ئێمە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتەکەمان، نەورۆز ، ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ، پیلانگێڕی و ساڵیادی خەباتمان لە دژی پیلانگێڕی هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە سەری ساڵی زۆرمان هەیە. ڕاستە، ئێمە هەڵسەنگاندنەکانمان بەگوێرەی سەری ساڵ؛ پلانسازی تێکۆشانمان بەپێی ئەو ساڵنامانەی کە ئێمە دامانناوە دادەڕێژن.

بەڵام هەڵسەنگاندنی ساڵی ٢٠٢٢ گرنگە، ساڵێکی تێکۆشانێکی گەورە بوو، ساڵی شەڕ بوو، لە هەمان کاتدا ئەنجامی گرنگ لە جیهان و لە کوردستانیش سەریان هەڵدا، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت رووداوی گرنگ دروست بووە. تێکۆشان و شەڕەکان بە هەمان شێوە دەچنە ناو ساڵی نوێیەوە. بێگومان لەسەر بنەمای دەرئەنجامی خەباتی ساڵی ٢٠٢٢ روو لە ساڵی نوێ دەکەین. ساڵی نوێ بەو پێیە بەردەوام دەبێت. دەتوانرێت بڵێین لە ساڵی ٢٠٢٣دا پێشهاتی نوێ روودەدات. ئەمەش لە سایەی پێشهاتەکانی ساڵی ٢٠٢٢دایە.

لە روانگەی سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمەوە، گرنگترین رووداوی ساڵی ٢٠٢٢ شەڕی ئۆکرانیا بوو. ٢٤ی شوبات دەستی پێکرد، ١٠ مانگە بەردەوامە، دوو مانگی ماوە بۆ یەک ساڵ. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢ داوە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە: “ناکۆکی و ململانێی سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم تەنیا لە ئۆکرانیا بووە، شەڕی ئوکراینا هەموو شتێکی دیاری کرد، ناتوانین بڵێین لە هیچ شوێنێکدا ململانێ و شەڕ نەبووە. ناوەندی سیستەمەکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوەندی ململانێ و رکابەری، قەیران و گرژیی سیستمە. سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کێشەکانیی چارەسەر نەکرد کە بچێتە ناو شەڕی ئۆکرایناوە. بەبێ ئەوەی چارەسەری بکات، چووە شەڕەوە. لە هاوینی ٢٠٢١ لە ئەفغانستان هەڵهات و لەبەر ناچارەسەری ئەفغانستانی رادەستی تالیبان کرد. لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ لە نێوان ئەو قەیران و رکابەریەی کە شەڕی ئۆکرانیا دروستی کردبوو، هەوڵیدا خۆی بەڕێوەببات و تەمەنی درێژ بکاتەوە و هەوڵی گۆڕینی هەندێک ململانێی بدات بۆ ململانێی دیکە. ململانێ و پێدادانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێشتا بەردەوامن. لە دەڤەرەکانی دیکەی جیهانیش بە هەمان شێوەیە.

لایەنە چالاکەکانی جەنگی ئوکراینا بریتین لە رووسیا و ئەمریکا. تەنانەت ئەگەر ئوکرایناش هەبێت، تەنانەت ئەگەر وەک زلهێزێک لە شەڕەکەدا سەیر بکرێت، ناتۆ و ئەوروپا بە شێوازی جیاواز چوونەتە ناو شەڕەکەوە، بەڵام من دەڵێم لایەنی سەرەکی ئەمریکا و رووسیان. پەیوەندییەکانی ئەمریکا و رووسیا، ململانێ و ئاڵۆزیەکانیان بووە هۆی شەڕی ئوکراینا.ئامانجی پوتین روخاندنی بەڕێوەبەری زێلێنسکی بوو. بە هێرشێکی یەک دوو ڕۆژە، تەنانەت بە ئۆپەراسیۆنێکیش، دەیویست بەڕێوەبەری زێلێنسکی بروخێنێت و لەناوی ببات، یان ویستویەتی کۆتایی بەو سیاسەتە بهێنێت کە لە ئوکراینا دژ بە رووسیا پەیڕەو دەکرێت. رووسیا لەم کارەدا سەرکەوتوو نەبوو. شکستی رووسیا بەهۆی زێلێنسکیەوە نەبوو. ئەمریکا و ناتۆ وایان لە رووسیا کرد لە هێرشەکەدا شکست بهێنێت. هێرشەکەی رووسیا کە وەک ئۆپەراسیۆنێک دەستی پێکرد، گۆڕا بۆ شەڕێک کە ماوەی دە مانگە بەردەوامە.

شەڕەکە هەندێک جار توند بوو، توندوتیژی سەربازی هەندێک جار کەمتر بوو. شەڕەکە لە هەندێک ناوچەی ئوکراینا دەستی پێکرد، ئوکراینا وێران بوو. وڵاتانی ناتۆ و رووسیا چەکی گرنگیان بەکارهێنا. کۆگاکانی چەکەکانیان بەتاڵ کردەوە. بەم شێوەیە بازرگانانی چەک، چەکەکانیان فرۆشت. بازرگانی شەڕ و سەربازی گەشەی کرد و قازانجێکی زۆریان کرد.

له رووی ئەنجامی سەربازییەوە مرۆڤ ده توانێت ئەم قسەیە لە بارەی رووسیاوە بڵێت: یەک دوو پلانی تێکشکێنران. لە کۆتاییدا چەند ناوچەیەکی ئوکراینای لە نزیک سنوورەکانی داگیر کرد. لەدژی ئەمریکا و ناتۆ وەستایەوە. لەدژیان شەڕی کرد و لە رووی سەربازیەوە خۆی تاقی کردەوە. هیچ ئەنجامێک بۆ بەڕێوەبەرایەتی زێلێنسکی نابێت. بەو شێوەیە هەڵدەسەنگێندرێت کە بەڕێوەبەرایەتی خۆی سەلماندبێت. بەڵێ خۆی تاقیکردەوە و خزمەتی سیستەمی ناتۆ و ئەمریکای کرد، وابەستەبوونی خۆی بەوانەوە تاقیکردەوە. لەم دواییانەدا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا. بەم شێوەیە ساڵەکەی تەواو کرد. ئەوە گەورەترین سەرکەوتنیەتی. لە راستیدا ئەوەی لە روانگەی سەربازی-سیاسیەوە باشترین ئەنجامی بەدەستهێناوە، ئەمریکایە. دەتوانین بڵێین دوای بازرگانەکانی چەک، ئەمریکا ئەنجامی بەدەست هێناوە. ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا جارێک وتی: ناتۆ مێشکی خۆی لەدەستداوە”.

ناتۆ پێشتریش لە لێواری هەڵوەشاندا بوو. ئەمریکا، لەگەڵ شەڕی ئوکراینا، ناتۆی یەکخستەوە. ناتۆ کاریگەری خۆی نوێکردەوە. ئێستا کە سوید و فینلاند بوون بە ئەندام، ناتۆ کەمێک زیاتر گەورە دەکرێت. ئەمریکا ئەوروپا و رووسیای رووبەرووی یەکدی کردەوە. دۆخێکی ململانێ و شەڕی دروست کرد. پێشتر ناکۆکی و ململانێ لە نێوان بەڕێوەبەری بایدن و پوتین هەبوو. ئەوروپاش خرایە نێو ئەم بابەتەوە. ئەمانە ئەو ئەنجامانەن کە تا ئێستا بەدەست هاتوون.

ئەمریکا بە پشت بەستن بەم بابەتە و پێشهاتەکانی نێو ناتۆ و شەڕی ئوکراینا، ویستی هاوپەیمانییەک لە دژی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکات کە سەنتەرەکەی سعودیە بێت. ویستی هاوپەیمانییەکی گەورە لە دژی چین لە زەریای هێمن دروست بکات. بۆ ئەوەش هەنگاویان ناوە. بەڕێوەبەری بایدن گرنگی بە هەردوو پلانەکەدا. سەردانیان دەکرد و کۆبوونەوەیان ئەنجام دەدا. دەیانوت: ” ٣ ناتۆی ئەمەریکا” دەیانوت: “ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناتۆ لە زەریای هێمن” و ویستی هاوپەیمانی هاوشێوەی ناتۆ لە دژی رووسیا-چین-ئێران لەو ناوچانە دروست بکات. لەسەر ئەم پلانانە کاریان کرد. بارودۆخی سیاسی ئێستا بەم شێوەیەیە.

