٢١ حوزەیران ٢٠٢٢

کاڵکان: دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەڕووخێت

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە دۆخێکی خراپدان و وتی: “بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەڕووخێت. تەمەنیشی درێژ دەکەنەوە، بەڵام ناتوانن ڕزگاری بکەن”.

شەڕێکی گەورە هەیە

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی بەرخۆدانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاش ڕایگەیاند کە فەرماندەیی پاراستنی گەل، هەموو ڕۆژ و هەفتە و مانگێک ئاماری شەڕ ئاشکرا دەکات و ووتی، ” ئاماری دوو مانگی ڕابردوو بڵاو کراوەتەوە کە تێیدا گەریلا٧٤٤ چالاکی لە ماوەی دوو مانگدا ئەنجامداوە کە لە ئاکامدا ٩٨٥ سەربازی تورک سزا دراوە کە دووانیان پایە بڵندن و ١٦٠ سەربازی تریش بریندار بوونە و ٣ هەلیکۆپتێر خراوەتە خوارەوە و تانکێک لەناوبردراوە ، لەلایەکی تریشەوە بێگومان سیستەمی کوژەر و فاشیزمیش لەبەرامبەردا هێڕشی ئەنجام داوە لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دەوڵەتی تورک ٧٧٤ جار بە چەکی کیمیایی و ٢٠٦٥ جار بە فڕۆکە هێرشی کردووە ، واتە لە رۆژێکدا ٢٠٠ هێرش و دەڵێن بۆ لەناوبردنی تەنها چەند تیرۆریستيک ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەین و ناوی ئۆپەڕاسیۆن و ناوچەی ئارامی بۆ ئۆپەراسیۆنەکەیان بەکاردەهێنن ، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکان بەم جۆرە ئەنجام دەدەن . پێویستە مرۆڤ گرنگی بەم ئامارە بدات بۆ ئەوەی بزانێت کە شەڕ چەندە گەورەیە. کاتێک موشەکێک بەرەو ئۆکرانیا تەقێنرا قیامەتیان دروست کرد ، سەرکردەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا بە شەمەندەفەر خۆیان گەیاندە کیێڤ و تەواوی جیهان باسی کرد بەڵام ، لە هیچ ڕاگەیاندنێکی جیهانی نایبیت بە بچوکترین شێوەش بێ باسی داگیرکەری و هێڕشەکانی ئاکەپە –مەهەپە بکرێت کە تەنها لە ماوەی دوومانگدا ٧٧٤ هێڕشی کیمیایی و ٢٠٠٠ جار هێڕشی ئاسمانی ئەنجام داوە پێویستە ئەم ڕاستییەی جەنگ دەبێت ببینرێت ئەوان دەڵێن تورکیا دەیەوێت هێڕش بکاتە سەر شوێنەکانی تر ، نایەوێت بەڵکو دەیکات ئێمە دەبێ هەموو ئەمانە باش هەڵبسەنگێنین و بەتایبەتیش ڕای گشتی تورکیا پێویستە بەباشی لەمە تێبگات و وانە لەم شەڕە وەربگیردرێت و ئەم بەرەیەی جەنگ ببینرێت.

