١٠ گەلاوێژ ٢٠٢٢

هۆزات: دروسترین ڕەخنەلەخۆگرتنی بەڕێوەبەریی عێراق داننانە بە بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دا

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، پێویستە بەرێوەبەریی عێراق و پەدەکە پێش هەموو شتێک حسابی فەرمانی سەر ئێزدیەکان بدەن و وتی: “دروستترین ڕەخنەگرتن لەخۆ لەلایەن عێراقەوە داننانە بە بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دا”.

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا، هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی شەنگال و هەوڵەکان بۆ داخستنی هەدەپە کرد و بانگەوازیشی بۆ کوردستانیان هەبوو.

دەبینرێت تورکیا سوودێکی زۆر لەشەڕی ئۆکرانیا وەردەگرێت. ئایا لە دۆخێکی وەهادا دەکرێت تورکیا بەبێ ڕەزامەندی و ئاگاداریی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات؟

لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیادا تورکیا خۆی خستە بەرەی ناتۆوە. ئەردۆغان بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لە ئەمریکا و ئەوروپا بۆ درێژەدان بە سیاسەتی جینۆسایدکردنی کوردان و مانەوەی لە دەسەڵاتدا هەڵگەڕایەوە و خۆی خستەوە باوەشیان. قورسایی خستە سەر باشکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو و میسر و یۆنان و ئەرمەنستان. بێگومان ئەو هەرگیز پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا لەناونەبردووە. پێش هەموو شتێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر پشتگیرییەکی گەورەی چەکی بە ئۆکرانیا کرد. هەر خۆی پێش جەنگ ئەوان پێکەوە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەریان دروست دەکرد. دیکتاتۆر ئەردۆغان بۆ هاوسەنگی لەگەڵ ڕووسیادا ناوە ناوە پەیامی نەرم بۆ ڕووسەکان دەنێرێت، بەڵام لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ئەمەریکا و ناتۆ دەجوڵێتەوە.

لەم دواییانەدا داخستنی ئاسمان بە ڕووی ڕوسیادا پێویستی بە جموجوڵ لەگەڵ ناتۆدا هەبوو. لە بەرامبەر ئەوەشدا خواستی بۆ سیاسەتی پاکتاوکردنی کورد زۆر زیاتر لەوەی هەیە پشتیوانیی ئەمریکا و ناتۆ بە دەست بهێنێت. ئەو پێی وابوو، کە ڕووسیا بە هەستیاریی لە ژێر گوشار و هێرشی قورسدا بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا هەڵسوکەوت دەکات، هەوڵیدا سوودیش لە ڕووسیا وەربگرێت. بەکارهێنانی پێگەی جیۆ – سیاسی و جیۆ – ستراتیژیی خۆی، سوودی لە هەڵوێستی ئەمریکا و ڕوسیا وەرگرت، کە گرنگی بە پێگەی تورکیا دەدەن، هێرشی داگیرکاری و جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کوردی زیاتر کرد. ئاشکرایە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر زاپ بە بەکارهێنانی هەلومەرجی ڕەخساوی سیاسی دەستی بە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر زاپ کرد. ئەوەندەی دەبینرێت، ئەمریکا و ئەوروپا تاوەکو ئێستا لە دژی ئەو داگیرکارییە هەڵوێستیان نەبووە.

ئەوانەی ڕووسیایان بە داگیرکاری تۆمەتبار کرد و قیامەتیان دروستکرد، لە دژی داگیرکاریی و هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک یەک قسەش ناکەن. ئەوانەی داگیرکاریی ڕوسیا شەرمەزار دەکەن لە بەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییە هەمەلایەنەکان و داگیرکارییەکانی تورکیا خۆیان کەڕ و کوێر و لاڵ دەکەن. ئێمە ڕەخنە لەو سیاسەتە قێزەون و دووڕووییەی ئەمریکا و ئەوروپا دەگرین و ڕەتیدەکەینەوە. ئەمریکا و ئەوروپا بەو هەڵوێستە دەبنە هاوبەش لە جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کوردان دا. تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن. سوپای تورک لە کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانێکی جەنگییە. بایدن کە دەڵێت، پێویستە پوتین لە لاهای دادگایی بکرێت، لە بەرامبەر تورکیادا، کە چەکی کیمیایی دژی کورد بەکاردەهێنێت بێدەنگە. تۆ بۆچی لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بێدەنگی؟ بۆچی ڕێگە بە ئەردۆغانی دیکتاتۆری فاشیست و پاکتاوکار دەدەیت؟ ئەوانەی دەبنە شەریک لە پاکتاوکردندا لە بەرامبەر ویژدان و مێژووی مرۆڤایەتیدا نەفرەتیان لێ دەکرێت.

