١١ گوڵان ٢٠٢٢

دوران کاڵکان: فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە زاپ و ئاڤاشین دەکرێت بە ژێر گڵەوە -نوێکرایەوە-

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، هێرشەکانی رژێمی ئاکەپە – مەهەپە کە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ەوە دەستیپێکردووە و ماوەی شەش ساڵە بەردەوامە و وتی: “بە دڵنیاییەوە گەریلا دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنن و لە زاپ دەیکەن بە ژێر گڵەوە”.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤی دا وەڵامی پرسیارەکانی لەسەر دۆخ و پێشهات و بەرنامەى ڕۆژ و ڕۆژەڤ دایەوە.

گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. گۆشەگیری کاریگەریی گەورەی لەسەر ناوچەکە هەیە. هەم گۆشەگیری و هەم تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری لە چ ئاستێکدایە؟

پێش هەموو شتێک سڵاو لە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی و ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. وەک وتت، گۆشەگیری بە سەختی بەردەوامە. ئەمە تەنها بڕینی وەرگرتنی زانیاری نییە، ئەمە گوشارێکی قورسە، ئەشکەنجەیە ئەوە ئەشکەنجەی جەستەییە. واتە گوشار و ئەشکەنجە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ئاستێکدا بەردەوامە و بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت. وەڵامی هەوڵەکانی پارێزەران و بنەماڵەکان نادرێتەوە. سیستمێک، کە هیچ پێوەرێکی ئەخلاقی و یاسایی تێدا بەدیناکرێت، سیستمی ئیمراڵییە، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیرییە. ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی کە ئەم سیستمە بەڕێوەدەبات بە شێوەیەکی سەرەکی ئیدارەی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە و دەوڵەتی تورک و سیستمی سەرمایەداریی جیهانییە و گوێ بە پێوەرە یاسایی و ئەخلاقییەکان نادەن، ئەوە ڕاستیی سیستمی جیهانی ئاشکرا دەکات. دۆخی ئیمراڵی ڕاستی سیستمی دەوڵەتی تورک دەردەخات. ئێمە لەوێ دەبینین کە چ جۆرە سیستمێک هەیە.

ئێمە پێشتر وتوومانە، ئەگەر دەتانەوێت لە هەڵوێستی سیاسی ئایدۆلۆژیی ئەوان تێبگەن، ئەوا دەبێت سەیری ڕێبازی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئەوان لە ئیمراڵی بکرێت. پێویستە لە بەرامبەر ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا سەیری هەڵوێستیان بکەن. لەوێ دەردەکەوێت، کە ئەوان دیموکراتن، یان مەیلیان بە دیکتاتۆرییەتی چەوسێنەرانە و زۆردارنە هەیە، لەوێ ئەوە خۆی لە خۆیدا ڕوون دەبێتەوە. ئەم دۆخەی ئێستا بەم شێوەیە بەردەوامە و هیچ گۆڕانێکی جیاواز نییە. تەنها لە ئیمرالی شێوەی ئەشکەنجەی گۆشەگیریی سەخت نییە، بەڵکو شێوەی جینۆساید و پاکتاوکاری و داگیرکاری دژ بە گەلی کورد بەردەوامە. بەم دواییانە هێرشیان کردە سەر زاپ و ئاڤاشین. بێگومان ئەم هێرش و داگیرکارییە تەنها بۆسەر زاپ و ئاڤاشین نییە، دژی کوردە و دژی هەر چوارپارچەی کوردستانە و دژی کوردە لە دەرەوەی وڵات و دژی هەبوون و ئازادی کوردە.

بۆیە لە کەسایەتیی کورددا هێرش دەکرێتە سەر هەموو مرۆڤایەتی و هێرش دەکرێتە سەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرش دەکرێتە سەر ژیانی دیموکراتیک و ئازادانەی مرۆڤایەتی. ئێمە ئەمە بە باشی دەزانین، لەسەر ئەم بنەمایە هێرشی سیاسەتی فاشیستی و عەقڵیەتی پاکتاوکار و بکوژ لە هەموو ئاستێکدا بەردەوامە، واتە لە شەقامەکاندا بەردەوامە، لە قوتابخانە، لە شارەکان، لە ناوچە شاخاواییەکان بەردەوامە، لە دژی گەریلا، لە دژی گەل و ژنان و لە دژی کرێکاران و زەحمەتکێشان گوشار و زۆرداری بەردەوامە. هیچ کەسێک نییە، کە کاریگەریی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی بەرنەکەوتبێت و دەبێت ئەمە بە تایبەتی ببینرێت، بۆیە وەستانەوە لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی نەک تەنها وەک پشتیوانی بۆ کورد، بەڵکو وەک پشتیوانی بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەڵبسەنگێنرێت. دەبێت مرۆڤ بە تێکۆشانێکی بزانێت بۆ گەیشتن بە جیهانێکی دیموکراتیک و ئازاد لێکیبداتەوە.

دەبێت بە ئەنجامێک هەڵبسەنگێنرێت، کە هەموو کەسێک دەیهەوێت خۆی پێ بگەیەنێت، چونکە ژیانی ئازاد، حوکمڕانی دیموکراتیک بۆ هەموو کەسێک پێویستە، پێویستە بۆ مرۆڤایەتی، پێویستە بۆ خەڵک و گەل، پێویستی بە جیهانێکی ئاوا بۆ هەموان هەیە، لەبەر ئەوەی دنیایەکی وەها نییە، لە ئیمڕاڵی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە هەیە، بۆیە وەک پشتیوانی بۆ کورد دەکرێت ڕێبەر ئاپۆیش هەڵسەنگێنرێت، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەمە بەو مانایە دێت، کە هەمووان بۆ دیموکراسی و ئازادیی خۆیان تێدەکۆشن، لەبەر ئەوە پێویستە ڕێبازێکی وردتر و دروستتر بگرنە بەر و نیشانی بدەن، دەبێت هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەتر پیشان بدرێت. خەباتێکی زیاتر ڕێکخراوەیی و رێکخستنکراو پێویستە و ئەمەش بۆ هەموو کەسێک پێویستە. بە دڵنیاییەوە، ململانێیەکی چەند لایەنە هەیە، بێگومان هەڵمەتی ‘کات کاتی ئازادییە’ بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

لەشێوەی هەڵمەتی ٥٠هەمین ساڵی سەرکەوتندا بەردەوامە، لەگەڵ نەورۆزدا وەک گەل و بزووتنەوەیەک دەستمان کرد بە ساڵێکی هەڵمەتیانەى لەو شێوەیە، تێکۆشانی مەزنی ٥٠هەمین ساڵ لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوامە. گەریلا، بزووتنەوەی ژنانمان و گەنجانمان بەڕێوەدەبرێت. گەل بەڕێوەی دەبات، دۆستان و هاوڕێیانی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕمان، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا و هەموو جیهان دۆستەکانمان بەڕێوەی دەبەن. بە دڵنیاییەوە ئاستێکی گرنگ و بەرچاو هەیە، بەڵام هەمیشە وتوومانە، ئەوە بەس نییە. پێویستە زیاتر ئەنجام بدرێت و بەڕێوەببرێت و پەرەی پێ بدرێت. دەبێت لە هەموو ئاستێکدا بەهێز بکرێت، هەڵوێستێکی گرنگ و جێگای ڕێزە، ڕووداو و پێشهاتەکان و هەنگاونان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا گرنگ و مانادارە، پەرلەمانی کاتالان هەڵوێستی خۆی دەربڕیوە. پارێزەران لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی هەڵوەستەیان نیشانداوە، گوشار لە سی پی تی دەکەن بۆ شکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی، هەوڵەکان زۆر بەنرخ و مانادارن، لە ڕابردوودا ئەم جۆرە هەوڵانە کراون و ئێمە زۆر بە واتادار و گرنگ پێناسەمان کردوون.

