گەلاوێژ ٢٠٢١
هەر کەسێک کە دەیەوێت پشتیوانی لە شەنگال بکات، پێویستە یارمەتی گەلی ئێزیدی بدات بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر نیشتمانی خۆیان بمێننەوە
چاوپێکەوتن لە گەڵ سۆزدار ئا‌ڤێستا، ئەندامئ کۆنسەئ سەرۆکائەتئ گشتی کەجەکە، سەبارەت بە مێژوو و فەرهەنگی گەلی ئێزیدی، جینۆسایدی ٢٠١٤، بارۆدۆخی ئاوارە ئێزیدییەکان لە رۆژگاری ئەمڕۆدا و هەروەها خۆراگری گەلی شەنگال لە دژی رێکەوتنی ٩ی رەزبەر لە نێوان هەولێر و بەغداد:
له‌وانه‌یه له ئه‌مڕۆدا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكییه‌وه نه‌ناسراو بێ .
به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵكوژی ٠٣\٠٨\٢٠١٤دا كه له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش ئه‌نجامدرا كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دڕندانه بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێزیدی . كۆمه‌ڵگای ئێزیدییه‌كان له‌م ساڵانه‌ی كۆتاییدا زیاتر به كوشتن و رفاندن و فرۆشتنی ژنانی ئێزیدی له بازاڕه‌كاندا سه‌رنجی جیهانی به‌ره‌و خۆی راكێشاوه و هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه حه‌وت ساڵه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت بووه به بابه‌تێكی گرنگی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی . هه‌رچه‌نده شتێكی روونه كه ناكرێت ته‌نها له چوارچێوه‌ی رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵگای ئێزیدی پێناسه بكردرێت .
ئێزیدییه‌كان ره‌سه‌نترین و كۆنترین نه‌ته‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و میزۆپۆتامیان، به هه‌زاران ساڵ پێش زایین له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاون و كۆمه‌ڵگایه‌كه كه تاكه‌كانی بایه‌خیان داوه به چۆنییه‌تی ژیانی سروشتی له‌سه‌ر رێبازی كۆمه‌ڵگا و شۆڕشی نیۆلۆتیك، ئه‌مانه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێزیدییه . دینێكی ئینسانییه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه هه‌موو شتێك به ژیانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و ئه‌مه به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت .
كۆمه‌ڵگایه‌كه كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵ خاكه‌كه‌ی و له رێگه‌ی به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه ژیان ده‌گوزه‌رێنێت و به ئاژه‌ڵداری و جوتیاری و كۆكردنه‌وه‌ی گیای سروشتی خه‌ریكه . واته كۆمه‌ڵگایه‌كه كه به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاوه و نرخی مرۆڤایه‌تی خوڵقاندووه. پێش ده‌ركه‌وتنی ئیسلام كاتێك كه ئایینی یه‌كتاپه‌رستی هه‌بوو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسنامه و زمان و باوه‌ڕی خۆیان ده‌پاراست به‌ڵام، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له هه‌رێمه‌كه‌دا ئێزیدییه‌كان زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وت له هێڕشه‌كانی ئيسلام دا، چونكه ئیسلام خوازیاری گۆڕینی دین و هه‌رێمه‌كه‌یان بوو هه‌ر بۆیه‌ش زۆرجار رووبه‌ڕوی هێڕش بوونه‌ته‌وه و سواركاره چه‌كداره‌كان هێڕشیان ده‌كرده سه‌ر گوند و شارۆچكه‌كانی ئێزیدییه‌كانیان و خه‌ڵكیان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرد و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌دیل ده‌گیران به زۆر دینی ئیسلامیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرا. كۆمه‌ڵگای ئێزیدی بۆ ماوه‌ی هه‌زاران ساڵ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جوگرافیای كوردستان دا ژیاون . ئه‌و كاته‌ی كوردستان یه‌كپارچه بوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه تا باكور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان. ئه‌گه‌ر له نه‌خشه‌دا سه‌یری بكه‌ین ده‌یبینین. هه‌رچه‌نده ئێمه له ئێستا دا ده‌رفه‌تمان نییه كه له نه‌خشه‌دا شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی ئێزیدییه‌كان روونبكه‌ینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا به تایبه‌تی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌رمه‌نستان و رووسیا و له‌وێوه هه‌تا سنووره‌كانی باكوری كوردستان له ناوچه‌كانی جۆله‌مێرگ، باتمان، سێرت و ماردین له‌وێوه به‌ره‌و وێرانشار و رحا به چڕی ژیاون. بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له باكوری كوردستان دا كه وه‌ك “وڵاتی خاڵتا” ناو ده‌بردرێت ژیاون و `٣٦٦` شوێنی پیرۆز و ناوه‌ندی قوببه‌ی ئێزیدییه‌كان بوونی هه‌یه كه زیاره‌تیان ده‌كرد و ئه‌ركه ئاینییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرد و لێی ده‌ژیان، له باشووری كوردستان دا له ناوچه‌كانی سه‌ر به هه‌رێمی جۆله‌مێرگ وه‌ك دهۆك و زاخۆ كه به “وڵاتی شێخ” ناوده‌برێت ژیاون، ناوه‌ندی ئێزیدییه‌كان له شێخانه