١٨ شوباتی ٢٠٢٣

قەرەسوو: بەرپرسی کارەساتی بومەلەرزەکە سیاسەتە و ئەوەی ڕووخاوە دەوڵەتە

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاگەیاند، لە کارەساتی بومەلەرزەکەدا دەوڵەتی تورک شکستی هێنا و ڕووخا و وتی، حکومەتی ئاکەپە لە هەوڵی ئەوەدایە بە شێوازی شەڕی تایبەت ڕاستییەکانی پەیوەست بە بومەلەرزەکەوە بشارێتەوە.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی بومەلەرزەکەی ناوچەی بازارجخ -ی مەرەش، لە ٦ی شوبات دا ڕوویدا، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و وتی: بەرپرسیاری کارەساتی بومەلەرزەکە، سیاسەتە لە تورکیا. قەرەسوو وتیشی، دەوڵەتی تورک لە دژی گەلانی دامەزراوە و لە کاتی کارەساتەکاندا لە پاڵ خەڵکدا نییە و ئەوەشی وت، لە بەرامبەردا دەکرێت بە پشتیوانیی کۆمەڵایەتی و هەوڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێگری لە قورستربوونی کارەساتەکان بکرێت.

قەرەسوو ڕایگەیاند، حکومەتی ئاکەپە ئەو باجەی لە دوای بومەلەرزەکەى ١٩٩٩ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتی بومەلەرزە کۆی دەکردەوە، خواردوویەتی، بۆیە نابێت یارمەتی بۆ بومەلەرزە بدرێتە دەوڵەت و ئافاد، داواشی لە هەمووان کرد، لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە هاوکاریی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکەن.

قەرەسوو جەختی لەوە کردەوە، دوای کۆمەڵکوژییەکەی مەرەش هەرێمەکە لە خەڵک چۆڵکرا و ئێستاش هەمان شت دەکرێت و داوای لە هەمووان کرد، هەرێمەکە بکەنە شوێنێک کە خەڵک بتوانێت دووبارە تیایدا بژیێتەوە.

قەرەسوو وتی:

“ئەوانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە خوا عافویان بکات، هیوام ئەوەیە بریندارەکان بە خێرایی چاک ببنەوە و سەری خێزانەکان و هەموو گەلانی تورکیا و گەلانی سوریا ساخ بێت. ئەم رۆژانە دەچینە ٢٥هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ. من بە توندی پیلانگێڕیەیەکە ئیدانە دەکەم، جارێکیتر لە دژی ئەو پیلانگێڕییە دەڵێم، ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن، بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە ئێمە لەسەر هێڵی بەرخۆداندا تێدەکۆشین و ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ئازاد دەکەین.

ئەو دەسەڵاتە دەسەڵاتپەرەستە داسەپاوەی سەر گەلان، بە هۆی پیلانگێڕییەوە

ئێمە هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ پلانگێڕییەکە کردووە. بزووتنەوەکەمان و هەڤاڵان هەڵسەنگاندنی فراوانیان بۆ کردووە، چونکە بە خراپی کاریگەریی کردووەتە سەر ئەمڕۆ و داهاتووی گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەگەر هێشتا ئەمڕۆ لەسەر دەسەڵاتە دەسەڵاتپەرەستییەکەیان بەسەر گەلانەوە، هۆکارێکی بۆ پیلانگێڕیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ دەگەڕێتەوە.

ئێمە بە ڕاستی ڕووبەڕووی بوومەلەرزەیەکی هاوشێوەی کۆمەڵکوژکردن بووینەتەوە. ڕاستە بومەلەرزەیەکی بەهێز بوو، بەڵام ئەوەی کارەساتەکەی گەورە کرد و رێگای بۆ ئەو کوشتارە کردەوە، سیاسەتەکانی دەوڵەت بوون.

هۆکاری کارەساتەکە بۆ ئەو سیاسەتانە دەگەڕێتەوە، کە تا ئەمڕۆش بەردەوامن

سوپاسی خۆبەخشان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، شارەوانییەکان، لایەنە سیاسییەکان و جەمخانەکان دەکەم، کە لەم پرۆسەی بومەلەرزەیەدا هاوکاری گەلەکەمانیان کردووە و ئەوانیان لە ژێر داروپەردووەکان دەرهێناوە، زەخیرە و پێداویستی، بەتانی و چادریان بۆ بردون بە هەموو شێوەیەک هەوڵیاندا، کە پێداویستییەکانی زیان بەرکەوتووەکان دابین بکەن. هەروەها سوپاسی ئەو پشتیوانانە دەکەم، کە لە هەموو شوێنێکی جیهانەوە هەوڵیان دا هاوکاری بگەیەنن و ئازارەکانی گەلەکەمان کەم بکەنەوە. ئەگەر ئەم هەوڵ و ماندوبوون و کۆششانە نەبوایە، ئەم قەتڵوعامە، کە ئێستا ڕووبەڕوومان بووەتەوە، زۆر زیاتر و گەورەتر دەبوو.