بە ناوی پارتەکەمان و گەلەکەمانەوە سوپاسی خۆمانتان پێشکەش دەکەین. ئێمە ئەم هەڵوێست و وەستانەوە دۆستانە و ئازادیخوازانە و دیموکراتیکانە دەبینین. وەک تێکۆشانێک بۆ دیموکراسی و ئازادی لەلایەن هەمووانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. واتە ئەرکی ئازادیخواز و دێموکراسی و شۆڕشگێڕانە بەم شێوەیە جێبەجێ دەکرێت و پێویستە زیاتر بەهێز بکرێت، ئێمە لە پڕۆسەیەکداین هەتا سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵیدا هەبێت مرۆڤ ناتوانێت باسی دیموکراسی و ئازادی لە جیهاندا بکات، ناتوانێت باسی مرۆڤایەتی و جوانی و باشی بکات، ناتوانرێت بوترێت، کە کەسێک هەناسە بە ئارامی و ئازادی دەدات. ئەوە زۆر گرینگ و جددیە، بۆیە دەبێت تێکۆشانێکی کاریگەرتر لە دژی واقیعی ئیمراڵی ئەنجام بدرێت. سڵاو لە هەموو ئەوانە دەکەین، کە ئەم خەباتە دەکەن و بانگەوازمان بۆیان ئەوەیە، کە تێکۆشان زیاتر بکەن.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: “شەهید گەورەترین بەها و نرخمانە”، لە ٤٦هەمین مانگی شەهیدانی ئایارداین، مەبەست و گرنگی مانگی شەهیدان بۆ خەبات و تێکۆشان چییە؟

بەڵێ ئێمە دەستمان بە مانگێکی نوێی شەهیدان کرد. مانگی ئایار لەلایەن گەلی کوردەوە بە مانگی شەهیدان دەناسرێت. تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی حزبەکەمان تیشکی خستە سەر ئەمە. ١٨ی ئایار ڕۆژی شەهیدانە. ئێمە دەزانین هەڤاڵمان حقی قەرار لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧دا لە دیلۆک لەلایەن دژەگەریلاکانەوە کوژرا. ئەو ڕۆژەیە. لە کۆنفرانسی ١ی ئایارەوە ١٨ی ئایار وەک ڕۆژی شەهیدان لەلایەن حزبەکەمانەوە پێناسە کرا. گەلەکەی ئێمەش ئەمەیان قبوڵ کرد. بزووتنەوەکەمان بەو پێیە شەڕی کرد. بێگومان هەموو ئایارێک خەبات بۆ یادی شەهیدان زیاتر بووە و بێگومان لەم بوارەدا شەهیدی نوێ بەخشراوە.

دەیان پاڵەوانی ئێمە لە هەموو ڕۆژەکانی مانگی ئایاردا شەهید بوون. ئایار مانگێک بوو، کە لەگەڵ تێکۆشانی ئێمە بۆ دیموکراسی و ئازادی تێپەڕی. بەم شێوەیە مانگی ئایار بە مانگی شەهیدان ناسرا. بەڕاستی مانایەکی پێبەخشرا. پێناسەی ڕێبەر ئاپۆ پێکهات. وتبووی، “پەکەکە رێکخستنکردنە بۆ یادی حەقی قەرار”. ئێمە ئەمەمان زۆر لە مانگی ئایاردا بینی، لە راستیی شەهیداندا بینیمان. پەکەکەی وەک بازنەیەکی شەهیدان پێناسەکرد، وەک حزبی شەهیدان. ئێمە ڕاستی پەکەکەی پارتی شەهیدانمان زۆر لە مانگی ئایاردا بینی. لەسەر ئەم بنەمایە پێش هەموو شتێک لە ٤٥هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی قەراردا، کە ڕێبەر ئاپۆ لەبارەیەوە وتبووی “وەک ڕۆحە شاراوەکەی منە” و لە کەسایەتیی شەهیدانی مانگی ئایاردا، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاس و پێزانییەوە یادی هەموو شەهیدانمان بۆ تێکۆشانی ئازادی دەکەمەوە.

من بەڵێنی خۆم دووپات دەکەمەوە بۆ ئەوەی ئامانجەکەیان بپارێزم و یاد و ناویان بە زیندوی رابگرم. شەهید بەڕاستی مەزنترین بەهاکانی ئێمەیە، ئەمە ڕابردوومانە، ڕۆژی ئێستامان و داهاتوومانە. هەمیشە، لە هەموو شوێنێک سەرچاوەی سەرەکیی هێزی ئێمەیە. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە سوپای شەهیدانی ئافراند، کە حزبەکەمان نوێنەرایەتییان دەکات. ئەوان فەرمان بە تێکۆشانی ئێمە دەکەن، گەلەکەمان و ڕۆشنبیران و نیشتمانپەروەران و وڵاتپارێزان بۆ ئازادی کۆدەکەنەوە و بەرەو خەباتی دێموکراسی و ئازادی ڕایاندەکێشن. هاوڕێکانمان زیاد دەکات و کاریگەری لەسەر مرۆڤایەتی دادەنێن، ڕاستی شەهیدان ئەو مانا و بوێری و قوربانیدانەیە، کە ئەم ڕاستییە دەریدەخات، کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دادەنێت، هاوسۆزیی بۆ گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیمان بەهێز دەکات، ئەمە زۆر گرنگە ڕاستییەکی وەهای شەهید، بوونی هەیە، شەهید لەگەڵ پەکەکە لە کوردستان و بۆ گەلی کورد سوپایەکی وەها پاڵەوانی دروستکرد، کە شکستی پێناهێنرێت. گرانبەهاترین ڕۆڵەکانی کۆمەڵگا بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوون لەسەر هێڵی شەهیدبوون.

بەڕاستی سوپایەکی پێشەنگی ئازادیی دروست کرد، هەموو ساڵێک لە مانگی ئایاردا شەهیدان زیادیان دەکرد، بۆیە سوپایەکی شەهیدانمان دامەزراند. لە ١٩ی ئایاری ١٩٧٨ هەڤاڵ خەلیل چاڤگون شەهید بوو، لە ١ی ئایاری ١٩٨٢ هەڤاڵ عەبدولقادر چوبوچو لە بەیروت شەهید بوو، لە ١٧ی ئایاری ١٩٨٢ فەرهاد کورتای و هەڤاڵەکانی زیندانیان ڕووناک کردەوە و شەهید بوون. لە ساڵی ١٩٨٥دا ڕەمەزان کاپڵان و گروپەکەی لە بەرخۆدانی گەورەی گەریلا لە خەرزان شەهید بوون، لە ١ی ئایاردا هاوڕێ محەمەد ئەمین ئاسلان لە مێردین شەهید بوو، هاوڕێ سەبری گۆگوییت لە ساڵی ١٩٨٥ لەسەر ڕێگای سمسور شەهید بوو.

واتا گەریلا ئەم بەرخۆدانەیان تەواو كرد. هەڤاڵمان شەهید مزگین لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢ لەخەرزان شەهید بوو. ئەوە ئەمڕۆش ساڵیادی لەسێدارەدانی شیرین عەلەم هولییە، كە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدرا. واتا دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوین، توركیا، ئێران، دەوڵەتە عەرەبیەكان لەمێژە لەسێدارەدانی كوردان بۆ خۆیان وەكو قارەمانی، وەكو كێبڕكێ بینیووە. ئەوە لەكاتێكدایە كە رەوشێكی وەها نییە. دەبێت ئێدی لەمە تێبگەن. رۆژانی تری مانگی ئایاریش بەو شێوەیەن. هەڤاڵەمان ئەحمەد قەسیب ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیمان بوو، لە ٢٥ی ئایاری ١٩٨٨دا شەهید بوو. هەڤاڵی فیدایمان هێرش و ئاندۆك لە ١٥ گۆلانی ٢٠١٢ چالاكیەكی مێژوویان لەسەر رێگای قەیسریە لەناوەندی ئەناتۆلیا پێكهێنا. لە بیست و حەوتی ئایاردا هەڤاڵمان قاسم ئەنگین لەگەڵ گروپێكی هاوڕی شەهید بوون. هاوكات كۆمەڵكۆژی هەولێر هەیە، لە ١٦ی ئایاردا هەڤاڵانمان، هێلین و سالیحە و ئۆزان شەهید بوون. زیاتر لە ٧٠ نەخۆش و بریندارمان لەلایەن پەدەكەوە شەهید کران. ئەوانەی دەیانەوێت لەپەدەكە حاڵی بن و تێبگەن با تەماشایەكی رابردووی بكەن، هەموو شتێك تێدەگەن. با لە ئایاری ١٩٩٧ تەماشا بكەن، تێدەگەن. دەتوانن ببینن و تێبگەن كە لەهەولێر چی روویدا. ئەو هەموو شەهیدە لەكەسایەتی هەڤاڵمان، شەهید حەقی بەرێزداری و حۆرمەتەوە بەبیردێنمەوە و یادیان دەكەمەوە.

مانگی ئایار نەتەنیا بۆ تێكۆشانی ئازادی كوردان مانگی شەهیدانی مەزنە، بۆ بزوتنەوەی دیموكراتیكی شۆڕشگێڕی توركیاش بەو شێوەیە. بەراستیش قۆناخی بەرخۆدان لەدژی كۆدەتای ١٢ی ئاداری ١٩٧١ زۆرینەیان لەمانگی ئایاردا شەهید كران. دوو رۆژ پێش ساڵیادی لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان و حۆسنی ئینان بوو. پەنجاە ساڵە بیرەوەری ئەوان، گەلی كورد، ژنان، گەنجان و كرێكاران و رەنجدەرانیان لەسەر پێ هێشتووەتەوە، كاریگەریان لەسەر گەلانی توركیا كرد، ئەوانیان گەیاندووە یەكتر و یەكیانیانخست. بزوتنەوەی شۆڕشی یەكبووی ئافراند. هەبەدەهە هۆنەری ئەم رێبازەیە. خۆی لەخۆیدا ئەوانەی لەبەردەم قەنارەی سێدارە بوون ئەم گووتەیان ووت؛ بژی تێكۆشانی ئاازدی و سەربەخۆبوونی گەلی كورد و تورك. ووتنی یەكیەتی بوو.