شتێکی تر ئەوەیە کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات بە تەنها لای ئێمە گفتگۆی لەسەردەکرێت واتە کەسی تر باسی ئەمە ناکات ، لە کاتێکدا بەڵگە لەسەربەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەڵام هیچ کەس دەنگی لێوە دەرناچێت ، لە سەردەمی سەدام دا هیچ چەکێکی کیمیایی نەدۆزرایەوە لە بەغداد دا بەڵام ڕژێمێک تێکشکێنرا لەبەرئەوەی چەکی کیمیاوی هەبوو کە دواتر ئەوانەی ڕژێمی سەددام حوسەین یان ڕووخاند ووتیان لەسەرەتاوە دەمانزانی کە چەکی کیمیاوی لێرە بوونی نییە بەڵام جیهانێکی بێ سەددام حوسێن جیهانێکی جوانتر دەبێت ، ئایا دەکرێ بەم ڕادەیە کەیفی نزیک ببنەوە ؟ئێستا ڕژێمێک هەیە چەکی کیمیایی بەکاردێنێت بەڵام کەسی دەنگی لێوەنایەت تەنانەت هاوکاریشیان دەکرێت ، یەکێک لە نموونەکان لە تەکمیلی گەریلاکان دا باسی بۆمباران دەکرێت و تەقینەوە ڕوودەدات ، زۆرجار تەقینەوە ڕوویداوە بەڵام ئەم تەقینەوەیە جیاوازتربووە لە تەقینەوەکانی تر واتە وەک چەکی کیمیاوی وایە بەڵام کاریگەرییەکەی جیاوازترە لە چەکی کیمیایی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت بە وتەی هەڤاڵانی گردی سوور، لەوانەیە هێرشێکی ناوکیش ئەنجام درابێت. ژەنەراڵێکی خانەنشینیش جارێک لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی تورکی گوتبووی،”ئێمە لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە چەکی ئەتۆمی بە تاکتیک بەکار دەهێنین. هەروەها لەشەڕی ئۆکرانیادا بەکاردێت. ئێمەش هەمانە و بەکاری دەهێنین”. لەو ساتەدا پەخشی تەلەڤزیۆنەکەیان ڕاگرت. ئەوەی لە ساڵانی نەوەدەکان بەکارهاتووە، ئێستا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەکاردەهێنرێت و تاوانی بەکارهێنانەکەی لە چەکی کیمیایی زیاترە ئەو دانپێدانانە شتێکی گرنگ بوو و پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت وهەڵوێستە لەسەر ئەم بابەتە بکرێت.

گەریلا بەرخۆدان دەکات

لایەنێکی دیکەی شەڕ بەرخۆدانی گەریلایە ، لە ماوەی دوو مانگدا ٧٤٤ چالاکی ئەنجامدراون و ٩٨٥ داگیرکەر سزادراون ، ئەمانە ئاشکراکراون لە هەمان کاتدا زۆر چالاکی گەریلا هەیە کە دەڵێن نەمانتوانیوە ئەنجامەکەی دیاریبکەین ، گەریلا لە بەرامبەر چەکی کیمیایی، چەکی ناوەکی، فڕۆکەی پێشکەوتووی شەڕ، هەلیکۆپتەری شەڕ، فڕۆکەی چاودێری، تانک و تۆپ، موشەک بەرخۆدان دەکات گەریلاکان بە بیر و باوەڕ و ئیرادە و ئازادی خۆیان خۆڕاگری دەکەن و لێیان دەدەن و لە شوێنێکدا قفڵیان دەکات کە نەتوانن بجوڵێن . دوژمن دوای ٢٥ی مانگ ناچار بوو جەنگەکە بڵاوبکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت گردی ڕوبار و چیای ڕەش بپارێزێت هێرشیان کردە سەر گردی جودی و ئێف ئێم و هەکاری ، باشە ئەگەر بڵێین توانی تەپەی ئێف ئێم و تەپەی ڕوبار بەهۆی تەپەی جودییەوە بپارێزێت ، ئەی کەواتە بە چی تەپەی جودی دەپارێزێ ؟ توانیویتی هێزەکانی لەوێ بێنێتە خوارەوە بەڵام ئێمە پرسیارمان لە خۆمان کرد چۆن دەیانەوێت لە گردی جۆدی بوەستن ؟ کە لە ١٥ و ١٦ی حوزەیراندا بینیمان لە ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێریدا ٥٧ سەربازی داگیرکەر سزادران کە ئەنجامی بەشێک لە چالاکییەکانیش ڕوون نەبۆتەوە بینیمان کە چۆن هێڕش دەکەنە سەر جەنازەی سەربازەکانی خۆیان کە لەوێدا مابوونەوە و پارچە پارچەیان کردن ، ئایا بۆچی ئەمە دەکات ؟ کێ لەنێو ئەو جەنازانەدا هەیە ؟ ئەوان تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن ، چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنن ، چەکی ناوەکی بەکاردەهێنن و ژینگەی ناوچەکە دەسوتێنن و هاوڵاتیانی ناوچەکە دەربەدەر دەکەن.وادیارە چەتەکانی داعش و قاعیدە لەنێو جەنازەکاندا هەیە بۆ ئەوەی جەنازەکانیان نەکەوێتە دەستی گەریلاکانەوە تەرمەکانیان پارچە پارچە دەکەن. هەلیکۆپتەرەکانیان کە خراونەتە خوارەوە لەناودەبەن چالاکیەکەی جودی هەموو پلانەکانی دوژمنی پووچەڵکردەوە ، هەڵدێن بەڵام لە ئێستادا ناتوانن هەڵبێن. ئەو هەلیکۆپتەرانەی کە خراونەتە خوارەوە لەناودەبەن و تەرمەکانیان پارچە پارچە دەکەن هەوڵ دەدەن لە دوای خۆیان هیچ شتێک بەجێنەهێڵن کە نیشانەی ئەنجامدانی تاوان بێت.

