٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

کاڵکان: لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێکۆشان زیاتر بە جیهانی بکەن

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، کە زانابوونی پارچەکردنی سیستمی ئیمراڵی تا دێت زیاتر بڵاودەبێتەوە و وتی، “ئێمە ئەو تێکۆشانە فرە لایەنە ئەنجام دەدەین و دەیگەیەنینە دۆخی تێکۆشانی ئازادیی گەردوونی و تێکۆشانێکی دیموکراسی بنچینەیی”.

کاڵکان ئەوەشی خستەڕوو، کە ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شکستپێهێنان بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، پەیوەست بە داماڵینی دەمامک لە روخساری ئەو هێزانەی کە پیلانگێڕییان ئەنجامداوە و بەڕێوەی دەبەن، بۆ چارەسەر پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرەوپێشچوونی شۆڕشی دیموکراتیک پێویستی بە تێکۆشان هەیە و وتی، “تا سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی هەبێت پیلانگێڕیش بەردەوامە. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تەنیا بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لەناو دەچێت. ئەوەش چارەنووسی پرسی کوردە”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەردا قسەی کرد و لەبارەی گۆشەگیری و ئەنجامەکانی کە پێدەنێتە ساڵی ٢٥ەمینەوە، هێرشەکان بە ئامانجی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان لە قەرەباخ، سزا قورسەکان لە دۆسیەی گەزی کە بە سەر چالاکواناندا سەپێندرا و شەڕ لە کوردستان زۆر بابەتی سەرنجڕاکێشی دەستنیشان کرد.

چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە:

سەرەتا سڵاو لە بەرخودانی مێژوویی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. تێکۆشان لە دژی سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و جینۆساید لە هەموو ئاستێکدا بەردەوامە. بەڵام ٣١ مانگە کە هیچ زانیارییەکی لێوەرناگیرێت. هیچ رەگەز و بنەمایەکی یاسایی پاسوی بۆی نییە، هیچ حوکمێک نییە، دۆخی هەنووکەیی بەردەوامە. هیچ دۆخێکی هاوشێوەی بوونی نییە. توڕەیی کوردان، ژنان و گەنجان و کوردەکان و مرۆڤایەتی بەرامبەر بەوە دەوەستێتەوە.

هەربۆیەش هەوڵدانی یاسایی دەکرێت. زۆر هەوڵ و ماندووبوون هەیە. پاڕێزەران لەم دواییەدا راگەیەندراویاندا؛ سەردانی سی پی تی و شوێنەکانی دیکەیان کردبوو. ئەوەش راگەیەندرا کە دوای کۆتا دیدار ٤٤٩ جار داواکارییان پێشکەش کردووە بەڵام وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە. بنەماڵە و پاڕێزەران داواکارییان هەبووە، بەڵام بێ وەڵام بوون.

دۆخی هەنوکەیی چۆنە، مرۆڤ نایزانێت، بەڵام مرۆڤ سەرنج بداتە کردەوەکانی دەرەوە و هێرشەکانی ئاکەپە-مەهەپە، مرۆڤ تێدەگات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات. لەو بابەتەدا ئەو شتانەی پێشتریش کرابوون هەبوون، ئەو شتانەی رێبەر ئاپۆ دەیگوت، هەبوون. لەبەر ئەوەی مرۆڤ هەستیار بێت، بەڵام روون بێت و بە وریاییەوە مامەڵە بکات. لەو رووەوە هەستیاری هەیە. تادێت هەستیاری، کاردانەوە و توڕەیی زیاد دەکات. تێکۆشان بە گوڕتر دەبێت. لە چوار لای کوردستان و دەرەوەی وڵات چالاکی ئەنجام دەدرێت. کوردان و دۆستانیان بە تایبەتی لە ناوچەی جیاجیای جیهان رۆشنبیران، سیاسەتمەداران، هونەرمەندان زۆر پێشوازییان کردووە، چالاکی لە زۆر شوێن ئەنجامدراون.

دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە

لە زۆر رووەوە گفتوگۆ لەسەر تێزەکانی رێبەر ئاپۆ دەکرێت. گەلەکەمان لە رۆژئاوا بەردەوام لە سەر پێیە. لە باکوور دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە. مرۆڤ ئەوە بە چاو دەبینێت. لەلاکانی دیکەشەوە بەو جۆرەیە. یاخود تێکۆشان بەردەوامە. زیاتریش بەردەوام دەبێت.

گفتوگۆش هەیە. لەماوەی رابردوودا کاریگەری لەسەر ئێمە دروست بوو. گفتوگۆ هاتەئاراوە. گفتوگۆ لەسەر دۆخی رێبەر ئاپۆ، تێگەیشتن لە بەرخودانی ئەو، مامەڵەکردن لەگەڵ رۆڵ و ئەرکی ئەو بە شێوەیەکی راست و دروست، ئەنجام دەدرێت. هەندێک لایەن تەنگیان پێهەڵچنرا، لەرێگەی پیلانگێڕی و گۆشەگیریەەوە تەنگەتاو دەبن. لێیان دەگەڕێن کە چۆن خۆیان لەو تەنگەزارییە رزگار دەکەن و بە گوێرەی دۆخی خۆیان، دەکەونە هەوڵی ئەوەی هەندێک خۆیان بەرەوپێش ببەن. بەو جۆرە دیارە کە هەندێک هەن کە لە شەڕ و گۆشەگیری بێزارن. گۆشەگیریی توندکراوی ئیمراڵی کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کەس. هەربۆیە هەموو کەسێک بە گوێرەی خۆی هەندێک پێشنیاز دەکات. بەڵام مادام ساڵیادێکی نوێی پیلانگێرییە، باشە مرۆڤ ئاماژە بە هەندێک شت بکات.

رێککەوتنی کورد و تورک لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە دەبێت

ئێمە بەردەوام ئەوە دەڵێین. کورد و تورک تەنیا لە رێگەی رێبەر ئاپۆوە دەگەنە رێککەوتن. جگە لەو کەس ناتوانێت کە ئەو رۆڵ و ئەرکە بەجێبگەیەنێت. دەبێت کورد، تورک، دەوڵەت، کۆمەڵگا، ژنان، گەنجان، هەموو مرۆڤایەتی، سیاسەتی جیهانیش باش لەوە تێبگەن. راستیەکەی ئەمەیە. ئێمە تێدەکۆشین، شەڕدەکەین، ئێمە بەڕێوەبەری شەڕ و تێکۆشانین. هەر لە کۆنەوە بەو جۆرە بووە. بەڵام بۆ ئەوەی چارەسەری بێتەئاراوە، سیاسەت کاریگەر بێت، چارەسەری دیموکراتیک بێتە کایەوە، ناونیشانی ئەوە؛ رێبەر ئاپۆیە. گەلەکەشمان هەموو رۆژێک لە شەقامەکاندا هاواری ئەوە دەکات. کۆمەڵگا وهەموو لایەنەکان لەو رووەوە زۆر هەستیارن. لەبەر ئەوەش بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی هەڵدەستێت. کار و وتەیەک کە هی ئەوان نەبێت نەیکەن، هەڵوێست نیشان نەدەن. دەبێت مرۆڤ لەو رووەوە زۆر وشیار و هەستیار بێت. دەبێت هەمووان بەو جۆرە بن. ئەوانەی بەم جۆرە نەبن شکست دەهێنن. با هەموو کەس بزانێت. لە پەکەکە، لە کوردان، لە لایەکانی دیکە؛ هیچ کەس ناتوانێت ئەو رۆڵە بگێڕێت. ناکرێت کە تۆ خۆت بخەیتە ژێر باری ئەرک و بەرپرسیارێتی و پێگەی رێبەر ئاپۆ. هەستیاری لەم رووەوە بێ کەموکوڕییە. کۆمەڵگا بە تەواوەتی پشتیوانە.

ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم نزیکە. لەم ساڵیادەشدا و لە ساڵیادی نوێشدا دەبێت مرۆڤ زۆر گوڕ بە تێکۆشان بدات. ساڵی ٢٥ەمین بە راستیش هەستیاریەکی زۆر دروست بووە . گفتوگۆی زۆر هاتووەتە ئاراوە. گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنەکان لەسەر تێزەکانی رێبەرایەتی، دۆخی ئیمراڵی، ژیان لە ژێر سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردن لە ئیمراڵی لە ٢٥ ساڵدا بە چ واتایەکە، لە رووی یاسایی و سیاسیشەوە زۆر ئەنجامدراون.

ئەوە گرنگە، تێکۆشان تا ئاستێک بەرەوپێشچووە. لەماوەکانی رابردوودا ئەوە زۆر دەخرێتەڕوو، دەستنیشان دەکرێت؛ ساڵیادی ٢٥ەمین، بە پێنانەناو ساڵی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی، لە دژی سیستمی ئەشکەنجە، گۆسەگیری و جینۆسایدی ئیمراڵی بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەبێت مرۆڤ لەهەموو شوێنێک پەرە بە تێکۆشان بدات. بەم بۆنەوە داوا دەکرێت. ئەوە گرنگ و واتادارە. دۆخێکە کە مرۆڤ لێی تێدەگات. بۆ گەشترکردنی تێکۆشان دبێت مرۆڤ لە راستی بەرخودانی ئیمراڵی باش تێبگات. بۆ تێگەیشتن لە بەرخودانی ئیمراڵی دەبێت مرۆڤ لە سیستمی ئیمراڵی بە دروستی تێبگات. تادێت کاریگەری ئەو سیستمە لە سەر هەموو کەس دروست دەبێت. هەرکە دەستیان لەواندا، هەندێک کەس دەنگ هەڵدەبڕن. بەڵام ٢٥ ساڵ تێپەڕبوو؛ بەڵام ئێوە ئەوە لە مرۆڤ بپرسن: ” تۆ ٢٥ ساڵە لە کوێ بووی؟ هەرکە دەستیان بۆ تۆ درێژکرد، کەوتە بیرت، تۆ نهێنی ئەوەت بینی؟’ نابێت بەم جۆرە بێت. ئەوە هەڵوێستێکی راست نییە. ئەوە نیشانەی چییە؟ ئەگینا لە سیستمی ئیمراڵی تێناگەن. بەتەنیا باسی گۆشەگیری دەکرێت. گۆشەگیری لایەنێکیەتی. ئەشکەنجەی ئیمراڵی دژوارە، قۆناغی سڕینەوەیە لەوێ، ئەم سیستمە، سیستمی جینۆسایدە. هەڤاڵانمان زۆر جار ئەوەیان وتووە و هێشتاش دەیڵێن. هێرش بە ئامانجی جینۆسایدکردنی کوردان لە ئیمراڵییەوە بەڕێوەدەبرێت.

پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە سیستەمی ئیمراڵی بەردەوامە

کێشەی کوردیان لە لۆزان دەرکەوت. بەریتانیا و فەرەنسا و تورکیا پەیمانیان بەست. تورکیا و نەتەوە دەوڵەتەکانی دیکەیان دروست کرد. باریان کرد و هەر پارچەیەکیان دا بە یەکێک. بەڵام بەڕێوەبردنی ئەم کێشەیە هەمیشە هاوبەش بووە. تەنیا کۆماری تورکیا و دەوڵەتانی عەرەبی و ئێران کوردەکانیان کۆمەڵکوژ نەکردووە. هەمیشە بەڕێوەبردنێکی هاوبەش هەبووە. ئەم ڕێککەوتنە لە لۆزان گونجێندرا. پاشان ئەم بەڕێوەبەرییە هاوبەشە، پەیمانی سەعداباد، پێشەنگەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی ئەو سەردەمە بەریتانیا و فەرەنسا، لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا پەیمانیان بەست. پاشان پەیمانی بەغدایان واژۆ کرد. ئەمە دووبارە بووەوە. پاشان دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەمریکا پەیوەندی بەوەوە کرد. دوای جەنگی جیهانی دووەم سێنتۆیان رێکخست. ناتۆ بۆ بەڕێوەبردنی کوردستان بە شێوەی هاوتەریب پەیمانێکی سەربازی تایبەتیان دانا. ئەمەش بەهۆی شەڕی ئێران و عێراق و گەشەسەندنی ئێرانەوە شکستی هێنا. لە ساڵی ١٩٨٠ سیستەمەکە کەوتە ناو پشێوییەوە. ڕاستەوخۆ دوای ئەوە چییان کرد؟ لە ساڵی ١٩٨٧ ئیدارەی باری نائاسایییان راگەیاند. لە ڕاستیدا ئیدارەی جینۆسایدی کورد بوو. هەمووان تێیدا بوون. هەموو ئەو هێزانەی کە کێشەی کوردیان خستە ڕوو لەناوی دا بوون. قڕکردنی کورد لە لایەن ئەو ئیدارەیە بەڕێوە دەبرا. تورکیا و تەنانەت سیستەمی جیهانیش ئەو جۆرە بەڕێوەبردنەیان بە بنەما گرتبوو. لە تورکیاش بەو شێوەیە بەڕێوە دەبرا. ئێستا ئیدارەی هاوبەش سیستەمی ئیمرالی ٢٥ ساڵەیە. ئیمرالی سیستەمی بەڕێوەبردنی جینۆسایدکردنی کوردانە. یان جینۆسایدەکان لەوێوە بەڕێوەدەبرێن. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی وەک سیستەمی ئیمرالی بەردەوامە. ئەمە زۆر ڕوون و ئاشکرایە.

بۆیە گۆشەگیری رێبازێکی ئەو هێرشەیە، لە بنەڕەتددا رێبازی ئەشکەنجەدان و جینۆسایدە. چونکە ئەو هێرشە جینۆسایدە بەسەر کورد دا سەپێنراوە لە ئیمرالیەوە ئاراستە دەکرێت. سیستەمی ئیمرالی ئیدارەیەکی هاوبەشە. ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە هەیە. کەواتە لەو بارەیەوە هەموو جۆرە بێ حقوقییەک هەیە. هەموو شتێک ڕوودەدات. بە واتایەکی تر هیچ ڕێسا، بنەما، ئەخلاق و پێوەرێکی یاسایی جێبەجێ ناکرێ. کەس دەنگ هەڵنابڕێت. هەموویان کوێر و کەڕن و ڵاڵن.خۆیان بە “نەمبینی، نەمبیست، نازانم” دادەمەزرێنن و بەم شێوەیە دەژین. ئەو هەموو دامودەزگا نێونەتەوەییە کە خۆیان بە دیموکراتیک دەزانن… کەس قسە ناکات. هێرش بۆ سەر کورد لەسەر بنەمای سیستەمی ئیمرالی بەڕێوە دەچێت. ئەم سیستەمە نەک هەر لە کوردستان بەڵکو تورکیاش بەڕێوەی دەبات. لە تورکیاش دیکتاتۆرییەکی فاشیست هەیە؛ بە ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنی هێرش دەکەن. ئێستا زۆر کەس کە سەیری تورکیا دەکەن، گلەیی ئەوە دەکەن، و دەڵێن “ئەمە لە کوێوە هاتووە، بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟” بەهۆی سیستەمی ئیمرالییەوەیە .بۆیە دەبێت لە بەرامبەر ئەوەدا بوەستیتەوە، لە بەرامبەر سیستەمی ئیمرالی بوەستیتەوە. ئێوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن. جگە لەوە هیچ ڕێگایەکی ترت نییە.

تێنەگەیشتن لەم بابەتە ڕێگریمان لێدەکات لە پەرەپێدانی تێکۆشان. پێویستە ئەم تێکۆشانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تورکیا بڵاو ببێت. کۆمەڵگای کوردی، ژنان و گەنجان بە رادەیەکی باش هەستیان بەم ڕاستییە کرد. ئەوان هەر لە سەرەتاوە زیاتر دەیانزانی و لە خەباتێکی چڕدا بوون لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی، بەڵام لە زۆر بازنەی تورکیا بەو شێوەیە نەبوو. هەلسوکەوتی هەندێک گروپ بەو شێوەیە نەبوو، بۆیە خۆیان دورخستەوە. ئەرکی دیمۆکراتیکی خۆیان بەجێنەگەیاند، هەڵوێستیان دیموکراتیک نەبوو. ئێستا کە بە بیرخۆیان دەهێننەوە، دەبینن کەمێک دواکەوتبوون، بەڵام مرۆڤ لە هەرشوێنێک زەرەر بگەرێنێتەوە قازانجە، پێویستە هەمووان ئەم ڕاستییە ببینن و بزانن و گرنگی پێبدەن. بۆیە پێویستە هەمووان هەستیار بن بەرامبەر بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی و سیستەمی جینۆساید. پێویستە هەمووان بە باشی لەوە تێبگەن، بزانن کە ئەمە هێرشێکە لە دژی خۆیان، هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی وەک گەیشتنە بە ژیانی ئازاد و خۆبەڕیوبەری دیموکڕاتیک و بوون بە خاوەنی تێکۆشانە.

٢٥ ساڵە هێرش و بەرخۆدانیش بێهاوتایە

لە دژی ئەم پیلانگێرییە، من ئەم بەرخۆدانە گەورە ٢٥ ساڵەییە سڵاو دەکەم. ئەمە گەورەترین و مانادارترین تێکۆشانە لە مێژووی گەلەکەمان، کە گەلەکەمان و هەموو بزوتنەوەکەمان و دۆستانمان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبەن. لە کەسایەتی شەهیدانی بەرخۆدانی فیدایی ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە ئاوا بکەن، بە ڕێز، خۆشەویستی و منەتدارییەوە یادی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە ماوەی ٢٥ ساڵ لە بەرخۆدانی دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیدا شەهید بوون. ئەوانەی کە بە باشترین شێوە لە ڕێبەر ئاپۆ و سیستەمی ئیمراڵی و بەرخۆدانی ئیمرالی تێگەیشتن. ئەوکەسانە بوون کە لە کاتی خۆییدا بە هەلوێستێکی هەرە راست هەستان.

لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ بازنەی ئاگریان دروست کرد. و لەڕاستیدا لە شکستی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، لە خاوەنداریەتی، کێشەی ئەمنیەتی و تەندروستییەکانی ڕێبەر ئاپۆدا، ڕۆڵێکی بناغەییان گێراوە، تا ئێستاش بەردەوامن لە گێڕانی ئەم ڕۆڵە.

٢٥ ساڵ، کە چارەکی سەدەیەکە! ٢٥ ساڵە سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری جیهانی لەسەر بنەمای سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قرکاریەکانی ئیمراڵی لەلایەن دەوڵەتانی ئێستاوە هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگای کوردی. دژی ئەمە گەلی کورد، هێزی گەریلامان، هەموو دۆستەکانمان؛ لە ڕاستیدا مرۆڤایەتی لە بەرامبەر ئەمە دا بەرخۆدان دەکات. ٢٥ ساڵەهێرشەکان ناوازەن ، هەروەها بەرخۆدانیش لە دژی ئەو هێرشانە ناوازەن. بە واتایەکی تر کێشەی کورد ناوازەیە. بۆیە سیستەمی ئیمرالی کە لە مەسەلەی کوردەوە سەریهەڵدا، هیچ هاوتایەکی نییە. ئەوانەی بەراوردکاری دەکەن زۆرتر بە ماندێلای دەچوێنن، بەڵام ئەوانەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن دەڵێن “ماندێلا بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا نەکراوە”. ڕاستە. وا دەرناکەوێت. هەندێک لێک دەچێت. ئەو لێکچوونەی کە هەیە زۆر شتێکی کەمە.

