٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

کەجەکە دژی هێرشەکانی قڕکردن بانگەوازدەکات بۆ ئەنجامدانی چالاکی

کەجەکە ئاماژەی بەوە کرد، گرێدانەوەی هێرشەکانی قڕکردن بە چالاکییەکەی ئەنقەرەوەوە، چەواشەکارییە. کەجەکە ڕایگەیاند، دەوڵەت و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بە پشتگیری دەوڵەتی تورک دەبنە هاوبەشی سیاسەتی قڕکردنی کوردان و بانگەوازی لە گەل کرد چالاکی ئەنجام بدەن.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پەیوەست بە هێرشەکانی قڕکردنی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەم جۆرەیە:

“ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەندامانی دەسەڵاتی فاشیست بەتایبەت پێشڕەوی فاشیست تەیب ئەردۆگان هەڕەشەی هێرش و کۆمەڵکوژی لە ڕۆژئاوا دەکەن. لەمڕۆوە هێرشی بەرفراوان لە دژی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدرێت. ئەم هێرشانە نەک تەنها گەل، بەڵکو سیستەمی ژیانی جڤاکیشی کردە ئامانج. لەو هێرشانەدا زۆر کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، زۆرێک لە بەنداو و دامەزراوە و کارگەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران. ئەم هێرشە نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورک بە توندی شەرمەزار دەکەین. پێویستە هەموو لایەک ئەم هێرشانە شەرمەزار بکەن و هەڵوێستیان هەبێت. ئەم هێرشە قڕکردنێکی ئاشکرا و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. مرۆڤ لە بەرامبەر تاوانێکی لەو شێوەیەدا ناتوانن بێدەنگ بن، نابێت ڕێگەی پێبدرێت.

ئەردۆغان بە دوژمنایەتی کوردان ژەهراوی بووە

دوژمنایەتی بەرامبەر کوردان لەلایەن دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە گەیشتە ڕەوش و ئاستێکی تر. بەم زیهنیەتەوە دەڕوانێتە جیهان، لە هەر شوێنێک پێشکەوتن هەبێت بەناوی کوردایەتییەوە هێرش دەکات، هەوڵی هێرشکردن و لەناوبردنی هەموو شتێک دەدات کە ناوی کوردایەتی هەڵبگرێت. لەبەر ئەم هۆکارە گوێ ناداتە هیچ سنوور و ڕێسا و یاسایەک. بێگومان ئەم دەوڵەتە نەخۆشە. تەیب ئەردۆغان بەهۆی دوژمنایەتی کوردەوە ژەهراوی بووە و ئەم هێرشە لە دەرزی لێدانی ئەم ژەهرە زیاتر نییە. لەبەرئەوەی سیاسەتی دیموکراتیک و ڕای گشتی لە تورکیا لەژێر فشارێکی زۆردایە، ئەو ڕۆشنبیر و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووسانەی ڕەخنە لە هەڵەکان دەگرن و ڕاستی ئاشکرا دەکەن، دەستبەسەر دەکرێن و بێدەنگ دەکرێن. زیهنیەت و سیاسەتەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە پشت بە هیچ لۆژیکێک نابەستێت، وەک شتێکی ڕاست، دەخرێنە پێش جڤاکی تورکیا. هەرکەسێک بیەوێت بڵێت وا نییە، دەمودەست سەرکوت دەکرێت و دەستبەسەر دەکرێت و کپ دەکرێت، هەروەها ئەو کەسانەی کە حەوت ڕۆژ و بیست و چوار کاتژمێر خەبات شەڕ دەکەن و پەسنی سیاسەتی فاشیستی دەکەن و بە ڕەوای دەزانن، لەبەردەم بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان دەردەکەون و وتار دەدەن . بەم شێوەیە وا بیردەکەنەوە کە دەتوانن بەم شێوەیە ڕاستی فاشیزم لای جڤاک پەسەند بکەن و سیستەمێکی چەوساندنەوە لەسەر بنەمای درۆ بنیات بنێن. بەڵام وەک دەبینرێت بەو چالاکییەی لە ئەنقەرە ڕوویدا، درۆی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە و ئەوانەی هەوڵیاندا لە ڕێگەی شەڕی ٢٤ کاتژمێرییەوە فاشیزم بەسەر جڤاکدا تورکیادا بسەپێنن، ڕووی ڕاستەقینەیان دەرکەوت. چونکە ئەم چالاکییە ئەو فەرمانەی لەسەر بناغەی درۆ بنیاتنرابوو، سڕییەوە، کاردانەوەکە زۆر بوو. لە ڕاستیدا شەڕەکە تەنانەت بۆ یەک چرکەش نەوەستا. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ئەم شەڕە دەسەپێنێت. ئەوەی دەڵێ هەموو شتێک بە شەڕ چارەسەر دەبێت، دەوڵەتی تورکە. ئەوانەن شانازی بەوە دەکەن کە ڕۆژانە چەند کورد دەکوژن. گەلی کورد لە بەرامبەر قڕکردن خۆی دەپارێزێت و بەرخۆدان دەکات. گەلی کورد ملکەچی فاشیزم و قڕکردن و ستەم نابێت. لە هەموو هەلومەرجێکدا بەرخۆدان دەکات و هەبوونی خۆی دەپارێزێت.