لە روانگەی سەربازییەوە ئێستا شەڕەکان کەمن. ناتوانن ئاگربەستیش رابگەیەنن. ناتۆ دەڵێت؛ “بەردەوام دەبێت”. روسیاش لایەنگری کۆتاییهێنانی شەڕە، لەوە زیاتر هیچ شتێک نەماوە کە بیکات. بەڵام ئەمریکا دەیەوێت بەردەوام بێت لە پاراستنی ئەم دۆخەدا. دەیەوێت ئەوروپاش بگرێتەوە. ئەمانە دەرئەنجامی شەڕی ئوکراینان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا. بەڵام دیار نییە ئەمە تا چەند دەخایەنێت و تا چەند دەڕوات. ئایا دۆخی ناتۆ بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت؟ ئەوەی گرنگترە ئەوەیە کە ئەمریکا دەتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە ململانێ و شەڕی نێوان ئەوروپا و رووسیا؟ ئەم دۆخە چ لەسەر ئاستی دەوڵەتان و چ لەسەر ئاستی کۆمەڵگاکان خاڵی مشتومڕە. خەڵکی رووسیا بەڵێیان بۆ شەڕ نەکرد و پەسەندیان نەکرد. لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمەڵگەی ئەوروپی زیاتر لەدژی قەیرانی گازی سروشتی و وزە دەوەستێتەوە کە بەهۆی ململانێی نێوان رووسیا و ئەوروپا روویداوە. بۆیە ئەم دەوڵەتانە ناتوانن ئەم سیاسەتە بەڕێوەببەن. ئەوروپا ناتوانێت لەم دۆخەدا درێژە بە شەڕکردن لەگەڵ رووسیا بدات. ئەگەر ئەمریکا شەڕ بەسەر ئەوروپادا بیسەپێنێت، ئەوا شکست دەهێنێت. بۆیە دۆخێکی جێگیر لە ئارادا نییە. بەڵێ، هەندێک دەرئەنجامی ڕۆژانە هەبووە، بەڵام ئەوەندە نەبوو کە بۆ دۆخێکی هەمیشەیی بگۆڕێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا چووە ئەمریکا و پێشنیاری کرد کە ‘سەرکردایەتی هاوبەش بکات’. ئەڵمانیا پێشتر ئەم پێشنیازەی پێشکەش بە ئەمریکا کردبوو. لە رووی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، حکومەتی ئێستای ئەڵمانیا وەڵامی ئەرێنی دایەوە. ئەڵمانیا رایگەیاند کە هەندێک بڕیاریان لە بواری چەکەوە داوە. پێویستە ئەم هەڵوێستەی ئەڵمانیا چاودێری بکرێت، چونکە دەکرێت مەترسیدار بێت. سەرمایەداری ئەڵمانیا لە ئێستاوە رووبەڕووی شتێکی وەها بووەتەوە کە ئەم دۆخە ببێتە سێیەمین رووداوی گەورە. پێدەچێت مەترسیدار بێت. دۆخی ململانێکان لەوێ بەردەوام دەبێت. ئەمریکا پێشتر تا رادەیەک فەڕەنسای بە چالاکی هێشتبووەوە. وایکردووە بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا نزیک بێتەوە.

هاوپەیمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرنەکەوت. ویستی لە سەرووی سعودیە بەڕێوەی ببات، بەڵام شکستی هێنا، سەرکەوتوو نەبوو. ئێستا، ئایا ئەمریکا بەتەواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێتەوە یان نا، ئەمە مشتومڕێ لەسەر دەکرێت. پاشان سعودیە لەگەڵ ئێران کۆبووەوە، پاشان لەگەڵ چین کۆبووەوە. ئێستا دەوترێت: “چین یەکجارەکی و بۆ هەمیشە کاریگەری ئەمریکا لە کەنداو کەمدەکاتەوە”. نەیتوانی هاوپەیمانی عەرەب لەگەڵ ئیسرائیل لە دژی ئێران دروست بکات. ئەمە وەک دەرئەنجامێکی نەرێنیش سەیر دەکرێت.

پێشتر هاوپەیمانێتی زەریای هێمن هەبوو کە تا رادەیەک دژی چین بوو. گرژیی نێوان چین و ئەمریکا بەردەوامە و بە شێوازی جیاواز بەردەوام دەبێت. بەڵام چین نایەوێت دژایەتیەک بەدڵی ئەمریکا بکات. حکومەتی چین ئەمەی راگەیاند. لە رووی ئابوورییەوە خەبات دەکەن. ئەوان رایانگەیاند کە دۆخی بەرگری خۆیان باشتر دەکەن، بەڵام چین بەو شێوەیەی ئەمریکا نایەوێت؛ دوو بلۆکیان هەبێت و بەو پێیە سیاسەت بکەن. دەیەوێت لەگەڵ هەمووان پەیوەندی هەبێت. بەڵام چین لە رووی ئابووری و سەربازیشەوە بەهێزە. رۆژ بە رۆژ کاریگەرتر دەبێت.