هەر وەک چۆن هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا بە مۆڵەت و ڕەزامەندیی ئەمریکا ئەنجام درا، هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باشوریش بە مۆڵەت و ڕەزامەندیی ئەمریکا ئەنجام دەدرێن. ئەمریکا بۆ ئەوە دوو ئامانجی بۆ خۆی داناوە. یەکەم، لە ڕێگەی تورکیاوە کە وڵاتێکی ناتۆیە هەبوون و بەژەوەندیی خۆی لە هەرێمەکە دەپارێزێت، هێزی خۆی بەهێز دەکات و بەم شێوەیە بە ئاسانی سیاسەتی خۆی لە سەر ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست دا دەسەپێنێت. هۆکاری دووەم و سەرەکی ئەوەیە، کە تەڤگەری ئازادیی کورد بێکاریگەر بکات، دەیەوێت درێژە بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بدات و بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادی لەناوببات و ئەو نرخ و بەهایانە، کە بە تێکۆشان دروستراون بخاتە خزمەتی خۆیەوە. ئەمریکا دەڵێت: “نەخێر بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، بەڵێ بۆ ئەو تێکۆشان و نرخ و بەهایانە، کە دروستیانکردووە، ئەویش بەو ئەندازەیەی خزمەتی خۆی بکات”. بێدەنگی لە بەرامبەر هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک دەرەنجامی پشتگیرییەکانی ئەمەریکایە لەو هێرشانە. ئەمریکا ئەگەر بیەوێت دەتوانێت ئاسمانی عێراق بەڕووی تورکیادا دابخات. ئاسمانی عێراق بە بەهۆی دەستپێشخەریی ئەمریکاوە بەکاردێت. عێراقیش جیاواز لە ئەمریکا هەڵسوکەوت ناکات. ئەمریکا ئاسمانی عێراقی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کردووەتەوە.

حکومەتی عێراق لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵیدایە دیوارێک لەسەر سنووری ڕۆژئاوا دروست دەکات. لەم دواییانەشدا هێزێکی پێکهاتوو لە چەکی قورسیش لە شەنگال بڵاو کرانەوە. لەگەڵ دروستکردنی دیوار لە شەنگال، هەوڵیش دەدات هێزەکانی یەبەشە/یەژەشە چەک بکات. ئێوە ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

خەڵکی عێراق هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئێزدیەکان – شەنگال دا نییە. ئەوەی کێشەی لەگەڵ شەنگالدا هەیە حکومەتی کازمییە. حکومەتی کازمی بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا و ئەمریکا و پارتی (پەدەکە) هەڵوێستی هێرشبەرانەی گرتووەتەبەر. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، بە ناوی تورکیا و پارتی (پەدەکە)ەوە هێرش دەکاتە سەر شەنگال. کازمی ئەو بەڵێنانەی بەتورکیا و پارتی داوە و جێبەجێیان دەکات. ئەگەر تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) نەیانخواستایە کازمی نەک نەیدەتوانی دیوار لەسەر سنووری شەنگال و ڕۆژئاوا دروست بکات، بەڵکو نەیشیدەتوانی تێلی دڕکاویش دابێت. بێگومان ئامانجەکە بڕینی پەیوەندیی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوا و گەمارۆدانی شەنگال و ڕۆژئاوایە. پرۆژەی گەمارۆدانی شەنگال پلانەکەى لەلایەن تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە دانراوە و بەو شێوەیەی تورکیا و پەدەکە دەیانەوێت کار بۆ جێبەجێکردنی دەکرێت.

هەروەها دەوترێت بلۆکە کۆنکرێتییەکان و کەرەستە کۆنکرێتییەکانی دیوارەکە لەلایەن تورکیاوە دابین کراوە و پارتیش (پەدەکە)ش پشتگیریی دەکات. ئەم دیوارە درێژەی ئەو دیوارەیە، کە تورکیا لەسەر سنووری ڕۆژئاوا دروستیکردووە. هێرشەکەی کازمی بۆ سەر شەنگال لە کاتێکدایە، کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر زاپ، ئەمەش گومان دروست دەکات، کە لەسەر بنەمای پلان و پیلانێک لەگەڵ تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کاردەکات. کازمی بەم شێوەیە هەم ڕەوایی بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشور دەدات و هەم هەوڵ دەدات بە فشارخستنە سەر ئیدارەی شەنگال ئیرادەیان بشکێنێت و بەوەش خەڵکی شەنگال و ئاسایشەکەیان و هێزەکانی یەبەشە ڕادەستی خۆی بکات.

تورکیا و پارتی (پەدەکە) دەیانەوێت دوژمنایەتی بخەنە نێوان عێراق و ئێزدیەکان. ئەم سیاسەتە بۆ عێراق و کازمی سوودبەخش نییە. دوژمنایەتی بەرامبەر ئێزدیەکان بە قازانجی عێراق نییە، بەڵکو زیانی گەورە بەعێراق دەگەیەنێت. ئێزدییەکان یەکێکن لە کۆمەڵگە هەرە چەوساوەکانی مێژوو. تا ئێستا ٧٤ فەرمانیان لە دژ ئەنجامدراوە. دواین فەرمانیش بەو هۆیەوە ڕوویدا، کە سوپای عێراق و پێشمەرگە شەنگالیان ڕادەستی داعش کرد. عێراق و پارتی (پەدەکە) بەرامبەر بە ئێزدیەکان تاوانبارن و دەبێت داوای لێبوردن بکەن و ڕەخنە لە خۆیان بگرن. پێویستە خۆبەڕێوەبەریی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە پێش هەموو شتێکەوە حسابی فەرمانی کۆتایی سەر ئێزدییەکان بدەن. داواکانی ئێزدییەکان لەچوارچێوەی دەستووری عێراق و ڕێوشوێن تەحمولی دێموکراسیدا هەڵبسەنگێنرێت. راستەقینەترین ڕەخنە، کە عێراق دەبێت لە خۆی بگرێت ئەوەیە، کە دان بە بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دا بنێت.

