١٨ ئەیلول ٢٠٢٤
کەجەکە بۆ عێراق: بەرامبەر بە تاوانە جەنگیەکانی تورکیا بوەستنەوە، رێککەوتنەکە هەڵوەشێننەوە
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە: بانگەوازمان بۆ دەوڵەت و حکومەتی عێراق ئەوەیە، لە بەرامبەر تاوانە جەنگیەکانی تورکیا بوەستنەوە و رێککەوتنێک کە لەگەڵ ئەردۆغانی پشتیوانی داعش واژۆکراوە دەستبەجێ هەڵبوەشێننەوە.
لە راگەیەندراوی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەدا هاتووە، ” خەڵکەکەمان لە کەمپی شەهید رۆستەم جودی مەخمور کە سیاسەتی قڕکردن، ئاسیمیلاسیۆن، سرینە و نکۆڵی دەوڵەتی تورکیان رەتکردەوە، بەرامبەر بە گوشارەکانی نۆکرایەتی و خیانەتی پەدەکە وەستانەوە، سەرباری تەنگوچەڵەمە و دژوارییەکان پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد دەکات و لەبەر ئەوەش لە وڵاتەکەی خۆیدا بووەتە پەنابەر، لە رۆژانی رابردوودا جارێکی دیکە کرایە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی درۆنەکانی دەوڵەتی تورک. ئەو هێرشە بە بەرچاوی هێزەکانی دەوڵەتی عێراقەوە ئەنجامدرا کە لەژێرناوی پاررێزگارییەوە کەمپەکەیان گەمارۆداوە و ٢٤ کاتژمێر دەیخەنە ژێر چاودێرییەوە. ئەو گەلەی هێرشی کراوەتەسەر، وێڕای تەنگوچەڵەمە و دژوارییەکان و بێ دەرفەتی، لە دژی چەتەکانی داعش کە بە پشتیوانی دەوڵەتی تورک دەیویست عێراق و باشوری کوردستان داگیربکات لە سەر بنەمای خۆپاراستن خۆڕاگری کرد، بە بەرخودانی رەسەن لە بەرامبەر تیرۆر بە مێشک وپشتیوانی ئەردۆغان لە پارێزگاری گەلانی عێراق و باشوری کوردستان رۆڵی پێشەنگایەتیان گێڕا. ئەو بەرخودانە ئەفسانەییەی خەڵکی مەخمور بۆ پەدەکە و مەسعود بارزانیش کە دوژمنایەتی ئەو خەڵکە دەکەن و گەمارۆیان بەسەردا دەسەپێنن، بووە مایەی سوپاسگوزارییان کە نەیانهێشت هەولێر بکەوێتە دەست داعش. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتێک داعش لە عێراق و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکی تیرۆربوو دەستی بە هیچ جوڵەیەک نەکرد، بەڵام لە بەرامبەر ئەو هێزانەی لە شەنگال و مەخمور داعشیان تێکشکاند و ناوەندی بەرخودانن، دەستی بە هێرش کرد. بۆ ئەوەی تۆڵەی سکستی داعش لە خۆڕاگران لە دژی داعش بکاتەوە، هێرش دەکاتە سەریان و لەو هێرشانەدا چەتەکانی داعشیسی رێکخستووە و لە ژێر چەتری سوپای داگیرکەردا هێناویەتیە باشوری کوردستان. دەوڵەتی تورک هەبوونی گەریلاکانی ئازادیی کوردستا لەوێ وەک پاساوی هێرشەکانی نیشان دەدات، ئەمەش لە کاتێکدایە گەریلا پشتگیری خەڵکی مەخموری کرد و داعش لە دەروازەی هەولێر راگرت. دەوڵەتی عێراق کە لە دیدارەکانی لەگەڵ خەڵکی مەخمور بەڵێنیدا کەمپەکە بپارێزێت، هێزەکانی گەریلا کە ژمارەیان کەم بوو، بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کشانەوە و دەوڵەتی عێراق بەڵێنیدا کە لەبەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکدا کەمپەکە بپارێزێت. ئەو دیدار و هەنگاوانە هەموو لە چوارچێوەی داواکاری نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەرایەتیەکەی لە عێراق (یونامی)دا و بە چاودێری ئاگاداری ئەوان ئەنجام دران. لە پارێزگاری لە کەمپەکە و پاراستنی ئاسایشیدا، دەوڵەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان لە رووی یاسایی و ئەخلاقییەوە بەرپرسیارن”.
هێرشەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا ئەنجام دەدرێن
لە درێژەی راگەیەندراوەکەی کەجەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: “دوای دیدارەکانی نێوان دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دەوڵەتی عێراق و ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی نێوانیان، هێرشەکان بۆ سەر کەمپ وگەلی مەخموور دەستیپێکردەوە. گەلی مەخموور کە کۆیلایەتی مۆدێڕن بەسەریاندا دەسەپێندرێت قبووڵی ناکەن و بە هەوڵەکانی خۆیان ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێت، جارێکی دیکە بوو بە ئامانجی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەردۆغان-باخچەلی، کە خاوەن عەقڵییەتی کۆمەڵکوژین. ئەم هێرشە لەدوای هێرشەکانی سەید سادق، دووکان، برادۆست و ماوەت ئەنجامدرا کە ٧ کەس تێدا شەهید کران. بەرپرسیاری ئەم هێرشانە دەوڵەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانن، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستبەجێ لە ئاسمانی کەرکوکدا دەخرێتە خوارەوە، بەڵام بەڕۆژانە بە ئازادی بەسەر مەخموردا دەسوڕێتەوە ودەتوانێ هێرش بکات دەوڵەتی عێراق دەنگی خۆی ناکات، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە حکومەتی عێراق لە نێوان کەرکوک و مەخمووردا جیاکاریی دەکات، سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری هێرشەکانە و ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوانیاندا ئەنجام دەدرێن.
دەوڵەتی عێراق پێویستە دەستبەجێ ڕێککەوتنەکەی هەڵبوەشێنێتەوە
ئەگەر دەوڵەتی عێراق نایەوێت وەک دەوڵەتێک کە تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و ڕێکەوتنی بۆ داگیرکردنی وڵاتەکەی کردووە، ناوی بچێتە مێژووەوە، پێویستە دەستبەجێ ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ تورکیا هەڵبوەشێنێتەوە. چونکە ئەم ڕێککەوتن و لێدوانانەی وەزیری بەرگری عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەبارەت بە بزووتنەوەکەمان، جگە لە پاساو هێنانەوە بۆ داگیرکاری و دابڕاندنی خاکی باشوور وعێراق بە تورکیاوە هیچ مانایەکیان نییە. وەزیری بەرگری لەجیاتی بەرگری لە عێراق بکات لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان، بەرگری لە ئەجیندا تایبەتەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر گەلی عێراق دەکات. بەمشێوەیە لە بەرامبەردا پاساو بۆ هێرشە داگیرکارییەکان دەهێنێتەوە. هێرشەکەی سەر مەخموور دوای ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگری ڕوویداوە کە بەهەمان شێوە جێگای سەرنجە.
ئەو ڕێککەوتن و هاوپەیمانیەتیەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا دەکرێن، جیا لە کۆمەڵکوژی و وێرانکاری پێشکەوتنی نابێت، نەک هەر ئاسایش ناهێنێ بەڵکوو شەڕ و کاولکاری لێدەکەوێتەوە. ئەوانەی بانگەشەی پێچەوانە دەکەن، پێویستە سەیری دۆخی سوریا بکەن، ئەردۆغان بەرامبەر بەشار ئەسەد چی کرد، لەکاتێکدا پێێ دەگوت ‘براکەم’؟ لە سەختترین ڕۆژەکانی عێراقدا، کونسوڵخانەکەی بە کراوەیی لە ناوەندی عێراق لە کاتی داعشدا بەجێهێشت و هیچ هاوکارییەکی عێراقی نەکرد. ئەمڕۆ ئەردۆغان و تورکیا چۆن دەتوانن لە پێناو ئاسایش و ئەمەنیەتی عێراقدا دڵسۆزی بکەن؟
داوا لە دەوڵەت و حکومەتی عێراق دەکەین کە بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گەلی سڤیل، بەتایبەتی هێرشەکانی سەر ئاوارەکانی کەمپی مەخموور و تاوانە جەنگییەکانی، هەڵوێست نیشان بدەن و دەستبەجێ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنگری فاشیستی داعش، ئەردۆغان هەڵبوەشێننەوە. هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرایەتی یوئێن لە عێراق دەکەین کە بە پێی بەڵێن و یاساکانی مافی مرۆڤ مامەڵە بکەن و بە ڕۆانگەی پەدەکە و ئەردۆغانی فاشیست سەیری ڕووداوەکان نەکەن، ئەو ڕێبازەی کە لە ناوچەکانی دیکەی جیهان بۆ ئاسایش و ئەمنیەتی ئاوارەکان بەکار دەبرێت هاوکات بۆ ئاوارەکانی مەخمووریش بەکار بهێنرێت و لە پێناو پاراستنی ژیانی گەلەکەمان لە کەمپەکەدا بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێ بگەیەنن.”