رەشەمە٢٠٢١

پارادایمی کەجەکە

چاوپێکەوتن لە گەڵ دوران کالکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، سەبارەت بە بنەما فەلسەفی و سیاسیەکانی کەجەکە:

ستراتیژیی و ئەجێندای ناتۆ، بە تایبەتیی ئەمریکا لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە چییە؟

دوران کاڵکان: هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەو سیاسەتە پاکتاوکەرییە-خۆسەپێنەی کە لەسەر باکوری کوردستان بەڕێوەی دەبەن، چونکە ئەو هێرشە پاکتاوکارانەیە، لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام ئەدرێن، بۆیە ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکان، وەک ئەوەی لە باکوری کوردستان ئەنجامی ئەدەن، بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو روویەکەوە بۆ لەناوبردن و سڕینەوەى هەبوونی کورد و جێبەجێکردنی پاکتاوکردنی کوردانە. بەدڵنیاییەوە ئەوە ئامانجی سەرەکیی و بنەڕەتییە. دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەم کاتەدا بە روونیی بینییان کە ئەگەر لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، بە تایبەتیی لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان پاکتاوکاریی ئەنجام نەدەن، ئەگەر ئەو پێشکەوتن و دەستکەوتانەی بۆ کوردان بەدەستهێندراون لە ناویان نەبەن، ناتوانن تەنها بە هێرشی پاکتاوکاریی بۆ سەر گەلی باکووری کوردستان ئەنجامێکیان دەستبکەوێن، واتە ناتوانن کوردان پاکتاو بکەن و بیانسڕنەوە. چونکە پێشکەوتنی دێمۆکراتیک و ئازادییخوازیی لە بەشەکانی تردا کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە، تێکۆشانی دێمۆکراسیی و ئازادیی لە بەشەکانی تریشدا، ئەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردن و پێشخستنی هۆشیاریی، رۆشنبییریی، رێکخستن و چالاکیی.

کەواتە ئەگەر دەوڵەتی تورک، بیەوێت پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد ئەنجام بدات، ئەوا ناچارە هێرشی پاکتاوکردن بۆ سەر ئازادیی و هەبوونی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، بە شێوەیەکی هەماهەنگ و یەکگرتوانە ئەنجام بدات. دەوڵەتی تورک و حکومەتەکانی لە ئەنجامی هێرشەکانی ٤٠ ساڵی ڕابردوویاندا، لە دژی پەکەکە بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردن بەو دەرەنجامە گەیشتوون.

بە کورتیی سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، ئەکرێت باس لە دوو ئامانجی گرنگ بکەین: بێگومان لە وردەکاریی و ئامارەکاندا ئامانجی زیاتر هەیە، بۆ نموونە هێرشە داگیرکارییە ناوبراوەکان، وەک ئامراز و کەرەستەیەک بۆ هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان لە ناوچەکە و هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ بەرژەوەندیی جیهانیی لێکئەرێتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەو دوو ئامانجە بنەڕەتییە، ئامانجی تری چارەنوسساز و یەکلاکەرەوە هەیە.

ئامانجی یەکەم: پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد. واتە ئامانجی سەرەکیی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بۆ لەناوبردنی هۆشیاریی، ئیرادە، ڕێکخستن، دەستکەوتەکانی کوردی ئازادە. بە کورتیی، ئامانجیان بۆ لەناوبردنی هەبوونی کوردە. لە وەها ئاستێکدا نەک تەنها لە رووی سەربازیی، چالاکیی سیاسیی و بونیاتی ئابووریی و ڕێکخستنییەوە، بەڵکو ئەیانەوێت لە ئاستی هەبوون و ئازادییدا هیچ شتێک بە ناوی کوردەوە نەمێنێت.

بۆ ئەو مەبەستەیش دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان، پەنا ئەباتە بەر هەموو شێوازێک و هێرشی پاکتاوکردن و لەناوبردن ئەنجام ئەدات. لە پاکتاوکردن و جینۆسایدی کولتوورییەوە، تاکۆمەڵکوژیی جەستەیی، واتە تاوەکو ئەنجامدانی جینۆساید هەموو شتێک ئەکەن. گۆڕینی دیمۆگرافیا، کۆچ پێکردنی کورد لە نیشتمان و شوێنی خۆیاندا، ئەوەش بە شێوەیەکی بنەڕەتیی بۆ تواندنەوە و سڕینەوە ئەنجام ئەدەن. کولتوور، زمان، مێژوو هەموو شتێکی کورد پاکتاو ئەکەن و ئەیانەوێت کورد بکەن بە تورک، پرۆسەی بە تورکاندنی کوردان ئەنجام بدەن. بەو شێوەیە نایانەوێت لە جیهاندا، هیچ شتێک بە ناوی کوردەوە بمێنێتەوە.

هەمان ئامانج، ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکانە بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان. دەبێت ئەو هێراشانە بەو شێوەیە لێکبدرێنەوە، چونکە ئەوە راستییەکە. دەیانەوێت لە رێگەی ئەو هێرشانەوە ئیرادەی کوردی ئازاد تێکبشکێنن، دەستکەوتەکانی کورد لە ناو ببەن، پێگەیەک، کە ئێستا بۆ کورد لە دوو پارچەدا دروست بووە، لە ناوبەرن و کوردیش لەو پارچانەدا پاکتاو بکات. ئێستاش کارەکانیان لە عەفرین، گرێ سپیی، سەرێکانی بە بەرچاوەوەیە. ئەو کارانە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو کردەوانەدا نییە، کە لە باکووری کوردستان ئەنجامی ئەدەن.

واتە دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، لە شوێنە داگیرکراوەکاندا پاکتاوکاریی ئەنجام ئەدەن. هەمان شت بە هێرشی داگیرکارییان بۆ سەر حەفتانین، مەتینا، زاپ، برادۆست هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ ئەکەن، بۆیە پێویستە هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان، وەک هێرشێکی بنەڕەتیی بۆ پاکتاوکردن و لە ناوبردنی کورد سەیر بکرێت. بە تەواوی ئەوە ئامانجیانە لە هێرشەکانیان بۆ سەر پەکەکە، چونکە پەکەکە لە هەموو ئاستێکدا نوێنەرایەتیی ئازادیی و هەبوونی کورد دەکات و هێزی سەرەکیی و بنەڕەتییە بۆ ئەو بەرەوپێشبردنە. هەر بۆ ئەوەی هەبوون و ئازادیی کورد لەناوببەن، پێش هەموو شتێک دەبێت هەبوونی پەکەکە لەناوبرێت، بۆیە پەکەکە دەکاتە ئامانجی سەرەکیی خۆی.

ئامانجی دووەم: ئامانجی سەرەکیی و بنەڕەتیی ئەوەیە، کە رۆژئاوا و باشووری کوردستان داگیر بکات. کوردستانی عوسمانیی پێشوو بخەنە سەر دەوڵەتی تورک و بەو شێوەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەست بە فراوانخوازیی و پەل و پۆهاوێشتن بە ناوی ‘عوسمانیی نوێ’ بکەن. ئەم ئامانجە پێشتر بە نهێنیی هەبوو، بەڵام ئێستا بە ئاشکرا لەلایەن هەندێک لایەنەوە باس ئەکرێت. هەڵسەنگاندن و بەدیهێنانی ئەو ئامانجە لە رووی هەندێک شتی وردەوە جیاواز ئەبێت لەشێوەی ئیتیحاد و تەرەقیی، یان ئەنوەرییەکان-شوێکەوتوانی ئەنوەرپاشا-، یان کەمالیستەکان، بەڵام لە جەوهەر و ناوەڕۆکی خۆیدا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەو شێوازانەدا نییە.

کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئامانجە لەلایەن تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی-یەوە بە مانای یەکخستن و هاوبەشییکردنی هەردوو ڕێگە و شێوازی ئەنوەرییەکان و کەمالیستەکانە. لە دامەزراندنی سیاسەت و عەقڵییەتی دەوڵەتی تورکدا، لە بنەڕەتدا ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان ئامانجن بۆ خۆبڵاوەپێکردن و بەرفراوانکردن لە خاکی عوسمانیی پێشوودا. هەر خۆی ئیتیحادچییەکان و ئەنوەرییەکان ئەوەیان بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا کردووە. کەمالیستەکانیش هەوڵیان دا ئەوە کەمێک بە نهێنیی ئەنجام بدەن. بۆ نموونە دەستبەسەرداگرتنی هاتای ئەوە روون دەکاتەوە. هەروەها ئێمە دەزانین، کە مستەفا کەمال وەسیەتی بۆ دەوڵەتی تورک کردوە، لە دەرفەتی گونجاودا دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن، کە بە ‘میساقی میللیی’ پێناسە ئەکرێت، بۆیە دەوڵەتی تورک وەک ئامانجێک هەر کاتێک ئەو دەرفەتەی بۆ بڕەخسێت ئامانجی پەلهاویشتن بە ناوچەکەدا و دەستبەسەرداگرتن ئەنجام ئەدات و بەوەش ئەبێتە هێزێکی ئیمپریالیستیی ناوچەیی.

هەر بۆ پێکهێنان و جێبەجێکردنی ئەوە، پێویستی بە رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو ئەبێت، هەموو کاتێک ئەوەش بە شێوەی ئاشکرا باس ناکەن. کاتێک هەلومەرج بە گونجاو بزانن، دەرفەت و ئیمکانییەتیشیان بۆ پەیدا ئەکەن و هەوڵئەدەن هەنگاوی لەو جۆرە بنێن. بەکورتیی دەبێت لەو بابەتەدا زیاتر ئاگاداری ئەوە بن و هەستیارانە لێی نزیک ببنەوە. واتە هەمیشە بە ڕوونیی و بە ئاشکرا ئەو ئامانجە بەڕێوەناچێت.

پێویستە پشتیوانیی ناتۆ و ئەمریکا لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان و ستراتیژییان لەو چوارچێوەیەدا، لەسەر بنەمای ئەو ئامانجانەی دەوڵەتی تورک هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت. چونکە ئەمریکا و ناتۆ پشتگیریی لە سیاسەتی پاکتاوکردن و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد ئەکەن. چونکە دەوڵەتی تورک ئەو سنوورە سیاسییانە بۆ خۆی ئەکاتە بنەما و ئەیانپارێزێت کە بە جەنگی یەکەمی جیهانیی دروستکراون، بە جەنگی دووەمی جیهانیی تۆکمەتر کران و لەلایەن ئەمریکاوە پەسەند کرا و ناتۆ ئەوەی کرد بە بەرپرسیاریی خۆی. ئێمە ئەزانین ئەو سنوورە سیاسییانە کوردستانیان بەسەر چوار پارچەدا دابەش کردوە، سەروەریی و خۆسەپاندنێکی پاکتاوکارانە بەسەر کوردستاندا دەسەپێنن و بە حساب نەکردن و بەوەى، کە کورد بە نەبوو دەزانن، ئەمەیش لەلایەن دەوڵەتە جیاوازەکانەوە قبوڵ کراوە. بۆیە سەروەریی و باڵادەستیی داگیرکەر – پاکتاوکاریی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان لەلایەن ئەمریکا و ناتۆوە ڕەت ناکرێتەوە و بەپێچەوانەوە هەتادێت زیاتر قبوڵ و قبوڵ دەکرێت.

بەڕاستیی ئەوان دڵخۆشن بەوە، کە ئەو سەروەریی و باڵادەستییە پاکتاوکاریی– داگیرکارییە کوردستانی پارچەکردوە و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەوە بەڕێوەدەچێت. لەو چوارچێوەیەدا پشتیوانیشی لێئەکەن. هەڵوێستی سەرەکییان بۆ پشتیوانییکردنە لە دەوڵەتی تورک. هەم قبوڵیان کردوە، کە دەوڵەتی تورک لە کوردستان وەک هێزێکی پاکتاوکار – داگیرکەر بەکار بهێنن و هەم ئەو هێزەیان لە دوای جەنگی دووەمی جیهانیی کردە ئەندامی ناتۆ و بەو شێوەیە پاراستوویانە. بەم بەرپرسیارێتییەوە پشتیوانیی لە سیاسەت و عەقڵییەتی دەوڵەتی تورک ئەکەن بۆ کۆمەڵکوژکردنی کوردان. دەوڵەتی تورکیش سوود لەوە وەرئەگرێت و هەم لە باکووری کوردستان هێرشی پاکتاوکردن و لەناوبردن ئەنجام ئەدات و هەم ئەو هێرشانە لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، بە شێوەی داگیرکارانە و دەستبەسەرداگرتن ئەنجام ئەدات. لەبنەڕەتدا لە رووی عەقڵییەت و سیاسییە یەکێتیی و یەکدەنگییان لەگەڵی هەیە و هاوکاریی و پشتیوانیی لێئەکەن.

باشە، ئایا هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە؟ بە دڵنیاییەوە هەیە. پێش هەموو شتێک، لە شێوازی بەڕێوەبردنی سیاسەتدا بەپێی کات و هەندێکجار جیاوازییان لەگەڵ یەکتر هەیە. بەڕاستیی ئەو دۆخە لە نێوان دەوڵەتە ناوبراوەکان لە رووی بەرژەوەندیی ئابووریی و سیاسیییەوە دەبێتە هۆکار و ئامڕازی شەڕ و ململانێ و ناکۆکیی. واتە ئەمریکا و دەوڵەتە جۆراوجۆرەکانی ناتۆ سوود لە سەختیی و ئاستەنگییەکانی عەقڵییەت و سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد وەردەگرن و لەوەدا بەرژەوەندییان هەیە. بەو شێوەیە سیاسەتی دەوڵەتی تورک زیاتر بەرەو شەڕ لە دژی کورد دەبەن و لە ئەنجامیشدا تەنگاویی دەکەن، وادەکەن تورکیا پێویستیی پێیان بێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی تورکیا زیاتر توانا و دەرفەتەکانی خۆی پێشکەش بە بەرژەوەندییەکانی ئەو دەوڵەتانە بکات. ئێمە دەزانین ئەوە ناکۆکیی و ململانێ و شەڕی بەرژەوەندیی سەرمایەداریی و سەرمایەداریی نێوان دەوڵەتەکانە.

لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازییەکی تریش روون دەبێتەوە. دەوڵەتی تورک ئەیەوێت لە رووی عەقڵییەت و سیاسەتەوە هەموو شتێک کە بەناوی کوردەوەیە لە ناوی ببات. ئەمریکا و ناتۆش لەناوبردنی کوردی لەو ئاستەدا نەکردووەتە بنەمای خۆیان، چونکە بەرژەوەندییان لەوەدا نییە. با بڵێین کورد بەتەواویی لەناوچووە؛ توێنراوەتەوە و کراوە بە تورک و فارس و عەرەب. لەو کاتەدا لەبەر ئەوەى کورد نامێنێت کێشەى کوردییش نامێنێت، کەواتە لە دۆخێکی وەهادا چی ڕوودەدات؟ هیچ ناکۆکییەک لە نێوان کورد و تورکیا – سوریا – ئێران – عێراق دروست نابێت و شەڕ روونادات. لەو بارودۆخەدا ئەمریکا و ناتۆ و دەوڵەتەکانی تر ناتوانن سوود لە شەڕ و ناکۆکییەکان وەربگرن و ئەو دەرفەتانەیان لە بەردەستدا نامێنێت، کە بۆ بەرژەوەندیی سیاسیی و ئابووریی خۆیان بەکاری بهێنن. لەبەر ئەوە و لەسەر ئەم بنەمایە بەهۆی بوونی کێشەی کورد و ناکۆکیی و شەڕی کورد لەگەڵ تورکیا – ئێران – عێراق – سوریا، ناتۆ و ئەمریکا و ڕوسیا و هەموو دەوڵەتەکانی تری جیهان لە ڕووی ئابووریی و سیاسییەوە سوودمەند دەبن. لەبەر ئەوە ناکۆکیی و شەڕەکان دەوڵەتەکانی تورکیا – ئێران – عێراق – سوریا لاواز دەکات. ئەوان زیاتر ناچاردەکات پشتیوانیی دەرەکیی وەربربگرن. بەو شێوەیە زیاتر دەیکەنە هاوبەش و ناچاریان دەکەن، کە پشتیوانیی و هاوکاریی لە ئەمریکا و ناتۆ وەربگرن. بە دڵنیاییەوە ئەو دەوڵەتانە بۆ ئەوە سازش بۆ زۆر شت دەکەن و زۆر شت دەبەخشن. ئەمریکا و ناتۆش لایەنگری ئەو ناکۆکیی و شەڕەی ئێستان و بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر سازشیان بۆ بەرەژەوەندییەکانی خۆیان پێ بکەن، نایانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت. ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر بکرێت ئەوا ناوچەکان و گۆڕەپانەکانی بەرژەوەندیی سیاسیی و ئابورییان نامێنێت. کاتێک کێشەیەک هەبێت و لەسەر ئەم بنەمایە ناکۆکیی نێوان کورد و تورکیا – ئێران – عێراق – سوریا بەردەوام بێت، دەوڵەتە ناوبراوەکان دەتوانن سوود لەو شەڕ و ململانێیە وەربگرن. بۆیە هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ و هێزەکانی تر نایانەوێت کورد بەتەواویی لەناوببرێت.

کەواتە ئەوان چییان ئەوێت؟ لەلایەک نایانەوێت کورد بەتەواویی لەناوبرێت و لەلایەکی دیکەشەوە نایانەوێت کورد لە کوردستان بە یەکگرتوویی سیستمێکی ئازاد و دێمۆکراتیک بنیات بنێت. کاتێک ئەوە ڕووبدات ناکۆکیی و شەڕی نێوان کورد و دەوڵەتەکانی تر نامێنێت، بۆیە ئەوان هەمیشە دەیانەوێت کێشەی کورد هەبێت و لەسەر بنەمای ئەم کێشەیەش بەردەوام ناکۆکیی لەنێوان کورد و تورکیا – ئێران – عێراق – سوریادا دروست دەکەن و بەردەوامیی پێ ئەدەن. بەوەش هەم سیاسەتی خۆیان، کە پەیوەندیدارە بەو دەوڵەتە ناوبراوانەى سەرەوە و هەم ئەو سیاسەتانەیان، کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە، بەو شێوەیە و لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەدەبەن و درێژەى پێئدەن.

ئەمریکا و ناتۆ ستراتیژی پەیوەندیداری خۆیان بەرامبەر بە کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە / KCK) لەسەر ئەو بنەمایانە دامەزراندووە و تا ئێستاش بەردەوامە. لە سیاسەتە پەیوەندیدارەکانیان بە کەجەکەوە سەرەتا پشتگیریی لە دەوڵەتی تورک ئەکەن. بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار – داگیرکەر – چەوسێنەر و زەوتکەر ئەکەن. لە هەنگاوی دووەمیشیاندا بە تەواوەتی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک بۆ لە ناوبردن و سڕینەوە قبوڵ ناکەن. وەک دەوڵەتی تورک نایانەوێت کورد بەتەواوەتی لە ناوببرێت، بەڵام هاوکات دەیانەوێت ئیرادەی ئازاد، دێمۆکراتیک، فیکریی، هێزی رێکخستن و چالاکییان لە ناو بچێت. واتە ئەوان کەجەکەیان ناوێت، چونکە گوزارشت لە ویست و ئیرادەی ئازادیی کورد ئەکات.

کەواتە داوای ئەوان بۆ کەجەکەدا چییە؟ ئەوان ئەیانەوێت کەجەکەش وەک پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پدک) بێت. ئەوان لە دژی کەجەکەن، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی پەکەکە و کەجەکە بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردنیان ئەکەن. دەوڵەتی تورک ئەیەوێت لەو هێرشانەدا پەکەکە و کەجەکە بەتەواویی تێکبشکێنێت و ئەمریکا و ناتۆش نایانەوێت بەتەواویی لە ناو بچێت، بەڵام وەک پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پدک) بن، واتە ئەیانەوێت پەکەکە و کەجەکە وەک پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پدک) لێ بکەن.

کەواتە پارتی بوون یانی چی؟ یانی ئەوە، کە لە جیاتی یەکێتیی نەتەوەیی کورد لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی بنەماڵەیی – خێڵەکیی هەڵسوکەوت بکات. لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی ناوچەیی – پارچەکراودا بجوڵێتەوە. ئەوانەش لە جیاتی هەبوون و یەکێتیی، یەکگرتوویی و ئیرادەی کوردی ئازاد بن، ئەوەش بە مانای پەیڕەوکردن و بەڕێوەبردنی سیاسەتی هاوکاریی (هاکاریی بە کرێگیراویی داگیرکەران و هێزە باڵادەستەکان) و خۆبەدەستەوەدان و تەسلیمبوون و بەرژەوەندیپەرەست. واتە بەو مانایە دێت، کە عەقڵییەت و سیاسەتێک، کە پەیوەندی و هاوپەیمانیی ئەمڕۆ لە نێوان پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پدک) و ئاکەپە – مەهەپە قبوڵ و پەسەند ئەکات. سیاسەتێک، کە ئەمڕۆ لەو ئاستەدا بە هاوپەیمانی لەگەڵ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەڕێوەدەچێت، بە ڕوون و ئاشکرا لە دژی هاوپەیمانیی و پەیوەندیی نێوان هێزە دێمۆکراتییەکانی کورددایە، لە دژی دێمۆکراسی کورد، لە دژی ئازادیی و یەکگرتوویی کوردە.

ئەو نوێنەرایەتیی چی دەکات؟ بۆ بەرژەوەندیی بنەماڵە و خێزانەکەى هەموو دەرفەتەکانی کورد بۆ خۆی بەکار ئەهێنێت، بەها دێمۆکراتیکە نەتەوەییەکانی کوردستان بە پاکتاوکارتریین هێز، بە گەورەتریین دوژمنی کوردان دەفرۆشێت، لەگەڵ دواکەوتوتریین دیکتاتۆری فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەدا هاوپەیمانیی و پەیوەندیی لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆی دائەنێت، نوێنەرایەتیی ئەوە ئەکات. ئەجندای ئەمریکا و ناتۆ لەگەڵ کەجەکەدا لەوەوە سەرچاوە ئەگرێت. هەوڵ ئەدەن کەجەکە وەک پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پدک) بەرەو سیاسەت و عەقڵییەتی خۆڕادەست کردن و خۆبەدەستەوەدان، هاوکار، دوور لە یەکڕیزیی و یەکگرتوویی، هەبوون، دێمۆکراسیی و ئازادیی کورد ڕابکێشن. ئەیانەوێت کەجەکە لە کەجەکەبوون دەربهێنن، بیگۆڕن و بیکەن بە شتێکی وەک پارتی و بەو شێوەیە بیگۆڕن بۆ هێزێکی کوردیی، کە لە بەرژەوەندیی ئەمریکا و ناتۆدا کار بکات. ئاشکرایە سیاسەتێکی لەو جۆرە لە ئاستێکی ستراتیژیی و تاکتیکیدا داڕێژراوە و پەیڕەو ئەکرێت.

ئەجێندای ئەوروپا بەتایبەتیی ئەڵمانیا چییە، سەبارەت بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان؟

دوران کاڵکان: پێش هەموو شتێک ئەبێت ئەوە بڵێین، کە ئەڵمانیا بلۆک و جەمسەرێکی سەربەخۆ نییە. تەنانەت ئەگەر شتی واش هەبێت ئەوا زۆر لاواز دەبێت. بەدەر لە بلۆکێکی سەربەخۆ، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیدا کار ئەکات و بەرژەوەندیی سیاسیی و داگیرکاریی و چەوسێنەرانەى خۆی دەخاتە پێش هەموو شتێکەوە. هەڵوێستی سیاسیی دەوڵەتی ئەڵمانیا، لەم کاتەدا بەو شێوەیەیە. نەک ئەوەئ کە ئێمە چیی دەڵێین. هەر چەند رۆژێک پێش ئێستا، مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بەم لێدوانە ئەو دۆخەی ئاشکرا کرد، کە وتی: “دۆخی سیاسیی ئێمە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ئابووریی و داگیرکارییە”.

جگە لەوەش لەگەڵ ناتۆدا هاوئاهەنگە، بەڕاستیی یەکێک لەو دەوڵەتانە کە لەم کاتەدا زۆرتریین پێویستیی بە ناتۆ هەیە دەوڵەتی ئەڵمانیایە. لەو رووەوە لە دەوڵەتی تورک ئەچێت. هەر وەک چۆن دەوڵەتی تورک بە پشتبەستن بە ناتۆ زۆریێک لە لاوازییەکانی چارەسەر ئەکات، لە ڕێگەی ناتۆوە ئاسایشی خۆی مسۆگەر دەکات، مرۆڤ دەتوانێت هەمان قسەش بۆ ئەڵمانیا بکات، بۆیە ئەگەر هەندێک جیاوازییش لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکاندا هەبێت، ئەوە راست نییە بڵێین ئەڵمانیا لە ناتۆ دەکشێتەوە، یان بلۆکێکی جیاواز پێکدەهێنێت، چونکە بە کردەوە هیچ دۆخێکی لەو جۆرە لە گۆڕێدا نییە. ئەگەر مرۆڤ بەم شێوەیە پێناسەی بارودۆخی ئەڵمانیا بکات، ئەوا بە ئاسانی دەتوانیت لە رۆڵ و پێگەی ئەڵمانیا لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان تێبگات، بۆیە سەرەڕای هەموو شتێک، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان نزیک دەبێتەوە و لێیان دەڕوانێت.

کاتێک تەیب ئەردۆغان نەخشەیەکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت بە دەستەوە و نمایشی کرد و و وتی لە ئیدلبەوە تا دێرک، واتە باکووری سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە هێزەکانی ئێستا پاک دەکەینەوە و پەنابەرەکان لەوێ نیشتەجێ دەکەین، ژێرخان و بیناسازیی بۆ ئەوە ئامادە دەکەین و پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی دارایی و ئابووریی بۆ ئەوە پێشکەشکرد. دەوڵەتی ئەڵمانیا یەکەم دەوڵەت، کە رایگەیاند، بە پرۆژەیەکی باشی دەزانن و بەشداریی تیادا ئەکەن. هەڵسوکەوت و رەفتاریان بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باشووری کوردستانیش هەر بەو شێوەیەیە.

ئێمە دەزانین ئەڵمانیا کاتێک دەرفەتی دەست بکەوێت، لە بەرزتریین ئاستدا پەیوەندییە ئابووریی و داراییەکانی لەگەڵ عێراق بەرەو پێش دەبات. ئێران کە ناکۆکیی لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆدا هەیە، دەوڵەتی ئەڵمانیا لە بەرزتریین ئاستدا پەیوەندیی دارایی و ئابووریی لەگەڵیدا هەیە -ئەڵمانیا لە ناو وڵاتە ئەوروپییەکاندا گەورەتریین هاوبەشی ئابووری وبازرگانیی ئێرانە-، ئەو پەیوەندییانە بەردەوامن و لەم دواییانەدا کار بۆ پەرەپێدانیشیان ئەکرێت. بەهەمان شێوەش لەگەڵ ئیدارەی فیدراڵی باشووری کوردستاندا لە پەیوەندیی دارایی و ئابوورییدایە. ئەڵمانیا لە ناو ئەو هێزانەدایە، کە زۆرتریین پشتگیری یلە ئیدارەی فیدراڵیی دەکات و دەیەوێت لەڕووی ئابووریی و داراییەوە لە باشووری کوردستان وەبەرهێنان بکات. بەر لە هەموو شتێک ئەڵمانیا لەسەر ئەو بنەمایە دەڕوانێتە داگیرکارییەکان و هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئەکات.

ئەگەر ئیدارەی ئێران، عێراق – هەولێر، لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان نەوەستنەوە و بەپێچەوانەشەوە پشتگیریی لەو داگیرکارییە بکەن، ئەوا ئاشکرایە ئەڵمانیا دژایەتیی ئەو داگیرکارییە بۆ سەر باشووری کوردستان ناکات و ئەویش پشتگیریی دەوڵەتی تورک ئەکات. لە پشت سیاسەتەکانی پشتگیریی و پشتیوانییەکانی ئەڵمانیاوە عەقڵییەت و تێگەیشتنێکی لەو جۆرە بۆ بەرژەوەندییە ئابوورییەکان هەیە.

لەلایەکی ترەوە ئەڵمانیا هەمیشە خواستویەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەلایەن تورکەکانەوە بەڕێوەببرێت و سەروەریی و باڵادەستیی ئەوانی تیادا بێت. لە رووی مێژووییەوە ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیا، بەرژەوەندییە ئابووریی و سیاسیی و سەربازییەکانی خۆی، لەسەر بنەمای کۆنتڕۆڵکردنی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕشتووە. ئەو بەم شێوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی دروست کردووە. لەلایەک پشت بەوە ئەبەستێت و ئەیەوێت سامان و سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاڵان بکات و لەلایەکی دیکەشەوە ئەیەوێت بەپێی کار لەگەڵ ئینگلتەرا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە خۆی بگەیەنێتە هیندستان. بۆیە ئەو پەیوەندییەی خۆی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی لەسەر ئەو بنەمایە یە و ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەردەوامە و بەڕێوەی ئەبات. ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانیی لە سیاسەتی فراوانخوازیی و باڵادەستییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، چونکە لەو کاتەدا ئەوە بەو شێوەیەیە لێکیدەداتەوە کە ئەتوانێت لەو رێگەوە زیاتر خۆی بە سەرچاوەکان و سامانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەیەنێت.

هەر بۆیە داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، باشووری کوردستان، ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ ئەڵمانیا جێگای نیگەرانی نییە. رەنگە کاتێک هێزە جیهانییەکان لە دژی بوەستنەوە، ئەویش خۆی وا نیشان دەدات کە لە دژیەتی، بەڵام بە نهێنیی پشتگیریی لە دەوڵەتی تورک ئەکات. ئەبێت ئەوە روون بێت و بزانرێت، چونکە هەڵوێستی ستراتیژیی مێژوویی خۆی بەم شێوەیە دیاری کردوە. سیستمی بەرژەوەندیی سەرمایەی ئەڵمانیا، لەسەر ئەو بنەمایە بنیاتنراوە، بۆیە ئەمریکا و ئەڵمانیا دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان نیین و بە پێچەوانەوە پشتگیریی ئەو هێرشانە ئەکەن. کاتێکیش ئەو پشتیوانییە بە شێوەیەکی ئاشکرا نەکات، یان نەتوانێت بە ئاشکرا بیکات، بێگومان و بە دڵنیاییەوە بە نهێنیی پشتیوانیی لێئەکات. هەم سیاسەتی پەیوەست بە ئێران و باشووری کوردستان، هەم پەیوەندی سیاسیی و ئابووریی و ڕێبازی ستراتیژیی، بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک ئەو سیاسەتەی بەسەردا دەسەپێنێت. هەتا سەرمایەی ئەڵمانیا بەو شێوەیە زاڵ بێت و سیاسەت بکات، هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستی سیاسیی ئەڵمانیادا بەدی ناکرێت.

ئەو پشتگیرییە بە چ شێوەیەک و بە ئاشکرا بەڕێوەدەچێت؟ بە نهێنیی لەسەر بنەمای کام هاوپەیمانیی و پەیوەندیی و هەروەها چ جۆرە رێکخستن و ئۆرگانیزەکردنێک بەڕێوەدەچێت؟ بێگومان ئەو پرسیارانە شایەنی لێکۆڵینەوەن کە ئەرکی دەستنیشانکردن و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بێت، چونکە هەندێک شت بە شێوەیەکی نهێنیی ئەنجام ئەدرێن و ئاشکرا ناکرێن و لە چاپەمەنیی و راگەیاندنەکاندا بڵاوناکرێنەوە، ڕای گشتیی لێ ئاگادار نییە و نایزانێت. لێرەدا ئەبێت ئەوە ئاشکرا بکرێت، کە ئەڵمانیا بە چ هاوپەیمانیی و پەیوەندییەکی نهێنیی پشتیوانیی لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەکات. هەروەها پێویستی بەوە هەیە، کە زیاتر پشتگیرییە ئاشکراکانی ریسوا بکرێن.

با سەرنج بدەین؛ ئەو چەکانەی دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانی داگیرکارییدا لە عەفرینەوە تا ئاڤاشین و زاپ و خواکورک بەکاریان دەهێنێت چەکی ناتۆیە، چەکی ئەمریکیین، چەکی ئەڵمانیین. بە تانک و زرێپۆشی ئەڵمانیی ئەو داگیرکارییانە ئەنجام ئەدات. زرێپۆش و تانکەکانی ئەڵمانیا بە شەقامەکانی عەفرین دا دەگەڕێن و کوردان کۆمەڵکوژ و پاکتاو ئەکەن، ئیدی ئەوە هیچ لایەنێکی نهێنیی نییە و هەمووی ئاشکرایە، بەڵام سەرباری ئەوانەش راگەیاندنەکان و مێدیاکان وەک پێویست باسی ناکەن و ئەوە ئاشکرا ناکەن، پشتیوانیی ئاشکرای ئەڵمانیا بۆ ئەو کۆمەڵکوژیی و پاکتاوکارییە ئاشکرا و ریسوا ناکەن. پێش هەموو شتێک پێویستە مێدیای ئەڵمانیی ئەو کارە بکات. پێویستە دێمۆکراتە ئەڵمانییەکان ئەو کارە بکەن، چونکە دۆخێکی لەو شێوەیە گەورەتریین زیان بە دێمۆکراسی و ئازادیی ئەڵمانیا ئەگەیەنێت. سەرمایەی ئەڵمانیا بەهێز ئەکات، بۆیە خەڵکی ئەڵمانیا لاواز ئەکات. کرێکاران و کرێکارانی ئەڵمانیی زیاتر لە رێگەى سەرمایەی بەهێزکراوەوە لاواز ئەکرێن. ئەوە ئەڵمانیا دەخاتە دۆخێکەوە کە پشتیوانیی لە فاشیزم- داگیرکاریی و پاکتاوکاریی ئەکات، بۆیە دێمۆکراسی و ئازادیی ئەڵمانیا لاواز ئەکات. ئەوە راستییەکی بەرچاو و ئاشکرایە. لەو کاتەدا پێویستە هەموو کەس ئەو ڕاستییە بزانێت، بەتایبەتیی ئەبێت دێمۆکراتخوازان و شۆڕشگێڕانی ئەڵمانیا ئەو سیاسەتە ئاشکرا بکەن، ریسوای بکەن و لە بەرامبەریدا تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببەن.

پرۆسەی یەکلاکەرەوە لە کاتی پەڕینەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی بەرەو دەوڵەتی تورک چییە و چۆن بوو؟ ئەو ڕووداوانە چیین کە ئەم پەڕینەوەیان تیادا روویدا؟ گۆڕانکارییە یەکلاکەرەوەکانی ئەم سەردەمە چیین؟ میراتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی بۆ کۆماری تورکیا چییە؟ سیاسەتی بە تورک-کردن و کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی گەلان رۆڵی لەم پرۆسەیەدا چییە؟

دوران کاڵکان: یەکەمیان: فەرمانی تەنزیماتی ساڵی ١٨٣٩یە. فەرمانی تەنزیمات پێوەری یەکەم و سەرەتای بەرنامەی پەڕینەوە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە بەرەو دەوڵەتی نەتەوەیی تورکی دیاری کرد.

دووەمیان: ڕاگەیاندنی مەشروتیەتە لە ساڵی ١٨٧٦دا. دوای تەنزیمات دامەزراندنی ئەنجومەنی مەبعوسانی عوسمانیی، قۆناغی دووەمی گواستنەوە و پەڕینەوەیە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە بۆ دەوڵەتی نەتەوەیی تورک.

رووداوی سێیەم: ڕاگەیاندنی مەشروتیەتی دووەمە کە لە ساڵی ١٩٠٨ دا ڕوویدا. سەرلەنوێ کردنەوەی ئەنجومەنی مەبعوسان بووە هۆی نەمان و رووخانی تەواوەتیی سیستمی عوسمانیی، کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقیی بوونە بەڕێوەبەر و بەو شێوەیە پرۆسەی وەرچەرخان بەرەو دەوڵەتی نەتەوەیی تورک خێراتر بەڕێوەچوو. لەسەر بنەمای ئەو ڕووداوانە دەوڵەتی ئێستای تورک، لە بنەڕەتدا لەلایەن کۆمەڵەى ئیتیحاد و تەرەقییەوە دامەزرا.

هەروەها ئەتوانین ئەوەش بڵێین: بەڕێوەبەریی ئیتیحاد و تەرەقیی لایەنگریی – دەوڵەتی تورکە (پرۆ – دەوڵەتی تورکن). لایەنگریی و پشتیوانیی لە دامەزراندنی دەوڵەتی تورک لەلایەن بەڕێوەبەریی و ئیدارەی ئیتیحاد و تەرەقییەوە دامەزرا. لە ئێستا بە دواوە ئەبێت بە تێگەیشتنێکی گونجاو و دروست لە بەڕێوەبەریی ئیتحاد و تەرەقیی، شیکاری بۆ قۆناغی پەڕێنەوە و گواستنەوە لە بەڕێوەبەریی ناوبراوەوە بۆ دامەزراندنی کۆماری تورکیای کەمالیست بکرێت. ئەزانرێت کە ئەو پرۆسەی گواستنەوەیە لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەم و دوای ئەوە ڕوویدا و جەنگی جیهانیی یەکەم لەسەر ڕووخانی ئیدارە و بەڕێوەبەریی ئیتحاد و تەرەقی ڕوویدا.

نابێت ئەوەشمان لەبیربچێت، کە مستەفا کەمال ژەنەڕاڵێکی ئەندامی کۆمەلەى ئیتیحاد و تەرەقییە. هەروەها رسکان و یانەی کەمالیست بەشێکە لە کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقیی، وەک حیزبێکی ئیتیحاد و تەرەقییە. بە دڵنیاییەوە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئیتیحاد و تەرەقیی دا نییە، بەڵام سیاسەتەکانی تەلعەت و ئەنوەر و جەمال پاشا و سیاسەتەکانی مستەفا کەمال پاشا بە تەواویی لەگەڵ یەک نایەنەوە. جیاوازیی نێوانیان بەم شێوەیەیە: تەلعەت و ئەنوەر و جەمال پاشا بە ئاشکرا سیاسەتی ئیمپریالیستییان بە ئامانجی بەرفراوانکردنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی، بەرەو تورکایەتیی ئاسیای ناوەڕاست برەو پێئەدا، بەڵام مستەفا کەمال ئەم سیاسەتەی بە ئەستەم ئەزانی، بۆیە هەوڵی دا هەبوونی ئیمپراتۆریی عوسمانی بپارێزێت و لە سیاسەتدا هەندێک رەفتار و هەڵسوکەوتی زەق و واقعییانەى نیشاندا، خاوەنی ڕێبازێکی سیاسیی وەها بوو. جگە لەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە.

با سەرنج لە دوای کۆنگرەکانی سیواس و ئەرزرۆم بدەین، یەکەم کار کە مستەفا کەمال ئەنجامیدا ئەوە بوو کە لە ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠دا، لە ئەنقەرە ئەنجوومەن (پەرلەمان)یێکی نوێی دامەزراند. ئەوە نیشانی ئەدات کە چەند پەیڕەوی لە فەرمانی تەنزیمات و مەشتروتیەتی یەکەم و دووەم کردووە و پشتی پێ بەستوون.

کاتێک لە ئەنقەرە ئەنجوومەنێکی لەو شێوەیە دامەزرا، کادێرانی بەڕێوەبەریی ئیتحاد لە ئیستانبول کۆبوونەوە و سەرەتا نەچوونە ناو ئەنجومەنەکە، بەڵام بەشێکی گرنگ و بەرچاو لە بەشداربووانی کۆنگرەی سیواس و ئەرزرۆم ئەندامانی ئیتیحاد و تەرەقیی بوون، بۆیە دامەزراندنی ئەنجومەن لە ئەنقەرە وەک بەشێک لە جوڵەی ئیتحاد و تەرەقیی بوو.

لەوەش زیاتر کاتێک ئەنجومەنەکە لە ئەنقەرە دامەزرا و ئیستەنبول لەلایەن دەوڵەتە دژەکانەوە داگیرکرا، کادێرانی ئیتیحادچیی لە ئیستەنبول کۆبوونەوە و کەوتنە دۆخێکەوە کە چیتر نەیانئەتوانی ئەرکەکانی بەڕێوەبەریی جێبەجێ بکەن. دوای ئەوەی تێگەیشتن، کە کاریگەریی ئەنجوومەنەکە لە ئەنقەرە زیاتر ئەبێت هەموویان لە ئیستەنبولەوە دەستە دەستە و بە نهێنیی، یان بە ئاشکرا لە ئیستەنبولەوە گواستیانەوە بۆ ئەنقەرە. بەو شێوەیە کادێرانی ئیتحاد و تەرەقیی بەشدارییان لە دامەزراندنی کۆماری تورکیادا کرد و بەردەوامییان پێدا. لە پێش هەموویانەوە عیسمەت ئینونو و ئەو کادێرە باڵایانە، کە دەوڵەتی تورک-یان دامەزراند، بە نزیکەیی هەموویان ئەندامانی کۆمەڵەى ئیتیحاد و تەرەقیی بوون. تەنها تەلعەت، ئەنوەر و جەمال پاشا (بەهۆی دۆخی شەڕەوە هەڵهاتبوون و نزیک نەبوون لە ئەنقەرە) لە دەرەوە ماونەوە و بەشدار نەبوون. جگە لەوانە، هەموو کادێرەکانی ئیتیحاد و تەرەقیی بەشدارییان لە دامەزراندنی کۆماری تورکیادا کرد.

لە راستییدا ئەوان سەروەریی و باڵادەستیی تەواویان لە ناو کۆماری تورکیادا هەبوو. کاتێک لەو رووەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، بە ئاسانیی ئەتوانرێت ئەوە ئاشکرا بکرێت کە دەوڵەتی کۆماری تورکیا بەردەوامیی ئیدارە و بەڕێوەبەریی ئیتیحاد و تەقەرەقییە. گۆڕین و پەڕینەوەیە لە ئەستەمبوڵەوە بۆ ئەنقەرە. بزووتنەوەی کەمالیست، تا ئەو کاتە هێشتا جوڵە و کلیلێکی لاواز بوو، ببوو بە هێزی سەرەکیی و لە جیاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی ناوی ‘دەوڵەتی کۆماری تورکیا’ی بەکارهێنا. گۆڕانکارییەکە لەو چوارچێوەیەدا و بەپێی ئەو بنەمایە بوو.

جگە لەوەش ئیدارەی ئیتیحاد و تەرەقیی لە رووی سیاسەت و عەقڵییەتەوە بەتەواویی بەردەوام و ئامادە بوو. کاتێک تەلعەت و ئەنوەر و جەمال پاشا لە بەڕێوەبەرایەتیی لابران و مستەفا کەمال پاشا لە ئیدارە و بەڕێوەبردندا جێگەیانی گرتەوە، جیاوازیی سیاسەت و تێگەیشتن و تێڕوانینان، کە لەسەرەوە باسمان کرد، ڕووی دا. سیاسەتی ئەنوەر پاشای بۆ بەرفراوانکردنی ئیمپریالیستیی و بەستنەوەی تورکیا بە ئاسیای ناوەڕاستەوە رەتکردەوە و لە سیاسەتدا هێڵێکی کۆنکرێتیی، ڕاستەقینەتر و بابەتییانەی هەڵسەنگاند و بەڕێوەی برد. بنەمای سیاسەتی کەمالیست بەو شێوەیە بوو. ئەوەش دەریدەخات کە مستەفا کەمال لە دژی بیرۆکە و سیاسەتەکانی تەلعەت و ئەنوەر و جەمال پاشا نییە، بەڵکو لە پراکتیکدا دەرفەتی جێبەجێکردنی نەبووە. مستەفا کەمال بیرۆکەکانی ئەنوەر بە هەڵە نازانێت. ئەو تەنیا لە ڕووی جێبەجێکردنەوە بە گونجاوی نازانێت، باوەڕ ناکات ئەوە ڕووبدات. هەلومەرجی سیاسیی و سەربازیی ئەو سەردەمە دەرفەتێکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو جۆرە سیاسەتانە نەڕەخساند بوو، بۆیە ئەو بە هەڵە و مەترسییداری زانی.

ئەوەى لە کردەوە و لە پراتیکدا سەرکەوت مستەفا کەمال بوو. سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان، ئەنوەر پاشا نەیتوانی لە شکستە گەورەکە ڕزگاری ببێت. لە سەرەتادا ئیمپراتۆریەتی گەورەی عوسمانیی لەناوبرد و پاشان خۆیشی بەرەو کارەسات رۆیشت. بە پێچەوانەوە و لە بەرامبەر ئەوەدا مستەفا کەمال هێشتا بە شێوەیەکی بابەتییانە هەڵسوکەوتی ئەکرد، بە واقیعییان هەڵسوکەوتی ئەکرد و بە پێی دۆخەکە سیاسەتی روون و کۆنکرێتیی بەڕێوەئەبرد. ئەوەش بووە هۆی دامەزراندنی سنوورەکانی ئێستای کۆماری تورکیا و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی کۆماری تورکیا.

دەوڵەتە دروستکراوەکەى کۆماری تورکیا، واتە ئیدارەی کەمالیستیی سیاسەتەکانی ئەنوەری رەتکردەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش سیاسەت و عەقڵییەتی ئیتیحاد و تەرەقیی وەک خۆی جێبەجێ کرد. سیاسەت و عەقڵییەتی شەڕانگێزانە، نەتەوەپەرستانە، پاکتاوکارانە، دوژمنایەتیی-کردنی گەلان و کولتوورەکان، جگە لە تورکەکان، لەسەر بنەمای نەناسین و قبوڵنەکردنی مافی ژیان بۆ کۆمەڵگە ئیتنیکییە جیاوازەکان و ئامانجە داگیرکارییەکانی بۆ خۆی کردە بنەما.

با سەرنج بدەین؛ ددان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان دا نانێن. پاشان لە ساڵی ١٩٢٤ دەوڵەتی کۆماری تورکیا، ئاشوریی – سوریانییەکانی کۆمەڵکوژ کرد. رۆمییەکانی پاکتاوکرد. هەروەها پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردانی لە جەنگی جیهانیی یەکەمەوە کردوە بە بناغەى هەموو سیاسەتەکانی. واتە عەقڵییەت و سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە، شۆڤێنیزم و ناسیۆنالیزمی تورک و پان – تورکیست و یەکێتیی تۆرانیی ئیتیحاد و تەرەقیی کردە بنەما بۆ خۆی. گەل و کۆمەڵگە و کولتوور و زمانەکانی ناو ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیای پاکتاو کرد و خستنییە ژێر سیاسەتی تواندنەوە و ئاسمیلاسیۆن و سیاسەتی بە تورک-کردن.

پاکتاوکردن بە شێوازی کۆمەڵکوژکردن، کۆچ پێکردن و راگواستن، گۆڕینی دیمۆگرافیا و باری دانیشتوان و تواندنەوەى دژواری جێبەجێکرد. کۆماری تورکیا سیاسەت و عەقڵییەتی پاکتاوکارانەی لە ئیتیحاد و تەرەقییەکانەوە وەرگرتووە و وەکو خۆی جێبەجێی کردوە، تەنانەت قوڵتری کردوەتەوە و زۆر زیاتر بێباکانە و بێ منەتانە بەڕێوەی ئەبات. ئەو سیاسەتەی ئەمڕۆ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەڕێوەی ئەبەن، دوژمنایەتییکردنیان بەرامبەر بە کوردان، کۆمەڵکوژکردنی کوردان، دوژمنایەتیی کردنیان بەرامبەر ئەرمەنیی – ڕۆم و ئاشوورییەکان، بە ڕوونیی و بە زەقیی ئەوە دەخاتەڕوو. کاتێک مرۆڤ سەرنجی وتەکانیان، ئایدۆلۆژیا و پڕوپاگەندەی فەرمیی تورک، سیستمی پەروەردە و بازرگانیی تورک ئەدات ئەو ڕاستییەی بە شێوەیەکی کۆنکرێتیی تیادا ئەبینرێت.

لەلایەکی ترەوە هەوڵ بۆ دەستێوەردان و داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەی کوردستان، خۆبەرفراوانکردنی بە ناوچەکەدا بەپێی دەرفەتەکانی بۆ دەست بەسەردا گرتنی خاکی عوسمانیی پێشوو، هەنگاو بە هەنگاو وەک سیاسەتێک لە لایەن کۆماری تورکیاوە پەیڕەو ئەکرێت و بەڕێوەئەبرێت. دەستبەسەرداگرتنی هاتای، داگیرکردنی قوبرس و هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان و هەروەها سیاسەتەکانی لەسەر لیبیا، دۆخی بەشداربوونی لە شەڕی ئازەربایجان – ئەرمینیا، پەیوەندیی لەگەڵ قەتەر و هێزەکانی هاوشێوەی قەتەر، ئەو سیاسەتە بە شێوەیەکی کۆنکرێتیی و زەق دەخاتە بەرچاو و روونی دەکاتەوە.

مستەفا کەمال سیاسەتی فراوانخوازیی و داگیرکاریی ئەنوەر پاشای بە هەڵە ئەزانی، بەڵام کاتێک هەلومەرج و دەرفەتی دەستکەوت هەنگاو بە هەنگاو سیاسەتێکی لەو جۆرەی بەڕێوەبرد و جێەجێی کرد. لە بەرچاوی هەمووان سنوورەکانی بۆ خۆی کردە بنەما و قبوڵی کردن، قسەی ئاشتییانەی ئەکرد، بەڵام لە رووی ئەجندای نهێنیی و تێگەیشتنی بنەڕەتییەوە دەرفەتى ئافراند، هەلومەرجی گونجاوی دروستکرد، پەلی هاویشت، سیاسەت و عەقڵییەتی داگیرکاریی لە ناوچە جیاوازەکاندا بڵاو کردەوە. ئەو وتەیەی مستەفا کەمال کە ئەیوت “ئاشتیی لە وڵات، ئاشتیی لە جیهان” وتەکەی وەهایە، کاتێک دەرفەتی داگیرکردنی بۆ دەڕەخسێت و بە پلەی یەکەم شەڕی جینۆساید کردن و پاکتاوکردنی کورد و شەڕی خۆی لە دژی گەلان پێ بشارێتەوە. بەو وتەیە پاکتاو کردن، کۆمەڵکوژیی، داگیرکاریی و دەستبەسەرداگرتنەکانی دائەپۆشێت و هەوڵی شاردنەوەی داوە. لەم کاتەدا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە زۆری ئەو دۆخە نیشان ئەدەن و جێبەجێی ئەکەن.

تەیب ئەردۆغان خۆی ڕوونی کردەوە، ئەوە بە ڕاست نازانێت کە بزووتنەوەی کەمالیستیی ئەو سیاسەتەی بە نهێنیی بەڕێوەبردوە، چونکە ئەبێت ئەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەنجام بدرێت. دژایەتیی بۆ لۆزان و هەروەها ئاشکراکردنی ئامانجە داگیرکارییەکانی بۆ سەر پارچەکانی دیکەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستێوەردان لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیڕەوکردنی سیاسەتی داگیرکاریی و پاکتاوکاریی و بەکارهێنانی وتەى ‘عوسمانیی نوێ’ ، ئەو راستییە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەخاتە بەرچاو.

با لە تەنزیماتەوە سەرنج بدەینە سەر پڕۆسەکە تاوەکو ئەگاتە دیکتاتۆریی فاشیزمیی ئاکەپە – مەهەپەی یەکگرتوو. قۆناغی جیاوازی هەیە، قۆناغی تەنزیمات، قۆناغی مەشروتەى یەکەم، قۆناغی مەشروتەى دووەم و ئیتیحاد و تەرەقیی. قۆناغی دامەزراندنی کۆماری کەمالیستیی تورکیا. قۆناغی دوایشی کۆدێتای سەربازیی فاشیزمیی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ و دیکتاتۆریی فاشیزمیی ئاکەپە – مەهەپەیە، کە بەو کۆدێتایە دروستکرا. خاڵێک کە ئەو پرۆسەیە پێی گەیشتووە، کۆمار، دیکتاتۆریی فاشیزمیی ئاکەپە – مەهەپەیە. پێویستە ئێمە بەو شێوەیە پێناسەی بکەین. لە تورانیزمەوە، لە کۆمەڵکوژیی و شەڕانگێزییەوە، لە هێرشی داگیرکاریی و جینۆساید کردن و پاکتاوکردنی دژ بە کورد، لە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان و بەردەوامبوون لە دوژمنایەتیی کردن بەرامبەر ئەرمەنەکان، لە ناردنی سەرباز بۆ لیبیا، لە بەشداریی کردن لە شەڕەکانی قەتەر – یەمەن ئەوە دەرئەکەوێت، کۆمارێکی ئیتیحادچیی و ئیتیحادپەرەستە. ئاشکرایە هەمان سیاسەتی ئیدارەی ئیتیحاد و تەرەقیی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا لە کاردا بوو. ئامانجی ئەوە بوو کە لە بەرامبەر تێکشکانە کەیان لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا لە جەنگی جیهانیی دووەمدا، ئەو سیاسەتەیان سەربکەوێت.

– لە بنیاتنانی دەوڵەتی تورک دا ئەجندای ئەکتەرە نێونەتەوەییەکان، ئەوروپا، بە تایبەتیی ئەڵمانیا و بریتانیا و هەروەها رووسیا چییە و لەبارەیەوە چی دەڵێیت؟

دوران کاڵکان: ئێمە باش ئەزانین کە ئەڵمانیا و بریتانیا، لە بنەڕەتدا بەرپرسیارن لە بنیاتنانی دەوڵەتی کۆماری تورکیا. ناکۆکیی و پێکدادانی نێوان دەوڵەتەکانی ئەڵمانیا و بریتانیا و سەرمایەی ئەڵمانیا – بریتانیا دەوڵەتی کۆماری تورکیای ئەمڕۆی دروستکردوە. ئەو ڕاستییە جێگای مشتومڕ نییە. لە بنەڕەتدا لە چارەکی کۆتایی سەدەی ١٩-ە و لە نیوەی یەکەمی سەدەی ٢٠دا شەڕ لەسەر عوسمانییەکان شەڕی ئەڵمانیا و ئینگلیز بوو. جەنگی جیهانیی یەکەم جەنگی ئەڵمانیا – ئینگلیزە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا رووخا و دابەشکرا. دەوڵەتی کۆماری تورکیا لەسەر داروپەردو و وێرانییەکانی ئەو شەڕە دروستکراوە. هەرچەندە ئەڵمانیا لە شەڕدا شکستی هێنا و لە جیهانی دوای جەنگ و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دوای جەنگ دا وا دەرئەکەوت کە هیچ قسەیەکی نەبوو بێت و بەو شێوەیە سەیر ئەکرا، بەڵام ئەم جۆرە تێڕوانینە نادروستە، چونکە پێش هەموو شتێک ئەڵمانیا و ئینگلتەرا، ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕا بۆ دروستکردنی ئەنجامێکی لەو شێوەیە.

هەروەها لەسەر پرسی رێکخستنەوەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراندنی دەوڵەتی کۆماری تورکیادا هێز و سەرمایەی ئەڵمانیا هەمیشە کاریگەر بووە.

بێگومان لە قبووڵکردنی بزووتنەوەیەکی کەمالیستیی لەو جۆرەدا و لە قۆناغی بنیاتنانی کۆماری تورکیادا جگە لە بریتانیا، هەر دوو دەوڵەتی فەرەنسا و ڕووسیای سۆڤیەت رۆڵی گرنگیان هەبووە. فەرەنسا هاوکاریی بریتانیای کرد و بەشداریی لە دامەزراندنی کۆماری تورکیادا کرد. وەک ئەزانرێت ئەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی کەمالیستییدا یەکەم رێککەوتنی کرد و بزووتنەوەى کەمالیستیی بە فەرمی ناساند دەوڵەتی فەرەنسا بوو. هەر لەسەرەتای ساڵی ١٩٢١دا، دەوڵەتی فەرەنسا بە ڕێکەوتننامەی ئەنقەرە بزووتنەوەی کەمالیستیی بە فەرمیی ناسی.

لەلایەکی ترەوە فەرەنسا ئەو دەوڵەتەیە کە لەگەڵ بریتانیا لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەمەوە زۆرتریین ڕۆڵی لە سەرلەنوێ داڕشتن و بنیاتنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێڕاوە. پارچەکردن و بەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی لە ئەنجامی هاوپەیمانیی و پێکدادانی نێوان بریتانیا – فەرەنسا بوو. ئەوان هەر دووکیان ڕێککەوتوون و شەڕیان کردوە بۆبەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەبەر ئەوە فەڕەنسا بەرپرسیاریی هەیە. سەرمایەی فەرەنسا هەمیشە ئامانجی وەرگرتنی پشک و بەشە سامانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە.

ئینگلتەرا لە سەرەتادا هەوڵی پاراستنی عوسمانییەکانی ئەدا، لەسەر بنەمای هەبوونی عوسمانییەکان ڕێگە نەدات کە ئەڵمانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە خۆی بە هیندەستان بگەیەنێت. کاتێک ئەمەی بە مەحاڵ و ئەستەم زانی، لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە لەسەر پارچەکردن و بەشکردنی عوسمانییەکان و بەدەستهینانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستراتیژییەکی سیاسیی بۆ خۆی دروست کرد، ئەوەشی تاوەکو دابەشکردنەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم بەڕێوەبرد. ڕووداوێکی سیاسییان دروست کرد کە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی رووخاند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا لەگەڵ فەرەنسادا رێکخست.

لێرەدا ئەبێت باس لە ڕۆڵی ڕووسیای سۆڤیەتیی بکرێت. کاتێک رووسیای قەیسەریی چووە ناو پرۆسەیەکی لەو شێوەیە، قەیسەریی ڕووسیا لەگەڵ ئینگلتەرا و فەرەنسا پێکەوە بوون. پاشان ڕوسیای سۆڤیەت کە لەدوای شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە دامەزرابوو و هەر چەند بەپێی رێککەوتنەکەى قەیسەر بەشداریی لەو پرۆسەیەدا نەکرد، بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی رووسیای سۆڤیەتیی لە ژێر ناوی “ستراتیژی پاراستنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر” سەرەتا رۆڵی لە دامەزراندنی دەوڵەتی کۆماری تورکیا و چەندیین ڕووداوی نوێی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا هەبوو. بۆیە بەشداریی لە دامەزراندنی سیستمی سیاسیی نوێدا کرد، بۆیە رووسیای سۆڤیەتیی لە سەرکەوتنی بزووتنەوەی کەمالیستییدا یەکێک لەو دەوڵەتانە بوو کە گەورەتریین پشتیوانیی و هێزی لە ئاستی پراکتیکیی و سیاسییدا بۆ دابین کرد. گوایە ئەوە بۆ پاراستنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و مسۆگەرکردنی ئاسایشی باشووری ڕۆژئاوای یەکێتیی سۆڤیەت کردوە. دامەزراندنی دەوڵەتی کۆماری تورکیا بۆ ئاسایشی خۆی بە گونجاو ئەزانی، بۆیە پشتیوانییەکی زۆریان لە بزووتنەوەی کەمالیستیی و دەوڵەتی کۆماری تورکیا کرد. هەڵوێستی هاوکاریی و واقیعی پاکتاوکاریی ئەم دەوڵەتە؛ دوژمنایەتییەکەی بەرامبەر ئەرمەنییەکان، کوردەکان، و ئاشوورییەکان و ڕۆمییەکان بە نەبوو لێکدایەوە و بۆ خۆیانیان نەبینی. لەسەر ئەو بنەمایە بۆیان دەرکەوت، کە “گونجاوە” بۆ بەرژەوەندییەکان و پشتگیریی کرداریی و سیاسییان لە دامەزراندنی دەوڵەتی کۆماری تورکیای نەژادپەرەست – شۆڤێنیی و پاکتاوکار کرد. هەرچەندە بزوتنەوەی کەمالیستیی و دەوڵەتی کۆماری تورکیا بەهۆی پەیوەندیی بە شەڕی ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و هێزەکانی هاوشێوەوە پێکهاتبوو، بەڵام دەوڵەتی رووسیای سۆڤیەتیی یەکێک لەو هێزانەیە کە زۆرتریین پشتیوانیی لە قۆناغی پەڕینەوەى عوسمانیی بۆ کۆماری تورکیا و بە دەوڵەتبوونی بزووتنەوەى کەمالیستییدا لە رووی سیاسیی و پراتیکیی و کردارییەوە، پێشکەش بە کەمالیستەکان کردوە، ئەوەش راستییەکی روونە و جێگای مشتومڕ نییە.

سیاسەتی سۆڤیەت لە بنچینەدا، تەسک و بەرژەوەندییپەرەستە و دوورە لە ڕاستییە ئایدۆلۆژییەکان، بەرژەوەندیی خۆی لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەبینێت، هەر دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەگەڵ بزووتنەوەی کەمالیستیی و دەوڵەتی کۆماری تورکیادا پەیوەندیی دروستکرد. قڕکردن و کۆمەڵکوژیی ئەرمەن – کورد – ئاشوور -ڕۆمیی کە لە لایەن ئیتحاد و تەرەقییەکان و لەسەر دەستی بزووتنەوەی کەمالیستیی و دەوڵەتی کۆماری تورکیا ئەنجامدرا، بە نەبوویان زانی و نەیانبینی و لە پێوەرە سۆسیالیستییەکان، پێوەرەکانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکان کە لەلایەن لنین-ەوە دەستنیشانکرابووو، دوورکەوتنەوە. ئەو پێوەرانە تا کاتێک جێبەجێ ئەکران، رووبەڕووی بەرژەوەندیی یەکێتیی سۆڤیەت نەبوونایەتەوە و کاتێک کەمێک رووبەڕووی بەرژەوەندییان ببوایەتەوە وازیان لێئەهێنا. هەر لەو کاتەدا پێوەرەکانی سۆسیالیزم بەپێی پێوەرە سیاسییەکان و بۆ بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی سۆڤیەت کرانە قوربانیی. ئەوە روونە و ئەزانرێت کە یەکێتی سۆڤیەت دواتر لە ئایدۆلۆژیاکەی خۆی دوور کەوتەوە و وەرچەرخا بۆ ریڤیزینزم (لادان و بیدعە) و بەو هۆیەشەوە لەبەر یەکهەڵوەشایەوە و رووخا.

ڕاستیی یەکێتیی سۆڤیەت، کە بەرژەوەندیی دەوڵەتی هەژمونگەرای خستە سەرووی هەموو شتێکەوە، وایکرد هەر لە سەرەتای ١٩٢٠ کاندا دەستپێبکات و ئەوەشی بە سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کۆماری تورکیا دەستپێکرد. هەڵوێستیان لە دژی تێکۆشانی کورد، ئەرمەنیی، ئاشوریی و ڕۆمانیی بوو، بەڵام هەر پشتیوانییان لە کۆماری تورکیا ئەکرد، ئەوەش ئەوەی سەلماند کە بەپێی پێوەرەکانی خۆیان ناجوڵێنەوە. کاتێک لەگەڵ بەرژەوەندییە سیاسییەکانیاندا ناکۆک و ناتەبا بێت ئەو کاتە پێوەرەکان ئەکەنە قوربانیی بەرژەوەندییە سیاسییەکان. ئاشکرایە ڕوسیای سۆڤیەت بەرپرسیارە لە بنیاتنانی لەو جۆرەی کۆماری تورکیادا. بۆ ئەوەش بەرپرسیارن لە زاڵکردن و سەروەرکردنی عەقڵییەت و سیاسەتێکدا کە کورد، ئاشوریی، سوریانیی و ڕۆمانیی لە ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا کۆمەڵکوژ و پاکتاو بکرێن. ئەو عەقڵییەت و سیاسەتە کە کۆماری تورکیا بە پشتیوانیی هێزە ناوبراوەکان بەدەستی هێناوە و هەبوونی خۆی لەسەر دروستکردوە، تا ئێستا بەردەوامیی هەیە و حوکمڕانیی پێئەکەن.

– ئەجێندای ئێستای تورکیا لە ئاستی هەرێمیی و جیهانییدا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ لە کارنامە و ئەجێندای تورکیادا “نیوعثمانیی” بە زۆریی چی مانایەکی هەیە؟ ڕوانین و خەونیان بۆ ناوچەکە چۆنە؟ بنەمای ئەو سیاسەتە چییە؟ چۆن دروست بووە؟

دوران کاڵکان: ئیدارە و بەڕێوەبەریی ئیتحاد و تەرەقیی خواستیان ببنە هێزێکی ئیمپریالیستیی جیهانیی. بەو جۆرە سیاسەت و عەقڵییەتییەوە چوونە ناو شەڕی دابەشکردن و پارچەکردنی ئیمپریالیستییەوە. دەوڵەتی کۆماری تورکیاش ئەیەوێت ببێتە هێزێکی ناوچەیی، هەژموونگەرا و ئیمپریالیستیی. خۆفراوانکردن لە ئاستی جیهاندا لەسەر ئەو بنەمایە یە و ئەیانەوێت خۆیان بگۆڕن بۆ هێزێکی ئیمپریالیستیی، بەڵام دەرفەتەکان بە گونجاو نازانن. ئەوە بەو بە خەون و خەیاڵ نیشان ئەدەن، بەڵام پێیانوایە لە جیاتی ئەوە ئەتوانێت ببێتە هێزێکی ئیمپریالیستیی هەژمونگەرا و باڵادەستی ناوچەیی. عەقڵییەت و سیاسەتی خۆی لەسەر بنەمای ئامانجێکی لەو جۆرە بنیات ئەنێت. هەروەها سیاسەتی جیهانیی خۆی بەو جۆرە داڕشتووە تاوەکو بکرێتە هێزێکی ناوچەیی – هەژموونگەرا و لەسەر ئەو بنەمایە ئەو جۆرە ستراتیژیی و تاکتیکانە بەڕێوە ئەبات. بێگومان و بە دڵنیاییەوە ئەوە ئامانجە ستراتیژییەکەیانە. لەم ڕووەوە، لە بەرزتریین ئاستدا سازش ئەکات و زیاتر خۆی وابەستە و پشتبەستوو بە هێزە جیهانییە گەورەکان ئەکات. پەیوەندییەکانی لەگەڵ بریتانیا، ئیسرائیل، ئەڵمانیا و ئەمریکا لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر ئەو بنەمایە یە. بەشداریی کردنیشیان لە ناتۆدا بە دڵنیاییەوە لەو چوارچێوەیەدا بوو.

هەروەها سیاسەتی هەڕەشە و گوڕەشەش پەیڕەو ئەکات. واتە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی ئیمپریالیستی جیهانیی، پێویستە لە ئاستی جیهانییدا سیاسەتەکانی لەسەر سێ بنەما بەڕێوەببات: یەکەمیان، سازشکردن و باجدانە. ئاست و توانای ستراتیژیی و دەرفەتەکانی خۆی بۆ سەودا و مامەڵە دەخاتە بازاڕەوە. دەوڵەتی کۆماری تورکیا لە ڕاستییدا لەو بابەتەدا وەک ئیدارەیەکی بازرگانییە. لە مستەفا کەمالەوە تا ئێستا هەموو حکومەتەکان سیاسەتێکی لەو شێوەیەیان پەیڕەو کردوە.

دووەمیان، خۆپاراستنە لە هێزە گەورەکان. یەکەم لە ئەڵمانیا، پاشان لە ئینگلتەرا- ئیسرائیل. هەروەها بۆ ئەوەش دوای جەنگی جیهانیی دووەم پەیوەندیی بە ئەمریکاوە کرد و چووە ناو ناتۆوە.

سێیەم، بەڕێوەبردنی سیاسەتی هەڕەشە و گوڕەشە کردنە. ئەوەش لە دیکتاتۆریی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەدا گەیشتووەتە بەرزتریین ئاست. پێش ئەمە دەوڵەتی تورک هەوڵی ئەدا بە نهێنیی لە لایەن دەزگای هەواڵگریی (میت)ەوە سیاسەتێکی لەو جۆرە پەیڕەو بکات. هەڕەشەی لە هێزە جیاوازەکان ئەکرد و کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەی ئەکرد. بەڵام ئەم دۆخە بە دیکتاتۆریی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بوو بە سیاسەت و کرایە رێکخستن و سیستمی بۆ دانرا. چەندیین گرووپ و ڕێکخستنی چەتەییان دامەزراند. لە ناوەندەکانی عوسمانییەوە تاوەکو سەرلەنوێ داڕشتنەوە و بنیاتنانەوەى میت، تاوەکو سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی کۆنترا گەریلا، کۆماری تورکیا لەسەر دەستی ئاکەپە – مەهەپە گۆڕدرا بۆ دەوڵەتێکی چەتەی فاشیست. لە سنوورەکانی کۆماری تورکیا چووە دەرەوە و لەگەڵ داعش و قاعیدە و زیاتر لەوانەش لەگەڵ ڕێکخراوی ئیخوان موسلیم پەیوەندیی دروستکرد؛ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیوەندیی لەگەڵ چەتە نەتەوەپەرستەکان کە خۆیان بە ئیسلامیی ئەزانی، گەیاندە بەرزتریین ئاست. تورکیا بەو شێوەیە ناوی ئیسلامیی بەکارهێنا و خۆی گۆڕی بۆ ناوەندی چەتەکان. هەموو گرووپ و رێکخستنە چەتەکانی سوریا، تورکیا بە ناوەندی خۆیان ئەزانن، بۆیە پشتیوانیی لە تورکیا و سیاسەتەکانی ئەکەن. لە کۆتاییدا داعش پشتی بە دیکتاتۆری فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەست و ئەویش پشتیوانیی لە تورکیا کرد و خۆی لەوێ بەخێو کرد و مایەوە؛ هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ قاعیدە لە ڕێگەی نوسرەوە لە سوریا لە ئاستێکی بەرزدایە.

بە پشت بەستن بەو جۆرە گرووپ و ڕێکخستنە چەتانە، لە ئەرمینیاوە تا لیبیا، لەوێوە تاوەکو هەموو شوێنەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە ئامراز و سەرچاوەی شەڕ و داگیرکاریی، بەڵام بەوەش تێر نەبوو. گرووپە چەتە ناوبراوەکانی لە عەفرینەوە تا خواکورک لە ناوەندی کوردستان، وەک دەوڵەتێکی چەتە لەسەر خاک و زەوی جێگیریان ئەکات. بە پشتبەستن بەوانە سیاسەتی هەڕەشەوگوڕەشە لە دژی گۆڕەپانی نێونەتەوەیی پەیڕەو ئەکات. روون و ئاشکرایە، کە لە داعشەوە بۆ قاعیدە چەندیین هێزی لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا بەکار ئەهێنێت. کۆمەڵکوژییەکەى پاریس یەکێک لە بەرجەستەتریین نموونەکانی ئەوەیە. بە دەستی داعش هێرشی تیرۆریستی لە ئەڵمانیاوە بۆ بریتانیا بۆ فەرەنسا و سەرتاسەری ئەوروپا و هەروەها بۆ سەر ئەمەریکا و هەموو شوێنەکانی تری جیهان ئەنجامداوە، لەو رێگەیەوە گوشاری خستووەتە سەر هەموو دەوڵەتەکان تاوەکو پشتگیریی لە سیاسەتەکانی بکەن، بەتایبەتیی پشتیوانیی لە سیاسەتەکانی بۆ کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد و خۆفراوانکردن بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بکەن.

لە ڕاستییدا دیکتاتۆریی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە پشت هەموو هێرشەکانی داعشەوەیە و ئەوەش هەموو جیهان ئەیزانێت. بەڕێوبەریی و ئیدارەی ئێستای ڕووسیا پێشتر ئەمەی دۆکیومێنت کردوە و بەشێکی بۆ هەموان ئاشکرا کرد. بەرامبەر بە وڵاتانی تریش هەڵسوکەوت و رەفتاری لەو شێوەیە هەیە. ئەکرێت بە شێوەی سەرەکیی لەسەر هەڵسوکەوتی ئێستای سیاسەتی جیهانیی دەوڵەتی کۆماری تورکیا باس لەوانە بکرێن.

ئەگەر مرۆڤ سەرنج لەو سیاسەتانە بدات، ئەوە ئەبینرێت کە لە ناوەندی ئەم سیاسەتانەدا ئامانجی قڕکردن و جینۆساید کردنی کورد هەیە. وەک هێزێکی ئیمپریالیستی جیهانیی، ئەیەوێت خۆفراوانکردنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەلایەن دەوڵەتەکانی جیهانەوە قبوڵ بکرێت، یان بەسەریاندا بسەپێنێت. بێگومان ئەوە ستراتیژیی ڕاستەقینەی دەوڵەتی کۆماری تورکیا یە.

ئەوەش ڕوونە کە ستراتیژیی سیاسیی بە ناوی ‘عوسمانیی نوێ’ یان ‘نیۆ عوسمانیی’ لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدایە. لە راستییدا لە بناغەى ئەوەشدا، ئامانجیان بۆ بوون بە هێزێکی هەژموونی جیهانیی بە ناوی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی هەیە، چونکە ئیدارە و بەڕێوەبەریی عوسمانیی هەمیشە خەون و خواستی ئەوەیان هەبووە کە هەمیشە ببنە هێزێکی هەژمونگەرا – ئیمپریالیست – جیهانیی. بۆ هێنانەدی ئەو خەون و داخوازییەش ئیدارەی ئیتحاد و تەرەقیی و ئیدارەی ئەنوەر بە ڕوونیی و بە ئاشکرا بەشدارییان لە شەڕی جیهانیی یەکەمدا کرد. لە فاتیح محەمەدەوە تاوەکو ئەمڕۆ لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانییدا خواستی ئەوە دروستبووە کە ببنە هێزێکی جیهانیی هێژمۆنیک و باڵادەست. هەر بۆ ئەوەش ئیدارەی ئیتحاد و تەرەقیی ئەو سیاسەتەیان نوێکردەوە و لە کاتی جەنگی جیهانییدا دوای ئەو خەونە کەوتن و ئەوەش بۆ ئێمە و هەموان لە رووی مێژووییەوە روونە.

بەڵێ دەوڵەتی ئێستای کۆماری تورکیا ناتوانێت سیاسەت و عەقڵییەتی هێزێکی جیهانیی – هێژمۆنیک بەڕێوەببات، چونکە ئەوە ڕاستەقینە و گونجاو نییە. ئەگەرنا هۆکارەکەى ئەوە نییە کە ئەوەى ناوێت، یان عەقڵییەتەکەى ئەوەی تیادا نییە. ئەو ئەم کارە ناکات، چونکە ئەوە لە توانای خۆیدا نییە. لە جیاتی ئەوە سیاسەت و عەقڵییەتی بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد پەیڕەو ئەکات و ئەیەوێت کوردستان بە تەواوی بکات بە تورک و بەوەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ببێتە هێزێکی هەژموونیی ئیمپریالیستیی و جیهان بەو سیاسەتە ڕازی بکات. ئەوە سیاسەت و عەقڵییەتی سەرەکیی دەوڵەتی ئێستای کۆماری تورکیایە. ئەوە بەرنامەی نهێنیی سیاسیی بزووتنەوەی کەمالیستیی بوو. لە ناو ئیدارەی ئاکەپە – مەهەپەدا ئەو کارنامە نهێنییە ئاشکرا کرا و بە ئاشرا کاری لەسەر ئەکەن. بە روونیی و زەقی بڵاوکرایەوە، بە ئاشکرا خستوویانەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەوەی ئێستا بەڕێوەدەچێت بێگومان و بەدڵنیاییەوە ئەوەیە.

ئەم سیاسەتە بە نهێنیی هێڵرایەوە و بە ڕوونیی و بە ئاشکرا جێبەجێ نەکرا. چی بوو، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە ڕوونیی و ئاشکرا ئەوە بەڕێوەئەبات، باسی لەسەر ئەکات، بەرگریی لێئەکات و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەوەى وەک نەخشەیەک پێشکەش و ئاشکرا کرد؟ هێزە جیهانییەکان لەوە بەرپرسیارن، چونکە دەوڵەتی کۆماری تورکیا بە کردەوە و پراکتیک و هەڵگرتنی هەنگاو بە هەنگاو گەیشتە ئەم دۆخە. لە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانەوە بۆ کۆمەڵکوژیی کوردان بەردەوام بوو. هیچ کام لەمانە ڕێگرییان لێ نەکراوە و هیچ کام لە زلهێزەکانی جیهان لە بەردەمی نەوەستانەوە. بە کورتی پشتگیرییان لێکردوە. کۆمەڵکوژکردن و سڕینەوەی کوردان کە لەژێر ناوی ‘شەڕی دژ بە تیرۆر’ بەڕێوەئەچێت و بۆ ئەوەش ماوەی ٣٧ ساڵە لەلایەن ناتۆوە پشتگیریی ئەکرێت. ئەو شەڕە کە کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٨٥ەوە لە دژی پەکەکە بەرپای کرد لە بنەڕەتدا لەلایەن ناتۆوە بەرپا کراوە و بەڕێوەدەچێت. ئەو شەڕە لە بارەگای ناتۆ بڕیاری لێدرا و پلانی بۆ داڕێژراوە. ئەو شەڕە بە هەموو جۆرە پشتیوانییەکی سەربازیی و سیاسیی ناتۆ بەڕێوەئەبرێت.

هەر بۆیە عەقڵییەت و سیاسەتەکانی ‘نیو عوسمانیی’ بە ئاشکرا پارێزراوە و بەڕێوەدەچێت. بەرامبەر بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان دەنگیان نەکرد. بەرامبەر بە جینۆسایدی کوردان دەنگیان نەکرد. لە ئامەد، دێرسیم و ئاگری لە دژی کۆمەڵکوژکردنی کوردان نەوەستانەوە، ئەوەیان هەر بە نەبووی زانی و پشتگیرییان لەو کۆمەڵکوژییانە کرد. پاشان ئەو دەوڵەتە چووە ناو ناتۆ-وە و پارێزرا. ناتۆ ماوەی ٣٧ ساڵە شەڕ لە دژی پەکەکە بەڕێوەئەبات. پەیوەندییەکانی تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ئیخوان موسلمین و داعش و قاعیدە نەک نابینن، بەڵکو بە نەبووشی دەزانن. کاتێکیش بە ئاشکرا پشتیوانیی لە هێرشی چەتەکانی داعش کرد، ئەوەشیان هەر بە نەبوو زانی. لەوەش زیاتر گوایە لە دژی داعش شەڕ ئەکات و لە ساڵی ٢٠١٥دا دووەم هاوپەیمانیی ساختە، لە نێوان کۆماری تورکیا و ئەمریکا دروستکرا.