گەورەترین و مانادارترین بەرگری لە مێژوودا ڕوودەدات لەوێ ، گرتنی گردێک و دروستکردنی بەربەست مانای هەموو شتێک نییە گەریلاکان بۆ هەموو شوێنێک دەڕۆن هەم لەسەر زەوی و هەمیش لە ژێر زەوی دێن و دەڕۆن ئەگەر قەرەباڵغ بێت، بە گروپێکی بچووکدا دەڕوات. گەریلا هێزێکی فیداییە کە خۆی پەروەردە کردووە و گەڕۆکە ئەم شەڕە دوو مانگە نیشانی دەدات کە گەریلا زاڵە ، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کەوتوونەتە ناو دۆخێکی خراپەوە. گەیشتوونەتە ئاستی هەڵاتن، بەڵام ناتوانن ڕابکەن هێڕش دەکەنە سەر ئەملا و ئەولا و لە شوێنکدا ئاسێ ماون و ناتوانن بەرەو پێشەوە بڕۆن. گەریلا وایکردووە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپە نەتوانن خۆیان بجووڵێنن و ئەمەش شتێکی زۆر گرنگە ، ڕاستی دەوڵەتی تورک و کوردستان ئەم شەڕەیە و دەڵێن ئایا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەولێر و بەغدا و ئەنقەرە چی دەبێت وادەزانن سیاسەت لەم چوارچيوەیەدا دەسوڕێتەوە بەڵام سیاسەت لە شەڕی زاپ و ئاڤاشین و مەتینادایە ، سیاسەت بەرخۆدانی تەپەی هەکاری و جودی و ئێف ئێم و وەرخەلێ یە و ئەنجامی هەموو شتێک بەستراوەتەوە بەم شەڕە و چەندین جار ئەمەمان وتووە و چەندین جاری تریش دەیڵێنەوە ، چونکە پێشهاتەکان لەم چوارچێوەیەدان و کەمێکی تر بڕوات هەموو کەسێ لەم ڕاستییە تێدەگات و ئەو بەرخۆدانەی کە زیلانەکان و عەگیدەکان دەستییان پێکرد گەریلان بە قووڵبوونەوە تێێدا گەیاندوویانە ئاستی هەرەبەرز و درێژە بە ڕێگەکەیان دەدات ئەوان گەورەترین نموونەن بۆ مێژووی گەلی قارەمانێتی و لە قارەمانێتی ، ئازایەتی و فیداکاری دا لە بەرزترین ئاستدان و پێویستە پیرۆزبایی یان لێبکرێت ، ئێمە لە ژێر ناوی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە پیرۆزبایی لە تەواوی فەرماندار و گەریکانی هەپەگە و یەژەئاستار دەکەین و هیوای سەرکەتنیان بۆ دەخوازین و تەواوی شەهیدانی قارەمان کە درێژەپێدەری ڕێگەی قارەمانێتی و فیداییبوونی زیلان و حەقی بوون بە ڕێزەوە بە بیر دەهێنینەوە و چالاکییەکانی زاپ ، ئاڤاشین و مەتینا و خاکورک و بۆتان کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەی هێنایە خاڵی ڕووخان و پیرۆزبایی لە تەواوی گەریلا قارەمانەکانی هەپەگە و یەژەئاستار دەکەم بەتایبەت گەریلاکانی گردی جودی کە جووڵەی تۆڵەی قارەمانێتییان دەست پێکردووە .