و لاله‌شی نورانی كه وه‌ك ناوه‌ندی حه‌جی ئێزیدییه‌كان به‌ناو ده‌كرێت . لاله‌ش شوێنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه ئایینییه‌كانه كه له‌وێ نزا ده‌كه‌ن و قوربانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و خۆیان له گوناحه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ناوه‌ندی زانستی ئێزیدییه‌كانه. زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌ك بابا شێخ و ماڵی میران و ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ خزمه‌ت كردنی ئێزیدییایه‌تی له‌م شوێنه‌دا ده‌ژین و به‌تایبه‌ت شه‌نگال و چیای شه‌نگال تا موسڵ، شوێنی گیرسانه‌وه و ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ئێزیدییه‌كانه له‌به‌رامبه‌ر هێڕشه‌كانی ئیسلام و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌دوای سه‌ده‌ی ١٩ زایینی دا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبوون. وڵاتانی عه‌ره‌بی له ژێر چه‌مكی پاراستنی یه‌ك نه‌ته‌وه، دین و ئاڵا و خاك و ده‌وڵه‌ت په‌ره‌یان به هێڕشه‌كانیان دا دژی گه‌لانی ناوچه‌كه، گه‌لانی وه‌ك ئاشووری ، كلدانی، عه‌له‌وی و ئێزیدییه‌كان به ناچاری كۆچبه‌ركران له شوێنه‌كانیان. هه‌روه‌ها ئێزیدییه‌كان له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه، عامودێ، تربێسپی و سه‌رێكانی تا عه‌فرین و به‌درێژایی سنوری باكوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان ده‌ژین. به‌داخه‌وه له ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌نی هه‌رێمی و ژماره‌وه به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژییه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی سه‌ر گه‌لی ئێزیدی ژماره‌ی تاكی ئێزیدی كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌ره‌و نه‌مان رۆیشتووه. زۆربه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سه‌ر گه‌لی ئێزیدی به‌تایبه‌تی دوای دامه‌زراندنی كۆماری توركیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه پێكهاتووه .
له باكوری كوردستان دا ئێزیدییایه‌تی به‌ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌كراوه، كه‌سانی ئێزیدی ناتوانن بڵێن كه ئێمه ئێزیدین، زۆربه‌ی شوێنه پیرۆزه‌كانیان سوتێندراو‌ن و ناوچه‌كانیان تاڵان كراوه و رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌ته‌وه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ٢٠دا ئێزیدییه‌كان له‌ناو ماڵ و گونده‌كانیاندا زیندانی ده‌كران، ئێزیدییه‌كان یه‌كێكن له‌و گه‌لانه‌ی كه له ئاستێكی به‌رزدا كۆمه‌ڵكوژی و قڕكردنیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه و له گوند و ناوچه‌كانیان كۆچبه‌ر كراون و كلتوره‌كه‌یان گۆڕدراوه و زمانه‌كه‌یان قه‌ده‌غه كراوه له‌كاتێكدا ئێزیدییه‌كان بناغه‌ی كوردن و زمانیان كرمانجییه و كتێبه پیرۆزه‌كانی وه‌ك ‘زه‌ند ئا‌ڤێستا’ و ‘مسحه‌فا ره‌ش’ به كرمانجی نوسراون ، له‌به‌ر هێڕشی ئیسلام بۆ سه‌ر كتێبخانه‌و ناوچه‌ی ئێزدییه‌كان و له‌ناوبردن و سوتاندنی مێژووی نوسراو و كتێبخانه‌كانیان، گه‌لی ئێزیدی مێژوویه‌كی نوسراوی یه‌كپارچه‌ی نییه، به‌ته‌نها له‌م ٢٠٠ ساڵه‌ی رابردوودا كه لێكۆڵه‌ر و نوسه‌ره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و گه‌لی ئێزیدی سه‌رنجی راكێشاون لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر گه‌لی ئێزیدی ئه‌نجامداوه. كه ئه‌مه‌ش ته‌نها له چوارچێوه‌ی قسه‌كردن بووه و شتی نوسراو زۆر كه‌مه، لەبەرئه‌وه‌ی كه ئێزیدییه‌كان نه‌یانتوانیوه بڕۆن بۆ قوتابخانه. چونكه چوونه قوتابخانه به‌و واتایه ده‌هات وازیان له دین و كلتوره‌كه‌یان هێناوه و ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر فه‌ڕز ده‌كرا، هه‌ربۆیه‌ش تا ٤٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌م كه‌س هه‌بوو كه خوێنده‌واری هه‌بێت. له پاش ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و بیر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ كه فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد و یه‌كسانی و ئازادی ئایین و بیروباوه‌ڕی و ئازادی ژن و سروشت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئێكۆلۆژیك و دیموكراتیكه، ئێزیدییه‌كان ده‌ستییان كرد به خۆ به‌ڕێكخستن كردن له چوارچێوه‌ی ئه‌م بیر و رامانه‌دا . به‌هۆی به‌رخۆدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و بیر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ كۆمه‌ڵكوژی سه‌ر ئێزیدییه‌كان تا ئاستێك كه‌م بووه‌وه و له كوردستاندا هێشتا تاكی ئێزیدی ده‌ژیت و گه‌لی ئێزیدی ده‌توانن را و بۆچوونیان به ئازادی ده‌رببڕن و بڵێن كه ئێمه ئێزیدین و خاوه‌نداری له خۆیان بكه‌ن ئه‌مه له‌سایه‌ی تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كوردستانه.
