١٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

کەجەکە: بە ڕێزدارییەوە بەژنمان لە ئاست بەها و یادی سەید ڕەزا دادەنەوێنیینەوە

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، پێشەنگی لە سێدارەدراوی بەرخۆدانی دێرسیم سەید ڕەزا و هاوڕێکانی یاد کردەوە.

کەجەکە لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەید ڕەزا و هاوڕێکانیدا کە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧دا لە سێدارەدران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کەجەکە دەستنیشانی کرد پیر سەید ڕەزا بە سەر-دانەنواندنەوەی لە بەرانبەر دووژمن، میراتێکی بەرخۆدانی بۆ مرۆڤایەتی و هەموو گەلانی بندەست، بە تایبەتی بۆ گەلی کورد جێهێشت و رایگەیاند: “ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە ئەم یادکردنەوە بە گرنگییەوە جێبەجێبکەین و ئازادی بۆ گەلەکەمان بهێنین. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە بگەینە ئەم ئامانجە و لە پێش یادکردنەوە و تێکۆشانی بە شکۆی سەید ڕەزادا بە ڕێزدارییەوە بەژنمان دادەنەوێنینەوە.”

ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیە:

“نزیکدەبینەوە لە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەنگی بەرخۆدانی دێرسیم سەید ڕەزا. یادی سەید ڕەزا و ڕێهەڤاڵانی کە لەگەڵ ئەودا لە سێدارەدران بەرزڕادەگرین. لە کەسایەتی ئەواندا بە ڕێزدارییەوە یادی ئەوانە دەکەینەوە کە لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا شەهیدبوون و عەقڵیەتی قڕکەر شەرمەزار دەکەین. دووپاتیدەکەینەوە تێکۆشانی گەلەکەمان لێپرسینەوە لە هەموو کۆمەڵکوژییەکان دەکاتەوە.

کۆمەڵکوژی دێرسیم یەكێکە لە کۆمەڵکوژییە هەرە دڕندانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. ئازارێکی گەورەی دا بە گەلەکەمان، دڵی گەلەکەمانی ئازار داوە. بە دەیان هەزار مرۆڤ بە گولـلە، بۆمب باران و گازی کیمیایی کوژران. ئەو کۆرپەلانەی کە هێشتا نەهاتبوونە دنیاوە لە سکی دایکیاندا کوژران و ئەوانەی زیندوبوون هەر بە زیندووی کوژران. چەمی مونزور بە خوێنی ئەوانەوە سووربوو. لەبەرئەمە لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا لە ئازاری گەلی کوردستاندا بووە هۆکاری ئازار و توڕەییەکەی گەورە. کۆمەڵکوژی دێرسیم لە بیر و یادەوەری گەلی کورددا چەسپاوە و هیچ کاتێک لە بیرناچێتەوە.

بێگومان کۆمەڵکوژی دێرسیم لە چوارچێوەی کۆمەڵکوژی کورداندا ئەنجام درابوو. دەوڵەتی تورک کە عەقڵیەت و سیاسەتی کۆلۆنیالی قڕکەر بەڕێوەدەبات، بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بە دەیان کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە. بەڵام بە داخەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کۆمەڵکوژی دێرسیم لە هەموویان سەخت ترە. کۆمەڵکوژی دێرسیم، دووژمنداری دەوڵەتی تورکی لە دژی گەلی کورد و تاریکایەتی ئەم عەقڵیەتەی زۆر بە ڕوونی پیشاندا. بۆیە، لەسەرووی هەموویەوە کۆمەڵکوژی دێرسیم، مرۆڤ ناتوانێت بە بێ قبوڵکردن و ڕوبەروبوونەوەی کۆمەڵکوژی و قڕکردن لەسەر گەلی کورد و گەلانی تر، خوێندنەوەیەکی درووستی مێژووی بکات. دیسان لە پێش هەموویە کۆمەڵکوژی دێرسیم، تا لێپرسینەوەی هەموو کۆمەڵکوژییەکان لە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژییەکە نەکەینەوە، ناتوانین ئەو ئەرکە مێژووییەی لەسە شانمانە جێبەجێ بکەین، ببینە خاوەنی حەقیقەت و بە ڕاستی بژین. بێگومان تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە پەرەدان بە هۆشمەندنی ئازادی، بە تێکشکاندنی هۆشمەندی قڕکەر و چەوسێنەر و بە ڕزگارکردنی گەلی کوردستان ئەم ئەرکە مێژوویە جێبەجێ دەکات و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژییەکە دەکاتەوە. تێکۆشانمان کە لەسەر بنەمای ئازادی کوردستان و دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێش دەکەوێت و پشت ئەستورە بە ژیانی هاوبەش و یەکسانی گەلان، هۆشمەندی قڕکەر، کۆلۆنیالی و قڕکەر ڕیشەکێش دەکات و سەرلەنەوێ ئازادی دەنوسێتەوە.

دووبارە هۆشمەندی قڕکەر، کۆلۆنیالی و قڕکەر شەرمەزار دەکەین و لە کەسێتی پیر سەید رەزا و ڕێهەڤاڵانیدا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە پێزانین و ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە. پیر سەید ڕەزا بە سەر-دانەنواندنەوەی لە بەرانبەر دووژمن، میراتێکی بەرخۆدانی لە پێش هەموویەوە بۆ گەلی کورد، بۆ مرۆڤایەتی و هەموو گەلانی بندەست جێهێشت. ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە ئەم یادکردنەوە بە گرنگییەوە جێبەجێبکەین و ئازادی بۆ گەلەکەمان بهێنین. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە؛ بگەینە ئەم ئامانجە و لە پێش یادکردنەوە و تێکۆشانی بە شکۆی سەید ڕەزادا بە ڕێزدارییەوە بەژنمان دادەنەوێنینەوە.”