٩ گوڵان ٢٠٢٢

جەمیل بایک: دەیانەوێت بە تەواوەتی کورد پاکتاو بکەن -نوێکرایەوە-

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکارییەکانی ئەم دواییە بەشێکن لە دید و چەمکی جینۆسایدکردن لە دژی گەلی کورد و وتی: “لێرەدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕۆڵێک بە پەدەکە دراوە و خەریکی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەیە”.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکارییەکانی ئەم دواییە بەشێکن لە دید و چەمکی جینۆسایدکردن لە دژی گەلی کورد و وتی: “لێرەدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕۆڵێک بە پەدەکە دراوە و خەریکی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەیە”.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریی لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تی ڤی دا کرد و باسی لە هێرشە داگیرکارییەکان و دید و چەمکی جینۆسایدکردنی گەلی کورد، هێرشەکانی سەر شەنگال و هەڵمەتی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

دەوڵەتی تورک هێرشێکی داگیرکاریی نوێی دەستپێکردووە. ئەم هێرشەی ئەم دواییە وەک بەشێک لە چ چەمکێک ڕوویدا؟

پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەتان بدەمەوە، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان، شەهیدانی ١ی ئایاری دەکەمەوە و سەر ڕێز و نەوازش بۆ یادیان دادەنەوێنم.

ئێمە بزووتنەوەیەکی شەهیدانین، شەهیدان بۆ بزووتنەوەکەمان هەمیشە مانای دووبارە دروستکردنەوە و ئافراندنە لە بواری فکر و خەبات و تێکۆشاندا، خەون و خولیای شەهیدان بەم شێوەیە بەدی دێت. ١ی ئایار لە هەموو جیهاندا پیرۆز دەکرێت، جەژنی کرێکاران و زەحمەتکێشانە، پەکەکە لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتیی ئەم ڕۆح و نەریتە دەکات، چونکە ١ی ئایار سەرهەڵدانە لە دژی زوڵم و نادادی و ستەم و دەسەڵات. پەکەکە بۆ ئەمە دەجەنگێت و تێدەکۆشێت. هەموو کەس دەبینێت و دەزانێت، کە ئەمڕۆ ئەم ڕۆحە لە بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین دا پیشان دەدرێت.

گەلی کورد خۆی کۆمەڵگایەکی کرێکار و زەحمەتکێشە، نەک هەر بە کوردستان دا، بەڵکو بە سەرتاسەری جیهان دا بڵاوبووەتەوە و لە کۆمەڵگایەکی کارکەر و زەحمەتکێشە. ڕەنجی گەلی کورد تاڵان دەکرێت، بۆیە لە هەرکوێ کورد بێت، دەبێت ئەم جەژنە پیرۆز بکات. ئەم جەژنە نەک تەنها بۆ کرێکاران، بەڵکو لە هەمان کاتدا جەژنی گەلی کوردیشە. دەبێت گەلی کورد خاوەنداری لەم جەژنە بکات و پێشەنگایەتیی بۆ بکات. چونکا ئەم بزووتنەوەیەیە گوزارشت لە ڕۆحی سۆسیالیزم، هیوا و ئامانجەکانی سۆسیالیزم دەکات. هەموو جیهان ئەم ڕاستییە بە باشی دەزانێت. گەلی ئێمە دەبێت خاوەنداری لە ڕاستیی خۆی بکات.

ناتۆ پشتیوانی لە دید و چەمکی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردن دەکات

بۆ پرسیارەکەت دەتوانم بڵێم ، لەمێژە چەمکێک و دیدێک بەسەر بزووتنەوەکەمان و گەلەکەماندا دەسەپێنرێت. دەیانەوێت ئێستا ئەو چەمکە لە باشووری کوردستان بە ئامانج و ئەنجامەکەى خۆی بگەیەنن. ئامانج لەم چەمکە ئەوەیە، کە چۆن دەتوانرێت پەکەکە بێ کاریگەر بکرێت؟ ئەو کۆمەڵکوژییە بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنرێت چۆن بیگەننە ئەنجام؟ ئەم چەمکە لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەدەچێت. بەپێی ئەو چەمکە هێرشێکی نوێش لە زاپ و ئاڤاشین دەستی پێکردووە. ئەم هێرشە نەک تەنها بۆ سەر بزووتنەوەکەمان، بەڵکو لە دژی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتییە، چونکە دەیانەوێت ئەو کەسانە لەناوبەرن، کە بۆ دیموکراسی و ئازادی تێدەکۆشن. لێرەدا ڕۆڵێکیان بە دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)داوە و ئەوانیش ئەرکەکەی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

ئەوانەی لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆدا پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییان لە دژی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان و مرۆڤایەتی ئەنجام دا، هەر ئەم چەمک و دیدە بەڕێوەدەبەن. ناتۆ لەهەموو ڕوویەکەوە پشتیوانی لەم چەمکە دەکات. ئەمریکا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا لە ناو ئەم چەمکەدان. هەوڵ دەدەن ئەو بەربەستانە لەناوبەرن کە پەکەکە دەیخاتە بەردەم مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکارییە سەپێنراوەکە بەسەر گەلی کورددا بە ئەنجام بگەیەنن. باش دەزانن تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەریلاکانی پەکەکە بێکاریگەر نەکەن ناتوانن ئەو کۆمەڵکوژی و پاکتاکارییە سەپێنراوە بەسەر گەلی کورددا بە ئەنجام بگەیەنن. بە هەمان شێوە دەزانن، کە داگیرکارییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ ناچێتە سەر، بۆیە ئامانجی سەرەکییان پەکەکەیە، چونکە پەکەکە گەورەترین بەربەستە لەبەردەمیاندا، تا ئەو کاتەی ئەم بەربەستە لانەبەن بە ئامانجەکەی خۆیان ناگەن.

لە لایەکی دیکەوە ئامانجیان تەنیا پەکەکە و گەلی کورد نییە، بەڵکو لە ئامانجەکەیاندا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەیە. خۆیان ئەمە دەڵێن، دەیانەوێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیاسەتی عوسمانی باڵادەست و زاڵ بکەن. گەلی عەرەب و گەلی ناوچەکەش باش ئاگاداری ئەم سیاسەتەن. باش دەزانن عوسمانییەکان چیان لەگەڵ کردوون، بۆیە لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەدا دەوەستنەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن. هەموو کەس دەبێت ئەمە ببینێت، شەڕی ئاڤاشین و زاپ شەڕێکی بەرفراوانە، کە تەنها سنوردار نییە بەم هەرێمە. لەم شەڕەدا وەک هەنگاوی یەکەم دەیانەوێت لەم هەرێمانەدا ئەنجامێک بەدەست بهێنن، هەنگاوی دووەمیشیان ئەوەیە باشور بخەنە ژێر دەستی خۆیان، بۆ ئەوەش هەر خۆی پێشتر چەندین بنکەی سەربازانی تورک و میت لە باشووردا هەبوو، واتە یەک لەسەر سێی باشوور لە دەستی دەوڵەتی تورکدایە.

ئەوان نایانەوێت تەنیا بەوەشەوە بمێننەوە، مەبەستیان بڵاوبونەوەیانە بە سەرتاسەری باشووردا. ڕاستییەکی ئاوا هەیە. بە چەمک و دیدە دەیانەوێت لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاواوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە ژێر هەژموونی خۆیان. مەترسییەکە تەنیا لەسەر گەلی کورد نییە، بەڵکو دژی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لە کەسایەتیی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مرۆڤایەتیش ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە. پەکەکە لە دژی ئەو هەڕەشەیە تێدەکۆشێت، بۆیە ئەم تێکۆشانە تەنها بۆ گەلی کورد نییە، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتییە.