کێ پیلانگێریەکەی داڕشت؟ کێ کێشەی کوردی خوڵقاند و دەیەوێت کێشەی کورد بە چارەسەرنەکراوی بمێنێت، ئەوان پیلانگێرییە کەیان دروست کرد. ئەمانە زۆر ڕوونن. ئیدارەی ئەمریکا خۆی دایە بەر ئەو کارە و بەرێوەی برد. ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل بڕیاریان دا و پلانیان بۆ دانا؛ بە پیشەنگایەتی ئەمریکا بەڕێوەبرا.هەرشتێکیان کە بە پێویست زانی، ئەم دەسەڵات و سیستەمەی دەوڵەتیشیان خستە ناو ئەم پیلانگێرییە.

رێبەر ئاپۆ دەمێکەیە ئەو دیوارەی رووخاندووە

ئامانجەکەی چی بوو؟ سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ بوو. هیواخوازبوون لە رۆژێکدا، لە ٩ی تشرینی یەکەمدا بە سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ پەکەکە پاکتاو بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە جینۆسایدی کوردان بگەیەننە ئەنجام. بەو جۆرە لێکدانەوەیان کردبوو، رێککەوتبوون. ئێستا ٢٥ ساڵ تێپەڕیوە. ٢٥ ساڵ دەکاتە چەند رۆژ، ئێمە ژماردوومانە. ئەو هەموو ساڵە تێپەڕین، سەرنەوکەوتن. رێبەر ئاپۆ سڕینەوەی پوچەڵکردەوە. سیاسەتی داڕزاندنی ئیمراڵی پوچەڵکردەوە. گۆشەگیری پوچەڵکردەوە. ئەمە وت، ‘پارێزنامە لە کوێ بێت، من لەوێم’. پارێزنامەکان ئێستا لە چوار لای جیهانن. کەواتە رێبەر ئاپۆ لە چوار لای جیهانە. لەناو دیوارەکانی ئیمراڵی رانەگیراوە. واتە هەندێک وا لێکیدەدەنەوە کە گرتوویانە، بەڵام دەمێکەیە ئەوە تێپەڕێندراوە. رێبەر ئاپۆ دەمێکەیە ئەو دیوارەی رووخاندووە.

دەمەوێت ئەوە بڵێم؛ لە ٢٥ساڵدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی زۆر جار پوچەڵکرایەوە، لەناوبرا. دەبێت مرۆڤ ئەو راستیە ببینێت. دەبارە و چەند بارە پلانیان بۆ هێرش داڕشت. هەرجییان کرد نەیانتوانی سەربکەون. نەیانتوانی ئامانجی پیلانگێڕییەکەیان بەدیبهێنن. بەڵام هەڵبەست سیستمی ئیمراڵیان گەیاندن دۆخی بەڕێوەبردنی جینۆسایدی کوردان. بەڕێوەبەریی هاوبەش لەسەر بنەمای سیستمی ئیمراڵی درێژە پێدەدەن. بەم جۆرە پێداگر و سوورن لەسەر ئەوەی جینۆسایدی کوردان جێبەجێ بکەن و بەرژەوەندییەکانیان ئەمەی دەوێت. لە چارەسەرکردنی پرسی کورد دەترسن. ئەگەر پرسی کورد چارەسەر بکرێت، کورد ئازاد بن، ئەو کاتە ئاشکرا دەبێت کە هەموو ئەو قسانەی لەم سەدەیەدا وتوویانە درۆ بوون و هەموو ئەوەی خواردوویانە حەرام بووە. دەبیندرێت کە تاوانبارن، دەکەونە بەر لێپرسینەوە. بۆ ئەوەی لە لێپێجینەوەیەکی لەم جۆرە رزگاریان بێت و خۆیان بدزنەوە، درێژە بە کێشەی کورد دەدەن.

ئەوانەی ٢٥ ساڵە هێرش دەکەن کێن، چییان بەدەست هێناوە؟

لەمپەر لەبەردەم ئازادی کوردان ساز دەکەن. بەرژەوەندییان لەوەدایە. لەو ٢٥ ساڵەدا ئەوانەی لەسەر بنەمای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێرش دەکەن کێن و چییان بەدەستهێناوە؟ هەرکام لە هێزە سەرمایەدارەکان چییان بەدەستهێناوە؟ دەبێت مرۆڤ لێکۆڵینەوە لەوە بکات.

ئێستا لە ساڵیادی ٢٥ەمیندا، کاتێک مرۆڤ ئاوڕ دەداتەوە و لەو ٢٥ ساڵە دەڕوانێت، دەبینێت سیاسەت و ئەقڵیەتێک کە لە سەر کوردان سەپێندراوە، راستیەکی جیهان بوو. هەربۆیە بەستنەوەشی بە پرۆسەیەک کە پێیدەوترا شەری سێهەمی جیهان لەئارادابوو. لە ٢٥ ساڵدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕدرا بۆ گۆلی خوێن. کوردستان و تورکیا گۆڕدران بۆ گۆلی خوێن. هێزە پیلانگێڕەکان کە ئەوەیان کرد، چەندە خوێنیان رشت، چەندە دەرفەتیان بەدەستهێنا؟ ئێمە ئاگادارین، بەڕێوەبەرایەتی سەدام حسێنیان هەڵوەشاندەوە. پەیوەست بوو بەوەوە. چ جۆرە دەستوەردانێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا؟ لە دۆخی سوریا و عێراق بڕوانین. ئەفغانستان گەیشتووەتە چ دۆخێک؟ دۆخی کوردستان و تورکیا چییە؟ پارچە پارچەبوون.

تاڕادەیەک شیرازەی کۆمەڵایەتی لەبەر یەک هەڵوەشاوە، لەناودەبرێن. کارەکان گەیشتوونەتە ئەو ئاستە. کێشەکان قورسن. بەرادەیەکی زۆر دژوار بوون. لە ٢٥ ساڵەدا زۆر باشتر بینرا کە سیستمی دەوڵەت نەتەوە لە راستیدا بەواتای شەر، دیکتاتۆریەتی فاشیست، دوژمنایەتی، دوژمنایەتی بەرامبەر بە کۆمەڵگا و کۆمەڵگاکانی دیکەیە. بۆ نمونە ئەگەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی نەبوایە یاخود لە یەکەمجار سەرنەکەوتبوایە، دۆخەکە چۆن دەبوو؟ ئازادی و دیموکراسی کورد لە باشووری کوردستان دەبوو. بە سەر عێراقەوە بەرەو عەرەبستان بڵاو دەبوووەوە. خوشک و برایەتی و پەیوەندی باشتر لە نێوان گەلاندا بەرەوپێش دەچوو. مرۆڤەکان ژیانی ئازادی خۆیان بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی بەکاردەهێنا.

ئێستا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئارادایە. دۆخی تورکیا زیاتر هاتووەتە ئاراوە. هەموو تورکیا لە قۆناغەدا گەیشتووەتە ج دۆخێک؟ بەڵێ، کارەساتی تەیب ئەردۆغان هاتە کایەوە. کەسێک کە لە شەقامەکانی ئیستەنبوڵ بەدوای تۆپی فوتبۆڵەوە رایدەکرد؛ ئێستا بووەتە تکە خاوەنی تورکیا. تورکیا لە ٢٥ ساڵدا چی لەدەستداوە؟ وڵاتەکە و کۆمەڵگا چییان لەدەستداوە، چەندە خوێن ڕژاوە؟ چەند ملیار دۆلار بۆ ئەوە تەرخان کراوە؟ پەیوەندییەکانی دەرەوە و ناوخۆ لە چ بارێکدان؟ پێشتر ئاناتۆلیا بوو. ئەوە لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا وەک پردێک دەبینرا. شوێنێکی ستراتیژییە هەموو کات بازرگانی تیادەکرا. رێگەی ئاوریشمی مێژوویی، بازرگانی لە نێوان ئاسیا و ئەوروپا بەوێدا تێپەڕدەبوو. چی روویدا؟ لەم دواییەدا کۆبوونەوەی جی ٢٠ لە هیندستان و دواتر ئەو رێککەوتنەی کە واژۆ کرا و لەرێگەیەوە راگەیەندرا کە رێگەی ئاوریشم بووەتە مێژوو. لە نێوان ئاسیای نوێ و ئەوروپادا رێگە و رێڕەوی نوێی وزە دروست بوون. رێگەی بازرگانی دروست بوون..لە سەرووی دەریای رەش، لە سەرووی هیندستان، سعودیە، ئیسرائیل، باشووری قوبرس و یۆنان.. تورکیا کایەی ستراتیژیکی خۆی لەدەستدا، رۆڵی بوون بە پرسی لەدەستدا. رۆڵی مێژوویی خۆی لەدەستدا. ئیتر گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە لە رووی سەربازی و بازرگانییەوە هیچ واتایەکی نییە. بۆچی؟ لەبەر ئەو ئەقڵیەت و سیاسەتی قڕکارییە، بەهۆی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە، لەبەر شەڕ ناسەقامگیری هەیە، لەبەر ئەوەی شەڕ هەیە هیچ وەبەرهێنان و سەرمایەیەک رووی تێناکات. بینیتان؛ تەیب ئەردۆغان چووەتە ئەمریکا، دەتوانین بڵێین لە شەقامەکان هاواری دەکرد؛ وەرن بۆ تورکیا و سەرمایەگوزاری بکەن. کەس نایات. سەرمایەش ئارامی دەوێت، متمانەی دەوێت. لە شوێنێکی بەو جۆرە کە شەڕی تێدایە، بە دڵنیاییەوە کەس وەبەرهێنان ناکات.

