رەزبەر ٢٠٢١
ئارمانجی ئێمە دەوڵەت-نەتەوە نییە؛ بەڵکۆ بونیادنانی کوردستانێکی ئازاد، دیموکراتی و سەربەخۆیە
چاوپێکەوتن لە گەڵ بەسێ هۆزات و جەمیل بایک، هاوسەرۆکانی کەجەکە، سەبارەت بە پرەنسیپ، ئارمانج، دەسکەوتەکان و پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان:
پرسیاری یه‌كه‌م: ئایا ئارمانجی KCK و ئه‌و رێكخستنه جۆراجۆرانه‌ی گرێدراوی ئه‌وه‌یه كه كوردستانێكی به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆنیاد بنێن یان كوردستانێكی ئۆتۆنومیان ده‌وێت؟ هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه و جوداخوازی چییه؟
گرنگه بزانین سه‌ربه‌خۆیی له چ واتایه‌كدا به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی له واتای نه‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری و ئیراده‌ی هیچكه‌س و هیچ هێزێدكدا بێت، ده‌توانین بڵێین كه بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئێمه به‌ته‌وایی سه‌ربه‌خۆخوازه. به وردبینه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه سه‌ربه‌خۆیی خۆمان له‌م واتایه‌دا بپارێزین. روون و ئاشكرایه هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاونانمانه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی مێژوو هه‌تاكو ئه‌مڕۆ رێباز و هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ی خۆمانمان پاراستووه. هیچ كه‌سێك، هیچ هێز یان دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی ناتوانێت به ئێمه بڵێت كه ” كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م هێز و ئه‌و هێز، هه‌ندێك هێز كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئیراده‌تان دانا و ئاراسته‌تانی كرد”. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌یه كه رێبه‌ر ئاپۆ به پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به بارمته گیرا و ئه‌وه 23 ساڵه له دژوارترین هه‌لومه‌رجی گۆشه‌گیریدا خۆڕاگری ده‌كات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م رێبازه سه‌ربه‌خۆخوازانه‌مانه كه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناتۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازه‌كه‌مانیان خستۆته لیستی تیرۆره‌وه و بوونه‌ته هێزی هانده‌ر و ره‌وایه‌تی دان بۆ هه‌موو چه‌شنه هێرشێك له سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌مان. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی سه‌ربه‌خۆخوازانه‌مان نیشان نه‌دابا، یان له ژێر كاریگه‌ر هه‌ندێك هێزدا بووینایا، ناتۆ و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سیاسه‌تێكی وایان به‌رامبه‌ر به ئێمه نه‌ده‌گرته به‌ر. وڵاتانی ناتۆ با له لایه‌كه‌وه بمێنن، ته‌نانه‌ت وڵاتانی دیكه‌ی سه‌رمایه‌داریش وه‌ك روسیا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ته‌كانمان ناكه‌وێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌وه، بۆچوونێكی نیگه‌تیفانه به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌گرنه به‌ر.
نه هیزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نه وڵاته هه‌رێمییه‌كان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌مان دانێن و ئاراسته‌ی بكه‌ن. بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌مان زۆر به وردبینیه‌وه هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ی خۆی ده‌پارێزێت. ره‌نگه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت كه له‌گه‌ڵ توركیا ناكۆكییان هه‌یه تێكۆشانی ئێمه له به‌رامبه‌ر توركیا به شتێكی ئه‌رێنی بۆ خۆیان له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌م وڵاتانه نه‌یانتوانیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئێمه بكه‌ن و ئاراسته‌مان بكه‌ن. له‌م رووه‌وه، ئێمه هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆ و و ئیراده‌ی ئازادی خۆمان به هه‌موو واتا راسته‌قینه‌كه‌ی وشه‌كه‌وه پاراستووه. ئه‌مه راستیی ئێمه‌یه و جێگای رێز و پێ‌زانین هه‌مووانیشه.
ئه‌گه‌ر بێین و به چه‌مك و ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرنیتی سه‌رمایه‌داری یان ئه‌ده‌بیاتی باوی چه‌ندین سه‌ده‌ی رابردوو قسه بكه‌ین، ئه‌وا تووشی هه‌ڵه ده‌بین. چۆنكه ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌م چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوو، له بنه‌ڕه‌تدا له لایه‌ن هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه شه‌كلی گرتووه. ئه‌م هێزانه سه‌ربه‌خۆیی له‌واتای “نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت” و “ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ”دا به‌كار ده‌هێنن. پێویست ناكات ئێمه‌ش به‌دوای ئه‌وان بكه‌وین و سه‌ربه‌رخۆییی وه‌ك ئه‌وان شرۆڤه بكه‌ین. تێڕوانینێكی وه‌ها ئێمه تووشی هه‌ڵه ده‌كات. نابێت هێزی ئازادیخواز، سۆسیالیست و دیموكراسیخواز به چاوی هێزی هه‌ژموونگه‌را، مێتینگه‌ر و سته‌مگه‌ره‌وه له سه‌ربه‌خۆیی بڕوانن و وه‌ك ئه‌وان شرۆڤه‌ی بكه‌ن. چه‌مكی “ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ” گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندی بورژوازی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات. بورژوازی ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات كه مۆنۆپۆلی (پاوانخوازی – قۆڕخ كردن) كلۆنیالی (مژۆكداری) له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بگرێته ده‌ست. واته خۆی به ده‌ستی خۆی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بڕۆتێنێته‌وه و تاڵانی بكات. به گوێره‌ی ئه‌م چه‌مكه، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ هه‌رێمێكی كۆلۆنی یان كارگه‌یه‌كه كه بۆرژوازی نه‌ته‌وه‌یی بتوانێت تیایدا مژۆكداری بكات. ناوزه‌د كردنی ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌كو “ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ” یان “سه‌ربه‌خۆیی” جیاواز له شاردنه‌وه‌ی مۆنۆپۆلی كۆلۆنیالی له سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت هیچ واتایه‌كی دی نادات.
كاتێك كه له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ین، “ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه” له واتایه‌كی راسته‌قینه‌دا “ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ” نییه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشی به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆوه نییه. له‌م رووه‌وه، هاوواتاكردن و گرێدانی چه‌مكی ” كوردستانی سه‌ربه‌خۆ” به چه‌مكی “ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ” كارێكی راست نییه. چۆنكه دێته واتای ئاساییكردنه‌وه و ره‌وایه‌تیدان به چه‌وسانه‌وه و مژۆكداری ئه‌و چینه سه‌رده‌ستانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت سیسته‌می پاوانخوازی روتاندنه‌وه و مژۆكداری و سته‌م له سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت دابمه‌زرێنن. له‌م رووه‌روه، هه‌ژماركردن و لێكچواندنی چه‌مكی “كوردستانی سه‌ربه‌خۆ” وه‌ك “ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ” كارێكی هه‌ڵه‌یه. نابێت له واتای “نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت”دا له “كوردستانی سه‌ربه‌خۆ” تبَبگه‌ین و وا بڕوا بكه‌ین كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆش دێته دی. ئه‌گه‌ر خۆمان له‌م هه‌ڵه‌یه لانه‌ده‌ین نه ده‌توانین هه‌ڵسانگدنێكی سیاسی راست بكه‌ین و نه‌ش ده‌توانین چه‌مكێكی راست بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی نه‌ته‌وه‌یی پێشبخه‌ین.
ئه‌وه شتێكی مسۆگه‌ره كه PKK كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد و دیموكراتیكی ده‌وێت. به‌ڵام ئێمه ئه‌مه وه‌ك “نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت” یان “ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ” ناگرینه ده‌ست. ئه‌وه درۆیه‌كی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و چینی سه‌رده‌سته كه گوایه سه‌ربه‌خۆیی له رێگه‌ی “نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت”ه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییش ئێستا خۆیان چه‌مكی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ناپارێزن. ئه‌م هێزانه تا دوێنێ لایه‌نگری سنوورێكی داخراو و توندوتۆڵیان بۆ ده‌وڵه‌تان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌م سنوورانه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا نابینن. سنوورێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌بینن كه نه‌رمایی تیایدا هه‌بێت، واته وه‌ك بێژنگ بێت. سه‌رمایه‌داری گه‌یشتۆته ئاستێكی گلۆبال له كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌سره‌فی (لێخۆری)، هه‌ربۆیه ئه‌م سنوورانه ئێدی له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داریشدا نیین. یاسای بنه‌ڕه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه كه سنووره‌كان له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕی ره‌ها و پارێزراوی سه‌رمایه به‌ربه‌ست دروست نه‌كه‌ن. هه‌ندێك لایه‌نیش كه خۆیان گوایه به چه‌پگر داده‌نێن، كه‌وتوونه‌ته ناو خه‌فڵه‌تێكه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌مكه سه‌رمایه‌داری كه “نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت” له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نابینێت دێن و “نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت” وه‌ك چه‌مكێكی دژ به سه‌رمایه‌داری نیشانده‌ده‌ن. ئه‌مانه كاراكته‌رێكی زۆر دۆگماتیكیان هه‌یه كه ته‌نانه‌ت لایه‌نه پاشڤه‌ڕۆیه‌كانی بۆرژوازی به‌كرێگیراوی ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان ده‌پارێزن، كاركته‌ری سه‌رمایه‌داری و مژۆكداری “نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت” نابینن و له رێبازی تێكۆشانی راسته‌قینه دژ به سه‌رمایه‌داری گلۆبال تێناگه‌ن.
ئێدی ئه‌م راستییه ئاشكرا بووه كه ئه‌و وڵات و گه‌لانه‌ی كه پشت به كۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموكراتی نابه‌ستن، ناتوانن ببنه خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ. تا ئه‌و كاته‌ی كه پشت به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتی به‌هێز نه‌به‌ستیت، غه‌یری مومكینه كه بتوانیت ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆت هه‌بێت، به ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆوه له دژی هه‌ر هێزێك رابوه‌ستیت و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت. ئاستی سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل له هه‌ر وڵاتێك گرێداروی ئاستی گه‌یشتنی ئه‌و گه‌له‌یه به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتی. ئه‌گینا دانانی سنوور بۆ وڵاتێك سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌و وڵاته ناهێنێت. خراپترین به‌كرێگیراوی و بێ ئیراده‌یی له‌وانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه سنوورێك به‌ده‌وربه‌ری خۆیاندا ده‌كێشن و وا بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه گوایه بوونه‌ته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ. له‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه‌دا نیشانه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموكراتی به‌دی ناكرێت. كۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموكراتی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌هێز و به ئیراده‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌ر هێزێكی سیاسی پشت به كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ها نه‌به‌ستێت، ناتوانێت خۆی له به‌كرێگیراوێتی رزگار بكات.
ته‌نیا كاتێك ده‌توانیت سه‌ربه‌خۆ بیت، دژه-ئیمپریالیستی بیت، دژه كۆلۆنیالی (مژوكداری) بیت، دژ به داگیركه‌ر بیت كه پشتت به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتییه‌وه قایم بێت. ئه‌گه‌ر پشت به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتی نه‌به‌ستیت، سه‌ربه‌خۆیی مومكین نییه. له‌كاتی شه‌ڕی سارد و جیهانی دووجه‌مسه‌ریدا هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تان به پشت به‌ستن به هێزێكی دیاریكراو ده‌یانتوانی بڵێین كه ئێمه دژه-ئیمپریالیستین. یان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بارودۆخی شه‌ڕ و ناكۆكی له نێوان هێزه جیاوازه‌كاندا، هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت ئیمكانی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه هه‌ڵوێستێكی تا راده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ له خۆیانه‌وه نیشانبده‌ن. به‌ڵام هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه وه‌ك ده‌وڵه‌ت یان وڵاتی سه‌ربه‌خۆخواز ناوزه‌د بكه‌ین. رێبازی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ناكۆكی هێزه گه‌وره‌كان له بارودۆخی سیاسی هه‌نووكه‌یی ره‌نگه به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی (نیسبی) ئیمكانی مانۆڕ و حه‌ره‌كه‌تی بۆ هه‌ندێك وڵات ره‌خساندبێت ، به‌ڵام ئه‌مه ناتوانێت وه‌كو هه‌ڵوێستێكی سه‌ربه‌خۆخواز بخوێنرێته‌وه. ناوزه‌د كردنی ئه‌مانه وه‌كو سه‌ربه‌خۆخواز ده‌بێته هۆی هه‌ڵه تێگه‌یشتن له چه‌مكی سه‌ربه‌خۆیی. هه‌ر تێڕوانینێك كه سه‌ربه‌خۆیی له پشتبه‌ستن به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتیدا نه‌بینێت هه‌ڵه‌یه و ته‌نیا خزمه‌ت به لارێدابردنی راستییه‌كان ده‌كات.
ده‌وڵه‌ت ئامرازێكه له ده‌ستی چینی سه‌رده‌ستدا. پێویسته ئه‌م راستییه هیچ كاتێك له‌بیر نه‌كه‌ین. نه ده‌وڵه‌تی گه‌ل هه‌یه و نه ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی. هه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕسكی گه‌ل و هه‌م سۆسیالیزمیش دوو دیارده‌ن كه به بێ ده‌وڵه‌ت دێنه ئاراوه. هه‌ربۆیه رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌م رسته‌یه دیار ده‌كات، ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له سینییه‌كی زێڕینیشدا ده‌وڵه‌تم پێشكه‌ش بكه‌ن ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه”.
رێبه‌ر ئاپۆ كوردستانێكی دیموكراتی و خۆسه‌ری ده‌وێت كه پشت ببه‌ستێت به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتی. راستترین شێوازی ئازادبوون و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانێكی دیموكراتی و كۆنفیدراڵدا ده‌بینێت كه تیایدا هه‌ر چواربه‌شی كوردستان په‌یوه‌ندی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتووری و ئابوورییان پێكه‌وه هه‌بێت به بێ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستكاری له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا بكرێت. له تێڕوانینی رێبه‌ر ئاپۆدا به‌ده‌وڵه‌تبوون و كوردستانێكی یه‌كپارچه نه ته‌نیا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات به‌ڵكۆ زۆر كێشه‌ی دیش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌ربۆیه به راستیان نابینێت. هۆكارێكی دیش ئه‌وه‌یه كه پێوایه نه ده‌وڵه‌تبوون و نه كوردستانێكی یه‌كپارچه‌ش ئازادی و دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن و جه‌خت له‌وه ئه‌كاته‌وه كه ئه‌م دوو چه‌مكه گه‌لی كورد له كوردستانێكی ئازاد و دیموكراتی و سه‌ربه‌خۆ دوور ده‌خه‌نه‌وه.
دوو رێكار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه به بێ ده‌ستكاری كردنی سنووری ده‌وڵه‌تان ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی بونیاد بنرێت. یه‌كه‌میان جۆرێكی خۆسه‌رییه كه له واتایه‌كی ته‌نگ دا ته‌نیا به پێناسه‌كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ئاوه‌دان ده‌كرێت. دووه‌میشان جۆرێكی خۆسه‌رییه كه تیایدا گه‌ل وه‌كو كۆمه‌ڵگایه‌كی رێكخراو و دیموكراتی له سه‌ر بنه‌مای كۆنفیدراڵی دیموكراتی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، كه‌لتووری، ئابووری و هتد سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی داده‌مه‌زرێنێت. ئازادی و دیموكراسی راسته‌قینه كاتێك دێته دی كه كۆمه‌ڵگایه‌كی رێكخراو و دیموكراتی بتوانێت له سه‌ر بنه‌مای كۆنفیدراڵی دیموكراتی سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بونیاد بنێت. ئه‌م شێوازه‌ی خۆسه‌ری دیموكراتی پێویسته له‌گه‌ڵ شێوازه‌كای دی خۆسه‌ری تێكه‌ڵ نه‌كرێت. ئه‌مه خۆسه‌رییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵگایه‌كی رێكخراو، ئازاد و دیموكراتی بونیاد ده‌نرێت. له‌م خۆسه‌ریه‌دا به‌هێزبوونی نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌ت یان هیچ سیسته‌مێكدا به‌راورد ناكرێت. ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌هێز ده‌كات په‌یوه‌ندییه دیموكراتییه‌كانه. ئه‌و نه‌ته‌وه دیموكراتییانه‌ی كه پشت به كۆمه‌ڵگایه‌كی رێكخراو ده‌به‌ستن، به‌هێز و به ئیراده ده‌بن. له‌م رووه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی مۆدێلێكه كه تیایدا نه‌ته‌وه‌كه زۆترین ئاستی سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌یه و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی نیشان ده‌دات. ده‌وڵه‌ته‌كان نه‌ته‌وه به‌هێز ناكه‌ن، به‌ڵكۆ چینی سه‌رده‌ست به‌هێز ده‌كه‌ن. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، سیسته‌مه دیموكراسییه‌كان كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه به‌هێز ده‌كه‌ن. به‌هێزترین نه‌ته‌وه ئه‌و ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنفیدراڵی دیموكراتی و به پشتبه‌ستن به كۆمه‌ڵگای رێكخراو و دیموكراتی سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بونیاد ده‌نێت. هه‌ربۆیه خۆسه‌رییه‌كی دیموكراتی كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه پێك بێت، ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی سیاسی ده‌هێنێته ئاراوه كه له هه‌موو نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ته‌كان و گوایه ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكاندا به‌دی ناكرێت.
بێگومان لێره‌دا باردودۆخێك هه‌یه كه ئێمه وه‌كو “ده‌وڵه‌ت + دیموكراسی” ناوزه‌دی ده‌كه‌ین. واته، دیموكراسییه‌كی ته‌واو و چواردانگ نییه. به‌ڵام گوزارشت له به‌هێزترین دۆخی كۆمه‌ڵگا ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر “نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت”دا. له‌خۆیدا له دونیای ئه‌مڕۆدا راستییه‌ك نییه كه ناوی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی لێی بنێیت. سه‌ربه‌خۆیی دۆخێكی نیسبی (رێژه‌یی) یه. ئه‌و دۆخه‌ی له دونیای ئه‌مرۆدا هه‌یه ده‌توانین وه‌كو گرێدراوبوون و په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه یان ته‌واوكه‌ر پێناسه‌ی بكه‌ین. هه‌ندێك هۆكاری ئۆبژه‌كتیف و راستی (واقیع) هه‌ن هه‌موو و ده‌وڵه‌ت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ییه‌ك سنووردار ده‌كه‌ن. لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌ی كه گرێدراوبوونێكی دوولایه‌نه و ته‌واوكه‌ر هه‌بن و په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌بنه هۆی شكانی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی هیچ لایه‌ك. له په‌یوه‌ندی “ده‌وڵه‌ت +دیموكراسی”شدا سنوورداركردن و سنووردانانی به‌رامبه‌ر به یه‌ك و دوولایه‌نه بوونی هه‌یه. سیسته‌می “ده‌وڵه‌ت+دیموكراسی” گوزارشت له گرژییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌كات. له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا، ئه‌و سیسته‌می كه به‌هێزه‌وه و به كاریگه‌رییه‌كی زۆرتره‌وه ده‌توانێت ئه‌م گرژی و ئالۆزیانه تێپه‌ڕێنێت و به‌سه‌ركه‌وتویی لێیان بێته ده‌ره‌وه، ته‌نیا دیموكراسییه.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئازادی و ژیانی دیموكراسییانه‌ی گه‌لان و كۆمه‌ڵگاكانه. بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئارمانجانه كامه سیسته‌م و كامه مۆدێل باشترین بێت ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرین. له تێڕوانینی ئێمه‌دا جیابوونه‌وه، دابڕان، دووركه‌وتنه‌وه و دژایه‌تیكردن جیابوونه‌وه و ته‌ڵاقدانی زوڵم و سته‌م و گوشار و هه‌ژموونه. رێگای ته‌ڵاقدانی زوڵمیش به‌ده‌وڵه‌تبوون نییه. ده‌سته‌واژه‌ی “مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان” له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی شروڤه‌ی بۆ كراوه. نابێت سۆسیالیسته‌كان پره‌نسیپ و بۆچوونێكی وه‌هایان هه‌بێت. ئه‌وه‌ی بۆ سۆسیالیسته‌كان گرنگه ئازادی، یه‌كسانی، دیموكراسی، كۆمه‌ڵایه‌تیبوون و خوشكوبرایه‌تی گه‌لانه. بژارده‌ی هه‌موو سۆسیالیست و كۆمه‌ڵگه‌رایه‌كیش یه‌كێتیه‌كی سیاسی به‌رفراوانه له سه‌ر بنه‌مای خوشكوبرایه‌تی گه‌لان و یه‌كێتی دیموكراتی نێوانیان.
دابڕانی كۆمه‌ڵگاكان له یه‌كدی و جیاكردنه‌وه‌یان له رێگای سنووری توندوتۆڵی ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه له‌خۆیدا له‌گه‌ڵ راستینه‌ی مێژوو وكۆمه‌ڵگادا ناگونجێت. به درێژایی مێژوو نه گه‌لان، نه كۆمه‌ڵگاكان و نه كه‌لتووره‌كانیش هیچ كاتێك سنورێكی توندوتۆڵ له نێوانیاندا نه‌بووه و به‌م سنوورانه له یه‌كدی جیا نه‌كراونه‌ته‌وه. به‌ڵكۆ په‌یوه‌ندییه‌كی سیمبیوتیك (Symbiotic ) له نێوانیاندا هه‌بووه و یه‌كدیان به‌خێوه كردووه. یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دیوارێكی قایمی له نێوان خۆی و دونیادا كشا. ئه‌مه دۆخێكی كاتی و نائاسایی بوو له‌گه‌ڵ گه‌وهه‌ری سۆسیالیزمدا نه‌ده‌گونجا. له ئه‌ساسدا، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت سیسته‌می سه‌رمایه‌داریش خۆی دابڕیبایه و جیابوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردابایا، پێویست بوو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئه‌م كاره‌ی نه‌كردبایه. سۆسیالیزمی بونیادنراو كاتێك تووشی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای بوو و رووخا كه بڕوای به خۆی نه‌ما و له‌هه‌ندێك رووه‌وه تووشی هه‌ڵه بوو. خۆ جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌و وڵات و جوگرافیایانه‌ی كه خۆیان به سه‌رمایه‌داری پێناسه ده‌كرد له‌بنه‌ڕه‌تد شێوازێكی دیكه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشی “نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ته”.
به‌درێژایی مێژوو، گه‌لان و كۆمه‌ڵگاكان به شێوه‌ی فیدراسیۆن یان كۆنفیدراسیۆن ژیانیان به‌سه‌ر بردووه. ئیمپراتۆریه‌تێكی ناوه‌ندی وه‌ك بڵی هه‌ر نه‌بووه. له خۆیدا، ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای داننان به هه‌بوونی ئیراده‌ی خۆجێیی سیاسی و ئۆتۆنۆمی و خۆسه‌ری گه‌ل، كه‌لتور، كۆمه‌ڵگا و جوگرافیا جیاوازه‌كان توانیویانه دابمه‌زرێن. له‌م رووه‌وه خۆسه‌ری دیموكراتیك، كۆنفیدراسیۆن و فیدراسیۆنه‌كان سیسته‌مانێكی راستترن بۆ به‌ڕێوه‌بردن، چۆنكه هه‌م له‌گه‌ڵ ره‌وتی مێژوودا ده‌گونجێن و هه‌م ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه گه‌لان و كۆمه‌ڵگاكان ته‌واوكه‌ری یه‌كدی بن. به‌ڵام چه‌مك و كرده‌وه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری وه‌ك “نه‌ته‌وه”، “ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه”، “نه‌ته‌وه‌په‌رستی” و “پاكتاوكردنی كه‌لتووره جیاوازه‌كان” نه چاره‌یه‌كیان بۆ كێشه‌كانی مرۆڤایه‌تی دۆزیوه‌ته‌وه و نه‌ش رێگه‌یان داوه كه شێوازه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری وه‌كو “دیموكراسی خۆجێیی” و “خۆسه‌ری دیموكراتی” له واتای راسته‌قینه‌ی خۆیاندا پراكتیزه ببن. هه‌ركاتێك ئه‌م چه‌مك و زیهنییه‌تانه تێپه‌ڕ بوون، ئه‌و كاته دونیای داهاتوومان ده‌بێته شاهیدی تێپه‌ڕبوونی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان و هاتنه ئاراوه‌ی یه‌كێتیه دیموكراتیه به‌رینه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و ئازادی گه‌لان.
عبدالله ئۆجه‌لان له كتێبه‌كانی خۆیدا باسی تێپه‌ڕاندنی ئابووری سه‌رمایه‌داری و بونیادنانی ئابوورییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای كۆپراتیفه‌كان(cooperatives) ده‌كات. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه كوردستان رزگار بوو، وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان ده‌تانه‌وێت چۆن سیاسه‌تێكی ئابووریی په‌یڕه‌و بكه‌ن؟
تێپه‌ڕاندنی سه‌رمایه‌داری به‌ته‌نیا ئه‌ركی PKK یان هه‌موو سۆسیالیسته‌كان نییه. سه‌رمایه‌داری سیسته‌مێكه كه دیارده‌ی كۆمه‌ڵگابوون له‌ناو ده‌بات. هه‌بوونی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كۆمه‌ڵگابوون هاتۆته ئاراوه و هه‌ر دیارده‌ی به‌كۆمه‌ڵگابوونیشه كه هه‌موو نرخ و به‌ها كه‌لتوورییه‌كانی ئافراندووه. ئێستاكه له‌سه‌ر شێوازی هاتنه ئاراوه و هه‌بوونی هه‌موو مرۆڤایه‌تی هێرشێك هه‌یه. سه‌رمایه‌داری ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌توانێت هه‌بوونی خۆی بونیاد بنێت و درێژه به ژیانی خۆی بدات كه كۆمه‌ڵگا و نرخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قووت بدات و له‌ناویان ببات. هه‌روه‌كو چۆن له جه‌سته‌یه‌كدا كه تووشی شێرپه‌نجه بووه، شانه شه‌رپه‌نجه‌ییه‌كان شانه ته‌ندروسته‌كان له‌ناو ده‌به‌ن و ده‌یانخۆن، سه‌رمایه‌داریش به هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵگا و كۆمه‌ڵایه‌تیبوون به‌ره‌به‌ره قووت ده‌دات و له‌ناوی ده‌بات. هه‌ربۆیه رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رمایه‌داری وه‌كو “دیارده‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌یی” پێناسه كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رمایه‌داری كۆمه‌ڵگا ده‌خوات و له‌ناوی ده‌بات، رێبه‌ر ئاپۆ چه‌مكی ” كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری” به راست نابینێت و ده‌ڵێت كه ناتوانرێت سه‌رمایه‌داری و كۆمه‌ڵگا له‌لای یه‌كدی دابنرێن. تێپه‌ڕكردنی سه‌رمایه‌داری ته‌نیا كێشه‌یه‌كی ئابووریش نییه. پێویسته وا سه‌یری بابه‌ته‌كه نه‌كه‌ین. سه‌رمایه‌داری كێشه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه. فاكته‌رێكه كه هه‌موو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قورس‌تر و قووڵتر ده‌كات. ئه‌و شێوازه‌ی مژۆكداری (كۆلۆنیالیزم) كه به خواردنی كۆمه‌ڵگا ده‌ژیت و ئه‌و مۆدێرنیته‌یه‌ی كه به‌رهه‌می ئه‌م شێوازه‌یه ده‌رنجامێكی له‌مه جیاوازتریشیان نابێت.
رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رمایه‌داری به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه شیكردۆته‌وه. بێگومان ماركس و ئه‌نگلس هه‌وڵدانێكی زۆریان هه‌بووه بۆ شیكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و دره‌نجامی گرنگیشان پێشكه‌ش كردووه. رێبه‌ر ئاپۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه رێز له‌م رێبه‌ره سۆسیالیستیانه ده‌گرێت له هه‌مانكاتدا ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌وان به‌نیوه و ناته‌واو جێیان هێشتووه، ته‌واوی ده‌كات. له‌م رووه‌وه، زۆر شرۆڤه و شیكردنه‌وه‌ی خۆی خستۆته سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی كه له سه‌ر سه‌رمایه‌داری كراون. له ئه‌نجامدا دۆخێكی وه‌ها هاتۆته ئاراوه كه ئه‌گه‌ر له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رمایه‌داریدا شیكردنه‌وه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته باسیان لێوه نه‌كرێت، تێڕوانینێكی گشتگیر و ته‌واو دروست نابێت. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ له‌به‌ر چاو نه‌گیردرێن، تێپه‌ڕاندنی سه‌رمایه‌داری و تێكۆشانی دژی سه‌رمایه‌داری تووشی كه‌موكۆڕی جیددی ده‌بن. به‌تایبه‌ت، پێویست ده‌كات چه‌مكی “مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری” به باشی شیكبرێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. چۆنكه له نه‌بوونی شیكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌هادا تێگه‌یشتن له “مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی” وه‌ك جێگره‌وه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
به‌رله‌وه‌ی باس له چه‌مكی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئابوورییه‌كی جێگره‌وه‌ی سیسته‌می باوی ئابووری ئێستا بكه‌ین، پێویسته ئه‌م بابه‌تانه روون بكه‌ینه‌وه. خۆپاراستنی هه‌مه‌لایه‌نه له دژی سه‌رمایه‌داری ئه‌ركێكی ئینسانیه. یه‌كه‌م هێرش له دژی كۆمه‌ڵگا به هێرشكردنه سه‌ر ژن ده‌ستی پێكردووه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش سیسته‌می مێتینگه‌ری، گوشار، ده‌سه‌ڵاتداری و ده‌وڵه‌ت هاتوونه‌ته ئاراوه. كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه به هه‌ژموونگه‌رایی له سه‌ر ژن و هه‌روه‌ها مێتینگه‌ری و چینایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا سه‌ریانهه‌ڵدا، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی سه‌رمایه‌داری گه‌یشتنه لووتكه. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت وه‌كو كۆمه‌ڵگای مرۆڤ درێژه به ژیان بده‌ین، پێویسته له‌دژی سه‌رمایه‌داری بوه‌ستینه‌وه. ئێستا سه‌رمایه‌داری دۆخێكی مروڤی وه‌های هێناوه‌ته ئاراوه كه كه ته‌نانه‌ت سه‌رمایه‌دارانیش ناتوانن پارێزگاری لێی بكه‌ن. هه‌ربۆیه ئه‌و دامه‌زراوه فكری و ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه له خزمه‌تی سه‌رمایه‌داریدان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه چۆن بتوانن سه‌رمایه‌داری بكه‌نه جێگای په‌سندی مرۆڤایه‌تی. رێبه‌ر ئاپۆش به شیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی سه‌رمایه‌داری ئه‌و خاڵه ده‌ستنیشان ده‌كات كه سه‌رمایه‌دری بۆوه‌ته بارێكی گران به سه‌ر مرۆڤایه‌تییه‌وه و به پشت به‌ستن دانه (data) و ئارگیومه‌نتی په‌یوه‌ندیدار پێویستی تێپه‌ڕبوون له سه‌رمایه‌داری ده‌خاته به‌رچاوی هه‌مووان.
له‌ناوبردنی سه‌رمایه‌داری كاری شه‌و و رۆژێك نییه. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێبكه‌ین. بێگومان پێویست ده‌كات به‌رله هه‌موو شتێك هه‌ژموونی ئایدیۆلۆژیای سه‌رمایه‌داری تێكبشكێنین. هاوشان له‌گه‌ڵ شكاندنی ئه‌م هه‌ژموونه ئایدیۆلۆژییه پێویست ده‌كات كار له‌سه‌ر مۆدێلێكی ئالته‌رناتیفی (جێگره‌وه) ئابووری بكه‌ین كه نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵایه‌تیبوونمان نه‌ڕۆخێنێت به‌ڵكۆ به‌هێزتریشی بكات.
له سه‌رده‌می ئێستادا زیهنییه‌تێكی به‌م شێوه‌یه‌یان داوه‌ته كۆمه‌ڵگاكان و تاكه‌كان: هه‌ندێك ده‌بنه ئاغا و به‌گ، هه‌ندێك ده‌بنه پاترون و ره‌ئیس و خاوه‌ن كارخانه و خاوه‌ن كار، هه‌ندێكیش دبنه ره‌عیه‌ت و كریكار. مرۆڤه‌كان به وه‌رگرنی مووچه و ده‌ستحه‌ق ژیانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن. ئه‌مه خراپترین شێوازی هه‌ژموونی ئایدیۆلۆژییه له مێژوودا. كۆیلایه‌تی ده‌خاته هه‌ناوی مرۆڤه‌كانه‌وه و به خواردیان ده‌دات. وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات كه به خواستی خۆیان ئاماده‌بن ئه‌و شێوازه كۆیلایه‌تییه په‌سند بكه‌ن كه له سه‌رده‌مه سه‌ره‌تاییه‌كانی مێژوودا ده‌سه‌پێنرا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئابووری بنچینه‌ییترین و بنه‌ڕه‌تیترین چالاكی كۆمه‌ڵگایه. له خۆیدا، ئه‌و كاته‌ی كه مرۆڤ بوو به مرۆڤ، واته كاتێك كه بوو به هه‌بوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویستیه‌كانی وه‌ك ماڵ و خۆرادن له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه دابین كراوه. كه‌س ته‌نانه‌ت بیری له‌وه‌ش نه‌كردۆته‌وه كه ئه‌م پێویستییانه به شێوازێكی تاكه‌كه‌سی دابین بكرێن. له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌كاتی گه‌ڕان به ناو سروشتدا په‌یدای كردووه و خواردوویه‌تی، هه‌موو پێویستییه‌كانی دی ژیانی مرۆڤ به شێوه‌ی كاری به‌كۆمه‌ڵ (هه‌ره‌وه‌زی) دابین كراوه. هه‌ربۆیه گه‌وره‌ترین لارێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ مه‌جبوور بێت بنه‌ڕه‌تی ترین چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به شێوه‌ی ره‌عیه‌تی یان كرێكاری كردن بۆ كه‌سێكیتر ئه‌نجام بدات. ئه‌وه‌ی نورماڵ نییه ئه‌مه‌یه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بابه‌ته وه‌كو شتێكی نۆرماڵ و ئاسایی ئه‌وه‌مان پێ نیشان ده‌دات كه رووبه‌رووی چ لارێدانێك بووینه‌ته‌وه. هه‌تا ئه‌م دۆخه نه‌گۆڕین ناتوانین ببینه مرۆڤی راسته‌قینه. به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ببینه كویله و كرێكاری كه‌سێك پێویسته ببینه ره‌نجده‌ری ئیشی خۆمان، واته وه‌كو ره‌نجده‌رێكی كۆمه‌ڵگا پێویستییه‌كانی خۆمان دابین بكه‌ین. پێشكه‌وتنی ته‌كنیك و زانست و په‌ره‌سه‌ندنی ئاستی پسپۆڕی مرۆڤه‌كان پێویسته وه‌ك شێوازێكی دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی كار هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت. له دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی كاردا ئێدی پێویست ناكات كه هه‌ندێك كه‌س ببنه مێتینگه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیازی تایبه‌ت. گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌س ژیانی خۆی به‌رده‌وام بكات و به وره‌یه‌كی به‌رز و ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه به‌شداری ژیانی رۆژانی داهاتووی ببێت.
مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌سه‌ڵاتی ئایدیۆلۆژی خۆی قووڵ كردۆته‌وه. تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه وه‌ها دروست كراوه كه گوایه تاكپه‌ره‌ستی بنه‌ڕه‌تیترین تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤه و مرۆڤ به بێ كۆمه‌ڵگا ده‌توانێت ببێت به مرۆڤ. چه‌مكێكی ئابووری وه‌هایان دروست كردووه كه تیایدا هه‌ندێك كه‌س ده‌بنه پاترۆن(خاوه‌ن كار، ره‌ئیس) و كه‌سانی دیكه‌ش مسۆگه‌ر ده‌بنه كرێكار. تاكپه‌ره‌ستییش به پشتبه‌ستن به‌م چه‌مكه بۆوه‌ته به كه‌لتوورێك. ئێدی ئه‌وه نایه‌ته مێشكی مرۆڤه‌كاندا كه ده‌توانن له گه‌ڵ یه‌ك كۆببنه‌وه، ئابوورییه‌كی به‌كۆمه‌ڵ دروست بكه‌ن، ئابۆری كۆمینال بخوڵقێنن، به‌هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنان بكه‌ن و به یه‌كسانی دابه‌شی بكه‌ن. ئه‌مڕۆ كۆكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به ئارمانجی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش كارێكی ئاسان نییه. چۆنكه له بیر و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤه‌كاندا ئه‌وه هه‌یه كه ببن به كرێكار و فه‌رمانبه‌ر و ده‌ستحه‌ق و مووچه‌یه‌كی باش وه‌ربگرن. له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌مه په‌سندكردنی كۆیلایه‌تییه، ئه‌و چه‌مكه‌یه كه ده‌ڵێت له‌م شه‌رت و مه‌رجه‌ی كۆیلایه‌تیدا با ژیانێكی باشترم هه‌بێت. به‌گوێره‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، مه‌سره‌ف چه‌نده زۆر بێت ئه‌وه‌نده‌ش سوود زیاد ده‌بێت. هه‌ربۆیه ده‌یانه‌وێت پێوانێكی ژیان بخولقێنن كه كرێكاریش بتوانێت له‌گه‌ڵ چینی ناوین له پرۆسه‌ی مه‌سره‌فدا جێ بگرێت. له‌خۆیدا، ئه‌و ده‌ستحه‌قه‌ی كه كرێكار وه‌ریده‌گرێت جارێكی تر بۆ شتومه‌كی مه‌سره‌فی خه‌رجی ده‌كاته‌وه و بۆ جارێكی دی گێڕانه‌وه‌ی بۆ گیرفانی پاترۆنه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
ئارمانجی PKK ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگایه‌ك دابهێنێت كه ئازاد و دیموكراتی بێت و كه‌س نه‌توانێت چه‌پاوڵ و تاڵانی بكات. مادام كه نرخ و به‌های دیموكراسی، واتا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌ل، له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئه‌وكاته پێویسته سیسته‌می ئابووری گه‌لیش دابهێنرێت. ئابوورییه‌كی دیموكراتی شێوازێكی ئابووری بێ پاترۆن و ئاغایه. له ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه گوایه له وڵاته سه‌رمایه‌دارییه‌كاندا هه‌یه شتێك به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل بوونی نییه. هه‌روه‌ها ئابوورییه‌كه‌شی هێ گه‌ل نییه، ئابووری چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه، چۆنكه ئه‌م وڵاتانه له ژێر هه‌ژموونی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندان. ئه‌گه‌ر ئامانجی ئێمه دیموكراسی واته هێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌ل بێت، ئه‌و كاته پێویست ده‌كات ئابۆری گه‌لیش دابهێنین. پێویسته هه‌ده‌فی ئێمه سیسته‌مێكی ئابووری بێت كه تیایدا هه‌ندێك كه‌س پاترۆن و ئاغا و هه‌ندێك كه‌سیش ره‌عیه‌ت و كۆیله نه‌بن. له‌خۆیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له سه‌رمایه‌داریدا دیارده‌ی قۆڕخكردن و پاوانخوازی(monopoly) هه‌ر كو ده‌چێت زۆرتر گه‌شه ده‌كات، ئابوریش زیاتر له جاران له كۆمه‌ڵگا داده‌بڕێت. له‌م رووه‌وه، هه‌ر وه‌كو چۆن له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دیموكراسی ده‌بێته هۆی تێپه‌ڕبوون له سیسته‌مه قۆڕخكار (monopolist) و ئۆتۆریته‌ره‌كان(authoritarian)، له ئابووریشدا دیموكراسی ده‌بێته هه‌ۆی تێپه‌ڕبوون له قۆڕخكاری ( monopolies) و سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی چینه سه‌رده‌سته‌كان.
رێبه‌ر ئاپۆ ده‌یه‌وێت كه به‌رله هه‌موو شتێك ستوونه(column) بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئابووری واته خاك و ئاو و وزه به‌كۆمیناڵ (گشتی)بكرین. ئه‌م سێ فاكته‌ره(element) نابێت ببنه موڵكی هیچ كه‌سێك. بۆچوونێكی كۆمیناڵی به‌م شێوه‌یه پێویسته وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و سیسته‌می ئابووری گه‌ل له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. ئابووری كاتێك دیموكراتیزه ده‌بێت كه سیسته‌مێك كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دیموكراتی له‌ئارادا هه‌بێت. له‌م رووه‌وه، شتی پێویست بۆ ئابووری كۆمیناڵ سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كۆنفیدراڵ و دیموكراتییه كه پشت ئه‌ستوور بێت به كۆمه‌ڵگای رێكخراو و دیموكراتی. پێویسته وابكرێت كه گه‌ل بڕوای به ئابووری دیموكراتی و كۆمینال هه‌بێت و بۆ خۆی به ده‌ستی خۆی ئه‌م ئابووری دامه‌زرێنێت. هه‌ربۆیه شكاندنی هه‌ژمووونی ئایدیۆلۆژی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له سه‌ر ئابووری خاوه‌ن گرنگییه‌كی تایبه‌ته. ئه‌گینا مۆدێلێكی ئابووری له‌و شێوه‌یه نایه‌ته ئاراوه.
له سیسته‌می ئابووری كۆمیناڵدا، ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردن بۆ یه‌كینه‌ی جۆراوجۆری ئابووری كۆمیناڵی هه‌یه. كۆمه‌ڵه‌كان ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌كدی كۆ ببنه‌وه و كۆمینی ئابووری خۆیان دابمه‌زرێنن. ئه‌مانه ده‌توانن هه‌م له شێوه‌ی كۆمینی وه‌به‌رهێنانی گه‌وره بن و هه‌م له شێوه‌ی هه‌رێمی و بچووك. له‌بواری كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و بازرگانیشدا ده‌رفه‌تی دروستكردنی كۆمین بۆ دابینكردنی پێویستییه‌كانی گه‌ل هه‌یه. كۆئۆپه‌راتیفه‌كان cooperativesیش شێوازێكی دیكه‌ی ژیانی ئابووری كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵگاكانه. كۆئۆپه‌راتیفه‌كان ده‌توانن له بواره‌كانی وه‌ك به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شكردن، بازاركردن و گه‌یاندندا چالاك بن. بێگومان هه‌موو ئه‌مانه پێویسته له ئه‌نجامی نیقاش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا ئه‌نجام بدرێن و له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵگایه‌كی رێكخراو ودیموكراتیدا به‌ڕێوه‌بچن. نابێت ئه‌مانه له رێگای زۆر و سه‌پاندنه‌وه ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵكۆ یه‌كینه ئابوورییه‌كان له ئه‌نجامی هاندانی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراتییه‌وه دێنه ئاراوه. كاتێك كه گه‌ل لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه ئابوورییه‌ی بینی كه خۆی به‌ده‌ستی خۆی دایناوه، ئه‌و كات ئابووری كۆمیناڵ روژبه‌رۆژ گه‌شه‌ی زیاتر ده‌كات. به درێژایی مێژوو هه‌ندێك وه‌به‌رهێنان هه‌بوونه كه عایدی تاكه‌كان یان بنه‌ماڵه‌كان بووه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك كاسبی بچووك به شێوه‌یه‌كی دوور له پاوانخوازی درێژه‌یان به هه‌بوونی خۆیان داوه. ئه‌م جۆره كاسبییانه به‌و مه‌رجه‌ی كه خۆیان نه‌كه‌نه بنچینه‌ی سیسته‌می ئابووری، ده‌توانن رۆڵێكی ته‌واوكه‌ر بۆ ئابووری كۆمیناڵ بگێڕن و یارمه‌تیده‌ر بن له ئابووری كۆمیناڵ و دیموكراتیدا. لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه تاكه‌كان یان كاسبییه تایبه‌ته بچووكه‌كان به‌سه‌ر بواری ئابووریدا زاڵ بن، ئابووری كۆمیناڵ به سه‌ر ئه‌واندا زاڵ ببێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مڵكی تایبه‌ت ده‌توانێت هاوشان له‌گه‌ڵ مڵكی كۆمه‌ڵگا (گشتی) دا درێژه به هه‌بوونی خۆی بدات.
له ئابووری كۆمیناڵدا، ده‌ست به سه‌ر ئه‌و ئابوورییه‌دا ناگیردرێت كه له ژێر كاریگه‌ری سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشۆتردا بووه. به‌ڵام هه‌ر وه‌كو چۆن مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌ست ده‌خاته هه‌موو بواره‌كانه‌وه، به یه‌كخستنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره بچووكه‌كان یان به له ناوبردنیان گۆڕه‌پانی خۆی به‌رفره‌ده‌كاته‌وه و قورسایی ئابووری خۆی له هه‌موو گۆڕه‌پانێكدا زیاد ده‌كات و زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریاندا، ئه‌وا ئابووری كۆمیناڵیش خۆی یه‌كانگیر ده‌كات، به‌هره و پیتی خۆی زیاد ده‌كات، به‌شداری پێكردنی خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. بێگومان له ئابووری كۆمیناڵدا، به‌های ئابووری وه‌كو تاكه پێوانی به‌پیت بووین و به‌رهه‌مه‌دار بووین نابێت، به‌ڵكۆ مافی كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كسانی، كارایی، و زۆر ره‌هه‌ندی تری ده‌رونی و ئه‌خلاقی به‌بنه‌ما وه‌رده‌گیردرێن. ژینگه و ئیكۆلۆژی له‌به‌رچاو ده‌گیردرێن. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به ته‌نیا گرنگی به داتا ئابوورییه‌كان بده‌ین و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و بابه‌ته ده‌روونناسیه‌كان له‌به‌رچاو نه‌گرین، ده‌كه‌وینه دۆخی سۆڤیه‌تی رۆخاو و سوسیالیزمی بونیادنراوه‌وه. ئه‌و هه‌ڵه‌ی كه رێبه‌ر سۆسیالیسته‌كان تێكه‌وتن ئه‌وه بوو ئابوورییان كرده ژێرخان و بابه‌ته‌كانی وه‌ك كه‌لتوور و ئایدیۆلۆژیایان وه‌كو سه‌رخان له‌قه‌ڵه‌م دا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ژێرخانی ئابووری سه‌یری به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانیان ده‌كرد، وه‌كو پێویست له‌سه‌ر ئه‌م به‌هایانه راوه‌سته‌یان نه‌ده‌كرد. ئابووری كۆمیناڵ مۆدێلێكه كه له‌گه‌ڵ دیموكراسی، ئازادییه‌كان و به‌های ئه‌خلاقی و كه‌لتوورییه‌كان یه‌كانگیر ده‌بێت و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م به‌هایانه بونیاد ده‌نرێت.
به‌كورتی، سه‌رمایه‌داری بۆوه‌ته بارێك له‌سه‌ر شانی مرۆڤایه‌تییه‌وه و هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له لێگه‌ڕینی ئه‌وه‌دان به مۆدێلێكی نوی ئابووری (هه‌ڵبه‌ت له چوارچێوه‌ی سه‌رمایه‌داریدا) ته‌مه‌نی خۆیان درێژ بكه‌نه‌وه. لێره‌دا پێویسته گه‌ل و هێزه ئازادیخوازه‌كانیش، هێزه دیموكرات و سۆسیالیسته‌كانیش، هه‌وڵبده‌ن سیسته‌مێكی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنن كه سه‌رمایه‌داری تێپه‌ڕێنێت.
ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان چین له بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا؟
ناتوانین هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆژئاوای كوردستانتان بۆ باس بكه‌ین، چۆنكه به راسته‌وخۆ له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا نیین. ئه‌گه‌ر بێین له سه‌ر بنه‌مانی ئه‌و شتانه‌ی كه بیستوومانه و له‌سه‌ریانمان زانیوه، باسی ئه‌م بابه‌تانه‌تان بۆ بكه‌ین، بێگومان ئه‌مه كه‌موكورتی تیایدا ده‌بێت. لێره‌دا ده‌توانین ته‌نیا باس له شتی به‌رچاو و هه‌روه‌ها ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه بكه‌ین كه بڕوامان وابێت ئه‌وا روویانداوه.
له رۆژئاوای كوردستاندا ئه‌وه 8 ساڵه كه هه‌ژموونی ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه. ژیانێكی به بێ ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن. دۆخێكی وه‌هاش هه‌ر به‌ته‌نیا توانیوه‌تی زمینه بۆ زۆر په‌ره‌سه‌ندنی گرنگ بڕه‌خسێنێت. ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هه‌رچه‌شنه پێشكه‌وتنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربه‌ست دروست ده‌كات. ده‌وڵه‌ت وه‌كو گۆڕه‌پانێكی تاڵان سه‌یری ئابووری ده‌كات. ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كی دێوئاسایه، به‌خێوكردنی ئه‌م دێوه تا ناو ئێسقانی خه‌ڵك وشك ده‌كات. له شوێنێك كه ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، خه‌ڵك ده‌چه‌وسێته‌وه و بێ ئیراده ده‌بێت. هه‌ربۆیه ژیانێكی به بێ ده‌وڵه‌ت ده‌بێته هۆی به‌ئیراده‌بوونی كۆمه‌ڵگاكان و تاكه‌كان. له‌خۆیدا، نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت واته هه‌بوونی كه‌شێكی دیموكراسی تا راده‌یه‌كی زۆر. له‌م رووه‌وه، رۆژئاوای كوردستان ئه‌و 8 ساڵه به‌ناو ئه‌زموونێكی گرنگی دیموكراسیدا تێده‌په‌ڕێت. كۆمه‌ڵگای رێكخراو به‌شداره له وه‌رگرتنی بڕیاره‌كاندا. ژن و گه‌نج بوونه‌ته هێزێكی رێكخراو و فاكته‌ری زۆر گرنگی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی رۆڵی ئه‌م هێزانه ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژئاڤادا ناگرسێت. ئه‌م دوو هیزه كۆمه‌ڵایه‌تییه بنه‌ڕه‌تییه سیمای رۆژئاڤایان به ته‌واوتی گۆڕیوه.
رۆژئاڤا له هه‌ر چوارلاوه له گه‌مارۆی دوژمناندایه. ده‌وڵه‌تی سوریا هێشتا دانی به‌و سیسته‌مه دیموكراتییه‌دا نه‌ناوه كه له رۆژئاڤا دامه‌زرێنراوه. ده‌وڵه‌تی توركیا له گه‌ڵ چه‌ته‌كانی عه‌فرین و سه‌رێكانی و گرێ سپی یان داگیر كردووه. له‌م رووه‌وه مه‌ترسی داگیركاری و بڵاوه‌پێكردن به شۆڕش هێشتاش هه‌ر له ئارادایه. له دۆخی وه‌هادا گرنگی خۆپاراستن ده‌رده‌كه‌وێته پێش. هه‌ربۆیه هه‌موو كار و خه‌بات به شێوه‌یه‌كی گرێ‌دراو له‌گه‌ڵ خۆپاراستن به‌ڕێوه‌ده‌بردرێن. له‌هه‌ندێك رووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شۆڕشی رۆژئاڤا له هه‌ندێك بواردا ئه‌م مه‌ترسییه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرت، هێزه داگیركه‌ره‌كان له‌مه كه‌ڵكیان وه‌رگرت. هه‌ربۆیه، ئه‌گه‌ر بێین و شه‌رت و مه‌رجی رۆژئاڤا و باكوور-رۆژهه‌ڵاتی سوریا وه‌كو شتێكی زۆر ئاسایی ببینین و به‌گوێره‌ی ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین. تووشی هه‌ڵه ده‌بین.
له رۆژئاڤادا گۆڕه‌پانێكی ئابووری كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت بێت، نه‌ماوه. راسته شۆڕشێك هاتۆته ئاراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا هێرشی قورسیان له‌سه‌ره نه سیسته‌مێكی ئابووری كۆمیناڵ و نه به‌رهه‌مهێنان و مه‌سره‌ف له رێگه‌ی كۆۆپراتیفه‌كانه‌وه به‌و خێراییه‌ی كه پێویست بوو پێش نه‌كه‌وتووه. كاری ئابووری گه‌ل له گونده‌كاندا له‌رێگه‌ی جوتیاری و ئاژه‌ڵدارییه‌وه و له شار و شارۆچكه‌كانیشدا له رێگه‌ی بازرگانی و كاسبی بچووكه‌وه به‌ڕێوه‌دچێت. له‌م رووه‌وه، له بواری ئابوورییدا، كاسبییه‌كی (بیزنس) ئابووری گرێداروی ده‌وڵه‌ت یان كاسبییه‌ك كه ده‌وڵه‌ت تیایدا باڵاده‌ست بێت بوونی نییه. له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی شۆڕش له رۆژئاڤای كوردستاندا، ئه‌وه‌ی كه ئابووری ئه‌م به‌شه زیاتر پشتی پێی ده‌به‌ستێت یه‌كینه‌ی ئابووری كۆمیناڵ، كۆئۆپراتیفی كشتوكاڵی له گونده‌كان و بازرگانی و كاسبی زۆر بچووكن. پێشتر رۆژئاڤا ناوه‌ندی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری سوریا بوو. ئێستاش هه‌ر دۆخێكی هاوشێوه‌ی هه‌یه. ده‌رفه‌ت و تواناكارییه‌كی زۆر هه‌یه كه ئابووری كۆمیناڵ له‌م به‌شه‌دا پێشبكه‌وێت. به‌هێزبوونی كه‌لتووری كۆمه‌ڵایه‌تی وایكردووه بنچینه‌ی ئابووری سیسته‌می كۆنفیدرالی دیموكراتی به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی و رێكخراو رۆژ له دوای رۆژ له پێشكه‌وتندا بێت.
پارتی كرێكارانی كوردستان له زۆر هه‌رێمدا بوونی هه‌یه. هه‌بوونی PKK له‌م هه‌رێمانه چ قازانجێكی بۆ گه‌ل هه‌بووه؟
PKK له هه‌ر چواربه‌شی كوردستاندا پێشكه‌وتنی زۆر مه‌زنی خولقاندووه و قازانجی زۆری ده‌سته‌به‌ر كردووه. هه‌موو ئه‌و تێكۆشانانه‌ی كه به‌ر له قۆناخی PKK له كوردستاندا هه‌بوون مۆركی چینه باڵاده‌سته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی‌یان پێوه دیاربوو و له بنه‌ڕه‌تدا تێكۆشانێكی سیاسی و سه‌ربازی بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له بواری سیاس و سه‌ربازیشدا نه‌یانتوانی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ دانێن، هیچ گۆڕانكارییه‌كیان له كۆمه‌ڵگای كوردیدا نه‌كرد، یان زۆر كه‌م گۆڕانكارییان كرد. PKK هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنییه‌وه، له كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆدا، توانی له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا پێشكه‌وتنی شۆڕشگێڕانه بهێنێته ئاراوه. له شێوازی بیركردنه‌وه‌وه بگره تا هه‌موو بواره‌كانی دی ژیان گۆڕانكاری ریشه‌یی به بنه‌ما گرتووه. PKK بوو به بزووتنه‌وه‌ی دابڕان له هه‌موو پاشكه‌وتووییه‌كان. رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ر له رۆژی ده‌سپێكه‌وه گۆڕانكاری به بنه‌ما وه‌رگرتووه، گۆڕانكاری هه‌م له هاوڕێیه‌كانیدا و هه‌م له كۆمه‌ڵگادا. هه‌ربۆیه به شێوازێكی ره‌خنه‌گرتن له پاشكه‌وتوویی و هه‌ڵه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان كردووه. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه به بێ تێپه‌ڕاندنی پاشكه‌وتوویی و كۆنه‌په‌رستی و به بێ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری بنچینه‌یی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی به‌ڕێوه‌ناچێت. له‌م رووه‌وه، هه‌ر چركه و ئان و ساتێكی تێكۆشانی PKK له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، كه‌لتووری و ده‌روونی تێپه‌ڕبووه. شۆڕشه نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، دیموكراتی، كه‌لتووری و سیاسیه‌كان هه‌موویان تێكڕای یه‌كدی و له‌ناویه‌كدا ئه‌نجام دراون. به‌رله هه‌موو شتێك، یه‌كه‌م جار بوو كه له كوردستاندا رۆڵه‌ی چینی هه‌ژار و فه‌قیر بزووتنه‌وه‌یه‌كیان دروست ده‌كرد، واته بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل. ئه‌وانه‌ی كه له سه‌رتادا له دامه‌زراندنی گروپی ئاپۆچییه‌كاندا به‌شدار بوون هه‌موویان رۆڵه‌ی گه‌لی هه‌ژار و فه‌قیر بوون. به ته‌نیا ئه‌م راستییه شۆرشێكی مه‌زن، پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن بوو بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان. ئێدی گه‌ل بۆ خۆی، به پشتبه‌ستن به هێزی رێكخراوی خۆی، هه‌موو پێشكه‌وتنه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتوورییه‌كان دیار ده‌كات.
له باكووری كوردستان شار و شارۆچكه و گوند نه‌ماوه كه راپه‌ڕێنی نه‌كردبێت. هێزی رێكخراوه‌یی گه‌ل شوێنی به ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی چۆڵ كردووه. شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی، شۆڕشی دیموكراتی و شۆڕشی كه‌لتووری له واتا راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیاندا ئه‌نجام دراون. كورد ئێدی بۆته راستییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به كاراكته‌رێكی دیموكراتییه‌وه. ئه‌و كورده‌ی كه له‌سه‌ر دۆشه‌كه‌ی مه‌رگ گیانی ده‌دا، هه‌ستایه سه‌ر پێ به‌شداری قه‌ڵه‌مبازی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی بوو. به ده‌یان هه‌زار كچ و كوڕ به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا بوون. یه‌كه‌م جاره له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا كه ژن بتوانێت له ئاستێكی وه‌هادا سوپا و له‌شكری خۆی دابمه‌زرێنێت. گه‌لی كورد ئێستا وه‌كو ئیراده‌یه‌كی سیاسی و دیموكراتی له پێناو دیموكراتیزه كردنی توركیا و ئازادی كوردستاندا تێده‌كۆشێت.
له كوردستاندا هه‌موو كورد پێكه‌وه، به سوننه و عه‌له‌وه‌ی و ئێزیدیه‌وه، به‌شداری تێكۆشانی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی بوون. ئه‌و عه‌ره‌ب، توركمان، ئازه‌ری، ته‌ره‌كه‌مه، ئه‌رمه‌نی و ئاسووری و سوریانییانه‌ی كه له كوردستاندا ژیان ده‌كه‌ن تێكۆشانی ئازادیخوازی كوردستانیان وه‌كو تێكۆشانی ئازادیخوازی خۆیان بینیوه و به‌شدارییان تیا كردووه. راستیینه‌ی “نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی” به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنج راكێش له كوردستاندا ده‌ركه‌وتۆته مه‌یدان.
هونه‌ر و كه‌لتووری كوردیش قه‌ڵه‌مبازێكی مه‌زنی هاوێشت و نرخ و به‌ها كه‌لتووریه‌كانی له‌نوێوه ژیانده‌وه، به له‌نوێوه خه‌مڵاندن و رازاندنه‌وه‌ی ئه‌م نرخ و به‌هایانه‌ش له داهێنانی راستیینه‌ی نوی كۆمه‌ڵایه‌تی كورددا رۆڵێكی گرنگیان بینی.
ژنیش به شێوه‌یه‌كی زۆر ئازایانه هه‌ستایه‌وه سه‌ر پێی. شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن، كاراكتێری ئازادیخوازانه و دیموكراتییانه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی هه‌م قووڵتر و هه‌م به‌رفراوانتر كرد. شۆڕشی كوردستان كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن پێشكه‌وت راستییه‌كی وه‌های خولقاند كه شۆڕشێك چه‌خماخه‌ی شۆڕشێكی نوێتر و جیاوازتری لێبدات. گه‌لی كورد به پشتبه‌ستن به‌و شۆڕشانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن هاتنه ئاراوه بوو به گه‌لێكی به‌هێز و به ئیراده.
شۆڕشی PKK گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن و به‌هێزبوونی له مێژووی كوردستاندا هێناوه‌ته ئاراوه. ئه‌م شۆڕشه كوردییه ته‌نیا به باكووری كوردستانه‌وه سنووردار نه‌ماوه. ئه‌م شۆڕشه له ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌ر چوار به‌شی كوردستانی خسته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه و گۆڕانكاری نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیش داناوه. شۆڕشی فه‌ره‌نسا رووسیای به دوژمن ده‌زانی و دژی رووسیا شه‌ڕی ده‌كرد، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی شۆڕشی راسته‌قینه‌ی تیایدا هه‌بوو توانی له لووتكه‌ی بێ ئیمكانی له‌بواری ئامرازه‌كانی گه‌یاندن و راگه‌یاندندا، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای روسیاش دابنێت. شۆڕشی كوردستان له‌كاتێكدا پێشكه‌وت كه ئامرازه‌كانی زانیاری و گه‌یاندن زۆر پێشكه‌وتوون، هه‌ربۆیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دی كوردستانیش دانا. ئه‌م كارێگه‌ری هێشتاش هه‌ر به‌رده‌وامه و له داهاتووشدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له خۆیدا، به هه‌زاران گه‌نج له رۆژئاوا و باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شداری ریزه‌كانی PKK بوون. زۆر ئاشكرایه كه ئه‌م گه‌نجانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بنه‌ماڵه و ده‌وروبه‌ری خۆیان داده‌نێن. زۆرێك له‌م گه‌نجانه شه‌هید بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كادێرانی PKK و گه‌ریلاكان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌زاران بنه‌ماڵه، به ده‌یان هه‌زار، ته‌نانه‌ت سه‌دان هه‌زار كه‌س له گه‌لی باشوور دروست كردووه، له‌م رێگایه‌یه‌وه كاریگه‌رییان له‌سه‌ریان داناوه و بوونه‌ته هۆی گۆڕانكاری له شێوازی ژیان و تێڕوانین ئه‌واندا. ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری فره‌لایه‌نه‌ی ئه‌م شۆڕشه نه‌بووایه، ئێستا باشووری كوردستان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه تووشی پاشكه‌وتن ده‌بوو و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری تا ئه‌م راده‌یه پێشنه‌ده‌كه‌وت. PKK له بواری نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتووری و هزرییه‌وه گۆڕانكارییه‌كی زۆری له باشووری كوردستاندا دروست كردووه.
له رۆژئاوای كوردستانیش PKK به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌بووه له گۆڕانكاری و ده‌سكه‌وته‌كاندا. رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له ناو خه‌ڵكی رۆژئاوادا مایه‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موویان دانا، به پیاو و ژن، به پیر و گه‌نجه‌وه، هه‌موویانی په‌روه‌رده كرد. به‌هه‌زاران كچ و كوڕی گه‌نج روویان له ریزه‌كانی گه‌ریلا كرد، به‌هه‌زاران گه‌نج له‌م رێگایه‌دا شه‌هید بوون. شۆڕشی رۆژئاوا له‌سه‌ر بنه‌مای هزر و بیر و كاریگه‌ری رێبه‌ر ئاپۆ هاتۆته ئاراوه. گه‌لی رۆژئاوای كوردستان تا راده‌یه‌كی زۆر گرێدراوی رێبه‌ر ئاپۆن. ژنان له‌مه‌دا پێشه‌نگن. ئه‌وه شتێكی روون و ئاشكرایه كه شۆڕشی رۆژئاوا له‌سه‌ر بنه‌مای پارادایمی رێبه‌ر ئاپۆ پێشكه‌وت و نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر كوردستان به‌ڵكۆ له‌سه‌ر هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوین كاریگه‌ری داناوه.
ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا داواكاری و حه‌سره‌تی گه‌ل بۆ ئازادی و دیموكراسی له ئاستێكی به‌رزدایه، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر كاریگه‌ری بیروبۆچوونه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆیه. ئه‌گه‌ر وێڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌ت گه‌لی رۆژهه‌ڵات له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا ویستی ئازادیخوازی خۆی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌مه ده‌رنجامی ئه‌و كاریگه‌رییه‌یه كه PKK له هه‌ر چوار به‌شی كوردستاندا دایناوه.
هه‌روه‌كو بۆ خۆتانیش ده‌یبینن ئه‌و كوردانه‌ی كه ئه‌ندێشه‌ی رێبه‌ر ئاپۆیان په‌سند كردووه له ئه‌وروپا و له هه‌ر چواری لای دونیا خۆیانیان رێكخستووه و وه‌كو جه‌ماوه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز هه‌بوونی خۆیان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌سه‌لمێنن. گه‌لێك كه تووشی جینوساید هاتووه و ئیراده‌ی سیاسی شكاوه ئه‌گه‌ر بتوانێت له شوێنه دوورده‌سته‌كان خۆی رێكبخاته‌وه و هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به شێوه‌یه‌كی چالاك نیشان بدات، ئه‌مه نیشانه‌ی پێشكه‌وتن و ده‌سكه‌وتێكی زۆر گرنگه. ئه‌م ئاسته‌ی رێكخراوه‌یی بوونی كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆته پشتیوانییه‌كی رۆحی و مه‌عنه‌وی گه‌وره بۆ كوردی هه‌ر چواربه‌شی كوردستان. به‌هێزبوونی ئه‌م رێكخراوه‌ییبوونه له ئه‌وروپادا وه‌ك ئه‌وه‌یه كه په‌نجه‌ره‌یه‌ك له كوردستانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا و هه‌موو دونیا بكرێته‌وه. ئه‌م رێكخستنه له هه‌ر چوار گۆشه‌ی دونیادا و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه دایده‌نێت، ده‌سكه‌وتێكی مه‌زنه بۆ هه‌ر چوار به‌شی كوردستان.
له كاتێكدا كه تێكۆشانی PKK ده‌سكه‌وتی زۆر مه‌زنی بۆ هه‌ر چواربه‌شی كوردستان مسۆگه‌ر كردووه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه له باشووریدا فیدراسیۆن هاته ئاراوه، به‌رپرسانی PDK كه له حكوومه‌تدا بوون یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وروپشتیان، ده‌ستیان به پرۆپاگه‌نده‌ی له‌م شێوه‌یه كرد كه گوایه PKK چ ده‌سكه‌وتێكی هه‌بووه. له راستیدا ئه‌م لایه‌نانه به‌م پرۆپاگه‌ندانه‌وه ئاستی كورتبینی و روواڵه‌تی بوونی سۆسیۆلۆژیك، سیاسی، كه‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌خه‌نه روو. له كاتێكدا كه كوردستان بۆ چوار به‌ش دابه‌ش كراوه و ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌كان به پشتیوانی وه‌رگرتن له هێزه ده‌ره‌كییه‌كان سیاسه‌تی جینوساید له سه‌ر كورد په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، مسۆگه‌ر كردنی ده‌سكه‌وت له هه‌ر كام له به‌شه‌كانی كوردستان كارێكی هه‌روا ئاسان نییه. نه‌ك ته‌نیا یه‌ك ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكۆ تا هه‌رچوار ده‌وڵه‌ته‌كه و پشتیوانه‌كانیانیش تێپه‌ڕ نه‌كرێن، ده‌سكه‌وت قازانج ناكرێت. ئه‌مه‌ش گرێدراوی به‌هێزبوونی كورده له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌وه. له‌م رووه‌وه، ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌ندێك هێزی باشووری كوردستان كه ده‌ڵێین ” ئێمه ئه‌مانه‌مان ده‌سكه‌وت، PKK چی ده‌سكه‌وتووه؟” نیشانده‌دات كه ئه‌م هێزانه خاوه‌نی تێڕوانینێكی چه‌نده رووكه‌شیانه‌ن.
له سه‌ره‌وه باسی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌مان كرد كه PKK له كوردستان و كۆمه‌ڵگای كوردیدا هێناویه‌ته ئاراوه. PKK له ده‌سكه‌وته‌كانی باشووری كوردستانیشدا رۆڵێكی چاره‌نووس سازی هه‌بووه. ئه‌گه‌ر PKK نه‌بوایه، ئه‌م ده‌سكه‌وتانه مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوون. به‌رله هه‌موو شتێك PKK كاتێك هاته سه‌ر گۆڕه‌پانی مێژوو كه باشووری كوردستان تووشی نسكۆ و شكست ببوو. نه‌ك ته‌نیا PDK و باشوور، به‌ڵكۆ سیاسه‌تی كورد به گشتی تووشی شكستێكی قورس ببوو. له قۆناخێكی وه‌هادا، ده‌ركه‌وتنی PKK بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانی مێژوو خاوه‌ن گرنگییه‌كی زۆره. هه‌روه‌ها PKK له به‌شێكی كوردستاندا ده‌ستی به تێكۆشان كرد كه هه‌م له رووی جوگرافی و هه‌م له رووی دانیشتووانه‌وه گه‌وه‌رترین به‌شی كوردستانه. له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌وڵه‌تی توركیا پێشه‌نگی دوژمنایه‌تی كورده. بچووكترین بزووتنه‌وه‌ی خۆڕاگری كوردی بۆ خۆی وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كات. PDK په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناتۆ و ئه‌مریكا هه‌یه و ئه‌وه راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه توركیا ته‌نیا به مه‌رجێك ته‌حه‌موولی PDK ده‌كات كه رێگه نه‌درێت له باكووری كوردستاندا هیچ هێز و بزووتنه‌وه‌یه‌كی كوردی گه‌شه بكات. توركیا له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا له چاوی ئه‌مریكا و ناتۆدا گرنگترین وڵات بوو. ئه‌مه‌ش پێگه‌یه‌كی گرنگی بۆ توركیا هێنابووه ئاراوه. توركیا له پێگه‌یه‌كی وه‌هادا، بنه‌ڕه‌تی ترین سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له سه‌ر بنچینه‌ی دوژمنایه‌تی كورد و جینوسایدی كورد دانا. PKK به ده‌ستپێكردنی تێكۆشان له دژی ده‌وڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه، بارقورسییه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر شانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانی لادا و خۆی شانی دا به‌ر ئه‌و باره.
په‌رله‌مانی باشووری كوردستان كاتێك كرایه‌وه كه PDK و YNK له 2ی ئۆكتۆبه‌ری 1992 ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر PKK كرد. ده‌وڵه‌تی توركیا به مه‌رجێك ستاتۆی باشووری قبووڵ بوو كه شه‌ڕی PKK بكه‌ن.. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له دژی PKK نه‌بوایه توركیا ته‌حه‌موولی ئه‌م پێگه‌یه‌ی باشووری نه‌ده‌كرد. بۆ ئه‌وه‌ی كه PKKیان بۆ پاكتاو بكه‌ن، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان دانا. له ساڵی 2003 له گه‌ڵ رووخانی سه‌ددام، فیدراسیۆنی باشووری كوردستان له‌و كه‌شه سیاسیه‌دا هاته ئاراوه كه به‌هۆی تێكۆشانی PKK له هه‌ر چواربه‌شی كوردستان ره‌خسابوو. پاشان ده‌وڵه‌تی توركیا قبووڵ كردنی فیدراسیۆنی باشووری كوردستانی وه‌كو هه‌ڵه‌یه مێژوویی خۆی له‌قه‌ڵه‌م دا و ده‌یه‌ویست له‌ناوی ببات، تا ئه‌و كاته‌ی كه له ساڵی 2007دا له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئاشكرای ئه‌مریكا و PDK له دژی PKK، توركیاش دانی به باشووری كوردستاندا نا. كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بۆش گوتی “PKK دوژمنی ئێمه‌شه” ده‌وڵه‌تی توركیاش به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی دانی به باشووری كوردستاندا نا. له به‌رامبه‌ردا، PDKش بۆ پاكتاوكردنی PKK هه‌موو هاوكارییه‌كی پێشكه‌شی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد و به‌م شێوه‌یه‌ش بوو به به‌شێك له سیاسه‌تی جینوسایدی له دژی گه‌له‌كه‌مان له باكووری كوردستان. ئه‌گه‌ر PDK پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌كردبایا، ئه‌وا ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناچار ده‌ما دان به هه‌بوونی كورد و خۆسه‌ری دیموكراتی كورد له باكووری كوردستاندا بنێیت. به‌ڵام به هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ PDK، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خسا كه بڵێیت ” من دژی كورد شه‌ڕ ناكه‌م، ته‌نیا له دژی PKK و تیرۆریزم شه‌ڕ ده‌كه‌م” و به‌م شێوه‌یه‌ش تا ئێستا سیاسه‌تی جینوساید له باكورری كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات.
PKK له هاتنه‌ئاراوه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی باشووری كوردستاندا كاریگه‌رییه‌كی چاره‌نووسازی هه‌یه. بێگومان گه‌لی باشوور و هێزه سیاسیه‌كانی باشووری كوردستانیش تێكۆشانیان كردووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر PKK ده‌رنه‌كه‌وتبایه سه‌ر گۆڕه‌پانی مێژوو و ئه‌و تێكۆشانه مه‌زنه به‌ڕێوه‌نه‌بردبایه، ئه‌گه‌ر له هه‌موو كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا كاریگه‌ری سیاسی دروست نه‌كردبایه، ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی باشووریش نه‌ده‌هاتنه ئاراوه. له‌م رووه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێین تێكۆشانی PKK بۆ هه‌ر چوار به‌شی كوردستان ده‌سكه‌وتی مه‌زنی خولقاندووه، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌یه كه راستییه‌كه وه‌كو خۆی بهێنینه سه‌ر زمان.
هه‌روه‌كو ده‌زانن له كوردستاندا زۆر كه‌مینه‌ی ئه‌تنیكی وه‌كو ئاسوورییه‌كان هه‌ن. په‌یوه‌ندی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان PKK له گه‌ڵ ئه‌م كه‌مینه ئه‌تنیكییانه چونه؟ چۆن له گه‌ڵیان كار ده‌كات؟
PKK و كورد بۆ خۆیان قوربانی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و دوژمنایه‌تی له به‌رامبه‌ر گروپه ئه‌تنیكی و ئاینییه جیاوازه‌كانن. PKK هه‌م به حوكمی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن هزرێكی سۆسیالیستیه هه‌م به حوكمی ئه‌وه‌ی كه به هاودڵی و هاوسۆزی نزیكی ئه‌م گه‌ل و ئه‌تنیكانه ده‌بێته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا بۆچوونی PKK به‌رامبه‌ر گه‌لان و ئایینه‌كانی دی له سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزی، دۆستایه‌تی و خوشك و برایه‌تی بووه. PKK بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه توانی سوننه و عه‌له‌وی و ئێزیدی له ژێر په‌ك چه‌تردا كۆبكاته‌وه. له‌و گروپه 6 كه‌سییه‌ی كه هه‌وێنی سه‌ره‌تایی PKKیان پێك هێنا، 4 كه‌سیان كوردی عه‌له‌وی بوون. له‌ناو كادێر و سه‌ركرده سه‌ره‌تاییه‌كانی PKK دا زۆر كادێری رێبه‌ر هه‌ن كه خه‌ڵكی توركیان، نموونه‌ی حه‌قی قه‌رار و كه‌مال پیر. زۆر هاوڕێ به ره‌چه‌ڵه‌ك تورك هه‌ن كه له ناو تێكۆشانی PKK دا شه‌هید بوون.
له‌ناو PKK دا هه‌میشه به چاوی دڵسۆزی، دۆستایه‌تی و خۆشك و برایه‌تی له ئاسووری و ئه‌رمه‌نییه‌كان نزیك بووینه‌ته‌وه. چه‌مكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی هیچ كاتێك له‌ناو PKK دا نه‌بووه. PKK هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سوریانییه‌كانی كوردستان له‌و شوێنانه‌ی كه ژیان ده‌كه‌ن بتوانن ببنه خاوه‌نی رێكخستنی خۆیان، به ئازادانه گوزارشت له ئایینی خۆیان بكه‌ن و ببنه خاوه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری. بۆ دامه‌زراندنی پارت و رێكخستنه سوریانییه‌كان هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كمان پێشكه‌ش كردووه. ئارمانجی ئێمه له پێشكه‌ش كردنی ئه‌م هاوكاری و پشتیوانییه ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گه‌لانه وه‌كو ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ئه‌م ئاو و خاكه درێژه به هه‌بوونی خۆیان بده‌ن. بزووتنه‌وه‌كه‌مان كوردستان وه‌كو وڵاتێكی هاوبه‌شی ئاسووری و ئه‌رمه‌نه‌كانیش ده‌بینێت. ئه‌وان شوێنی ژیان و نیشته‌جێبوونی خۆیان چۆن پێناسه ده‌كه‌ن، ئازادن، با وا پێناسه‌ی بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاو و خاكه وه‌ك نیشتمانی خۆیان ده‌بینن و ده‌یانه‌وێت لێره ژیان به‌سه‌ر به‌رن، ئێمه رێزی لێده‌گرین. PKK هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆچوونێكی وه‌های هه‌بووه و له‌گه‌ڵ پێشخستنی چه‌مكی “نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی” له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه، ئه‌م بۆچوونه له سه‌ر بنچینه‌ی مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایدیۆلۆژی و تیۆری دامه‌زراوه. له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی ئاسووریه‌كان و ئه‌رمه‌نییه‌كان ئه‌ندامی یه‌كسان و ره‌سه‌نی ئه‌م ئاو و خاكه‌ن. هه‌موو مافێكیان بۆ ژیانێكی ئازاد و خۆسه‌ر هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌كه‌مان راست ده‌ستنیشان كردبێت و كه‌س به هه‌ڵه لێمان تێنه‌گات، ئه‌وا ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته بۆ ئه‌م گه‌لانه ئێمه جیاكاری پۆزه‌تیف(positive discrimination) بكه‌ین. چۆنكه له كوردستاندا غه‌در له‌مانه كراوه. كورده‌كان نه وه‌ك ئیراده و بڕیاری سیاسی خۆیان، به‌ڵام به ئاراسته‌كردنیان له لایه‌ن چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه، تا راده‌یه‌ك به‌شدارییان كردووه له‌و سته‌م و ناحه‌قیه‌ی كه به‌رامبه‌ر گه‌لی ئاسووری و ئه‌رمه‌نی كراوه. ئێمه به بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه بكه‌ینه گرێیه‌كی ده‌روونی بۆ خۆمان و به بێ ئه‌وه‌ی كه تووشی هیچ دڵه‌ڕاوكێیه‌ك ببین، ده‌توانین ئه‌م سته‌م و ناحه‌قییه له رێگای مسۆگه‌ر كردنی ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان له‌سه‌ر وڵاتێكی هاوبه‌ش تا ئاستێكی باش قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه.
ئێمه به‌رامبه‌ر به ئاسوورییه‌كان هیچ كاتێك نزیكایه‌تییه‌كی نیگه‌تیفه‌مان نه‌بووه و نابێت. له‌م ئاو و خاكه‌دا، ئه‌وان خاوه‌ن به هه‌موو جۆره مافێك ده‌زانین. ئێمه هیچ كاتێك نزیكایه‌تییه‌كی نیگه‌تیف به‌رامبه‌ر به‌وان ناگرینه به‌ر. به‌ڵام ئه‌وان هه‌ندێك كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌وڵه‌تدا هه‌یه، ده‌كه‌ونه نێو نزیكایه‌تییه‌كی نیگه‌تیف به‌رامبه‌ر به ئێمه. له دۆخی وه‌هادا، ئێمه تا ئێستا كاردانه‌وه‌یه‌كمان نه‌بووه به‌رامبه‌ریان، هه‌وڵی ده‌ده‌ین لێیان تێبگه‌ین. له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیشدا، ئێمه نزیكایه‌تی و بۆچوونی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌وان ناگۆڕین. چۆنكه ناسنامه و كاره‌كته‌ری ئێمه وه‌هایه. جار و بار بیستوومانه كه له رۆژئاوادا به‌رامبه‌ر به‌وان هه‌ندێك هه‌ڵه روویداوه و هه‌وڵمانداوه كه كاریگه‌ری خۆمان بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه به‌كار بهێنین. ئه‌م له‌م بواره‌دا زۆر هه‌ستیار هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كه‌ین، هه‌ستیارتر له هه‌موو بواره‌كانی تر. ئێمه ته‌حه‌موولی ئه‌وه‌مان پێ ناكرێت كه ناحه‌قی له گه‌لان و گروپه باوه‌ڕی و ئاینییه‌كان بكرێت. هه‌ر كاتێك كه ئێمه ئه‌م هه‌ستیارییه‌مان نیشان نه‌دا، ئه‌وا ناسنامه و كاره‌كته‌ری خۆمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین و ئه‌مه‌ش دێته واتای بێرێزی كردن به‌رامبه‌ر به رێبه‌ر ئاپۆ. رێبه‌ر ئاپۆ هیچ كاتێك قبووڵ ناكات كه غه‌در و سته‌م له گه‌لان، گروپه ئایینی و باوه‌ڕییه‌كان و ژنان بكرێت. ئه‌وانه‌ی كه غه‌در بكه‌ن هیچ كاتێك لێیان نابوورێت.
له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ئاشووری و پارت و لایه‌نه ئاشوورییه‌كان جار و بار چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ین. هه‌ر داواكارییه‌كیان هه‌بێت، له‌چوارچێوه‌ی ئیمكان و تواناكاری خۆماندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین جێبه‌جێ بكه‌ین. ئیمكان و تواناكارییه‌كانی ئێمه له هه‌مانكاتدا هێ ئه‌وانیشه. له‌م باره‌یه‌وه، فه‌رق جیاوازی ناكه‌ین. په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و راستییه. به‌رده‌وامی به‌و شێوازی خه‌بات و په‌یوه‌ندییانه ده‌ده‌ین كه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌یان ساڵ له‌مه‌وپێش له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر بونیادی ناوه. هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیش كه ئاراسته‌مان بكه‌ن به دڵێكی فراوانه‌وه قبووڵی ده‌كه‌ین.
با باسی بابه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ین، هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له به‌رامبه‌ر كێشه‌گه‌لێك وه‌ك كێشه‌ی فه‌له‌ستین و تێكۆشانی رزگاریخوازی چییه؟ هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستتان چییه له‌به‌رامبه‌ر تێكۆشانی خۆجێییه‌كان و ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا؟
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به دڵسۆزییه‌وه نزیك ئه‌م تێكۆشانانه بووینه‌ته‌وه و پشتگوێمان نه‌خستوون. له خۆیدا، خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌سه‌ر تێكۆشانی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رتاسه‌ری جیهان و به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌م تیكۆشانانه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌رمان دروست كردووه. هۆشی مین و گیاپ بۆ ئێمه وه‌ك رێبه‌ری رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوون. گوته‌یه‌كی هۆ شی مین هه‌یه كه ده‌ڵێت: “هیچ شتێك له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌هادارتر نابێت.” ئه‌م گوته‌یه بوو به ئاراسته‌ی بنه‌ڕه‌تی تێكۆشانی ئێمه. هه‌موو كادێر و هه‌واداره‌كانمان كتێبی “مێژووی پارتی كرێكارانی ڤێیه‌تنام” یان خۆێندۆته‌وه.
تێكۆشانی گه‌لی فه‌له‌ستینیش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئێمه داناوه. رێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌رله‌وه‌ی كوده‌تای 12ی ئه‌یلولی1980 رووبدات، چوونه فه‌له‌ستین. فه‌له‌ستینییه‌كان به گیانی و هاوكاری و ته‌بایی نزیكی ئێمه بوونه‌وه. یه‌كه‌م گروپی گه‌ریلامان له كه‌مپی فه‌له‌ستینیه‌كاندا په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازییان بینی. له دوای كوده‌تاكه‌ی 12ی ئه‌یلولیش، ئه‌و كاته‌ی كه ئێمه بۆ هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوین پاشه‌كشه‌مان كرد ( فه‌له‌ستین و لوبنان و سوریا) فه‌له‌ستینیه‌كان هه‌م دیسان هاوكارییه‌كی زۆریان كردین. له سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕی گه‌ریلایی له پاش كوده‌تاكه‌ی 12ی ئه‌یلول، پشتیوانی و هاوكاری گه‌لی فه‌له‌ستین و هێزه سیاسیه‌كانی بۆ ئێمه جێگای گرنگی و بایه‌خێكی زۆره و هیچ كات نكۆڵی لێ ناكه‌ین. ئه‌وان هه‌میشه وه‌كو دۆستی تێكۆشانی ئێمه ده‌مێننه‌وه. ئێمه‌ش هه‌میشه لایه‌نگری له تێكۆشانی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ین.
هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه له ساڵی 1982دا ئیسرائیل لوبنانی داگیركرد ئێمه له كامپی فه‌له‌ستینییه‌كاندا ده‌ماینه‌وه و له‌لای یه‌ك بووین. له خۆڕاگری دژ به داگیركاری ئیسرائیل‌دا كادێرانی PKK له ریزی پێشه‌وه شانبه‌شانی برا فه‌له‌ستینییه‌كانیان شه‌ڕیان كرد. له‌و خۆڕاگرییه‌دا 11 هه‌ڤاڵی زۆر هێژای ئێمه شه‌هید بوون و نزیكه‌ی 20 هه‌ڤاڵیشمان لێی بریندار بوو. ئه‌م شه‌هاده‌تانه پردێ پته‌ویان له نێوان ئێمه و تێكۆشانی گه‌لی فه‌له‌ستیندا دروست كرد، پردێك كه هه‌رگیز ناڕۆخێت. ئێمه بڕوامان وایه رۆژێك دێت كه گه‌لی فه‌له‌ستین له سه‌ر زێد و خاكی خۆیان له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی خۆیان ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی بونیاد بنێین. ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه چۆنكه تێكۆشانێكی زۆریان له پێناویدا به‌ڕێوه‌برد.
له تێڕوانینی رێبه‌ر ئاپۆدا، PKK ته‌نیا تێكۆشانی گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكۆ تێكۆشانێكی ئازادیخوازنه‌یه بۆ هه‌موو چه‌وساوه‌كان. كرداری PKKش له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی هه‌موو ئه‌و گروپه ئه‌تنیكی و ئایینیانه بووه كه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا چه‌وسێنراونه‌ته‌وه. ئه‌مه پێویستییه‌كی ئایدیۆلۆژیای ئێمه یه. هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه‌شدا بوو كه هه‌موو گه‌لان روویان له PKK كرد و له ناو كادێرانی PKK دا نوێنه‌ری هه‌موو گه‌لان هه‌ن. له خۆیدا، چه‌مكی “نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی” رێبه‌ر ئاپۆ، چه‌مكێكه كه ته‌نیا پشت به یه‌ك گه‌ل و ئه‌تنیسیته نابه‌ستێت، به‌ڵكۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگا ئه‌تنیكی و ئاینییه جیاوازه‌كان تیایدا جێگه ده‌گرن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه پشتیوانی له تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی هه‌موو چه‌وساوه‌كانی جیهان ده‌كه‌ین.
پشتیوانیكردن له تێكۆشانی خۆجێیه‌كان و ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا ئه‌ركی هه‌موو بزووتنه‌وه یان كه‌سێكی سۆسیالیست و دیموكراته. پێویسته له هه‌موو شوێنێك پارێزگاری له مافه‌كانی خۆجێییه‌كانی ئه‌مریكا بكرێت و ئه‌و مافانه‌ی كه لێیان بێبه‌ش كراون بۆیان بگه‌رێندرێنه‌وه. ئه‌وان خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ئاو خاكه‌ن و پێویسته بگه‌نه مافی خۆیان بۆ ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی. پێویسته خۆجێییه‌كانی ئه‌مریكا ببنه خاوه‌ن خاك، ئه‌و خاكه كه بتوانن له‌سه‌ری بژین. زۆر گرنگه كه خۆجێییه‌كان بتوانن له‌و هه‌رێمانه‌ی كه ده‌ژین، ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی بونیاد بنێین.
بێگومان مافی هاوڵاتی یه‌كسان بۆ ره‌شپێسته‌كانیش زۆر گرنگه. مسۆگه‌ر پێویسته له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتووری و سیاسی‌دا هه‌موو دیارده‌كانی وه‌ك جیاكاری و “به بێگانه بینین” دژ به ره‌شپێسته‌كان نه‌مێنن. پێویسته له هیچ بوارێكدا تووشی نایه‌كسانی نه‌بنه‌وه. هه‌موو مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تی هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان قه‌رزداری ره‌شپێسته‌كانن و پێویسته قه‌رزه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه بده‌نه‌وه. واته، دانپێدانان به هه‌موو مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان و مسۆگه‌ر كردنی ژیانێكی یه‌كسان و ئازاد له هه‌موو بوارێكدا بۆ ره‌شپێسته‌كان. هه‌تا ئه‌م مافانه مسۆگه‌ر نه‌كرێن، نه ئه‌مریكییه‌كان و نه مرۆڤایه‌تیش ناتوانن له واتای راسته‌قینه‌ی وشه‌كه‌دا خۆیان وه‌كو دادپه‌روه‌ر، به‌ویژدان، ئازاد و دیموكرات ناوزه‌د بكه‌ن.
رزگاری و ئازادی ژن یه‌كێك له‌و بوارانه‌یه كه له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورددا جێگایه‌كی گرنگی هه‌یه. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به شێوه‌یه‌كی زۆر راست و مافدار وه‌های گوتووه: “تا ژن ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگاش ئازاد نابێت”. ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد له‌م بوارانه‌دا چین؟ دیدی داهاتووی ئێوه چییه سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئازادی ژن؟
راسته، رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، تا ژن ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگاش ئازاد نابێت. به‌ڵام تێڕوانینی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ژن ته‌نیا له‌م ئاسته‌دا نامێنێته‌وه، تێپه‌ڕی ده‌كات. تا ئه‌و كاته‌ی كه هه‌موو كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر گیان و رێبازی ئازادی ژن ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و سیاسی خۆی بونیاد نه‌نێت، ژنیش له واتا راسته‌قینه‌كه‌یدا ناگاته ئازادی. چۆنكه ژن وه‌ك راستینه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆیله كرا، و وه‌ك ره‌گه‌زێك چه‌وسێنرایه‌وه، مێتینگه‌ری له‌سه‌ر په‌یڕه‌و كرا و به بێگانه و غه‌یر ناوزه‌د كرا. هه‌ر بۆیه پێویست ده‌كات هه‌موو كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر رێبازی ئازادی ژن رێكبخرێته‌وه. ژنیش و كۆمه‌ڵگاش ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌توانن ئازاد ببن كه ژن مۆركی خۆی له هه‌موو ژیان و ئازادییه‌كانی بدات. بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌رك به گرنگی ئازادی ژن بكرێت، رێبه‌ر ئاپۆ گوتی: “تا ژن ئازاد نه‌بێت، ئازادی چینایه‌تی و ئازادی نه‌ته‌وه‌ییش نایه‌نه دی.” چۆنكه یه‌كه‌م چه‌وسانه‌وه، یه‌كه‌م كۆیلایه‌تی و یه‌كه‌م كۆلۆنیالیزم و مژۆكداری (به‌كار هێنان) له‌سه‌ر ژن په‌یڕه‌و كراوه. هه‌ربۆیه ته‌نیا به ئازادی ژن ده‌توانرێت كۆیلایه‌تی و مژۆكداری له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵكه‌ندرێت. به‌م شێوه‌یه بنچینه‌ی هه‌موو كۆیلایه‌تییه‌كان هه‌ڵده‌گیردرێت و ئازادی له هه‌موو بواره‌كاندا مسۆگه‌ر ده‌بێت.
له كوردستاندا، ژنان له ریزی پێشه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانن. ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا ژنان له‌م ئاسته‌دا پێشه‌نگایه‌تییان بو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه، ته‌نیا ژنی نه‌گۆڕی، به‌ڵكۆ هه‌م كۆمه‌ڵگا و هه‌م پیاویشی گۆڕی. چۆنكه تا ئه‌و كاته‌ی وه‌رچه‌رخانێك له پیاودا نه‌ێیته ئاراوه، ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی له واتا راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیدا مسۆگه‌ر نابێت. سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و هه‌موو سیسته‌مه مژۆكدار و چه‌وسێنه‌ره‌كان پشت به زیهنییه‌تی پیاوسالاری ده‌به‌ستن. هه‌ربۆیه بۆ تێپه‌ڕبوون له هه‌موو سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ر و مژۆكداره‌كان و به تایبه‌ت بۆ تێپه‌ڕبوون له دوایینترین نوێنه‌ری ئه‌م سیسته‌مانه واته مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، وه‌رچه‌رخانی پیاو خاوه‌ن گرنگییه‌كی ئیگجار زۆره. چۆنكه هه‌موو ئه‌م سیسته‌مانه سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی پشتبه‌ستوو به پیاوسالارین. هه‌ر بۆیه ژن به مسۆگه‌ر كردنی وه‌رچه‌رخانی پیاو و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش وه‌رچه‌رخانی هه‌موو كۆمه‌ڵگا، له واتا راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیدا رۆڵی دایك ده‌گێڕێت. لێره‌دا پێویسته راستییه‌كی كۆمه‌ڵگای كوردستان بهینینه سه‌رزمان: هه‌ر پێشكه‌وتنێك كه له كوردستاندا رووبدات، ژن تیایدا رۆڵی دایك ده‌گێڕێت، ئه‌مه‌ش رۆڵی ژن به شێوه‌یه‌كی زۆر روون و ئاشكرا نیشان ده‌دات. له كوردستاندا، ئه‌وانه‌ی كه له ریزی پێشه‌وه رژانه ناو گۆڕه‌پانه‌كان و خۆپشاندانیان كرد ژنان بوون. ئه‌وانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیان كرد ژنان بوون. هه‌مان ژنان به گرتنه‌به‌ری رێگای شاخ رێپێوانی ئازادی خۆیانیان به‌رده‌وام كرد. هه‌ژماری ژن له ناو گه‌ریلادا رووی له زیادبوون كرد. یه‌كینه‌كانی ژن، فه‌رماندارانی ژن و له‌شكری ژن دروست كران. پارتی ژنان دامه‌زرێنرا. ئێدی راستییه‌كی ژن دروست بوو كه به‌ته‌واوی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی خۆسه‌ر رێكده‌خات، به‌ڕێوه‌ده‌بات و شه‌ڕ ده‌كات. به‌ده‌ر له‌و دۆخانه‌ی كه به‌شداری پلاننامه‌ی هاوبه‌ش و چالاكی هاوبه‌ش و فه‌رمانداری هاوبه‌ش ده‌بن، ژنان بۆ خۆیان له‌شكرێكی گه‌ریلایان بونیادنا. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا فه‌رماندارانی ژن به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌یه كه فه‌رماندارێتی گشتی شه‌ڕدا. بێگومان له‌شكرێكی هاوبه‌ش هه‌یه كه له دژی دوژمن شه‌ڕ ده‌كات. چۆنكه سه‌ركه‌وتن به رێكخستنی هاوبه‌ش و پلاننامه‌ی هاوبه‌ش و چالاكی هاوبه‌ش دێته دی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، ژن خاوه‌ن رێكخستن و ژیانی تایبه‌ت به خۆیه‌تی. خۆیان فه‌رمانداره‌كانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، خۆیان ئه‌رك و شوێنی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن و هه‌موو بڕیارێك سه‌باره‌ت به ژن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژن و هه‌موو هه‌ڤاڵانی ژن وه‌رده‌گیردرێت. رێكخستنبووینێكی له‌م شێوه‌یه بۆ ژنان خاوه‌ن گرنگییه‌كی تایبه‌ته.
له بواری رێكخستنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژنان ئێدی ئاستی به‌شداری یه‌كسانیان تێپه‌ڕاندووه و له ژیانی رێكخستنی و تێكۆشاندا رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی ده‌گێڕن. زۆربه‌ی كاته‌كان، هه‌ژماری هه‌ڤاڵی ژن له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییدا له هه‌ژماری هه‌ڤاڵی پیاو زۆرتره. هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵانی ژن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه رێكخستنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا رۆڵێكی كاریگه‌رتر ده‌بینن.
دامه‌زراندنی پارتی له لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستاندا تێكۆشان ده‌كه‌ن كارێكه كه بۆ یه‌كه‌م جار له جیهاندا ئه‌نجام ده‌ده‌رێت. به دامه‌زراندنی پارتی ژنان، ئه‌وان ده‌توانن له سه‌ر رێبازی ئازادی ژن گفتوگۆی ئایدیۆلۆژی خۆیان قووڵتر بكه‌نه‌وه. تێڕوانینی ئه‌وان بۆ قۆناخی سیاسیش هه‌ر له ئاراسته‌ی ئه‌م گفتوگۆیه ئایدیۆلۆژیایه‌دایه. له هه‌مانكاتدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه رێكخستنێكی خۆسه‌ریان هه‌یه، زانابوون و ئه‌زموونی هه‌ڤاڵانی ژن له بواره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، رێكخستن و شێوازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان زۆرتر ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه، كاتێك كه كێشه له ناو بزووتنه‌وه‌ی ژناندا دێیته ئاراوه، ئه‌مانه به پشتبه‌ستن به هێز رێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژنان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. هه‌ر بۆیه بڕوابه‌خۆبوونی ژنان زیاد ده‌بێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه له ناو سیسته‌می پیاوسالاریدا ببنه خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێز. ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ژنی كورد له ناو بزووتنه‌وه‌ی ژنانی جیهاندا خاوه‌ن رۆڵێكی كاریگه‌ر و پیشه‌نگه. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ژنانی كورد پشت به پارتی خۆسه‌ری خۆیان ده‌به‌ستن. به‌م شێوه‌یه پارتی ژنان هه‌روه‌كو چۆن ژنان به‌هێزتر ده‌كات، كاریگه‌ری و قورسایی ژنان له تێكۆشانی سیاسی و ئایدیۆلۆژیشدا زیاتر ده‌كات. ئه‌م راستییه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنَت كه تا ئه‌و كاته‌ی ژن به‌شێوه‌یه‌كی خۆسه‌ر خۆی به‌رێكخستن نه‌كات، ناتوانێت له واتای راسته‌قینه‌دا ببێته خاوه‌ن هێز. به ته‌نیا پشت به‌شتن به یاسا و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وی كه له رێگه‌ی یاساییه‌وه یه‌كسانی و ئازادی مسۆگه‌ر بكرێت، نه به‌ته‌واوی ژن رزگار ده‌كات و نه‌ش ده‌یكاته خاوه‌ن ئیراده. یه‌كسانی و ئازادی ته‌نیا ئه‌و كاته واتای ده‌بێت كه پشت به رێكخستن و ئیراده‌ی ژنان ببه‌ستێت. پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی رێكخراوه‌یی ژنان، نه‌ك ته‌نیا ئازادی ژن مسۆگه‌ر ده‌كات ، به‌ڵكۆ له ئازادبوون و ژیانی دیموكراتی هه‌موو كۆمه‌ڵگاشدا رۆڵێكی دیاریكه‌ر ده‌گێڕێت. له‌م رووه‌وه، به‌پارتیبوونی ژن گرنگترین دامه‌زراوه‌ی ئایدیۆلۆژی و سیاسییه كه له ئازادی كۆمه‌ڵگادا رۆڵ ده‌گێرێت. تێگه‌یشتنێكی وه‌ها و هه‌وڵدان بۆ پێشخستنی ئه‌م پارتییه و هه‌روها زاڵكردنی چه‌مكی پارتیبوونی ژن له كوردستان و جیهاندا، له ئازادی مرۆڤایه‌تی و ژیانی دیموكراتی دا رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێرَێت.
هاوسه‌رۆكایه‌تی، له بواری نوێنه‌رایه‌تی یه‌كساندا شۆڕشێكی خولقاندووه و كاراكتێرێكی دیموكراتی و ئازادیخوازنه‌ی به سیاسه‌ت به‌خشیوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له سه‌ر به‌دیموكراتی كردنی كۆمه‌ڵگادا. به‌تایبه‌ت، ئه‌و ژنانه‌ی كه چاویان به ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی ده‌كرێته‌وه، هه‌م له‌م ده‌سكه‌وتانه به خاوه‌ن ده‌رده‌كه‌ون و هه‌م له پێناو هه‌میشه‌یی كردن ئه‌م ده‌سكه‌وتانه و به‌كۆمه‌ڵایه‌تی كردنیان تێكۆشانێكی مه‌زن به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌مڕۆ له كوردستاندا تێكۆشانی ئازادی ژنان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژنان داناوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی پته‌وبوون و شكستنه‌هێنانی تێكۆشانی ئازادیمان. چۆنكه تێكۆشانی ئازادی ژنان ده‌بێته هۆی به‌رفراوانتربوون و قووڵتربوونی تێكۆشانی ئازادی هه‌موو كۆمه‌ڵگا.
گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ژنی كورد ئه‌وه‌یه كه پشت به زانستی ژن ده‌به‌ستێت. ئه‌م زانسته‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای “ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژن” و رێبازی ئازادیخوازی رێبه‌ر ئاپۆ بونیاد نراوه. زانستی ژن یان “ژنولۆژی” هه‌موو خه‌باته‌كانی ژنان له‌سه‌ر بنه‌مای راست و زانستی پێشده‌خات. ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌و شتانه‌ی كه تا ئێستا وه‌كو مێژووی كۆمه‌ڵگاكان نوسراون، پڕن له هه‌ڵه و كه‌م و كورتی. مێژووی نووسراوی كۆمه‌ڵگاكان و مێژووی مرۆڤایه‌تی زۆر كه‌م و كورتی تیایدا هه‌یه. ژنۆلۆژی به راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه و كه‌موكورتییانه، زانستێكی راستی خوێندنه‌وه‌ی مێژوو پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌كات و داهاتووش به شێوه‌یه‌كی راستتر بونیاد ده‌نێت. له‌م روانگه‌یه‌وه، ژنۆلۆژی یه‌كێكه له مه‌زنترین شۆڕشه هزرییه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی. ژنۆلۆژی زانستێكی كۆمه‌ڵناسییه كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه به نیوه‌چڵی و ناته‌واوی ماونه‌ته‌وه ته‌واویان ده‌كات و مێژووی هزر و بیر سه‌ره‌راست ده‌كاته‌وه. گه‌وره‌ترین شۆڕشی مرۆڤایه‌تییه له‌بواری زانستی كۆمه‌ڵگادا. تا ئه‌و كاته‌ی كه زانستی ژنۆلۆژی پێشكه‌وتن به خۆیه‌وه نه‌بینێت و هه‌موو راستیینه‌ی مێژوی ژن ده‌رنه‌خاته روو، هیچ دانه‌یه‌كی(DATA) كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژویی به شێوه‌یه‌كی راست و ته‌واو پێشكه‌ش ناكرێت. رێبه‌ر ئاپۆ بۆ راست تێگه‌یشتن له زانستی كۆمه‌ڵگا و مێژووی مرۆڤایه‌تی راستی ژنی شرۆڤه كرد و ژنۆلۆژی، واته زانستی ژنی، پێشخست و زیاتر له هه‌ر زانایه‌ك زیاتر له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بۆ ئازادی ژن تێده‌كۆشن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته راوه‌سته‌ی كرد. هه‌رچه‌نده زانستی ژنۆلۆژی تازه خه‌ریكه په‌ره ده‌ستێنێت، به‌ڵام زۆر ئاسۆی گه‌وره‌ی له مێشكی مرۆڤایه‌تیدا كردۆته‌وه. به‌م شێوه‌یه‌ش رێگه‌ی له‌به‌رده‌م ئازادی مێشكی مرۆڤ كردۆته‌وه. ئازادبوونی مێشكی مرۆڤ هه‌موو زنجیر و كۆت و به‌نده‌كانی نێو ژیان ده‌شكێنێت و ئازادی مرۆڤایه‌تی مسۆگه‌ر ده‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی ده‌وێت، پێویسته به‌رله هه‌موو شتێك گرنگی به ژنۆلۆژی، واته زانستی ژن بدات و به تێڕوانینێكی مێژوییه‌وه هه‌موو ئه‌و راستی و چه‌وتی و هه‌ڵه‌یانه ببینێت كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی مرۆڤایه‌تییه‌وه تا رۆژی ئه‌مڕۆ روویان داوه. كاتێك كه مرۆڤایه‌تی ئه‌م راستییه‌ی بینی، لابردنی هه‌موو پاشكه‌وتوویی، سته‌م، چه‌وساندنه‌وه و به‌ربه‌سته‌كان خێراتر ده‌بێت و ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانێكی دیموكراتی له سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن ده‌بێته بنچینه‌ییترین فۆرمی ژیانی مرۆڤایه‌تی.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان، ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنانی كورد دانانێت، به‌ڵكۆ كاریگه‌رییه‌كی قووڵ له‌سه‌ر هه‌موو ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین داده‌نێت. له توركیاوه بگره هه‌تا وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران، كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێكۆشانی ئازادیخوازی هه‌موو ژنان داده‌نێت. ئه‌مڕۆ له توركیادا ژن وه‌كو هێزێكی دینامیك و زیندوو ده‌رده‌كه‌وێت و ویستی ئازادیخوازی ژنان له وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌ره‌ده‌ستێنێت. ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه ژن ده‌بێته بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا.
ئاسۆی ئێمه سه‌باره‌ت به داهاتووی ژنان روون و ئاشكرایه. سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ده‌بێته سه‌ده‌ی ژنان. ژنان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا رۆڵی دیاریكه‌ریان ده‌بێت. تێكۆشانی ژنان قووڵایی و پانتایه‌كی زیاتر به ئازادی و دیموكراسی ده‌به‌خشێت و ئازادی و دیموكراسی ده‌گه‌نه واتای راسته‌قینه‌ی خۆیان. هه‌ر ژیانێك كه مۆركی ژنی پێوه نه‌بێت و ژن تیایدا ئازاد نه‌بێت، به نیوه و ناته‌واوی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مرۆ مرۆڤایه‌تی نیوه و ناته‌واوه. ژیانێكی نیوه‌چڵیش كه‌م و كورتی تیایه، بێ تام و خوێیه. ئه‌و ژیانه‌ی كه ژن تیایدا ئازاد بێت، جۆش و خرۆشی زۆرتره، ره‌نگاوره‌نگتره، و جوانتره. ئازادی ژن ده‌بێته مایه‌ی پێشكه‌وتنی زۆر مه‌زنی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری. ئابووری له‌گه‌ڵ ژینگه هاوئاهه‌نگ ده‌بێت. ئه‌و دونیایه‌ی كه ئازادی ژنی تیا زاڵ بێت، دونیایه‌كی بێ شه‌ڕه، و ژیانێكی ئازاد و یه‌كسان و دیموكراتی تیایدا زاڵ ده‌بێت. ئازادی مۆركی خۆی له هه‌موو بواره‌كانی ژیان ده‌دات و له هه‌موو هه‌نگاو و گوتارێكدا ره‌نگ ده‌داته‌وه. په‌یوه‌ندی ژن و پیاو له سه‌ر بنه‌مای هاوژیانی ئازاد، ده‌بێته بنچینه‌ی هه‌موو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌بێته بنه‌ڕه‌تی ژیانی ئازاد و دیموكراتی له هه‌موو دونیادا.
له كۆتاییدا، به بگه‌ڕینه‌وه بۆ بابه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. هه‌ڵسه‌نگاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان سه‌باره‌ت به هێزه گلۆباڵه‌كان و به‌تایبه‌ت ناتۆ چییه؟ توركیا وڵاتێكی ناتۆیه. ئایا بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان تێكۆشان له به‌رامبه‌ر فاشیزمی توركیا وه‌كو به‌شێك له تێكۆشانێكی به‌رفراوانتر به‌رامبه‌ر له ئیمپریالیزمی ناتۆ ده‌بینێت؟
ئه‌و كاته‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیمان پێ نایه سه‌ر گۆڕه‌پانی مێژوو، له نیوان ناتۆ و په‌یمانی وه‌رشۆ شه‌ڕێكی سارد له ئارادا بوو. توركیا رۆڵی سه‌ربازگه‌یه‌كی هه‌بوو كه یه‌كێتی سۆڤیه‌تی له باشووره‌وه گه‌مارۆ ده‌دا. له‌م رووه، گۆڕانكاری سنووره‌كان با له لایه‌كه‌وه بمێنێت، ته‌نانه‌ت گۆڕانكارییه‌كانی سیاسه‌تی ناوخۆیی توركیاش له لایه‌ن ئه‌مریكا و ناتۆوه ئاسته‌نگ ده‌كرا. ئه‌مریكا و ناتۆ هیچ ته‌حه‌موولێكیان بۆ گۆڕانكاری دیموكراسی له توركیادا نه‌بوو. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بوو كه له پێناو رێگریكردن له پێشكه‌وتنی بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕه‌كانی توركیا و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كوده‌تاكه‌ی جه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازییه‌كانیان كرد له ساڵی 1980. پاش كۆده‌كاتكه به‌رپرسێكی ناتۆ گوتی ” كوڕه‌كانی خۆمان كاره‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام دا”. له‌م رووه‌وه، كاتێك كه تێكۆشانی ئێمه په‌ره‌سه‌ندنی به خۆیه‌وه بینی، یه‌كسه‌ر ناتۆ رووبه‌روومان وه‌ستایه‌وه. ناتۆ وه‌كو مه‌ترسییه‌ك سه‌یری بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌ی ده‌كرد. كۆنسۆلی ئه‌مریكا له شاری ئادانای توركیا، كه به‌رپرسی دۆسیه‌ی كوردستانه، له ساڵی 1978 راپۆرتێك بۆ ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی CIA له تاران به‌رز ده‌كاته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا هاتووه كه ئاپۆچییه‌كان (واته PKK) رێكخراوێكی زۆر مه‌ترسیدارن. هه‌ربۆیه ناتۆ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی ریزی پێشه‌وه‌ی خۆی له باشووری سۆڤیه‌ت، واته رژێمی توركیا، نه‌ڕۆخێت، كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام دا.
كاتێك كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیمان له 15ی ئابی ساڵی 1984دا ده‌ستی به تێكۆشانی گه‌ریلایی كرد یه‌كه‌م كه‌س كه هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌رمان وه‌رگرت ناتۆ بوو. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی و هاوكاری توركیای كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌ریلا سه‌ركوت بكات. ئه‌وه ناتۆ بوو كه به به‌تیرۆریست ناوزه‌د كردنی PKK ره‌وایه‌تی دا به هێرشه‌كانی توركیا. تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه هێزی گلادیۆی ناتۆ ئۆلۆف پالمه‌ی(Olof Palme) سه‌رۆك وه‌زیرانی سویدیان كوشت و تۆمه‌ته‌كه‌یان خسته پاڵ PKK. به‌م شێویه ویستیان ره‌وایه‌تییه‌كی زۆرتر به پاكتاوكردنی PKK بده‌ن. ئه‌و كاته شه‌ڕی سارد له لووتكه‌ی خۆیدا بوو و ناتۆ ده‌یه‌ویست ئه‌م شه‌ڕه بباته‌وه. ناتۆش له ئۆلۆف پالمه زۆر نارازی بوو. (چۆنكه ئۆلۆف پالمه پشیتوانی له تێكۆشانی گه‌لان ده‌كرد – وه‌رگێڕ). به كوشتنی ئۆلۆف پالمه هه‌م له‌و رزگاریان بوو و هه‌م ویستان به تاوانباركردنی PKK، له PKKش رزگاریان بێت.
ناتۆ رێكخستنێكی سه‌ربازییه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هێزه سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیسته‌كان ده‌پارێزێت. هه‌ر بۆیه گه‌لان و كۆمه‌ڵگاكان ده‌كه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا ئه‌ندامێكی ناتۆیه، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا چاوپۆشی له سیاسه‌تی جینوسایدی توركیا به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كه‌ن و له كرداردا پشتیوانی لێده‌كه‌ن. شه‌ڕی سارد كۆتایی هاتووه، به‌ڵام هێشتاش ناتۆ هه‌ر پشتیوانی له توركیا ده‌كات. ناتۆ توركیا هه‌م له به‌رامبه‌ر روسیا و هه‌م بۆ سه‌ركوتكردنی هێزه شۆڕشگێڕ و دیموكراسیخوازه‌كان رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌كار ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر چی له قسه‌دا ده‌ڵێن كه دژ به ئه‌لقاعیده و داعشن، به‌ڵام بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی كه گه‌وره‌ترین شه‌ڕیان دژ به داعش كرد، واته بۆ هێرشكردنه سه‌ر شۆڕشی رۆژئاوا و PKK، ناتۆ پشتیوانی له توركیا كرد. ئه‌مه راستییه‌كه كه چۆنایه‌تی پێكهاته‌یه‌كی وه‌كو ناتۆ به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا ده‌خاته به‌رچاوان.
كاتێك كه ئه‌م راستییانه له‌به‌ر چاو ده‌گرین، ده‌توانین بڵێین كه تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به شێویه‌كی ناراسته‌وخۆ تیكۆشانێكه له دژی پیلان و به‌رژه‌وه‌ندییه گڵاوه‌كانی ناتۆ. ناتۆ هێشتاش هه‌ر به هێشتنه‌وه‌ی PKK له ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا بۆوه‌ته هاوكار و ته‌نانه‌ت به‌شێك له شه‌ڕی جینوسایدی توركیا له دژی گه‌لی كورد. ناتۆ ده‌ڵێت كه گوایه له به‌رامبه‌ر تیرۆریزم پشتیوانی له دیموكراسی و ئازادییه‌كان ده‌كات. ئه‌مه قسه‌یه‌كه بۆ گه‌وجاندنی خه‌ڵك و ده‌یه‌وێت كاراكتێره راسته‌قینه‌كه‌ی به‌م دیماگۆژییه بشارێته‌وه. دوژمنی سه‌ره‌كی ئازادی و دیموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا ده‌وڵه‌تی توركیایه. هێزی ناتۆش كه هێزیكی سه‌ربازی ئه‌مریكا و ئه‌وروپایه پشتیوانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه. PKK و كورد پێشه‌نگی ئازادی و دیموكراسی رۆژهه‌ڵاتی ناوینن. پارادایمی “كۆمه‌ڵگای دیموكراتی و ژینگه‌پارێزی و ئازادیخوازی ژن” كه له لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆ پێشكه‌ش كراوه، بۆوه‌ته كلیلی پێشكه‌وتنی دیموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین. گه‌لی كورد به هۆی ئه‌و كاراكتێره دیموكراتییه‌ی كه هه‌یه‌تی، بۆوه‌ته پێشه‌نگی دیموكراتیزاسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی ناوین. رۆژئاوای كوردستان به‌هه‌شتی دیموكراسی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه. ئه‌وه‌ی كه به مۆڵه‌ت و هاوكاری ئه‌مریكا هێرشی ئه‌م به‌هه‌شته ده‌كات ده‌وڵه‌تی توركیای ئه‌ندامی ناتۆیه! ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه ته‌نیا له ناوخۆی توركیادا، به‌ڵكۆ له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوینیشدا دوژمنی سه‌ره‌كی دیموكراسییه. ئه‌و هێزه‌ش كه له به‌رامبه‌ر توركیا تێكۆشان ده‌كات PKK یه. له‌م رووه‌وه، PKK بنه‌ڕه‌تی ترین هێزی دیموكراتیبوون و شۆڕشی دیموكراتییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا. به‌ڵام توركیا به پشتیوانی ناتۆ هێرشی ئه‌م هێزه دیموكراسییه ده‌كات. هه‌ربۆیه، ناتۆ لایه‌نگری له هێزه دیموكراسی و ئازادیخوازه‌كان ناكات، به‌ڵكۆ لایه‌نگری له هێزه فاشیسته‌كان ده‌كات. له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا، پشتیوانی سه‌ره‌كی داعش و ئه‌لقاعیده و هێزی هاوشێوه‌ی ئه‌مانه ده‌وڵه‌تی توركیایه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا هه‌ڵوه‌شێته‌وه و توركیا ببێته وڵاتێكی دیموكراتی، ئه‌وا له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا نه داعش ده‌مێنێت و نه ئه‌لقاعیده. به‌ره‌ی نوسره و هێزه‌كانی دیش كه وچه‌ی داعش و ئه‌لقاعیده‌ن له ماوه‌یه‌كی كورتدا پاكتاو ده‌بن. له‌م رووه‌وه، تێكۆشانی ئێمه له هه‌مانكاتدا تێكۆشانی هه‌موو هێزه دیموكراسیخوازه‌كانه له دژی ناتۆی پشتیوانی هێزه فاشیسته‌كان.
به‌كورتی، ناتۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی پاشماوه‌ی شه‌ڕی سارده كه ره‌وایه‌تی نه‌ماوه، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان ده‌كات و هه‌ربۆیه پێویسته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.