نەورۆز٢٠٢١
ستراتیژی کەجەکە
چاوپێکەوتن لە گەڵ جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە، سەبارەت بە سیاسەتەکانی ناتۆ لە رۆژهەلاتی ناویندا، ئێنتەرناسیۆنالیزم و پەیوەندییەکانی کەجەکە لە گەڵ هێزە دیموکراسیەکاهن لە سەر ئاستی جیهاندا:
رێکخراوی ناتۆ له‌كاتی جه‌نگی سارد-دا دروستبوو، ئامانجی ئه‌م رێکخراوه دژایەتیی کردنی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت و له‌ناوبردنی بوو، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پەرە بە رێکخراوەکە درا.
ئامانجی ئه‌م رێکخراوه گەشەپێدان و دروستکردنی هەژموونی سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی بوو له جیهان دا، ئەم ئامانجه‌یان کردە بنه‌مای کارکردنی خۆیان؛ به ته‌واوه‌تییش رێکخراوێكی فیکریی بوو، لەبەرئەوەی گەشەپێدانی ئایدیۆلۆژیای مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی لە دژی سۆسیالیزم کرد بووە بنه‌مای خۆی.
ئه‌م رێکخراوه بۆ بڵاوكردنه‌وه و گەشەپێدانی هەژموونی سیستمی سه‌رمایه‌داریی له جیهان دا دروستكرا، رێکخراوەکە به‌رژه‌وه‌ندیی، ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی کردبووە بناغەی خۆی. به ته‌واوه‌تیی له دژی سۆسیالیزم، گه‌لە چەوساوە و هێزە دێمۆكراس و ئازادەکان دروستببوو، ئەمە له‌كاتێکدا کە سۆڤییه‌ت هەبوو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه گه‌وره‌تر و به‌رفراوانتر نه‌بێت، له دژی ئه‌وه‌ستایه‌وه. هه‌روه‌ها له زۆریێك له‌و ده‌وڵه‌تانە ئەو کەسانەی رووبەڕووی زوڵمی ده‌وڵه‌تان و دیكتاتۆرییه‌ت و فاشیزم ئه‌بوونەوە و پەرەیان بە تێكۆشانی ئازادیی و دێمۆكراسیی ئەدا، ناتۆ له دژیان کاری ئەکرد، بۆ ئه‌وه‌ی کۆسپ بۆ ئه‌م بزوتنه‌وانه دروست بکات و له‌و وڵاتانه‌دا پێشنەکەون و ده‌سه‌ڵات نه‌گرنه ده‌ست و رێگریی بکەن لە روودانی ئەمە، گەلێک كۆدێتای سه‌ربازییان ئەنجام دا. تاوانیان ئەنجامدا و ئەو کەسانەی پێشەنگ بوون لە جوڵانه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆندا له‌ناویان ئه‌بردن، ئه‌وانه‌ی له جوڵانه‌وه سۆسیالیستیی و ئازادیی و دێمۆكراتیی-كه كاندا نوێنه‌رایه‌تییان ئه‌كرد، ئەکرانە ئامانج و له‌ناویان ئه‌بردن و زوڵم و زیندانییان لە بەرامبەریاندا ئەگیرایە بەر. هەر بۆ ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه پەرە بە جوڵانه‌وه سۆسیالیستییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه نەدرێت، به‌هێز نه‌بن و ده‌سه‌ڵات نه‌گرنه ده‌ست و یەکێتیی سۆڤییه‌ت فراوانتر نه‌بێت، زۆر شێوازی نا‌په‌سه‌ندیان جێبەجێ ئەکرد. هەروەها بۆ ئه‌وه‌ی له ئیتاڵیا دا بزوتنه‌وه‌ی چه‌پڕه‌و ده‌سه‌ڵات نه‌گرێته ده‌ست “گلادیۆ”یان له ئیتاڵیا و وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئیتاڵیا دروستكرد، چونكه له ئیتاڵیا بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی گەشە‌ی کردبوو و خوازیاری ئه‌وه بوون ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، بەڵام کاتێک لە ئیتاڵیا دا سەرکەوتوو بوون لەوەی ئاستەنگ بۆ ئەم بزوتنەوەیە دروست بکەن؛ گلادیۆیان ته‌نها له ئیتاڵیا دا گەشەپێنەدا، به‌ڵكو له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندامی ناتۆش نه‌بوون، گەشەیان پێدا.
“گلادیۆ” به ته‌واوه‌تیی رێکخراویێك بوو تاوانی ئەنجام ئەدا، به تاوانه‌كانی ترس و فشاری دروست ئه‌كرد و به‌م شێوه‌یه ئه‌بوو به کۆسپ له به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه سۆسیالیست، دێمۆكراتیک و ئازاده‌كان دا، هه‌ربۆیه‌ش له‌سه‌ره‌تاوه بزوتنه‌وه کەی ئێمه له دژی سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ وه‌ستایه‌وه. لەبەرئەوەی سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ به گشتیی له دژی گه‌لانی چەوساوە و بزوتنه‌وه سۆسیالیست و دێمۆكراس و ئازادەکان بوو، هەر بۆیه‌ش له جیهاندا سیاسه‌تی تیرۆریان په‌یڕه‌و ئەكرد و ئێمه له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ به‌گشتیی وەستاینەوە، نه‌ك هه‌ر به ته‌نها له‌و سیاسه‌تانەی كه له جیهاندا به‌ڕێوه‌یان ئه‌برد، به مەترسییمان ئه‌زانیین و ره‌خنه‌مان لێ ئه‌گرتن و له‌دژی ده‌وه‌ستاینه‌وه، به‌ڵكو ره‌خنه‌مان له سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ له‌به‌رامبه‌ر كورد و كوردستان گرت و هێشتاش ره‌خنه‌یان لێ ئه‌گرین، چونكه ناتۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركدا به ته‌واوه‌تیی له‌دژی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئێمه وه‌ستایه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش هاوكاریی ده‌وڵه‌تی توركیای كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئێمه پێشنەکەوێت و ئه‌نجامێکی نەبێت. هۆکاری ئەوەی کە ده‌وڵه‌تی توركیا له‌دژی ئێمه شه‌ڕی گەورەکرد و تاوان و كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نجام دا، هاوكارییەکانی ناتۆ بوو. ئه‌و هێزه، هێزی ناتۆ بوو نه‌ك هێزی توركیا، له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا به هاوكاریی ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له دژی بزوتنه‌وه و گه‌لی ئێمه وه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش ئێمه به به‌رده‌وامیی ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ ئه‌گرین، چونكه ئێستا وازیان له‌م سیاسه‌تانە نه‌هێناوه.