ئیدارەی شەنگال لەلایەن ئەنجومەنی گەلی شەنگالەوە، هەبوونی ئایاسشی سەر بەو ئەنجومەنە چ زیانێک بەبەرژەوەندییەکانی عێراق دەگەیەنێت؟ ئەوە نەک زیانی بۆ عێراق نییە، بەڵکو بەوە دەتوانێت زیاتر بەرەوە پێش بڕوات، بەهادار بێت و دێموکراسی لە عێراق بەهێزتر بکرێت و یەکێتیی بەهێز بکرێت. داننان بە ئیدارەی ئێستای شەنگال دا بەپێی دەستووری عێراقە. لەدەستووری عێراقدا کەمینەکان و باوەڕە دێرینەکان و گرووپە ئیتنیکیەکان مافی خۆبەڕێوەبەرییان پێدراوە. ئەم مافەش لەدەستووری عێراقدا دانی پیادانراوە. ئەگەر دەوڵەتی عێراق و حکومەتی کازمی مەرجەکانی دەستووری عێراق قبوڵ بکەن، داننانیان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە شەنگال دا ئەوان لە ناو ئێزدییەکان زیاتر ڕێزدارتر و بەهێزتر دەکات.

کۆمەڵگای شەنگال بە هەڵوێست و وەستانەوە بەهێزەکەیەوە بەرەنگاری هێرشەکانی کرد. بۆ پاراستنی ئازادی و بوونی خۆیان لەدەوروبەری هێزە سەربازییەکانیان کۆبونەوە و خۆیان کرد بە یەک. ئەمە جێگای ڕێزە، هەڵوێستێکی شکۆمەندانەیە. ژنانی شەنگال لە پێشەوە بوون و مانادارترین پەیامیان بە هەموان دا. هەتا ژنانی ئێزدی خاوەنداری لەم داخوازییە بۆ ئازادی و کەرامەتیان بکەن، ئەوا بە دڵنیاییەوە ماف و ئازادییەکانی خۆیان بەدەستبهێنن و پارێزگاری لە خۆبەڕێوەبەری و هەبوونی خۆیان دەکەن. حساباتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پوچەڵ دەکرێنەوە، کە دەیەوێت بەهۆی شەڕی تایبەتەوە شەنگاڵ بکاتە چۆڵەوانی و کەسی تیادا نەهێڵێت و سیاسەتی نیشتەجێکردن لە کامپەکان دا بەسەریاندا بسەپێنێت.

پەدەكە ئەو هەلومەرجەی شەنگاڵی كردە بیانۆ و شەڕی تایبەت ـ دەروونی زیاتر كرد. بۆ ئەوەی خەڵكی شەنگاڵ كۆچبەر بن، دەستی بەپڕۆپاگەندە كرد. پەدەكە چەندین ساڵە لەسەر كەمپی ئێزیدیەكان سیاسەت بەرێوە دەبات. ئێزیدیەكانی لەو كەمپانە بەدیل گرتووە و بەمشێوە هەم لەدام و دەزگا نێودەوڵەتیەكان پارە دەگرێت و هەمیش لەهەڵبژاردندا وەكو مەخزەنێكی دەنگان بەكار دێنێ و هەمیش لەدژی شەنگاڵ وەكو كارتێكی گۆشار لەدەستیدا دەهێڵێتەوە. لەگەنجانی ئێزیدی هەزار گەنج بەرێكخستن دەكات. هەمان سیاسەت چەندین ساڵە ئاكەپە لەباكوری كوردستان و توركیا بەرێوەی دەبات. ئاكەپە لەگەڵ مەزنبوونی شەڕ لەسوریا، كۆچبەرانی پەڵكێشی سوریای كرد و بەساڵانە بەو كۆچبەرانەوە سیاسەت دەكات. بەكارتی كۆچبەران ئەوروپای تەسلیم وەرگرتووە. هەردوو رێباز لەسەر ئەوروپاوە بەرێوە دەبات و سەرەڕای ئەوەش پارەش لەئەوروپا وەردەگرێت. بەهەزاران چەتەی لەو كەمپانە بەرێكخستن كردوە و لەدژی كوردان دەیانخاتە شەڕەوە. خۆی لەخۆیدا لەبەر ئەوەی پەدەكە هاوكاری ئاكەپە دەكات ئەو سیاسەتە لەئاكەپەوە فێر بووە. كەمپی ئێزیدیان چەندین ساڵە لەدژی ئێراق و دنیا وەكو ئامرازێكی سیاسی و كارتێك لەدەستی خۆیدا هێڵایەتەوە.

پەدەكە لەم ماوەی دوایەشدا شۆناسی ڤیان دەخیلیشی بەكارهێنا و بەوشێوەیە ئەوەشی وەكو پارچەیەكی شەڕی تایبەت بەكارهێنا. دەبێت ڤیان دەخیل رێگە نەدا كە بەو شێوەیە بەكاری بهێنن. بۆ ئەوەی دڵی پەدەكەی هاوكار خۆش بكات، دەبێت حەقارەت”بێ رێزی” لەكۆمەڵگە و نرخەكان نەكات. لەوانەی هەر پیستریش هۆشیار زێباریە كە خیانەتەكانی خۆیانی لەبیركردەوە و هێرشی ئێزیدیان دەكات. دەبێت مرۆڤ باوەڕی بەویژدان و عەداڵەتی مێژوویی بهێنێ؛ بێگۆمان رۆژێك هەر دەبێ كە هۆشیار زێباری و هاوئاوەزەكانی حیساب بدەنە ئێزیدیان و گەلی كورد.