بەو هۆیەوە دەوڵەتی کۆماری تورکیا، دیکتاتۆریی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە ئەمڕۆ ئەو کارنامە وئەجێندا نهێنییەی خۆی ئاشکرا کردوە و بە ئاشکرا ئەو سیاسەت و عەقڵییەتەی خۆی بەڕێوەدەبات، چونکە هێزیان لێوەوەردەگرێت و جیهانی بە لاواز زانی. ئەو گەیشتە ئەو تێگەیشتنە کە کەس ناتوانێت ڕێگریی لێ بکات. هەندێکیش بە هەڕەشە و گوڕەشە، بە کردەی تیرۆریستیی و هەندێکی تریشی بە پێدانی چەندیین سازش و باجی ئابووریی و پێشکەشکردن و خستنەڕوو و هەڕاجکردنی هەل و تواناکانی تورکیا، ئەوانی بێدەنگ کرد. لە ئاستی جیهانییدا هێز و دەوڵەتەکان بەوەیان وت ‘بەڵێ’. بەهۆی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانەوە چاوپۆشییان لێکرد و پشتیوانییان لێکرد، لە دژی نەوەستانەوە و لە ژێرەوە دەسەڵاتی دیکتاتۆریی فاشیزمی ئێستای ئاکەپە – مەهەپەیان گۆڕی بۆ هێزێکی هێرشبەری لەم شێوەیە.

ئەو هێزە ئەمڕۆ دڕندە و تاوانبارە. هیتلەر و موسۆلینیی و سەدامی ئەم سەردەمەیە. زۆرتریین زیان بەکورد ئەگەیەنێت. هەموو ڕۆژێک کورد قڕئەکات و کۆمەڵکوژ ئەکات، دوژمنایەتیی بەرامبەر بە کورد ئەکات. ئەوە ڕاستییەکە کە کوردەکان زۆرتریین زیان و ئازاریان بینیوە، بەڵام ئەبێت هەمووان ئەوە بزانن کە هیتلەر و سەدام دوای ئەوەى پاراستن و ئاسایشی خۆیان مسۆگەر کرد، هەر چۆن بوون بۆ هەڕەشە لەسەر جیهان و زیانیان بە بەرژەوەندییەکانی هەموو دەوڵەتەکان گەیاند، هەر چۆن گۆڕدران بۆ هێزێکی دژمنی مرۆڤایەتیی، دیکتاتۆریی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەش، دەوڵەتی کۆماری تورکیایان گۆڕیوە بۆ جانەوەر و دڕەندەیەکی جیهانیی، گۆڕیویانە بۆ دەوڵەتی تیرۆر و داگیرکەر و پەلاماردەر کە بۆ تەواوی مرۆڤایەتیی مەترسیی هەیە.

ئێستا هەموو کەس زیانی بەرئەکوێت. ئەگەر ئەم هێزە لەناو نەبرێت، ناگۆڕدرێت، ئەگەر تورکیا لەو سیاسەت و عەقڵییەتە ئازاد نەکرێت و دێمۆکراتیزە نەکرێت، ئەوا هێندەی کورد زیان بە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیی و ژنان و گەنجان دەگەیەنێت.

ئەو دەوڵەتانەی کە ئێستا سوود لە سیاسەتی ئێستای فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە وەردەگرن، سبەینێ دەبێتە هەڕەشە لەسەریان و زیانی جدییان بەرئەکەوێت، ئەم هێزە بۆ ئاستێکی بەم شێوەیە ئەگۆڕێت.

سەبارەت بە بنەمای سیاسەتی ڕەشکردنی پەکەکە، ئەتەوێت چی بڵێیت، کە بە ناوی شەڕی تیرۆرەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەم تاوانکارییە چۆن کاریگەریی لەسەر بزووتنەوەی کورد هەبوو؟ شەڕی تیرۆر چۆن نزیکبوونەوەی هێزە جیهانییەکانی پەیوەست بە کورد گۆڕیوە؟ بۆ نموونە؛ ئەو خەڵاتەی کە لەلایەن ئەمریکاوە لە دژی سێ بەڕێوەبەری باڵای کەجەکە داندراوە. هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، بزووتنەوەی کورد بە ڕێکخراوێکی تاوانکار ڕائەگەیەنێت، بەڵام ڕێگە بە کۆمەڵکوژیی کوردان بە دەستی تورکیا ئەدات؟ هۆکاری ئەمە چییە؟

دوران کاڵکان: هێزە نێودەوڵەتییەکان، بزووتنەوەی کورد وەک ڕێکخراوێکی تاوانکار ڕادەگەیەنن و ڕێگە بە کۆمەڵکوژکردنی کوردان ئەدەن بە دەستی دەوڵەتی تورک. ئەوان پشتگیریی ئەو کۆمەڵکوژییە ئەکەن. ئەوە بۆچییە؟ بەهۆی ئەوەوەیە کە ئەو عەقڵییەت و سیاسەتەی کە کورد رەتدەکاتەوە و ئەیەوێت لەناو ببات، سیاسەت و عەقڵییەتێکی جیهانییە، چونکە کێشەی کورد لەلایەن ئەم هێزە جیهانییانەوە دروست بووە. ئەو هێزە نێودەوڵەتییانە نایانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکەن، چونکە هەژموونی دەوڵەتی جیهانیی، سیاسەت و عەقڵییەتی دابەشکردنی کوردستان و سەروەرییە بکوژەکانی بەسەر کورددا، لەدوای جەنگی جیهانیی یەکەم دروست کرد. کوردستانیان دابەش کرد و شەڕی جینۆسایدی هەندێک دەوڵەتیان لە دژی کورد دروست کرد و ناکۆکیی و شەڕی قووڵیان لە نێوان کورد و ئەم دەوڵەتانەدا دروست کرد. هەر بۆ دروستکردنی شەڕ و ناکۆکیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەسپاندنی سەروەریی خۆیان کاریان کرد، لەسەر ئەمە و بە دروستکردنی ناکۆکیی و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاڵانکردنی سامانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ بەرژەوەندیی خۆیان کاریان کرد.

بۆیە بەو سیاسەتە کە کوردستانی دابەش کردوە و کوردیان قڕکردوە سود وەرئەگرن. ئەوان قازانجی ئابووریی لێ وەرئەگرن. پێویستە ئەمە ببینین و بزانیین، هەر بۆیە دابەشکردنی کوردستان و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی دژ بە کورد، قبووڵنەکردنی بوون و ئازادیی کورد مانای ئەوەیە کە کێشەی کورد لەلایەن هێزە جیهانییەکانەوە دروست بووە و نایانەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت. سوود لە بوونی ئەم کێشەیە وەرئەگرن. لەبەر بەرژەوەندییەکانیان نایانەوێت چارەسەر بکرێت. ئەگەر کاتێک چارەسەر بکرێت، ناکۆکیی نێوان کورد و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر ئەبێت، ئەوا ناتوانن سوودی لێوەربگرن، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان کۆتایی دێت. ئەوان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ڕێگە بە هێرش و قڕکردن بۆ سەر کورد ئەدەن. هەڵویستیان نییە. چاویان دادەخەن و جگە لەوەش پشتگیریی لە دوژمنانی کورد ئەکەن.

بەرامبەر بە کورد، پشتگیریی لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی کۆماری تورکیا ئەکەن. لە رێگەی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، بە فرۆشتنی چەک، لەژێر چاودێریی ناتۆدا، لەسەر بنەمای ‘ڕێککەوتنی ناتۆ بە پشتیوانیی سەربازیی و سیاسیی بۆ کۆماری تورکیا’. نەک هەر خۆیان بێدەنگ ئەکەن، نەک هەر رێگریی ناکەن، بەڵکو پشتیوانییشی لێئەکەن و لایەنێکی شەڕن. بوونەتە هاوبەش لە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد.

ئەوانەی پشتگیریی لە بەردەوامیی پرسی کورد ئەکەن کە نایانەوێت چارەسەر بکرێن، هێزی دەوڵەتی جیهانیین. با پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لەبییر نەکەین. ڕێبەر ئاپۆ ڕووی لە ئەوروپا کرد و بەرنامەیەکی لەسەر پرسی کورد لەسەر بنەمای پێوەرە دێمۆکراتییەکان و مافە نەتەوەییە دێمۆکراتییەکانی گەلی کورد پێشکەش کرد. ئاشکرایە کە ئەمریکا و سی ئای ئەی چۆن لێکۆڵینەوەیان کرد، پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات کە چۆن ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٣ ساڵە لە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵیدایە و کێشەی کورد بە چارەسەرنەکراوی جێئەهێڵن. هەموو ئەمانە دەریئەخات کە لەسەر بنەمای پرسی کورد ئەیانەوێت شەڕ و ململانێ قوڵتر بکرێتەوە و بەردەوام بێت. ئێمە ئەمە بە ڕوونیی ئەبینین.

کێ هێرشی کردە سەر رێبەر ئاپۆ؟ رێبەر ئاپۆ لە رۆما چی ڕاگەیاند؟ بۆچی یەکێتیی ئەوروپا خاوەنداریی نەکرد؟ بۆچی ئەمریکا لە چارەسەریی نزیک نەبووەوە؟ هەمووی لەبەر ئەم هۆکارانە بوو. پێش هەموو شتێک، دەبێت ئەم ڕاستییە ببینین. لە بناغەی سیاسەتەکانیاندا، سیاسەت و عەقڵییەتی جینۆسایدی کورد هەیە کە بە پرسی کورد ناودەبرێت. ئەمە هەروەها سیاسەتێکی جیهانییە. سیاسەت و عەقڵییەتێک کە هەژموونی دەوڵەتی جیهانیی – سەرمایەداریی دروستی کردووە. ئەوان سیاسەتێکی پاکتاوکارانەیان هەیە. ئەوان ئەم کێشەیەیان دروست کردوە. ئەوانەن کە سوودیان لێوەردەگرن، ئەوانەن کە لە دژی چارەسەریی وەستاونەتەوە. بۆیە لە بەرامبەر ئەو سیاسەت و عەقڵییەتەدا دەوەستنەوە کە دەیانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکەن، بوون و ئازادیی کورد بپارێزن، هۆشیاریی و ئیرادەی ئازاد لە کورددا دروست بکەن، رێکخستن و چالاکیی بکەن، لەسەر بنەمای مافی نەتەوەتی دێمۆکراتیی کورد پشتگیریی لەو سیاسەت و عەقڵیەتە دەکات کە کێشەی کوردیان دروست کردوە. هەر بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی خۆیان بە رەوا نیشان بدەن دەڵێن “من دژی تیرۆر دەجەنگم”. پێناسەی ‘تیرۆر’ لەم سەردەمەدا بەم شێوەیەیە. بەداخەوە تیرۆریزم لەم ئاستەدایە، پێناسەیەکیان بۆ تۆمەتبارکردنی ڕکابەرەکەیان دروست کردوە و هەموو شتێک دەوەستێنرێت کاتێک دەگوترێت تیرۆر – تیرۆریست.

لەسەر ئەم بنەمایە دەوڵەتی تورک شەڕی قڕکردنی کوردان، لە دژی گەریلاکانی پەکەکە و پەکەکە بە ‘شەڕی دژی تیرۆر’ پێناسە دەکات. ئەو دەوڵەتانەی کە پرسی کوردیان دروستکردوە قازانجیان لێوەرگرتووە و چارەسەرییان ناوێت، سوود لەم پێناسەیەی کۆماری تورکیا وەردەگرن. بەو شێوەیەش درێژە بە پرسی کورد ئەدەن، پشتیوانیی لە تورکیا ئەکەن لە شەڕی کۆمەڵکوژیی کورددا. بە کورتیی، پاساوی بۆ دەهێننەوە. پێویستە مرۆڤ ڕایبگەیەنێت کە ئەمە ‘پۆشاکێکی یاسایی بۆ دروست کراوە’. ئەوان دەڵێن ‘دەوڵەتی تورک مافی ئەوەی هەیە لە دژی تیرۆر شەڕ بکات و ئێمە پشتگیریی دەکەین’ باشە، دەوڵەتی تورک بە کێ دەڵێت تیرۆرست؟ کورد وەک تیرۆرست ناودەبرێت. بوون و ئازادیی کورد وەک تیرۆر پێناسە دەکات. تۆ لە دژی ئەوان دەجەنگیت، چونکە دەوڵەتی تورک کورد بە “تیرۆر” ناودەبات، ئایا تۆش بە هەمان شێوە کورد بە تیرۆریست دەبینیت؟ ئایا ئێوە خەباتی گەلی کورد بۆ مافەکانی نەتەوەی دێمۆکرات بە تیرۆر دەزانن؟ ئایا ئێوە لایەنگریی کۆمەڵکوژیی کوردن؟ پێویستە ئەوە روون بکەنەوە. بە پێناسەی ‘تیرۆر’ راستییەکان دائەپۆشن و کراسێکی یاسایی لەبەر ئەکەن.

بەم شێوەیە هەوڵ ئەدەن شەڕی کۆمەڵکوژیی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی بشارنەوە. ئەوان بە ئەنقەست و بە ویستی خۆیان ئەم کارە دەکەن، ئەوان بە پلانێک ئەو کارە دەکەن، با ئەوە نەڵێین کە ئەوان بە نەزانیی و بێ تێگەیشتن ئەم کارە دەکەن. بە پێچەوانەوە بە داخوازیی و زانیاریی و بە پلانەوە ئەنجامی ئەدەن.

بۆ ئەوەی کراسێکی یاسایی لەبەربکەن، لە ماوەی ٤٠ – ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئاژاوەگێڕیی زۆریان دروست کرد و یارییش ئەکەن، ئەمە پێویستە بزانرێت. ئێمە دەزانین کە لە ڕابردوودا چەندیین پلان و یاریی ناوخۆیی و دەرەکیی کراوە بۆ شەرعییەتدان بە پێناسەی ‘دەوڵەتی تورک شەڕی تیرۆر دەکات’ یەکێک لەوانە هەوڵدانی تیرۆرکردنی پاپا بوو لەلایەن محەمەد عەلی ئاغجا لە ساڵی ١٩٨١ بوو. محەمەد عەلی ئاغجا مەهەپە بوو. ئەندامی کۆنتراگەریلا بوو. سەر بە دەوڵەتی تورکیایە، میتی تورک لە ناوەڕاستی ئەوروپا چەکی بەرامبەر پاپا بەکارهێنا. ئەو لەو ئاستەدا هێرشی کرد. وادیارە پشتگیرییەکی زۆری وەرگرتووە. هەندێک کەس لە ئەوروپاش پشتگیرییان کرد. ئێمە ئەمە بۆ چی دەڵێین؟ هەوڵدانی تیرۆری مەهەپەی فاشیست لە دژی پاپا چ پەیوەندییەکی هەیە بە شەڕی دژ بە کورد و شەڕی دژی پەکەکە و شەڕی کۆمەڵکوژیی کوردان؟ بەم شێوەیەیە: بە هێرشێکی ئەوها ویستیان نیشانی بدەن کە تیرۆریزم لە تورکیا چەندە مەترسییدار بووە، دەوڵەتی تورک چەندە لەژێر هەڕەشەی تیرۆردایە، ئەمە هەڕەشە لە جیهان ئەکات، بۆیە تێکۆشانی دەوڵەتی تورک لە دژی تیرۆرە. ئەوان دەیانویست ئەم تێگەیشتنە بڵاوبکەنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە ویستیان زوڵمی کۆدێتای سەربازیی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بشارنەوە. هەوڵیاندا پاساو دروست بکەن، بۆیە ویستیان پشتیوانیی بۆ کۆدێتای سەربازیی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول لەژێر پەردەی “تیرۆریزم”دا دروست بکەن.

بێگومان پێناسەی ‘تیرۆر’ لەگەڵ چالاکیی تیرۆریستیی محەمەد عەلی ئاغجای کۆنتراگەریلا و دواتر بەبێ جیاوازیی پێناسەکەیان لەدژی پەکەکە و دژی کورد بەکارهێنا. بە وتنی “ئێمە لە دژی تیرۆر تێدەکۆشین، تیرۆر لەدژی پاپاش هێرشی ئەنجامدا، زۆر مەترسییدارە” لە دژی ئەو تیرۆرەی هێرشیان کردە سەر پاپا، وەک ئەوەی لە دژی کورد شەڕ ئەکەن، دژی تێکۆشانی کورد بۆ ئازادیی و بوونی کورد. لە دژی پەکەکە. شەڕی دژی پەکەکە و دژی کورد بەم شێوەیە داسەپێندراوە. رۆژی ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦، گلادیۆ سەرۆک وەزیرانی سوید ئۆلوف پالمێی کوشت. بۆ ئەوەی ڕێکارێکی یاسایی دژی پەکەکە و کورد ئەنجام بدرێت، یەکسەر درۆیان کرد و وتیان”پەکەکە کردی، کورد کردی” بەم شێوەیە هەڕەشەی تیرۆر لە تورکیا کە بە تیرۆرکردن لە دژی پاپا دەستی پێکرد، یەکسەر پەکەکەی وەک هێزێکی تیرۆریستیی نێودەوڵەتیی وێنە کرد، بەبێ ئەوەی پەکەکە وەک تۆمەتباری کوشتنی پالمێ وەسف بکەن.

هەموو شتێکیان بەو سپارد، ئەمە ئامانجێکی ڕاست بوو بۆ ئەوان، چونکە کەسێکی وەک پالمێ، کوشتنی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتێکی وەک سوید، کوشتنی سەرکردەیەکی سۆشیال دێمۆکرات کە دەیویست لە ئاستی نێودەوڵەتییدا کاریگەر بێت، بە دڵنیاییەوە بە هیچ شێوەیەک شەرعیی و ڕەوا نەبوو. ئەو دەسەڵاتەی کە ئەوەی ئەکرد، بە دڵنیاییەوە لە لایەن گەلان و لە لایەن دەوڵەتەکانەوە بەمەترسییدار پێناسە ئەکرا. لە دژی پەکەکە هێرشیان دەستپێکرد، ئەوان پشتیان بە ئەمە بەست و بانگەشەی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە پەکەکە چەندە مەترسییدارە! رێکخراوێکی ‘تیرۆریستییە”! خستیانە لیستی تیرۆرەوە. پیلانی هێرشی هاوبەشیان دژی پەکەکە ئامادە کرد. لەسەر ئەم بنەمایە ناتۆ بڕیاریدا شەڕی پەکەکە بکات. لە ئەوروپا پەکەکە قەدەغەکرا. کوردەکان دەستگیرکران و دۆسیەکانی دوسلدۆرف دروستکران. هەر وەک چۆن هیتلەر لەدژی سۆشیالیستەکان و شۆڕشگێڕەکانی پلانی دانا. سکاڵایان لەدژی ئەوان تۆمار کرد و بەو شێوەیەش هێرشیان کردە سەریان، هەمان ئەو پلانانەیان ئەمجارە لە دژی کورد، لە دژی ڕێبەرانی ئازادییخوازیی شۆڕشگێڕ و لە دژی پەکەکە ئەنجامدا. هەم پشتیوانییان کرد و هەم ئەو هێرش و کوشتارانەی دەوڵەتی تورکیان لە دژی گەریلا و ژنان و گەنجان و هەموو خەڵکی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتییدا بە ڕەوا نیشاندا. زۆریێک لە دەوڵەتەکان لەو هێرشانەدا بەشدار بوون. کەیسەکە لە ئەڵمانیا تۆمارکراوە. ئینگلتەرا گەورەتریین پشتیوانیی پێشکەشی کۆماری تورکیا کرد. ئەمریکا خۆی پشتگیریی کۆدێتاکەی١٢ی ئەیلولی کرد. ئەمریکاش لە چوارچێوەی ناتۆدا پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتیی ئەنجامدا، هەروەک چۆن بەرپرسیاریەتیی شەڕی دژی پەکەکەی گرتە ئەستۆ. پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ئەنجامدا. ڕێبەر ئاپۆ ڕفێندرا، لە ئیمڕاڵی دایانا، بۆ ماوەی ٢٣ ساڵە لە سیستمی گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی ئیمرالی بە دیل گیراوە. دوای ئەوەی ئەم سیاسەتە تەشهیر بوو و چیتر نەتوانرا پەیڕەو بکرێت، بڕیاری دەستگیرکردنی سێ هەڤاڵمانیاندا. بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە پشتگیرییەکانیان بەردەوامە. بەڕاستیی بڕیاری کوشتنیاندا. دەوڵەتی تورک لە دژی سەرکردەکانی پەکەکە لیست ئامادە دەکات؛ سوور، سەوز، زەرد، خۆڵەمێشیی و ئەوانەی لەو لیستەدا ناویان هەیە بە شێوەیەکی نامەردانە و بەبێ جیاوازیی دەکوژێت. بەپشتیوانیی ناتۆ، بە تەکنیک و بە هەواڵگریی سی ئای ئەی و پدک ئەو کۆمەڵکوژییانە ئەنجام ئەدات. ئەمریکاش بە هەمان شێوە لیستەکەی خۆی ئامادە کردوە. ئەکەر سەرەنج بدەین، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی پەکەکە لیست ئامادە دەکات و ئەمریکاش ئامادەی دەکات. تا چ ڕادەیەک هاوشێوەن. هەروەها ئامادەکردنی لیستێکی لەو جۆرە لەلایەن ئەمریکاوە، هانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەدات بۆ کوشتنی سەرکردەکانی پەکەکە، دەوڵەتی تورکیش بە ئاسانی بە هەموو شێوەیەک هێرش ئەکاتە سەر پەکەکە و کورد ئەکوژێت.

