٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە شکۆ و ئیرادە و ئازادیی خۆی بکات
کەجەکە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی، گوتی: “بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین، خاوەنداری لە شکۆ و ئیرادە و ئازادیی خۆیان بکەن. هەتاکو دەستبەسەراگرتن هەڵدەگیرێت، پێویستە گەلەکەمان درێژە بە چالاکیەکانی بدات”.
ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەم جۆرەیە:
“ئەم بەیانییە، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لە شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی قەیومی دانا، دیسانەوە ئیرادەی گەلی دەستبەسەرکرد و ئیرادەی گەلی کوردی بە بارمتە گرت. لە قۆناغێکدا، لە تورکیا باس لە چارەسەر و پرۆسەی نوێ دەکرێت، دیسانەوە دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل دەریخست لە ڕاستییدا هیچ نیازێکی چارەسەر بوونی نییە، بەپێچەوانەوە، زیهنیەت و سیاسەتی قڕکەر بەردەوامە. ئیتر ئاشکرا بووە، ئەوەی بەدەم دەگوترێت و ئەوەی بە کردار جێبەجێ دەکرێت، تەواو پێچەوانەی یەکترن. دەیسەلمێنێت ئەو شتانەی دەگوترێن، تەنها ئامانج لێی فریودانە. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هیچ نیازێکی ئاشتی و خوشک و برایەتی و چارەسەری نییە، پلانێکی وەهاشی نییە. ڕێک بە پێچەوانەوە، خاوەنی زیهنیەت و سیاسەتی سڕینەوەی ئاشتی و خوشک و برایەتی و چارەسەرە. یەک پلانی هەیە، ئەویش پلانی تەسفیە و قڕکردنە.
دووبارە دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی کورد، نیەتی ڕاستەقینە و پیلانی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە ئاشکرا دەکات. بۆیە دەبێت کەس باوەڕ بە قسەکانی ئەم دەسەڵاتە نەکات، لە زیهنیەتی ئاکەپە_مەهەپەدا ئاشتی و دیموکراسی و چارەسەری کێشەکان و دانپیانانی ئیرادە، بوونی نییە. زیهنیەتی ئەم دەسەڵاتە سەراپا دژی دیموکراسییە. نەژادپەرست و فاشیست و قڕکەر و فریودەرە. هەموو قسەکانی لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدایە. بە ڕێبازی شەڕی تایبەت هەوڵدەدات هۆشی کۆمەڵگە تێکبدات و کۆمەڵگە فریوبدات و ملکەچی بکات. قسەکانی ئەم دواییەشیان، هەر بەم ئامانجەیە.
پێویستە هەموو گەلی کورد ڕابپەڕێت و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی بکات. پێویستە بە هیچ جۆرێک ئەم ڕەوشە قبووڵ نەکات، ناڕەزایەتی پیشان بدات، پێویستە نەوەستن تا دەسەڵات پاشکەشە نەکات و دەستبەسەراگرتن هەڵنەگیرێت و شارەوانییەکان ڕادەستی گەل نەکرێتەوە. ئەوەی دەکرێت، چەندێک دەستبەسەراگرتن و قڕکردنە، هاوکات پێشێلکردنی یاسا و دیموکراسییە. تێکۆشان دژی ئەم سیاسەتە دژە دیموکراسیی و قڕکەر و تاڵانکەرە، تاکە دەرفەتە بۆ دیموکراسی. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین، خاوەنداری لە شکۆ و ئیرادە و ئازادیی خۆیان بکەن. هەتاکو دەستبەسەراگرتن هەڵدەگیرێت، پێویستە گەلەکەمان درێژە بە چالاکیەکانی بدات.
بانگەواز لە کۆمەڵگەی تورکیا و هێزە دیموکراسییەکانی تورکیا دەکەین پشتیوانی گەلی کورد بکەن. خاوەنداری لە ئیرادەی گەلی کورد و داخوازیی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک واتای خاوەندارییە لە دیموکراتیکبوونی تورکیا. هەر کودەتایەک دژی ئیرادەی گەلی کورد، واتای کودەتایە دژی دیموکراتیکبوونی تورکیا. دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی کودەتایە. هاوکات کودەتایە دژی دیموکراسیی تورکیا و پێکەوەژیان. کودەتایەکە دژی دیموکراسی تورکیا و ئیرادەی پێکەوەژیان. ئاشکرایە دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە ناوەستێت، لە کوردستان و تورکیا بەردەوام دەبێت لە دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی کۆمەڵگە. سەرەتا شارەوانی ئەسەنیورت، ئێستاش شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی دەستبەسەردا گرت، ئەمە دەریدەخات بەردەوام دەبێت. بۆیە دەبێت گەل بەرامبەر فاشیزم و تاڵان و دەستبەسەراگرتن و قڕکردن پێکەوە بەرخۆدان بکەن و هەتا ئیرادەی دەستبەسەرداگیراو دووبارە بەدەست نەهێنرێتەوە، درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن”.