٢٠ تەموز ٢٠٢٤
کەجەکە ٣٣ تێکۆشەری یاد کردەوە: تێکۆشانی یەکگرتوومان مەزن بکەین
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ڕایگەیاند تێکۆشانی یەکگرتووی گەلی کورد و گەلانی تورکیا کە لە هێڵی شەهیدانی پرسوسدا پێشدەکەوێت، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپی بەر بەهەڵوەشاندنەوە بردووە و بانگەوازی لە هەموو هێزە ئازادیخوازەکان کرد تێکۆشانی بەهێز بکەن.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ٣٣ گەنجی سۆسیالیستی یاد کردەوە کە بە هێرشی بۆمبی چەتەکانی داعش لە تەمموزی ٢٠١٥دا لە ناوچەی پرسوسی ڕحا کوژران.
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە کە بەبۆنەی ٩هەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی پرسوسدا بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیە:
“لە دژی گەنجانی سۆسیالیستی تورکیا کە بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا لە پشتیوانیدا بوون و بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی کۆبانێ هاتبوونە پرسوس، لە ٢٠ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٥دا هێرشیان کرایە سەر و لە هێرشەکەدا ٣٣ گەنجی تەڤگەری گەنجانی سۆسیالیست کوژران. لە ٩ هەمین ساڵوەگەڕی هێرشەکدا جارێکی دیکە ئەو هێرشە نامەردانییە بە توندی شەرمەزار دەکەین. بە ڕێزداری و پێزانینەوە ئەو ٣٣ گەنجە بەنرخەی لە هێرشەکەدا شەهیدبوون یاد دەکەینەوە. لە کەسێتی ئەو شەهیدانەدا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە و بەژنی خۆمان لە ئاست یاد کردنەوەیاندا دەنوشتێنینەوە.
هەڵوێستی درووستی پەیوەستبوون بە شەهیدانی پرسوس، پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوایە
تێکۆشان و هەڵوێستی هێزەکانی دیموکراتیک، سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ بۆ یەکگرتن لەگەڵ گەلی کورد و شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پەرەپێدانی تێکۆشانی یەکگرتووی دژ بە ڕەنجخۆری، دواکەوتووی و فاشیزمدا. ئەم تێکۆشانە یەکگرتوویە پرۆژەکانی ڕەگەزپەرستی، دواکەوتووی و فاشیت بەو مەبەستەی کە لە تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەروەر ببن، لە ناوبردووە. شەهیدانی پرسوس سیمبوڵی ئەم تێکۆشانەن. تێکۆشانی شەهیدانی پرسوس بەردەوامی ئە هێڵەیە کە لەسەر ڕیگەی دەنیز گەزمیش، ماهر چایان، ئیبراهیم کایپاک کایە، حیکمەت کڤلجمان پێشکەوت. شۆڕشگێڕی مەزن دەنیز گەزمیش کە لەسەر سەکۆی لە سێدارەدان هەڵوێستی پشتوانی خۆی بۆ کوردان دەربڕی، ئەوەی دیاریکرد کە ئەمە چەند گرنگە. ڕێبەر ئاپۆ بەهایەکی مەزنی دا بەو هەڵوێستە و بەمشێوەیە تێکۆشانی ئازادی لە کوردستاندا بە پێشخست. شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی هاوبەشی یەکگرتووی گەلانە کە لەم هێڵەوە خۆی ئاشکراکردووە. لەسەر ئەم بنەمایە، ڕاسترین هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە، پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوایە کە شۆرشی هاوبەشی گەلانە. بێگومان ڕاسترین هەڵوێستی پەیوەستبوونیش بە شەهیدانی پرسوسەوە هەر ئەمەیە.
هەوڵدان و تێکۆشانی گەلی باکووری کوردستان و تەڤگەری شۆڕشگێڕە سۆسیالیستەکان بەناوی گەلانی تورکیاوە بەڕێوەبرا، لە تێکشکاندی هێرشەکانی داعش و ئازادکردنی کۆبانێدا دیارکەربوو. ئەم تێکۆشانە و ئەنجامەکانی شکستێکی تووشی فاشیست و داگیرکاری کرد و پلانەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپی لەناوبرد. ئازادکردنی کۆبانێ لە لەناوبردنی دەسەڵاتداریدا پێگەیەکی مێژووی هەیە. لەبەرئەوەی دەیانویست لە ڕێگەی داعشەوە کۆبانێ تێکبشکێن و دواتر رژێمێکی دواکەوتوو، ڕەگەزپەرست و فاشیست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبکەنەوە، ئامانج هەر ئەمەبوو. ئامانجی دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە بە تایبەت لە کۆمەڵکوژی پرسوسدا پێکهێنانی ئەم پرۆژەیە بوو. لە دوای ئەو کاتەوە هێرش و کۆمەڵکوژی لە باکووری کوردستان و تورکیادا ئەنجام درا، ئامانج ئەوە بوو سەرلەنوێ ئەم پرۆژەیە پێکبهێنن. هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە کە لەمرۆشدا بەردەوامە، لە ناو ئەم چوارچێوەیەدایە.
پێویستە تێکۆشانی یەکگرتووی لە دژی فاشیزم بەهێزتربکرێت
تێکۆشانی یەکگرتووی گەلی کورد و گەلانی تورکیا کە لە هێڵی پرسوسدا پێشکەوت، بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی بەرەو هەڵوەشاندنەوە برد. دەسەڵاتداری فاشیست لەناو خەڵەفان و تێکچوندایە. لە قۆناغی شیبوونەوە و بڵاوبوونەوەدایە. بەڵام بە پلانی نوێی زیادکردنی هێرشەکانی دەیەوێت خۆی لەم رەوشە دەربازکات و پرۆژەکانی فاشیست، دواکەوتووی و داگیرکاری بەجێگەیەنێت. هێرشە بەرفراوانەکانی لە دژی باشووری کوردستان لەناو ئەم چوارچێوەیەدایە. هەروەها سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەش لە ناو ئەم چوارچێوەیەدایە. لە لایەکی دیکەوە بۆ سوریا و ڕۆژئاوا پلانی نوێ دەکات. بەم ئامانجەوە شێفی فاشیست تەیب ئەردۆغان دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا دانێت. بۆ ئەوەی خۆی لە هەڵوەشاندنەوە ڕزگاربکات، پرۆژەکانی داگیرکاری، دواکەوتووی و فاشیستی بە شێوازی نوێوە جێ بەجێبکات لە ناو هەوڵداندایە. لە دژی ئەم سیاسەتانەی کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە پێشدەخات، بەهێزکردنی تێکۆشانی یەکگرتووی دورسترین هەڵوێستە. هێزەکانی شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک، سۆسیالیست، ئازادیخواز پێویستە بەم بەرپرسیارێتییە مێژوویەوە بجوڵێنەوە و تێکۆشانی یەکگرتووی لەدژی فاشیزم بەهێزتربکەن. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین تێکۆشان مەزنتربکەن.”