٢١ حوزەیرانی ٢٠٢٤
سەبری ئۆک: پێویستە ڕۆژەڤی بنەڕەتیمان ڕێبەرێتی بێت بن
سەبری ئۆک هێنایە زمان پێویستە ڕۆژەڤی بنەڕەتی گەلی کورد ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێت و وتی: “داهاتووی تورکیا، دیموکراتیکبوون و ئازادی گەلی کورد گرێدراوی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە”.
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک بەشداری لە بەرنامەیەکەی تایبەتی ستێرک تیڤی کرد و هەڵسەنگاندی بۆ ڕۆژەڤەکان کرد. چاوپێکەوتنەکەی سەبری ئۆک بەم شێوەیە:
ماوەی ٣٩ مانگە هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نیە. کەس نازانێت دۆخی ئیمراڵی چۆنە و چی ڕوودەدات. چالاکیەکانی گەلی کورد بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئێوە هەم بەرخۆدان و تێکۆشانی ئیمراڵی، هەم چالاکیەکانی گەلی کورد و دۆستەکانی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ڕۆژەڤی بنەڕەتیمان دۆخی ڕێبەراێەتییە. نەک تەنها بۆ تەڤگەر و بەڕێوەبەرێ، بەڵکو گەلەکەمان و دۆستانمان پێویستە هەموو ڕۆژێک ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ بکەن بە ڕۆژەڤی بنەڕەتی خۆیان، هاوسۆزی بن، ڕاستی چیە، ئەرک و بەرپرسیارێتی چیە، دەتوانرێت چی بکرێت؛ بە وردی ئەم بابەتانە گفتوگۆبکات. ئەمە ئەرکێکی ئەخلاقی، سیاسی و مرۆییە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ژیان، تەندورستی و مردنی چۆن دەبێت با ببێت هۆکارەکەی سیاسیە. ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆییان لە ئیمراڵیدا زیندان کردووە. ٣٩ مانگە بە هیچ جۆرێک زانیاری لەبارەیەوە نیە. ٢٤ کاتژمێر لە ژێر چاودێری کامێرا دایە. بارێکی قورس و مێژووی لەسەر ملی ڕێبەر ئاپۆیە. لێکێدەیەنەوە لە ژێر گواشارێکی چۆندابێت. گوشار و بەرخۆدانێکی زۆر گەورە لە ئیمرڵیدا هەیە. شەڕەی بنەڕەتی لە ئیمراڵێدا ڕوودەدات. دەوڵەتی تورک ئیمراڵی وەک هەرێمکێکی تەسفیەکردن و لەناوبردن هەڵدەسەنگێنێ. دەوڵەتی تورک، ئەردۆغان و باخچەلی لە دژی گەلی کورد شەڕی قڕکردن بەڕێوەدەبەن. گەر ژیانی ئەمڕۆی ئیمرالی تا ڕادەیەک ئاسایی بووایە، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت ژیانێکی ئاسایی بژی، ئەگەر دەوڵەتی تورک ڕێز لە ڕاستییەکانی ڕێبەر بگرێت و ئەم دۆخە قبوڵ بکات، کاریگەری ئەرێنی لەسەر تورکیا دەبێت. ئەمە شتێک نیە نەتوانرێت نەکرێت.
دڵی کۆمەڵگای تورکیا و گەلی کورد لە ئیمرالی لێدەدات. کەس ناتوانێت پێچەوانەکەی بسەلمێنێت. بۆیە ئایندە، دیموکراتیزەکردنی تورکیا، بە ئازادی گەلی کورد بەندە بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆەو بەندە. بۆیە دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی هەموو کەسێکە. سەرەتا گەلەکەمان، ئێمە و هەروەها هێزە شۆڕشگێڕەکان، هەموو مرۆڤە خاوەن نرخە مرۆییەکان بەرپرسیاری سەرەکین. بۆیە ئەو هەڵمەتەی کە ٨ مانگ لەمەوبەر بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، لە هەموو لایەکی جیهانەوە پشتیوانیی لێکرا. ئەمە زۆر مانادارە. هێشتا هەڵمەتەکە بەردەوامە. بۆ تێگەیشتن لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، ئەکادیمیست، هێزە شۆڕشگێڕەکان و گەنجان چالاکی وتووێژ لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبەن. لە بەرامبەر مۆدێرنیتی سەرمایەداریدا، پارادایمی ڕێبەرایەتی دەبێتە هەناسەیەک ژیانی بۆ هەمووان. بێگومان هەڵمەتەکە گەیشتووەتە ئاستێک، بەڵام نابێت قەد ڕازی بین. پێویستە هەڵمەتەکە ڕۆژانە بە هاوکارییەکی نوێ بەشداریی و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن. پێویستە هەموو کوردێک و کەسێکی خاوەن نرخە مرۆییەکان لەخۆی بپرسێت لەم هەڵمەتەدا چیم کردووە؟ تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، نابێت کەس دابنیشێ، ئەو کات سەرکەوتوو دەبین.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانمان ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. گۆشەگیری، لە ڕاستیدا کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە، بنەماڵە و پارێزەران دەبێ بتوانن یەکتر ببینن. بەڵام ئامانجی سەرەکی ئێمە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. بێگومان لەم بارەوە تێکۆشان هەیە، بەڵام پێویستە بەفراوانتر و بەهێزتر بکرێت. وەک چۆن گەلان لە سەرانسەری جیهان پشتیوانیان لە ماندێلا کرد، ئێمەش دەبێت پشتیوانیەکی بەرفراوان لە ڕێبەرایەتی بکەین. نەک هەر گەلی کورد، بەڵکوو دۆستانی ڕاستەقینەی گەلی کورد هەڵمەتەکەیان دەستپێکرد. ئەمەش زۆر گرنگە. دەبێت هێزەکانی دیموکراسی، دۆستانمان، هێزە سۆسیالیستەکان، بزووتنەوەکانی ژنان و گەنجان ئەم هەڵمەتە بگوازنەوە بۆ ناو کۆمەڵگاکانیان. ئەم هەڵمەتە نەک تەنها بە بەشداری هەندێک لە دۆستان، بەڵکوو بە بەشداری هەموو کۆمەڵگاش ئەنجام بدرێت. لەو بارەوە گفتوگۆ و پلان دانراون. گەلی ڕۆژئاواش لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتە بەرخۆدان دەکەن. ئێمە ڕێز لە چالاکییەکانی باکوور و تورکیە دەگرین شتێکی گرنگه، تێکۆشان هەیە، بەڵام بەس نییە. بەتایبەتی گەلی ئێمەی باکوور و هێزە دیموکراسیەکان، سۆسیالیستەکان و بزووتنەوە کوردییەکان پێویستە لەخۆیان بپرسن. لەم نێوەندەدا ئەوەیک هەیە ماف، یاسا و ئەخلاق بوونی نییە. ئەمەش هۆکارێکە کە پێویستی بە ئەنجامی کار و تێکۆشان هەیە.
تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە باکوور و تورکیا وەکوو پێویست نابینین. کۆمەڵگا نابێت لەوە ڕازی بێت، پێویستە هاوسۆزی بکرێت. ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد کە زیندە بە چاڵ کرا بوو لە گۆڕ ڕزگار کرد، گەلی کورد بووە خاوەن ئیرادە، تێکۆشان و بەهاکانی خۆی. ڕێبەرایەتی گەلی گەیاندە ئەم ئاستە. پێویستە گەلی کورد، دۆستان، هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی ئەم نادادپەروەرییە بەرجەستە بکەن. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئایندەی کۆمەڵگا لەناو دەچێت. بۆیە ئایا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە تێکۆشانی بەرفراوان و گەورەتر نییە؟ ئەمە پێوانەیەکی مرۆییە. وەک وتم تا ئاستێکی دیاریکراو کار و تێکۆشان هەیە، بەڵام گوشار و ئەشکەنجەی ئیمرالی بەردەوامە. دەبێت لەبواری یاساییەوە تێکۆشان بەرفراوان بکرێت. بۆ نموونە لە تورکیا لە ڕێگای هەزاران مافناسەوە ئەو کێشەیەیان خستۆتە ڕۆژەڤەوە. ئەمە زۆر گرنگە. پێویستە لەسەر ساختەکارییەکانی دەوڵەتی تورک و ڕووی ڕاستەقینەی ئەردۆغان، کۆمەڵگا ئاگادار بکرێتەوە.