ئەوانەی پەکەکە بە هەڕەشە دەزانن ئەرکیان بە تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) سپاردوە

لە شوێنەکانی تری جیهاندا و لە ئاستی نێونەتەوەیدا ناڕەزاییەکی زۆر لە دژی داگیرکاری هەیە، بەڵام بۆچی جیهان لە بەرامبەر ئەو هێرشە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورکدا بێدەنگە؟

هۆکاری ئەمە ڕوونە. من پێشتر وتم، ئەوانەی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەڕێوەدەبەن دەیانەوێت پەکەکە بەپێی بەرژەوەندیی خۆیان بێکاریگەر بکەن، چونکە تا پەکەکە لەناو نەبرێت ئەوە دەزانن، کە ناتوانن بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر و دەستەبەر بکەن. پەکەکە، ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی پەکەکە لە بەرامبەر خۆیان دا بە هەڕەشەیەکی گەورە دەزانن و دەیانەوێت ئەو هەڕەشەیە لەناوبەرن. ئەو ئەرکەش دراوەتە دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە). دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئەم پلانەیان بۆ ئەنجام دەدەن. بەرژەوەندیی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەم پلانەدا هەیە. ئەوانەی ئەم سیستەمە هێرشکارییە ئەنجام دەدەن و بەڕێوەی دەبەن، ئەوانەن و ئەوانیش دەنگ ناکەن. ئەگەر ئەم چەمکەیان بە سەر گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان دا نەسەپاندایە، ئەگەر ئەرکیان بە تورکیا و پارتی ئەدایە، ئەستەم دەبوو تورکیا و پارتی ئەم شەڕە دژ بە بزووتنەوەکەمان – گەلەکەمان بەرپا بکەن. ئەمریکا و ئینگلستان و ئیسرائیل و ئەڵمانیا لە پشت ئەمەوەن. ناتۆ لەهەموو لایەکەوە پشتیواینی تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەکات.

ئاشکرایە تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەو پشتیوانییەوە شەڕ دەکەن. گەلی ئێمەش بە ڕوونی باس لەوە دەکات. تورکیا و پارتی ئەم چەمکە پێکەوە بەڕێوەدەبەن، بۆیە بێدەنگن، چونکە ئەوان بەرژەوەندیان لەم کارەدا هەیە. هەندێک جار باس لە مافی مرۆڤ و دێموکراسی دەکەن، بەڵام بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەیکەن. هەرچی پێویست بێت بۆ بەرژەوەندییەکانیان ئەنجامی دەدەن و پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن، بەڵام ڕوخساری ڕاستەقینەیان جیاوازە. ئەوان بە پشتیوانییەکان بۆ تورکیا و پارتی و بە بێدەنگییان بەرامبەر بە دڕندەییەکانی دەوڵەتی تورک لە باکور و باشوور و ڕۆژئاوا ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان نیشان دەدەن، بەڵام لە شوێنێکی تر و لایەکی ترەوە لە شوێنێکی تر ڕووداوێکی بچووک ڕووبدات دەیکەنە هەرا و قیامەت دروست دەکەن.

بەڵام لە کوردستان قەتڵوعام و کۆمەڵکوژی هەیە، ئەشکەنجە، کۆچبەرکردن، تواندنەوە و ئاسیمیلاسیۆن و گۆڕینی دیمۆگرافی هەیە، سروشت تاڵان دەکرێت، بە کورتی بۆ ئەوەى گەلی کورد نەتوانێت بژی ئەوەی لە توانایدایە ئەنجامی دەدەن، بەڵام یەکجاریش ناڕەزایەتییان دەرنەبڕی. نەیانپرسی و نەیانوت، ئێوە ئەمە بۆچی دەکەن؟ چونکە ئەوانەی ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن و پەیڕەوی هەر ئەمانەن. ئەوانەی بە کردەوە ئەو سیاسەتە جێبەجێ دەکەن تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یە، کەواتە لە بەرامبەریاندا دەنگ ناکەن. هیچ نیازێکیان بۆ پاراستنی گەل، دێموکراسی، ئازادی، مافەکانی مرۆڤ و ژینگە نییە. بۆ ئەوان گرنگ بەرژەوەندیی خۆیانە و چی بۆ بەرەژەوەندیی خۆیان پێویست بێت بۆ خۆیانی دەکەنە بناغە.

هێڵی نوێی گازی سروشتی بەکوردستاندا تێدەپەڕێت

بەهۆی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاوە دەیانەوێت گازی سروشتی لە ڕووسیاوە بۆ ئەوروپا بیبڕن و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گاز بە ئەوروپا بگەیەنن. ئەم هێڵە گازە سروشتیەش بە کوردستاندا تێدەپەڕێت. ئامانج و بەرژەوەندیان ئەوەیە، کە ئەو ڕێگایە کۆنترۆڵ بکەن، بۆیە دەیانەوێت پەکەکە لەناو بەرن و گەلی کورد بێکاریگەر و بێ هەڵوێست بکەن. ئەوان وا بیردەکەنەوە، کە دەتوانن بە ئاسانی و بەم شێوەیە گاز بگەیەننە ئەوروپا، بەڵام بە حساباتی هەڵە دەکەن. ئەوانەی نەیاری پەکەکە و گەلی کوردن ناتوانن حساباتی ڕاست و دروست بکەنەوە، ئەوانە حساباتی هەڵەن.

تورکیا ناوچەکان ناو سنووری وڵاتانی عێراق و سوریا داگیردەکات و دەیلکێنێت بە خۆیەوە. لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا هەڵوێستی ئەم وڵاتانە، کە ئێوە باستان کردن، جیهانی عەرەب هەڵوێستی چییە و ئێوە چۆن لێکدانەوە بۆ هەڵوێستی ئەو هێزانە دەکەن؟

سیاسەتی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، تەنها سنووردار نییە بە پەکەکە و باکوری کوردستانەوە، تەنها بە کوردەوە سنووردار نییە. ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەکرێت ئەو سیاسەتەیە کە بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپێندراوە. بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتە پەیڕەو بکرێت، پێش هەموو شتێک دەبێت لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئەنجامێک بەدەست بهێنن، چونکە کوردستان دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەوانەی دەیانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام بەدەست بهێنن پێویستە سەرەتا لە کوردستان ئەنجام بەدەست بهێنن. ئەنجامەکەشی لە کوردستاندا کارێکی ئاسان نییە، چونکە تێکۆشانێک بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەیە.

خەباتێک و تێکۆشانێک بۆ ئازادیی گەلان هەیە، ئەم تێکۆشانە تێکۆشانێکی گەورەیە، چونکە ئەمە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆیان دەبینن، ئەوان پشتگیری تورکیا دەکەن، بۆ ڕێگریکردن لەو تێکۆشانە تورکیا ماوەی ٤٠ ساڵە شەڕ دەکات و هەموو دەرفەتەکان و تواناکانی خۆی خستووەتە خزمەتی ئەم شەڕە، بەڵام ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، بۆیە نۆکەرانی کورد بۆ خۆی دەکاتە بنەما و بەکاریان دەهێنێت.

ئەم جەنگە جەنگی مان و نەمانە

سیستەمەکە خۆی بۆی دەرکەوتووە، کە تورکیا بەم پشتیوانییەوە ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، بۆیە ئەو کوردانەی لە خزمەتی ئەوندان لە تورکیا نزیک کردووەتەوە. ئێستا بە دەستی کورد خیانەت لەکورد دەکەن و تورکیا ئەو چەمکە و دیدە بەڕێوەدەبات و دەیەوێت مەترسییەکانی پەکەکە بۆخۆی لەناوببات. سیاسەتێک لەسەر ئەم بنەمایە پەیڕەو دەکرێت. لەبەر ئەوە ئەو جەنگە، کە ئێستا بەرپا بووە شەڕی مان و نەمانە. ئەمە هەم بۆ دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە وایە و هەم بۆ ئەو کەسانەی، کە لەگەڵ تورکیا کار دەکەن و لە پێگەی خیانەتکاری – هاوکاری دان. هەر گورزێک لە خیانەت – نۆکەریی کورد بدرێت واتە لێدانی گورزێکی گەورە لە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، کە ئامانجەی خۆی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، چونکە بەو ترسەوە دەژین بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکەنە سەر بزووتنەوەکەمان. هەموو دەرفەتەکانی خۆیان بۆ لەناوبردنی پەکەکە و کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی گەلەکەمان خستووەتەکار.

