١٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

قەرەسوو: خواستی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بە ئەنجام گەیاندی شەڕی قڕکردنی دژ بە کوردە

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە خواستێتی شەڕی قرکردن لە دژی کوردان بگەیەنێت بە ئەنجام و داوای لە گەلی کورد و ئازادیخوازان کرد لە تێکۆشاندابن.

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤی قسەیکرد و پەیوەست بە هەوڵدانەکانەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە، سەپاندنی قەیوم بەسەر ئیرادەی گەل، ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان و ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە هەڵسەنگاندنی کرد.

قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەم قۆناغەی بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە توشی سەختی و زەحمەتی دەبێت و ئامانجێتی شەڕی قڕکردنی کوردان بگەیەنێت بە ئەنجام و وتی: “دەربارەی پرسی کورد گۆڕان بەسەر عەقڵێتیدا نەهاتووە. زهنێتێکی دیموکراتیکی نیە و باوەڕیان بە چارەسەری پرسی کورد نیە.”

قەرەسوو دەسنیشانیکرد دەوڵەتی تورکی فاشیست بڕیاری داوە گەلی کورد دەست لە کوردایەتی خۆی بەردات و بۆیە پێویستە لە دژی ئەمە پەرە بە تێکۆشان بدرێت.

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو بەم شێوەیە:

“دوای ٤ ساڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام درا. ڕێبەر ئاپۆ سڵاوی ئاڕاستەی هەمووان کرد. ئێمەیش بە حەسرەت و خۆشەویستییەوە سڵاوی خۆمانی بۆ دەنێرین. سڵاوکردنەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە و گەلەکەمان بوو بە مۆراڵ. بەڕاستی ماوەی ٤ ساڵ زانیاری وەرنەگرتن زۆر زەحمەت بوو. بۆیە زانیارییەکی گرنگە بۆ ئێمە.

لە ١ی تشرینی یەکەم دەوڵەت باخچەلی سڵاوێکی دا بە پەڕلەمانتاری دەم پارتی و ئەمەی وتوە، ‘گەر لەدەرەوە ئاشتی هەبێت، دەبێت لە ناوەوەش ئاشتی هەبێت’. لە کاتێکدا ئەم قسەیە کرا، ئەم چاوپێکەوتنە هەڵسەنگاندی زۆری بۆکرا. بێگومان لە ژینگەیەکدا کە دەوڵەت باخچەلی داوا لە ڕێبەرێتی بکات و ئەردۆغانیش پشتگیری ئەم داوایە بکات، ئەوا هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی زۆری لێدەکەوێتەوە و مرۆڤ بیری لێ دەکاتەوە. لە لایەن ئەو کەسانەی ڕاستییەکان نازانن و نایبینن بەم شێوەیە وەردەگیرێت. بەڵام ئەم چاوپێکەوتنە ڕاستەوخۆ پەیوەست نیە بە قسەکانی باخچەلی و مشتومڕەکانی دواترییەوە.

ساڵانێکە بۆ لابردنی گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەبرێت. ٤ ساڵە دیدار نەبوو. بۆیە تێکۆشانی گەلەکەمان بوونی هەیە، تێکۆشانی گەل و دۆستانمان لە ئەوروپا هەیە. ئەمەش زەحمەتی زۆری بۆ دەوڵەتی تورک دروستکرد. پەیوەست بەمەوە هەڵبەت فشار لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا-DMME لە ئارادا بوو، فشار لەسەر دەستەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا هەبوو. هەموو ئەمانەش فشار و زەحمەتی لەسەر دەوڵەتی تورک دروستکرد. بەڕاستی تورکیا بۆ بەردەوامیدان بەم گۆشەگیرییە لە زەحمەتیدا بوو. لەم ڕوەوە دوای ٤ ساڵ لە تورکیادا گفتوگۆ دروستبوو. لە چوارچێوەی قسەکانی باخچەلیدا تورکیا لە زەحمەتیدا بوو و بابەتی ڕێگەنەدان بە چاوپێکەوتن گۆڕابوو بۆ فشارێک لەسەر تورکیا. ڕێگەی بە چاوپێکەوتن دا و ویستی لەم فشارە ڕزگاری بێت. وە لە قۆناغێکی لەم شێوەیەدا ویستی بوو هۆشی مرۆڤەکان ئاڵۆز بکات.

چاوپێکەوتن دەرنجامی تێکۆشین بوو

تێکۆشانی چەند ساڵەی دژ بە گۆشەگیری هۆکاری ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بوو. بەڵام لە کاتێکدا کە دەوڵەت لە زەحمەتییەکی زۆردا بوو ئەمەی پێکهێنا و بەم شێوەیە ویستی هەم فشارەکان کەم بکاتەوە و هەم بیری هەمووان ئاڵۆز بکات، وەک ئەوەی نەرمبوونێک دروستبووە، وەک ئەوەی نزیکایەتیک لە پرسی کورددا دروستبووە!.

لە دەرەوەی ئێمەدا چەندین کەس بیرییان لە پیشهاتەکە کردەوە و مشتومڕییان لەسەر کرد. بەڵام ئەمە ڕووندەکەینەوە بەدڵنییایەوە ئەم چاوپێکەوتنە پەیوەندی بە گفتوگۆکانی ئەم دوایەوە نیە، وەک دیاریمان کرد ئەم چاوپێکەوتنە دەرنجامی تێکۆشانی ٤ ساڵە بوو.

ڕێبەرێتی گوتی گۆشەگیری بەردەوامە. لە هەر حاڵێکدا گەر نزیکایەتییەک لە پرسی کورددا هەبێت، گۆشەگیری بەردەوام نابێت. دەبێت گۆشەگیری لا ببرێت. دوای چاوپێکەوتنەکە بە ماوەیەکی کەم سزای دیسپلین بەسەر ڕێبەرێتییدا سەپێندرایەوە. بۆیە نابێت ئەم چاوپێکەوتنە بە جیاواز شرۆڤەی بۆ بکرێت، وا تێبگەیەنرێت کە بە هۆکاری جیاواز دروستبووە، دەبێت بەتەواوی وەک دەرنجامی تێکۆشانی بەهێز سەیربکرێت و بەشێوەیەک وەربگریرێت، مادام ئەوەی گۆشەگیری بەردەوامە دەبێت تێکۆشانیش بەردەوام بێت. بێگومان بە ئاسانی دروست نابێت. بۆیە چاوپێکەوتنەکەی ڕێبەرێتی مۆراڵی دا بەگەلەکەمان، دەرکەوتنی چەند قسەیەکی پەیامێکی گرنگە. لەم ڕوەوە دەبێت تێکۆشان بەردەوام بێت.

گۆشەگیری بەردەوامە، تتکۆشانیش بەردەوام بێت

پێشتر هەڤاڵان لەم چوارچێوەیەدا بە وردی هەڵسەنگاندنیان کردووە. ڕێبەرایەتی خۆی دەڵێت؛ ‘گۆشەگیری بەردەوامە’. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێمە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین. ئەگەر ئەم کۆبوونەوەیە له ئەنجامی تێکۆشین ڕوویداوە، ئەوا پێویسته وەک خۆی بەردەوام بین. رێبەرایەتی ئاماژەی بەوە کردووە کە نابێت هیچ هۆکارێک ببێتە هۆی ئەوەی بۆشایی دروست بێت. چونکە لە کۆمەڵگادا چەمکی شەڕی تایبەت هەیە. لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی هێزەکانی شەڕی تایبەتەدا، لێک تێنەگەیشتن ڕوودەدات. لەم سەردەمەدا کە دەیان تەلەفزیۆن هەیە، ئامێرەکانی شەڕی تایبەت هەیە، مرۆڤەکان فریو دەدرێن. دەبێت بەمانە فریو نەدرێن. ئێستاش گەلەکەمان دەڵێت گۆشەگیری لە هەموو شوێنێک بەردەوامە. هەروەها لە ئەوروپاش دەوترێت. لە باکوور لە هەموو شوێنێک دەوترێت گۆشەگیری بەردەوامە، تێکۆشانیش بەردەوام دەبێت.

لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ١٦ی مانگ ڕێپێوانێکی گەورە لە شاری کۆڵن بەڕێوەدەچێت. دژی گۆشەگیری لەوێ تێکۆشان نیشان دەدرێت. لە ساڵی دووەمی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی نوێ هەڵدەگیرێت. بێگومان لەوێدا پێویستە بەشدارییەکی بەهێز بێتە ئاراوە.