بۆ ئافراندی ئەمە رێبەر ئاپۆ، پەكەكە نیو سەدەیە هەوڵدەدات، بەهەزاران شەهیدیان داوە و تێكۆشان دەكەن. كرێكار و رەنجدەر، شۆڕشگێڕ و دیموكراتخوازی توركیا بۆ خاوەنداریكردن لەم بیرەوەریانە تێكۆشان. تا ئەم ئاستە گەیشتووە. پاش رۆژێك لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٣ لەزیندانی ئامەد ئیبراهیم كاپاكایا لەژێر ئەشكەنجەدا شەهید كرا. لەرێبەرانی شۆڕشی توركیا سینان جەمگیل و هەڤاڵانی لە ٣١ی ئایاردا لە نۆرحەقدا شەهیدیان كردن. تەماشا بكەن. بەرخۆدان و تێكۆشانی رێبەرانی دیموكراتیخواز لەتوركیا لەمانگی ئایاردا بەواتا دەبن. نرخ و بەهای هەرە گەورە و مەزنیان ئافراند و شەهید بوون، بەهێزكردنی شۆڕشی توركیایان لەبەرچاو گرت، ئەو شەهیدان بەرێزداری و حۆرمەتەوە یادیان دەكەمەوە. دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانی، سینان جەمگیل و هەڤاڵانی، ئیبراهیم كاپاكایا یاد دەكەمەوە. رێبەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەكبووی گەلانن، رێبازەكەیان دامەزراند. ئێمە ئێستا لەسەر ئەو بنەمایە تێكۆشان دەكەین. ئێمە بەم تیكۆشانە خاوەنداری لەئیبراهیم و هەڤاڵانی تری شەهید دەكەین.

لەمانگی ئایاردا رۆشنبیرانی عەرەب لەلایەن دەوڵەتی عۆسمانیەوە لەسێدارەدران. لێدوان و راگەیەندراوی وەها دراوە و بیرەوەریشیان بەرز راگیراوە. لەبەیروت و شام رۆشنبیرانی عەرەب لەلایەن بەرپرسانی ئیتحاد و تەرەقی لەسێدارەدراون. لەبەر ئەوەش كۆمەڵگەی عەرەبیشیش ئەم مانگی ئایارە، وەكو مانگی شەهیدان دەبینن. بەهەرحاڵ شەشی ئایار وەكو رۆژی شەهیدان، مانگی شەهیدان دەبینن. لەدژی زۆر و ستەمی عۆسمانیەكان و لەدژی قڕكەری فاشیستی ئیتحاد و تەرەقی وەرچەرخانێكی بەرخۆدانی كۆمەڵگەی عەرەب بوو. بەرخۆدانی ١٩٧٢-٧٣ لەدژی دەوڵەتی تورك كە ڤێڕژنێكی ئیتحاد و تەرەقیە و ئەمەش بەرخۆدانی گەلانی توركیا نیشان دەدات. تێكۆشانی ئازادی كوردانیش لەكوردستاندا نوێنەرایەتی رێبازی شەهیدان دەكات. بێگۆمان لایەنی هاوبەشی هەموویان بەیەكەوە هەیە. لەو قۆناخەدا كە بەئیتحاد و تەرەقیەوە دەستی پێ كرد، لەدژی سیاسەتی داگیركەر و قڕكەر ئەوەی كە لەپێش هەركەسەوە سەریان هەڵبڕی، عەرەب بوون. سەرەتا رۆشنبیرانی عەرەبیان لەسێدارەدا. بێگۆمان كۆمەڵگەی توركیاش هەستانە سەر پێ”راپەڕین”. ئەوانیشیان لەسێدارەدا و شەهیدیان خستن. كوردان سەریان هەڵدا، ئەوانیشیان لەسێدارەدا و شەهیدیان خستن و لەناویانیان برد. چواری ئایاریش ساڵڕۆژی ٨٥ساڵەی قڕكردنی دێرسیم بوو. باس لەناوبردنی حەوت هەزار مرۆڤ دەكەن. قڕكردنێكە كە هەركەس قەبووڵی دەكات. ئەو رۆژەی لەسەر ئەم قڕكردنە بڕیاریاندا، چواری ئایار بوو. رۆژی دەرخستنی”یاسای تۆنجەلییە”. ئەمە ئاشكرایە و گرنگە. پاشان ١٨ی ئایار بەدوایدا هات. بەمشێوەیە چی پێناسە دەكات؟ لەدژی مێشك و سیاسەتی قڕكەری فاشیست، هەرە وەحشی و دسپۆت لەرۆژهەڵاتی ناوین، لەپێناو گەلان، رەنجدەران، كرێكاران، ژنان و گەنجان تێكۆشانی پێكەوەژیان، دیموكراسی و ئازادی پێناسە دەكات. ئەمە تێكۆشانانێكی هاوبەش، یەكبووی و یەكبوونە. و زیاتر لەسەد ساڵە بەردەوامە. لەبەر ئەوەش مانگی ئایار بووەتە مانگی شەهیدان، رۆژی شەهیدان. مرۆڤ دەتوانرێت بڵێیت لەرۆژهەڵاتی ناوین لەدژی دیكتاتۆریەت، دەسپۆتیزم، سیاسەت و مێشكی قڕكەر و فاشیست مانگی شەهیدی گەلانە؛ بۆ بەدەستهێنانی دیموكراسی و ئازادی زیاتر لەم مانگەدا شەهید دراوە. ئەمەش بەواتا و گرنگە. ئێمەش بەهەڵمەتی”كات، كاتی ئازادی”یە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لەمانگەدا دەستمان پێ كرد. ئەو بەرخۆدانەی بەپێشەنگایەتی گەریلا لەزاپ و ئاڤاشین بەرێوە دەچێت لەهەرچوار بەشی كوردستان و چوار لای جیهانی بڵاو بووە. بەمشێوەیە ئێمە لەنێو بەرخۆدانیەكی مەزنداین. هەر رۆژێكی ئەم مانگە لەسەر هێڵ و رێبازی شەهیدان، دەكەینە رۆژێكی مەزنی بەرخۆدان. لەبەر ئەوەشە كە ئێمە شەهیدی نوێ پێشكەش دەكەین. ئەمەش شۆناسێكی راستەقین و بەرچاوە كە ئێمە لەسەر رێبازی شەهیدان بەرێوە دەچین و تێدەكۆشین. لەبەر ئەوەش ئێمە بەواتای دەبینین، كە رێبازی شەهیدان بەمشێوەیە نوێنەرایەتی دەكەین و هێز و روومەت دەداتە ئێمە. ئەو كەسەی كە تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد بەرێوە دەبات دەبێت بەمشێوەیە بیربكاتەوە و بەواتای بكات. بەمشێوەیە دەبێت ئێمە هەر رۆژێكی مانگی ئایار بكەینە رۆژێكی سەركەوتن. دەبێت ئێمە مانگی ئایار بكەینە مانگی سەركەوتنی هەرە مەزن. بەمسۆگەر پێویستە وەها بێ. بەمشێوەیە ئێمە دەتوانین لەسەر رێبازی شەهیدان بەرەو سەركەوتن هەنگاو بنێنین. ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاو دەنین. راستی ئێمە بەمشێوەیە نزیكی راستی شەهیدانە. كاتێك زیندوو بوبایە ئێمە دەمانتوانی لەسر راستی حەقی قەرار، خەلیل چاوڤگۆن و راستی هەموو شەهیدانمان بكردبا و هەڵیانبسەنگێنین. لەراستیدا دەبێت ئێمە بەباشی تێبگەێین. واتا ژنان و گەنجانی كورد، گەلی كورد دەبێت راستینەی حەقی قەرار باش تێبگەن. هێزە دیموكراتیكخوازەكانی توركیا دەبێت باش تێبگەن. لەبەرامبەر بەهێرشی شۆڤنیزم و نەژادپەرەست و قەركەری فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە، مرۆڤ چۆن دەتوانێت لەتوركیادا ببێتە شۆڕشگێڕ؟ لەگەڵ رێبەر ئاپۆ لەگەڵ گەلی كورددا چۆن دەتوانێ پەیوەندی ببەستێت؟ وەڵامی ئەمەش راستی حەقی قەرارە. وەكوتر شۆڕشگێڕی، دیموكراتیكبوون، وڵاتپارێزی و توركیاپارێزی نییە. پرەنسیپی بنەڕەتی و مسۆگەر ئەوەیە. ئێمە زۆر جار ئەمانەمان باس كردوە، بەڵام بەداخەوە لەتوركیا گفتوگوو كردن لەسەر راستی حەقی قەرارە زۆر لاوازە و ئەمەش كەمتەرخەمیەكی جددییە. لەبەر ئەوەش كە وەكو كەم و كورتیەك دەبینین. ئێمە دەمانتوانی زیاتر رۆڵ بگێڕین و باشتر بماندابا ناسینی گەنجان، كرێكاران و رەنجدەری توركیا. مرۆڤ چۆن دەتوانێت ببێتە ئەنتەرناسیۆناڵ، شۆڕشگێڕ، لەتوركیادا پرەنسیپی دیموكراتیكبوون و شۆڕشگێڕی چییە؟ پرەنسیپی نزیكبوون لەكوردان چییە؟ نزیكبوون و پەیوەندی لەگەڵ كورداندا دەبێت چۆن چۆنی بێت؟ ئەوەی كە بەشێوەیەكی هەرە باش ئەمە نیشان دەدات و پێكیدەهێنا، راستی حەقی قەرارە. لەتارێكترین كاتەكاندا و لەقورسترین هەلومەرجەكاندا ئەم راستیە بینی و تێكۆشانێكی بەهێزی بەرێوە برد. هاوكاریەكی هەرە مەزنی لەپێشكەوتنی رێبەرایەتیدا كرد. هەم كرێكار و رەنجدەری توركیا و هەمیش ژنان و گەنجانی كورد دەبێت ئەم راستیە باش تێبگەن. لەكاتێكی وەهادا رێبەر ئاپۆی وەكو رێبەر بینی كە هیچ هێزێك لەگۆڕەپانەكەدا نەبوو، بەشداری ریزەكانی تێكۆشانی ئازادی بوو. ئاخۆ ئەمە رۆحێكی چۆن چۆنیە، هۆشیاریەكی چۆنە، ئیرادەیەكی چۆنە كە بەشداریەكی وەهای نیشاندا؟ دەبێت ئێمە باش لەمە تێبگەێین. پرەنسیپ ئەوەیە. پرەنسیپی شۆڕشگێڕی، وڵاتپارێزی و ئازادیخوازی ئەوەیە. بەشداربوون دەبێت بەمسۆگەری وەها بێت. دەتوانم وەها بڵێیم: دەبێت لەسەر بنەمای پرەنسیپان راستیەكان باش تێبگەێین. دەبێت هەر رۆژێكی بكەینە رۆژێكی مەزنی تێكۆشان و راستی شەهیدان تێ بگەێین. دەبێت لەسەر راستی شەهیدان بیربكەینەوە، لێكۆڵین بكەین و كۆبوونەوە و چالاكی بیرهێنانەوە پێكبێنین. دەبێت بیرەوەریەكانیان نوێ بكەینەوە و بەزیندوویی بیانهێڵینەو. راستی شەهیدان چییە، رێبازی شەهیدان چییە، دەبێت بەدرۆستی تێبگەیەن و بەشداریەكی بەهێز نیشان بدەین. لەسەر رێبازی شەهیدان دەبێت مانگی ئایار بۆ ئێمە ببێتە قۆناخی رەخنەدان. دەبێـت سەرلەنوێ خۆمان بئافرێنینەوەو لەسەر رێبازی شەهیدان شۆڕشگێڕی خۆمان لەبەرچاوان دەرباز بكەین و بببینە شۆڕشڤان و تێكۆشان لەسەر ئەم بنەمایە بەرێوە ببەین و هەنگاو هەڵێنین. كاتێك وەها بوو، ئەو كاتە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت كە راستی شەهیدان تێگەیشتوون و بەشداربوونێكی راست پێكدێنن. ئەو كاتە ئێمە دەتوانین پارتیەكی سەركەوتوو دامەزرێنین. لەسەر ئەم بنەمایە لەو باوەڕەدام كە هەڤاڵانمان، گەلە وڵاتپارێزەكەمان و دۆستانمان رۆژی شەهیدان، مانگی شەهیدان باش تێبگەن. بەشداربوونێكی راست و بەهێز پێكبینن و قەڵەمبازەكەمان بۆ دیموكراسی و ئازادی لەمانگی ئایاردا بەهێزتر بكەن. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاوم ئاراستەی هەر كەسێك دەكەم.