گەلەکەمان دەبێت باش لەمە تێبگەن بە تایبەتی، گەلی ئێمە لە باشوور دەبێت باش لەوە تێبگەن. دۆخ و قەوارەی ئێستای باشوری کوردستان لە مەترسیدایە. ئەو دەستکەوتانەی لە باشوور لە سایەی گەلی کورد و پەکەکەوە بەدەستهاتوون ئێستا وردە وردە لە مەترسیدان. دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دا گەلی عەرەب ئەو هەڕەشەیە ببینێت و باش بزانێت عوسمانییەکان چیان لە گەلی عەرەب کردووە، ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران و هونەرمەندانی عەرەب ئەمە دەڵێن و باسی دەکەن. هەموو ڕۆژێک ئەو ناڕەزایەتییە گەشە دەکات و ئەو سیاسەتەی تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دژیان پەیڕەوی دەکەن، باشتر دەبینن.

کازمی خواستی بۆ خۆی بیکاتە دەرفەت و هەل

لە لایەکی دیکەوە دەوڵەتی عێراق هەوڵ دەدات لە شەنگال دەسەڵاتی خۆی زیاتر بکات و گەلی شەنگالیش ناڕەزاییەکی گەورەیان دەربڕیوە. دەبێت عێراق چۆن لە شەنگال نزیک ببێتەوە و چۆن دەبێت کۆمەڵگەی ئێزدی و هێزە دیموکراسیخوازەکان هەڵوێست وەربگرن؟

دەوڵەتی تورک شەڕێکی گەورەی دەستپێکردووە. پارتی لەم شەڕەدا لە هەموو لایەکەوە لەگەڵ تورکیایە. ئەم جەنگە بە هەماهەنگیی هەر دوکیان بەڕێوەدەچێت. عێراقیش لەم کاتەدا هێرشی کردە سەر شەنگال و کۆمەڵگەی ئێزدی. مرۆڤ ناتوانێت ئەو هێرشە بە شێوەیەکی جیاواز لە شەڕ و هێرشەکەى سەر زاپ و ئاڤاشین هەڵبسەنگێنێت. ئەو شەڕەی تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەسەر زاپ و ئاڤاشین دەستی پێکرد، کازمییان بە دەرفەتی بۆ خۆی زانی و دەیویست سوودی لێوەربگرێت، پێیوابوو ئەگەر هێرش بکاتە سەر شەنگال، کەس ناتوانێت یارمەتیی ئێزدیەکان بدات و بەم شێوەیە چەند بەخششێک وەربگرێت. ئەمە شەرمەزارییە بۆ عێراق، چونکە ئێزدیەکان لە دژی داعش شەڕیان کرد نەک هەر خۆیان لە جینۆساید ڕزگارکرد، بەڵکو کەرامەت و شکۆی حکومەتی عێراق و باشووری کوردستانیشیان ڕزگارکرد.

هێرشی سەر ئێزدیەکان سوودی بۆ هیچ کەسێک نییە

ئەو شەڕە، کە ئێزدیەکان لە دژی داعش بەرپایان کرد بۆ ئەوان بووە مایەی شانازی و شکۆ. پێویستە هەمو عێراق و هەمو باشووری کوردستان سوپاسیان بکەن و داواکارییە گونجاوەکانیان جێبەجێ بکەن، بەڵام لە جیاتی ئەوە دەڕۆن هێرش دەکەنە سەر ئەوانەی دەموچاویان پاک و ڕووپاکن و دەیانەوێت ڕادەستیان بکەن. داعش ویستی ئەوان ڕادەستی خۆی بکات و لەناویان ببات. کۆمەڵگایەکی چەوساوەیە، زیانیان بۆ هیچ کەس نییە، نە دەوڵەتیان دەوێت و نە جیابوونەوەیان لە عێراق دەوێت. هەر خۆی هێزێکی وەهاش نیین. دەیانەوێت لەسەر خاکی خۆیان بەپێی بیروباوەڕ و ئایینی خۆیان بژین. ئەمە هەموو ئەو شتەیە کە ئەوان دەیانەوێت. ئەم داواکاریەش دەبێت پێویستە پەسەند بکرێت. ئەوە هیچ داواکارییەکی گەورە نییە. پەسەندکردن و قبوڵکردنی داواکەیان ڕێزیان بۆ زیاد دەکات.

هێرش بۆ سەر ئەم کۆمەڵگەیە هیچ سوودێکی بۆ عێراق نابێت، بەپێچەوانەوە تووشی دۆڕان و شکست دەبێت. کارە ڕاست و دروستەکە چیە؟ کارە ڕاست و دروستەکە ئەوەیە عێراق لەڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکانی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزدیدا چارەسەر بکات. داواکارییەکانیان دژ بە عێراق نییە بە پێچەوانەشەوە دەوڵەمەندیی عێراق زیاد دەکات. ئەوان بەو شێوەیە خۆیان وەک داعش نیشان دەدەن، چونکە داعشیش ویستی ئەو کۆمەڵگەیە لەناوببات.

عێراق دەیگووت، “دۆستی گەلان، دۆستی دینەكانم”. لە ئێزیدیەكان زیاتر گەلێك وەها مەزلووم و بێ چارە بوونی نییە. كەمیان لێ ماوە و دەیانەوێت لەسەر باوەڕیەكەیان بژین. دەبێت عێراقیش بزانێت سیاسەتێكی دۆژمنانە هیچ كاتێك لەبەرژەوەندیی ئەواندا نییە. لە ئێزیدیان زیاتر ئەوا زەرەر لە بەرژەوەندیەكانی خۆی بدات. ئێمە سیاسەتێكی وەها بەهەڵە دەزانین. لەجیهاندا دەبێت هێزە دیموكراتخوازەكان خاوەنداری لەئێزیدیەكان بكەن. دەبێت ئەمە ئەركێكی بنەڕەتیان بێ. چۆنكە ئێزیدی دەیانەوێت بەشێوەیەكی ئازاد بژین. كۆمەڵگەی ئێزیدی بەشەڕی لەدژی داعش خزمەتێكی گەورەیان بەمرۆڤایەتی كرد. لەبەر ئەوەش دەبێت مرۆڤایەتی لەبەرامبەر سیاسەتێكی وەها لەدژی ئێزیدیەكان ناڕەزایەتی نیشان بدات و قەبووڵی نەكەن، ئەوەشی پێویستە هەڵوێستێكی وەهایە. بانگەوازی ئێمە لەجیهان و مرۆڤایەتی بەمشێوەیە.