ڕەنگە چاوی سەربازەکان ببەستنەوە و فڕێیان بدەن

زەحمەتە بچنە ناو گردی جۆدی و ئێف ئێم و هەکاری، لە زەمینیەوە ناتوانن بچنە ناو ئەو شوێنانە. لە رێگەی ئاسمانیەوە دایاندەنێن. لەوانەیە زۆربەی کاتەکان بە دار و درەختەوە بئاڵێن. کەسێک کە ئەو خاکەی بینیبێت لە هەلیکۆپتەرەوە خۆی هەڵنادات. چونکە نایبینن ڕەنگە شەوان چاوی سەربازەکان ببەستن و فڕێیان بدەن. بۆ پاراستنی چەند گردێک لە رۆژهەڵاتی زاپ، شەڕەکەیان بەرەو رۆژئاوای زاپ برد. بەڵام ئەم دۆخە کاریگەری خراپی لەسەر ئەوان دروست کرد. ئەوان زیاتر گیردەخۆن و گورزیان بەردەکەوێت. ئەوەی لە گردی جوودی هەیە سەرەتایەکە. بەردەوامبوونی زۆر تووند دەبێت. گەریلا لە مێژوودا داهێنەرترین و بوێرترین چالاکی ئەنجام دەدات. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەو ناوچانەدا ژێرخاک دەکەن. دەستیان بە تەرمەکانیان ناگات. لە مرۆڤایەتی دەرچوون و لێیان دەدەن. تەرمی سەربازانی خۆشیان لەناودەبەن. هێرشێکی زۆر گەورە هەیە. هەموو شتێکی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تاوانە.”

هیچ پێوانە و ئەخلاقێکی فاشیزم نییە

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند کە کاتێک کە فاشیزم لە رۆژهەڵاتی زاپ هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای هەرێمەکە، بە واتای ئەوە دێت کە دانی داناوە بە شکستەکەی و وتی، ” ئەگەر سەرکەوتوو بوایە، پێویست نەبوو هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای زاپ. کاتێک گورزیان بەردەکەوێت، بەدوای چارەسەردا دەگەرێن. قەناعەتیان بەوە نەهێنا. لە شارەکان پۆلیسی فاشیست هێرشی کردە سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە و ژنان و گەنجان ، چونکە لە زاپ گورزیان بەرکەوت. کاتێک لە رۆژئاوای زاپ تێکشکێنران، کردەوەکانیان ڕووی لە زیادبوون کرد. هێرشیان کردە سەر ڕێپێوانی گەملیک و پەرلەمانتاران و ژنان ، هیچ پێوەر و یاسایەکی ئەخلاقیان نییە ، دەیانەوێت ڕێگە لە هەناسە کێشانی ژنان و گەنجان و کرێکاران بگرن نایانەوێت دەنگیان لێوە بێت .تیرۆر و گوشاری فاشیستی زیاتر دەکەن ، لەم دواییانەدا ١٦ کارمەندی ڕاگەیاندیان دەستگیر کرد کە هیچ پاساوێکیان بۆ ئەمە نییە. پرسیارەکانیان زۆر سەرنج ڕاکێشن ، پرسیار لەڕۆژنامەنووسییەکەیان دەکەن.

