١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤
کەجەکە: دەبێت گەلەکەمان بە خۆڕێکستن ڕێگری لە هێرشەکان بکات
کەجەکە دەستنیشانیکرد لە قۆناغێکی نائاسایداین و دەوڵەتی تورک لە هەوڵی لەناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدایە و وتی: “دەبێت گەلەکەمان لە هەموو جێگەیەک لە سەر بناغەی خۆپاراستن خۆیان بەڕێکخستن بکەن، بە پارێزگاریکردن ڕێگری لە کۆمەڵکوژی و داگیرکاریی بگرن.”
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەسەر پێشهاتەکانی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دوای لە گەلانی دیموکراتیک کرد، بە خۆڕێکستن ڕێگری لە هێرشەکان بکەن و خۆیان بپارێزن.
ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیە:
“لە ڕێگەی چەتەی فاشیستی پاشڤەڕۆوە هەوڵدەدرێت دووبارە شەڕ و قەیران لە سوریادا بەرفراوان بکرێتەوە. بەم ئامانجە ئەو چەتانەیی کە دەوڵەتی تورک دەیانپارێزت و بەڕێوەیان دەبات، لە سەرەتادا هێرشییان کردە سەر حەلەب، دواتر ڕوویان کردە حەما و شارەکانی دیکە. لە هەمانکاتدا هێرشی داگیرکاری بۆسەر شەهبا دەستپێکرا. لە لایەکی دیکەوە لەسەر تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرش ئەنجام دەدرێت. بەداخەوە دەوڵەتی سوریا ناتوانێت لە دژی هێرەشەکان ئیرادەیەک نیشان بدات، پارێزگاری لە گەل نەکرد و هەموو ئەو هەرێمانەی جێهێشت کە چەتەکان ڕوویان تێکرد. ئەم دۆخە گەلانی سوریایی دوچاری مەترسی کۆمەڵکوژی کردەوە.
لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و سوریا پلانێکی نێونەتەوەی لە پراکتیزەدایە. دەوڵەتی تورک بە سودوەرگرتن لەم دۆخە دەیەوێت ئامانجەکانی قڕکردن، داگیرکاری، نەژادپەرستی و کۆلۆنیالی پێکبهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە پێش هەموو شتێک دەیەوێت دەسەڵاتداری گەلی کورد و گەلان لەناوبەرێت و کوردان قڕ بکات. لە پشت هێرشەکانی دەوڵەوتی تورکەوە ئەو مەرامانەی دەوڵەتی تورک بوونی هەیە. ئاشکرایە ئەم دۆخە گەلانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دووچاری قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکاتەوە، ئاژاوە لە نێوان گەلاندا دەنێتەوە و کێشەکان زیاتر قوڵ دەکاتەوە. ڕۆڵدان بە دەوڵەتی تورک لە سوریا و رۆژهەڵاتی ناوین دەرنجامی زۆر ترسناکی لێ دەکەوێتەوە.
وەک تەڤگەرمان هەر لەسەرەتاوە لایەنگری ژیانی پێکەوەی، یەکسان و ئازادی هەموو گەلانی سوریا بووین و بۆ پێکهێنانی ئەمەش لە هەوڵداندا بووین. بونیادنانی سوریایەکی دیموکراتیک تاکە ڕێبازێکی درووستی چارەسەرییە کە لە سودی گەلانی سوریادا بوو. باوەڕمان بەوە هەبوو بونیادنانی سوریای دیموکراتیک لە هەمان کاتدا هاوکاریی و پشتیوانیی لە دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین و چارەسەری کێشەکان دەکات. لە ئێستاشدا لەسەر ئەو باوەڕەین. دەوڵەتی تورک بە ئامانجە نەژادپەرستی، قڕکەر و داگیرکارییەکانیەوە دەستوەردانی دۆخی سوریای کرد، وە بەم شێوەیە بووە ئاستەنگ لە پێش دیموکراتیکبوونی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناویندا. بە عەقڵێتی دژە-کوردەوە نزیکی سوریا بووەوە لە ناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک کرد بە ئامانجی بنەڕەتی خۆی. ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی ناچارەسەری لە سووریادا زیاتر قوڵبێتەوە. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەنابردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ئاستەنگکردنی چارەسەری دیموکراتیکانەیە لە سوریادا. دەیەوێت سوریا بکات بە گۆڕەپانێکی کۆنترۆڵکراو. هێرشەکانی ئێستای چەتەکان کە سەرلەنوێ دەستپێکراوە بۆ ئەم ئامانجەیە. دەوڵەتی تورک لەگەڵ هێرشی چەتەکانییدایە لە دژی ڕۆژئاوا لە جموجوڵدایە و لە ئامادەکاری ئەوەدایە ڕۆژئاوا داگیر بکات و شۆڕش لەناوبەرێت.
هەم لە ڕۆژئاوا و هەم لە هەموو سوریا قۆناغێکی نائاسایی هاتووتە پێشەوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کەڵک لە بارودۆخی ئێستا وەربگرێت و سیاسەتەکانی داگیرکاری و قڕکاری جێبەجێ بکات. بەم ئامانجەوە هەم بە چەتەکانی شەڕ دەکات وهەم خۆی دەستی بە هێرش و جموجۆڵ کردووە و دەیەوێت باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەڵوەشێنێتەوە. لەبەرامبەر ئەمەدا دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک لەسەر بنەمای خۆپاراستن یەکبگرێت، خۆی بپارێزێت و ڕێگە بە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی نەدات. ئەو مەترسیانەی سەری هەڵداوە تەنیا بە خۆپاراستنی گەل دەتوانرێت لەناوببرێن. پێویستە گەلەکەمان وریا بێت نەک چاوەڕێی یارمەتی لە شوێنێکی ترەوە بکات، بۆیە دەبێت خۆی بپارێزێت. پێویستە گەلەکەمان لە هەر شوێنێک بێت لەگەڵ هێزی خۆپاراستندا لە پەیوەندیدا بێت و یەکگرتووانە دەست بە تێکۆشان بکات. پرۆسەکە پێویستی بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت گەلەکەمان لە سەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆی بەڕێکخستن بکات و خۆی بپارێزێت، بەمشێوەیە لە تێکۆشاندابێت.”