١٣ ژانویەی ٢٠٢٣

قەرەسو: دەبێت تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بەهێزتر بکرێت

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو باسی لەوەکرد کە ئەو سیاسەتانەی لە ئیمراڵی لە سەر رێبەر ئۆجالان بەڕێوەدەچن دەبێت وەک سیاسەتی پاکتاو هەڵبسەنگێندرێن و دەبێت تێکۆشان لە دژی ئەوەش بەهێزتر بکرێت.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو لەمیانی بەرنامەیەکی تایبەتی میدیاخەبەردا لەبارەی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵکوژی پاریس، هەڵبژاردن لە تورکیا، گوشارەکانی سەر هەدەپە و پەرەسەندنەکان لە سوریا هەڵسەنگاندنی کرد.

مستەفا قەرەسو سیاسەتەکان لەدژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک سیاسەتی پاکتاوکردن هەڵسەنگاند و وتی،”لە ئیمراڵی سیاسەتی پاکتاوکردن لەئارادایە. دەبێت ئەم راستییە بەم جۆرە ببینرێت. ئەگەر بەم جۆرە لێی بڕوانین، ئێمە بە دروستی تێکۆشان دەکەین. دەبێت تێکۆشان بە گوێرەی ئەوە بێت.ئەگەر لەوێ سیاسەتی پاکتاوکردن بەڕێوە دەبرێت، لە دژی قڕکردن لە سەر گەلێک تێکۆشان چۆن بەڕێوەدەبرێت، دەبێت لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵیش، بە ئاراستەی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ هەمان تێکۆشان بەڕێوە ببرێت”.

هەڵسەنگاندنەکانی قەرەسو بەم جۆرەن:

پیلانگێری لە دژی رێبەر ئاپۆ لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ دەستی پێکرد. ٢٤ ساڵ تێپەڕیوە و پێیناوەتە ساڵی ٢٥ەمینەوە. دوای مانگێک ٢٤ ساڵەی بە دیلگیران تەواو دەبێت و پێدەنێتە ساڵی ٢٥ەمینەوە. لە راستیدا بەشی زۆرینەی ئەو ٢٤ ساڵە بە گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەر ئاپۆ تێپەڕیوە. ماوە ماوە حکومەتی ئاکەپە بە گوێرەی سیاسەتی خۆی، لەو کاتەیدا کە ئەگەر لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کورد شەڕێکی قورسی دەستپێبکردایە دەسەڵاتەکەی بکەوتایە مەترسییەوە- بە نەرمی مامەڵەی دەکرد و ئەمەی بۆ درێژەدان بۆ دەسەڵاتی خۆی دەکردە بنەما. لەو رووەوە هەندێک دیدار ئەنجامدران. دوای ئەوەی جارێکی تر حکومەتی ئاکەپە تەنگی پێهەڵچنرا، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ و سەرەتای ٢٠١٣ دیداری لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. سەردەمێکی نوێ دەستیپێکرد. سەردەمی وەستاندنی شەڕ دەستیپێکرد. لەوماوەیەدا هەندێک دیدار ئەنجامدران. دیدارەکانی ئۆسلۆ کە ئێمە تیایدا بەشداربووین، ئیتر کۆتاییان هات. سەردەمی دیدارەکانی ئۆسلۆ لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستیان پێکرد. لە ماوەی دیدارەکانی ئۆسلۆشدا هەندێک دیدار هەبوون. ئێستا گۆشەگیرییەکی دژوار لەسەر رێبەر ئاپۆ هەیە. ئەمە ئەنجامی سیاسەتی گۆشەگیرییە. وەک چۆن لە دەروە لە دژی گەلی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوە دەبرێت، گوشاری دژوار لە سەر هەموو سیاسەتمەدارانی دیموکراتیک و هێزە دیموکراسی خوازەکان هەیە. لەهەمووی گرنگتر لەسەر رێبەر ئاپۆش ئەو گوشارانە پەیڕەو دەکرێن. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەبەری ئەم گەلەیە. ئەگەر بەسەر ئەم گەلەدا قڕکردن بەڕێوەدەبرێت و ئەو قڕکردنە بە قوڵی بەڕێوەدەچێت، ئەو سیاسەتەی لە دژی رێبەر ئاپۆش لە ئارادایە سیاسەتی قڕکردن و پاکتاوکردنە.