دەبێت ئەمە لەبەر چاو بگیردرێت. هیچ تێکۆشانێک لە خۆڕا ڕوونادات. لە لایەکی دیکەوە گەلی کورد زۆر لە ژێر جینۆسایددایە. ڕێبەری گەلی کوردیش لەژێر گوشاری کۆمەڵکوژییدایە. جینۆساید بەڕێوەدەچێت. سیاسەتی دژ بە ڕێبەرایەتی سیاسەتی جینۆسایدە. لەناوبردنی ڕێبەری گەلێک، لەناوبردنی زانستەکانی، لە هەمان کاتدا لەناوبردنی هەموو بەهاکانی ئەو گەلەیە. چونکە بۆ هەموو کۆمەڵگا و گەلێک ڕێبەر پێکهاتەی بەهاکانە. پێکهاتووە لە بەهاکان. گرنگترین نوێنەری بەهاکانی گەلە. لەناوبردنی واتە لەناوبردنی هەموو بەهاکان و هێرشکردنە سەر هەموو بەهاکانی کۆمەڵگایە. لەم ڕوانگەیەوە پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری بەهێز لە ڕێبەر ئاپۆ بکات. ئێمە لەو باوەڕەداین ڕێبەرایەتیمان بە تێکۆشانی بەهێز ئازاد دەبێت.

ڕاستە تێکۆشان سەختە و بە زەحمەتییەکی زۆرەوە ئەنجام دەدرێت. لە هەموو بوارێکدا لە هەلومەرجی سەختدا تێکۆشان بەڕێوە دەچێت. بەڵام بێگومان ئەم تێکۆشانە دەگاتە ئەنجام. سەختی و زەحمەتیەکان گرنگی تێکۆشان و ڕووی خراپەی دوژمن نیشان دەدەن. لە بەرامبەر ئەم ڕاستیانەدا، هیچ ئەنجامێک بەبێ تێکۆشان سەرناکەوێت، گرنگ نییە مەرجەکان چۆنن با ببن. بەبێ تێکۆشان ئەنجام بەدەست نایەت، بەئاسانی چاوەڕیی سەرکەوتن و ئەنجام وەرگرتن بوون، نەناسینی ڕاستی جینۆساید و ستەمکاری، بە مانای تێنەگەیشتن لە ڕاستی کورد و کوردستان و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لەم ڕوانگەیەوە پێویستە هەمووان بڵێن سەختی و زەحمەتیەکان هەرچییەک بن با ببن، ئێمە بەردەوامین لە تێکۆشان و سەردەکەوین. قەد نابێت زەحمەتی و دژواریەکان وەک بەربەستێک سەیر بکرێن. زەحمەتیەکان هۆکاری ڕاستی تێکۆشانی گەلی کوردە بۆ ئازادی. بۆیە لەم ڕوانگەیەوە لەو باوەڕەداین بە چڕکردنەوەی تێکۆشان سەردەکەوین.

بۆچی بە یەکجار دەرنجامێکی لەم شێوەیە ڕوویدا؟

پێویستە ئەم ڕاستییە بزانرێت. بابەتی پرسی کورد، یانی شەڕی دژ بە کوردان، شەڕی بەرپرسیارێتی و تێکۆشانی گەورەمان، زۆر باش دەزانین لە دژی ئەمە شەڕ بەڕێوەدەبەین. ئەمە ٥٠ ساڵە ئەم تێکۆشانە بەڕێوەدەبەین. سیستەمی کۆلۆنیال و قڕکەر دەناسین. دەزانین کە ٥٠ ساڵە تێکۆشانێکی چۆن کراوە. لەم ڕووەوە کاتێک قسەکانی باخچەلی و ئەردۆغان هەڵدەسەنگێنرێت، پێویستە باش ئەم تێکۆشانە هەڵسەنگێنردرێت. دەبێت بە شێوەیەکی گشتی ئەو شەڕە هەڵسەنگێندرێت کە لەدژی ئێمە و گەلەکەمان بەڕێوەدەبرێت.

بێگومان لەم ڕووەوە لە هەموو کەس زیاتر و هەڵسەنگاندی دروستمان بۆ ئەم قسانە هەیە. چونکە بە بەردەوامی لە شەڕداین. زۆر لە نزیکەوە فکر و هەنگاوەکانی ڕۆژانەیان لێکەدەینەوە. لەبەرئەوەی دەزانین چ ژینگەیەکی سیاسی بوونی هەیە، لە چ بارودۆخێکدا تێدەکۆشین، بەرەی کۆلۆنیالی قڕکەر لە چ دۆخێکدایە، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی تێکۆشانمان، هەموو بارودۆخەکان هەڵدەسەنگێنین، دەزانین دەوڵەت باخچەلی یا ئەردۆغان بۆ پەنا بۆ ئەم ڕێگەیە دەبەن.

چی ڕوویدا یانی؟ تا دوێنی باخچەلی هەموو جۆرە زمانێکی قڕکەرانەی بەکاردەهێنا، بە هەموو شێوەیەک لە دژی هەبوونی کورد دەوەستایەوە، نەک بەرانبەر دەم پارتی، بەڵکو لە دژی هەموو کەسێک دەوستایەوە کە لە تێکۆشانی مافی گەلی کورددا بوو. لەمڕۆشدا دەڵێت ئاشتی پێکبهێنین؟ بێگومان دەبێت هۆکارێکی هەبێت. لەم ڕوەوە بێگومان باس لە هۆکاری زۆر دەکرێت.

دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە دەرەوەدا عەقڵێتێک پەیڕەو دەکات و لە ناوەوەدا شتێکی دیکە. ئەم ڕاستییە. بەڵام هەڵسانگاندێکی وەک ئەوەی لە دەرەوە و ناوەوەدا زەحمەتی دەکێشێت، لەبەر ئەوە دەیانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات و ئەم سەختییانە تێپەڕ بکات، هەڵە و کەموکورە. ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە. ڕاستە لە زەحمەتیدایە، بەڵام لە بەڕێوەبردنی شەڕی قڕکردنی کورد بەردەوامە.

لەم قۆناغەدا دەیەوێت شەڕی خۆی لە دژی کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت. پێویستە ئاوا ببینرێت. لە بابەتی پرسی کورددا زهنیەتی نەگۆڕدراوە. زهنیەتێکی دیموکراتیکی دروستبووبێت، یانیش پرسی کورد چارەسەر بکەن، شتێکی لەو جۆرە بوونی نیە.

بەڵێ، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت هەڵگری زهنێتێکی دیموکراتیک بێت. پێویستە باوەڕێ بە زهنێتێک بێت کە بوون و کلتووری کوردان قبوڵ بکات. شتێکی لەم جۆرەییان تێدا نیە. بە تایبەت لە ناو جەهەپە و باخچەلیدا هەر بوونی نیە. خێرە لەم قۆناغەدا ئەم هەنگاوەی هەڵگرت؟ بەڕاستی دەبێت بە درووستی لەمە تێبگەین.

گوتییان لە هەرێمەکەدا سەختی و هێرشەکانی ئیسرائیل بوونی هەیە، وە گوتییان ئیسرائیل هێرشمان دەکاتەسەر. بێگومان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووداوێک دەگوزەرێت. شەڕێکی گەورە بەڕێوەدەچێت کە هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهەژێنێت. لە لایەکی دیکەو هێز و کاریگەری جیۆپۆلیتیکی.

بێگومان ئەم ڕاستییە تورکیا دەخاتە ژێر گومانەوە. لەم ڕووەشەوە حکومەتی مەهەپە-ئاکەپە لە ئەنجامی سیاسەتی خۆیدا تورکیای گەیاندووە بەم دۆخە. ئێستا دەیهەوێت پشتیوانی سەرجەم هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەدەست بێنێ و درێژە بە هەڵوێست و سیاسەتەکانی بدات. دەیەوێت بەو شێوەیە حوکمڕانی ئەم جوگرافیایە بکات. بەڵام سیاسەتەکانی گەیاندوویەتی بەم دۆخە. ئەوەی هۆکاری سەرجەم کێشەکانە لەبواری سیاسەتی ناوخۆیی و هەرێمیەوە حکومەتی مەهەپە ئاکەپەیە.

