٢٥ گوڵان ٢٠٢٢

بایک: پێویستە گەنجانی کورد لە هەموو شوێنێکدا شەڕ بکەن

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە داوای لە گەنجانی کورد کرد، “ئەرکی خۆیان بۆ ئەم گەلە جێبەجێ بکەن. دەبێت گەنجان بتوانن ئەو ئەرکە مێژووییانە جێبەجێ بکەن، کە گەل پێی بەخشیوون. هەر چییەک بکەن مافی خۆیانە و ڕەوایە”.

فشاری فاشیستی لەسەر گەلی کورد و هەدەپە لە باکور و تورکیا بەردەوامە. هەدەپە بەم دواییانە بەهۆی هێرشی پۆلیسەوە کۆنفرانسەکەی خۆی لە ئامەد لە دەرەوە ساز کرد. لە بەرامبەر گوشارەکاندا بەرخۆدانی هەدەپە بەردەوامە. ئێوە ئەو گوشار و بەرخودانانە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد سیاسەتی پاکتاوکاری و سڕنەوە بەڕێوەدەبەن و ئەمەش ناشارنەوە، لەسیاسەتەکانی پاکتاوکاری و جینۆسایددا کە لە دژی گەلەکەمان بەڕێوەی دەبەن هەموو یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات. ناتۆ و ئەمریکا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیاش بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی تورک دەکەن. ئەگەر بە پشتیوانیی ئەو هێزانە نەبێت دەوڵەتی تورک ناتوانێت درێژە بەو سیاسەتە بدات. دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بەڵام دەنگ لە هیچ کەسێکەوە نایەت. دەوڵەتی تورک باشور و ڕۆژئاوا داگیر دەکات و شارەکان داگیر دەکات و خاکی خەڵک و گەل دەسوتێنێت و دیمۆگرافیا دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەسی دەنگی لێوە نایەت و ئەوان وەک ئەوە ڕەفتار دەکەن، کە شتی وا نییە.

لە باکور خەڵک دەستگیر دەکرێت و گەل زیندانی دەکرێت، خەڵک دەکوژن، هێرش دەکرێتە سەر تەرمەکان، ئەو زیندانیانەی حوکمەکانیان تەواو بووە دیسانەوە سزا دەدرێنەوە بۆ ئەوەى ئازاد ەکرێن و هەموو شتێکی پەیوەندیدار بە کورد و کوردستانەوە قەدەغە دەکەن. واتە هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدات. زمانیان قەدەغە دەکات، کاتێک دەیانەوێت کۆنسێرتێکی کوردی بەڕێوەببەن دەڕۆن لە شارەکانی مووش و بەدلیس و هەموو گەورەشارەکانی تورکیادا هەموو کۆنسێرتەکان قەدەغە دەکەن. دەڵێن، نابێت بە کوردی گۆرانی بڵێن، نابێت بە کوردی یاری بکەیت، نابێت بە کوردی پەروەردە بکەیت و نابێت بە کوردی هەنگاو بنێیت، تۆ دەبێت واز لە کورد بهێنیت، تۆ دەبێت واز لە کوردابوونی خۆت بهێنیت، تۆ دەبێت ببیت بە تورک و بۆ تورکەکان کار بکەیت، ئەو کاتە دەتوانیت بژیت. ئەوان سیاسەتێکی ئاوا دژ بە گەلی کورد پەیڕەو دەکەن. نایانەوێت هیچ شتێکی پەیوەندیدار بە کورد و کوردستانەوە بمێنێتەوە، گەلی کورد ئەم شتانە قبوڵ ناکات و دژایەتی ئەم شتانە دەکات و لە دژیان دەوەستێتەوە.

ژنانی کورد، گەنجان، باپیرەکان و داپیرەکان و منداڵان بەرهەڵستی و بەرەنگاریی ئەو سیاسەتە دەکەن و دەڵێن، “من خۆم بەدەستەوە نادەم، تۆ ناتوانیت ئیرادەی من بشکێنیت، من هەم و من هەمیشە هەر دەبم، دەبێت تۆ ئەمە قبوڵ بکەیت”. ئەوانیش دەڵێن، “من کۆمەڵگەی کوردی قبوڵ ناکەم، من ئیرادەی تۆ قبوڵ ناکەم، م ناسنامەی تۆ قبوڵ ناکەم، بە مەرجێک قبوڵت بکەم، کە ببیتە تورک و بێیتە ژێر خزمەتی من ئەوسا قبوڵت دەکەم، لەو کاتەدا من مافی ژیانت پێ دەدەم، جگە لەوە مافی ژیانت پێ نادەم. بۆ ئەوە گەمارۆ دەخەنە سەر گەل، گەل برسی دەکەن، ئەشکەنجەیان دەدەن، دەیانکوژن، خاکەکەیان دەسوتێنن، تاڵانی دەکەن، کۆچیان پێ دەکەن، واتە هەموو جۆرە هێرشێک ئەنجام دەدەن.

کێ لە دژی ئەو هێرشانە تێکۆشانێکی دیموکراسیانە بەرپا دەکات؟ ئەوە هەدەپەیە، هەدەپە نە لەگەڵ دەسەڵاتدایە و نە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆندایە، ئەو سیاسەتەی ئۆپۆزیسیۆنیش خزمەتی دەسەڵات دەکات، خزمەتی بە جینۆسایدکردنی کورد دەکات، ئەوان پەیڕەوی لە سیاسەتێکی تر ناکەن، بەڵام هەدەپە سیاسەتی ڕێگای سێیەم پەیڕەو دەکات، لەبەر ئەوەی هەدەپە ئەو سیاسەتە قبوڵ ناکات، ئاکەپە و مەهەپەش هەدەپە قبوڵ ناکەن و بۆ ئەوەش گوشارێکی زۆری لەسەرە. لەبەر ئەوەش هەدەپە بە تاکە بەربەست دەزانن. ئەوان دەڵێن، ئەگەر هەدەپە نەبێت، ئەوا گەریلا شەڕ ناکات و ئەوان درێژە بە دەسەڵاتەکەیان دەدەن. هەموو شتێکی پەیوەندیدار بە بە دیموکراسی و ئازادی لە ناو دەبەن و لە هەموو ناوچە و شوێنێکدا فاشیزم بڵاو دەکەنەوە، واتە هەر کەسێک خزمەتیان نەکات ناتوانێت لە تورکیا بژیت، ئەوان دەیانەوێت ئەمە بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەدەپە دژی سیاسەتی خۆبەدەستەوەدانە و لەدژی ئەو سیاسەتە بەرەنگاری دەکات، دەسەڵاتیش دەیەوێت هەدەپە لەناوببات.