لەم بارەیەوە فریودانێک هەیە کە سەرەڕای ئاشکراکردنەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستمەکەدا ناکرێت. سەری ساڵ هەرچەندە ڕوون بوو کە محەمەد عەلی ئاغجا کێ بوو، بەڵام هێشتا کاریگەرییەکەی هەڵنەگیراوە. ئەوە ڕوون بوو کە ئەوانەی ئۆلۆف پالمێیان کوشت هیچ پەیوەندییان بە پەکەکەوە و کوردەوە نەبووە. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ گۆڕانکارییەک لەو بڕیارانەدا نەکراوە کە هێرشەکانی سەر کورد و پەکەکە لەسەر کوشتنی پالمێ دراون. هیچ گۆڕانێک لە سیاسەت و عەقڵییەتدا نییە. هەروەها هیچ ڕەخنەیەک یان ڕێبازێکی دیکە بەکارنەهێنراوە. بۆیە هیچ سیاسەتێکی جیاواز نییە. بەپێچەوانەوە بە بیانووی جۆراوجۆر، جارێکی دیکە دەڵێن ‘پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە’ و هەوڵئەدەن لە دژی بەڕێوەبەریی پەکەکە بڕیار بدەن.

لە تەمووزی ٢٠١٥دا ئاکەپە و ئەمریکا رێککەوتن؛ گوایە ئەوان دژی داعش ڕێککەوتوون. دەوڵەتی تورک بەشداریی هاوپەیمانیی دژی داعش بوو، پشتیوانیی ئەمریکای وەرگرت و ئەو پشتیوانییەی لە شەڕی دژی پەکەکەدا بەکارهێنا. لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥دا ٧٠ فڕۆکە هێرشیان کردە سەر کامپەکانی پەکەکە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تا ئێستا نە داعشی نە کوشتووە و نە دادگایی کردوە. بەپێچەوانەوە میوانداریی داعش ئەکات. رۆیشتن و هاتنی داعش هەمووی لە رێگەی تورکیا ئەکرێت، بەڵام بە وتەی ئەمریکا دەوڵەتی تورک دژی داعش شەڕ دەکات! بۆیە پشتگیریی تورکیا ئەکات. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەش پشتیوانیی لێئەکات و لە دژی پەکەکە بەکاری ئەهێنێت. ئایا ئیدارەی ئەمریکا ئەمە نازانێت؟ ئەو باش ئەزانێت. ئەوە بە ئەنقەست ئەیکات، بەڵام ئەو کراسێکی یاسایی بۆ لەبەرئەکات. ئەو دەڵێت ‘ئێمە بۆ شەڕی داعش ئەمە دەکەین’ کاتێک تەنگەتاوە ئەبێت، دەڵێت ‘ئێمە دژی کورد نایکەین’، بەڵام ئەو پشتیوانییەی ئەیکات لە شەڕی دژ بە کورددا بەکاردێت. بەڕاستیی ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئینگلتەرا ئەمە باش ئەزانن، بەڵام بۆ فریودانی ڕای گشتیی پەردەپۆشی ئەکەن. بەم شێوەیە زەمینەی ئەوە ئامادە ئەکەن کە دەوڵەتی تورک شەڕی کۆمەڵکوژیی دژی کورد بەرپا بکات. ئەمەش مانای بەردەوامیی پرسی کورد ئەگەیەنێت. ناکۆکیی لەگەڵ کورد و شەڕی دەوڵەتانی ئێستا بەردەوامە. لەم ململانێ و شەڕەدا، ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئەوانی تر، دەستکەوتی ئابووریی بەدەست ئەهێنن .کورد پێویستیی بە ئەوان ئەبێت. بەم شێوەیە هەرچەندە پشتیوانیی لە جینۆسایدی کورد ئەکەن، بەڵام بە درۆ خۆیان وەک دۆستی کورد نیشان ئەدەن.

لەلایەکی ترەوە دەوڵەتی تورک، ئێران، عێراق و سوریاش زیاتر بە خۆیانەوە دبەستنەوە. بۆیە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان لەزیادبووندان. لە داگیرکارییەکانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا، کوردستان مەغدوری سەرەکییە. سامانی ئەو ناوچانە تاڵان ئەکەن. ئەوان سوودێکی زۆر لەم کارە وەرئەگرن. ئەوان پارە پەیدا ئەکەن، هەر بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەن، ئەو کۆمەڵکوژییە لەدژی کورد بەڕێوەئەبەن و رێگە ئەدەن ئەنجام بدرێت و هانی ئەدەن و عەقڵییەت و سیاسەتی جینۆساید بەکراوەیی ئەهێڵنەوە. دەست بە خەباتێکی دێمۆکراتیی بۆ گۆڕینی دۆخەکە ناکەن، لەوەش زیاتر ئەوانەی بۆ چارەسەریی پرسی کورد تێدەکۆشن کە بۆ بنبڕکردنی سیاسەت و عەقڵییەتی بکوژان تێدەکۆشن، وەک تیرۆریست ناوئەبەن و هێرش ئەکەنە سەری. لەو هێرشانەدا ئەوان لە ئاستی جیاوازدا بەشدارن. ئەم سیستمە بەم جۆرە دامەزراوە. تەڵەی پرسی کورد لەسەر بنەمای درۆ و وروژاندن و سیاسەتی بکوژ بۆ پارە پەیداکردن دامەزراوە.

کوردان خراونەتە ناو تەڵەکەوە و گیریان خواردوە. کاتێک شەڕ ئەکەن بە تیرۆریست ڕائەگەیەنرێن. تەنانەت کاتێک ئەوان تێناکۆشن، لەناو ئەبرێن. بوونی ئەوان کەوتووەتە تەڵەیەکی بەم شێوەیەوە. بە بەردەوامیی هەوڵئەدەن سوود لەم بابەتە وەربگرن، سوود وەردەگرن، دەخۆن، دەوڵەمەند ئەبن… نەفرەت لەو سامانە، بە قوزەڵقورت و زەهریان بێت. پێویستە بەم شێوەیە پێناسەیان بکەین. بەم شێوەیە، لە بەرامبەریان بوەستینەوە و تەشهیریان بکەین.

کارەکە ئاسان و بێ مەبەست و بێ بەرژەوەندیی نییە. هەموو کەس ئاگای لە بەرپرسیارێتیی خۆی هەیە، تاوانێک هەیە و لە تاواندا هاوکاریی هەیە. لە دژی کورد هاوپەیمانیی تاوان دامەزراوە و ئەمەش لەسەر بنەمای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییم ڕۆمانیی، ئاشوریی، سوریانییەکانە. هەر بۆیە ئەگەر ئاشکرا ببێت، ئەترسن! لەبەرئەوەی پێویستە باجەکەی بدەن. ئەمەش بۆ ئەوەی ڕوون نەبێتەوە، ئەوان پیستریین و نهێنییتریین هاوپەیمانیی و پەیوەندیی دروست ئەکەن و هێرش ئەکەن.

– ڕۆڵی پەکەکە لەناو سیستمی کەجەکە و لەناو تەواوی بزووتنەوەی کورددا چییە؟

دوران کاڵکان: پێش هەموو شتێک دئەبێت ئەمە دووپات بکرێتەوە: یەکەم: پەکەکە وەک ڕێکخراوە کوردییەکانی تر نییە، بنەماڵە و خانەدان و خێڵەکیی نییە. بەپێچەوانەوە بزووتنەوەیەکی ئازادیی نەتەوەی کوردە کە لەسەر بنەمای کەسایەتیی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیی و گەلی کورد دامەزراوە. بۆیە ئایدۆلۆژیا و سیاسەت و ستراتیژیی و تاکتیکی پەکەکە لە بەرژەوەندیی خێزان و خانەوادە و خێڵدا نییە و لە بەرژەوەندیی تێکۆشانی ئازادیی و بوونی گەلی کورددایە. دیارە سیاسەت و عەقڵییەتی پەکەکە بە تەواویی بە پێی پێوەرەکانی ئازادیی و بوونی کورد بە گوێرەی بەرژەوەندیی گەلی کورد دیاری ئەکرێت.

ئەگەر پەکەکە سنوورە سیاسییەکانی ئێستاش ڕەچاو بکات، رێکخستنێکی یەکپارچە نییە، بۆیە دابەشبوونی کورد و دابەشکردنی سنورەکان بە ڕەوا نابینێت، جوڵانەوەیەکی هەرێمی نییە، دۆخەکە پێچەوانەیە. هەرچۆنێک بێت سنووری سیاسیی لەبەرچاو ئەگرێت، بەڵام بزووتنەوەیەکە کە کوردستان بە یەکگرتوویی ئەبینێت، کۆمەڵگەی کوردیی وەک نەتەوەیەکی یەکگرتوو پێناسە ئەکات، لە چوار پارچەی کوردستان خۆی لەناو تەواوی کۆمەڵگەی کوردییدا رێکدئەخات، لەنێو ژنان و گەنجان و کرێکاران و لە نێو دێمۆکراسی و ئازادیی کوردستاندا، نوێنەرایەتیی لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکراتیی دەکات و ناکۆکیی و شەڕەکان لە ناو ئەبات و یەکێتیی کۆمەڵایەتیی دروست ئەکات.

بەکورتیی، پەکەکە بزووتنەوەیەکی خێڵەکیی و ناوچەیی نییە، بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیزمی کوردیش نییە؛ بزووتنەوەیەک نییە کە تەنیا بۆ رێکخستنی کورد کار بکات و لەسەر بنەمای کورد بێت؛ بزووتنەوەیەک نییە کە تەنیا لەناو دەوڵەمەندەکاندا خۆی رێکبخات و دەوڵەمەندەکان بە بنەما بگرێت، بزووتنەوەیەکی وەها نییە کە تەنیا لە نێو پیاواندا خۆی ڕێکخستبێت، لە نێو ژناندا تەنیا لە نێو موسڵماناندا خۆی ڕێکخستببت و ئایینێکی تر پشتگوێ بخات. بزوتنەوەیەکی لەو جۆرە نییە کە تەنیا لەسەر بنەمای موسڵمانان بێت و عەلەوییەکان و مەزهەبە ئیسلامییەکانی تر پشتگوێ بخات. بە پێچەوانەوە، بێ گوێدانە ئایین و مەزهەب و قەوم و ناسنامەی نەتەوەیی، گرنگ نییە هەرێمەکەی هەرکوێ بێت، خەڵکی کوردستان هەمووی لەسەر بنەمای هێڵی نەتەوەیەکی دێمۆکراتیین، هەموویان وەک یەک گەل ئەبینێت و کار ئەکات و خۆی لە نێوان هەموواندا ڕرێکئەخات.

لەلایەکی ترەوە پەکەکە لە بنەڕەتدا وەک هەندێک رێکخراو نییە کە پرسی کورد بۆ بەرژەوەندییە ئابورویی و سیاسییەکانی خۆی بەکاربهێنێت و بەم شێوەیە هەوڵبدات سەروەریی خۆی مسۆگەر بکات. بە پێچەوانەوە دەستی کردوە بە تێکۆشان بۆ هەبوونی کورد و ئازادیی کورد، بۆ دروستکردن و پاراستنیان، بەو شێوەیە بەرەو ئەنجام ئەڕوات، بزووتنەوەیەکی ئازادیی و بوونە؛ بزووتنەوەی ئاسایشی کوردە، بزووتنەوەی پاراستنی ئازادیی و بوونی کوردە، بزووتنەوەی خۆپاراستنی کوردە.

پێویستە پەکەکە، گەریلاکانی، ڕێکخستنی گەلەکەی لەسەر ئەم بنەمایە هەڵبسەنگێنرێت. لەم ڕووەوە بزووتنەوەیەکی فیداکارییە، بزووتنەوەیەک کە خۆی لە پێناو ئازادیی و بوونی نەتەوەییدا قوربانیی داوە. بزووتنەوەیەکە کە بە شێوەیەکی فیداییانە لە دژی هێرش بۆ سەر کورد ئەجەنگێت. بۆ پاراستنی ئازادیی و بوونی کورد، بوونی خۆی بۆ خەباتێکی وەها فیدا ئەکات و بەم شێوەیە خۆی ئەکاتە قوربانیی. واتە هیچ جووڵەیەک بۆ بەرژەوەندیی خۆی نییە، هیچ جووڵەیەک بۆ سەروەریی و دەسەڵات نییە. بزوتنەوەیەکی وەها نییە کە سەروەریی خۆی بەسەر کورددا بچەسپێنێت. بە پێچەوانەوە بزووتنەوەیەکە هەوڵئەدات هێرشی داگیرکارانە و سەروەرییەکانی سەر کوردستان بشکێنێت و کورد ئازاد بکات و ببێتە هێزێکی خۆپارێز بۆ پاراستنی ئازادیی و بوونی کورد.

بەهەمان شێوە مرۆڤ ئەتوانێت ئاماژە بە جیاوازیی نێوان پەکەکە و رێکخستنە کوردییەکانی تر بکات: بۆ نموونە بزووتنەوەی تێکۆشانە. ئەم بزووتنەوەیەکە لە تێکۆشان ناترسێت. بە وتنی ‘من هیچ دەرفەتێکم نییە، ناتوانم، لە تێکۆشان لە دژی هێرشە بکوژە داگیرکەرەکان ناکشێتەوە، نەک بزووتنەوەیەکە کە لە تێکۆشان ئەگەڕێتەوە بە پێچەوانەوە، هەموو رۆژێک شەهید ئەدات، بە هەموو شێوەیەک باج ئەدەن، لە هێڵی بەرخۆداندا شەڕ دەکەن.

لایەنە کوردییەکانی تر دەلالەت لە چی دەکەن؟ ناچالاکن، تەسلیمکارن، بەرژەوەندیی پەرستن، دەسەڵاتخوازن. هەندێکیان چەکداریش نین. هەندێکیان چەکدارن. هەر بۆ نموونە با کرداری “پدک” هەڵبسەنگێنین: کاتێک هێرش ئەبێت، هەڵدێت. چەک دژی خەڵک بەکارئێنێت .لە دژی دوژمن بەکاری ناهێنێت، لە دژی بکوژان و داگیرکەران بەکاریناهێنێت. هەمیشە لە دژی هێرشەکانی سەدام هەڵهاتووە. لە دژی هێرشی داعش هەڵهاتوون. ئێمە ئەمانە باش ئەزانین.

زۆریێک لە لایەنە کوردییەکانی تر، خۆیان رادەست ئەکەن، ناچالاکن و تێناکۆشن؟ ئەوان بەرهەڵستیی هێرش و کوشارەکان ناکەن. جورئەت ناکەن بەرهەڵستیی بکەن، ئەوان قوربانیی نادەن. خۆیان ئامادە ناکەن بۆ ئەوەی باج بدەن. بە پێچەوانەوە، ناچالاکتریین کار ئەکەن. ئەوان ڕێبازی ‘با هەندێک کوردی قسە بکەین، کەمێک پڕوپاگەندە بۆ کورد بکەین’ هەنگاوی زیاتر نانێن. لایەنێکی بەرخۆدان نیین، بزووتنەوەی تێکۆشان نیین، نەیانتوانیوە بوێریی و فیداکاریی خۆیان دروست بکەن. ئامادە نیین قوربانیی بدەن، بەڵام پەکەکە لەسەر هێڵێکی قارەمانانە! لەم بوارەدا شەڕ ئەکات. ئەوە بزووتنەوەیەکی فیداکاریی ڕاستەقینەیە. لەم ڕووەوە هیچ بەربەستێک لەبەرامبەر پەکەکەدا نییە.

مرۆڤ دەتوانێت جیاوازیی پەکەکە، لە لایەنە کوردییەکانی دیکە، رۆڵی پەکەکە لە خەبات بۆ هەبوون و ئازادیی خەڵکی کوردستان، رۆڵ و پێناسەکەی لەناو بزووتنەوەی کورددا و بزووتنەوەی نەتەوەیی بەم شێوەیە پێناسە بکات، ئەم پێناسەیە ئەکرێت فراوان بکرێت، بێگومان زۆر جیاوازە لە لایەنەکانی دیکە. هیچ کەس ناتوانێت بیانشوپهێنێت و ئەم جیاوازییە ئەبێت ببینرێت.

لایەنەکانی دیکە بەزۆریی بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی نیین. بزووتنەوەیەکی بنەماڵەیی و خێڵەکیین و هەندێکیشیان خێزانن. هەموو شتێک لەلایەن خێزانێکەوە دیاری ئەکرێت. بەڕێوبەرایەتییەکە هەمووی لە دەستی خێزاندایە. لە باوکەوە ڕادەستی کوڕەکە ئەکرێت. بە هیچ شێوەیەک دێمۆکراسی و نەتەوەیی نییە. دەیانەوێت نوێنەرایەتیی سیستمی بنەماڵەیی بکەن کە سەدان ساڵە لە کوردستان هەیە. بەداخەوە ئەوان خۆیان بە ‘پارتی دێمۆکراتیی’ ناودەبەن و بەداخەوە ئەو هێز و دەوڵەتانەی کە خۆیان بە ‘هێزە دێمۆکراتییەکانی جیهان’ ناودەبەن، خۆیان بەدەزگا نێونەتەوەییە جۆراوجۆرەکان و هێزی دێمۆکراسی ئەزانن، خۆیان بە هێزی نەتەوەیی کورد ئەزانن و پشتگیریی ئەوان ئەکەن. گاڵتەجاڕیی و ناکۆکیی لێرەدایە. ئایا ئەو هێزانەی کە ئەم کارانە ئەکەن نازانن پدک چییە؟ تۆ نازانیت چ جۆرە هێزێکی بنەماڵەیی و خێڵەکییە؟ ئەوان ئەزانن، بەڵام ئەوان سیاسەت و بەرژەوەندیی خۆیان پەیڕەو ئەکەن. لە پێناو بەرژەوەندییەکانیان ڕاستییەکان بەلاوە ئەنێن و دایاندەپۆشن و لەسەر هەڵەکە بەردەوامن. بەرژەوەندیی بەرچاوی هەموو کەسێکی رەش کردوە! هیچ فێڵ و یاریی و درۆیەک لەم جیهانەدا نییە کە لە پێناو بەرژەوەندییدا نەکرابێت.