ئێستاكە لەزاپ و ئاڤاشین گەریلا لەسەر رێبازی شەهیدان تێكۆشان دەكەن. ئەم شەڕە سێ حەفتەیە تێپەڕاند. رەوشی هەرە دوایی لەم شەڕدا چییە؟ بەراستی تا ئێستاكە دەوڵەتی تورك لەم شەڕەدا چە ئەنجامێكی بەدەستهێناوە؟

ئەو هێرشە داگیركەر و قڕكەر و فاشیستیەی ئاكەپە ـ مەهەپە لە ١٧ی نیساندا لەسەر زاپ و ئاڤاشین دەستیان پێكردوە سێ حەفتەیە بەردەوامە. ماوەی سێ حەفتەیەك یەكێك لەشەڕە هەرە قورس و گرانە مێژوویەكانە كە بەرێوە دەچێت. دەبێت هەر كەس لەمە ئاگادار بێ؛ ئەم شەڕە شەڕی هەرە گران و مەزنی دەوڵەتی توركە. بۆ كوردانیش شەڕێكی هەرە مەزنە. لەشەڕەكانی رابردوو زیاتر قورس و گران و مەزنە. لەلایەن بەهێزبوونی شەڕەكەوە بەمسۆگەری وەهایە. هێرشێكە كە لە بیست و چوار كاتژمێردا بەهەموو جۆڕە تەكنیكێكی شەڕ بەردەوامە و بەكاردێنن. لەبەرامبەر بەو هێرشانەش گەریلا بەرخۆدانیەكی مەزن نیشان دەدەن و قارەمانیەتیەك دەكەن و مێژوو دەنووسنەوە. ئەمەش بەرخۆدانیەكی هەرە مەزن و هەرە گرنگە و هەرە بەواتا لەمێژووی كوردانە. زاپ و ئاڤاشین داهاتووی كوردان و چارەنووسیان دەستنیشان دەكات. دەبێتە وەها تێبگەن. لەسەر بنەمای بەرخۆدانی قارەمانیەتی گەریلا فاشیزمی ئاكەپە و مەهەپە لەزاپ و ئاڤاشین لەگوڕ دەنرێت.

لەدووهەمین حەفتەی شەڕەدا فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی ئامارەكانی بڵاو كردەوە. رۆژانە ئامارەكان بڵاو دەكرێنەوە. رایانگەیاندوە كە تا ئێستا ٣٠٠ داگیركەر كۆژراون و ژمارەیەكی زۆریش بریندارن. ئێستاش حەوتەی سێیەم لەشەڕەكە تێپەڕ دەبێت، ژمارەی كۆژراوەكانیان زیاترە لەچوارسەد بۆ پێنجسەد كەس. دەوڵەتی داگیركەری تورك نایەوێت ئەمە ببینێ و دەیشارێتەوە. لەم كاتانەدا پێویستیان بەبڵندكردنی هێڵی شۆڤنیزم هەیە. لەبەر ئەوەش دەڵێن شەهیدمان هەیە و تەرمەكان نیشاندەدەن. هەوڵدەدەن كۆمەڵگە بەرەو رێ و رەسمەكان پەڵكێش بكەن، بەمشێوەیە شۆڤنیزم و نەتەوەپەرەستی و نەژادپەرەستی گۆڕ بكەن و دووریان زیاتر دەرخەنە پێش. ئەمە چی نیشان دەدات؟ ئەمەش رەوشی بنكەوتنیان لەزاپ و ئاڤاشین نیشان دەدات. واتا ئاكەپە ـ مەهەپە لەراستیدا تێكەوتوون، پلانەكەیان لەزاپ و ئاڤاشین بەبەرخۆدانی گەریلا پۆچەڵ بوویەوە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، بنكەوتوون و شكستیان هێناوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌موو جۆره‌ هێزێكی فاشیست، چه‌ته‌یان ره‌وانه‌ كردبوو. به‌ چه‌ندین مانگ، به‌ شه‌ندین ساڵ خۆیان ئاماده‌ ده‌كرد. سوپایه‌كی ئاسایی نا، سوپایه‌كی كۆمه‌ڵكوژیه‌، كه‌ بۆ پاره‌ شه‌ڕ ده‌كات، ره‌وانه‌ی زاپ و ئاڤاشینیان كردن. له‌ رووی ئایدۆلۆژیشه‌وه‌ هه‌موویان نه‌ژادپه‌ره‌ست، شۆفێنیست، نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و مه‌هه‌په‌یین. ئه‌و چه‌تانه‌ی كه‌ له‌ عه‌فرین، ئیدلب به‌شدارییان له‌ داگیركاری كردبوو، داعشن، چه‌ته‌ی ئه‌لنوسه‌رن. ئێستاش به‌ پاره‌ جاشه‌كان ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن. په‌ده‌كه‌یان هێنایه‌ سه‌ر هێڵی خۆیان، هه‌موو هێزی خۆیان به‌كارهێنا. چه‌نده‌ هێزی غه‌در، سته‌م، كۆمه‌ڵكوژكار هه‌بن هه‌موویان نارد. وایاندانابوو كه‌ ئه‌نجام به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌به‌رچاوه‌. ئاشكرایه‌ كه‌ تێكشكاون، شكستیان هێنا. كۆتاییان هاتووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی قورس شكت ده‌هێنن. راگه‌یاندن ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو. ده‌وترێت له‌ گه‌ڤه‌ر، له‌ چه‌لێش له‌ فڵانه‌ تابوره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌رم هاتوونه‌ته‌وه‌، مه‌یتخانه‌كان پڕ بوون، جێیان نابێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ هه‌موو راستن. ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیمان داونی راستن. ره‌نگه‌ ژماره‌كه‌ كه‌میش بێت. پێویسته‌ مرۆڤ بزانێت كه‌ كوژراوانی ده‌وڵه‌تی تورك زیاترن. له‌م ئاسته‌دا زیانی گیانی ده‌دات. كه‌وتوونه‌ته‌ دۆخێك كه‌ ناتوانن له‌ناوی بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ گوزارشت له‌ رووخان ده‌كات. ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رجسته‌ له‌ دوو بابه‌تدا ده‌بینین. یه‌ك له‌ هه‌ندێك شوێن هه‌وڵیاندا رێوره‌سمی ته‌رمه‌كان ساز بكه‌ن. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی شكسته‌. هێمایه‌كی شكست و سه‌رنه‌كه‌وتنه‌. ئاماژه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی سه‌ربازییه‌ له‌ زاپ و ئاڤاشین. ئه‌گه‌رنا نه‌یانده‌ویست وابكه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وتنایه‌ به‌و جۆره‌یان نه‌ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا به‌ پڕۆپاگه‌نده‌ی نه‌ژادپه‌رستانه‌، شۆڤینیانه‌ و نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆمه‌ڵگا بخه‌نه‌ ناو جموجۆڵه‌وه‌، مرۆڤه‌كان بخه‌ڵه‌تێنن و به‌و جۆره‌ هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر كوردان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بكه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ بكه‌ن. ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌بینین. هه‌روه‌ها هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كوردان. وایه‌ بینرا كه‌ چوونه‌ به‌رده‌م بینای ناوه‌ندیی هه‌ده‌په‌. سوكایه‌تییان به‌ ژنان كرد. ئۆتۆمبێله‌كانی ناوه‌ندی پارته‌كه‌یان شكاند. كه‌ف و پیسی له‌ ده‌می ئه‌و توخم و به‌رهه‌مانه‌ی فاشست، نه‌ژادپه‌رست، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ كه‌ پۆلیسی شۆڤینیان پێده‌وترێت دێته‌ده‌ر.

