٢٤ گوڵان ٢٠٢٢

جەمیل بایک: زاپ بۆ دوژمنان دەبێتە گۆڕستان

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە وتی: “بە دڵنیاییەوە زاپ بۆ ئەوان دەبێتە گۆڕستان، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێنرێن. دەبێت هەموو کەس ئەمە ببینێت و بەو پێیە حساباتی خۆی بکات”.

پەکەکە ماوەی ٥٠ ساڵە مانگی ئایار بە مانگی شەهیدان ناو دەبات، چونکە لەم مانگەدا چەندین شۆڕشگێڕی تورکیا و کوردستان شەهید بوون. ئێوە دەتانەوێت سەرەتا لەبارەی مانگی ئایارەوە چی بڵێن؟

لەکەسایەتی هەڤاڵ ئایسەل دۆغان، حەقی قەرار، ئیبراهیم کایپاکایا، دەنیز گەزمیش و سینان جەمگیل دا یادی هەموو شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی دەکەمەوە و من ڕێز خۆمیان پێشکەش دەکەم. من بەڵێنەکەم بۆ شەهیدان جارێکی تر دووپات دەکەمەوە. لە ڕاستیدا لە مانگی ئایاردا چەندین شۆڕشگێڕی مەزن شەهید بوون، بۆیە ١٨ی ئایارمان وەک ڕۆژی شەهیدان و مانگی ئایار وەک مانگی شەهیدان ڕاگەیاند، چونکە هەڤاڵی حەقی قەرار و ئیبراهیم کایپاکایا لە ١٨ی ئایاردا شەهید بوون. هەردووکیان شۆڕشگێڕی مەزنن. تێکۆشانیان هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ گەلی تورکیا زۆر زۆرە. هۆکاری ئەوەی ئەم مانگەمان بە مانگی شەهیدان وەسفکرد ئەوەیە، کە لەم مانگەدا چەندین شەهید هەن و شۆڕشگێڕانی گەورە و پێشەنگانی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لەم مانگەدا شەهید بوون، بۆیە ئێمە ئەم مانگەمان بە مانگی شەهیدان ڕاگەیاند.

لە مانگی ئایاردا لە تورکیا چەندین کەس شەهید بوون. ڕۆژی ١ی ئایار لە تەقسیم کۆمەڵکوژییەک ئەنجامدرا. دەنیز گەزمیش و یوسف ئاسڵان و حسێن ئینان لە ٦ی ئایار لەسێدارەدران، لە ٩ی ئایاردا ئوڵاش بایراکتار شەهید بوو، لە ١٨ی ئایاردا لە سۆما کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدرا و ئەو کرێکارانەی لە ژێر کانەکەى سۆمادا دەرهێنرا شەهید ببوون، لە ١٨ی ئایار ئیبراهیم کایپاکایا لە زیندانی ئامەد دا لە ژێر ئەشکەنجەدا شەهید بوو. لە ٣١ی ئایاردا سینان جەمگیل، قادر مانگا، ئالپ ئاسلان ئۆزودۆگرو لە نورهەق شەهید بوون، جارێکی دیکە یادی ئەو شەهیدانە دەکەمەوە.

ڕۆژی ١ی ئایار عەبدولقادر چوبوکچو، ڕەمەزان کاپڵان، محەمەد ئەمین ئاسڵان، سەبری بویوک کایا لە باکوری کوردستان شەهید بوون، ڕۆژی ٢ی ئایار هەڤاڵ محەمەد قەرەسونگور، ئیبراهیم بیلگین، ئازاد سیسەر، چەکۆ ئامەد شەهید بوون، لە ٤ی ئایاردا کۆمەڵکوژی و تەرتەلەی دێرسیم ڕوویدا، کە کۆمەڵکوژییەکی گەورە ئەنجام درا، ڕۆژی ١١ی ئایار هۆزان مزگین لە خەرزان شەهید بوو، لە ١٦ی ئایار کۆمەڵکوژییەک لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە شاری هەولێر ئەنجامدرا و تێیدا هەڤاڵ ساڵح و هەڤاڵ ئۆزان و هەڤاڵ نالین و هەڤاڵ ئۆزان چیا شەهید بوون و سەرەڕای ئەو چوار هەڤاڵە نزیکەی ٨٣ هەڤاڵ لەو کۆمەڵکوژییەدا شەهید بوون، لە ١٧ی ئایار فەرهاد کورتای – کە ئێمە وەک چوار شۆڕشگێڕەکە دەیانناسین – لە زیندانی ئامەد شەهید بوون.

ڕۆژی ١٨ی ئایار هەڤاڵ حەقی قەرار شەهید بوو، هەڤاڵ خەلیل چاڤگون لە ١٩ی ئایاردا شەهید بوو، لە ٢٥ی ئایاردا هەڤاڵ هێرش و هەڤاڵ ئاندۆک چالاکییەکی فیدایییان ئەنجامدا و شەهید بوون، لە ٢٧ی ئایاردا، قاسم ئەنگین لەگەڵ دوو هەڤاڵ شەهید بوون، لە ٢٨ی ئایار هەڤاڵ زێڕین دەنیز شەهید بوو. جگە لەو هەڤاڵانە چەندین هەڤاڵی تر لە باکور شەهید بوون، کە من بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموویان دەکەمەوە.

لە ڕۆژهەڵات چوار هەڤاڵ بە ناوەکانی شیرین عەلەم هولی، فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکیلی لەسێدارەدران. ڕۆژی ١٤ی ئایار هەڤاڵ سولەیمان موعینی شەهید بوو، من بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەمەوە و و ڕێزی خۆم پێشکەش دەکەم. لە باشوری کوردستان لەیلا قاسم شەهید بوو، لە سێدارەیان دا، لە رۆژئاوا لە قەرەچۆخ شەهید هەبوون، لە باشوری کوردستان و شەنگال شەهید هەبوون، من بە رێزەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەمەوە و ڕێزی خۆمیان پێ دەبەخشم.

ئەم مانگە چوار هەڤاڵمان لە شەڕی زاپ و چەند هەڤاڵی ترمان لە شەڕی بۆتان دا شەهید بوون ئەو هەڤاڵانە هەر یەکەیان خەڵکی پارچەیەکی کوردستان بوون. هەڤاڵ مزگین ڕۆناهی، کە قارەمانانە داستانی زاپی تۆمار کرد و شەهید بوو خەڵکی ڕۆژهەڵاتە، لە شەڕی زاپ دا ڕوومەت ئامەد شەهید بوو، هەڤاڵ چاڤڕێ لە بۆتان شەهید بوو، هەڤاڵ بێریڤان شەهید بوو، ئەو هەڤاڵانە پێکەوە شەهید بوون. هەڤاڵ چاڤرێ خەڵکی باشووری کوردستان بوو، ئەوەش ڕاستییەکە، ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ و راستیی تێکۆشانە، کە لە کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەێت و نیشانمان دەدات. ڕێبەر ئاپۆ تەنها پێشەنگایەتیی گەلی کورد ناکات، پێشەنگایەتیی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی دەکات.

پەکەکە تەنیا حزبی پارچەیەکی کوردستان نییە، حیزبی هەموو کوردستانە و پارتی هەموو پارچەکانی کوردستانە. بزووتنەوەیەکی مرۆڤایەتییە، دادپەروەری بنیاد دەنێت، بزووتنەوەی ئازادی و دێموکراسییە. لەو شەهیدانەی ناوم هێنان، مرۆڤ دەتوانێت لەم ڕاستییە تێبگات، ڕاستە ئێمە وتمان پەکەکە حزبی شەهیدانە، ڕێبەر ئاپۆ وتی، من وتەبێژی شەهیدانم. ئێمەش هەڤاڵی شەهیدانین. ئێمەش وتەبێژی شەهیدانین. وتەبێژنی شەهیدان ئەو کەسانەن، کە لەسەر هێڵی شەهیدان دەڕۆن و ئامانجی شەهیدان لە هەموو کات و هەلومەرجێکدا بۆ خۆی دەکاتە بنەما، ئازادی و دیموکراسی پێکدەهێنێت. جیهانیش لە دژیان بوەستێتەوە ناتوانێت ئیرادەیان تێکبشکێنێت و ڕادەستیان بکەن.

کاتێک دەڵێن، ئێمە ئەوان ڕادەستی خۆمان دەکەین و ئیرادەیان دەشکێنن، ئەوە دەبێتە هۆی تووڕەیی و دەبێتە هۆ و ئامرازی دژایەتیکردن. نموونەیەکی ئەوەش ڕێبەر ئاپۆیە، زیندانی ئامەدە، چیاکانی کوردستانە. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە لە هەموو شوێنێک دا ببینێت. هۆکاری ئیرادەی بەهێزی ئەم بزووتنەوەیە شەهیدەکانیەتی، چونکە ئەم بزووتنەوەیە لەسەر بنەمای هێڵی شەهیدانە ئامانجەکانی خۆی لەسەر بنەمای هێڵی شەهیدان بەڕێوەدەبات و ئەو ئامانجەى بۆ خۆی کردووەتە بنەما. ئەو شەهیدانە بۆ ئازادی و دیموکراسی شەهید بوون. بۆ گەلی کورد، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ مرۆڤایەتی شەهید بوون، تێکۆشان و شەڕیان کردووە، جەستەى خۆیان بەخشیوە، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا داوای هیچیان بۆ خۆیان نەکردووە. ئەوان لە هەموو ژیانیاندا خزمەتی مرۆڤایەتییان کردووە، بۆ خزمەتکردنی ئازادی و دیموکراسی مرۆڤ ناتوانێت ئەو جۆرە شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری و گیانفیداییە لە وڵات یان لە حیزبێکی تردا ببینێت.

ڕێبەری ئاپۆ لەسەر هێڵێک ڕۆیشت و بەپێی ئەو هێڵە شۆڕشگێڕی و جەنگاوەریی گەشانەوە، بەپێی ئەو هێڵە شەهیدان تێکۆشان و شەڕیان کرد، بەهایان بۆ گەلی کورد دروست کرد و مێژوویان بۆ گەلی کورد نووسیویەوە، ئەگەر ئەمڕۆ گەلی کورد بەرامبەر بە لە ناوچوون و مردن هۆشیاربووەتەوە و بۆ جیهان بووەتە نمونە و بووەتە هیوای بۆ هەمووان، گیان بە بەری هەموو کەسێکدا دەکاتەوە، هەموو ئەوانە لە سایەی تێکۆشانی شەهیدان دا بەدیهاتووە. لێرەدا ئێمە چۆن سەربکەوین؟ ئێمە بە هێڵ، ئامانج و ڕۆحی ئەوان سەردەکەوین. ئەوانەی خۆیان لەسەر هێڵی شەهیدان دەچەسپێنن و خۆیان پاک دەکەنەوە و خۆیان سەرلەنوێ بونیات دەنێنەوە و پەروەردە دەکەن و خۆیان زیندوو دەکەنەوە. لە ڕووی ئازادی و دێموکراسییەوە خۆیان قووڵتر دەکەنەوە، ئەو هەموو هێرشە دەکرێتە سەر گەریلاکان و ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و هەپەگە و یەژاستار و لەگەڵ ئەوەشدا نەتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن، ئەوە بە سایەی هێڵی شەهیدان و بە بنەماگرتنی ئامانجەکانیانە.

لەبەر ئەوەیە ئەوان ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن، مانای ئەم بزووتنەوەیە لەلای شەهیدانە، لە ڕیزی شەهیداندایە. ئەو هێڵەی، کە لەلایەن شەهیدان و رێبەر ئاپۆوە دامەزراوە هێڵی بەرخۆدان و شۆڕشگێڕی و خۆفیداکردنە، خۆی بۆ خۆی دەئافرێنێت و خزمەتی ئازادی و دێموکراسی و گەل و مرۆڤایەتی دەکات. ژیانی تاکەکەسی بۆ خۆی ناهێڵێت و لە خۆی حەرامی دەکات. ژیانێک بۆ گەلان و گەلی کورد و ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری نەبێت بە ژیانی نازانێت، کاتێک شەهید دەبن هەموو کەس دەبینێت، کە تەنیا چەکە شەخسییەکانیان لە دەستیاندایە، ئەوان هیچیان نیە جگە لەوە. هیچ کارێک بۆ تاک و بنەماڵە و هۆزەکانیان ناکەن، تەنیا بۆ گەلی کورد و گەلان و مرۆڤایەتی ژیانیان دەبەخشن، بەژیانی گیانفیدایی خۆیان چەندین بەهای مرۆڤایەتیان ئافراندووە و بەرزکردووەتەوە و خوڵقاندووە و زیندوویان کردووەتەوە، بۆیە هەرچەندە ئەم شەهیدانە لە کوردستانن، بەڵام شەهیدی گەلی کورد نین و شەهیدی هەموو گەل و مرۆڤایەتین.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی ئەو هەموو تێکۆشانەی کردووە، لە ژێر ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەکی سەختدایە، دەتوانین بڵێین، یاسا و مافە مرۆییەکان و نێونەتەوەییەکان بە بنەما ناگرن، بۆ ئەوەش هەموو جارێک لێدوانێکی جیاواز دەدەن، ڕاگەیاندراوێکی جیاواز بڵاودەکەنەوە و باس لەوە دەکەن، کە سزای دیسپلینیان داوە بە ڕێبەر ئاپۆ، نایانەوێت دەنگێک لە ئیمرالی بێتە دەرەوە و ئێستا کەس نازانێت لە ئیمرالی چی ڕوودەدات ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ئێستا سیاسەتی دژ بە رێبەرایەتی لەسەر بنەمای تۆڵەکردنەوەیە، چونکە ڕێبەر ئاپۆ خزمەتێکی گەورەی بە گەلی کورد و گەلان و مرۆڤایەتی کردووە و هێشتاش ئەو خزمەتە دەکات. لەبەر ئەوەیە، کە تۆڵەی لێدەکەنەوە، سیاسەتی سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد پێشتر لەسەر ئەرمەنی و ئاشوری و سریانی و عەلەویس و ئێزدیەکان دا پەیڕەوکراوە، ئەمە سیاسەتی جینۆسایدە، ئەوان هەوڵ دەدەن لە ناوی ببەن و ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەکەن، پێشتر وتیان، کەشتییەکە خراپ بووە، کەش و هەوا باش نییە، لەبەر ئەوە هیچ چاوپێکەوتنێک ئەنجام نادرێت. ئەمڕۆ ئیتر ئەوە ناڵێن. چی دەڵێن؟ دەڵێن، سزامان بەسەردا سەپاندووە، بۆیە چاوپێکەوتن ئەنجام نادرێت، دەیانەوێت ئەوە نیشان بدەن، کە بەپێی خۆیان یاسا جێبەجێ دەکەن و کار بە مافەکان دەکەن. بێگومان هەموو کەس لەمە تێدەگات.

ئێستا ئەم شتانەیان کردووەتە سیاسەتێکی هەمیشەیی. واتە ناڵێن، ئێمە جارێک سزای دیسیپلینمان بەسەردا سەپاندووە، هێشتا ئەو سزایە تەواو نەبووە سزایەکی تری بەسەردا دەسەپێنن. بەوەش بۆ ماوەی ٦ مانگی دیکە قەدەغەى چاوپێکەوتن درێژ دەکەنەوە، بەو شێوەیە دەیانەوێت گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ هەمیشەیی بێت، بەم شێوەیە دەیانەوێت پەیوەندیی رێبەر ئاپۆ لەگەڵ مرۆڤەکان و گەل و بزووتنەوەکە ببڕن، دەیانەوێت بێدەنگی بکەن، بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە بیر بچێتەوە، وتبویان، ئێمە وا دەکەین، کە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵێکدا لەبیر بچێتەوە، پەکەکە لەبیر بچێتەوە، ئەو سیاسەتە جێبەجێ دەکەن، ئەوان دەیانەوێت ئێمەش ئەوە قبوڵ بکەین و ئەوەمان بەسەردا بسەپێنن، ئەوان دەیانەوێت ئەوە لەلایەن هەموو کەسێک قبوڵ بکرێت و بەسەر هەموو کەسێکیدا بسەپێنن، بەڵام ئەوە ئەستەمە. نە بزووتنەوەکەمان و نە گەلی کورد و نە ئەوانەی پەیوەستن بە بەهاکانی مرۆڤایەتییەوە ناتوانن ئەمە قبوڵ بکەن.

بۆیە ئەو سیاسەتە گۆشەگیرییە، کە دەوڵەتی تورک لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا پەیڕەوی دەکات لە دژی گەلی کورد و مرۆڤ و مرۆڤایەتییە، ئەوە سیاسەتی دوژمنانی کوردە، سیاسەتی دوژمنانی مرۆڤایەتییە، نە کورد و نە مرۆڤایەتیش ئەمە قبوڵ ناکەن، لە ئێستادا کەمپینێک لە ئاستی نێونەتەوەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە و دەیانەوێت ڕێگری لەو کارە و لەو سیاسەتە بکەن، ئەگەر ئەوان دەڵێن، بە ناوی سزای دیسپلینییەوە یاساکان و مافەکان جێبەجێ دەکەن، ئەوە یەکێک هۆکارەکانێتی.

یەکێکی تریان ئەوەیە، کە بە پێی یاسا و مافەکانی ئەوروپا ئەگەر کەسێک ٢٤ ساڵ لە زینداندا مایەوە، ئەوا دەبێت بە پێی یاسا “مافی ئومێد” هەلومەرجی سەر ئەو کەسە باشتر بکرێت، ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٤ ساڵە لە زینداندایە، تورکیا لەبەر ئەوەی ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپایە دەزانێت ئەم دۆخە دەکەوێتە بەرنامەی کارەوە، بۆ ئەوەى ئەوە نەخرێتە بەرنامەى کار و رۆژەڤەوە دەیانەوێت ڕێگریی لێ بکەن و جێبەجێ نەکرێت، واتە دەڵێن، بەڵێ لە زینداندایە، بەڵام واز لە ئامانجەکانی ناهێنێت، بۆ ئەوەش تاوانی دیسیپلین ئەنجام دەدات، بەوەش هەڵسەنگاندنەوە بۆ دۆخی ناکرێت، هەلومەرجی باش ناکرێت و ئازاد ناکرێت. دەیانەوێت لەوەدا قەناعەت بە ئەوروپییەکان بکەن، بەو هۆیەوە سزای بەسەردا دەسەپێنن.

هۆکارێکی تر شەڕی ئاڤاشین و زاپە، هەموو دەرفەت و تواناکانی خۆیان خستۆتە خزمەتی ئەم شەڕەوە و دەیانەوێت ئەم شەڕە ببەنەوە، بەڵام ناتوانن بیبەنەوە و ناتوانن سەربکەون، گورزی یەک لەسەر یەک دەخۆن. بۆیە دەیانەوێت بەم شێوەیە تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ بکەنەوە. ئەمە هۆکاری سیاسەتی ئێستای ئەوانە، بۆیە دەبێت لە گۆڕەپانی سیاسی و یاسایی و نێونەتەوەیی و لە بواری کۆمەڵایەتیدا تێکۆشانێکی بەهێز لە دژی ئەم سیاسەتە هەبێت، داوا لە هەمووان دەکرێت کە ئەمە بکەن.

١٦ سەندیکا و یەکێتی لە ئینگلتەرا بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و نامەیان بۆ تورکیا نارد، ڕاگەیاندراویان بۆ گۆڕەپانی نێونەتەوەیی هەبوو، خاوەنداری و پشتیوانییان لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد کرد، دەیانویست دەوڵەتی تورک شەڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، گەریلا، داگیرکاریی پاکتاوکاری، قەدەغەی زمان و کولتوری کوردی بوەستێنێت. دەیانویست لەگەڵ کورد دابنیشن و کێشەی کورد چارەسەر بکەن. سەندیکا ئیتاڵیەکان رێپێوانێکیان ڕێکخست. ئەوانیش داوایان لە دەوڵەتی تورک کرد، کە واز لە سیاسەتی خۆی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و گەریلا بهێنێت. بۆ ئەم مەبەستە سوپاسی سەندیکاکانی ئیتالیا و بەریتانیا دەکەم و پیرۆزباییان لێدەکەم.

ئەوەی ئەوان دەیکەن کارێکی زۆر پیرۆزە، بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان هەرگیز ئەمە لەبیرناکەن، دەبێت کارەکەیان بەهێز بکەن و باشتری بکەن، دەبێت بتوانن یەکێتی و سەندیکاکانی وڵاتانی تر چالاک بکەن، کۆمەڵگەکە لە ئەوروپاش چالاک بکەن، ئەگەر ئەم کارە پیرۆزە گەورەتر و بەرفراوانتر بکەن، ئەوا دەتوانن ئەنجامی ئەرێنی بەدەست بهێنن

پەیوەست بەو شتانەوە لەپرۆگرامەكانی پێشوودا لەسەر سیاسەتی فاشیستانەی دەوڵەتی تورك ئاخاوتبوون. ئێوە باستان لەهەڵەیەكی زۆر گەورەش كردبوو. رۆژانە لەزیندانەكاندا تەرمی زیندانیە شۆڕشگێڕەكان دەردەخرێنە دەرەوە، ئەم بابەتە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئەوەی دەوڵەتی تورك بەسەر گەلی كوردا بەرێوەی دەبات، سیاسەتی قڕكردن و لەناوبردنە. سیاسەتی قڕكردنیش لەبنەمادا لەسەر زیندانیان و لەزینداندا بەرێوە دەچێت، یا بەشێوەیەكی تر لەوێدا ئەو سیاسەتە روونتر بەدی دەكرێت. بۆچی؟چۆنكە دەوڵەتی توركی فاشیست، قڕكەر و داگیركەر ئەو كەسەی خستووەتە نێو زیندانەوە. ئەم كەسانە بۆ گەلی كورد خەباتیان كردوە و تێكۆشاون، لەبەر ئەوەیە كە ئەوانیان خستووەتە زیندانەوە. ئەم كەسانە لەناو كۆمەڵگەدا دەركەوتوونە. لەناو گەلدا پێشەنگایەتیان و سەرۆكایەتی و رەنجیان داوە. لەبەر ئەوەی ئەو كەسانە لەناو كۆمەڵگەدا پێشەنگایەتیان بۆ گەلەكەیان و خزمەتی گەلەكەیان كردوون بۆ ئەوەیە لەزنیدان ئاخێندراون. لەسەر ئەو كەسانە سیاسەتی قڕكردن بەرێوە دەبەن. ئەگەر لەزینداندا بگەنە ئامانج یا ئامانج وەربگرن ئەوا لەهەموو كوردستاندا بگەنە ئامانجەكانیان كە ئەویش قڕكردنی كوردانە. ئەگەریش لەزینداندا نەگەنە ئامانج ئەوا لەدەرەوەش هیچ ئەنجامێك بەدەست ناخەن. لەبەر ئەوەی ئەو كەسانەی لەزیندان نوێنەرایەتی كوردان دەكەن. ئەگەر ئێوە دەتانەوێت گەلی كورد تەفرۆتۆنا بكەن، دەبێت ئێوە ئیرادەی ئەوان بشكێنن. هۆكاری سەرەكی كە هێرش و پەلاماری زیندانەكان دەدەن ئەمەیە. دەوڵەتی تورك هەر كەس هەڵدەخەڵەتێنێ، دەڵێت”ئێمە سزای لەسێدارەدانمان هەڵگرتووە”. ئەمە درۆیە. لەزیندانەكان لەسێدارەدان بەرێوە دەچن. لەزۆرێك لەو زیندانیە شۆڕشگێڕ و دیموكراتیانە كە تەسلیمی ئەوان نەبوونە و سیاسەتی تەسلیمیت قەبوڵ ناكەن، توڵە دەستێننەوە. ئەوان دەكۆژن. رۆژانە تەرم لەزیندانەكان دەردەكەون. مرۆڤی نەخۆش هەیە، رێگە نادەن چارەسەری بۆ بكرێت. دەیانەوێت ئەو مرۆڤانە هەر هەموویان لەزینداندا ژیانیان لەدەست بدەن. زۆرێك بانگەوازیش دەكرێت، دەڵێن كە دەبێت ئەو مرۆڤانە بەردەن، بەڵام ئازادیان ناكەن. كاتێك كە ژیانیان لەدەست دەدەن، دەڵێن وەرن تەرمەكەیان وەرگرنەوە. كاتێك تەرمەكەش رادەست دەكەن، دەڵێن، ئێمە نازانین بەهۆی كام نەخۆشیەوە ژیانی لەدەستداوە، نازانین كەوتووە و ژیانی لەدەستداوە، یا دەڵێن بەهۆی كۆرۆناوە ژیانی لەدەستداوە. ئەم پشتڕاستكردنانە هیچ كامێكیان راست نین، هەر شت ئاشكرایە. لەژێر ئەشكەنجەدا دەیانكۆژن، وەها تەرمەكان رادەست دەكەن. ئەمە تۆڵەسەندنەوەیە. ئەو سیاسەتەی دژ بەرێبەر ئۆجالان لەسەر هەموو زیندانیەكان و زیندانەكان بەرێوە دەبردرێت.

سی ساڵە لەزیندانە، دەبێت بێتە بەردان، بەڵام ئازاد ناكرێن. لەزیندانیەكان دەپرسن”ئاخۆ تۆ لەسەر رێبەر ئۆجالان چۆن بیردەكەیتەوە؟ لەسەر پەكەكە چۆن بیردەكەیتەوە؟. ئەمانە دەكەنە بیانۆ و ئازادیان ناكەن. لەسەرەوەی ئەوەشەوە تەرمی زیاتر رادەست دەكەن. هیچ پەیوەندیەك ئەمە بەماف و عەدالەتەوە نییە؟ ئەم بڕیارانە هەموو سیاسین، چونكە دەوڵەتی تورك لەسەر كوردان سیاسەتی قڕكردن بەرێوە دەبات، دەیەوێـت ئەو سیاسەتەی بەئەنجام بگەیەنێت و سەركەوێت. ئەو سیاسەتەی لەزینداندا هیچ پەیوەندیەكی بەمافەوە نییە، هیچ پەیوەندیەكی بەمافەوە نییە. ئێستاكە لەئامەد، وان و ئیزمیر ژمارەیەك ماڵبات نۆبەتی عەداڵەت دەگرن، سڵاویان ئاراستە دەكەم. رێز و پێزانینی خۆمیان پێشكەش دەكەم. بەڵام دەبێت ئەو چالاكیە بەو بنەماڵانەوە سنوردار نەكرێت. ئەو كەسانەی لەزنیدانن و لەژێر ئەشكەنجەدان، نە بۆ كەسایەتی خۆی و نە بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەكەوتوونەتە زیندانەوە. لەپێناو گەلی كورد و مرۆڤایەتی، تێكۆشاون، نرخیان ئافراندوە و بەهۆی ئەوەشە كە لەزینداندا بەندكراون. لەبەر ئەوەیە كە ئەشكەنجەیان دەدەن، رووبەرووی مردن كراونەتەوە. دەبێت كۆمەڵگە ئەو كەسانە بەتەنیا نەهڵێتەوە و خاوەنداریان لێ بكەن. نابێت تەنیا بنەماڵەكانیان خاوەنداریان لێ بكەن. دەبێت بنەماڵەی ئەو هەڤاڵانەی لەزنیداندان خاوەنداری لەزیندانیەكان بكەن. دەبێت كۆمەڵگە خاوەنداری بكەن و ئەمەش پێویستیەكە و ئەركە. هەر چۆن بۆ مۆسڵمانێك پرەنسیپی سەرەكە هی ئیسلام هەیە و ئەركە دەبێت جێبەجێ بكرێت، خاوەنداریكردن لەزیندانیانیش لەزیندانەكان بۆ گەلی كورد، دیموكراتخوازان و سۆسیالیستەكان ئەركێكە. ئەگەر ئەم ئەركە بەجێ نەهێنن، ناتوانێـت بڵێین ئێمە وڵاتپارێزین، دیموكراتخوازین، سۆسیالیسیتین و لەدژی فاشیزمین و داوای ئازادی و دیموكراسی بكەن. ناتوانن ئەو شتانە بڵێین. لەبەر ئەوەش دەبێت هەر كەس خاوەنداری لەزیندانیان بكات.

هەرچۆن گەریلا لەهەر هەلۆمەرجێكی زەحمەتدا، هەمیشە لەژێر بۆردوومان و هێرشی كیمیاییدا مێژوو دەنووسنەوە، گیراوانی زیندانەكانیش لەهەلۆمەرجی هەرە زەحمەتدا، لەژێر ئەشكەنجە، لەبەرامبەر بەبێ رێزی و قڕكردندا، ئەركی خۆیانی مێژوویی جێبەجێ دەكەن. سڵاومان ئاراستەی هەموویان دەكەم و رێز و پێزانینم بۆیان دەردەبڕم. ئەوانەی قارەمانی گەلی كوردن. ئەوانە بۆ گەلی كورد تێدەكۆشن. لەبەر ئەوەی كە لەپێناو گەلی كورد و مرۆڤایەتیدا تێدەكۆشن، لەسەریان سیاسەتی لەسێدارەدان بەرێوە دەبەن. لەبەر ئەوەش دەبێت بەرەو بەتێكۆشان بدەن. دەبێت هیچ كاتێك سیاسەتی قڕكردن قەبوڵ نەكەن. سیاسەتی پەشیمانی و یاسای پەشیمانی دەردەخەن. یا سیاسەتی دیكە دەگرنە بەر، لەبەرامبەر بەو فرت و فێڵانە بەشێوەیەكی بەهێز هەڵوێست نیشان بدەن. تا ئێستا بەبەهێزی راوەستاون، دەبێت لەمەوبەدواوەش بەبەهێزی لەدژی ئەو سیاسەتانەی دەوڵەتی تورك راوەستن. لەزینداندا هێڵێك بەرێوە دەچێت. ئەمەش هێڵی 14ی تەمموزە. ئەمە هێڵی مەزلووم، كەماڵ، عاكیف، عەلی چیچەك، فەرهاد كۆرتایانە. ئەم هێڵە، هێڵی شەهیدانە. هێڵی رێبەر ئاپۆیە. بەرخۆدانی بۆ ئامانجەكانی ئەم هێڵە ئەساسە. هەڤاڵانی زیندان و وڵاتپارێزانی زیندانەكان ئەم نوێنەرایەتی ئەم هێڵە دەكەن. لەم تێكۆشانەدا سەركەوتن بۆ هەموویان دەخوازم.

ئێوە باستان لەوە كرد كە لەهەرێمەكانی پاراستنی مێدیادا شەڕێكی قورس لەنێوان گەریلاكان و هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەر بەرێوە دەچێت. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەژئا ـ ستار و هەپەگە رۆژانە ڤیدیۆ لەسەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بڵاو دەكەنەوە. ئەو دنیایەی كە بۆ ئۆكرانیا هەستاونەتە سەر پێ و ناڕەزایەتی نیشان دەدەن، ئاخۆ بۆ چی لەبەرامبەر بەم رەوشەی لەكوردستان بێدەنگن؟ ئەم شەڕ و بەرخۆدانە لەچە قۆناخێكدایە؟

شەڕی زاپ و ئاڤاشین لە ١٤ یا ١٧ نیسان دەستی پێ نەكرد، لەبنەڕەتدا ئەم شەڕە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ەوە دەستی پێ كردوە، ئەو رۆژەی توركان دەرباسی جرابلۆس بوون، بایدن و مەسعود بارزانی لەئەنقەرە بوون. واتا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، توركیا و پەدەكە ئەم بڕیارەیانداوە. لەبەر ئەوەش دەوڵەتی تورك دەرباسی جرابلۆس بوو. ئەگەر لەباكور لەسیاسەتی دژە كورددا ئەوەندە پێداگرن، ئەگەر لەرۆژئاوا، عەفرین، سەرێكانی و گرێ سپییان داگیركرد، ئەگەر هەمان داگیركەری لەجرابلۆس و بابیش بەرێوە چوو، هاوكات ئەگەر لەباشوریش لەسەر حەفتانین و خاكوورك هەوڵدانی داگیركاری بەرێوە دەچێت، ئەم سیاسەتە ئەو كاتە، ئەو رۆژە دەستی پێ كرد و تا ئێستاكەش بەردەوامە. ئەوەی لەئاڤاشین و زاپیش بەرێوە دەچێت پارچەیەك و بەردەوامی ئەوەیە. لەبەر ئەوەش ئەو شەڕەی لەزاپ و ئاڤاشین بەرێوە دەچێت، راستە توركیا بەئاشكرا دەبینرێت، بەڵام ئەوەی شەڕەكە بەرێوە دەبات، ناتۆیە. ئێمە لەدژی ناتۆ شەڕ دەكەین. ئەم شەڕە نوێ نییە، لەو رۆژەوەی كە پەكەكە دامەزراوە بەدواوە لەدژی ناتۆ شەڕ دەكەین. چۆنكە توركیا ئەندامێكی ناتۆیە. ناتۆیە بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی توركیا دەكات. ئەگەر ناتۆ هاوكاری توركیای نەكردبا، ئەوا توركیا نەیدەتوانی تا ئێستاكە شەڕمان بكات و بەردەوام بێ. ئەگەر توركیا ئەم شەڕە بەرێوە دەبات، بەهۆی ئەو پشتیوانیەی ناتۆیە. بڕیار، بڕیاری ناتۆیە، بەڵام توركیا لەكردەوەدا جێبەجێ دەكات. پەدەكەش بەگوێرەی بڕیاری ناتۆ لەگەڵ توركیا دەجوڵێتەوە. گەلەكەمان و هەر كەس دەبێت ئەمە باش بزانێت و ئاگادار بێت.

شەڕی زاپ و ئاڤاشین ئۆپەراسیۆنێكی وەكو ئەوەی كە ئەوان باسی لێوەدەكەن، نییە. ئەمە هەڵخەڵەتاندنە. شەڕێكی قورسە. دەتوانم بەراشكاوی ئەوە بڵێم كە توركیا تا ئێستاكە لەدژمان لەشەڕدایە، بەڵام ئەو شەڕەی لەزاپ و ئاڤاشین بەرێوە دەچێت وەكو شەڕەكانی پێشووتر نییە. بەهەموو شێوەیەك لەشەڕەكانی پێشووتر جیاوازە. ئەم شەڕە بۆ خۆیان ستراتیژی دەبینن. هەم بۆ دەوڵەتی تورك و هەم بۆ دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە ستراتیژی دەبینن. بۆ خۆیان وەكۆ شەڕی مان و نەمان دەیبینن. لەبەر ئەوەی بۆ ئەوەی بتوانن بەرەو بەدەسەڵاتداریەتی خۆیان بدەن و بۆ ئەوەی بتوانن دەوڵەتی تورك لەسەر قاچەكانی رابگرن لەناوخۆ و لەدەرەوەی هەموو دەرفەتەكانیان بەكار دێنن. لەبەر ئەوەش ئەوەندە تەكنیكی شەڕ بكار دێنن و ژمارەیەكی زۆر هێز رەوانە دەكەن. واتا چەندە سەرباز بمرن، چەندە چەتە بكۆژرێن، خەم و دەردێكی ئەوان نییە، تەنیا پێیان دەڵێن ئێوە دەبێت سەركەون و ئەنجام بەدەست بخەن. لەبەر ئەوەش فرۆكەی شەڕكەر، فرۆكەی سیخۆری، هەلیكۆپتەر، تۆپ، هاوەن و چەكی كیمیایی و هەر شتێك بەكاردێنن بۆ ئەوەی ئەنجام بەدەستبهێنن.

ئامانج لەم شەڕە تەسفیەكردنی پەكەكەیە. بەمشێوەیە سیاسەتی قڕكردن بەرێوە دەبەن. ئامانجی شەڕەكە ئەمەیە. دەیانەوێت لەسەر پەكەكە و لەسەر كوردان ئامانجەكانی خۆیان پێكبهێنن. بەڵام ئامانجی ئەوان تەنیا ئەمە نییە. لەشەڕی جیهانی یەكەمدا عۆسمانیەكان ژمارەیەك هەرێمیان لەدەست دەرهێنرا. بۆ خۆیان سنورێكیان بەناوی میساقی نەتەوەیی”میساقی میللی” دەستنیشانكرد. ویستیان جارێكی تر لەنێو ئەو سنورانەدا دەسەڵاتداریەتی خۆیان و سەروەری خۆیان بەردەوام بكەن. بەڵام ئەمەیان لە رێككەوتنی لۆزاندا بۆ نەچووە سەر و پێكنەهات. هەندێ هەرێم كە لەمیساقی میللیدا بۆ خۆیان دەستنیشانكردبوو لەكیس چوون. دەوڵەتی تورك هیچ كاتێك ئەمەی قەبووڵ نەكردوە. ئەوەیە لەبەرچاوانە، ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی دەڵێن”دەبێت ئێمە خۆمان بگەهێنینەوە سنورەكانی میساقی میللی”. ئێستاكەش هەلۆمەرجی جیهانی و رۆژهەڵاتی ناوین لەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان دەبینن و دەڵێن:”دەبێت لەم هەلۆمەرجەدا ئێمە ئامانجەكانمان جێبەجێ بكەین، ئەگەر لە پێناو ئەو ئامانجەماندا جمۆجووڵ بكەین دەتوانین خۆمان بگەهێنینە ئەو سنورانە، هاوكات دەتوانین ئەو خاكانە پێشتر لەدەستی عۆسمانیەكاندا بوو سەرلەنوێ بخەینەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆمان. لەشوێن خەیاڵێكی وەهادان و ئامانجێكی وەهایان بۆ خۆیان داڕشتووە. بۆ ئەوەی ئەم ئامانجەیان پێكبهێنن دەیانەوێت پەكەكە تەسفیە بكەن، دەیانەوێت كوردان قڕ بكەن. لەبەر ئەوەش ئەگەر لەمەدا سەرنەكەون، ئەوا ناتوانن ئامانجەكانیان پێكبهێنن.

ئەو شەڕەی لەزاپ بەرێوە دەچێت تەنیا لەدژی كوردان نییە. لەدژی هەموو گەلانی هەرێمەكەیە. ئەو شەهیدانەش لەوێدا شەهید دەبن تەنیا شەهیدی پەكەكە و گەلی كورد نین، شەهیدی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتین. چۆنكە تا ئەو كاتە پەكەكە تەسفیە نەكەن، ناتوانن دەست بەقڕكردنی كوردان بەگشتی بكەن. كاتێك نەیانتوانی ئەم ئامانجەشیان پێكبهێنن، ئەوا ناتوانن بگەهێننە سنورەكانی میساقی میللی و ئەو خاكەی لەدەستیان داوە بەدەست بخەنەوە. لەبەر ئەوەشە كە ئەم سیاسەتە بەرێوە دەبەن. ئەم سیاسەتە، سیاسەتی ئیتحاد و تەرەقیە. ئیتحاد و تەرەقی پاش ئەوەی دەوڵەتی عۆسمانی هەڵوەشێندرا، بۆ ئەوەی پێش لە بڵاوبوونەوە بگرێت، بۆ بەردەوام كردنی عۆسمانیانەكان ستراتیژیەتێكیان داڕشت. بەرێگەی ئەو سیاسەتە زۆرێك لەگەلانیان كۆمەڵكۆژ كرد. دوای ئەوەش عۆسمانیەكان بەگشتی بڵاوبوونەوە و هەڵوەشیان. واتا هەم ئەو گەلانەی لەسەر ژێر دەسەڵاتداریەتی عۆسمانیەكاندا كۆمەڵكۆژ كرد و هەمیش گەلی توركیش خۆی لەخۆیدا كەوتنە رەوشێكی خراپەوە، واتا ئێدی دەوڵەت نەما. ئەم رەوشە بەدەركەوتنی سیاسەتی ئیتحاد و تەرەقیەوە پێشكەوت. ئەم سیاسەتەی كە لەئێستادا ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی بەرێوەی دەبەن، هەمان سیاسەتی ئیتحاد و تەرەقیە. هەرچۆن لەكاتی كۆتایەكانی عۆسمانیەكاندا ئیتحاد و تەرەقی ئەو سیاسەتەیان بەرێوە برد و كۆتاییان بەئیمپراتۆریەتی عۆسمانی هێنا و هاوكاتیش بۆ گەلانی توركیا مێژوویەكی رەشیان نووسیووەوە، ئێستاكەش ئەردۆغان ـ باخچەلی هەمان سیاسەت بەرێوە دەبەن.

هەرچۆن ئیتحادو تەرەقی كۆمەڵكۆژی و قڕكردنیان بەرێوە برد، ئەوەی ئێستاكەش هەمان سیاسەت لەسەر كوردان بەرێوە دەبەن. چۆنكە دەیانەوێت ئەنجامێك لەو سیاسەتە بەدەستبهێنن، رەوشی توركیاش رۆژبەرۆژ خراپتر دەبێت، هەروەكو ئیتحاد و تەرەقی. واتا هەر چۆن كۆتایی بەعۆسمانیەكان هات، بەدەستی ئەمانەی ئێستاكەش كۆتایی بەتوركیا بهێنن. ئێدی هەر كەس ئەمە دەبینێت. واتا هۆكاری كێشەكانی گەلانی توركیا سیاسەتی ئەردۆغان ـ باخچەلییە، سیاسەتی قڕكردنی كوردانە. بۆ ئەوەی كوردان قڕ بكەن و بۆ ئەوەی ئامانجەكانیان پێكبهێنن، دیمۆكراسی، عەدالەت، ماف و هەر شت بن پێ دەكەن. ئەو توركیایەی كە هەموو نرخەكانی مرۆڤایەتی تێدا بن پێ كراوە، دەفرۆشن، دەفرۆشنە هەر كەسێك. هۆكاریش ئەوەیە بۆ ئەوەی كە قڕكردنی كوردان بەئەنجام بكەن و بەمشێوەیەش لەسەر قاچەكانیان راوەستن. ئیتحاد و تەرەقیش هەمان شتی كرد. هەر كەس كۆتایی ئیتحاد و تەرەقی دەزانێت، هەر كەس دەزانێت بەو سیاسەتەیان عۆسمانیەكانیان خستە چە رەوشێكەوە. ئەم سیاسەتەی ئێستاش بەرێوەی دەبەن، شتێكی لەسیاسەتی ئیتحاد و تەرقی جیاوازتر نییە. سیاسەتێكی زۆر مەترسیدار بەرێوە دەبەن. دەبێت گەلانی توركیا ئەمە باش ببینن. ئۆپۆزسیۆنی توركیا، سۆسیالیستەكان، رۆشنبیران و دیموكراتخوازەكان دەبێت ئەم مەترسییە ببینن. ئەگەر ئەمڕۆكە پەكەكە تێدەكۆشێت، ئەم تێكۆشانە تەنیا بۆ كوردان نییە، بۆ هەموو توركیایە، بۆ گەلانی هەرێمەكەیە بەگشتی. گەلی هەرێمەكە و گەلانی توركیا، كوردان دەیانەوێت لەو سیاسەتەی ئەردۆغان ـ باخچەلی رزگاریان ببێت، بۆ ئەوەش قۆربانی مەزن دەدەن. ئەو شەهیدانە، شەهیدی هەركەسێكن، دەبێت هەركەس خاوەنداریان لێ بكات. ئەم ئەركە دەبێت تەنیا لەسەر شانی پەكەكە و گەلی كوردەوە نەهێڵن. خۆی لەخۆیدا گەریلا، پەكەكە و گەلی كورد ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن. بەڵام دەبێت بزانرێت چارەنووسی ئەوانیش بەهەبوونی پەكەكە، گەلی كورد و گەریلاوە گرێدراوە. ئەگەر گەریلا و پەكەكە و گەلی كورد زەبر بخۆن، ئەوا هەر كەس زەرەر دەبینێت و كەس ناتوانێت لەسەر قاچەكانی راوەستێت. ئەو كاتە فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە لەهەموو توركیا باڵادەست و بڵاو ببێت.

ئەردۆغان تەنیا ئەرتەشی توركیای نەخستووەتە جموجووڵەوە، بەڵكۆ چەتەكانیش بەكاردێنێت. ئەو چەتانەی لەئەزەربایجان و لیبیا بەكاریان هێنان، ئێستا لەشەڕی گەریلا و گەلی كورددان بەكاریان دێنن. جاشەكانیش بەكاردێنن و شەڕیان پێ دەكەن. بەرێگەی ئەوانە هەموویان، بە تەكنەلۆجیا و چەكی كیمیایی ئەنجامێك بەدەستبهێنن. گەریلاكانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار لەدژی هەموویان بەقارەمانیەتی تێدەكۆشن. دەوڵەتی تورك حیسابی ئەوەی كردبوو كە بەهێزێكی مەزن، بە بۆردوومان ئەوا لەماوەیەكی كۆرتدا ئەنجام بەدەستبهێنن. بەگوێرەی حیساباتیان ئەوا زاپیان كۆنترۆڵ كردبا، ئامانجی میساقی میللی و عۆسمانی ـ نوێ بەرێوە ببەن. بەڵام گەریلا حیساباتەكەیان خراپ كرد. رێگەیان نەدا ئەو سیاسەتەیان سەر بگرێت. پلانەكانیانیان ژێر و روو كرد. زەبری گەورەیان لێیاندان. ئەوەش بڕیارگەی ناوەندی رۆژانە، حەفتانە و مانگانە ئاماری شەڕەكان بڵاو دەكاتەوە. لەئاماری شەڕەكانیشدا مرۆڤ دەبینێت كە دەوڵەتی تورك زەبری مەزنیان لێكەوتووە. دەیانوویست هەڵبژاردنێكی پێشوەختە ئەنجام بدەن، لەبەر ئەوەش هەموو دەرفەتەكانیان بەكارهێنا، بەڵام زەبری گەورەیان لێكەوت. دەبێت هەر كەس ئەم راستیە ببینێت. ئێستاكە ناتوانێت لەزاپ ئەنجامێك بەدەستبهێنن. زاپ بۆیان ببێتە گۆڕستان، دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە هەڵوەشێت. دەبێت هەر كەس ئەمە ببینێ و حیسابی خۆشیان بەگوێرەی ئەم راستیانە بكات.

پێویستە كەس نزیكی دەۆروبەری بەرەكەی ئەردۆغان ـ باخچەلی نەبێتەوە پشتیوانی ئەو سیاسەتە. كێ بەو سیاسەتە هەڵسوكەوت بكا، ئەوا زەرەرێكی گەورە بكات. لەنێو كورداندا پەدەكە، لەتوركیاش جەهەپە و ئیی ـ پارتی كێ پشتیوانی ئەم دەسەڵاتە بكات، كێ هاوكاری بكات، سیاسەتەكەیان شكست بهێنێت. لەهەمانكاتدا بەشێوەیەكی بەرچاو و مەزن زەرەریش بكەن.

ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له‌ زاپ ده‌كرێت هه‌م بۆ ئێمه‌ و هه‌م و هه‌میش بۆ ئه‌ردۆغان – باخچه‌لی شه‌ڕی دیاریكردنی چاره‌نووسه‌. ئه‌و شه‌ڕه‌ یان توركیایه‌كی نوێ ده‌ئافرێنێت، یاخود له‌ ناو ته‌واوی توركیا فاشیزم جێگیر ده‌كات. له‌سه‌ر توركیا، له‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رده‌مێكی تاریك ده‌سه‌پێنێت. ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت بێگومان له‌ دژی په‌كه‌كه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ نوێنه‌رایه‌تی كوردان ده‌كات. ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات رێبه‌ر ئاپۆیه‌، په‌كه‌كه‌، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ ئیراده‌ی گه‌لی كورده‌. جگه‌ له‌وان ئیراده‌یه‌كی تر بوونی نییه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات. واته‌ خۆزگه‌ هه‌بووایه‌، به‌ڵام نییه‌. داگیركه‌رانیش باش ده‌زانن، هه‌ر بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سیاسه‌تی میساقی میلـلی، عوسمانی نوێ جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پاكتاو ته‌واو بكه‌ن، په‌كه‌كه‌ و رێبه‌ر ئاپۆیان كردووه‌ته‌ ئامانج.

گه‌ریلا به‌ر له‌ چه‌ند رۆژ هه‌لیكۆپته‌رێكی خسته‌خواره‌وه‌. به‌ گشتی ئێوه‌ پێرفۆرمانسی گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار و هه‌په‌گه‌ چۆن ده‌بینن؟

من فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌په‌گه‌، فه‌رمانده‌كان هه‌موویان، شه‌ڕڤانانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژه‌ئاستار هه‌موویان پیرۆز ده‌كه‌م، رێزی خۆمانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌م. هه‌م فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه‌ و هه‌میش فه‌رمانده‌كانی یه‌ژه‌ئاستار هه‌میش گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژه‌ئاستار له‌ ناو بارودۆخی زۆر دژواردا له‌ دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری پاكتاوكه‌ر به‌ قاره‌مانێتی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێستێكی قاره‌مانانه‌ نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ قاره‌مانی گه‌لی كورد، قاره‌مانی مرۆڤایه‌تین، نه‌ك هه‌ر نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌هاكانی مرۆڤایه‌تیان له‌ خۆیاندا كۆكردووه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی تێده‌كۆشن. هه‌موو رۆژێك گورز له‌ كۆلۆنیالیسته‌كان ده‌وه‌شێنن. كۆلۆنیالیست ته‌كنه‌لۆژیا به‌كارده‌هێنێت، هه‌موو رۆژێك ده‌یان جار بۆردومان ده‌كات، هیچ پره‌نسیپێكی نییه‌ و رۆژانه‌ی ده‌یان جار چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. به‌م جۆره‌ ده‌یه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت. سه‌ربازه‌كان گورزیان به‌رده‌كه‌وێت و ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ پێیان ده‌ڵێت، ‘ئێوه‌ چه‌نده‌ش بمرن ده‌بێت ئێوه‌ ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن’ و شه‌ڕیان پێده‌كات. هه‌ر بۆیه‌ له‌ شه‌ڕی زاپدا كوژراوانی ده‌وڵه‌تی تورك زۆر زۆرن. بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیمان رایگه‌یاند، كه‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ كوژراون. ئه‌وه‌ راسته‌، برینداریشیان هه‌یه‌. ئێستا له‌ سیندرۆم و شڵه‌ژاندان، ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان دێت ده‌یكه‌ن، به‌ڵام دیسانیش ناتوانن ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. ئێستا گه‌ریلا و سه‌ربازانی تورك كه‌وتوونه‌ته‌ ناو یه‌ك، سنگ به‌ سنگ شه‌ڕ ده‌كه‌ن. گه‌ریلا به‌ شێوازێكی نوێ شه‌ڕ ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی تورك شێوازی شه‌ڕی گۆڕی و به‌ ته‌واوه‌تی به‌ ته‌كنیك شه‌ڕ ده‌كات. له‌ رێگه‌ی سه‌ربازه‌كانه‌وه‌ ناتوانێت شه‌ڕ بكات، به‌و زانیارییه‌ هه‌واڵگرییانه‌ی وه‌ریگرتووه‌ و به‌ ته‌كنیك شه‌ڕ ده‌كات. وێڕای تانك، تۆپ، فڕۆكه‌ و هه‌لیكۆپته‌ر ده‌یانه‌وێت به‌ كیمیایی ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوونین. گه‌ریلاش له‌ دژی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تورك خۆی پێش خست، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بینی كه‌ ئه‌ویش گۆڕدراوه‌، خۆی نوێكرده‌وه‌. گه‌ریلاش خۆی نوێ كرده‌وه‌، به‌ شێوازێكی نوێ شه‌ڕ ده‌كات. به‌ر له‌ ئێستا ده‌وڵه‌تی تورك ده‌هاته‌ سه‌ر گه‌ریلا، گه‌ریلاش شوێنی خۆی ده‌گۆڕی و له‌ شوێنێكی تر جێگیر ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا گه‌ریلا واناكات، گه‌ریلا ئه‌و شوێنه‌ی تێیدایه‌ جێناهێڵێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی به‌كاره‌هێنێت به‌ڵام ناتوانێت گه‌ریلا له‌و شوێنانه‌ ده‌بكات، ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه‌دا بگرێت. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا ده‌كرێت شه‌ڕی له‌ ناو یه‌كدایه‌.

ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك هاوكاری له‌ ئه‌مریكا، ناتۆ و په‌ده‌كه‌ وه‌رنه‌گرتایه‌ نه‌یده‌توانی ئه‌م شه‌ڕه‌ درێژه‌ پێبدات. ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕ به‌ پێداگری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ هه‌م له‌ سایه‌ی هاوكاری ئه‌وانه‌وه‌یه‌ و هه‌میش ده‌زانن كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجام به‌ده‌ستنه‌هێننله‌ ده‌سه‌لاتدا نامێننه‌وه‌، له‌ دۆخێكی پێچه‌وانه‌دا له‌ ده‌سه‌ڵاتداری ده‌خرێن و له‌ شه‌ڕی پاكتاوكردنی گه‌ل و گه‌ریلاكانی كورد شكست ده‌هێنن. ئه‌مه‌ش له‌ توركیا ده‌توانێت ببێته‌ هۆكاری گۆڕانكاری. ئێمه‌ به‌ بێ هۆ ناڵێین كه‌ ناتۆ له‌ پشت ئه‌م شه‌ڕه‌وه‌یه‌ و به‌ كرده‌وه‌ش له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ دوای دیداری ئه‌ردۆغان، بایدن و مه‌سعود بارزانی به‌ شه‌ڕ له‌ جه‌رابلۆس بڕیاری شه‌ڕیاندا. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له‌ هه‌فتانین تا خواكورك، له‌ رۆژئاوا تا باشوری كوردستان هه‌نگاویان نا. ئێستا به‌ به‌رچاوی هه‌موو كه‌س هه‌موو رۆژێك چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێت، كه‌س ده‌نگی لێوه‌ نایات. بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كیمیاییه‌ی كه‌ به‌كارهێنراوه‌ شاندێك ویستی بێت، به‌ڵام به‌ریتانیا نه‌یهێشت. به‌ریتانیا بۆ رێگری له‌و شانده‌ ده‌كات؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك شانده‌كه‌ هات و به‌كارهێنانی كیمیایی سه‌لماند، ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وان ده‌بێته‌ كێشه‌. هه‌ر بۆیه‌ نایانه‌وێت راستی ئاشكرا ببێت. هه‌روه‌ها به‌ریتانیا چه‌كی نوێ ده‌داته‌ توركیا، ئه‌مه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه‌ نیشان درا. له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌ ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و ئیسرائیل هه‌یه‌. په‌ده‌كه‌ش به‌ پێی بڕیاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌جوڵێته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌مه‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌ دژی ناتۆ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتۆ له‌م شه‌ڕه‌دایه‌.

