٣١ گوڵان ٢٠٢٢

قەرەیلان: ئێمە بە ئەندازەی پێویست لە گۆڕەپانی شەڕدا بەهێزین و دوژمن بە بنبەست گەیشتووە و تێکشکاوە

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، ئەوان لە مەیدانی جەنگدا بە ئەندازەی پێویست بەهێزن و بۆ هێزە کوردستانییەکانیش وتی، لە دژی دیدی دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد پێویستی بە هەڵوێستێکی سیاسیی و نەتەوەیی هەیە.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە شیکاریی مانگ و نیوێکی شەڕی لە دژی داگیرکەری بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئێمە لە مانگی ئایار، واتە لە مانگی شەهیدانەوە دەچین بۆ مانگی حوزەیران. دویسانەوە ١٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانە، لە چ بارودۆخێکدا ئەو هەنگاوە مێژووییە دەستی پێکرد و مانای چیە؟ ڕۆڵی ١ی حوزەیران لە خەبات و تێکۆشاندا چییە؟

لەکۆتایی مانگی ئایاردا جارێکی تر بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار لە کەسایەتی هەڤاڵی قاسم ئەنگین و ئەو هەڤاڵانەى لەگەڵیدا شەهید بوون دەکەمەوە و بە ڕێزەوە سەرم بۆ یادیان دادەنەوێنم. هەڤاڵ قاسم ئەنگین بۆ ئێمە زۆر شت بوو، مرۆڤ ناتوانێت بە وشە بیهێنتە زمان، بەڵام ئێمە تا کۆتایی پابەند دەبین بەو بەڵێنەى، کە پێمان داون. من دەتوانم ئەوە بڵێم.

لە مانگی ئایاردا شۆڕشگێڕێکی گرنگی کورد، ژنە تێکۆشەری بەهادار، ئایسەل دۆغان شەهید بوو و چەند کاتژمێرێک پێش شەهیدبوونی سڵاوی خۆی بۆ ئێمە و بۆ بەرخۆدانی زاپ نارد. من بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ ئایسەڵ دۆغان دەکەمەوە. هەڤاڵێک بوو منیش دەمناسی و چاودێریی خەباتە رێزدارانەکەیم دەکرد. بەڕاستی ئەو شوێنکەوتووێکی زۆر سوور و پێداگری سەر رێگاکەى ساکینە جانسز بوو. بوێر و ئازا بوو، پرەنسیپی هەبوو، هەمیشە لەخەباتی ئێمەدا شوێن و هەڵوێست و پێگەی خۆی دەبێت. من سڵاوکەیان بە بەرەنگار و بەرخودانی زاپ دەگەیەنم. من بەتایبەتی سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەى هەڤاڵ ئایسەل دۆغان دەکەم، سوپاسیان دەکەم، کە سڵاویی ئەویان بە ئێمە گەیاند. من دەڵێم هەڤاڵ ئایسەل و هەموو شەهیدانی کوردستان دەبێت دڵخۆش بن، ئێمە خەم و خەون و خولیاکانیان بەدی دەهێنین، با ئێوە ئاسوودە بێت. ئێمە هەمیشە ئاڵاکەیان بە شەکاوەیی ڕادەگرین، ئێمە تۆڵەیان دەکەینەوە، ئێمە ئامانجە پیرۆزەکەی بەدی دەهێنین و سەریدەخەین.

١ی حوزەیران هەڵمەتوێکی گرنگە لە مێژووی خەبات و تێکۆشانماندا. ئێمە ئێستا لە ١٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران داین و ئەو هەڵمەتە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کوردستان و دۆستانی گەلەکەمان و هەموو هەڤاڵان و خەباتکاران پیرۆز دەکەم. یادی هەموو شەهیدانی هەڵمەتی ١ی حوزەیران لە کەسایەتی هاوڕێ ئەرداڵ و فەرماندە عادل، نودا، چیچەک و ڕەشید سەردارەکان، ئاتاکان ماهیر تاوەکو دەلال ئامەدەکان دەکەمەوە. بە ڕێزەوە سەر بۆ یاد و یادەوەریان دادەنەوێنم. بەڵێنەکانمان بۆ ئەو پاڵەوانانە دووبارە دەکەمەوە. ١ ی حوزەیران بەپێی ئامانجەکانی ئەنجام درا و ڕۆڵێکی مێژوویی لە خەباتی ئێمە بۆ ئازادی و دێموکراسیی گەلی کورد دا بینی.

ئێستا لە چ سەردەمێکدا هەڵمەتی ١ی حوزەیران بەڕێوە چوو؟ چۆن بەڕێوەبرا و تێپەڕبوو؟ دەزانرێت، کە لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی لە دژی بزووتنەوەکەمان و هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، کاتێک بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێبەر ئاپۆ دیلکرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا، ئێمە دەمانویست تێکۆشان زیاتر بکەین و بەرخۆدانێکی گەورە بکەین، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی بە گونجاوی نەدی و پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی دوژمنی بۆ خۆی کردە بنەما. بۆ ئەوەش زانیاریی بۆ نارد. لە ڕاستیدا ڕێبەر ئاپۆ شێواز و ستراتیژیەتی بە شێوەیەک داهێنرانە و زیرەکانە و داهیانە پێناسە کردەوە و هەڵمەتی دوژمنی لە ئاستی نێونەتەوەییدا پوچەڵ کردەوە، لەسەر ئەم بنەمایە لە مانگی ئابی ١٩٩٩دا شەڕی چەکداریمان ڕاگرت و ئەوە بەردەوام بوو.

ڕێبەر ئاپۆ هەوڵێکی زۆر بەهێزی بۆ چارەسەریی سیاسی دا. بزووتنەوەکەمان بەو پێیەش هەڵسوکەوتی کرد. ئێمە پێوانەکانی چارەسەریمان گەیاندە گونجاوترین ئاست بۆ چارەسەرکردن، بۆ ئەوەش چەند بەیاننامە و جاڕننامەیەکمان بڵاو کردەوە، بانگەوازمان کرد، کارمان کرد، گەلەکەمان کاری کرد، بەڵام دەوڵەتی تورک هەنگاوی نەنا. نەک هەر هەنگاوی نەنا، بەڵکو هەوڵی دا پاکتاومان بکات. لە ڕێگەی گرووپێکی چەتە لە ناو خۆماندا پاکتاوکاریی بە رێکخستن کرد و خواستیان ئێمە پاکتاو بکەن و هەوڵیاندا ئێمە لە هێڵی سەرۆکایەتی داببڕن. بەو شێوەیە دەیویست بە تێپەڕبوونی کات پەرتەوازەمان بکات و بزووتنەوەکەمان لە ناو ببات. لە لایەکی ترەوە نەک تەنیا لە دژی ئێمە، بەڵکو هەڵوێستی خۆی لە سەر هەموو پرسی کورد توندتر کرد.