بۆیە پێناچێت ئەو شتانەی کە ئەمریکا لە رێگەی شەڕی ئۆکراینا بەدەستی هێناوە هەمیشەیی و درێژخایەن بن. ئەو شتانە چین کە بەدەستی هێناون؟ چین هەیە، رووسیا هەیە، هێشتا کێشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. ئەڵمانیا ویستی نیشانی بدات کە لەگەڵیدایە و لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاو دەنێت. وڵاتانی شەنگەهای کۆبوونەوە. هەندێک کەس پێیان وایە کە جیهان بەسەر دوو بلۆکدا دابەش دەبێت، وەک بلۆکی سۆڤیەت-ئەمریکی و وەک سەردەمی جەنگی سارد دەبێت. بلۆکێکی بەو شێوەیە نییە، چونکە هێزێک هەیە. ئەو راستییەی کە دروست بووە ئەمەیە: ململانێ و پێکدادان سەرەتاییەکانی مۆدێرنیتە کاپیتالیزم قوڵ بوونەتەوە. زۆر ناوەندی هەیە، ململانێی نێوانیان زیاتر دەبێت. ئەو پرۆسەیەی ئێمە پێی دەڵێین جەنگی جیهانی سێیەم قووڵتر دەبێتەوە و بەردەوامە. سیستەم دەیەوێت لە قەیران و گێژاوەکان بێتە دەرەوە، بەڵام هیچ رێگەیەکی سەرکەوتنی نییە. ئەمە بە ڕوونی دەبینرێت. شەڕ بەردەوام دەبێت. سیستەمەکە بێ چارەسەرە. قەیرانەکە قووڵە. شانسی کەمکردنەوەی قەیرانەکەی نییە. لەگەڵ شەڕەکانی وەک شەڕی ئوکراینا، شەڕی عێراق، شەڕی ئەفغانستان؛ بە دەستپێکردنی شەڕ لە شوێنی جیاواز، شەڕە بچووکەکان، ململانێ ناوخۆییەکان، دەیەوێت بە ئاسانی خۆی دەرباز بکات، تەمەنی خۆی لە نێو قەیران-گێژاودا درێژ بکاتەوە. دۆخی ململانێ و شەڕ بەردەوام دەبێت. سیستەم ناتوانێت لێی دەربچێت. پێناچێت هێزی سیستەم بۆ دەرچوون لەم دۆخە ئامادە بێت. جارێکی تر دەرکەوت کە ئەم دۆخە بۆ ئەو هێزانە دەمێنێتەوە کە لە دەرەوەی سیستمن. واتای ئەمە چییە؟ شەڕی ئەفغانستان بوو، شەڕی عێراق بوو؛ ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان کشانەوە. وەک ئەوەی ڕوویدا، هەمووان هیوایان دەخواست کە چیتر شەڕ ڕوونەدات. کۆتاییەکەی چی بوو؟ شەڕی ئۆکراینا سەریهەڵدا. واتە ئەم سیستەمە ناتوانێت بەبێ شەڕ بمێنێتەوە. مرۆڤایەتی لە رێگەی هەڕەشەی شەڕ و ئەگەرەکانی شەڕەوە بەڕێوە دەبات. بەم شێوەیە بەردەوامە لەسەر فراوانکردنی دەسەڵاتەکەی. شەڕ دەکات، لە شەڕ و ململانێ ناهێتە دەرەوە. هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت.

پێشتریش کێشەیان دەنایەوە. کۆرۆنا هەبوو، پێش ئەوە ئەنفلۆنزای باڵندە و بەراز هەبوو. هەموو میکرۆبێک بەرهەم دەهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ وتی؛ “سیستەم سیستەمێکە کە بووەتە شێرپەنجە” ئەمە زۆر گرنگە. نەخۆشی دروست دەکات، شەڕ دروست دەکات، هەموو جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک بۆ مرۆڤایەتی دروست دەکات. مرۆڤەکان لە هەموو کاتێک زیاتر ئەمە دەبینن. بۆ نموونە; مرۆڤایەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی بەرکەوت. هەندێک لایەن وازانجێکی زۆریان کرد. وایکرد دەوڵەتان بتوانن کۆمەڵگاکان زیاتر کۆنتڕۆڵ بکەن. رەنجی کۆمەڵگا و کرێکاران زیاتر دەخورا. فشاری زیاتریان خرایە سەر. فشاری زیاتریان لێکرا. دەوڵەت لە رووی هەواڵگریەوە زیاتر بەسەر ژیاندا زاڵ بوو. جیهانیان بۆ زیندان گۆڕیوە، وەک ئەوە وایە کە جیهان لەژێر دەستی ئەم سیستمەدا وەک زیندانێکی نیوەکراوەدابێت. زیانەکان زۆرن. هەندێک لایەنیش قازانج دەکەن. لە ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە قازانجیان کرد. لە شەڕی ئەفغانستانیشەوە قازانجیان کرد، لە شەڕی ئوکرایناشەوە قازانجیان کرد. بازرگانەکانی چەک قازانج دەکەن. بارۆنەکانی جەنگ قازانج دەکەن. بەڵام ئەوانەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت، کۆمەڵگاکانن، دەستیان بەسەردا دەگیرێت، رەنگە چیتر نەتوانن بژین، لە لێواری برسێتیدان. رۆژ بە رۆژ زیاتر فشاریان دەخرێتە سەر. دۆخی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم بەم شێوەیەیە. ئەمانە دەرئەنجامی شەڕی ئوکراینایە لە ساڵی ٢٠٢٢دا. هیچ شتێکی نوێ لە بەرەی رۆژئاوادا نییە. لە مۆدێرنیتە سەرمایەداریدا هیچ شتێکی نوێ نییە، هیچ شتێک نییە بارودۆخە قەیراناوییەکەی سووک بکاتەوە. لە رووی دیموکراسییەوە هەستیاری نییە. هەمووان بە هیوای ئەوە بوون کە بەڕێوەبەری بایدن هەندێک هەستیاری لە بواری دیموکراسیدا نیشان بدات. جێگری سەرۆکێکی ژنی هەڵبژارد، جێگری سەرۆکێکی ژنی ڕەشپێست. ئومێد ئەوە بوو کە زەمینە بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگا خۆش بکات، بەشێوەیەکی دیموکراسیانە مامەڵە بکەن، هەستیار بن بەرامبەر بە دیموکراسی. ئێمەش چاودێریمان کرد، گوتمان بەو شێوەیە روودەدات. ئەگەر وا بووایە، پێمان خۆش بوو هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، بە ئەرێنی سەیری بکەین، بەڵام ئەوەی بە کردەوە بینیمان شەڕ و نەخۆشی زیاتر بوو، قەیران و گێژاو بە یەکجار قووڵتر بوونەوە. ئێمە لە رووی هەستکردن بە دیموکراسیەوە هیچمان نەبینی. دژایەتی و ململانێی مۆدێرنیتی کاپیتالیزم، قەیران و گرژییەکانی قوڵتر کردەوە، وا دیارە زیاتر قووڵتر دەبنەوە.