تەشهیر دەبن و دەمامکەکانیان دەکەوێت و تاوانەکەیان زیاتر دەبێت. بۆ ئەوەی ڕاستیەکان نەدۆزرێنەوە، تاوانەکەیان نەبینرێت، هێرش دەکەن و دەیانەوێت بە هێڕش و داخستنی ناوەندەکان و دەستگیردنەوە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن . هەڵبژاردن بەم شيوەیە دەبێت ؟ وادیارە دەیانەوێت بە زوڵم و ‌هێڕشەکانیان دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرن ، واتە دەیانەوێت درێژە بەو دەسەڵاتە بدەن کە دەستییان بەسەردا گرتووە .هەربۆیەش هێڕش دەکەنە سەر هەموو ناوچەکانی باشووری کوردستان لە شەنگالەوە تا شوێنەکانی تری و هەندێک هاوبەشیان کە بەقسە ڕۆژنامەوانن ڕێنوێنیان دەکەن بۆ هێڕش کردنە سەر خەڵکی سڤیل و خۆبەڕێوەری دەڵێن لێرە بدەن لەهەر شوێنێک کە سنوری خۆبەڕێوەبەری کوردان هەبێ ڕێنوێنیان دەکەن بۆ لێدانی و دەزگای شەڕی تایبەتیش هێڕش دەکاتە سەر ئەم شوێنانە و ڕۆژئاوای کوردستانیش کە دایمە لەژێر هەڕەشەدایە هەروەک بینیمان ووتیان هێڕش دەکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هێڕشە داگیرکارییەکان زیاتر دەبێ و ئەگەر ئەمە تێرکەر نەبوو قەیرانی دورگەکانی یونانیستان بەکاردەهێنن و هەموو ئەمانەش نیشاندەری ئەوەن کە بینیمان کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا چۆن شکستیان هێناوە ، بۆیەش هەوڵی گۆڕینی ڕۆژەڤ دەدەن ، دەیانەوێت چارەیەک بدۆزنەوە و شکستەکەیان بشارنەوە و تەمەنی دەسەڵاتەکەیان درێژ بکەنەوە، بەڵام کات دێت و پێویستە حساب بدەن. ئەو جەنەراڵانەی کە شەڕیان دەکرد بەر لێپرسینەوە کەوتن دوای مانگی شوباتی ٢٠٠٨. یاشار بویوکانیک و ئیلکەر باشبووگ رووبەرووی لێپرسینەوە کرانەوە لەلایەن باخچەلی و ئەردۆغانەوە و وتیان: بۆچی لە زاپ شکستت هێنا و هەڵهاتی؟ ئەوانەی ئەو کاتە پرسیاریان لێدەکردن، ئێستا لە هەمان بارودۆخدان. زاپ شوێنێکی ئاوایە و تووشی هەمان شکست بوونەتەوە و دەزانن کە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دا دەکرێت و بۆ ڕێگریکردن لەوە و دواخستنی هێڕش دەکەنە سەر ئەملا و ئەولا، بەڵام ئەمە بە هیچ کەڵکێک نایەت چونکە زیاتر تووشی ڕووخان و ڕۆچوون دەبنەوە وەک ئەوەی کەسێک بییەوێت لە تاڵاو ڕزگاری بێت هەوڵی هاتنە دەرەوە بدات بەڵام زیاتر بچێتە ناو تاڵاوەکە ئێستا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان لەم دۆخەدایە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەڕووخێت، ئەمە شتێکی دیاریکراوە و ئەمە بە ڕوونی دەڵێین ، ڕاستە بە هەناسەی دەستکرد دەژی کە لەلایەن هێزەکانی جیهانی و ئەمریکا و ئەوروپا و ناتۆ پێیدەدریدەدرت و پشتیوانی دەکرێت و هاوکارە خیانەکارەکانی پشتگیری دەکەن و سوود لە دەرفەتەکانی تورکیا وەردەگرن و ئەوانیش هەموو شتێک بۆ شەڕکردن بەکاردێنن و بەم شێوەیە ڕووخانی دەسەڵاتەکەیان وەدرەنگ دەخەن و تەمەنی دەسەڵاتەکەیان درێژ دەکەنەوە ، بەڵام ئەوە بەمانای ڕزگاربوونی لە ڕووخان و پێشگرتن لە ڕووخانەکەی نایەت ، تەنها کاتەکەی درێژ دەکاتەوە ئەگەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە نەڕووخێت دونیا تووشی ڕووخان دەبێتەوە ، لەسەر هێڵی ئاکەپە و مەهەپە دونیایەک ، مرۆڤایەتییەک بوونی نابێ ، چۆن بوونی دەبێت ؟ بە چ پێوەرێک بوونی دەبێت ؟ پێی دەڵێن تاکە سەرۆکی جیهان ، ئێمە تاکە دەوڵەتی سەر ڕووی زەوی دەبین و هەموو شوێنێک دەخەینە ژێر ڕکێفی خۆمانەوە ئێستا هەندێک کەس دەڵێن بۆچی باسی ئەمە دەکەی ؟ ئەمە کەی جێگەی باوەڕ پێکردنە ، منیش بەهەمان شێوە بیر دەکەمەوە بەڵام هەندێ کەس هەیە کە ئەم قسانە دەکەن و زۆریش بەجددی باسی دەکەن و پێویستە ئێمەش ئەم شتانە بە جددی وەرگرین هەر نەبێ بە ئاگادارییەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دا بکەین و دەبێ ‌حسابی بۆ بکەین ، ئەگەر حسابی بۆ نەکەین چۆن بەرامبەر بە هیتلەر قوربانی مەزن درا و تووشی شکست بوونەوە ، مەترسی هەمان شکستیش هەیە بەرامبەر بە ئەردۆغان و باخچەلی و کۆتاییەکەشی قوربانی دانە ، ئێستا کورد خەریکە ئەم قوربانییە دەدات ئەگەر کورد قوربانی نەدات تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمووکەسێ دەبێ قوربانی بدات و ئەم ڕاستییە بە ڕوونی دەبینرێت و پێویستە هەلێکی وایان بۆ نەڕەخسێنرێت و هەموو کەسێ بێتەوە سەرخۆی ، پێویستە سیاسەتمەدار و دەسەڵات و دەوڵەت و ئەوانەی کە دەڵێن حوکمی دونیا دەکەین و کرێکاران بە واقعبینانە نزیکی ئەم بابەتە ببنەوە و لەبەرامبەر فاشیزم و هاوکاری خەباتی ئازادی گەلی کورد بکەن و لە دژی فاشیزم هەڵوێست بنوێنن ، بەم شێوەیە دەتوانرێت جیهانێک بۆ ژیانکردن دروست بکرێت “