بۆ نموونە لەو کاتەدا تەنانەت لە باشووری کوردستان و لە دهۆک هەڵکردنی ئاڵای کوردستان کێشە بوو. وتیان: “ئەمە چییە، ئەمە چ پڕۆیەکە؟”، چونکا ئەوان بە بەهاکانی گەلی کورد و بە ئاڵای گەلی کوردیان دەوت “پەڕۆ”. وتیان: “ئەوە چ پەڕۆیەکە؟”. لەبەر ئەوە پەیوەندییان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان کرد بە هێڵی سوور، واتە سیاسەتی گشتیی جینۆساید و پاکتاوکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، کە دەیەوێت بزووتنەوەکەمان تێکبشکێنێت، دەیویست سەرکەوتوو بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە بزووتنەوەکەمان دەستی بە جموجوڵ کرد. سەرەتا ڕێبەر ئاپۆ سەرلەنوی بونیاتنانەوەی پەکەکەی خستەوە بەرنامەی کار و ڕۆژەڤ، چونکە بۆ چارەسەری، بۆ بۆ پرۆسەی گشتی پەکەکە وەک حیزب خۆی هەڵوەشاندەوە. لە جیاتی ئەوە کادەک دامەزرێنرا، بەڵام جارێکی تر ڕێبەر ئاپۆ کۆمیتەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی پەکەکەی دامەزراند و لەسەر ئەو بنەمایە دەستوەردانی لە پرۆسەکەدا کرد.

لە دانیشتنی گشتیی دووەمی کۆنگرەی گەلدا بڕیاری هەڵمەتی ١ی حوزەیران درا، ئەوەش بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. بڕیارەکە چی بوو؟ بڕیارەکە ئەوەبو، کە بەرگری و پارێزگاری لە خۆمان بکەین، واتە لە دژی هێرشی دوژمن کەوتینە دۆخی خۆ پاراستنی چالاکەوە. واتە، ئێمە بە دوژمنمان وت، تۆ ناتوانن بەمشیوەیە ئێمە پاکتاو بکەن. ئێمە دەتوانین پارێزگاری لە خۆمان بکەین، ئێمە دەتوانین بەهاکانمان بپارێزین و لەسەر ئەم بنەمایەش پرۆسەیەکی ئایدۆلۆژی، فەرهەنگی، رۆشبیری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازیی چالاکانە خستەکار و جێبەجێمان کرد. هەڵمەتی ١ی حوزەیران بەم شێوەیە دەستیپێکرد. پێشکەوتنی زۆری لەگەڵ دروستکرد. واتە دوژمن بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ویستی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بەتەواوی لەناوببات، بەڵام هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و ئەو هێڵەی دەستنیشانیکرد و هەروەها بەرخۆدان و فیداکاریی گەلەکەمان، هەڵوێستی دڵسۆزانەى هەڤاڵانمان لەگەڵ هێڵەکەدا و دڵسۆزی و قارەمانێتیی شەهیدانمان، تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی گەیاندە قۆناغێکی نوێ. بە هەڵمەتی ١ی حوزەیران قۆناغی بەرزبوونەوە و هەستانەوە و گەشەکردن و گەورە بوون دەستیپێکرد. واتە بزووتنەوەکەمان زیاتر گەشەی کرد، لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەهێزتر بوو، بەوەش جەماوەریبوونی زیاتر بوو و تاوەکو دەهات بەرەو زیاتر بوونیش دەڕۆیشت، بەمشێوەیە لە هەموو ڕوویەکەوە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پووچەڵکرایەوە.

رەنگە پیلانگێڕی بەتەواوەتی شكستی پێنەهێنرابێت، بەڵام پۆچەڵ كراوەتەوە بەمشێوەیە. قەڵەمبازی ١٥ی ئاب پرسی كوردی خستەسەر مێز بۆ ئەوەی بەرێگەیەكی سیاسی چارەسەر ببێت. بەڵام دەوڵەتی تورك نزیكی چارەسەری نەبوویەوە. بۆ ئەوەش قەڵەمبازی یەكی حۆزەیران كەوتە رۆژەڤەوە، بووە بڕیار و رۆڵێكی مێژوویی بەرێوە برد. لەقۆناخی قەڵەمبازی یەكی حۆزەیران هەمیشە دەرگای چارەسەری سیاسییش كراوە بوو. بۆ ئەوەش هەمیشە هەوڵدانی رێبەرایەتیمان و بزوتنەوەكەمان لەئارادا بوو. هەر چۆن قەڵەمبازی پانزدەی ئاب پێشی لە، لەناوچوون و ئاسیمیلاسیۆن و توانەوە گرت و پرسی كوردی خستە سەرمێزی دانۆستان، قەڵەمبازی یەكی حۆزەیرانیش بۆ چارەسەری و رزگاری هەوڵدانی گرنگی پێشخست. ئەو قۆناخە ئەمڕۆكەش بەردەوامە. لەم قۆناخەدا مرۆڤ دەبێت بڵێ ٢٩ ساڵە. یا لە ١٩٩٣ەوە بەدواوە رێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری سیاسی خەباتی بەرێوە برد و هەوڵدەدات. ئێمە تا ئێستاكە بەگشتی نۆ جاران ئاگربەستمان راگەیاندووە. لەو كاتەش دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەتی تورك پێكهاتن. نزیكەی سێ ساڵان بەرێگەی هەندێ ناوبژیوانی نێونەتەوەییی لەئۆسلۆ لەنێوان لایەنەكان”ئێمە و دەوڵەت” چاوپێكەوتن بەرێوە چوو. ئەنجامی ئەو دانۆستاندنانەش گەیشتنە پرۆتۆكۆڵێك بوو. لەساڵی ٢٠١١دا پرۆتۆكۆل لەلایەن هەردوولاوە قەبۆڵكرا و رادەستی حكومەتی ئەردۆغان كرا، بەڵام پاشان ئەردۆغان پەسەندی نەكرد، لەبەرامبەرمان شەڕی راگەیاند. لەو كاتەدا ئاكەپە رێبازی سریلانكا لەتامیلیەكانیان، كردە رۆژەڤ و لەسەری ئەو رێبازە ئاخاوتن. ویستیان رێبازی سریلانكاش لەبەرامبەر بەئێمەش تاقی بكەنەوە. بەڵام گەیشتنە بن بەست. لەكۆتایی ٢٠١٢دا جارێكی تر گەیشتنەوە بن بەست. جارێكی تر ئاگربەست كەوتەوە رۆژەڤ. ئەمجارەش لەئیمرالییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو دیدار و چاوپێكەوتنەكان بەرێوە چوون. لەوێشدا گەیشتنە خاڵێك. وەفدی كوردی و وەفدی حكومەتی توركیا لەبەردەم كامێراكاندا لەبەرامبەر بەیەكدی دانیشتن و لەیەكتێگەیشتنێكیان واژۆ كرد، جەوهەرەكەیان خوێندەوە و بەوشێوەیە واژۆیان كرد. بەڵام پاشان جارێكی تر ئەردۆغان ئەو مێزەی لەقەسری دۆڵەمەباخچەی سەر و بن كردەوە و ئەو لێكتێگەیشتنەی رەدكردەوە و شەڕێكی گشتی لەسەر ئەساسی كۆنسپتێكی نوێ لەدژمان راگەیاند. ئەوەی مرۆڤ دەبێت لێرەدا دەستنیشان بكات ئەوەیە كە:

ئێمە ئاشتیخوازین و نە شەڕخوازین. دەمانەوێت پرسی كورد بەرێ و رێبازی سیاسی، دیموكراسی چارەسەر ببێ. پرسی كورد، پرسێكی كۆمەڵایەتی، كەلتوری و مێژووییە. ئەم پرسە دەبێت بەدیالۆگ چارەسەر ببێ. لەبەر ئەوەی دۆژمن لەبەرامبەرمان ئەمە قەبوڵ ناكات، هەر لەسیاسەتی ئینكار و لەناوبردن پێداگرە، ئەمڕۆكەش لەكوردستان شەڕ بوونی هەیە. واتا دەبێت ئەمە باش ببێتە مایەی تێگەیشتن. ئەو شەڕەی ئێمە لەكوردستان بەرێوەی دەبەین، شەڕی مانەوە و پاراستن و بوونمانە. شەڕی ئازادییە. دەمانەوێت لەسەر ئەم خاكەوە بژین، لەناونەچین و بەئازادانە ژیان بكەین. ئەم شەڕە لەسەر ئەم ئەساسە بەرێوە دەچێت. ئەوەی هێرش دەكاتە ئێمە نین، دەوڵەتی توركە. ئەوەی دەیەوێت پرسەكە بەرێگەی كۆشتن، بەخوێنڕشتن چارەسەر بكات، ئێمە نین، دەوڵەتی توركیایە. دەمانەوێت بەشێوەیەكی عادلانە پرسی كورد چارەسەر ببێ، بەڵام ئەگەر مل نەدەن بۆ چارەسەری و هەر بیانەوێت پێداگری لەسەر لەناوبردنمان بكەن، بێگۆمان ئێمەش تا كۆتایی خۆمان دەپارێزین. ئەوەی تا ئەمڕۆكەش بەرێوە دەچێتە، ئەمەیە. بەڵام قەڵەمبازی یەكی حۆزەیران لەسەر بنەمای سەركەوتنە، دۆژمن لەبەریەك هەڵوەشاوە. چۆنكە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەمشێوەیە بێ ئەنجام ماوە و ئەمڕۆكە لەهەركات زیاتر ئێمە نزیكین لەچارەسەری و ئازادییەوە.

شەڕ لەبەرامبەر بەبزوتنەوەكەتان بەرێگەی گۆشەگیری دەستی پێ كرد. ئێوە وەها شرۆڤەی دەكەن. ئەمڕۆكەش هەرچی دەچێت، گۆشەگیری لەبەرامبەر بەرێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دژوارتر دەبێت، ئێوە لەسەر ئەم بابەتی چی دەڵێین، یا با بڵێین چۆن تەماشای ئەم بابەتە دەكەن؟