باشە لە رووی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی جیهان و بزووتنەوەکانەوە ساڵی ٢٠٢٢ خاوەن کارەکتەرێکی چۆن بوو؟

بەڵێ گرنگە، دەتوانرێت باس لە پێشهاتە نوێیەکانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بکەین. هەرچەندە داتای زۆری ئاشکرا نەبوو، بەڵام قووڵی بیرکردنەوە هەبوو. بەم مانایە ئاستێکی کوالیتی و گەشەدانی بەرچاو هەبوو. بێ گومان تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی ژنان لە پێش هەموو شتێکەوەیە. شۆڕشی رزگاریخوازی ژنان لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە. لە رووی زانستی، رێکخستنی و چالاکییەکانەوە بەرەو فراوانبوون دەچن. ئەمەمان بینی: بەرخۆدانی ژنان لە هەموو جێگەیەک بوو، خەباتیان لە چوار لای جیهاندا هەبوو، دەتوانین بڵێین لە هەموو وڵاتانی جیهان هەبوو. بەرخۆدانی ژنان لە دەوڵەتە دواکەوتووەکانی مۆدێرنیستیشدا روویدا. ژنان داوای ئازادیان کرد. بینیمان کە ژنان رێکخستنکراون. ئێمە ئەمەمان لە ئەفریقا بینی، لە ئاسیا بینیمان، لە ئەمریکاش دەیبینین، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەیبینین. تێکۆشان بۆ ئازادی کوردستان لەسەر بنەمای شۆڕشی ئازادی ژنانە. کاریگەری ئەوەمان لە تورکیا، سعودیە و ئێران بینی. پێشهاتێک سەریهەڵدا کە خەباتی ئازادی ژنان بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ ئێران بڵاوبووەوە و پێناسە ئایدۆلۆژییەکانی رێبەر ئاپۆ و دروشمە شۆڕشگێڕییەکانی ژنانی کوردی بە جیهانی کرد.

یەک لە پێشەنگانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، بەشی ژنان لە بواری هۆشمەندی، رێکخستنی و چالاکیدا پێشەنگایەتی خۆی سەلماند. راگەیەندرا کە سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان، بە راستیش ساڵی ٢٠٢٢ سەلماندی کە سەدەی ژنانە. لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و بە هەموو چالاکییەکانی خۆیەوە ئەوەی سەلماند. لە ئەفریقا، لە وڵاتانی عەرەبی، تا ئەمریکای لاتین بەرخودان هەیە و چالاکی زۆر کاریگەری ژنان بوونی هەیە. لەم بوارەدا لە عەقڵیەتی ئازادی ژندا بەرەوپێشچوونێک هەیە. لە سەرەتادا بە ناوی مافەکانی ژنان، تێکۆشان لە دژی ئەشکەنجە-دەستدرێژی، دەستکەوتەکانی ژنان’ دەوترا. ئێستاش “ئازادی ژن، یەکسانی لە سەر بنەمای ناسنامەی ژن، شۆڕشی ئازادی ژن” بە دەنگێکی بەرز هاواری بۆ دەکرێت. ئەو داواکارییە رێنیشاندەرانە پلانیان بۆ دادەنرێت. ژنۆلۆژی کە رێبەر ئاپۆ بەرەوپێشی بردووە، بڵاو دەبێتەوە. ژن و پیاو کە لە رووی پلەبەندی و سیستمی دەوڵەتپارێزیەوە ئافرێنراون لە یەک دادەبرێن. کۆدەکانی ژنۆلۆژی باشتر ئەوانە چارەسەر دەکات.