دەوترێت دەوڵەتی تورک لە ناوەڕاستی وەرزی هاوین دا ئامادەکاری هێرشێکی بەرفراوان دەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش کۆبوونەوەی زۆر لە نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و تورکیادا ئەنجامدرا. دەرئەنجامی ئەم سەردانانە چی بوو و شەڕی نێوان دەوڵەت وگەریلاکان لە چ ئاستێک دایە؟
شەڕێکی زۆر سەخت هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەم لە ئیمرالی بەڕێوەیە. لە ڕاستیدا لە تورکیاش شەڕێکی قورس لە ئارادایە. ئایا کەسێک دەتوانێت لە تورکیە بە ئاسانی هەناسە بدات؟ ئەمە شەڕێکی دەروونی و ئابووری و سیاسییە. دەوڵەتی تورک ستراتیژێکی دیاری کرد. ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە هاویندا هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داگیردەکەن و بە لەناوبردنی گەریلاکان سەرکەوتن بەدەستدەهێنن. ئەم شەڕە لە ڕاستیدا دەستی پێکردووە. لە ١٦ی نیسانەوە شەڕێکی قورس بەردەوامە. گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی ناتوانن بە تەواوی خوێندنەوە بۆ ئەمە بکەن. هەندێک جار وا هەست دەکریت ٢ جیهان هەیە. لەلایەک شەڕێکی گەورە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەڕێوەدەچێت و لەلایەکی تریشەوە هەندێ کەس بەپێی کێشەکانی خۆی دەژی. بەڵام ئەمە قبوڵکراو نییە. ئەگەر دەوڵەتی تورک دژی گەریلا ئەنجام وەربگرێت، پێویستە هەمووان بزانن کە هیچ کەسێک لە باکور و تورکیا ناتوانێت بە ئاسانی بژیت. بۆیە دوەڵەتی تورک بە هەموو توانایەوە هێرش دەکاتە سەر گەریلا. ئەوەی کە هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجام، بە هۆی بەرخۆدانی گەریلاکانەوە هەیە. بەرخۆدانێک بە ئەزموونی چەندین ساڵە و ڕۆحێکی فیداییانە لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە زاپ، مەتینا، خاکورک و گارێ بەرێوە دەچێت. کەس ناتوانێت لە دژی ئەم ئیرادەیە ببێتەوە.
ئەوەی کە دەوڵەتی تورک دووەمین هێزی سەربازی ناتۆیە، هەرچییەک بکات گرنگ نییە، کەس لێپرسینەوەی لێناکات. هەروەها زۆر بێ ئەخلاقین و ناتۆش پشتگیریان دەکات. سەرەڕای هەموو ئەمانە لە دژی گەریلا ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن، پێویستە گەلی کورد ئەمە بزانێت و هێزی لێ وەربگرێت. لە سەرەتای بەهاردا، شاندی تورکیا بەردەوام لەگەڵ دەوڵەتی عێراق کۆدەبوونەوە. دەیویست کە عێراق و پەدەکە، پێکەوە لە دژی پەکەکە شەڕ بکەن. کەم تا زۆر دەزانین لە کۆبوونەوەکاندا باسی چییان دەکرد و ئەنجامەکان چی بوون. دەمەوێت چەند شتێک بە دەوڵەتی عێراق بڵێم؛ دەوڵەتی عێراق دەزانێت کە پەکەکە لە سەردەمی سەدامەوە زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە چیاکانی کوردستاندایە. پەکەکە قەد زیانی بە کۆمەڵگای عێراق، گەلی باشوور، گەلی کورد و دەوڵەتی عێراق نەگەیاندووە. به پێچەوانه وه پەکەکه هەمیشه کورد، عەرەب، تورکمان و سوریانی و گەل و پێکهاتەکانی دیکەی پاراستووە. سەرەڕای ئەمەش دەوڵەتی عێراق جێگای شەرمە کە پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو ناساند. ئێمە دەزانین ئەوە مانای چییە. ئەمە تەنها لێدوانێک نییە. ئەم بڕیارە دروست نییە و پێویستە دەوڵەتی عێراق دەستبەجێ پێداچوونەوە بەو بڕیارە هەڵەیەدا بکات و ڕاستی بکاتەوە.
پەکەکە ماوەی چەند ساڵێک گەلانی عێراق، کورد، سوریا، ئێزدی و عەرەبی لە دژی داعش ڕزگار کرد. شەڕی فیدایی کردووە و خۆی سەلماندووە. لەبری ئەوەی ڕێز لەم هەڵوێست و کردەوانە نیشان بدەین، لەبری ئەوەی دۆستایەتی و هاوپەیمانی لەگەڵیدا بکەین، بە پێچەوانە بڕیارێکی نادادپەروەرانە لەو شێوەیە دەدەن. دەوڵەتی عێراق دەڵێت دەوڵەتێکی سەربەخۆیە، ئەگەر وابێت، چۆن دەکرێت دەوڵەتی تورک سەدان کیلۆمەتر بڕواتە نێو خاکەکەی و داگیری بکات و لە دەیان شوێن بنکە و بارەگا دروست بکات و هەزاران سەربازی لە هەموو شوێنێ بڵاو بکاتەوە؟ ئەمە دەستبەسەرداگرتنە، ئیتر دەوڵەتی سەربەخۆتان نییە. ئەمە چۆن ڕوودەدات؟ مافی خۆتان لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بەکارناهێنن، ئەم پێشێل کارییانە شەرمەزار ناکەیت، ڕووبەڕووی داوای لێبوردنی ناکەیتەوە؟ لە هەڵوێست و کاردانەوەکانی کۆمەڵگا ڕێگری دەکات. تەنانەت ڕێگە نادەیت ڕۆژنامەنووسان هیچ شتێک لە دژی دەوڵەتی تورک بڵێن. ئەمە واقیعی دەوڵەتێکە کە بانگەشەی سەربەخۆیی خۆی دەکات.