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌موو كه‌س ده‌توانێت بچێته‌ سه‌ر هه‌ده‌په‌ و بڕوات. پێهه‌ڵدانێكی زۆریان كرد و وتیان ئێمه‌ ده‌چینه‌ زاپ و ئاڤاشین و فڵان شوێن، به‌ڵام راستی خۆیان بینی. گه‌ریلا وه‌ڵامی پێویستیان پێده‌داته‌وه‌. لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌موو شتێك ده‌كات. له‌به‌ر ترسی ئه‌ویه‌ه‌. واته‌ نیشانه‌ی شكسته‌. هه‌ڵساون به‌ كردنه‌ نێچیری كوردان، له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌وڵی لێدان و كوشتن ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ نیشانه‌ی چییه‌؟ نیشانه‌ی شكسته‌. ئێوه‌ ئه‌و پۆلیسانه‌شتان بینی كه‌ ترسێكی چۆن له‌ چاویان نیشتبوو. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ نه‌بووایه‌ بۆچی هێرشیان ده‌كرد؟ لایه‌كی بابه‌ته‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌. واته‌ به‌ راستیش مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت، كه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ له‌ زاپ و ئاڤاشین ده‌بێت به‌ ژێر گڵه‌وه‌. سیاسه‌ت و مێشكی پاكتاوكه‌ر فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ كوردستان تێكده‌چێت. گه‌وره‌ترین شكستی مێژووی خۆی ده‌بینێت. واته‌ ئه‌و سیاسه‌ت و مێشكه‌ی ئیتحاد و ته‌ره‌قی تێكده‌شكێت. كۆمه‌ڵگای توركیا له‌و سته‌مه‌ی ١٣٠ ساڵه‌ له‌ناویدایه‌ رزگاری ده‌بێت. واته‌ هه‌ندێك ساڕێژ ده‌بێت. سه‌ر له‌نوێ رووده‌كاته‌وه‌ مرۆڤ بوون. چاره‌یه‌كی تر بوونی نییه‌. كاریگه‌ری تێكۆشان له‌ كوردستان له‌سه‌ر توركیا به‌م جۆره‌یه‌.

ئێمه‌ باسمان له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌و هێرشكارییه‌ كرد، پێویست به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ ناكات. له‌ شه‌ڕی ٢٠٢١یشدا فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ تێكشكابوو، ده‌بوایه‌ هێرشێكی به‌م جۆره‌ی نه‌كردایه‌ هه‌ندێك به‌دواداچوونی ئه‌وان هه‌بوو به‌ڵام له‌ كۆتاییدا روویان كرده‌ ئه‌م بابه‌ته‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگو له‌مه‌ هیچ رێگایه‌كی تر نییه‌ كه‌ فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه‌، دێته‌ ناو ئه‌م شه‌ڕه‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی تر نییه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك به‌ هۆشمه‌ندی پاكتاوكه‌ر، فاشیست، كه‌ دوژمنایه‌تی كوردان ده‌كات، سیاسه‌تی خۆی درێژه‌ پێبدات. ئه‌نجامی شه‌ڕی ئۆكرانیا هه‌ندێك روویان ئه‌وانی بۆ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگێڕا. گوایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك و ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌ به‌رامبه‌ر رووسیا بهێڵنه‌وه‌ ئه‌مریكا، ناتۆ رووی حكومه‌تی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌یان كرده‌ شه‌ڕی دژ به‌ په‌كه‌كه‌ و مۆڵه‌تیان پێدا.

ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا بوونه‌ هاوكاری تاوانی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌م شه‌ڕه‌. قاچاخچێتی نه‌وتیان ده‌كرد و ده‌یانه‌وێت هی گازیش بكه‌ن. دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا ناتوانن له‌ روسیا، چین و ئاسیا گازی سروشتی بكڕن و وێڕای په‌ده‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یانه‌وێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گازی قاچاخ دابین بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌یان خسته‌ به‌رده‌م په‌ده‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی تورك. به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ رێگری ده‌كات. به‌و جۆره‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌. پشتگیری ئه‌وانیان كرد و هانیاندان. له‌لایه‌كه‌وه‌ هۆشمه‌ندی نه‌ژادپه‌ره‌ست، شۆڤینی و پاكتاوكار و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ قاچاخیچێتی پاره‌یان ده‌ستبكه‌وێت و كارێكی زیاتر بكه‌ن. ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا به‌رپرسن له‌و هێرشه‌ داگیركارییانه‌. هاندانی په‌ده‌كه‌ش هه‌یه‌. پێویسته‌ مرۆڤ ئه‌و راستیه‌ باش ببینێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان زۆر جار وتی، شه‌ڕێكی جددی له‌ ئارادایه‌. راگه‌یاندنی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا ئێمه‌ میساقی میلـلی رابگه‌یه‌نین. یاخود رووده‌كه‌نه‌ داگیركردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رشاست. ئه‌مه‌ به‌ ئاشكرا ده‌ڵێن.

ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا ده‌ڵێن ئێمه‌ هه‌ندێك گاز وه‌رده‌گرین و به‌ ئاسوده‌یی ده‌ژین، رێگه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئاكه‌په‌ و په‌ده‌كه‌ هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ و رێگه‌ بۆ ئه‌و قۆناغه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. پێویسته‌ هه‌موو كه‌س ئه‌وه‌ ببینێت. به‌ڵێ ئێستا په‌كه‌كه‌ خۆڕاگری ده‌كات، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ناو بچێت، پاكتاوكردنی كوردان ئه‌نجام ده‌درێت، دواتر نۆره‌ ده‌گاته‌ سه‌ر رێكخراوه‌كانی كورد. رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كورد نامێنن. رێكخستنێكی به‌و جۆره‌ بوونی نییه‌. ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ست به‌ هه‌بوون و ئازادی كوردان هه‌موو شتێك له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌یه‌. ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ناوببرێت، پاكتاوی كوردان ئه‌نجام ده‌درێت. نۆره‌ ده‌گاته‌ سه‌ر عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تر. له‌ ٢٦ی ئابی ٢٠١٦دا كاتێك كه‌ سوپای تورك سنووری به‌زاند و جه‌رابلۆسی داگیركرد ئه‌و هێرشه‌ داگیركارییه‌ ده‌ستیپێكرد. له‌ هه‌مان رۆژ دا له‌ چه‌لێش هێرش ده‌ستپێكرا. له‌ هه‌مان رۆژدا ئه‌نجامدرا.

فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ و سوپای تورك كاتێك سنووری عێراق و سوریایان به‌زاند و له‌ سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ هێرشی داگیركاری كرد جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایددن له‌ ئه‌نقه‌ره‌بوو، سه‌رۆكی په‌ده‌كه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بوو. كاتێك ئه‌ردۆغان فه‌رمانی به‌و هێرشه‌ كرد، بایدن و بارزانی له‌لای ئه‌و بوو. پێكه‌وه‌ ده‌ستیان پێكرد. ئه‌و شه‌ڕه‌ شه‌ش ساڵه‌ بێ پچڕان به‌رده‌وامه‌. ئێستاش وه‌ك هێرش بۆ سه‌ر زاپ و ئاڤاشین به‌رده‌وامه‌. ئه‌گه‌ر له‌و هێرشه‌ داگیركارانه‌دا سه‌ربكه‌ون رووبكه‌نه‌ شوێنی تر. ئه‌ردۆغان نه‌خشه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت داگیریان بكات له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیشانیدا. ئه‌و هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌. ده‌ڵێن ‘خاكی عوسمانییه‌كان هی ئێمه‌یه‌‘ ئێمه‌ وه‌یده‌گرینه‌وه‌. بایدن كه‌ ئه‌و كات جێگری سه‌رۆك بوو ئێستا بووه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا. خۆی له‌ خۆیدا ده‌بێت بپرسین، به‌راستیش ئه‌مریكا كوردستان، عه‌ره‌بستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی داوه‌ته‌ ده‌وڵه‌تی تورك؟

سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بایدن ئه‌وه‌یه‌؟ ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌ دژی پاكتاوكردنی ئه‌رمه‌نه‌كانین به‌ڵام ئێستا فاشیزمی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ پاكتاوكردنی كوردان ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وانیش گه‌وره‌ترین یارمه‌تی سیاسی و سه‌ربازی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئایا له‌ دژی پاكتاوی كوردانن یان پشتگیری له‌وان ده‌كه‌ن؟ ئیداره‌ی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا و ئیداره‌ی كۆماریه‌كانیش، ده‌وڵه‌تی ئه‌وانیش هه‌ڵوێستێك نیشان ناده‌ن. ئاخۆ ئه‌مریكا و ناتۆ هێرشه‌ داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك په‌سه‌ند ده‌كه‌ن؟ ئه‌مریكا و ناتۆ به‌ پاكتاوكردنی كوردان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێت ئه‌رێ؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌رێ ئاخۆ چ واتایه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ دژی پاكتاوی ئه‌رمه‌نییان بن؟ تۆ ده‌ڵێی له‌ دژی جینۆسایدێكی به‌ر له‌ ١٠٠ ساڵم، فرمێسك ده‌ڕێژیت به‌ڵام بۆ چی له‌ دژی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نیت؟ به‌راستیش هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ دژی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌مڕۆ بن. ئه‌گینا هه‌ڵوێستێكی پێچه‌وانه‌یه‌.

پێویسته‌ په‌ده‌كه‌ش هه‌ڵوێستی خۆی نیشان بدات. پێشتریش رامانگه‌یاندبوو كه‌ په‌ده‌كه‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی فرۆشتووه‌. ئه‌رێ فرۆشتوویه‌تی، ئێستاش به‌ هه‌موو هێزی خۆیه‌وه‌ پشتیوانی له‌ داگیركاری ده‌كات. به‌ داگیركردنی كوردستان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ڵێت ئه‌رێ؟ هه‌موو په‌ده‌كه‌ییه‌كان به‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن؟ وڵاتپارێزان و روناكبیرانی په‌ده‌كه‌ ده‌ڵێن به‌ڵێ؟ هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێستای په‌ده‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ده‌كه‌ ده‌ڵێت ‘هیچ چاره‌یه‌كی ترمان نییه‌، توركیا گوشارمان لێده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌ هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا نه‌بێت، ئێمه‌ ناتوانین بازرگانی بكه‌ین و له‌ باشوور برسێتی دروست ده‌بێت، ژیان له‌ ناو ده‌چێت‘. ئه‌وه‌ راست نییه‌. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێداویستییه‌كانی باشوری كوردستان له‌ ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ نییه‌. ده‌توانێت پێداویستییه‌كانی خۆی له‌ شوێنی دیكه‌ دابین بكات و هه‌روه‌ها ده‌توانێت به‌رهه‌میان بهێنێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن توركیا گوشاریان ده‌خاته‌ سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات. ده‌ڵێن ‘هێزمان نییه‌، ئێمه‌ ده‌ره‌قه‌تی ئه‌وان نایه‌ین، په‌كه‌كه‌ ده‌مانخاته‌ دۆخێكی دژواره‌وه‌، ئێمه‌ چۆن به‌رامبه‌ر به‌ توركیا شه‌ڕ بكه‌ین‘ ئه‌وه‌ نیگه‌رانییه‌كی راست نییه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێین كه‌ تۆ شه‌ڕت پێناكرێت ئه‌و كاته‌ ده‌ستبه‌رداری حكومڕانی خاكی كوردستان هه‌ڵبگره‌. تۆ بۆ حكومڕانی؟ پارته‌كانی دیكه‌ش هه‌ن، یه‌نه‌كه‌، گۆڕان، كۆمه‌ڵ هه‌یه‌. چه‌ندین پارتی له‌ باشوور هه‌ن. یاخود كه‌جه‌كه‌ و گه‌ریلا هه‌یه‌. با حكومڕان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی تر بێته‌ هه‌ولێر، تۆ ده‌بینێت كه‌ پێداویستی گه‌ل چۆن جێبه‌جێ ده‌كرێت، چۆن به‌رامبه‌ر به‌ داگیركه‌ران خۆڕاگری ده‌كه‌ن و چۆن خاكی كوردستان ده‌پارێزن. كه‌جه‌كه‌ و گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ پاڵێوراون. پارته‌كانی تری كوردستان پاڵێوراون. ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه‌ پێی ناكرێت با ده‌ستبه‌ردار بێت.

كاتێك مرۆڤ ئه‌مه‌ ده‌ڵێت، ئه‌وانیش ده‌ڵێن ‘من به‌ هه‌ڵبژاردن هاتووم، نازانم من ده‌نگم پێدراوه‌، وه‌رنه‌ ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌‘. ئێمه‌ راستیه‌كه‌ ده‌ڵێین، ئێمه‌ ده‌زانین هه‌ڵبژاردن چۆن ئه‌نجامدراوه‌. مه‌گه‌ر لێره‌ دیموكراسی، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بوونی هه‌یه‌. به‌ راستیش هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیك و دادپه‌روه‌رانه‌بوو؟ نا. هه‌موو شت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌نجامدرا، به‌ پاره‌ كرا، به‌ فرت و فێل هه‌ڵبژاردن كرا. هیچ واتا و راستیه‌كی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ بوونی نییه‌. با نه‌ڵێن ئێمه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بینه‌ به‌ڕێوه‌به‌ر، خۆی له‌ خۆیدا ناتوانن كه‌س بخه‌ڵه‌تێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ دۆخی په‌ده‌كه‌ قبوڵ ناكرێت و دركی پێناكرێت. له‌ ٢٦ی ئابی ٢٠١٦دا كاتێك ده‌وڵه‌تی تورك سنووری به‌زاند و بۆ سه‌ر كوردستان هێرشی داگیركاری ده‌ستپێكرد مه‌سعود بارزانی بۆخۆی رێگه‌ی به‌وه‌دا.

به‌ ناوزڕاندنی په‌كه‌كه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت بگاته‌ هیچ شوێنێك، كاتێك به‌ په‌كه‌كه‌ بڵێن ‘رێكخراوی تیرۆریستی‘ هیچ شتێك ده‌ست په‌ده‌كه‌ ناكه‌وێت. به‌ داعشیان نه‌ده‌گوت رێكخراوی تیرۆریستی و ئێستا هه‌ڵساون و باسی ‘تیرۆری‘ی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن. ئێوه‌ باسی كام تیرۆر ده‌كه‌ن؟ گه‌ریلا قاره‌مانه‌كانی په‌كه‌كه‌ هه‌موو رۆژ خوێنیان لێده‌ڕژێت، چیا، به‌رد، شاخ، چه‌م، ده‌شته‌كانی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران ده‌پارێزێت. به‌ قاره‌مانێتی و بوێری ده‌یپارێزێت، قڕ ده‌خاته‌ دوژمنه‌وه‌. ده‌وڵه‌تی تورك شكست ده‌دات و له‌ زاپ ده‌یخاته‌ ژێر گڵه‌وه‌. كێ ده‌بێته‌ هاوڕێی ده‌وڵه‌تی تورك، ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ چاره‌نووسی ئه‌وانیش وه‌ك ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ ده‌بێت. پێویسته‌ هه‌موو كه‌س ئه‌وه‌ به‌م جۆره‌ ببینێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ سیستمی نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌ده‌كه‌ش ئه‌و راستیه‌ ببینن. ئه‌گه‌ر نه‌یبینن ئه‌وان بۆخۆیان ده‌زانن. شكستی ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌ زاپ بۆ ئه‌وانیش ده‌بێته‌ ئه‌نجامێكی قورس، پێویسته‌ باش ئه‌وه‌ بزانن.