كەسێك بەو ڕادەیە سامان و ماڵ و مۆڵكی هەبێت خۆی ناخاتە بەرەی گەلەوە

لەمێژووی كوردستاندا لەگەڵ بەرخۆداندا، خیانەتیش وەكو خاڵێكی رەش هەمیشە هەبووە. ئەمەش بووەتە هۆكاری تراژیدیای گەورە. سەرەڕای ناڕەزایەتی گەلیش، پەدەكە لەسەر خیانەتی خۆی پێداگرە، چۆن دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ دەوڵەتی تورك لەبەرەیەكدا جێ بگرێت؟

لە پەیامەكەی نەورۆزمدا گووتبووم. پەدەكە توركیای بۆ خۆی هەڵبژاردووە. ئەم راستیەش لەپێش چاوی هەر كەسێكدایە. كاتێك لەنەورۆزدا من ئەو پەیاممدا، هەندێ كەس گومانیان هەبوو، بەڵام ئەمڕۆكە بەشێوەیەكی ئاشكرا لەپێش چاوماندایە. پەدەكە لەبەرەی گەلی كوردا نیە، لەبەرەی دەوڵەتی توركدایە. هەر كەس ئەم راستیە دەزانێت نە بەتەنیا لەباكوری كوردستان لەهەموو شوێنێك دۆژمنی هەموو كوردانە. ئەم دۆژمنایەتییە لە رۆژئاوا، باكوری كوردستان، ئەوروپا لە هەموو شوێنێك بەرێوە دەبات. ئەم دۆژمنایەتییە بەشێوەیەكی شاراوە نیە، لەپێش چاوی هەر كەسێكە. پەدەكە بۆچی لەبەرەی گەلدا نیە، بەڵام لەبەرەی دەوڵەتی توركدایە؟ لەبەر ئەوەی كە لەنێو پەدەكەدا بەرژەوەندی بنەماڵەیی باڵادەستە. بەرژەوەندی گەلی كورد نە ئەساس و نە گرنگە، بەرژەوەندی بنەماڵەیی ئەساسە. هەموو دەرفەتە ماددی و مەعنەویەكانیان خستووەتە خزمەتی بنەماڵەی بارزانیەوە. چۆن چۆنی بوونە خاوەن ملیۆنان دۆلار، هەر لەئەمریكاوە تا كەنداو چۆن چۆنی ئەوەندە ماڵ و مۆڵكیان پێكهێناوە و لەراگەیاندنی جیهاندا بڵاو كرایەوە. بەوەشەوە جارێكی تر لەبەرەی دەوڵەتی توركدا جێ دەگرن. ئەوەی كە ئەوەندە ماڵ و مۆڵك و سەرمایەی خۆی هەبێت لەبەرەی گەلدا جێگا ناگرێت، ئەوا لەبەرەی دەسەڵاتداراندا بێت. لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی ئەمە دەسەپێنێت. كاتێك مرۆڤ سەرەنجی بداتە سەر، دەبینێت كە لەگەڵ توركیا، ئەمریكا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا و ئیسرائیل هەڵسۆكەوت دەكات. ئەم دەوڵەتە بۆ گەلان بەواتای كوێلایەتی، زۆڵم و ناعەداڵەتیە. ئەگەر پەدەكە لەبەرەی گەلدا ببووبا، ئەوا لەگەڵ ئەواندا هەڵسۆكەوتی بكردبا. بۆ بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی توركدایە، چۆنكە لەشوێن ماددیات و قازانجی مادییەوەن.

پۆزسیۆن و پێگەی خیانەت پەدەكە هەڵدەوەشێنێتەوە

كاتێك مرۆڤ تەماشا بكات، دەبینێت پەدەكە لەهەموو لایەكەوە هاوشانی دەوڵەتی تورك بەشداری شەڕ بووە. گەریلا گەمارو دەدات، هەرێمەكانی گەریلا لەیەكدی دادەبڕێت. هاوكاری سەربازانی تورك دەكات كە بچنە شوێنی گەریلاكان، ئاسایشیان دەپارێزیت، پێویستی لۆجستێكی سەربازانی تورك دابین دەكات، سەربازە كۆژراوەكانی دەوڵەتی تورك لەگۆڕەپانی شەڕ دوور دەخاتەوە و سیخۆری بەسەر گەریلاوە دەكەن. بەكۆرتی لەهیچ شتێكدا كەم ناكەن، بەهەموو شێوەیەك خزمەتی ئەوان دەكەن. ئەوەی لێرەدا نیشان دەدرێت ئێرادەی دەوڵەتی توركە، ئێرادەی پەدەكە نیە. لەهەرێمی بادینان گەلێك هێز و دەوروپشت بینیان كە ئەمە دەكەوێتە خزمەتی دەوڵەتی توركەوە و ناڕەزایەتیان نیشان دا. هەندێ دەوروبەر ناڕەزایەتی بوونی خۆیان بەشێوەیەكی ئاشكرا دەردەبڕن. ئەوەتا هەر دوایی لەشاری هەولێر سێ پارتی لێدوانیاندا و پشتیوانیكردنی دەوڵەتی توركیان شەرمەزار كرد. لەبەر ئەوەش پەدەكە پەلاماریانی دا. لێرەوە بەرێزەوە سڵاومان ئاراستەی ئەو لایەنانەی ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر بەدەوڵەتی تورك نیشاندا، دەكەم.

هاوكات لەخانەقین، بەهۆی سەركەوتنی گەریلاوە گەل نوقڵ و شیرینیان بڵاوكردوە و پیرۆزیان كرد. بەرێزە سڵاویان لێدەكەم. لەكەركوك و سلێمانی و چەمچەمال و راپەڕین و زۆر شوێنی تر، هۆنەرمەندان و نووسەران و رۆشنبیران و سیاسەتمەداران داگیركەریان شەرمەزار كرد. ئێدی خیانەت و داگیركەری بەیەكەوە باس دەكرێت. بەرێزە سڵاو لە ئەوانیش دەكەم. وەكو تر لە سلۆپی گەلەكەمان بەقارەمانیەتی بەشێوەیەكی بێ ترس بەقارەمانیەتی بەسەر پۆلیس و سەربازی توركەوە رێپێوانیانكرد، ئەوانیش بەرێزە سڵاو دەكەم و رێز و حۆرمەت پێشكەش دەكەم. لە ئەوروپاش گەلەكەمان لە دژی داگیركاری دەوڵەتی تورك و خیانەت و هاوكاریی پەدەكە بە داگیركەران خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، سڵاوی خۆم ئاراستەی ئەوانیش دەكەم و رێزم هەیە بۆیان. گەریلاش خۆی لەخۆیدا مێژوو دەنووسنەوە. گەلی كوردیش لەهەموو شوێنێك ئەمە دەبینێت. ئەگەر گەلی كورد لەدژی داگیركەری و خیانەت بەئاستە بەهێزە ناڕەزایەتی نیشان دەدات و هەڵوێستێكی بەهێز نیشان دەدا لەمەدا رۆڵی گەریلا دەستنیشانكەرە. لەدژی داگیركەری دەوڵەتی تورك و پۆزسیۆنی خیانەتی پەدەكە لەنێو گەلاندا، هێزی ئازادی و دیموكراسی ناڕەزایەتی هەر رۆژ زیاتر دەبێت. دەبێت پەدەكە ئەمە تێبگات و دەست لەم سیاسەتەی خۆی بەردا. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لەهەركەس دەكەم. ئەم سیاسەتە لەدژی گەلی كوردە، لەدژی تۆیە. دەبێت تۆ بەدوای بەرژەوەندی رۆژانەدا بازدەدەی، بەڵام دەبێت بزانی كە لەكۆتاییدا تۆش هەڵدەوەشێنن. ئەگەر لەسەرەتاوە ئامانج پەكەكە بێ، لەئاستێكی تردا هەر كەس لەدەرەوەی پەكەكە بێ. گەلەكەمان بەشێوەیەكی ئاشكرا ئەمە دەردەبڕن.

خیانەت لەنێو گەلی كوردا

باشە ئەو ناڕەزایەتیەی هۆنەرمەندان، رۆشنبیران و سیاسەتمەداران لەدژی هێڵی خیانەت نیشانیاندا، بەرای تۆ بەسە؟

لەمێژووی هەموو گەلاندا هەر چۆن هێڵی ئازادی و دیموكراسیدا هەیە، هێڵی خیانەتیش هەیە. ئەم دوو هێڵە هەمیشە بەیەكەوە دەركەوتوونە. جارجاران هێڵی خیانەت، جارجارانیش هێڵی دیموكراسی و ئازادی لەم تێكۆشاندا سەركەوتوون. هەمان شت لە كوردستانیش هەیە. قسەیەكی پێشنینیان هەیە، دەڵێن، “دار كرمی لە خۆی نەبێت، دار كرمۆڵ نابێت”. گەلی كورد هێڵی خیانەت لەنێوخۆدا وەها هەڵسەنگاندوە. چۆنكە خیانەت لەنێو كوردان وەكو دەمارێكە. ئەوەی كە بەرژەوەندی خۆی لەلایەن داگیركەرانەوەیە ئەو هێڵە بەرێوە دەبەن. ئەم رەوشە لەكوردستان خاوەن بنەمایەكی مێژووییە. بەهۆی پارچەپارچە بوونی كوردستان ئەم شتانە دەڵێن. ئەگەر لە دەرەوەی ئێمە پشتیوانی نەكرین ئەوا ناتوانین ئەنجامێكی باش وەربگرین. هێزەكانی دەوروپشتی كوردستان، هێزی داگیركەرانن، ئەو هێزانەن كە لەدژی كوردستان سیاسەت بەرێوە دەبەن. لەبەر ئەوەش كەسایەتیەكانی نێو كوردان بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ ئەو هێزانە هەڵسوكەوت دەكەن و گەل هەڵدەخەڵەتێنن. بەگەل دەڵێن؛ لەچوارلاوە گەمارو دراوین، ئەگەر ئێمە لەدەرەوە پشتیوانی نەكرین، ئەوا ئێمە ناتوانین لەپێ خۆمان بمێنینەوە. تا ئێستاكە بەو وتنانە گەل هەڵدەخەڵەتێنن، بەڵام گەل دەبینێ كە راستی نەوەهایە، ئەم سیاسەتە لە خزمەتی دۆژمنی كوردانە و خزمەت بەگەلی كورد ناكات. گەلی كورد پشت بە مێژووی و بنەمای خۆی دەبەستێت، رۆحی نەورۆز دەكاتە بنەما و ئەساس بۆ خۆی. بەو رۆحە و بەو دەرفەتەی خۆی تێدەكۆشێت. ئەم رەوشە هەمیشەش بەهێزتر دەبێت.

تێكۆشانی گەلی كورد كاریگەری لەسەر هەرێمەكە و دنیا دادەنێت. ئەمڕۆكە هەركەس تێكۆشانی گەلی كورد، تێكۆشانی پەكەكە دەبینێ و هێزیان لێوەردەگرێت و هیوای مەزن دەئافرینێنن. رێبەر ئاپۆ و ژنی كورد بۆ خۆیان وەكو پێشەنگ دەبینن، لەبەر ئەوەش بەو شەڕەكەی كە دەوڵەتی تورك بەپشتیوانی پەدەكە بەرێوەی دەبات لەبەرامبەر بەخۆی وەكو مەترسی دەبینن و هەر رۆژ زیاتر ناڕەزایەتی نیشانی داگیركەری و خیانەت دەردەبڕن.

ئاخۆ ئەمە بەسە؟ بێگۆمان نا، بەس نییە. ئەم ناڕەزایەتی بەهێزتر ببێت. ئەمەش پەیوەستە بەتێكۆشانی ئێمەوە. ئەگەر ئێمە تێكۆشانێكی بەهێزتر بەرێوە ببەین، نەتەنیا لەنێو كوردان لەنێو گەلی عەرەب، لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتی، لەنێو هێزە دیموكراتیكخوازان و ئازادیخوازاندا ناڕەزایەتی بەهێز لەدژی داگیركەری دەوڵەتی تورك و هاوكاری پەدەكە نیشان بدرێت. ئەوا خۆپیشاندانی جەماوەریانەی بەهێزتر پێكبێن. لەرۆژانی سەرەتادا ناڕەزایەتی گەورە نیشان نەدرا، بەڵام رۆژبەرۆژ ناڕەزایەتیەكان بەهێزتر بوون. وەكو نموونە لەئینگلتەرا سەندیكاكان لەدژی داگیركەری هەڵوێستێكی بەهێزیان نیشاندا، سڵاویان لێدەكەم و رێز و حورمەتی خۆمیان پێشكەش دەكەم. لەگەڵ ئەوانەشدا ناڕەزایەتی بەهێزی دیموكراسی و ئازادی بەهێزتر دەبێت. لە نێو سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی عەرەبدا رۆژبەرۆژ نارەڕەزایەتی زیاتر دەبن لەبەر ئەوەی لەداگیركەری دەوڵەتی تورك و پەدەكە لەدژی خۆیان زۆریان چشتووە. لەم بابەتەدا دەمانەوێت گەلی عەرەب باشتر زانا و بەئاگا بن، ئەوانیش بەرێز و حورمەتەوە سڵاو دەكەم. دەبێ كار و ئەركی خۆیان بەهێزتر بەرێوە ببەن.

تێكۆشانێكی رەوا و مافدار بەرێوە دەبەین

هەرچۆن چاوەڕوانی لەئێمە هەیە؛ گەریلاكان لە زاپ و ئاڤاشین زەبری مەزن لەدۆژمن دەدەن و دەیانەوێت كۆتایی بەئاكەپە ـ مەهەپە بینن. چۆنكە بەكۆتاهاتنی ئاكەپە ـ مەهەپە بەواتای ئەوەیە كە كوردان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی لە دەرد و نەخۆشییەكی مەزن رزگاریان دەبێت. لەبەر ئەوەش كە گەریلا بەهەموو شێوەیەك لەبەرامبەر هەموو جۆرەکانی هێرشی سەربازی، تانک، تۆپ، فڕۆکە و چەكی كیمیایی بەشێوەیەكی بێ وێنە بەرخۆدان دەكات. ئەمەش هیوای گەلان بەهێزتر دەكات كە زیاتر خاوەنداری لەتێكۆشان بكەن. ئەمەش بێگۆمان هەرچی بچێت، مەزنتر و بەرفراوانتریش ببێ. بۆ بەجێهێنانی ئەمەش بەتایبەتی ژنان و گەنجان رۆڵی خۆیان بەباشی بەرێوە ببەن، چۆنكە دەوڵەتی تورك بەپشتیوانی پەدەكە دەیەوێت گەلی كورد لەناو ببەن. مافمان كە لەدژی ئەم هەڵوێستە چی لەدەستمان دێ دریغی نەكەین. ئێمە تێكۆشانێكی مافدارانە و رەوا بەرێوە دەبەین. ئەوەی كە نەڕەوا و نەراستە دەوڵەتی توركە. دەوڵەتی وڵاتمان داگیر بكا و ئێمە لەناو ببات. لەدژی ئەمە ناڕەزایەتی نیشاندا ئەركێكی مێژوویی و ئەركێكی دیموكراسیبوونە. لەبەر ئەوەش كە كوێ دەبن با ببەن دەبێت گەلەكەمان بەتایبەتی ژنان و گەنجان رۆڵی خۆیان بەباشی بەرێوە ببەن.

گەریلا لەرێبەر ئاپۆ هێز دەگرێت

لەبەرامبەر بەداگیركەری هەروەكو ئێوەش قسەتان لەسەر کرد، گەریلا بەقارەمانێتی بەرخۆدان دەكات. لەچیا بەچەكی تاكەكەسی لەدژی هەموو شێوەیەكی تەكنەلۆجیای قورس، چەكی كیمیایی بەرخۆدان دەكەن. ژنان و گەنجانی كورد ئەم هێز و ورەیە لەكوێوە دەهێنن؟ دەتانەوێت چی بۆ هێزەكانی گەریلا بڵێن؟

سڵاوم ئاراستەی گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار دەكەم. ئێمە قەرزاری ئەوانین. بەراستی مێژوو دەنووسنەوە. رۆحیان بەبەر هەركەسدا كردووەتەوە. هیوای دیموكراسی و ئازادی بۆ هەركەس مەزن دەكەن. لەبەر ئەوەش لەزۆر شوێنی دنیا دەبێت بەشێوەی گەریلایی تێكۆشانیان بەرێوە بردووە، بەڵام هیچ كام لەو تێكۆشانانە وەكو ئەوەی هەپەگە و یەژئا ـ ستار لەو هەلومەرجانەدا جێگایان نەگرتووە ونەبووە. چونکە لەهەلومەرجی هەرە زەحمەت و قورسدا مێژوو دەنووسنەوە. ئەو شەڕەی بەرێوەی دەبەن، شەڕی روومەتە. شەڕێكە نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەكات. نرخی مرۆڤایەتی بەرز دەكاتەوە. لەبەر ئەوەش ئەم مێژووە نەتەنیا بۆ گەلی كورد، بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەنووسنەوە.