وتارەکەی دەوڵەت باخچەلی، دواتر ئەردۆغان پشتگیری لێکرد. مرۆڤ ناتوانێت بڵێت کێشەیەک لە نێوان ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیدا هەیە. لەوەدا گومان نییە کە لە بابەتە گرنگەکان تاکتیک و پەیوەندییەکاندا ڕێککەوتنیان هەیە. مەحاڵە ئەوان ئاگاداری یەکتر نەبن. دەوڵەت باخچەلی پێشتر قسەی کردووە، بۆیە هەنگاوێکی هاوشێوەی ناوە. پێویستە بەم شێوەیە لە ڕاستیەکان بڕوانین. ئەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت دەوڵەت باخچەلی لە مەسەلەی کورددا ئاکەپەی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە خاڵێکی مەعقولتر، بەو مانایەیە کە لە ڕاستی مەهەپە و تورکیا هێشتا تێنەگەیشتوون.

دەتوانین لەسەر ئەم بابەتە بڵێین؛ ئێستا، ئەمە بەرە بەرە قبوڵ دەکرێت. ئەحمەد تورک لە درێژەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند، “شتی وا دەگوترێ، کاتێک ئەمە قبوڵ نەکرا، بەو مانایەیە چونکە لە بنەڕەتدا شتی وا نییە، ئەوکاتە بە توندوتیژی زیاتر هێرشمان دەکەنە سەر، یارییەکی لەم شێوەیە هەیە”. بەڵێ یارییەکی وا هەیە. ئەم یارییە بە شێوەیەکی سەرەکی دەم پارتی کردووتە ئامانج. دەڵێن ئێمە مەیدانمان بۆ ئێوە کردۆتەوە بۆ ئەوەی سیاسەت بکەن. بە نەرمی نزیک بووینەتەوە.” دەڵێن ئێوە وەڵامی ئەمەتان نەدایەوە و بۆیە بەشێوەیەکی توندتر وڵامیان دەدرێتەوە. پێویست ناکات وەها لێکدانەو بۆ مەسەلەکە بکرێت. دەوڵەت باخچەلیش هەمان قسەی کرد و محەممەد ئوچون و ئەردۆغانیش هەمان قسەیان کرد. ئەمە ڕوونە. پێویست ناکات ئەوەندە تێکەڵ بکرێت لەوەی چی ڕوویداوە یان چی ڕووی نەداوە. هەمووان یەک بە یەک قسەکانی محەممەد ئوچون لێک بدەنەوە. دەیەوێت چی بڵێ؟ دەوڵەت باخچەلی وتی، یان قبوڵی دەکەن یان مشت دەخۆن(لێدان). ئەمە مانای چییە؟ یانێ دەستبەرداری دۆزی ئازادی و دیموکراتیک و کوردایەتی خۆتان بن. دەڵێن ببنە سیاسەتمەدار، ببنە پەرلەمانتار، ببنە سەرۆک شارەوانی، بەڵام لەگەڵ ئەوان تێکەڵ مەبن. باسی تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی و دیموکراسی مەکەن.

ئازادی واتە دیموکراسی، واتە شەڕ لە دژی ئەم دەوڵەتە، دژی ئەم دەسەڵاتە. واتە دژی سیاسەتەکانی دەسەڵات وەستانەوە و بەرخۆدان. دەڵێن لەم چوارچێوەیە دوور بکەونەوە.دەڵێن ئەگەر دوور بکەونەوە، دەتوانن ببنە سەرۆک شارەوانی یان پەرلەمانتار و دەتوانن سیاسەت بکەن. ئەوەیکە باسی دەکەن ئەمەیە.

لەم بابەتەدا، گەڕان بەدوای شتێک تەنها نیشاندانی خواستی کەسەکەیە. خۆزگە شتێکی باش بوایە. بەڵێ، هەموو کەسێک دەیەوێت شتێکی باش ڕووبدات. ئەگەر لە پرسی کورددا هەنگاو بگیرێتە بەر، بەڵێ چارەسەری ڕوودەدات، هیچ کەسێک لە ئێمە زیاتر ئەمەی ناوێت. با سەرنج بدەینە سەر ئەم بابەتە. هیچ کەسێک ئەمەی لە ئێمە زیاتر ناوێت بەڵام مانای بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی کەس لێی تێناگات.

پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ قەندیل ڕاست نییەبەڵێ، لە ڕۆژی یەکەمدا دەستی درێژ کرد. وتی ئاشتی بۆ ناوەوە و دەرەوە، لەوانەیە ئەو وشەیە هەندێک بیرکردنەوەی لێبکەتەوە. پاشان دەوڵەت باخچەلی بانگەوازی کرد ڕێبەرایەتی بچێتە پەرلەمان. ئەمە مانای چییە؟ وەرە ڕێکخستنەکەت هەڵوەشێنەوە. ئەمە مانای چییە؟ هێزی هزر و ئیرادەی سیاسی زۆر کەسانە. ئەوە ٥٠ ساڵە لەو پێناوەدا تێدەکۆشێت. بەدەیان هەزار شەهید هەیە. ئەو دەڵێت وەرە و هەڵیوەشێنەوە. ئەمە تەنها مانای تەسلیمیەتە و بەس.ئەمە مانای چییە؟ دەوڵەت باخچەلی ڕێبەرایەتی بە مۆخاتەب گرت. تێگەیشتن دروست بوو، هەمووان تێگەیشتن کە ڕێبەر ئاپۆ موخاتەبی سەرەکی ئەم پرسەیە. هەر بۆیە داواکاریەکەی ئاراستەی ئەو دەکات. ئەگەر دەرفەت بڕەخسێندرێت ئەو ڕێبە ئاپۆ چارەسەری دەخوڵقێبێ. یانێ ڕوون بووەو کە موخاتەب کێیە. بەڵام لە لایەکی دیکەوە گۆشەگیری هەیە. قبوڵیش کرا کە گۆشەگیری هەیە.هەروەها، با ئەمە ڕوون بکەینەوە، باس دەکرێت؛ دەڵێن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی لەگەڵ قەندیل گیراوە. ئەمانە ڕاست نین. تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ قەندیل نەبووە. بە واتایەکی تر هیچ پەیوەندییەک نییە. شتێکی وا نییە. ئێمەش وەک هەموو کەسێک سەیری تەلەفزیۆن دەکەین. بەدواداچوون بۆ ڕۆژنامەکان دەکەین. با هەموو کەس ئەم ڕاستیە بزانێت. هیچ پەیوەندییەکی لەو شێوەیە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا نییە، بەتایبەت هیچ پرۆسەیەک لەئارادا نییە.

دەتوانن لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیدار ئەنجام بدەن. میت دەتوانێت بچێت و لەگەڵی کۆبوونەوە ئەنجام بدات. پێشتریش لە ئیمرالی زۆر دیدار لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئەنجامداروە. بەڵام له قسەکانی عومەر ئۆجالان و دواتر لە قسەکانی تونجەر باکرهان تێگەیشتین که ڕێبەرایەتی وتیویەتی: “هیچ پرۆسەیەکی چارەسەری له ئارادا نییه. بۆیە نابێت مانای جیاواز لەو دیدارەدا دەربهێنرێت. پێویستە بگوترێ ئەم دیدارە لە ئەنجامی تێکۆشانی چەندین ساڵە بەرهەم هاتووە.دەبێت بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم پرۆسەیەدا بکەن. دەبێت بە وریاییەوە نزیک ببنەوە. ئەوە تەڵەیە و یارییە. حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لە خۆیدا هێزی شەڕی تایبەتن. یاریەکە لەناو یارییەکی دیکەدایە. ئەوان ڕۆژانە لە دووی پیلانن.ئەردۆغان بۆخۆی دەموگۆگە و دەوڵەت باخچەلیش ئاوایە. هەروەها لەخۆیدا فاشیزم مانای دەماگۆژیە. بە پێچەوانەکردنەوەی ڕاستیەکانە. لێدوانەکانی مەهەپە لەم بارەیەوە پێشتر دەرخەری ئەو ڕاستیەن. ئەردۆغان لە دەماگۆژیدا شارەزایەکی باشە.دەڵێن خوشک و برا کوردەکانمان خوشک و برایانی کورد-تورک. گەلی کورد و تورک خوشک و بران، ئەوە سیاسەتی دەوڵەتە کە گەلی تورک و گەلی کوردی ڕووبەڕووی یەکتر کردووتەوە. ئێستا قسەوباس هەیە دەڵێن نەخوشک و برایەتی بەڵکوو یەکسانی هەبێت، ئەوان بە دەماگۆژی خوشک و برایەتیان دەوێت.لەبەر ئەوە، ئەم گفتوگۆیە دەبێت بە دروستی هەڵبسەنگێنرێت. دەبێت بزانرێت کە هیچ شتێک لەو قسانە بەدی ناکرێت.