ئێزدییه‌كان به‌ته‌نها به رێگه‌ی كۆمه‌ڵكوژی نه‌چه‌وسێنراونه‌ته‌وه به‌ڵكو به یاریكردن به نرخ و روومه‌تیان و هێشتنه‌وه‌یان له دووری كۆمه‌ڵگاكانی تر و بچوك سه‌یركردنیان و نه‌خواردنی خواردنی ده‌ستیان كه ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه شت بكڕن و بفرۆشن. هه‌موو ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێزیدی دروستكردووه و كۆمه‌ڵگاكه‌ی سنوردار كردووه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا كۆمه‌ڵگایه‌كه كه خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی هه‌زاران ساڵه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌دا و ماندووبوونی له مێژوودا دیاره له رووی چاند و زمان و پاراستنی نرخی كۆمه‌ڵگادا كه رێبه‌ر ئاپۆ به‌م شێوه‌یه شڕۆڤه‌ی ده‌كات “له ئه‌مڕۆدا وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و گه‌لی كوردستان قه‌رزداری گه‌لی ئێزیدی و گه‌لی عه‌له‌وین و به‌تایبه‌تیش قه‌رزاری ژنانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ین چونكه ئه‌وان به‌رخۆدانیان كرد و كلتور و زمانی كوردی‌یان پاراست و گیان روحییه‌تی به‌رخۆدانییان تا رۆژی ئه‌مڕۆمان هێنا “. به‌شێوه‌یه‌كی پوخت مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌مانه بڵێت له‌سه‌ر ناساندنی كۆمه‌ڵگای ئێزیدی. ئه‌م گه‌له گه‌لێكی
خۆڕاگر، خاوه‌ن روومه‌ت و ژینێكی پۆڵاییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ٢٠٠ ساڵی رابردوو تا ئه‌مڕۆ ٧٤ فه‌رمانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و له ناوچه‌كانیان كۆچبه‌ر كراون كه زۆرجار له‌ناوخۆشدا روویداوه وه‌ك كۆچبه‌ری له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی كۆماری توركیا تا ئێستا و هه‌روه‌ها كۆچكردنی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و هه‌روه‌ها كۆچكردن بۆ هه‌نده‌ران، ئێزیدییه‌كان لە پێناو مانه‌وه‌و هه‌بوونیان خۆڕاگرییه‌كی بێ وێنه‌یان نواندووه.