ئەم هێزە لەكوێوە وەردەگرن؟ لەرێبەر ئاپۆ وەریدەگرن. لەئایدئۆلۆژی، فەلسەفە و بەرخۆدان و بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ وەریدەگرن. لەتێكۆشانی خۆیان بۆ گەلەكەمان و مرۆڤایەتی وەریدەگرن. ئەگەر دڵسۆزیەكی بەهێزیان نەبووبا، ئەگەر بەتەواوەتی خۆیان بۆ بەجێهێنانی دیموكراسی و ئازادی تەرخان نەكردبا، نەیاندەتوانی لەو هەلومەرجە زەحمەت و قورسەدا تێكۆشانێكی بەوشێوەیە بەرێوە ببەن. لەبەر ئەوەی كە لەدژی كیمیاباران، بۆردوومانی فڕۆكە، تانک و تۆپ و تەكنەلۆجیای هەرە پێشكەوتوو تێكۆشان بەرێوە دەبەن، بۆردوومان تەنیا چوارجاران نییە؛ بەڵكۆ هەمیشەییە. بەهیچ شێوەیەك راناوەستێ. هەركاتژمێر بەتۆپ و دەبابە و فرۆكە بۆردوومان دەكرێن. كیمیاباران كردنیش نەجارێكە، نە لەشوێنێكە، دووشوێنە، لەهەرشوێنێك بەدەیانجار كیمیاباران دەكرێن. واتا هەموو دەرفەتی توركیا بەكاردێنن.

پەدەكەش دەرفەتەكانی خۆی هەموو خستووەتە خزمەت توركیاوە. ئەو دەرفەتانەی خستوونەتە كار تەنیا هی خۆیان نیە، هی ناتۆیە، بەمشێوەیە هێرش دەكەن. ئەو شەڕەی بەرێوە دەچێت لەپێش چاوانە. وەكو ئەوەی لەدژی توركیا بەرێوە دەچێت دیار دەبێت، بەڵام بە ئەساسی لەبەرامبەر بەناتۆیە. چونکە ناتۆ هەر لەسەرەتاوە تا ئێستاكە لەدژمان شەڕ دەكات و پشتیوانی دەوڵەتی تورك دەكات. ئەگەر بەمشێوەیە نەبا نەیدەتوانی بەم ئەندازەیە خۆی لەسەر پێ رابگرێت. ئەمەش راستیەكە. لەبەر ئەوەش سڵاوم ئاراستەی ئەو گەریلایانە و رێز و حورمەتی خۆمانیان پێشكەش دەكەم. ئەوانیش دەزانن كە پەكەكە تەنیا بۆ گەلی كورد شەڕ ناكات، بۆ گەلی هەرێمە و بۆ هەموو مرۆڤایەتی تێكۆشان دەكات. نوێنەرایەتی ئازادی و دیموكراسی و نرخی عەداڵەتی مرۆڤایەتی دەكات. ئەگەر هەموو شتی خۆیانیان خستووەتە خزمەتی ئەو نرخانەوە لەبەر ئەم شێوە تێگەیشتنەیە. لەبەر ئەوەش لەو هەلومەرجانەدا تێكۆشان دەكەن. ئەمەش لەنێو گەلی كورد، دۆستانمان و مرۆڤایەتی و هێزە دیموكراتیكخواز و ئازادیخوازەكاندا رۆح و هیوایەكی مەزنی بۆنیادناوە. ئەگەر لەئێستادا گەلەكەمان لەچواربەشی كوردستان و دەرەوە خاوەنداری لەگەریلا دەكەن هۆكارەكەی ئەوەیە كە گەریلا تێكۆشانێكی بێ وێنە بەرێوە دەبات.

ئەگەر گەریلا فیدایانە شەڕ و بەرخۆدانی نەكردبا، ئەگەر زەبری جەرگبڕی لەدۆژمن نەخستبا، گەلی كورد و دۆستانی كورد خاوەنداریان لەبەرخۆدانی گەریلا نەدەكرد. خاوەنداری گەل و دۆستانمان لەگەریلا، خاوەنداری لەخۆیانە. چونکە گەریلا بۆ ئەوان ژیانیان لەدەستدەدەن، نە بۆ خۆیانە. بۆ خۆیان شتێكیان ناوێت. ئەگەر بۆ خۆیان شتێكیان بوویستبا، ئەوا لەو هەلومەرجانەدا رۆژێكیش ئیدارەی نەدەكرد و بەرخۆیشی نەدەدا. لەو هەلومەرجە زەحمەتەدا بۆ نرخ، شۆناس، داهاتووی گەلی كورد بەتایبەتی بۆ باشوری كوردستان ژیانیان لەدەست دەدەن.

لە هەموو کەسێک زیاتر پێویستە خەڵکی باشور خاوەنداری لە گەریلا بکات

گەلی باشورمان رووبەرووی کیمیاباران بووەتەوە. بە هەزاران شەهیدیان هەیە، برینداریان هەیە. کیمیاباران بۆ گەلی کورد بە واتای چی دێت، بە بۆچوونی من گەلی باشوری کوردستان لە هەموو کەس زیاتر دەزانێت ئازاری چۆنە. ئەمڕۆ گەریلا لەدژی کیمیاباران شەڕ دەکات. بۆیە پێویستە گەلی باشور لە هەموو کەس زیاتر خاوەنداری لە گەریلا بکات. لەبەرئەوەی گەریلا سورە لەسەر شەڕی دژی کیمیاباران. رێگە نادات دەوڵەتی تورک و پەدەکە دەسەڵات بەسەر باشوری کوردستاندا بسەپێنێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەوە بزانێت. ئەگەر دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئەنجام بەدەست بهێنن، هیچ شتێک بە ناوی باشوری کوردستان نامێنێت. هیچ پارتێک لە باشور لەسەر پێ نامێنێتەوە. هەمووان تەسلیم دەکەن و بێ ناسنامە دەکەن و دەیکەن بە کۆیلە. هەرچەندە گەریلا رێگری لەوە کردبێت، بەڵام پەدەکە و دەوڵەتی تورک دەیانەوێت هەناسەی هەموو کەسێک بگرن.

بۆ ئەوەی دۆخێکی بەو شێوەیە دروست نەبێت، پێویستە خاوەنداری لە گەریلا بکرێت. خەڵکی هەرێمی سۆران و بادینان، هەموو کورد، هەموو سیاسەتمەدار، پارت و دەزگاکان پێویستە لەبەرانبەر داگیرکەری بوەستنەوە. تێکشکاندنی داگیرکەری خزمەتێکی زۆری ئەواند ەکات. سەرچاوەی کێشەکان تورکیا و پەدەکەیە. بۆ چارەسەری، بە تەنها یەک رێگە هەیە، ئەوەیش تێکشکاندنی دەوڵەتی تورکە لە زاپ. ئەو ەبە هاوکاری و پشتگیری گەل دەبێت. بە تایبەتی رۆڵی گەلەکەمان لە باشور گرنگە. ئەگەر تورک لە زاپ تێکبشکێت، لە ئەنقەڕەش ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێن. پەکەکە بەم شێوەیە تێدەکۆشێت. پەکەکە دەیەوێت گەلی کورد و هەموو پارچەکان لەم بەڵایە رزگار بکات. دەیەوێت گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی لەم بەڵایە رزگار بکات. بۆیەش پێویستە هەموو کەسێک تێبکۆشێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەم راستیە بزانێت، لەگەڵ راستیەکاندا بێت. بانگەوازیمان بۆ هەموو کەسێک لەسەر ئەم بناغەیەیە.