بێ گومان ئەم بوومەلەرزەیە، بوومەلەرزەیەکی گەورەیە، بەڵام بومەلەرزەکە شتێک نییە، کە مرۆڤ نەیزانێت، چونکا لە تورکیا لە کاتە جۆراوجۆرەکاندا بومەلەرزە ڕوویداوە. شارەزایانی بومەلەرزە هۆشدارییان داوە، بەڵام هۆکاری ئەوەی ڕوودانی بوومەلەرزەکە بووە بە کارەساتێکی ئاوا بەو شێوەیە، بۆ ئەو سیاسەتە دەگەڕێتەوە کە تا ئەمڕۆ بەردەوامە.

دەوڵەت هەم بۆ بوومەلەرزەکە ئامادە نەبوو و هەم سەرەتا بوومەلەرزەکەی بە بچووک زانی. وای دەوت، کە گوایە بومەلەرزەکە بچووکە و دەیوت، “ئێمە لە هەموو شوێنێکداین” و بەرپرسێکی ئافاد بە شێوەیەکی ڕووڕەشانە وتی، ‘بەرپرسەکانمان، تیمەکانمان بۆ ڕزگارکردن لە هەموو شوێنێکدان’، بەڵام ئەوەی خەڵک دەیڵێن، بە تەواوی پێچەوانەی ئەو شتەیە کە ئەوان دەیڵێن، چونکە ئەوان وەک شتێکی بچووک سەیریان کرد، جگە لە ئافاد داوای هاوکارییان لە کەس نەکرد. بە دەمەوەچوونی هەمەلایەنەیان ڕانەگەیاند. بە دڵنیاییەوە بۆ ئەوەش زیانەکانی کارەساتەکە گەورە بوو. بۆیە لەم جۆرە بوومەلەرزانەدا، گرنگ ئەوەیە، کە لە ٢ – ٣ ڕۆژی یەکەم دا دەستێوەردان و فریاکەوتنی خێرا ئەنجام بدرێت. ٢ – ٣ ڕۆژی یەکەم فریاکەوتن و دەستوەردان ئەنجام نەدرێت، ئەو بە دڵنیایەوە قەتڵوعام ئەنجام دەدرێت و هەر ئەوەش ڕوویدا. ئافاد چووە چەند شارێک و هەوڵی دا لەسەر هەندێک داروپەردودا هەندێک کەس ڕزگار بکات، ئەوەش لە ڕۆژی سێیەمی بوومەلەرزەکەدا بوو.

دەوڵەتی تورک لە دژی گەل دامەزرا

دۆخەکە چۆنە؟ هەزاران ڕووخاوی و کالبوون لە شارەکاندا هەیە. چوونە سەر چەند ڕووخاوییەک. با بڵێین چوونە سەر ١٠ – ١٥ ڕووخاوی. لەبەر ئەوەی ڕێکخراوبوونێکی وەهایان نەبوو، تواناییەکی زۆری وهای نییە، هیچ سەرمایەگوزارییەک، یان پارەو هاوکاریی دانراو نییە و هەزاران وێرانی و ڕووخاوی بێ خاوەن و بێ تیمی فریاکەوتن و ڕزگارکردن بوون. هیچ کەسێک نەچو بە دەم هاوارەکانی ژێر دراوپەردووەکانەوە، نەیانتوانی بڕۆن. بێگومان خۆبەخشەکان بە خۆ تەیارکردنێکی گەورە لە ڕۆژی یەکەمەوە بە هانای خەڵکەوە ڕۆیشتن و خۆیان گەیاندە سەر داروپەردووەکان و هەوڵیاندا بە دەست و نینۆک ئەو کەسانە ڕزگار بکەن، کە لە ژێر داروپەردووەکاندان و خەڵکێکی زۆریشیان ڕزگار کرد. دوای ئەوەی ڕزگاریان دەکردن، هەوڵیشیان دەدا پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.

ئەوەی کە دەڵێن، ‘ئێمە ڕۆیشتین، خەڵکیشمان ڕزگار کرد، یارمەتیمان دا. دەوڵەت لەوێیە، دەوڵەت لە هەموو شوێنێکە’ ڕاست نییە و ئەردۆغان و بەرپرسانی ئافاد چەواشەکار و دیماگۆگن، درۆزنن، ئەوەی وتیان هیچ شتێکی وەها لە گۆڕێ دا نەبوو.