ئه‌زانرێت له دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیی، هەر بۆ ئه‌وه‌ی توركیایه‌كی نوێ دابمه‌زرێنن کاریان ئه‌كرد و ئه‌وانه‌ی خوازیاری دامه‌زراندنی كۆماری توركیا بوون، هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كاندا دروستکرد و ئاڵۆگۆڕییان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و ئاڵوگۆڕانەدا توركیا ولایەتی موسڵ و كه‌ركوكی راده‌ستی سیستمی مۆدێرنیتە‌ی سه‌رمایه‌داریی كرد كه له‌و كاته‌دا ئینگلیزه‌كان نوێنه‌رایه‌تیی سیستمە‌كه‌یان ئه‌كرد؛ له‌به‌رامبه‌ردا ئەگەر تورکیا ولایەتی موسڵ و کەرکوک رادەستی ئەوان بکات، رێگه له توركیا ناگرن و توركیا ئه‌توانێت درێژه بدات به سیاسه‌تی قڕكردنی كوردان، دوای ئه‌وه‌ی كه موسڵ و كه‌ركوكیان راده‌ستی بریتانیا كرد، ده‌وڵه‌تی توركیا له‌م چوارچێوەیەدا زۆربەی گه‌لانی نیشتەجێی توركیای کۆمەڵکوژ کرد، دواتریش هه‌موو هێزی خۆی بەکارهێنا بۆ له‌ناوبردنی كورد، له دوای ئاڵۆگۆڕكردنی كەركوك و موسڵ له رێكکه‌وتننامه‌ی لۆزان دا كۆماری توركیا دامەزرا. دوای دامەزراندنی كۆماری توركیا، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا لە دژی كورد پێڕەوی ئەکرد، سیاسه‌تی قڕكردن بوو، ئەوان زیاتر هاوكاریی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان ئەكرد و ده‌وڵه‌تی توركیا سوودی له‌م سیاسه‌ته وه‌رگرت و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆچ پێکردنی زۆرەملێ، تواندنەوە، كۆمه‌ڵكوژیی له‌سه‌ر كورد ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی تورک دابمه‌زرێنێت، چونكه له به‌رامبه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌بوونی تورك، گه‌لانی وه‌ك ئه‌رمه‌نیی، رۆم و ته‌نانه‌ت یه‌هوودییه‌كان-یش هەبوون. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌ناوبرد و گه‌لانی وه‌ك ئێزیدیی و ئاشوریی و سوریانییه‌كانی بێ كاریگه‌ر کرد، به‌ته‌نها كورد مابوویه‌وه و بەربەستی هه‌ره گه‌وره كورده‌كان بوون كه به‌هاوكاریی سیستمی مۆدێرنیتە‌ی سەرمایەداریی قڕكردنێكی بێ سنوریان له‌سه‌ر كورده‌كان ئەنجام دا. هۆكاری ئه‌ندامێتی ده‌وڵه‌تی تورك له ناتۆ دا هه‌رچه‌نده زۆر هۆكاری تریش بوونیان هه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌كیی تریین هۆكار ئه‌وه بوو بتوانێت به هاوكاریی ناتۆ، بەردەوام بێت لە قڕكردنی كوردان و بگاتە ئەنجام و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی تورك دابمه‌زرێنێت، هه‌ربۆیه بوو به ئه‌ندام له ناتۆ دا. هه‌ر به‌ته‌نیا ناتۆی به‌كارنه‌هێنا، بەڵکو له‌گه‌ڵ ناتۆ دا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا دروستكرد، ویستی پشتگیریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت بۆ پاکتاوکردنی كورد و هاوكاریی ئه‌وانیش دەستەبەر بکات و به هاوكاریی و پشتگیریی كردنی ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا پاکتاوکردنی كورد زیاتر بکات و بگاتە ئه‌نجام. هەر به‌ته‌واوه‌تیی بۆ ئه‌مه بوو کە ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌موو كاتێك پشتگرییان له‌م سیاسه‌ته كرد، له هه‌موو لایه‌كه‌وه هاوكاریی توركیایان كرد، هەر بۆ ئه‌وه‌ی توركیا سیاسه‌تی پاکتاوكردنی گه‌لان و هێزه دێمۆكراتیی-كه‌كان و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد ئەنجام بدات، ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا هیچ كاتێك ده‌نگیان نەکرد، بەڵکو چاوپۆشی‌یان كرد و به نهێنیی هاوكارییان دژ بە کورد پێشکەش بە تورکیا کرد، چونكه ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی گشتیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی لە پێش هەموو شتێکەوە دانا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا هاوكات بوو، توركیاش ئه‌ندام بوو له ناتۆ دا هه‌ربۆیه ده‌نگیان نەکرد و توركیاش سوودی له‌مه وه‌رده‌گرت و سیاسه‌ته‌كانی خۆی جێبەجێکرد. هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌توانێت سیاسەتەکانی جێبەجێ بکات و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ناتۆ بێده‌نگن، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گەڵ تورکیا یەک ئەگرێتەوە و هاوكاریی توركیا ئه‌كه‌ن، توركیاش سوود له‌مه وه‌رئه‌گرێت و سیاسه‌تێكی له‌م شێوه‌یه به‌رامبه‌ر به كورد پێڕه‌و ئه‌كات.
كاتێک ئێمه ده‌ستمان به خه‌باتی ئازادیی كورد و كوردستان كرد، به‌ته‌نها ده‌وڵه‌تی تورك دژایه‌تیی نه‌كردیین، به‌ڵكو ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپاش دژایه‌تییان كردیین، هه‌ربۆیه خه‌باتی ئێمه به قۆناغێكی سه‌ختتدا تێپه‌ڕی و قوربانیی گەورەمان له‌م پێناوه‌دا-دا چونكه ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا هاوكاریی توركیایان ئه‌كرد. ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌ر به‌ته‌نیا سنوره‌كانی توركیایان نا پاراست، به‌ڵكو خوازیاری گۆڕانكاریی نه‌بوون له سیاسه‌ته‌كانی توركیا دا؛ واته نه‌یان ئه‌ویست له توركیا دا بزوتنه‌وه‌یه‌كی دێمۆكراتیك دروست ببێت، دروستبوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی دێمۆكراتیی-ان بە‌دژی خۆیان ئه‌زانی وابیریان ئه‌كرده‌وه كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی دێمۆكراتیك له دژیان ئەوەستێتەوە. نه‌یانویست گۆڕانكارییه‌كی دێمۆكراتیك له سیاسه‌ته‌كانی توركیا دا دروست ببێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی توركیایان كرد بۆ رێگریی كردن له دروستبوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی دێمۆكراتیك له توركیا دا، هه‌روه‌ك چۆن له دژی بزوتنه‌وه‌ی كوردیی ئه‌وه‌ستانه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش دژایه‌تیی بزوتنه‌وه دێمۆکراتییک-ەکانیان ئه‌كرد، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له توركیا دا خوازیاری ئه‌مه بوو، هه‌ربۆش توركیا سوودی له‌مه وه‌رده‌گرت و هێرشیان ئه‌كرده سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كورد و بزوتنه‌وه دێمۆکراتییکه‌كان له توركیا و گورزیان لێئەوەشاندن.
هه‌روه‌ك ئه‌زانرێت له ساڵی ١٩٨٠ دا له توركیا دا كۆدێتایه‌كی سه‌ربازیی کرا، ئامانجی كۆدێتاكه له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادییخوازیی كورد و بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراتییک بوو له‌م دەوڵەتە دا، بۆ ئه‌وه بوو توركیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا به‌كاربهێنن، هه‌ربۆیه کۆدێتاكه ئه‌نجام درا، له‌كاتی روودانی کۆدێتاكه له توركیا، ئه‌مریكا وتی: منداڵه‌كانی ئێمه له توركیا کۆدێتایان ئەنجام دا، واته له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان دا به ئاشكرا باسیان له‌وه كرد كه کۆدێتاكه‌ی “كەنعان ئه‌ڤره‌ن” له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ناتۆ ئه‌نجامدراوه و خوازیارن رۆڵبده‌ن به توركیا له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا، هه‌ربۆیه‌ش له راستیی دا کۆدێتاكه بزوتنه‌وه‌ی كوردیی کردە ئامانج، چونکه به‌ربه‌ستی هه‌ره گه‌وره له به‌رامبه‌ریان بزوتنه‌وه‌ی كورد و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیی بوو له توركیا دا، هەربۆ ئه‌وه‌بوو بتوانن ئه‌م بزوتنه‌وانه له‌ناوبه‌رن و هه‌روه‌ها توركیا به گوێرەی سیستمی مۆدێرنیته‌ی سەرمایەداریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاڕاستە بکەن، به ته‌واوه‌تیی ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌مه بوو، هه‌ربۆیه‌ش تا ڕۆژی ئه‌مڕۆمان درێژه به‌م سیاسه‌ته‌یان ئەدەن.