له‌ به‌رنامه‌ی كۆتاییدا ئێوه‌ داواتان له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌ تایبه‌تی عێراق كردبوو. چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ئێستا نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای كرد كه‌ توركیا له‌ خاكی ئه‌وان بچێته‌ ده‌ره‌وه‌. كه‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌كانی عه‌ره‌ب خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می عێراقیان به‌رامبه‌ر به‌ داگیركاری ره‌خنه‌ كردووه‌. ئێوه‌ ئه‌و بانگه‌واز و ره‌خنانه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟

عێراق لاوازه‌، هه‌موو كه‌س ئه‌وه‌ ده‌بینێت. ئه‌م لاوازیه‌ ده‌بینن و به‌ گوێره‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت هه‌ندێك ئه‌نجام به‌ده‌سبهێنن. زۆر لایه‌ن گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر عێراق، هه‌ر وه‌ها هه‌ندێكیان ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێت له‌ عێراق كاریگه‌ریان هه‌بێت و سیاسه‌تی خۆیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقدا ده‌سه‌پێنن. ده‌توانرێت ئه‌مه‌ ببینرێت. په‌یوه‌ست به‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا له‌ زاپ ده‌كرێت عێراق ده‌نگ هه‌ڵنابڕێت، ره‌نگه‌ هه‌ندێك لێدوان بده‌ن، خۆی ناچار به‌وه‌كراون. ئه‌گه‌ر لێدوانی نه‌دایه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنه‌بڕیایه‌ نه‌ عێراق و نه‌ گه‌لی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌ده‌كرد. هه‌ر بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م گه‌لی عێراق و هه‌م گه‌لی عه‌ره‌ب ده‌نگ نه‌كه‌ن، هه‌ندێك لێدوانیاندا. به‌ڵام لێدوانه‌كان زۆر لاواز بوون. توركیا، په‌ده‌كه‌ و ئه‌مریكا باش ئه‌وه‌ ده‌زانن، ده‌یانه‌وێت سود له‌ لاوازی عێراق وه‌ربگرن و ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. كایه‌ی ئاسمانی عێراق ئێستا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌مریكادایه‌، ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ناتوانن بێنه‌ عێراق و باشوری كوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كایه‌ی ئاسمانی بۆ كردووه‌ته‌وه‌ فڕۆكه‌ و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی توركیا ده‌توانن سیخوڕی بكه‌ن و بۆردومان ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌مه‌ چی نیشان ده‌دات؟ نیشان ده‌دات كه‌ له‌ پشت ئه‌م شه‌ڕه‌وه‌ ناتۆ و ئه‌مریكا هه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه‌. ناتۆ نه‌یه‌وێت توركیا ناتوانێت به‌م جۆره‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر باشور و رۆژئاوا، ناتوانێت شار، گۆڕه‌پانه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرێت، ناتوانێت بۆردومان بكات، ناتوانێت دارستانه‌كان تاڵان بكات، ناتوانێت ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون چۆڵ بكات. ئه‌وانه‌ هه‌موو به‌ فه‌رمان ده‌كه‌ن.

ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌سه‌ر عێراق مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌، رێگه‌ له‌به‌رده‌م دابه‌شبوونی عێراق ده‌كاته‌وه‌. هه‌م گه‌لی عێراق و هه‌میش گه‌لی عه‌ره‌ب پێویسته‌ ئه‌وه‌ ببینن. ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی توركیا نه‌وه‌ستنه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌دات عوسمانی نوێ جێبه‌جێ بكات- په‌ده‌كه‌ش هاوكاری ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌كات- ئه‌مه‌ بۆ گه‌لی عێراق و گه‌لی عه‌ره‌ب مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ سه‌ره‌تا پارته‌ سیاسیه‌كانی عێراق، رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، ئه‌كادیمیه‌كان، لایه‌نگرانی دیموكراسی و ئازادی، سۆسیالیست، به‌رگریكارانی مافه‌كانی ژنانی عێراق پێویسته‌ به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته‌ی توركیا بوه‌ستنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌ری پێنه‌گرن، به‌ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ سنووره‌كانی میساقی میلی، موسڵ و كه‌ركوك و ته‌واوی باشوری كوردستان و رۆژئاوا ده‌ستبه‌سه‌ردا ده‌گرن و هه‌رێمی عوسمانی نوێ پێكده‌هێنن. گه‌لی عه‌ره‌ب ده‌زانێت كه‌ عوسمانی بۆ ئه‌وان به‌ چ واتایه‌كه‌. ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت دڕنده‌یی عوسمانی جارێكی تر به‌سه‌ریان بێته‌وه‌، پێویسته‌ رێگه‌ له‌وه‌ بگرن. ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ر به‌وه‌ ده‌گرێت گه‌لی كورد و په‌كه‌كه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و په‌كه‌كه‌ به‌هێزتر بكه‌ن و به‌رامبه‌ر به‌ هاوكاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستنه‌وه‌. رێگه‌ راسته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌. پێویسته‌ هاوپه‌یمانی كورد و عه‌ره‌ب بۆ خۆیان به‌ بنه‌ما بگرن، ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ ده‌توانن به‌رامبه‌ر به‌ عوسمانی نوێ بوه‌ستنه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ ده‌توانن له‌سه‌ر خاكی خۆیان دیموكراسی و ئازادی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ده‌توانن خۆیان بپارێزێن.

له‌باره‌ی هاوكاری په‌ده‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك ئێوه‌ پێشتر زۆر هه‌ڵسه‌نگاندنتان كردبوو. هه‌روه‌ها وتبووتان كه‌ گێره‌ شێوێنی، هه‌ندێك هێرشیش ره‌نگه‌ ئه‌نجام بدرێت. له‌م كاته‌دا كه‌ شه‌ڕ مانگێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌، به‌شێك له‌و هۆشداریانه‌ روویاندا. به‌تایبه‌تیش راگه‌یاندنی په‌ده‌كه‌ وه‌ك ئاژانسێكی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ له‌ دژی بزوتنه‌وه‌ی ئێوه‌ هه‌واڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌. ئێوه‌ هه‌ڵوێستی په‌ده‌كه‌ و راگه‌یاندنه‌كه‌ی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟

پێشتر له‌ توركیا به‌رنامه‌یه‌ك به‌ ناوی ‘ئانادوڵودان گورونوم’ هه‌بوو. ئامانجی بنه‌رشه‌تی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ جێبه‌جێكردنی شه‌ڕی تایبه‌ت له‌ دژی گه‌له‌كه‌مان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان بوو. له‌ رێگه‌ی هه‌واڵی درۆ و هه‌ڵه‌ ده‌یانویست گه‌له‌كه‌مان، گه‌لان قۆرخ بكه‌ن. شه‌ڕێكی زۆر چه‌په‌ڵیان جێبه‌جێ ده‌كرد. هه‌واڵ كه‌ هاوشێوه‌ی هه‌واڵه‌كانی ‘ئانادولودان گورونوم’ن ئێستا له‌ میدیای په‌ده‌كه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌. هه‌واڵه‌كانیان تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین وه‌ك یه‌كن. دیار، په‌روه‌رده‌ بۆ خه‌ڵه‌تاندنی گه‌لی كورد و رای گشتیی نێونه‌ته‌وه‌ییان له‌ توركیاوه‌ فێربوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. واده‌ڵێت، ‘ئێمه‌ ماسكی كیمیایی و هه‌ندێك چه‌ك كه‌ بۆ په‌كه‌كه‌ نێردرابوون ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرتوون’. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك چه‌كی كیمیایی به‌ كارده‌هێنێت و په‌كه‌كه‌ش ئه‌و ماسكانه‌ به‌كارده‌هێنێت. واتاكه‌ی به‌م جۆره‌یه‌، با ئه‌و ماسكانه‌ نه‌گه‌نه‌ گه‌ریلا و هه‌موو به‌ كیمیایی شه‌هید بن. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت گه‌ریلا به‌ كیمیایی شه‌هید بكات، گه‌ریلا پاكتاو بكات و به‌م جۆره‌ كوردان پاكتاو بكات. په‌ده‌كه‌ش به‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی خزمه‌ت به‌م سیاسه‌ته‌ ده‌كات، كه‌ منداڵێكیش ده‌توانێت له‌مه‌ تێبگات. دوای ئه‌وه‌ی ماسكه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، ده‌وڵه‌تی توركیش به‌ كیمیایی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستبخستایه‌ و هه‌موو گه‌ریلاكانی شه‌هید بكردایه‌. ئایا ئه‌و سیاسه‌ته‌ خزمه‌ت به‌ چی ده‌كات؟ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ‘من كوردم وڵاتپارێزم، دڵسۆزی كورد و كوردستانم’ ده‌توانێت سیاسه‌تێكی به‌م جۆره‌ بكات؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ خزمه‌ت به‌ گه‌لی كورد ناكات، خزمه‌ت به‌ كۆلۆنیالیست و داگیركه‌رانه‌، خزمه‌ت به‌ دوژمنانی گه‌لی كورده‌. گه‌ل، ئه‌وه‌ی خومه‌تێكی به‌م جۆره‌ ده‌كات قه‌بوڵ ناككات، گه‌ل خۆی ده‌ڵێت، ‘ئه‌م سیاسه‌ته‌ خزمه‌ت به‌ دوژمنی كوردان ده‌كات’.

