٢٠ کانونی دووەم ٢٠٢٤

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە: ئێمە لە دژی هێرشە قڕکارییەکان تێکۆشان چڕ دەکەینەوە

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە داوای لە هەموو لایەک کرد خاوەن هەڵوێست بن و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد ببنەوە و لە دژی سیاسەتی هاوکاری کە ڕێگا بۆ قڕکردنی کوردان دەکاتەوە بوەستنەوە.

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ڕایگەیاند: شەوی ١٥ی کانوونی دووە سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر هەولێر. هاوڵاتییان لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستدا. ئێمە هێرشەکە شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکە دەکەین، پەدەکە بە سیاسەتی خۆی کوردستانی کردووە بە ناوچەی شەڕ و داگیرکاری، ئەم سیاسەتە جێگەی ڕەخنەیە. هێرشەکان بۆ سەر گەلی کورد و شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵانەدا شەرعی و دروست نین. دەشڵێت: “دەبێت حکوومەتی ئێران گفتوگۆی گونجاوی لەگەڵ کورددا هەبێت، هێرشەکانی سەر کوردستان ڕابگرێت و هیچ هۆکارێک نەدات بۆ پاساودانی داگیرکاری تورکیا”.

لەم بەیاننامەیەدا باس لەوە کراوە کە هێرشە کۆمەڵکوژییەکان بۆ سەر خەڵکی کوردستان و کوردستان بە پێشەنگایەتی حکوومەتی تورکیا بەردەوامن و باس لەوە کراوە: گەریلاکانی ئازادی کوردستان هێڵی قارەمانانەیان بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردەوە و بەرەنگاری ئەو هێرشانە بوونەتەوە. ئەم بەرخۆدانە هاوسەنگی فاشیزم تێکدەدات و شەڕانگێزتر دەکاتەوە. ڕوونە کە لە بەرامبەر هێرشە قڕکارییەکان، جگە لە پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد و بەرخۆدان هیچ ڕێگەیەکی تر نییە. گەریلاکانی کوردستان لەسەر بنەمای ئەم ‌هێڵە بنچینەییەی مرۆڤایەتی خۆیان بنیات دەنێن و خاڵ بە خاڵ داگیرکارییەکانی حکوومەتی تورکیا پاک دەکەنەوە و دەشکێنن. ئەم ئاستە بەرزە بەرخۆدانییە کە ئیلهامبەخشە بۆ گەلی کوردستان، حکوومەتی تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستانی نیگەران کردووە، سوپای تورکی فاشیست کە بە ئیمکاناتە بێسنوورەکانی پەدەکە لە چیاکانی کوردستان جێگیر بووە، گەیشتووەتە دۆخێک کە نازانێت چی لە گورزی کوشندەی گەریلاکان بکات.

بزووتنەوەی ئازادی کۆتایی بە سیاسەتی داگیرکاری ئاکەپە – مەهەپە دەهێنێت.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ئاماژە بەئەمانەی خوارەوە کراوە؛

بزووتنەوەکەمان دەمێکە سیاسەتی هاوکاریی خەیانەتکارانەی پەدەکە و هەڕەشەکانی بۆ سەر کوردستان بۆ ڕای گشتی هاوبەش دەکات. پەدەکە ئەو ڕەخنە و هۆشدارییانە پشتگوێ خست و زیاتر دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد بوەتەوە. بۆ شاردنەوەی خیانەتە هاوبەشەکەی، زیاتر هاوکاری سوپای تورکیای کرد بۆ ئەوەی بگاتە ناو چیاکانی کوردستان و لە سەنگەرەکانی گەریلا نزیکتری کردەوە. گەریلاکانی پەکەکە لە مێژووی سەربازی و بەرگریی کوردستاندا گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز و کاریگەریان دەرکەوتووە. ئێستا گەریلاکان گورزی قورس لە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومەتی تورکیا دەدەن. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە چیاکانی کوردستان، سیاسەتە داگیرکەرەکانی پارتی داد و گەشەپێدان و مەهەپەی بە توندی تووشی داڕمان کردووە و داوای تەسلیمبوونیان لێدەکات.

حکوومەتی فاشیستی تورکیا بە بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێک دژی گەلەکەمان و کوردستان شەڕ دەکات. سەرەتا ڕاستەوخۆ ناوچەکانی ژیان و کۆمەڵایەتی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا- ڕۆژئاوا دەکاتە ئامانج، لە باشووری کوردستان، بە بۆردومان هەوڵی چۆڵکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکان دەدات و دەیەوێت پێکهاتەی دانیشتوانی کوردستان بگۆڕێت. لەو چوارچێوەیەدا نە بەرەی نێودەوڵەتی و نە حکوومەتی هەولێر هیچ ناڕەزایەتییەکی جددییان بەرامبەر هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوەکانی دەوڵەتی تورک نیشان نەداوە. لە ڕاستیدا پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو حازرەتیک بۆ داگیرکارییەکانی حکوومەتی تورکیا لە باشووری کوردستان و چۆڵکردنی گوندەکان دەدات. باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، باشووری کوردستان، شەنگال و مەخموور بە شێوەیەکی سیستماتیکی بە هێرشی کۆمەڵکوژیانە دەکرێنە ئامانج. لەم هێرشانەدا چەکی ئەتۆمی، کیمیایی و تاکتیکی بەکاردەهێنرێت. ئەم چەکانە کە لە ڕێسا نێودەوڵەتییەکاندا دژ بە مرۆڤ و سروشت بەکارهێنانیان قەدەغەیە، کاتێک کورد دەکەنە ئامانج، وڵاتانی ژاوەژاو دەنگ ناکەن، قڕکردنی کورد بە ڕەوا دادەنرێت. هاوکاریی پەدەکەش لە بە شەرعیەتەدانی ڕۆڵی گرنگ دەنوێنێ. ئەم سیاسەتە خیانەتکارییە هانی هاکان فیدان دەدات کە بکوژ ڕەوانە بکات و هەڕەشە لە کورد بکات.

داوا لە هەموو بیروڕای گشتی شۆڕشگێڕ – دیموکراتیک و بەتایبەت گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک لەدژی دەستکەوتە نەتەوەیی و سیاسەتە هاوبەشەکانی کورد کە دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژکردنی کورد، بوەستنەوە و تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە.

داوا لە ڕای گشتیی نێودەوڵەتی دەکەین، بەرامبەر بە سیاسەتەکانی قوربانی کردنی گەلی کورد لە پێناو بەرژەوەندیی زلهێزە باڵادەستەکاندا هەستیار بن ، بێدەنگ نەبن و هەڵوێستێکی کاریگەریان هەبێت.