١ حوزەیران ٢٠٢٢
قەرەیلان: شەڕی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بانگەوازە بۆ هەمووان
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پەکەکە بۆ بوون و ئازادیی گەلی کورد دەجەنگێت و وتی: بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بانگەوازە بۆ هەمووان، پێویستە هەموو کەسێک بەپێی ئەو بانگەوازە هەڵسوکەوت بکات”.
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە هەڕەشە و گوشارەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر وڵاتانی ئەسکەندەناڤی، دۆز لە ئەڵمانیا بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی ‘ڕێکخستنە تیرۆریستیەکان’، هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەشداریی جەردەوانان لە هێرشەکانی دژ بە گەریلا دا کرد.
دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر کەرکوک و مەخمور و ڕۆژاڤا و چەندین ناوچەی تر. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە. لەم دواییانەدا لە چەمچەماڵ و بامەڕنی ٤ کەس شەهیدبوون، کە دوانیان منداڵ بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. ئەو هێرشانە مانای چیە؟ ئێوە دەتوانن لەو بارەیەوە چی بڵێن؟
پێش هەموو شتێک ئاشکرایە دەوڵەتی تورک تیرۆری دەوڵەت لە دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەبات. سەرنج بدەن لە کەرکوکەوە بۆ عەفرین و شەهبا یەک جۆر هەڵسوکەوتیان هەیە. واتە دوژمن خەڵکی ئێمە لە ناو ئۆتۆمبێلەکانیان دا، یان لە ناو ماڵەکانیاند، یان لەسەر کارەکانیاندا دەکاتە ئامانج و هێرشیان دەکاتە سەر. پێشتر لە شەنگال زۆرێک لە پێشەنگە هێژا و بەنرخەکانی گەلی ئێزدیمان وەک مام زەکی و سەید حەسەن و بەم دواییانەش دژار و زەردەشت شەهید بوون. لەکوبانێ و لە قامیشلۆ هێرشیان ئەنجامدا، ئەو جۆرە هێرشانە لە سەرتاسەری ڕۆژئاوادا ئەنجام دەدەن. وەک ئێوەش وتتان، لەم ڕۆژانەی دواییدا لە چەمچەماڵ و مەخمور و بامەڕنی ئەو جۆرە هرشانە ڕوویاندا، سەرەتا لێرەدا یادی هەموو شەهیدەکانمان دەکەمەوە، کە لە ئەنجامی هێرشی دوژمن‌دا گیانیان لە دەست داوە.
ئەوانە هەموویان شەهیدی شۆڕشەکەمانن. هەندێکیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەندێکی تریشیان لە ڕێگەى سیخوڕەکانەوە بۆ دروستکردنی کۆنترۆڵی خۆیان لە سلێمانی تیرۆریان ئەنجامدا، بۆیە پێش هەموو شتێک یادی محەمەد زەکی چەلەبی و هەروەها جارێکی‌تر یادی ئەنجوومەن ئارام حاجی خەڵکی چەمچەماڵمان و خزمەکەى ئیسماعیل ئیبراهیم و یادی هەموو شەهیدانی مەخمور و شەهیدە گەنجەکانمان و یادی منداڵانی بامەڕنی دەکەمەوە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و خێزانەکانیان دەکەم. ئێمە خۆمان بە هاوبەشی ئازارەکانیان دەزانین و دەمانەوێت لەڕێگەی کار و خەبات و تێکۆشانەوە خاوەندارییان لێ بکەین و خوێنیان بە فیڕۆ نەڕوات. پێویستە لە دژی ئەو کردەوە تیرۆریستییانەی دەوڵەتی تورک تێ‌بکۆشین. ئێستا ئەوە لایەنێکی تر هەیە. دەوڵەتی تورک چۆن دەتوانێت تاوەکو کەررکوک بڕوات و هێرش ئەنجام بدات.
لایەنەکانی ئەمەیە؛ یەک، ئەو هێزانەی کۆنترۆڵی ئاسمانی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە هێزی وەک ئەمریکا بەرپرسیارییەتی خۆیان لە ئەستۆدایە. لە ڕۆژئاوا ئەمریکا و ڕوسیا بەرپرسیاریەتیی خۆیان هەیە، ئەگەر ئەمان قبوڵی نەکەن و رێگا نەدەن ئەوا ناتوانن هێرش بکەن. لە لایەکی ترەوە سیخوڕ هەیە، بێگومان سیخوڕی کوردن و ئەوانەیان هەیە. ئەم هێرشانە هێرشە تیرۆریستین. بەداخەوە هێزە هەژمونگەراکان هاوبەشن لەگەڵیدا، هەرچەندە بە قەسە دەڵێن، پێویستە بوەستێنرێت، بەڵام وادیارە دەوڵەتی تورک سوود لە بۆشایی وەردەگرێت و ڕەزامەندیی خۆی وەرگرتبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو کردەوانە. واتە کاری دەوڵەتی تورک چیە، کە بڕوات لە ٢٥٠ کیلۆمەتری قوڵایی ناو خاکی عێراق دا خەڵک شەهید بکات. ئەو دەسەڵات و رێگەپێدانەی لە کوێ پێدراوە؟ بەڵام هیچ کەسێک نییە وەڵامی بداتەوە، بۆیە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە نزیک دەبێتەوە و خەڵکەکەمان شەهید دەکات.