با بێینە سەر پەیوەندیی نێوان پەکەکە و کەجەکە؛ پەکەکە: حزبێکە هێزێکی ڕێکخراوەیی، فیکریی، فەلسەفییە، ڕێکخستنێکە. کەجەکەش سیستمێکی رێکخراوەیی و سیاسیی زۆر تێگەیشتووو بە رێکخستن، نەتەوەیەکی دێمۆکراتییە کە ئێمە پێی ئەڵێین کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتیی. کەجەکە رێکخراو نییە. هەندێک بەم شێوەیە تێئەگەن، بەم شێوەیە پێناسەی ئەکەن. بە دڵنیاییەوە بەم شێوەیە نییە. بەڕێوەبەریی سیاسیی دێمۆکراتیی، رێکخرا و نەتەوەی دێمۆکراتییکە. کەجەکە گوزارش لەمانە ئەکات. واتە چەتری رێکخستنی گەلە. بزووتنەوەیەکی جەماوەریی دێمۆکراتییە، سیستمێکی کۆمەڵایەتیی و رێکخستنی و سیاسییە. ئەم بەڕێوەبەرییە کۆنفیدڕالیزمی دێمۆکراتییکە. دەوڵەت – نەتەوە نییە. ئەم بەڕێوەبەرییە کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتییە، بەڕێوەبەری گەلی دێمۆکراتییکە، سیستمێکی دێمۆکراتیی خۆبەڕێوەبەریی گەلە.

پەکەکە ڕۆحییەت، هەست، فیکر، هێڵی فیکریی – تەڤگەری رێکخستنی گەلە، بەڵام بەڕێوەبردنی نییە. هەروەها کەجەکە بەڕێوەبەریی دێمۆکراتییە، بەڕێوەبردنی گەلە و ئەم بەڕێوەبەرییە لە رێگەی کۆمۆنەکانەوە، لە رێگەی ئەنجومەنەکانەوە کار ئەکات. بەڕێوەبەرانی بە هەڵبژاردن دێن و بە هەڵبژاردن دەڕۆن.

واتە ئیدارەی خەڵکی دێمۆکراتییکە، ئەگەر لەسەر بنەمای یەکخستنی جەستە و ڕۆح هەڵبسەنگێنرێت ئەوا پەکەکە ڕۆحە و “کەی سی” جەستەیە بۆیە ڕۆڵی پەکەکە لەناو کەجەکەدا ڕۆحە، هێڵی نەتەوەی دێمۆکراتییە، فەلسەفەیە، بونیادی ئایدیۆلۆژیایە، لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردەی کۆمەڵگەیە، پشتیوانییە بۆ رێکخستنی کۆمەڵگە. بەڕێوبەرایەتییەکە خودی خەڵکەکەیە و ناوی سیستمی بەڕێوەبردنی (کەجەکە)ە، ئەمە پەیوەندیی نێوان پەکەکە و کەجەکەیە، رۆڵی پەکەکە لەناو کەجەکەدا لە پێناسەی کەجەکە بە تەواویی لەسەر ئەم بنەمایە.

ئایا کەجەکە تەنها لە لایەن ڕێکخستنی پەکەکەوە مەشق و راهێنانی پێئەکرێت؟ نا، پەکەکەش لەناویدا هێزێکی بنەڕەتییە، هێزێکە کە هێڵی نەتەوەی دێمۆکراتیی و خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکراتیی و سیستمی کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتیی دروست کردوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک رێکخستن و گرووپ نزیکن لە پەکەکەوە، بەڵام بە جۆرێک جیاواز نیین و لە ناو کەجەکەدا جێگای خۆیان هەیە. هەروەها ئەتوانن گەلی کورد پەروەردە بکەن و ڕێکبخەن، ئەتوانن بەشداریی لە بەڕێوەبەریی کەجەکەدا بکە. واتە تەنیا پەکەکە لەناو کەجەکەدا نییە، بە تەنها تێگەیشتنی پەکەکە نییە.

بەمەرجێک کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتیی قبوڵ بکرێت، هەموو ڕێکخستنە جیاوازەکان، هێزە ئایدیۆلۆژییەکان ئەتوانن لەنێو کەجەکەدا جێگەی خۆیان هەبێت. بێگومان بەپێی پێوەرەکانی کەجەکە ئەتوانن بچنە پاڵ بەڕێوەبەرایەتیی دێمۆکراتیی کە لەلایەن کەجەکەوە نوێنەرایەتیی ئەکرێت، بەڵام ئەوان لەگەڵ پەکەکە یەک ناگرنەوە. کەی هاتنە ناو کەجەکە، ئەو کاتە ئەتوانن لەگەڵ پەکەکە هاوپەیمانیی دروست بکەن. ئەوان لە پەیوەندییەکی دۆستانەدا ئەبن، بەڵام وەک پارتە جیاوازەکان درێژە بە خەباتی فیکریی خۆیان ئەدەن. ئەم پێناسەیە ئەکرێت بۆ پەیوەندی پەکەکە و کەجەکە دروست بێت.

ئەوەی کە پلانی بۆ داڕێژراوە ئەوە بوو کە کەجەکە رێکخستنێکی بێشەڕ بێت، لەسەر بنەمای سیاسەتی دێمۆکراتیی، بەڵام دەوڵەتی تورک ڕێگەی نەدا و هەلی یاساییان نەڕەخساند. کێشەکە گەیشتووەتە ئاستی جەنگ. بۆیە سیستمی کەجەکە بە پێی پێویست ڕێکنەخراوە، گەشەی پێنەدراوە. شەڕ ئەم دۆخە قورس ئەکات، رێگریی ئەکات. ئەمە کێشەیەکی جیاوازە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ و بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە نەیانویست بەم شێوەیە بێت. کەجەکە دەیویست لە دۆخێکی بێشەڕدا، پەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەتەکان دروست بکات و خۆی رێکبخات. لەم ڕووەشەوە چەندیین جار چووە ناو دۆخی ئاگربەستەوە، کاری پەیوەندیی و هاوپەیمانیی ئەنجام داوە، بەڵام ئەو سیاسەت و عەقڵییەتەی کە کورد رەت دەکاتەوە و دەیانەوێت لەناویببەن، لەسەر بنەمای فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستی بە هێرش کرد. جەنگ و هەڵوەشانەوەی ئێستا لەسەر ئەم بنەمایە سەریهەڵداوە. ئەگەرنا، ئەمە ئەو دۆخە نییە کە کەجەکە ئەیویست. بەتایبەتیی پەکەکە نەیویست ئەمە رووبدات، بەڵام نەیانتوانی پرۆسەکە بەڕێوەببەن. بە پێچەوانەوە ئەو عەقڵییەت و سیاسەتەی کە کورد قبوڵ ناکات و ئەیەوێت لەناوی ببات ئەو پرۆسەیەی بەڕێوەبرد. ئەم شەڕەش لە لایەن تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلییەوە سەریهەڵدا. ئەوان بەرپرسیارن. ئێستا ئەوان هەڵدێن و ئەم ڕاستییەش ئەبێت بزانرێت.

– ئەوە چۆن هەڵدەسەنگێنیت کە کەجەکە خۆی بە ئەکتەرێکی نێودەوڵەتیی ئەزانێت و وەک ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتەکان پەیوەندیی لەگەڵ ئەکتەرە نێونەتەوەییەکانی تردا دروست ئەکات؟ دواین ئامانجی کەجەکە لە هەرێمەکە چییە؟ چۆن ئەیەوێت لەلایەن ئەکتەرە نێونەتەوەییەکانی ترەوە پێناسە بکرێت؟ چۆن ئەیەوێت پەیوەندیی لەگەڵ ئەواندا دروست بکات؟

دوران کاڵکان: ئێمە لە پرسیاری پێشوودا پێناسەی کەجەکەمان کرد. کەجەکە (کۆما جڤاکێن کوردستان) پەیوەندی نێوان کۆمەڵگە و دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتیی دێمۆکراتیی گەل لە ناوچەکە و جیهان وەک سیاسەتێکی دەرەکیی بنەڕەتی دەبینێت و قبوڵی دەکات. بۆیە هێزێکی ناوخۆیی نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی تەسکیش نییە. بزووتنەوەیەکە کە ئامانجی ژیانی هاوبەشی گەلانە بە دیدێکی ناوچەیی و جیهانییەوە. ئەکتەرێکی ناوخۆیی و جیهانییە. بۆیە پێویستە پەیوەندی لەگەڵ هێزە دێمۆکراتەکانی گەل، بەڕێوەبەرایەتییە دێمۆکراتییەکان، دامەزراوە دێمۆکراتییەکان، ڕێکخراوە سیاسییە دێمۆکراتییەکان لە بەرزتریین ئاستدا دروست بکات، جموجوڵی هاوبەشی ناوچەیی و جیهانیی لەگەڵیان دروست بکات، کۆنفیدرالیزمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتیکی جیهانیی رێکدەکات، بزووتنەوەی دێمۆکراسی گڵۆباڵ دروست ئەکات. ئەو خۆی بە بەشێک لەمانە ئەزانێت. بۆیە بە کاری خۆی ئەزانێت کە بزووتنەوەکانی کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتی جیهانیی و ناوچەیی دروست بکات، کۆنگرەی دێمۆکراتی – جیهانیی کۆ بکاتەوە، پەیوەندیی و هاوپەیمانیی لەگەڵ هەموو هێزە دێمۆکراتییەکان لەسەر ئاستی نەتەوەیی دروست بکات، لەسەر ئاستی ڕێکخراوی ژنان و لاوان ئەم پەیوەندییە دروست بکات. زۆر ئاساییە، سروشتیی و واتادارە. واتە مەرجی تێگەیشتن و سیاسەت، کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتییە.

لە لایەکی ترەوە بێگومان نەک تەنیا هێزەکانی گەلی دێمۆکرات، بەڵکو هێزی دەوڵەت و دەسەڵاتەکانیش لە ئاستی جیهانییدا هەن. سیستمێکی دەوڵەتی نەتەوە هەیە. یەکێتیی هەیە کە دەوڵەتەکان لە ئاستی جیهانییدا دایانمەزراندون. پەیوەندییەکانی کەجەکە لەگەڵ دەوڵەتەکان گرنگە، رێبەر ئاپۆ ئەمەی بە دەوڵەتێکی زۆر دێمۆکراتیی وەسف کرد. هێڵە تیۆرییەکەی بەو شێوەیە یە. واتە دەوڵەت نەتەوە بەشێکە لە کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتیک.

ئەو هێز و سیستمانەی کە نوێنەرایەتیی گەلان ئەکەن بە ئاشکرا ئەناسرێن. ئەو هێزانەن کە نوێنەرایەتیی کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتیی ئەکەن، وەک کەجەکە و ئەو هێز و رێکخراوانەی کە هاوشێوەی کەجەکەن.

ئێستا ئامانجی کەجەکە کۆکردنەوەی پەیوەندیی و ناکۆکیی نەتەوە – دەوڵەت و کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتییە. ئەمە هێڵ و تێڕوانینی پەکەکەیە. کەجەکە هەروەها لە بەرنگاربوونەوەیەکی سیاسییدایە. بەڕاستیی ئەو نایەوێت دەوڵەتەکان بەتەواویی لەناوبچن، یان بەتەواویی دژایەتیی دەوڵەت بکات. ئاشکرایە کە ئەمە مەحاڵە. خۆی بەڕێوەبەرایەتییەکی وەک دەوڵەت نییە، بەڵکو بەڕێوەبەرایەتیی دێمۆکراتیی گەلە. واتە دێمۆکراسییە. هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت دێمۆکرات ببێت. دەتوانێت هەستیار بێت بۆ دێمۆکراسیی. کەجەکە ئەیەوێت دەوڵەت بۆ دێمۆکراسیی هەستیار بێت. واتە حوکمڕانێتیی دێمۆکراتیی گەلان قبوڵ بکەن، لەسەر بنەمای سیاسەتێکی دێمۆکراسیی پەیوەندیی و ناکۆکیی لەگەڵ ئیدارەکاندا هەبێت. کەجەکە ئەڵێت کە دەوڵەتەکان و دێمۆکراسیی ئەتوانن یەکبگرن و لەسەر بنەمای سیاسەتی دێمۆکراتییش بتوانن خەباتێکی دێمۆکراتییک لەنێوان یەکتردا بکەن، بۆ ئەوەی پێکەوە بن، کەجەکە ئەیەوێت بەم شێوەیە بناسرێت، پێناسە بکرێت و لەلایەن ئەوانەوە قبوڵ بکرێت.

ئەگەر دەوڵەت کەجەکە وەک ئیدارەیەکی دێمۆکراتیی قبوڵ بکات، وەک ئیدارەیەکی دێمۆکراتیی گەل، کەجەکەیش دەوڵەتەکان قبوڵ ئەکات. واتە ئەیەوێت ئیدارەیەکی هاوەبەشی لەگەڵ ئەوان هەبێت. بەم شێوەیە ئەیەوێت دەوڵەت و دێمۆکراسیی پێکەوەبن، بەڵام ئەگەر دەوڵەتێکی دێمۆکراتیی کەجەکە نەناسێت، لەگەڵیدا حوکمڕانیی دێمۆکراتیی قبوڵ نەکات، ناگاتە چارەسەر، ئەمە شەڕ و ململانێ بەدوای خۆیدا ئەهێنێت، ئەو ململانێیە ئەگۆڕێت بۆ جەنگ.

پێشتر لەسەر بنەمای سیاسەتی دێمۆکراتیی لە تورکیا چارەسەرێک دەدۆزرایەوە، لەبەرئەوەی تورکیا قبوڵی نەکرد، هیچ چارەسەریێک رووینەدا و شەڕ هاتەئاراوە. دەوڵەتی ئێستای تورک کەجەکەی قبوڵ نەکرد، ویستی لەناوی ببات. سكاڵای لەدژی نوێنەرەکانی تۆمار کرد، دەستگیری کردن. ئەمە شەڕی دژی کەجەکە نەبوو، بۆ ئەوەی کەجەکە بەتەواویی تێکبشکێندرێت، ئەم شەڕە بۆ نەهێشتنی تەواوی بەڕێوەبەرایەتیی گەل بوو، هەر بۆیەش شەڕیان بەرپا کرد.

ئەو هێرشە لە پایزی ٢٠١٥ەوە بەردەوامە، هەروەها کەجەکەش بەرهەڵستیی ئەمە ئەکات. پەکەکە کە هێزی بوون و ئازادیی کوردە، هێزێی خۆپاراستنە، بەرخۆدان ئەکات، شەڕ ئەکات. ئەو شەڕەی ئێستاش کە هەیە بەم شێوەیە روویدا.

هەر بۆیە پێویستە پارادیگمای نوێی پەکەکە و هێڵی حوکمڕانیی دێمۆکراتیی و تێگەیشتنی کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتیی بە دروستیی تێبگەن و هەڵبسەنگێنرێت. زۆر هێز ئەمە پێچەوانە ئەکەنەوە. هێزەکانی دەوڵەت بە دروستیی هەڵیناسەنگێنن. کاتێک ئەوترێت بەڕێوەبەریی گەل دەستبەجێ لەناوبردن تێدەگات. ئەوان بە دوژمنایەتییەکی گەورەی ئەزانن. ئەمە ڕاست نییە، بەم شێوەیە هەڵوێست نیشان ئەدرێت و شەڕیش دروست ئەبێت، پێویستە هەموو کەس هەستیار بێت بۆ دێمۆکراسیی.

رووداوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئەو رووداوانەی لە سەرتاسەری جیهاندا ڕووئەدەن، نیشانی ئەدەن کە دەوڵەت ئەبێت هەستیار بێت بۆ دێمۆکراسیی، ئەبێت خۆبەڕێوەبەریی گەل قبوڵ بکەن، هێرش نەکەن و نەبن بە دوژمن و بوونی دێمۆکراتیی و حوکمڕانی دێمۆکراتیی گەلان قبوڵ بکەن.

ئەگەر نا، دەوڵەتەکانی ئێستا ناتوانن درێژە بە بوونی خۆیان بدەن. جیهان بەرەو قیامەت ئەبەن. باری فیکریی ئاشکرایە؛ وشکەساڵیی و ئاگر و لافاو هەیە و جیهان هاوار ئەکات. لەبەر هەڵوێستی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی دەوڵەتەکان کە دێمۆکراسیی قبوڵ ناکەن، هەموو شتێک بە قازانجی خۆیانەوە بەستراوەتەوە و پشت بە قازانجە زۆرەکان ئەبەستن، دۆخێکی لەو جۆرە رووئەدات؛ رێگرییکردن لەم دۆخە بە بەڕێوەبەرایەتییە دێمۆکراتییەکان ئەبێت.

تێڕوانینی کەجەکە و ئەو شێوازەی کە پێویستە هێزەکانی تر سەیری کەجەکە بکەن، ئەتوانرێت بەم شێوەیە بە کورتیی روون بکرێتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، کەجەکە لەسەر بنەمای پەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەتەکان لە تێکۆشاندایە. ئەیەوێت لەسەر بنەمای سیاسەتی دێمۆکراتیی تێبکۆشێت، نایەوێت شەڕ بکات. ئەگەر دەوڵەت پەنا نەباتە بەر ململانێی چەکداریی، کەجەکە پەنا ناباتە بەر ململانێی چەکداریی، بەڵام ئەگەر هێرشی چەکداری هەبێت، ئەوا بە شێوەیەکی شەرعیی لەسەر بنەمای بەرگری ڕەوا، بەرگریی لەخۆی دەکات. جگە لەوە هیچ کارێکی دیکەی نییە. بۆیە کەجەکە ئەیەوێت دەوڵەت تێبگات و بەدروستیی پێناسەی بکات و وەک بەڕێوەبەرایەتییەکی دێموکراتیی نزیکی ببێتەوە.

هەروەها کەجەکە ئەیەوێت هێزەکانی گەل، هێزە دێمۆکراتییەکان، بزووتنەوە دێمۆکراتییەکان بە دروستی پێناسەی بکەن و دیالۆگ و پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ ئەو هێزانەدا هەبێت. بەتایبەتیی ئامانج لێی دروستکردنی پەیوەندیی و پشتیوانیی بەهێزە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە دێمۆکراتییەکان و دام و دەزگاکانی گەل، هێزە دێمۆکراتەکانی گەل، بزووتنەوە ئیکۆلۆژیی، فێمێنیستییەکان، بەستنی کۆنگرەی دێموکراتیی هەرێمی و جیهانییە لەگەڵیاندا و لەسەر ئەم بنەمایە کارئەکات، کەجەکە بۆ پەیوەندییەکی بەم شێوەیە بانگەواز ئەکات.