گرێدانەوەی بە چالاکییەکەی ئەنقەرە، چەواشەکارییە

ڕوونکردنەوەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بە چالاکییەکەی ئەنقەرە، چەواشەکاری و پاساوێکە. حکومەتی تورک بە کۆمەڵکوژی و کۆچبەرکردنی کورد بڕیاری داگیرکردنی ڕۆژئاوای داوە. دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ئەم بڕیارەیان داوە. ئەمە ڕاستییەکەیە، لەوە زیاتر هەموو درۆیە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێشڕەوی فاشیستەکان تەیب ئەردۆگان بە ڕوونی ئەمەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە داگیرکردنی ڕۆژئاوا بابەتی ئامادەکاری و کات و هەلومەرجە. بۆیە هێرشەکان بەشێکن لە قڕکردنی کورد. پێویستە هەم گەلی کورد و هەم ڕای گشتی ئەم ڕاستییە باش بزانن. لە بەرامبەر ئەم ڕاستییەدا، نزیکایەتیی کەس و ڕەچاونەکردنی ئەم شتە قبووڵ ناکرێت.

مەبنە هاوبەشی سیاسەتی قڕکردنی کوردان

ئاشکرایە جیهان بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد تاقی دەکرێتەوە. مرۆڤ چەند ڕاستگۆ و ویژدان بێت، ئەوە بە هەڵوێستی بەرامبەر بەم ڕاستییە دیاری دەکرێت و پەیوەستە بە دادپەروەرییەوە. تا ئێستا هیچ دامەزراوە و دەوڵەتێکی نێونەتەوەیی فەرمی، بەتایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی دژی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک نەگرتووە و هەڵوێستی جددی وەرنەگرتووە. بە پێچەوانەوە، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پشتیوانیان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک کردووە. دەوڵەتی تورک بەم پشتیوانیە ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات و سیاسەتی قڕکردنی کوردان جێبەجێ دەکات. جارێکی تر بانگەواز لە دامەزراوە و دەوڵەتە نێونەتەوەییەکان و بە تایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، پشتیوانی لەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک نەکەن و هەڵوێستی ڕوون لە بەرامبەر ئەو هێرشانە نیشان بدەن. نە نەتەوە یەکگرتووەکان، نە ناتۆ، نە هیچ دەوڵەت و دامەزراوەیەک نابێت پاڵپشتی دەوڵەتی تورک بکەن و ببنە هاوبەشی سیاسەتی قڕکردنی کوردان.

پێویستە هەڵوێستی مەزنتر پیشان بدرێت

بانگەواز لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و هەموو هێزە دیموکراتیکەکانی جیهان دەکەین؛ پێویستە بەپەلە هەڵوێستێکی مەزنتر پیشان بدرێت لە بەرامبەر هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک. فاشیزم ته نیا له ڕێگەی ڕێکخستن و چالاکیی دیموکراتیکەوە دەوەستێت و سنووردار دەکرێت و لەوناببرێت. وەک دەبینرێت، جیهان لە دەوڵەتەکان پێکهاتووە؛ ئەمەش ئیمتیاز دەدات بە دەوڵەتی تورک، لە بەرامبەر کارەکانی بێدەنگ دەبێت، پشتیوانی ئەم قڕکردنە دەکات. وەک جیهانێکی دیموکراتیک و ڕای گشتی ناتوانین ئەمە قبوڵ بکەین. پێویستە بە هەڵوێستێکی توند فشاری سیاسی بخەینە سەر دەوڵەت و دامەزراوەکان و ناچاریان بکەین دەستبەرداری ئەم هەڵوێستەیان ببن. ئەم نزیکایەتییە لە دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکان قبووڵ ناکرێت. لەسەر ئەم بناغەیە پێویستە گەلەکەمان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات و لە هەر شوێنێک بێت، پێویستە هەستێتە سەر پێ و ناڕەزایەتی توند دژی هێرشەکان نیشان بدات. پێویستە گەل، ژنان، گەنجان، هێزە دیموکراتیکەکان و هەموو دۆستان دەست بە چالاکی بکەن بۆ پشتیوانیکردنی گەلی کورد”.