دەوڵەتی عێراق قەد لە ئێمەوە زیانی پێ نەگەیشتووە
دەوڵەتی سوریا، بەشار ئەسەد ماوەی ١٣ ساڵە لە ناوەڕاستی شەڕێکی قورسدایە. سوریا تاڵان کرا، داعش و دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەوێ داگیرکاریان کرد. لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدارەیەکی خۆبەڕێوبەر هەیە و دەیەوێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام دەوڵەتی تورک خاکی سوریای داگیرکردووە. لەهەمانکاتدا سیستمی حوکمڕانی خۆی لەسەر خاکی سوریا دەست پێکردووە، دەستی بەسەردا گرتووە، وەک بەشێک لەخاکی خۆی دەزانێت. هەزاران چەتەی لەوێ داناوە. سەرەڕای هەموو ئەمانە، دەوڵەتی سوریا وەها وڵامی داواکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەداتەوە؛ تا ئەو کاتەی دەوڵەتی تورک خاکە داگیرکراوەکانی ئێمە بەجێ نەهێڵێت، تا هێزەکانی نەکێشێتەوە، ئێمە هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ ناکەین. بەڕاستی مرۆڤ ڕێز دادەنێ. هەڵوێستێکی گونجاو نیشان دەدات، وەک دەوڵەت دەڵێت لەگەڵ ئەو کەسانەدا کۆنابنەوە کە لە خاکەکەیان داگیرکارییان کردووە.
چاوەڕێ ئەوەشمان لە عێراق دەکرد کە هەڵوێستێکی هاوشێوە نیشان بدات. هەندێک جار بە هەڵوێستێکی شەرمنانەوە دەڵێن خاکەکەمان بەجێبهێڵن، بەڵام لە هەمان کاتدا دەیان کۆبوونەوەیان لە گەڵ ئەنجام دەدەن. ئەمە ڕاست نییە. دەوڵەتی عێراق دەبێت بزانێت نابێت گوێ لە هەڕەشەکانی ئەردۆغان بگرێت، ئەردۆغان وەک ٢٠ ساڵ پێش نییە هەروەک ٤ ساڵ پێشە. ئیتر هیچ دەسەڵاتێکی لە کۆمەڵگادا نەماوە. تەنها دەسەڵاتی بیرۆکراسی و دەوڵەتی لە دەستدایە. بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا نامێنێتەوە. دەوڵەتی عێراق دەبێ ستراتیجیانە و به فراوانی بیربکاتەوه و بەو پێیە سیاسەت دابڕێژێت. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادی کوردستان دەمانەوێت ئەم نادادپەروەرییە نەمێنێت، پەیوەندی دۆستانە لە نێوان گەلی کورد و بزوتنەوەکەمان لەگەڵ کۆمەڵگای عەرەبی و دەوڵەتی عێراق پەرەی پێبدرێت. لەبەر ئەوە قەد لە لایەن ئێمەوە زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.
ئەوان دەبێت جارێکی تر بە شوێنی گونجاوتر بگەن. بێگومان کەسانێک هەن دەیانەوێت لە نێوان دەوڵەتانی عێراق و تورکیادا سازشێک بکەن و ناچاریان بکەن بەرامبەر بە پەکەکە هەڵوێستیان هەبێت و ئەوەش بە ئەرکی خۆیان دەزانن. فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەرپرسی ئەم سیاسەتەیە. بەغدا و ئەنقەرە هەوڵی ڕێککەوتن دەدەن. دیسان لە پەرلەمانی عێراق کەسانێک هەن کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە فریو دراون. بۆ نمونە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیری بەرگری. ئەم سیاسەتانەیان شەرمەزار دەکەم. پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە ئەم کەسانە هۆکاری سەرەکی کێشەکانن. بێگومان ئەم دۆخە بەردەوامە. دەوڵەتی تورک هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە و لە ئێستادا ڕووبەڕووی ڕووخان بووەتەوە. ئێمە دەزانین بە هەموو هێزیەوە لە دژی ئێمە شەڕ دەکات. ئێمە متمانەمان بە هێز و ئەزموون و ئەو ئاستەی کە لە تەکنیکدا پێ گەیشتوین هەیە و بە ڕۆحێکی فیداییانەوە لە پێناویدا تێکۆشان دەکەین.
سیاسەت لە تورکیا دەجۆشێ. هەمووان بیری یەکتر هەڵدەکەنن. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت جارێکی دیکە دەست بەسەر ئیرادەی گەلی کورددا بگرێت. لە لایەکی ترەوە دەوڵەت ئەجێندای ساختە دروست دەکات و ئۆپۆزسیۆنی تورکیاش بەم کارەوە سەری قاڵە. لە گفتوگۆکردن لەسەر کێشە ڕاستەقینەکان، دەبنە بەربەست. پێویستە هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکانی تورکیا بەرامبەر ئەم دۆخە چ کاردانەوەیەکیان هەبێت؟
هەموو شتێک سەبارەت بە دوڵەتی تورکیا و بەتایبەت ئەردۆغان-باغچەلی باسی ساختەکارییە. بەهایەکیان نییە. ڕۆژەڤێکی ساختەیان دروست کرد بە ناوی نەرمکردنەوە. تەنانەت ناوەکەشی بێزارم دەکات. بۆچی؟ چونکە زمان، ناسنامە و بوونی گەلی کورد قبوڵ ناکریت، ڕەتی دەکەنەوە. نابێت گەلی کورد لێپرسینەوەی لەسەر نەکات، کامەیە ئاساییکردنەوە؟ هەروەها پێگەی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو شەڕی کە بەردەوامە ئاشکرایە. دەیانەوێت بەم ڕۆژەڤە ساختانە هەمووان سەرقاڵ بکەن. ئەردۆغان لە ماوەی ٢٢ ساڵی دەسەڵاتدا، قەد وەک ئەمڕۆ لاواز و بێدەسەڵات نەبووە. لەناوخۆیاندا کێشەی زۆریان هەیە، لە هەموو لایەکەوە نوقمی کێشە کەڵەکە بووەکان بوون. تەنانەت خۆیان دەڵێن ئاگاداربین. ڕەنگە وەک مەڕ مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵگادا بکەن. بەڵام ئێستا کۆمەڵگا چاوی کراوەتەوە بۆیە کاردانەوەیان دەبێت. بەڵام دروستکردنی ڕۆژەڤ شتێکی جیاوازە. بۆ نموونە؛ ٢ شت هەیە. تورکیە کێشەی جددی هەیە. یان کەسێک دێت و بیر لە ئایندەی تورکیا بکاتەوە و خۆی بە بەرپرسیار بزانێت و چارەسەری ئینسانی و دیموکراتیک پێشکەش بکات. یان کەسانێک هەن کە ئەم کێشانە گەورە دەکەنەوە، ئاکەپە-مەهەپە لە ئێستاوە ئەم کارە دەکەن.
مەسەلەی قەیومیش پەیوەندی بەمەوە هەیە. لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا شەڕ هەیە. لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەشکەنجە هەیە، بەڵام لە لایەکی ترەوە دەڵێن بۆچی بە شێوەیەکی ئاسایی پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانییان بەدەستهێنا؟ نەخێر عەقڵیەتی فاشیزم ئەمە قبوڵ ناکات. ئێمە هێزەکانی دیموکراسی و گەلی کورد دەبێ بەو تێگەیشتنەوە خۆمان ڕێکبخەین و هەنگاو بنێین. با بزانن کات بۆ ئێمە زۆر بەنرخە. هەر ڕۆژێک تێدەپەڕێت دژی ئەردۆغانە دەبێت، بارودۆخی باش نییە. بۆیە بەرخۆدان لە وان و جۆلەمێرگ گرنگی خۆی هەیە. هێزەکانی دیموکراسی، سۆسیالیست، ژنان و گەنجان و تەواوی گەلی کورد و تورکیا پێکەوە لەوبارەوە کاردەکەن ئەم ئیرادەیە بە گرنگ دەبینم و بە پەرۆشم. پێویستە خاوەنداری زیاتر بکرێت. بۆیە بەرخۆدانیان زۆر باش و سەرکەوتوو دەبینم. هەرەوها هاوپەیمانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیەکان زۆر گرنگە. هەموو ڕێکخستنەکانی دیموکراسی لە تورکیا دەبێ لە بواری تێکۆشانەوە پشتیوانی گەلی کورد بکەن، پێویستە گەلی کوردیش لە بەرەی هێزە دیموکراسیەکانی تورکیادا بێت. دەوڵەتی تورکیا هەر لە ئێستاوە لەم هاوپەیمانییە دەترسێت.
لەکوردستان زوڵم و دەستبەسەرداگرتنی قەیومەکان لە دژی گەلی کورد بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە لایەنی دەوڵەتی تورکەوە برسێتی هەیە. مرۆڤەکان خۆیان دەکوژن. بێکاران ناتوانن درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن. لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا هێزەکانی دیموکراسی، دەم پارتی، پێکەوە گردبوونەوە ئەنجام بدەن، چالاکیی ئەنجام بدەن، کێشە ئابووری و سیاسییەکانی کۆمەڵگا لە پەرلەماندا بەرز بکەنەوە، ئەوان لە ڕێگەی گردبوونەوە و چالاکییەکان پەرە پێبدەن. پێویستە سیاسەتێکی گشتی بەڕێوەببەن. تێکۆشان نابێ لاواز بێت، دەبێ بگوترێ کە ‘ لە دژی دەوڵەتی تورک ئەنجام بەدەست دەهێنین’، ئەگەر لەسەر تێکۆشان پێداگری بکرێت، ئەنجام بەدەست دێت. پێویستە چالاکیی ڕێکخراوتر و بەبنەما زیاتر بگیرێتەبەر. ئەردۆغان دوای هەڵبژاردن لاواز بووە، ئیرادەی شکاوە. دەیەوێت ڕۆژەڤ ئاسایی بکاتەوە، لەگەڵ جەهەپە کۆدەبێتەوە و دەیەوێت ڕۆژەڤی ساختە دروست بکات. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە چەندە لاوازە.
ئەردۆغان ماوەیەکە لێدوانێکی لەو شێوەیە بەکاردەهێنێت؛ “رێگە نادەین لەسەر سنوورەکەمان هەرێمی تیرۆریستان دروست بکرێت”. ئەو لێدوانەی ئەردۆغان سەبارەت بە ‘تیرۆریستان’ چییە؟
سەرەتا گەلی کورد و کۆمەڵگای تورکیا، هەموو جیهان دەزانێت کە گەورەترین تیرۆریستی ئەمڕۆ و داهاتوو ئەردۆغانە. دوژمنایەتییەکەی بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت. شەو و ڕۆژ تیرۆریست و تیرۆریستان. گەورەترین تیرۆریست بۆخۆیەتی. کوردان لە ژاپۆن دەیانەوێت بە پێی یاسای ژاپۆن بە شێوەیەکی گونجاو زمانی خۆیان فێربن. ئەردۆغان دەنگی بەرز کردەوە و وتی؛ “کورد چۆن لە ژاپۆن کارێکی لەم شێوەیە بکات؟ پێویستە هەموو کوردێک لەم پەیامە تێبگات. دەبێت پەدەکە ئەم پەیامە وەربگرێت. ئەردۆغان دوژمنی گەلی کوردە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ‘کاتێک زمان ڕادەگرێت، هەموو شتێکی دیکەش ڕادەگرێت. هێرش دەکەنە سەر زمانی گەلی کورد و دەڵێن ‘ نابێ بە زمانی خۆت قسە بکەیت، نابێت فێری زمانی خۆت بیت’. ئایا ئەمە گەورەترین تیرۆر نییە؟ گەلێک بە تیرۆریست پێناسە دەکەن. پێویستە لەبیرتان بێت کە لە ڕیفراندۆمی باشووردا ئەردۆغان هەڕەشەی کرد و وتی ‘سوپاکەمان هێناوەتە سنوور، ئەگەر پاشەکشە نەکەن، هەرچی پێویست بێت دەیکەین’. پێدەچێت بارزانی ئەمەیان لەبیر کردبێت، یان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە؛ ئەگەر کورد لە بۆشایی ئاسمانیش بیەوێت خاوەن پێگەیەکی خۆی بێت، دەوڵەتی فاشیستی تورک ڕێگە نادات.
هەموو جیهان شاهیدی ئەوە بووە کە گەلی کورد، عەرەب و مەسیحی لە ڕۆژئاوا چۆن شەڕی داعشیان کرد. زیاتر لە ٢٠ هەزار شەهید درا. ئەردۆغان ئەو کەسە بوو کە داعشی لە موسڵەوە بەرەو کۆبانێ برد. دیلەکانی داعش دان بەم ڕاستیەدا دەنێن. بەڵگەنامەکان ئەمە دەسەلمێنن. ئەردۆغان پاڵپشت، پشتیوانی دارایی داعشی کردووە. هەڵبژاردن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدرێت، شارەوانی هەیە، قبوڵ بکەن یان نا، ملیۆنان کەس لەو هەرێمەدا دەژین. ئەم گەلە پێشتر دەنگیان داوە، بۆ ئێستا دەبنە تیرۆریست؟ با کورد ئەوە بزانێت؛ ئەمە دوژمنایەتییە بەرامبەر کورد دەکرێت. با گەلی کورد و کۆمەڵگای تورک و عەرەب لەوە تێبگەن؛ ئەردۆغان خۆی وەک خەلیفەی پێنجەم دەبینێت، دەیەوێت لیبیا و عێراق و هەموو شوێنێک بخاتە بن داگیرکاری خۆیەوە.
هەمیشە لە میدیاکاندا دەوترێت سەرۆکی پێشووی ئۆجاخی ئولکو سینان ئاتەش لە ئەنقەرە کوژراوە. هاوسەرەکەشی لە لایەنێکەوە بۆ لایەنێکی تر بە دوای کەیسەکەیدا دەگەڕێت، ماوەیەک لەگەڵ ئۆزەل و دواجاریش لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەتەوە. دوژمنایەتی ئەردۆغان بەرامبەر کوردیش لێرەدا دەبینرێت. لە کوردستان ١٧ هەزار کەسیان کوشتووە. ساڵانێکە دایکان و باوکان هەموو شەممەیەک وێنەی ڕۆڵەکانیان بە دەستەوە دەگرن و داوای دادپەروەری دەکەن. دایکان و باوکان داوای چارەنووس و گۆڕی ڕۆڵەکانیان دەکەن. مەدەت سەرحەد پارێزەر بوو؛ لە ئەستەنبوڵ کوژرا کێ باسی کرد؟ کێ باسی موسا ئەنتەری کردووە؟ تاهیر ئێلچی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا لەبەردەم کامێراکان شەهید بوو؛ تاوانبارەکەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بێتاوان دەرچوو، کێ باسی کرد؟ ئەو ٧ ئەندامی بنەماڵەی دەدەئوگولاری کە لە شاری کۆنیا کوژران قەد نەخرانە ڕۆژەڤەوە. ئایا ئەمانە مرۆڤ نەبوون؟ بۆ جەهەپەش ئەمە دەڵێم. نموونە ساڤاش بوڵدان و بەهجەت جانتورک بە هەزاران کەس کوژران. لە تورکیا بۆ گەلی کورد هیچ یاسایەک نییە. ئایا ئەوەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت و کراوە یاساییە؟ ئایا کوشتنی ١٧ هەزار کەس یاساییە؟ دوێنێ هەپەگە ڕایگەیاند؛ تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٣٠ هەرێم بە قەندیلیشەوە بۆردومان کراون، چەکی قەدەغەکراوە و کیمیایی شەو و ڕۆژ بەکاردەهێنرێت. ئایا ئەمە یاساییە؟
نەک هەر گەلی کورد و گەلی خاوەن ویژدان و دیموکرات، تەنانەت ئازادیخوازانیش ئەم دوولایەنە و دوژمنایەتی ئەردۆغان و باغچەلی بەرامبەر بە کورد ببینن. ئێسکەکانی دایە حەلیسە لە ڕێگەی پۆستەوە ڕەوانەی ماڵیان کرایەوە. دیسان ئێسکی منداڵی باوکێکیش بەو شێوەیە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە، چۆن مرۆڤ بەرگەی ئەمە دەگرێت. بەم شێوەیە دوژمنایەتی کورد دەکەن. ئیشکگریی دادپەروەری، دایە ئەمینە شەنیاشار بەردەوامە. بەکورتی ئەردۆغان، دەوڵەتی تورک و ئاکەپە هەموو کەسێک تیرۆر دەکەن و ئاژاوە و قەیرانەکان بەڕێوە دەبەن. ئەوان دەڵێن ‘ئێمە قەبووڵ ناکەین هەرێمی تیرۆریستان دروست بکرێت’، بەڵام بە پێچەوانەوە دەیانەوێت هەرێمی چەتەکان دروست بکەن. نە دەوڵەتی سوریا و نە گەلی ڕۆژئاوا دانیان پێدا نانێن و قبوڵیان ناکەن. گەلی کورد لە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی ئاکەپە بەردەوام دەبێت و درێژە بە بەرخۆدانیان دەدەن.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپادا ڕاستڕەوەکان دەنگێکی بەرزیان بەدەستهێنا. بەڕای ئێوە هۆکاری ئەوەی ڕاستی ڕادیکاڵ دەنگی زیاتری بەدەستهێناوە چییە؟ ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر سیاسەتی تورکیا دەبێت؟
ئەوروپا ڕەگی ناسیۆنالیستی هەیە. پێش ئێستا شەڕ لە نێوان ئەڵمانیا، فەرەنسا، بریتانیا و ئیتالیادا هەبووە. داعش و قاعیدە بۆ ماوەیەک لە ئەوروپا هەندێک چالاکییان ئەنجامدا و هەندێک کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا ژن و منداڵیش بوون. کۆمەڵگەی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە دێن و زۆربەیان موسڵمانن. بەڕای من ئەمە هۆکارێکە. هۆکارێکی دیکەش شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیایە. ئەگەر ئەمڕۆ ڕووسیا ئۆکرانیا داگیر بکات، ئەوا ئەوروپا لە گەڵیدایە. هەر بۆیە ڕوویان کردە لای ڕاستڕەوەکانەوە. بەڵام زۆرترین ناڕەزایی خۆیان لە پرسی کۆچبەریدا نیشان داوە. ئەم بابەتە پەیوەندی بە تورکیاشەوە هەیە. بە ملیۆنان کەس عێراق و سوریایان بەجێهێشت و بەرەو تورکیا ڕۆیشتن. ئەردۆغان بە ئەنقەست دەرگای بەڕوویاندا کردەوە. چونکە دەیەوێت ئەمە وەک کارتێکی بازرگانی بۆ خۆی بەکاربهێنێت. موزایەدەیان لەسەر ئاوارەکان کردەوە و بە ئەردۆغانیان وت ئێمە ئەوەندە پارەتان پێدەدەین و دەرگاکان مەکەنەوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کەشتییەک لە ئیتاڵیا نوقم بوو و خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا. ئەمەش بە زانابوونەوە ئەنجام دەدرێت. ئەوان لە کاتی خۆیدا دەستوەردان ناکەن و دەیانەوێت ئاوارەکان بترسێنن و بڵێن ئێمە ناگەینە ئامانج و لە دەریادا دەخنکین. بارودۆخی ئابوری تورکیا لە ژێر بیرکردنەوەدایە، پێویستیان بە پارە و سەرمایە هەیە و هەر بۆیە پارە دەدەن بە تورکیا و تورکیاش ئەمە قبوڵ دەکات. هەموو کەسێک بە هۆی شەڕ و هەژارییەوە ناچارە زەوی و زارەکانیان بەجێبهێڵن، بەڵام بەو کەسانەوە بازرگانیی دەکەن. ئەمە بێ ئەخلاقییە. ئەوروپا کە باسی مافی مرۆڤ دەکات. بەڕای من ڕاستڕەوەکان لە ئەوروپا بەم هۆیەوە لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
٢٩ی حوزەیران ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدە و ٣٠ی حوزەیران ساڵڕۆژی چالاکیی فیدایی شەهید زیلانە. پەیامی ئێوە سەبارەت ئەم دوو یادە چییە؟
لە سەرەتادا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە هەموو ڕۆژێک شەهید دەدەین و بە ڕێز و حورمەتەوە هەموو شەهیدانمان، هەروەها بە ڕێزەوە شێخ سەعید بە بیر دێنمەوە کە لە دڵی گەلی کورددا جێگەیەکی گرنگی هەیە. ئێمە شوێنکەوتووی ئەوانین. کولتوری پەکەکە چۆن سەریهەڵدا؟ بۆ نموونە ئەگەر مەزڵوم، کەماڵ، خەیری و فەرخرەدین لە زیندانەکاندا نەبوایان، کولتوورێکی وەها دروست نەدەبوو. ئەگەر عەگید نەبوایە و دەیان هەڤاڵێکی دیکە نەبوونایە کە گیانی خۆیان فیدا کرد و هەروەها زیلان بە چالاکییە فیداییەکەی، کولتووری پەکەکە چۆن دروست دەبوو؟ هەموو ئەمانە کولتوری پەکەکەیان خوڵقاند. هەموو ڕاستی و مێژووی پەکەکەن. ئەرکی ئێمە ئەوەیە لەسەر هێڵی هەڤاڵانمان بەردەوام بین. بەم بۆنەیەوە جارێکی تر هەموو شەهیدانمان بە بیر دێنمەوە و بە ڕێزەوە سەریان لە پێناودا دادەنوێنم. گەل و بزووتنەوەکەمان، پەکەکە و کەجەکە لەوانەوە هێز وردەگرن. سەرەڕای هەموو شتێک، تێکۆشان بەردەوامە. ئێمە لەو باوەڕەداین سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.
شێخ سەعید و سەید ڕەزا لە سێدارە دران و کەس نازانێت گۆڕەکانیان لە کوێیە. بێگومان ئەمە سیاسەتی دەوڵەتی تورکە. بەم سیاسەتە دەیانەوێت مێژوویی گەلی کورد لەبیر بکەین و لەناوی بەرن. ئەمڕۆ هەزاران شەهیدی پەکەکە هەیە، ناسنامە و شوێنەکانیان ڕوونە. پێش ئێستا هەزاران کەس سەردانی گۆڕستانەکانی باکوور، باشوور و ڕۆژئاوایان کردووە. کاتێک شێخ سەعید لەسێدارەدرا، دەرفەتی وا نەبوو، واتە لەسێدارەدرا و کەس نازانێت گۆڕەکەی لە کوێیە. پەکەکە لێرەش وەڵامی مێژووی دایەوە. شێخ سەعید لەبەر کەسایەتی ئایینی لە سێدارە نەدراوە. کەسایەتیەکی زانا بوو و ٥ زمانی دەزانی. عەلی ڕەزا کوڕی شێخ سەعید دەڵێت: “هۆشیاری نەتەوەیی باوکم مەزن بوو. هەموو هەوڵەکانمان بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیانە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: “ئەوەی ناتەواو ماوە تەواوی دەکەم و سەردەکەوم. هەوڵ دەدەین ببینە شایانی ڕەنج و تێکۆشانی شەهیدان و گەلی کورد.