ئەوانەی تورکیایان خۆش دەوێت، با لێکۆڵینەوە لە ٢٥ ساڵی رابردوو بکەن

ئەمجارە تورکیای گەیاندە ئەم دۆخە. واتە سەردەمی مێژوویی و رۆڵی خۆیشی لەدەستدا. تورکیا بە شێوەیەکی جدی لە سیستم دەردەکرێت. خۆی لە خۆیدا هیچ دەوڵەتێک لە ئارادانییە. دەوڵەت لەبەریەک هەڵوەشاوە. تەنیا چەتەکانی تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی ماونەتەوە. گۆڕدراوە بۆ سیستمی چەتەیی. ئەو دەوڵەتەی مستەفا کەمال دەیویست دایبمەزرێنێت بەهیچ جۆرێک بوونی نەماوە. هەموو کات ئەوە وتراوە. واتە ئەم بەرێوەبەرییە تورکیا بەرەو رووخان دەبات. ئێستا مرۆڤەکان لەناو کارەساتدا دەژین، بەڵام هەستی پێناکەن.

با وریابین، دۆخێکی بەم جۆرە هاتە ئاراوە. راگەیاندن بۆ هەموو کەس رۆژەڤی ساختە دروست دەکات و بەردەوام هەوڵ دەدات کە ئەو راستیە بشارێتەوە. دەیانەوێت نیشانی بدەن کە تەیب ئەردۆغان هێشتاش سەرکەوتووە. بەڵام هەمووی درۆیە. رێبەر ئاپۆ ئەمەی وت؛ پیلانگێڕی زیاتر لە کوردان بەرامبەر بە تورکیان کراوە. هێندەی کوردەکان، تورکەکانیس لەوە زیانیان بەرکەوتووە. ئەوەندەی ئەو پیلانگێڕییە لە دژی کوردستانە، ئەوەندەش لە دژی تورکیایە. ئەو سەردەمەش سەرۆکوەزیرانی ئەو کات بولەنت ئێجێڤیتیش کاریگەری ئەو راستیەی لەسەر دانرابوو. گومانی کردبوو؛ بۆچی ئاپۆیان رادەستی ئێمە کرد. دواتر مرد و رۆیشت. هەرگیز تێنەگەیشت. بەراستیش بۆچی رادەستی ئەوانیان کرد؟ ئێستا لە ٢٥ەمین ساڵیاددا ئەوانەی تورکیایان خۆش دەوێت ، با لێکۆڵینەوە لە ٢٥ ساڵی رابردوو بکەن. با ببینن و تێبگەن کە بۆچی رادەستی ئەوانیان کردەوە. بۆ ئەوەی تورکیا بگەیەننە ئەم دۆخەوە، رادەستیان کردەوە و گەیاندیانە ئەم دۆخەش. هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان جێبەجێ کرد، پشتیوانیان لێکردن و بەردەوام وتیان، “ئێمە پشتیوانیتان دەکەین، ئێوە هێرش بکەن، ئەوە بکە..” ئەنجا گەیاندیانە ئەم دۆخە.

لەلای کوردان زانابوونی ئازادی گەیشتووەتە گەورەترین ئاستی جەماوەری

بەڵێ کوردان ئازاری گەورەیان چەشت، قوربانی قورسی داوە. بەڵام لە رووی شۆڕشگێڕییشەوە زۆر بەرەوپێشچوون. زانابوونی ئازادی لە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی گەیشە گەورەترین ئاستی جەماوەری. کۆمەڵگەی کورد لەناوخۆیدا لەدایکبوونەوەی سێهەمی رێبەرایەتی، وەک رێبەری هەموو چەوساوەکان خستەپێشەوە. گۆڕینی پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ، هەموو ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی بەهۆی سیستمی دەسەڵآتداری و دەوڵەتی ٥ هەزار ساڵەوە هاتوونەتە ئارا؛ بەتایبەتیش پرسی کورد و پرسی ژن وەک پرۆژەی چارەسەری، هۆشمەندی چارەسەری خراونەتەڕوو، کە جگە لەوە کەس ناتوانێت بۆ ئەو کێشانە چارەسەری بخاتەڕوو.

شۆڕشی رۆژئاوا بەرەوپێشخرا. گرنگتر لەوانەش ئایدۆلۆژیای ژنۆلۆژی بەرەوپێشچوو. شۆڕشی ئازادی ژن لە سەر بنەمایەکی بەو جۆرە بەرەوپێشچوو و ئەمڕۆ بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ لەسەرتاسەری جیهان کاریگەری لە سەر ژنان دادەنێت. بەو جۆرە دەردەکەوێت کە سۆسیالیستەکانی پێشوو بەردەوام چاوەڕوانی شۆڕشێکی جیهانی بوون. هێز، بزوێنەر و بناغەی ئەو شۆڕشە ئازادی ژنە. کاریگەری ‘ژن، ژیان، ئازادی’ و ترسی ئەقڵیەت و سیاسەتی دەسەڵاتدار لەو شۆڕشگێڕە، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو راستیە نیشان دەدات.

خوێنڕژا، قوربانیدرا و ئازار چێشترا، بەڵام ئازادی و تێکۆشانی کوردستان بەرەوپێشچوو. کۆمەڵگەی کورد خۆی بە جیهان و مرۆڤایەتی ناساند. ژنان و گەنجانی کورد خۆیان بە ژنان و گەنجانی جیهان ناساند. زانابوون و چالاکی ئازادی بووە جیهانی و بووە تێکۆشانێک کە ئیلهام و جۆش و خرۆش بە هەموو مرۆڤایەتی دەدات.

تێکۆشان لە دژی فاشیزمی داعش ئەوەی خستەڕوو. لە راستیدا دیوێکی دیکەی داعش، ئاکەپە و مەهەپەیە. هەمووان ئەوە دەزانن، بەڵام هەندێک بەهۆی بەرژەوەندییەکانیانەوە ئەوە دەشارنەوە. بەڵام ناتوانن داعش بشارنەوە. بەرەنگاربوونەوەی داعش، شۆڕشی ئازادی ژنان و رێکخستنی نەتەوەی دیموکراتیک لە رۆژئاوا- باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ مرۆڤایەتی بووەتە سەرچاوەی هیوای نوێ. ئەگەر تورک و کورد لە رووی یەکتر دەڕوانن ئەوە لە سایەی تێکۆشانەوەیە. ئەگەر ئێستاش لە تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستی جیهاندا هیوای مرۆڤایەتی ماوە، لەسایەی ئەم تێکۆشانەوەیە. هەموان ئیلهام لێرەوە وەردەگرن و هیوای خۆیان لەسەر ئێرە هەڵدەچنن. بەم تێکۆشانەوە جۆش و خرۆش و ورەی خۆی دەپارێزێت. بەرەوپێشچوونی گەورەتر لەوە بوونی نییە. کوردایەتی لەسەر لێواری هەژاری، بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی ئیمراڵی لە ماوەی ٢٥ ساڵدا لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی خۆڕاگری کرد، قوربانیدا و خۆی کردە هێزێکی گەورەی گەردونی.

بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەناو دەچێت

٢٥ ساڵی گرنگ بوو. لە ڕوانگەی یاساییش گرنگ بوو. ئێمە لەسەر ئەم شتە وەستاین، ئێستاش لەسەری دەوەەستین. هێشتاش بە دڵنیاییەوە بازنەکانی حقوقی پێویستە زیاتر گرنگی بەم بابەتە بدەن. بە واتایەکی تر، یاسای ئەو هێزەی کە هەموو تورکیا پێوەی بەستراوە، یان باشتر بڵێین ئەوانەی کێشەی کوردیان خوڵقاند و ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەیان جێبەجێ کرد، ئەمە ڕەتدەکەنەوە و پشتگوێی دەخەن. بە درۆ و فێل هەوڵی شاردنەوەی دۆخەکە دەدەن. پێویستە مرۆڤ دەمامکەیان دابماڵێت و ڕاستییەکان ئاشکرا بکات. پێویستە مرۆڤ لێکۆڵینەوە بکات و ڵێی تێبگات.

بێگومان بە تەنیا هیچ ئامانجێک بەدەست ناخرێت. بۆ چارەسەری کێشەی کورد، بۆ ئازادی کورد، بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و لەسەر ئەم بنەمایە، بۆ پەرەپێدانی دیموکراتیزەکردن و شۆڕشی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشانیان کردووە. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکشکاندنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە تەواوەتی پەیوەستە بەمەوە. تا سیستەمی ئیمرالی، ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قرکردن بوونی هەبێت، پیلانگێری بەردەوامە. بەڵام بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەناو دەچێت. ئەمەش بە مانای چارەسەری کێشەی کورد دێت. بە واتای دوورکەوتنەوە لە سیاسەت بە عەقڵیەتی فاشیست، داگیرکەر و قرکەر کە بەسەر کورد دا سەپێنراوە دێت. ئەمەش واتە دوورکەوتنەوە لە تاوان. ئەوەش پێویستە. ئەگەر ئەوانەی ئەمە دەزانن و تێدەگەن، و ئەوانەی دژی ئەم تاوانەن، زیاتر تێبکۆشن و زیاتر هەوڵبدەن، ئەوا پێشکەوتن ڕوودەدات.

تێکۆشان سەرکەوتنی بەدواوەیە، تێکوشانەکەمان گەردوونی دەکەین

ئەگەر کەسانێک هەبن کە پێیان وایە تێکۆشان بەر دیوارەکانی ئیمرالی دەکەون و ئەنجامێکی ئەوتۆی لێناکەوێتەوە، پێویستە سەیری ئەو دەستکەوتانە بکەن کە لە ماوەی ٢٥ ساڵدا سەریان هەڵداوە. چی ڕوویدا؟ لەم ٢٥ ساڵەی تێکۆشاندا، گەورەترین پێشهاتە ئازادیخوازانە، دیموکراتیک و ئینسانییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەزموون کران و خرایە ڕوو. کەواتە تێکۆشان سەرکەوتنی بەدواوەیە، ئەنجامی تێکۆشان بەدەست هێنانی سەرکەوتنی گەورەیە. لەم ڕووەوە پێویستە بەرخۆدانی سەرتاسەری لە هەموو گۆرەپانێک و لە هەموو ئاستێکدا پەرەی پێ بدرێت لە دژی ئەو عەقڵییەتە، سیاسەتە و پراکتیکی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی کە لە ٢٦هەمین ساڵی خۆیدا لە ٩ی ڕەزبەری ساڵی ١٩٩٨ دەستی پێکردووە. پێویستە ئەم کارە لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەموو جیهاندا ئەنجام بدرێت. پێویستە ئەو تێکۆشانە بە ئامانجی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد، لە هەموو ڕەهەندێکی یاسایی و سیاسیدا، بە هەموو رێباز و دەرفەت و ئامرازێکەوە پەرەی پێبدرێت. پێویستە تێکۆشانی کاریگەرتر، ڕادیکاڵتر، رێخستنی تر و خەباتی هەرەوەزی یەکگرتووتر پەرەی پێبدرێت. پێویستە ئەم تێکۆشانە بە تێکۆشانی خۆمان ببینین، زیاتر یەکبگرین، هێز دروست بکەین و تێکۆشانمان فراوانتر بکەین. جوڵەیەکی نوێ، دەرکەوتنی نوێ، دەرکەرتنێکی گەورە پێویستە.لەم بوارەدا بانگەوازی هەیە. هیوا دەبەخشێت. هەموو کەسێک هەستیارە. ئەمە هاتە پێش. لە ساڵی ٢٥ دا هەم هۆشیاریەکی دروست کرد وهەمیش لە هێرشی ٢٥ ساڵدا خەڵک تا ڕادەیەک قەناعەتیان لا دروست بوو. ئەم هێرشە لە سەر هەموومانە، سیستەمێکی هێرشی ناوەندییە. هەموومان ئەم زیانە ئەبینین. هۆشیاری بۆ تێکشکاندنی سیستەمی ئیمرالی و لەناوبردنی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی زیاتر و زیاتر بڵاودەبێتەوە. هەموومان دەیبینن. مەیل بەرەو تێکۆشانێکی لەو شێوەیە لە گەشەکردندایە و بەردەوامیش لە گەشەکردندا دەبێت. ئێمە وەک تەڤگەر تێکۆشانی خۆمان راستتر و کاریگەرتر ئەنجام دەدەین. گەریلا لە بەرامبەر ئەو عەقڵیەت و سیاسەتی فاشیست، داگیرگیرکار و قرکارە هەمیشە لە هێلی سەرکەوتندا پەرە بە شێوازی شەرەکانی دەدات. تەڤگەری ژنان و گەنجانمان، هەموو گەلەکەمان، گەلی نیشتمانپەروەرمان، لە هەر شوێنێک بن، تێکۆشان دەکەن و بەردەوام دەبن لە نیشاندانی هەموو جۆرە ئازایەتی و قوربانیدانێک و دەڵێن ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی هەموومانە. وە ئەم تێکۆشانە بەرفراوانتر دەکەین. هەمەلایەنەتری دەکەین، بە رێکخستنی تر و دەوڵەمەندتر پەرەی پێدەدەین، تیکۆشانمان گەردونیتر دەکەین و بەڕاستی دەیکەین بە تێکۆشانی مرۆڤایەتی، تێکۆشان بۆ ئازادیی گەردوونی، تێکۆشانی دیموکراسی بناغەیی.

ئەوانە لەناو دەبەین کە سوودیان لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی وەرگرتووە

ئێمە ئەوە بە وەشاندنی گورز، شکستدان و رووخاندنی گروپەکانی دوژمنی دیموکراسی و ئەوانەی سودیان لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی وەرگرت جێبەجێ دەکەین. کێ سوودی لەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە وەرگرتووە؟ تەیب ئەردۆغان لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا لە تورکیا سودی لێوەرگرتووە. ئەو سوتەمەنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە. ئەگەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی نەبوایە، هەرگیز تەیب ئەردۆغانیش بوونی نەدەبوو.

لە کوردستان کێ سوودی لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی وەرگرتووە؟ تەیب ئەردۆغانی کوردستان کێیە؟ بارزانیەکانن. ئەوان سوودیان وەرگرت، خیانەت سودمەند بوو. پیلانگێریی نێونەتەوەیی بە هێرشکردنە سەر کوردانی ئازاد، ئیرادەی کوردانی ئازاد، هەڵوێستی کوردانی ئازاد ویستی کوردانی ئازاد لەناوببات. با هەندێک کورد وەک پاشماوە بمێننەوە. دەیانگوت ئەو کوردانەی کە خیانەتیان لە خۆیان کردووە، خیانەتیان لە هەبوونی نەتەوەیی، وڵاتەکەیان کردووە و لەپێناو بەرژەوەندی سادەی ماددی و بەرژەوەندی بنەماڵەیی و کەسی هەموو شتیان فرۆشتووە، دەبێت وەک بونەوەری مرۆیی کە رەچەڵەکی کوردبوون و مرۆڤایەتی خۆیان ونکردووە، با بمێننەوە. بوونەوەری بەو جۆرەشیان دروست کردووە، خائینەکانی ئەمڕۆمانن. ئەوانەی پیلانگێڕیی لە تورکیا و کوردستان درێژە پێدەدەن ئەوانەن. ئەوانەی بەر بە هەموو جۆرە ئازادی و دیموکراسیەک دەگرن ئەو گروپانەن. ئەو کاتە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی تێکۆشانە لە دژی دیکتاتۆری فاشیست لە تورکیا، تێکۆشانە لە دژی خیانەت و داردەستەیی لە کوردستان. تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی، لە تێکۆشان لە دژی دیکتاتۆریەتی فاشیست و هاوکاری و خیانەت جیا و دابڕاو نییە. لە رێگەی ئەو تێکۆشانەی دژی پیلانگێڕیی بەڕێوەدەچێت، دیکتاتۆریەتی فاشیست و خیانەتی هاوکار لەناو دەبات، سیستمی ئیمراڵی دەڕوخێنێت، فاشیزم لەناو دەبرێت، رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەیییەوە ئازاد دەبێت ئازادی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا دەستەبەر دەبێت. لە ساڵی ٢٦ەمینی تێکۆشانماندا ئێمە ئەوە لە هەموو ئاستێکدا و لە هەموو گۆڕەپانێکدا، بەم رۆحەوە، بەو هۆشمەندیەوە و بەو ئامانجەوە بەرەوپێش دەبەین. ئێمە لەو بڕوایەداین کە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.

ئەقڵیەتی قڕکەر بە پشتیوانی نێونەتەوەیی لە قەرەباغ درێژەی هەیە

پەرەسەندنەکانی قەرەباخ، پەیوەندی بە جینۆسایدەوە هەیە. لە شەڕی جیهانی یەکەمدا ئەو ئەقڵیەت و سیاسەتە قڕکەریە هاتە ئاراوە. وەک ئەقڵیەت و سیاسەتی سەرمایەداری و ئیمپریالیستی گەردوونی هاتە ئاراوە. لەماوەی شەڕدا ئەوە رادەستی ئیتحاد و تەرەقی کرا و دواتریش درایە کەمالیستەکان. جینۆسایدی ئەرمەنیەکان کە ساڵی ١٩١٥ لە کلیلیا دەستیپێکرد، ئێستا لە قەرەباغ بەردەوامە. جینۆسایدی ئەرمەنیەکان روویدا، جینۆسایدی کوردان روویدا. ئەوەتا ١٠٠ ساڵە ئەو گەلانە لە ژێر هێرشی جینۆسایدی بەو جۆرەدان.

ئەوەی ئەمڕۆ لە قەرەباغ روودەدات ئەمەیە. واتە لە زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان کۆچبەردەکرێن و ئاوارەدەکرێن. ئاوارەکردن و هەڵتەکاندنی زۆرەملێ کۆچپێکردنی کۆمەڵگایەکە لە وڵاتی خۆی. ئەوەش بنەمایەکی سەرەکی جینۆسایدە. یەکیان کۆمەڵکوژی جەستەیی، یەکێکیدیکە گۆڕینی دیموگرافیا، یەکێکی دیکەش تواندنەوەی کولتوری، جینۆسایدی کولتوری و ئەوەی دیکەش ئاوارەکردن و دوورخستنەوە؛ واتە کۆچبەرکردنی جەماوەری. لە ساڵی ١٩١٥ لە رێگەیجینۆسایدی ئەرمەنیەکانی کیلکیلیە دەستیپێکرد و لەلایەن بەڕێوەبەری ئیتحاد-تەرەقیەوە لە هەموو شوێندێک کە ئەرمەنیەکانی تێدابوو، بڵاوبووەوە. سەرەتا، ئەوانیان لە ماڵەکانیان دەرکرد. دواتر لە ناو رێگادا زۆرکەسیان کوژران. ئێستا کاتێک مرۆڤ لە قەرەباغ دەڕوانێت، ئەوە بە بیر مرۆڤ دێتەوە. چی دێتە ئاراوە؟ ئەقڵیەت و سیاسەتی جینۆساید درێژە بەهەبوونی خۆی دەدات. لەلایەکەوە ئەو دەوڵەتانەی دەیانوت لە دژی جینۆسایدی ئەرمەنیەکانن هەبوون. بڕیاریان دا، بەڵام بە بەرچاویانەوە، بە پشتیوانی و داوای ئەوان، ئەرمەنیەکان لە شوێنەکانیان، ئەو ئەرمەنیانەی پەیوەندییان پێکەوە هەیە، تووشی هەمان چارەنووس دەبنەوە.

