٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٢

قەرەسوو: گۆشەگیری سیاسەتی کۆمەڵکوژی و پاکتاکردنە

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی: “نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک لە گەلی کورد نزیکبوونەوەی کۆمەڵکوژکردنە. ئەم گۆشەگیرییە توندە، سیاسەتی پاکتاوکردنە، ئەوە ڕێبازێکە بۆ جینۆسایدکردن و پاکتاوکردن”.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری لە “بەرنامەی تایبەت”ی تەلەفزیۆنی میدیا خەبەردا کرد.

قەرەسوو سەرەتا باسی لە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: “ماوەی ٢١ مانگە هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا نەکراوە. بەڕاستی گۆشەگیری ٢٤ ساڵە بەردەوامە. هەروەها لە ماوەی وەستانی شەڕدا چەند کۆبوونەوەیەک و چاوپێکەوتن ئەنجامدران، بەڵام سیستمی گۆشەگیریی و زۆردارانە ماوەی ٢٤ ساڵە بەردەوامە. دوای چەند مانگێک ٢٤ ساڵ پڕ دەکاتەوە. ڕفاندنی ڕێبەری ئاپۆ دەچێتە ٢٥هەمین ساڵەوە، بە دڵنیاییەوە ئەمە بۆ ڕێبەری گەلێک کاتێکی زۆر درێژە. ٢٤ ساڵە مانەوە لە زیندان کارەکتەر و کەسایەتیی ئەم تێکۆشانە ئاشکرا دەکات. ئەوە نیشان دەدات، کە ئەم تێکۆشانە چەندە توند و دژوارە، هەڵوێستی دەوڵەتی تورک و هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە تێکۆشانی گەلی کورد نیشان دەدات”.

مستەفا قەرەسوو رایگەیاند، نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک لە گەلی کورد نزیکبوونەوەی کۆمەڵکوژیکردنە و وتی: “بۆیە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆ توندتر دەکرێت. ئەم گۆشەگیرییە توندە سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردنە، ئەمە ڕێبازێکە بۆ پاکتاوکردن و جینۆسایدکردن، سیاسەتی نەهێشتنی کوردە و شێوەی جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتەیە لە ئیمرالیدایە”.

قەرەسو ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئەوە بێدەنگ بن، ئەوا هاوبەشی ئەو پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەن و وتی، “ئەوان سیاسەتی پاکتاوکردن و جینۆساید دژی کورد پەیڕەو دەکەن. ئەوان لەمەدا هاوبەشن. لە ساڵی ١٩٢٣ بە رێککەوتنی لۆزان کۆمەڵکوژیکردن و سڕینەوەی کوردانیان قبوڵ کرد. بۆ جینۆسایدکردنی کوردان پشتیوانیان لەسیاسەتی تورکیا کرد. لە ئەنجامی گفتوگۆکانی لۆزاندا بە دەوڵەتی تورکیایان وت: “موسڵ و کەرکوکمان بۆ بەجێبهێڵە، واتە با بکەونە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا و تۆش دەتوانیت کورد لەناو سنوورەکانی ئێستای تورکیادا پاکتاو و کۆمەڵکوژ بکەیت” بەم شێوەیە پەسەندیان کرد. ئەمە هێشتا بەردەوامە، بۆیە سیاسەتی جینۆساید هەیە و بێدەنگن. سیاسەتی دژ بە کورد بەڕێوەدەچێت و فشارێکی ئاساییش نییە بۆ ڕاگرتنی. ئەمەش زوڵمێکی ئاسایی نییە. کۆمەڵکوژی و سڕینەوەیەکی ئاسایی نییە. دەیانەوێت کورد بەتەواوی لەناوبەرن و ڕاستیەکە بەم شێوەیەیە”.