مرۆڤ لە شارێدا لەسەر چەند وێرانەیەک بێت، ئەوە بە مانای ئەوە نییە، کە دەوڵەت لەوێیە. ئەوان هەرگیز ڕوویان لە گوندەکان نەکردوو و بە هانایانەوە نەڕۆیشتن. گوندەکان بەبێ پشت و پەنا و فریاکەوتن بوون. ئەوە ڕوون و ئاشکرا لە بەرچاوە، کە بەهۆی ئامادە نەبوونی دەوڵەتەوە خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە. ئێمە ئەم دەوڵەتە دەناسین. هەموو گەلیش دەیناسن. هەزاران پۆلیس دەنێرنە سەر چەند خۆپیشاندەرێک. وەک ئەوەی پەڕۆییەکی سووریان بینیبێت، دەستبەجێ هێرش دەکەنە سەر خۆپیشاندەران. کاتێک گەریلا لە چیاکان دەبینن، دەستبەجێ دەیان هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هیرشبەر و سەدان ئۆتۆمبێل و هەزاران سەربازیان بۆ دەنێرن. دەستبەجێ بۆ ئەوە دەستبەکار دەبن و دەست بە جموجوڵ دەکەن، بەڵام بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو، بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤەکان دەست بە جموجوڵ ناکەن. ئەم دەوڵەتە لە دژی گەل دامەزراوە، بۆ گوشار و فشار دروستبووە و بەپێی ئەوە داڕشتە و دیزانی بۆ کراوە. بەپێی زوڵمکردن لە کورد شکڵی گرتووە و بەپێی شەڕ فۆرمی پێدراوە. ئەوە ڕاستیی ئەو دەوڵەتەیە. ئەو بەتەواوی میلیتاریست و عەسکارتاریەتی و ئەمنییە.

دەوڵەت سەری لێ تێکچووە و نازانێت چی بکات

بۆیە لە بوومەلەرزەیەکی وەهادا، دەوڵەتێک، کە بۆ هێرشکردنە سەر مرۆڤەکان و کوشتنیان دیزاین کرابێت، تەنگاو دەبێت. سەری لێدەشوێت و نازانێت چی بکات. چونکە هیچ دەرفەت و توانایەکی لەم شێوەیە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ نییە. سەرکەوتن یان شکست پشتبەستووە بە بە ئەدا و لێهاتووی ٢ – ٣ ڕۆژی یەکەمەوە، لەبەر ئەوەی لە ٢ – ٣ ڕۆژی یەکەمدا بە هاناوەچوون و فریاکەوتن نەبوووە، بە وتەی شارەزایان ٢٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان هەزاریش هێشتا لەژێر داروپەردووەکاندان، بەڵام دەوڵەت هێشتا ئەو ژمارانە دەشارێتەوە. هەم بە دەم بوومەلەرزەلێدراوەکانەوە نەڕۆیشت، مرۆڤی رزگار نەکرد، نەیتوانی بە هانایانەوە بڕوات بۆ ئەوە خەڵکێکی زۆر لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لە دەستدا. ٢ – ٣ ڕۆژی یەکەم خەڵک نەکە بەهۆی تینویەتی و برسیەتیەوە، بەڵکو لە سەرمادا گیانیان لە دەستدا. لە حاڵەتی زستاندا، کە پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ ژێر ٢٠- پلە، بەتانی نییە، چادر تێدا نییە، لەبەر ئەوە ڕەقبوونەوە.

لەو هەلومەرجەی زستاندا مڕۆڤ تەنها بەتانی و چادر لە ڕەقبوونەوە، نەخۆشکەوتن و لەرزین ڕزگاری نابێت.

ڕەنگە لە هاویندا ئەوە ببێت بە چارە، بەڵام لە زستاندا کۆنتێنەر و کابینە دەبنە چارە تاوەکو مرۆڤ بتوانێت خۆی لە سەرما بپارێزێت. لەو شوێنانەدا، کە کابینەی لێ نەبێت، پێویستە ئامێری گەرمکردنەوە دابین بکرێت. چادر و بەتانی بەش ناکات، بەڵام لە ڕۆژانی یەکەم بومەلەرزەکەشدا ئەوانەش دابین نەکران و دەست نەکەوتن.

ڕۆژانی یەکەمی بوومەلەرزەکە لە گۆڕێدا نییە، لەبەر ئەوەش ئامارەکانی زیانەکان زۆر بەرز بوونەوە. مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی باسی ئەوە بکات. لەسەدا ٢- ٣ لەژێر داروپەردووەکاندا ڕزگارکراون. ئێمە رووبەرووی ڕاستییەکی ئاوا بووینەوە. ئەگەر خۆبەخشەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەندێک لە شارەوانیەکان نەبوونایە، ئەوا ئەنجامەکان خراپتر و قورستر دەبوون. بە دڵنیاییەوە ئەم دەسەڵاتە هەڵدەهات و دەڕووخا، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی، کە کەمێک ئەو دەسەڵاتەی ڕزگارکرد، خۆبەخشەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بوون.