شەڕ بەگۆشەگیری دەستی پێكرد. ئەم شەڕەی لەكوردستان ئەمڕۆكە بەرێوە دەچێت، شەڕی لەناوبردنی گەلی كوردە. ئەمەش سەرەتا لەئیمرالییەوە دەستی پێ كرد، واتا سیستەمی ئیمرالی، سیستەمێكی پسكۆلۆژیك، دەروونی، سیستەمی ئەشكەنجە، سیستەمی قڕكردن و لەناوبردنی كۆمەڵگەی كوردە. ئەو شەڕەی لەوێ بەرێوە دەچێت، شەڕی دەروونی لەبەرامبەر بەرێبەر ئاپۆ و ئەو هەڤاڵانەی لەورن بەرێوە دەچێت، بەواتای خۆی وەهایە. یا بۆ رای گشتی دەگۆترێت، گۆشەگیری، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت تەنیا ناوی گۆشەگیری لێبكات. شتێكی زۆر قورسە. نمونەیەكی وەها لەجیهاندا نییە. ئەوەتا تەماشا بكەن، ماوەی پانزدە مانگە هیچ زانیاریەك لەسەر رێبەر ئاپۆ و ئەو هەڤاڵانەی لەوێ دەژین، نییە. ئەم قۆناخە، قۆناخی تەكنەلۆجیایە. قۆناخی تەلەفۆنە، ئینتەرنێت هەیە. پۆست هەیە. دەوڵەتی تورك هەموو یاسا و رێسایەكی گەروودونی بەهی خۆشیەوە بن پێ دەكات و رێگە نادات هیچ زانیاریەك لەرێبەر ئاپۆوە وەربیگیردرێت. ئەوە ماوەی پانزە مانگە هیچ زانیاریەكمان لێ نییە. رێگەش نادەن بەتەلەفۆنیش زانیاری لێوەربگرین. مەگەر ئەوە نییە دەڵێن زیندانی لەتوركیا مافی بەكارهێنانی تەلەفۆنی هەیە. مافی دیداری زیندانی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەكانی هەیە. كاتێك دەوڵەتێك، یا رژێمێك لەئیمرالی هەرجۆرە یاسایەكی مرۆڤیی، گەردوونی، ئەخلاقی یا هی خۆشی بن پێ دەكات، گەلۆ تۆ دەتوانی بەو دەوڵەت چی بڵێی و چە ناوێك لەو دەوڵەتە بكەی. تۆ بەچی ئەو دەوڵەتە باوەڕ بكەی؟ ئەمە دەوڵەتێكی چۆن، چۆنییە؟ نە یاسا هەیە، نە ئەخلاق هەیە، نە ویژدان، نە نەزانم چی هەیە. واتا دەوڵەت جارێكی تر هەندێ یاسای تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام هیچ یاسایەك ئەوانە نییە، یاسا هەموو هی ئەردۆغانە. لەوێدا ئەشكەنجەیەك بەرێوە دەچێت. ئاشكرایە تا ئەم سیستەمە لەئیمرالی باڵادەست بێت لەتوركیا دیموكراسی، ماف و عەدالەت پێكنایەت. دەوڵەتی تورك لەئیمرالی یا لەكەسایەتی ئیمرالی دا لەدژی گەل كورد وەها بێ مافی، بێ یاسایی و بێ عەدالەتی بەرێوە دەبات، ئەوە چۆن چۆنی لەتوركیاش عەدالەت و ماف بوونی هەبێت. خۆی لەخۆیدا لەئێستادا شتێك بوونی نییە. بەڵا لەتوركیا ئەو كەسانەی دیموكراتخوازن، بەتایبەتی ئۆپۆزسیۆن بەپێچەوانەوە لەناو سیستەمدا ئەمە نابینن. لەبەر ئەوەش ناتوانین بەشێوەیەكی راست و درۆست تێكۆشانی دیموكراسی بەرێوە ببەن. بێگۆمان دیموكراتیكخواز هەیە، لەئەستەمبۆل كۆنفرانسیان پێكهێنا. كۆنفرانسێك لەدژی گۆشەگیری و بۆ ئاشتی پێكهات. ئەمانە كێن؟ دامەزراوەی دیموكراتیكخوازن، ئەوانە دەیانەوێت لەتوركیا عەدالەت باڵادەست بێت، توركیا دیموكراتیزە ببێت. چۆنكە راستە خوێندنەوەیان بۆ قۆناخەكە هەیە، تا ئەو كاتەی گۆشەگیری هەبێت، لەتوركیادا دیموكراسی بوونی نابێت. لەبەر ئەوەش هەر كەسێكی لایەنگێڕی دیموكراسی دەبێت لەدژی گۆشەگیری بێت. بەڵام بەداخەوە لەنێو ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئەم هەڵوەستە بەگشتی نییە. وەكو باسمكرد ئەو مرۆڤانەی لەئەستەمبۆل كۆنفرانسیان بەرێوە برد، وەكو ئەوانەی هێژاش بوونیان هەیە. هەوڵ و ماندووبوونی ئەو كەسانە سڵاو دەكەم و پێزانینی خۆمیان پێشكەش دەكەم. رێز و حۆرمەتیان نیشان دەدەم. بەڵام لەتوركیا هەر كەسێكی دیموكراتیكخواز بیەوت لەراستیدا ئەم سیستەمە فاشیستیە نەمینێتو لەتوركیادا دیموكراسی و نرخی ئازاد پێكبێن، دەبێت پێش هەر شتێك لەبەرامبەر بەگۆشەگیری دەركەوێت. نە تەنیا گۆشەگیرییە. ئەمە سیستەمێكە، لەدژی ئەم سیستەمە فاشیست و قڕكەرە لەئیمرالی لەبەرامبەری دەبێت دەركەون. یا رێگەی تێكۆشانی دیموكراسی هەندێكی لەلێرەوە تێپەڕ دەبێت. بەڵام من لەو باوەڕەدام ئەمڕۆكە زیاتر لەلایەن زۆر كەسەوە ئەم راستیە دەبیندرێت و بووەتە مایەی تێگەیشتن. واتا بابەتی ئیمرالی بووەتە پرسی دیموكراسیبوونی توركیا. پرسی كورد بووەتە پرسی دیموكراتیزەبوونی توركیا. ئەگەر ئەمڕۆكە مرۆڤەكان لەتوركیا برسییانە، ناتوانین بەرەو بەژیانیان بدەن، هۆكارەكەی دیسانەوە ئەم پرسەیە. چۆنكە ئەم رژێمە فاشیست و قڕكەرە هەموو دەرفەتەكانی توركیا بۆ شەڕ خەرج دەكات، لەبەر ئەوەش خەڵكی برسی دەمێننەوە. واتا ئەم زەرەر و زیانەی ئەمڕۆكە، ئەم هەژاری و نەبوونیە هەمووی بەهۆی ئەم سیستەمەوەیە. ئەم سیستەمە فاشیست و قڕكەرە ئەمڕۆكە لەئیمرالی وەكو گۆشەگیری باسی لێوە دەكرێت، ئەم سیستەمیە. لەبەرامبەری دەبێت مرۆڤ تێكۆشان بكات. ئەم سیستەمە بگۆڕێت. تا ئەو كاتەی ئەم سیستەمە لەناو نەبردرێت، لەتوركیادا عەدالەت و دیمۆكراسی پێكنایەت.

ئەمڕۆكە لەنێوان ئێوە و دەوڵەتی تورك شەڕێكی دژوار بەرێوە دەچێت. لەئێستادا رەوشی شەڕ چۆن دەبینن؟ دیسانەوە كۆنسپت و ئامانجی دۆژمن لەم شەڕەدا چییە؟

