٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

کەجەکە: دەبێت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کۆتایی پێبهێندرێت

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند: “ئێمە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەکەین. بۆ کۆتاییهێنان بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، دەبێت گەلی کوردستان و دۆستانی گوڕ بە تێکۆشان بدەن”.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەستنیشانی کرد کە بە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی زانابوونی ئازادی زیاتر بەرەوپێشچووە و تێکۆشانی گەلی کورد بە جیهانی بووە و رایگەیاند: “ئیتر ئەوەی لێرە بەدواوە دەبێت بکرێت، شکاندنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و کۆتاییهێنانە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی”.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) سەبارەت بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە پێدەنێتە ٢٦ەمین ساڵیادیەوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

“٢٥ ساڵ بەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی رێبەر ئاپۆ، تێپەڕبوو. ئێمە جارێکی دیکە بەوپەڕی نەفرەت و توڕەییەوە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە بە ئامانجی جینۆسایدی کوردان ئەنجامدراوە و هەموو ئەو هێزانەی کە لە پیلانگێڕییەکەدا بەشداربوون شەرمەزار دەکەین. ئێمە هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی کە بە پێشەنگایەتی هاورێ خالید ئۆراڵ و ئاینور ئارتان بە دروشمی ‘ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن’ بە دەوری رێبەر ئاپۆوە ئاڵقەیەک لە ئاگریان سازکرد، بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە. رەنج و ماندووبوون و یادی شەهیدان مەشخەڵێکە کە رێگەمان رۆشن دەکاتەوە. ئێمە لە رێگەدا کە ئەوان رووناکی دەکەنەوە رێدەکەین و بەرەو پێشەوە دەچین. بەم بۆنەوە ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن تێکۆشان و سەرکەوتن بە شەهیدان دەدەین.

لە دژی پیلانگێڕیی ئێمە لەناو تێکۆشانێکی بێ پسانەوەداین

وەک گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی ماوەی ٢٥ ساڵە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئێمە بە رێگەی تێکۆشەرانی ‘ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن’ دەڕۆین و لە دژی پیلانگێڕیی لە ناو تێکۆشانی بێ پسانەوەدان. گەلی کوردستان زوو هەستی پێکرد کە پیلانگێڕیی لە دژی رێبەر ئاپۆ لە دژی ئەوان ئەنجام دراوە و لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ لە بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هەڵوێستی توندی گرتووەتەبەر و خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکات. ئەم هەڵوێست و پشتیوانیەی گەلی کورد ئەمڕۆ بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە؛ گەل، ژنان، گەنجان و هەموو چەوساوەکان پشتیوانی لێدەکەن. وەک بزوتنەوەی ئازادیی کورد ئێمە جارێکی دیکە لە ساڵیادی ٢٥ەمینیدا پیلانگێڕیی و هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار دەکەین و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کە ٢٥ ساڵە لە دژی پیلانگێڕیی لەناو تێکۆشان و چالاکی بێ پسانەوەدان و خۆڕاگری دەکەن و بە دڵسۆزی بۆ رێبەر ئاپۆ، پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییان بۆ خۆیان کردووەتە ئامانجی سەرەکی، پیرۆزباییان لێدەکەین. هەروەها ئێمە سوپاس و سڵاوی خۆمان ئاراستەی هەموو کەس، گەل، ژنان، گەنجان، دۆستان و هەموو هێزەکانی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەین کە لە دژی پیلانگێڕیی هەڵوێستیان نیشانداوە و پشتیوانی لە گەلی کوردستان دەکەن.

دەبێت مرۆڤ زیاتر لە راستی پیلانگێڕیی تێبگات

بۆ ئەوەی لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی گەلی کورد بە تەواوەتی پوچەڵبکرێتەوە، پێویستی بە تێگەیشتنە لە راستی پیلانگێڕی و هۆکارەکانی ئەو پیلانگێڕییە. لەبەر ئەوەی بەتایبەتی ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر هێز بەشدارییان لە پیلانگێڕییەکەدا کرد. نەک هەر بەشداربوون، پیلانگێڕییەکەیان بەو جۆرە داڕشت و جێبەیان کرد. لەبەر ئەوە پیلانگێڕی لە سەرئاستی نێونەتەوەیی ئەنجامدرا و لەو ئاستەدا ئەنجامەکانی دەرکەوتن. بێگومان قۆناغی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی سەپاندنی دەوڵەتی تورکدا پێکهات. دەوڵەتی تورک لە ژێر کارتێکەری ئەقڵیەتی ئانتی-کورددا، بە ئامانجی سەرکوتکردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و جینۆسایدی کوردان، جوڵایەوە. بۆ ئەوەش گوشاری خستە سەر هەموو کەس کە پشتیوانی لێبکەن لە سیاسەتی لەناوبردنی کوردان. زۆر هێزیش بۆ ئەوەی سوود لەو هەڵوێستەی دەوڵەتی تورک وەربگرن، پشتیوانیان لەو هەڵوێستانەی دژی کورد و رێبەر ئاپۆ کرد. وەک دەزانرێت لەو سەردەمەدا دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکی لە بەرامبەر سوریا نیشاندا و بە ئاشکرا گرتیەبەر. هەڵبەت دەوڵەتی تورک بە گوێرەی ئەو پشتیوانیەی لە ئەمریکا و ئیسرائیل وەریگرتبوو ئەو هەڵوێستەی نیشاندا و هەڕەشەی لە سوریا کرد. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ دەیزانی کە شەڕێکی بەو جۆرە بە ئامانجی هێنانەدی پلانەکانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەوەی بەر بە قۆناغێکی لەو جۆرە بگرێت، بریاری چوونە دەرەوە لە سوریایدا و لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە سوریا چووە دەرەوە. کاتێک رێبەر ئاپۆ بڕیاری چوونە دەرەوە لە سوریای دا، لە هەمان کاتدا ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی کوردیش پەڕیەوە بۆ پلاتفۆڕمێکی سیاسی و بۆ ئەوەش رۆیشتن بەرەو ئەوروپای بە گونجاو زانی. رێبەر ئاپۆ بیری دەکردەوە کە لە ئەوروپا خەباتی بەو جۆرە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت و بۆ چارەسەری سیاسی دیموکراتیانەی پرسی کورد دەتوانرێت پشتیوانی بەدەستبهێنرێت. بەڵام بەداخەوە ئەمریکا و ئیسرائیل پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییان هێنایە کایەوە و بەریان بە قۆناغێکی لەو جۆرە گرت. وەک دەزانرێت ئەو قۆناغە بە جێبەجێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی گەیشتە ئەنجام.

ئەو هێزانەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان داڕست و بەڕێوەیان برد، ئەمریکا و ئیسرائیل بوون. لەبەر ئەوەی هێڵی رێبەر ئاپۆ لە لەمپەرە لە بەردەم پلانەکانی ئەمریکا کە دەیەوێت بە رێگەی کوردان جێبەجێی بکات و هەروەها لە دژی سیستمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لە سەر بنەمای ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیلە، ئەمریکا و ئیسرائیل پلانێکی لەم چەشنەیان ساز کرد و بە دەستی ناتۆ ئەو پلانە بەڕێوەبرا.

وەک دەزانرێت لەگەڵ رووخانی سۆڤیەت و کۆتاییهاتن بە سیستمی جیهانی، جیهان گەیشتە ئاستێک کە چیتر لە رێگەی هاوکێشە و هاوسەنگیەکانی رابردووەوە بەڕێووەناچێت. لە ئەنجامدا ئەمریکا لە سەر ناوی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پلانی بە ناوی سیستمی نوێی جیهان داڕشت و بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە گوێریە هەلومەرجی گۆڕانکاری نوێ شێوەی پێبدرێت و لە چوارچێوەی ئەم پلانەدا لە دژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قۆناغی دەستوەردان دەستیپێکرد. ئەو قۆناغەی کە بە دەستوەردان لە عێراق دەستیپێکرا، لە هەمان کاتدا سەرەتای شەڕی سێهەمی جیهانیش بوو. ئەمریکا لە رێگەی ئەم دەستوەردانەوە لەلایەکەوە دەشیویست کە ئەو رژێمانەی پێشتر بەکاری دەهێنان، بەڵام بە کەڵکی قۆناغی وەرچەرخان نەدەهاتن، بگۆڕێت و لە لایەکی دیکەوە بەر بە پێشکەوتنەکان کە لە بەرژەوەندی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان بگرێت. لەبەر ئەوەی ئەو هێڵەی رێبەر ئاپۆ بەرەوپێشی بردووە ئازادی گەلان بە بنەما دەگرێت، ئەمریکا بەرەوپێشچوونی ئەو هێڵەی لەبەرامبەر سیاسەتەکانی خۆی وەک لەمپەر و بەربەست بینی و لە چوارچێوەی ئەم مامەڵەکردنەدا لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ هەڵوێستی وەرگرت. لە راستیدا ئەمریکا لە سەرەتاوە گەشەسەندنەکانی پەکەکە و رێبەر ئاپۆی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەترسی بۆ سەر سیاسەتەکانی خۆی دادەنا و ناتۆشی بە شێوەیەکی کاریگەر خستەکار و هەموو جۆرە پشتیوانییەکی پێشکەش بە دەوڵەتی تورک کرد بۆ ئەوەی کوردان جینۆساید بکات.

مامەڵەی ھێزە دەوڵەتپارێزەکان لەسەر بنەمای بەکارهێنان بوو

هۆکارێکی دیکە، کە ئەمریکا پلانی بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دانا، ئەوە بوو کە ڕێگە نەدات، کە کوردستان لەسەر بنەمای ئیرادەی ئازاد بەرەوپێش بچێت و کۆردایەتی لەسەر بنەمای داردەستبوون بەرەوپێش ببات. چونکە مامەڵەی ئەمریکا بەرامبەر بە کورد ئەوە بوو کە کورد لە چوارچێوەی پلانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاربھێنێت. بەڵام بەداخەوە مامەڵەی هەموو ھێزە دەوڵەتپارێزەکان بەتایبەت ئەمریکا بەرامبەر بە کورد لەو چوارچێوەیەدا بووە. ئەو هێزانە لەو پێگەیەکدا نەبوون کە تێکۆشانی ھەبوونی گەلی کورد ببینن و پاڵپشتی لێ بکەن، بە پێچەوانەوە، بۆ ئەوەی سوود لە ئامانجە چەپەڵەکان وەربگرن، پشتیوانیان لە سیاسەتە جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی تورک کرد. لە ڕاستیدا هۆکاری سەرەکی دروستبوونی کێشەی کورد و جینۆسایدی کوردان، سیاسەتەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. پەیماننامەی لۆزان کە کوردستانی دابەش کرد و جینۆسایدی کوردانی دەستپێکرد و بەرەوپێش برد، لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە واژۆ کرا. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەو بەیماننامەیە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیان لەبارەی جینۆسایدی کورد پەسەند کرد. ئەو مامەڵەیەیی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. پێویستە لە ئەنجامی ئەو مامەڵەیەدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی درکی پێبکرێت.