هەروەها ئەیەوێت لە پەیوەندییدا بێت لەگەڵ دەوڵەتەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان. نزیک بوونەوەی لەگەڵ دەوڵەتەکان بە دڵنیاییەوە لە شێوەی پەیوەندیی و تێکۆشاندایە. نەک هەر پەیوەندیی ئەکات و لە خەبات ئەکشێتەوە، بەڵکو ئەیەوێت پەیوەندیی بکات و تێکۆشان بکات، ئەمە پەیمانێکە، بەڵام بە دڵنیاییەوە تێکۆشان لەسەر بنەمای سیاسەتی دێمۆکراتیی و بە پێوەری دێمۆکراتیی ئەبێت. نایەوێت شەڕ بکات. بەم شێوەیە ئەیەوێت چارەسەریی بۆ ئەو کێشانە بدۆزێتەوە کە لە لایەن سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتەوە لەدژی بەڕێوەبەرایەتیی گەل دروست بووە؛ هەموو شێوازەکانی نایەکسانیی، کۆیلایەتیی، سەرکوت و داگیرکاریی بنبڕ بکات و یەکێتیی کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتیی دروست بکات. بۆ ئەوەی هەموو کەس بە ئازادیی بژی. بەم شێوەیە ئەیەوێت کێشەی کۆمەڵایەتیی چارەسەر بکات و جیهان و مرۆڤایەتیی لە کێشەکان رزگار بکات و جیهان بکاتە ناوچەیەکی زیندووتر و ئازاد و دێموکراتیی تر. هەوڵەکان لەسەر ئەم بنەمایەیە. هەروەها پەیوەندییەکانیشی لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەئەبات. دەرفەتەکانی خۆی بۆ دروستکردنی جیهانێکی دێمۆکراتیک و ئازادییخواز و جێگرەوە بەکارئەهێنێت.

– ئایا ئەکرێت لە سایەی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپەدا لە هەلومەرجی ئێستادا پرۆسەی ئاشتیی دەستپێبکەن؟ ئایا ئەکرێت ئەردۆغان بۆ پرۆسەی ئاشتیی رازیی بکرێت؟ ئەگەر بتوانرێت، کەواتە چی پێویستە؟ یان ئێوە باوەڕتان وایە کە پێویستە حکومەتێکی نوێ بە ڕێبازێکی جیاوازەوە پێکبهێنرێت؟

دوران کاڵکان: بە دڵنیاییەوە، هیچ شتێک نییە کە ئەستەم بێت. هەموو شتێک، لانیکەم، دەرفەتی خۆی هەیە بۆ جێبەجێکردن. ئەم دەرفەتە زۆر کەمە، ئەمە کێشەیەکی جیاوازە. بەڵام شانسێکی کەم هەیە بۆ ئەوەی هەموو شتێک روو بدات. لێرەدا گرنگە کە دەرفەت بە دروستیی هەڵبسەنگێنرێت و ئامانجەکە جێبەجێ بکرێت. بۆیە ئایا دەکرێت تەیب ئەردۆغان بۆ پرۆسەی ئاشتی شەرعییەتی پێ بدرێت؟ ئەم ئەگەرە کەمە و دەرفەتەکان زۆر کەمن و دەرفەتەکان لە ئاستێکی بەرزدا لەناوبران.

ئەم جۆرە پڕۆسانە پێشتر ئەنجام دراون. تەیب ئەردۆغانیش لەگەڵ هەندێک لە نزیکەکانی خۆی واپیشاندا کە خۆی بۆ ئەمە ئامادە کردوەتەوە، بەڵام نەچووە پێشەوە. بۆچی؟ ئێمە ئاماژە بە دوو هۆکار ئەکەین. بە دڵنیاییەوە یەکەم ئاستەنگی دەرەکیی بوو. دەرفەتی نەدا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لەسەر ئەم بنەمایە. بەپێچەوانەوە، یەکلانەکردنەوەی کێشەی کورد مەرجەکانی بەسەر تورکیادا سەپاند. زۆریێک لە هێزە بیانییەکان، زۆرێک لە دەوڵەتە بیانییەکان، لە لێدوانەکانیاندا وەک ئەوەی لایەنگریی ئاشتین، چارەسەرێکی دێمۆکراتییانە و دژ بە جەنگ خۆیان پیشاندا. ئەوان هەوڵئەدەن بەو شێوەیە کاریگەریی لەسەر ڕای گشتیی دروست بکەن، بەڵام ڕاستییەکە بەم شێوەیە نییە. ئێمە ئەمە باش ئەزانین. ئەگەر بەو شێوەیە نەبوایە، لە ساڵی ١٩٩٨ – ١٩٩٩ کە ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئەوروپا ڕۆیشت، دەرفەت بۆ چارەسەری پرسی کورد پێشکەش کرا، ئەگەر ئەو کاتە دەوڵەتان دەرفەتیان بدایە، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا بە باشی مامەڵەیان بکردایە. ئەمریکاش پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ئەنجام نەئەدا.

بۆیە هەڵوێستی دەوڵەتەکان بەرامبەر بە پرسی کورد ڕوونە، رووپووشەکانیان کەوت. ئەوان لەگەڵ چارەسەرنەکردنی کێشەکەدان، ئەیانەوێت کێشەکە بەردەوام بێت. بەم شێوەیە ئەیانەوێت لەسەر بنەمای پرسی کورد درێژە بە ململانێ و شەڕ بدەن. ئەوان سودی لێوەردەگرن. هێرش دەکەنە سەر ئەو هێزانەی کە چارەسەرییان ئەوێت. بەم شێوەیەش فشاریان خستە سەر تەییب ئەردۆغان. ئەوان زۆرتریین هەڕەشەیان لە پەکەکە کرد. هێرشان کردە سەر پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ. کاتێک بەڕێوەبەری ئێمە ئاگربەستی ڕاگەیاند، ئەوروپا دەرفەتی ئەوەی نەبوو کە لێدوانێکی یاسایی بدات. چەندیین جار فشاریان لە ئێمە کرد کە ‘ئێوە نابێت ئاگربەست رابگەیەنن، شەڕ درێژە پێبدەن’ ئەم فشار و سەپاندنانە هەندێک جار ڕوون بوو، هەندێک جار شاراوە، هەندێک جار لە کرداردا بوو. ئەوەی بەسەرماندا سەپێنرا جەنگ و هەڵوەشاندنەوە بوو. ئێمە هیچ فشارێکمان لە هیچ دەوڵەتێک نەبینیوە بۆ چارەسەریی، بەرنامەی چارەسەریی، پرۆژەی چارەسەریی نییە. هیچ کەس بەم شێوەیە بە دەم داواکاریی ئێمەوە نەهات. بە پێچەوانەوە پەیوەندییان بە ئێمەوە کرد، بیروبۆچوون و سیاسەت و نیازەکانی ئەوانمان زانی؛ کاتێک مەبەستمان چارەسەریی بوو، بۆ ئاگربەست بوو، بە ئامانجی تێکشکاندنی هێرشیان کرد. پەکەکە کاتێک لە پرۆسەی ئاگربەستدا بوو، شەڕی نەئەکرد، خرایە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەوروپاوە. کەواتە، ئەبێت مرۆڤ بزانێت ئەم دەوڵەتانە چییان ئەوێت.

تەیب ئەردۆغان وایدەزانی دەوڵەتەکان هەمووان چارەسەرییان دەوێت. پشتیوانیی کوردن. بۆیە وتی “ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر بکەم ئەوا پشتیوانییم لێدەکەن” بەڵام هەر زوو زانی کە ڕاستیی پێچەوانەیە. بەم شێوەیە پشتیوانیی لە دەرەوەی وڵاتەوە نەبینیوە. لە دەرەوە هیچ شتێک نەکرا. تەیب ئەردۆغان هێزێکە کە لەلایەن ئەمریکاوە دانراوە، بە پشتیوانیی بیانیی بووەتە حکومەت، بۆیەش ئەمریکا و ناتۆ چییان بویستایە، ئەردۆغان ئەوەی ئەکرد. داوای شەڕیان کرد و دۆخەکە بەرەو شەڕ چوو.

لە لایەکی دیکەوە، بێگومان دەوڵەتی تورک هەیە، بەڕێوبەرایەتییەکی قوڵ و نهێنیی، کۆنتراگەریلا، ناسیۆنالیست، فاشیست، تورانیی، ڕەگەزپەرست، شۆڤێنیی هەیە، دەوڵەت باخچەلی ئەندامی ئەو بەڕێوەبەریەیە. هێزەکانی وەک مەهەپە هێزی دەوڵەتن کە لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە دامەزراون و هێزی پارامیلیتەرن.

هەروەها ڕۆحێکی ناسیۆنالیستیش لە ناخی تەیب ئەردۆغاندا هەیە. تەنانەت ئەگەر بەتەواوییش یەکێک لەو هێزانە نەبێت، ئەوا کاریگەریی ئەو هێزانە لەسەری هەیە. لەلایەکی ترەوە وەک هێزە بیانییەکان، ئەو هێزانەش فشاریان دروست کرد. ئەم هێزە ڕاستەقینانەی دەوڵەتی قوڵ، لایەنگری چارەسەر نیین، بەڵکو لایەنگریی ناچارەسەریین. پشتیوانیی ئاشتی نیین، ئەوان لایەنگریی جەنگن. بەم شێوەیە تەیب ئەردۆغانیان بەڕێوەبرد. لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا. ئەمڕۆ لەگەڵ مەهەپە هاوپەیمانە.

لە ڕاستییدا تەیب ئەردۆغان دەرفەتەکانی دێمۆکراتیزەکردنی تورکیای بە توندیی لەناوبرد و پرسی کوردی لەناوبرد. ئەو دەرفەتەی کە پێی دراوە تەواو بووە. کورد بەڕاستیی دەرفەتی گەورەی پێدا. چەندیین جار ئاگربەست ڕاگەیەنرا، کۆبوونەوە بەڕێوەچوون. بوون بە لایەنگریی چارەسەریی. ئەوان وتیان بەڵێ بۆ پرۆسەی چارەسەریی. هیچ کەس هێندەی کورد پشتیوانیی و دەرفەت و هەلی نەبەخشی بە تەیب ئەردۆغان، بەڵام دەرفەتەکەی بە شێوەیەکی گونجاو و پێویست بەکار نەهێنا، بۆیە کۆتایی هات. هەروەها هێزە جیاوازەکان کاریگەرییان هەبوو. لەگەڵ مەهەپە هاوپەیمانیی بەست. لە جیاتی ئەوەی ببێتە هێزێک بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد، کەوتووەتە ناو بای سیاسەت و عەقڵییەتێک کە دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژکردنی کورد، بۆ ئەوەش پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی بگەیەنێتە ئامانج بەو شێوەیە کێشەی کورد تێکبشکێنێت و کورد تێکبشکێنێت و کورد قڕ بکات. بۆ هێزێکی بەم جۆرە گۆڕا. هاوپەیمانیی ئێستای ئاکەپە – مەهەپە هاوپەیمانییەکی بەم شێوەیەیە.

پێش هەموو شتێک دەبێت بە تەواویی لە مەهەپە بکشێتەوە، لێی دوور بکەوێتەوە. لەگەڵ مەهەپەدا ناتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات، ناتوانێت ئاشتی مسۆگەر بکات. لە ئێستادا پێناچێت ئاکەپە لە مەهەپە بکشێتەوە، تەیب ئەردۆغان لە دەرەوەی مەهەپە ناتوانێت سیاسەت بکات. ئەگەر لە مەهەپە دووربکەوێتەوە ئایا ئەتوانێت کارێکی بەو شێوەیە بکات؟ وەک پێشوو، جەماوەری نییە. لە نێوانیاندا دوو حیزب جیابوونەتەوە. هەرچەندە کورد و ژێردەستەکان چەندیین جار پشتیوانییان کردوە، بەڵام ئەم پشتیوانییە بە هەڵە بەکارهێنراوە، بەڵام ناتوانێت هەڵسەنگاندن بکات. لەبەر ئەوەی متمانەی لەدەستدا. تەیب ئەردۆغان ئەگەر راشیبگەیەنێت کە ئەتوانێت ئەو کارە بکات چیتر ناتوانێت پشتیوانیی کورد و ژنان و عەلەوییەکان و کرێکاران و رەنجدەران وەربگرێت. هیچ کەسێک متمانەی پێنەماوە.

بۆیە لە ئاستێکی مەحاڵدا زەحمەتە تەیب ئەردۆغان سیاسەتێکی جیاواز پەیڕەو بکات. زەحمەتە ئاشتی لەسەر چارەسەریی پرسی کورد دروست بکرێت و سیاسەتێکی لەو شێوەیە پەیڕەو بکرێت. زۆر زەحمەتە لە مەهەپە دووربکەویتەوە. زەحمەتە پشتیوانییەکی لەم جۆرە بەدەست بهێنێت. ئەگەر ئەو ئەوەندە لە سیاسەت و عەقڵییەتی بکوژ – فاشیزمی – ڕەگەزپەرستییدا نەبووایە، ئەوەندە پەلاماری کوردی نەدایە، پشتیوانیی کۆمەڵایەتیی دەپاراست، لە دۆخێکی وەهادا بێگۆمان هێزە دەرەکییەکانیش بە دوای چارەسەریی دێمۆکراتیی بۆ پرسی کورد و ئاشتیدا دەگەڕان، بەڵام لە ئێستادا هێزە بیانییەکان کارێکی لەو شێوەیە ناکەن.

تەیب ئەردۆغان لە مەهەپە جیانابێتەوە. هەروەها پشتگیریی کۆمەڵایەتیی ناوخۆیی لە دەست داوە. سەرەڕای ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٥وە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانەتر هێرشیان کردە سەر کوردان. لە باکوری کوردستان هیچ شتێک نەماوە کە بەسەر گەلیدا نەهێنن. بەپێی ئەو وێرانکارییە، هێرشی سەر پیرۆزییەکان، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی لە ئیمراڵی گەیشتە بەرزتریین ئاست، بە هەموو شێوەیەک سوکایەتیی بە ژنان کرا و بە هێرشێکی دڕندانە نیشانی دا کە هەرگیز بەها مرۆییەکان قبوڵ ناکات. ئێستا بەهەمان شێوە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان. لە عەفرین و سەرێکانی کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا، هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان؛ کۆمەڵکوژیی لە برادۆست و حەفتانین و مەتینا ئەنجام دەدا و گوندەکان چۆڵ ئەکات. بووە بە گەورەتریین بکوژی کورد. لە ماوەی شەش ساڵدا هیچ شتێک نەما کە نەیکردبێت. ئیتر ناکرێت کورد متمانەی بەم حکومەتەی تەیب ئەردۆغان هەبێت و چاوەڕێی چارەسەری بکات. بە دڵنیاییەوە هیچ متمانەیەک لەمەدا نییە. ئەم کاتەی کە ماوە کاتی شکستی تەیب ئەردۆغانە. هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە.

تورکیا بە تەیب ئەردۆغان دێمۆکرات نابێت و کێشەی کورد بە ئەو چارەسەر نابێت. ئەم دەرفەتە تەواو بووە. ئەم هەل و دەرفەتانە کۆتاییان پێ هات. بۆیە پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتیەکی نوێ هەیە بۆ دێمۆکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەی کورد. بە دڵنیاییەوە پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێی دێمۆکراتیی هەیە کە دێمۆکراسیی بکاتە بناغە، دێمۆکراتیزەبوونی تورکیای بوێت، چارەسەری بۆ پرسی کورد بوێت، بیەوێت تورکیا لەسەر بنەمای ئازادیی کورد دێمۆکراتیزە بکات و بە دێمۆکراتیزەکردنی تورکیاش پێوانەی چارەسەریی تورکیا بکاتە بەرنامەی خۆی.

هەدەپە کار بۆ دروستکردنی بەڕێوەبەرییەکی لەو شێوەیە ئەکات. ئەوەی کە رێگرە لەبەرامبەری، ئەوەیە کە ئۆپۆزیسیۆن بەم کارە هەڵناستێت. لەنێو جەهەپە و ئیدارەی جەهەپەدا هەندێک کەس رێگریی ئەکەن. واتە لەنێو هاوپمانیی گەلدا ئاستەنگ هەیە.

ئەم دۆخە ڕۆژانە ڕێگە لە دروستکردنی بەڕێوەبەرییەکی چارەسەریی ئەگرێت و ئۆپۆزیسیۆنیش لەم ئاستەدایە، بەڵام پێگەی دەرەکییش لەم بوارەدا گرنگە. ئەبێت چارەسەرەکە ناوخۆیی بێت، بەڵام سیاسەتی دەرەوەش بۆ تورکیا گرنگە. پێگەی ناتۆ و ئەمریکا و ئەوروپا بۆ تورکیا یەکلاکەرەوەیە. هەروەها بۆ جەهەپەش هەمان شتە.

ئەگەر بەڕاستیی هێزە بیانییەکان خوازیاری چارەسەری دێمۆکراتییانەن بۆ پرسی کورد، ئەگەر دەیانەوێت دێمۆکراتیزەبوونی تورکیا لەسەر بنەمای ئازادیی کورد بێت، ئەگەر بیانەوێت ئاشتی بە چارەسەرکردنی پرسی کورد بێتە تورکیا، ئەگەر تورکیایەکی وەهایان ئەوێت و دەریئەخەن کە ئەو مەیلە سیاسییەی کە بەدوای ئاشتی و دێمۆکراسییدا دەگەڕێن لەسەر بنەمای چارەسەریی کێشەی کورد، ئەوا ئەتوانن هەوڵبدەن. ئەم جۆرە بەڕێوەبەرایەتییانە ئەتوانرێت لەناو حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێستادا دامەزرێنرێن. چونکە ئەوان پەیوەندیاین بە دەرەوەوە هەیە و کاریگەریی دەرەکیی لە سەریان زۆرە.

ئەوی دیکە خەباتی ناوخۆییە. تێکۆشانی پەروەردەی گەل، تێکۆشانی دێمۆکراسیی دژە فاشیزمی، لە بنەڕەتدا ژنان، گەنجان، کرێکاران، عەلەوییەکان و گەلانی چەوساوە، پێویستە ئامانجیان دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکی دێمۆکراتیکی ئەڵتەرناتیڤ بێت کە لەسەر بنەمای نەتەوەی دێمۆکراتیی دروست بکرێت.

بەڕیوەبەرایەتیی ئاکەپە – مەهەپە بە ڕاستیی هەڕەشە لە کۆمەڵگە ئەکەن. لەم هەلومەرجەدا سیاسەت و عەقڵییەتی دوور لە ئاکەپە – مەهەپە و لەسەر بنەمای چارەسەریی پرسی کورد دەتوانێت ئاشتی و دێمۆکراسی لەناو کۆمەڵگەی تورکیادا مسۆگەر بکات. بۆیە تێکۆشانی ناوخۆ لە ئاستێکی دیاریکراودا ئەرکی گەورەی هەیە و پێویستە هێزە دێمۆکرات – شۆڕشگێڕەکان تێکۆشانێکی دژە فاشیزمی کاریگەر ئەنجام بدەن. دەبێت تێگەیشتنیان ڕاست بێت و بەرنامەیان ڕاست بێت و بە یەکگرتوویی کار بکەن و هێزە بیانییەکانیش بەڕاستیی تورکیایەکی دێمۆکراتییان بوێت.

پێویستە تورکیایەک بخوازن کە کێشەی کورد چارەسەر بکات. ئەبێت لە بەرامبەر تورکە ڕەگەزپەرستە فاشیستەکان بوەستێتەوە. ئەبێت لە بەرامبەر ئەو بەڕێوەبەرییەی تورکیا بوەستێتەوە کە کورد قڕ ئەکات. نابێت هاوبەش و هاوپەیمانی فاشیزم و کۆمەڵکوژیی بن. بە پێچەوانەوە، ئەوان ئەبێت هەستنە سەرپێ. ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوا بەڕێوەبەرییەکی ئەلتەرناتیڤی دێمۆکراتیی لە تورکیا ئەتوانێت نوێنەرایەتیی هەموو گەلان بکات و دیکتاتۆری فاشیزمیی – ڕەگەزپەرستیی تەیب ئەردۆغان – دەوڵەت باخچەلی بنبڕ بکات و تورکیایەکی دێمۆکراتیی و کوردستانێکی ئازاد دروست بکرێت. تورکیایەکی دێمۆکراتییش ئەبێتە هۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دێمۆکراتیی. بەڕاستیی ژیانێکی دێمۆکراسیی و ئازاد لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان بۆ مرۆڤایەتیی پێشکەش دەکات.