بەدڵنیاییەوە چارەسەری پێویستە، ئەمە شتێکی جیاوازە. گەلیش دەیانەوێت بزووتنەوە سیاسی دیموکراتیکەکان و دۆستانی گەلی تورکیاش دەیەوێت بۆ ئەوەی تورکیا له کێشه و قەیرانەکان ڕزگاری بێت پێویستە پرسی کورد چارەسەر بکرێت. بەڵام هیچ خواست و نیازێک بۆ چارەسەرێکی لەو شێوەیە نییە. به پێچەوانەوە دەیانەوێت درێژه بە سیاسەتەکانی ڕابردووی خۆیان بدەن.دەبێت ئەم ڕاستییە بزانرێت. بەتایبەتی دەبێت بزانرێت کە یارییەک لەسەر لایەنگرانی دەم پارتی وگەل هەیە. بۆیه پێویسته گەل خاوەن هەڵوێستی جددی بێت و له دژی ئه و سیاسەتانە تێبکۆشن. هیچ ڕێگەیەکی تر نەماوەتەوە جگە لە تێکۆشان. چونکە گەلی کورد دەستبەرداری ئازادی و مافە دێموکراتیکەکانی خۆی نابێت. دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە بەرەنگاری ئەو سیاسەتە ببێتەوە.

دەیانەوێت ئیردەی گەلی کورد بشکێننئەم سیاسەتانەی قەیوم هەر لەسەرتاوە هەبووە. لە ڕاستیدا دوای هەڵبژاردن لە کوردستاندا دەکرا. ڕێگایەکیان نەدۆزیەوە و تەنیا لە جۆلەمێرگدا سنووردارمانەوە. وە ئێستا قەیوم هەم بەشێکە لەم سیاسەتە و هەم دەرئەنجامی ئەو سیاسەتەیە کە تا ئێستا جێبەجێ دەکرا. ئەوان دەیانەوێت تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی تێکبشکێنن. نایانەوێت ئیدارەی هیچ شار و قەزایەک بەدەست کوردەوە بێت. ئەگەر سنوورداریش بێت، نایانەوێت کورد ئیرادەی هەبێت. هەر بۆیە سیاسەتێکی لەم جۆرە هەیە. ئەمەش ئەنجامەکەیە.

دەڵێن نابێ گەلی کورد بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت و خۆی سەرکردایەتی بکات. دەڵێن تا دەستبەرداری کوردایەتی و ناسنامە و ئازادی خۆتان نەبن، مافی ئیدارەیەکتان پێ نادەین بە ناسنامە و کولتوور و ئازادی خۆتانەوە. دەڵێن: “بە ناسنامە و کولتوور و زمانی خۆتەوە ناتوانی بێیت شارەوانی لە هیچ شوێنێک بەڕێوەببەیت، ڕێگە بەم کارە نادەین”. دەڵێن ئەگەر هەڵبژێردرێن ئێمە قەیوم دادەنێین. هۆکاری پێداگریش پەیوەستە بەمەوە. دەڵێن واز لە فکر و سیاسەتەکانت بێنە. هەر بۆیە پێداگری دەکەن. چەندین جار ئەم کارەیان کرد و دەڵێن دەستبەردار نەبوون. ڕێبازەیەکان وابەستەی ئەمەیە. دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن و وایان لێ بکەن تەسلیم بن.

پەیوەندیداری پرۆسەکە ئەوەیە دەڵێن گەر بە گوێرەی سیاسەتی دەسەڵاتداری نەجوڵێنەوە ئەوا قەیوم دەسەپێنین. هەوڵدەدەن بەمەوە دەربارەی پرسی کورد تێگەیەک دروستکەن. لە لایەکەی دیکەوە دەڵێن گەر تەسلیم نەبن ئەوا قەیوم دەسەپێنین و دەست بەسەر شارەوانییەکاندا دەگرین.

بۆ ئەمە ڕوویان لە مێردین کرد. بۆ ئەوەی گۆڕەپانی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەببەن، خواستییان مێردین لەدەست دەم پارتی دەربێنن. هەتا باخچەلییش کاتێک باسی ئەحمەد تورک دەکات، بە ئاگادارییەوە نێرینی خۆی باسکرد. وە پێش ١٥ ڕۆژ سوڵحیان لەگەڵ بنەماڵەی شەنیاشاردا ئەنجامدا. ئەحمەد تورک و لایەنگرانی ئەردۆغان ئەمەیان پێکەوە ئەنجامدا. بۆ داگیرکاری ڕۆژئاوا، مێردینیان هەڵبژارد.خەلفەتیش بۆ ڕێبەرێتی پەیامێکە. ئامانجییان ئەوەیە لەسەر ڕێبەرێتی فشارێک بکەن. ئامانجەکە پەیامێکە بۆ ڕێبەرێتی

هەڵبەتە ئێلحیش لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، تێکۆشانی ژناندا گەلێک گرنگە. لەبەر ئەوەی لە ئێلح بە ڕێژەیەکی بەرچاو ژن بوون بە شارەدار. ئەم هێرشە لەدژی تێکۆشانی ئازادی ژنانە. ناتوانن تێکی بشکێنن و دەیانەوێت سەرکوتی بکەن.ڕەنگە بەردەوامی بدەن بەمە. گەر پەرە بە تێکۆشان نەدرێت بەردەوامی پێ دەدەن. چونکە چەند ڕۆژ پێش ئێستا عەبدولقادر سەلڤی گوتی “بەردەوام دەبێت” دەستبەسەر شارەوانی دیکەدا دەگرین. ڕەنگە شارەوانی ئامەد و وانیش داگیرکەن. یا بازیدیش. هەربۆیە پێویستە گەلی کورد بە هەموو جۆرێک پەرە بە تێکۆشان بدات و لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان بوەستێتەوە. چونکە سیاسەتی قەیوم بە تەنها سیاسەتی دژە بە شارەوانییەک نیە، بەڵکو سیاسەتی دژ بە گەلی کوردە.

پێویستە لە ئێستاوە پەرە بە تێکۆشان بدرێت

گەر بویسترێت ڕێگە لە سەپاندی قەیوم لە وان و ئامەد بگیرێت، دەبێت لە ئێستاوە پەرە بە تێکۆشان بدرێت، هەڵبەتە دەبێت تێکۆشان بە هێزە دیموکراتییەکانی تورکیاوە بەڕێوەببرێت و بانگەوازییان لێ بکرێت. دەبێت پەیوەندی لە نێوان ئەو هێزانەدا هەبێت، چونکە کاریگەری ئەم پەیوەندییەمان لە وان بینی. دەبێت لە کورستان و تورکییادا ئەم تێکۆشانە لە دژی قەیوم بەڕێوەببرێت و هەڵوێست پیشان بدرێت. هێزێکی کاریگەری کوردان لە ئەستەنبوڵ، ئەدەنە، ئیزمیر و ئانتالیا هەیە. هەرخۆی لەو جێگانە جەهەپە لە دەرنجامی سودوەرگرتن لە دەنگی کوردان شارەوانییەکانی بەدەستهێنا. بۆیە هێزە دیموکراسییەکان لەو جێگانەدا بە ئاسانی دەتوانن بجوڵێنەوە و هەڵوێست نیشاندەن و بەم شێوەیە قەیوم تێکبشکێنن.

لە ئێستادا تێکۆشانێکی دیاریکراوە هەیە، بەڵام دەبێت پەرەی پێبدرێت. دەڵێن چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبین و تێکۆشان بەڕێوەدەبەین دواتر دەستبەرداری تێکۆشان دەبن. نابێت بەم شێوەیە بێت. دەبێت گەلی کورد خۆی بۆ تێکۆشانی بەردەوام ئامادە بکات. نابێت دەستبەرداری هیچ شارەوانییەک ببێت. شاروانییەکان بە تەنها جێگەیەک نین، دەبێت هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین و ئەندامانی ئەنجوومەن خەباتییان بەردەوام کەن. دەبێت لەگەڵ گەلدا گفتوگۆبکەن لەسەر ئەوەی چۆن خەبات بکرێت و بڕیار بدەن. هەڵبەت لەسەر ئەم بنەمایە قەیوم ناوزەڕ بکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێگە بە قەیوم نەدرێت و پوچەڵ بکرێتەوە.