ئاكەپە پلانی ئەوەی داڕشتووە كە ئەگەر لەگارێدا بەسەركەوت، بچن بەرەو هەڵبژاردن. ئێستاكەش دەستی بەداگیركەری و شەڕێكی نوێ كردوە. لەهەمانكاتدا هەڵبژاردنی پێشوەختەش لەرۆژەڤدایە. بەرای ئێوە مۆممكنە كە هەڵبژاردن بەمشێوەیە پێكبێت؟

توركیا ماوەیەكە هەڵبژاردن لەرۆژڤی دایە. بەڵام هەموو شتێك بۆ هەڵبژاردن نییە. هەڵبژاردن پارچەیەكە لە پلانێكی گەورەتر. پلانی گەورەتریش لەناوبردنی كوردانە، هەمیشەیی كردنی فاشیزیمی ئاكەپە ـ مەهەپەیە و بەجێكردنی ئەو فاشیزمەیە لەدەستوری بنەڕەتی توركیایە. لەبەر ئەوەش بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٢٣ چە پێشوەختە بێ و چە لەكاتی خۆیدا بێ ئەوا بەشێوەیەكی ستراتیژی خوێندنەوەی بۆ دەكەن. بەگوێرەی ئەنجامەكانی دەسەڵاتداریەتی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە كە لەم شەڕانەدا بەدەستی بهێنێت، ئەوە چەند مانگێك زۆتر یا دەرنگتر هەڵبژاردن پێكبینن. ئاشكرایە كاتێ بینیان لەم شەڕانەدا ئەنجامیان بەدەستهێناوە، ئەوا ئەو كاتەش بیر لەهەڵبژاردن و بەرێوەچوونی دەكەنەوە.

بۆ دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە ساڵی ٢٠٢٣ خاوەنی واتایەكی مێژوویی هەیە. ساڵی ٢٠٢٣ سەدمین ساڵیادی پەیمانی لۆزانە. كاتی پارچەكردنی كوردستان، قەبوڵكردنی سیاسەتی ئینكار و لەناوبردنی كوردانە. لەهەمانكاتیشدا ساڵیادی سەد ساڵەی دامەزراندنی سیستەمی دەوڵەتی نەتەوەی توركی فاشیست و داگیركەر و قڕكەرە. بەتەسفیەكردنی بزوتنەوەی ئازادی دەیانەوێت قڕكردنی كوردان بەكۆتا بێنن. دەیانەوێت بەو ئامانجەوە لەهەڵبژاردنیشدا سەركەوتن بەدەستبهێنن و سیستەمی نەتەوە ـ دەوڵەتی توركی داگیركەر و قڕكەر بەدیكتاتۆریەتێكی فاشیست لەدەستوری بنەڕەتی و نوێدا هەمیشەیی بكەن و بیچەسپێنن. لەبەر ئەوەش كارەكتەر و ئامانجی هەڵبژاردن بەگوێرەی هەڵبژاردنەكانی پێشووتر زۆر جیاوازە. هێرشی ئەرتەشی داگیركەر لە چواردەی نیسان لەئاسمانەوە و هێرشی حەفدەی نیسان لەئاسمان و زەویەوە لەسەر زاپ دەستیان پێكردوە پارچەیەك لەو پلانە مەزنە و بازنەیەكی بنەڕەتی لەو پلانەیان بەدەستگرتووە. بەو هێرشە پلانیان كردوە كە بزوتنەوەی ئازادی كوردان بەتەواوەتی تەسفیە بكەن، باشوری كوردستان و رۆژئاواش داگیر بكا و تەسلیمیان وەربگرێت.

بەگوێرەی هێرشە داگیركاریەكان كە بەپێشەنگایەتی ئاكەپە ـ مەهەپە لەتوركیا بەرێوە دەچن، تێڕوانینی داهاتوویەكی بێ كوردان لەهەموو جۆمگەكانی دەسەڵاتداریەتی، تەنانەت بەئۆپۆزسیۆنیشەوە وەكو پلانێكی نەگۆڕ لەرۆژەڤدایە. لەم خاڵەی سیاسەتی توركیادا داخستنی هەدەپەش لەرۆژڤدایە. ئێوە سیاسەتێكی چۆن لەتوركیا بەرێوە دەچێت، ئێوە چۆن داهاتووی سیاسی توركیا هەڵدەسەنگێنن؟

سیاسەتی قڕكردنی كوردان سیاسەتی دەوڵەتە. دەوڵەت بەهاتنە سەر دەسەڵاتی ئاكەپە و بەسەنتەزی تورك ـ ئیسلام وەكو سیاسەتێكی نوێ لەئاستێكی هەرە بڵنددا پێشخست. دینچیەتی و نەتەوەپەرەستی نەژادپەرەستی بۆ ئەوەی قڕكردنی كوردان پێكبێنێت هاوپەیمانی پێشخست و دەسەڵاتداریەتیان دابەشكرد. بەواتایەك ئەو هاوپەیمانیەی لەسەر نەتەوەپەرەستی ـ دینچیەتی ـ نەژادپەرەستی پێكهاتووە. لەمێژووی كۆماری توركیادا دەسەڵاتێكی هەرە مەترسیدار و زۆڵمكارە. فاشیزمێكی جینۆسایدكەر، خوێڕێژ و شەڕە. فاشیزم بەقڕكردنی كوردان لەپلانیدا هەموو دینامیكی”ماتە وزە”ی شۆڕشگێڕی و دیموكراتیك لەتوركیاشدا لەناو ببات و كۆتایان پێبهێنێت.