ئەرکی هەموو کەسێک لە بەرانبەر رێبەر ئاپۆ هەیە

مرۆڤ دەتوانێت داگیرکەری دەوڵەتی گتورک وەک بەردەوامی سیستمی ئەشکەنجەی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ببینێت؟ لە لایەکی دیکەوە کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە، ئێوە ئەم تێکۆشانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

لە ئێستادا کەمپەین بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە، پێویستە هەموو کەسیک بەشداری لە کەمپەینەکەدا بکات. نە تەنها کورد، ئەو کەسانەی دژی زوڵم، فاشیزم و دەسەڵاتن، ئەوانی بەهای مرۆڤایەتی دەپارێزن، سروشتیان خۆشدەوێت، ئەوانەی دیموکراسی و ئازادیان دەوێت، پێویستە بەشداری لە کەمپەینەکەدا بکەن. ئەم کەمپەینە بە تەنها بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نییە، خزمەتی چارەسەری پرسی کورد دەکات. خزمەتی دیموکراتبوونی تورکیا دەکات. لەبەرئەوەی رێبەر ئاپۆ کەسێکی ئاسایی نییە. بۆ مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت. بە تەنها نوێنەری کورد و کوردستان نییە. رێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە کەسایەتی گەلی کورددا نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی دەکەن. باشە مرۆڤایەتی چۆن لە دەستی سیستمی دەسەڵات و مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم رزگاری دەبێت؟ پەکەکە لەسەر ئەم بناغەیە تێدەکۆشێت. ئەوانەی کتێبەکانی رێبەر ئاپۆ دەخوێنن، ئەوانەی بەرگرینامەکەی دەخوێنن، ئەمە دەبینن. ئەو کەسانەی خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ دەکەن.

بە تایبەتی ئەو کەسانەی بە بەهێزی کەمپەینەکە بەڕێوە دەبەن پێویستە کورد بن. ئەوانەی پێشەنگایەتی دەکەن، پێویستە گەنجان و ژنان بن. هەر تاکێکی کورد، ئەرکێکی لە بەرانبەر رێبەر ئاپۆ هەیە. بۆ دەرکەوتنی رێبەر ئاپۆ لە زیندان، پێویستە هەموو کەسێک تێبکۆشێت. ئەمە بە تەنها ئەرکی میلیتانەکانی پەکەکە نییە، ئەرکی هەموو ئەو گەلەیە کە لەگەڵ پەکەکەیە. ئەرکی هەموو گەلی کوردە. ئەوانەی خۆیان بە کورد دەزانن، وڵاتپارێزن، خۆیان بە دیموکرات و سۆسیالیست و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ دەزانن، بەرگری لە مافی ژن دەکەن، پێویستە ئەم ئەرکە هەڵبگرن. ڕێبەری مرۆڤایەتیە. راستی ڕێبەرتی بەم شێوەیەیە. ئەگەر سیاسەتێکی دڕندانە لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، بەم هۆیەوەیە. دەوڵەتی تورک ئەم سیاسەتە بەڕێوە نابات. هەرچەندە لە پراکتیکدا دەوڵەتی تورک هەیە، بەڵام خیانەتکارانی کوردیش هەن. هەر کەسێک لەگەڵ دەوڵەتی تورک هاوکاری بکات، ئەم سیاسەتە بەڕێوە دەبات. ئەوانەی پێشەنگایەتی سیستمیی کاپیتالیست دەکەن، ئەوانەی دەستیان لە پیلانگێڕێ نێودەوڵەتیدا هەبوو، ئەوانەی ئەمڕۆ تەئکید لەسەر پیلانگێڕی دەکەنەوە، هەمووان دەستیان هەیە. سیستمی ئیمڕالی بە هاوکاری هەمووان دروستکراوە. دەیانەوێت هەموو رۆژێک ڕێىەر ئاپۆ لە سیستمەکەدا لەناوببەن.

لە کەسایەتی رێبەر ئۆجالاندا دەیانەوێت مرۆڤایەتی لەناوببەن

لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا دەیانەوێت، پەکەکە، گەلی کورد، مرۆڤایەتی و هیوای مرۆڤایەتی لەناوببەن. سیاسەتی بەرانبەر رێبەر ئاپۆ، گەمان سیاسەتە کە لەبەرانبەر گەلی کورد ئەنجام دەدرێت. دەوڵەتی تورک دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە. بۆ ئەوەی هەموو گەل لەناوببات، گەلی کورد کەم مابوو لەناوبچێت. رێبەر ئاپۆ بەم هۆیەوە دەستی بە تێکۆشان کرد. نە تەنها کورد مرۆڤایەتی هەستاندەوە، گەلی مردووی زیندوو کردەوە و ژیاندیەوە. بۆیەش دەیانەوێت لەناوی ببەن. دەڵێن کە ڕێبەر ئاپۆمان بێکاریگەر کرد. بە ئاسانی دەتوانین تێکۆشانی پەکەکە و گەلی کورد بێکاریگەر بکەین. سیاسەتێکی قێزەون بەڕێوە دەبەن. ئەو سیاسەتەی لەسەر رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت لە سەر هەموو کوردستان کاریگەری زۆر هەیە. شەڕی زاپ، ئاڤاشین، بەردەوامی ئەو سیاسەتەیە. ئەگەر لە باکور، باشور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات، گەل دەکوژرێت و ئەشکەنجە و دوور دەخرێتەوە، سیاسەتی تواندنەوە ئەنجام دەدرێت، دیموگرافیا دەگۆڕدرێت، شەڕ گوڕ دەکرێت، هەموو بەم هۆیەوەیە. سیاسەتی قڕکردنە. باشە کێ لە بەرانبەر ئەم سیاسەتە دەوەستێتەوە؟ بێگۆمان رێبەر ئاپۆیە. بۆیەش سیاسەتی قڕکردن لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەرەو پێشەوە دەبرێت، هەمان شت لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت و سیاسەت لەسەر ئەم بناغەیە دەکەن.

لە زیندانەکان سیاسەتی چۆکپێدانان دەسەپێنرێت

لەبارەی زیدانیانی ئازادی، شۆڕشگێران نێو زیندانەکانی فاشیزم راگەیەنراو بڵاودەکرێنەوە. فاشیزم ئەو کەسانەی کە سزاکانیان تەواو بووە ئازاد ناکات. هەندێکیان لەژێر ئەشکەنجە دەکوژێت و رووبەرووی مەرگیان دەکاتەوە. لەبارەی ئەم دۆخەوە رای ئێوە چییە؟

دەوڵەتی تورک سیاسەتی قڕکردن لەسەر کورد پەیڕەو دەکات. دەیەوێت هەموو شتێکی کورد لەناوببات. ئەم سیاسەتەش زیاتر لە زیندانەکان پەیڕەو دەکات. لەبەرئەوەی سیاسەتی قڕکردن لەوێ بە بناغە دەگیرێت. کێن ئەوانەی لە زیندانەکانن؟ ئەوانەی لەبەرانبەر سیاسەتی قڕکردن دەوەستنەوە و تێکۆشان دەکەن، لە زیندانەکاندان. ئەم سیاسەتە لە زیندانەکاندا خۆی پیشان دەدات. ئەو سیاسەتەی ئەمڕۆ لە زیندانەکاندا دەکرێت، سیاسەتی قڕکردنە. دەیانەوێت ئیرادەیان بشکێنن و تەسلیمیان بکەن و بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریان بهێنن. لەبەرئەوەی دەیانەوێت گەلی کورد و کوردستان لەناوببەن، کوردستان بکاتە دەوڵەتی تورک. دەیانەوێت کورد بکەن بە تورک. هەموو شتێک لە دەستی کورد دەربهێنن و بۆ خزمەتی خۆیان بەکاربهێنن. بۆ ئەوەی ئەنجام بەدەست بهێنن، پێویستە یەکەمجار لە زیندانەکان سەربکەون. لەبەرئەوەی ئەوانەی لە زینداندان، لەدژی دەوڵەتی تورک تێدەکۆشن. ئەگەر کورد لەناوببات، ئەندام لە زیندان بە دەست بهێنێت، ئەنجام بەدەست دەهێنێت. بۆیەش لە زیندانەکان سیاسەتی دڕندانە بەکاردەهێنێت. لە جیهان زۆر شۆڕشگێر زیندانیکراون. بەڵام ئەو سیاسەتەی لە زیندانەکانی تورک دا پیادە دەکرێت لە هیچ شوێنێکی جیهان نەبینراوە.

