١٠ ڕەنگە ٢٠٢٣

کەجەکە: پارتی و پاراستن لە چارەنووسی عەزیمە ئارسون بەرپرسیارن

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کەجەکە داوای لە وڵاتپارێزانی کورد لە دەرەوەی وڵات کرد دەنگی خۆیان بەکاربهێنن و دەنگ بدەن.

کەجەکە لەبارەی عەزیمە ئارسون، کە نەخۆشیی قورسی هەیە و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە ڕایگەیاند، “پارتی (پەدەکە) و پاراستنی لە چارەنووسی هەڤاڵمان عەزیمە ئارسون بەرپرسیارن”. کەجەکە داوا دەکات، ڕادەستی دەوڵەتی تورک نەکرێت.

کەجەکە لەبارەی عەزیمە ئارسون، کە نەخۆشیی قورسی هەیە و لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکراوە ڕایگەیاند، “پارتی (پەدەکە) و پاراستنی لە چارەنووسی هەڤاڵمان عەزیمە ئارسون بەرپرسیارن”. کەجەکە داوا دەکات، ڕادەستی دەوڵەتی تورک نەکرێت.

ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لەوبارەیەوە:

“ئێمە لە سەردەمێکی مێژوویی گرنگداین، کە فاشیزمی ئەردۆغان لە لێواری شکست و ڕووخاندایە. ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە تاوانی کۆمەڵکوژی دژ بە گەلەکەمان ئەنجام داوە، لەگەڵ دوژمنانی کورد و هەموو نۆکەرەکانی خۆیدا تاوەکو دوا ساتیش هێرش دەکات. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی ڕژێمی فاشیستیی گەیاندووەتە لێواری داڕمان و ڕووخان.

لە ناو گێژاو و قەیرانێکی لەو شێوەیەدا، ئەندامێکی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان، هەڤاڵ عەزیمە ئارسون، کە نەخۆشیی قورسی هەیە، لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکرا. هەڤاڵمان عەزیمە، کە هەوڵی دەدا بۆ چارەسەر بچێتە دەرەوەی وڵات، لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیرا و دەستگیرکرا. بە خێرایی لەلایەن (پەدەکە) و پاراستنەوە ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. زانیاریی ئەوە بڵاودەکرێنەوە، کە دەوترێت، ئەو هەڤاڵەمان، کە دەستگیرکراوە لەلایەن پاراستنەوە ڕفێندراوە و ڕادەستی میتی دەوڵەتی تورک کراوە. لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراومان نییە، بەڵام زانیاریی پشتڕاستکراو و دڵنیاکراو ئەوەیە، کە هەڤاڵمان عەزیمە لەلایەن پاراستنەوە ڕفێندراوە، بەبێ ئەوەی تۆمارێکی بۆ دروستکرابێت. بۆیە مەترسیی ئەوە هەیە، کە ئەو هەڤاڵەمان، کە نەخۆشیی قورسی دڵی هەیە ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکرێت.

شەرمەزارییەکی گەورەیە، کە پارتی (پەدەکە) بەم شێوەیە ژنێکی شۆڕشگێڕی کورد دەڕفێنێت و هەوڵ دەدات بۆ پەیوەندییە پیسەکانی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دا بەکاری بهێنێت. پارتی (پەدەکە) و پاراستن له چارەنووسی هەڤاڵمان عەزیمە ئارسون به رپرسیارن.

لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە ڕای گشتیی کوردستان و هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی هەڤاڵمان عەزیمە ئارسون دەستبەکار ببن و دەست بە جموجوڵ بکەن و ڕێگە نەدەن ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکرێت، کە ئەوە دەبێتە پشتیوانیی پارتی (پەدەکە) بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەردۆغانی فاشیست.”