٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٣​

کەجەکە: لە ساڵی ٢٠٢٤دا تێکۆشان بە گوڕتر دەکەین و سەردەکەوین

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە گەلان کرد و رایگەیاند، “لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرپرسیارێتی مێژووییمان بریتیە لەوەی سیستمی قڕکەر و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بڕوخێنین و مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک زیاتر بخەینەڕوو”.

هاوسەرۆکایەتی کەجەکە رایگەیاندووە، کە یەک لەو تایبەتمەندیانەی ساڵی ٢٠٢٣ لە ساڵانی دیکە جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە هەستی پشتیوانی تێکۆشەرانی ئازادی زیاتر بووە و تێکۆشان زیاتر بەجیهانی بووە و داوای کە هەموو لایەنگرانی جیهانی ئازاد و دوور لە داگیرکەری کرد کە ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر گوڕ بە تێکۆشان بدەن و سەرکەوتن مسۆگەر بکەن.

پەیامی پیرۆزبایی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵی نوێوە بەم جۆرەیە: “پێدەنێینە ساڵێکی نوێی زاینییەوە کە لەمڕۆدا وەک جەژنی جیهانی سەری ساڵ پیرۆز دەکرێت و بۆ مەسیحیەکان بەواتای کریسمسە. لەسەر ناوی بزوتنەوەکەمان سەرەتا جەژنی کریسمس لە جیهانی مەسیحی پیرۆز دەکەین. ساڵی نوێی زایینی لە گەلەکەمان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین و هیوادارین کە ساڵی نوێی ببێتە مایەی ئازادی بۆ گەلان، ژنان، چەوساوەکان و هەموو مرۆڤایەتی.

ساڵی ٢٠٢٣ لە کوردستان و لە هەموو ناوچەیەکی جیهان بووە ساڵی تێکۆشان لە دژی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی باوکسالار، کۆلۆنیالیست و قڕکەر. گەل، ژنان، رەنجدەران و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای بندەست بە وچان تێکۆشان و هیوای جیهانێکی یەکسان، ئازاد و بێ کۆلۆنیالیستی و داگیرکەرییان بەگوڕترکرد. بەم جۆرە بوونە مایەی ئەوەی ئێمە بە هیواوە لە ئایندە بڕوانین. سڵاو لە هەموو تێکۆشانەکان لە دژی کۆلۆنیالیزم دەکەین و هەستی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ژنان، کرێکاران، رەنجدەران و چەوساوەکان دەردەبڕین.

یەک لەو تایبەتمەندیانەی ساڵی ٢٠٢٣ لە ساڵانی دیکە جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە هەستی هاوسۆزی و پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی زیاتر بووە و تێکۆشان زیاتر بە جیهانی بووە. ئەو دۆخە لە رێگەی هەڵمەتی ئازادییەوە بەرجستە بووە کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەستیپێکراوە. بیردۆزی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ لە دژی بیردۆزی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریو شێوازی ژیانەکەی برەوی پێدراوە و پاڕادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژن هەموو هۆگرانی ئازادی و یەکسانی و کەسانی تێکۆشەری کۆکردووەتەوە و یەکێتی تێکۆشانی دەستەبەر کردووە. ئەوە بە واتای قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی ئازادییە. هەڵمەتی ئازادی کە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سەرتاسەری جیهان دەستیپێکرا، یەکەم چەخماخەی ئەوەبوو. ئێمە بەم بۆنەوە جارێکی دیکە لە ناخەوە سڵاو لە هەموو دۆستان، گەل، رۆشنبیران، نوسەران، رەنجدەران، هونەرمەندان، ژینگەپارێزان، ژنان و بزوتنەوەکانی گەنجان دەکەین، رێزی خۆمان بۆ ئەوان دەردەبڕین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

یەک لە وانەی لە دژی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیستمی کۆلۆنیالیستی و قڕکەر تێکۆشانوە، گەلی وڵاتپارێزی کوردستانە. گەلی کورد لە رۆژهەڵات، رۆژئاوا و باشوور، باکورم شەنگال و مەخمور و دەرەوەی وڵات لە هەر ناوچەیەک کە تیایدا دەژی، بێ پسانەوە تێکۆشانی بەڕێوەبردووە و هیوای سەرکەوتنی گەورەترکردووە. لە دژی کردەوەکانی گوشار، زیندانیکردن، داگیرکەری، کۆمەڵکوژی و لەسێدارەدان بە دروشمی ‘بەرخودان ژیانە’ و ‘ژن، ژیان، ئازادی’ خۆڕاگرییان کردووە و پلانە قڕکەرییەکانی دوژمنیان پوچەڵ کردووەتەوە. گەلی کورد و ژنانی کورد بە تێکۆشانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشانی ئازادیی چەوساوەکان کرد و بوونە هیوای مرۆڤایەتی.

بێگومان زیاتر لە هەموان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە بێ ئەوەی لە هیچ قوربانیدانێک هەڵبێت و سڵبکاتەوە، لە دژی هێرشەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و کۆلۆنیالیزمی قڕکەر خۆڕاگری کرد و ئەنجامی خوڵقاند. گەریلا هەمو هێرشەکانی بە گیانی فیدایی ئاپۆیی تێکشکاند، بووە شایەنی پێشەنگایەتی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک. هەریلا هیوای سەرکەوتنی گەورەتر کرد، پێداگری و خواستی ئێمەی بۆ تێکۆشان زیاتر کرد گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی لە دژی کۆلۆنیالیزمی خوێنمژ پاراست. بەم بۆنەوە جارێکی دیکە بە قووڵترین هەستەوە بەرخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پیرۆز دەکەین و هیوای بەردەوامبوون لە سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە دوژمنی ژینگە و کۆمەڵگایە، ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی شەڕ، کۆمەڵکوژی، کۆلۆنیالیزم، کۆچبەرکردن، هەژارکردن، تاڵانکاری و هەموو جۆرە ئاژاوەگێڕییەک زیاتر ریسوا بووە و بڕوای رزگاربوون لەو سیستمە زیاتر بووە. لە نمونەی غەززەوە جارێکی تر دەرکەوت کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هیچ شتێکی دیکە نییە، جگە لە شەڕ، داگیرکەری و تاڵانکاری. شەڕی غەززە بەهۆی باڵادەستیەوەیە لەسەر رێگەکانی وزە و بازرگانی و لەپێناو بە داگیرکراوی هێشتنەوەی سەرچاوەکان و بەرژەوەندییەکان روویداوە. هەموو دەوڵەتان بە تایبەتی ئەمریکا، ئیسرائیل و تورکیا بە گوێرەی ئەوە مامەڵەیان لەگەڵ بابەتەکە کرد و قۆستیانەوە و بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان هێنا. وەک مامەڵەکردنیان بەرامبەر بە گەلی کورد، لەپێناو ئازادیی گەلی فەلەستیندا نییە. بەڵام گەلانی جیهان بە دەربڕینی پشتیوانی بۆ گەلی کورد و فەلەستین نیشانیاندا، کە چیتر نایانەوێت لە ژێر دەسەڵاتداری سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدابن. لەبەر ئەوەی لە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا زیاتر لە هەموان گەلی کورد و فەلەستین رووبەڕووی جینۆساید بوونەوە. تاکێشەی ئەو دوو گەلە چارەسەر نەکرێت، نە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نە جیهان ئازاد نابێت.

لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرپرسیارێتی مێژوویام، بریتیە لەوە ئێمە سیستمی قڕکەر و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بخوڵقێنینەوە و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک زیاتر پەرەپێبدەین. لەو بڕوایەداین کە گەلەکەمان و هەموو گەلانی جیهان ساڵی ٢٠٢٤ بە تەواوەتی دەگۆڕن بۆ ساڵی سەرکەوتن. وەک بزوتنەوەی ئازادیی کورد ئێمە رایدەگەیەنین کە ئێمە هەڵسوکەوت و مامەڵەیەکی بەو جۆرە دەگرینەبەر و بەو بڕوایەوە داوا لە هەموو لایەنگرانی جیهانی ئازاد و دوور لە کۆلۆنیالیزم، بە تایبەتی گەلەکەمان دەکەین کە ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر گوڕ بە تێکۆشان بدەن و سەرکەوتن مسۆگەر بکەن”.