بەرخۆدانی وەک زیلان

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە ٢٦مین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلاندا ووتی ” ڕاستی زیلان بۆ گەلی کورد گرنگە بۆ گەلی کورد، هەموو ژنان و ژێردەستەکان رۆژێکی مێژووییە. پێویستە مرۆڤ بەم شێوەیە بیبینێت. لە مێژووی کورد و مرۆڤایەتیدا یەکێک لە گەورەترین فیداکارەکان، زیلان (زەینبەب کناجیە). هەموو کەسێک بە ئاشکرا دەیبینێت.

زۆر شەهیدی گەورە هەن کە لەسەر هێڵی زیلان تێکۆشانیان کرد. هەڤاڵ سەما یوجە و گوڵان لەو شەهیدانەن. بە فیداکاری شەڕیان کرد. ٢٦ی حوزەیران ٣مین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ هەڵمەتە کە فیدایی باشوری کوردستان بوو، بیری گەلی باشور، رۆح، شکۆمەندی و هەڵوێستی دیموکراسی و ئازادیخوازی بوو. سمبوڵی دیموکراسی یەکێتی نەتەوەیی بوو. راستی زیلان بۆ کۆمەڵگەی کورد و هەموو ژێردەستەکان بە واتای چی دێت، راستی هەڵمەت بۆ گەلی باشور و تێکۆشانی ئازادی دیموکراسی بە هەمان واتا دێت.