دەبیت هاوسەرۆک، سەرۆکانی ئەنجومەن دەستبەرداری پلەکەیان نەبن، دەبێت چالاک بن. نەچنەوە ماڵ. تا دەرکردنی قەیوم ئەم ڕێبازە بگرنەبەر. دەبێت هەموو ڕێکخستنە دیموکراتیکەکان پەیوەست بەم بابەتە هۆشیاربن و قەیوم قبوڵ نەکەن. بۆچی هێشتا دەنگ بە ئاکەپە دەدرێت؟ دەڵی کوردم و دەنگ بە ئاکەپە دەدات، ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نیە.

نابێت ئاوا لە سیاسەتی قەیوم بڕوانرێت. هێرش لە دژی دەم پارتی نیە. هێرشی قڕکەر وایە. ڕاستە کوردە، چەپی کوردە، ئیسلامییە. لەبەر ئەو زهنێت و سیاسەتە هێرش ناکات. تەنها لەبەرئەوەی گەلی کورد باس لە داخوازی ناسنامە، ئازادی و دیموکراسی دەکات، هێرشی دەکرێتەسەر. هێرشەکە لە دژی ئەمەیە. گەر دەم پارتیش نەبوایە کوردی دیکە بوایە هێرشیان دەکرایەسەر. گەر دەستبەرداری کوردایەتی، ناسنامە، چاند و زمانی خۆی نەبێت و پێداگری لەسەر بکات، لەسەر ئەم بنەمایە ئیدارەی هەرێمەکەی بکردایە، ئەوا قەیومی بەسەردا دەسەپێندرا. بۆیە پێویستە لە دەرەوەی کوردانیشەوە هێزەکانی دیکە بەشداری ئەم تێکۆشانە بکرێن.

کەس ناتوانێ کێشەی کورد لەگەڵ کێشەی باسک یان ئێرلەندا بەراوەرد بکات

لە کاتی هەڵسەنگاندن لەسەر قەیومەکان گرنگی بە یەک شت دەدەم. ئەو هەموو قەیومە دادەنرێت و بەدڵنیاییەوە بەرخۆدانی گەلیش هەیە. هەندێک لایەن هەڵسەنگاندنی هاوشێوە دەکەن کە دەکرێت قەیوم دابنرێت، بەڵام پرۆسەکە بەردەوام بێت. بەڕاستی ئەمە هەڵسەنگاندنێکە کە ڕەوایەتی بە قەیومەکان دەدات. چۆن شتێکی وا دەبێت؟ پرسی چارەسەری کێشەی کورد هەیە، بەڵام لە ڕێگەی قەیومەوە بەردەوام دەبێت. ئەمە ململانێ و هەرێمی شەڕ نییە. لە دیموکراسیترین و ڕەواترین بواردا دەست بەسەر ئیرادەی گەلدا دەگیرێت. لەم ڕووەوە پێویستە وەڵامی پێویست بەو کەسانەی کە ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنانە دەکەن بدرێتەوە. پێویستە بڵێین “ئێوە بەردەوامی بە یارییەکانی ئاکەپە-مەهەپە دەدەن”. گوشارەکان بەردەوام دەبن، بەڵام بە گەل دەڵێن؛ “ڕەنگە بکوژرێن، گوشارتان لەسەر بێت، بەڵام ئەمە قبوڵ بکەن و کاردانەوەتان نەبێت. پرۆسەی چارەسەری بەردەوام دەبێت، ڕێبازێکی لەو شێوەیە قوبوڵکراو نییە.هەروەها ئەوەش دەوترێت. لە جیهاندا لە ناو شەڕدا پرۆسەی چارەسەری هەیە. لەوێ وەها ڕوویدا. ئێستا قسەی وەها ڕەوادەکەن نەزانانەیە. بەراوردکردنی پرسی کورد لەگەڵ باسک، ئێرلەندا و ئەوانی تر، هەڵەیە. لەبەر ئەوە نییە کە داواکارییە سیاسییەکان زۆر بەرزن، لەبەر ئەوە نییە کە پرسی کورد چارەسەر ناکرێ، شتێکی وەها نییە. بەڵکوو بەردەوامە لە نکۆڵیکردن گەلی کورد و بە چارەسەر نەکردنی پرسی کورد زمان، کولتوور و شوناسی گەلی کورد لەناو دەچێت. ئەگەر ئەمە نەبوایە، ئەگەر سیاسەتی کۆمەلکوژی دژ بە کورد ئەنجام نەدرابا، ئەگەر سیاسەتێکی وەها نەبووایە، دەکرا پڕۆسەی چارەسەریی لە شەڕدا لە کوردستانیش بەکار بهێنرابا. بەڵام ئەمە سیاسەتەی لە کوردستان بەڕێوەی دەبەن جیاوازە.بەراستی دەپرسن کێشەی کورد چییە؟ ئەمە پرسیارێکی ١٠٠ ساڵە هەڵبەت پێشتر پرسی کورد هەبووە بەڵام پرسی ڕاستەقینەی کورد لە دەستووری ٢٤ەوە دەستی پێکرد. داوا دەکرا کوردستان بکرێتە ناوچەیەکی بەفراوانبوونی نەتەوەی تورک. لەسەر ئەو بنەمایە سیاسەتی بە تورک کردنی کورد و کوردستان بکەنە هەرێمێکی بەرفراوانی نەتەوەی تورک ئەمڕۆش بەردەوامە. پرسی کورد چییە؟ ئەمەیە کە کورد ناسنامە، زمان و کەلتووری خۆی لەبیر بکات.

ئەمە پرسی کوردە. ئاستەنگی لەبەردەم مافی خۆبەڕێوەبەری. بەر له کۆماری کوردستانەوە کورد خۆی بەڕێوه دەبرد. هیچ حاڵەتێک لەم شێوە نەبوو. دەسەڵاتداری عوسمانی هەبوو بەڵام هیچ حاڵەتێکی وا نەبوو کە تەداخولی زمان، کەلتوور، بیروباوەڕی و ژیان بکات. ئەمە بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو لە دوای ساڵی ١٩٢٤ دەستی پێکرد. دەیانەوێت زمان، کەلتوری کورد له ناوببەن، لەدەستدانی زمان و کەلتوور مانای چییە؟ واتە لەدەستدانی ناسنامەی تۆ. جینۆسایدی ناسنامەیە. نە مافی چارەی خۆنووسین، نە خۆبەڕێوەبەری و نە بەڕێوەبردنی شارەوانیەکان تەحەمول ناکەن. لە ئەوروپا مەرجی تایبەتمەندی خۆجێی هەیە، بەڵام ئەمان واژۆیان نەکردووە. بۆچی؟ چونکه کورد تا ڕادەیەک دەتوانێت هەرێمەکانی خۆی بەڕێوه ببات. ئایا لە ئێستادا خوێندن بە زمانی کوردی هەیە؟ ئایا پەروەردەی کوردی هەیە؟ ئایا دەرفەت هەیە بۆ فێربوونی زمانی کوردی؟ نەخێر، لەبەر ئەوەی بوونی نییە، لە ژێر گوشار و هەرەشەدایە و لە هەموو شوێنێک قەدەغەکراوە. دەگوترێت منداڵان کاتێک لە قوتابخانە و ماڵەوە بە کوردی قسە دەکەن سزا دەدرێن ئێستا هەرچی دەڕوات منداڵی کورد، کوردییان لەبیر دەچێتەوە. لە ڕۆژئاوای فورات لەبیریان چووەتەوە لە دێرسیم لەبیریان دەچێت. ئێستا لە زۆر شوێن نەوەی نوێ زمان و شوناسەکەی لەبیر دەکات. بۆچی؟ گوشارێکی زۆر هەیە. ئایا هیچ ڕووداوێکی لەو شێوەیە لە زۆر شوێن ڕووینەداوە؟ لەبەر ئەوەی مرۆڤ بە کوردی قسەی کردووە، لێی نەدراوە و نەکوژراوە؟ بە هۆی گوشارەوە نایتوانیوە بە ئازادی و ئاسایش بژی و قسە بکات.

