١٣ ئاب ٢٠٢٤

ڕاگەیاندراوی کەجەکە لەبارەی ١٥ی ئاب: تێکۆشانمان گەورە دەکەین و دەیگەیەنینە سەرکەوتن!

کەجەکە بانگەوازی لە هەمووانکرد بە جۆش وخرۆشەوە ١٥ی ئاب پیرۆزبکرێت و رایگەیاند: “بە گەورەکردنی تێكۆشانەوە پێویستە زۆر زیاتر لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی کوردستاندابین کە لە دژی داگیرکاری، قڕکردن و خیانەتەدا لە بەرخۆداندان.”

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بە بۆنەی ٤٠هەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ی ئاب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی گەورەکردنی تێکۆشانی کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:

“پێدەنێینە ناو ساڵی ٤١ی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە بوونی گەلەکەمانی سەرلەنوێ ئافراند. ئەم هەنگاوە مێژوویی و مانادارە ماوەی ٤٠ ساڵە بەردەوامە و بە بێ وەستان پێشکەوتنی گەورە دەئافرێنێت. ئەم هەڵمەتە مێژوویی و مانادارە لە ڕێبەر ئاپۆ، قارەمانانی هەڵمەتەکە، شەهیدانی گەلی کوردستانی وڵاتپارێز و گەلانی ژێردەستی جهیان و دۆستەکانمان پێرۆز دەکەین. سوپاسی هەموو کەسێک دەکەین کە لەم هەڵمەتە مێژوویەدا ڕەنجیان داوە. لە کەسێتی قارەمانی هەڵمەتەکەدا فەرماندەمان هاوڕێ عەگید- مەعسوم کۆرکمازدا شەهیدانی دیموکراسی و هەموو شەهیدانی شۆڕش جارێکی دیکە بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاد دەکەیەنەوە و بە ڕێزەوە بەژنی خۆمان لەبەردەم یادی ئەواندا دادەنەوێنینەوە. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە تا بەدەستهێانی سەرکەوتن لەسەر ڕێگای ئەوان بین.

هەڵمەتی ١٥ی ئاب بووە یەكێک لە هەنگاوە هەر گەورە و مانادارەکانی مێژوو. گەلی کورد لەناو لەپی داگیرکاری، چەساندنەوە و قڕکردندا لەژێر لەناوبردندا بوو، بە هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە سەرلەنوێ خۆی ژیاندەوە، بووەوە بە خاوەنی ئیرادە، هۆشمەندی و ناسنامە. لە کوردستاندا کۆتایی بە مێژووی نکۆڵی، دواکەوتوویی و داگیرکاری هێنا، مێژووی ڕوناکی، ئازادی و پێشکەوتنی دیموکراتیکی دەستپێکرد. گەلی کورد بە هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە بووە خاوەنی شەرەف و شکۆی بەرز. هەنگاوی ١٥ی ئاب لە هەمان کاتدا هەنگاوێکی لەو شێوەیە کە ئەنجامەکانی لە ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەیی دروستبوو. کاریگەری پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهان، ئاستی پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە ئاستی تێکۆشانی ئازادی ژندا، دوو کۆڵەکەی بنەڕەتی هەڵمەتی ١٥ی ئابە لە ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەییدا. ئەم تایبەتمەندیانە هەمووی گرنگی مێژووی هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەردەخات. ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک ئەوەی ڕوونکردووتەوە هەڵمەتی ١٥ی ئاب بە تەنها چالاکی سەربازی نیە، هەروەها نەک بە تەنها لە کوردستاندا، لەهەمان کاتدا لە پێشکەوتنی دیموکراتیکی و گەردوونیدایە. تا کاتی زیاتر بەسەر هەڵمەتی ١٥ی ئابدا تێپەڕدەبێت، ڕاستی ئەمە زۆرتر دەرەکەوێت و ڕووندەبێتەوە. هەڵمەتی ١٥ی ئاب هەڵمەتێکی مەزن و میژوویە کە پێویستە لە زۆر ڕووەوە تێیبگەین و ڕاوەستەی لەسەر بکرێت. پێش هەموو شتێک هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە پێشکەوتن ناوەستێ و هەموو کاتێک بەردەوام دەبێت. ماوەی ٤٠ ساڵە ئەم هەڵمەتە بە بێ وەستان بەردەوامە و پێشکەوتنی مەزنی ئافراندووە. ئەمەش تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگ و سەرنجڕاکێشی هەڵمەتی ١٥ی ئابە. بێگومان یەكێک لەو خاڵانەی کە پێویستە لەسەری ڕاوەستەبکەین و تێیبگەین، تێگەشتنە لە بارودۆخی کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، ئاشنابوونە بە کەسایەتییە مێژوویەکانی ئەم هەڵمەتە. بە ئاشنابوون و تێگەشتنیان، کردارەکانی عەقڵێتی نکۆڵیکردنی نەژادپەرستی، قڕکەری لە دژی گەلی کورد؛ بە تێگەشتنی قڕکردنی گەلی کورد کە کولتور، زمان، ناسنامە و وڵاتەکەی لێ قەدەغەکراوە، بە تێگەشتنی کۆمەڵکوژی، فشار و ئەشکەنجەی تاوانی فاشیستی ١٢ی ئەیلول کە لە گەلان و شۆڕشگێڕانی کرد، بە زانینی یادکردنەوەی مەزنی مەزڵوم، کەمال، خەیری و ساکینەکان لە زیندانی ئامەد لە دژی ستەمی زۆر سەختی بەخۆدانیان کرد، دەتوانرێت لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب تێبگەین. هەروەها بۆ ئەوەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب ڕوونبێتەوە پێویسته مرۆڤ خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتمان، خواستی گەوره بۆ ئازادی پێشەنگانی ئەو هەڵمەته مێژووییه بزانن.

هێرشە لەنابردن و قڕکارییەکان کە ئەمڕۆ لەسەر گەلەکەمان بەردەوامی هەیە، ئەوە دەردەخەن تێکۆشانی هاوشێوەی ١٥ی ئاب چەندە پێویستی و زیندووە. ئاشکرایە وەک گەل تەنها بە رۆحی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە دەتوانین لەبەرامبەر هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن بوەستینەوە. و ئەمە مسۆگەرە؛ بە تێکۆشان بە رێبازی هەڵمەتی١٥ی ئاب دەتوانرێت هێرشەکانی قڕکاری و داگیرکاری تێکبشکێنرێت و دووژمنی داگیرکەر و قڕکەر لەناو ببرێت. لەبەرئەوەی هەڵمەتی ١٥ی ئاب ناوی ئیرادە، سەرلەنوێ هەبوون و سەرکەوتنە. لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە باشی لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب تێبگەین و زیندوو ڕایگرین. وەک دوێنێ لەمڕۆشدا پێویستیمان بەوەیە ئەم هەڵمەتە مێژووییە کە هەبوونمانی سەرلەنوێ ژیاندەوە، تێبگەین و بەردەوامی بکەین.

گەریلاکانی ئازادیی کورستان لە دژی هێرشە قڕکەر و داگیرکارییەکان بە فیداکاری و قارەمانییەکەی مەزنەوە لە بەرخۆداندان، هەڵمەتی ١٥ی ئاب و ڕێبازی فەرماندەنی مەزنی ئەم هەنگاوە هاوڕێ عەگیدەوە بەردەوام دەکەن. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە سڵاو لە هەڵوێستی ماناداری و بەرخۆدانی بێهاوتای گەریلا دەکەین و جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین. پێویستە گەلی کوردستان لە هەموو جێگەیەک بە جۆشوخرۆشەوە هەڵمەتی ١٥ی ئاب پێرۆزبکات. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان گەورەبکات، لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا بێت، کە لە دژی خیانەت، قڕکردن و داگیرکاری لە بەرخۆداندان و تێکۆشان بگەیەننە سەرکەوتن.”