ئەوە لە رووی تێگەیشتن لە ئەقڵیەت و سیاسەتی قڕکردنەوە زۆر گرنگە. ئەوە دەخرێتەڕوو. ئەو دەسەڵاتداری و سیستمی دەوڵەتە، خاوەنی ئەقڵیەت و سیاسەتی قڕکردنە. دەوڵەتێک کە بڵێ ئەرمەنیەکان رووبەڕووی قڕکردن بوونەوە، هیچ واتایەکی نییە، نەک هەر باڵادەستان و بەڕێوەبەرانی تورک بەهۆی تاوانی جینۆساید رووبەڕووی لێپرسینەوە ناکرێنەوە، لە هەمان کاتدا ئەوانی دیکەش هاوبەش لەو تاوانەدا. هەموو ئەو دەوڵەتانە هاوبەشن. بەریتانیا، فەرەنسا، ئەمریکا، ئەڵمانیا هەموو هاوبەشن، بەڵام کەس ناچێتە ژێرباری. کۆمەڵکوژی وەک تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەنوسن، لەلایەکی دیکەشەوە درێژە بە کۆمەڵکوژی نوێ دەدەن. لەبەر ئەوە رووبەڕووی نابنەوە. ئەوان ئەم تاوانی قڕکردنەیان شەرمەزار نەکرد. پاکانەیان لە ئەقڵیەت و سیاسەتی قڕکەر نەکرد. لەبەر ئەوەش، ئەوەی لەمرۆدا روودەدات و دەبینرێت، ئەمەیە. لەبەر ئەوە هیچ شتێک ناگۆڕدرێت.

ئەو ئەرمەنییانەش بوونیان ھەیە کە ھاوکاری تاوانن

لە ڕاستیدا ئەوەی بە خۆی دەڵێت بەڕێوەبەری ئەرمەنییەکان، ئەویش لەوەدا ھاوکارە و یەکێکە لە هاوکارە سەرەکییەکان. ئەوانیش لەو چوارچێوەیەدان. تورکیاش لەو بازنەیەدایە. بەهۆی هەندێک بەڕژەوەندی ئاساییەوە کۆمەڵگا له وڵات و زێدی خۆیان دەردەکرێن. لێرەدا کەس هیچ شتێکی نەرێنی نابینێت. بۆ نموونە هیچ ناڕەزایەتییەک نییە.

ئەوە تەنیا پەوەندی بەو شتانەوە نییە کە لەوێ لەسەر ئاستی ناوخۆیی ڕوودەدات. بۆیە لە ڕاستیدا شەڕی ساڵی ١٩١٥ بەردەوامە. ئەوەندە کاتە تێپەڕی، بەڵام هیچ نەگۆڕدرا. ئەو قۆناغەی ئەمڕۆ پێی دەڵێین جەنگی جیهانی سێیەم، لە ڕووی ئەقڵیەت و سیاسەتەوە، ڕاستەوخۆ درێژکراوەی جەنگی جیهانی یەکەمە. چونکە کردەوە، ئەقڵیەت و سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژییان بەردەوامە.

سڵاو لەو ھەڵوێستانە دەکەم کە دژی ئەوە گیراونەتەبەر. سڵاو لە هەوڵ و ئیرادەی ئەو کەسانە دەکەم، کە دەیانەوێت لە دژی ئەو کۆمەڵکوژیانە لە زێدی خۆیان بمێننەوە و بە ئازادی بژین. بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانە دەکەمەوە کە لەو ڕێگەیەدا شەھید بوون.

لەو ناوچەیەدا کوردش بوونیان هەبوو. کەس باسی کورد ناکات. بۆ نموونە کۆریدۆری لاچین هەبوو. جاران پێیان دەوت کوردستانی سوور. لە پێکدادانی پێشوودا ئاوارە کران و ھەندێکیشیان کوژران. بەڵام ئێستا بەھۆی ھەندێک هۆکارەوە هەرگیز باسی کورد ناکرێت. ئایا کورد لەوێ بەتەواوی لەناوبران؟

لە لایەکی ترەوە دەگوترێت لە ئازەربایجان کورد هەن. دەڵێن ٦٠٠ هەزار کورد و یەک ملیۆن کورد ئاسمیلە کراون. دەگوترێت بنەماڵەی عەلیێڤ بەهەمانشێوە کوردن. بە واتایەکی تر لەوێش خانەدانی بارزانی هەیە. وەها مامەڵە دەکات و قڕکردن لە دژی خەڵکی تر ئەنجام دەدات. ئەوان پشتگیری لە هێرشە قڕکردنەکان دەکەن، دژی خۆیان دەبنە هاوکار. تەنها بۆ ئەوەی سوودی ماددی بەدەست بهێنن و بە خۆشی بژین. بۆیە ئەوەی لەدژی ناگۆرنۆ قەرەباخ ڕوویدا و ئەوەی لە جڤاتی ئەرمەندا ڕوویدا، بەڕاستی جێگەی شەرمەزارییە. پێویستە جڤاکی ئەرمەنی ئەم شتە بەباشی بنرخێنێت. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرگرینامەدا نرخاندنێکی زۆر بنەڕەتی کرد. داواشی لە هەموو لایەک کرد کە بە دروستی تێبگەن، لە ڕێگەی ڕەخنەوە ئەنجامگیرییەکی ڕاست بەدەست بخەن. وتی ئێمە وەک کورد ئەم کارە دەکەین. ئەرمەنەکانیش دەبێ ئەو کارە بکەن. لە ڕووی تێگەیشتن و هەڵوێستەوە، پێویستە خۆیان لەو کەسانە ڕزگار بکەن کە بوونەتە ئامرازی ئەو شتانە. پێویستە بتوانن لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن. چونکە ئەرمەنی هەن کە هاوکارن.

ئامانجی ئەم شەڕە تەنها گەریلا نییە

لە ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆدا هاتبوو. لە بەرخۆدانی زاپدا هەڤاڵانی شەهید هەن؛ هاوڕێیان عەگید و سەردار و ماهیر باشکالێ. ئەم هاوڕێیانە و لە کەسێتی ئەواندا هەموو زاپ، ئاڤاشین، مەتینا؛ شەهیدە قارەمانەکانی بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەمەوە.

لە سەرانسەری کوردستان هێز و پێشەنگایەتی گەریلا هەیە کە قارەمانانە دژی هێرشی فاشیستی و ستەمکار و قڕکەر دەبێتەوە. یەژا ستار و هەپەگە خاوەنی هێزی فەرماندە و شەڕڤان و هێزی شەڕڤانی ئازادین. لەم قۆناغەی ڕابردوودا لە هەموو بەشەکانی باکوری کوردستان پێکدادان ڕوویدا. لەم دواییانەشدا ئاخین موش و هاوڕێکانی لە ئامەد شەهید بوون. لە کەسێتی هەڤاڵ ئاخین، هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان کە لە دژی هێرشە فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە و لە هەموو بەشەکانی باکووری کوردستان، لە سەرحەد تا مێردین، لە بۆتانەوە تا دێرسیم و لە شارەوە تا دەشتەکان شەهید بوون. بە ڕێزەوە یاد دەکەمەوە.

گەریلا تێکۆشانێکی مەزن دەکات. ئەمە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە هەموو باکوری کوردستانیشدا هەیە. بەرخۆدان لە ئامەد چۆن بوو؟ پێویستە لێکۆڵینەوە و تێگەیشتنی ورد هەبێت بۆ ڕاستی بەرخۆدانی هەڤاڵ ئاخین و هاوڕێکانی. مێژوویان نووسی و هەڵوێستێکی سەروو مرۆیییان نیشان دا. لەژێر فشار و زۆرداری ئاوا قورسدا، لەدژی زیهنیەت و سیاسەتی فاشیستی، ستەمکار و قڕکەر بە شەو و ڕۆژ، چەند مانگ و ساڵ تێکۆشانیان کرد. ئەوان بە هۆشیاری ئازادی و بە ڕۆحی ئازادی و بە خولیای ئازادی ئەم کارەیان کرد.

هەڤاڵ ئاخین بەڕاستی بەرخۆدانێکی نوێ و مەزن بوو. هەروەها پێشتر لە ناوچەی بۆتان ماوەتەوە. ماوەیەکی زۆر لە گابار تێکۆشا. لە سەردەمی نوێ و لە پەرەسەندنی گەریلادا، لە داهێنان و گۆڕانکاری و سەرهەڵدانی نوێ لە شەڕی گەریلادا، لە ڕووی تێگەیشتن و تەکنیک و شێوازی شەڕدا، لە ڕیزی پێشەوە بووە. هاوڕێیەکی هەرە ڕەنجدەر بوو. هەمیشە بەشداری تێکۆشانی ئازادی ژنان بووە. بوو بە جەنگاوەری پێشەنگ و فەرماندەی پاژکی یەژا ستار. هەمیشە ژیانی ئازادی خۆی و هەڵوێستی ئازاد و ڕۆحی ئازادی لە پێشەوە هێشتەوە و بە خۆشەویستی بۆ ئازادی هیچ سەختی و ئاستەنگێکی نەدەناسییەوە. خاوەن و ئافرێنەری ئەم تێکۆشان و قارەمانێتییە مەزنە بوو. پێویستە مرۆڤەکان تێبگەن. بۆیە پێویستە هەموو ژنان و گەنجان باش تێبگەن، پێویستە هەموومان باش تێبگەین. ئێمە تەنها ناڵێین شەهید بوون و تێناپەڕن. چۆن دەژیان، چییان بیست، چییان دەویست، بەدوای چیدا دەگەڕان، پێشبینی چییان دەکرد، چۆن سەیری داهاتوویان دەکرد؟ هەستیان چی بوو، خولیاکانیان چی بوو؟ قسەکانی هاوڕێی کەمال پیر بەم شێوەیەیە، “من هێندەی ئەوەی لەپێناویدا بمرم، ژیانم خۆشدەوێت”، تا چەند بە جۆش و خرۆشەوە بەشدارییان لە ژیانی ئازاددا کردووە؟ چۆن ڕۆح و هۆشیاری و ڕۆحیان لە هێڵی ئازادی ئاپۆییدا بەدەست هێنا؟ چۆن ژیاون و چۆن شەڕیان کردووە و چۆن شەهیدبوون؟ بێگومان پێویستە بە دروستی لە هەموو ئەمانە تێبگەین و بە دروستی پەیڕەوی لێبکەین.