تا پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژی نەبینرێت، سیاسەتێکی ڕاستەقینەش دروست نابێت

مستەفا قەرەسوو ئەوەشی ڕایگەیاند، دەبێت هەمووان ببینن، کە سیاسەتی پاکتاوکردن و جینۆساید لەدژی کورد پەیڕەو دەکرێت و ڕاشیگەیاند،ە هیچ کەسێک ناتوانێت سیاسەتێکی ڕاست دروست بکات تا ئەو ڕاستییە قبوڵ نەکات و لەوە تێنگەن، کە لەدژی کورد سیاسەتی جینۆساید پەیڕەو دەکرێت.

قەرەسوو ئەوەشی وتی، سیاسەتی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سیاسەتی کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنە، ئەوە سیاسەتەیە، کە بۆ پاکتاوکردنی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت.

ئەو کوردانەی پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ نەکەن بە مانای ئەوەیە پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژییان قبوڵە

مستەفا قەرەسوو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پێویستە نزیکایەتی لە دژی سیاسەتی جینۆسایدکردن بە پشتیوانیکردن و خاوەنداریکردن لە ڕێبەری گەلی کورد بێت و وتیشی: “خاوەندارینەکردن لە ڕێبەرایەتی بە واتای قبوڵکردنی کۆمەڵکوژیی کوردانە، واتە سەری خۆی دەخاتە بەر چەقۆ، بە ئاسانی دەتوانم بۆ ئەو نزیکایەتییە ئەوە بڵێم، ئەو کوردانەی خاوەنداری و پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆیان ناکەن ئەوا بە مانای ئەوە دێت، کە کۆمەڵکوژکردنی قبوڵ کردووە. دەستبەرداری لەکورد بووە، ئەوە کوردەی بیەوێت دەستبەرداری کورد بێت پێی ناگوترێت کورد، بۆیە ئەو کوردانەی پشتیوانی و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆیان ناکەن کوردێکی ڕاستەقینە نین، چونکە سەری خۆیان درێژ کردوە بۆ ژێر چەقۆی کۆمەڵکوژی”.

قەرەسوو ئاماژەی بەوەکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەلی هۆشیارکردەوە، بە رێکخستن و رێکخراوی کرد و کردی بە خاوەن ئیرادە و وتی: “ئێستا هێرش دەکرێتە سەر ڕێبەر ئاپۆ. ئەوە لە کاتێکدایە ئێمە هەموومان قەرزداری ڕێبەری ئاپۆین، گەلی کورد، دۆستان، هەموو کەس قەرزداری ڕێبەر ئاپۆیە. دەبێت خاوەنداری و پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن”.

کورد بەبێ قوربانیدان ناپارێزرێت

قەرەسوو وتی، “بێگومان خاوەنداریکردن و پشتیوانی هەیە. گەل خاوەنداری و پشتیونی دەکات. لە ئەوروپا هەمیشە خاوەنداریکردن هەیە، بەڵام دەبێت ئەم خاوەندارییە فراوان بکرێت، چونکا فشارەکە قورسە، دەزانین، بەڵام ئەم تێکۆشانە بە بەرخودان لە بەرامبەر گوشار و زەختی قورس دا پەرەی سەند و گەشەی کرد. بە بەرخودان لە دژی گوشاری قورس لە زیندانەکاندا پەرەی سەند. گەریلاکان دەیان ساڵە هەموو جۆرێک فیداکاری و بەرخۆدان دەکەن. کورد بە تێکۆشان لەسەر پێی خۆی دەمێنێتەوە، بۆیە کوردایەتی بە بێ قوربانیدان و فیداکاری ناپارێزرێت. تێکۆشانی کورد و تێکۆشانی ئازادیی کورد، گەرەنتیکردن و مسۆگەرکردنی ئازادی کورد تەنیا بەم شێوەیە بەدی دێت. ئێمە ئەم چوارچێوەیە زۆر بە گرنگ دەزانین”.

هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا

مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە درێژەی وتەکانیدا باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بێدەنگیی هێزە نێونەتەوەییەکان کرد.