بێگومان كۆچكردنی گه‌ل هه‌ر له‌خۆوه نایه‌ته كایه‌وه، مرۆڤ به وڵاته‌كه‌یه‌وه بوونی هه‌یه و گه‌لی ئێزیدی و عه‌له‌وی باوه‌ڕدارانی ئه‌م خاكه‌ن، باوه‌ڕدارانی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و كاتێك كۆچبه‌ر ده‌كرێن له وڵاته‌كه‌یان ته‌نها له وڵاته‌كانیان دانابڕدرێن له‌گه‌ڵ دابڕانیان له وڵات هه‌بوونیشیان ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه. كۆمه‌ڵگا و وڵاتانی رۆژئاوا و جیهانی ته‌نها وه‌ك په‌نابه‌ر سه‌یریان ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان هاوخه‌مییان بۆ ده‌رده‌بڕن به وه‌رگرتنیان و هێنانیان بۆ ناو وڵاته‌كانیان خوازیارن له هه‌موو به‌ها و كلتوره‌كانیان دایانببڕن. ئه‌م سیاسه‌ته زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ڵه‌یه و سیاسه‌تی قڕكردنی به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانه. ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی ریشه‌یان تێدا كوتاوه بژین. كۆمه‌ڵگا‌یه‌ك كه له‌سه‌ر خاكی خۆی نه‌ژێت ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هێزە ده‌سه‌ڵاتدارەکان و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان و هێزه هه‌ژموونگەرا و زلهێزه‌كانی جیهان و ئه‌م هێزانه‌ش به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و خواستی خۆیان به‌كاریانده‌هێنن، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له رۆژی ئه‌مڕۆدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت سیاسه‌تێك نییه كه نییه‌تێكی باشی هه‌بێت و خوازیاری تواندنه‌وه و دابڕاندنی گه‌نجانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه له به‌هاكانیان و به‌كارهێنانیانی ئه‌م گه‌نجانه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان، ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه‌كانیان له وڵاته‌كانیاندا په‌سه‌ند ناكه‌ن و هه‌روه‌ك چۆن ئێوه پرسیارتان كرد ته‌نها له چوارچێوه‌ی دروشم و قسه‌دا ده‌ڵێن ئێمه خاوه‌ندارێتی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین و ده‌رگای وڵاته‌كه‌مان به‌ڕووی په‌نابه‌راندا كراوه‌یه، پێویسته بزانرێت ئه‌مه بۆ پاراستی مافی په‌نابه‌ران نییه . به كورتی له دوای كۆمه‌ڵكوژی ٠٣\٠٨\٢٠١٤ و هێڕشی داعش بۆسه‌ر گه‌لی ئێزیدی و شه‌نگال ده‌وردرابوو له ‘باشیك ‘ ه‌وه تا ‘بازان’ و شه‌نگال و هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی كه ئێزیدییه‌كان تێیدا نیشته‌جێ ببوون چوارده‌وره‌یان گیرابوو و هێڕشێكی دڕاندانه و گه‌وره‌یان پێكهێنا، به ده‌یان هه‌زار ژن و منداڵ به‌دیل گیران، زۆركه‌س به‌هۆی بێ ئاوی گیانیان له‌ده‌ستدا و تا ئێستاش به نزیكه‌یی ٣٠٠٠ كه‌س چاره‌نووسیان نادیاره. ده‌وڵه‌تانی زلهێز و جیهانی به هیچ جۆرێك هاوكاری و پشتكیری كۆمه‌ڵگای ئێزیدییان نه‌كرد. ئه‌مه‌وێت نموونه‌یه‌ك باس بكه‌م ئێزیدییه‌كانی گوندی ‘كۆجۆ’ به درێژایی ١٠ رۆژ داعش چوارده‌ورییانی گرتبوو، داعش هه‌موو خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی له قوتابخانه‌ی گونده‌كه كۆكرده‌وه و پێی گووتن : ئه‌گه‌ر ئێستا له پێش كامێرا واز له دینه‌كه‌تان ده‌هێنن و ده‌ڵێن ئێمه واز له ئێزیدیبوون و خاكه‌كه‌مان ده‌هێنین و ده‌بین به موسڵمانی سوننی و له ژێر ئاڵای داعش دا ده‌ژین ئه‌وا ئێمه ناتانكوژین، ئه‌و كاته هه‌ندێ كه‌سی ناو گونده‌كه كه له‌ناو دیله‌كاندا بوون له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان به ده‌ره‌وه‌وه گرت و گووتیان : “ئه‌گه‌ر له ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا هه‌ندێ هێز ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن ئه‌وا ئێمه ده‌توانین بژین ، ئه‌گه‌ر به‌هانامانه‌وه نه‌یه‌ن سه‌ری هه‌موومان ده‌بڕن ئه‌وان ده‌ڵێن ئێوه پێویسته ببن به موسڵمان ئێمه‌ش نامانه‌وێت