کورد لە ڕۆژئاوای فورات هەیە. عەلەوییەکان لەوێ زۆرن. نزیکە لە کوردستانەوە. هەدەپەییەکان بە خێرایی چوون بۆ ئەوێ، جەمخانەکان خۆیان گەیاندە ئەوێ، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆیشتن بۆ ئەوێ، گەنجانی خۆبەخش لەشارە گەورەکانەوە ڕۆیشتن و ڕێگرییان لە قورستربوون و زیاتر بوونی زیانەکان و ئەنجامەکان گرت. دەبێت هەموو کەس ئەم ڕاستییە باش بزانێت.

لە کارەساتی بومەلەرزەکەدا ئەوە بینرا، کە دەوڵەت هیچ مانایەکی نییە

بەڕاستی گەلانی تورکیا زۆر باش پێکەوە بوونە پشتیوانی یەکتر. بینین و پێزانینی ئەو پشتیوانییە، بە ڕوونی خستنەڕووی زۆر گرنگە. ئەمە ڕاستییەکی گرنگی تورکیایە. لە بەرامبەر ئەم ڕاستییەدا بە هیچ شێوەیەک باسی دەوڵەت لە گۆڕێدا نییە. لەو پشتیوانییە کۆمەڵگەییەدا، لەو هەوڵ و تێکۆشانەدا دەوڵەت چ واتایەکی هەیە؟ لەم بوومەلەرزەیەدا ئەوە بە باشی بینرا، کە دەوڵەت هیچ مانایەکی نییە. بە دڵنیاییەوە، ئەگەر ئەوە نەبوایە ئەنجامەکان و زیانەکان و ئامارەکان قورستر دەبوون.

بە وتنی ‘کارەساتی سەدەیە’ هەوڵ دەدەن بێچارەبوونی خۆیان بشارنەوە

ئەوانەی سەرەتا بوومەلەرزەکەیان بە بچووکی بینی، هیچ یەک لە تواناکانی خۆیان سەفەر بەر نەکرد، ئێستا دەڵێن ‘ کارەساتی سەدەیە’، ئەوەش بۆ شاردنەوەی بێچارەبوون و بێ ڕێوشوێنبوونی خۆیانە. هەوڵ دەدەن تاوانەکەی خۆیان سوک بکەن. لە ژاپۆن بوومەلەرزە بە گوڕێ ٩ پلە، یان ٨ پلە ڕوودەدات،هەمیشە لە مەکسیک بوومەلەرزە ڕوودەدات. لەو شوێنانە بوومەلەرزەی بەهێزتر ڕوودەدەن، بەڵام خەڵکێکی زۆر کەم گیانیان لە دەست دەدەن. بۆیە نەک تەنها بەهۆی بومەلەرزەوە، بەڵکو بەهۆی نەگرتنەبەری ڕێوشوێن و بێچارییەوە مرۆڤەکان گیان لە دەست دەدەن. بەهۆی نائامادەییەوە مرۆڤەکان گیانیان لە دەست دەدەن. بەهۆی سیاسەتەوە مرۆڤەکان گیانیان لە دەست دەدەن.

هەستی ئایینی ئیستغلال دەکرێت

ئاکەپە لە خراپ بەکارهێنانی هەستی ئاینی و باوەڕی مرۆڤەکاندا شەرم لە خۆی ناکات. ئەو چی دەڵێت؟ دەڵێت ئەوە قەدەرە، مقەدەرات و فتراتە. ئەو جۆرە شتانە دەڵێت. ئەوانە بۆ شاردنەوە تاوانەکانی دەڵێت. واتە دەیەوێت بڵێت، ئەوە کاری خودایە. ئەی ئێمە وا دەڵێین؟ لەوانەیە هەندێک کەس ئەوە بڵێن، هەندێک لە دەمارگیرەکان وا دەڵێن. ئێمە ڕاست نەبووین، هەڵە بووین، بۆیە خودا سزای داین. ئامانجیان لەم قسانە ئەوەیە بڵێن، ئەمانە ‘مقەدەراتە’.

