٢٤ ئەیلول ٢٠٢٤
کەجەکە هۆشداریی لە بارەی کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەکانی دەوڵەتی تورک دا
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ئاماژەی بەوەدا سەرکەوتنی هێزە چەپ و سۆسیالیستییەکان مێژوویە و دەستنیشانیکرد لەسەر بنەمای ئیکۆلۆژی، دیموکراسی و ئازادی ژن پشتگیری دەدەنە تێکۆشانی گەلی سریلانکا.
ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە بەم شێوەیە:
“گەلی سریلانکا کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە دژی چەوساندنەوە، ئابووری رانت و بەرتیل، دزی، بێکاری، گەندەڵی و دیکتاتۆری وەستانەوە و سەرهەڵدانیان کرد، سەرۆککۆماری ئەو کاتە گۆتابا راجاباکسا کە رەنجی کرێکار و هەژارانی تاڵان دەکرد، سامانی خۆی زیاد کرد، وڵاتی کاولدەکرد، بۆ خۆی و بنەماڵەی دەوروبەرەکەی کۆشکی دروستدەکرد، بە شۆڕشێکی شکۆدارانەی گەل لە دەسەڵاتداری هێنرایەخوارە و ئەو شۆڕشە بۆ گەلانی جیهان ئەوانەی کە لە دژی دەسەڵاتداری دەوستنەوە بووە سەرچاوەی ئیلهام وەرگرتن. گەلی سەریلانکا کە لە دژی ڕژێمی تاکڕەوی و یەک بنەماڵەیی ڕاپەڕین، ئەمساڵیش لە بەرانبەر حکومەتێک کە دەیویست بە ناوی ئابووری نیولیبراڵیزم درێژە بە سیاسەتی رانتخۆری و تاڵانکاری دیکتاتۆر و ڕژێمی هەڵوەشاوە بدات، بە ڕۆحی هەمان سەرهەڵدانەوە هەڵوێستییان پیشاندا، لە هەڵبژاردندا شکستییان پێهێنا و سەرکەوتنی دیموکراتیکی خۆیان ڕاگەیاند.
بێگومان ئەم هەڵوێستە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕییەی گەلی سریلانکا ترسی خستەدڵی دیکتاتۆرانەوە کە دەیانەوێت بەردەوامی بدەن بە ڕژێمە تاکڕەوییەکانیان و گەل دوچاری هەژاری بکەن. لە هەمانکاتدا لە ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەییدا بۆ گەلانی جیهان کە تاڵان دەکرێن و لە بندەستیدان بووە سەرچاوەی ئیلهام بەخشین.
ئەم سەرکەوتنە دیموکراتیکییە کە گەلی سریلانکا لە هەڵبژاردندا بەدەستیهێناوە، دەرەنجامی هەڵوێستی شۆڕشگێڕی و توڕەییە لە دژی ئابوری کرێخۆری و تاڵانکاری. هەروەها دەریخست ستراتیژی هاوپەیمانێتی هێزە دیموکراتیکیەکانی ئەو وڵاتە و هاوکاری دیموکراتیکی چەندە کاریگەرە و چارەنووس سازە.
بۆیە زۆر گرنگە بۆ بەردەوامیکردنی دەستکەوتەکانی ئێستا پێویستە درێژە بە هاوکاری دیموکراتیکی بدرێت و لە ڕوانگەکانی نەتەوەی دیموکراتیکدا هەمیشەی ببێتەوە. لە سریلانکا کە خاکی گەلانی سنحالا، تامیل و مۆرە، وڵاتی گروپە ئیتنیکی و ئاینییەکانی بودایی، هیندۆسی و ئیسلامییە، ڕوانگەکانی نەتەوەی دیموکراتیک و خۆسەری دیموکراتیک بۆ کێشە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوورییەکان کە لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییەوە قوڵکراونەتەوە، فۆرمی هەرە دیموکراتیک و ئازادیخوازی چارەسەرییە.
سریلانکا کە بە هۆیی کارەکانی سیستەمی کۆڵۆنیالی سەرمایەدارییەوە کێشە و قەیرانی زۆری تێدایە، بە پێشەنگایەتی سەرکردەی چەپ و سۆسیالیستی(AKD ) ئانورا کومارا دیسانئایکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێنی هێزی نەتەوەیی گەل (NPP )دا بە هاوپەیمانێتی کۆمەڵە جیاوازەکانی سیاسی، تەڤگەری ژنان و گەنجان و سەندیکای کرێکاران لە هەڵبژاردندا سەرکەوتن کە لە ئاستی مێژوویدا گرنگە. لەبەر ئەم سەرکەوتنە پیرۆزبایی لە گەلی سریلانکا، بەڕێز ئانورا کومارا دیسانئایکا کە پێشەنگایەتی ئەم سەرکەوتنەی کرد و لە هەموو پێکهاتەکانی هێزی نەتەوەیی گەل دەکەین، هیوادارین لەسەرکەوتنەکانیان بەردەوامبن. بە ناوی تەڤگەری ئازادی کوردستانەوە هەست بە گرنگی سەرکەوتنی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلی سریلانکا دەکەین و دیاریدەکەین پشتگیری لە تێکۆشانیان دەکەین کە لەسەر بنەمای ئیکۆلۆژی، دیموکراسی و ئازادی ژن بەڕێوەدەبرێت.