لەم واتایەدا دەبێت مرۆڤ ئەمە ببینێت: لە وشیاری و رێکخستنبووندا زیاتر قوڵبوونەوە هەیە. نەک هەر بەرامبەر قەیران و تەنگەژەی ئێستای مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، لە بەرامبەر گوشار، زۆرداری، ئەشکەنجە و دەسەڵاتداری بیر و بڕوا و سیاسەتی باڵادەستی پیاو. هەڵوێستێکی بیردۆزی، دۆخێکی وشیاری دێتە ئاراوە کە داوای کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژن دەکات. ئەمە زۆر گرنگە. رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەوە هەڵسەنگاندنی زۆر قوڵی کردووە. ژنۆلۆژی بە راستیش هەموو کۆدەکانی سیستمی دەسەڵاتداری پیاو و دەوڵەتپارێزی پێنج هەزار ساڵە و تەنانەت سەردەمەکانی بەر لەوەشی کردووەتەوە و ئاشکرای کردوون. هەروەها لایەنی واتای ئازادی ژنی دەستنیشان کردووە. کۆمەڵگای دیموکراتیک لە سەر بنەمای ئازادی ژن چۆن دەتوانرێت دابمەزرێت، ئەوانەی خستەڕوو. ئەو پێویستیە دەبێت باشتر بڵاو بکرێتەوە.

هەروەها رێکخستنیش هەن. لە زۆر گۆڕەپاندا رێکخستنی ژنان هەیە. وشیاری لەسەر تێکۆشان و رێکخستنبوونە. لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەڕێوەبەرانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کۆبوونەوەی خۆیان ساز دەکەن، نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵ دەدات وەک کۆبوونەوەی دەوڵەتان درێژە بە خۆی بدات، هەرچەندە بە شێنەیی و هێواشیش بێت. لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بزوتنەوەکانی ئازادی ژن هەبوون کە لە ئاستی جیهاندا هەوڵیاندا خۆیان بە رێکخستن بکەن و کۆبوونەوەیان سازکرد. لە تونس دووەم کۆنفرانسی ژنانی جیهان، بە دروشمی ‘رزگارکردنی ژیان’ لە بەرلین سازکرا. گفتوگۆی گرنگ ئەنجامدران. لە ساڵێکدا دوو کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ئەنجامدران. لە ٣٠-٤٠ وڵاتەوە بەشداربوون. لەو شوێنانەی کە تیایدا دەژین رێکخستن دەکرێن. ئێستا بزوتنەوەی ژنان دۆخی رێکخستنبوونی جیهان بە دەنگێکی بەرزتر تاوتوێ دەکەن. لەبارەی دامەزراندنی کۆنفیدراڵیزمی ئازادی ژنانی جیهان گفتوگۆ دەکەن.

ئەوەی ئێستا لە رۆژەڤدایە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت ئەمەیە. لە رووی رێکخستنیشەوە گەیشتووەتە ئەو ئاستە.لەناو کۆمەڵگاکانی دیکە ئەوە بوونی نیە. لە رووی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکەوە تاکە هێز کە لەم ئاستەدا خۆی بە رێکخستن دەکات بزوتنەوەی ژنی ئازادە. ئەمە زۆر گرنگ و بە واتایە. ئێمە گرنگی بەمە دەدەین. بە راستیش ژنی ‘ ژن ژیان ئازادی’ ژیانە و دەبێت ژیان ئازاد بێت. دەبێت کۆمەڵگای دیموکراتیکیش بەدەوری ژنی ئازادەوە بە رێکخستن بکرێت. واتای ‘ژن ژیان ئازادی’ ئەمەیە. لەسەر ئەو بنەمایە، بەرەوپێشچوون هەیە. وەک چۆن کۆمۆنی پاریس بە دروشمی “ئازادی، یەکسانی، برایەتی” کەوتەڕێ، ئێستاش شۆڕشی ئازادی ژن وەک پێشەنگی سەدەی ٢١ دروشمی شۆڕشگێڕی سەدەی ‘ ژن ژیان ئازادی’یان دەستنیشان کردووە. بێگومان ئەمە پێناسەی راستەقینەی ژن لە خۆی دەگرێت. لەبەر ئەوەی ژیان جێگەی راستەقینەی خۆی لە ژیاندا دەکاتەوە، لە کۆمەڵگادا دەبێت ژیان ئازاد بێت. ئەوەی ئازاد نەبێت ژیانی بۆنابێت. مرۆڤایەتی ناتوانێت ژیانێکی دیکە قەبوڵ بکات. کۆمەڵگای دیموکراتیک تەنیا بەدەوری ژنی ئازادەوە بونیاددەنرێت. بە شێوەی تر ئەگەری نییە. ئەمە بەرەوپێشچوونێکی گشتی و سەرتاسەرییە. ئەمە بەرەوپێشچوونێکە کە هەنگاو بە هەناو سەدە دەستنیشان دەکات.

جگە لەوە، لە بواری گەنجاندا کەموکوڕییەکی جددی بوونی هەیە. هەندێک لایەنی هەیە کە دەبێت رەخنەی لێبگرین. لایەنی بەو جۆرە هەیە کە دەبێت بەرفراوان بکرێن. رابردووی گەنجان جیاواز بوو. ئێستا لەو ئاستەدا نییە و لە رووی وشیاریی، رێکخستن و چالاکییەوە لە بواری بوون بە هێزێکی جیهانیدا خاوەن هەڵوێستە.

لەلایەکیترەوە لە بواری ململانێی کرێکار-رەنجدەر، دا لە بواری چینە بندەستەکاندا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، لە ئاستی پارت و سەندیکاکاندا تێکۆشانیان هەیە. بەڵام ئەو بزوتنەوە چینایەتیانە لە قاڵبدان و دۆگماتیکن، ناتوانن خۆیان بە گوێرەی پێویستیەکانی سەردەم نوێ بکەنەوە. بۆ نمونە ناتوانێت بە هەڵوێستی بیردۆزی-رێکخستنی لە سەر بنەمای ئازادی ژن وەڵامی شۆڕشی ئازادی ژن بداتەوە و کۆمەڵگای دیموکراتیک پێش بخات.

سەندیکاکان ناتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە، هەروەها پارتە کۆنەکانیش ناتوانن خۆیان نوێ بکەنەوە. لەم واتایەدا پەیوەندی و هاوپەیمانی جیهانی لاوازن. لە سەر ئاستی وڵاتدا هەیە. پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە. دەبێت نوێبوونەوەی بیردۆزی-تیۆریکی خۆیان سەرلەنوێ ئەنجام بدەنەوە. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە بەرەو رێکخستنێکی جیهانی هەنگاو بنێن.

بزوتنەوەی ئایدۆلۆژیک گرنگ بوون. لەم ماوانەی رابردوودا بزوتنەوەی سەوزیش دەستکەوتی گرنگی دروست کرد. هەروەها هەوڵیاندا لەسەر ئاستی جیهانیش بزوتنەوەیەک ساز بکەن. لە تێکۆشان لە دژی سەرمایەداریدا لە بواری پاراستنی ژینگەدا و سەرنجڕاکێشان بۆ سەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا وەک کەرەستەیەکی گرنگ هاتنە ئاراوە. بەڵام ئەم دواییە لاواز بوون. بەشێکی بزوتنەوەی سەوزیش لە ژێر ناوی “ئێمە بەرەو پارتیبوونەوە دەچین، ئێمە دەبینە سیاسی”بوونە بەشێک لە سیستمەکە. ئەوەش پارتیەک لە سەر بنەمای دیموکراتیک – بەسیاسیکردنی زیاتر، بەواتای کەوتنەناو مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و بوون بە بەشێک لە دەسەڵات و دەوڵەتی خستەبەردەم پارتیبوون و بە سیاسی بوون و چوون و بوونە هاوبەشی دەسەڵات.

لە بنەڕەتدا دەتوانن بیشیبینن من رەخنەیان لێدەگرم، ناڵێم کە نابێت هەرگیز لە بەڕێوەبەردنی دەوڵەتدا بەشدار بن، بەڵام ئەگەر وەک هێزێکی جێگرەوە، وەک بەشێک لە کۆمەڵگای دیموکراتیک بەشداری ئەو شتانە بکەن، ئەوان پاڵپشتی لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بکەن. بە بەدەستهێنانی هەندێک هێز و دەوڵەتبوون ئەوە دەکەن، لەبەر ئەوە بزوتنەوەی ئیکۆلۆژیک لە رووی ئایدۆلۆژیەوە پاشەکشێی کرد، لەم واتایەدا پارچە کرا. هێزی بەم جۆرە بە هاوبەشی ناتوانن لە دژی تاڵانکاری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و لەناوبردنی ژینگە و کۆمەڵگا تێبکۆشن. بۆ نمونە لە ئەڵمانیا هاوبەشی دەسەڵاتن، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هەوڵ دەدات بە پێشەنگایەتی سیستمی سەرمایەداری جیهانی هاوکاری بکات و ئێمە ئەو سیاسەتە باش دەبینین، ئێمە ناتوانین لێرەدا هەڵوێستێکی دیموکراتیک لە بەرامبەر بندەستان ببینین. زۆر لاوازە. پێوانەی ئەوان هەیە کە ئەوان دەکاتە هێز و نەتەوە. لەم بوارەدا لاواز بووە. لەبەر ئەمە دەبێت سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ بزوتنەوە ژینگەپارێزیی و ئیکۆلۆژیکییەکان بکرێن. دەبێت بزوتنەوە سەوزەکان گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت و هەڵبسەنگێنرێنەوە. دەبێت لە دژی ئەو خواستی بە دەوڵەتبوونە، دەسەڵاتداربوونە، پارتیبوونە بێت و بەم واتایە بە سیاسی بکرێت. پارتیبوون لەسەر بنەمای کۆمەڵگای دیموکراتیک دەبێت سیاسەتی دابڕێژرێتەوە، پێویستی بەوە هەیە کە ئەمە پێش بخرێت.

لە بزوتنەوەی ئیکۆلۆژیکیشدا لاوازی هەبوو. بزوتنەوەکانی دیکە، پارتی، هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان لە وڵاتانی خۆیاندا قەتیس ماون، لە دۆخێکدا نین کە ناسنامەیەکی هەرێمایەتی و گەردونی بەرەوپێش ببەن، لە نوێکردنەوەی خۆیاندا لاوازن، دابرانی زۆر، دۆگمابوون و قاڵبپەرستییان تێدایە.

لە هەڵسەنگاندنی جیهانی نوێدا، تێگەیشتن و هەڵێنجانی چارەسەری قوڵدا لاوازی هەیە. لە بواری ئیکلۆژی و ئازادی ژناندا پێویستی بە قوڵکردنەوەی فکر و شۆڕشی بیر و باوەڕی هەیە. مامەڵەکردن لەسەر ئە بابەتانە رواڵەتی و بەرتەسکن. مامەڵەکردن لەسەر ئازادی ژن لەسەر بنەمای شۆڕشگێڕی و قوڵ نییە، مامەڵەکردن لەگەڵ ئیکۆلۆژیش قوڵ نییە. لەبەر ئەوەش ناتوانن شۆڕش، دەسەڵاتداری و دەوڵەت، کۆمەڵگای دیموکراتیک، ژیانی ئازاد وەک پێویست روون بکەنەوە، قوڵ ببنەوە، بەرجستەبن، ناتوانن لە دەسەڵاتدار و دەوڵەت داببرێن.

ئەوانەی ناتوانن لە دەسەڵاتداری و دەوڵەت داببرێن هێز و دەوڵەت بەرهەم دەهێنن. کەس ناتوانێت بڵێت ‘دەوڵەتی دیکە خراپە، ئەوەی من باشە’. گەرنتی چییە کە دەوڵەتی ئەو باش بێت، خۆی لە خۆیدا دەوڵەت کەرستەی ستەم و چەوساندنەوەیە. هەموو سۆسیالیستەکان بەم جۆرە پێناسەیان کردووە. لەسەرەتاوە پێناسەی تیۆریکی سۆسیالیستەکان بەم جۆرەیە.

لە کۆتاییدا مامەڵەی ئەوەی ‘دەوڵەتی من باش دەبێت’. خۆ فریودانە. بەڵام ئەگەر دەوڵەتیان بە دروستی پێناسە بکردایە بە گوێرەی ئەو پێناسەیە بجوڵانایەوە، بەرەو پێناسەی ئامێری گوشار و کۆلۆنیالیستی دەچوون. کە ئامێری ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیزم نابێتە دەوڵەت: دەبینن کە ئازادی، یەکسانی لەسەر بنەمای جیاوازییەکان، دابەشکردن، کۆمۆنیالیزم تەنیا بە بەڕێوەبەری دیموکراتیک و کۆمەڵگای دیموکراتیک دەستەبەر دەبێت. لەم واتایەدا هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک پێویستیان بە روونکردنەوەی تیۆریک- ئیکۆلۆژیکە. هەڵسەنگاندنەکانی رێبەر ئاپۆ زۆر بەرچاوڕوونی دەبەخشێت، چاوەکان دەکاتەوە و رێبەرایەتی دەکات. دەبێت هەموان بیخوێننەوە، راوەستەی لەسەر بکەن و سودی لێوەربگرن. رامانێکە، ئەو بینینانە دەکەونە خزمەتی مرۆڤایەتییەوە، ئەو بینینانە لە ژێر دەسەڵاتداری کەسدا نین، لەبەر ئەوەش دەبێت هەوڵ بدرێت کە روانگەکانی رێبەر ئاپۆ لەبارەی تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا بخوێندرێنەوە و لێیان تێبگەن، لەسەر ئەو بنەمایە هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک سەر لەنوێ رێکبخرێنەوە و لەسەر ئاستی گەردونی و جیهانیدا بەرەوپێش ببرێن. بانگەوازمان لەسەر ئەو بنەمایەیە.