لەگەڵ شەڕی زاپ و ئاڤاشین، سوپای عێراق هێرشەکانی بۆ سەر شەنگال زیاتر کردووە. لە کاتێکی بەم شێوەیەدا هۆکاری هێرشەکان چییە؟ کێ لە پشت هێرشەکانە؟

لەم رۆژانەی دواییدا دۆخەکە هێوربووەوە. بەڵام کاتێک دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر ئاڤاشین و زاپ هێرشی داگیرکەری دەستپێکرد، دەوڵەتی عێراقیش لە جیاتی ئەوەی لە بەرانبەر ئەو هەنگاوە هەڵوێستی سەربازی و سیاسی هەبێت، هێرشی کردە سەر شەنگال. وەک ئەوەی تاکە کێشەی شەنگالە و شەنگال لە دەستپێکی هەموو کێشەکان بێت. لە بەرانبەر ئەوەش هەندێک هێزی گەنج و خۆپاراستنی شەنگال هەڵوێستێکی قاڕەمانیان پیشاندا. سڵاویان لیدەکەن. هەر وەک چۆن لە بەرانبەر داعش بەرخۆدانیان کرد و رێگریان لە قڕکردن گرت، هەر وەک چۆن مرۆڤایەتیان لە بەرانبەر قێزەونی پاراست، لە شەنگالیش گەل، یەبەشە و یەژەشە شەهیدیاندا و بەرخۆدانێکی بەو شێوەیەیان پیشاندا. ئەمە زۆر واتادار و گرنگە. ئەوە ئاشکرا بوو کە گەل دەتوانێت بە هێزی جەوهەری خۆی بپارێزێت و سەربکەوێت. ئەمە زۆر گرنگ و واتادارە.

شیکردنەوەمان بۆ ئەوە کرد. بەڕێوەبەری ئێمە لە رێگەی راگەیەنراوەکان هەڵوێستی خۆی پیشاندا. پارتەکەمان و تەڤگەرەکەمان بە گشتی لایەنگری خۆسەری دیموکراتیکی گەلی شەنگالن. لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری و قڕکردن ئێمە لەگەڵ شەنگالین. کۆمەڵگەی ئێزدیمان ئەمە دەزانێت. بە شێوەیەکی روون و یاشکرا هەڵوێستمان پیشانداوە. وتمان، شتێک نەکەن کە جارێکی دیکە پەکەکە دەستوەردان بکات و هەڵوێست وەربگرێت. پەدەکە درۆی ئەوەی کرد کە گوایە ئێمە دەستوەردانمان کردووە، بەڵام دوورە لە راستیەوە. بەلام بەڕێوەبەریمان هوشداری داوە. هوشداریەکی راست و لە جێی خۆیدایەتی. لە ئەنجامدا وادیارە بەڕێوەبەری عێراق بە شێوەیەکی دروست دەجووڵێتەوە.

دەوڵەتی تورک کاتێک خاکی عێراقی داگیر کرد، رۆژی جەژنی ئێزدیان بوو و سوپای عێراق هێرش کردە سەر شەنگال و هیچ لۆژیکی نەبوو. دەوڵەتی عێراق ئەمەی چۆن کرد، نەمانزانی. وتمان بەم ئەندازەیە بێمێشکی نابێت. هەڵەیان کرد. دیار بوو فشار لەسەر دەوڵەتی عێراق هەبوو، ئێمە دەیبینی. لەگەڵ دەوڵەتی تورک و پەدەکە ڕێککەوتن. گوایە بەپێی پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەم هێزیان جوولاندووە، بەڵام ئەوە چیرۆکە. رێککەوتنێکی بەو شێوەیە نییە. فراکسیۆنی ئێزدیان لە پەرلەمانی عێراق وتیان ئێمە ئەو رێککەوتنە ناناسین. هەڵوێستی راست بوو. هەر بڕیارێک کە کۆمەڵگوی ئێزدی تێدا نەبێت، لە شەنگال کاری پێناکرێت.

فشاری تورک و پەدەکە هەیە، بەڵام بەپێی بۆچوونی من ئەمریکا ئاڕاستەی دەوڵەتی عێراقی بۆ هێرشێکی بەم شێوەیە گۆڕی. لە پشت ئەمە ئەمریکا هەیە. ئەگەر ئەمریکا نەبوایە، عێراق بە هیچ شێوەیەک هێرشی نەدەکرد، گوێی لە تورک و پەدەکە نەدەگرت. ئەمریکا فشاری کرد و وتی هێرش بکە. ئەمە تەئکیدە. ئەمریکا بە هێرشەکانی سەر پەکەکە دەیەوێت چی بکات؟ لەگەڵ پەدەکە لە کوردستان دەیەوێت چی بکات؟ پێویستە لێی تێبگەین. لە ئاستێکدایە کە مرۆڤ دەڵێت بەم ئەندازەیەش نا. ئەگەر داواکاری پەدەکە قبوڵ نەکەن. پەدەکە وادەکات کە فشار لەسەر حکومەتی عێراق بکرێت. تورکیش فشار دەکات، بەڵام بینییان دۆخەکە خراپە. ئێستاش دەیانەوێت بە دانوستان و کۆبونەوەکان کێشەکە چارەسەر بکەن. پێویستە ئیرداەی کۆمەڵگوی کوردانی ئێزدی بناسرێت. کۆمەڵگایەکە کە ٧٤ فەرمانیان بەسەردا هاتووە، بکاتە موخاتەب. دەیانەوێت بە ئازادی بژین. ئەمە هەڵوێستێکی زۆر دیموکراتی و مرۆڤیە. پێویستە بەم شیوەیە بێت.

پەدەکە هەڵوێستێکی زۆر خراپی هەیە. شەنگال خاوەنی ئازارێکی زۆرە. لەبەرچاوی هەموو کەس هەڵهات. پێویستە بڵێت من هەڵهاتم و لە ئێستا بەدواوە هەڵنایەم. پێویستە هەموو کەسێک رزگار ببێت، تۆش رزگار دەبی. بەم شێوەیە ناگەیتە هیچ ئەنجامێک. رۆژ بە رۆژ دۆخی خراپتر دەبێت. پێویستە پەدەکە ئێدی دوژمنایەتی شەنگال نەکات. پێویستە خۆی رەخنە بکات، هەڵوێستی وڵاتپارێزی و دیموکرات هەبێت کە بتوانێت، ئەو هەڵهاتنە قەرەبوو بکاتەوە. پەدەکە بە شەڕی دژی پەکەکە ناتوانێت بگاتە هیچ ئاستێک. جارێکی دیکەش دەیڵێمەوە. لە بەرانبەر پەکەکە ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک سەربکەوێت. لەوانەیە رۆژی خۆی تێپەڕێنێت، بەڵام هەر رۆژێک کە هێرش دەکاتە سەر پەکەکە، واتە گولە لە قاچی خۆی دەدات. پێویستە ئەمە ببینێت. لە باشور گەلی کورد و زۆر پێشمەرگە ئەمە دەبینن. وتیان، ‘ نامانەوێت لەدژی پەکەکە شەڕ بکەین.’ ئەمە راست و واتادرە، بەڵام پێویستە بە تەنها لە ئاستی دژایەتیدا نەبێت. پێویستە فشارێکی گەورە لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە دروست بکرێت. پێویستە گەلی باشور لەدژی ئەم دۆخە بوەستێتەوە. زاپ و ئاڤاشین لە دەڤەری ئەوانن. پێویستە پشتگیری لە گەریلا بکەن. گەنجان بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. سڵاویان بۆ دەنیرم، بەڵام بەس نییە. پێویستە بە شێوەیەکی جەماوەری لەدژی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە. ئەم ماف و ئەرکە لەسەر شانی ئەوانە و وڵاتپارێزیە. پێویستە پەدەکە ببنە سەر هەڵویستێکی راست.

بەڕێوەبەری پەدەکە دەیەوێت چیبکات؟ باشە رۆژەکەی تێپەڕاند و هەندێک پارەت بەدەستهێنا، ئەگەر بیانەوێت سبەینێ لەناوت دەبەن، ئەو کاتە چی دەکەی؟ یان پێویستە دەست لە کوردبوون هەڵگری، یان بچی لە ئەستەنبوڵ بژی. ڤیلایان کڕیوە، ماڵ و موڵکیان هەیە. ئەگەر دەست لە وڵات هەڵدەگرن، ئێستا دەستی لێهەڵگرن و پێویستە یاری بە هەبوون و ئازادی گەلی کورد نەکەن. پێویستە نەبنە ئامێری دەستی داگیرکەران و قڕکردنی سەر کوردستان. پرسەکە گەیشتەوەتە ئێرە. جاشێتیەکی نوێیە. لە باکور چۆن جاشیان دروست کرد، لە باشوریش ڕۆڵی جاشێتیان پێدەدەن. خۆتان لەو شتە رزگار بکەن. بە پێچەوانەوە لەناوتان دەبەن. لەوانەیە بڵێن وازمان هێناوە، بۆ ئێمە هەموو شتێک پارەیە، ناتوانم بەمە شتێک بلێم ، بەڵام ئەگەر کەمێک کۆمەڵایەتیبوون، نەتەوەبوون، وڵاتپاریزی و وابەستەبوون بە وڵات هەبێت، زیان بەوەش دەگەیەنن. پێویستە ئەمە ببینن و دەست لەو هەڵوێستە هەڵبگرن.

