١٣ شوبات ٢٠٢٣

کەجەکە: تێکۆشانی ئێمە ڕێگەی نەدا پیلانگێڕییەکە سەربکەوێت

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی رێگری لە سەرکەوتنی پیلانگێڕەکان کرد و ڕاشیگەیاند: “بە بەهێزکردنی تێکۆشان دەتوانین لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکەدا بوەستینەوە”.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە گەلی کوردستان، دۆستانی گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتییەکان کرد، کە ناڕەزایەتی لە دژی پیلانگێڕییەکە زیاتر و بە هێزتر بکەن.

هاوسەرۆکایەتییەکە بانگەوازی بۆ هێزەکانی بەشداربوەکان لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دا ئەوەیە، کە دەستبەرداری ئەو هەڵوێستانەیان بین و پشتیوانی لە سیاسەتی پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کوردانی لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەوە نەکەن.

بەیاننامەکەی هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەمشێوەیەیە:

“پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ٢٤ ساڵی تەواو کرد و چووە ٢٥هەمین ساڵەوە. پیلانگێڕییەکە لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردان ئەنجامدرا. ئێمە هەموو ئەو هێزانە ئیدانە دەکەین، کە لەم پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەدا بەشدار بوون, لە کەسایەتیی هەڤاڵ خالید ئۆرال و ئاینور ئارتان-دا، کە بە دروشمی “ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن” لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئاگریان لە جەستەیان بەردا و بوونە بازنەی ئاگر بە دەوری ڕێبەر دا ئاپۆ، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی دەکەینەوە و سەری رێزیان بۆ دادەنەوێنین و بەڵێن و پەیمانی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە تێکۆشانەکەیان سەربخەین.

ئەو هەڤاڵانە، کە بە دروشمی “ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن” پێشەنگایەتی تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیان کرد، پێشەنگایەتییان بۆ تێگەیشتن و پووچکردنەوەی پیلانگێڕییەکە کرد و تێکۆشانی ئازادییان گەیاندە ئاستێکی نوێ. دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیش خەباتی دژ و بەرەنگاربوونەوە لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجامدرا و گەیشتە ئەم ئاستە.

پلانی گەورە لە پشت پەردەی پیلانگێڕییەکەدا هەبوو

ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە کینیا بە پیلانگێڕییەک ڕفێندرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا. ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ و ڕادەستکردنیان بە تورکیا، لە سەدەی ٢٠دا گەورەترین پیلانگێڕی بوو، کە لە ئاستی نێونەتەوەیدا ئەنجامدرا. ئەمەریکا و ئیسرائیل پیلانگێڕییە نێونەتەوەیەکەیان بەڕێوەبرد، دەوڵەتانی ئەوروپا پشتیوانیان لە پیلانگێڕییەکە کرد و لەلایەن ناتۆوە کاری هەماهەنگی بۆ پیلانگێڕییەکە ئەنجام دەدرا. زۆرێک لە دەوڵەت و هێزەکان ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بەشداری ئەم پیلانگێڕییە بوون، بۆیە پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ نەک تەنها گەورەترین پیلانگێڕیی سەدەی بیستەم بوو، بەڵکو یەکێک لە گەورەترین پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەکانی مێژوو بوو. لە پشت پەردەی پیلانگێڕییەکی وەها بەرفراوانەوە، بێگومان پلانی زۆر گەورە هەبوون.

بۆچی پیلانگێڕییەکی وەها بوو لە دژی ڕێبەری گەلێکی چەوساوە و مەزڵومی وەک کورد ئەنجامدرا، بۆچی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن هێزە بەڕێوەبەرەکانی جیهانەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دوژمنی کوردان کرا؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ خۆی چەندین پیلانی پیس قێزەن ئاشکرا دەکات، کە لەسەر کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایانناوە، پیلانگێڕیی نێونەتەوەی و پلانەکانی پشت پیلانگێڕییەکە بە پرسینی ئەو پرسیارە و وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ڕوون دەبێتەوە.

دەوڵەتی تورک لە پیلانگێڕییەکەدا ڕۆڵی پاسەوانی پێدراوە

ڕێکخستنی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندیی بە سیاسەتەکانی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە پڕۆسەیەکدا ڕوویدا کە ئەمریکا بەنیازبوو دەستوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و بیگرێتە دەستی خۆی. پاشان ئەم دەستێوەردانە ئەنجامدرا، کە پلانی بۆ دانرابوو، ئەوەش ئەم ڕاستییە ئاشکرا دەکات. ئەمریکا ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەی بە بەربەست لەبەردەم سیاسەتەکانیدا دەزانی، بۆیە پێش ئەوەی دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات، خواستی سەرەتا ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بێکاریگەر بکات. بۆیە پیلانگێڕیی نێونەتەوەی وەک بەشێک لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا. ڕۆڵی دەوڵەتی تورک لەو پیلانگێڕییەدا تەنها پاسەوانی بوو. ڕێبەر ئاپۆ خۆی ڕایگەیاندووە، بەهۆی سیاسەتی هێزەکانی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیزم لە دژی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، کە پێداگرییان لە هەڵوێستی ئازادی دا دەکرد، ئەمریکا ئەو بڕیارەی دا و پیلانگێڕییەکەی ئەنجامدا. لە پێشی پێشەوە هێزەکانی ناتۆ و چەندین هێزی تر بە هەوڵ و سەرپەرشتی و رێنمایی ئەمریکا بەشدارییان لە پیلانگێڕییەکەدا کرد.

ڕۆڵی دەوڵەتی تورک وەک ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێداوە، جگە لە پاسەوانی هیچی تر نەبوو. دەوڵەتی تورک لەبەر ئەوە هەڵگری تایبەتمەندی و کارەکتەری دوژمنایەتیکردنی کوردانە، بە مێشکی تۆڵەسەندنەوە لە ڕووداوەکە نزیک بووەتەوە، ڕێبەر ئاپۆ بە ئافراندنی پەکەکە، بە دەستپێکردنی تێکۆشانی ئازادیی کورد، هەبوونی گەلی کوردی سەرلەنوێ ئافراندنەوە و بەو شێوەیە پلانەکانی پاکتاوکردن و سڕینەوەی کوردانی پوچەڵکردەوە.

دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی قڕکەر کە بەو هۆیەوە توڕەبوو، بە سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ و لەناوبردنی پەکەکە ویستی گەلی کورد سەرلەنوێ بخاتەوە قۆناغی لەناوبردن و نکۆڵییەوە و بەم جۆرەش تۆڵەی خۆی لە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بکاتەوە. رێبەر ئاپۆ بە وشیاری و بەرپرسیارێتییەکی باڵاوە جوڵایەوە، بەری بە شەڕی کورد- تورک گرت کە پلانی بۆ دانرابوو، وایکرد کە ئاستی نێونەتەوەیی پیلانگێڕی درکی پێبکرێت، بەمەش رێگری لە هاتنەدی ئامانجەکانی پیلانگێڕی کرد. لەبەر ئەوەی لە رێگەی پیلانگێڕییەوە دەیانویست رێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە بسڕنەوە و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان پاکتاو بکەن. ئەمەش بە واتای دەستپێکردنی شەڕێک بوو لە نێوان کورد و تورکەکان کە بە دەیان ساڵی دەخایاند. دوابەدوای بەئەنجامگەیشتنی پیلانگێڕیی سەرۆکوەزیرانی ئەو کات بوڵنت ئەجەڤیت وتبوو کە تێناگات بۆچی پیلانگێڕییەکە کراوە. ئەو دانپێدانانە بە بەرجستەیی دەریدەخات کە پیلانگێڕییەکە لە لایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەواندا ئەنجامدراوە.

پیلانگێڕی ئامانجەکانی نەهاتنەدی

رێبەر ئاپۆ لە چوارچوەی بڕوا و وەفاداری بۆ ئازادی لە ئیمراڵی پاڕادایمی نوێی خوڵقاند کە پشتی بە ئازادی ژن، دیموکراتیک ئیکۆلۆژی دەبەستێت، بەم جۆرە مانیفیستی تێکۆشانی سەدەی ٢١ی پێشکەش بە گەلان، ژنان و بندەستان کرد و بەواتاترین وەڵامی بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دایەوە. بزوتنەوەکەمان لە سەر بنەمای ئەو پاڕادایمە نوێیەی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی باشتر بەرەو پێشەوە برد و لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوپێشچوونی زۆر گەورەتری ساز کرد. ئەمڕۆ بەتایبەتی گەلانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنان، هەموو گەلانی جیهان، ژن و چەوساوەکان بیرۆکەکانی رێبەر ئاپۆ پەسند دەکەن و خاوەنداری لێدەکەن. کاتێک مرۆڤ لەو ئەنجامانە ورد دەبێتەوە ئەو کاتە دەتوانرێت بوترێت کە ئامانجی ژیانی ئازادی رێبەرایەتی سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە، خۆی گەیاندووەتە گەلان و ژنان لە سەرجەم جیهان و بەم جۆرە پیلانگێری نەگەیشتووەتە ئامانجەکانی.

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەگەر تائێستا نەگەیشتبێتە ئامانجەکانیشی، هێشتا بە تەواوەتی پوچەڵ نەکراوەتەوە و کۆتایی پێنەهاتووە. دەخوازرێت کە کورد جینۆساید بکرێن و پیلانگێڕییەکە بگەیەندرێتە سەرکەوتن. خۆی لە خۆیدا دەخوازرێت کە پیلانگێڕیی سەر رێبەر ئاپۆ بەسەر بخرێت. ئەو پیلانگێڕییەی لە دژی رێبەر ئاپۆ کرا خۆی لە خۆیدا لە دژی گەلی کوردە. سیستمی ئیمراڵی سیستمێکی بەو جۆرەیە کەبۆ ئەوەی پیلانگێڕی بگەیەندرێتە سەرکەوتن دامەزراوە. تا سیستمی بەدیلگرتنی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بەردەوام بێت، ئەو پیلانگێڕییەش بەردەوام دەبێت.

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەم سەردەمەشدا لە لایەن دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەوە بەردەوامە. ئاکەپە لە بنەڕەتدا پارتێکی بەو جۆرەیە کە بۆ ئەوەی خزمەت بە ئامانجەکانی پیلانگێڕیی بکات و جینۆسایدی کوردان بگەیەنێتە ئەنجام دامەزراوە. ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان بەو ئامانجەوە لەسەر دەسەڵات داندران. بەڵام لەبەر ئەوەی ئاکەپە بە تەنیا نەیتوانی پیلانگێرییەکە قوڵ بکاتەوە و بیگەیەنێتە سەرکەوتن، هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە دروست کرا، رژێمێکی فاشیست دامەزرا و سیاسەتەکانی قڕکردنی کوردان باشتر قوڵکرانەوە، هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە، مەهەپە هەموو بۆ سەرخستنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە. هەر بۆیە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە گەورەترین هێزی پیلانگێڕی دوژمنی کوردانە. پوچەڵکردنەوەی تەواوەتی پیلانگێڕیی تەنیا بە روخاندنی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دەستەبەر دەبێت کە هێرسی پیلانگێڕی فاشیستی دوژمنی کوردانە. لە بومەلەرزەکەی ئەم دواییەشدا جارێکیتر ئاشکرابوو کە دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەهەمان کاتدا دوژمنی گەلانیشە. کارەساتی گەرە بە هۆی بومەلەرزەوە روویدا ئەنجامی سیاسەتی بەرتیلخواردن و کۆلۆنیالیستیی دەسەڵاتی فاشیستە.

بێگومان بەو تێکۆشانەی تائێستا کراوە رێگریی لە سەرکەوتنی ئامانجەکانی پیلانگێڕیی کراوە. لەئێستا بەدواوەش بە بەرزکردنەوەی تێکۆشان لە سەر بنەمای شکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەتوانین بەرامبەر بە پیلانگێڕی بوەستینەوە و دەکرێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەڵبوەشێندرێتەوە. لەبەر ئەوەی پیلانگێڕی لە دژی رێبەر ئاپۆ لە ئاستی نێونەتەوەییدابوو، زۆرگرنگە کە خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ و تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیش لە ئاستی نێونەتەوەییدا بێت. گەلی کورد و دۆستانی دەیانەوێت تێکۆشان لە دژی پیلانگێری لە ئاستی جیهانیدا بەرفراوان بێت، لە ساڵیادی ٢٥ەمیندا سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی بڕوخێنن، ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن و بەم جۆرە پیلانگێڕییەکە بە تەواوەتی پوچەڵ بکەنەوە و کۆتایی پێبهێنن. لە سەر ئەو بنەمایە ئێمە بانگەواز لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، دۆستانی گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان دەکەین کە ناڕەزایەتی لەبەرامبەر پیلانگێڕی بە بەهێزتر نیشان بدەن و تێکۆشان بەهێزتر بکەن. ئێمە داوا لە هێزە نێونەتەوەییەکان کە دەست لەو هەڵوێستەی خۆیان بەردەن، پشتیوانی لە سیاسەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بۆ جینۆسایدکردنی کوردان نەکەن”.