دەوڵەتی تورک دەوڵەتێكی قڕکەر و کۆلۆنیالیستە

دەوڵەتی تورک تەنیا دەوڵەتێکی کۆلۆنیالیست نییە. دەبێت ئەوە باش بزانین. زۆر جار وتوومانە، بەڵام دیسانیش دەیڵێین. دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی قڕکەر و کۆلۆنیالیستە. کاتێک کە یەکەم جار رێبەر ئاپۆ لەناو گروپی ئاپۆییدا هەڵسایە سەر پێ وتی، “کوردستان داگیرکراوە و کۆلۆنییە” بەڵام بە دیاریکراوی سەرنجی راکێشا کە کۆلۆنییەکی چۆنە. رێبەر ئاپۆ داگیرکەری دەوڵەتی تورکی لەسەر کوردستان وەک گۆڕەپانی بەرفراوانکردنی نەتەوەیی تورک هەڵسەنگاند. ئەو ئەمەی وەک سیاسەتی سەرەکی ئاشکرا کرد. دەستنیشانی کرد کە کۆلۆنیالیست و داگیرکەرە، بەڵام سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی کە نیەتی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە لە کوردستان نەتەوەی تورک بڵاوبکاتەوە، کوردان پاکتاو بکات و ئەو خاکە هەمووی بکاتە تورک. ئێستاس ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەکرێت. تورکیا هێشتاش دەستبەرداری ئەو سیاسەتە نەبووە. ئێستاش نکۆڵی، سیاسەت، لەناوبردن، قڕکردن هەیە. کاتێک دەڵێین نکۆڵیمان کۆتایی پێهێنا. شتێکی بەو جۆرە نییە. هەڵگرتنی نکۆڵی بە واتای قەبوڵکردنی هەبوونی یاسایی و دەستوری ئەوەیە و بەفەرمی ناسینی مافە سروشتییەکانیەتی. ئێستاش لەسەر کورد گوشاری زۆر دژوار هەیە. خۆی لە خۆیدا هەبوونی ئەو قەبوڵ ناکرێت. لەم رووەوە سیاسەت لە دژی رێبەر ئاپۆ سیاسەتی پاکتاوکردنە. بۆ ئەو پاکتاوکردنە ئەو هەمووە گوشار دەخرێتە سەر رێبەر ئاپۆ.

دەبێت تێکۆشان لە دژی قڕکردن بەهێز بکرێت

دەبێت بەم جۆرە لێی بڕوانین. دەبێت هەموو کەسێک ئەوە ببینێت. ئەگەر ئەوە سیاسەتی قڕکردنە، بۆ ئەوەی گۆشەگیری لە دژی رێبەر ئاپۆ کۆتایی پێبهێنرێت و سیاسەتی قڕکردنی لەسەر رێبەر ئاپۆ تێکبشکێنرێت، دەبێت لە دژی قڕکردنی گەلان وەڵامی هەبوون بدرێتەوە. دەبێت هەموو گەل هەڵسنە سەرپێ. لەبەر ئەوەی تێکۆشان لە دژی قڕکردن ناتوانێت ببێتە تێکۆشانێکی ئاسایی. بە تێکۆشانێکی ئاسایی قڕکردن لەناو ناچێت. ناتوانرێت کە کۆتایی بە قڕکردن بهێنێت. ئەگەر بەم جۆرە بێت، سیاسەتی قڕکردن تێکدەشکێندرێت.

دەبێت تێکۆشانی فرەلایەن پەیڕەو بکەین

لە ئیمراڵیش سیاسەتی قڕکردن لە ئارادایە. دەبێت ئەو راستیە ببینرێت. ئەگەر ئێمە بەم جۆرە بیبینین، ئێمە بە دروستی تێدەکۆشین. دەبێت تێکۆشان بە گوێرەی ئەوە بێت. ئەگەر لەوێ سیاسەتی قڕکردن بەرێوەدەبرێت، لە دژی قڕکردن لە سەر گەلێک تێکۆشانێکی جۆن دەگیرێتەبەر دەبێت لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵیش بە ئاراستەی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ هەمان تێکۆشان ئەنجام بدرێت. دەبێت تێکۆشانی فرەلایەن، بەهێز و بەرفراوان بەڕێوە ببەین. ئەگەر وەک گۆشەگیری لەسەر زیندانییەک ببینرێت، ئەمە دەبێتە خاوەنداری و مامەڵەکردنێکی لاواز. بۆ ئەوەش پێویستی بە تێگەیشتنێکی قوڵتر و خاوەندارییەکی بەرفراوانتر هەیە.