جارێکی تر یادی ئەو شەهیدە قارەمانانە دەکەمەوە و بەڵێنی سەرخستنی ئامانجەکانیان دووبارە دەکەمەوە. شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە دژواری بەردەوامە. لەسەر ئەمەش فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی و هەپەگە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەنجامی مانگانە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن. هەموو ڕۆژێک و هەموو مانگێک ئەم ڕاگەیاندنە دەکات. ئەنجامەکان لەوێ دەبینرێن. شەڕەکە لە هەموو باکوری کوردستاندایە. لە ڕاستیدا ڕۆژئاوا و باشووریش لە ناوەندی شەڕدان. شەڕ تەنیا لە چیا نییە، بەڵکو لە شار و دەشتەکانیشدایە. له هه موو گۆڕەپانێک هەواڵی چالاکی جەنگاوەرانی هەبەدەهە و شەڕڤانانی یەپەسە و هێزەکانی تر دەگات. گەنجانی کورد و گەنجانی تورک دژی داگیرکاری و قڕکردن و فاشیزم و دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەرخۆدانی قارەمانانە دەکەن. بە ڕێزەوە سڵاو لە هەموو ئەو بەرخۆدانانە دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەروەها باوەڕم وایە، ئەوان سەردەکەون.

پێویست ناکات زۆر لەسەر ئاستی شەڕەکە بڵێین. بڕیاردەرانی ناوەندی ئێمە هەمیشە ڕاگەیاندراویان داوە و هەمیشە نرخاندنیان بۆ کردووە. کاتێک ڕێگرییان لێدەکرێت و توانای جوڵەیان نییە، هێرشە ئاسمانییەکانیان زیاد دەکەن، چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردەهێنن. ئەمڕۆ لە هەواڵەکاندا بڵاوکرایەوە کە جارێکی دیکە دەستیان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کردووەتەوە. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن خۆیان ڕابگرن و هەرێمانە داگیر بکات و خۆی لە شکست ڕزگار بکات. هەروەها لە خیانەت پشتگیری وەردەگرێت. ئەوە زانراوە، پەدەکە لە دەڤەری برادۆست چالاکیی تایبەت بەڕێوە دەبات. کاتێک پێکدادان سەریهەڵدا، وەستان. پشتیوانی ئەم هێرشە فاشیستییەی ئاکەپە-مەهەپە لە هەرێمی بادینان دەکەن. بەرخۆدانی ناو تونێلەکان و جوڵەی تیمە گەڕۆکەکان بە کاریگەرییەوە بەردەوامە. گەریلا ڕۆژانە دەیان چالاکی ئەنجام دەدات. گورز لە دژی چەتەکانی فاشیستی داگیرکەر دەوەشێنێت. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆ هەبوو، هەموو ڕۆژێک هەیە. شەڕێکی زۆر دژوار هەیە. ڕەنگە ئەم شەڕە لە دەرەوەی سنوورەکانی کۆماری تورکیا بێت، بەڵام لەنێو دەوڵەتی تورکیشدا بوونی هەیە. ئەم دەوڵەتە سنوورەکانی خۆی تێپەڕاندووە، داگیرکەرێکە و بەرخۆدان لە دژی ئەم داگیرکارییە هەیە. دەبێت ئەمە ببینرێت.

بێگومان شەڕەکە تەنیا هێرشێکی بەرەیی نییە. بۆیە شەڕێکی تایبەت هەیە. شەڕی سایکۆلۆژی، شەڕی ئابووری، شەڕی ئایدیۆلۆژی، شەڕی سیاسی هەیە. بەڵام بێگومان هێرشی سەربازی هەیە کە هەموویان بەیەکەوە دەبەستێتەوە. شەڕی چاندی هەیە. دوژمن شەڕێکی فرەلایەنە دەکات و هێرش دەکاتە سەر هەموو بوارەکانی ژیانی جڤاکی. ئەمە مانای شەڕی تایبەتە. بۆیە خەبات لە دژی شەڕی تایبەت بە واتای بەرخۆدانی تەواوەتییە. بۆیە ئامانجی ئەم شەڕە تەنها گەریلا نییە. شەڕەکە تەنها لە هەندێک هەرێم بەردەوام نییە. شەڕەکە هەمووان دەکاتە ئامانج، بەتایبەتی ژنان و گەنجان. لە هەموو شوێنێک شەڕ بەردەوامە. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک خۆی لە شەڕەکەدا ببینێتەوە. پێویستە هەموو کەسێک خۆی وەک ئازادیخواز پێناسە بکات. پێویستە پەروەردە بکات، خۆی ڕێکبخات. پێویستی بە کۆکردنەوە هەیە.

پێویستە هەموو کەسێک، بەتایبەتی ژنان چەکدار بکرێن

نابێ بڵێین با هەمووان خۆیان چەکدار نەکەن و شەڕ نەکەن؛ پێش هەمووان، بەتایبەت ژنان چەکدار بن. چونکە پیاوەکان چەکدارن، دەوڵەتەکان چەکدارن. جگە لەوەش چەکی ئەتۆمی هەیە کە دەتوانێت دەیان هێندە جیهان لەناو ببات. کاتێک هێزە دەسەڵاتدارەکان ئەوەندە چەکدارن، بۆچی ستەملێکراو و کرێکاران و ژنان و گەنجان و کرێکاران چەکدار نەبن؟ بۆچی نابێت چەکی شەڕیان هەبێت؟ بێگومان چەکی شەڕیشیان دەبێت. بێگومان ئەوان وەک دەسەڵاتداران و ستەمکار و قڕکەران، چەک بەکار ناهێنن. شێوازی بەکارهێنانیان جیاواز دەبێت. بەڵام ئەم شەڕە شەڕی هەمووانە، شەڕی هەموومانە نەک شەڕی هەندێک کەس. هی هەموو کەسێکە. چونکە شەڕ هەموو کەسێک دەکاتە ئامانج. بۆیە سەلامەتی هەموو لایەک لەژێر هەڕەشەدایە. ئەوکات ژیانی ئازادی لە مەترسیدایە. پەیوەندییەکی پتەو و نەشکاو لە نێوان ئاسایش و ئازادیدا هەیە. ئاسایش بە کەس نادرێت. هەر کەسێک خۆی پێکی دەهێنێت. هەرکەس ئاسایش مسۆگەر بکات دەگاتە ئازادی. هیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد. بۆیە شەڕ تەنیا شەڕی گەریلا نییە. واتە شەڕەکە تەنها هەر شەڕی گەریلا نییە لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و بۆتان و مێردین و ئامەد و سەرحەد. بە واتایەکی تر گەریلا لەم کارەدا پێشەنگایەتی دەکات و هۆشداری دەدات. بۆیە هه مووان، ژن و گەنجان و هه موو کرێکار و سته ملێکراو و هه موو خه ڵک خۆیان پەروەردە و ڕێکخستن بکه ن و خۆیان بپارێزن. پێویستە هێز و دەرفەتیان هەبێت بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن لەبەرامبەر هەر هێرشێک کە بەرامبەریان بکرێت. پێویستە هێز و ئامرازی بەرگری لە خۆیان هەبێت لە بەرامبەر هێرشی چەکداری. پێویستە بەرخۆدانێکی وا هەبێت، ڕێکخستنێکی لەو شێوەیە سەرهەڵبدات. ڕێبەر ئاپۆ گوتی: “ڕاستی گەل خەباتە” پێویستە ڕاستی گەلی خەباتکار و بەرخۆدەر ئاشکرا بکەین. هەرکات ئەو جۆرە هۆشیاری و ڕێکخستن و ئامرازانە بەدەست بهێنین، دەتوانین ئەم هێرشە فاشیستی و تاڵانچی و قڕکەرانە تێکبشکێنین. دەتوانین بۆ ئازادی شەڕ بکەین و سەرکەوین. با بە دەستەبەرکردنی ئازادی و ئاسایشی خۆمان ژیانی ئازادمان بەدەست بهێنین. ئەگەر ئاسایشی خۆمان بدەین بە کەسێکی تر، ئەوان زاڵ دەبن بەسەرماندا. لێرەوە کۆیلایەتیمان دەست پێدەکات.

