٢٠ ڕەنگە ٢٠٢٣

کەجەکە: بانگەوازی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین کە پشتگیری لە مەخمور بکەن

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی فاشیستی تورک و پەدەکەی هاوکاری، لە پشت هێرشەکەی سەر مەخمورەوەن و بانگەوازی لە هەموو گەلی کوردستان کرد کە پشتگیری لە مەخمور بکەن.

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور بڵاوکردەوە و وتی، حکومەتی عێراق لەدژی خەڵکی مەخمور کە لەدژی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدان دەکات، دەیەوێت لە رێگەی زۆردەستیەوە بڕیارەکانی جێبەجێ بکات.

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەی خستەڕوو کە لە پشت ئەو هێرشانەی سوپای عێراقەوە، دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارەکەی پەدەکە هەن و وتی، ” دەوڵەتی کۆماری تورکیا کە باشوری کوردستان بست بە بست داگیر دەکات، پلانی فراوانکردنی سنورەکانی خۆی هەیە لە موسڵەوە و تاوەکو کەرکوک. بەم هۆیەوە، هەرچیەکی لە دەست دێت دەیکات، هەموو هەلێکیش بەکار دەهێنێت. بەم ئامانجە، لەدژی گەلەکەمان کە لە شەنگال، مەخمور و دەڤەرەکانی دیکە دەژین، بە شێوەیەکی سیستماتیک، تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، بێڕێزی بە سەروەری باشوری کوردستان و عێراق دەکات.

دەیانەوێت خەڵکی مەخمور کە لەبەرامبەر دەوڵەتی تورک سەری دانانەوێنێت، تەسلیم بکەن

گەلەکەمان کە لە مەخمور دەژی، لەبەرئەوەی کە سەری لەبەرامبەر دەوڵەتی فاشیستی تورک دانانەوێنێت و سازش لەسەر کوردایەتی خۆی ناکات، لەسەر خاکەکەی پەنابەر بووە. بە سەپاندن و گەمارۆکان هەوڵ دەدەن گەلەکەمان کە تەسلیمی دەوڵەتی تورک نابێت، تەسلیم بکەن.

پێویستە حکومەتی عێراق دەست لەم هەڵوێستەی هەڵگریت

کامپی مەخمور لەژێر پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراقدایە. دەوڵەتی تورک گەلەکەمان لە کامپەکە، هەموو کاتێک دەکاتە ئامانج. بە کاردانەوەی کەمی نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق، دەوڵەتی تورک زیاتر بوێر دەبێت. نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتی عێراق، بەرپرسیاری پاراستنی ئاسایشی و چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلەکەمانن لە مەخمور. ئەم رووداوانەی ئەمڕۆ لە مەخمور روودەدەن، نیشانەی ئەوەیە کە ئەو لایەنانە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ ناکەن، دەیانەوێت ئەم ناچارەسەریە بە تاوانی قورستر پەردەپۆش بکەن. لەدژی گەلی مەدەنیمان کە بەهۆی فشاری دەوڵەتی نەژادپەرست و فاشیستی تورکەوە پەنابەر بووە، چەک بەکارهێنراون بۆ ئەوەی ئیرادەیان گەمارۆ بدەن. بێگۆمان ئەم هێرش و کردەوانە جێگەیان لەنێو مافەکانی مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایەتیدا نابێتەوە. بەم جۆرە رێبازانە هەم هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهاتووە و هەم دەیانەوێت درێژە بە دۆخەکە بدەن. دیارە کە بە چەک و زۆردەستی کێشە مرۆڤاییەکان زیاتر دەبن. بۆیەش، بانگەوازیمان لە حکومەتی عێراق ئەوەیە کە دەست لە بەکارهێنانی توندوتیژی لەدژی گەلی مەخمورمان هەڵبگرن کە بۆ شکۆمەندی خۆیان دەژین و دەست بە دیالۆگ بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ لایەنەکان بدات.

بانگەوازی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەم کامپە لەژێر پاراستنی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە. نابێت نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم توندوتیژیە لەدژی خەڵکی مەخمور نەبینێت. بەم بێدەنگیە نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێتە هاوبەشی توندوتیژیەکە. ئەگەر وەها نەبێت، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان بە زوترین کات دەست بە جووڵە بکات و بەرپرسیاری خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە جێبەجێ بکات.

ئەنجامدانی توندوتیژی دژی خەڵکی مەخمور، خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکات کە دەیەوێت کوردستان و عێراق داگیر بکات. بەگوێرەی زانیاریەکانمان، دەوڵەتی عێراق کە پێویستە دەست لەم سیاسەتەی نەچارەسەری هەڵبگریت، دەیەوێت لە رێگەی بەکارهێنانی هێزێکی گەورەتری سەربازی هێرش بکاتە سەر خەڵکی مەخمور. هیوادارین ئەم زانیاریانە راست نەبێت. رێگە راستەکە ئەوەیە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، شاندێک لە بەرپرسان سەردانی مەخمور بکات و لەگەڵ خەڵکی مەخمور کۆبێتەوە. هیوادارین کە عێراق دەست لەم هەڵوێستە هەڵبگرێت کە رێگەی بۆ تووڕەبوونی کۆمەڵگا کردووەتەوە و بە دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکات.

بەم بۆنەیەوە، بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان ئەوەیە کە لەگەڵ پارت و هێزەکانی مەخموربن، رێگە لە دۆخە نەخوازراوەکان بگرن و پلانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە پووچەڵ بکەنەوە.”