دۆسیەی داخستنی هەدەپە بەتەواوەتی پارچەیەك لەو هەوڵدانانەیە كە دەیانەوێت قڕكردنی كوردان بەئەنجام بگەێنن و دیكتاتۆری فاشیزم دابمەزرێنن. لەبەر ئەوەی كە پلانی قڕكردنی كوردان لەهەموو لایەكەوە بەرێوە دەچێت، لەو چوارچێوەیەش دەیانەوێـت هەدەپەش دابخەن. بەدەر لە ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتیك، بێدەنگی جەهەپە، ئیی پارتی، دەڤا، گەلەجەك و هەموو پارتەكانی تری دەوڵەتپارێز لەبەرامبەر بە هێرشە سیاسیە و سەربازیەكانیش پشتیوانی ئاكەپە ـ مەهەپەن. ئەو پارتە دەوڵەتپارێزانەش دەیانەوێت بزوتنەوەی ئازادی تەسفیە ببێت و پلانی قڕكردنی كوردان سەركەوێت. ئەگەر هەڵوێستێكی پێچەوانە هەبووبا، ئەوا بۆ چارەسەری پرسی كورد سیاسەتێكی جددی و راستیش هەبووبا. ئەو كاتە بەشێوەیەكی توند لەدژی داخستنی هەدەپەش راوەستبان و بەشێوەیەكی بەهێز خاوەنداریان لەهەدەپە بكردبا. ئەوا لەدژی ئۆپەراسیۆنی قڕكردنی سیاسی بەشێوەیەكی كراوە هەڵوێست نیشان بدابا و لەدژی ئەوانە ببووبان و تێكۆشانایە. گۆشەگیری ئیمرالیان قەبووڵ نەكردبا. ئەوا چەپڵەیان بۆ هێرشی داگیركەری لێنەدابایە.

ئاشكرایە كە دەسەڵاتداریەتی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە بەگرتنی هەدەپە سیاسەتێكی چۆن چۆن پێشبینی دەكات. دەیانەوێت بەهەڵگرتنی ئاستەنگیەكان، هەدەپە و هەموو دینامیكی”هێزە”، دیموكراتیكخواز بڕسێتەوە و دیكتاتۆریەتێكی فاشیست یا یاسایی دابمەزڕێنن. ئەگەر هێزی سەرەكی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتیك كە هەدەپەیە بێ كاریگەر بكەن. ئەوا رێگە لەبەردەم دیكتاتۆری فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە بەتەواوەتی بكرێتەوە. بۆ رێگرتن لەمە دەبێت ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتیك هەموو هێزیان یەكبخەن و تێكۆشانیان بڵندتر بكەن. هەر دام و دەزگایەك، دەوروبەر و ئەو كەسانەی كە خۆیان وەكو چەپ، سۆسیالیست، شۆڕشگێڕ و دیموكراتیكیخواز بەناو دەكەن، دەبێت هەدەپە بپارێزن و لەبەرەی تێكۆشانی دیموكراتیكدا لەگەڵ هەدەپەدا بن. ئەمەش بۆ داهاتووی دیموكراتیك و توركیا پێویستیەكی ژیانییە. لەم واتایەدا دەبێت پارتی چەپی”سۆل پارتی”، و تەكەپە بەهەڵوێستەكانیاندا بچنەوە و لەهاوپەیمانی دیموكراسیدا جێ بگرن. پێگەی پارچەپارچە بووی هێزە دیموكراتیخوازەكان وزەیەكی بەهێز دەرناخات. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە لەم پێگە پارچەپارچە بووەی هێزە دیموكراتخوازەكان سوود دەبینێت.

هەڵوێستی جەهەپەش وەكو هەرە جارە بۆ دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە هاوكارە. جەهەپە هەنگاو بەهەنگاو دەچێتە سەر هێڵی ئیی پارتی. هەر چۆن ئاكەپە بەگشتی بووە مەهەپە، جەهەپەش هەنگاو بەهەنگاو دەبێتە ئیی پارتی. هاوپەیمانی نەتەوەیی بەزیهنیەت و سیاسەتەكانی هاوشێوەی ئیی پارتی شێوە دەگرن. ئەم هاوپەیمانیە بەزینهیەت، سیاسەت، شێواز و رێبازی هاوپەیمانی كۆمار لەدژی هاوپەیمانی كۆمار تێكۆشان دەكەن. هەرچی دەچێ ئەم هاوپەیمانیە بەرۆحێكی جیمكەوە هاوشێوەی یەكدن. ئەم دوو هاوپەیمانیە كە بەرۆحێكی جیمكەوە، بەدەر لەزەرەر و زیان و خراپی هیچ شتێكی تر نییە كە بیدەنە گەلانی توركیا. جێگەی هاوپەیمانی میللەت كە لەخاوەندەركەوتنی هەدەپە دەترسێت و ئەمەش لەبەرژەوەندی خۆی نابینێت، نە لەپاڵ گەلانە، لەگەڵ پاشكۆیەتی دەسەڵاتداریەتی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپەیە. چارەسەری هاوپەیمانی دیموكراسییە. ئەو هێزەی كە توركیا دیموكراتیك بكات و بەرەو داهاتوویەكی ئازاد، یەكسان و عەداڵەت ببات، هاوپەیمانی دیموكراسییە بەپێشەنگایەتی هەدەپە. هەرچەندە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی بەهێزتر بێ، ئەو فاشیزمەی لەقۆناخی هەڵوەشاندنەوە دایە، ئەوا بەشێوەیەكی خێراتر هەڵوەشێت. نە گرتنی هەدەپە و نە هێرشی داگیركەری زاپ ناتوانن دەسەڵاتداری فاشیزم رزگار بكەن.