هەدەپەییەکان دەستگیر دەکەن و زیندانیان دەکەن، دەیانەوێت هەدەپە دابخەن، دەستیان بەسەر شارەوانییەکان دا گرتووە، تەقە لە بیناکانی هەدەپە دەکەن، کەسانێک دەبەن لەبەردەم دەرگای بارەگاکانی هەدەپە دایان دەنێن و سوکایەتی بە پەرلەمانتاران دەکەن، لە دژی هەدەپە سیاسەتی تەریکخستن، دابڕاندن و لینجکردن پەیڕەو دەکەن، دەیانەوێت ئەو دەرفەتە، کە حزبێک سیاسەتی یاسایی و قانوونی بەڕێوەدەبات لێی زەوت بکەن. لەم دواییانەدا کۆنفراسەکەیان قەدەغەکرد، هەدەپە کۆنفرانسەکەی لەسەر زەوی و لە دەشتاییەکدا بەڕێوەبرد، ئەوەش کارە ڕاستەکە بوو،کە هەدەپە ئەنجامی دا. دەبێت بەردەوام بن لەو هەڵوێستەیان، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە گەیشتووەتە ئاستی شکست و هەڵوەشانەوە، لەبەر ئەوەشە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر هەدەپە، لە زاپ گورزی یەک لەسەر یەکیان لێدەدرێت، چونکە بە پێی پلانەکەى ئەوان دەبوو لە ماوەیەکی کەمدا لە زاپ ئەنجامێک وەردەگرن، ئەردۆغان خۆی وتی، ‘ئەگەر لە زاپ ئەنجامێک بەدەست بهێنین، ئەوا هەدەپەش نامێنێت، لەبەر ئەوەی گەریلا هەیە هەدەپە خۆی لەسەر پێ راگرتووە، بۆیە ناتوانین ئەنجامێک بەدەست بهێنین، ئێمە گەریلا پاکتاو دەکەین و ئەو کاتە بە ئاسانی دەتوانین هەدەپە لەناوببەین’.

پێشتر بڕیاری داخستنی هەدەپەیان داوە، بۆ داخستنەکەشی ژمارەیەکی زۆر پاساویان هۆنیوەتەوە، کۆمەڵگای تورکیاش دەبینێت ئەو گوشارەی لەسەر هەدەپە هیچ پەیوەندی بە دادپەروەری و یاساکانەوە نییە، بۆیە بە کۆمەڵگای تورک دەڵێت، ‘ئەوان حزبێکی یاسایین، بەڵام چەند دەڵێن، سیاسەتی دیموکراتیانە پەیڕەو دەکەن، بەڵام ئەوە ڕاستییەکە نییە، چونکە هەدەپە سەرچاوەی هەموو کێشەکانە، ئەوان کوردن. ئەگەر هەدەپە و کوردان بنبڕ بکرێن، هەموو کێشەکان چارەسەر دەبن’ و شۆڤێنیزم بەهێز دەبێت. نەک ئەوەی، کە زۆر بەهێزن، بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆر لاواز بوون هێرش دەکەنە سەر هەدەپە، ئەوە راستییەکەیە. دەبێت گەلەکەمان ئەوە ببینێت، دەبێت زیاتر بەشداری سیاسەتی دیموکراتیک بن و پشتیوانی لە هەدەپە بکەن. پێویستە هەموو کەس دژی سیاسەتی دەوڵەتی تورک بێت، کە لە دژی هەدەپە و ڕێبەر ئاپۆ و گەلان بەڕێوەی دەبات. ئەوە کارە ڕاست و دروستەکەیە.

گەریلا قارەمانانە ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات. لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات چۆن ئەرکێک دەکەوێتە سەر شانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان؟ لە دواین پڕۆسە و پێشهاتەکاندا گەنجانی کورد و عەرەب پۆل پۆل بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبن و لە دژی دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجام دەدەن. ئایا ئێوە ئەو هەڵوێستانە بە بەهێز دەبینن؟ ئەگەر بەهێز نیین، دەبێت چی بکرێت؟

بە دڵنیاییەوە، ئەو هەڵوێستانەی ئەوان باشە، بەڵام بەس نییە. دەبێت باشتر پەرەی پێ بدرێت. گەریلا ئەرکی مێژوویی خۆی بەجێدەهێنێت. لە بەرزترین ئاستدا ئەو ئەرکەی جێبەجێ دەکات. لەو بوارەدا هیچ بەربەستێک نییە. لەژێر چەکی کیمیایی و بۆمباران و تەکنەلۆجیادا بە قارەمانانە ئەرکی مێژوویی خۆی بەجێدەهێنێت. دەبێت گەلەکەشمان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و با نەڵێین “گەریلا قارەمانانە بەرخۆدان دەکات، گورز لە دوژمن دەدات و هێرش دەکەنە سەر دوژمن، ئیدی هیچ مەترسییەک نییە، ئێمەش سڵاو لە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلا دەکەین”. ئەگەر بەو شێوەیە نزیک ببنەوە ئەوە نزیکایەتییەکی ڕاست نییە. هەر چۆن گەریلا و زیندانیان لە زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن، دەبێت گەلیش ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

پێویستە هەموو نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێزێک لەگەڵ بەرخۆدانی زیندانەکان و گەریلاکاندا بێت و چالاکییەکانی خۆی ئەنجام بدات. هەر چییەکیان لە دەست بێت دەبێت ئەنجامی بدەن. لە باکوور بێت، لە تورکیا بێت، یان بەشەکانی تری کوردستان و هەندەران و ئەوروپاش بێت، دەبێت گەلی کورد بۆ نەتەوەکەى خۆیان، ب وڵاتەکەى خۆیان بۆ شەهیدان ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکات. نابێت تەنها سەیری گەریلا بکەن. ئەمە تەنیا پرسی گەریلا و پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ نییە، ئەمە کێشەی گەلی کوردە، چونکە سیاسەتی جینۆسایدکردن و سڕینەوە دژ بە گەلی کورد پەیڕەو دەکرێت. دەبێت هەموو کەسێک دژی ئەم سیاسەتە بێت. یارمەتیی ئەو دەوڵەتە مەدەن، یارمەتیی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە مەدەن، لە سەربازیدا بێت، یان لە ناو سوپادا بێت، لە ئەرکدا بێت، دەبێت هەموو کوردێک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. نابێت خزمەتی ئەم دەوڵەتە بکات. دەبێت کاروبارەکانی دەوڵەت تێکبدات و لەناوی ببات و گورزی لێی بدات.