هه‌روه‌ها هه‌واڵێكی تریان بڵاوكرده‌وه‌، گوایه‌ هه‌ندێك په‌كه‌كه‌یی ویستویانه‌ به‌نداوی دهۆك بته‌قێننه‌وه‌ و به‌ چه‌كه‌وه‌ گرتوویانن. له‌ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كان پڕۆپاگه‌نده‌ی به‌و جۆره‌یان بڵاوكرده‌وه‌. دوای رۆژێك ئاشكرابوو كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هێناویاننه‌ سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و قسه‌یان پێكردوون، پێشمه‌رگه‌ی خۆیانن. هه‌ندێكیان چه‌ته‌ی رۆژ بوون، هه‌ندێكیشیان له‌ ناو خۆیاندابوون، به‌ جلی سه‌ربازی خۆیانه‌وه‌ ئاشكرابوون. مرۆڤ هه‌واڵی درۆ ده‌كات به‌ڵام به‌و جۆره‌ نایكات. بۆچی رووده‌كه‌نه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ درۆیینانه‌ن و ئه‌و شێوازه‌ چه‌په‌ڵانه‌؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌موو كه‌سێك بخه‌ڵه‌تێنن، به‌م جۆره‌ سیاسه‌تی خۆیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن و نه‌هێڵن كه‌ راستی ببینرێت. پێویسته‌ په‌ده‌كه‌ ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵبگرێت. ئه‌م سیاسه‌ته‌ خزمه‌ت به‌ په‌ده‌كه‌ ناكات، خزمه‌ت به‌ گه‌لی كورد ناكات. ئێمه‌ وتمان بۆ گه‌لی كورد ده‌رفه‌تی مێژوویی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، پێویسته‌ ئه‌نجام به‌ده‌ستبخرێت، به‌ خوڵقاندنی یه‌كێتی گه‌لی كورد ئازادی ده‌توانرێت به‌ده‌ستبهێنرێت، ده‌رفه‌تی ئه‌مه‌ هه‌یه‌. سه‌رباری بانگه‌وازه‌كه‌شمان په‌ده‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌جوڵێته‌وه‌ و خزمه‌ت به‌ سیاسه‌تی توركیا ده‌كات. به‌م سیاسه‌ته‌ی خۆی، له‌ناو گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها له‌ به‌هدینان، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ناو په‌ده‌كه‌ خۆیشیدا رێزی له‌ خۆی داماڵی. پێشتر هه‌موو كه‌س رێزی لێده‌گرتن، به‌ڵام به‌م سیاسه‌ته‌ و به‌م كرده‌وه‌یه‌ ئه‌و رێزه‌شیان نه‌هێشت، زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ خۆیان و گه‌لی كورد گه‌یاند، هێشتاش زیان ده‌گه‌یه‌نن. داوا له‌ په‌ده‌كه‌ ده‌كه‌م كه‌ ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌ به‌ربدات. هه‌ڵسوكه‌وتێكی به‌و جۆره‌ به‌كه‌ڵكی په‌ده‌كه‌ و گه‌لی كورد نایات. ناتوانن په‌كه‌كه‌ پاكتاو بكه‌ن، پێویسته‌ هه‌موو كه‌س ئه‌وه‌ بزانێت. توركیا چه‌ندین ساڵ ویستی په‌كه‌كه‌ له‌ناو ببات، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ گه‌وره‌بوو، بووه‌ هیوای ته‌واوی جیهان. په‌كه‌كه‌ ئێستا كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر سیاسه‌تی جیهان. ئه‌وانه‌ی خزمه‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی پاكتاوكردنی په‌كه‌كه‌ و قڕكردنی كوردان ده‌كه‌ن زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، له‌هه‌مان كاتدا زیانی گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت. ئێمه‌ نامانه‌وێت زیان بكه‌ن. پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵبگرن. ئێمه‌ ناڵێین كه‌ ده‌بێت بێ ئه‌ملاو لا لایه‌نگری ئێمه‌ بكه‌ن، بێگومان ئه‌گه‌ر بیكه‌ن باشتره‌، به‌ڵام با خزمه‌ت به‌ ده‌وڵه‌تی تورك و ئه‌م سیاسه‌ته‌ پاكتاوكارییه‌ نه‌كه‌ن.

سه‌رباری ئه‌و هۆشداری و بانگه‌وازه‌تان له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ سلێمانی وڵاتپارێزی كورد محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی تیرۆركرا. له‌ دهۆك حسێن توره‌لی خه‌ڵكی باكور له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵێكی تیرۆر برینداربوو. ئێوه‌ ئه‌م هێرشانه‌ چۆ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و وڵاتپارێزانی باكور پێویسته‌ چۆن بپارێزرێن؟ هه‌ڤاڵمان محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی به‌ رێز و پێزانینه‌وه‌ به‌ بیرده‌هێنمه‌وه‌. به‌ راستیش وڵاتپارێزێكی هێژابوو، میت هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرد. ئه‌ویش له‌ میدیادا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئاشكرا كرد، له‌ ناو هه‌ڵسوكه‌وتێكی راستدا بوو. سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر وڵاتپارێزانی ئاشكرا كرد. ئه‌و ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئاشكرا كرد و به‌م جۆره‌ وڵاتپارێزانی كوردی وشیار كرده‌وه‌ كه‌ نه‌كه‌ونه‌ داو و گه‌مه‌ی داگیركه‌ران. ده‌مه‌وێت سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هه‌ڤاڵه‌كان و گه‌لی كورد بكه‌م. سڵاو له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتپارێزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ خۆیان راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌كردووه‌، روویان له‌ كوردستان كردووه‌، له‌ سلێمانی و به‌هدینان تێده‌كۆشن و درێژه‌ به‌ ژیان ده‌ده‌ن، سه‌ریان بۆ شانتاژ و هه‌ڕه‌شی میت و پاراستن شۆڕ ناكه‌ن. وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی شتێكی به‌م جۆره‌یه‌. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه‌ پاكتاو بكات، هه‌ر كوردێك له‌ كوێ ده‌بێت با ببێت، پێویسته‌ به‌رامبه‌ر به‌م سیاسه‌ته‌ بوه‌ستێته‌وه‌. محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بیش نمونه‌یه‌كی ئه‌مه‌یه‌. ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌و بۆخۆی بكاته‌ نمونه‌. هه‌مان رۆژ به‌ به‌هدینان ویستیان هه‌ڤاڵ حسێن شه‌هید بكه‌ن. ئه‌ویش به‌ برینداری له‌ هێرشه‌كه‌ رزگاری بوو.

به‌وه‌ په‌یامێكی به‌و جۆره‌یان دا، له‌ باشوری كوردستان ئارامی بوونی نییه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێداگری له‌سه‌ر وڵاتپارێزی خۆتان بكه‌ن ئێوه‌ به‌ زیندویی نامێننه‌وه‌. به‌و په‌یامه‌ ویستیان وڵاتپارێزان و گه‌لی باشوری كوردستان بترسێنن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و وڵاتپارێزانه‌ی باكور كه‌ له‌ باشور جێگیر بوون، پێویسته‌ هه‌نگاو بۆ دواوه‌ نه‌نێن. به‌ تایبه‌تی گه‌لی باشور پێویسته‌ باش ببینێت كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ باشوری كوردستان چی ده‌كات. براكانیان تیرۆر ده‌كات. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ براكانیان تیرۆركردن، سبه‌ینێ نۆره‌ ده‌گاته‌ ئه‌وانیش. هه‌ربۆیه‌ گه‌لی باشورمان پێویسته‌ به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته‌ كۆلۆنیالیستییه‌ قڕكه‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستێته‌وه‌ و داواش له‌ په‌ده‌كه‌ بكات كه‌ هاوكاری توركیا نه‌كات. گه‌لی باشور، سیاسه‌تمه‌دار، روناكبیر، ئه‌كادیمی، هونه‌رمه‌ند، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، لایه‌نگرانی ئاشتی، چ مسوڵمان، چ كۆنسێرڤات یان خود سۆسیالیست هه‌موو كه‌س ده‌بێت خاوه‌نداری له‌ وڵاتی خۆی بكات. په‌كه‌كه‌ و رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌مڕۆ نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن، له‌پێناو گه‌لی كورد تێده‌كۆشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان نه‌كه‌وێته‌ ده‌ست داگیركه‌ران شه‌ڕ ده‌كه‌ن، رێگری له‌ له‌ناوبردنی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن. له‌و پێناوه‌دا گیانی خۆیان ده‌به‌خشن، خۆیان، به‌هاكانیان و وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌مڕۆ نه‌توانین بیپارێزین، ئێمه‌ كه‌ی بیپارێزین؟ گه‌لی باشور ده‌بێت بزانێت كه‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر باشور هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌تی تورك به‌ هاوكاری په‌ده‌كه‌ ده‌یه‌وێت باشور به‌ده‌ست بهێنێت. به‌و تێگه‌یشتنه‌وه‌ ده‌بێت به‌رامبه‌ری بوه‌ستێته‌وه‌.