چەک واتە هێز. بۆیە ناکرێ چەکەکە بدرێت بە کەسێکی تر. وەک تەڤگەر، وەک تاکەکان، دەمانەوێت یەک فیشەک و تفەنگ لەم دونیایەدا نەمێنێتەوە. ئەمە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەمە زیهنیەتی ئەوە. ڕێبەر ئاپۆ چی گوت؟ ئەگەر هێزی لەناوبردنی دونیاشمان هەبێت، هێرش ناکەین سەر هیچ کەسێک. ئەگەر جیهان یەکبگرێت و هێرش بکاتە سەرمان، هەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەوا و ئازادیخواز و دیموکراتییەکانمان نابین. ئێمە بۆ ئەمە بەرخۆدان دەکەین. ئەمە هێڵی ئێمەیە، ئەمە فەلسەفەی ئێمەیە. ئێمە دەمانچە و فیشەکمان ناوێت. با هەموویان لەناو بچن. پارە بەفیڕۆ مەدەن لەسەر ئەمانە. بەڵام ئەمە ئامانجێکە، فەلسەفەیە، تێگەیشتنێکە. تێکۆشان و ماندووبوون بۆ بەدیهێنانی ئەمە پێویستە. دەبێت ڕاستی کۆنکرێتی ببینین. ئەم جیهانە لە دۆخی ڕاستەقینەی خۆیدا وا نییە. کاتێک گروپ و زلهێز و دەوڵەتی خاوەن چەک هەبن کە دەیان هێندە جیهان لە ناو ببەن، بانگەوازی چەکداماڵین جگە لە بانگەوازێک بۆ کۆیلایەتی جڤاک هیچی تر نییە. واتە تەسلیمبوون بە کۆیلایەتی. با دەسەڵات ئەمە بکات. با دڕندە و ستەمکار بیکەن، بەڵام کەس بە ناوی ستەملێکراوەوە نەیکات. نابێت کەس بە ناوی سۆسیالیستی چەپ و هێزی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕەوە ئەم کارە بکات. کەس ناتوانێت بیکات. پێویستە واقیعبین بین و ڕاستییەکان بڵێین. ئەگەر ڕاستیەکان بڵێین، ئەوا دەبێت ئەمڕۆ زۆر شەڕ بکەین بۆ ئەوەی بگەینە جیهانێک کە هیچ تفەنگ و فیشەکێک لەدوای خۆی نەمێنێت. بۆ ئه نجامدانی ئەمە تێکۆشانی هۆشیارانە پێویستە، بۆیە پێویستە هەمووان خاوەنی ئەو جۆرە بیرکردنەوە بن و لەم ئاستەدا بەشداری تێکۆشانی ئێستا بکەن. جارێکی تر ئەم بانگەوازە دووپات دەکەمەوە بە تایبەتی بۆ تێکۆشان دژی ئەو هێرشانەی کە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا ئەنجام دەدرێن.

لە تورکیا هیچ کاتێک لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان ناکرێت

لە دۆزی بەرخۆدانی غازیدا سزا سەپێندرا. دادگای باڵایش هاوڕا بوو. ئێستا دەچێتە دادگای دەستووری و دواتر دەچێتە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا. لە تورکیا باسی لێوە دەکرێت. ئەم دۆخە پەیوەندی بە بابەتەکەمانەوە هەیە. لەم ڕووەوە گرنگە. دەبێت ئەو ڕاستییە ببینین کە پەیوەندی بەو مژارەوە هەیە و باسی دەکەین. سەرەتا شەهیدانی بەرخۆدانی غازی بەڕێزەوە یاد دەکەمەوە، سڵاو لەو بەرخۆدانە دەکەم. بۆیە بەڕاستی گرنگ بوو، مانادار بوو. لەسەر بناغەی پاراستنی سروشت و سەوزایی پەرەی سەند. هەمووان یەکگرتوو بوون.

هەنوکە دوو شتی سەرەکی هەیە. ئەگەر تێبینی بکەن؛ تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان، هێڵ، زانین و هۆشیاری ئیکۆلۆژی و تێکۆشانی ئیکۆلۆژی ڕۆڵی یەکێتی دەگێڕن. تێکۆشان بۆ پاراستنی سەوزایی و دارستان و سروشت هەمووان یەکدەخات و حەماسەتێکی گەورە دروست دەکات. غازی بەرخۆدانێکی وەها بوو. تەیب ئەردۆگان هێشتا شەوانە خەون بە غازیەوە دەبینێت و باسی دەکات. چونکە زۆرجار کاردانەوەی دەبێت وەک ئەوەی خەو بێت. بەرخۆدانی غازی ئەم ئاستە ترسەی خستە ناو دڵ و مێشکی فاشیزمەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە تورکیا دەتوانێت بەرخۆدان بکات. بەڕاستی تورکیا دەتوانێت ئازادی و دیموکراسی پەرە پێبدات. ئەگەر گەنجان، ژنان، ڕەنجدەران، کرێکاران و خەڵکی تورکیا یەکبگرن، ڕاستییەکان ببینن و خۆیان ڕێکبخەن، دەتوانن هێزێکی گەورەی خەبات بنیات بنێن. بۆیە دەتوانن هۆشیاری و ڕێکخستن دروست بکەن. غازی ئەم ڕاستییەی ئاشکرا کرد.

ئێستا ڕەوشێک هەیە کە هۆشی مرۆڤ نایگرێت. سزای زیندانی هەتاهەتایی دەسەپێنن. ئەمەش بە واتای لەسێدارەدان دێت. تێکۆشانی پەکەکە سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاندەوە. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ سزای لەسێدارەدانی نەهێشت. گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی. ئەگەر وا نەبوایە سزای لەسێدارەدانیان دەدا، بۆ نموونە بەهۆی چالاکییەکانی عوسمان کاڤالا لە غازی. ئایا هۆشی مرۆڤ شتێکی لەم جۆرە دەگرێت؟ با زیهنیەت و هەڵوێستی فاشیزم ببینین، یاساکەی ببینین، دادپەروەرییەکەی ببینین. بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟ ئەمە پەیوەندی بە پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە هەیە. ئەمە پەیوەندی بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵییەوە هەیە. پەیوەندی بە کێشەی کوردەوە هەیە. دەتوانم ئەمە بڵێم؛ ئەگەر لە تورکیا کێشەی کورد نەبوایە، ئەگەر سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی نەبوایە، ئەگەر هێرشێکی لەو شێوەیە لە دژی کورد نەبوایە، عوسمان کاڤالا و دیلەکانی دیکەی غازی سزای لەو شێوەیەیان نەدەدرا. ئێستا زیندانەکان ئەوەندە پڕ نەدەبوون. لە زیندانەکاندا ئەوەندە ئەشکەنجە نەدەبوو. تورکیا بە بێ یاسایی و دەسەڵاتێک بەڕێوە ناچێت کە یاسا و ئەخلاقی هەڵوەشاندبێتەوە. مەرج نییە ئیدارەیەکی لەو شێوەیەی هەبێت. هەموو ئەمانە پەیوەندییان بە کێشەی کورد و سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵییەوە هەیە.

ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بەم بابەتە هۆشیاری کردینەوە و گوتی: “من هیچ ناڵێم. ئێوە دوژمنایەتیم دەکەن. باشە، بەڵام ئازارم دەدات کە زۆرێک لەم ڕەوشەدا نین و ئازاریان پێدەگات”، لانی کەم ئەمە ببینن، ڕێگری لەم شتە بکەن. گەلانی تورکیا، گەنجان، ژنان، کرێکاران، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و شۆڕشگێڕان پێویستە باش بیربکەنەوە. با جڤاک بە ڕاستییەکان ڕێنمایی بکرێت و هۆشدارییەکی دروستی پێ بدرێت.

بانگەوازتان لێ دەکەم، چالاکییەکی مەزن بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم

تەنها ناڕەزایەتی دەربڕین و چەند ڕەخنەیەک بەس نییە. دەبێت هۆکارەکان بدۆزینەوە تا بتوانین ئەنجامەکانی نەهێڵین. لە تورکیا هەرگیز هۆکارەکان ناخرێنە ژێر پرسیارەوە یان بە هەڵە لێک دەدرێنەوە. ئێمە هەمیشە سەیری ئەنجامەکان دەکەین. ئەمە هەڵەیە. بەم شتە ناتوانیت بگەیتە هیچ شوێنێک. بڕیاری ئەم سزایانە، پەسەندکردنی لەلایەن دادگای باڵا، دوژمنایەتی غازی پەیوەستە بە کێشەی کورد، سیستەمی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵییەوە. بۆیە لە دۆزی غازیدا پاراستنی دادپەروەری و ماف و یاسا بە واتای دژایەتی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی دێت.

مەردان یانارداغ ئەمەی گوت؛ قیامەتیان هەڵساند. شەبنەم کۆرور فینجانچی ئەمەی وت؛ قیامەتیان هەڵساند. هەروەها سەزگین تانریکولو گوتی؛ هەوڵی سەرکوتکردن هەردەم پێش دەخرێت. تەنها لەبەر ئەوەی کەمێک ڕاستی دەگێڕدرێتەوە. هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی ڕاستی نەگوترێ، درۆ ئاشکرا نەکرێت، دەمامک هەڵنەدرێتەوە، بۆ ئەوەی درۆ و گوناه و دزی زاڵ بێت بەسەر هەموو شتێکدا. ئەمە ڕۆح و هەست و سەروەری یاسای ئەمڕۆیە. ئەو کارە لەسەر بنەمای کێشەی کورد و قڕکردنی کورد ەکرێت. یاسای تونچ دژی کورد لەسەر ئەو تێگەیشتنە دامەزراوە کە “کورد دەبێ بکوژرێت، کورد بوونی نییە، هەموویان تورکن”. واتە تا دژایەتی ئەم تێگەشتن و سیستەمە نەکەین، ناتوانین پێش لەم بێ مافی و نادادپەروەرییە بگرین. ژیانی ئازاد و سیستەمی دیموکراتیک پێکنایەت.

لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی تر سڵاو لە بەرخۆدانی غازی دەکەم. جارێکی تر وەک گرنگترین بەرخۆدانی دیموکراتیک لە تورکیا سڵاو دەنێرم، بانگەواز لە هەموو لایەک دەکەم بە دروستی لەم بابەتە تێبگەن و لە دەوری ئەم جۆرە بەرخۆدانەدا کۆببنەوە و بەشداری لە چالاکییەکی مەزندا بکەن بۆ لەناوبردنی فاشیزم و شکاندنی گۆشەگیری و دیموکراتیزەکردنی تورکیا.