لە مێژووی کورداتاندا، سەردەمێکی مێژووییە. ئاستی بەرخۆدانی گەل و گەریلا لەدژی داگیرکەری چیە؟ لێرەدا ئەرک و بەرپرسیاری لەسەر شانی کێیە؟

بەر لە هەموو شتێک، سێ هەفتەیە گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین بە قاڕەمانی شەڕ دەکات. بەرخۆدانی فیدایی لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوامە. گورز لەسەر گورز لە داگیرکەران دەوەشێنرێت. فاشیمزی مەهەپە و ئاکەپە لە زاپ و ئاڤاشین شکستی هێناوە. ئەمە راستیەکی بەرچاوە. بێگۆمان ئەمە بە ئاسانی رووینەداوە. ٢٤ کاتژمێر لەوێ شەڕە، لەدژی هێرشی داگیرکەری لە هەموو لایەوەکە و هەرجۆرە تەکنێکێک هێرش دەکەن. گەریلا بەرخۆدان دەکات. گەریلا سەختیەکان تێدەپەڕێنێت و بە هەڵوێستێکی بێوێنە بەرخۆدان دەکات. بە بوێری و فیداکاریەکی گەورە، بە باجێکی زۆر و شەهیدبوون. بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی پارتەکەمان پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی گەریلا قاڕەمانەککان لە زاپ و ئاڤاشین دەکەین کە گورزی گەورە لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەکەن و فاشیزم هاتووەتە بەر لێواری لەناوچوون. بە راستی دڵێ گەل و پارتەکەمان لە زاپ و ئاڤاشین لێدەدات. ئێمە وەک گەل و پارتی بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین، تێدەکۆشین، هەناسە دەدەین و دەژین و ماوین.

بریارگەی ئێمە ئامارەکانی ئاشکرا کرد، دەزانرێت کە گەریلای قاڕەمان چەند شەهیدی داوە. بەردەوامە. پێشتریش وتم، ٦ ساڵە لەدژی گەریلا هێرشی داگیرکەری هەیە و ئێمەش باج دەدەین و بەرخۆدان دەکەین. بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و تاوەکو سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین. ئەم بەرخۆدانە بە تەئکیدی سەردەکەوێت، پێویستە کەس گۆمانی نەبێت. زوو یان درونگ، بە شەهیدێکی زۆر یان کەم، بەڵام گەلی کورد، گەریلای کورد، پەکەکە بە تەئکیدی سەردەکەوێت. شەڕ ئێستا لە زاپ و ئاڤاشینە، لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان و تورکیا شەڕە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت گەریلا لە گۆڕەپانێکی بچووک گەمارۆ بدات و لەناوی ببات. لەبەرانبەر ئەوەش ئێمە شەڕ بڵاودەکەینەوە. ئێمەش وەک بەرە شەڕ ناکەین و ئێمە لە پێشەوە و دواوە و دوروبەر و لە هەموو ساتێکدا کە چاوەڕێی ناکەن، لە دوژمن دەدەین. ئێمە لە گۆڕەپانێکی بچووک پێشوازیان لێناکەین، هەموو کوردستان و تورکیا بووەتە گۆڕەپانی شەڕی ئێمە ، شەڕ بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت.

زۆر بەرخۆدانی گەورە دروست بوون کە لەگەڵ بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین یەکیان گرت. لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە خواکورکەوە تاوەکو هەفتانین، لە عەفرین تاوەکو بورسە چالاکی گرنگ ئەنجامدران. لە چالاکیەکاندا گورزی گەورە لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەدراوە. گەریلا پیشانیداوە کە تێکۆشانی پەکەکە، بەرخۆدانی دژە فاشیست، چەندێک فراوانە و چەند بەهێزە. بەرخۆدان گەورەتر دەبێت. سڵاو لە شەڕڤانانی هیزەکانی رزگاری عەفرین، جەنگاوەرانی هەبەدەهە و شەڕڤانانی یەپەسە دەنێرم. لە تێکۆشانیاندا لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. چالاکیەکانیان پیرۆز دەکەن. هەبوون، ژیان، هەڵوێستی ئەوان، لەگەڵ گەریلاکان لە زاپ و ئاڤاشین وابەستەیە. لەدژی فاشیزم بەرخۆدانی هاوبەش، ئامانجی هاوبەش و رۆحی هاوبەشە. بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین بە بەهێزی بەردەوامە. تێکۆشانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەکەوێتە نێو تێکۆشانێکی کاریگەرتر، لە باکور تاوەکو عەفرین و ئەستەنبوڵ و تاوەکو شارە گەورەکانی تورکیا، بەرخۆدانی دژە فاشیستت بە بەهێزی ق فراوانی بەردەوام دەبێت.

بەرخۆدان و چالاکی دیموکراتیکی ژنان و گەلەکەمان و گەنجانیش بەم شێوەیە دەبێت. لە چوار پارچەی کوردستانی بینیمان. هەروەکا گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات، لە ئەوروپا بە شەو رۆژ لەسەرپێن. بە راستی هەڵویستە و ماندوو نابن. تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئیمڕالی و گەریلا بەرخۆدانێکی گەورەی گەل، بەرخۆدانی نەتەوەییە. تێکۆشانی ئازادی نەتەوەییە. لەسەر ئەم بناغەیە بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. هێزەکانی دیموکراتی شۆڕشگێری تورکیا و جیهانیش بەشداری لە بەرخۆداندا دەکەن. ئەمە بەرەیەکی گەورەی تێکۆشانە. بەشێکە لە هەنگاوی ٥٠مین ساڵمان. لەدژی داگیرکەری و قڕکردن، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵوێستە و بەرخۆدانە. سڵاوی خۆمان بۆ هەر کەسێک دەنێرم کە ئەم هەڵوێستەی هەیە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

تێکۆشانەکە پێویستە فراوانتر بکرێت. وتمان، هەموو رۆژێک نەورۆزە و هەموو جێگەیەک گۆڕەپانی بەرخۆدانە. رۆحی سەرکەوتن و بەرخۆدانی نەورۆز چۆن بێت، هەموو رۆژێک بەو شێوەیە دەبین. هێڵی بەرخۆدانی ئیمڕالی وەک بناغە وەردەگرین. هێڵی بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین دەکەینە بناغەی خۆمان. هەموو جێگەیەک دەکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان. هەموو رۆژێک و هەموو دەرفەتێک لەدژی فاشیزم بەکاردەهێنین. گەنجانی کورد لە هەموو جێگەیەک پێویستە هەستنە سەرپێ. وتمان، دەتوانین بە هەموو شێوەیەک چالاکی بکەین، هێزیان هەیە بۆ ئەم کارە. لە باکور، لە میترۆپۆلەکانی تورکیا، وڵام بدەنەوە و تۆڵە بکەنەوە. لە هەمانکاتدا ئەرک و بەرپرسیاری ئەوانە. پێویستە هەموو کەسێک بەم شێوەیە هەڵوێستی هەبێت و تێبکۆشێت.

بۆ ئەوەی تێکۆشان فراوانتر بکەین لە باکور دەرفەت زۆرن. بۆ نمونە بە سەدان، بە هەزاران گەنجی کورد لە سەربازین، هەندێکیان پۆلیسن، گەلی کورد پێویستە خزمەتی دەوڵەت نەکات. واتە گەنجێکی کورد لە کوێ بێت پێویستە شەڕڤانێکی کوردی بە هەڵوێست و تێکۆشەر بێت. بۆ ئازادی، دیموکراسی، پێویستە لەدژی دوژمنی قڕکەر فاشیست شەڕ بکات. بە شێوەیەکی وڵاتپارێزانە و کوردانە خەبات بکات. ئەگەر بەم شێوەیە بێت، ئەگەر هێز بە دەوڵەت نەدرێت، دەوڵەت هەڵدەوەشێت. بە راستی لەکار دەکەوێت. ئەو کاتە دەرفەت نامێنێت کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رۆژێکیش لەسەر پێ بمێننەوە.

بانگەوازیەکم هەیە، سەرەتا بۆ ئەو گەنجانەی لە سەربازین، بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەنێو دەوڵەتدان، دەوڵەت سڕ بکەن، بۆ ئەرکی وڵاتپارێزی خۆتان کار بکەن. ئەمە هەڵویستی راستە. پێویستە تێکۆشان لەم ئاستەدا بەڕێوەببەین. ئەگەر ئێمە هەمووی لەبەرچاو بگرین، لە هەموو جێگەیەک دەتوانین تێبکۆشین. کاتێک بەو شێوەیە تێکؤشانمان کرد، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە چەند هەفتەیەکیش بەردەوام نابێت. لە هەموو ساتێکدا دەتوانین تێکیانبشکێنین. نە تەنها بەڕێوەبەری ئاکەپە ومەهەپە، هەروەها سیاسەت و مێشکی قڕکەری فاشیستی دوژمنی کوردیش لە تورکیا دەشکێت. بۆیەش کورد ئازاد دەبێت، تورکیا دیموکرات دەبێێت. سیاسەت و مێشکی قڕکەری فاشیست بووەتە بەڵای سەری گەلی کورد، عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوەڕاسر و مرۆڤایەتی و لەناو دەچێت. ئەو کاتە کوردستان دەبێتە قەڵای ئازادی، تورکیا دەبێتە وڵاتێکی دیموکرات و ئازادی لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە. تورکیا دەبێێتە پێشەنگی دیموکراتی بۆ مرۆڤایەتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. راستی ئەمەیە. ئەگەر خاوەنداری لە ئەرک و بەرپرسیاری خۆمان بکەین، بە تەئکیدی سەردەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە تێدەکۆشین و سەردەکەین.”