قه‌یرانی ئابوری و هه‌ڵبژاردن پرسی سه‌ره‌كی توركیان. ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌ رۆژئاوا ده‌ژین خراونه‌ته‌ دۆخێكه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ڕی كوردستان بێ ده‌ربه‌ست بن. ئێمه‌ ده‌توانین هه‌م قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و هه‌میش هه‌ڵوێستی گه‌لی تورك له‌ باره‌ی شه‌ڕه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌ یان هه‌ڵوێستی سیاسیه‌كه‌ی چۆن هه‌ڵبسه‌نگێنین؟

به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگای تورركیا له‌ ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌ت و پڕۆپاگه‌نده‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی نه‌ژادپه‌ره‌ستیدایه‌. ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ قسه‌وباسی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی ژه‌هراوی بووه‌. ته‌ندروستی ده‌رونی و هزری خۆی له‌ ده‌ستداوه‌. سیاسه‌تی ئانتی-كورد و هێرشی پاكتاوكاری ئه‌و به‌شه‌ دڵخۆش ده‌كات. دوژمنایه‌تی كوردان و هه‌موو جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌كی خراپ وه‌ك جوڵه‌یه‌كی ره‌وا و مافدار كه‌ ده‌بێت بكرێت ده‌بینێت. بینایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ به‌ پێی ئایدۆلۆژیای ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری پاكتاوكه‌ر دامه‌زراوه‌ بوونی هه‌یه‌ و حكومه‌ته‌ فاشیسته‌كان و ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆییش به‌رده‌وام گه‌شه‌ به‌وه‌ ده‌دات. له‌ راستیدا، ئه‌و به‌ڵگاندنانه‌ی كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای توركیادا نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی ساز ده‌كات، دوژمنایه‌تی له‌ دژی كوردان، دوژمنایه‌تی له‌ دژی ئه‌رمه‌نی، یونانی و دوژمنایه‌تی له‌ دژی عه‌له‌وییه‌كانه‌. به‌و به‌ڵگاندنه‌ ئایدۆلۆژییه‌ پاكتاوكارانه‌، به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام به‌ زیندویی ده‌هێڵرێته‌وه‌ و ده‌یكه‌نه‌ هێزێكی بنچینه‌یی پشتیوان بۆ درێژه‌دان به‌ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست. ئه‌و به‌شه‌ی بووه‌ته‌ فاشیست و تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگای سروشتی له‌ده‌ستداوه‌، شه‌ڕ له‌ كوردستان و كاولكاری و هێرشی گه‌وره‌ی شه‌ڕ كه‌ لێیكه‌وتووه‌ته‌وه‌ هه‌ست پێناكات. له‌ دووره‌وه‌ ده‌ڵێت، ‘زیاتر له‌مه‌‘، زیاتر له‌مه‌‘ و چه‌پڵه‌یان بۆ ده‌كوتێت. ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌ دژی كوردان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، یان له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری ده‌یهێڵنه‌وه‌ یاخود به‌ هێنانیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات خه‌ڵاتیان ده‌كه‌ن.

بێگومان به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگای توركیاش دیموكراسی، ئازادی و دادپه‌روه‌ری ده‌وێت. به‌ڵام كاتێك كه‌ ده‌بێت تێكۆشانێكی به‌هێز بكات، كێشه‌ی پێشه‌نگایه‌تی ده‌بێت و له‌ ژێر گوشاردا بێده‌نگ ده‌بێت. كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ برسێتی و هه‌ژاریدا ده‌سته‌ویه‌خه‌یه‌. وه‌ك پێویست دركی به‌وه‌نه‌كردووه‌ كه‌ قه‌یرانی ئابوری و سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕ ئه‌نجام و لێكه‌وته‌ی نه‌بوونی دیموكراسی، ئازادی و دادپه‌روه‌رین. ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتیك ناتوانێت ئه‌وه‌ وه‌ك پێویست كۆمه‌ڵگا له‌وه‌ تێبگه‌یه‌نێت. كاتێك به‌و جۆره‌ بێت له‌ كۆمه‌ڵگا له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕ تێكۆشانێكی به‌هێز به‌ڕێوه‌ناچێت.

هه‌موو تواناكانی توركیا له‌ پێناو شه‌ڕ له‌ دژی كوردان ته‌رخان ده‌كرێت. هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانی ئابوری شه‌ڕی پاكتاوكردنی كوردانه‌. به‌ ملیار، به‌ ترلیۆن پاره‌ بۆ بودجه‌ی شه‌ڕ ته‌رخان كراوه‌. له‌كاتێكدا كه‌ گه‌لانی توركیا له‌ ژێر برسێتی و هه‌ژاریدان، ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه‌ به‌ شه‌ڕ خۆیان له‌سه‌ر پێ راده‌گرن، به‌ زۆركردنی گوشار و زۆرداری هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌مه‌نی خۆیان درێژ بكه‌نه‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست له‌ شه‌ڕ، كاولكاری، كۆمه‌ڵگای هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان هێز وه‌رده‌گرێت. له‌ ژێر كاریگه‌ری شه‌ڕی تایبه‌ت له‌ توركیادا، جه‌ماوه‌رێكی وشك و وه‌ك مێگه‌لی كوێر، په‌رێشان و گه‌وجێنراو خوڵقێنراوه‌. ناوی كۆمه‌ڵگایه‌، به‌ڵام جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵێكی چڕه‌ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دوورخراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ چڕه‌ كه‌ هه‌موو چه‌شنه‌ سوكایه‌تی، سته‌م، برسێتی و هه‌ژاری وه‌ك چاره‌نووس و تاقیكردنه‌وه‌ له‌ جیان ده‌بینن به‌ هه‌ڵوێستی كۆیلانه‌ی خۆیان ده‌گۆڕدرێن بۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست به‌وه‌وه‌ خۆی له‌سه‌ر پێ راده‌گرێت. كۆمه‌ڵێك كه‌ هاتووه‌ته‌ دۆخێك له‌و جۆره‌، ئه‌سته‌مه‌ كه‌ هه‌ست به‌ شه‌ڕی پاكتاوكردنی گه‌لی كورد بكات و به‌رامبه‌ری خۆڕاگری بكات.

