١٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

کەجەکە: دەبێت یەکێتی دیموکراتیکی راستەقینەی گەلان بخوڵقێنین

کەجەکە ئەو کەسانەی بە بیر هێنایەوە کە لە کۆمەڵکوژی ئەنقەرەدا ژیانیان لەدەستدابوو، هەروەها رایگەیاند، هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان خاوەن ئەو ئەرکەن کە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە یەکێتی دیموکراتیک و خوشک و برایەتی گەلان بەهێزتر بکەن.

لە بەیاننامەکەدا سەرنج خراوەتەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و لەبارەی کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەکانی ڕژێمەکانی ئاکەپە و مەهەپەوە هۆشداریی داوە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی ٢٠١٥ی گاری ئەنقەرەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و لەرێگەی داعشەوە ئەنجامدرا، لە هەشتەم ساڵیادیدا شەرمەزار کرد و شەهیدانی دیموکراسی و شۆڕشی بە بیرهێنایەوە.

هاوسەرۆکایەتی رایگەیاند، کە هۆشمەندی و نزیکایەتیەکی بنەڕەتی کە فاشیزم بەهێز دەکات ئەو مرۆڤانەن کە لە دەرەوەی سیستم سیستم دەبینرێن، بەڵام ناتوانن لێی داببڕێن و رایگەیاند، “زۆر گرنگە کە هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان لە بەرامبەر ئەو ئەقڵیەتە تێبکۆشن، رێکخستن و یەکێتی دیموکراتیکی راستەقینەی گەلان بخوڵقێنن. دڵسۆزی بە یاد و تێکۆشانی شەهیدان، رێگەی جێبەجێکردنی ئەمەیە”.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە

“لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا پارتی دیموکراتیکی گەلان، ژمارەیەکی زۆر سەندیکا، رێکخراوی مەدەنی، رێکخراوی جەماوەری دیموکراتیک گردبوونەوەی رەنج، ئاشتی و دیموکراسییان سازکرد، بە دەیان هەزار کەس بەشدارییان تێداکرد، بەڵام لە بەرامبەر ئەو گردبوونەوەیەدا هێرش و کۆمەڵکوژی گەورە ئەنجامدرا. جاڕێکی دیکە بە توڕەیەکی گەورە ئەو کۆمەڵکوژیە شەرمەزار دەکەین، ئەوانەی لە کۆمەڵکوژیەکەدا ژیانیان لەدەستداوە بە رێزێکی زۆرەوە بە بیردەهێنینەوە. لە کەسایەتی ئەواندا شەهیدانی دیموکراسی و شۆڕش جارێکی دیکە یاددەکەینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە دڵسۆزی یادی ئەوان بین.

ئێمە گۆڤەندی ئەوان گەورەتر دەکەین

لەگەڵ ئازارەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە، تاسە و خۆزگەی ملیۆنان مرۆڤ کە لە گۆڕەپانەکان نیشاندرا، لە دڵماندا رادەگرین. ئەوان لە پێناو خوشک و برایەتی گەلاندا، بۆ پێکەوە ژیان و یەکێتی دیموکراتیکی گەلی کورد و گەلانی تورکیادا، لەپێناو تورکیایەکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد تێکۆشان. بەو داواکارییەوە ئەو رۆژەی رژانە گۆڕەپانەکان بە گۆڤەند و گۆرانی داوای ئاشتی، خوشک و برایەتی و یەکسانیان وت. ئەرکی ئێمەیە کە ئەو گۆڤەندەی ئەوان گەورە بکەین، گۆرانی خوشک و برایەتی و ئازادی بە دەنگێکی بەرزتر دەڵێینەوە، ئێمە دەڵێین کە بە دڵنیاییەوە ئەوە پێکدەهێنین.

لە چوارچێوەی پلانی روخێنەرانەی ئاکەپە- مەهەپەدا ئەنجامدرا

ئەو هێرشە بووە هۆی یەک لە گەورەترین کۆمەڵکوژیەکانی مێژووی تورکیا کە لە چوارچێوەی پلانەکانی رووخاندندا ئەنجامدرا. وەک کۆڵەکە سەرەکیەکانی دامەزراندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هێرش و کۆمەڵکوژی بەم جۆرە پلانکرا و بەجێگەیەنرا. لە رێگەی کردەوەی رووخێنەرانە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، چارەسەری کیشە بنچینەییەکان، بونیادنانی ژیانێکی دیموکراتیک و رووناککردنەوەی تورکیا رێگریی لێکرا، بە داخەوە بەر لە جێبەجێکردنی ئەوانە تورکیا سەرلەنوێ بەرەو قۆناغێکی تاریک پەلکێش کرا. ئامانج لە هێرشەکەی گاری ئەنقەرە و هێرش و کۆمەڵکوژیەکان لە ناوچەکانی دیکە ئەوەبوو. هەموو ئەوانە بە دەستی دەوڵەت و دەسەڵاتداری ئەنجام دران.

ئەوەی داعش نەیتوانی بیکات، خودی خۆی کردی

ئەو مامەڵە کردنە داعش وەک بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکە نیشان دەدات، خەڵەتاندنە. ئەوەی کۆمەڵکوژیەکەی ئەنجامدا خودی دەوڵەت بوو، ئاکەپە مەهەپە بوو. لەلای هەموان زانراوە کە داعش لە سەرەتاوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵت و ئاکەپەدایە، داعش پلانەکانی ئاکەپە-مەهەپە جێبەجێ دەکات. داعش مێشک و رێبازەکانی خۆی لە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە وەرگرتووە، بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ئەو کەوتووەتە جموجۆڵەوە. مێشکی داعش مێشکی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستە. خۆی لە خۆیدا دوای ئەوەی داعش لە رێگەی تێکۆشانی هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان و گەلانەوە لەناوبرا، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دەستی بەوەکرد کە ئەوەی داعش نەیتوانیوە بیکات، خودی خۆی ئەنجامی بدات. ئەو راستیە ئەمڕۆ زۆر باشتر دەبینرێت و درکی پێدەکرێت. بەتایبەتی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا، سەرجەم کردەوە و هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ئەو راستیە نیشان دەدەن.

ئەوانەی لە دەرەوەی سیستمەکە دەمێننەوە ناتوانن لێی داببڕێن، فاشیزم بەهێز دەکەن

هەر کار و کردەوەیەکی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، دژایەتیی کردنی خوشک و برایەتی گەلانە، دژایەتیکردنی پێکەوە ژیان و دیموکراتیزەبوونی تورکیایە. هیچ وتە و پراکتیکێکی لە دەرەوەی ئەو ڕاستییە نییە. بیرکردنەوەیەکی پێچەوانەی ئەوە، نیشاندانی هەندێک کردەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە شێوەیەکی دروست، بە واتای درێژەدان بەهەمان رێگەی فاشیزمە. بەتایبەت ئەوانەی لەناو سیستمدان، وەھا دەریدەخەن کە لەدەرەوەی سیستمن، بەڵام ناتوانن لێی دابڕێن، هەوڵدەدەن هێرشەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەدژی گەلی کورد بەو شێوەیە نیشان بدەن. ئەوە ئەو ئەقڵییەت و مامەڵە بنچینەییەیە کە فاشیزم بەهێز دەکات. زۆر گرنگە هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان دژی ئەو ئەقڵییەتە تێکۆشان، ڕێکخستن، یەکێتی و یەکڕیزی دیموکراتیکی ڕاستەقینەی گەلان بخۆڵقێنن. ڕێگەی بەدی ھاتنی ئەوەش وەفاداربوون بە یاد و تێکۆشانی شەهیدانە.

ئەرکی بەهێزکردنی یەکێتی دیموکراتیکی گەلان

لەم چوارچێوەدا ئێمە کۆمەڵکوژیەکە لە هەشتەم ساڵیادیدا جارێکی دیکە شەرمەزار دەکەینەوە، دەبێت بزانن کە ئەرکی ئێمەیە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە یەکێتی دیموکراتیک، خوشک و برایەتی گەلان زیاتر بەهێز بکەین و تێکۆشان بەرزبکەینەوە. دەبێت ئێمە بە تێگەیشتنەوە مامەڵە بکەین. ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیەی مێژوو بە هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکانی دەدات ئەمەیە”.