ئەمە مەسەلەیەکی خەبات و تێکۆشانە. نادادپەروەری و ناهەقییەکی گەورە لە تێکۆشانی ئازادیی کورددا هەیە. مرۆڤی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر دەکەنە ئامانج، ئەمانە هەموویان نیشتمانپەروەرن، ڕەنگە ئەو منداڵانەی بامەڕنی بە شێوەیەکی جەماوەری و بە کۆمەڵ کرابنە ئامانج و دەیانەوێت لە ناو کۆمەڵگەدا ناکۆکی دروست بکەن. بە تایبەتی دەیانەوێت لە دژی بزووتنەوەکەمان خەڵک سارد بکەنەوە، ناڕەزایەتی دروست دەکەن ڕەنگە بیانەوێت شەڕێکی ناوخۆیی لەنێوان کورددا دروست بکەن، واتە لە هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان ئامانجی خۆیان هەیە. سەرەڕای ئەوەش دەوڵەتی تورک بە فەرمی دەوڵەتێکە، بەڵام ئەم کوشتنانە ئەنجام دەدات و تیرۆر بەڕێوەدەبات، پێویستە هەمووان دژی ئەمانە هەڵوێست وەربگرن و تێکۆشان ئەنجام بدەن. ئێمە خاوەنداری لە یادی ئەو شەهیدانەمان دەکەین و ڕێگا نادەین خوێنیان بە فیڕۆ بڕوات.
نابێت گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەمانەدا بێدەنگ بێت. بانگەوازمان بۆ گەلەکەمان، گەلی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان، خەڵکی خۆشەویستی سۆران، خەڵکی بادینان هەیە، کە لە بەرامبەر ئەو کردەوانەی تورکیادا بێدەنگ نەبن. هەروەها گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستان. هێزی ئێمە گەلە. ئێمە بە کاردانەوەکانی گەل، بە جووڵەی گەل دەتوانین دژ بە دوژمن ببینە هێز و ئیرادە. پێویستە گەلەکەمان زیاتر لە دژی ئەو هێرشانە کاربکەن و ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر و بەرامبەر ئەو هێرشانە بوەستنەوە و ناڕەزایی خۆیان نیشان بدەن.
لەم ڕۆژانەی دواییدا سوید و فینلاند ویستیان بچنە ناو ناتۆ، بەڵام تورکیا ئەو داواکارییەى ڤیتۆ کرد. سەرنج و شرۆڤەى زۆر لەسەر ئەو بابەتە هەیە. ئێوە ئەم بابەتە چۆن هەڵدەسەنگێنن و ئامانجی دەوڵەتی تورک چییە؟
لەسەد ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی تورک هەمیشە لە ناکۆکیی هێزە هەژموونگەراکان سوودی وەرگرتووە و لە دژی گەلی کورد کۆمەڵکوژی و کوشتاری ئەنجام داوە. ئێستاش دەیەوێت سوود لەو دەرفەتانە وەربگرێت. ئێستا مشتومڕێک لەنێوان ڕوسیا‌و ناتۆ سەبارەت بەجەنگی ئۆکرانیا هەیە و دەیەوێت سوود لەمەش وەربگرێت، بەڵام ئەو ڕاستییەی لێرەدا ڕوون بوویەوە، ئەوەیە کە جیهان تێگەشتووە، دەوڵەتی تورک سیاسەتی خۆی لەسەر بنەمای دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد بەڕێوەدەبات. هەموو دەرفەتێک بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی هەندێک پشتیوانی تاوەکو دژایەتیی کورد و کوشتار لە دژی کورد ئەنجام بدات. لە سکاندیناڤیا و لە وڵاتانی سکاندیناڤیا هەندێک دیموکراسی هەیە، دەوڵەتی تورک لێی دەترسێت. ئەو لە دیموکراسیی سکاندیناڤییەکان دەترسێت. بۆچی دەوڵەتی تورک چەکی ڤیتۆ بەکاردەهێنێت؟ تێبینی و لێکدانەوەی زۆر لەسەر ئەم بابەتە هەیە، بەڵام من دەڵێم دوو تایبەتمەندیی گرنگی هەیە.
دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئەمانە بخاتە دەستی خۆی و ئەوەش زۆر مەترسیدارە، پێویستە ڕای گشتی بزانێت، پێش هەموو شتێک، سوید و فینلاند بزانن، کە دەوڵەتی تورک ئێستا چەکی کیمیایی لە دژی ئێمە بەکاردەهێنێت. ئەم چەکانە چەکی قەدەغەکراون، تاوانن لە جیهاندا و تاوانێکی گەورەن. بۆ ئەوەی کەسی دەنگ نەکات قەرەباڵغیی دروست کرد و وتی: “من دژی تیرۆر شەڕ دەکەم، پێویستە پشتگیریم بکەن”. یەک؛ دەیەوێت ئەو تاوانانە پەردەپۆش بکات. لە ئێستاوە ڕێگریی لێ بکات، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک دەستوەردان لە تاوانەکەیدا نەکات، چونکە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین تاوانی جیهانی و گەردوونی ئەنجام دەدات. ئەمە گەورەترین مەترسییە. واتە دەیەوێت ڕێگری لە دەستوەردانی هەموو کەسێک بگرێت تاوەکو بتوانێت کیمیایی بەکاربهێنێت و گەریلاکای ئەوێ لەناوببات و بە ئەنجامەکانی خۆی بگات. یەکێک لە هۆکارەکان ئەوە بوو، کە بەو ڕادەیە قەرەباڵغیی دروستکرد.
دووەم، دەیەوێت ئابڵوقەی سەر چەکە سەربازییەکان، کە بەسەر تورکیادا سەپێندراوە، ناتۆدا ئەو ئابڵوقەیە لاببات. بۆچی؟ چونکە دەوڵەتی تورک بە چەکی ناتۆ شەڕ دەکات. بۆ نمونە ئێستا بەو ڕادەیەک کاری تیرۆریستی و تیرۆریزم لە باشوور و لە ڕۆژئاوا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان ئەنجام دەدات، کە هەموو پارچەکانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و کەنەدا و وڵاتانی ترەوە بۆی هاتوون، واتە تورکیا مۆنتاژی دەکات و ئەوە تەکنیک و تەکنە لۆژیای ناتۆیە، وڵاتانی ناتۆ ئێستا تۆزێک ئابڵۆقەیان لەسەر دروست کردووە و بەو هۆیەوە لاواز بووە. ئەو دەیەوێت ئابڵۆقەکە هەڵبوەشێتەوە. لەبنەڕەتدا ئەم دوو ئامانجەیان هەیە: لەکاتی بەکارهێنانی کیمیایی دا کەس هەڕەشەی لێ نەکات و دووەمیان ئەوەیە ئابڵۆقەکەی لەسەر هەڵبگیرێت، یانی شتی تری وەک ئەوەى، یەپەگە ئەوە دەکات و نازانم هاوپەیمانیی چی… ئەوانە هەموویان قسەن و تورکیاش دەزانێت ئەوە ڕوونادات.
واتە هەموو کەسێک دوای بەرژەوەندیەکانی خۆی دەکەوێت، هێزەکانی سەر بە ڕۆژئاوا بەرژەوەندی خۆیان هەیە و لەوەدا سازش لە گەڵ دەوڵەتی تورک ناکەن، بەڵام دەوڵەتی تورک لە بنەڕەتدا بۆ ئەم دوو بابەتە بەو ڕادەیە دەنگە دەنگ دروست دەکات و مشتومڕێکی زۆر دروست دەکات. دەیەوێت بەو شێوەیە جیهان کەڕ بکات و لە کوردستان درێژە بە کوشتارەکانی خۆی بدات. ئامانجەکەی ئەوەیە، چەک بەدەست بهێنن و بەو چەکانە درێژە بە کۆمەڵکوژیەکانی بدات و چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت. لەم بارەیەوە بەڕاستی هەڵوێستی هێزەکانی ناتۆش زۆر سەرنج ڕاکێشە، بەتایبەتی سکرتێری ناتۆ و بەرپرسێکی ئەمریکا لەو بارەیەوە قسەیان کرد بۆ نموونە دەڵێن: “دەتوانین هەستیارییەکانی تورکیا لەبەرچاو بگرین” هەستیاریی تورکیا چییە؟ هەستیاریی تورکیا ئەوەیە، کە دەیەوێت گەلی کورد پاکتاو بکات و لەناوی ببات. ئەوە هەستیاریی ئەوە. لەبەر ئەوەیە ئەو وتەیە، کە دەڵێن، دەبێت ئێمە ڕەچاوی بکەین، وتەیەکی ڕاست نییە.
دیارە ئەو دەوڵەتانە، یان سیستەمی ناتۆ دەیەوێت بۆ بەرژەوەندیی خۆی کوشتارکردن و کۆمەڵکوژکردنی کورد نەبینێت، یان هەر بە نەبووی بزانێت و فەرامۆش بکات، یان پشتیوانێی لێدەکەن. ئەمە زۆر مەترسیدارە دەوڵەتی تورک هیچ هەستیارییەکی نییە. ئەویش هەموو کوردێکی ئازادیخواز و ئەو کوردانەی مافی سروشتیی خۆیان دەوێت بە تیرۆر دەزانێت و ڕۆژئاواش بە تیرۆر دەزانێت. ئێستا ٥ ملیۆن کەس لە ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین. ئایا هەموویان تیرۆریستن؟ سەرەڕای ئەوەش دەیەوێت هەموو نەتەوەکان و خەڵکی ئەوێ دەربکات و نەتەوەیەکی تر بهێننە ئەوێ. لەم سەردەمەدا دەیەوێت تاوانی پاکتاوی نەتەوەیی ئەنجام بدات. واتە، میانڕەوی و نزیکبوونەوەی وەک ‘پێویستە هەستیاریی لەبەرچاو بگیرێت’ هەموو شتەکان پێچەوانە ئەوە نادروستە. هیوادارین ئەو دەوڵەتانە گەلی کورد نەکەن بە قوربانی. سەیر بکەن، ئێمە بەرەنگاری کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا دەبینەوە. ئەو شەڕەی ئێمە دەکەین ئەوەیە و ئەوە بەرخودانی ئێمەیە.