ئەمڕۆكە لەزاپ و ئاڤاشین و مەتینا شەڕێكی دژوار بەرێوە دەچێت. شەڕێكی نابەرابەر بوونی هەیە. واتا لەلایەكەوە بەدەیان هەزار سەرباز، تانك”دەبابە”، تۆپ، فرۆكە و چەكی كیمیایی و هەر شێوە چەكێك بەكاردێنن، و لەلایەكی ترەوە شۆڕشگێڕن گەلی كورد، گەریلاكانی ئازادی كوردستان بەچەكی فەردی”شەخسی”، بەبۆمبەی دەستی لەبەرخۆداندان و شەڕ دەكەن. واتا لەم شەڕەدا هاوسەنگی بوونی نییە. بەڵام چی هاوسەنگی درۆست دەكات؟ ئێرادە ئەم هاوسەنگیە درۆستی دەكات، گەریلا ئیرادەی هەیە، گەریلا باوەڕیان بەئیرادەی خۆیان و ئەو رێبازەی كە شەڕی بۆ دەكەن هەیە. واتا لەبەر ئەوەیە كە ماوەی سی و هەشت ساڵە شەڕ بەرێوە دەبەین. هەرچەندەش چەندین جار ئاگربەستیش پێكهاتبێت. هەرچندە ئێمە دەمانەوێت بەرێ و رێبازی سیاسی چارەسەر ببێت، بەڵام لەبەرامبەر بەم دۆژمنە شێت و هار و دژوار و شۆڤینست بوونی هەیە. نەژادپەرەستە، هەمیشە هەوڵدەدات لەناومان ببات. لەبەر ئەوەیە كە ئێمە سی و هەشت ساڵە لەبەرامبەر بەم دۆژمنە هۆڤ و دەڕندەیە شەڕ دەكەین. بێگۆمان لەگەڵ ئێمەشدا هەندێ ئەزموون درۆست بووە. ئێمەش بەرێ و رێبازی نوێ شەڕ دەكەین. ئێمەش بەرێبازێك شەڕ دەكەین، كە هەم بتوانین ئەو تەكنەلۆجیایەی لەدەستیدایە چە تەكنەلۆجیای زەمینی و چە تەكنەلۆجیای ئاسمانی و چە چەكی كیمیایی والا دەرخەین دەجووڵینەوە. ئێمەش رێ و رێبازی وەها پێشدەخەین. ئەگەر وەها نەبێت كەس ناتوانێت لەو كەژۆ كێوەدا بژیت و لەبەرخۆ بدات. بۆچی؟ چۆنكە هەمیشە بۆردوومانە. زۆر جاریش جل و بەرگی كیمیاباران لەخۆمان دەكەین، چونكە كیمیایی بەكاردێنن. شەڕێكی زۆر شەت و مەرج هەیە. لەبەرامبەر بەوەش بەرخۆدانیەكی مێژوویی و پیرۆز بەرێوە دەچێت و وەهایە. دەبێت مرۆڤ بزانیت لەبەرامبەر بەوەش بێگۆمان باوەڕی، ئیرادەبوون و ئەشقی وڵات هەیە. باوەڕی بەوڵات، ئازادی و دیمۆكراسی هەیە. نرخی مرۆڤایەتی هەیە. لەبەرامبەر بەوەش وەحشیەت و هەر شێوازێكی پیس بەكارهێنان هەیە. رەوشی شەڕ وەهایە. بەمشێوەیە دۆژمن لەسەرەتاوە رووی لەهەرێمی زاپ یا هەرێمی رێكان و نێروە كرد و كردیە ئامانج. لەوێدا گەیشتە بن بەست. چل رۆژی بەسەردا تێپەڕی. سەربازەكانیان مردن. گەریلا هێرشی پێچەوانە دەست پێكرد، لەو هێرشە پێچەوانەدا هەم لەكۆرەژارۆ و هەمیش لە چیای رەش كۆژراویان زۆر بوو بەتایبەتی بەگروپی. ئەوان لەوێدا گەیشتنە بن بەست. لەبنەمادا بنكەوتن. تا ئێستا سەرنەكەوتوون و شكستیان هێناوە. لەهیچ شوێنێكدا كە گەریلا رێگەی نەدابێ، نەیانتوانیووە بكەونە ئەو شوێنانە. واتا بەزەبری زۆر بیەوێت بكەوێتە ئەو شوێنانە و ئیرادەی گەریلا بن پێ بكات، پێكنەهاتووە. بەڵام لەهەندێك شوێندا لەناویەكدان و كەوتوونەتە ناو یەكدا. لەمەسافەی بۆمبەی دەستدا بەیەكەوە یەكستەویەخەن و شەڕ دەكەن. شەڕێكی وەها دژوار و قورس بەرێوە دەچێت. ئێستاكە لێرەدا دەڵێیم، بەدەم ئاسانە، بەڵام پێكهێنانی ئاسان نییە. زۆر زەحمەتی خۆی هەیە. فیداكاریەكی زۆر مەزنی دەوێت. ئەگەر فیداكاریەكی وەها نەبێت خۆی لەخۆیدا ئیمكانی ئەوە نییە شتێكی وەها روو بدات. شتێكی وەها ئاسان نییە، ئەوە ماوەی چل و چوار، چل و پێنج رۆژە لەگەڵ ئەرتەشێك كە بەهەموو شێوەیەك چەك و چۆڵ بەكاردێنێ و تەنانەت چەكی قەدەغەكراوی كیمیاییش بەكاردێنێت و ئەرتەشێكی وەها راوەستینی. ئەمە شتێكی ئەوەندە ئاسان نییە. ناوەڕۆكێكی ئەمە هەیە. ئێستاكە جێگەی ئەوە نییە كە باسی لێوە بكەم. پاش ئەوەی گەیشتە بن بەست لەئێستادا شەڕەكەی گواستەوە بۆ رۆژئاوای ئاوی زێ. ئێمە پێ دەڵێن زاپ، ئاوی زاپ. یا لێرەدا گردی جودی هەیە، گردی ئیف ئیم و گردی ئامێدیە هەیە. هەڤاڵانمان پێ دەڵێن گردی هەكاری. لەپشت ئامێدییە گردی هەرە بڵندە. ئێستاكە شەڕەكەی گۆاستەوە ئەوێ. لەوێدا ئەوە چەند رۆژە شەڕ و پێكدادان بەرێوە دەچێت. تا ئێستا لەو