قەرەسوو ڕایگەیاند، لە رۆژئاوا، لە باکوری سوریا، کورد و عەرەب و سریانی زیاتر لە ١٢ هەزار شەهید و ٢٠ هەزار برینداریان هەیە و وتی: “بۆچی دژی داعش شەڕیان کرد؟ ئەوان بۆ مرۆڤایەتی شەڕیان کرد. هەموو کەس ئەمە دەزانێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتی تورک دەیەوێت کۆبانێ داگیر بکات، کە کۆبانێ سەرەتای تێکشکاندنی داعش بوو”.

قەرەسوو باسی لە بێدەنگیی هێزە نێونەتەوەیەکان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دا کرد و وتی: “بێ ئەوەی شەرم بیانگریت خۆیان بێدەنگ کردووە. ئەمە مانای ئەوەیە ‘لەلای ئێمە هیچ بەهایەک بوونی نیە’. پێشتر لەلای ئەوروپیەکان بەها هەبوو. ئێستا لەم ئاستەی سەرمایەداری و کاپیتالیزم دا، لەم ئاستەی بەجیهانیبووندا لە ئەوروپادا هیچ بەهایەک نەماوە، بێ بەهابوونێک هەیە، بۆیە سەرباری ئەو هەموو هێرشە زۆرە بۆ سەر ڕۆژئاوا، ژێرخانی ئابووری و ئاوەدانی و بیناسازی و دەرفەتەکانی ژیانی مرۆڤ بەتەواوی لەناودەبرێت، بەڵام لە بەرامبەر هەموو ئەوانەدا بێدەنگن”.

مستەفا قەرەسوو ڕایگەیاند، سیاسەتی ئێستای دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا سیاسەتی کۆمەڵکوژییە و وتی: “وەک چۆن سیاسەتی جینۆساید لە باکور پەیڕەو دەکات، هەمان سیاسەتیش ڕۆژئاوا پەیڕەو دەکات. هیچ پاساو و هۆکارێکی جیاوازی بۆ ئەمە نییە. ئەو باسی ‘پاککردنەوەی ڕێڕەوێک (کریدۆرێک)’ بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دەکات. ٣٠ کیلۆمەتر مانای چیە؟ واتە سەروەری.

بەواتای لەناوبردنی کوردانە. خۆی لە خۆیدا کورد لەناوچەکانی سەرسنوورە. شارەکانی کورد هەر هەموویان لەسەر سنوورەکانی تورکیان. ناوچەی بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر بە واتای ئەوەیە کە بڵێت ‘من هەموو هەرێمەکانی کوردان کۆنتڕۆڵ دەکەم، چەتەکانی تێدا جێگیر دەکەم’. ئەوە کۆمەڵکوژییە، ئامانجەکە ئەوەیە. دەبێت هەموو کورد ئەوە بزانن. بەو ئامانجەوە ئەو هەموو پەنابەرە سورییەیان لە رحا، دیلۆک و چەند ناوچەی دیکە نیشتەجێ کردووە. واتە دەیەوێت لەو ناوچانە رێژەی دانیشتووانی کورد تێکبدات. دەیەوێت لە رێژەی کورد کەمبکاتەوە. هەر بۆیە بێدەنگی بە واتای پەسەندکردنی کۆمەڵکوژی کوردانە. ئەمە ئەمریکا، روسیا و ئەوروپا دەگرێتەوە”.

یان دەستبەرداری کوردایەتی ببن یان خۆڕاگری بکەن

ئەندامی دەستەىی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو دەستنیشانی کرد کە سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەسەر رۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا سیاسەتی پاکتاوی کوردانە و بەم جۆرە درێژەی پێدا. “ئەو کاتە دەبێت گەلی رۆژئاوا ئەمە بزانێت. لەناوبردنی کوردان دەسەپێنرێت. دەیانەوێت کوردان لەوێ لەناوببەن. دەیانەوێت لە کوردایەتی دایانبڕێنن. دەیانەوێت کوردی ئازاد پاکتاو بکەن. ئەگەر ئەو سیاسەتەی پەیڕەو دەکرێت لەناوبردنی کوردان بێت، ئەو کاتە دەبێت هەڵوێستێکی جۆن نیشان بدرێت، دەبێت ئەوە بکرێت. دەبێت گەل ناڕەزایەتی نیشان بدات. گەل ئەوەی بینی؛ دەوڵەتی تورک عەفرینی داگیر کرد، کوردیان لەوێ دەرکرد. لەبەر ئەوەی کۆمەڵکوژیان دەکات. لە عەفرین، سەرێکانی کورد کۆمەڵکوژ دەکرێن. واتە دەوڵەتی تورک لە ناوچە داگیرکراوەکان کوردان قڕ دەکات. ئێستاش دەیەوێت ئەو داگیرکەرییە بەرفراوان بکات. گەلی تێگەیشتوو ئێستا بەرامبەر بەوە دەوەستێتەوە. دەڵێت کە خۆڕاگری دەکات. یان دەبێت دەست لە کوردایەتی هەڵبگرن، یان دەبێت خۆڕاگری بکەن. ئایا دەکرێت مرۆڤ دەستبەرداری خاکی باو و باپیرانی بێت؟ ئایا هیچ واتایەکیان نییە؟ ئاخۆ ئەم خاکە هەرگیز بەهای نییە کە پێشینیانمان، دایک و باوک و باپیرانمان بە رەنجی خۆین کردوویانە بە وڵات؟ هەیەتی. ئەو کاتە دەبێت مرۆڤ خۆڕاگری بکات. تا کۆتایی دەبێت مرۆڤ خۆڕاگری بکات. ئەگەر شەڕێک رووبدات دەبێت لە هەموو ئەو ناوچانەی دەوڵەتی تورک هێرشیان لێوەدەکات، بەرخودان لە دژی داگیرکەری نیشان بدرێت. دەبێت داگیرکەران هەڵتەکێندرێن. دەبێت شەڕ بەردەوامی پێبدرێت. دەبێت گەل شان بە شانی شەڕڤانەکانیان درێژە بە شەڕ بدەن. نابێت شەڕەکە تەنیا لەسەر شانی شەڕڤانەکان بێت. لەوێ گەل هەیە. ملیۆنان مرۆڤ هەن. دەبێت پێکەوە بەشداری شەڕ بکەن. ئەگەر ئەوە نەکەن دەوڵەتی تورک دەگاتە ئامانجەکانی. راستە شەڕڤانەکان لەوێ بە شێوەیەکی گیانبازانە بەرخودان دەکەن، بەڵام بەرخودانێک بە بەشداری گەل نەبێت، ئەنجام بەدەست ناهێنێت. واتە لەوەها کاتێدا بەدەستهێنانی ئەنجام دژوار دەبێت. دەبێت ئەمە ببینرێت. هەر بۆیە دەبێت گەل بەشداری شەڕ بکات. بەڵێ هەڵوێستی ئێستای گەل باشە، ئەرێنییە. کۆمەڵگا بە تەواوەتی هەڵوێست دەردەبڕێت. لە رۆژئاوا بە تەواوەتی گەل خاوەنی عەقڵیەتی کوردی ئازادە. خاوەنی هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیکە. ئێمە تێدەگەین کە رۆژئاوا ئەم جارە خۆڕاگری دەکات. ئەزمونی عەفرین و سەرێکانی هەیە. ئیتر شوێنێکیتر نەماوە کە بۆی بچن. دەبێت کەشتییەکانی پشت خۆیان بسوتێنن. جێگەیەکی تر نییە کە رووی تێبکەن. ئەگەر بەو جۆرە مامەڵە بکەن سەردەکەون و ئەو شوێنە بۆ تورکیا دەبێتە تاڵاوێک. بەڵێ رۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا دەتوانێت بۆ تورکیا ببێتە تاڵاو. گەلانی جیهانیش پشتیوانی لێدەکەن. گەلانی جیهان قەرزاری رۆژئاوان. پەیوەدنییەکی سۆزداری هەیە. گەل هەیە، دەوڵەتان رەنگە بەرژەوەندییەکان بپارێزن، بەڵام گەل لەگەڵ بەرخودانی رۆژئاوادایە. کاتێک کە پشتیوانی گەل لەگەڵ بەرخودانی رۆژئاوا یەکی گرت، ئەو کاتە ئەو شوێنە بۆ تورکیا دەبێت تاڵاو.

سەرهەڵدانەکە کاریگەری دەکاتە سەر تەواوی جیهان، نەک هەر ئێران

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو هەڵسەنگاندنی بۆ خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی کورد و ئێران کرد و وتی، “ئیتر ئێمە لە سەدەی ٢١داین. ئەم سەدە نوێیە دەبێتە سەدەی ئازادی ژن. تێکۆشانی ئازادی ژن مۆرکی خۆی لە سەدەی ٢١ دەدات. کەس ناتوانێت خۆی لەوە بدزێتەوە. ئیتر وشیاربوونەوەیەک هەیە”.

قەرەسو بە بیری هێنایەوە کە سەرهەڵدانی ئەم جارە لەوانی پێشوو جیاوازترە، پچڕ پچڕ نییە، سێ مانگە بەردەوامە، “هۆکاری ئەوەش ئەمەیە کە پشتی بە پێشەنگایەتی ژنان بەستووە. داواکاری ئازادی ژن بنەما و جەوهەری ئەم سەرهەڵدانەیە. داواکاری ئازادی ژن، بەرفراوانترین سیستمی ئازادیی دیموکراسییە. لەبەر ئەوە ئەستەمە کە بە لەسێدارەدان، بە سزادان بەر بە سەرهەڵدان لە ئێران بگیرێت”.

مستەفا قەرەسو ئەوەشی خستەڕوو کە تێکۆشان لە ئێران زۆر گۆڕانکاری دێنێتە کایەوە و وتی، “سیاسەت لە ئێرانیش دەگۆڕدرێت. لە ئێران سیاسەت، کۆمەڵگا دەگۆڕدرێن. لەماوەی سێ مانگدا کۆمەڵگا گۆڕدرا. کۆمەڵگای ئێستای ئێران، کۆمەڵگای بەر لە سێ مانگ نییە. ژنان و گەنجانی ئێران ئێستا ئەوانەی بەر لە سێ مانگ نیین. راستییەکی کۆمەڵایەتی نوێ ئافرێنراوە. بێگومان ئەمەش پشتئەستورە بە مێژووی ئێران. ئێران ئەو گۆڕەپانەیە کە لە رەوتی مێژوودا زۆر بیرکردنەوەی جیاواز تیایدا سەریان هەڵداوە. لە رووی فەلسەفی و هزرییەوە جوگرافیایەکی دەوڵەمەندە. هەربۆیە جوگرافیایەکی زۆر بەرهەمهێنە. هەمووان لە سەکایەتی ئازادی ژندا هەڵدەستنە سەرپێ، داوای ئازادی، دیموکراسی و گۆڕانکاری دەکەن.

ئەمە کاریگەری دەکاتە سەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. نەک هەر ئێران، هەروەها تەواوی جیهان دەگۆڕێت. گۆڕانکاری یان ئەو بیرکردنەوەیەی ژنان لە ئێران ئافراندوویانە، کاریگەری دەکاتە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان. بەرخودانێکی بەم جۆرە بەردەوامە. ئەو وشیاربوونەوەیە بەردەوام دەبێت. بە دڵنیاییەوە دەگاتە ئەنجام. چۆن دەگاتە سەرکەوتن؟ مرۆڤ ناتوانێت شتێکی یەکلاکەرەوە بڵێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێران دەگۆڕێت. ئەو بەرخودانە ئەنجامی دەبێت. لە لایەنی ئەرێنییەوە، لە رووی بەرەوپێشچوونی دیموکراسی و ئازادییەوە بە دڵنیاییەوە ئەنجامی گرنگ دەخوڵقێنێت”.