لەم رووەوە هەڵبەت بە بەراورد لەگەڵ پێشتر خاوەنداری زیاتر بووە و بووەتە ئاستێکی نێونەتەوەیی. هێزە دیموکراسییەکان لە تورکیاش ئەوەیان بینی: گۆشەگیر لەسەر رێبەر ئاپۆ بە تەواوی کۆمەڵگادا بڵاو دەبێتەوە، ئەگەر ئێستا لە سەر هەموو کۆمەڵگا ستەم و چەوساندنەوە هەبێت، سەرچاوەکەی لە ئیمراڵییە. ئەوە بینرا. بینینی ئەوەش زۆر گرنگە. دروستبوونی ئەو وشیارییە زۆر گرنگە. گەلەشمان بینی. ئەو گوشارەی لەوێ دەکرێت گوشارێکی کۆمەڵایەتیە، بەشێکە لە سیاسەتی پاکتاوکردنی کۆمەڵگا. بەسەر تەواوی کۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە، ئەو سیاسەتە لەسەر هەموو هێزەکانی دیموکراسی بڵاو دەبێتەوە. ئەگەر لە زیندانەکانی دیکە کە سیاسەتی قڕکردن بەرێوەدەبرێت گوشاری قورسی بەم جۆرە پەیڕەدەکرێت، سەرچاوەی ئەوەی گۆشەگیرییە لەسەر رێبەر ئاپۆ.

خاوەنداری لە باکوری کوردستان گرنگە

لەم بوارەدا هەڵبەتە ئێمە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بەرفراوانتر دەکەین. هەدەپەییەکان لەبەردەم وەزارەتی داد ئێشکگری دەکەن، سەرلێدانەکانی پارێزەران لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی هەیە. سەرلێدانەکانی هێزە دیموکراتیکەکان هەیە. ئەمانە گرنگن. خۆی لە خۆیدا گەلەکەشمان لە هەموو شوێنێک خاوەنداری لێدەکات. لە ئەوروپا، لە رۆژئاوا، باکور و باشور هەموو گەلەکەمان خاوەنداری لێدەکەن.

سەرباری هەموو گوشارەکانیش خاوەنداری لە باکور گرنگە. گەلەکەمان لە مەراسیمی شەهیداندا دروشم “بژی سەرۆک ئاپۆ”یان وتەوە. دەبێت ئێمە لەم بوارەدا لە بەرامبەر گۆشەگیری هەستیار و وشیار بین. بە بێ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە، بە بێ شکاندنی ئەم سیاسەتی قڕکردنە، رێگەی دیموکراتیک بوون ناکرێتەوە، بەر بە قڕکردن ناگیرێت. لەم رووەوە دەبێت گرنگترین ئامانجی تێکۆشانمان هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادی ئەو بێت. دەبێت تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، تێکۆشانی شکاندنی سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلی کورد، تێکۆشانی هەڵگرتنی گۆشەگیری و تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ لە هەمان ئاستدا و بە شێوەیەکی بەهێز ئەنجام بدرێت. ئەو کاتە دەتوانرێت گۆشەگیری تێکبشکێندرێت.

کوردەکان ئاڵقەی قڕکردنیان پساندووە

بۆچی ئەو هەموو گوشارە لە رێبەر ئاپۆ دەکرێت؟ پێشتریش وتمان. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوە گەلی کوردی بە ئەندێشەی ئازاد گەیاند، لەبەر ئەوەی هزری نەتەوەیی لەناو گەلی کورددا دروست کرد و گەلی کوردی کردە کۆمەڵگایەکی رێکخراو و گەلی کوردی کردە شکۆدارترین گەلی جیهان، لەبەر ئەوانە دوژمنایەتی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ دەکرێت. بەڵێ ئێستا گەلی کورد یەک لە گەلە شکۆمەندەکانی جیهانە. بە دڵنیاییەوە بەم جۆرەیە. کاتێک گەلی کورد بووە گەلێکی شکۆمەندی جیهان، لە جیهاندا خاوەندارییان لێکرد و ناسرا. ئەمە لەبەرامبەر سیاسەتی پاکتاوی سەر گەلی کورد دەبێتە گورزێکی گەورە. پێشتر چییان کرد؟ دەرگای جیهانیان بە رووی کوردستاندا داخستبوو. وەک ئەوەی کورد بوونی نەبێت. ستەمێکی بەم جۆرە دەکرێت، سیاسەتی قڕکردنی بەم جۆرەیان دەکرد. بەڵام ئەمڕۆ کورد ئەو ئاڵقەیان پساندووە.

ئێمە پێدەنێینە ساڵی بیست و پێنجەمی بەدیلگیرانی رێبەر ئاپۆ. دەبێت بە گوڕبەخشین بە تێکۆشان ساڵی بیست و پێنجەم بکەینە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ. لەسەر ئەو بنەمایە من جارێکیتر سڵاو لە رێبەر ئاپۆ دەکەم. بێگومان بە تێکۆشانی خۆمان بە پشتیوانی هەموو گەلەکەمان رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین. ئێمە دەستبەرداری ئامانجی ئازادی رێبەر ئاپۆ نابین، ئێمە ئەو ئامانجە، تێکۆشانی خۆمان بۆ ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ بەردەوام بەرز و گەشاوە دەکەین.

شەهیدانی پاریس و شەهیدانی مانگی کانونی دووەم بە رێزەوە بە بیردەهێنمەوە

هەڤاڵ سەکینە جانسز کە یەک لە دامەزرێنەرانی پارتیمانە، هەڤاڵ لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان کە لە ساڵی ٢٠١٣ بە شێوەی دڕندانە تیرۆرکران، بە رێزەوە بە بیردەهێنمەوە. لە دەیەم ساڵیادی شەهیدبوونیاندا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریمان هەڤاڵ ئەڤین، هونەرمەندی کورد میرپەروەر و وڵاتپارێزی بەنرخمان عەبدولرەحمان کزل بە رێزەوە بە بیردەهێنمەوە.

هەڵبەت لە مانگی کانونی دووەمدا چەندین هەڤاڵی بەنرخمان شەهید بوون. لە بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا سێڤێ دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە نایر تیرۆر کران. ئەوانیش شەهیدانی گەورەی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەرین. ئەو شەهیدانە پێمان نیشان دەدە کە کاریگەری ژنان لە وان بەرخودانانەدا چەندە بەهێز و گەورە بووە. دەتوانم بڵێم کە بەدڵنیاییەوە بەرخودانی ئەوان بە فیڕۆ ناچێت. تێکۆشانی ئەوان لە پێناو خۆبەڕێوەبەریدا، تێکۆشانی ئەوان بۆ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بە دڵنیاییەوە دەگاتە ئەنجام.

ئەوان ئامانجێکیان گرتەبەر. ئێستاش بۆ ئەو ئامانجە تێکۆشان دەکرێت. ئیتر نابێت مرۆڤ دەست لەو ئامانجە هەڵبگرێت. لەبەر ئەوە کە لە پێناو ئەو ئامنجەدا شەهیدی گەورەمان بەخشیوە.

 هەروەها لە مانگی کانونی دووەمدا هەڤاڵی شکۆمەندمان هەڤاڵ روبار کە لە ساڵی ١٩٧٦ بەدواوە لەناو تێکۆشانی ئێمەدابوو، هاوڕێ خەلیل و هاوڕێ موراد کە لە ساڵانی ١٩٨٠ەوە لەناو تێکۆشاندا بوون هەر لەم مانگەدا شەهید بوون. ئەوانە هەڤاڵی زۆر بە نرخی ئێمەن. لەم تێکۆشانەدا رەنج و ماندووبوونی هەڤاڵ روبار یەکجار زۆرە. هەر لە خۆیدا ئەو وەک کارێکار بەشدار بوو. ئەو کاتەی هاتە ریزی بزوتنەوەکەمانەوە هەڤاڵێکی گەنج بوو، کرێکار بوو. کارێکاری ئاسن بوو، لە بیناکاندا کاری رێکخستنی ئاستنی دەکرد. هەڤاڵێکی بەم جۆرەبوو. رەنجێکی زۆری کێشا. بنەماڵەکەی هەرهەموویان رەنج و زەحمەتیان کێشا لە تێکۆشانەکەماندا. دوو خوشکیشی لەم تێکۆشانەدا شەهیدبوون. هەڤاڵی لەم جۆرەمان شەهیدبوون. لە مانگی کانونی دووەمدا ئێمە بە دڵنیاییەوە ئەو هاووڕێیانەمان لەگەڵ کوردستانی ئازاد، رێبەرایەتی ئازاد بە بیردەهێنینەوە. با کەس گومانی لەوانەدا نەبێت.

سارا کاراکتەرێکی سەربەز بوو

هاوڕێ سارا دامەزرێنەرێکی پارتەکەمان بوو. لەهەمان کاتدا یەک لە پێشەنگان و رێبەرانی بەرخودانی زیندان بوو. ئێمە پێکەوە لە زینداندا ماینەوە. هەڵوێستی هاوڕێ سارا و رێکردنەکەشی راست بوو. هەڤاڵێکی بەو جۆرەبوو. کەسایەتی سەرهەڵدێری هەبوو. خۆشەویستی بۆ ئازادی، ئەوینی ئازادی لە ناو دڵیدا زۆر قوڵ بوو. هەڵبەتە یەک لەو فاکتەرە گرنگانەی کە ئەویان ئافراندوە ئەو شتانەیە کە لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا کراون. کۆمەڵکوژی دێرسیم بۆ کوردستان رووداوێکی گرنگە. بە دەیان هەزار ژن، منداڵ، پیر کۆمەڵکوژ کران. سەرۆکەکانی گەل لە دێرسیم کوژران و لە سێدارەدران. بەدەیان هەزار کەس دوورخرانەوە و ئاوارەکران. هێشتاش کچانی بێسەروشوێنکراوی دێرسیم هەن. ئەو کچانەیان بۆخۆیان کردبووە خزمەتکار، کاریان پێکردن، هێشتاش ئەو کچانە بێسەروشوێنن.

ئەمانە فاکتەری زۆر گرنگن کە کاریگەری زۆر قوڵیان لەسەر هەڤاڵ سارا دانا، تامەزرۆیی ئازادی و تێکۆشان لە دڵی ئەودا گەشاوە دەکەن. لەلایەکی دیکەوە وەک ژنێک ئەوەی بەسەر ژناندا هاتوون، بە قوڵایی هەستی پێدەکات. لەم بوارەدا وەک هەڤاڵێکی ژن لە سەرەتاوە وەک جەنگاوەرێک بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. جیاوازی جەنگاوەرانی ژنی نیشاندا. بە هەموو ژنانی کوردی نیشاندا کە ژن دەتوانێت هەموو شتێک بە دەست بهێنێت و ئەو تێکۆشانە بەرزبکاتەوە.

رێبەر ئاپۆ ئەو کاتەی هێڵی ئازادی ژنی بەرەوپێش دەبرد، لەلایەکیشەوە پشت بە مێژووی گەلی کورد دەبەستێت. ئەم خاکە کۆمەڵگای نیولیتیکی دامەزراندووە. مرۆڤایەتی بە رەنجی ژنانی ئەم جوگرافیایە کۆمەڵگای نیۆلیتیکی ئافراندووە. کاتێک کە هێڵی ئازادی ژن لەسەر ئەم بنەمایە، یاخود مێژووی دایکانی گەلی کورد دامەزراوە، لەلایەکی دیکەوە بۆ هێنانەدی هیواکانی ژنانی قارەمانی وەک سارا و ژنان هێڵی ئازادی ژنی بەرەوپێش بردووە.

هەڤاڵ سارا یەکەم پێشەنگی ژنانە

هاوڕێ ساراش لە بەرەوپێشبردنی هێڵی ئازادی ژن خاوەنی رۆڵێکی گەورەیە. پێشەنگی یەکەمە، رێبەری یەکەمە. ئەو ئەم ئیرادەیەی نیشاندا. ئیرادەی ئازادی ژنی نیشاندا. هەڤاڵێکی بەو جۆرەیە کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی ژن هەموو قوربانییەکی داوە و لەو پێناوەدا رەنجی کێشاوە. بەم بۆنەوە جارێکی تر بە رێزەوە یادی هاوڕێ سارا دەکەمەوە. بە راستی بۆ چەندین ساڵ پێکەوە لە زینداندا ماینەوە. بەرخودانی ئەو ورەی بە هەموو کەس بەخشی. وەک هاوڕێیەکی ژن، هەڵوێستی ئەو لە ژێر گوشاری دژواردا نەک هەر بۆ ئێمە زیندانیانی کورد، هەروەها لە سەر هەموو زیندانیان ورەی بە زیندانیانی رێکخراوەکانی دیکەش بەخشی. هەر لەم رووەوە بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی ئەو لە چوارچێوەی هێڵی ئازادی ژن نەک هەر لە کوردستان، لە تەواوی جیهان جێبەجێ دەکرێت. ژنان ئیتر خاوەنداری لە سارا دەکەن. سارا ئیتر تەنیا پێشەنگی ژنانی کورد نییە، بووەتە پێشەنگی هەموو ژنانی جیهان. ژنانی جیهان سارا دەناسن. بەڵێ ئەو شەڕی کرد. کتێبێکی بە ناوی ‘ژیانم بەردەوام لە شەڕدابوو’ نوسی. بۆ ژنان لە ژیاندا بە بێ شەڕ تێکۆشانی ئازادی ناکرێت. بەڵکوو بەشەڕ دەتوانرێت باشتر ببێت. سارا ئەوەی لەبەر چاو گرت، لە یەکەم رۆژەوە تا شەهیدبوونی ئەو تێکۆشانەی بەڕێوەبرد. لەبەر ئەوە من هەموو شەهیدانی مانگی کانونی دووەم بە رێزەوە یاد دەکەمەوە.

هەڤاڵ ئەڤین گۆیی ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان تەرخان کردبوو

هاوڕێ ئەڤین گۆیی هاوڕێمان بوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریمان بوو. رۆڵەیەکی بۆتان بوو. لە بۆتان تێکۆشانی بەڕێوەبردبوو. دواتر بووە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر. لە دەستەی بەڕێوەبەردا خەباتی کردبوو. ئەو کرێکار بوو. هەڤاڵێکی سادە و ساکار بوو. دەیویست کە ئەو ئەرکانەی رێکخستن بەویان سپاردبوو لەبەرزترین ئاستدا بیانپارێزێت و بە سەرکەوتوویی جێبەجێیان بکات. هەستێکی بەرپرسیارێتی لەو جۆرەی هەبوو. هەموو ژیانی بۆ تێکۆشان تەرخان کردبوو. هەر لەم رووەوە پێشتریش بەم هەڵوێستیەیەوە لە ناو دەستەی بەڕێوەبەریدا جێگەی گرت و زۆر خەباتی کرد. دواتر چووە رۆژئاوا. لە بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی ئازادی لە رۆژئاوا، لە بەرەوپێشبردنی شۆڕشدا، لە تێکۆشانی لەناوبردنی داعشدا بەشداربوو. ئەو کاتەی لە رۆژئاوا بوو، لە شەڕی داعشدا کێشەی تەندروستی قورسی تووش بوو. لەم رووەوە وەک هەڤاڵێک کە لە شەڕی داعشدا بریندار بووە، بۆ چارەسەری و نەشتەرگەری چووە فەرەنسا. کاتێک لەوێ چارەسەری وەردەگرت، بەشداری لە کار و خەباتیش کردبوو. شەهیدبوونی ئەو بەم جۆرە روویدا. یادی هەڤاڵ ئەڤین بە دڵنیاییەوە جێبەجێ دەکرێت. هەڤاڵانی ژنیش، ژنانی بۆتانیش و هەموو ژنانی کورد لەسەر هێڵی ئەڤینەکان گوڕ بە تێکۆشان دەدەن.

دەوای شەهیدبوونی ئەڤین گۆیی بەماوەیەکی کەم لە شەنگال هێرشێکی دیکەی چەپەڵ روویدا. تیرۆرێک کرا. هاوڕێی بەشکۆمان مەنال کە چەندین ساڵ لە زینداندا بوو و بەدەیان ساڵ بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد خەباتی کردبوو، لە شەنگال تیرۆر کرا. لەهەمان کاتدا مرۆڤێکی رەنجدەر بوو و هەموو ژیانی خۆی بەم تێکۆشانە بەخشی. دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد بوو، بۆ هاریکاری، پشتگیری و بەهێزکردنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، هاتە چیا و دواتر رووی کردە شەنگال. بۆ بەرەوپێشبردنی تێکۆشان، لە پێناو ئازادی گەلی ئێزدی، بۆ پشتیوانی لە کۆمەڵگای ژێردەستە، بندەستترین بەشی گەلی کورد کە رووبەڕووی لەناوچوون بووتەوە، ئەو چوو بۆ ئەوێ. ئەو کەسێکی کوردە. هەڵبەت وەک کوردێک، وەک شۆڕشگێڕێکی کورد بندەستترین بەشی گەلی کورد دەپارێزێت. دەبێت هەموو گەلی کورد خاوەنداری لێبکەن. دەبێت هەموو کورد خۆیان بە بەرپرسیار ببینن و بچنە شەنگال. بەرپرسیارێتی هەموومانە، ئەخلاقی و سیاسیە. کەس ناتوانێت بە هیچ کوردێک بڵێت کە بۆ دەچیتە شەنگال، بۆ بەشداری لە تێکۆشانی ئێزدییەکان دەبیت. بەپێچەوانە هەموو کورد بەرپرسیارێتیان لەسەر شانە کە بچنە ئەوێ وشەڕ بکەن. بەم بۆنەوە هەڤاڵ مەنال بە رێزەوە یاد دەکەمەوە.

شەهیدێکی دیکە هاوڕێمان دەنیزە کە ساڵی رابردوو لە رووداوێکدا شەهیدبوو. لە نزیکەوە دەمانناسی. بەراستی زۆرباش یەکترمان دەناسی. چۆن بڵێین؟ وەک ئاوی پاک وابوو. وەک مەلائیکەت وابوو. هەڤاڵێکی بەم جۆرەبوو. خەڵکی بازید، خەڵکی سەرحەد بوو. هاوڕێیەکی زۆر بەنرخ بوو کە لەسەرەتاوە تا کۆتایی بۆ تێکۆشان ژیا و هەموو کەس خۆشیان دەویست. بەراستیش بۆ ئێمە بەئازاربوو. بەڵێ، دەکرا لە شەڕدا شەهید بێت، رەنگە لە تێکهەڵچوونیشدا شەهید بووایە، بەراستی لە تێکۆشاندا ئەوە هەیە. خۆی ئێمە قوربانیدانە رەچاو دەکەین. بەڵام کاتێک بە رووداوێک شەهیدبوو، ئەوە بۆ ئێمە زۆر بە ئازار بوو.

ئەوەش بڵێم، با هەموو هەڤاڵ و دۆستانی ئەو و بنەماڵەکەسی باش بزانن. ئێمە هەموومان زۆر ئازارم چەشت. هەڤاڵێکی زۆر بەنرخی ئێمە بوو. لە نزیکەوە دەمانناسی. بە دڵنیاییەوە خاوەنداری لە یادی ئەو دەکەین و ئاواتەکانی دێنینەدی. هەڤاڵێکی بەو جۆرەبوو. هەڤاڵێکمانە کە بە خۆشەویستیەوە لەناو ئەم تێکۆشانەدابوو، بۆئەوەی کۆمەڵکوژی لەسەر کورد کۆتایی پێبێت دەیویست هەموو شتێکی خۆی ببەخشێت. هەڤاڵێکی گیانباز بوو. خۆی لەخۆیدا سەرپەرشتی هەڤاڵانی فیدایی دەکرد. بە رێزەوە یادی دەکەمەوە.