شوێنەی سەربازانیان دابەزاندوە هەر لەوێن و هەنگاوێك پێشڕەویان نەكردوە. دەیانەوێت پێشڕەوی بكەن، بەڵام هەرجارە زەبریان بەردەكەوێت. تەنانەت ژمارەیەكی زۆر هەلیكۆپتەریشیان زەربریان بەركەوتووە. هەندێك لەوانەش دەكەون. بەڵام شێوەی ئێمە وەهایە ئەگەر بەچاوی خۆمان نەبینین، ناڵێین ئەوەتا كەوت. نمونە ئەو گردەی جودی لەپاڵ زاپێ هەیە. هەڤاڵان لەوێدا لە دوو هەلیكۆپتەری سكۆرسكیان داوە. هەڤاڵان دەڵێین ئێمە لەیەكیانمان خست و دووكەڵی لێهەستا. لەوێدا سەربازگەیەكی سەر سنور هەیە، لەبەردەم رووباری چەلێیە. سەربازگەی گرێك. دەڵێن هەڵیانكۆتاوەتە سەر ئەو سەربازگەیە و تەقینەوەیەكی پڕ مەزن روویداوە. واتا مۆممكنه تەقیبێتەوە، لەگەڵ ئەوانەی تێدان دەبێت لەناو چۆبێتن. بەڵام لەبەر ئەوەی بەچاوی خۆیان نەیانبینیووە كە لەناو چوونە. دەڵێین زەبری بەركەوتووە. وەها دەڵێن. بەڵام ئەوەی كە دەڵێن زەبری بەركەوتووە، رەنگە كاتێك گەیشتنەوە جێگەی خۆشیان بتەقێنەوە، یا لەناویش بچن. ئەوانەی لەناودا بەزۆرینە دەمرن. بەراشكاوی دەڵێم لەم شەڕەدا دەوڵەتی تورك زەرەری زۆر دەبینێت. بەڵام بۆ رای گشتی بڵاو ناكاتەوە. كۆژراویان زۆرە و زۆرتریش دەبێت. دەیانەوێت مرۆڤەكان بكۆژرێن، بەڵام هەندێ ئەنجام وەربگرێت. ئەردۆغان ـ باخچەلی بێ مەرحەمەتی نیشان دەدات. ئەوانە بۆ پاراستنی دەسەڵاتداریەتی خۆیان دەیانەوێت منداڵانی تورك و كورد بدەنە كۆشتن. بەمشێوەیە لەسەر خوێن دەسەڵاتداریەتی خۆیان بۆنیاد دەنێن. لەم شەڕەدا هەرە زێدە كیمیایی بەكاردێنن. شتێك كە زیاتر لەم شەڕەدا پشتی پێ دەبەستن، كیمیاییە. نمونەی ئەوانەش زۆرن. لەو كیمیایانەی بەكاریانهێناوە، تا ئێستا هەڤاڵانمان حەوت جۆڕەیان پشتڕاستكردۆتەوە. هەڤاڵان چۆن ئەو كیمیایانە پشتڕاست دەكەنەوە؟ بەڕەنگ. وەكو نمونە زۆرینەیان رەنگیان رەشە. وەكو قیرە. واتا خودی قیرە. شێوەیەكی تریان رەنگی زەردە، گازێكی وەهایە. یەكێكی دیكە رەنگی زیووە. یەكێكی تر سەوزە و بێ بۆنە. هەندێ جۆریان بۆندارن. هەندێكیشیان بێ بۆنن. هەندێ جۆریشیان رەنگیان قاوەییە. جۆرێكی تریشیان رەنگی سوورە. بۆنی وەكو ئاوی ساوون”سابوون” هەیە. ئەو ئاوەی كە جل و بەرگی پێ شۆردرابێ. بۆنێكی وەهای لێدێت. جۆرێكی تری ئەو كیمیایانە رەنگی سپییە. ئێمە دەتوانین لەڕێگەی رەنگەوە ئەو كیمیایانە بناسیینەوە. واتا دیار دەبێت كە چەندین جۆر گازی كیمیایی لەبەرامبەرمان بەكاردێنن. وەهاش دەیانەوێت ئەنجام بەدەستبهێنن. ئێستا بەدژواری پشتیان بەكیمیاباران بەستووە. دەیانەوێت بەكیمیاباران ئەنجام بەدەستبهێنن. بۆ ئەوەش رای گشتی گەلەكەمان، مرۆڤن پارێزڤانی مافەكانی مرۆڤ لەبەرامبەر بەچەكی قەدەغەكراوی كیمیایی دەبێت هەڵوێست نیشان بدەن و بەگوێرەی ئەوەش هەڵوێست نیشان بدەن. ئەمە دۆژمنكاریەكی زۆر روو ڕەشە. بەرێگەی چەكی كیمیایی دەیەوێت ئەنجام بەدەستبهێنن. بەدەیان هەزار سەربازیان هەیە، ئەوەندەی هێزی ئاسمانی و زەمینی هەیە، بەڵام جارێكی تر ئەو ئێرادەیەی تێدا نییە بەچەكی كیمیایی دەیەوێت ئەنجام بەدەستبهێنن. واتا هەندێكی رەوشی شەڕ وەهایە. بەڵام ئێمە بەخۆمان و بەرێ و رێبازەكەشمان بەباوەڕین. رێبازی شەڕی نوێ كە ئێمە پێ دەڵێن رێبازی شەڕی سەدساڵی بیست و یەكەمین. ئەو رێبازەی بەكاری دێنین، بەخۆمان بەباوەڕین كە هەموو ئەو جۆرە چەكانەی لەبەرامبەرمان بێ كاریگەر بهێڵینەوە و تێكیان بشكێنین. لەوێشدا تا كۆتایی بەبڕیارین. هەڤاڵان لەوێدا شەڕ دەكەن تا دوایی بەبڕیارن. لەبەر ئەوەی ئێمە دەزانین ئەوە بۆ گەلەكەمان و گەلی هەرێمەكە بابەتێكی ئەساسی و گرنگە. پێشتریش ووتبوومان، شەڕی مان و نەمانە. بۆ ئەوەش هەوو ریسكێك دەدەینە بەرچاوی خۆمان. و هەموو مەترسیەكیش لەبەرچاو دەگرین و دەڵێین لەبەرامبەر بەو دۆژمنە خۆڕاگر بین و بەمسۆگەری شكستیشی پێ دەهێنین.