دیسانەوە سروشت تاوانبار دەکرێت. سروشت خراپە. ئەوان گاڵتە بە کۆمەڵگا دێت، بەڵام کۆمەڵگادا نایەوێت ئەوە ببیستێت و لەوە تووڕە دەبێت. ئەم دەسەڵاتە بەو قسانە خۆی بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا ئەوەی بەهەموان نیشانداوە، کە مرۆڤ لە کۆڵی تورکیا دەکاتەوە. ئەردۆغان بەبێ ئەوەی شەرم بکات لەبەردەم کامێراکاندا و بە شێوەیەکی ڕووڕەشانە قسە دەکات. کۆشکەکەی، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە درزی تێکەوتووە، کە شوێنی مانەوەی خۆیەتی، هەوڵ دەدات دەسەڵاتەکەی بەوانە بپارێزێت.

دەسەڵات، دەسەڵاتی شەڕی تایبەتە

خەڵک هاوار دەکات. ئازاری خۆی دەردەبڕێت. دەڵێت بێ کەسە. ئەوەی بە سەریدا هاتووە بە ئاشکرا دەیگێڕێتەوە. ئەردۆغان چی دەکات؟ بە قسەکانی خەڵک دەڵێت ‘چەواشەکاری’ و ‘درۆ’. ئێمە رووبەڕووی دەسەڵاتێکی بەو جۆرەین. دەسەڵاتێکی شەڕی تایبەت. ئەم دەسەڵاتە تەنیا یەک هونەری هەیە. ئەوەش هەڵگێڕانەوە و پێچەوانەکردنی راستیەکانە. فرت و فێڵ و فریودانە. سەیری چاوی گەل دەکات و درۆ دەکات. ئەوەی ئەردۆغان دەیکات ئەوەیە.

شتێکی دیکە کە دەیکات، ئەو شوێنەی تاوانی خۆی تێدا دەبینێت، دەڵێت، ‘من وا دەکەم و ئاوا دەکەم’ بەم جۆرە ئەو تاوانەی کە کردوویەتی، نائامادەیی و ئەو تاوانانەی بە هۆی کەمتەرخەمییەوە روویان داوە، هەوڵ دەدات بشارێتەوە. تۆ سەرەتا باجی ئەو تاوانەی کە کردووتە بیدە، دواتر چی روودەدات ئێمە دەیبینین.

گاڵتە بەم گەلە دەکات، ئەردۆغان کاردانەوەی گەل دەبینێت. ئەوەی گەل دەیڵت دەیبیستێت. خەڵک دەڵێت : “دەوڵەت بوونی نییە، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خۆبەخشان بە هانامانەوە هاتن’ ئەردۆغان ئەوە وەک چەواشەکاری و زانیاری ناڕاست هەڵدەسەنگێنێت. دواتر دەڵێت ‘هەندێک کەموکورتی روویانداوە’ هەوڵی رەوایەتیدان بە کۆمەڵکوژی لە رێگەی وتنی کەموکوڕییەوە، بێ شەرمییە. ئەگەر کەموکوڕی هەبوایە خەڵک دەیانگوت ‘سەر سەر و سەر چاو’.

نەک هەر کەموکوڕی و بەش نەکردن، لێرەدا داڕوخان هەیە

لە رووداوی لەم چەشنەدا لە دۆخی بەم جۆرەدا دەکرێت هەندێک کەموکوڕی یاخود بەش نەکردن هەبن، بەڵام ئەوەی لێرەدا روویدا نەک کەموکوڕی و بەش نەکردن، بەڵکو داڕوخان بوو. لێرەدا راستیەک هەیە. گەل بە هۆی نەگرتنەبەری رێکار و نائامادەکاریەوە لەبەردەم بومەلەرزە جێهێڵدرا. راستیەکەی ئەمەیە. بەش نەکردنی چی؟ باسی مردنی سەدان هەزار مرۆڤ و مانەوە لە ژێر داروپەردووی خانووەکان دەکرێت. پێشتریش هۆشداری ئەوەی کە لەم ناوچانە بومەلەرزە روودەدەن درابوو. ئەمانە کەموکوڕی و بەش نەکردن نین. بەتەواوەتی ئەنجامی سیاسەتی رانت و بەرتیلی ئەم حکومەتە ونەگرتنەبەری رێکارە بەرامبەر بە بومەلەرزە. هەموو دەپرسن، ئێمەش پرسیمان، چی بە سەر دەیان ملیار دۆلاردا هات؟

دەبێت هاوکارییەکان رادەستی دەوڵەت و ئافاد نەکرێن

بەم بۆنەوە دەمەوێت ئەم شتانە دەستنیشان بکەم. لەئێستا لە هەموو لایەکەوە هاوکاری دەگات. لێشاوی هاوکاری هەیە. ١٠ ملیار دۆلار هاوکاری دێت. دەکرێت زیاتریش بێت. دەبێت ئەوهاوکارییانە نەدرێنە دەست حکومەتی ئاکەپە و ئافاد. لەبەر ئەوەی دەزانرێت کەپێشتر باجی بومەلەرزەیان چی لێکردووە. هەربۆیەش هەمان شت دەکەنەوە. لەم بوارەدا دەبێت ئەو هاوکارییانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەکی دیکەوە بەڕێوەببرێن، بەکاربهێنرێن و خەرج بکرێن.

کێ دەبێت؟ رێکخراوە مەدەنییەکان، شارەوانی، ژووری ئەندازیاران، سەندیکای پارێزەران، رێکخراوەکانی ژنان، نوێنەرانی پارتەکان و خزم و کەسوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزە. بەڕێوەبەرایەتی بودجەی بومەلەرزە و بەڕێوەبردنی رێکارەکان دەتوانرێت لە رێکخراوە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت. بەڕێوەبەرایەتیەکی بەم جۆرە دەتوانێت تورکیا لە بومەلەرزەکانی داهاتوو بپارێزێت. جگە لەوە نابێت کەس باوەڕ بە قسەکانی ئەردۆغان لەبەردەم کامێرا بکات کە دەڵێت ‘وادەکەین و ئاوادەکەین’. بە ئەمەی وت و ئەوەی وت کەس ناچێت بۆ جووت. ئاشکرایە کە پێشتر چیان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە گەلەکەمان، وڵاتپارێزان، رێکخراوە مەدەنییەکان و گەلانی جیهان هاوکاری بۆ ئافاد و دەوڵەت نەنێرن. دەبێت یەو هاوکارییانە لە رێگەی رێکخراوە مەدەنییەکان و ئەو لایەنانەی کە ئەو بەهایانە بە دروستی خەرج دەکەن بۆ رای گشتی رەوانە بکرێن. لەبەر ئەوەی ئەم حکومەتە جێگەی متمانە نییە. ئێمە لەبەر بیرکردنەوەی سۆبجێکتیڤی خۆمان ئەوە ناڵێین. لەبەر ئەوەی کە دژی دەسەڵات شەڕ دەکەین واناڵێین، کردەوەکە ئەمەیە و راستیەکە ئەمەیە.

سیاسەت بەرپرسیاری کارەساتە

ئێستا ئەم دەسەڵاتە، هەزار و یەک رێگە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی تاوانەکانی خۆی بشارێتەوە. بە تەواوەتی شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبات. بەڵێندەران دەگرێت. بەڵێ، دەکرێت هەندێک بەڵێندەر لە چیمەنتۆ یا خود ئاسنیان دزیبێت. ئەگەری هەیە کە بەڵێندەران خاوێن و دەستپاک نەبن. لەبەر ئەوەی تورکیا وڵاتی بومەلەرزەیە ماڵی قایم و خۆڕاگریان دروست نەکردووە. بەڵام سیاسەت لێرەدا بەپرسیارە. بۆمەگەر چاودێری کردنی ئەستەمە؟ دەبێت لەسەر ئەوە راوەستە بکەن. دوای بومەلەرزەکەی مەرمەرە دەبوایە بیناکان پتەوتر دروست بکرانایە. بۆ ئەوەش باج کۆکرایەوە. لەو بارەوە بڕیاردرا. کەواتە بۆچی نەکرا؟ بۆچی بیناکان لە سەرهێڵی بومەلەرزە لە بەرامبەر بومەلەرزە قایم نەکران؟

ئێستا تەنیا بەرپرسیارێتیەکە دەخەنە ئەستۆی بەڵێندەرەکان. خۆشیان لە بەرپرسیارێتی رادەکەن. تاکە یەک بەرپرسیار هەیە و ئەوەش دەوڵەتە. دەبێت دەستلەکاربکێشێتەوە. دەبێت ئەو کەسانەی تێوەگلاون سزا بدرێن. ئافاد سەر بە کوێیە، دەبێت سزا بدرێت. سەر بە سولەیمان سۆیلووە دەبێت دەستبەجێ دەستلەکاربکێسێتەوە و دادگایی بکرێت. راستە بەڵێندەرەکانیش دزن. هەندێکیان ئەو کارەیان کردووە. بێگومان ئەگەر بوترێت هەموویان راست نییە. بەڵام ئەمە راستیەکی تورکیایە. لە تورکیا بەرتیل و دزی ئیتر ئاسایی بووەتەوە. هەموو کەس هەوڵ دەدات لەلایەکەوە بیپجڕێت و دزی بکات. کێ بەنمونە وەردەگرێت و سەیری کێ دەکات، سەیری دەسەڵات دەکات. هەموو کەسوکاری ئەردۆغان وەک قاڕوون دەوڵەمەند بوون. ئەوانەی سەر بە ئاکەپەن دەوڵەمەند بوون. ئەوەش چ دەوڵەمەند بوونێک، بەخۆیانەوە نەبینیوە. بە بەرچاوی هەموانەوە دزیان کرد. بێ سڵکردنەوە دەستیان بە سەر بەهاکانی کۆمەڵگادا گرت. ئەگەر کەسوکاری ئەردۆغان بەم جۆرە بن، دەوروبەرییەکەی بەم جۆرە بن، بەڵێندەرانیش و کەسانی دیکەش بەو جۆرە دەبن. بەڕاستیش لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا دیاردەیەکی بەم جۆرە دروست بوو. لەمەدا بنەمای ‘با بیکەن، با تێپەڕن’ی سەرمایەداری هەیە. ئێستا نیۆلیبراڵیزمیش هاتووەتە ئاراوە، بەتایبەتی لە راستی تورکیادا بەرتیل و دزی بووەتە ژیانی ئاسایی. ئەردۆغان دەیگوت ‘ئەوروپا ئیرەییمان پێدەبات’. بەڵام ئەو ئەوروپایەی پێی سەرسام نییە، سەرۆکوەزیران یان وەزیری گەندەڵ یان ئەو دەسەڵاتدارەی خۆی دەوڵەمەند دەکات، خزم و دەوروبەرییەکانی دەوڵەمەند بن، ئەو سەرۆکوەزیرانە و ئەو وەزیرە و ئەو کاربەدەستانە دادگایی دەکات. لە تورکیا شتێکی لەم جۆرە بوونی هەیە؟

لەم رووەوە خۆخەڵەتاندنە کە مرۆڤ وابیربکاتەوە کە گرتنی بەڵێندەران ئەوان لەو بەرپرسیارێتییە قوتار دەکات. ئەردوغان و حکومەتی ئاکەپە بەم جۆرە ناتوانن خۆیان رزگار بکەن.

بە دۆخی نائاسایی دەیانەوێت راستیەکان پەردەپۆش بکەن

ئەردۆغان ئێستا هەوڵ دەدات بە راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی خۆی رزگار بکات. هەوڵ دەدات راستیەکان بشارێتەوە. لە دۆخی نائاساییدا گوشارەکان قورستر دەکات، ئەوانەی قسە بکەن دەیانگرێت، چاوترسێنیان دەکات، بێدەنگیان دەکات و راستیەکان دەشارێتەوە. ئەمە ئاشکرایە. تاڵانکاری وەک پاساو نیشان دەدات. بۆمەگەر رێگەی تری نییە؟ هێندەی جیهان رێگەی هەیە. چ پەیوەندییەکی بە دۆخی نائاساییەوە هەیە؟ جموجۆڵی نائاسای ئەوەیە: بومەلەرزە روویدا؟ بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی ئەو بومەلەرزەیە و سوککردنی لێکەوتەکانی بومەلەرزە، دەبێت سەرەتا مامەڵەیەکی نائاسایی، یاخود هەوڵێکی نائاسایی دەستبەکاربن. مامەڵەکردن بەم جۆرە نییە.

لە تورکیا دۆخی نائاسایی دەبێتە مایەی گوشار. بۆیەش دەبێت بەرامبەر بەوە بوەستنەوە، دەبێت ئاشکرا بکرێت، ئێستا بۆ ئەوەی خۆی رزگار بکات، سەرنجەکان پرش و بڵاو دەکات. چییە، تاڵانکردن هەیە، هەروەها هەندێکیان ئەشکەنجە دەکات، دەیانکوژێت، تیرۆریان دەکات. هەندێکیشیان قوربانیانی بومەلەرزەن. لەهەواڵەکاندا هات کە چووە چەند دانە شەربەتی میوە بۆ خۆی بێنێت. بەڵێ، لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان وەرگرتن و دزینی شتەکانی گەل رووتاندنەوە و دزیکردنە لە گۆڕ. بەوانە دەڵێن دزی گۆڕەکان. کەس ئەوە قەبوڵ ناکات. بەڵام حکومەتی ئاکەپەی ئەردۆغان ئەوە بۆ بێدەنگکردن و کپ کردنی کۆمەڵگا بەکاردەهێنێت. هەندێک لەوانەی ئەشکەنجەدران و کوژران خۆبەخش بوون. لە کوردستانەوە هاتوون، لە رۆژئاوای تورکیاوە هاتوون. دەیانەوێت ئەو کەسانەی هاوکاری گەل دەکەن لەوێ دووربخەنەوە. بەم جۆرە هەوڵ دەدەن راستییەکان بشارنەوە. ئەمەش تاوانی یەک لە دوای یەکە. ئەمە ئاشکرایە. لەم رووەوە هەستیاری هەیە. دەبێت ئەو هەستیارییە زیاتر بێت. ئەگەر مامەڵەی بەم جۆرە رانەوەستێندرێن، رێگرییان لێنەکرێت ئەوە بەرمابەر بە هەموو کەس دەکەن.

دوای بومەلەرزە بیرکردنەوە و ئەقڵیەتی سیاسی لە تورکیا دەگۆڕێت

من دەمەوێت وەک ئەنجام و لێکەوتەی ئەمە دەستنیشان بکەم. ئەم بومەلەرزەیە بە راستیش ئەنجامی زۆر دژواری خستووەتەڕوو. بەڵام بە تایبەتی راستی دەوڵەتی تورک، راستی سیاسەتی تورکیا بە هەموو راستیەکانیەوە خرایە بەرچاو. دوای ئەم بومەلەرزەیە لە تورکیا ئەقڵیەتی سیاسی دەگۆڕێت. دۆخێکی ویژدانی دێتەئاراوە. ئەخلاق رۆڵ دەگێڕێت. ئەم بێ ئەخلاقی، ئەم بێ ویژدانییە شەرمەزار دەکرێت. لە کۆمەڵگای تورکیادا هەم لە رووی سیاسی و هەمیش لە رووی کۆمەڵایەتیەوە گۆڕانکاری روودەدات. دەبێت ئەوە ببینین.

لەبەر ئەوە دەبێت دیموکرات، شۆڕشگێڕ، ئەو کەسانەی کە گەلی خۆیان خۆشدەوێت، ژنان و گەنجان ئەو دۆخە ببینن و لە گۆڕانکاری و وەرچەرخانی تورکیادا رۆڵی خۆیان بگێڕن. دوای ئەم بومەلەرزەیە ئیتر تورکیا ناتوانێت بەم جۆرە بمێنێتەوە، دەگۆڕێت. دەکوێتە قۆناغی گۆڕانکاری ریشەدار. خۆی لە خۆیدا لە وەها قۆناغێکدابوو، کەوتبووە قۆناغێکی بەم جۆرە. بەم بومەلەرزەیە گۆڕانکاری، دیموکراتیک بوون، سیاسەتی دیموکراتی، ژیانێکی دیموکراتی لە تورکیا بووەتە بابەتێکی پێویستیی.

لەبەر ئەوە دەبێت هەموو کەس بۆئەم قۆناغە ئامادە بێت. دەبێت لەناو تێکۆشانی ئەوەدا بێت. ئیتر کاتی لەناوبردنی ئەم دەسەڵاتدارییە و گۆڕینی تورکیایە. من بانگەواز بۆ هەموو کەس دەکەم کە لەم بابەتەدا هەستیار بن، تورکیای بەر لە بومەلەرزەکە رەتبکەنەوە و تورکیای نوێ دابمەزرێنن.

دەبێت رۆژئاوای فورات سەرلەنوێ بکرێتە شوێنی ژیان

لە لایەکی دیکەوە من لە بانگەوازەکەی پێشوومدا ئەوەم دەستنیشان کرد، بەراستیش رۆژئاوای فورات وێرانکارییەکی زۆری تێدارووداوە. تاڕادەیەک رۆژئاوای فورات کەوتووەتە ئەو دۆخەی کە بۆ ژیان گونجاو نەبێت. گەیاندوویانەتە ئەو دۆخە. لەبەر ئەوە داوا لە هەموو گەلەکەمان لە گەورەشارەکان، لە ئەوروپا، لە رۆژئاوای فورات دەکەم کە سەرلەنوێ رۆژئاوای فورات بونیادبنێنەوە. دەبێت سەرلەنوێ ئەو شوێنە بکرێتەوە شوێنی ژیان. ئێستا لەبەر سەرما و هۆکاری جیاجیا ئەو شوێنە جێدەهێڵن، کۆچ هەیە. دەبێت سەرلەنوێ ئەوێ بکەینەوە شوێنی ژیان و بونیادی بنێینەوە و بەر بەو دۆخە بگرین.

لە رۆژئاوای فورات بەر لە ئێستا لە رێگەی کۆمەڵکوژی مەرەشەوە هەوڵی چۆڵکردنی لە مرۆڤەکانی هەبوو. ئێستا بە بومەلەرزە دەتوانن ئەنجامێکی بەو جۆرە بەدەستبهێنن. لەبەر ئەوە من بانگەواز لە هەموو هێزە دیموکراسیەکان، گەلی کورد، گەلانی تورکیا دەکەم کە لەم بابەتەدا هەستیار بن، هەمیش داوا لە گەلەکەمان لە رۆژئاوای فورات و هەموو شوێنێکی جیهان دەکەم کە لەم بابەتەدا بکەونە جموجؤلەوە”.