پرسی کورد پرسی جینۆسایدە

لە لایەکی ترەوە بولێنت ئارنچ وتی: “زمان چ سوودێکی هەیە و کاری چی دێت؟ تۆ چۆن زمانی گەلێک لەبییان دەبەیتەوە؟ پرسی کورد چییە؟ پرسی کورد پرسی لەبیرنەکردنی زمانی کوردییە. لەناو ناچێت؟ ئێستا لەمەترسی لەناو چووندا نییە؟ ئەمەش لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ئێوەدا ڕوودەدات. بە سیاسەتی جینۆساید و داگیرکاری ئەنجام دەدرێت. ئامانج لەبیرکردنی زمانی کوردییە. ئایا هیچ گوشارێک لەسەر کولتوور نییە؟ چەندە گرنگی بە کولتوورت تورکی دەدەن، ئەو هەموو جۆرە پاڵپشتییەی لە وەزارەتی کولتووری دەکەن، بەڵام ڕێگە بە کولتووری کوردی نادەن و بەردەوام گوشار دەخەنە سەری.

تۆ زمانەکەت لەناو دەبەیت، کولتوورەکەت لەناو دەبەیت. ئەمە لەناوبردنی شوناسە، جینۆسایدە. ئەمەیە پرسی کورد. تەنانەت ناهێڵن خۆیان شارەوانییەک بەڕێوەببەن. ئەمەیە پرسی کورد. کورد چی دەوێت؟ کورد نایەوێت زمانەکەی لەناو بچێت. ئەوان دەیانەوێت نە کولتووریان هەبێت، نە ناسنامەیان. گەلی کوردیش دەیانەوێت سیاسەتی جینۆساید دژ بە زمان و کولتوورەکەیان هەڵبوەشێتەوە.ئێستا پێی دەوترێت هاوڵاتی یەکسان. کورد دەتوانێت هەر شتێک بێت. دەڵێن دەتوانن ببنە پارێزگار شارەدار. بەڵام بە شێوەی یاساییش ڕێگەی پێنادەن. لەربەر چی لەبەر ئەوەی خاوەنداری لە ناسنامەی خۆیان دەکەن، خاوەنداری له کوردایەتی و زمانی خۆیان دەکەن.گەلی عەلەویش داوای هاووڵاتی یەکسانیش دەکات. دەڵێن تەنانەت پارێزگار و شارەوانیەکمان نییە. عەلەوییەکان هاوڵاتیەکی زۆرن. ئەمە چۆن دەبێتە هاوڵاتی بوونی یەکسان؟ کورد هاوڵاتی یەکسان نییە. بۆ ئەوەی ببێتە هاوڵاتی یەکسان، ناسنامە، کولتوور و زمانی دەبێت قبوڵ بکرێت.

دەڵێن ‘ئەگەر تورک بیت مافی هاوڵاتیبوونی یەکسانت دەبێت’. بەڵێ وەک تورکێک مافی هاوڵاتیبوونی یەکسانی هەیە. ئەگەر تورکبوون قبوڵ بکات، دەستبەرداری زمان، کولتوور، ناسنامە و تێکۆشانی خۆی بێت، بەمشێوەیە مافی هاوڵاتیبوونی هەیە. زمانی فەرمی تورکی دەبێت. ئەی لەبیرکردنی زمانی کوردی چی بەسەر دێت؟ ئەم زمانە کوردییە چۆن دەمێنێتەوە؟ ئایا سیاسەتی ئێوە ئێستا لەناوبردنی سیاسەتی زمانی کوردی نییە؟ نازانم، دەتوانێت لە ماڵەوە، لەسەر شەقام قسە بکات؟ هەموو جۆرە گوشارێکی کۆمەڵایەتی و ئیداری بەکار دەهێنرێت. پاشان دەڵێن با لە ماڵەکەی خۆیدا، لە شەقام قسەی پێ بکات. واتە وەک ئەوەی کورد بە گەمژە بزانێت. هەرچەندە قوتابخانە دەکەیتەوە، ئەوەندە زمانت گەشە دەکات. هەر چەندە پاڵپشتی بە کولتوورەکەت بدەیت، ئەوەندە گەشە دەکات. بەڵام کاتێک باسی کورد دێتە ئاراوە، تەنانەت ناپرسی کورد چی دەڵێت؟ پرسی تورک کوردیش دەگرێتەوە بە هەمان شێوە پێچەوانەکەیشی. تورکی شوناسێکی قەومی نییە. کێ فریو دەدەن؟ هەڵدەستن دەڵێن ناسنامەی تورکی کوردیش دەگرێتەوە. نا شتێکی وا نییە.

ناسنامەی تورک ئەوەندە توند و تیژە دەیەوێت کورد کۆمەڵکوژ بکات. نەک ئەوەی بیگرێتە خۆی. ناسنامەی چەوساندنەوە بۆ خۆیە. با جارێکی تر ڕوونی بکەمەوە. مەبەستم بۆ هەموو کوردە. بەڕاستی با لەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورک تێبگەن. با خۆیان فریو نەدەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کوردستان بکاتە ناوچەیەک بەرفراوان نەتەوەی تورکی تێدا جێگیر بکات. ئەوان وازیان لەم ئامانجەیان نەهێناوە.هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەگەر گەلی کورد بیەوێت دەستبەرداری کوردایەتی خۆی نەبێت، ئەگەر بیەوێت دەستبەرداری ناسنامە، زمان و کولتووری خۆی نەبێت، ئەوا لە پێناویدا بەرخۆدان دەکات و تێکۆشانی بەردەوام دەکات. چونکە جێبەجێکردنی پلانی شەرق ئیسلاحات ‌هێشتا بەردەوامە.زۆربەی ڕۆژئاوای فورات کورد بوون. ئێستا لە مەڕەش و مەلەتی و سێواس کورد نەماوە. ئەوەی کە ماوە بە کوردی قسە ناکەن زمانەکەیان لەبیر کردووە. ئەمە پرسی کوردە. ئەمە سیاسەتی جینۆسایدە، هاوڵاتیبوون و یەکسانی بوونی نییە. کورد مافی یەکسانی نایگرێتەوە. لە هیچ بوارێکدا یەکسان نین. لەبەر ئەوەی نایەکسانی سەروەری یاسایە. نایەکسانی یاسای سیاسەتی دەسەڵاتە.

چالاکییەکەی توساش وەڵامە بۆ هێرشی قڕکردن

بە ڕێز و سوپاسەوە یادی ئەوانە دەکەمەوە کە چالاکییەکەی دژی توساشیان ئەنجامدا، لە ڕاستییدا ئەوان نیشانیاندا کە ناسنامەی کورد و کەلتوور و ئایین و هەبوونی کورد چییە. جەوهەری کوردایەتی و هەستی کوردایەتی و لوتکەی هەستی کوردایەتی و هەڵوێستی کوردیان لە تێکۆشان دژی قڕکردن نیشاندا.ئەوان دژی قڕکردنی کورد، هەڵوێستیان نیشاندا. ئەمەش فیداکارییەکە لە بەرامبەر فشارە قورسەکان. هەست بەم شتە دەکەن، چونکە دەزانن دەویسترێت کورد لەناو ببرێت، واتە هەڕەشە لەسەر هەبوونی کورد هەیە، بۆیە هەبوون و ئازادی و دیموکراسی کورد دەپارێزن. پێویستە بەو شێوەیە لەم چالاکییە تێبگەین. پێویستە هەمووان ئەم پەیامە لەم هەڵوێست و چالاکییەوە وەربگرن.

بۆچی ئەم ئاستە لە فیداکاری، بۆچی لە تەمەنی گەنجی خۆیاندا ئەم ئاستە لە فیداکاری دەکەن؟ پێویستە هەموو کوردێک ئەنجامی لێوە دەربخەن، پێویستە خۆیان وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە. هەڵبەتە باسی پرۆسە و مرۆسەیان کرد، شتێکی لەم جۆرە نییە. هیچ پرۆسەیەک نییە، ئەمە دووپات دەکەینەوە. دەڵێن لەکاتی گفتوگۆیەکی وەهادا ئەم چالاکییە ئەنجامدراوە. ئەم چالاکییە هیچ پەیوەندی بەوەوە نییە. ئەم چالاکییە بەرئەنجامی خەبات و کۆششێکی درێژخایەنە. هی ڕۆژ و دوو ڕۆژ و مانگێک نییە. پێش چەند مانگ ئەم ئامانجەیان دیاری کردبوو.

لە لایەکی ترەوە شەڕەکە بەردەوامە. ئەگەر پرۆسەیەک هەبوایە، ئەگەر وەک ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ شەڕ نەبوایە، ئەوە شتێکی تر بوو. هەموو جۆرە هێرشێکی لەناوبردن ئەنجام دەدەیت. ئەم چالاکییە وەڵامی ئەوەیە. وەڵامێکە بۆ هێرشی قڕکردن. واتە بە دڵنیاییەوە هیچ پەیوەندییەکی بە وتەکانی دەوڵەت باخچەلی لە ١ی تشرینی یەکەم و گفتوگۆکانی دواترەوە نییە. چالاکییەکە کە دژی سیاسەتی قڕکردنی کورد، دژی سیاسەتی دەوڵەتی تورک ئامادە کراوە. ئێستا بێگومان شەڕ بەردەوامە و چالاکییەکە دژی ئەو ناوەندەیە کە چەک لە دژی کورد بەکاردەهێنێت.ئاکسونگور و سیها لەوێ دروست دەکرێن. ئەوانە چی دەکەن؟ لە هەموو جێیەک خەڵکی سڤیل دەکوژن، لە ڕۆژئاوا سڤیل دەکوژن، لە باشووری سڤیل دەکوژن، ڕۆژنامەنووس دەکوژن، ڕۆشنبیر دەکوژن، سیاستمەدار دەکوژن. ئەمە ناوەندێکی شەڕە. ئێستە لەنێوان دەوڵەتی تورک و تەڤگەری ئازادی شەڕێک هەیە. لەم ڕووەوە، ئەم ئامانجە ڕەوایە. کارگەیە، کارگەی شەڕ و چەکە، شوێنی درووستکردنی چەک دەبنە ئامانج. کارمەندەکانی ئەوێ هەموویان سەربازن. چەک بەرهەم دەهێنن.لەم ڕوانگەیەوە چالاکیەکی گرنگە. بێگومان ئەوانیان لەرزاند. بۆچی؟ چونکە هەمیشە دەیانگوت ژمارەی پێڵاوەکانیان دەزانین، هەناسەدانیان دەزانین. ئەمە گەورەترین وەڵامە بۆ ئەوە. هیچ ئاستەنگێک نییە کە گەریلا فیداییەکان نەتوانن بەسەریدا زاڵ بن. لەم ڕوانگەیەوە هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم گەریلاکانی کورددا نییە. هەمیشە چالاکی دەکات. سەدان هەزار گەنجی لەو جۆرە هەن. ئەوەی ئەم گەنجانەی گەیاندە ئەم ڕەوشە، سیاسەتی دەوڵەتی تورکە. سیاسەتی قڕکردنە. بێگومان گەنجان و جەنگاوەران و فیداییەکان بە توڕەیییەکی زۆرەوە دژی ئەم سیاسەتە قڕکەرە دەوەستنەوە. تا ئەمڕۆ وەستاونەتەوە. لێرە بەدواش هەروا دەبێت.تووڕەیی هەرە مەزنی ئاسیا ئەوە بوو، بە زمانی خۆی نەدوێت، دەڵێت با برازا و خوارزاکانم بە کەلتوور و زمانی خۆیان فێربکرێن. دەزانێت هێرشێک لەوێ هەیە. لە ئەزمیر گەورە بووە. گەنجانی کوردی ئەزمیر چەندێک ئاشنای زمانی خۆیانن؟ قڕکردنێک هەیە.

نامەردێک دەیگوت “تەنها شەرناخ و جولەمێرگ ماوە، پاش ٢٠ ساڵی تر کەلتوور و زمانی خۆیان لەبیر دەکەن، ئیتر پرسەکە کۆتایی دێت” سیاسەتێکی وەها هەیە. دژی ئەمە گەنجان و فیداییانی کورد چی دەکەن؟ هەڵبەت وەڵام دەدەنەوە.نامەی جوانیان نووسی. بەڕاستی مرۆڤ پێی کاریگەر دەبێت. هەموو هەستی خۆیان خستووەتە سەر کاغەز. دەبێت ئەم پەیامە ببێتە هەستی هەموو گەنجانی کورد، ببێتە پەیامی هەموو گەنجێکی کورد. پێویستە هەستی وەهایان هەبێت. کاربکەن تا بگەنە ئەم ئاستە. هەمووان کاربکەن و خۆیان بگەیەنن بەم ئاست و هەستە.بەڵێ پەیامێکی کاریگەریان دا. پەیامە بۆ بنەماڵەکەیان و گەلەکەیان. بۆ نموونە سەیربکە، پەیامێکی جوان دەداتە گەلی کورد. هاوکات بانگەوازێکە بۆ ئەوەی کە دژی قەیوم گەل چۆن بوەستێتەوە. بانگەواز لە هەمووان دەکات. بانگەواز لە بنەماڵە و هاوڕێکانی دەکات.هاوکات بانگەوازەکە ئەمەیە. بە تێکۆشانێکی ئاسایی دژی قڕکەر و داگیرکەر، بە وڵاتپارێزییەکی ئاسایی، تێکۆشان ناکرێت. کورد لە قڕکردن ڕزگاری نابێت. ئەم پەیامە ئاشکرایە، ئاستی تێکۆشان دژی قڕکەری و داگیرکەری دەوڵەتی تورک نیشانی هەمووان دەدات. دەبێت هەمووان لەم ئاستەدا هەڵسەنگاندن بۆ خۆیان بکەن. بزانێت لە کوێی ئەم ئاستەدایە. هەمومان قەرزاری ئەوانین. ئەوان کاتێک دەڕۆن بە پیری شەهید بوونەوە، دەڵێن قەرزارین. بەڵام ئێمە زیاتر قەرزاری ئەوانین.

پێویستە هەمووان دژی توندوتیژی سەر ژنان بوەستنەوە

بێگومان ئێستە پرسی ژن، پرسێکی گرنگە. توندوتیژی سەر ژن، لەڕاستیدا زیهنیەتێکی هەزاران ساڵەیە. توندوتیژی دژی ژنان، ڕەوشێکی مێژووییە و پرسێکی هەرە دێرینە. تەنانەت سەرچاوەی هەموو پرسەکانی ترە. سەرچاوەی پرسە کۆمەڵایەتییەکانە، دەسەڵات لەسەر ژنان پیادەکراوە. دەسەڵاتداری چۆن دەکرێت؟ بە توندوتیژی لەسەر ژنان دەکرێت. ڕێبەرێتی گوتی، یەکەمین داگیرکاری لە ژنەوە دەست پێ دەکات. ژنان هەزاران ساڵە ڕووبەڕووی فشار دەبێتەوە.

لەم ڕووەوە، پرسەکە لەوە زیاترە “لەوێ پیاو چەندە فشاری لە ژن کردووە، پیاو ئەوەندە ژنی کوشتووە”. پرسێکی کۆمەڵایەتییە، یانی گرێدراوە بە کۆمەڵگەوە، پرسێکە دەبێت چارەسەر بکرێت.تا توندوتیژی دژی ژنان هەڵنەگیرێت، سیاسەتی توندوتیژی دژی ژنان لەناو نەچێت، واتە تا ژنان ئازاد نەبن کۆمەڵگە ئارام نابێت. کۆمەڵگا تەندروست نابێت. لە هەر شوێنێک توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان هەبێت، کۆمەڵگە نەخۆش و ناتەندروستە.

ئەم ئاستە توندوتیژییە بەرامبەر بەو دایکەی کە منداڵ دەخەنەوە و پەروەردەی دەکەن، بێ ئەخلاقییە، کێشەیەکی گەورەی مرۆڤە. بێگومان پێویستە مرۆڤەکان لە دژی ئەم توندوتیژییە بوەستن. ئەگەر ئەمە ڕانەگیرێت دیموکراتیکبوون ڕوونادات. بە واتایەکی تر مرۆڤ ناتوانێت مرۆڤ بێت، ناتوانێت ئەخلاقی بێت، ناتوانێت ویژدانی بێت.توندوتیژی دژی ژنان پرسێکی کۆمەڵایەتییە. ئەم نزیکایەتییە لە پیاواندا هەیە. با بڵێین نزیکایەتییەک کە لە دەسەڵاتی پیاوەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام باسی ئەخلاق و ویژدان دەکەین. نابێت بەو شێوەیە بگوترێت.

ئەم نزیکایەتییە لە پیاواندا هەیە. هەزاران ساڵە لە جینەکانیدا چەسپاون. بچووککردنەوەی ژنان، توندوتیژی دژی ژنان بووەتە کولتوور. لەم ڕوانگەیەوە پێویستە هەموو پیاوێک بزانێت کە ئەم کولتوورە بۆی گوازراوەتەوە، دەبێت ئەم خراپە و گڵاوییە فڕێ بدات. ئەمە پرسێکی زۆر گرنگە.

ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی ژنی پێشخست، هەڵبەت لە کوردستان پێشکەوتنی گرنگ ڕوویاندا. بەڵام هێشتا لەنێو کۆمەڵگەی کورددا، زیهنیەتی دژی ژن لای پیاو بەردەوامە. ئەم شتە قێزەونەی بەتەواوەتی لەسەر خۆی لانەبردووە. لەم ڕووەوە، ئەگەر گەنجانی کورد، پیاوانی کورد دەڵێن دڵسۆزی ڕێبەرێتیین، گەر باسی ئازادی گەلی کورد و دیموکراسی دەکەن، پێویستە ئەم نزیکایەتییە بەرامبەر ژن بگۆڕن. پێویستە پیاوان و وڵاتپارێزان ئەم نزیکایەتییە توندوتیژییە دژی ژنان بە تەواوی فڕێ بدەن. ئەگەر نا وڵاتپارێزەکەیان کەموکورتە. نابێتە وڵاتپارێزییەکی ڕاست. نابێتە دیموکراتی ڕاست، نابێتە ئازادیخوازیی ڕاست، نابێتە کەسێکی بە ویژدان و ئەخلاق.

لەم ڕوانگەیەوە پرسی توندوتیژی دژی ژنان گرنگە. کاتێک دەگوترێت توندوتیژی، واتا فرە ڕەهەندە. بەرزکردنەوەی دەنگت بەرامبەر ژنێک توندوتیژییە. زۆرێک لە پیاوەکان دەنگ بەرامبەر ژنان بەرز دەکەنەوە، ئەمە نزیکایەتییەکی هەستەکییە بۆ پیاوان، نزیکایەتییەکی هەستەکییە بۆ دەسەڵات.

توندوتیژی فرە جۆرە. لە کایەی کۆمەڵایەتیدا سنووردار دەکرێن، ژنیان لە زۆر بواردا بە نایەکسان بینی، دایانبڕاند، واتە ئەمانە هەمووی توندوتیژییە. هەر بەم بۆنەیەوە خوشکانی میرابالیش بە سوپاس و ڕێزەوە یاد دەکەمەوە. ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بوو، ئێستاش کاریگەرییەکانی هەست پێ دەکرێت. لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. لێرەوە هەموو توندوتیژییەک لە دژی ژنان شەرمەزار دەکەم. وە وە سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان، بانگەواز لە هەموو وڵاتپارێزان و دیموکراتەکان دەکەم کە تێکۆشان بکەن. لە کوردستان نابێت کەس توندوتیژی بەرامبەر هاوژین و منداڵ و کچ و خوشکەکانی بکات. ئەمە وڵاتپارێزی ڕاستەقینەیە.

پەکەکە بەهێز بوو، بەهێزتریش دەبێت

دامەزرێنەری پەکەکە، ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ، لە یەکەم فیکرەوە تا ئەمڕۆ، سەر بە ئایدۆلۆژیایەکە کە بەردەوام لە پێشکەوتندایە، واتە خۆی لەگەڵ کۆمەڵگا و مرۆڤدا یەکدەخات، تێکۆشان یەکدەخات، واتە ڕێگا بۆ کۆمەڵگا و مرۆڤ خۆش دەکات خاوەنداری لێ بکەن. ئەمەیە کە پەکەکەی دامەزراند , پێشیخست و گەیاندی بە ئەمڕۆ. ئێستا ٤٦ ساڵەی پەکەکەیە. پێش ئەوەش هەیە. زیاتر لە ٥٠ ساڵە تێکۆشانێک هەیە. ئەو کەلتوورێکی لەو شێوەیەی بنیات نا. پەکەکە ئیتر تەنها ڕێکخستن و پارتێکی سیاسی نییە. پەکەکە ئەمڕۆ کەلتوورێکی کۆمەڵایەتییە، زیهنیەتێکی کۆمەڵایەتییە و بەشێکە لە کۆمەڵگە. واتە کۆمەڵگەیەکە. هەر بۆیە کۆمەڵگا هەمیشە دروشمی “پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە” دەڵێنەوە. ئەوە ڕاستییەکەیە. ئیتر ناکرێ پەکەکە لە گەلی کورد جیا بکرێتەوە. ناکرێت لە مێژووی کورد جیا بکرێتەوە. لە کەلتووری کوردی جیا بکرێتەوە. لە ئەنجامدا، پەکەکە گەیشتووەتە ئەم ڕۆژانە، سەرەڕای هەموو هێرشەکان، بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوامە. تەنانەت دەتوانین بڵێین پەکەکە ئێستا لەوەی دەبینرێت، بەهێزترە.

گەر دوژمن ناتوانێت لە هێرشکردنە سەر پەکەکە بگاتە ئەنجامێک، هۆکارەکەیە بەهێزبوونی پەکەکەیە. بزووتنەوەیەکی وەهایە کە ڕەگی خۆی خستووەتە نێو قوڵاییەکانی کۆمەڵگەوە. بۆیە ناتوانێت بە گورز وەشاندن لە پەکەکە لێرە و لەوێ، بگاتە ئەنجامێک.

پەکەکە لەگەڵ هەموو هەنگاوێک بەهێز بوو، بەهێزتر و بەهێزتریش دەبێت. پەکەکە واتە فیکری ڕێبەر ئاپۆی بە ڕێکخستنکراو. فیکری ڕێبەر ئاپۆ ئیدی نە تەنها ئەمڕۆ، بەڵکو سبەینێش دیاری دەکات. پەکەکە بە ڕێکخستنەکەی لە ئایندەشدا درێژە بە کاریگەریی خۆی دەدات، جەنگاوەری پەکەکەیی وەک ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین هەن. پێوانەی بەها هەیە کە ئەوان ئافراندوویانە. بەرخۆدانی زیندان هەیە، تەڤگەری ژنان هەیە. ڕێبەرێتی گوتی، پەکەکە هاوکات پارتی ژنانە. یانی پارتێکی وەهایە کە چەندین بەهای هەیە و لەسەر ئەم بەهایانە خۆی پێشخستووە. بۆیە لەناوبردنی پەکەکە، بە هێرشکردن لێرە و لەوێ، خەونێکە و هیچی تر. بۆیە دەبێت باشتر لێکۆڵینەوە لە ڕاستی پەکەکە بکرێت.

پەکەکە ئیتر لە ئێمە زیاترە. پێویستە ئەمە ببینرێت، گەر پەکەکە تەنها لە ئێمە و ڕاستییە کۆنکرێتیەکان پێکهاتبا، ئەوا لەژێر ئەم هێرشانەدا نەدەما. ڕۆحێکی پەکەکەیی هەیە، کە پەکەکە دەهێڵێتەوە. ئەم هێزەی لە هەبوونی کۆنکرێتی و هەبوونی مادی زیاترە، پەکەکەی ڕاگرتووە. ئەمە وا دەکات هەردەم تێبکۆشین و ئەنجامی زیاتر لە تێکۆشن بەچنگ بخەین. ئەمە هەروا دەبێت. ناکرێت ئەمە بە هێرش و ڕێگەی تر ئاستەنگ بکرێت. بەم بۆنەیەوە، بە ڕێز و سوپاسەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دکەم کە پارتێکی وەهای دامەزراندووە. دیسان هەموو ئەو شەهیدانە بەڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنمەوە کە پەکەکەیان گەیاندە ئەم ڕۆژە. پەکەکە گرێدراو بە یادی ئەوانەوە تێدەکۆشێت و حەسرەت و خەونەکانیان بەدی دەهێنێت.