ئێستا شه‌ڕ به‌م جۆره‌یه‌. ئێوه‌ وتتان، ئامانجی خۆی، كۆنسێپته‌كه‌ی چییه‌؟ خۆی له‌ خۆیدا بابه‌تێكی زۆر گرنگه‌. ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ ده‌مانه‌وێت درك به‌و بابه‌ته‌ بكرێت. ئێمه‌ له‌ كاتی خۆیدا له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌تی ئه‌وانیه‌ باشوری كوردستان زۆر ئه‌و بابه‌ته‌مان باس كرد. له‌گه‌ڵ رای گشتییش باسمان لێوه‌كرد. چییه‌؟ واته‌ ئه‌و كۆنسیپته‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا یاخود حكومه‌تی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ شه‌ڕی پێده‌كات، كۆنسێپتی پێشوو نییه‌. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦دا بڕیاری له‌سه‌ر كۆنسێپتی نوێ دا. چییه‌ ئه‌و كۆنسێپته‌؟ ئه‌وان ده‌ڵێن ‘پرسی كورد بۆ هه‌بوونی كۆماری توركیا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌. كێشه‌كانی داهاتووی توركیا هه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكات ده‌بێت مرۆڤ توركیا گه‌وره‌ بكات. یاخود میساقی میلـلی پێشووی توركیا ره‌وابوو، به‌ڵام به‌ په‌یمانی لۆزان رێگرییان له‌ توركیا، پێویسته‌ مرۆڤ سنووری خۆی تا میساقی میلـلی فراوان بكات’. ئه‌مه‌ كۆنسێپتێكه‌. له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ڵێن، ‘پێویسته‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمه‌كه‌ وه‌ك عوسمانی ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ بێت. واته‌ عێراق، سوریا بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌، تا لیبیا. واته‌ مافه‌كه‌ی له‌سه‌ر میراتی كۆنی عوسمانی داوا ده‌كات’. به‌ شێوازێكی به‌و جۆره‌ كۆنسێپتێكی نوێیان خسته‌ ژێر بڕیاره‌وه‌. ئه‌و بڕیاره‌ بێگومان بۆ گه‌لی كورد مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌. مادام هه‌بوونی كوردان بۆ خۆیان به‌ مه‌ترسی ده‌بینن، ئه‌و كاته‌ چی ده‌كات؟ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ده‌یه‌وێت پاكتاو بكات. قڕكردن و پاكتاو چییه‌؟ یانی به‌ ته‌واوه‌تی بیتوێنێته‌وه‌، بیكاته‌ تورك یاخود بیكوژێت. چ پاكتاوی سیاسی، سپی یان جه‌سته‌یی. واته‌ ده‌ڵێن، ده‌بێت ته‌نیا یه‌ك نه‌ته‌وه‌ هه‌بێت. نه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ ته‌نیا ده‌بێت ته‌نیا تورك هه‌بیچت. ئه‌وه‌ پاكتاوه‌. جارێكی تر بۆ گه‌لی عه‌ره‌ب، گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌ش مه‌ترسیه‌. ئه‌و كۆنسێپته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كاری له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌مه‌یه‌. ئه‌مه‌ كه‌مالیزمیش نییه‌. نا، ئه‌مه‌ هێڵی ئیتحاد و ته‌ره‌قییه‌. خۆی له‌خۆیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوونه‌ یه‌ك. واته‌ كه‌مالیستی تێدان، به‌ڵام هزر، هزری ئیتحاد و ته‌ره‌قی تورانیزمه‌. ده‌یانه‌وێت توركیا به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ باڵاده‌ست بكه‌ن. كۆنسێپتێكی به‌م جۆره‌یه‌. ئه‌و كۆنسێپته‌ زۆر داخراو نییه‌، تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌وان خۆشیان باسی لێده‌كه‌ن. بابه‌ته‌كه‌ له‌ زمانی فه‌رمی ئه‌واندا، واته‌ وه‌ك سه‌رۆككۆمار و وه‌زیر و كه‌سانی به‌م جۆره‌ ده‌ڵێن، ‘ده‌بێت ئێمه‌ له‌ سنووری باشوور هه‌رێمێكی دابڕاو دروست بكه‌ین. به‌ قوڵایی ٣٠ كیلۆمه‌تر دروستی بكه‌ین’. ناڵێن ته‌نیا بۆ رۆژئاوای كوردستان، نا ده‌ڵێن سنووری باشور. یاخود باشوری كوردستانیشی تێدایه‌. ئه‌وه‌ چییه‌؟ واته‌ عه‌فرین حه‌ڵه‌ب تا سیده‌كان، دیانه‌شی تێدایه‌، ٣٠ كیلۆمه‌تر به‌م جۆره‌ ده‌بێت، هه‌موو هێڵێكی تێدا دروست بكه‌ن. هه‌رێمێكی دابڕاوی به‌و جۆره‌ دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ڵێن. به‌ڵام زمانی نافه‌رمی ئه‌وان واته‌ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك له‌ ته‌لڤزیۆندا قسه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وان چی ده‌ڵێن؟ ئه‌وان به‌ ئاشكرا ده‌ڵێن ‘ده‌بێت میساقی میللی داگیر بكه‌ن، رێگه‌ی تر بوونی نییه‌’. خۆیان به‌ مافدار ده‌بینن و ده‌ڵێن ‘پێویسته‌ ئێمه‌ بكه‌وینه‌ هه‌موو شوێنێك و بیگرین’. واته‌ ئیتر ئه‌وه‌ شاراوه‌ نییه‌ و ئه‌وه‌ ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كی ئێمه‌ نییه‌. ئه‌وه‌ راستیه‌كی ئه‌وانه‌. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و كۆنسێپته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن. وایه‌ ئێستاش به‌ ئاشكرا ده‌ڵێن ‘ئێمه‌ له‌ رۆژئاوا پێشتر هه‌ندێك شوێنمان گرتووه‌، ئێمه‌ شوێنی دیكه‌ش بگرین’. باشه‌ بۆ نمونه‌ له‌و شوێنانه‌ی گرتوویانه‌ چییان كردووه‌؟ له‌ عه‌فرین چییان كرد؟ پاكتاوی گه‌لیان تێدا كرد، كوردیان ده‌ركرد، عه‌ره‌ب و توركمانیان برده‌ ئه‌وێ. عه‌ره‌بیان له‌ دیمه‌شق هێنا و له‌وێ دایاننان. له‌ راستیدا چه‌ته‌یان خسته‌ ئه‌وێ. كورد و عه‌ره‌ب پێكه‌وه‌ له‌ ناو هاوپه‌یمانیدان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌وێ جێگیر كران چه‌ته‌ی ئیخوان موسلمینن، چه‌ته‌ی ئه‌لقاعیده‌، داعش و ئه‌ل نوسران، بنه‌مالچه‌ی ئه‌وانن. ئه‌وانیان ئێستا خستووه‌ته‌ عه‌فرین. باخ و باخچه‌ی گه‌له‌كه‌مانیان بۆ خۆیان كردووه‌ته‌ ماڵ. ده‌یانه‌وێت هه‌مان شت ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری رۆژئاوا بكه‌ن. بیر له‌ هه‌مان شت بۆ باشوریش ده‌كه‌نه‌وه‌. خۆی له‌ خۆیدا زۆرینه‌ی باشوریشیان خستووه‌ته‌ به‌ر خۆیان و ده‌یانه‌وێت داگیری بكه‌ن. ئێستا له‌م بابه‌ته‌دا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌. ئاسایی نییه‌. ئه‌مڕۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسیه‌ك هه‌یه‌، مه‌ترسیه‌كه‌ چییه‌؟ كه‌نرسی ده‌وڵه‌تی توركیایه‌، مه‌ترسی حكومه‌تی ئاكه‌په‌ مه‌هه‌په‌یه‌، مه‌ترسی ژۆن توركه‌. ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌ی ژۆن تورك ده‌وڵه‌تی تورك نوێبكه‌نه‌وه‌، گه‌وره‌ی بكه‌ن و گه‌لانی تر پاكتاو بكه‌ن. مه‌ترسیه‌كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌یه‌.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆنسێپته‌ی دژی كورد، جگه‌ له‌ ئێوه‌، هه‌م سیاسه‌تی باشوری كوردستان و هه‌میش هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی پارچه‌كانی تر بێده‌نگن. هۆكاری ئه‌و بێده‌نگیه‌ چییه‌؟