هەروەها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی گۆشه‌گیر بكه‌ن و گورزی لێبوەشێنن و له‌ناویبه‌رن، تاوانی كوشتنی “ئۆڵۆف پاڵمێ”یان ئه‌نجامدا، ئه‌و تاوانه ناتۆ ئه‌نجامیدا و تاوانه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه، ئەمەش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێگریی له په‌كه‌كه بکەن، به‌هۆی ئه‌م تاوانەوە پەکەکەیان کردە لیستی تیرۆرەوە و ئەم سیاسه‌تیان له دژی په‌كه‌كه جێبەخێکرد و هێشتا درێژە به‌م سیاسه‌ته‌یان ئەدەن.
دیسانه‌وه له توركیا دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌شروعییه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی “كه‌نعان ئه‌ڤره‌ن”، له ئیتاڵیا هێرشیان كرده سه‌ر پاپا، به‌م تاوانه ویستیان مه‌شروعییه‌ت بده‌ن به‌و سیستمە‌ی كه لە توركیا دا دروستیان كردبوو، كه‌سیش له دژی نه‌وه‌ستێته‌وه و هه‌موو كه‌سێ هاوكاریی سیستمە‌كه بكات.
ناتۆ رێکخراوێكه، به‌ته‌واوه‌تیی له دژی گه‌لان و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی، دێمۆکراسیی و ئازادیی دروست بووە، ناتۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دێمۆکراسیی و دێمۆكراتییبوونه‌وه نییه، له دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یەکێتیی سۆڤییه‌ت، ناتۆ هه‌ندێ گۆڕانكاریی له ناوخۆیدا كرد، ئه‌و كاته ده‌یانتوانی گۆڕانكاریی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانیان له توركیا دا بهێنن. لەبه‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كورد و دێمۆکراسیی، ناتۆ گۆڕانكاریی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانیدا هێنا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دا، وه‌ك هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی گلادیۆ و تۆڕی تاوانكاریی له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دا، به‌ڵام له توركیا دا گلادیۆ هه‌ڵنه‌وه‌شایه‌وه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروست نه‌بوو له سیاسه‌ته‌كانیان دا، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێشووتر درێژه‌ی پێدرا. بۆچی گۆڕانكارییان دروست نه‌كرد؟ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك دا په‌یوه‌ندییه‌كی چه‌په‌ڵیان هەبوو، هه‌ربۆیه‌ش نه‌یانتوانی هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌ك ئەنجام بدەن، به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی تورك سودی له‌مه‌وه‌رگرت و په‌ره‌ی به هێرشه‌كانیدا له دژی بزوتنه‌وه‌ی كورد و بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیی و ئازادیی، ئەمە له كاتێكدا ئه‌یانتوانی له سیاسه‌ته‌كانیان دا گۆڕانكاریی دروستبكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئەمه دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان رێگربوو، چونكه گه‌لێك په‌یوه‌ندیی پیسیان دروستكردبوو، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك سیاسه‌تێكی چه‌په‌ڵیان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا دا جێبەجێئەکرد و نه‌یانئه‌توانی واز له‌م سیاسه‌ته بهێنن، چونكه ئه‌گه‌ر وازیان له‌مه بهێنایە و هاوكاریی توركیا نەکردایە، ئەوا ترسیان له‌وە هەبوو توركیا سیاسه‌ته‌كانیانی ئاشكرا بکات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ناتۆ نه‌یتوانی گۆڕانكاریی بكات له سیاسه‌ته‌كانی دژ به كورد له توركیا دا. هه‌روه‌ك ئه‌زانرێت بە ناوی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسیی ده‌ستێوەردان ئه‌كه‌ن، ئەمە بۆ ئه‌وه نییه مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیی بپارێزن، ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان بۆ ئه‌وه نییه كه خوازیاری دێمۆکراسیی بن، بەڵکو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ئه‌پارێزن، به‌م شێوه‌یه ئه‌یانه‌وێت ده‌ورووبه‌ریان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن و بەناوی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسیی ده‌ستێوه‌ردان بکەن و هه‌ڕه‌شه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دوورئەخەنەوە و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌و وڵاتانه دا ئەپارێزن.
توركیا زۆر شت ئه‌كات به‌رامبه‌ر به كورد و بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیی، به‌ڵام ده‌نگ ناکەن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له توركیا دا به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیی، بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست و به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به كوردان ئه‌نجامی ئه‌دات، له شوێنێكی تر بکرێت، ئەوا راسته‌وخۆ ده‌ستێوەردانی تێدا ئه‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك كه بابه‌تەکە دێتە سەر توركیا، واز له ده‌ستێوه‌ردان ئەهێنن، چاو و گوێیه‌كانیان ئەگرن و ئه‌ڵێن ئێمه نه بینیومانه و نه گوێمان لێی بووه! له‌ژێره‌وه‌ش هاوكاریی توركیا ئه‌كه‌ن، توركیاش به‌م هاوكارییانه ئه‌م سیاسه‌ته له‌سه‌ر كوردان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی و دێمۆکراسیی جێبەجێ ئەکات.
زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپیی له ناتۆ دا ئه‌ندامن، ناتۆ زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئه‌پارێزێت و ناتۆ سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به توركیا دیاریئه‌كات. ئه‌وروپا به‌م شێوەیە سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به توركیا و كورد پێڕەو ئه‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، توركیا له رۆژئاوا زۆریێك له شاره كوردییه‌كانی خستە ژێردەست و داگیریکردون و خه‌ریكه دیمۆگرافیاكه‌شی ئه‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌وروپا ده‌نگی لێوه‌نایه‌ت؟! دیسانه‌وه توركیا هێرش ئه‌كاته سه‌ر شه‌نگال، مه‌خموور و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا، ئه‌وروپاش دەنگ ناکات! له ناوخۆی توركیا دا هه‌موو جۆره سیاسه‌تێكی پیس په‌یڕه‌و ئه‌كات له دژی كورد و كۆمه‌ڵكوژیان ئه‌كات، فشار ئه‌خاته سه‌ر بزوتنه‌وه دێمۆکراسییه‌كان، ئه‌وروپا هەر ده‌نگی نییە. بۆچی ده‌نگ ناكات؟ چونكه ناتۆیه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وروپا دائەنێت، ناتۆش له‌به‌رئه‌وه‌ی دژی كورده هاوكاریی توركیا ئه‌كات، هەر بۆیه ئه‌وروپا چاوپۆشیی ئه‌كات له‌م سیاسه‌ته و بێده‌نگیی هه‌ڵئه‌بژێرێت، ته‌نانه‌ت له‌ناو ناتۆ دا ئه‌ڵمانیا ئه‌ركی پاراستنی توركیای لە ئه‌ستۆ دایە، ئه‌م ئه‌ركه‌ش کە دراوە بە ئەڵمانیا ناتۆ پێیداوە، ئه‌ڵمانیا بەناوی ناتۆوە توركیا له بزوتنه‌وه‌ی كورد و ئازادیی و بزوتنەوە دێمۆکراسیی و ئازادییخوازەکان ئه‌پارێزێت، هەر‌بۆیه توركیا ئه‌م سیاسه‌ته پیسە پێڕه‌و ئه‌كات، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێت ئەوا توركیا ئەو هێزەی نییە كه سیاسه‌تێكی له‌م شێوه‌یه جێبەجێ بكات.
بەدرێژای مێژوو، جێوگرافیای نێوان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا لە یەکترەوە دوور نەبوون، به‌ڵكو زۆر نزییك بوونە له‌یه‌كتره‌وه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتری هەیە، ناتۆ و ئه‌و وڵاته‌ی كه نوێنه‌رایه‌تیی ناتۆ ئه‌كات، واته ئه‌مریكا به‌م شێوه‌یه سەرنجی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌دات، چونكه خوازیاری پاراستنی ئه‌وروپا و ئیسرائیلە. تەنیا وزه و نه‌وت، هۆكاری سەرنجدان و چاوتێبڕینی ناتۆ و ئه‌مریكا نیین له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا، بەڵکو ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نه‌وته‌كه‌یدا و هه‌روه‌ها ئه‌یه‌وێت ئه‌وروپا و ئیسرائلیش بپارێزێت، هۆكاری سه‌ره‌كیی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌مه‌یه. ئێستا له جیهان دا، ئه‌مریكا سەرکردایەتیی سیستمی مۆدێرنیتە‌ی سەرمایەداریی ئەکات و ئه‌یه‌وێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م سیستمه بپارێزێت و هه‌وڵ بۆ به‌رده‌وامیی و گه‌ره‌نتی كردنی سیستمە‌كه ئه‌دات و ئه‌و هێزە ئەکاتە ئامانج كه هه‌ڕه‌شه له سیستمە‌كه بكات، ئه‌مه له هه‌ر كوێیه‌كی جیهان دا ئه‌بێت با ببێت، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك له دژی ئه‌م سیستمە دروستببێت و بیە‌وێت ئاڵتەر‌ناتیڤێك گەشەپێبدات له‌دژی ئه‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌كو بە ئه‌ركی خۆیان ئەزانن، چونكه ئه‌ڵێت من پێشه‌نگی ئه‌م سیستەمەم و لێپرسینه‌وه له من ئه‌كرێت له به‌رامبه‌ر پاراستنی ئه‌م سیستمە، هه‌ربۆیه‌ش من ئه‌و ئه‌رك و رۆڵه‌ی كه پێمسپێردراوه جێبەجێی ئەکەم. لەسەر ئەساسی ئەمە ئه‌مریكا سیاسه‌ته‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا جێبه‌جێ ئه‌كات، چونكه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چەقی جیهانه و ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی له جیهان دا جێگیر بکات ئەوا پێو‌یسته په‌ره به هه‌ژموونه‌كه‌ی بدات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، ئه‌و ئاڵته‌رناتیڤانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا له دژی هه‌ژموونی ئه‌مریكا و سیستمی مۆدێرنیته‌ی سەرمایەداریی دروست بوون بە هه‌ڕه‌شه‌ی ئەزانێت و هەر‌بۆیه بۆ پاراستنی هه‌ژموونه‌كه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌و ئاڵته‌رناتیڤانه ئه‌دات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا. له مێژوو دا ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ویستوویه‌تی هه‌ژموونی خۆی بسەپێنێت، ئەوا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی کردوەتە ئەرکی لە پێشینەی، چونكه ئه‌وه‌ی کە نه‌توانێت له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هه‌ژموونه‌كه‌ی جێگیر بکات، ئەوا ناتوانێت له جیهانیشدا هه‌ژموونه‌كه‌ی پسەپێنێت و بیپارێزێت، هۆكاری ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا له‌به‌ر ئه‌مه‌یه و هه‌روه‌ها گه‌وره‌تریین ئه‌ڵته‌رناتیڤ له دژی سیستمی سه‌رمایه‌داریی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دا له سنوری كوردستان دا گەشە ئەکات، هه‌ربۆیه‌ش ده‌ست لە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان وەرئەدەن. یه‌كێك له‌و زلهێزانه‌ی سەرنجی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستە بریتانیایه، به‌درێژایی مێژوو بریتانیا خوازیاری چه‌سپاندنی هه‌ژموونی خۆی بووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه تا هیندستان، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی زۆری ناوە، چونكه بریتانیا به‌ر له ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تیی سیستمی سه‌رمایه‌داریی ئەکرد و له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌تیی سیستمی سه‌رمایه‌داریی ئەکرد، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تا هیندستان کۆنترۆڵ كردبوو، رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست خاوه‌ن کولتوورێکی گەورەیە كه کولتووری ئیسلامییه و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ژموونی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌ره‌پێبده‌ن هاوكاریی ئیسلامییه‌كان و ئیسلامیی سیاسی‌یان کردە سه‌رچاوه بۆ خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ژموونی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا هیندستان بسەپێنێت و به به‌رده‌وامیی ئیسلامیی سیاسیی له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا به‌ره‌وپێشبرد، چونكه ئه‌یزانی ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كات له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا ناتوانێت ده‌ستێوه‌ردان بكات و ئەنجامی هەبێت و هەتا جه‌نگی جیهانیی دووه‌م درێژەی به‌مه دا، دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، بریتانیا لاواز بوو، بۆیه گۆڕانكاریی له سەرکردایەتیی كردنی سیستمی سه‌رمایه‌داریی جیهانیی دا دروستبوو، له بری بریتانیا ئەوا ئه‌مریكا بوو ئەو سەرکردایەتییەی گرتە ئەستۆ، ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه بریتانیا له چوارچێوه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داریی دا جێبەجێی ئه‌کرد، ئه‌مریكا خستییه سه‌رشان و ئێستا ئه‌مریكا ئه‌م سیاسه‌ته جێبەجێ ئەکات. بریتانیا ناكۆكییه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست به‌باشی ئەزانێت، چونكه بریتانیا ناكۆكیی زۆری له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا دروستكردوه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دا یه‌كئه‌گرێته‌وه، هه‌ربۆیه گرنگ نییه بریتانیا سەرکردایەتیی سیستمی سه‌رمایه‌داریی بە ئه‌مریكا سپاردوە، هێشتا ئه‌و هێزه‌ی سیاسه‌تی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دیاریئه‌كات و به‌ڕێوه‌یئه‌بات و ئه‌یخاته به‌رده‌م ئه‌مریكا و سیستمه‌وه بریتانیایه، ئه‌مریكا ناتوانێت به‌بێ بریتانیا له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا په‌ره بە سیاسەتەکانی بدات.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا خوازیاری ئه‌مه‌یه، هه‌ربۆیە بریتانیا رۆڵێكی گەورە ئه‌گێڕێت له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ئه‌مریكا دا، ئه‌توانین بڵێین كه به‌یه‌كه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته ئەکەن، ئه‌و لایه‌نه‌ی كه سیاسه‌ته‌كه دیاریئه‌كات بریتانیایه، ئه‌مریكا و ئیسڕائیل-یش ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌گرنه ئه‌ستۆ و له‌سه‌ر ئەساسە له نێوان خۆیاندا ئه‌ركه‌كانیان دابه‌شكردوه و له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئه‌ركانه‌شدا هه‌نگاو ئەهاوێژن. ئه‌مریكا و بریتانیا بۆ گەشەکردنی هه‌ژموون و فه‌مانڕه‌وایی خۆیان له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا ئیسلامی سیاسیی ئەکەنە بەرنامەی کاری خۆیانەوە، به گوێره‌ی ئه‌مه ئامانجه‌كانیان ئەپێكن، لێره‌دا دێمۆکراسیی بوونی نییه، لێره‌دا كۆمه‌ڵگە و دێمۆکراتییک بوونی ئیسلامی‌یش بوونی نییه و ئه‌م هێزانه هیچ رێزێک بۆ یه‌كتری دانانێن، به ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ئەکە بنه‌ما، ئه‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئیسلامی سیاسییه‌وه خەباتی گه‌لان، بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیزم، دێمۆکراسیی و ئازادیی لاواز بكه‌ن. له‌دژی ئه‌مه رێبه‌ر ئاپۆ ستراتیژیێکی بۆ رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست داڕشت، ستراتیژی ئیسلامی دێمۆکراتییک، چونكه سیستمی سه‌رمایه‌داریی له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسیی ستراتیژی به‌ڕێوه‌ئه‌بات و رێبه‌ر ئاپۆ ستراتیژیی ئیسلامی دیموكراتییكی له‌دژی ئه‌مه گەشەپێدا، ئێستا كه‌جه‌كه ئه‌مه‌ی کردوەتە ئەساس و له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م ستراتیژییە له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا هه‌نگاو ئه‌نێت و تێكۆشان ئه‌كات، له ئیسلام دا دێمۆکراتییک بوون ئەکرێتە ئەساس. كاتێك ئه‌مه به‌ڕێوه‌ئه‌بات له‌دژی جووەکان و كریستییانه‌كان هه‌نگاو نانێت، به پێچه‌وانه‌وه برایه‌تیی و چۆنییه‌تیی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوان ئیسلام و جووەکان و مه‌سیحییه‌كان ئەکرێتە بناغە. هه‌ربۆیه له ئیسلام دا لایه‌نی دێمۆکراتییک بوون پەرەپێئەدا و به گەشەپێدانی ئیسلامی دێمۆکراتییک له نێوان گه‌لان، هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه سیستمی مۆدێرنیتە‌ی سه‌رمایه‌داریی و هاوكاره‌كانی له نێوان گه‌لان و ئایینه‌كان دا دروستیانكردوه چاره‌سه‌ربكەین، هەر بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست بتوانن له ئارامیی دا به‌یه‌كه‌وه بژین.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌ڵمانیا له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڕێوه‌ی ئە‌بات، مرۆڤ ئەتوانێت بڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵمانیا دره‌نگ بوو به ده‌وڵه‌تێكی داگیرکەر له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا و له سایه‌ی ئیمپڕاتۆرییه‌تی عوسمانییه‌وه پێیخسته ناو رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، چونكه بریتانیا و فڕنسا رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستیان خستبووه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه و هیچ رێگه‌یه‌كیان بۆ ئەڵمانیا نەهێشتبوویەوە، ئه‌ڵمانیا ته‌نها له رێگه‌ی ئیمپڕاتۆرییه‌تیی عوسمانیی و ئیسلامەوە توانی بێته ناو رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه له‌به‌رئه‌مه ئه‌ڵمانیا ئه‌م ستراتیجییه‌ی کردە بناغەی خۆی و بە به‌رده‌وامیی توركیا و بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی پاراست، ئه‌گه‌ر له توركیا دا شتێك به‌ناوی milli görüş (روانگه‌ی میللیی) پێشكه‌وت، هۆكاره‌كای ئه‌ڵمانیا بوو. ئەڵمانیا به ته‌نیا له توركیا گەشە‌ی بە بزوتنه‌وه ئیسلامییەکانی نەدا، به‌ڵكو له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستی-شدا له‌گه‌ڵ زۆریێك له بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كان په‌یوه‌ندییان دروستكرد و پارێزگاری‌یان لێ‌كردن، ویستی له رێگه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وانەوە كاریگه‌ریی له سەر ده‌وڵه‌تانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌لانی ناوچه‌كه دابنێت و له رێگه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وانه‌وه له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا بناغه‌ی خۆی به‌هێز بكات و هه‌ژموونی خۆی بسەپەێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئیمپڕاتۆرییه‌تی عوسمانیی کردە بەرنامەی کاری خۆی. هه‌ربۆیە به به‌رده‌وامیی پشتیوانیی له ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌كات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیاش لەگەڵ ئەمەدا یەکی ئەگرتەوە، هه‌روه‌ها ناتۆش ئه‌ركی پاراستنی توركیای له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگارییخوازیی خسته سه‌رشانی ئه‌ڵمانیا، هه‌ربۆیه ئه‌م ئه‌ركه‌ی جێبەجێ کرد و به به‌رده‌وامیی هاوكاریی توركیای كرد و پارێزگاریی لێ‌كرد، له‌به‌ر ئەوەی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی پێشنەکەوێت و بە هێز نەبێت و مه‌ترسیی لە سه‌ر توركیا و ئه‌ڵمانیا و ناتۆ دروست نەکات.
هه‌روه‌ك ئه‌زانرێت له چه‌ند ساڵی رابردودا كێشه له نێوان توركیا و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكدا دروستبووه، به‌ڵام ته‌نیا كێشه له نێوان ئه‌ڵمانیا و توركیا دروست نه‌بووه، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێز له نێوانیاندا دروستبوو، هه‌ركاتێك توركیا ته‌نگاو بووە ئه‌ڵمانیا پشتیوانیی لێكردوە و هاوکاریی کردە و رزگاری كردوە. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ده‌وڵه‌تانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ویستیان له دژی توركیا چه‌ند یاسایه‌ك جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا رێگه‌ی به‌مه نه‌دا و خاوه‌نداریی له توركیا كرد.
ئه‌ڵمانیا رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لانی توركیا، وه‌ك ئه‌رمه‌نییه‌كان، رۆمانییه‌كان، ئێزدییه‌كان، ئاشورییه‌كان و سریانییەکان و كورده‌كان؛ مێژوو شایه‌تیی له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌دات و رۆڵی ئەڵمانیا لەمەدا یەکەمە. ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا به به‌رده‌وامیی له سیاسه‌تی پاکتاوکرندا، هاوكاریی ده‌وڵه‌تی توركیای كردوه، له ئە‌مڕۆش دا ئەڵمانیا ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ئه‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا دایە و هاوكاریی پێشكه‌ش ئه‌كات و ده‌وڵه‌تی توركیی ئه‌م هاوكارییانه به‌كارئه‌هێنێت بۆ لەناودنی گه‌لی كورد. ئه‌و ستراتیژییه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا په‌یڕه‌وی ئه‌كات، به ته‌واوه‌تیی له دژی كورده و به ته‌واوەتیی له‌گه‌ڵ داگیركاریی و سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ دایه، ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌ته‌كانی ناتۆدا دروست نەبووە، هه‌ربۆیه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیاشدا نه‌هاتووه، چونكه ئه‌ڵمانیا به ته‌نها بە ناوی خۆیەوە ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ناكات، به‌ڵكو بە ناوی ناتۆ-یشەوە په‌یڕه‌وی ئه‌كات، هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ و ستراتیژییک لە نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیا دا هه‌یه، ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توركیا ئه‌پارێزێت ئه‌ڵمانیایه، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا پارێزگاریی له ده‌سه‌ڵاتی توركیا نه‌كات، ئەوا ده‌سه‌ڵاتی توركیا توانای مانه‌وه‌ی نییه و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك رۆژیش ناتوانێت سیاسه‌تی لەناوبردنی كورد له باكوور و باشوور و رۆژئاوا جێبەجێ بکات، هاوكات له‌گه‌ڵ توركیا دا ئه‌ڵمانیاش له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیاسه‌تانه دا تاوانباره و پێو‌یسته مرۆڤ به‌م شێوه‌یه له‌م بابه‌ته تێبگات.
فرانسا هێزێكی تری كاریگه‌ره كه له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا رۆڵئه‌گێڕێت، فرانسا له سه‌ده‌ی ١٩-وە تا ئێستا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، له ئه‌فریقا و رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا په‌یوه‌ندیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت گه‌لێك له هاوڵاتییانی ئه‌م ناوچانه له فرانسا ئه‌ژین و فرانسا له رێگەی ئه‌م هاوڵاتییانه‌وە به ئامانجی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌ئه‌بات. له ئه‌فریقا بە پلەی یەک کار لەسەر جه‌زائیر، مه‌غریب و تونس ئەکات، له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا بە پلەی یەک لە لوبنان و سوریا دا سیاسەتی خۆی ئەکات، ئه‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه و رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا بسەپێنێت، هه‌ندێ جیاوازیی بوونی هه‌یه له نێوان سیاسه‌ته‌كانی فرانسا له ئه‌فریقا و رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی بریتانیا، ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا. ئه‌مریكا و بریتانیا و ئه‌ڵمانیا ئیسلامیی سیاسیی ئەکەنە بەرنامەی کارکردنیان، ته‌نانه‌ت ئیسلامییه‌تی داعش و ئه‌لنوسرا له‌ناو خۆیاندا ئەکەنە ئەژێندا و ئه‌یانه‌وێت سوود له‌مانه وه‌ربگرن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان، به‌ڵام فرانسا زیاتر ئه‌و لایەنانە ئەکاتە بەرنامەی کاریەوە كه له كولتووری رۆژئاواییه‌وه نزیكن، ئه‌وانە بە نزیك له خۆی ئه‌زانێت و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا دروستئه‌كات، فرانسا ئه‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه‌دا سیاسه‌ته‌كانی له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ئاڕاستەبکات و گەشەپێبدات، ئه‌توانرێت به‌م شێوه‌یه رۆڵی فرانسا له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا پێناسه بكرێت، له كاتێكدا فرانسا سیاسه‌تێكی له‌م شێوه‌یه له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا دا پێڕەو ئه‌كات، هه‌رچه‌نده ناكۆكیی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بریتانیا و ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فرانسا هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌م وڵاتانه له‌به‌رچاو ئه‌گرێت و نایه‌وێت به شێوه‌یه‌كی گشتیی لە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بدات. هه‌رچه‌نده خۆی به دو‌ریش بگرێت، دیسان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان له‌به‌رچاو ئه‌گرێت و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان؛ هەوڵ بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی ئه‌دات.
ئه‌مریكا، بریتانیا، فرانسا، ئه‌ڵمانیا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستیان شێواند و رێگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانیان بۆ هه‌موو لایه‌ك فه‌راهه‌م كرد، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه شه‌ڕ و ناكۆكیی گه‌وره‌یان له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا دروستكرد و ژیانی گه‌لانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستیان کرد بە جه‌هه‌ننه‌م! سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كان ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌ڵێن كه ئێمه خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستین، به‌ڵام درۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن، چونكه خودی ئه‌وان دروستكه‌ری كێشه‌كانن. ئه‌وه‌ی كه كێشه دروستبكات ناتوانێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وان هیچ كاتێک نایانه‌وێت كێشه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر ببێت، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییان له چاره‌سه‌ریی كێشه‌كاندا نییە، به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له ناكۆكیی، شه‌ڕ، قه‌یران و ناسه‌قامگیریی دا ئه‌بیننەوە، هەر‌بۆیه ئه‌مه له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا ئەنجام-ئەدەن. له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان رێبه‌ر ئاپۆ سیاسه‌تێكی پێشكه‌ش به گه‌لانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، ئاڵته‌رناتیڤێكی له دژی سیستمی سه‌رمایه‌داریی گەشەپێدا و وه‌كو چه‌كێكی مه‌زن پێشكه‌شی گه‌لانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست بتوانن خۆیان هۆشیار بکەنەوە و رێکبخەن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له دژی سیستمی مۆدێرنیتە‌ی سه‌رمایه‌داریی و هاوكاره‌كانیان پێشكه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و بگەنە ئه‌نجام. گه‌لانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست ناڕازین له‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له ئێستا دا له‌سه‌ر حوكمن و به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤێكدا ئه‌گه‌ڕێن و ئه‌یانه‌وێت رزگاریان بێت له‌و شه‌ڕ و ناكۆكییانه و خوازیاری ژیانێكی ئازاد و دێمۆکراتییکن. سیستمی سه‌رمایه‌داریی له پێناو ئامانجه‌كانی خۆیدا بە ناوی ئیسلام و عه‌ره‌ب-ەوە داعش و ئه‌لنوسره و چه‌ته‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وانی دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب له‌ناوبه‌رن، چونكه هاوپه‌مانیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و دێمۆکراتییک بوون ئه‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانییه دروستنه‌بێ رێکخراوی له‌م شێوه‌یه‌یان دروستكرد، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هه‌لی دروستبوونی داعش و ئه‌لنوسره‌یان فه‌راهه‌م كرد، هه‌روه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌ڵێت: داعش و ئه‌لنوسره له‌و زبڵدانه دا دروستبوون كه ئه‌وان له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست دا خوڵقاندبوویان، چونكه ئه‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌مانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌ربۆیه‌ش رێبه‌ر ئاپۆ رێگه‌چاره‌یه‌كی نیشاندا له‌سه‌ر چۆنێتیی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانی ناوچه‌كه، هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دێمۆکراتییک و ئیسلامی دێمۆکراتییک و نموونەکەی لە رۆژئاوای کوردستان ئەبینین کە پێکەوەژیانی کو‌لتوور و ئایین و گه‌لانی جیاوازە بە برایەتیی. ئه‌مه بووه به نمونه‌یه‌ك و ئه‌بینرێت و ئه‌وترێت كه ته‌نها ئه‌و هێڵه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ دروستیکردوە ئه‌توانێت رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تیی رزگار بكات.
كه‌جه‌كه سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به بنه‌ما وەرناگرێت، چونكه ئامانجی كه‌جه‌كه ئازادیی و دێمۆکراسیی و یه‌كسانییه، ئه‌و لایه‌نه‌ی كه خوازیاری به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه بێت ناتوانێت ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بکاتە بناغەی خۆی. هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه كه‌جه‌كه سیستمی كۆنفێدڕالیزمی دێمۆکراتییکی کردوەتە بناغەی کارەکانی، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش كۆمه‌ڵگەیه‌كی رێکخراو و ئازاد ئەکاتە ئەساس، هەربۆیە ئه‌یه‌وێت سیستمی كۆنفێدڕالیزمی دێمۆکراتییک بنیادبنێت و گەشەپێبدات و به‌م شێوه‌یه ئه‌یه‌وێت له‌دژی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ده‌وڵه‌ت و زوڵمه‌كه‌ی كێشه‌ی كورد و رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌لان و مرۆڤایه‌تیی چاره‌سه‌ر بكات. گه‌لی كورد و رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها مرۆڤایه‌تیی ته‌نها به سیستمی كۆنفێدڕالیزمی دێمۆکراتییک ئه‌توانن به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن و به‌گوێرەی ئەم سیستمه ئەتوانن له‌دژی ده‌وڵه‌ت، هێز و زوڵمه‌كه‌ی بوه‌ستنەوه، به‌م شێوه‌یه ئه‌توانن پارێزگاریی له خۆیان بكەن و ئامانجی ئازادیی و دێمۆکراسییه‌ت بەدی بهێنن.
جگه له سیستمی كۆنفێڕالیزمی دێمۆکراتییک، هیچ سیستمێكی تر ناتوانێت داخوازییه‌كانی گه‌لان و بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیی و ئازادیی و بزوتنه‌وه سۆسیالیسته‌كان بەدیبهێنێت.
ئێستا سیستمی سه‌رمایه‌داریی له جیهان دا، له هه‌موو شوێنێك خۆی جێگیرکردوە و هه‌ژموونی خۆی دروستكردوه، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و سیستمە‌ی مۆدێرنیتە‌ی سه‌رمایه‌داریی دروستیكردوه بۆ گه‌لانی ژێرده‌ست و بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیی و ئازادیی و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیزم كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه. ئه‌و هێزانه ناتوانن بڵێن ئه‌و سیستمە‌ی مۆدێرنیتە‌ی سه‌رمایه‌داریی دروستی كردوه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئێمه نییە و ئه‌وه كێشه‌ی ئێمه نییه، به پێچه‌وانه‌وه سیستمی ئێستا كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگە و كۆمه‌ڵایه‌تیی و مرۆڤایه‌تیی دروستئه‌كات، ژیانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیی له‌ناوئه‌بات، بۆیه هه‌موو كه‌سێك ئەیەوێت له‌م سیستمه‌خۆی رزگار بکات، رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌م سیستمه‌ی گەشەپێدا و خستیه‌به‌رده‌ستی هه‌موو كه‌سێ بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیی و ئازادیی و هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی بتوانن له‌دژی سیستم بوه‌ستنه‌وه و ئامانجه‌كانیان بەدی بهێنن، به دوو رێگه ئه‌توانین ئه‌مه بەرەوەپێشەوە ببیەن: له‌هه‌ر وڵاتێك دا سۆسیالیست و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی و دێمۆکراسییه‌ت، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له دژی فاشیزم و زوڵم و سته‌م بوه‌ستنه‌وه، ئه‌توانن له وڵاتی خۆیاندا له‌به‌ره‌یه‌كی دێمۆکراتییک دا تێكۆشان بكه‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌توانن هاوپه‌یمانیی و به‌ره‌یه‌كی فراوانی دێمۆکراسیی دروستبكه‌ن، به‌م شێوه‌یه ئه‌توانن له‌دژی ده‌سه‌ڵات و دیكتاتۆریی و فاشیزم تێكۆشان بكه‌ن و بگەنە ئەنجام، به‌ڵام ئه‌مه به‌ته‌نها بەس نییه و به‌م شێوه‌یه ئەنجامی نابێت، چونكه سیستمی سه‌رمایه‌داریی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا چه‌سپاندوه. هه‌ربۆیه پێو‌یسته له هه‌ر وڵاتێ له دژی ده‌سه‌ڵاتداریی به شێوه‌یه‌كی راست تێكۆشان به‌ڕێوه‌ببرێ و له هه‌مان كاتدا هاوپه‌یمانییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه له جیهاندا دروست بكرێ كه بۆ سۆسیالیزم، دێمۆکراسیی و ئازادیی تێئه‌كۆشن و هه‌روه‌ها به‌ره‌یه‌كی مه‌زنی دێمۆکراسیی له جیهاندا دروست بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له دژی سیستمی سه‌رمایه‌داریی خەبات بكرێ، بارودۆخی ئه‌مڕۆمان خوازیاری ئه‌مه‌یە. ئه‌گه‌ر له نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی و دێمۆکراسیی و سۆسیالیسته‌كان و بزوتنه‌وه‌ی ژنان و گه‌نجان هاوپه‌یمانێتییه‌كی گەورە دروست بكرێت، ئه‌توانن ئه‌زمونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن، به‌م شێوه‌یه ئه‌توانن بەهێزببن و له دژی سیستمی سه‌رمایه‌داریی بووه‌ستنه‌وە و خۆیان بپارێزن و ئامانجه‌كانیان بەدەستبهێنن. تاك به ته‌نیا ناتوانێت له‌دژی سیستمی سه‌رمایه‌داریی و ده‌وڵه‌ت بوه‌ستێته‌وه و ئه‌نجامی هەبێت، وائه‌خوازرێت كه ئێمه له هه‌موو وڵاتێك تێ‌بكۆشین و هه‌روه‌ها په‌ره به تێكۆشانێكی جیهانیی بده‌ین.
رێبه‌ر ئاپۆ له چوارچێوه‌ی بارودۆخی هه‌نووكه‌یی بۆ گه‌لانی ژێرده‌ست و بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان و هێزه‌كانی دێمۆکراسیی و ئازادیی و سۆسیالیزم شیكارێكی خسته‌ڕوو، ئه‌و شیكاره چی بوو؟ دێمۆکراسیی+ده‌وڵه‌ت به‌م شیكاره ئه‌توانن تێبكۆشن و ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌وان گەل پشتییوانیان بکات له‌سه‌ر ئه‌م ئەساسە و گەشە بەمە بدەین، چونكه گۆڕانكارییه جیهانییه‌كان بارودۆخی پێویست بۆ ئه‌مه ده‌ڕه‌خسێنن و ئه‌توانرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌م شیكاره دێمۆکراسیی +ده‌وڵه‌ت گەشە به تێكۆشان بدرێت، مرۆڤ ئه‌توانێت بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی و دێمۆکراسیی به‌هێزتر بكات، بونیادنانی سۆسیالیزم به ته‌نها به دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ هێزه سۆسیالیزمه‌كاندا ئه‌نجامێک دەست ناکەوێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێو‌یسته له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ناڕازیین له سیستمی ده‌وڵه‌ت و دژایه‌تیی سیستم ئه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادیی و دێمۆکراسیین، پێوێسته به‌ره‌یه‌ك دروست بكرێت و به‌ره‌ی دێمۆکراتییک بکرێتە بناغە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له چوارچێوه‌یەکی دێمۆكراتییک و سۆسیالیزم-دا بنیاد بنرێت و گەشەیپێبدرێت، چونكه تا دێمۆكراتییه‌ت گەشە‌ی-پێنەدرێت و چۆنییه‌تیی بیركردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی و كۆمه‌ڵگە له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، سۆسیالیزم بونیاد نانرێت، رێگەی گه‌یشتن به سۆسیالیزم به‌مه‌دا تێپه‌ڕ ئه‌بێت. هه‌ربۆیه‌ش گرنگه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی و ده‌وڵه‌تان دا به‌ره‌ی دێمۆکراسیی و دێمۆکراتییک په‌ره‌یپێبدرێت و هاوپه‌یمانێتیی دروستبكرێت و ئامانجیان دروستكردنی “كۆنگره‌ی دێمۆکراسیی جیهانیی”بێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه په‌ره به تێكۆشانی ئازادیی و دێمۆکراسیی بده‌ن، خوازیارین له چوارچێوه‌ی کۆنفیدراڵیزمی دێمۆکراتییک په‌ره به تێكۆشانیان بده‌ن، خوازیارین له چوارچێوه‌ی سۆسیالیزمی دێمۆکراتییک په‌ره به تێكۆشانیان بده‌ن. هه‌روه‌ها پێو‌یسته بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، یه‌كسانیی و ئازادیی و دێمۆکراسیی ئازادیی ژن بکەنە ئەساس، ئه‌گه‌ر ئازادیی ژن نەکەنە ئەساس و له‌سه‌روی هه‌موو ئازادییه‌كانه‌وه دانه‌نرێت، ناتوانرێت ئامانجی دێمۆاكراسیی و ئازادیی بەدیبهێنرێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ناتوانرێت بنه‌مای كۆنفێدڕالیزمی دێمۆکراتییک و سۆسیالیزمی دێمۆکراتییک بنیاد بنرێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پێو‌یسته كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئێكۆلۆژیك به‌بنه‌ما وه‌رگیرێت، ئه‌و كاته مرۆڤ ئه‌توانێت ئامانجه‌كانی به‌دیبهێنێت.
رێبه‌ر ئاپۆ رێگه چاره‌یه‌كی بۆ گه‌لی كورد، گه‌لانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تیی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانیان و به‌ده‌ستهێنانی ئازادیی و یه‌كسانیی و دێمۆکراسیی خسته‌ڕوو و پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگەی كرد، پێو‌یسته ئێمه به باشی لێی تێبگه‌ین و له هه‌موو شوێنێك بڵاوی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له چوارچێوه‌ی ئه‌م رێگه‌چاره‌یه‌دا بگەن بە ئامانجه‌كانیان. ئامانجی ئازادیی و دێمۆکراسیی و یه‌كسانیی به ئازادیی ژن و بنیادنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئێكۆلۆژیك و دێمۆکراسیی دا تێپه‌ڕ ئه‌بێت و بنیاد ئه‌نرێت و ئه‌ڵته‌رناتیڤی سیستمی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مه‌یه. ئه‌وه‌ی كه خوازیاری تێكۆشان له دژی سیستمی سه‌رمایه‌دارییه و ئه‌یه‌وێت مرۆڤایه‌تیی له هه‌ڕه‌شه بپارێزێت و خوازیاری ژیانێكه كه رێز له نرخی مرۆڤایه‌تیی بگرێت، پێو‌یسته ئه‌م رێگه چاره‌یه بکاتە بناغە.
له‌به‌رئه‌مه كه‌جه‌كه له په‌یوه‌ندیی و ستراتیژیی و هاوپه‌یمانییه‌كانیدا گه‌لان و چینی ژێرده‌ست ئەکاتە بناغەی کارەکانی، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له كێشه‌كان و جیهان ئه‌ڕوانێت، كه‌جه‌كه ستراتیژیی ده‌وڵه‌ت ناکاتە ئەساس، له رێككه‌وتنه‌كانیدا گه‌ل، گه‌لانی چه‌وساوه، ژنان، گه‌نجان و ئه‌وانه‌ی له‌پێناو ئازادیی، دێمۆکراسیی، یه‌كسانیی و سۆسیالیزمدا تێئه‌كۆشن ئەکاتە بناغە کارنامەکانی و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا رێكئه‌كه‌وێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادیی و دێمۆکراسیی ئامانجی كه‌جه‌كه‌یه، هه‌ربۆیه ئازادیی ژن و كۆمه‌ڵگەیه‌كی دێمۆکراتییک_ ئێكۆلۆژیك بناغەیەتی و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تێئه‌كۆشێت.
رێبه‌ر ئاپۆ، ئەوەی وتووە کە سه‌ده‌ی ٢١ سه‌ده‌ی ژنە، ئێمه ئه‌م فیكره به گرنگییەوە وەرئەگرین ئەکەیەنە بناغەی خەبات و له‌پێناویدا تێئه‌كۆشین.
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دابه‌شكراوین و سیاسه‌تی قڕكردنمان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ئه‌بردرێت، ئێمه ئه‌مانه‌وێت له‌دژی ئه‌م سیاسه‌ته بوه‌ستینه‌وه و تێ‌بكۆشین. ئامانجی ئێمه تێپه‌ڕاندنی دابه‌شكاریی و رزگاركردنی گه‌له‌كه‌مانه له سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژكردن، ژیانێکی ئازاد و دێمۆکراتییکە له‌سه‌ر خاكی خۆمان، هه‌ر بۆیه رێگه‌چاره‌ی رێبه‌ر ئاپۆ ئەکەیەنە بنەما و له چوارچێوه‌ی ئه‌م رێگه‌چاره‌یه دا خۆمان هۆشیار و رێکئەخەین، چونكه جگه له رێگه چاره‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، هیچ چاره‌سه‌رێكی تر بۆ گه‌له‌كه‌مان و رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تیی بوونی نییه، رێگه چاره‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی ژن و كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئێكۆلۆژیی_دێمۆکراتییک بنیاد نراوه و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خەبات ئەکەین. بۆیه ئێمه هه‌وڵئه‌ده‌ین ئەم رێگه‌چاره‌یه به هه‌موو كه‌سێ بناسێنین و له تێكۆشانمان له پێناو ئه‌م رێگه‌چاره‌یه‌دا تێبگه‌ن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئە‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌لانی چه‌وساوه، رۆشنبیر، نوسه‌ر، هونه‌رمه‌ند و ئه‌وانه‌ی له دژی دیكتاتۆریی، فاشیزم و سیاسه‌تی مۆدێرنیتە‌ی سه‌رمایه‌داریی ئه‌وه‌ستنه‌وه و له پێناو ئازادیی و دێمۆکراسیی و سۆسیالیزم دا خه‌بات ئه‌كه‌ن پته‌و بكه‌ین و زیاتر په‌ره‌یپێبده‌ین و هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستین و له دژی سیستمی مۆدێرنیتە‌ی سه‌رمایه‌داریی بوه‌ستینه‌وه. له چوارچێوه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و ئه‌و رێگه‌چارەیه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ پێشكه‌شی كردوه، له دژی سیستمی سه‌رمایه‌داریی خه‌بات بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌وێت هه‌موو كه‌سێ له چوارچێوه‌ی هۆشیاریی، هێز و توانا و ئایدیۆلۆژیکیدا په‌ره به‌م تێكۆشانه بده‌ن. ئێستا ئێمه و بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیی و ئازادیی و سۆسیالیزم، ئه‌زمونێكی گرنگمان هه‌یه. پڕاکتیكه‌كانی سۆڤییه‌ت ئه‌زمونێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو كه‌سێك، رێکخراو و سۆڤییه‌ت چی‌یان به بنه‌ما وه‌رئه‌گرت؟ گرنگ نه‌بوو گه‌وره بێت یاخود بچووك كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك، خوازیاری ئه‌وه بوون هه‌موو كه‌سێ ئه‌وان بە ناوەند بزانێت و به پێی ئه‌مه بجوڵێنه‌وه و هه‌موو كه‌سێ كۆتایی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی زانی چۆن بوو، ئێمه هیچ كاتێك خوازیار نیین ببین به ناوەند یاخود هه‌ندێ كه‌س خۆیان بكه‌ن به چه‌ق و هه‌ندێ كه‌س له چه‌قدا بمێننه‌وه و ئه‌وانی تریش خزمه‌تیان پێشكه‌ش بكه‌ن. په‌یوه‌ندییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی ئازادیی و دێمۆکراسیی به‌ڕێوه‌ئه‌به‌ین، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی یه‌كسانیی دایه، گه‌وره‌یی و بچووكیی له ئامانج و رێبازی ئێمه دا هیچ شوێنێكی نییه، هه‌موومان و کەسێک هەمان ئاستی هەیە، له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا هه‌موو كه‌سێ ئه‌توانێ له چوارچێوه‌ی ئازادیی بیروڕا و ئایدیۆلۆژیای تایبه‌ت به خۆی خه‌بات بكات، هیچ شتێك نا سەپێندرێت و كه‌س ناتوانێ خۆی بسەپێنێت، په‌یوه‌ندییه‌كی ئازاد و دێمۆکراتییک له چوارچێوه‌ی سەپاند-ندا شێوه ناگرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانیی دروست ئه‌بێت و ئێمه ئه‌وه ئەکەینە بناغە و خوازیاری پێشكه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م کولتوورەین، رێگه راسته‌كه‌ش ئه‌مه‌یه.
پێو‌یسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له دژی سیستمی سه‌رمایه‌داریی ئه‌وه‌ستنه‌وه، له چوارچێوه‌ی هه‌ر ئایدیۆلۆژیایه‌ك، تێكۆشان و رێکخراویێك-دا ئه‌بێت با ببێت. ئه‌بێت هه‌موو كه‌سێک له‌سه‌ر بنه‌ما و بیروڕا و باوه‌ڕییه‌كانی خۆی په‌ره به تێكۆشان بدات، هه‌موو كه‌سێ به ئازادیی گوزارشت لە خۆی بکات و خۆی رێکبخات، په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كسان له چوارچێوه‌ی کولتووریێكی له‌م شێوه‌یه‌دا ئه‌توانرێت په‌ره‌یپێبدرێت، ئه‌مه خزمه‌تی ئازادیی گه‌لان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی و دێمۆکراسیی و سۆسیالیزم ئه‌كات. ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك به‌هه‌ڵه پێناسه ئه‌كه‌ین، به دژی ئازادیی و دێمۆکراسیی و سۆسیالیزمی ئه‌زانین و له‌م چوارچێوه یه‌دا سه‌یری رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانییه‌كانمان ئه‌كه‌ین، هەتا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه رۆیشتووین و له‌مه به‌دواوە له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌نگاو ئەنێین.
بیروڕا و ئایدیای جیاواز دروست ئه‌بێت، بەڵام ئەکرێت له‌كاتی گفتووگۆدا كاریگه‌ریی دروست بکات، ئه‌مه شتێكی جیاوازە و سەپاندن شتێكی جیاواز تره، ئێمه ئایدۆلۆژیا و بیروڕای خۆمان بەسەر كه‌س دا ناسەپێنین و پێو‌یسته كه‌سیش بیڕوڕای خۆی بە‌سه‌ر ئێمه و كه‌سانی تردا نە سەپێنێت، ئێمه ئه‌وه په‌سه‌ند ناكه‌ین و پێو‌یسته كه‌سیش په‌سه‌ندی نه‌كات. پێو‌یسته بنکه‌یه‌كی دێمۆکراتییک بوونی هه‌بێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به ئازادیی پەیوەندیی دروست بكرێت و هه‌موو كه‌سێ له چوارچێوه‌ی ئه‌م بنکه یه‌دا تێكۆشان بكات و بیروڕا و ئازادیی خۆی گوزارشت لێبکات، ئه‌مه گه‌ره‌نتیی به‌هێزكردن و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو كه‌سێ مسۆگر ئەکات.