ئێمە بە دوای مافێکی ڕەواوەین و مافێکی ڕەوا بەڕێوەدەبەین. ئێمە شەڕ لە دژی ناتۆ ناکەین، ئێمە لە دژی ئەمریکا شەڕ ناکەین، ئێمە لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا تێدەکۆشین، بەڵام ئەوان پشتگیری لەم کۆمەڵکوژییانەی تورکیا دەکەن، ئێمە دەمانەوێت ئەوان پشتگیری لەو کۆمەڵکوژییانەى تورکیا نەکەن. بەسە، ئێوە تا ئێستا لەگەڵ تورکیا هاوبەشیتان کرد لەمەودا نەبنە هاوبەشی کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا لە کوردستان، ئەمە داواکاریی ئێمەیە و بە تایبەتیش دەوڵەتەکانی سکاندیناڤی نابێت سازش لەگەڵ تورکیا بکەن و باج بە تورکیا بدەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت سێبەر بخاتە سەر دیموکراسییەکەیان. بۆ ئەوەی بچنە ناو ناتۆ دەیانەوێت باجیان لێ بستێنن. نابێت ئەوان باجیان پێ بدەن. ئێمە لە کوردستان دۆزێکی مافدارانە بەڕێوەدەبەین، دەوڵەتی تورک درۆ دەکات و هیچ مەترسییەک بۆ ئەوان نییە، بەڵکو دەیانەوێت ناوچەکانی میساقی میلی داگیر بکات و سیاسەتی داگیرکاری و جینۆساید لەسەر کوردستان پەیڕەو بکات. پێویستە هەموو کەسێک دژی ئەمە بوەستێتەوە، ئەو دەنگە دەنگەی دەوڵەتی تورک دروستی دەکات لە بنچینەدا بۆ ئەوەیە بتوانێت لەم سیاسەتەیدا سەربکەوێت.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا پارێزەران بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی “تیرۆر” سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیایان کرد و دەستبەجێ وتەبێژێکی وەزارەتەکە وتی” ئەو بابەتە لە بەرنامەی ئێمەدا نییە” ئێوە وەک لایەنێکی ئەم دۆز و بابەتە –کە ئێوە یەکێک لە سکاڵاکارەکانیشن-، سەبارەت بەم کەیس و بابەتە چی دەڵێن؟
پارێزەرەکانمان ڕەنج دەدەن و بەڕاستی بە شێوەیەکی فیداکارانە و بە شێوازی لێهاتوانە و بەهرەمەندانە ئەو پارێزەر هێژایانە کار دەکەن، من سڵاویان لێ دەکەم و پیرۆزبایی‌یان لێ دەکەم. دەبێت ئەوە بزانین، کە نەک تەنیا بەرگری دەکەن و بەرگری لە نەتەوەیەک دەکەن، کە لە مێژوودا بەبێ پارێزەر ناسراوە پارێزگاریی لێدەکەن. واتە پێشتر پێیان دەوت: “گەلی بێ پارێزەر و بەرگری”. ئەمڕۆ ئەوان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا ڕەنج بۆ گەلێکی وەها دەدەن و کاری بۆ دەکەن، ئەمە شتێکی هێژا و بەنرخە، کارێکی مرۆیی، کارێکی ئینسانییە، بۆیە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لەم کارەکەیاندا.
پەکەکە لە کوردستان کار و تێکۆشانێکی ڕەوا بەڕێوەدەبات. گەلی کورد لە ناوچەی میزۆپۆتامیا کۆنترین و دێرینترین و بەتەمەنترین و خاوەنی دەوڵەمەندترین کولتور و زمانن، بەڵام ئەمڕۆ هەموو شتێکیان لێ قەدەغەکراوە. تەنیا قەدەغەکردن نییە، بەڵکو دەیانەوێت سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن و سڕینەوە لەسەر کوردستان پەیڕەو بکەن. پەکەکە مافی بەرگری ڕەوا لە دژی کۆمەڵکوژی و تیرۆری دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبات. پەکەکە تیرۆر نییە، ئەگەر ئەمڕۆ ئەڵمانیا داگیر بکرێت، فەرەنسا داگیر بکرێت، وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەرانی ئەوێ هەمان کار دەکەن، کە پەکەکە ئێستا دەیکات، پەکەکە مافی کولتور، زمان و هەبوون دەپارێزێت و بۆ ئەوە کار دەکات و تێدەکۆشێت، بەڵام دەوڵەتی تورک تیرۆریزم لە دژی پەکەکە و لە سەر گەلی کورد بەڕێوەدەبات. ئێمە دژی هەموو جۆرە تیرۆریزمێکین سەیرکە کێ زۆرترین شەڕی دژی تیرۆریزمی داعش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردووە؟ ئەوە پەکەکە نەبوو؟ گەلی کورد بوو و لەناو گەلی کورددا بەگشتی پەکەکە زۆرێک لە هێزەکانی خۆی لە کەرکوکەوە بۆ کۆبانێ خستەکار بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر.
پەکەکە دژی هەموو جۆرە تیرۆرێکە. دژی تیرۆری دەوڵەتی تورکە، دژی تیرۆری داعشە، دژی تیرۆری بەرەی نوسرەیە. پەکەکە دژی هەموو جۆرە تیرۆرێکە و ڕاستیەکە ئەوەیە، بەڵام دەوڵەتە سەرمایەدارییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان چی‌یان کرد؟ پەکەکەیان خستە لیستی تیرۆرەوە. ئەمە نادادپەروەرییەکی گەورەیە. ئەمەش ڕێگە بە دەوڵەتی تورک دەدات، کە کۆمەڵکوژی لە کوردستان ئەنجام بدات و توندوتیژی بەکاربهێنێت. ئەم لیستە بە مانای پەسندکردنی توندوتیژییەکانی دەوڵەتی تورکە. دانانی ناوی پەکەکە لە لیستەکەدا بە مانای پشتیوانیکردنە لە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک. ئێمە دەمانەوێت هیچ دەوڵەتێک نەبێتە هاوبەشی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک. پەکەکە دۆز و دۆسیەیەکی نەتەوەیی بەڕێوەدەبات، دۆسیەیەکی کۆمەڵایەتییە و تێکۆشانێکی ڕەوایە. دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ توندوتیژی بەکاردەهێنێت، ئێمە شەڕمان ناوێت، دەوڵەتی تورک شەڕی دەوێت. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کێشەی کورد بە کوشتن و خوێنڕشتن چارەسەر بکات.
ئێمە دەمانەوێت لەڕێگەی دیالۆگەوە کێشەی کورد چارەسەر بکەین. ڕێبەر ئاپۆ چیی وت؟ ئەگەر تۆ دەرفەت بۆ من بڕەخسێنیت، من ئەم کێشەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا چارەسەر دەکەم. مەگەر وای نەگوت؟ ئایا دەوڵەتی تورک قبوڵی کرد؟ نەخێر. کەاتەى ئەوەى کوشتن و کوشتاری دەوێت ئێمە نین، بەڵکو دەوڵەتی تورکە، بۆیە دەبێت ئەو دەوڵەتانەش بێ مەرحمەتن، پێشتر وڵاتەکەى ئێمەیان کرد بە چواربەشەوە و لە هەمان کاتیش‌دا توندوتیژیەکانی تورکییان قبوڵ و پەسەند کرد. ئێمە دەڵێین بەسە و ئەمە ڕابوەستێنن. ئێوە نەتانتوانی گەلی کورد لەناوببەن، پیلانگێڕی هەبوو، کوشتن هەبوو، قەتڵوعام هەبوو، سەد ساڵە لە کوردستان کوشتار و کۆمەڵکوژی دەکەن، ئەمانە ئەنجامیان نەبوو، لەبەر ئەوە کۆتایی بەم شتە بهێنن، ئەگەر دەوڵەتێک بیەوێت کێشەی کورد لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت، ئەوا دەبێت سەرەتا پەکەکە لە “لیستی تیرۆر” دەربهێنرێت. دەبێت لایەنەکان یەکسان بن، بەوە ڕێگا بۆ چارەسەرێکی سیاسی دەکرێتەوە.
ئەگەر هێزێک خوازیاری چارەسەری سیاسی بێت دەبێت هەوڵبدات پەکەکە لە لیستەکە دەربهێنێت، چونکە دانانی پەکەکە لەو لیستەدا بە مانای قبوڵکردن و پەسەندکردنی کوشتارەکانی دەوڵەتی تورکە. ئەوانەی نایانەوێت بەشدار بن لە کوشتنەکانی دەوڵەتی تورک دا پێویستە هەوڵبدەن ئەم هەڵەیە ڕاست بکەنەوە و پەکەکە لەو لیستە دەربهێنن، بۆیە ئێمە لە رێگەى یاسای ئەوروپاوە دەستمان بەو کارە کرد. ڕاستە بەناوی من و بەناوی هەڤاڵ دوران کاڵکان سکاڵا و داواکاریمان پێشکەش کرد و پارێزەرەکانمان کار دەکەن و ئێمەش چاودێرییان دەکەین. ئێمە بە دوای دۆزێکی مافدارانە بەڕێوەدەبەین. وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕەتی کردەوە، ئەوە زۆر گرنگ نییە. پارێزەرە هێژاکانمان کاتێک سەردانەکەیان کرد دەیانزانی داواکەیان ڕەتدەکرێتەوە، بابەتە کردنەوەی دەرگای یاسا و مافەکانە، سەردانی هەندێک شوێنی تریش دەکەن، لە بنچینەدا، ئەمە بابەتی دادپەروەرییە و ئێمە دەمانەوێت بچینە بەردەم داد.
دادگای باڵای یەکێتیی ئەوروپا پێشتر داوای لەو دەوڵەتانە کردبوو، کە ئێوە بە چ هۆکارێک ناوی پەکەکەتان لەم ئەم لیستەدا هێشتووەتەوە؟ ئەمە لە جێی خۆیدا نییە. داوای ڕوونکردنەوەی لێکردن، چونکە ئەوان هیچ بیرۆکە و هۆکارێکیان نییە، کە بۆ پەکەکە لەو لیستەدا بێت، جگە لەوەش دادگای بەلجیکی بڕیاری ئەرێنیی لەسەر ئەم بابەتە دەرکرد. واتە، ئێمە مافدارین. ئەگەر یاسا و مافێکی ڕاستەقینە و مافدارانە هەبێت، ئەوا سکاڵاکە و دۆزەکەى ئێمە سەردەکەوێت و ئێمە بڕوامان بەوە هەیە.
دەوڵەتی تورک بە ڕوونی هەڕەشەی لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە، سەبارەت بەم هەڕەشە و هێرشانە چی دەڵێیت؟
لە وەڵامەکانی پێشوودا ئەوەشم خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورک بەپێی ئەو چەمکەی بۆ خۆی دیاریکردووە هەڵسوکەوت دەکات. بە وتەی ئەو دەیەوێت ڕۆژئاوای کوردستان داگیربکات و بە فەرمی دەڵێت ‘من هێڵێکی ٣٠ کیلۆمەتریی دروست دەکەم، تامپۆن’. ئەو دەڵێت، “من ملیۆنێک کەس دەهێنمە ئەوێ” گەرچی ئەو ئەم شتە ڕەسمیانە دەڵێت، بەڵام لە بنچینەدا دەیەوێت هەموو ڕۆژئاوای کوردستان بەشێک بێت لە خاکی عەرەب، لە حەلەبەوە بۆ پشتەوەی حەسەکە پێی دەڵێت سنووری “میساقی میلی” و دەیەوێت هەموو ئەو شوێنانە داگیر بکات. ئەوە پلانەکەیەتی. چاوی خۆی بڕیوەتە نەوتی ئەوێ، نەوتی ڕمێلان و دەوڵەمەندنی و سامانی ئەوێ. دەیەوێت لەوێ ڕێگایەک بەرەو بکاتەوە بۆ عێراق، پێشتر هێڵێکی شەمەندەفەر لەوێ هەیە و دەیەوێت دەستبەجێ و راستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە ئەوێ.
بۆ ئەوەشە شەنگالیش دەکاتە ئامانج، واتە چەمک و دیدێکی وەهای هەیە. دەوڵەتی تورک لەسەر ئەو چەمکە کار دەکات لەو ڕووەوە دەبێت هەموو کەسێک چاوەرێی هێرشێکی ئاوا بکات، بەڵام ئەوەش هەیە، بۆ ئەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەمری واقع دا ببێتە ئیرادەیی لەسەر ئەو ناوچانەدا و خۆی لەسەر پێ ڕابگرێت، پێویستە ڕیگری لە دەوڵەتی تورک بکرێت و ڕابوەستێنرێت و تێکبشکێنرێت، شۆڕشی ڕۆژئاوا پێویستی بەوەیە. لە هەمان کاتیش‌دا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی لە سوریا پێویستی بە شتێکی لەو شێوەیەیە هەیە. بێگومان چارەسەرە سەرەکییەکەی دەبێت لەگەڵ سوریادا بێت، بەڵام دەبێت وەڵامی خۆی هەبێت بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا.
له‌به‌ر ئه‌وه گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوا و باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌توانن سود له ئه‌زمونی گه‌ریلایی ئێمه وه‌ربگرن. له هه‌مان كاتدا ده‌توانن له ئه‌زمونی خۆیان له عه‌فرین، سه‌رێكانی، گرێ سپی سود وه‌ربگرن. ئه‌زمونی خۆیان كه ئێستا له شه‌هبا تێكۆشان ده‌كات هه‌یه، ده‌توانێت سودی لێوه‌ربگرێت. ئێمه له شه‌ڕدا شێوازی نوێمان هێناوه‌ته كایه‌وه. بۆ نمونه سێ ساڵه ئێمه له شه‌ڕدا شێوازی پاشه‌كشێمان نه‌هێشت. بۆ نمونه، له هه‌فتانین ئێمه پاشه‌كشێمان نه‌كرد. هه‌ڤاڵانی ئێمه له‌وێن. پاره‌كه له ئاڤاشین، له به‌شێكی زاپ و قاشورێ هه‌مان شت بوو. ئێستاش وا مانگ و نیوێكه شه‌ڕ هه‌یه، له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا. واته شێوازێك كه ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌برێت هه‌یه. ئه‌و رێبازه چییه؟ یه‌ك، مرۆڤ چۆن ده‌توانێت چه‌كی ئاسمانی دوژمن له ده‌ستی بگرێت. ئه‌مه یه‌كه‌میانه. واته له به‌رامبه‌ر چه‌كی ئاسمانی رێوشوێن گیرانه‌به‌ر. تا له‌به‌رامبه‌ر چه‌كی ئاسمانی رێوشوێن بگرنه‌به‌ر، به‌و جۆره ده‌توانن خۆڕاگری بكه‌ن، به‌و جۆره ده‌توانن ببنه خاوه‌نی ئیراده. ئێمه خۆمان به‌و جۆره ده‌ڵێین. ئه‌گه‌ر شۆڕشی رۆژئاوان باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌و ئه‌زمونانه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو سود وه‌ربگرێت، شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ به شێوازێكی راسته‌قینه به‌ڕێوه‌ببات، ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی تورك كۆتاییپێبهێنێت و شكستی بدات. شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ شتێكی ئاسایی نییه. بۆ نمونه، ئۆكرانیاش هه‌ندێكی به‌ڕێوه‌برد، ده‌وڵه‌تی روسیا كه خاوه‌نی ئه‌و هه‌مووه توانا و ته‌كنه‌لۆژیایه كه‌وتووه‌ته دژوارییه‌وه. به‌ڵكوو تائێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه، ئێمه ئێستا ناتوانین له باره‌یه‌وه شتێك بڵێین، به‌ڵام ده‌بێت كه‌س له گه‌مارۆ نه‌ترسێت. هه‌روا له خۆوه كۆچ نه‌كه‌ن. پێویسته گه‌ل یارمه‌تیده‌ر بێت. واته گه‌ل به‌ڵكوو هه‌موو كه‌س وه‌ك سه‌ربازێك نه‌جوڵێته‌وه، به چه‌ك شه‌ڕ نه‌كات. به‌ڵام له جێی خۆیدا بێت، شوێنی خۆی جێنه‌هێڵێت. خراپترین شت، له كاتی داعش كه ده‌چووه هه‌ر شوێنێك كۆمه‌ڵكوژی ده‌كرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه كۆچبه‌ری دروست ده‌بوو. خراپترین شت ئه‌وه‌یه. واته ده‌بێت كۆچبه‌ری بوونی نه‌بێت. ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌مان نایه‌وێت كه خاكه‌كه‌یان له‌ده‌ستیان بچێت، نایه‌وێت عه‌فرینێكی دووه‌م رووبدات، نایه‌وێت له‌م خاكه پیرۆزه‌دا ئه‌و چه‌ته چه‌په‌ڵانه جێگیر بن، ئه‌وان گوند، ماڵ و ناوچه‌كان بۆخۆیان به‌كاربهێنن، بیكاته موڵكی خۆی، ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت پێویسته مه‌ترسی و ریسكه‌كان له‌به‌رچاو بگرن، له گونده‌كانیان بمێننه‌وه، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه. بار نه‌كه‌ن، كۆچ نه‌كه‌ن. نه سه‌رباز و نه مه‌ده‌نی هه‌موو كه‌س ده‌بێت له شوێنی خۆیاندا بمێننه‌وه. من له‌و بڕوایه‌دام و به‌پێی ئه‌وه‌ی بیستوومه هه‌وڵی به‌و جۆره له‌م چوارچێوه‌دا هه‌یه. سه‌ربازه‌كان له ژێر ناوی كشانه‌وه‌دا شوێنه‌كانیان جێنه‌هێڵن. به‌ڵكوو به تاكتیك له هه‌ندێك شوێن، له گوندێكه‌وه ده‌چێته گوندێكی تر ئه‌مه رێی تێده‌چێت، به‌ڵام به گشتیی له ناوچه‌ی خۆیان بن. به راشكاوی ده‌یڵێم، ئه‌گه‌ر تۆ له م بپرسی. ئێمه ئه‌و شێوازانه‌ی له عه‌فرین پێكهات، له سه‌رێكانی پێكهات، له گرێ سپی پێكهات، له خواكورك پێكهات، ئێمه قبوڵی ناكه‌ین، به راستیشی نابینین. به هه‌ڵه‌ی ده‌بینین. شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ، تۆ خۆجێیی، تۆ له شوێنی خۆت ده‌مێنیته‌وه. تۆ خۆت ده‌پارێزیت. به كورتی شێوازه‌كانی ئێستا ئه‌گه‌ر به‌كاربهێنرێن، له‌سه‌ر زه‌وی، له ژێر زه‌وی به دروستی به‌كاربهێنرێن و رێبازی شه‌ڕی سه‌رده‌م، وه‌ك من وتم، ئه‌زمونمان له چیا دروست كرد، ده‌توانن سودی لێوه‌ربگرن. ئه‌وان خۆیان ئه‌زمونیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر سوود له هه‌موو ئه‌وانه وه‌ربگرن له‌و بڕوایه‌دام گه‌له‌كه‌مان سه‌ربكه‌وێت. عه‌فرینێكی دووه‌م رووناداته‌وه، سهرێكانییهكی دووه‌م رووناداته‌وه، پێویسته نه‌بێت. پێویسته مرۆڤ به‌وه بڵێیت ئیتر به‌سه. بۆ ئه‌وه پشتیوانی رای گشتیی هه‌یه. بۆ ئه‌وه رهوابوونێك هه‌یه. پێویسته گه‌له‌كه‌مان و بزوتنه‌وه‌كان له‌وێ، تا ده‌توانن پشتگیری له ده‌وڵه‌تان وه‌ربگرن باشه، به‌ڵام نابێت پشتیان به‌وان ببه‌ستن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا مرۆڤ ناتوانێت پشت به كه‌س ببه‌ستێت. پێویسته مرۆڤ پشتی به خۆی ببه‌ستێت، پشت به گه‌له‌كه‌ی ببه‌ستێت. له‌بیری مه‌كه‌ن، گه‌ل گه‌وره‌ترین هێزه. گه‌وره‌ترین نمونه‌ی، ئه‌وه ئۆكرانیا، ئه‌فغانستان له به‌رچاون. گه‌ل، هێزه. ئه‌و رێكخراوانه‌ی بڕوایان به گه‌ل نییه، هه‌ڵدێن بۆ لای ده‌وڵه‌تان. له كوردستان هه‌ڵوێستی هاوكاری له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه دروست بووه. واته بڕوایان به هێزی گه‌ل نییه، خۆیان به ده‌وڵه‌تانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. نا. پێویسته مرۆڤ بڕوای به هێزی گه‌ل هه‌بێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕواتان به خۆتان هه‌بێت، خۆتان رێكبخه‌ن، بجوڵێنه‌وه سه‌رده‌كه‌ون. گه‌له‌كه‌مان ئێستا چالاكی ده‌كات. به‌ڵام هه‌ندێك جار مرۆڤ لێی ده‌ڕوانێت، ئه‌و چالاكیه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپایه. تۆ له ناو شه‌ڕدایت، پێویسته بچیته ناو گونده‌كان و گه‌ل بجوڵێنه، گه‌ڕه‌كه‌كان بجوڵێنه، به‌ربه‌ست دروست بكه، خۆت بۆ شه‌ڕ ئاماده بكه. به‌ڵام زۆرینه به‌م جۆره رێپێوانه و هتد. باشه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئازار و داواكارییه‌كانیان بهێننه زمان خۆپیشاندان پێویسته، به نرخه. بۆ نمونه ئێستا سته‌مێك، ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه، گه‌له‌كه‌مان رێبه‌ر ئاپۆ بۆ خۆی به رێبه‌ر ده‌زانێت، گه‌لی عه‌ره‌بمان و كوردیش خاوه‌نداری لێده‌كه‌ن. ئه‌مه شتێكی باشه. به‌ڵام رێپێوانی به‌م جۆره وه‌ك ئاڵای پارتیمان یان ئاڵای هه‌په‌گه هه‌ڵبده‌ن وه‌ك له ئه‌وروپا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، ئێمه پشتگیری ئه‌وه ناكه‌ین. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێمه‌ش داوای شتێكی به‌و جۆره ناكات. به‌ڵام هه‌ستیاری هه‌یه، له ئه‌نجامی هه‌ستیاریدا وه‌ك ده‌یه‌وێت خوازیاره پشتیوانی بكات. راسته ئێمه پشتیوانی رۆژئاوامان كرد، رۆژئاواش ئێستا ده‌یه‌وێت پشتیوانی گه‌ریلا بكات. ئه‌مه شتێكی پیرۆزه، به نرخه، هاوكارییه‌كی باشه به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو كه‌س به ره‌نگی خۆیه‌وه رێپێوان بكات. به ره‌نگی خۆیه‌وه بجوڵێته‌وه. واته هه‌ڵه‌ی به‌و جۆره پێویسته نه‌بن. له‌م پرسه‌دا پێویسته هه‌موو كه‌س به گوێره‌ی خۆی هه‌ندێك بجوڵێته‌وه و رێكخستن بكات. گه‌له‌كه‌مان له‌م باره‌وه خاوه‌ن ئاماده‌كارییه‌ك بێت. ئاماده‌كاری خۆی باش بكات، به‌و جۆره پشت به كه‌س نه‌به‌ستێت. پێویسته پشت به خۆی ببه‌ستێت. من له‌و بڕوایه‌دام هێزه‌كانی پاراستن له‌وێش ده‌توانن رۆڵی خۆیان بگێڕن. ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیاره به‌م جۆره‌یه، ئه‌زمونێك دروست بووه. ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه بجوڵێنه‌وه، شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ بۆ خۆیان به بنه‌ما بگرن ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌مجاره ده‌وڵه‌تی توركیا كۆتایی پێدێت و شكستده‌هێنێت. نمونه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌وه‌تا له زاپ خۆی نیشان ده‌دات.