ببین به موسڵمان به‌م شێوه‌یه ئه‌وان هه‌موومان ده‌كوژن”. ئه‌و كاته هیچ كامیان به‌هانای ئێزیدییه‌كانه‌وه نه‌هاتن و ده‌نگیان هه‌ڵنه‌بڕی ته‌نانه‌ت ئێزیدییه‌كانی گونده‌كه ئه‌م نامه‌یه‌شیان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانیانه‌وه نارد: “ئه‌گه‌ر ئێوه ناتوانن رزگارمان بكه‌ن كه‌واته ئێمه تكاتان لێ ده‌كه‌ین با فڕۆكه‌كانتان شوێنه‌كه بۆمباران بكه‌ن و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ داعشه‌كان بكوژن ته‌نها با زیندوویی نه‌كه‌وینه ده‌ست داعش چونكه ئێمه واز له دینه‌كه‌مان ناهێنین”. وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و عێراق و حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كه خیانه‌تی به گه‌لی ئێزیدی كرد و رایكرد له شه‌نگال هیچ كام له‌مانه ده‌نگییان هه‌ڵنه‌بڕی. ته‌نانه‌ت بۆمبه‌كانیان بۆ كوشتنی ئێزیدییه‌كانیش به‌كارنه‌هێنا كه ئێزیدییه‌كان داوایان لێ‌كردن، ئه‌وه ٧ ساڵه ئه‌م گه‌له به‌رخۆدان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بوونی هه‌بێت تاكه هێز كه فریای گه‌لی شه‌نگال كه‌وت هێزه‌كانی ئێمه واته ‘HPG’ و ‘YJA-Star’ و ‘YPG’ و ‘YPJ’ بوون هاوشان لەگەڵ هێزه‌كانی پاراستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رۆژئاوای كوردستان. هێزه‌كانی ‘HPG’ و ‘YJA-Star له چیا ئازاده‌كانی كوردستانه‌وه هاتنه ناو چیای شه‌نگال بۆ هاوكاری و رزگاركردنی گه‌لی ئێزیدی، ئه‌و ١٠٠٠٠ ئێزیدییه‌ی كه په‌نایان بردبوو بۆ چیای شه‌نگال شان به شانی گه‌ریلا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیان له به‌رخۆدان هه‌ڵدایه‌وه و سه‌رده‌مێكی نوێیان هێنایه كایه‌وه و وێڕای كه‌می ده‌رفه‌تیش دیسانه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌موو شه‌نگال و ناوچه‌كانی گرێدراوی شه‌نگالیان رزگار كرد و پاكیان كرده‌وه له چه‌ته‌كانی داعش .له‌كاتێكدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی په‌نای بردبوو بۆ چیای شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه چوارده‌وری گیرابوو و PDKش ئابڵۆقه‌ی خستبووە سه‌ر شه‌نگال و گه‌ل بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ به برسییاتی و تینوویه‌تی به‌جێڵرا و چه‌ندین منداڵ به‌هۆی تینوویه‌تی و برسێتییه‌وه مردن و هیچ كه‌سێك هاوكاری پێشكه‌ش نه‌كردن له كاتێكدا دەیان بەرامبەری دەرفەتەکانی ئێستا ده‌رفه‌تی هاوكاریكردنیان هەبوو،هه‌موو جۆره ته‌كنۆلۆجیایه‌كیان له‌ژێر ده‌ست بوو و ده‌یانتوانی پێداویستییه‌كانی وه‌ك ئاو و خۆراك دابین بكه‌ن و چه‌ك بنێرن بۆ شه‌ڕكردن و هێز ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن. ئه‌وان ده‌یانتوانی هاوكاری پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد كه‌واته چی‌یان كرد ؟ دوای ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و هێزه‌كانمان رێڕه‌وێكی مرۆییان كرده‌وه و گه‌لی ناوچه‌كه‌یان گه‌یانده رۆژئاوای كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ناوچه‌كانی باشووری كوردستان ئه‌و كاته په‌ده‌كه وه‌خۆ كه‌وت و له‌ژێر ناوی ده‌زگای خێرخوازی و هاوکاریکردنی پەنابەرندا داوای هاوكاری كرد له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو هاوكارییه‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كارهێنا و سوودی لێوه‌رگرت. تا رۆژی ئه‌مڕۆشمان به ده‌یان كه‌س له‌ناو ئه‌و كه‌مپانه‌ی باشووری كوردستاندا ژیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. كچ و كوڕی گه‌نج و كه‌سانی پیر به ده‌ستی خۆیان كۆتایی به ژیانیان ده‌هێنن. رۆژ نییه ئه‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی نه‌بنه‌وه، به‌ده‌یان جار چادره‌كانیان سوتێنراوه و فشاریان خراوه‌ته سه‌ر به‌ڵام هیچ لایه‌نێك ناڕه‌زایه‌تی نیشان نادات. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له ئێستادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت سیاسه‌تێكی هه‌ڵه و نا ئه‌خلاقییه، سیاسه‌تێكه كه خزمه‌ت به‌م كۆمه‌ڵگایه ناكات و بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ نییه و ئامانج لێی كۆچبه‌ركردنی گه‌لی ئێزدییه له ناوچه و خاكه‌كه‌یان و گواستنەوەیانە بۆ وڵاته‌كانیان، تا سوود له هێزی گه‌نجه‌كانیان وه‌رگرن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌كاریبهێنن. له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێكی وه‌ها له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا نییه. به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ ئه‌م رێكخستنه له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه دامه‌زراوه و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌وان دایه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن. تا رۆژی ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌پێی پێویست هاوكاری ئێزیدییه‌كانی نه‌كردووه، نزیكه‌ی ١٠٠٠٠ كه‌س كه له ئێستادا له شه‌نگال نیشته‌جێبوونه و خۆیان به‌ڕێكخستن ده‌كه‌ن و خاوه‌نی ئەنجوومەنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتین و حه‌وت ساڵه ئه‌م ئەنجوومەنه كاروباره‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات و خاوه‌ن پارتی سیاسی تایبه‌ت به خۆیانن و ته‌ڤگه‌ری ئازادی ژنان و گه‌نجانی ئێزیدی دامه‌زرێندراوه و ناوه‌ند و ده‌زگای تایبه‌تی وه‌ك قوتابخانه و ناوه‌ندی كلتوری و شاره‌وانی و ناوه‌ندی مافی مرۆڤ تایبه‌ت به ئێزیدییه‌كان دروستكراوه و شه‌نگال له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت و ئه‌وان خاوه‌نی شه‌نگالن و به سه‌دان رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته شه‌هیدبوو تا ئێزیدییه‌كان ئاستێكی له‌م شێوه‌یه به‌ده‌ستبخه‌ن. هه‌ركه‌سێك خوازیاره هاوكاری ئێزدی و شه‌نگالییه‌كان بكات پێویسته پشتگیری‌یان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌سه‌ر خاك و وڵاتی خۆیان بژین. لە جیاتی ئەوەی کە قورسایی بخه‌نه سه‌ر هاوكاری ماددی پێویسته مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و سیاسی ئێزدییه‌كان بناسێندرێت.
ئه‌گه‌ر ئێزیدییه‌كان خاوه‌نی مافی چاره‌ی خۆنوسین و خۆپاراستن بوونایه ئه‌وا كۆمه‌ڵكوژی ٢٠١٤یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا و ناوچه‌كانیان به‌جێنه‌ده‌هێشت و خۆیان ده‌پاراست و له‌سه‌ر خاك و وڵاته‌كه‌یان ده‌مانه‌وه و ئه‌م ئازار و كۆمه‌ڵكوژییه گه‌ورانه‌یان نه‌ده‌چێشت.
له چوارچێوه‌ی كه‌جه‌كه‌دا رێبه‌ر ئاپۆ پارادایمێکی بۆ هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئێكۆلۆژیك و دیموكراتیك كه گرینگی ده‌دات به‌هێڵی ئازادی ژنان داڕشت و خسته‌ڕوو كه هه‌ره زۆر پێناسه‌ی ئه‌و گه‌لانه ده‌كات كه له‌ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه هێڵراونه‌ته‌وه و ئایین و زمانیان قه‌ده‌غه كراوه و هه‌بوونیان به ره‌سمییه‌ت ناناسێندرێت. کەجەکە سیسته‌مێكه له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك دامه‌زراوه و خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد و پارادایمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكه كه هه‌موو نه‌ته‌وه و گه‌لێك ده‌توانن تێیدا بژین بەبێ بنیادنانی ده‌وڵه‌تێكی یه‌ك ئاڵا و یه‌ك زمان و یه‌ك نه‌ته‌وه.
ئێمه وه‌ك كه‌جه‌كه ئه‌مه به په‌سه‌ند ده‌بینین بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و له‌پێناویدا تێده‌كۆشین و داوا له گه‌لی ئێزیدی ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی ئه‌م فه‌لسه‌فه و هزر و ئایدۆلۆجیایه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر خاك و وڵاته‌كه‌یان.
به بۆنه‌ی پرسیاره‌كه‌ی ئێوه‌وه من جارێكی تر داوا ده‌كه‌م گه‌لی ئێزیدی كه به‌شێكی هه‌ره زۆریان له كه‌مپه‌كانی باشووری كوردستان نیشته‌جێبوونه و به‌شێكیان له ئه‌وروپا ده‌ژین و هەروەها ئه‌و ئێزیدییانه‌ی كه ٢٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئه‌رمه‌نستان، گورجستان و روسیا و قه‌فقاسیا كۆچیان كردووه، لە هەر کوێ ده‌ژین ره‌گ و هه‌بوونیان به خاكی پیرۆزی ئێزیدخانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتیك دابمه‌زرێنن و ببن به خاوه‌نی خاكه‌كه‌یان و خۆیان بپارێزن و خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. چۆن به درێژایی هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاون پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاك و زێدی راسته‌قینه‌یان و له‌سه‌ر خاك و وڵاتی خۆیان بژین. ئه‌و رێگه چاره‌یه‌ی ئێمه پێشنیاری ده‌كه‌ین ئه‌مه‌یه و له‌و باوه‌ڕه‌داین چاره‌سه‌ری هه‌ره دیموكراتیك و ئازادیخوازانه‌یه كه یه‌كسانی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئه‌م داواکارییه بۆ هه‌موو گه‌لانە و به‌تایبه‌ت گه‌لی ئێزدی و عه‌له‌وی كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م خاكه‌ن.دیسان دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه : ته‌نها کاتێک دەتوانن هەبوونیان بسەلمێنن و بیپارێزن کە له‌سه‌ر ئه‌م خاكه بژین. كاتێك خاكه‌كه‌یان به‌جێهێشت تووشی تواندنه‌وه و وونكردنی ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌بنه‌وه. زۆر نمونه‌ی له‌م شێوه‌یه‌مان بینیوه. بۆ نمونه ئێمه ده‌زانین پێگه‌ی ژن له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێزیدی پێگه‌یه‌كی پیرۆزه و به هه‌زاران ساڵ ژن وه‌ك هاوڕێی ژیان بینراوه، خاوه‌نی پێگه‌ی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان بووه. كاتێك گرژی دروستبوو سه‌ردانی داپیره‌كانیان كردووه چونكه خاوه‌نی هێزی چاره‌سه‌ری بووه. ژنان هه‌روه‌ها كلتور و زمانی ئێزیدییه‌كانی پاراستووه، به‌ڵام له‌كاتی كۆچكردندا هه‌موو ئه‌وانه له‌ژێر ده‌ستی ده‌رهێنراون و ئایینه‌كانی تر كاریگه‌رییان بووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێزیدی داناوه، له ئه‌مڕۆشدا هه‌روه‌ك ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ژماره‌یه‌كی كه‌م له شه‌نگال و ئێزیدخان مانه‌وه به‌ڵام ماوه‌ی حه‌وت ساڵه ژنان و گه‌نجانی شه‌نگال پێشه‌نگایه‌تی ئێزیدییه‌كان و شه‌نگال ده‌كه‌ن.
ژنانی شه‌نگال كاتێك بۆنی ئازادییان كرد چالاكانه به‌شدارییان كرد له كار‌و چالاكییه‌كاندا، ئه‌مه له سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیشدا به‌دیده‌كرێت وه‌ك چالاكی بوێرانه‌ی ژنی گه‌نجی ئێزیدی خه‌ڵكی باكوری كوردستان ‘بنه‌وش ئاگال’ به‌نازناود بێریڤان له ساڵی ١٩٨٩ له شاری جزیری باكوری كوردستان له ئه‌نجامی به‌رخۆدانێكی بێ وێنه‌دا به‌قاره‌مانی گه‌یشته ئاستی شه‌هاده‌ت. هه‌ڤاڵ بێریڤان بوو به سه‌مبۆلی به‌رخۆدان و وڵاتپارێزی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر خاك و زێدی باو باوباپیران له كوردستاندا، هه‌ڤاڵ بێریڤان بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان و هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆی له ئه‌وروپا ناسی. رێبازی بێریڤان رێبازی راسته‌قینه‌ی ئێزیدییایه‌تییه. رێبازی هه‌ڤاڵ بێریڤان رێبازی به‌رخۆدان و خۆڕاگرییە لەبەرامبەر هێرش بۆسه‌ر خاك و وڵات. هه‌ربۆیه‌ش له ئێستادا ژنانی شه‌نگال به ته‌ڤگه‌ری خۆسه‌ر و ئه‌و ناوه‌ند و ده‌زگایانه‌ی كه دایانمه‌زراندووه و به‌هێزی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBŞ ) و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال (YJŞ) له شه‌نگالدا به‌خۆدانێكی بێ وێنه ده‌خوڵقێنن و خۆیان ده‌پارێزن. له ئێستادا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگالییه‌كان هه‌یه. چونكه له ٩\١٠\٢٠٢٠ دا په‌یمانێك له نێوان عێڕاق، توركیا و په‌ده‌كه مۆركرا و ئه‌م په‌یمانه‌ش بۆ ئه‌وه بوو شه‌نگال له‌ژێر ده‌ستی شه‌نگالییه‌كاندا نه‌مێنێت و ئێزیدخان بێ ئیراده بكه‌ن و دیسانه‌وه ئێزیدییه‌كان كۆیله بكه‌ن و بیانخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان. هه‌ربۆیه‌ش ده‌یانه‌وێت هێزی پاراستنی شه‌نگالییه‌كان و ئەنجوومەنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ل و ته‌ڤگه‌ری ژنان و گه‌نجانی ئێزیدی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. ئارمانجی ئەم هەنگاوەش دیسانەوەكۆچبه‌ركردنی كۆمه‌ڵگای ئێزیدییه. له ٠٩\١٠\٢٠٢٠ ه‌وه تا ئه‌مڕۆ گه‌لی ئێزیدی به‌رخۆدان ده‌كات و خاوه‌ندارێتی ده‌كات له داموده‌زگا و خاك و شه‌هیدان و نرخ و پیرۆزییه‌كانی ئێزیدخان. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رخۆدانه مه‌زنه نه‌خوڵقێنرابایه ئه‌م په‌یماننامه‌یه له ٠٩\١٠\٢٠٢٠ ه‌وه ده‌كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێزیدخان هیچ ئێزیدییه‌كی تێدا نه‌ده‌مایه‌وه. هه‌ربۆیه‌ش هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ڵێن ئێمه له پێناو مافی مرۆڤدا كارده‌كه‌ین، وڵاتانی ئه‌وروپی، یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراو و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌گه‌ر ناتوانن له‌بواری كرداریدا هاوكاری پێشكه‌ش به ئێزیدییه‌كان بكه‌ن لانی کەم پێویسته فشار بخه‌نه سه‌ر رژێمی فاشیستی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی تاكوو كۆتایی بهێێنن به سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت گه‌لی ئێزیدی كه تا ئێستا به‌ده‌یان جار به فڕۆكه هێڕش كردراوه‌ته سه‌ر شه‌نگال و چه‌ندین شه‌نگالی به‌هۆی بۆمبه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. پێویسته وابكه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ست نه‌خاته ناو كاروباری شه‌نگال و چیتر هێڕش نه‌كاته سه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگال و پێویسته فشار بخه‌نه سه‌ر په‌ده‌كه بۆ ئه‌وه‌ی واز له سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی و حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی خۆی بهێێنێت كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی هیچ به‌هایه‌كی تر ناناسێت. پێویسته حكومه‌تی عێڕاقی كه له‌ساڵی ٢٠١٤دا ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی پێكنه‌هێناو قه‌رزداری گه‌لی ئێزیدییه ستاتۆی شه‌نگالێكی خۆسه‌ر و دیموكراتیك كه تاكه خاوه‌نی گه‌له‌كه‌یه‌تی و توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌یه بناسێت و رێزی لێبگرێت.
ئێمه‌ش وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و كه‌جه‌كه و به پێشه‌نگایه‌تی هزر و فه‌لسه‌فه‌و ئایدۆلۆجیای رێبه‌ر ئاپۆ كه ئێزدییه‌كان له سایه‌ی ئه‌م هزر و فه‌لسه‌یه ده‌توانن له‌ئه‌مڕۆدا به ئازادانه بڵێن ( ئێمه بوونمان هه‌یه )، ئێمه له خزمه‌تی گه‌لی خۆمان‌داین و ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانمان كه پاراستنی گه‌له‌كه‌مانه به‌جێی ده‌گه‌یه‌نین و خاوه‌ندارێتی لێده‌كه‌ین چونكه ئه‌م گه‌له گوڵزاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و كوردستان به‌بێ شه‌نگال و شه‌نگال به‌بێ ئێزیدخان نابێ و هه‌روه‌ها ناكرێت ئه‌م گه‌لانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داببڕێندرێن و پێویسته هه‌موو كه‌سێك له چوارچێوه‌ی ئه‌م راستییه‌دا بجوڵێته‌وه چونكه له‌م چوارچێوه‌دا ده‌توانن هه‌نگاوی نوێ هه‌ڵبێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پێكبهێنن ده‌توانن ببن به هێزی چاره‌سه‌ری و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن بگه‌ڕێنه‌وه و له‌سه‌ر خاك و زێدی خۆیان بژین.
جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه ئازادی، دیموكراسی و یه‌كسانی به پێشه‌نگایه‌تی ژنان له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی شه‌نگال مسۆگه‌ر ده‌بێت و ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه‌یه و گه‌لی ئێمه‌ش له‌م بواره‌دا هۆشیاره، ئه‌مڕۆ شه‌نگال شه‌نگالی پێش ساڵی ٢٠١٤ نییه. شه‌نگال شه‌نگالی ساڵی ٢٠٢١ ه‌و، خاوه‌ن هۆشیاری و بیری ئازاده خاوه‌نداری ده‌كات له به‌هاكانی و له‌سه‌ر ئه‌م خاكه پیرۆزه تا كورد، كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونی هه‌بێت ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ش به ئازادی له‌سه‌ر خاك و وڵاتی خۆی ژیان ده‌كات.