٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

کەجەکە بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە لە کەسایەتی مەسیحیەکانی کوردستاندا بەبۆنەی جەژنی کریسمسەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مەسیحیەکان کرد.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەی گەلان و ئایینەکانی کەجەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “چەند رۆژ دوای جەژنی کریسمس جیهان پێدەنێتە ساڵێکی نوێی زایینیەوە. بەو بۆنەوە ساڵی نوێ لە کوردستانیان و سەرجەم مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین و هیوادارین کە ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵێکی بەو جۆرە کە کێشە بنچینەییەکانی مرۆڤایەتی چارەسەر بکرێن، لە جوگرافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەکانی جیهان شەڕ کۆتاییبێت، مرۆڤایەتی لەناو ئاشتی، ئارامی و تەندروستیدا ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بەدەستبهێنێت.

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە مەسیحیەت تیایدا سەریهەڵدا و بە مرۆڤایەتیدا بڵاوبووەوە، بە شەڕێکی دژوار، گۆشەگیری، ئەشکەنجە و هێرشە لە ئاستی قڕکردندا پێدەنێتە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی. راستیەکە، کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە هەموو کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی کۆمەڵگاکانی کورد و عەرەب زیان و گورزی گەورەیان بەردەکەوێت. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە لە کەشێکی بەو جۆرەدا پیرۆزکردنی جەژن، یادکردنەوەی پیرۆزمەندیە کۆمەڵایەتییەکان، بە کردنیان بە بۆنەیەک بۆ چارەسەری کێشە سیاسیەکان، دەتوانرێت واتایان پێببەخشرێت. هیوا و بڕوامان ئەوەیە کە جەژنی کریسمسی ئەمساڵ ببێتە بۆنەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، هەڵگرتنی گۆشەگیری، بڵاوبوونەوەی ئاشتی و خوشک-برایەتی لەناو گەلاندا، گەیشتنی هەموو گەلان بە ئارامی، تەندروستی و خێر و بەرەکەت.

وەک بزوتنەوەی ئازادی کورد ئێمە بڕوامان هەیە کە کێشەکانی کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی جیهان، قەیران و ئاڵۆزیەکان بە تێکۆشانێکی ئەخلاقی، تێگەیشتنێکی سیاسی و رێکخستنی دەتوانرێن چارەسەر بکرێن. ئێمە دەزانین کە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلان، کۆمەڵگا ئایینیەکان، ژنان و گەنجان تاکە رێگەی رزگاری لە قەیران و گێژاوەکانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگاکانی جیهان. بەو بیر و باوەڕەوە ئێمە داوا لە هێزەکانی دیموکراسی، هێزە کۆمەڵایەتیەکانی لایەنگرانی بەها مرۆڤایەتیەکان دەکەین کە بۆ ئەوە جەژنی کرسمسی ئەمساڵ و ساڵی نوێی زایینی ببنە ساڵێکی بەو جۆرە کە تێکۆشانی بەهاکانی دیموکراسی و ئازادی، تێکۆشان زیاتر پەرەی پێبدرێت.

ئێمە ئەوە بە بیر دەهێنینەوە کە جەژن و بۆنە ئایینیەکان بانگەوازێکن بۆ بەها کۆمەڵایەتیەکان، مرۆڤایەتییەکان وەک خۆشەویستی، رێز، ئاشتی و خوشک و برایەتی و دەمانەوێت ئەوە دەستنیشان بکەین کە لەم کاتەدا پێویستی بەو بەهایانە لە هەموو کات زیاترە. لەبەر ئەوەش ئێمە بانگ لە هەموو مرۆڤایەتی دەکەین کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو شوێنێکی جیهان لە دژی حکومەت و دەوڵەتان کە مێشکی کۆلۆنیالیستی، قڕکەری و فاشیستیان هەیە، لە بەرەی تێکۆشانی هاوبەشدا هێندەی تر بە بەهێزی بەشداری لە ناو تێکۆشانی رێکخستنکراودا بکەن. دەمانەوێت بە بیریبهێنینەوە کە لە ساڵی نوێدا وەک گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان زیاتر لە هەموو کاتێک، پێویستیمان بە هاوپشتی و پاڵپشتی یەکتر هەیە. هیوادارین کە جەژنی کریسمس ببێتە مایەی هاتنی ساڵێکی نوێی بەو جۆرە کە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانمان لە کوردستان، تێکۆشانی خۆیان لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک زیاتر پەرەپێبدەن، هەستەکانی یەکێتی، یەکگرتن و خوشک و برایەتی بەهێزتر و پتەوتر بکەن.

بەو هەست و بیرکردنەوەوە جارێکیتر جەژنی کریسمس سەرەتا لە گەلانی ئەرمەن، ئاشوری، سوریانی، کەلدانی لە کوردستان، هەروەها لە تەواوی کۆمەڵگەی مەسیحی پیرۆز دەکەین و هیوادارین کە بۆ هەموو کەس ببێتە ساڵێکی پڕ لە خۆشەویستی، ئاشتی و خوشک-برایەتی”.