گەریلا لەسەر هێڵی زیلان تێدەکۆشێت

لە مانگی حوزەیراندا زۆر شەهیدمان هەیە و هەندێک هەڤاڵی دیکەش شەهید بوون. دکتور حسێن، ساڵح جزیر، شەرڤان ئەرکەندی کە فەرماندەیەکی مەزنی بۆتان بوون گەیشتنە ئاستی شەهادەت . ئێمە لەسەر هێڵی حەقی قەرار، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاکایا یادی شەهیدانی مانگی ئایارمان کردەوە. لە مانگی حوزەیراندا پێوانەی فیداییبوون، بوێری، فیداکاری، ڕۆح و هەست و زیاتریش دەرکەوت ، لە کەسایەتی فیادایی شەهید زیلان دا پێویستە بە قوڵی لە هێڵی فیدایی تێبگەین و خۆمان پەروەردە بکەین و هەرە گرنگەکەی لەسەر هێڵی ئەوان درێژە بە خەبات بدەین و ئامانجەکانیان بگەیننە سەرکەوتن ، شەڕڤانانی یەژەئاستار و هەپەگە لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لەسەر ئەم هێڵە تێدەکۆشن گەریلا لەسەر هێڵی زیلانە ، بە شێوەیەک بەرخۆدان دەکەن کە شایستەی مانگی ‌حوزەیران مانگی فیدایی بێت ، پێویستە تەواوی گەنجان و ژنان و گەلەکەمان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات دەبێت باش لە هێڵی فیدایی شەهید زیلان تێبگەن و خاوەندارێتی لێبکەن چونکە ئەمە بەرخۆدانی گەلی کورد زیاتر پەرەپێدەدات و لەچوارچێوەی هەڵمەتی ( کات کاتی ئازادییە ) هەموو هەوڵەکانمان زیاتر پەرەپێبدەین .

لەسەر ئەم بناغەیە شەهیدانی مانگی حوزەیران، لە کەسایەتی هەڤاڵان زیلان و هەڵمەتدا، بەڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنمەوە و بەڵێن دووبارە دەکەمەوە کە ئامانجەکانیان سەردەخەین. لە کەسایەتی هەڤاڵ دکتور حسێن، ساڵح، جزیر و شەڕڤان ئەرکەندیدا هەموو هەڤاڵان بە ڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنینەوە دە\ڵێم شەهیدانن کە رێگەی راست نیشانی ئێمە دەدەن لە زاپ و ئاڤاشین دا لەسەر هێڵی شەهیدان بەرخۆدان دەکرێت ، لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوی وڵات لەسەر هێڵی شەهیدان بەرخۆدان دەکرێت و لەسەر ئەم هێڵە شەڕ دەکرێت و لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان و لە دژی هەموو زۆرە هێڕشێکی فاشیزم و کۆمەڵکوژدا بەرخۆدانمان کرد و کۆمەڵێک شتمان سەرخست کە دەیانووت ئەگەری سەرکەوتنی نییە ، پەکەکە بزوتنەوەیەکی موعجیزاوییە کۆمەڵێک شتێکی کرد کە ووتیان ئەمە موعجیزەیە ئەوانەی کە ئاگاداری مێژووی پەکەکەن دەزانن کە پەکەکە بزووتنەوەیەکی چۆنە ئەو شتانەی کە دەوترا ناکردرێت پەکەکە کردی ، لەسەر ئەم بناغەیە رۆژی فیداکاری لە هەموو گەلی کورد و هەڤاڵان پیرۆز دەکەم. رایدەگەیەنم کە لەسەر هێڵی فیدایی زیلان، زیاتر تێدەکۆشین و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین.”