١٤ شوبات ٢٠٢٣

کەجەکە: تا لەناوبردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی گوڕ بە بەرخودان دەدەین

دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە گەلی کورد و دۆستانی کرد کە تا لەناوبردنی پیلانگێریی نێونەتەوەیی گوڕ بە بەرخودان بدەن.

لە راگەیەندراوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکەدا سەرەتا شەهیدانی ‘ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن’ بە بیرهێنراونەتەوە کە بۆ رێگریی لە پیلانگێڕی ئاگریان لە جەستەیان بەردا و هێزە کانی پیلانگێرییان شەرمەزار کرد.

دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە سیستمی گۆشەگیری توندکراویشی لە ئیمراڵی هەڵسەنگاند و رایگەیاند کە ئەوەی لە ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت سیستمێکی قڕکردن و جینۆسایدە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “وەک گەلی کورد، دۆستان، هاورێیان و جەنگاوەرانی ئەم گەلە، دەبێت باش تێبگەین کە رێبەرایەتی لە بەرامبەر سیستمی جینۆساید و ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە بەرامبەر سیستمی تابوت و دۆخی بەدیلگرتنی ٢٤ ساڵە، بە شەو و رۆژ چۆن خۆڕاگری دەکات، لە ناو بەرخودانێکی چۆندایە. دەبێت ئێمە هەوڵەکانی خۆمان گەورەتر و قوڵتر بکەین.

لە راگەیەندراوەکەدا بەم جۆرە هاتووە:

“هێرشێکی قڕکردن و پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، ٢٤ ساڵی پڕکردەوە و پێدەنێتە ٢٥ەمین ساڵەوە. ئێمە ئەو هێزە پیلانگێڕانە هەر هەموویان کە پلانیان بۆ داڕشت، پێشەنگیان کرد تیایدا بەشداربوون، جارێکیتر بە توڕەییەکی گەورەوە شەرمەزار دەکەین.

ئێمە رێبەر ئاپۆ کە ٢٤ ساڵە لە هەلومەرجی تابوت ئاسای ئیمراڵیدا بە دیل گیراوە و بەرخودانەکەی سڵاو دەکەین. شەهیدانی فیدایی خۆمان کە بە دروشمی ‘ ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن’ بۆ ئەوەی رێگریی لە ئامانجە مەترسیدارەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بکەن ئاگریان لە جەستەیان بەردا، لە کەسایەتی خالید ئۆرال، سەلامەت مەنتاش، ئاینور ئارتان، ڤیان جاف، ئومید ئاجار، زولفوک گەزەر، زەهرا ساغڵەم، وەیسی تاش و محەمەد ئاکار بە بیردەهێنینەوە. ئێمە بە رێز و پێزانینەوە بەژنی خۆمان لەبەردەم یادی ئەوان دادەنەوێنین.

رێبەر ئاپۆ خۆی کردووەتە ئیرادەیەکی بەرخودان

هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات هێرشێکی جینۆسایدی سەد ساڵەیە کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدراوە. هێرشێکی جینۆسایدە کە بە سەرکوتی راپەڕینی شێخ سەعید دەستیپێکرد و بە لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ ویستیان بیگەیەننە ئەنجامی کۆتایی. ئامانجی سەرەتایی ئەو هێرشە لەگەڵ لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی پەکەکە، بێ پێشەنگ کردنی گەلی کورد، قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کورد بوو. بە هەڵوێستی خۆڕاگرانەی رێبەر ئاپۆ، بزوتنەوە و گەلە وڵاتپارێزەکەمان، ئەو ئامانجە سەرەتاییەی پیلانگێری دەستەبەر نەبوو. لەبەر ئەوەی ئەو ئامانجە سەرەتاییە پێکنەهات، هەمان هێزە پیلانگێڕەکان ئەمجارەیان ویستیان رێبەر ئاپۆ لە تابوتی ئیمراڵی کە ژووری تاکەکەسی پێدەوترێت سزا بدەن و بە شێوەی هەتاهەتایی تەمەنی لە ئەشکەنجەدا بێت. بە وتنی ‘ خۆی لە خۆیدا ناتوانێت رۆژێک بەرگە بگرێت و خۆی دەدات بەدەستەوە’ بەردەوام لە چاوەڕوانیدا مانەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆخی رێبەر ئاپۆ بووە بناغەیەک کە کاریگەری لەسەر ئایندەی گەلی کورد، کۆمەڵگای تورکیا و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. لە پەیوەندییەکانی کورد-تورکدا پێوانە و کۆڵەکەی یەکلاکەرەوەیە. رێبەر ئاپۆ بە گوێرەی ئەو بەرپرسیارێتییەی خۆی، لە دژی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی گۆڕیوە بۆ ئیرادەیەکی بەردەوامی بەرخودان. لەبەر ئەوەی هەناسەی رێبەر ئاپۆ بۆ کوردان وەک هۆکاری مان و نەمان دەبینرێت. رێبەر ئاپۆ بەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەوە مامەڵەی کرد، رێبازێکی نوێی بەرخودانی ئافراند، کە لە مێژوودا بە کەمی بینراون. لە ناو هەلومەرجی تابوتی ئیمراڵیدا لە کەسایەتی خۆیدا شۆڕشێکی مێشک و هزری سازکرد، وایکرد کە ئەو شۆڕشە مێشکییە کاریگەری بکاتە سەر تەواوی بزوتنەوە و گەلی کوردستان. هەلومەرجی تابوتی ئیمراڵی گۆری بۆ بارەگایەکی هزر، یاخود بە دەربڕینی رۆژانە گۆری بۆ ئەکادیمیایەک. لە کەسایەتی کۆمەڵگای کورددا بە دوای چارە و چارەسەری کێشەی هەزارساڵەدا گەڕا. بۆ کێشە کۆمەڵایەتیەکان کە ئێستا بوونەتە قەیرانی سیستم، چارەسەری ئاڵترناتیڤی کرداری ئافراند. لەبەرامبەر تەنگەزاری سیستمی سەرمایەداریدا، چارەسەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی هێنایە ئاراوە، کە دەتوانێت لە سەدا ٩٠ی کێسەکانی مرۆڤایەتی چارەسەر بکات. چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە ئازادی ژن بە بنەما دەگرێت، بە هەموو وردەکارییەکانەوە دەستنیشانی کرد. کورد لەگەڵ گەلان خوشک و برایانە لەسەر ئەو بنەمایە خۆیان بە رێکخستن دەکەن، هەوڵ دەدەن سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکی خۆیان بە پێشەنگایەتی ژنان دابمەزرێنن و بۆ ئەوەش تێدەکۆشن. هەروەها ئامۆژگاری لە مرۆڤایەتی پێشکەوتوو دەکەن کە گوێ بگرن بۆ سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ، کە بۆ کێشە بنچینەییە کۆمەڵایەتییەکانیان دەتوانێت ببێتە رێگەی سەرەکی چارەسەری. گەورەترین رێگای بەرخودان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، دەزانن کە بە چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەبێت.

سڵاو لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەکەین

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بنچینەییترین هێزی ئیرادەیە کە لە بەرامبەر هێرشەکانی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بێپسانەوە تێکۆشان. هێزی بنچینەیی پێشەنگە کە لە هەر قۆناغێکدا هێرشی قڕکردن و پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدا نەیانهێشت کە بگاتە ئامانجەکانی خۆی و ئەوەی ئامانجە چەپەڵەکانی بێنەدی. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خاکی کوردستان و گەلی کورد لە هەموو ساتێک و لە هەموو هەلومەرجێکدا دەپارێزن و تا ئێستا رێگرییان لە قڕکردنی گەلی کورد گرتووە کە گەورەترین ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتە. هەربۆیە تێکۆشانی خۆیان بە ئامانج، خواست و بڕیارداری گەورە درێژە پێدەدەن. گەریلاکانی ئازادی کوردستان نەک هەر بۆ گەلی کورد، لە کەسایەتی گەلی کورددا بەهاکانی دیموکراسی و ئازادی گەلانی خوشک و برا، مرۆڤایەتی لە تەواوی جیهانیان تائێستا پاراستووە و بەردەوامیش دەبن لە سەر ئەو پاراستنە. هەر بۆیە تەنیا تێکۆشانێکی هەرێمی نییە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا تێکۆشانێکی گەردونییە. گەریلاکانی ئازادی هاوین و زستان لە هەموو هەلومەرجێکی دژواردا لە بەرامبەر سوپای چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کۆلۆنیالیست کە هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی شەڕی و چەکی قەدەغەی بەدەستەوەیە، درێژە بە بەرخودان دەدەن. بەرخودانی گەریلاکان لە بەرامبەر سوپای چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری کۆلۆنیالیست، لە هەمان کاتدا لە دژی سیاسەتی جینۆساید و پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە، گەورەترین بەرخودانە. بە بەرخودانی شکۆدار لە زاپ، کە ئێستاش بەڕێوەدەبرێت، گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکۆشانی لەناوبردنی سیاسەتی قڕکردن و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە باڵاترین ئاستدا بەڕێوەدەبەن. هەربۆیە لە دڵ و گیانەوە سڵاو لەو چالاکییانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکەین.