٧ ژانویەی ٢٠٢٣

قەرەیلان: سوپای تورک لە زاپ گیری خواردووە -نوێکرایەوە-

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، پلانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تەواوەتی لە زاپ دا چەقیوە و وتی: “ئەوەیان ناو نا ‘پەنجە – قوفڵ’، بەڵام لە زاپ دا چەقیون و گیریان خواردووە”.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک ماوەی دوو ساڵە سەرباری ڕەزامەندیی حکومەتی کازمی لە عێراق و پشتیوانە چالاکەکانی پارتی (پەدەکە)، هەموو تەکنەلۆژیای هاوچەرخ، بۆمبە قەدەغەکاروەکان و چەکی کیمیایی نەیتوانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیر بکات. ڕاشیگەیاند، “لەمەدا سەرنەکەوتووە. ئەمە ئەنجامێکی ڕوون و ئاشکرایە. واتە ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە هەنگاوی یەکەمی بۆ خۆگەیاندن سنوورەکانی میساقی میللی، کە پلانی بۆ دانابوو بۆی پێکنەهات. ئەو پلانە بە دیورای گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەڵوەشایەوە”.

بەشی دووەمی گفتوگۆمان لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بەم شێوەیەیە:

ئێوە و دەوڵەتی تورک ئاماری ساڵانەی شەڕەکەتان بڵاوکردەوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا ژمارەکەی پێچەوانەکرده وه و ڕەتیشیکرده، که چەکی کیمیایی بەکارهێنابێت. ئێستا دۆخی شەڕی چۆنە؟

پێش هەموو شتێک لە ماوەی ساڵەکەدا گەورەترین و سەختترین شەهادەت ڕوویاندا. من بە رێزەوە لە کەسایەتی فەرماندە هێژاکاندا ڕێزان ئامەد، نوری یەکتا، مزگین ڕۆناهی، باگەڕ گەڤەر ئاڤزەم چیا، فێدایی کۆبانی، هەڵبەست کۆچەر، دۆغان ژیرکی، زەمانی ڕۆژهات، گوڤەن دۆزا، ماهیر مەزڵوم، ڕۆناهی دەڤریم، ئاسۆ دیرەن، هارون شرنەخ، جودی جۆلەمێرگ و ئەڤیندار کەڤۆک و هەموو شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٢ دەکەمەوە. من ڕایدەگەیەنم، تا دوا هەناسە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین، کە بە شەهیدەکانمان داوە و لە ڕێپێوانی رێبەرایەتیی ئازاد و کوردستانی ئازاددا یادیان بە بەرزی ڕادەگرین.

ڕاستە، فەرماندەیەکەمان ئاماری ساڵانەی بڵاوکردەوە. لە کۆبوونەوە جیاجیاکاندا، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا ئەنجاممان دابوون، ئێمە پێش ئێستاش ڕامانگەیاندبوو، کە ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ خەبات و تێکۆشانمان. ئێستا ساڵی ٢٠٢٢ کۆتایی هاتووە. پێشکەوتنەکان و پێشهاتەکان ئەو بڕیار و دەستنیشانەکردانەی ئێمەی پیشتڕاستکردەوە، کە ئێمە لە سەرەتای ساڵ دا پەسەندمان کردبوون. لە ڕاستیدا ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی گرنگی بەرخۆدان و شەڕ و تێکۆشان بوو.

لەبارەی ساڵەکەوە، ئێمە هەپەگە ئامارمان بڵاوکردەوە. لەم ڕووەوە من ناچمە ناو وردەکارییەکانی وەک ئەوەی ‘ئەمساڵ ئەوەندە سەربازکوژران، ئەوەندی چالاکی ئەنجام دران’ پێویست بەم شتانە ناکات. بەڕاستی هەموو شتێک بەڕوونی و فراوانی لە ئاماری ساڵانەدا هاتووە. ئێمە دەتوانین سەد لەسەد گارانتیی ڕاستبوونی ئامارەکەمی خۆمان بدەین. ڕەنگە هەندێک جیاوازی بچووک لە ڕووی کوژراو و برینداری دوژمنەوە هەبێت، کە بە دڵنیاییەوە باش ناتوانرێت دەستنیشان بکرێت، جگە لە هەندێک بارودۆخی ناڕوون، کە ئێستاش لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت و دواتر لە دوای ڕوونبووەیان بڵادەکرێنەوە، بەڵام ئەوەی لە ئامارەکەدا هاتووە، بە دڵنیاییەوە ڕاست و دروستە. واتە شەهادەتەکانمان و ئەنجامەکانی تر لە ئامارەکەدا نووسراوە. ئێمە ساڵەکە و ئەنجامەکانی بە شێوەیەکی خاکیانە و متەوازعانە و بەبێ ئەوەی گەورەمان کردبێت، لێکداوەتەوە و بڵاوکردووەتەوە. ئاشکرایە کە ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەیویست ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ دا بۆیان ئەنجام نەدرا لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامی بدەن. پلانەکەیان ئەوە بوو، کە لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەتەواوی داگیر بکەن و دواتر لەماوەی چەند مانگێکدا گارە، قەندیل و شەنگال داگیر بکەن، بەڵام ئەو پەلانەی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە لە زاپ دا گیری خوارد و چەقی. ئۆپراسیۆنەکە ناوی ‘پەنجە – قوفڵ’ بوو، بەڵام خۆیان لە زاپ دا قوفڵ بوون. هەموو کەس ئەم ڕاستییە دەبینێت.

دەوڵەتی تورک ماوەی دوو ساڵە بە هەموو تەکنەلۆژیایەکی مۆدێرنەوە، بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی و سەرەڕای ڕەزامەندی و مۆڵەتی حکومەتی کازمی عێراق و پشتیوانییە زۆر و چالاکەکانی پارتی (پەدەکە)، نەیتانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیر بکات. لەم بوارەدا سەرکەوتوو نەبوون. بە دڵنیاییەوە ئەمە ئەنجامێکی ڕوون و ئاشکرایە، بۆ ئەوەش هەنگاوی یەکەمی پلانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ گەیشتن بە سنوورەکانی میساقی میلی پێکنەهات. ئەم پلانە لە قەڵای بەهێزی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دا تێکشکا.

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن، لە باکوری کوردستان کۆتایی بە گەریلاکان دەهێنن، ئێوە لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟

ڕاستە وەزیرانی شەڕی تایبەت و بەرپرسانی تورک نزیکەی ٦ بۆ ٧ ساڵە و هەموو ساڵێک هەمان شت دووبارە دەکەنەوە و هەزاران ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن و بەڵێن دەدەن و دەڵێن، ‘ئێمە لە باکوور کۆتایی بە گەریلا دەهێنین’. لەساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ١٠ هەزار ئۆپەراسیۆنیان لەباکوری کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام حکومەتی شەڕی تایبەت نەیتوانی لە بەرامبەر گەریلاکان لە باکوری کوردستان سەربکەوێت. ئەوە ڕاستە، کە ئێمە لە هەندێک شوێن دا زیان بەرکەوتووە، بەڵام دەوڵەتی تورک لەوەش دا سەرکەوتوو نەبوو. ئاشکرایە، کە سەرەڕای ئەو هەموو هێز و دەرفەتە مەزنانەی، کە لە بەردەستیاندایە، بەڵام نەیانتونی لە بەرامبەر ئیرادە، ورە و جموجوڵی تاکتیکیانەی گەریلایی ئاپۆیی سەربکەون. بەرخۆدانی گەریلا، بەرخۆدانی ئیمراڵی و بەرخۆدانی هەموو زیندانەکان، بەرخۆدانی گەلەکەمان و هەڵوێستی خۆڕاگرانەی گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک وایکردوە، کە ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە سەرنەکەون. جارێکیتر دەرکەوت، کە سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن و سڕینەوە بە توندوتیژی سەرناکەوێت.

ئەو زانیارییانەی لەلایەن وەزیری جەنگی تورکیاوە بۆ ڕای گشتی بڵاوکرانەوە ڕاست نین. ڕاستیەکان پێچەوانە دەکاتەوە. دەڵێت لە ساڵی ڕابردوودا ٤٠٠٠ (چوار هەزار) گەریلایان پاکتاوکردووە. تەواوی ئەو زانیارییە هەڵەیە و ڕاست نییە، چونکا لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆی شەهیدانی هەپەگەمان ٣٠١ شەهید بووە. بێگومان ئەو (دەوڵەتی تورکیا) ئێمە و قەسەدە دەکات بە یەک و بەوە ژمارەکان تێکەڵ دەکات و بڵاوی دەکاەوە، بەڵام ئەوەندەی ئێمە دەزانین، ژمارەکانیش دەربارەی قەسەدەوە ڕاست نین. ئەمە بۆ مەسەلەی هاندان و وروژاندن بڵاودەکەنەوە. بەڵام ئەوەندەی ئێمە دەزانین، ئەو ژمارانە، کە دەربارەی قەسەدە دراون ڕاست نین. فەرماندەیی قەسەدە بە بەردەوامی ڕایگەیاندووە، کە ئەمە ڕاست نیە، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک ئەو درۆیانە دەکات، ئەوانیش ئیدی بێزاربوون، کە هەموو ڕۆژێک وەڵامیان بدەنەوە. ئێمە دەزانین ئەو زانیارییانە، کە ئەم وەزیرەی جەنگ بڵاوی دەکاتەوە، بە تایبەتی لەسەر ناوچەی ڕۆژئاوا، هیچ پەیوەندیەکییان بە ڕاستییەوە نییە. زیانەکانی سوپای تورک و هێزە ئەمنییەکانیان ١٠ هێندە زیاترن لە زیانەکانی ئێمە. بەم هۆیەوە ژمارەی شەهیدەکانمان دە بە یەکی ئەوانە و ئەوە ڕاستیەکەیە!

هەروەک ئەوەی ئێوەش لە پرسیارەکەتاندا پرسیتان، خولوسی ئاکار لە چەند لێدوانێکیدا وتی، ‘ئۆپەراسیۆنی پەنجە – قوفڵ تەواو بوو’، قسەکانی بەوشێوەیە بوو، کە هەموو ئامانجەکانیان، یان هەموو ئەو شوێنانەی، کە دەبوو داگیر بکرێن، داگیریان کردوون، بەڵام بێگومان ئەمەڕاست نییە و پێچەوانەکردنە. ئەوان نەیانتوانی هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێنن، کە دەیانویست جێبەجێی بکەن. ئەمڕۆ لە زاپ شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و سوپای تورک هەوڵ دەدات خۆی لە دۆخە رزگار بکات، کە تێی کەوتووە. لە بنەڕەتدا دۆخیان لە زاپ ئەوەیە، کە گیریانخواردووە و چەقیون. بۆ ئەوەش من دەمەوێت چەند پرسیارێک لەمبارەیەوە بکەم.

تکایە پرسیارەکانت بکەن

لە خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورک دەپرسم؛

١ – ئەگەر ئێوە سەرکەتوو بوون، ئێوە لەبارەی تەرمی سەربازەکانتانەوە چی دەڵێن، هێشتا لە دەستی گەریلادایە؟ ئێوە بۆ ئەوە چی دەڵێن؟

٢ – ئەگەر ئێوە بەو ڕادەیە سەرکەوتوو و زاڵ بوون، بۆچی ئێوە لە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا فەرمانت بە سەربازەکانت کرد، تەرمی سەربازە کوژراوەکانتان بسوتێنن، بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی گەریلا؟ کاتێک سەربازەکان دەسوتێنران، گەریلاکانمان ڤیدیۆی ئەو سەربازانەیان تۆمارکرد، کە تەرمەکانیان لە ئاشاخا دەسووتان، ئەو ڤیدیۆیانە بڵاوکرانەوە. من حەزدەکەم بزانم، ئێوە لەبارەی ئەو ڤیدیۆیانەوە چی دەڵێن؟

٣- ئەگەر وایە، بۆچی کۆتایتان بە “ئۆپەراسیۆنی قوفڵ’ هێنا، بۆچی لە شاخی جودی، سێدارێ و شاخی ئامێدی کشانەوە؟ بەڕاستی ئێوە هاتن بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە ئەو ناوچانە داگیر بکەن و خۆتانی تیادا جێگیر بکەن، هێزەکانتان لە ڕۆژئاوای زاپ تەنیا لە ٢ شوێندان. ئێوە چۆن ئەمە لێکدەدەنەوە؟ ئێوە هاتن بۆ داگیرکردنی هەموو ئەم شوێنانە، بەڵام ئێستا تەنیا لە دوو شوێندان. ئەمە چۆن ڕوون دەکەیتەوە؟

٤ – پێگەی ئێوە لە ڕۆژئاوای زاپ شکست و ڕووخانە. ئێوە چۆن ئەو شکستە ڕوونەتان دەشارنەوە؟ با بڵێین، ئێوە ئێستا دەسەڵاتدارن و هێزتان هەیە، کە گوشار دروست بکەن، ئێوە دەتوانن بە وتنی ‘سوپای نەتەوەیی’ خۆتان بەسەر هەموو لایەنەکانی ڕاگەیاندن لە تورکیادا بسەپێنن و بێدەنگیان بکەن، بەڵام باشە بەیانی چۆن ئێوە چۆن باسی ئەو دۆخە دەکەن؟ دەبێت ئێوە شکستەکەتان لە ڕۆژئاوای زاپ قبوڵ بکەن.

٥- ئێوە راتانگەیاند، ئۆپراسیۆنی ‘پەنجە – قوفڵ’تان تەواو کردووە . ئەی چۆن ئەو شەڕ و پێکدادانە توندانە ڕوون دەکەنەوە، کە لە کە نارەکانی گوندەکانی سیدا و چەمچۆ لە ناوچەی شێلادزی لە ڕۆژهەڵاتی زاپ بەردەوامن؟ ئێوە چۆن دەتوانن بۆ گەلی تورکیا و ڕای گشتی ڕوون بکەنەو،ە کە ئێوە سەرەڕای ئەوە هەمیشە تانک، تۆپ، فڕۆکە و هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایتان بە شێوەی دڕندانە بەکارهێناوە، بەڵام هێشتا نەتانتوانی بەو داگیرکارییە بگەن، کە پلانتان بۆی دانابوو؟ ئێستا ئێوە لێرە بە بەکارهێنانی هەموو ئەو چەکەکانەوە درێژە بە جەنگێکی گەورە دەدەن، ئێوە چۆن ئەوە دەشارنەوە، چونکە ئێوە هەموو میدیاکانتان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیتان و دەستتان بەسەردا گرتوون، هێزی ئەوەتان هەیە، بەڵام لە ئێستا بە دواوە تاچەند ئەمە دەشارنەوە؟

٦ – لەو ڕۆژەوە، کە فەرمانتان بە زیاتر و قورستر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دا، هەر لەو ڕۆژەدا لەسەر کورسیی پەرلەمانی دەوڵەتی تورک پێچەوانەی ئەوە قسەتان کرد. ئایا ئەمە پەیوەندیی بە بە باری دەروونیی ئێۆەوە هەیە؟ ئێوە سەرلەبەیانیی زوو فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایتان دەرکرد و لە نیوەڕۆدا بەرامبەر بە ڕای گشتی بە پێچەوانەی ئەوە قسەت کرد. ئەوە بە چ جۆرە کارەکتەرێک ڕوون دەکرێتەوە؟ ئێوە چۆن ئەم دژبەرییەی نێوان قسە و کرداری خۆتان ڕوون دەکەنەوە. وەک ‘عەلی کیمیایی’ ە عێراق تۆش بویتە “خولوسی کیمیایی”ی تورکیا و بەوەوە چوویتە ناو مێژوو. ئایا ئەمە بەرهەمی چ تایبەتمەندی و کارەکتەرێکە؟

٧ – ئێوە لەگەڵ تەیب ئەردۆغان، تەنها بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆتان، بە پلانسازیی خەیاڵی و تاکتیکە جەنگییە هەڵەکانتان، لە ماوەی ٨ مانگ و نیودا بوونە هۆی کوشتنی ٢٨٠٠ (٢ هەزار و ٨٠٠) ڕۆڵەی گەلی تورک. ئایا بەڕاستی لە بەرامبەر ئەمەدا پرسیارت لە ویژدانی خۆت کردووە؟ ئێوە بوونە هۆکاری کوژرانی ئەو هەموو کەسانە، باشە ئەو شتانە چۆن کاریگەرییەک لەسەر ئێوە دەکات؟

ئەگەر تۆ ئازایت، داوات لێدەکەم وەڵامی ئەم شتانە بدەیتەوە و پێچەوانەی ئەمانە بسەلمێنە. تۆ ناتوانیت پێچەوانەی ئەمانە بسەلمێنیت، چونکە ئەمانە هەمووی ڕاستین. ئێوە پشتتان بە ئێف ١٦، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قەدەغەکراوە بەستوە، ئێوە ڕۆڵەکانی گەلی تورک، کە بە شێوەیەک زانستی لە ڕووی سەربازییەوە ڕوون نابێتەوە، ناردوتانەتان سەر هێزەکانمان. ئێوە وتتان، ‘بڕۆن، یان بمرن، یان داگیری بکەن’. بەم شێوەیە تۆ بوویتە هۆی کوژرانی ئەو گەنجانە. ئێوە ناتوانن لە بەرپرسیارێتی ئەمە ڕابکەن.

تۆ نەک تەنیا چەکی کیمیاییت بەکارهێناوە، بەڵکو هاوکات بە توندی ئەو کەسانەت سەرکوت و دەستگیرت کرد، کە داوای لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکرد. پاشانیش بە بێ ئەوەی شەرم بکەن وتتان: ‘ئێمە خۆمان لیژنەیەکمان دروستکردووە و لێکۆڵینەوەمان کردووە و ئێمە ڕوونمان کردووەتەوە، کە پاکە، واتە چەکی کیمیایی بەکارنەهاتووە’. ئەمە چ پێچەوانەکردنەوەیەکە. تەنانەت گورگەگانیش پێکەنینان بەمە دێت! ئەگەر تۆزێک ڕاستی لە قسەکانی تۆدا هەبێت و هەندێک بەرپرسیارییەتیت بەرامبەر گەل هەبێت، فرموو ڕێگای قیرتاوەکەت تاوەکو گوندی سیدا-یە، کە شەڕ تیادا ڕوودەدات. ئەم گوندە ٨ بۆ ٩ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی شلادزێ-ەوە دوورە. ئێوە و پارتی (پەدەکە)ی هاوکارتان ڕێگا بۆ لیژنە سەربەخۆکان بکەنەوە، با بێن لێکۆڵینەوە بکەن. ئەگەر قسەکانی ئێوە ڕاستە، با ئەوان بێن و ڕاستییەکان بۆ هەموان ئاشکرا بکەن.

ئێوە و پارتی (پەدەکە)ی شەریکتان ناتوانن ڕاستییەکان بە تەواوی بشارنەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش ئێوە ناتوانن ڕێگا بە کۆمیتەیەکی سەربەخۆ لەم بوارەدا بدەن و ڕێگایان پێ بدەن کارەکانی خۆیان بکەن. چونکە ئەگەر ئێوە، لێیان بگەڕێن ئەوان فرت و فێڵ و سات و سەوداکانتان ئاشکرا دەبن، ئەو تاوانانەتان ئاشکرا دەبن، کە ئێوە لە دژی یاسا نێونەتەوەییەکان ئەنجامتان داوە. لە گوندی ساجای سەربە سیدا ١١ ڕۆڵەی گەلی کورد کۆمەڵکوژکران، ئێوە ناتوانن بۆ هەمیشە ئەمە بشارنەوە. بە دڵنیاییەوە ئەمە ئاشکرا دەبێت و ڕووی ڕاستەقینەوەی ئێوە بۆ هەموو جیهان ئاشکرا دەبێت و ئێوە ناتوانن لەپرسیارێتی ڕابکەن. کاری باش ئەوەیە، کە ئێوە ئەم ڕاستییە قبوڵ بکەن.

لەم دواییانەدا راتانگەیاند کە ١١ گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون. ئەو گەریلایانە لە کوێ و چۆن شەهیدبوون، دەتوانن لەسەر ئەو بابەتە زانیاری وردترمان پێبدەن؟

لەسەرەتادا هاوڕێ فەرمان کەریم، ژیندا سەرحەد، سەبری جیلۆ، ئارڤین تۆڵهەڵدان، ئازاد پرسوس، ئادار چیا، هێڤی وڵات، سەفکان ئادار، دڵشێر رەقا، هەڵمەت ڤیان و هارون فرات کە لە تونێلەکانی شەڕی شەهید خورسی لە دەوروبەری گوندی ساجا لە پاش شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوون بە رێزەوە یادیان دەکەمەوە. ئەوان جوامێرترین مرۆڤ، راست و دروستترین و قارەمانترینەکانی گەلی کورد بوون. ئەوان بە بێ راڕایی و دوو دڵی ژیانی خۆیان بە گەلەکەیان بەخشی. ئەوان قارەمانی ئێمەن. لەسایەی بەرخودانی گەورەی ئەو قارەمانانەوە ئێمە ئەمڕۆ لەم ئاستەداین و دەتوانین قسە بکەین. ئەوان گەنجبوون بەڵام دڵیان گەورە بوو. ئەوانە کەسانی گەورەن کە بەگیانی فیدایی ئاپۆیی لەسەر هێڵی رێبەرایەتی بە خۆشەویستی و گیانبازی تێدەکۆشن. قەرزارباری ئەوانین. دەبێت هەموو گەلەکەمان هەرگیز ئەو رۆڵە بەنرخانەیان لەیاد نەکەن. ئەوانە گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرە ساکار، بوێر و لێهاتوو بوون.

ئەو هەڤاڵانە بۆ ئەوەی خۆیان لە چەکی کیمیایی بپارێزن لە ژوورێکی تونێلی شەڕی شەهید خورسیدا کۆببوونەوە. هەمووشیان لە ژوورەکەدان بە بێ ئەوەی گولـلە بەر جەستەیان کەوتبێت، واتە بێ ئەوەی بریندارببووبن شەهید بوون. ئەو هەڤاڵانەمان کە چوونە شوێنی رووداوەکە دیمەنی ئەو شەهیدانەیان تۆمار کردووە. کاتێک لە داهاتوودا پێویست بکات دەکرێت دیمەنەکانیش بڵاوبکرێنەوە. هیچ فیشەک یا خود بۆمبێک بەر ئەو هەڤاڵانە نەکەوتووە. هەڤاڵانمان بە گازی کیمیایی شەهیدبوون. خولوسی ئاکار، تەیەب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیش ناتوانن ئەو تاوانە دڕندانەیە بشارنەوە. وەک دەوڵەت ئەوهەموو تەکنەلۆژیا مۆدێرنەتان بەدەستەوەیە، لە بری ئەوەی شەڕ بکەن، ئێوە ئەو چەکە دژە مرۆڤایەتیانەی لە رووی یاسای نێونەتەوەییەوە قەدەغەن بەکاردەهێنن. ئێوە بە گازی کوشندە و قەدەغە رۆڵەکانی گەلی کورد دەکوژن. بۆمەگەر وابیر دەکەنەوە کە تۆڵە و لێپرسینەوەی ئەوە ناکرێت. باجی ئەوە دەدەن. تا ئەم گەلە و رۆڵەکانی زیندوو بن، لێپرسینەوە لەو کردەوە دڕندانە دەکەن. زوو یان درەنگ بە دڵنیاییەوە رۆژێک لێپرسینەوە لەوانە دەکرێت.

لەبەرنامەیەکی تایبەتدا ئاماژەتان بە سەربازان لە ئامێدی کردبوو و وتبووتان ‘ئەو سەربازانەی لەوێن یان دەکشێنەوە یاخود هەموویان دمرن’. واتای ئەو قسەیە چی بوو بۆچی ئەو قسەیەتان بەکارهێنا؟ دوای ئەوقسەیە سوپای تورک لە زۆرناوچەی ئامێدی کشایەوە.

بەڵێ، من لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیدا بەم جۆرە قسەم کرد. بڕوامان بە چی هەبێت ئەوە دەڵێین. ئێمە ئەو کەسانەین کە پابەندین بە وتەکانمانەوە و بەتایبەتیش لەبەردەم گەلەکەمان و رای گشتی دەمانەوێت بگەینە بەرزترین ئاستی راستگۆیی. جگە لە تێکۆشان و خزمەتکردن بە دۆزی ئازادی گەلەکەمان ئامانجێکی دیکەمان نییە. هەربۆیە پێودانگی ئێمە، راستی، راستگۆیی، بوێری و روونییە. ئێمە وەک بەڕێوەبەرانی بزوتنەوەکە چیمان لەدەست بێت ئەوە دەهێنینە سەر زمانمان. ئەگەر باسی شتێکمان کرد و جێبەجێ نەبوو ئەوە بەو واتایە دێت کە هەوڵمان دا و سەرینەگرت. ئێمە جێبەجێکردنی قسەکانمان بۆخۆمان دەکەینە بنەما. سەرەکیترین پرەنسیپ و بنەمای ئاپۆیی ئەوەیە کە وتە و پراتیکی ئەوان یەکێکە. من ئەوە بۆ خۆم دەکەمە بنەما و بەو جۆرە دەجوڵێمەوە. بۆ سەربازانی ئەوێ وتم، ‘یان بکشێنەوە یان هەمووتان دەمرن. رێگەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە. ئەو قسەیەی من بە واتای شتێکی راست بوو. ئەو قسانە بۆ ئەو هێزانەی دەوڵەتی تورک بوو کە لە قەدپاڵەکانی ئامێدی و سێدار بوون. خۆی راستی و دروستیەکەشی سەلما. داوایان لێکرا، هێزەکانیان گورزیان بەرکەوت و دواتریش ناچار بوون بکشێنەوە.

ئەگەر لەو شوێنانەی دەستنیشانتان کردبوو نەکشانایەوە چی رووی دەدا؟

با بە راشکاوی بیڵێم، ئەگەر دوو رۆژی دیکە نەکشانایەوە لەناو دەچوون.رەنگە فەرماندەیی تورک لەوێ تێگەیشتبێت و بە هێرشی ئاسمانی دژوار بە پەلە لەوێ هەڵاتن. ئەو دۆخە رەخنەی لێدەگیرێت. واتە کەموکورتی فەرماندەییمان لەوێیە. کات بە باشی بەکارنەهێنرا، درەنگ هاتنە دەرەوە و لەبەر ئەو دواکەوتنە ئێستا رەخنەیان لێدەگیرێت. وەک لە سەریشەوە باسم کرد؛ خولوسی ئاکار ئەو سەربازانە بۆ مردن رەوانە دەکات. ئەو شوێنە جێگەی مانەوە سەربازەکان نییە. زۆر بە سووکی مامەڵە لەگەڵ ژیانی سەربازەکاندا دەکەن و مردنیان زۆر ئاسانە، راستە کاتێک مرۆڤ ئامانجێک دەگرێتەبەر لەوانەیە زیانی گیانیش رووبدات، بەڵام بە پلانی خەیاڵاوی ناکرێت مرۆڤەکان بخەنە ناو ئاگرەوە. لەم بابەتەدا دەتوانم بە کورتی باسی ئەو بابەتانە بکەم. ئەو وتانەی لەوێ وتران قسە فڕێدان و بێ بنەما نەبوون. ئەو دۆخە دەیتوانی روویبدایە. کاتێک ئەگەری روودانی هەبوو لەوێ کشانەوە و رێگرییان لە لەناوچوون گرت. مرۆڤ دەتوانێت هەمان ئەو قسانە بۆ شوێنەکانی تریش بکات.

ئێوە هەڵسەنگاندن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەکەن. سوپای تورک لە کوێدا هەڵەی کرد و چی لەبەر چاو نەگرت، کە ناچار بوو لەماوەیەکی کورتدا لەو ناوچانە بکشێتەوە کە دەیویست دەستیان بەسەردا بگرێت؟

ئاشکرایە کە بەڕێوەبەری رژێمی فاشیستی ئێستا ناتوانێت کە لێکدانەوە بۆ هێزی گیانبازی بیردۆزی و فەلسەفەی ئاپۆیی کە گەریلا پشتی پێدەبەستێت، بکات. راستە رەنگە تا ئاستێک ئاگاداری بڕیارداری و پێداگری ئایدۆلۆژیکی هێزەکانمان بوون، بەڵام پێشبینیان نەدەکرد کە ئەوە تا چ رادەگەیەک دەگۆڕێت بۆ ئیرادە. ئەوان پشتیان بەوە بەستبوو دەیانگوت ‘ پەدەکە لەگەڵمانە. ئێمە ئەو دەرفەتە لە کیس نادەین، زانیاری پێویستمان پێدەدەن، ئەوە دەرفەتێکی گرنگە، رەنگە بە ئەگەری زۆر ببێتە مایەی ناکۆکی لەنێوان کوردان. هەروەها بە شێوازەکانی وەک گەمارۆدان، داخستنی رێگە و ئابڵۆقەدان لە دژی پەکەکە بەشداری لە قۆناغەکەدا دەکەن ئەمەش یارمەتی بە هێزەکانمان دەدات’. هەروەها بیریان کردووەتەوە کە ‘ لە دەستماندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، درۆنی هێرشبەر، ئێف ١٦ و موشەک هەیە. کاتێک گەریلاکان دەبینین ئێمە لەوان دەدەین و هەموویان پاکتاو دەکەین. ئەوان فیداییش بن دەرفەتیان پێنادەین و لەسەر بنەمای هەواڵگری خێرا، ئێمە بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن ئەوان لەناو دەبەین’.

ئێوە لە لێدوانەکانتاندا زۆر باس لە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی دەکەن. دەتوانن باس لەو بۆمبانە بکەن؟ ئەو بۆمبانە چ کاریگەرییەکی جیاوازیان هەیە؟

بەڵێ، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ماددەیەکی تەقەمەنییە کە لە بۆمبەکانیتر جیاوازترە و کاریگەری زیاترە. سیستمی تونێل ساڵی رابردوو لەبەردەم دەوڵەتی تورکدا بووە بەربەستێکی گەورە کە نەیانتوانی تێیپەڕێنن. ئاشکرایە کە بەکارهێنانی ئەو بۆمبە ئەتۆمیە تاکتیکیانەیان بە چارەسەر دانا. بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی شتێکی بەو جۆرە نییە کە ماددەی تیشکدەرەوە بڵاوبکاتەوە. ئەتۆمێکی سوک تێکەڵ بە تەقەمەنیەکە دەکەن و دەبێتە بۆمبێک کە هێزی وێرانکارییەکە زیاتر دەبێت. بە دەربڕینێکی دیکە دوای ئەوەی ئەو قۆناغە هاتە ئاراوە، هێزی کاریگەرییەکە بە گوێرەی ئەوە دەگۆرێت. ئەوەی بەدەست دەوڵەتی تورکەوە هەیە، بە گوێرەی خەمڵاندنەکان بۆمبێکی یەک کیلۆیی دەتوانێت وێرانکاری بۆمبێکی یەک تۆنی هەبێت. بە راستیش ئەو بۆمبە تەنیا لە لسیتی کەلوپەلەکانی ناتۆدا هەیە. بەڵام پێشتریش باسی ئەوەمان کرد. دەزانین کە ئەو چەکانە لە وڵاتانی ناتۆ بەکاردەهێنرێن. ئێستا نازانین کە دەوڵەتی تورک بە رێگەپێدراوی ئەوانە بەکاردەهێنێت یاخود بە نهێنی ئەو چەکانە بەکاردەهێنێت. بۆمبێکی ١٠ کیلۆیی بەو جۆرە دەخەنە تونێلێکەوە وکاریگەرییەکەی هێندەی بۆمبێکی ١٠ تۆنی دەبێت. هەروەها گازی ژەهراوی دوای تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیش هەیە. بە جۆرێک نییە کە لە گۆڕەپانێکی زۆر بەرفراواندا بڵاوببێتەوە. لەبەر ئەوەی یورانیۆمی نەرمکرا تیایدا بەکاردەهێنرێت. لەبەر ئەوە ئەو بۆمبە لە گۆڕەپانێکی دیاریکراودا دەبێتە هۆی کوشتن و رووخاندن. پشتیان بەوە بەست.

دۆخێکی بەو جۆرە رویدا، بە گوێرەی ئێمە ئەوان خەڵەتاون. لە پایزی ٢٠٢١ دا لە شاخی سور و وەرخەلێ ئەو بۆمبانە بەکارهێنران. لەوێ بوونە هۆی شەهیدبوون و هیزەکانمان لەوێ کشانەوە. هەڵبەتە لەو کاتەدا بەرخودان کۆتاییهاتبوو. هاوکات بە بە گۆڕانکاری تاکتیکی لە هەندێک تونێلدا لە بری پاراستنی جێگیر ئێمە چووینە قۆناغی شەڕی گەڕۆکەوە. بۆ ئامادەکارییەکی باش ئەو تاکتیکە پێشخرا. ئەڵێم رەنگە ئەو دۆخە بووبێتە هۆی ئەوەی بەهەڵدا چووبێتن. دەیانگوت رەنگە بەو چەکە قەدەغانە ئەنجامێک بەدەستبهێنن. پشتیان بەوە بەست وتیان ‘ ئێمە ئەو بۆمب و چەکانە بەکاردەهێنین، ئەوانەی ناو تونێلەکان پاکتاو دەکەین’.

پێشتریش لە باشوری کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنران. دوای ئەوەی ئەو چەکانە بەکارهێنران، هەموو هێزەکانی پێشمەرگە چوونە دەرەوەی سنوورەکانی باشوری کوردستان، لە ناوچەکە چوونە دەرەوە. دەوڵەتی تورکیش بەو هیوایە بوو کە بە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، چەکی کیمیایی و بە درۆنی هێرشبەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانەکە بکاتە دەرەوە و ئەوانەشی کە ماونەتەوە لەناویان ببات. لەوێ نەیانتوانی پێرفۆرمانسی تاکتیکی ئێمە و بریارداری پەکەکەیی لە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی لێکبدەنەوە. چل ساڵە ئەم بزوتنەوەیە خاوەنی ئەزمونی سەربازییە و گەیشتووینەتە ئاستێکی بەهێز. لەو رووەوە نەیانتوانی هێزی تاکتیکی ئێمە دەستنیشان بکەن. بەراستیش دەزانین کە لەم بابەتەدا ئاستێکی هەواڵگرییان هەیە. بەڵام وابیردەکەنەوە کە دەتوانن بە پرۆژەی خەیاڵاوی و پلانی سەربازی خەیاڵاوی سەربکەون. بەڵام ئەو چوارچێوە تاکتیکیەی بەرەوپێشمان برد و تێزی شەڕ کە جێبەجێمان کرد، لەسەر بنەمای ئەوە بوو کە بە ستراتیژێک کە نوێبوونەوەی جددی و گەورە بگاتە ئەنجام. ئەو تاکتیکە لەسەر بنەمای سەرکەوتن بوو و ئێمە جێبەجێکردنی شێواز بە گوێرەی قۆناغەکەمان گرتەبەر. رەنگە لەبەر هەندێک راهاتنی پێشوومان، باش جێبەجێ نەکران بەڵام درۆنی هێرشبەریش هەبێت، کامێرای چاودێریش هەبن، پەدەکەش هەبێت، شێوازەکەمان دەتوانێت هەموو ئەوانە پوچەڵ بکاتەوە. کاتێک لەسەر بنەمای دیسپلین، خۆشاردنەوەی سەرکەوتووانەی شاراوە بە شێوەی رێکوپێک و دروست جێبەجێ بکەین گەریلاکان وەک تارماییەک کە هەموو رێوشوێنەکانی دوژمن پوچەڵ دەکاتەوە دێتە ئاراوە. بۆ ئەوە دەبێت ئێمە باش کاربکەین و هەموو خوو و راهاتنە کۆن و کلاسیکیەکان لەلای هەڤاڵان وازیان لێبهێنین.

ئەو تاکتیکانەی باڵادەستیان بۆ دەوڵەتی تورک ساز دەکرد کامانەن؟ لەبەرامبەر ئەو باڵادەستیە ئێوە چ رێکارێک یاخود گۆڕانکاری لە شێوازتان گرتەبەر؟ دەتوانن باسی ئەوەمان بۆ بکەن؟

هەڵبەت دەتوانم بەم جۆرە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە؛ ئەوەی لە شەڕدا باڵادەستی بە سوپای تورک دەدات هێزی ئاسمانییە. لە دۆخی ئێستادا بە بێ هێزی ئاسمانی بە ئێمە ناوێرن. ئێمە دو مامەڵەی تاکتیکی جیاوازمان بۆ هاوسەنگی هێزی ئاسمانی پێشخست. یەکەم؛ هێزەکانمان بە شێوازی تیمی شارەزا لە گۆڕەپانەکاندا بڵاوبوونەوە بەم جۆرەش نابینرێن. بەم جۆرە یەکلابووەوە کە هاوڕێیانمان بە گروپی گەورە نەکرانە ئامانجی تەنکەلۆژیا. بەڵام تیمەکانمان بەو جۆرە جێگیرکرد کە هەموو شوێنێکیان بۆ دوژمن وەک مین لێکرد. دووەم؛ ئێمە پەرەمان بە قەڵاکانی ژێر زەوی دا. بەڵێ قەڵاکانی سەر زەوی لە شەڕەکانی مێژوودا رۆڵی گەورەیان گێڕا. ئێمە ئەمڕۆ بە پێچەوانەی قەڵاکانی سەر زەوی، قەڵاکانی ژێر زەویمان رێکخستەوە و بەرەوپێشمان بردن. ئەو قەڵایانە هێرشە ئاسمانییەکانیان بێکاریگەر کرد. لەبەر ئەوە جموجۆڵی دروستی هێزەکانمان، شێوازی بڵاوبوونەوەیان لەسەر زەوی و ئاستی پێگەی ژێر زەوی بۆ هاوسەنگکردنی باڵادەستی ئەو تەکنەلۆژیایەی بە دەست ئەوانەوەیە پێرفۆرمانسێکی تاکتیکیە. نەیاندەتوانی ئەمە ببینن. درکی پێدەکرێت کە ئەوەندە وردبوونەوەشیان نییە. وابیریان دەکردەوە کە بە ئاسانی سەردەکەون. دەوڵەتی تورک بیری دەکردەوە کە بە ئاسانی پەکەکە شکست دەدات. بەڵام راستی پراتیکی دەریخست کە پەکەکە ئەوەندە ئاسان نییە. هێزی سەربازی پەکەکە، بریارداری ئایدۆلۆژی دەریخست دەتوانرێت ئەو تەکنیکە باڵادەستە شکست بدات و ئەنجامی ئەوەی بە کردەوە نیشاندا. واتە بە ئاسانی ناتوانێت پەکەکە لەناو ببات. ئەوە روونە. دۆخی زاپ نمونەیەکە بۆ ئەوە. لەبەر ئەوە ٢ ساڵە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا سەرباری دەرفەت و توانا سەربازییەکانیان و پشتیوانییەکانی پەدەکە لەبەر ئەوەی نەیانتوانی لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی دروستیان هەبێت، دوو ساڵە گیریان خواردووە.

نەیانتوانی کۆنترۆڵی تەواو لەم ناوچانەدا بەدەست بهێنن. ئەمە دەرئەنجامێکی ئاشکرایە کە لە پراکتیکدا دەبینرێت. هەرچەندە بۆ ئەوە هاتوون کە بۆ هەمیشە جێگیر ببن، بەڵام لە هەندێک شوێن کشانەوە. بۆچی; چونکە ناچار بوون بکشێنەوە. وەک ئاماژەمان پێدا ئەگەر پاشەکشێیان نەکردایە بە هەموو شێوەیەک شکستیان دەهێنا. ئەو شەڕەی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەڕێوەیان برد، دۆخێکی نوێیە. دەبێت لە مێژوودا یەکەمجار بێت شتی وا روویدابێت. هێزێک کە لە بەرامبەر تەکنۆلۆژیای سەردەمدا ئیرادەی سەروو مرۆیی نیشان بدات و پشت بەو لێهاتوویی گەورەیە ببەستێت، دۆخێکی نوێیە. لە هەموو دۆخێکدا هێرشەکانی دوژمن پووچەڵ کرانەوە. لە سەرەوە باسم کرد، بەڵام دەمەوێت دووبارە بیڵێمەوە چونکە گونجاوە؛ گورزێکی گەورەیان بەرکەوت. هەرچەندە تەکنەلۆژیایان هەیە. بۆ نموونە; لە ماوەی ساڵێکدا ٤٥٢٧ هێرشی ئاسمانی لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئەنجامدراون. ٥٧٠١ جار هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کردووە. بە گشتی لە ماوەی ٨ مانگ و نیودا ١٠ هەزار و ٢٢٨ هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراون. بهێننە بەرچاوتان، بە تەن بۆمبیان بەسەر ئەو ناوچانەدا باراندووە. سەرەڕای ئەمەش ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ لەوێ بژین و بەرخۆدان بەردەوام بێت، بەدڵنیاییەوە ئەمە دۆخێکی نوێیە. پەرلەمانتارێک لە کاتی گفتوگۆی بودجەدا وتی کە ‘ نرخی هەر ئۆبۆسێک ٥٠٠٠ دۆلارە’. بێوەستان وەک تەرزە ئەو ئۆبۆسانە بەسەر هەڕێمەکەدا دەبارێنن.

لەم نێوەندەدا ئێوە دەتوانن لەبارەی کاریگەری شەڕەکە لەسەر ئابوری تورکیا هەڵسەنگاندنمان بۆ بکەن؟

هەڵە نابێت ئەگەر بڵێین کاریگەری راستەوخۆی هەیە. بۆچی ئابوری تورکیا کەوتە ئەم دۆخەوە؟ بۆچی ئەمڕۆ کرێکارانی تورکیا لە سنوری هەژاری و برسێتیدا دەژین؟ تورکیا وڵاتێکی کەم داهات نییە. بۆچی ئاستی هەژاری بەم شێوەیەیە؟ چونکە ئەم دەسەڵاتە بەشێکی زۆری داهاتی تورکیای لە شەڕدا خەرج کردووە و خەرجی دەکات؛ بەشێک لە بودجەکە لە شێوەی بودجەدا خەرج دەکرێت، هەندێکیان لە شێوەی بودجەی شاراوە، هەندێکیان لە ڕێگەی دامەزراوە جیاوازەکانەوە خەرج دەکرێت. بەم شێوازانە داهاتی تورکیا بۆ شەڕ خەرج دەکرێت. لە پەرلەمان، پەرلەمانتارێک ڕایگەیاند، نرخی بۆمبێکی زیرەک یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزارە. ئێمە حسابی بکەین چەند بۆمبی زیرەک و کیمیاییان لە دژی ئێمە بەکارهێناوە! ئەم دەسەڵاتە ئابوری تورکیا لە شەڕدا خەرج دەکات. لە هەمان کاتدا ٣٢٨٠ جار بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و گازی کیمیایی دژ بەو ناوچانە بەکارهێنراون. سەرەڕای هەموو ئەمانەش ٣٠١ شەهیدمان هەیە، هەموو ئەم شەهیدانە تەنها لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا نین. لە هەموو گۆڕەپانەکانی خەباتماندان بە درێژایی ساڵەکە. ئەمەش ئەنجامێکە کە پێویستە لەلایەن سەربازییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. ئەگەر هێزێک لە ژینگەیەکدا کە هەموو جۆرە چەکێکی تێدا بەکاردێت و ژینگەی شەڕ بگۆڕێت بۆ دۆزەخ، بەم ئەندازەیە شەهید بدات. ئەگەر بەردەوام بێت لە بەرخۆدان، ئەمە دەرئەنجامێکی زۆر گرنگە. دیارە ئەم روانگە تاکتیکییە گەریلایە رێگری لە زیانەکان دەکات و گورزی قورس لە دوژمن دەدات.

ئەم روانگە تاکتیکیەی کە ئێوە باسی دەکەن، دەتوانرێت لە شوێنە جیاوازەکان جێبەجێ بکرێت؟

بێگۆمان دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت. پێم وایە ئەم چوارچێوە تاکتیکییە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوە دەبرێت و پەرەی پێدراوە، نموونەیەکی گرنگە نەک تەنیا بۆ باکور و باشوری کوردستان، بەڵکو بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستانیش. ئێستاش رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت هێرش بکاتە سەر رۆژاڤا. ئەگەر شەڕڤانان و گەل رۆژاڤا بە باشی سوود لەم ئەنجامانە وەربگرن کە لێرە بەدیهاتووە، دەوڵەتی تورک ناتوانێت بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێت داگیرکاری ئەنجام بدات. گەلی هەژار کە خاوەندی تەکنیکی پێشکەوتوو نییە، تەنیا بەم روانگە تاکتیکییە دەتوانێت خۆی و خاکەکەی بپارێزێت. ئەمەش یەکێکە لە گەورەترین ئەنجامەکان کە لەماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا بەدەستمان هێناوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. گەورەترین دەستکەوت بۆ ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی روونکردنەوەی ئەم روانگە تاکتیکییەیە. بێگومان ئاسان نەبوو. ئەم ئەنجامە بە ماندووبوون و خوێنی هەڤاڵانی قارەمانی بەنرخمان هاتۆتە ئاراوە. جێبەجێکردنی ئەم تاکتیکە بە تەواوی لە سایەی شەهیدەکانمانە. بە دڵنیاییەوە ئەمە دەرئەنجامی ئەو میلیتانانەیە کە بایەخ بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی رێبەرتیمان دەدەن، پەرە بە داهێنانی تاکتیکی دەدەن و رەنجێکی گەورە دەدەن، لەکاتی پێویستدا، واتە بە خوێن و رەنجی گیانی خۆیان ئەم کارەیان کرد. بۆیەش ئەم ئەنجامانە زۆر گرنگ و پیرۆەن. ئاست و دۆخێکە کە پێویستە لە ئاستێکی باڵادا ێزی لێ بگیرێت. بۆتە راستیەکی تاکتیکی چونکە فەرماندە و شەڕڤانانی دڵسۆز، ئازا و قارەمان لە چوارچێوەی تاکتیکدا بە بوێرییەکی گەورەوە تێکۆشانیان کرد. ئاشکرایە کە ئەمە ئەنجامێکی بەنرخ و مێژووییە کە بە باجێکی گەورە داهاتوو رۆشن دەکاتەوە.

لە رووی خەباتیشەوە، پێشکەوتنەکانی ساڵی ٢٠٢٢، ساڵی ٢٠٢٣ی گرنگتر کرد. بەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی بەرخۆدان بوو. دەرئەنجامی ئەم بەرخۆدانە گەورەیە و شەرەفمەندانەیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئاشکرا دەبێت. ئەشکەنجەی دەرونی لە ئیمرالی بەرامبەر رێبەر ئاپۆ و هەڵوێستی رێبەرتیمان بەرامبەر ئەو ئەشکەنجەیە ، بەرخۆدان لە دژی داگیرکەری، توندوتیژی و ئەشکەنجەدان ئەمڕۆ لە هەموو زیندانەکاندا ئەنجام دەدرێت، ئاستی بەرخۆدانی نوێ و مێژوویی کە لە لایەن گەریلاکانەوە ئەنجام دەدرێت گەیشتوەتە ئاستێکی زۆر گرنگ. لەلایەکی دیکەوە وەک هێزی خۆپاراستن؛ ئەو بەرخۆدانەی کە هێزەکانی یەپەسە و هەبەدەهە لە شارە جیاوازەکانی تورکیا و کوردستان بەڕێوەیانن برد (هەرچەندە میدیای رژێم و دەزگاکانی شەڕی تایبەت ئەم چالاکیانەیان سانسۆر کرد)، هەڵوێستی هێزە چەپ و سۆسیالیستە دیموکراتەکانی تورکیا لە بەرامبەر هەر هێرشێکی فاشیستیدا و سیاسەتی کوردی، ژێرخانی گەشەپێدانی زۆر بەهێزی بۆ هێزە شۆڕشگێڕەکان بە گشتی و بۆ داهاتوو دروست کردووە. ئێمە ساڵێکی تێکۆشانی گرنگمان تیپەڕاند و دەبینین کە ساڵێکی تیکۆشانی گرنگتر لەبەردەمماندایە.

چی شتێک ساڵی ٢٠٢٣ لە ساڵەکانی دیکە گرنگتر دەکات؟ لەم بوارەدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا چی چاوەڕێی کورد دەکات؟

بەڵێ، دەتوانم بە کورتی بڵێم؛ هەموو قۆناغەکانی بزووتنەوەکەمان وەک قۆناغی گرنگ ئەزموون تێپەڕین. رێبەر ئاپۆ وتی، خەباتی بزوتنەوەکەمان خەباتێکی بەردەوامە، واتە بزووتنەوەکەمان ساڵانە پشوویەک وەردەگرێت و دەگاتە قۆناغێک. ساڵی داهاتوو رووبەرووی پرۆسەی گرنگتر و جیاوازتر بووەتەوە. به گشتی هەموو ساڵەکانی خەباتی ئێمه به لێکۆڵینەوه و پڕۆسەی گرنگدا تێپەڕێون. بەڵام دەرکەوتووە کە ساڵی ٢٠٢٣ لە زۆر رووەوە جیاواز و گرنگ دەبێت. رەنگە گرنگترین ساڵی خەباتی مێژووی ئێمە بێت. چونکە لە ئێستاوە دیارە لە زۆر رووەوە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بەدەست دەهێنرێت.

هەروەک وتمان ئەم رژێمە فاشیستە ئەشکەنجەی دەرونی لە ئیمڕالی جێبەجێ دەکات و هەموو ئەو فشارە فاشیستیانەی کە جێبەجێیان کردووە گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ئاستی خەباتی ئێمە و خەباتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە تورکیا بە گشتی، هێزەکانی دیموکراسی و ئەو هەڵوێستەی ئێستا هەیە دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئەنجامی زیاتر بەدەست بهێنرێت. لەم چوارچێوەیەدا ئەو پرۆسەیەی هەڵبژاردن کە بڕیار بوو لە تورکیا پیشبخرێت گرنگتر بووە. دیسانەوە ئەو خەباتەی کە لە زیندانەکان و دەرەوە گەشە دەکات و سەندرۆمی گەورەی زاپ کە گەریلا لە نێو دوژمندا دروستی کردووە، بەرخۆدانی گەریلاکان لە باکور لە شێوەی خۆپاراستندا و گەشەدانەکانی بوارەکانی دیکەی خەبات کە پەیوەندییان بەوەوە هەیە زۆر گرنگن.

