٢ ئاب ٢٠٢٣

کەجەکە: لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان دەکەین

کەجەکە: وەک بزووتنەوەی ئازادیی کورد تا کۆتایی لە تەنیشت خەڵکی شەنگال و کۆمەڵگای ئێزدیدا دەوەستین و لێپرسینەوەی مێژوویی لە ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەین کە ئێزدییەکانیان تووشی ئەم ئازار و مەینەتیە کرد.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەیادی ئەو کۆمەڵکوژییەی داعش لە دژی گەلی ئێزیدی ئەنجامیدا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “جارێکی دیکە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە لەو کۆمەڵکوژییەدا ژیانیان لەدەستداوە، و دووپاتی دەکەینەوە کە بە قووڵی هاوبەشی ئازارەکانی گەلی ئێزیدین. ئێمە بە توڕەیی و ڕقێکی زۆرەوە چەتە فاشیست و کۆمەڵکوژکارانەی داعش کە ئەم کۆمەڵکوژییەیان ئەنجامداوە و ئەوانەشی هاوکارییان کردن شەرمەزار دەکەین “.

لە راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کەجەکەدا ئاماژە بە داواکارییەکانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال کرا و ئەوە خرایەڕوو، “دەبێت مافی گەلی شەنگال بۆ بەڕێوەبەری دیموکراتیک خۆپاراستن، مافی ژیانی ئایینی و کولتوری دەستەبەر بکرێت و بڕیاری لەم جۆرە بدرێت. ئەو گەلانەی جینۆسایدیان بەسەردا هاتووە مافێکی لەو جۆرەیان هەیە و ئەو مافە زۆر رەوایە. وەک مەرجێکی مرۆڤبوون، خاوەن ئەخلاق و ویژدانبوون ئەوەیە کە هەموو کەس خاوەنداری لەوە بکات و پشتیوانی لەو مافە دەرببڕێت گەلی شەنگال دەیەوێت لە ناو یەکپارچەیی عێراق بمێنێتەوە، ئیرادەی دیموکراتیکی خۆی بە بنەما بگرێت و بە فەرمی بناسرێت. تەنیا بە ناسینی ئەو مافە رەوایە ئێمە دەتوانی لە تەنیش گەلانی شەنگالەوە بین و ئێمە دەتوانین لە دژی کۆمەڵکوژی بوەستینەوە.

ئێمە لێپرسینەوەیەکی مێژوویی دەکەین

لە راگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: “بەرلە ٩ ساڵ لە شەنگال لە سەر دەستی داعش لە دژی کۆمەڵگای ئێزدی کۆمەڵکوژیەکی گەورە ئەنجامدرا. لەو کۆمەڵکوژیەدا کە کۆمەڵگای ئێزدی وەک فەرمانی ٧٣یەمین ناودێری دەکات، بە داخەوە بە هەزاران ئێزدی ژیانیان لە دەستدا، بە دیل گیران و ئازاری قورسیان چەشت. جارێکی تە ئەو کەانەی لە کۆمەڵکوژیەکەدا ژیانیان لە دەستداوە بە رێزەوە یاد دەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە ئێمە لە دڵەوە هەست بە ئازاری گەلی ئێزدی دەکەین. ئێمە چەتە فاشیست و کۆمەڵکوژکارەکانی داعشکە ئەم کۆمەڵکوژیەیان ئەنجامدا و ئەوانەشی کە هاوکاری ئەو چەتانەیان کرد بە توڕەییی و رقێکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەین. لەبەردەم مێژوودا جارێکی دیکە دوپاتی دەکەینەوە وەک بزوتنەوەی ئازادیی کورد تا کۆتایی لە تەنیش گەلی شەنگال و کۆمەڵگای ئێزدی دەبین و لێپرسینەوەی مێژوویی لەو کۆمەڵکوژکارانە دەکەین کە ئەو ئازار و مەینەتیەیان بە کۆمەڵگای ئێزدی چەشتووە.

پێوانی ئەخلاقی و ویژدانی جیهان مامەڵەکردنە لەگەڵ شەنگال

کۆمەڵگای ئێزدی کۆمەڵگایەکی لەو جۆرەیە کە لە مێژوودا بەهۆی باوەڕ و ئایینیەوە رووبەڕووی هێرش و کۆمەڵکوژی بووەتەوە. زۆر دژوارە کە مرۆڤ مێژوو و ژیانی کۆمەڵگای ئێزدی کە بە جینۆساید و کۆمەڵکوژیەکاندا تێپەڕبووە بگێڕێتەوە و هۆکار بۆ شرۆڤەکردنی ئەوە بدۆزێتەوە. نەک هەر گێڕانەوە، بەڵکوو زۆر ئەستەمە مرۆڤ هۆکاری ئەوانە بدۆزێتەوە، یان بیر لەو راستیە بکاتەوە. ئەوەی بە سەر کۆمەڵگای ئێزدیدا هاتووە، تەنیا مامەڵەیەک بە ئەقڵیەتێکی قووڵ، تاریک و دڕندانەیە. ئەقڵیەتی تاریکی چەتە فاسیتەکانی داعش کە بە فەرمانی ٧٣یەمین بە سەر گەلی ئێزدییاندا هێنا ئەو راستیە دەخاتە بەرچاو.

چەندین کۆمەڵکوژی بەسەر ئەو کۆمەڵگایەدا هاتووە، چەندین فەرمان بەسەریاندا جێبەجێ کراوە. هەموو مرۆڤایەتی بەرپرسیارێتی مێژوویی بەرامبەر بەو کۆمەڵگایە لە ئەستۆیە. ئەو بەرپرسیارێتیە ئەوەیە کە دەبێت هەلومەرجی بەو جۆرە بڕەخسێنرێت کە کۆمەڵگای ئێزدی جارێکی دیکە بە جینۆسایدا تێپەڕ نەبێت، کۆمەڵگای ئێزدی بتوانێت بە ئایین و کولتوری خۆیەوە بژی و هەلومەرجی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و خۆپاراستنی ساز دەستەبەر بکرێت. ئەگەر ئەوە بکرێت ئەوکاتە بەرامبەر بە جینۆساید هەڵوێستی راست و دروست دێتە کایەوە. لەمرۆشدا پێوانی بەها، راستی، ئەخلاق، ویژدان و دروستی مرۆڤایەتی مامەڵەیە بەگوێرەی ئەوە، نابێت جگە لەوە باس لە هیج بەهایەکی مرۆیی و ویژدانی، دادپەروەری و دیموکراسی بکرێت.

باڵادەستی پەدەکە لە شەنگال درێژەدان بە جینۆسایدە

دەزانرێت کە هێزەکانی دەوڵەتی عێراق و پەدەکە لە بەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعشدا چ هەڵوێستیان نیشاندا و شەنگال لەبەردەم جینۆساید جێهێشت و لە شەنگال کشانەوە. ئەگەر گەریلا لەوێ نەبوایە و دواتر یەپەگە و یەپەژە بەهانای گەلی شەنگالەوە نەچوونایە کۆمەڵکوژیەکە زۆر گەورەتر دەبوو. گەریلا وهێزەکانی رۆژئاوا کە گرێدراوی رێبەر ئاپۆن رێگرییان لە کۆمەڵکوژی گەورەتر کرد. بەڵام ئەوانەی ئەو رۆژە لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی هەڵوێستیان نەبوو، باڵادەستی خۆیان بەسەر شەنگالدا دەسەپێنن و دەیانەوێت بەڕێوەبەریی دیموکراتیک و دامەزراوە خۆپاراستنەکانی گەلی ئێزدی لەناو ببەن. ئەوە سوکایەتی و هەڵەیەکی گەورەیە بەرامبەر گەلی ئێزدی. لەبەردەم مێژوودا پەڵەیەکی گەورەی شەرمەزارییە. ئەو بەڵگەنامەیەی بە ناوی رێکەوتنی ٩ی تشرینی کە لەسەر ناوی دەوڵەتی عێراق لەنێوان حکومەتی کازمی و پەدەکە واژۆکراوە و لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پستیوانی لێدەکرێت، بەڵگەی ئەو سوکایەتی و شەرمەزاریەیە. ئەو پەیمانەی کە پەدەکە لە شەنگال باڵادەست دەکات، بە تەواوەتی دژەدیموکراتیکە و سەپاندنی ئەوە بە واتای درێژەدان بە جینۆسایدی ئێزدییەکانە. جێی داخە کە تێڕوانین و رای گەلی شەنگال و رێکخراوە دیموکراتیکەکانی گەلی شەنگال رەچاو ناکرێت، ئەوانەی گەلی شەنگالیان رووبەڕووی کۆمەڵکوژی کردەوە و لەنێوان خۆیاندا رێککەوتن و ئەوەیان بەسەر شەنگالدا سەپاند. سەپاندن بە سەر گەلی شەنگال و بێ هەڵوێستی لە بەرامبەر ئەو سەپاندنەدا، شەرم و عەیبەیەکە کە لە تاوانی جینۆسایدەکە گەورەترە. دەبێت هەموان لەو باەتەدا هەڵوێستی دروست نیشان بدەن و دەستبەرداری سەپاندن بن بەسەر گەلی شەنگال. بەڵکوو تەنیا پەیمانێک کە گەلی شەنگال لەبەرچاوبگرێت و بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیک و خۆپاراستنی گەلی شەنگال قەبوڵ بکات، دەتوانێت راست و رەوا بێت.

بەرژەوەندی دەوڵەتی عێراق لە سیاسەتی پەدەکە و دەوڵەتی تورکدا نییە

بەرێوەبەری دیموکراتی و داواکارییەکان گەلی شەنگال بۆ خۆپاراستن رەوان. بۆ ئەو گەلانەی لە ژێر مەترسی قڕکردندان و دەیانەوێت بە ئایین و کولتوری خۆیانەوە بژین، خاوەنی بەڕێوەبەری و هێزی پاراستن دیموکراتیک بێت، هیچ شتێکی تر لەو داواکارییانە رەواتر و سروشتیتر بوونی نییە. ئەوە بە گوێرەی یاساکانی عێراقیش و یاسا گەردوونییەکان گونجاوە و پێویستیەکە بۆ ئەوە. دژایەتیکردنی و بە بیانووی جیاجیا رەتکردنەوەی ئەو داواکاریانە ناڕەوایە. ئەوەش بەرامبەر بە گەلێک کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی کراوەتەوە بێ ئەخلاقی گەورەیە. دەبێت دەوڵەتی عێراق دەست لەو هەڵوێستەی ئێستای خۆی بەرامبەر بە سەپاندنی پەدەکە و دەوڵەتی تورک هەڵبگرێت، ئەو سەپاندنانە قەبوڵ نەکات، ئیرادەی گەلی شەنگال بە هەند وەربگرێت و کێشەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکات. بەرژەوەندی دەوڵەتی عێراق لە سیاسەتی پەدەکە و دەوڵەتی تورکدا نییە، بەڵکوو بەرژەوەندی گەلی شەنگال لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنە. دەبێت دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لەسەرووی هەموویانەوە نەتەوەیەکگرتووەکان، پشتیوانی لەو سەپاندنە نەکەن کە رێز لە ئیرادەی گەلی شەنگال ناگرێت. پەدەکە دەیەوێت شەنگلا لە ژێر دەسەڵاتداری ئەودا بێت، ئێزدییەکانیش خزمەتی پێبکەن. لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی تورک خاوەنی ئەقڵیەتێکی دژە کوردە. دەیەوێت جینۆسایدی کوردەکان بگەیەنێتە ئەنجام. ستەمکار و داگیرکەرە. بە زیادکردنی هەژموون و کاریگەری خۆی لە سەر باشووری کوردستان و شەنگال دەیەوێت هەژموون و باڵادەستی خۆی بەسەر عێراقدا بسەپێنێت و سیاسەتی عێراق بەدیل بگرێت.

دەبێت هەموان پشتیوانی لە مافی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی گەلی ئێزدی بکەن

دەوڵەت و رێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش بەرامبەر گەلی شەنگال بەرپرسیارێتیان هەیە. گەلی ئێزدی کۆمەڵگایەکی خاوەن ئایینی رەسەنە. ئەو گەلە لە مێژوودا رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و جینۆساید بووەتەوە. بۆ ئەوەی بە بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیک و هێزەکانی خۆپاراستن، بە ئایین و کولتوری خۆیەوە بژی دەبێت هەموان پشتیوانی لەو گەلە بکەن. پەرلەمان و حکومەتەکانی چەندین وڵات بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان داوەئەو هەڵوێستانە ئەرێنی و بەنرخن. هەروەها دەبێت مافی گەلی شەنگال بۆ بەڕێوەبەری دیموکراتیک، خۆپاراستن، ژیان بە ئایین و کولتوری خۆیانەوە، گەرنت بکرێت و بەو ئاراستەیەدا بڕیار بدرێت. ئەو گەلانەی بە جینۆسایددا تێپەڕبوون خاوەن مافێکی لەو جۆرەن و ئەوە مافێکی زۆر رەوایە. وەک پێویستی مرۆڤبوون، خاوەن ئەخلاق و ویژدان بوون دەبێت هەموان خاوەنداری لەوە بکەن و پشتیوانی لێبکەن. گەلی شەنگال دەیەوێت لە چوارچێوەی یەکپارچەیی عێراقدا بژی، ئیرادە دیموکراتیکی خۆی بە بنەما بگرێت و بە فەرمی بناسرێت. تەنیا بە دانپێدانان بەو مافە رەوایە دەتوانی لە تەنیشت گەلی شەنگالەوە بین و دژی جینۆساید بوەستینەوە”.