ڕێگە نەدەن لە کوردستان دا بە ئاسوودەیی بسوڕێنەوە، سۆزانی و لەشفرۆشی، هێرۆئین و ماددەی هۆشبەر و سیخوڕی پەرە پێ بدەن. نابێت ڕێگە بدەن دارەکانی کوردستان ببڕدرێنەوە و دارستانەکان بسوتێنرێن، دەبێت لە هەموو لایەکەوە دژی ئەم سیاسەتە بن. ئەگەر هەمووان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئاکەپە و مەهەپە ناتوانن بەم شێوەیە بەردەوام بن و کۆتاییان پێدێت. کاتێک کۆتایی بە دەسەڵاتەکەیان هات، دەوڵەتی تورک ناتوانێت سیاسەتی نکۆڵیکردن و قڕکردن و پاکتاوکردن و سڕینەوە لە دژی گەلی کورد پەیڕەو بکات.

ئەو كاتە ئەوان ناچارن كۆمەڵگە و شۆناسی كوردان قەبوڵ بكەن. چۆنكە لەبەردەمیاندا هیچ رێگایەكی تر نامێنێتەوە. دەبێت گەلەكەمان ئەم شتە ببینێت. دەبێت لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەی بەرێوە دەچێت، تەنیا سەیركەر نەبن. دەبێت چاوەڕوانی ئەوە نەبن كە ئاخۆ لەكۆتاییدا رەوش چۆن، چۆنی دەبێ. ئەگەر ئاكەپە ـ مەهەپە سەركەون، ئەوا سیاسەتی قڕكردن بەردەوام بكەن. ئەگەر ئێمە نامانەوێت رەنج و ماندوو بوون و خوێنی شەهیدانمان لەكیس بچێت، دەبێت ئێمە لەدژی سیاسەتی قڕكردن راوەستینەوە.

وەكو گەریلا و بەرخۆدانڤانانی زیندان دەبێت هەر كەس ئەركی خۆی جێبەجێ بكات. ئەو كاتە دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە لەناو بچێت. رێبەر ئاپۆش ئازاد ببێ، سیاسەتی قڕكردن كۆتایی پێ بێ و لەكوردستان و رۆژهەڵاتی ناوین قۆناخێكی نوێ دەست پێ بكات. بەتایبەتی دەبێت ژن و گەنجان ئەركی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ بكەن. دەبێت گەل روونی بكەنە كە لەبەرامبەر بەهێرشی داگیركەری چۆن چۆنی خۆیان بەهێز بكەن. ژنان هەم لەنێو ریزەكانی گەریلادا، هەم لەزیندان و لەدەرەوە لەبەرامبەر بەسیاسەتی قڕكردنن. لەناو گەریلادا مێژوو دەنوسنەوە. دەبێت هەر كەس ئەو تێكۆشانی ژیانی ئافراندوە، بۆ خۆی بكاتە بنەما و ئەساس.

دەبێت گەنجان بەشداری ریزەكانی گەریلا ببەن، لەهەر گۆڕەپانێكدا ئەركی خۆیان بەجێ بهێنن. دەوڵەتی تورك ئەمڕۆكە لەهەر شوێنێك لەبەرامبەر بەگەلی كورد شەڕ بەرێوە دەبات. لەسلێمانی و دهۆك وڵاتپارێزانمان شەهید دەخەن. لەرۆژئاوا و باشور شارەكانمان داگیردەكەن، دێمۆگرافیای هەرێمەكان دەگۆڕن، لەباكور هەموو شێوە هێرشێك پێكدێنن، لەئەوروپا هەڤاڵ سەكینەیان شەهید خست. ویستیان چەند هەڤاڵی ترمان شەهید بكەن. دەوڵەتی تورك لەبەرامبەر بەگەلی كورد شەڕێكی راگەیاندوە و لەهەرشوێنێك شەڕی كوردان دەكات.

دەبێت گەلی كورد لەهەر جێگایەك لەدژی ئەم دەوڵەتە بێ. لەبەر ئەوەش كە ئێمە سەفەربەری گشتیمان راگەیاند. لەكاتی هێرشی سەر كۆبانێدا گەلەكەمان چۆن چۆن سەفەربەری گشتیان بەرێوە برد و رێگەیان بەكەوتنی كۆبانێ نەدا و كۆتاییان بەداعش هێنا، دەبێت ئەمڕۆكەش لەهەموو گۆڕەپانێكدا سەفەربەر بن. چۆنكە ئەم قۆناخەی تێدا دەرباز دەبین، نە قۆناخێكی نۆرماڵە، هەم بۆ ئێمە و هەمیش بۆ دەوڵەتی تورك شەڕی مان و نەمانە.

ئێمە گەیشتووینەتە ئاستێك كە خۆمان ئازاد و ئامانجەكانمان دەستەبەر بكەین. دەبێت ئێمە ئەم شتە پێكبێنین، لەبەر ئەوەشە كە دەبێت ئێمە لەهەر جێگایەك سەفەربەر بین. شەڕ تەنیا لەزاپ نییە، بەڵكۆ لەهەر جێگایەك شەڕە. گەنجانی كورد دەبێت لەهەر شوێنێك شەڕ بكەن. ئەوانەی دەتوانن بەشداری ریزەكانی گەریلا ببەن، با بەشدار بن، ئەوانەشی ناتوانن بەشدار بن دەبێت لەو جێگا و شوێنەی لێ دەمنێنەوە شەڕ بكەن. ئەو كەسانەی یەكتری دەناسن، دەبێت بەیەكەوە جموجووڵ بكەن. دەبێت لەسیخۆر و ئیستخباراتیش بترسن، رێگەی ئەمەش هەیە. ئەو كەسانەی یەكتر دەناسن و خزم و كەس و كاری یەكترن ئەوانە دەتوانن گروپ گروپ خۆیان بەرێكخستن بكەن. لەباكور و توركیا دەتوانن لەبەرامبەر بەتوركیا شەڕ بكەن. دەتوانن زەرەی زۆر لەدەوڵەتی تورك بدەن. ئەوان چی بكەن، مافەیانە و رەوایە. چۆنكە دەوڵەتی تورك دەیەوێت ئێمە بەگشتی لەناو ببات، ئێمەش دەمانەوێت لەسەر خاكەكەمان، بەزمانی خۆمان و كەلتور و شۆناسی خۆمان هەبوونی خۆمان بپارێزین.

ئەمەش مافی ئێمەیە. لەبەرامبەر بەو كەسانەی كە دەیانەوێت ئەو شتانە بسڕنەوە، ئێمەش چی لەدەستمان بێ، دەتوانین پێكیبهێنین. لەبەر ئەوەش بانگەوازی لە گەنجان دەكەم، ئەركی خۆمان بۆ گەلەكەیان بەجێ بهێنن. چۆنكە گەنجان هێزی راستەقینەی ئەم گەلەن. گەنجان دەبێت ئەركی مێژوویی كە گەل لەئەستۆی ئەویان داناوە بەجێ بهێنن. تا ئێستا ئێمە لەسایەی تێكۆشانی گەنجانە كە گەیشتووینەتە ئەم ئاستە. چۆنكە گەنجان هێزی ئەم گەلەن. لەمەوبەدواوەش دەبێت گەنجان ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن. دەوڵەتی تورك بۆ ئەوەی سیاسەتی قڕكردنی خۆی بەئەنجام بگەهێنێت، هەرەی زیادە هێرشی گەنجان دەكات. لەشفرۆشی، ماددەی هۆشبەر و سیخۆری پەرە پێ دەدەن، بەمشێوەیە گەنجان لەتێكۆشان و كۆمەڵگە دوور دەخەنەوە.

لەبەرامبەر بەم سیاسەتە دەبێت گەنجان خاوەنداری لەخۆیان و كۆمەڵگەش بكەن. ئەگەر خاوەنداری لەخۆیان بكەن، ئەوا دەتوانن خاوەنداری لەكۆمەڵگەكەشیان بكەن. ئەگەر تەسلیمی ئەم سیاسەتە ببەن ئەوا ناتوانن شتێك بۆ كۆمەڵگەش بكەن. دەوڵەتی تورك ئەوا دەتوانێت بەئاسانی قڕكردن لەسەر كوردان بگەهێنێتە ئەنجام. لەبەر ئەوەش دەبێت لەدژی سیاسەتی قڕكردن راوەستن، گەنجان لەسیاسەتی قڕكردن بپارێزن، بەمشێوەیەش دەتوانن كۆمەڵگەش بپارێزن و بەشداری ریزەكانی تێكۆشان ببەن، ئەم كارە ئەركی گەنجان و ئەمەش لەگەنجان چارەڕوانی دەكرێت.

سەبارەت بەشەڕی لەدژی روسیا و ئۆكرانیا لەحەفتەی رابردوو هەڵسەنگاندن كردبوو و هەڵسەنگاندنی ئێوە راست دەرچوو، لەئێستادا دەیانەوێت گاز و نەوتی ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەوروپا بدۆزنەوە. چەند رۆژ پێش رایەدارانی ئەوروپا رایانگەیاند كە ئەوان بۆ ئەم بابەتە نزیكەی ٣٠٠ ملیار دۆلاریان تەرخان كردوە. ئێوە ئەم سیاسەتە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ئەم بابەتە كاریگەریەكی چۆن لەسەر هەرێمەكە درۆست بكات؟

لەشەڕی روسیا و ئۆكرانیادا، ئۆكرانیا بنكەوت. زەرەێكی گەورەی بینی. روسیاش نەگەیشتە ئامانجەكانی. بەسەریدا شكایەوە. هێزەكانی مۆدیرنیتەی كاپیتالیست ووتیان، رەنگە ئەوان لەشەڕی ئۆكرانیا و روسیا ئامانجی بەپەلە قازانج بكەن. بەڵام نەیانتوانی ئامانجی بەپەلە قازانج بكەن. شەڕ ئێستاكە بەردەوام و بەردەوامیش بكات. ئەو رەوشە سیستەمی مۆدیرنیتەی كاپیتالیست دەخاتە رەوشێكی دژوارەوە. لەبەر ئەوەش بەناچاری پەنا بۆ توركیا دەبن. توركیاش دەیەوێت سوود لەم بابەتە وەرگرێت. پەیوەندی خۆی لەگەڵ روسیا و ئۆكرانیا بەردەوام و لەئەساسیشدا پەیوەندی خۆشی لەگەڵ ناتۆدا بەردەوام دەكات. چۆنكە بینی كە بەپەیڕەوكردنی ئەم سیاسەتە دەتوانێت بگەهێتە ئامانجەكانی خۆی. ناتۆ ویستی بەپەلە لەشەڕی روسیا و ئۆكرانیادا بگەهێتە ئەنجامێكی چاوەڕوانكراو، بەڵام كەوتە رەوشێكی خراپەوە. پەیوەندی توركیا هەم لەگەڵ روسیادا هەیە و هەمیش ئەندامی ناتۆیە. لەبەر ئەوەشە كە زیاتر نزیكی توركیا بوون. توركیاش نزیكی ئەوان بوویەوە. بەسەر توركیاوە دەیانەوێت گاز و نەوتی رۆژهەڵاتی ناوین رەوانەی ئەوروپا بكەن. توركیاش ئەمەی بینی و بۆ تەسفیەكردنی پەكەكە دەیەوێت لەو هێزانە قازانج بكات. لێرەدا دەبێنین كە بەرژەوەندی ئەوان هەیە.

لەبەر ئەوەش ناتۆ چاوی لەحەنای توركیادا نووقاندوە. لەبەر ئەوەش لەدژی چەكی كیمیایی و داگیركاری نییە. وەكو ئەوەی كە دەوڵەتی تورك شتێكی نەكردبێت، هەڵسوكەوت دەكات. كاتێك كە روسیا كەوتە ناو ئۆكرانیا هەموویان لەدژی ئەمە راوەستانەوە، بەڵام دەوڵەتی تورك باشور و رۆژئاوای كوردستانی داگیر دەكات و چەكی كیمیایی بەكار دێنێت و مرۆڤەكان و سرۆشت كۆمەڵكۆژ دەكات، كەس فزەی پێوە نایەی. چۆنكە بەرژەوەندی ئەوان لەگەڵ توركیادا هەیە. دەیانەوێت توركیا بۆ ئامانجی خۆیان بەكار بهێنن. توركیاش ئەمە وەكو دەرفەتێك بۆ خۆی دەبینێت. توركیا دەزانێت كە روسیا پێویستی پێ هەیە، لەبەر ئەوەش دەیەوێت پشتگیریان لێوەربگرێت و سیاسەتی قڕكردن لەبەرامبەر بەگەلی كورد و پەكەكە بەئەنجام بگەهێنێت.

ئەوروپا و ناتۆ لەئێستادا توركیا و پەدەكەیان ئەركدار كردوە. پەدەكە و توركیاش دەیانەوێت گاز و نەوتی رۆژهەڵاتی ناوین بەسەر هەرێمەكەیاندا رادەستی ئەوروپا بكەن. ئەوروپاش بەتەواوەتی بەرژەوەندی خۆی ئەساس دەگرێت. ئەخلاق، وێژدان و مافی مرۆڤان، دیمۆكراسی و ئازادی لەلای ئەوان بوونی نییە. بۆ ئەوروپا بەرژەوەندی ماددی”ئابوری”، ئەساسە. بۆ ئەوەی نەوت و گاز بگەهێننە ئەوروپا لەبەرامبەر توركیا بەهەموو شێوەیەك بێ دەنگن و فزەیان لێوە نایەت. هاوكات پشتیوانی دەوڵەتی توركیاش دەكەن. ئێستاكەش پرۆپاگەندەی ئەوە دەكەن كە پەكەكە رێگە نادات گاز و نەوت بچێتە ئەوروپا، بۆ چارەسەركردنی ئەم بابەتەش ئێمە هێرشی پەكەكە دەكەین. دەیانەوێت بەمشێوەیە هەركەس هەڵخەڵەتێنن.

پەكەكە هیچ كاتێك لەبەرامبەر بەهەنادەركردنی گاز و نەوت ئاستەنگی دروست نەكردوە. سیاسەتێكی وەها پەكەكە نییە. بۆ ئەوەی شەڕی تەسفیەكاری و قڕكردن لەدژی پەكەكە و گەلی كورد بشارنەوە بیانۆیەكی وەها دادەتاشن و بڵاو دەكەنەوە. بۆ ئەوەی كەس لەدژی ئەم شەڕی نەوەستێتەوە. بەرێگەی ئەم بیانۆیە هەم دەیانەوێت باشوری كوردستان داگیر بكەن، هەم ئامانجی عۆسمانی نوێ بۆ ئەوەی بگەهێننە سنورەكانی میساقی میللی ئەم ئەم كارە دەكەن. لەبەر ئەوەش لەم سیاسەتەی ئەوانەدا مافی مرۆڤ، یاسا، حقوق، ئەخلاق و وێژدان بوونی نییە، بەتەواوەتی بەرژەوەندییە. دەیانەوێت كوردان بەكەنە قۆربانی.

دەوڵەتی سۆید و فینلاندا بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی ناتۆ سەرلێدانیان كرد. توركیا تورك گوایا لەدژی ئەمەیە، بەڵام لەژێرەوە دۆژمنایەتی كوردان بەروون و ئاشكرا بەدێ كرا. بەگوێرەی ئەو شەرت و مەرجەی دەوڵەتی تورك دەسەپێنێت، ئەگەر هەر دوو دەوڵەت دۆژمنایەتی كوردان قەبوڵ بكەن، ئەندامیەتی ئەوان قەبۆڵ بكرێت. ئێوە ئەم رەوشە چۆن دەبینن؟

ئەو سیاسەتەی ئەردۆغان و باخچەلی بەرێوەی دەبەن، بەتەواوەتی لەسەر دۆژمنایەتی گەلی كورد و پەكەكەیە. تەنیا دەردێكیان هەیە، ئەویش لەناوبردنی پەكەكە و قڕكردنی گەلی كورد و بەردەوامی دەسەڵاتداریەتی خۆیانە. فینلاندا و سۆید ویستیان ببنە ئەندامی ناتۆ، بەگوێرەی یاسای ناتۆ دوابەدوای ئەوەی هەر وڵاتێكی ئەندامیەتی قەبۆڵكرا، ئەو كاتە دەتوانێت ببێتە ئەندامی ناتۆ. كاتێك وەڵاتێك لە ئەندامانی ناتۆ ووتیان”نا”ئەوا مافی ئەندامیەتی ئەو وڵاتەش قەبۆڵ ناكرێت. تەنیا توركیا قەبۆل ناكات و هەڕەشە دەكات. لەسەر كوردان و پەكەكەوە هەڕەشە دەكات. دەیەوێت فینلاندا و سۆیدیش لەدژی كوردان و پەكەكە بوەستنەوە، لەتەسفیەكردنی پەكەكەدا هاوكاریان بكەن و پشتگیری سیاسەتی قڕكردنی كوردان بكەن. دەڵێن ئەگەر بەمشێوەیە بێ، ئەوا ئەویش ئەرێ بكات، ئەگەر نا قەبوڵی ناكات. هەندێ لەو وڵاتانەی ئەندامی ناتۆ كە پشتگیری دەدەنە شەڕێ لەدژی پەكەكە و لەناوبردنی كوردان، دەڵێن، دەبێت ئێمە ئەو داواكاریەكی توركیا هەڵسەنگێنین. واتا دەڵێن ئێمە داواكاریەكی توركیا قەبوڵ بكەین. چونكە دەوڵەتی تورك دەڵێ كێشەی ئێمەی پاراستن هەیە. پەكەكە و كوردان من رووبەرووی مەترسی دەكەنەوە و منیش دەمەوێت ئەم مەترسییە لەناو ببەم. دەبێت ئێوەش ئەمە قەبوڵ بكەن.