پرسیارێكی گرنگه‌. راسته‌ بێده‌نگییه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌. بێگومان ئێمه‌ خۆمان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین له‌ پاراستنی ته‌واوی كوردستان. به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌ش زۆر لایه‌ن هه‌ن. ئه‌مڕۆ گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌ راستی مانگی و نیوێكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن شه‌ڕێكی سه‌خت به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و شه‌ڕه‌ سێ ساڵه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت باشور داگیر بكه‌ن. سه‌ره‌تا ئه‌و هه‌رێمانه‌ی ئێمه‌ی لێین داگیربكه‌ن و دواتر باڵا ده‌ستی خۆیان له‌سه‌ر ته‌واوی باشوری كوردستان دروست بكه‌ن. ئه‌و كۆنسێپته‌ی داگیركاری توركیای پاكتاوكه‌ر وه‌ك وتم بۆ ته‌واوی گه‌لی كورد مه‌ترسییه‌. به‌ڵام بۆ باشور مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تره‌. له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ بنه‌ڕه‌تدا شتی پێویست چییه‌؟ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا به‌م جۆره‌ له‌سه‌ر وڵاتی ئێمه‌ داوای ماف ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئێمه‌ له‌ ناو ببات، ئه‌و كاته‌ پێویسته‌ ئێمه‌ پێكه‌وه‌ بین. واته‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشكارییه‌. له‌ هه‌مان كاتدا په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌ هه‌رێمه‌كه‌ له‌ جیهان وه‌ك شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م رووده‌ده‌ن. ده‌كرێت سه‌ر له‌ نوێ ناوچه‌كه‌ دیزاین بكرێته‌وه‌. له‌م كاته‌ مێژووییه‌دا پێویسته‌ ئێمه‌ی كوردیش خاوه‌ن ستراتیژێكی هاوبه‌ش بین. واته‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییشمان نه‌بێت پێویسته‌ ستراتیژی هاوبه‌شمان هه‌بێت. پێویست به‌وه‌ ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا شتێكی به‌و جۆره‌ له‌ ئارادا نییه‌. هه‌وڵ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ تایبه‌تی هه‌ندێك لایه‌ن له‌م بابه‌ته‌دا خاوه‌نداری له‌ به‌رپرسیارێتیان ناكه‌ن. به‌ تایبه‌تی له‌ پرسی باشوری كوردستاندا په‌ده‌كه‌ بڕیاری خۆیداوه‌. ئێمه‌ سه‌ره‌تاش له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه‌ تاوتوێمان كرد. واته‌ به‌ر له‌ شه‌ش ساڵ. ئه‌وان بڕیاری خۆیانداوه‌، له‌م قۆناغه‌دا بڕیاری خۆیان له‌ ته‌نیش توركیاوه‌دا. واته‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیای به‌ بنه‌ما گرت. باشه‌ له‌ باشور ته‌نیا په‌ده‌كه‌ هه‌یه‌؟ بزوتنه‌وه‌كانی تر ناتوانن هه‌موو شت بۆ په‌ده‌كه‌ روون بكه‌نه‌وه‌. پێویست ناكات خۆیان بخه‌نه‌ ژێر سایه‌ی په‌ده‌كه‌. واته‌ی پارتی دیكه‌ هه‌ن. ئه‌مڕۆ به‌ر له‌ هه‌موو شت قه‌واره‌ی باشوری كوردستان له‌ مه‌ترسیدایه‌. راسته‌ له‌ باشوری كوردستان كێشه‌ی جیاش بوونی هه‌یه‌، یاخود له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یانه‌، كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه‌، وایه‌ رۆژانه‌ كۆده‌بنه‌وه‌. ئێمه‌ لایه‌نگری یه‌كگرتوویین، ئیچمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌موو كه‌س یه‌كبگرن، هه‌م پارچه‌كان له‌ ناو خۆیان یه‌كبگرن هه‌م ته‌واوی كوردستان یه‌كبگرێت. ئێمه‌ دژی ئه‌وه‌ نیین. به‌ڵام لێره‌دا هه‌ندێك شت ده‌شاردرێنه‌وه‌. واته‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ نه‌ له‌ كێشه‌كان له‌ لای به‌غداوه‌ن. مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌لای ده‌وڵه‌تی تورك، له‌ ژۆن توركه‌وه‌یه‌. واته‌ بۆ باشوری كوردستان مه‌ترسی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌وه‌ ده‌شارنه‌وه‌ و نایانه‌وێت ببینرێت. واته‌ له‌م بابه‌ته‌دا به‌راستی هه‌ندێك شت كه‌ رووده‌ده‌ن مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێت له‌ چوارچێوه‌ و ده‌لاقه‌ی كوردایه‌تیدا واتای پێبدات. واته‌ كوردێك چۆن ده‌توانێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ به‌م جۆره‌ بێده‌نگ بێت، ته‌نیا سه‌یر بكات. یانی له‌سه‌ر كوردستان ئه‌مڕۆ مه‌ترسیه‌ك هه‌یه‌. ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت، ‘من دژی په‌كه‌كه‌م’. ده‌ڵێت، ‘من نامه‌وێت رۆژئاوا ببێته‌ خاوه‌نی قه‌واره‌’. به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا دژی باشوره‌. مه‌گه‌ر پێشتر نه‌یگووت، ‘ئێمه‌ هه‌ڵه‌مان كرد كه‌ له‌ كاتی خۆیدا ئێمه‌ له‌ دژی قه‌واره‌ی باشور نه‌وه‌ستاینه‌وه‌’. هیچ كه‌س نییه‌ كه‌ ئه‌و نیاز و خواسته‌ی توركیای نه‌بیستبێت. ده‌ڵێن له‌ كاتی سه‌لجوقیه‌دا سوڵتانێكی كه‌ڕ (نابیسته‌) هه‌بوو، سوڵتانه‌ كه‌ڕه‌كه‌ش بیستبوو كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك نیازێكی خراپی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو كوردان هه‌یه‌. باشه‌ ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی هه‌ولێر بۆچی نابیستن، نابینن و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راوه‌سته‌ ناكه‌ن و هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك ده‌رنابڕن. ئه‌مه‌ به‌راستی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌.