١٥ تشرینی دووەم٢٠٢٢
بایک: پەکەکە هەر لە سەرەتاوە بزووتنەوەیەکی باوەڕ و ئیمان بووە
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، پەکەکە هەر لە سەرەتاوە بزووتنەوەیەکی باوەڕ و ئیمان بووە و وتی: “تۆ باوەڕ و بڕوا بە خۆت دەکەیت، تۆ تێدەکۆشیست و چارەسەری دەئافرێنێ”.
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەئاماژەی بەوەدا، ئەو ژیانەی لەناو پەکەکەدا ئافرێنراوە ژیانێکی کۆمەڵایەتی، کۆمیناڵ و دیموکراتیکە و وتی: “شۆڕشگێڕانی پەکەکە هیچ شتێکی ماددییان نییە. من خۆم بە نمونە دەهێنمەوە. هەر لە سەرەتاوە تیایدا بەشدار بووم، من هیچم نیە. جلێک و چەکێکم هەیە. هەڤاڵێکیش، کە سەرەتا بەشدار دەبێت هەر وەک منە. لە نێوان من و ئەودا هیچ جیاوازییەک نییە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسەیە، کە ئەمەی خوڵقاندووە”.
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە. بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە بەمشێوەیەیە:
ئەوەی ڕەگەز و کاراکتەری دارێک دیاری دەکات تۆوەکەیەتی. ئەو تایبەتمەندییانە، کە پەکەکە دەکات بە پەکەکە چین؟
تایبەتمەندی و خەسڵەتەکانی پەکەکە خەسڵەتی ڕێبەر ئاپۆیە، چونکە مرۆڤ ناتوانێت پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ جیا بکاتەوە. ڕەنگە لە هەموو لایەکەوە خەسڵەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی لە پەکەکە و جەنگاوەران و شۆڕشگێڕەکانیدا ڕەنگی نەدابێتەوە و پێکنەهاتبێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە، کە تایبەتمەندییەکانی پەکەکە لە تایبەتمەندی ڕێبەر ئاپۆ جیاوازن، کاتێک مرۆڤ لە هەموو ڕوویەکەوە لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگات، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت لە پەکەکە تێبگات. ئەوانەی ئامانجیان ئازادی بۆ خۆیان و گەلەکەیان بێت، بۆ ئەوانە پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە لە ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن. بەپێی ئەو ڕاستییە خۆیان دروست بکەن و قووڵتر بکەنەوە و خۆیان سەرلەنوێ بنیات بنێن تاوەکو بتوانن ئازادی بۆ خۆیان و گەلەکەیان پێشبخەن.
بۆ ئەوەی خۆبونیاتنی مرۆڤ لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای پێشخستنی چارەسەرییە. ئەوانەی ئەو هێزە لە خۆیاندا بنیات بنێن دەتوانێت لە کێشەکان تێبگەن و چارەسەریان بکەن. تێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەوتن و سەرکەوتنە و ئەمەش ئازادییە. مرۆڤ دەتوانێت بەم شێوەیە ئامانجی ئازادی بەدەست بهێنێت و پێکی بهێنێت. ئێستا ڕێبەر ئاپۆ خۆی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی دا، واتە خۆی لە مێژوودا هۆشیار قوڵ کردووەتەوە، زانابوون و هۆشیاری و مەعریفەی مێژوویی زۆر قووڵە، لەبەر ئەوەش لە مێژوو چەندین دەرئەنجامی بەدەستهێناوە، لەسەر ئەو بنەمایەش پەکەکە دامەزرا و پەرەی سەند. ئەگەر هۆشیاریی مێژوویی و زۆر قووڵبوونەوەی خۆی نەبوایە نەدەتوانی پەکەکە بە شێوەیەکی جیاواز دروست بکات، ئەگەر نا پەکەکەش وەک حیزبەکانی تر، چییان بەسەرهات ئەوەی بەسەردا دەهات.
دەبینین پەکەکە لەو ڕۆژە دامەزروە تاوەکو ئەمڕۆ هەمیشە لە پەرەسەندن و گەشەسەندن و سەرکەوتندا بووە، بەهای زۆری دروستکردووە. ئەمە تەنیا بۆ گەلی کورد نییە، بەڵکو بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ مرۆڤایەتیشی دروستکردووە. بۆ ئەوەش ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە تێکۆشانیدا بۆ دیموکراسی و ئازادیدا، ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەلی کورد بۆ خۆیان دەکەنە بنەما و نموونە. ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەی خۆی بە باشی لە مێژوودا قووڵ کردووەتەوە، پەکەکەی لەسەر مێژووی کۆمەڵگای کورد، لەسەر ڕاستی و ڕەگی ئەوانە بنیاتی ناوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەمە بۆ مێژوو دەڵێت، ‘ئێمە لە سەرەتای مێژوودا شاردراوینەتەوە، مێژووش لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا باسی لەسەر دەکرێت’، بەوەش ئەوەی لە مێژوودا ڕوودەدات ئەنجامی لێوەردەگرێت، ئەوەی مرۆڤایەتی پێشیخستووە، خزمەت و مرۆڤایەتی پێکراوە دەکاتە بنەما، لەسەر ئەو بنەمایەش، مرۆڤ دەبێت لە داهاتوودا چی بکات، ئەوە پێشدەخات.
بەو شێوەیە سەرەتا و کۆتایی یەکانگیر دەکات. ئەمەش لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا ئەنجام دەدرێت. واتە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات، ئەوەی لە مێژوودا ڕوویداوە و ئەوانەشی ڕوو دەدەن، لەسەر ئەو بنەمایە شۆڕشگێڕییەک دروستبووە، کە ڕێبەر ئاپۆ پێشخستووە، پێی دەڵێت، شۆڕشگێڕیی سات، شۆڕشگێڕی سات ئەو کەسەیە، کە مێژوو بۆ خۆی دەکاتە بنەما. هەم مێژووی ڕابردوو و هەم ئەوەشی ڕوو دەدات و دەگوزەرێت، ئەوانە لە ڕۆژ و ڕۆژگاری ئەمڕۆدا پێکدەهێنێت. ئەمە گەورەترین شۆڕشگێڕییە. لە کوردستاندا شۆڕشگێڕییەکی ئاوا وەڵام دەداتەوە، ئەگەرنا ئەستەمە، مرۆڤ دەتوانێت ئەوە لە مێژووی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا بە باشی ببینێت. ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی خۆی لەسەر ئەم بنەمایە بنیات ناوە، شۆڕشگێڕی و جەنگاوەربوونی پەکەکەی دروستکردووە و تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی سەندووە، بۆیە هەمیشە پێشکەوتن و سەرکەوتن هەبووە.
شۆڕشگێڕیی سات بە سات هەمیشە لەسەر ئامانج، هێڵ و پرەنسیپەکانی خۆی ڕێدەکات، ئەوە ڕێگەت نادات لە ئامانجەکانی خۆی، هێڵ و پەرەنسیپەکانی خۆی دا ببڕێت. هەروەها ڕێگا نادات تۆ لە خۆتدا ببەستیت و بچەقیت (بکەویتە دۆخی دۆگماتیزمەوە). هەمیشە وەک ئاو دەجوڵێت و لرفەی دێت، تۆ زیندوو و نوێ دەکاتەوە. بزووتنەوەیەکی ئاوا، هەر کۆسپێکیشی بۆ دروست بێت دەتوانێت لە دژیان بوەستێتەوە و چارەسەری پەرە پێبدات و پێشکەوتن و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. کاتێک مرۆڤ بە باشی لێکۆڵینەوە لە مێژووی پەکەکە دەکات ئەمە دەبینێت. داگیرکەرانی گەل، کۆمەڵگا و مرۆڤی کوردیان لە هەموو ڕوویەکەوە لە مێژوو، ڕەگ، کەلتوور و ناسنامەی خۆی دابڕیوە، بەو هۆیەوە گەلی کورد بەرەو مردن و نەمان دەڕوات. بۆ ئەوەش دەوڵەتی تورک و هەموو دەوڵەتە چەوسێنەر و ستەماکار و داگیرکەرەکان وتیان، کێشەی کورد نەماوە، ئیدی خستومانەتە ناو گۆڕەوە و ئەستەمە و ناکرێت جارێکی تر بڕویەتەوە و سەرهەڵبداتەوە. ڕێبەر ئاپۆ چیی کرد؟ دەستوەردانێکی زۆر مێژوویی پێشخست.
ئەو دەستێوەردانە، کە ڕێبەر ئاپۆ پێشیخست، تەنیا بۆ گەلی کورد نەبوو، ڕەنگە لە کەسایەتیی گەلی کورددا پێشیخستبێت، بەڵام دەستێوەردانە دەستێوەردانێکی مێژووییە و ئەوەی بۆ مێژووی مرۆڤایەتی پێشخستووە، هەر خۆی ئەوەی لە کەسایەتیی کوردستان و گەلی کورددا پەرەی پێ بدرێت دەبێتە شتێکی گەردوونی و وەها نییە، کە تەنیا بە کوردەوە سنووردار بێت. ڕاستییەکی وەها لە گۆڕێدایە. بەو هۆیەشەوە ئەو دەستێوەردانە، کە ڕوویدا دەستێوەردانێکی زۆر مەزن و مێژووییە بۆ مرۆڤایەتی. ڕێبەر ئاپۆ کەی ئەو دەستێوەردانەی پەرەپێدا، لە نەورۆزی ٧٣ دا پەرەی پێدا. لە نەورۆزدا بناغەی پەکەکە بە تەواوی بە شێوەیەکی زانستی داڕێژرا. چونکە تا ئەو کاتە کەس مانای نەورۆزی نەدەزانی. تەنانەت داگیرکەرانیش مانایەکی دیکەیان بۆ داتاشیبوو. هەموو کەس نەورۆزی تەنها بە سەیران و دڵخۆشی دەزانی، واتە وەک جەژن و پشوویەک، کە خەڵک دڵخۆش دەکات.
چونکە نەورۆز لە مێژوودا نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە. چەوسێنەران و داگیرکەران بە ئەنقەست نەورۆزیان لە ماناکەی داماڵیبوو. ئەوەش بۆ ئەوە بوو کورد لە نەورۆز تێنەگات و نەتوانێت لەگەڵ مێژوو و ڕەگی خۆی یەکبگرێت و خۆی یەکانگیر بکات، لەبەر ئەوەش ئامانجیان لەناوبردنی کورد و کوردستان بوو. ڕێبەر ئاپۆ ئەو مێژووەی زیندوو کردەوە، کە داگیرکەران لەناویان بردوو و ونیانکردبوو و لەبیریان بردوویەوە، بەڵام رێبەر ئاپۆ ژیاندییەوە. واتە گەلی کوردی لەگەڵ ڕەگ و مێژووی خۆی یەکخست. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێگری لەو پاکتاوکاری و بنبڕکردن و کۆمەڵکوژییەی سەر کوردان کرا، کە لە دژی کورد دروست ببوو. بەوە ڕێگریی لێکرا و وەستێنرا. لەبەر ئەوەی پێش بەوە گیرا و رێگریی لێکرا، گەلی کورد هێدی هێدی لەگەڵ ڕاستیی خۆی یەکگرتووی خۆی دروستکرد.
تا ئەو کاتە، کە کورد نەک بۆ خۆی، بەڵکو بۆ خەڵک بون، دەستیپێکرد و خۆبوونی دروستکرد. ئەگەر گەلی کورد لە مردن هەستایەوە سەر پێ و زیندوو بوویەوە و دەستی بە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کرد، کە ئەمڕۆ بۆ مرۆڤایەتی بووەتە نموونە، ئەو لەویویەوە دەستیپێکرد. واتە بۆ ئەو دۆخە، دەڵێن: ‘سەرەتا چۆن بێت کۆتایش وا دەبێت’. لەبەر ئەوەی ئەو سەرەتایە، کە ڕێبەر ئاپۆ پێشیخست زۆر بەهێز و تۆکمەیە، باس لە مێژوو و ڕاستی و حەقیقەتی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی دەکات، بۆیە پەکەکە بە خێرایی گەشەی کرد، چونکا بە گەورەیی بنیاتنراوە و ئەمڕۆ بووەتە هیوایەکی گەورە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک وتی، ‘کوردستان داگیرکراوە’ دەیزانی، کە دەبێت دوای ئەوە چ هەنگاوێک بنێت، چونکە دوای ئەوەی تۆ ئەوەت وت، ئیتر ناتوانیت هەنگاو بۆ دواوە هەڵگریت، دەبێت تۆ هەنگاو بەرەو پێش بێنیت.
ئەمە ژیانت پێ دەبەخشێت. بە شێوەیەکی تر تۆ ژیانت نابێت، واتە ئێمەیان برد بۆ ناو تێکۆشان و خەبات، چونکا ژیانت بۆ نامێنێتەوە و رێگا نادەن بژیی. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، لە ساڵی ١٩٧٣ بە نهێنی لە بەنداوی چوبووک لە ناو گروپێکی بچووک دا ئەوەی بە گوێیاندا دا. واتە ئەوەندە ورد بوو و بە دیقەت بوو. ئەوەش تایبەتمەندی ڕێبەر ئاپۆیە. کاتێک دەیەوێت کارێک پەرە پێبدات، بەرپرسیارانە پەرەی پێ دەدات. زۆر بە جدی نزیک دەبێتەوە و کۆتاییەکەی حساب دەکات. ئەو ئەم هەنگاوە دەنێت، کاتێک هەنگاوێک بەرەو پێشەوە دەنێت، ئەگەر ئەو هەنگاوە لە کاتی خۆیدا نەنرایە هەرگیز پێشناکەوێت و هەرگیزیش گەشە ناکات، لە چ کاتێک دا گەشە دەکات، حسابی بۆ دەکات، کاتێک ئەم هەنگاوە بەو شێوەەی پەرە پێ بدرێت دەتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. واتە ئەوەی زانیوە، کە ئەو دەتوانێت هەنگاوی دیکە بنێت بۆیە ئەوکاتە ئەو هەنگاوە پەرە پێدەدات. ئەمەش پێویستی بە مرۆڤی بەرپرسیار و جدی هەیە.
ئەمەش پێویستی بە مرۆڤێک هەیە، کە لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە لە خۆی بکات. لەسەر ئەم بنەمایە، توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی لە مرۆڤ دەوێت. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ هەر لە سەرەتاوە لەبەر ئەوە لە مێژوو ئەنجامی بەدەستهێنابوو، لەسەر ئەو بنەمایە بە بەردەوامی پێشخستنی لێپێچینەوەی بە بنەما دەگرت. لەوشەدا پێوەری قبوڵکردن و قبوڵنەکردنی پێشخست. واتە کورد چی قبوڵ بکات، یان چی قبوڵ نەکات، بەوەش دیسانەوە و بۆ جارێکی تر تێکۆشانی ئازادی و دێموکراسیی بەناوی کوردستانەوە پێش خست. ئێ چی قبوڵ بکات، یان چی قبوڵ نەکات، لەبەر ئەوەی وای لێهاتبوو، کە هەموو شتێک لە ناو یەکدایە، چی عایدی کوردە، چی عایدی مرۆڤایەتییە، چی خزمەت بە کورد و مرۆڤایەتی دەکات، چی لەو نێوەدا تێپەڕێن و لایبدەن، ئەوە دیار نەبوو. ئەو ژیانە، کە لە کوردستاندا هەبوو، ناوی ژیان بوو، بەڵام خۆی ژیانی وێران دەکرد و مردنی دروست دەکرد، لەبەر ئەوە پێویستە ئەوانەش ڕوون بکەیتەوە.
هەر لە سەرەتاوە ڕێبەر ئاپۆ پێوانە و پێوەری قبوڵکردن و قبوڵنەکردن (ڕەتکردنەوەی) پێشخست. لەسەر ئەم بنەمایە کراوەبوونی گشتیی پێشخست. واتە تۆ چی و چۆن قبوڵ دەکەیت؟ هەروەها ئەو شتەی، کە تۆ قبوڵ پەسەندیشیی ناکەیت بۆچی قبوڵی ناکەیت، ئەوانەی تێگەیاندین. هەر بۆ ئەوەش بە تەواوی پرەنسیپێکی بۆ بزووتنەوە و گەل پێشخست. ئەم بنەما و پرەنسیبەش ئەوە بوو، کە تۆ بە تەواوی بۆ خۆت و گەلەکەت کراوە بیت. تۆ هەر شتێک پێشبخەیت و پەرەی پێ بدەیت، دەبێت بەم شێوەیە پەرەی پێ بدەیت. ئەمە تایبەتمەندی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیە. ڕێبەر ئاپۆ کاتێک لە کوردستان دەستوەردانی مێژوویی کرد، دەیزانی لە دژی جیهانی ئێستا دەوەستێتەوە. چونکە جیهانی ئێستا کوردستانی دابەشی کردووە و سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن و سڕینەوەی بەسەر کوردستاندا بەڕێوەبردووە. ڕەنگە وتبێتیان، پێشتر کورد هەبووە، بەڵام ئێستا کورد نییە، نابێت شتێک بەناوی کورد و کوردستانەوە هەبێت.
ئەو جۆرە سیاسەتەیان بەڕێوەبرد، واتە لە جیهاندا ئەو سیاسەتەی، کە لە دژی کۆمەڵگەی کوردی بەڕێوەبرا لە هیچ وڵاتێکدا بەڕێوەنەچووە. مرۆڤ ناتوانێت بڵێت، داگیرکراو، یان کۆڵۆنیش، ڕەنگە لە ڕوویەکەوە وەهابێت، لەگەڵ ئەوەش دا شتێکی زیاتر لەوە نییە، کوردستان تەنیا داگیرکراوێک و کۆلۆنییەکی هەندێک لە دەوڵەتە داگیرکەرەکان نییە، بەڵکو کوردستان داگیرکراوێک و کۆلۆنییەکی جیهانییە. پێویستە بەم شێوەیە لە ڕاستیەکەی تێبگەین. کاتێک تۆ دەستت بۆ بابەتی کوردستان برد، ئیدی دەبێت تۆ بڵێت، پێوستە کوردستان بۆ خۆی تێکۆشان و خەباتی ئازادی و دێموکراسی پێشبخات، لەو کاتەدا تۆ لە سێدارەدان قبوڵ دەکەیت، چونکە جیهان دەڵێت تۆ بوونت نیە. تۆیش دەڵێیت، من هەمم و من دەشبم. ئەمە چیە، ناکۆکی و ململانێیەکی گەورە لە نێوان تۆ و جیهانی ئێستادا هەیە. خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردن لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان بە مانای وەستانەوە و بەرەنگاربوونەوەی لە دژی ئەو جیهانە، کە سیاسەتی داگیرکاری و جینۆساید و پاکتاوکاری بەڕێوە دەبات.
کەواتە تۆ هەر لە سەرەتاوە لەسێدارەدان قبوڵ دەکەیت (لەبەر چاوی دەگریت). بۆ ئەوەش هەر لە سەرەتای ئەم بزووتنەوەیەوە تاوەکو ئەمڕۆش، ئەو سیاسەتەی لەسەر ئەم بزووتنەوەیە و ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت سیاسەتی لەناوبردن و سڕینەوەیە. ئەگەر بەو ڕادە زۆر لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە گۆشەگیری، پیلانگێڕی و چەمکی جۆراجۆر بەڕێوەدەبەن و هۆکارەکەی ئەوەیە، کە دەیانەوێت پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژی لەدژی کوردان پێش بخەن. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ ڕاستیی بۆ خۆی کردە بنەما و چەسپاندی، تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بەتەواوی لەسەر ڕاستی و حەقیقەتە، بۆیە بە باشی لە ڕاستی دوژمن تێدەگات. واتە لەوە تێدەگات، کە دوژمن سیاسەتێکی چۆن لەسەر کۆمەڵگای کوردی بەڕێوەدەبات، ئەو سیاسەتە بۆ کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤایەتی چیی پێیە؟ لەبەر ئەوەی بە باشی لەم ڕاستییە تێگەیشتبوو، لەبەر ئەوەش چۆن لە دژی سیاسەتی جینۆساید و لەناوبردن بوەستێتەوە، چۆن بوەستێتەوە، کە بتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، ئەوانەى بۆ خۆی کردە بنەما.
بینیی، کە کێشەی کورد وەک کێشەی وڵاتان و گەلانی تر نییە. ئەمە کێشەیەکی زۆر گەورەیە. وەک ئەوە وایە، کە تۆ لە دژی ئەم جیهانەی ئێستا بوەستیتەوە. ئەم جۆرە کێشە گەورانە بە بیرۆکەی لاواز، بە سەرکردایەتی، ڕێکخستن و شۆڕشگێڕیی لاواز چارەسەر نابێت. دەبێت بیرۆکەیەکی ئاوەها و لەو ئاستەدا بەهێز، سەرۆکایەتی، حیزب، شۆڕشگێڕ، خەبات و تێکۆشان، شێواز وئوسلوبێکی ڕاست پەرە پێ بدەیت و پێشی بخەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت تێکۆشانی ئازادی و دێموکراسی لە کوردستاندا پێش بخەیت. بۆ ئەوەی بتوانیت ببیت بە بزووتنەوەیەکی ئازادی و ئامانجەکەت بەدی بهێنیت. ئەگەر بەپێی ڕاستی و واقیعی دوژمنانی کوردستان بزووتنەوەیەک پێش نەخەیت و پەرە پێ نەدەیت، نییەت و نیاز و رەنجدانەکەشت چەند باش بێت هەرگیز ئەنجام ناپێکێت. چونکا گەلی کورد لە کوردستان چەندین جار تێکۆشان و خەباتی کردووە، قوربانی و تێچووی زۆریان داوە، بەڵام ئەو بزووتنەوە و تێکۆشانانە کە هەبوون زۆرترینیان ساڵێک درێژەی کێشاوە. هەموویان بە کۆمەڵکوژکردن کۆتاییان پێهێنراوە. سەرۆکایەتیەکانیان کوژران، زیندانی کراون، کۆچیان پێکراوە و ڕاگوێزراون، گەلیان کۆچبەر کردووە و کۆمەڵکوژییان لە دژیان ئەنجامداوە.
ڕێبەر ئاپۆ لە مێژووی کوردەوە ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە. بۆ دووبارەنەکردنەوەی ئەو دۆخە، پێویستە لە هەموو لایەکەوە بزووتنەوەیەکی نوێ پێش بخرێت بۆ ئەوەی ئەوەی لە مێژوودا بەسەر کورددا هاتووە دووبارە نەبێتەوە. بۆ ئەوەش بینیی ئەگەر ڕێبەرایەتی، حیزب و شۆڕشگێڕیی فیدایانە و شێوازی خەبات و تێکۆشانەکەی پێشنەخرێت و نەچەسپێنرێت، ئەستەمە بزووتنەوە و ڕێکخستنێک لە کوردستان دا بەرەوپێش بڕوات و خۆی بچەسپێنێت، هەروەها ئەستەمە ئەو زبووتنەوە و رێکخستنە بتوانن ئازادی و دێموکراسی برەو پێ بدەن و ئەنجام بەدەست بهێنن، بۆیە ئەگەر هەر لە سەرەتاوە بزووتنەوە و شۆڕشگێڕانی پەکەکە لەسەر بنەمای فیدایەتی بەرەوپێش نەچوایە، ئەوە پەیوەستبوونە بەو ڕاستی و واقیعەبوونەی دوژمنی گەلی کورد بە شێوەیەک لە شێوەیەکان نەدەگۆڕدرا بۆ پەیوەستبوون بە ڕاستی و واقیعی کۆمەڵگای کورد و مرۆڤی کورد. چونکە دوژمن کۆمەڵگاکەی خستووەتە دۆخێکەوە، کە خۆی بۆ ناناسرێتەوە. واتە ئەو سیاسەتە، کە لەسەری بەڕێوەدەبرا بۆ خۆی بە چارەنووس دەزانی.
جیهانی ئێستای دۆڕاندووە و دەیەوێت جیهانێکیتر بۆ خۆی بەدەست بهێنێت. هەر بۆیە ئەو فەلسەفەی بە سەر کورداندا جێبەجێکرا یاخود فەلسەفەی مردن، زۆر بەرەوپێش براوە. واتا باوەڕنەکات کە جارێکیتر هەڵسێتەوە، بۆ خۆی بێت و بۆخۆی تێبکۆشێت. راستە رەنگە کە هەستێکی بەو جۆرەی هەبێت، بەڵام ئەوەی کە چۆن ئەو هەستە پێکبهێنێت نازانێت. سەیری دەکەیت، بە گوێرەی ئەو ئەنجامەی کە لە مێژوو بەدەستی دەهێنێت دەڵێت من ناتوانم ئەوە بکەم. تەنانەت دوژمن چی پێش دەخات؟ دەڵێت پێویستە تۆ دەستبەرداری هەموو شتێکی خۆت ببی و بکەویتە خزمەتی منەوە، تەنانەت ئەوەش بەس نییە تۆ خۆت بە تورک دابنێیت، ئەو کاتەیە تۆ دەتوانیت بژیت. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەی باش لەو راستییە تێگەیشتبوو، لە سەر ئەو بنەمایە تێکۆشانی بەرەوپێش برد. لەبەر ئەوەش لە سەرەتادا پەکەکە بە جیاواز دروست بوو. لە هەموو پارتەکانی کوردستان و ئەوانەی بە ناوی شۆڕشگێڕی و سۆسیالیستەوە دروست بوون جیاواز بوو. لەبەر ئەوە ئەو بزوتنەوەیە بەرەوپێش چوو. کاتێک لە مێژووی کوردان دەڕوانین، گەورەترین بزوتنەوەکان ساڵێک یاخود ٢ ساڵ بەردەوام بوون و پاکتاوکراون. بەڵام ئەو بزوتنەوەیەی کە رێبەر ئاپۆ بەرەوپێشی برد ٥٠ ساڵە بەردەوامە، تەنیا بەردەوامیش نەبووە بەڵکوو خۆی کردووەتە نمونەیەک بۆ مرۆڤایەتی کە ئامانجی ئازادی و دیموکراسی هەیە. هەروەها بۆ سیستمەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەتانی کۆلۆنیالیست و دیکتاتۆر بووەتە مایەی ترسێکی گەورە. بەو جۆرەی لێهاتووە کە ئەوان چەندە دوژمنایەتی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کورد بکەن، دەبینن کە ئەو کوردانەی کە رێبەر ئاپۆ بەرەوپێشی بردوون بوونەتە هێزێکی گەورە. بە بێ ئەوان ناتوانن سیاسەت بکەن. لەبەر ئەوەی سیاسەتەکەیان لە زۆر رووەوە گورزی لێدەدرێت. ئەمە راستی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و تێکۆشانە کە نیشاندراوە. ئەو جیهانەی کە پەکەکە و کوردی قەبوڵ نەدەکرد و بە تەواوەتی سیاسەتی قڕکردنی بۆ خۆی بە بنەماگرتبوو، ئەمڕۆ دەبینێت کە بە بێ رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و کورد ناتوانێت سیاسەت بکات. رێبەر ئاپۆ کوردی لە مردن رزگار کرد، زیندووی کردەوە و گەیاندیە ئەم ئاستە. ئەو گەلەی لەبەردەم مردندا بوو، ئەمڕۆ بووەتە ئەو گەلەی کە هەموان هیوای ئەو بۆ خۆیان بە نمەنە دادەنێن. ئەمە بەرەوپێشچوونێکە لەلایەن رێبەر ئاپۆ و پەکەکەوە بەرەوپێش خراوە. بە سەرۆکایەتی نوێ، پارتی و جەنگاوەری نوێ و شێوازێکی نوێ و بە هارمۆنییەکی نوێ هەنگاو بە هەنگاو ئەو تێکۆشانە لەو دۆخەدا دەستی پێکرد و گەیەنرایە ئەمڕۆ. رێبەر ئاپۆ ئەو فەلسەفەی بەرەوپێشی برد، خۆپەیوەستکردنی تەواوەتی بوو لە گۆڕەپانی دیموکراسی و ئازادیدا. واتە جگە لە سەرکەوتن هیچ شتێکی دیکەی قەبوڵ نەدەکرد. ئەوەش پەیوەستە بەو سیاسەتەی دوژمن لە سەر کورد بەڕێوەی دەبات و پەیوەستە بە دۆخی کوردان لە ئاستی مردن کە لە ئەنجامی سیاسەتی دوژمن تێی کەوتووە. لەبەر ئەوەی تەنیا سەرکەوتن گەلی کورد بە زیندوویی دەهێڵێتەوە. جگە لەوە هیچ شتێکی تر کوردان بە زیندوویی ناهێڵێتەوە. تا هەڵە و کەموکورتیت هەبێت و تۆ لەوێوە گورزت بەربکەوێت، تەنانەت ئەوەی کە پێویستە تۆ ئەوانە لەناو ببەیت. یاخود تۆ ئەوە بکەیتە هۆکاری سەرکەوتن. لەبەر ئەوەی دوژمن بەردەوام دەڵێت تۆناتوانیت هیچ شتێک بکەیت. رێبەر ئاپۆش لە دژی ئەوە بە گەلی کوردی وت کە پێویستە تۆ لە هەموو هەلومەرجێکدا لە پێناو خۆتدا تێبکۆشیت، هەمیش تێکۆشانەکەت لەسەر بنەمای سەرکەوتن بەرەوپێش ببەیت. دوژمن مردنی خستەبەردەم گەلی کورد، بەڵام رێبەر ئاپۆ ژیانێکی ئازادی لەبەردەم گەلی کورددا دانا. واتا وتی، تۆ لە مەرگدا خۆت بژیەنە، تۆ بۆ خۆت هەرمان و نەمری دروست بکە. بەم جۆرە دەتوانیت بژی، جیالەوە بۆ تۆ هیچ دەرفەتێکی ژیان بوونی نییە. ئەو فەلسەفە و هێڵەی کە بۆ پەکەکە و گەلی کوردی پێش خست، لەسەر ئەو بنەمایە خستییە پێشەوە. تایبەتمەندییەکی دیکەی رێبەر ئاپۆ ئەوەیە کە هەرگیز بە هیچ شتێک قایل نابێت. واتە لەبەر ئەوەی راستی بە بنەما دەگرێت لەبەر ئەوەی بەدوای راستییەوەیە، کاتێک کە تێکۆشانێک بۆ ئەوە بەرەوپێش دەبات و دەگاتە هەندێک ئەنجام، ناڵێت ئەمە راستییە، بەڵکوو دەڵێت رەنگە حەقیقەت بە شێوەیەکی تر بێت. لەبەر ئەوەی ئامانجەکەی راستییە هەر بۆیە بەردەوام بۆ ئەوەی راستی بەدەست بهێنێت تێدەکۆشێت. هەر بۆیە ئەمە ناهێڵێت کە سڕ بوون رووبدات، بەڵکوو ئەمە بەردەوام زیندووبوون ساز دەکات و بەرەوپێشچوون و سەرکەوتن دروست دەکات. لەبەر ئەوە بەردەوام دادگایی و لێپرسینەوە دەکات. ئەگەر ئەو هەمووە هەڵدەکوتنە سەر رێبەر ئاپۆ و پەکەکە و ناتوانن ئەنجام بگرن، ئەمە پەیوەستە بەم راستیەوە. لەبەر ئەوەی چی بۆ گەلی کورد بکەیت کەمە. تۆ هەموو رۆژێک بۆ گەلی کورد کار بکەیت، تۆ هەموو رۆژێک بۆ گەلی کورد هەنگاو بخەیتە پێش و بەها دروست بکەیت بۆ ئەوەی بتوانی گەلی کورد بە زیندوویی بهێڵیتەوە و نەمری بۆ ئەو گەلە دروست بکەیت. جیا لەوە هیچ شتێکیتر بۆ ئەوە بەس نییە. کاتێک رێبەر ئاپۆ پەکەکەی دامەزراند و بەرەوپێشی برد، دەرفەتێکی بەو جۆرە بەدەست رێبەر ئاپۆوە نەبوو. توانا و دەرفەتی ماددی نەبوو، پەیوەندی و هەڤاڵی نەبوو. هیچ شتێکی نەبووواتە لەناو بێ دەرفەتی و نەبوونیدا ئەو تێکۆشانەی بەرەوپێش برد. نەیگوت کە هیچ شتێک نییە و ناتوانم تێکۆشان بەرەو پێشەوە ببەم. هەرگیز وەک لەباربوونی هەلومەرج و ئەوەی بڵێت لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان بەرەوپێشەوە دەبەم، بە بنەمای نەگرت. لەبەر ئەوەی هەلومەرجی بەم جۆرە بوونی نەبوو. لەبەر ئەوە پەکەکە لەسەرەتاوە بووە بزوتنەوە و ئیرادە، بووە بزوتنەوەیەکی بڕوا و ئیمان. لەسەر ئەو بنەمایە بەرەوپێشچوو و هەروەها لەسەر شتی حازری و ئامادە بەرەوپێش نەچوو، هەر بەو هۆیەشەوە دروستکردنی بۆخۆی بە بنەماگرت. تۆ دروستی بکەیت، ئەوەی دروستکراوە گەورەی بکەیت و بتوانیت ئامانجی خۆت بپێکیت. لەبەر ئەوە هەر لە سەرەتاوە وەستانەوە لە دژی تەنگ و چەڵەمە و دژوارییەکانی بۆ خۆی بە بنەما گرت. هەرگیز دەرفەتی حازر و ئامادە و رێگای ئاسانی نەگرتەبەر. لەبەر ئەوەی دەزانێت کە لەکوردستان رێگەی ئاسان و ئاسودە بوونی نییە، دەزانێت کە تۆ چی بکەیت تۆ بۆخۆتی دەکەیت، هیچ کەسێک نییە کە هیچ شتێک بە تۆ بدات، لەبەر ئەوەی هەموو کەس لە دژی تۆیە و دەیەوێت تۆ لەناو ببات. تۆ بڕوات بە خۆت هەبێت، لەپێناو خۆتدا تێبکۆشە و گەر بتەوێت شتێک بەدەست بهێنیت تۆ ئەو تێکۆشانەی خۆت بەرەوپێش ببەیت، چارەسەریش لە خۆتدا بەرەوپێش ببەیت. ئەگەر ئەوەت بە بنەما گرت ئەو کاتە دەتوانیت تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەرەوپێش ببەیت. ئەمانە هەمووی تایبەتمەندی رێبەر ئاپۆن. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ پەکەکەی لەسەر ئەو تایبەتمەندییانە دامەزراند، بناغەکەی زۆر بە شێوەی تەندروست دانا، پەکەکە لەسەر ئەو بناغە و بنچینەیە بەرەوپێشچوو و گەیشتە ئەمڕۆ و ئەمڕۆ کاریگەری دەخاتە سەر سیاسەتی جیهان. هێزی دیموکراسی و ئازادی لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت.
رێبەر ئاپۆ لە مێژوودا لەبەر ئەوەی لە مێژوودا ئەنجامی گەورەی بەدەست خستبوو، ئەنجامی گەورەی لەکوێوە بەدەستهێنابوو؟ تۆ ئەگەر بە لاوازی تاوی بدەیتێ، گەر بە لاوازی تاوی بدەیتێ، بە ئەستەم دەجوڵێت، بەڵام ئەگەر جوڵاش بە گەورەیی دەجوڵێت و بەرزدەبێتەوە. ئیتر لە گەلی کورد کەوتووتر و هەروەها گەورەتر بوونی نەبوو. تەنانەت هیچ ئاستێکی نەبوو. زیاتر لەوە لە ژنانی کوردیان دا، لەبەر ئەوەی لە جیهاندا ئەو سیستمەی بەڕێوەدەبرا لەسەر هۆشمەندی پیاو بوو. دەسەڵاتداری لە سەر ئەو بنەمایە دروست دەبوو. ئەو دەسەڵات و هۆشمەندییە ستەمێکی گەورەی بەسەر گەلی کورددا خستەپێشەوە. قڕکردنی بە بنەما گرتووە. لەسەر ژنانی کورد هەم ئەو سیاسەتە بەڕێوەدەبرا هەمیش سیاسەتی پیاویش بەڕێوە دەبرا. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە لەبەر ئەوەی هەڵسانەوەی لەپێخراوێکی بۆ خۆی بە بنەماگرتبوو، خاوەنداری لەگەل و ژنانی کورد کرد. لەبەر ئەوەیە کە ئەم بزوتنەوەیە بووە بزوتنەوەی ژنان و ئازادی و دیموکراسی. ئەگەر لەسەرەتاوە ئەوە بە بنەما نەگرتایە، ئەوا ئەم بزوتنەوەیەش وەک جوڵانەوەکانی تری لێدەهات. رێبەر ئاپۆ ژیانی منداڵی خۆی لە گوند لە هەموو روویەکەوە دەگێڕێتەوە. بێ هۆکار ئەوە ناگێڕێتەوە. لەبەر ئەوەی لە گوند یاخود لە کۆمەڵگای گوند و بنەماڵەشدا کە تیایدا دەژیا، هۆشمەندی و کەسایەتی لەسەر بنەمای هۆشمەندی پیاو ساز بووە. لەبەر ئەوە هەم ستەمی گوند لەسەر خۆی و هەم لەسەر ئەوانی تر قەبوڵ ناکات و لە دژی دەوەستێتەوە و هەمیش ئەو ستەمەی کە لەسەر ژن هەیە قەبوڵ ناکات. لەو رووەوە هاوڕێیەتی سەرەکی خۆی لە گەڵ منداڵان و لە گەڵ ژنان دروست دەکات. یانی ئەوانەی لە نێوانیاندا ناکۆکی بوونی نییە و هاوڕێیەتی بەهێز بوونی هەیە. ئەوانە پاک، بێگەرد و خەوشدارنەکراون، هەستەکانیان زۆر خاوێنە بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت. لەسەر ئەم تایبەتمەندییە پەکەکە دامەزرا. هەر بۆیەش پەکەکە لە ژیانێکی پاکژدا بەرەوپێشچوو، هەڤاڵێتیەکی زۆر بەهێز گەشەی کرد. لەبەر ئەوەی ریشەی مێژووی گەلی کورد و مێژووی مرۆڤایەتی بۆ خۆی بە بنەما گرتبوو، کۆمەڵگابوونی بە بنەما دەگرت هەربەوهۆیەوە ئەو ژیانەی لە پەکەکەدا پێشکەوتووە ئەو ژیانەی کە کۆمەڵگا بە بنەما دەگرێت، ژیانێکی هەرەوەزی و کۆمیناڵ و دیموکراتیکە. ئەو ژیانەی لە پەکەکەدا پێشخرا لە بزوتنەوەکانی دیکەدا بە جیاواز پێشخرا. جەنگاوەرانی پەکەکە هیچ شتێکی ماددیی خۆیانیان نییە، بۆ نمونە منێک کە لە سەرەتاوە لەم بزوتنەوەیەدام هیچ شتێکم نییە. تەنیا جل و چەکەکەمم هەیە. ئەو هەڤاڵەشی کە تازە دێتە ناو ئەم بزوتنەوەیەوە وەک من وایە. واتە هیچ جیاوازییەک لە نێوان من و ئەودا نییە. رێبەر ئاپۆ ئەمە لەم بزوتنەوەیەدا پێش خست. هەر بۆیە ئەو جەنگاوەرییەی کە لەم بزوتنەوەیەدا بەروپێش برا، لە هیچ بزوتنەوەیەکدا ئەوەندە پێش نەخرا، جیاوازە. ئەمە بە تەواوەتی بە هۆی وشیاری رێبەر ئاپۆوە پێشکەوت. بۆ ئەوەش بناغەی پەکەکە لەسەر بنەمای مێژوو، کۆمەڵگا و ریشەی گەلی کورد پێشخرا. لەبەر ئەوەی گەلی کورد شۆڕشی گەورەی ژیاندووە و بەخۆیەوە بینیوە. لەبەر ئەوەی بە کۆمەڵگابوون لە گەلی کورد و رێبەر ئاپۆدا بەهێزە، هەر بۆیە بەهێزە. هەموو تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ لە سەر چ بنەمایەکە؟ لەسەر بنەمای ئەوەیە کە بتوانێت دەرفەتێک بڕەخسێنێت کە لە هەموو هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی و دیموکراسی تێبکۆشێت. لەمەشدا ئەو ئەنجامانەی بەدەستی هێنا، سەرکەوتووانە بوون. گەلێکی بەو جۆرەی دروست کرد کە ئەمڕۆ لە کوردستان لەهەموو هەلومەرجێکدا ئەوینداری ئازادی و دیموکراسییە، دەستی لێهەڵناگرێت. لەبەر ئەوە ئەوانەی لە جیهاندا کار بۆ ئازادی و دیموکراسی دەکەن ئەم گەلە بە نمونە بۆخۆیان دادەنێن. هەر بۆیە پەکەکە و رێبەر ئاپۆ بۆ خۆیان بە نمونە دادەنێن. واتە بەهۆیە ئەوەی ئەو سیاسەتەی بەسەر گەلی کورددا جێبەجێ دەکرێت زۆر ستەمکارانەیە، رێبەرایەتی پارتی و جەنگاوەرانی پەروەردەکراو، شێواز و رێبازی خەباتەکەی بە گوێرەی ئەوە بەرەوپێش بردووە تا ببێتە وەڵامدەر و بتوانێت بەرامبەر بەو سیاسەتە بوەستێتەوە، هەروەها بتوانێت گەلی کورد لە مردن رزگار بکات و وەک هەموو گەلانی دیکە بە زیندویی بیانهێڵێتەوە. ئەمەش دیالێکتیکێکە، رێبەر ئاپۆ لە دیالێکتیکدا زۆر بەهێزە. کەس وەک رێبەر ئاپۆ دیالێکتیکی لە ژیاندا جێبەجێ نەکردووە. چی وتووە؛ دەڵێت تۆ هەم جێبەجێ دەکەیت و هەم بیردەکەیتەوە، هەم بیردەکەیتەوە و هەم جێبەجێ دەکەیت، واتە تۆ ئەو دووانە پێکەوە دەکەیت. یەکێکیان ناخەیتە پێش ئەوەی ترەوە. هەر بزوتنەوەیەک لەسەر ئەو بنەمایە پێش بکەوێت هیچ هێزێک ناتوانێت بەر بەو بزوتنەوەیە بگرێت. ئەگەر تائێستا نەیانتوانیوە بەری پێبگرن، ئەوە بەو راستیەوە بەستراوەتەوە. بۆ ئەوەی باش تێگەیشتن لەسەر راستی پەکەکە و رێبەر ئاپۆ دروست بێت، دەتوانم نمونەیەک بێنمەوە؛ لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ راستی بە بنەما دەگرێت، بەردەوام بە دوای راستیەوەیە و بەردەوام پراتیک و کردەوەکانی ئێستا دەخاتە بەر دادوەری و لێپرسینەوە و چاویان پێدا دەخشێنێتەوە، واتە چی راستە، چی خزمەت بە ئازادی و دیموکراسی دەکات و چی نایکات، بەردەوام لەوەدا دەژی. نەک هەر ئەوکاتەی باگا و بەخەبەرە دەژی، لە خەوەکانیشیدا دەژی. دەڵێت من رۆژێک بینیم لە ناوچەی خەلفەتیم، لە شوێنێکی بەو جۆرە نەگونجاودام، دەوڵەتی تورک و سەربازەکان چواردەوریان گرتووم؛ وتویەتی من چۆن ئەمە قەبوڵ بکەم؟ هەرگیز من هەڵەی بەو جۆرەم نەکردوە، ئەستەمە کە من هەڵەیەکی بەو جۆرە بکەم کە بێم و لە شوێنێکی نەگونجاو بمێنمەوە و دوژمن گەمارۆم بدات و من بەو جۆرە دەستەوەستان وبێچارە بمێنمەوە. من وتم بە هەرحاڵ ئەمە خەونە، دواتر بینیم کە خەونە. واتە تەنانەت لە خەویشدا بیری لەگەل، هەڤاڵێتی، ئازادی و دیموکراسی دەکردەوە کە چۆن دژی دوژمن بوەستێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت جموجوڵێک بکات کە گەل بەرەوپێش ببات و سەریبخات. بەردەوام بەم جۆرە بیری دەکردەوە ولێپرسینەوەی دەکرد. لەو ئاستەدا وشیارە و بە بەرپرسیارێتییەکی گەورە مامەڵەی دەکرد. مامەڵەکردنی لەگەڵ هەموو کێشەکان زۆر جددییە. لەبەر ئەوە بەردەوام لە بەرەوپێشچوون و سەرکەوتندایە و سەرکەوتن دەخوڵقێنێت. ئەوە سەرچاوەکەیە لێرەوەیە. من ئەو نمونەیەم بۆیە هێنایەوە. واتە لە بەرپرسیارێتییەکی جۆندا بوو و جۆن بەردەوام وشیارە، شێوازێکی چۆن بەڕێوەدەبات کە دوژمن نەتوانێت بەر بەو بزوتنەوەیە بگرێت بۆئەوەی داواکارییەکان گەل، لە کەسایەتی گەلی کوردیشدا داواکارییەکانی مرۆڤایەتی دەستەبەر بکات.
لە هەلومەرجێکدا کە تاڕادەیەک لەسەر ناوی کورد و کوردستاندا هیچ شتێک نەدەکرا، ئەمە چ هەست، هۆشمەندی، کاراکتەر و تەنانەت بوێرییەک بوو کە ئێوە دەستتان بە تێکۆشانی ئازادی کوردستان کرد؟
کاتێک لە زانکۆ دەمانخوێند، ئەو کاتە کارتێکەری سۆسیالیزمی کرداری لەسەر هەم گەنجان، هەم کۆمەڵگا زۆر بەهێز بوو. لەبەر ئەوەش لە ئێمەشدا لێکۆڵینەوە و سۆراغکردنێک هەبوو، واتە بەدوای ئازادی و دیموکراسییەوە. زۆر تێکۆشانیش هەبوون کە ئەوانیش کاریگەرییان هەبوو. لەبەر ئەوەی سۆراغگرتن و بەدواداچوونێکی بەم جۆرەمان هەبوو، ئەو بابەتە ئێمەی بە رێبەر ئاپۆ گەیاند.
کە ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، خۆمان ناسی، ڕاستی کۆمەڵگا و گەلەکەمان و دوژمنەکەمان ناسی. تا ئەو کاتە کارمان گەڕان و لێکۆڵینەوە بوو. بەڵام ئێمە نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێک. کە چاومان بە ڕێبەر ئاپۆ کەوت، گەیشتینە ئەنجامێک، ڕوونی و ئیرادە لە ئێمەدا پەرەی سەند. چونکە بینیمان لە ڕێبازەکانی ڕێبەر ئاپۆدا ڕوونی و ئیرادە هەیە. ئێمە تێگەیشتین کە ڕێبەر ئاپۆ پەرە بە دەستێوەردانێکی مێژوویی دەدات. واتاکە تەنها بۆ گەلی کورد نییە، ڕەنگە لە کەسایەتی کورددا بەرەو پێشەوەی دەبات، بەڵام دەستێوەردانێک بۆ مرۆڤایەتی پەرەپێدەدات. چونکە ئەگەر پەرە بە دەستێوەردانێک بدەیت لە کوردستان و بتەوێت خەباتێک بۆ ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان پەرە پێبدەیت، بناغەی جیهان دەهەژێنیت. چونکە بناغەی جیهان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناغەی ئەم جیهانەیە. هەموو شتێک لێرەوە دەستی پێکرد و پەرەی سەند. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کوردستان بناغەیەکی سەرەکیە. چونکە لە جیهاندا گەلی کورد لە شۆڕشە سەرەتاییەکاندا جێگەیەکی گەورەی گرت. هەموو شتێکی خۆی خستە خزمەتی مرۆڤایەتی. لەبەرئەوەش ئەگەر جیهان بەم ئەندازەیە پێشکەوتووە، لەم رووەوە گەلی کورد رەنجێکی زۆری داوە. ئەگەرچی گەلی کورد خزمەتێکی گەورەی ب جیهان و مرۆڤایەتی کردووە، بەڵام ئەم جیهانە کە لەسەر هۆشمەندی پیاو و دەسەڵات بنیات نراوە، کورد رەت دەکەنەوە. نەبوونی کوردیان دەوێت. ئەمە ناکۆکیەکی زۆر گەورەیە، ڕێبەر ئاپۆ وای لێکردین لەم ناکۆکیە تێبگەین. کۆمەڵگەی کوردی لە مێژوو و بناغە و کەلتور و هەموو شتێکی دوورخرابووەوە، بۆیە بۆئەوەی ئەم سیاسەتەی قڕکردن تەواو بکەن، ئەم سیاسەتەیان پەرەپێدا. تاوەکو ئەم سیاسەتە بەرەو پێشەوە نەبات، ناتوانێت کارەکەی تەمام بکات. چونکە لە ڕەگ و ڕیشە و مێژوو و کەلتوور و زمان و بەهاکانی دابڕابوو، بەرەو مردن دەڕۆیشت. دەستێوەردان لەم کارەدا تەنیا دەستێوەردان نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو دەستێوەردانێکە لە هەموو جیهاندا. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ ئەگەر شۆڕشی کوردستان سەرکەوتوو بێت، ئەنجامێکی گەورەتر لە شۆڕشەکانی فەرەنسا و ڕوسیا بەدەست دەهێنێت. ئەمە ڕاستییەکە. چونکە کوردستان بناغەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناغەی جیهانە. ئەگەر لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی گۆڕانکاری لە کوردستاندا بەرەوپێش ببەیت، نەک تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لە جیهانیشدا گۆڕانکاری دروست دەکات. بۆیە ئەو خەباتەی لە کوردستان پەرەی پێدەدرێت وەک خەباتی وڵاتێکی تر نییە. خەباتێکە لە جیهاندا ئەنجام بەرهەم دەهێنێت. ئەگەر ئەمڕۆ دۆست و دوژمن بێ پەکەکە ناتوانن سیاسەت بکەن، ئەوە پەیوەستە بەم ڕاستییەوە. ڕێبەر ئاپۆ بەم دەستێوەردانە جارێکی دیکە پەیوەندیی کۆمەڵگەی کوردی بە ڕەگ و ڕیشە و مێژووی خۆیەوە یەکخست. بەر لەوەی رێبەر ئاپۆ بناسین، ڕاستی خۆمان و گەل و نیشتمانمان نەدەزانی. گەڕانێکمان هەبوو، واتە دەمانویست لە سۆسیالیزم و ئازادی و دیموکراسی تێبگەین و بەشداری تێدا بکەین، بەڵام نەماندەزانی چۆن بەشداری دەکەین و چۆن خەباتی بۆ بکەین. کاتێک پەیوەندیمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دروست کرد، هەموو گەڕانەکانمان ڕۆشنگەر بوون و ئیرادە لە ئێمەدا پەرەی سەند. لەو کاتەدا ئێمە لە راستی خۆمان و کۆمەڵگاکەمان و دوژمنەکەمان تێگەیشتین. مرۆڤ کاتێک لە راستی خۆی تێدەگات، لە ئەو کۆمەڵگایەی لێیەوە هاتووە تێدەگات و تێدەگات کە دوژمن ئێمە و کۆمەڵگاکەمانی خستۆتە ناو چ دۆخێکەوە، بڕیارێک لە مرۆڤدا گەشە دەکات؛ یان بە تەواوی خۆی رەت دەکەیتەوە، واز لە هەموو شتێک دەهێنیت، یان دژی ئەو سیاسەتە دەوەستیتەوە کە ئاراستەی تۆ و کۆمەڵگاکەت دەکرێت، بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو سیاسەتە دەجەنگیت. نەدەبوو ئێمە دەست هەڵگرین. چونکە گەڕانێکمان هەبوو. ئەوەی لە گەڕانێکی وەهادایە و دەگاتە ئەنجامەکەی، ناتوانێت هەنگاوێک بۆ دواوە بچێتە دواوە، بە پێچەوانەوە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە دەنێت. ئەگەر هەنگاومان بەرەو پێشەوەناوە، بەم هۆیەوە بووە. کاتێک لە ڕاستییەکانی خۆمان و کۆمەڵگاکەمان و ئەو سیاسەتەی کە بەسەرماندا سەپێندرابوو تێگەیشتین، بەرخۆدانێکی بەهێزمان دژی دوژمن پەرەپێدا. ڕق و ناڕازیبوونێکی زۆر بەهێز لە ئێمەدا پەرەی سەند. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی کەناڵیزە کرد، واتە پێویست بوو پەرە بەو ناڕەزایەتییە بدرێت، بۆئەوەی بتوانێت بە ئامانجەکەی بگات. بەم شێوەیە تێدەگەیشتین. تیۆری و ئایدۆلۆژیا و سیاسەت و ڕێکخستن و میلیتانی و شێوازی کارکردنی و تەمپۆکەی، هەموو رێگەکانی بۆ ئێمە کردەوە و فێری کردین و بەو شێوەیە ئێمە هەنگاومان بەرەو پێشەوەناوە. کاتیک رێبەر ئاپۆم ناسی، کاتێک باسی مێژووی کوردستان و کۆمەڵگەی کوردی دەکرد، چەند کاتژمێرێک قسەی دەکرد؛ سەرم لێدەشێوا. چونکە تا ئەو کاتە ئەوەی من دەمزانی، راست نەبوو. ئەو کاتە پەیوەندیم لەگەڵ راستیەکان دروست کرد. بەو هۆیەشەوە پێشتریش وتوومە، خۆم بە قەرزداری دەزانم، دەمەوێت لە هەر بارودۆخێکدا قەرزەکەم بدەمەوە. کێ منی بە ڕێبەر ئاپۆ ناساند، هەڤاڵ کەمال پیر کە نە کورد بوو و نە کوردستانی بوو. بۆیە هەست بە قەرزاری ئەو هەڤاڵە دەکەم. ئەمەش ڕاستی منە. کاتێک کاریگەری سۆسیالیزم لەسەرمان هەبوو ، گەڕانێک هەبوو کە لەم گەڕانەدا گەیشتینە ڕێبەر ئاپۆ و ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، لە ڕاستی خۆمان و کۆمەڵگاکەمان تێگەیشتین. چۆن شۆڕش بکەین، چۆن چۆن شتێکی راست بکەین، لەمە تێگەیشتین، گرنگ بوو. ئەوەی خزمەتی پرۆسەکەشی کرد هەبوو. چی بوو؟ بزووتنەوەی گەنجانی ٦٨، لە جیهاندا گەشەی کرد، لە فەرەنسا دەستی پێکرد و لە زۆر وڵاتدا بڵاوبووەوە. لە تورکیاش بڵاو بووەوە. هەروەها لەو مکاتەدا بزووتنەوەیەکی ژنان پەرەی سەند، بزووتنەوەیەکی فێمینیستی پەرەی سەند. لەو سەردەمەدا بزووتنەوەی دیکەی ئیکۆلۆژی پەرەی سەند. ئەو سێ بزووتنەوەیە زۆر گرنگ بوون. ئەو بزاڤانە نەک هەر لە دژی سیستەمی سەرمایەداری، بەڵکو لە دژی سیستەمی سۆسیالیستی ئەو کاتەش پەرەیان سەند. چونکە تا ئەو کاتە سۆسیالیزمی سەردەم کاریگەری و ئومێدی دروست کردبوو، ئەوانەی دەیانویست خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی بەرەوپێش ببەن، سۆسیالیزمی ئێستایان کردە بنەما. ئەوەش مۆڕاڵ و متمانەی بە ئێمە بەخشی. بەڵام بینرا ئەوەی کە سۆسیالیزم لە دژی سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دەیکرد، لە چاوەڕوانی ئەواندا نەبوو. تەنانەت زۆر لایەنیشی هاوشێوەی سەرمایەدارییە. چونکە ئەوان خیانەتیان لە خەونەکانیان نەکرد و ئەو پرەنسیپەیان قبوڵ کردبوو، نەک هەر دژایەتی سەرمایەدارییان دەکرد، بەڵکو لەسەر ئەو پرەنسیپە دژایەتی سۆسیالیزمی تاقیکراویشیان دەکرد. بزووتنەوەی ژنان و ژینگەپارێز و گەنجان لێکۆڵینەوەکانیان پەرەپێدا. ئاگایی و کەلتوور و ڕەهەندێکی نوێ پەرەپێدرا. بۆیە زۆر گرنگە. کاریگەری لەسەر ئێمە هەبوو. بەتایبەت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کاریگەری دروست کرد. لەبەر ئەوەی حەقیقەت لەسەر بنەمای ژیانێکی ئازاد و دیموکراسی دامەزرابوو، بینی کە سۆسیالیزمی تاقیکراو وەڵام نییە. ئەو تەڤگەرانە باسی دۆخەکەیان دەکرد، بۆیە کاریگەری لەسەر رێبەر ئاپۆ دانا. ئەگەر پەکەکە لە سەرەتاوە وەک پارتێکی چەپ و سۆسیالیستی دروست نەبووە، لەبەر ئەم هۆکارەیە؛ جیاوازتر لەوان دروست بووە. کاریگەری هەبوو، بۆیە بزووتنەوەکە بە شێوەیەکی جیاواز پەرەی سەند. هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا بزووتنەوەی ڤێتنامیش هەبوو، کاریگەریی شۆڕشی ڤێتنام لەسەر جیهان و کاریگەری لەسەر ئێمەش هەبوو. ئەوانیش زۆر ستەملێکراون، دژی داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتن و چەوساندنەوە وەستانەوە. بینیمان کە دۆخی ئێمە و ئەوان لەم روویانەوە لەیەک دەچن. ئەگەر ئەوان خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی خۆیان دەکەن، هەروەها دژی وڵاتانی وەک ئەمریکان، ئێمەش دەتوانین بەرەنگاری ئەمە ببینەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئێمە دروست کرد. بزووتنەوەی فەلەستینیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبوو، خەباتێکی گەورەیان پەرە پێدەدا، کاریگەری هەبوو، بزووتنەوەی فەلەستینی و گەلەکەی وەک ئێمە بوون؛ کاریگەرییەکی لەسەر ئێمە دروست کرد کە ئەگەر فەلەستین شەڕ بۆ مافەکانی دەکات، ئێمەش دەتوانین شەڕ بکەین. هەموویان کاریگەرییان لەسەر گەنجانی تورکیا هەبوو. لە تورکیا ئەو گەنجانەی خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی و سۆسیالیزم دەکەن دەستیان بە تێکۆشان کرد و بەو هۆیەوە هەنگاویان نا و رێکخستن و گفتوگۆیان پەرە پێدا. کەشێکی زۆر زیندوو هەبوو، گفتوگۆی گەورە هەبوو. ئەوەش گەڕانەکەمانی بەهیزتر کرد. هەروەها خزمەتی دۆخەکەی کرد. لەو سەردەمەدا دەنیز گەزمیش، ماهیر چایان، ئیبراهیم کایپاکایا، حیکمەت کیڤیلجیملی، ماهیر میهریبەلی هەبوو، واتە بزووتنەوەی لەو جۆرە زۆر بوون. گفتوگۆی گەورە هەبوو. ئەوان هۆشیارییان دروست کرد، بەرپرسیارێتییان پەرەپێدا بۆ ئەوەی ئێمە خاوەنداری لە گەلەکەمان بکەین و خەباتێکیش بۆ گەلەکەمان پەرە پێبدەین. ئەگەر ئێمە ئیرادەمان پەرەپێدا کە دەستمان کرد بە پەرەپێدانی خەباتێک، ئەوە لە ئەنجامی ئەوان ڕوویدا. لە سەرەتاوە ڕێبازێکی وامان نەبوو بۆ پەرەپێدانی خەبات و ڕێکخستنێکی جیاواز لە کوردستاندا. دواتر پەرەی سەند. لە سەرەتاوە ویستمان لەگەڵ گەل و چەپی تورکیا پێکەوە ئەم خەباتە پەرە پێبدەین. بەڵام کاتێک بینیمان نەژادپەرستی لەنێویاندا هەیە، بەو چاوە سەیری ئێمەی گەلی کورد دەکەن، واتە بینیمان کە ناتوانین لەگەڵیاندا درێژە بەم خەباتە بدەین. بۆ ئەوەش بڕیارماندا خەباتێک لە کوردستاندا پەرە پێبدەین. هەرچەندە ئێمە ئەو بڕیارەمان دا، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز خۆی لە ڕێکخراوە چەپەکانی تورکیا و گەلی تورکیا دانەبڕی. هەموو کاتێک ئەوەی وەک بناغە وەرگرت. چۆن لەگەڵ ئەوان خەباتەکەی پەرەپێدەدا، یەک بنەمای هەبوو. هۆکارێک هەبوو، چونکە تەنانەت کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بە تەنیا بوو، هەڤاڵان کەمال پیر و حەقی کارەر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ مانەوە. ئەو هەڤاڵانە نە کوردستانی و نە کورد بوون. نە جووڵە و دەرفەت لە گۆڕەپانەکە نەبوو. بێ دوودڵی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستیان گرتەبەر. ئەوە زۆر گرنگ بوو. مرۆڤ لە هیچ بزووتنەوەیەکدا ئەوە نابینێت. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەم ڕووەوە تایبەتمەندن. لەبەرئەوەی هەڤاڵێکی نە کوردستانی و نە کورد لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ جێی خۆی گرتبوو، بێ دوودڵی بەشداری کرد. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە ئەوی وەک هەوێنی پێکهێنانی پەکەکە و خەباتەکەی قبوڵ کرد. تەنانەت کاتێک هەڤاڵ حەقی کارەر شەهید بوو وتی، نیوەی خۆمم لەدەستدا، ئەوە ڕۆحی شاراوەی من بوو. چۆن حەقی کارەر بژیەنم، ئەوەی کردە بناغەی خەبات.
پەکەکە لەسەر ئەو بنەمایە دامەزرا. ئەو کاتەی دەڵێین پەکەکە پارتی شەهیدانە، بەم هۆیەوەیە. چونکە لە بناغەی دامەزراندنی پارتیدا شەهیدبوونێکی زۆر گەورە هەبوو. ئەگەر لە مێژووی گەلانی تردا، ڕەگەزپەرستی زۆر بەهێز پەرەی سەندووە و گەلان زۆر ئازاری یەکتریان داوە، بەڵام ئەمە لە پەکەکەدا پەرەی نەسەندووە، ئەگەر پەکەکە دوژمنایەتی بەرامبەر گەلی تورک پەرەی پێنەدابێت، هەرچەندە دەوڵەتی تورک دەیویست ڕەگەزپەرستی نێوان کورد و تورک بەهێزتر بکات و کۆمەڵکوژی بەرەوپێش ببات، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا. ئەمەش پەیوەندی بە سەرەتای ئەم بزووتنەوەیەوە هەیە. چونکە لە سەرەتادا ڕێبەر ئاپۆ و کەمال پیر و حەقی کارەر هەبوون. ئەم بزووتنەوەیە لەسەر بنەمای ئەوان دامەزراوە. بناغەکەیەکی زۆر بەهێزە. هەر لە سەرەتاوە ڕێگری لە ڕەگەزپەرستی کراوە. بۆیە ڕەگەزپەرستی پێشنەکەوت. لەسەرەتاوە بزووتنەوەیەکی ئینتەرناسیۆنالە. لەسەر ئەم بنەمایە بنیات نراوە. بۆیە کاریگەری زۆری لەسەر کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی دروستکردووە. ئەگەر ئەمڕۆ ئەوانەی ئازادی و دیموکراسییان دەوێت، ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەلی کورد بە بناغە وەردەگرن، هۆکارەکەی ئەوەیە کە باسمان کرد،چونکە دەبینن زۆر پاک و بێگەردە. ڕەگەزپەرستی تیایدا نییە، مرۆڤ و کەلتوور و ئایین و شوناس هەیە، وەک چۆن گەلی کورد بە بناغە وەردەگرێت و بەرپرسیارێتی بەرامبەر گەلی کورد نیشان دەدات، هەمان بەرپرسیارێتی بەرامبەر هەموو گەلان و ئایینەکان نیشان دەدات. واتە ڕێبەر ئاپۆ لەو سەردەمەدا بناغەی نەتەوەی دیموکراتی پەرە پێداوە نەک دواتر. پاشان بردییە ئاستێکی بەرزتر. تیۆری و ئایدۆلۆژیای خۆی پەرەپێدا. بۆیە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر هەموو گەلان و دەیەوێت لە هەموو هەلومەرجێکدا بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات. ئەوەش ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیە. ئەگەر پارتی ئەوەندە گەورە بووە، لەبەر ئەم هۆکارەیە. تەنانەت کاتێک ڕێبەر ئاپۆ سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەم بزووتنەوەیە بوو، کاریگەرییەکی زۆر بەهێزی لەسەر مرۆڤەکان بە بەهێزی دروست کرد. واتە هەستی ئازادی و دیموکراسیی هێندەی تر بەهێز کرد. گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان چڕتر کردەوە. واتە شێوازێکی بەم شێوەیە بەڕێوەدەبات. کاتێک قسەی دەکرد، دەتویست هەستیت و شەڕ بکەیت. هەستێکی بەم شێوەیەی لە مرۆڤدا دروست دەکرد. بەباشی تێی دەگەیاندی کە دوژمن چ جۆرە سیاسەتێک لەسەر تۆ و گەل بەڕێوە دەبات. ئەمە لە مرۆڤدا چی دروست کرد؟ پێویستە مرۆڤ لە دژی ئەو دوژمنە بوەستێتەوە، شەڕ بکات و تۆڵە بکاتەوە. هەستێکی لەو جۆرەی دروست دەکرد. بۆیەش ئەو میلیتانیە لە سەرەتادا دروست بوو. بۆیە میلیتانیەکی فیداییە. فیداکاری و بوێری و ئیرادە زۆر بەهێزە. ئەگەر ئەمڕۆ لە زاپ، مەتینا فیداکاری و بوێرییەکی گەورە هەیە، سەرچاوەی و بناغە لەوێوە وەردەگرێت. لەسەر ئەو بنەمایە پەرەی سەندووە و بەهێز بووە و گەیشتووەتە ئەم ئاستە.”