دەیانەوێت پیلانگێڕییەکە قووڵتر بکرێتەوە، بەردەوام بێت و بگاتە ئەنجام

جگە لە ئەمریکا و ئیسرائیل، دەوڵەتانی ئەوروپاش بە شێوەیەکی کاریگەر لەو پیلانگێڕییەدا بەشدار بوون. لە دەرەوەی ئەوروپاش زۆرێک دەوڵەت و هێز بەشدارییان لەو پیلانگێڕییەدا کرد. لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا، دەتوانین بڵێین هیچ گۆڕانکارییەک لە پێگە و دۆخی ئەو هێزانە ڕووی نەداوە، کە دەستیان لە پیلانگێڕییەکەدا ھەبوو. وەک ڕابردوو، ئەمڕۆش پشتیوانی لە سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بۆ کوشتنی کوردان دەکرێت. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر بنەمای ئەو پشتیوانییە، سیاسەتی قڕکردنی کوردان بەڕێوەدەبات. گۆشەگیری ڕەھا لەسەر ڕێبەر ئاپۆش وەک بەشێک لەوە بەرەوپێش دەبرێت. ھەربۆیە هێزە پیلانگێڕەکان درێژە بە هەڵوێستی خۆیان دەدەن. ئەمەش دەریدەخات کە دەیانەوێت پیلانگێڕییەکە قووڵتر بکرێتەوە، بەردەوام بێت و بگاتە ئەنجام.

تێکۆشانی گەلی کورد بە جیهانی بووە

بێگومان ئەگەرچی ئامانجێکی ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە کوشتنی کوردانیش بێت، بە تێکۆشان لە دژی ئەو پیلانگێڕییە زانابوونی کوردان لەسەر ئازادی زیاتر پێشکەوتووە. گەلی کورد لەو پیلانگێڕییە تێگەیشت و گەیاندییە ئاستێکی بەرز. لە باکوور، باشوور، شەنگال، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، هێڵی ئازادی زیاتر پێشکەوت. شۆڕشی ڕۆژئاوا کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دانا. هاوسۆزییەکی زۆر بۆ تێکۆشانی گەلی کورد ھاتە ئاراوە. لە لایەکی ترەوە، ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی جیهان، پشتیوانییەکی بەھێز بۆ تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕییەکە هەیە. لە سەرتاسەری جیهان ژنان لە دەوری دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” کۆدەبنەوە و بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەن. مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت بڵێت ئیتر تێکۆشانی گەلی کورد بە جیهانی بووە. هەموو ئەو بەرەوپێشچوونانە لە ئاکامی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی ھاتوونەتە ئاراوە.

تا ئەو کاتەیی ئەنجام بەدەست دەھێنرێت، پێویستە هەموو کەسێک تێکۆشان بکات

گەلی کورد و دۆستانیان ئەو بەروپێشچوونانەیان ھێنایە ئاراوە و بە پێچەوانەی چاوەڕوانی هێزە پیلانگێڕەکان، ئەنجامیان خوڵقاند. ئەوەی لێرە بەدواوە پێویستە ئەنجام بدرێت، ئەوەیە کە بە هەڵوێست، کاردانەوە و چالاکیی زۆر بەهێزتر گۆشەگیریی ئیمراڵی تێکبشکێنرێت، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و کۆتایی بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بھێنرێت. دەبینین لە نێو گەلی کورد و دۆستانیان ئەم ئیرادە و هەڵوێستە بەرەوپێش دەچێت. بە دڵنیاییەوە دەبێت ئێمە ئەو ئیرادەیە نیشان بدەین و کۆتایی بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بهێنین. تا ئەمڕۆ بەو تێکۆشانەی ئەنجامدراوە، ڕێگری لە ئامانجی پیلانگێڕییەکە کراوە و سەلمێندرا کە لە ئەنجامی تێکۆشان دژی پیلانگێڕییەکە بەرەوپێشچوونی گەورە دەخوڵقێنرێت. ئەو کاتە بۆ ئەوەی ئامانجەکەمان بەدی بھێنین، دەبێت تێکۆشانمان زۆر گەشتر و بەگوڕتر بکەین. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەموو وڵاتپارێزانی کوردستان، گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ژنان، هێزە دیموکراتیکەکان، دۆست، کرێکاران، ڕەنجدەران، گوندنشینان و هەموو کۆمەڵگا چەوساوەکان دەکەین، کە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکۆشانیان گەشتر بکەن و تا ئەو کاتەی دەگەنە ئەنجام، لەو هەڵوێستە بەردەوام بن.