له‌ كوردستان و توركیاش داڕوخانێكی ژینگه‌یی ترسناك رووده‌دات. له‌ چوارچێوه‌ی هێرشه‌ پاكتاوكارییه‌كان له‌ كوردستان پاكتاوكردنی ئیكۆلۆژی و ژینگه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. كۆمه‌ڵگای توركیا بۆ ئه‌وه‌ی رووده‌دات ته‌نیا وه‌ك سه‌یركه‌ر وایه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌و ئاسته‌شدا نه‌بێت، به‌ڵام له‌ توركیاش داڕوخانی ژینگه‌یی گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی هه‌ره‌ مه‌ترسیدار. ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست هه‌موو جوگرافیایه‌كی بۆ رانت و به‌رتیل كردووه‌ته‌وه‌. به‌ به‌نداو و وێستگه‌كانی كارۆئاوی رووباره‌كانیان وشك كردووه‌. به‌ پاساوی كانه‌به‌رده‌كان دارستانه‌كانیان كوشتووه‌. ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگا و سروشت شه‌ڕێكی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام وشیاری و تێكۆشانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و داڕوخانه‌ش زۆر لاوازه‌. شه‌ڕی تایبه‌ت له‌م بواره‌شدا كۆمه‌ڵگای ژه‌هراوی كردووه‌.

بێگومان راستیه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست هه‌یه‌. هه‌روه‌ها تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. گه‌ر شه‌ڕی تایبه‌ت-ده‌رونی له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگای توركیا به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت بێكاریگه‌ر بكرێت و پێشه‌نگایه‌تیه‌كی به‌هێز بۆ كۆمه‌ڵگا بكرێت، هێزێكی به‌رخودانی شكۆداری كۆمه‌ڵگای بێته‌ ئاراوه‌. له‌م بواره‌دا، له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگ و پێویسته‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتیك خۆی بگه‌یه‌نێته‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگا، به‌ خه‌باتی خۆجێیی و هه‌رێمی كۆمه‌ڵگای رێكخستن بكات و له‌ دژی فاشیزم تێكۆشان به‌رزبكاته‌وه‌. له‌ كۆمه‌ڵگای توركیادا نه‌رمه‌وزه‌ی دیموكراسی به‌هێزه‌. كێشه‌كه‌ له‌ رێكخستن و به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و نه‌رمه‌وزه‌یه‌ و گۆڕینیه‌تی بۆ چالاكی. گه‌ر ئه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بێت ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌. رێگای دیموكراتیكبوون ده‌كرێته‌وه‌، له‌سه‌ره‌تادا ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ و چاره‌سه‌ری پرسی كورد، كێشه‌ی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و ئابوری توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

بزوتنه‌وه‌ی ئازادی له‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ راگه‌یه‌نراوێكی دا و گه‌ریلاكانی كوردستانیش به‌ شه‌ڕ له‌ به‌ره‌كان وڵامی كردارییان هه‌بوو. گه‌ل و گه‌نجانی كورد به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین چی بكه‌ن؟ بانگه‌وازی ئێوه‌ چییه‌؟

له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و پاكتاوكار و كورداندا قۆناغێكی شه‌ڕی چاره‌نوسساز له‌ ئارادایه‌. ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕێكه‌ كه‌ شكڵ به‌ پێشه‌ڕۆژی كوردان ده‌دات. به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیش خاوه‌نی هه‌مان رۆڵه‌. گه‌ر گه‌لی كورد به‌ سه‌ركه‌وتوویی له‌م شه‌ڕه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌، سیستمی نه‌ته‌وه‌-ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

گه‌ریلا له‌ دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رخودانێكی قاره‌مانانه‌ نیشان ده‌دات. گه‌ریلا به‌ گیانی فیدایی ئاپۆیی گورزی گه‌وره‌ له‌ سوپای داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنێت. ئێمه‌ له‌ به‌رخودانی زاپ و ئاڤاشیندا هاوڕێیانی به‌نرخمان شه‌هید بوون. من له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ به‌نرخانه‌دا هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی به‌ رێز، خۆشه‌ویستی و پێزانینه‌وه‌ به‌ بیرده‌هێنمه‌وه‌. من هه‌موو هاوڕێیان كه‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕدا به‌ ئیراده‌یه‌كی سه‌روومرۆڤیی به‌رخودان ده‌كه‌ن به‌ رێز و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ سڵاو ده‌كه‌م و پیرۆزیان ده‌كه‌م. گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار هه‌م له‌ به‌رخودانی زاپ و ئاڤاشینی ساڵی ٢٠٢٢دا و هه‌میش له‌ به‌رخودانی هه‌فتانین، مه‌تینان، زاپ و ئاڤاشین له‌ ٢٠٢٠-٢٠٢١دا به‌ شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداربوون و هه‌ڵوێستێكی زۆر سه‌ركه‌توویان نیشاندا. گه‌ریلا ژنه‌كان مۆری خۆیان له‌ زۆر چالاكی سه‌ركه‌وتووانه‌دا. لێهاتوویی، دیسپلین و پێرفۆرمانسی سه‌ربازی گه‌ریلا ژنه‌كان، چۆنێتی و ئاستی سه‌ركه‌وتنی به‌رخودان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌و ئاسته‌ی به‌ره‌وپێشچوون مرۆڤ زۆر سه‌ربه‌رزده‌كات. من سڵاو له‌ هه‌موو فه‌رمانده‌ و گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار ده‌كه‌م و پیرۆزیان ده‌كه‌م. به‌پێشه‌نگایه‌تی ژنانی ئازاد ئێمه‌ دوژمنی گه‌لان و دوژمنی ژنان شكست ده‌ده‌ین، ئێمه‌ كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین، توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیموكراتیك ده‌كه‌ین.