هەندێك لەوڵاتانی ناتۆ یەكسەر دەڵێن ئێمە ئەم داواكاریەی دەوڵەتی تورك قەبوڵ بكەین. واتا دەڵێن ئێمە تەسفیەكردنی پەكەكە و قڕكردنی كوردان قەبوڵ بكەین و داواكاریەكی دەوڵەتی تورك جێبەجێ بكەین. ئەمەش زۆر مەترسیدارە. ئەو دەوڵەتانە هۆشیار دەكەمەوە، با دۆژمنایەتی كوردان و پەكەكە نەكەن. با پشتگیری دەوڵەتی تورك نەكەن. با سەریان لەبەرامبەر بەهەڕەشەكانی دەوڵەتی تورك نەتوێننەوە. با داواكاری دەوڵەتی تورك قەبوڵ نەكەن. ئەگەر ئەو داواكاریەی دەوڵەتی تورك قەبوڵ بكەن، ئەوا زۆر زەرەر بكەن. كوردان ئیدی كوردی پێشووتر نین و ئەو یاریانە باش دەبینێت. كەس ناتوانێت لەسەر كوردان سیاسەت بەرێوە ببات، بەرژەوەندی خۆیان بەدەست بهێنن و كوردانیش بكەنە قۆربانی. كوردان ئەمە قەبوڵ ناكەن. كوردان بڕیاری ئازادیان داوە. یا ئەوەتا بەشێوەیەكی ئازاد بژین، یا ئەوەتا هیچ ناژین. دەبێت هەر كەس ئەمە ببینێت و بەشداری ئەم هەڵەیە نەبێت.

هه‌ندێك لایه‌نی دیموكراتیكی سوید و فینله‌ندا هه‌یه‌. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ش نه‌هێڵێت. یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانیان ئه‌وه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسی ئۆلاف پالمه‌ش هه‌یه‌. دوای كوشتنی ئۆلاف پالمه‌ په‌كه‌كه‌یان خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌. دواتر ئاشكرابوو كه‌ ئۆلاف پالمه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێكی تره‌وه‌ كوژراوه‌. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ نییه‌، جێ په‌نجه‌ی میت له‌و رووداوی كوشتنه‌دا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ ئاشكرا بوو. بۆ چه‌ندین ساڵی دوور و درێژ ناحه‌قییان به‌رامبه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ و به‌رامبه‌ر به‌ كورد كرد. پێویسته‌ سوید ئه‌و رووداوه‌ سه‌رڕاست بكات و داوای لێبوردن له‌ كوردان بكات. توركیا ده‌بینێت كه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ئه‌وروپا بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌روه‌ها ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆر كار ده‌كرێت و ئه‌و داواكارییه‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌وانه‌ بكات شانتاژ ده‌كات.

به‌ر له‌ ٢٠ رۆژ هێرشكرایه‌ سه‌ر شه‌نگال. شه‌ڕێكی جدی روویدا. ده‌وڵه‌تی عێراق هێرشی كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگال. خه‌ڵكی ئێزدی و هێزه‌كانی پاراستن خۆڕاگرییان كرد. ئێوه‌ قۆناغی دوای ئه‌و رووداوه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟

عێراق دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی زاپی كرد، ئه‌وانیش هێرشیان كرده‌ سه‌ر شه‌نگال. واته‌ په‌یوه‌ندی ئه‌و هێرشه‌ له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر زاپ هه‌یه‌. ئه‌و رۆژه‌شی كه‌ هێرشیان كرد جه‌ژنی گه‌لی ئێزدی بوو، جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور بوو كه‌ بۆ گه‌لی ئێزدی هێژا و به‌نرخه‌. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌م هێرشه‌ی به‌ ویستی خۆی نه‌یكردووه‌. له‌سه‌ر داوای هه‌ندێك ئه‌و هێرشه‌ی كردووه‌. ده‌وڵه‌تی عێراق بۆچی له‌ چوارشه‌ممه‌ی سووردا كه‌ بۆ گه‌لی ئێزدی پیرۆزه‌ هێرش ده‌كات؟ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی عێراق له‌وێدا نییه‌، هه‌روه‌ها زیانیشی پێده‌گات. ئه‌و هێرشه‌ له‌ خۆیدا زیانی به‌ عێراق گه‌یاند. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌مریكا ئه‌و هێرشه‌ی به‌ عێراق كردووه‌. كێ به‌ ئه‌مریكای كرد؟ په‌ده‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی تورك. ئه‌مریكا، توركیا و په‌ده‌كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦ه‌وه‌ سیاسه‌تێكی به‌و جۆره‌یان په‌یڕو كردووه‌. له‌ جه‌راپلۆس كردیان به‌ كرده‌وه‌. هێرشی سه‌ر شه‌نگالیش به‌شێك له‌وه‌یه‌. وه‌ك چۆن هێرشیان كرده‌ سه‌ر زاپ، هه‌روه‌ها هێرشیان كرده‌ سه‌ر شه‌نگالیش. راستیه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌.

له‌ شه‌نگال شه‌ڕ روویدا، به‌ڵام عێراق نه‌یتوانی هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنێت. بینی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت زیاتر زیانی پێده‌گات. تائێستا ده‌یان فه‌رمان به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیدا هاتووه‌، دوایین جار چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌وان. جیهان ئه‌وه‌ی بینی. ئێستاش ئه‌گه‌ر عێراق هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێزدییه‌كان، ئه‌وه‌ وه‌ك هێرشی داعش ده‌بینرێت. به‌و واتایه‌یه‌. ئه‌وه‌ش له‌ قازانج زیاتر زیان به‌ عێراق ده‌گه‌یه‌نێت. گه‌لی ئێزدی ناڵێت كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ عێراق جیاببێته‌وه‌. ده‌ڵێت ‘ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ عێراق به‌ ناسنامه‌، ئایین، به‌هاكانی خۆمانه‌وه‌ بژین. تائێستا زۆر فه‌رمانمان به‌سه‌ردا هاتووه‌، كه‌س ئێمه‌ی نه‌پاراست، ئیتر ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت خۆمان بپارێزین. پێویسته‌ عێراقیش ئه‌وه‌ قبوڵ بكات’. داواكارییه‌كانی گه‌لی ئێزدی داواكاری قورس و دژوار نین، داواكاری به‌و جۆره‌ن كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ كه‌ڵكی عێراق دێن.

ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ستی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ شه‌ڕی دژی گه‌لی ئێزدی زیانی به‌رده‌كه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م په‌ده‌كه‌ و هه‌م عێراقیش پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه‌ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ ساز ببێت. هه‌ندێك له‌ گه‌لیش وتیان مادام شه‌ڕی گه‌وره‌ ده‌ستپێده‌كات ئێمه‌ش خۆمان ده‌پارێزین و له‌ شه‌نگال ده‌ڕۆین. په‌ده‌كه‌ش به‌ پیاوه‌كانی خۆی، به‌ هه‌واڵگری خۆی به‌ره‌و ناوچه‌كانی په‌ده‌كه‌ ئاراسته‌ی كردن. به‌و جۆره‌ ویستیان كه‌ شه‌نگال چۆل بكه‌ن. ویستی په‌یامی ‘ته‌نیا من ده‌توانم شه‌نگال ئارام بكه‌م’ بداته‌ هه‌موو كه‌س. به‌م جۆره‌ ویستی شه‌نگال داگیر بكات. عێراقیش ئه‌وه‌ی بینی. هه‌ربۆیه‌ كۆتایی به‌ هێرشه‌كانی هێنا. به‌شێك له‌ گه‌لیش به‌و پلانه‌ی په‌ده‌كه‌یان زانی. هه‌ربۆیه‌ عێراق ویستی كێشه‌كان نه‌ك به‌ شه‌ڕ به‌ڵكوو به‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكات. داواكاری گه‌لی ئێزدیش خۆی له‌ خۆیدا ئه‌وه‌ بوو. پێم وابێت ئێستاش دیداره‌كان به‌رده‌وامن.

ئێمه‌ هیوادارین كه‌ ئه‌و دیدارانه‌ ئه‌نجامی ئه‌رێنیان هه‌بێت. پێویسته‌ هه‌ستیاری عێراق و هه‌میش هه‌ستیاری گه‌لی ئێزدی له‌به‌رچاو بگیرێت. له‌سه‌روو ئه‌و هه‌ستیارانه‌ش پێویسته‌ بگه‌نه‌ خاڵێكی هاوبه‌ش. عێراق چه‌نده‌ لاوازیش بێت ده‌وڵه‌تێكه‌. گه‌لی ئێزدی هێز، ئایین و كولتورێكی بچوكه‌. هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عێراق زیاتر هه‌ستیارییه‌كانی گه‌لی عێراق له‌به‌رچاو بگرێت. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاواش به‌رده‌وامن. ئه‌ردۆغان په‌یامی ئه‌وه‌یدا كه‌ جارێكی تر خاكی كوردستان داگیرده‌كات و دیموگرافیاكه‌ی ده‌گۆڕێت. وتی، كه‌ یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر ره‌وانه‌ی باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كات. هه‌روه‌ها وتی، كه‌ پرۆژه‌یه‌كی پاكتاوكاری ده‌خاته‌گه‌ڕ. ئێوه‌ لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ داگیركردنی خاكی سوریا چۆن ده‌بینن، كه‌ به‌ به‌رچاوی ته‌واوی جیهان ده‌یدا؟

ئه‌ردۆغان ده‌یوستی حكومه‌تی دیمه‌شق بخات و ئیخوان موسلمین بكاته‌ ده‌سه‌ڵاتدار. به‌و جۆره‌ سوریای ده‌خسته‌ ژێر سه‌روه‌ری توركیا. خۆی له‌ خۆیدا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا وتیان كه‌ ده‌یانه‌وێت بچن و له‌ دیمه‌شق نوێژ بكه‌ن. كاتێك تێگه‌یشت كه‌ ناتوانێت ئه‌وه‌ بكات، ده‌رگاكانی توركیای بۆ گه‌لی سوریا كرده‌وه‌. به‌ ملیۆنان مرۆڤی حه‌وانده‌وه‌. به‌ ملیۆنان مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ستی میت چوونه‌ ناو توركیا. وتیان ملیۆنان مرۆڤ ده‌نێرن بۆ ئه‌وروپا. ئه‌وروپاش زۆر له‌وه‌ ترسا. وتیان مه‌ینێره‌، تۆ چیت ده‌وێت ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین. خۆی له‌ خۆیدا ئامانجی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لیش ئه‌وه‌بوو. ئه‌وانیش وتیان ‘له‌ رووی داراییه‌وه‌ پاره‌ بده‌ن، سیاسه‌تی ئێمه‌ له‌ دژی په‌كه‌كه‌، كوردان و سیاسه‌تی ئێمه‌ له‌ توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قه‌بوڵ بكه‌ن. پێویسته‌ ئێوه‌ پشتگیری ئێمه‌ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر قه‌بوڵی نه‌كه‌ن ئێمه‌ په‌نابه‌ران ره‌وانه‌ ده‌كه‌ین’. ئه‌وروپییه‌كانیش ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ كرد. بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان داواكارییه‌كانی ئه‌ردۆغانیان قه‌بوڵ كرد، چه‌ندین ملیار یۆرۆیان پێدا و چاویان به‌سه‌ر سیاسه‌تی قڕكردندا نوقاند. ئه‌ردۆغان به‌م جۆره‌ سودی له‌شه‌ڕ وه‌رگرت.

ئه‌وانه‌ی له‌ سوریا كۆچبه‌ر بوون، هه‌موو كارگه‌كانی سوریایان برده‌ توركیا. له‌ توركیاش بوونه‌ هێزی كار و به‌ هه‌رزانی كاریان پێده‌كرێت. ئه‌ردۆغان به‌م جۆره‌ش سودی لێوه‌رگرت. خه‌ڵكانی سوریای به‌ پاره‌ی كه‌م خسته‌ به‌ر كار و به‌كاریهێنان. له‌ رووی ئابووریه‌وه‌ قازانجی گه‌وره‌ی له‌وان به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها له‌ پاشماوه‌كانی چه‌ته‌كانی وه‌ك داعش سوپایه‌كی دروست كرد. ئه‌و چه‌تانه‌شی له‌ لیبیاوه‌ تا ئازه‌ربایجان به‌كارهێنا بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ی كردن. ئێستا له‌ كوێ پێویستیان پێی بێت چه‌ته‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ن. ناردیانن بۆ هه‌فتانین، زاپ. بۆ نمونه‌ هه‌ڤاڵان وتیان كه‌ له‌ دۆڵی جه‌هه‌ننه‌م له‌ ناو سه‌بازانی تورك یه‌كێكیان به‌ سۆرانی قسه‌ی ده‌كرد. ئه‌و كه‌سه‌ له‌ چه‌ته‌كانی داعشه‌، یاخود له‌ پێشمه‌رگه‌كانی په‌ده‌كه‌یه‌. له‌ناو سه‌ربازانی توركدا كێ ده‌توانێت به‌ سۆرانی قسه‌ بكات؟

ئه‌ردۆغان ئێستاش هه‌ڵده‌ستێت و به‌ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت، ‘گه‌لی سوریا له‌ توركیا په‌رێشان بووه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌وان له‌ وڵاتی خۆیان نیشته‌جێ بكه‌ین، پێویسته‌ ئێوه‌ش هاوكاریمان بكه‌ن’. ئه‌وانیش ده‌یكه‌ن. واته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت بیكات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ توركیا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ له‌ باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا جێگیر بكات. ده‌یه‌وێت دیموگرافیا بگۆڕێت. كوردان له‌ خاكی خۆیان هه‌ڵده‌ته‌كێنێت و چه‌ته‌كان له‌ بری ئه‌وان داده‌نێت. به‌م جۆره‌ كوردان له‌ رۆژئاوا و شار و زێدی خۆیان هه‌ڵده‌كه‌نێت، كۆچبه‌ریان ده‌كات. ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی كوردان له‌ باكور و رۆژئاوا بپچڕێنێت. ئه‌م جاره‌ش چه‌ته‌كان به‌و جۆره‌ به‌كارده‌هێنێت.

ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه‌ داگیری كردوون ده‌یه‌وێت ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێت و بیخاته‌ سه‌ر خاكی خۆی. وه‌ك چۆن هاتای خسته‌ سه‌رخاكه‌كه‌، ده‌یه‌وێت به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌رێمه‌كانی تریش بخاته‌ سه‌ر خاكه‌كه‌ی. سه‌ره‌تا تورك له‌ هاتای جێگیر بوو، دواتر له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌وێ كاری كرد و دواتر وتی، ‘ئێمه‌ ریفراندۆم ده‌كه‌ین’. به‌ر له‌ ریفراندۆم گه‌مه‌یه‌كی به‌و جۆره‌یان ئاماده‌كرد. گوایه‌ به‌ ریفراندۆمێك هاتایان خسته‌ سه‌ر خاكه‌كه‌یان، په‌یوه‌ستیان كرد. ئێستاش ده‌یه‌وێت عه‌فرین، باب، جه‌رابلۆس، سه‌رێكانی، گرێ سپی وه‌ك هاتای ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرێت. خۆی له‌خۆیدا له‌و شوێنانه‌ هه‌موو شتێكیان كردووه‌. سیستمی خۆیان له‌ رحا و دیلۆك له‌وێ جێگیر كردووه‌. سوله‌یمان سۆیلو كاتێك ده‌چێته‌ دیلۆك و رحا هه‌روه‌ها ده‌چێته‌ خاكی داگیركراوی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.

له‌ شاره‌ داگیركراوه‌كان په‌روه‌رده‌ به‌ توركییه‌، خوێندنگه‌كان به‌ توركین، ئاڵاكانی توركان هه‌ڵدراون، پۆلیس، بانكه‌كانی ئه‌وێ توركن. هه‌موو شتێكیان كردوه‌ به‌ تورك. به‌ ناوی سوریاییه‌كان، به‌ ناوی كوردایه‌تی هیچ شتێك نه‌ماوه‌. ئاماده‌كاری ده‌كات ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بخاته‌ سه‌ر خاكه‌كه‌ی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت هه‌م عه‌ره‌ب، هه‌م كورد، هه‌م ئاشور، هه‌میش ئه‌رمه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ بوه‌ستنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ نه‌وه‌ستنه‌وه‌ ئیتر ناتوانن بچنه‌ عه‌فرین، نه‌ ئیدلب، سه‌رێكانی و گرێ سپی. ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئه‌ردۆغان وه‌ك ئه‌وه‌ی كارێكی ‘مرۆیی’ده‌كات وا پیشانی ده‌دات. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ دژی مرۆڤایه‌تی، له‌ دژی گه‌لان ئه‌م كاره‌ ده‌كات. چه‌ته‌كانی رێكخستووه‌ له‌و ناوچانه‌ جێگیری كردوون بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بدات. ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ن له‌ خاكه‌كه‌یان ده‌رده‌كرێن و دواتریش بڵێت، ‘ئێمه‌ ریفراندۆم ده‌كه‌ین’. به‌و جۆره‌ ئه‌و ناوچانه‌ بخاته‌ سه‌ر خاكی توركیا. مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌. به‌ تایبه‌تی پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ رۆژئاوا ئه‌و مه‌ترسیه‌ ببینێت و به‌رامبه‌ر بوه‌ستێته‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ و یه‌ژه‌ئاستار كه‌ له‌ زاپ به‌ قاره‌مانی خۆڕاگری ده‌كه‌ن جارێكی تر سڵاویان لێده‌كه‌م، به‌رخودانیان پیرۆز ده‌كه‌م. دڵی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ لێده‌دات. پێویسته‌ بزانن كه‌ ئێوه‌ به‌ ته‌نیا نیین. نه‌ك هه‌ر په‌كه‌كه‌ و گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها مرۆڤایه‌تی به‌ ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه‌. ئێوه‌ ئه‌ركێكی مێژوویی به‌جێده‌گه‌یه‌نن. وره‌ و بڕوای ئێوه‌ زۆر به‌هێزه‌. ئێوه‌ به‌ ئیراده‌یه‌كی مه‌زنه‌وه‌ تێده‌كۆشن. ئه‌گه‌ر ئامانجتان ئازادی نه‌بووایه‌، ئێوه‌ نه‌تانده‌توانی به‌رامبه‌ر به‌ ته‌كنیك و چه‌كی كیمیایی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌ڕ بكه‌ن. رۆژێكیش نه‌تانده‌توانی له‌وێ خۆتان بگرن.

بووه‌ زیاتر له‌ مانگێك كه‌ ئێوه‌ له‌وێن، گورزی قورس له‌ دوژمنی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنن، دوژمنتان شپرزه‌ كردووه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ دڵی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ لێده‌دات، ئێوه‌ بوونه‌ هیوایه‌كی گه‌وره‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ دژی هێرشه‌ دڕندانه‌كانی به‌و جۆره‌ ئێوه‌ به‌ شێوه‌ی مێژوویی خۆڕاگری ده‌كه‌ن. ئێوه‌ سه‌رده‌كه‌ون و سود به‌ مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هه‌مووتان له‌ ئامێز ده‌گرم، پیرۆز ده‌كه‌م و به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌وه‌ سڵاو له‌ هه‌مووتان ده‌كه‌م.