دەوڵەتی تورک لە زاپ گەیشتووەتە بنبەست. ئاشکرایە کە نەیتوانی چیرۆکێکی سەرکەوتن بۆ خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دروست بکات. بەڵام رژێمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردن پێویستی بە چیرۆکی سەرکەوتن هەیە. بۆیە ئێستا رووی لە رۆژاڤا کردووە. پلانی هێرشکردنە سەر رۆژئاوا دادەنێت. هەروەها ئەو پێشهاتەی کە روسیا، سوریا و تورکیا پێکەوە کۆدەبنەوە، وابەستەی ئەو گەشەدانە نوێیەیە. بزووتنەوەی گەل بە پێشەنگایەتی ژنان کە لە دەوری دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ راپەرینی کرد، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری ئێران پەرەی سەند. ئەمەش سۆز و خولیای ئازادی و دیموکراسی دەردەخات. هەموو ئەمانە دەریدەخەن لەم ساڵەدا پێشکەوتنی زۆر روودەدەن.

هەر لەم بارەیەوە، هەلبژاردنەکانی تورکیاش نزیک دەبنەوە، لەمبارەیەوە بۆچوونتان چییە؟

بەڵێ کاتێکی زۆر کەم ماوە بۆ هەڵبژاردن. هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە ساڵێکی چارەنووسساز دەبێت. لە ئێستاوە ئاشکرایە کە پرۆسەیەکی زۆر گرنگ بۆ ئێمە و هەموو گەلی تورکیا بەڕێوە دەچێت. رژێمی فاشیستی قڕکەر ئەمساڵ هەندێک ڕۆڵی بۆ خۆی دیاری کردووە. بەو پێیەی ساڵی ٢٠٢٣، ١٠٠مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمار و پەیمانی لۆزانە. هەندێک پرس بەم ساڵەوە بەستراونەتەوە. لە ١٠٠مین ساڵیادی کۆماردا، هەوڵ دەدەن کۆمار بگۆڕن بۆ ئامرازێکی ئۆتۆریتەری، چەوساندنەوە و توندوتیژی. بەڵام لە ساڵیادی کۆماردا، ئەرکی دیموکراتیزەکردنی کۆماریش هەیە. ئەمەش گرنگترین ئەرکە بۆ گەلانی تورکیا. بەڵام دیموکراسیکردن تەنیا بە تێپەڕاندنی ئەم دەسەڵاتە فاشیستە دەبێت. بە هەموو هێزی خۆیەوە هەوڵ دەدات لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. دەیەوێت لە چەند مانگی داهاتوودا بە هەموو دەرفەتەکانیەوە لە بواری سەربازی، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووریدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

پرسیاری کۆتایی؛ ئەم رێگەیەی کە ئێوە، هێزە دیموکرات و ئۆپۆزسیۆنەکانی تورک لەدژی هەموو هێرش و زوڵمی فاشیست بەکاری دەهێنن زۆر گرنگە. لەم رووەوە هەڵسەنگاندنەکانتان چۆنە؟ پەیامی ئێوە بۆ گەنجان و ژنان کە دینامیکی سەرەکی تێکۆشانن، چییە؟

بێگۆمان، هێزەکانی شۆڕش و دیموکراسیش پێویستە دوژمن تێکبشکێنن و دەسەڵاتی فاشیست کۆتایی پێبهێنن. لەم رووەوە ئەو خەباتەی کە لە کوردستان پەرەمان پێداوە، رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە. ئێستا دۆخی ئەو هێزە بەناو ئۆپۆزسیۆنانە لە تورکیا دەبینین. پێکهاتەی مێزی شەش کەسی، پێکهاتەیەکی یەکگرتوو نییە، لە دەوری یەکدی دەگەڕێن. لە راستیدا ئێستا هیچ ئیرادەیەکی راستەقینە و جددی دژی رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە تورکیادا نییە. ئەگەر ئەم رژێمە فاشیستە لە هێرشەکانی بۆ سەر بزووتنەوەکەمان سەرکەوتوو بێت، لایەنەکانی دیکە لەنێو تەپ و توزدا بهێڵێتەوە، بە هاواری سەرکەوتن، تورکیا دەخنکێنێت. لەم روانگەیەوە شتی سەرەکی لێرەدا خەباتی ئێمەیە. خەباتی گەریلا، گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان بە گشتی و هێزەکانی دیموکراسیەکان دژی فاشیزم زۆر گرنگە.

بە تایبەت کە خەباتی ٥٠ ساڵەی رێبەرتیمان لە دژی دەسەڵاتی قڕکەر، ئەمڕۆ لە کەسایەتی بزووتنەوەکەماندا گەیشتووتە لوتکە، پێویستە ساڵی داهاتوو تاجی سەرکەوتنی بەدەست بهێنین. ئێمە لەبەردەم ئەرکێکی مێژووییداین. قۆناغێکی گرنگ و مێژووییە. قۆناغێکی وەهایە کە داهاتووی هەموو گەلانی تورکیا دیاری دەکرێت. لەم سەردەمەدا وەک بزووتنەوەی ئاپۆیی دەزانین کە خەباتی ئێمە رۆڵێکی گەورەی هەیە. لەم رووەوە هەوڵ دەدەین بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین. بۆیە ئاشکرایە کە خەباتی ئێمە لە هەمانکاتدا خەباتی دیموکراسیە لە تورکیا و پێویستە رۆڵێکی گرنگ لە دیموکراتیزەکردنی کۆماردا ببینین.

لەو چوارچێوەیەشدا، نەک تەنها لە کوردستان، دەبێت بەرپرسیارێتی خۆمان بەرامبەر هەموو گەلانی تورکیا و ناوچەکە جێبەجێ بکەین. ئەرکێکی مێژوویی گەورە هەیە کە هەرچیەک پێویست بێت دەیکەین، زەمینە خۆش بکەین بۆ دیموکراسی نەک فاشیزم، لە تورکیا و بە ئەنجامدانی بەرپرسیاریەکەمان بە شێوەیەکی راست، زەمینە بۆ گەشەدانە گەورەکان خۆش بکەین. لەم رووەوە ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی گەشەدانە گەورەکان دەبێت. ئەمەش لە ئێستاوە روونە و ئاشکرایە کە بەرخۆدانی بزووتنەوەکەمان کاریگەرییەکی گەروەی لەسەر دۆخەکە دروست کردووە.

پلانمان هەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا سەرکەوتن بەدەست بهێنین. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە بڵێین قۆناغی داهاتوو ئاسایی نییە، قۆناغێکی نائاساییە و پێویستە هەمووان بە بەشداری و فیداکاری گەورە لەم پڕۆسە نائاساییەدا ئەرکەکانمان جێبەجێ بکەین. بە تایبەت لە کوردستان، بەشداری هێزی تێکۆشەر و بەتایبەت گەنجان و ژنان ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە دیاریکردنی دەرئەنجامەکان لەم قۆناغەدا. گەنجانی کوردستان نابێت خۆیان بێهێز ببینن. دەبێت بزانن کە خاوەن ئەو هێز و توانایەن کە دەتوانن ئاستەنگەکانی بەردەممیان تێپەڕێنن. پێویستە بە ڕێبازی داهێنەرانە پێویستە خۆیان ڕێکبخەن. ئەمە سەردەمێکە کە پێویستە گەنجان و ژنانی ئازاد ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. بێ گومان باری قورسی سەرەکی ئەمڕۆ لەسەر شانی ڕێبەرمان و هێزەکانی گەریلایە. دەتوانین بڵێین کە ئەگەر بزووتنەوەی گەنجان و ژنان رۆڵی خۆیان بەم شێوەیە ببینن و بارەکە هەڵبگرن، ئەم قۆناغە بە تەئکیدی بە سەرکەوتویی کۆتایی دێت.”