لە جیهاندا زۆر کەس راپێچی زیندانەکان کراون، بەڵام هیچ وڵاتێک بە ئەندازەی دەوڵەتی تورک مرۆڤی زیندانی نەکردووە. نەک یەکجار بە دەیان جار دەستگیرکراون. ئەمڕۆ ٣٠٠ هەزار کەس لە زیندانەکاندا. ئەو کەسانەن کە بۆ کورد و کوردستان تێدەکۆشن، هەمووان لە زیندانن. تۆڵەیان لێدەکەنەوە. دەڵێن چۆن ئێوە خاوەنداری لە کورد و کوردستان دەکەن، چۆن بەرخۆدان دەکەن، چۆن ئێمە قبوڵ ناکەن، ئەمە چارەنوستان دەبێت و بۆچی ناکشێنەوە. ئێمە لەناوتان دەبەین، ئێوەش پێویستە قبوڵی بکەن. ئەوانەی قبوڵی ناکەن، رووبەرووی ئەشکەنجە دەبنەوە، سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێنرێت.ژیانیان لێ حەرام دەکەن و نەخۆشیان دەکەن، چارەسەریان بۆ ناکەن. سزاکانیان درێژ دەکەنەوە. واتە هەرچیەکیان لەدەست بێت، دەیکەن. لەبەرئەوەی سیاسەتی چۆکدانان پەیڕەو دەکەن. واتە سیاسەتی قڕکردن پەیڕەو دەکەن. ئەمەش لە کەسایەتی زیندانیاندا پەیڕەو دەکەن.

بە کردەوەکانیان لە زیندان دەیانەوێت پەیام بە کورد بدەن

بە کردەوەکانیان لە زیندان دەیانەوێت پەیام بە کورد بدەن. دەیانەوێت بڵێن، کێ بۆ کوردستان خەبات بکات، چارەنوسی زیندان، لە زیندانیش مردن و ئەشکەنجەیە. دەڵێن کە ئەگەر ناتانەوێت راپێچی زیندان بکرێن، ئەشکەنجە بدرێن، دەست لەم تێکۆشانە هەڵگرن. پەیامێکی بەم شێوەیە دەدەن. هەموو رۆژێک لە زیندانەکان کورد دەکوژرێن. بەشێکە لە ئێعدام. بەو قسەیەی کە دەڵێت من ئیعدامم نییە، خیهان هەڵدەخەڵەتێنن. بەڵام ئیعدام لە پراکتیکدا بەڕێوە دەبرێت. هەروەها رێگە نادرێت، تەرمەکان بە رێوروسمی ئاینیش بەڕێبکرێن. رێگە نادرێت تەرمەکان سواری ئۆتۆمبێڵەکان بکرێن. رێگە بە خانەوادە و کەسوکاریان بدرێت، تەرمەکانیان ببینن. لە جیهاندا شتێکی بەم شێوەیە هەیە؟ سیاسەتێکی زۆر دڕندانەیە. گەلی کورد لەدژی ئەمە چۆن سیاسەت دەکات، لە زیندانەکانیش بەم شێوەیە سیاسەت دەکرێت. ناتوانن ئیرادەیان بشکێنن. لەبەرئەوەی ناتوانن ئیرادەیان بشکێنن، یاسای پەشیمانیان دەرکرد، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت بچنە دەرەوە، قەبول بکەن. ئەگەر سیاسەتی قڕکردن نەبوایە، لە زیندانەکاندا ئەو یاسایەیان دەرنەدەکرد. چۆن لە زاپ لەبەرانبەر گەریلا ئەنجامیان بەدەست نەهێنا، ئیرادەیان نەشکاند و گورزی گەورەیان بەرکەوت، بۆیەش سەری لێشێواوە و چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت، لە زیندانەکانیش یاسای پەشیمان و کۆمەڵکوژی بەڕێوە دەبەن.

بەرخۆدانی گەریلا و بەرخۆدانی زیندانەکان تەواوکەری یەکدین

ئەمە نیشانەی چییە؟ نیشانەی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک ئەنجامی بەدەست نەهێناوە، تێکۆشان گەورە دەبێت و گورزی بەردەکەوێت. رۆژ بە رۆژ تاوانبارتر دەبێت. بۆیەش دەترسێت و ئەم کارە دەکات. ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەکات. دەڵێن، گەلی کورد شکستی هێنا، هەرچیەک بکەین ناتوانین ئەنجام بەدەست بهێنین. لەبەرئەوەی هەموو دەرفەتەکانی بەکارهێناوە و ئەنجامی نییە. ئەم جارە دەستی بە چی کرد؟ چەکی کیمیایی بەکارهێنا. بە ناوی یاسا دڕندەیی دەکات. ئەوەش سوودی نەبوو، بە کوشتن، ئیعدان، دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. بۆیەش سڵاوی خۆم پێشکەش بە هەڤاڵانی زیندان دەکەم کە خۆڕاگری دەکەن. ڕێزی خۆم پێشکەش دەکەم. ئەم کەلتورەی تەڤگەری ئازادی لە زیندانەکانە. ئەمە کەلتوری فەلسەفە و ئایدۆلۆژی رێبەر ئاپۆیە.

ئەم کەلتورە رۆحی نەورۆز بەرەوپێشەوە دەبات. ئێستا رۆحی ئاپۆیی لەگەڵ نەورۆز یەکیان گرتووە و لە زیندانەکان پێشکەوتووە. هەم لەنێو دۆخی زۆر سەختدا پێشکەوتووە. بڕوام هەیە، بەرخۆدانی زیندانەکان سیاسەتی دەوڵەتی تورک تێکدەشکینێت. هەر وەک چۆن گەریلا دەوڵەتی تورکی تێکشکاند، ئەوانیش لە بەرەی خۆیان تێکیدەشکێنن. بەم شێوەیە بەرخۆدانی گەریلا و زیندان یەکدی تەواو دەکەین. ئەم رۆحە لەنێو گەلیشدا بەهێز بووە. هیوای بە مرۆڤایەتی داوە. دڕندەیی تورک لەسەر گەلی کورد دەبینرێت، دڕندەیی سەر گەریلا و زیندانەکان دەبینرێت و لەبەرئەوەش گەلی کورد سەری دانانەوێنێت، بە قاڕەمانی وفیداکاری تێدەکۆشێت، ئەمەش هیوایەکی گەورەیە. پێویستە ئەمە بەردەوام بێت.

ئیرادەی گەلی کورد ناشکێنرێت

دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی، پەدەکە، ناتۆ، ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئیسرائیل و ئەوانەی دیکە، پێویستە بزانن کە هەرچیەک بکەن، ناتوانن ئیرادەی پەکەکە، گەریلا، هەڤاڵانی زیندان و گەلی کورد بشکێنن. چەند جار بیانەوێت ئیرادەی کورد بشکێنن، تۆڕەیی گەلی کورد زیاتر دەبێت. تۆڕەیی پەکەکە زیاتر دەبێت، ئەوان تێکدەشکێنێت. لەبەرئەوەش تێکۆشانمان نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتن دەهێنێت. ئێمە دەمانەوێت هیوا و بڕوای مرۆڤایەتی بەرەو پێشەوە بچێت. لەسەر ئەم بناغەیە تێدەکۆشین. هەرچەندە باجەکەی قورس بێت، ئێمە باجەکەی دەدەین. پێشتریش باجمان داوە و ئێستاش دەدەین و سبەینێش دەدەین. کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت. لە کۆتاییدا ئەوان شکست دەهێنن. گەلی کوردی گەورە سەردەکەوێت. ئەمەش بۆ هەموو لایەک قازانج و سەرکەوتنە.