له‌ دژی هێرشه‌ پاكتاوكاری و داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوكاره‌كه‌ واته‌ په‌ده‌كه‌ گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان له‌ هه‌موو شوێنێك له‌ ناو به‌رخودانی گه‌وره‌دان. له‌م به‌رخودانه‌دا ژنان به‌ شێوه‌یه‌كی كارا و پێشه‌نگ به‌شدارن. له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشی داگیركردنی زاپ تائێستا له‌ كوردستان، توركیا و ئه‌وروپا قۆناغێكی گرنگی چالاكییه‌كان ئه‌نجامدرا. به‌ڵام راستی دوژمن كه‌ شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌موو تواناكانی ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنێت و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ده‌ستبهێنێت. له‌به‌رامبه‌ر دوژمنێكی به‌م جۆره‌ش پێویسته‌ به‌رخودانی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ بكرێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مرۆڤ ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت.

گه‌له‌كه‌مان له‌ ئه‌وروپا هێزێكی زۆر بۆ به‌رخودان ته‌رخان ده‌كات. من له‌ دڵ و گیانه‌وه‌ سڵاو له‌ به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م و پیرۆزی ده‌كه‌م. به‌ڵام تێكۆشان و نه‌رمه‌وزه‌ی به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان كه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین زۆر به‌هێزتره‌. ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و هێزه‌ زۆر به‌ كاریگه‌رتر و سه‌ركه‌وتووتر به‌كاربهێنن. چالاكی له‌ به‌ریتانیا زۆر كاریگه‌ربوو. له‌وێ دایكێكی باشوری كه‌ له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانی پێڵاوی گه‌ریلای به‌رزكرده‌وه‌، بووه‌ كورته‌ راستیه‌كی مێژووی به‌رخودان و خیانه‌ت له‌ كوردستان كه‌ له‌ چركه‌ساتێكدا جێگیر كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ ساتێكی كورت نییه‌ به‌ڵكوو فێركه‌ر، لێپرسه‌ره‌وه‌ و پڕ له‌ وانه‌بوو، به‌ڵام كاتێك بێكۆتایی كه‌ ده‌ڕژێته‌ سه‌ره‌تای مێژوو و داهاتووه‌وه‌ بوو.

به‌هه‌مان شێوه‌ چالاكی داهێنه‌رانه‌ و كاریگه‌ر بێ گومان ئه‌نجام ده‌درێن. به‌ڵام ده‌رفه‌تی سازكردنی چالاكی زۆر زیاتر و به‌هێزتر هه‌یه‌. له‌و چالاكیانه‌دا گه‌نجان و ژنان رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر ده‌گێڕن و پێویسته‌ رۆڵی خۆیان باشتر درێژه‌ پێبده‌ن.

ئه‌وروپا به‌ دووڕوویی، بێده‌نگی و پشتگیری سه‌ربازی له‌ توركیا له‌و هێرشانه‌دا به‌شداره‌. تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان و دۆسته‌كانمان له‌ ئه‌وروپا، ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی ناچار بكه‌ن پێداچوونه‌وه‌ به‌ پشتگیرییه‌كانیان بۆ ده‌وڵه‌تی تورك بكه‌ن. گه‌له‌كه‌مان ده‌توانێت به‌ پشتیوانی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپا به‌ره‌ی تێكۆشان گه‌وره‌ بكات. به‌شداری هه‌زار، به‌ ده‌یان هه‌زار ئه‌وروپی له‌ خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌ری سیاسی گه‌وره‌ داده‌نێت. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت وه‌ك ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌ڵێین، گه‌لی ئێمه‌ له‌ ئه‌وروپا خاوه‌نی راستییه‌كه‌ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پارێزگاری له‌ كوردان ده‌كات. زیاتر كردنی دۆستانی، په‌ره‌پێدان به‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی، دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی تێكۆشانی هاوبه‌ش هێزێكی گه‌وره‌ به‌ تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی گه‌له‌كه‌مان ده‌به‌خشێت.

گه‌له‌كه‌مان له‌ ئه‌وروپا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ركه‌وتن ئه‌وه‌ خاوه‌نی وشیاری، ئیراده‌، لێهاتوویی و وزه‌ن. تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردان، پێوانه‌ به‌هێزه‌ ئه‌خلاقی-سیاسییه‌كانیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپا كاریگه‌ری قوڵ داده‌نێت، له‌گه‌ڵ كوردان كۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ره‌و گۆڕه‌پانی تێكۆشان دێن. گه‌له‌كه‌مان شانازی بوون به‌ یه‌كه‌می گه‌ل كه‌ له‌ مێژوودا به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئافراندووه‌، به‌ له‌ ئامێزگرتنی تێكۆشانی جیهانی مرۆڤایه‌تی و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو گۆڕه‌پانه‌كان نیشان ده‌دات، ده‌توانێت ئه‌وه‌ به‌ هێزتر نیشان بدات.